عەمار عەزیز نزیكەی مانگێكە ژمارەیەك چالاكوانی ئێزدی داوای كشانەوەی هێزەكانی ناو قەزای شەنگال و دەوروبەری دەكەن، بەرپرسێكی خۆسەری شەنگالیش دەڵێت:» ئامادەین بكشێینەوە، بەڵام دەبێت هەموو هێزەكانی دیكەش بكشێنەوە». سەعید شەمۆ، چالاكوان و ئەندامی گروپی گەنجانی سەربەخۆ لەناحیەی سنونێ لەلێدوانێكدا هاوڵاتى وت: «ماوەی 21 رۆژە گروپی گەنجانی سەربەخۆ كەپێكهاتوون لە 50 چالاكوان، لەگەڵ خەڵكی ناوچەكە لەناوەندی ناحیەی سنونێ گردبوونەوە ئەنجامدەدەین، دروشمی ئێمە ئەوەیە كە ناوەستین تا داواكارییەكانمان جێبەجێ نەكرێن». هەروەها وتیشی :»بەداخەوە ناوچەكەمان بووەتە شوێنی شەڕو ئاڵوزی لەنێوان گروپە چەكدارەكان، ئەمە لەكاتێكدایە هێشتا سەرووی 70% ی خەڵكی شنگال ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان «. شەمۆ دەشڵێت:» جگە لەپۆلیسی ناوخۆ نامانەوێت هیچ هێزێكی تر پاراستنی ناوچەكانمان بكات، دووەم گەڕانەوەو دابینكردنی ئاشتی و بەرقەراری ئەمنی لەتەواوی قەزاكەو پێدانی بەڵێنی كونكرێتی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە كە چیتر شەڕ روونەداتەوە». خودێدا چوكی، بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ بەوەكالەت لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى سەرەڕای ئەوەی پشتگیری خۆی بۆ داواكارییەكانی خۆپیشاندەران دەربڕی، وتیشی:» بەداخەوە تائێستا هیچ لایەنێك بەڵێنی جێبەجێكردنی داواكارییەكانی ئەوانی نەداوە «. خودێدا ئەلیاس، بەرپرسی ئەنجومەنی خۆسەری دیمۆكرات لەناحیەی سنونێ سەر بەقەزای شەنگال لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت: «ئێمە هەموو كاتێك وتوومانە لەبەرەی خەڵكین و هەر لەبەرەی خەڵكدا دەمێنینەوە، پێش ماوەیەك خەڵكی كۆمەڵگای دووگرێ داوایان لەئێمە كرد هێزەكانی خۆمان بكشێنینەوە، بەبێ دوودڵی داواكاری ئەوانمان جێبەجێ كرد «. «بەمەرجێك رازی دەبین و هێزەكانی خۆمان دەكشێنینەوە كەهەموو هێزو گروپەكانی تریش بەهەمانشێوەی ئێمە هێزەكانی خۆیان بكشێننەوە» ، خودێدا ئەلیاس وای وت. بەرپرسی ئەنجومەنی خۆسەری دیمۆكرات لەناحیەی سنونێ سەر بەقەزای شەنگال، ئەوەشی دووپاتكردەوە كە «قبوڵی ناكەن هێزەكانی تر لەناوەندی شەنگال و ناحیەكان و كۆمەڵگاو گوندەكان بن و ئێمە بەتەنها هێزی خۆمان بكشێنینەوە».
هاوڵاتی گەنجێكی كوردی سلێمانی توانیی پۆستێكی حكومی بەریتانیا وەربگرێت‌و بەجلوبەرگی كوردیەوە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی بەجێگەیاند و بووە جێگری پارێزگاری لەندەن. سەرباز سەید علی بەرزنجی ئەو گەنجە كوردەی خەڵكی سلێمانیە كە دوای ئەوەی سەركەوتنی لەھەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی شارەوانی لەندەن بەدەستهێنا، بەفەرمی وەك جێگری پارێزگاری لەندەن دیاریكراو ئەمڕۆش سوێندی یاسایی خوارد.
