هاوڵاتی یەنس ستۆلتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، وۆپکی هۆیکسترا و وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، کاژسا ئۆلۆنگرێن لێدوانی بۆ رۆژنامەوانان داو سەبارەت بە هەڵوێستی ناتۆ لە بەرامبەر ئەگەری دەستپێکردنی دانوستان لە نێوان ئۆکراینا و رووسیا گوتی: "دەمانەوێت لە گۆڕەپاندا پاڵپشتیی ئۆکراینا بکەین بۆ ئەوەی لەسەر مێزی دانوستان بەهێز بێت. ئەگەر ئەو مەرجانە درووستبێت کە ئۆکراینا قبوڵییەتی ئەوا پاڵپشتی دەکەین". سکرتێری گشتیی ناتۆ، ئاماژەی بەوە کرد کە کشانەوەی هێڵی بەرگریی رووسیا لە خێرسۆن بۆ لای چەپی رووباری دنیپرۆ سەرکەوتنێکی مەیدانییە بۆ ئۆکراینا و ستراتیژیی بەردەوامیدان بەو پاڵپشتییەی کە بە ئۆکراینایان داوە بەهێز کردووە. یەنس ستۆلتنبێرگ، باسی لەوە کرد کە سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین کاتێک کە ئۆکراینای داگیر کردووە دوو هەڵەی گەورەی ئەنجامداوە و راشیگەیاند یەکێک لەو هەڵە ستراتیژییانە ئازایی ئۆکراینییەکان و پەیوەستبوونیانە بە وڵاتەکەیان و ئەوەی دیکەش بەهەند وەرنەگتنی پاڵپشتیی ناتۆ و یەکێتی ئەورووپایە بۆ ئۆکراینا. سکرتێری گشتیی ناتۆ، گوتی: "ئەگەر سوپای رووسیا لە هەندێک ناوچە کشابێتەوە ئەوا هێشتا بە سوپایەکی قەرەباڵەغەوە رووبەرێکی زۆر گەورەی ئۆکراینای کۆنتڕۆڵ کردووە". ستۆلتنبێرگ، ئاشکرای کرد کە پوتین دەیەوێت لە وەرزی زستاندا ئۆکراینا بخاتە دۆخێکی سەختەوە و گوتی: "زستان لە پێشماندایە، رووسیا دەیەوێت ئۆکراینا رەق بکاتەوە". ستۆلتنبێرگ، گوتیشی: "زۆربەی جەنگەکان لە سەر مێزی دانوستان کۆتایی پێدێت بەڵام ئەوانەی سەر مێزەکە بە تەواوەتی بە سەرکەوتنەکانی گۆرەپانی جەنگەوە بەستراوەتەوە" و جەختی لەوە کردەوە کە سوپای ئۆکراینا هەرچەند جەنگەکە ببەنەوە ئەوەندە لە دانوستانەکان دەستیان بەهێزتر دەبێت. یەنس ستۆلتنبێرگ، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانان سەبارەت بە ئایا ئۆکراینا دەرفەتێکی باشی دەستکەوتووە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ رووسیا، گوتی: "ئۆکراینییەکان باجی جەنگەکە دەدەنەوە. لەبەر ئەم هۆکارە ئۆکراینییەکان بڕیار دەدەن کەی و لە چی مەرجێکدا دانوستانەکان دەست پێدەکات". ستۆلتنبێرگ، گوتیشی: " ئەگەر ئەو مەرجانە درووستبێت کە ئۆکراینا قبوڵییەتی ئەوە پاڵپشتی دەکەین. ئەوەی لەسەر ئێمەیە دەستکەوتەکانی ئۆکراینا زیادبکەین".
