هاوڵاتى کاروانێکى دیکه‌ى هاوکاریى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانانى دژى داعش، گه‌یشته وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و له بودجه‌ى ئه‌مساڵدا ئه‌مریکا 166 ملیۆن دۆلارى بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه دیاریکردووه. ئه‌مڕۆ 7ى کانونى دووه‌مى 2021 فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند:" کاروانێکى دیکه‌ى هاوکاریى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى دژى داعش، گه‌یشتوه‌ته وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه که له چه‌ک، ئوتۆمبێل و که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى پێکهاتووه. ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌باره‌ى هاوکارییه‌کانى هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند:" له‌دواى یه‌کگرتنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له 2010 ، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى ئه‌مریکا هه‌یه و له 2013وه هاوکاریکراون، به‌ڵام له‌دواى شه‌ڕى داعشه‌وه هاوکارییه‌کانى هاوپه‌یمانان زیادیکردووه". یارمه‌تییه‌کانى هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه جگه له دابینکردنى ئۆتۆمبێل و که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازی، پێدانى به‌شێک له موچه‌ى پێشمه‌رگه بووه که به وته‌ى عه‌قید وه‌ین مارۆتۆ، وته‌بێژى هاوپه‌یمانانیش، هاوپه‌یمانان تائێستا 850 ملیۆن دۆلاریان وه‌ک موچه خستووه‌ته سه‌ر حیسابى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه. هه‌روه‌ها جه‌بار یاوه‌ر باسى له‌وه‌شکرد که یه‌که‌مجار له‌ساڵى 2016 ئه‌مریکا 430 ملیۆن دۆلارى بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه دابینکرد، تا ئێستا هاوکارییه‌کان به‌رده‌وامن، "ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا دو لیواى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه چه‌کدارکران، بڕیاروایه هه‌مو هێزه‌کانى پیشمه‌رگه پڕچه‌ک بکرێته‌وه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه." هاوکات، جه‌بار یاوه‌ر، باسى له‌وه‌شکرد له بودجه‌ى ساڵى 2021 دا ئه‌مریکا 166 ملیۆن دۆلارى بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه دیاریکردوه، ئه‌وه‌ش به‌شى هه‌مو موچه‌ى پێشمه‌رگه ناکات و به‌شێک له پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه موچه‌یان پێده‌درێت.
هاوڵاتى به‌هۆى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى لایه‌نگرانى تره‌مپ دانیشتنه‌کانى دوێنێى کۆنگرێسى ئه‌مریکا راگیران، دواى چه‌ند کاتژمێرێک دانیشتنه‌کان بۆ داننان به‌ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن و سه‌رکه‌وتنى بایدن به‌سه‌ر تره‌مپدا ده‌ستیانپێکرده‌وه. سه‌ره‌تا ده‌نگه‌کانى ده‌سته هه‌ڵبژاردن بۆ ویلایه‌تى په‌نسلڤانیا خوێنرایه‌وه، حه‌وت ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیرانى کۆمارییه‌کان ئه‌نجامه‌کانیان ره‌تکرده‌وه، به‌ڵام به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ ئه‌نجومه‌نى پیران تانه‌ى سه‌رده‌نگه‌کانى ئه‌و ویلایه‌ته‌ى ره‌تکرده‌وه. له‌ئێستاشدا تاوتوێى ده‌نگه‌کانى ویلایه‌تى ئاریزۆنه ده‌کرێت و دانیشتنه‌کان به‌رده‌وامده‌بن تا یه‌کلایکردنه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتنى بایدن له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان. له‌باره‌ى هه‌ڵکوتانه سه‌ر بیناى کۆنگرێس، مایک پینس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، لێخۆشبون بۆ ئه‌و که‌سانه نیه که هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر کۆنگرێس.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کانى جیهاندا به‌هۆى گرژییه‌کانى کۆنگرێسى ئه‌مریکاو وته‌کانى تره‌مپ و جۆو بایدنه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه‌و یه‌ک به‌رمیل گه‌یشته 54 دۆلار‌و 23 سه‌نت. به‌هۆى گرژییه‌کانى کۆنگرێسى ئه‌مریکاوه نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کانى جیهاندا 11 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به‌رزبووه‌ته‌وه. له‌ئێستادا یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 54 دۆلار‌و 23 سه‌نته، به‌ڵام پێش دوو کاتژمێر به 54 دۆلار‌و 12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرا.