هاوڵاتى دبلۆماتکارێکى روسى رایگه‌یاند:" هه‌ست به شه‌رمه‌زارییه‌کى زۆر ده‌که‌م له‌سه‌ر داگیرکارییه‌که‌ى ڤلادیمیر پوتن له ئۆکرانیا، ته‌نها یه‌ک شتیان ده‌وێت مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات تا هه‌تایه". بۆریس بۆندارێڤى ته‌مه‌ن 41 ساڵ نامه‌یه‌کى ئاراسته‌ى گینادى گاتیلۆڤ باڵیۆزى روسیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد و تیایدا ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند. دوابه‌دواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى بۆریس بۆندارێڤ په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و تیایدا به‌توندى سه‌رکۆنه‌ى هێرشه‌کانى وڵاته‌که‌ى بۆ سه‌ر ئۆکرانیا کرد و به داگیرکارى وه‌سفى کرد. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که"جه‌نگه دوژمنکارییه‌که که له‌لایه‌ن پوتنه‌وه دژى ئۆکرانیا هه‌ڵگیرسا، که له راستیدا دژى سه‌رانسه‌رى جیهانى رۆژئاوا هه‌ڵگیرساوه، نه‌ک ته‌نها تاوانه دژى گه‌لى ئۆکرانیا به‌ڵکو ڕه‌نگه جددیترین تاوان بێت دژى گه‌لى روسیاش." هاوکات پێشیوایه ئه‌وانه‌ى ئه‌م جه‌نگه‌یان ویستووه ته‌نها یه‌ک شتیان ده‌وێت، "مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات تا هه‌تایه، ژیان له کۆشکه بێتامه‌کاندا، گه‌شتکردن به که‌شتیه گرانبه‌هاکان و چێژ وه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵات و پارێزراوییهکى ته‌واودا، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه به‌ده‌ست بهێنن، ئاماده‌ن ژیانى زۆرترین که‌س بکه‌نه قوربانی. تا ئێستا هه‌زاران ئۆکرانى و ڕووسى له‌پێناو ئه‌مه‌دا کوژراون". له‌به‌شێکى دیکه‌ى په‌یامه‌که‌یدا بۆندارێڤ ئه‌وه‌شى ئه‌وه‌شى بیرهێناونه‌ته‌وه که له‌ماوه‌ى 20 ساڵ کارکردنیدا وه‌کو دیبلۆماتکارێکى روسی، له ماوه‌ى کارکردنیشیدا له که‌مبۆدیا و مۆنگۆلیا ئاستى درۆ و ناپیشهیى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیادا هه‌مووکات له زیادبووندا بووه. له په‌یامه‌که‌یدا هێرشى کردووه‌ته سه‌ر سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا و ده‌ڵێت، نموونه‌یه‌کى باشى تێکچوونى ئه‌م سیستمه‌یه، لاڤرۆڤ له که‌سێکه‌وه که له‌لایه‌ن هاوه‌ڵه دیبلۆماتکارهکانیهوه به که‌سێکى پیشه‌گه‌ر و زیره‌ک و خوێنده‌وار ناوده‌برا ئێستا بووه‌ته که‌سێک که هه‌میشه به‌یاننامه‌ى ناکۆک بڵاوده‌کاته‌وه و به چه‌کى ناوه‌کى هه‌ڕه‌شه له جیهان ده‌کات. جه‌نگى روسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا پێى ناوه‌ته رۆژى 89یه‌مین و تا ئێستا زیاتر له 28 هه‌زار سه‌ربازى رووسى کوژراون و زیاتر له 20 هه‌زارى دیکه‌ش برینداربوون.