هاوڵاتی لهڕاگهیهندراوێکدا وهزارهتی بهرگری حکومەتی بەریتانیا بڵاویکردەوە، لەمساڵدا زیاتر لە ٤٠ ھەزار کۆچبەر کەناڵی ئینگلیزیان بەرەو بەریتانیا تێپەڕاندووە، لەندەن و فەڕەنساش ھەوڵی رێککەوتنێک دەدەن بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆچی نایاسایی. وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاندووە، ئەمساڵ ٤٠ ھەزار و ٨٨٥ کۆچبەری نایاسایی کەناڵی ئینگلیزیان بەرەو بەریتانیا تێپەڕاندووە، کە زۆربەیان خەڵکی ئەلبانیا و ئێران و ئەفغانستانن، ئامارەکەش لە ساڵی رابردوو زۆر بەرزترە، بەوپێیەی لە ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٢٨ ھەزار کۆچبەر ئەو کەناڵەیان بەرەو بەریتانیا تێپەڕاندبوو. ھەر بەپێی ئامارەکانی حکومەتی بەریتانیا، لە ساڵی ٢٠١٨ نزیکەی ٣٠٠ کۆچبەر کەناڵی ئینگلیزیان تێپەڕاندووە، لە ساڵی ٢٠١٩ ژمارەکە بۆ زیاتر لە ھەزار و ٨٠٠ کەس بەرزبووەتەوە و لە ساڵی ٢٠٢٠ گەیشتووەتە ٨٤٦٦ کۆچبەر. ھاوکات "ریشی سوناک" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش رایگەیاندووە، سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانێکی نوێن لەگەڵ "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەڕەنسا بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی.
هاوڵاتی لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا پوتن و سەرۆکی ئێران جەخت لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکان دەکەنەوە بە پێی هەواڵێکی رۆیتەرز کرێملن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران قسەی کردووە و هەردوو سەرکردە جەختیان لەسەر قووڵکردنەوەی هاوکارییە سیاسی، بازرگانی و ئابوورییەکان کردووەتەوە بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی کریملن کۆمەڵێک بابەت لە کارنامەی دووقۆڵیدا تاوتوێ کران، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر زیاتر گرینگیدان بە هاوکارییەکان لە بوارەکانی سیاسی، بازرگانی و ئابووری، لەوانەش کەرتی گواستنەوە و لۆجستی. ئەمەشلە کاتێکدایە ئێران تا ئێستا نکۆڵی لە پێدانی چەک بە ڕوسیا دەکات ودەڵێت پێش دەستپێکردنی جەنگ ژمارەیەکی کەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ڕووسیا ناردووە. بەڵام مانگی ڕابردوو دوو بەرپرسی باڵای ئێران و دوو دیپلۆماتکاری ئێرانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، ئێران بەڵێنی داوە کە مووشەکی زەمینی بۆ ڕووسیا دابین بکات.
هاوڵاتی ههفتهی ئاینده ڕێككهوتنی ههناردهكردنی دانهوێڵهی ئۆكرانیا كۆتایی دێت وهزارهتی دهرهوهی ڕووسیاش ڕایگهیاند: هێشتا سازان لهسهر درێژكردنهوهی ڕێككهوتنی ههناردهكردنی دانهوێڵه له دهریای ڕهشهوه نهكراوه ئاژانسی تاسی ڕووسی لهسهر زاری (سێرجی ڤێرشینین) جێگری وهزیری دهرهوهی ڕووسیاوه بڵاوی كردهوه: هێشتا سازان لهسهر درێژكردنهوهی ڕێككهوتنی ههناردهكردنی دانهوێڵه له دهریای ڕهشهوه نهكراوه. هۆكاری یهكلاكهرهوه له درێژكردنهوهی ڕێككهوتنهكهشی گەڕاندەوە بۆ، جێبهجێكردنی ڕێككهوتنێك لهگهڵ نهتهوهیهكگرتووهكان تایبهت به چیمهنتۆ و بهرههمه خۆراكییهكانی ڕوسیا سێرجی ڤێرشنین ڕایگەیاندووە، بارهكانی دانهوێڵه و چیمهنتۆی ڕووسیا بههۆی سزاكانهوه ناگهنه بازاڕهكانی جیهان و نزیكهی 280 ههزار تهن چیمهنتۆی ئهو وڵاته له بهندهرهكانی ئهوروپا دهستیان بهسهردا گیراوه. ئهو وتیشی: مۆسكۆ سووره لهسهر ئهوهی ههناردهی چیمهنتۆ و بهرههمه خۆراكییهكانی بهبێ بهربهست بگاته بازاڕی جیهانی. ئەمەش لە کاتێکدایە ههفتهی ئاینده ڕێككهوتنی ههناردهكردنی دانهوێڵهی ئۆكرانیا كۆتایی دێت و ههریهكه له ئۆكرانیا، توركیا، ئهڵمانیا و نهتهوهیهكگرتووهكان داوای تازهكردنهوهی ڕێكهوتنی ههناردهكردنی دانهوێڵهی ئۆكرانیا دهكهن كه بڕیاره 19ـی ئهم مانگه كۆتایی بێت.