هاوڵاتى جۆو بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا له ویلایه‌تى دێلاور، رایگه‌یاند که دیموکراسى هێرشى کرایه سه‌ر و داواى له تره‌مپ و کۆمارییه‌کان کرد ئه‌و فه‌وزایه بوه‌ستێنێت. جۆو بایدن، سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا له حزبى دیموکراته‌کان رایگه‌یاند:"ئه‌وه‌ى رووده‌دات ده‌ستدرێژى بوو بۆ پیرۆزترین دامه‌زراوه که کۆنگرێسه‌و پێویسته پیاو ژنانى ئه‌ندامانى کۆنگرێس بپارێزرێن". ناوبراو راشیگه‌یاند:" پێویسته تره‌مپ ئه‌م فه‌وزایه رابگرێت، ئێمه‌و کۆمارییه‌کان و سه‌ربه‌خۆکانیش ده‌بێت گه‌لى ئه‌مریکا بپارێزین، هه‌موو جیهان و مناڵه‌کانمان سه‌یرمان ده‌که‌ن". هه‌روه‌ها بایدن داواى له تره‌مپ کرد که له ئاستى به‌رپرسیارێتیدا بێت. هاوکات ئه‌و روداوه‌ى کۆنگرێسى به رووداوێکى ناخۆش وه‌سف کرد‌و وتى:" ئه‌مریکا زۆر گه‌وره‌تره له‌م رووداوانه، ئه‌مه خۆپیشاندان نییه‌و جۆرێکه له فه‌وزا".
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى لایه‌نگرانى دۆناڵد تره‌مپ چوونه ناو کۆنگرێسى ئه‌مریکاوه، به فه‌رمانى تره‌مپ گاردى کۆمار ره‌وانه کرا بۆ پارێزگاریکردنى. کۆنگرێسى ئه‌مریکا به سه‌رۆکایه‌تى مایک پێنس بڕیاربوو ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان یه‌کلایی بکاته‌وه، به‌ڵام پێنس رایگه‌یاند:" به‌پێى ده‌ستور ناتوانم ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان ره‌تبکه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌ندامانى کۆنگرێس ئازادن له‌وه‌ى چ بڕیارێک ده‌ده‌ن". کۆنگرێسى ئه‌مریکا له‌لایه‌ن ئه‌ندامه‌کانییه‌وه چۆڵ کراوه‌و خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌و له ویلایه‌تى واشنتن سه‌رۆکى شاره‌وانییه‌که‌ى 12 کاتژمێر قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى راگه‌یاند.
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى داواى له مایک پێنسى جێگرى کرد تا ئه‌نجامه‌کان ره‌تبکاته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ هێرشیکرده سه‌رى و رایگه‌یاند، ئه‌و غیره‌تى نه‌بووه وڵاته‌که‌یان بپارێزێت و لایه‌نگرانى چوونه سه‌ر باڵه‌خانه‌ى کۆنگرێس و کۆبونه‌وه‌که به‌و هۆیه‌وه راگیراوه. دۆناڵد تره‌مپ له تویتێکدا رایگه‌یاند:"مایک پێنس غیره‌تى نه‌بوو تا وڵات و ده‌ستوره‌که‌مان بپارێزێت و ده‌رفه‌ت بدات به ویلایه‌ته‌کان بۆ راستکردنه‌وه‌ى چه‌ند حه‌قیقه‌تێک". له ئێستادا به‌هۆى پشێوى و ئاڵۆزى لایه‌نگرانى تره‌مپه‌وه، کۆبوونه‌وه‌ى کۆنگرێسى ئه‌مریکا به سه‌رۆکایه‌تى مایک پێنسى جێگرى راگیراوه. بڕیاره له چه‌ند کاتژمێرى داهاتوودا، کۆنگرێسى وڵاته‌که ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى مانگى 11ى 2020 به فه‌رمى په‌سه‌ند بکات. مایک پێنس، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا سه‌رۆکایه‌تى کۆنگرێس ده‌کات بۆ داننان و یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا و تره‌مپیش داوا له‌پێنس ده‌کات ده‌ستور بپارێزێت. پێشتر جۆوبایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا رایگه‌یاند ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان له قازانجى پارته‌که‌ى بووه‌و ئه‌و پرسه کۆتایى هاتووه، به‌ڵام به‌شێک له ئه‌ندامانى کۆمارییه‌کان ئه‌نجامه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا ره‌تده‌که‌نه‌وه.