هاوڵاتى کۆمپانیاى گازپڕۆمى روسى راگرتنى ته‌واوه‌تى هه‌نارده‌کردنى غازى سروشتى بۆ فینله‌ندا راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش وه‌ک یه‌که‌مین کاردانه‌وه‌ى مۆسکۆ دێت به‌رانبه‌ر هیلسینکى که داواى ئه‌ندامێتى ناتۆى کردووه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى ئایارى 2022، کۆمپانیاى گازپڕۆمى روسى له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه کردووه کۆمپانیاى غازى سروشتیى گاسومى فینله‌ندا به رۆبڵ پاره‌ى پێویستى بۆ کڕینى غاز نه‌داوه که پێویست بوو له یه‌کى نیسانه‌وه سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌کانى غازى روسیا به رۆبڵ ئه‌نجام بدرێن، بۆیه به‌ته‌واوه‌تى هه‌نارده‌کردنى غازى سروشتى بۆ ئه‌و وڵاته راگیراوه. هه‌روه‌ها کۆمپانیاى گازپڕۆمى روسى ساڵى رابردوو 70%ى پێویستى فینله‌ندا بۆ غازى سروشتى دابین کردبوو. هاوکات کۆمپانیا روسییه‌که ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که دواى رازیبونیان به پێدانى نرخى غازه‌که به ڕۆبڵ هه‌نارده‌کردنى غاز ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه بڕیارى فرۆشتنى غاز به وڵاتانى ئه‌وروپا له‌لایه‌ن روسیاوه به پاره‌ى رۆبڵى رووسى بۆ ئه‌وه‌یه کاریگه‌رى سزا ئابورییه‌کانى سه‌رى که‌مبکاته‌وه ئه‌وه‌ش دواى جه‌نگه‌که‌ى به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا که له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو وڵاتانى دیکه‌وه سزاى ئابوورى به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه که به‌هاى رۆبڵ به‌رانبه‌ر دۆلار دابه‌زیووه. هه‌ریه‌ک له سوید و فینله‌ندا به فه‌رمى له هه‌فته‌ى رابردوودا داواى بوون به ئه‌ندامێتیان له هاوپه‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى(ناتۆ) کرد‌و له‌لایه‌ن جۆبایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا پێشوازیان لێکراوه. فینله‌ندا بهدرێژایهى هه‌زارو 300 کیلۆمه‌تر سنورى له‌گه‌ڵ رووسیادا هه‌یه‌و مۆسکۆ پێیانوایه بوونى فینله‌ندا به ئه‌ندامى ناتۆ مه‌ترسى گه‌وره بۆ سه‌ر رووسیا دروست ده‌کات.
کاوه ره‌ش. به‌ریتانیا دواى بڕیار‌و پلانی ناردنی کۆچبه‌ره نێرینه سه‌ڵته‌کان ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، به‌ڕێگای نایاسایی گهیشتوونهتە به‌ریتانیاو ناردنیان بۆ وڵاتى رواندا، ترس و دڵه‌ڕاوکێى خستووه‌ته دڵى سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانه‌وه، به‌شێک له‌په‌نابه‌ره کورده‌کان ده‌ڵێن:" ئاماده نین بچینه رواندا". دووشه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا رایگه‌یاند که له‌م هه‌فته‌یه‌دا، یه‌که‌م گروپی په‌ناخوازان ئاگادار ده‌کرێنه‌وه، له‌وه‌ی دیپۆرتی رواندا بکرێن و بڕیاره له‌قۆناغى یه‌که‌مدا ته‌نها 50 که‌س ره‌وانه بکرێت. هه‌رچه‌نده وه‌زیرى ناوخۆ ده‌ڵێت، پرۆسه‌ی ناردنی په‌ناخوازان ره‌نگه که‌مێک زیاتر بخایه‌نێت له‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌کرێ، به‌هۆی رێکارو ئاڵانگاریه‌کانی رێکخراوه‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤه‌وه. هه‌روه‌ها بۆریس جۆنسن، سه‌رکۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا چه‌ند جارێک ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که رێککه‌وتنه‌که‌یان له‌گه‌ڵ رواندا جێبه‌جێ ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش ترسى خستووه‌ته دڵى سه‌رجه‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى که‌هێشتا وه‌ڵامیان نییه یان