هاوڵاتی ئەو پیاوە ئێرانییەی کە بۆ ماوەی 18 ساڵ لە فڕۆکەخانەیەکی پاریس گیری خواردبوو و ژیاننامەکەی بووە ئیلهامی کورتەفیلمێکی هۆڵیوود، گیانی لەدەستدا. ئێوارەی رۆژی شەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2022، بەرپرسانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، کە مێهران کەریمی ناسری بە "جەڵتەی دڵ" لە تێرمیناڵی 2 ئێف لە فڕۆکەخانەی شارلی دی گۆلی باکووری رۆژهەڵاتی پاریس گیانی لەدەستداوە. مێهران کەریمی ناسری دوای ژیان کردنی بۆ ماوەی ١٨ ساڵ لە فڕۆکەخانەی چارلز دیگۆل ی فەڕەنسا لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا کۆچی دوای کرد،ئەو پیاوە لە مانگی تشرینی دووەمی 1988 دوای ئەوەی لە ئێرانەوە بە فڕۆکە چووەتە لەندەن، بەرلین و دواتر ئەمستردام، دواجار لە فڕۆکەخانەکەی پاریس گیرساوەتەوە بەپێی یاسای ئەو کاتە ی فەڕەنسا لەوێ جێگیر دەبێت بە شێوەیەک نە دەیتوانی بچێتە خاکی فەڕەنساوە نە دەشی توانی فەڕەنسا جێبهێڵێت. دواتر لە ساڵی 1988ـەوە تاوەکو ساڵی 2006 لەو فڕۆکەخانەیە ماوەتەوە. مانەوەی ناسری لەو فڕۆکەخانەیە لە ٢٠٠٦ کۆتای هات دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەوە دەگوێزرێتەوە نەخۆشخانەو لە ساڵی ٢٠٠٧ نەخۆشخانەکە جێدێڵێت ولە لایەن خاچی سوری فەڕەنسییەوە دەگوێزرێتەوە ناوەندێکی خێرخوازی ولە یەکێک لە پەناگەکانی پاریس دەست بە ژیان دەکاتەوە . میهران کەریمی چەندین فلیم لەسەر ژیانی بەرهەمهێنراوە و چەندین کتێبیشی لەسەر نوسراوە دیارترینیان فیلمی "زە تێرمیناڵ" کە بە واتای "تێرمیناڵەکە" دێت و هەریەکە لە تۆم هانکس و کاترین زێتا جۆنز رۆڵی سەرەکییان لە فیلمەکەدا بینی.