هاوڵاتى مایک پێنس، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا سه‌رۆکایه‌تى کۆنگرێس ده‌کات بۆ داننان و یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا و تره‌مپیش داوا له‌پێنس ده‌کات ده‌ستور بپارێزێت. دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:"ده‌بێت مایک پێنس ده‌ستور بپارێزێت و کاره راسته‌که ئه‌نجامبدات که ره‌تکردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردنه‌که‌یه". به‌پێى ده‌ستورى ئه‌مریکا، جێگرى سه‌رۆکى وڵات له هه‌مان کاتدا، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پیرانى وڵاته‌که‌شه. ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پیران له‌سه‌ر فراکسیۆنى کۆمارییه‌کان تێبینى و سه‌رنجى خۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ویلایه‌تى ئه‌ریزۆنا ده‌خه‌نه‌ڕوو. جۆوبایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا رایگه‌یاند ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان له قازانجى پارته‌که‌ى بووه‌و ئه‌و پرسه کۆتایى هاتووه، به‌ڵام به‌شێک له ئه‌ندامانى کۆمارییه‌کان ئه‌نجامه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا ره‌تده‌که‌نه‌وه.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کاندا به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیووه‌و گه‌یشتووه‌ته 54 دۆلار. نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 54 دۆلار‌و 6 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 50 دۆلار‌و 37 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 51 دۆلار‌و 33 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو له جیهاندا بۆ که‌مبونه‌وه‌ى تووشبوانى کۆرۆنا و دۆزینه‌وه‌ى چه‌ندین ڤاکسینى دژ به کۆرۆنا به‌رهه‌مهێندراون واى کردووه بازارى نه‌وت ببوژێته‌وه‌و خواستن له سه‌رى زیاتر ببێت.
هاوڵاتى جۆ بایدن، سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا پۆستى به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکورى ئه‌فریقیا ده‌داته برێت مه‌کگۆرک، نێرده‌ى پێشووى سه‌رۆکى ئه‌مریکا له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیى دژ به داعش. به‌پێى رۆژنامه‌ى نیویۆرک تایمزى ئه‌مریکی، له چوارچێوه‌ى پێکهێنانى کابینه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى و دیاریکردنى به‌رپرسه باڵاکانى کۆشکى سپی، جۆ بایدن، سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا بڕیاریداوه برێت مه‌کگۆرگ وه‌ک به‌رپرسى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکورى ئه‌فریقیا دیاریبکات. پێشتر، برێت مه‌کگۆرگ له‌لایه‌ن باراک ئۆباما سه‌رۆکى پێشووترى ئه‌مریکاوه وه‌ک نێرده‌ى سه‌رۆکى ئه‌مریکا له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش دیاری‌کرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنى دۆناڵد تره‌مپ بۆ کۆشکى سپى دواى ماوه‌یه‌ک له‌کاره‌که‌ى دوورخرایه‌وه.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 5% به‌رزبووه‌ته‌وه‌و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشته 53 دۆلار‌و 66 سه‌نت. ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 5ى کانونى دووه‌مى 2021 یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 53 دۆلار‌و 66 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 49 دۆلار‌و 99 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپیک پڵه‌س به 51 دۆلار‌و 56 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا سزاى به‌سه‌ر 12 که‌سایه‌تى و لایه‌نى ئێرانی‌دا سه‌پاند که ده‌ستیان له‌به‌رهه‌مهێنانى مادده کانزاییه‌کاندا هه‌بووه، کۆمپانیایه‌کى چینی به‌تۆمه‌تى فرۆشتنى مادده‌ى کانزایى به‌تاران خسته لیستى سزادراوانه‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ى کانونى دووه‌مى 2021، میدیاکانى ئه‌مریکا بڵاویانکرده‌وه که وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا سزاى به‌سه‌ر 12 که‌سایه‌تى و لایه‌نى ئێرانی‌دا سه‌پاند که ده‌ستیان له‌به‌رهه‌مهێنانى مادده کانزاییه‌کانى ستیل و جۆره‌کانى دیکه‌دا هه‌بوه، له‌گه‌ڵ سێ کۆمپانیاى تایبه‌ت به‌ده‌رهێنان و بازرگانیکردن به‌مادده کانزاییه‌کان. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکادا نوسینگه‌ى چاودێرى کاروباره نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى چین (OFAC) کۆمپانیایه‌کى بۆ دابینکردنى گرافیت بۆ ئێران ده‌ستنیشانکردوه و ئه‌مریکا ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌شى سزاداوه. هاوکات ئه‌و کۆمانیایانه‌ى تایبه‌ت بازرگانى مادده کانزاییه‌کان سه‌رچاوه‌یه‌کى گرنگى دابینکردنى داهاتن بۆ ئێران بۆیه خراونه‌ته ناو لیستى سزادراوانه‌وه.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وتى خاو له بازاڕه‌کانى جیهان که‌مێک دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینى و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک به 51 دۆلار‌و حه‌وت سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ى کانوونى دووه‌مى 2021 له بازاره‌کانى جیهان نرخى نه‌وتى خاوى برێنت به 51 دۆلار و حه‌وت سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 47 دۆلار 66 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 50 دۆلار‌و 19 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. بۆیه‌که‌مجار له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا نرخى نه‌وتى خاو 53 دۆلارى تێپه‌ڕاند، هۆکارى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتیش له‌کاتێکدابوو وڵاتانى هه‌نارده‌کارى نه‌وت "ئۆپیک" کۆده‌بنه‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ئاستى خستنه‌ڕوى ئه‌و وزه‌یه وه‌ک خۆى بهێڵنه‌وه، به‌ڵام بۆچونێک هه‌یه رۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌کردن زیاد بکه‌ن ئه‌وه‌ش نرخى نه‌وتى دابه‌زاند.