هاوڵاتی ڕێكهوتنی ههناردهكردنی دانهوێڵه كۆبوهوهكانی بهندهرهكانی ئۆكرانیا لهنێوان رووسیا، ئۆكرانیا، توركیا و نهتهوهیهكگرتووهكان ههفتهی ئاینده كۆتایی دێت و داوای نوێكردنهوهی دهكرێت ههریهكه له ئۆكرانیا، توركیا، ئهڵمانیا و نهتهوهیهكگرتووهكان داوای تازهكردنهوهی ڕێكهوتنی ههناردهكردنی دانهوێڵهی ئۆكرانیا دهكهن كه بڕیاره 19ـی ئهم مانگه كۆتایی بێت. نهتهوهیهكگرتووهكان رایگهیاندووه، وهفدێكی راوێژكارییان له جنێفی سویسرا شاندی حكومهتی رووسیایان بینیووهو تایبهت به ڕێكهوتنی دانهوێڵه و تازهكردنهوهی ئهو ڕێكهوتنه قسهیان كردووه. هەروەها فلۆدیمیر زیلینسكی، سهرۆكی ئۆكرانیا، و أولاف شولتز، راوێژكاری ئهڵمانیا، له پهیوهندییهكی تهلهفوونیدا جهختیان له گرینگی درێژكردنهوهی ڕێكهوتنی دانهوێڵه كرد. ٢٢ـی تهمووزی ساڵی رابردوو ڕێكهوتنی ههناردهكردنی دانهوێڵه كۆبوهوهكانی بهندهرهكانی ئۆكرانیا لهنێوان رووسیا، ئۆكرانیا، توركیا و نهتهوهیهكگرتووهكان له ئهستهنبووڵ ئهنجامدراوه و 19ـی ئهم مانگهش وادهكهی كۆتایی دێت.
هاوڵاتی ئهنجوومهنی مافی مرۆڤی سهر به نهتهوهیهكگرتووهكان، داوای له بهریتانیا كرد، لهسهر بنهمای یاسا نێودهوڵهتییهكان مامهڵه لهگهڵ داواكاری پهنابهران بكات. ئهنجوومهنهكه وردبینی بۆ تۆماری مافی مرۆڤ له بهریتانیا كرد، كه ههر چوار ساڵ جارێك دهكرێت و لهو چوارچێوهیهدا ئاماژهی به پلانی بهریتانیا بۆ ناردنی پهنابهران بۆ رواندا كرد. لهو بارهیهوه، ئهنجوومهنهكه داوای له بهریتانیا و نیوزلهندا كرد، دهستهبهری مامهڵهیهكی مرۆڤانه لهگهڵ پهنابهران بكهن و پابهندی بهرپرسیارێتی و پابهندییه مرۆییهكانیان بن، وهك ئهوهی له یاسای نێودهوڵهتی بۆ مافهكانی مرۆڤ و یاسای نێودهوڵهتی بۆ مافی پهنابهران هاتووه. ئهمساڵ له رێگهی كهناڵی ئینگلیزییهوه، نزیكهی 40 ههزار پهنابهر له فهرهنساوه خۆیان گهیاندووهته بهریتانیا.
هاوڵاتی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، رایگەیاند: "پێموایە تا پوتین لە ئۆکراینا نەکشێتەوە، پێکدادانەکان چارەسەر نابن". بایدن بەر لە دەستپێکی گەشتەکەی بۆ ئاسیا و باکووری ئەفریقا، لە کۆشکی سپی وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەوانانی دایەوە. دەربارەی ئاستی بەرهەمداری ئەو کۆبوونەوەیەی بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی چین ئەنجامی بدات، بایدن رایگەیاند: "من پێموایە کە هەمیشە کۆبوونەوەکانم بەرهەمدار بوون". سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی چارەسەری جەنگی رووسیا- ئۆکراینا، گوتی: "پێموایە تا پوتین لە ئۆکراینا نەکشێتەوە، پێکدادانەکان چارەسەر نابن".
هاوڵاتی یاریدەدەری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، سابرینا سینگ لە لێدوانێکیدا ئاشكرایكرد، ئەو پاکێجەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، جەیک سوڵیڤان، بۆ هاوکاری کردنی ئۆکراینا رایگەیاندووە، پاکێجێکی ٤٠٠ ملیۆن دۆلارییە و چوار سیستمی بەرگریی ئاسمانیی Avenger لەخۆدەگرێت. لهمیانی کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن)، سابرینا سینگ ئەوەی خستەڕوو، بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، واشنتۆن پاکێجێکی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری هاوکاری سەربازی پێشکەشی ئۆکراینا، دەکات. سینگ باسی لەوەش کرد کە ئەمە ٢٥ههمین پاکێجی هاوکاری ئەمریکایە و دەربارەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی Avenger، ئەوەی خستەڕوو کە سیستمێکی موشەکیی كورتمهودایه و لەلایەن هێزە زەمینییەکانی ئەمریکاوە بۆ بەرگریی سەربازیی كورتمهودا بەکاردەهێنرێت. - دەربارەی پرسی کشانەوەی رووسیا لە خێرسۆن لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی پرسی کشانەوەی رووسیا لە شاری خێرسۆنی ئۆکراینا، یاریدەدەری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند: "هەندێک ئاماژەمان بەدی کردووە کە ئەوە نیشان دەدەن هێزەکانی رووسیا لە شاری خێرسۆن کشاونەتەوە، بەڵام هێشتا زووە بۆ ئەوەی باس لە چۆنییەتی کشانەوەکە و مانای ئەم کارە، بکەین
هاوڵاتی بەرپرسێکی باڵای ئێران ئەمریکا و بەریتانیا و سعودیە و ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بە هاندانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و هەڕەشەی ئەوە دەکات ئارامیی ئەو وڵاتانە تێک بدات. ئیسماعیل خەتیب، وەزیری وەزارەتی هەواڵگریی ئێران ناسراو بە ئیتلاعات رایگەیاند؛ بەهۆی ئەوەی ئەمریکا، ئیسرائیل، بەریتانیا و سعودیە هاوکاری دارایی ئەو خۆپیشاندانانەی ئێران دەکەن کە بوەتە هۆی گیانلەدەستدانی چەندین کەس و هەر جۆرە ناسەقامگیرییەک لە ئێران لەوانەیە وڵاتانی ناوچەکە بگرێتەوە. ئەو وتویەتی ئێران تا ئێستا سیاسەتی ئارامیی جێبەجێکردوە بەڵام ئەگەر دوژمنایەتییەکان بەردەوام بن رەنگە ئەو سیاسەتە بەردەوام نەبێت و ئەگەر ئەو وڵاتانە بەردەوامبن لە دەستوەردانەکانیان لە ئێران، ئەوا سەقامگیری بە خۆیانەوە نابینن. ئەو بەرپرسە خۆپیشاندەرانی تۆمەتبار کردوە کە لە ژێر کاریگەریی ئۆپۆزسیۆن و نەیارانی کۆماری ئیسلامی کاری تێکدەرانە دژی دامەزراوەکانی حکومەت دەکەن.
هاوڵاتی فەرماندەی یەکەکانی رووسیا لە ناو خاکی ئۆکراینا، سێرگی سورۆڤیکین، نوێترین بەرەوپێشچوونەکانی جەنگی ئۆکراینای بە بەرپرسە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی راگەیاند کە لەلایەن وەزیری بەرگری رووسیا، سێرگی شۆیگو-ەوە سەرۆکایەتی دەکرێن و ڕایگهیاند هێڵی بەرگریی شاری خێرسۆن دەکێشننەوە بۆ بەشی چەپی رووباری دنیپرۆ. سێرگی سورۆڤیکین ئەوەی خستەڕوو کە توانای جەنگی هیزەکانی رووسیا لە ماوەی رابردوودا زیادی کردووە و رایگەیاند: "لە سایەی کەسانی خۆبەخش و هاووڵاتییانی فیداییەوە، یەکە سەربازییەکان هەم هێزی جەنگی و هەم ژمارەیان زیادی کردووە و چەندین هێزی نوێش دامەزراون". سورۆڤیکین بانگەشەی ئەوەشی کرد، تەنها لە مانگی تشرینی یەکەمدا ئۆکراینا زیاتر لە ١٢ هەزار سەربازی لەدەستداوە و گوتیشی: "لەم قۆناغەدا ١٨ فڕۆکەی جەنگی، ١٢ هێلیکۆپتەر، شەش سیستمی بەرگریی ئاسمانی، زیاتر