هاوڵاتى پنتاگۆن ڕایگه‌یاند، به‌هۆى به‌رده‌وامیى هه‌ڕه‌شه‌کانى ئێرانه‌وه، که‌شتییه فڕۆکه هه‌ڵگره‌که‌ى ئه‌مریکا له ئاوه‌کانى که‌نداو ده‌مێنێته‌وه. ڕۆژنامه‌ى نیۆرک تایمزى ئه‌مریکیى هه‌فته‌ى رابردوو بڵاویکرده‌وه، که‌شتیى فڕۆکه هه‌ڵگرى “نیمیتز”، ده‌گه‌ڕێته‌وه بنکه‌ى سه‌ره‌کیى خۆى له ئه‌مریکا، به‌ڵام کریستۆفه‌ر میله‌ر، وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریکا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و که‌شتییه‌ى ڕه‌تکرده‌وه. میله‌ر، هۆکارى مانه‌وه‌ى که‌شتییه‌که‌ى گه‌ڕانده‌وه بۆ به‌رده‌وامیى هه‌ڕه‌شه‌کانى ئێران له‌سه‌ر تره‌مپ و به‌رپرسانى دیکه‌ى ئه‌مریکا. که‌شتى فڕۆکه‌هه‌ڵگرى “نیمیتز” له‌مانگى تشرینى دوه‌مى ساڵى ڕابردوه‌وه، نێردراوه‌ته ئاوه‌کانى که‌نداو و چاودێریى جوڵه‌ى هێزه‌کان له ناوچه‌که‌دا ده‌کات.
هاوڵاتى نوێنه‌رى هه‌میشه‌یى روسیا بۆ رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له ڤیه‌نناى پایته‌ختى نه‌مسا رایگه‌یاند، بڕیاره‌که‌ى ئێران بۆ زیادکردنى پیتاندنى یۆرانیۆم به‌رێژه‌ى 20% هه‌نگاوێکى چاوه‌ڕوانکراو بوو. میخائیل ئۆلیانۆف له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی: "بڕیاره‌که‌ى ئێران بۆ زیادکردنى پیتاندنى یۆرانیۆم بۆ رێژه‌ى 20% هه‌نگاوێکى چاوه‌ڕوانکراو بو، له‌مدواییانه‌دا له‌ژێر رۆشنایى یاسادا له په‌رله‌مانى ئێران خوێندنه‌وه‌ى بۆ کراوه و په‌سه‌ندکراوه، بابه‌تى سه‌ره‌کیش ئه‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ى ئاساییکردنه‌وه‌یه‌کى گونجاو‌دا ده‌کرێت پێداچونه‌وه‌ى پێدا بکرێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"روسیا رازى نیه به ڕه‌تکردنه‌وه‌ى تاران له پابه‌ندبونى له‌ژێر سایه‌ى پلانێکى کارى ته‌واوه‌تى هاوبه‌شدا بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌کان". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هیچ شتێک نییه که له‌ئێستادا ئه‌نجام بدرێت، به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ى ئێران ته‌واو شه‌فاف و به‌جێیه، پێویسته تیشکبخاته سه‌ر جێبه‌جێکردنى ته‌واوى جێبه‌جێکردنى رێکه‌وتننامه‌که‌ی. حکومه‌تى ئێران رایگه‌یاند، به‌فه‌رمانى حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆک کۆمارى وڵاته‌که‌یان پیتاندنى یۆرانیۆم به‌رێژه‌ى 20% له وێستگه‌ى فۆردۆ به‌رزده‌کاته‌وه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا حکومه‌ت باوه‌ڕى وایه، "بڕیاره‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندى وڵات‌دا نیه، به‌ڵام پابه‌نده به‌جێبه‌جێکردنى یاساکانى په‌رله‌مان".