لە ٢٠٠ تانک و ٨٠٠ زرێپۆشی ئۆکراینا، تێکشکێندراون". ئاماژەی بەوەشدا کە لە ناوچەیی خێرسۆن، ١١٥ هەزار کەس لە رۆژهەڵاتی رووباری دنیپرۆوە گوازراونەتەوە و ئۆکرایناشی بەوە تۆمەتبار کرد کە هێرشی کردووەتە سەر ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانە لە کاتی گواستنەوەیاندا. فەرماندەی یەکەکانی رووسیا لە ناو خاکی ئۆکراینا بانگەشەی ئەوەشی کرد، سوپای ئۆکراینا لە ناوچەی خێرسۆن، زیاتر لە نۆ هەزار و ٥٠٠ سەربازی لەدەستداوە، ئەمەش حەوت بۆ هەشت هێندەی زیانەکانی هێزەکانی رووسیایە لەو ناوچەیە. سێرگی سورۆڤیکین ئاماژەی بەوەشدا کە هاوکاری پێویستی هاووڵاتییە مەدەنییەکانی ناوچەی خێرسۆن نەکراوە و رایگەیاند: "هێزەکانی ئۆکراینا بەردەوامن لە تۆپبارانکردن بە ئاراستەی بەنداوی کاخۆڤکا، ئەم کارەش ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو و ژێرئاوکەوتنی ناوچەکە. پێشنیاز دەکەم هێڵی بەرگریی بکشێنرێتەوە بۆ لای چەپی رووباری دنیپرۆ". وەزیری بەرگریی رووسیا پێشنیازەکەی سورۆڤیکینی پەسەند کرد و فەرمانی دا هێزەکانی رووسیا لە لای راستەوە بگوازرێنەوە بۆ لای چەپی رووبای دنیپرۆ.
هاوڵاتی ئەمریکا 43 ساڵە لە چوارچێوەی باری نائاسایدا سزای ئێران دەدات ئەمریکا باری نائاسایی لە دژی ئێران درێژ دەکاتەوە و بایدن دەڵێت پەیوەندییەکانی واشنتۆن و تاران 43 ساڵە نائاساییە. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دۆخی نائاسیی نیشتیمانیی وڵاتەکەی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یەک ساڵی دیکە درێژ کردەوە. بایدن لە نامەیەکدا رۆژی سێشەممە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکە درێژکردنەوەی دۆخی نائاسایی دژی ئێرانی بۆ ماوەیەک ساڵ نوێ کردەوە. سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندوە؛ پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران لە ساڵی 1979 تا ئێستا نائاساییە بۆیە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە دژی دەسەڵاتی ئێران. ساڵی 1979 دوای روخانی سیستمی پاشایەتی لە ئێران و هاتنەسەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ، سەرۆکی ئەو کاتی ئەمریکا باری نائاسایی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاند تا ئێستا لەچوارچێوەی ئەو بارە نائاساییەدا زیاتر لە سێ هەزار سزا بەسەر ئێراندا سەپینراوە.
هاوڵاتی ئاژانسێکی هەواڵ ئاشکرای دەکات روسیا لە بەرامبەر وەرگرتنی فرؤکەی بێفڕۆکەوان بڕی 140 ملیۆن یۆرۆ و ژمارەیەک چەکی رۆژئاوایی رادەستی ئێران کردوە. ئاژانسی هەواڵی (سکای نیوز)لە زاری بەرپرسێکی رۆژئاوا کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، بڵاوی کردوەتەوە؛ روسیا جگە لە پارە موشەکی دژە تانکی لە جۆری (NLAW) بەریتانی و چەکی دژە زرێپۆشی جۆری (Javelin)ی و چەکی دژە ئاسمانیی (Stinger)ی ئەمریکای رادەستی ئێران کردوە. ئەو بەرپرسە رونی کردوەتەوە روسیا ئەو چەکانەی بە نهێنی گواستوەتەوە بۆ فڕۆکەخانەیەکی شاری تاران-ی پایتەختی ئێران. ئاماژە بەوە کراوە ئەو کاروانە چەکە بەریتانی و ئەمریکییە پێشتر لە لایەن سوپای روسیاوە لە ئۆکرانیا دەستیان بەسەردا گیراوە و مۆسکۆ بڕیاری داوە زۆرینەی چەکەکان بۆ کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی رادەستی تاران بکات. ئەمریکا و بەریتانیا زیاترین چەک و کەرەستەی سەربازییان رەوانەی ئۆکرانیا کردوە بۆ بەرگریی ئەو وڵاتە دژی روسیا.
هاوڵاتی بازرگانێکی نزیک لە پوتن دان بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا دەنێت وڕاشیگەیاند بەردەوام دەبن لەو کارە. یەڤگینی پریگۆژین کە بازرگانێکی ڕووسییە و پەیوەندیی لەگەڵ کرێملندا هەیە ڕۆژی دووشەممە دانی بەوەدانا کە دەستی وەرداوەتە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە و بەردەوامیش دەبێت لەو کارەی، بەمەش بۆ یەکەمین جار ئەوتۆمەتانەی پشتڕاست کردەوە کە ماوەی چەند ساڵێکە ڕەتییان دەکاتەوە. ئەو بازرگانە لە لە لێدوانێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دەڵێت " دەستمان وەرداوەتە هەڵبژاردنەکانەوە، دەستیش وەردەدەین و بەردەوامیش دەبین لە دەستوەردان. بە وریایی وردیی و بە شێوازی خۆمان دەستوەردەدەین." ئەم قسانەی پریگۆژین لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ سێشەممە هەڵبژاردنەکانی میدتێرمی ئەمەریکا دەدرێت.
هاوڵاتی سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین رایگەیاند، گۆڕانی ئاووھەوا گەورەترین ئاڵنگارییە کە بەرەوڕووی جیھان بووەتەوە و ئاماژەی بەوەیش دا کە بەستنی کۆنفرانسی ئاووھەوا لە شاری شەرەمشێخ لە میسر، بەدواداچوون دەکات بۆ جێبەجێکردنی بەڵێننامەکان لەبارەی ئاووھەواوە. ئورسولا ڤۆن دێر لاین لەبارەی ٢٧ھەمین کۆنفرانسی باڵای جیھانیی ئاووھەوا "COP27" کە لە شاری شەرەمشێخ بەڕێوەدەچێت، تویتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە "جیھان بەرەوڕووی چەندین ئاڵنگاریی بووەتەوە، بەڵام گۆڕانی ئاووھەوا گەورەترین ئاڵنگارییە کە بەرەوڕووی جیھان بووەتەوە". سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا ھەروەھا نووسیوویەتی: "کۆنفرانسی ئاووھەوا لە شاری شەرەمشێخ بەدواداچوون دەکات بۆ جێبەجێکردنی بەڵێننامەکان لەبارەی ئاووھەواوە، پێویستە ھەموو ھەوڵێک بدەین بۆ ئەوەی گەرمبوونی جیھان بۆ ١،٥ پلەی سەدی سنووردار بکەین". جەختیشی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەرووپا لەچوارچێوەیەدا، لەسەر رێگای راست ھەنگاو دەنێت. سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین بەشداری دەکات لە ٢٧ھەمین کۆنفرانسی باڵای جیھانیی ئاووھەوا "COP27" کە لە شاری شەرەمشێخ بەڕێوەدەچێت و لە میانیدا وێنەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ریشی سوناک بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا، یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ ریشی سوناک ئەنجامداوە. رۆژی یەکشەممە، ٢٧ھەمین کۆنفرانسی لایەنەکانی رێککەوتننامەی پەیوەندیدار بە گۆڕانی ئاووھەوا سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان "COP27" لە شاری شەرەمشێخ لە میسر دەستی پێ کرد