له‌مساڵ و ساڵى رابردوودا گه‌یشتوونه‌ته له‌نده‌ن. هاوکات پڕۆژه‌یاسای پاراستنی سنور، که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ندکراو دواتر شاژنه ئه‌لیزابێس واژۆی له‌سه‌رکردووه، حکومه‌ت ده‌ستکراوه‌و به‌هێز ده‌کات له‌ناردنی په‌ناخوازان بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، تاپرۆسه‌ی مافی په‌ناهه‌نده‌ییان یه‌کلایی ده‌کرێته‌وه. سه‌ره‌ڕاى بڕیاره‌که‌ى به‌ریتانیا بۆ ناردنى په‌نابه‌ران بۆ وڵاتى روانداى ئه‌فریقا، هێشتا رێکخراوه جیاوازه‌کانى مافى مرۆڤ به‌رده‌وامن له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان و سه‌رکۆنه‌ى بۆریس جۆنسن سه‌رۆک وه‌زیران و کابینه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى ده‌که‌ن. په‌نابه‌رێکى کورد له‌به‌ریتانیا بۆ هاوڵاتى: که‌سانی وه‌ک ئێمه له‌ده‌ست ناعه‌داله‌تی هه‌ڵهاتووین، چه‌ندین رێگای پڕ مه‌ترسیمان بڕیوه‌و به‌قه‌رزو به‌فرۆشتنی موڵک و ماڵی که‌سوکارمان گه‌یشتووینه ئێره، تابتوانین ژیانێکی شه‌رفمه‌ندانه بنیادبنێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ریکه هه‌موو شتێک به‌ره‌و چاره‌نووسیکی نادیار ده‌ڕوات به‌شێک له‌په‌نابه‌ره نوێیه‌کانى به‌ریتانیا تووشى نیگه‌رانى و ترس و دڵه‌ڕاوکێ بوون و ده‌ڵێن:" ئاماده‌نین بچین بۆ رواندا". محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، په‌ناخوازێکی کوردستانی عێڕاقه‌و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه په‌ڕیوه‌ته‌وه به‌ریتانیا، ئه‌و نیگه‌رانی خۆی ده‌رباره‌ی پلانی ناردنی په‌ناخوازان ده‌رده‌بڕێ و وتی:" بڕیارێکی زۆر نالۆژیکیانه‌یه، ئه‌وه‌ی بیستومه‌و خوێندوومه‌ته‌وه، به‌ئاشکرا دیاره که‌به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵاتی رواندا و به‌ریتانیا، ده‌یانه‌وێ بازرگانی به‌گیانی ئێمه‌وه بکه‌ن و ئامانجیان ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه". "هه‌تا بڵێی بڕیارێکی دژه ئینسانانه‌یه، هه‌ربۆیه زۆر ئازارم ده‌دات، له‌وکاته‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بڵاوبووەتەوه، تووشی بارێکی ده‌روونی ناجێگیربووین، بۆ منیش هیچ فه‌رقی نیه بمگه‌ڕێننه‌وه بۆ ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی، یان رواندای ئه‌فریقا. دواجاریش ئه‌گه‌ر بڕیاره‌که جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌وا ره‌نگه قه‌د ئاماده نه‌بم بچم بۆ رواندا" محه‌مه‌د عه‌بدوڵا وای وت. ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆ به‌ناو ئه‌و هه‌موو وڵاتانه‌ی ئه‌وروپادا تێپه‌ڕیوه ته‌نها به‌ریتانیای هه‌ڵبژاردووه، محه‌مه‌د عه‌بدوڵا باسى له‌وه‌کرد که به‌وڵاته‌کانی دیکه‌دا نه‌هاتووه‌و به‌بڕیاری خۆى نه‌بووه، به‌ڵکو قاچاغچیه‌کانی ئه‌وروپا گهیاندونیەته به‌ریتانیا. ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پلانه‌که بچێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه ئاماده‌ی بچیت بۆ ئه‌فریقا، یان گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ کوردستان، محه‌مه‌د عه‌بدوڵا وتى:" که‌سانی وه‌ک ئێمه له‌ده‌ست ناعه‌داله‌تی جووت بنه‌ماڵه فه‌رمانڕه‌واکه‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵهاتووین، چه‌ندین رێگای پڕ مه‌ترسیمان بڕیوه‌و به‌قه‌رزو به‌فرۆشتنی موڵک و ماڵی که‌سوکارمان گهیشتووینهتە ئێره، تابتوانین ژیانێکی شه‌رفمه‌ندانه بنیادبنێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ریکه هه‌مووشتێک به‌ره‌و چاره‌نووسیکی نادیار ده‌ڕوات و به‌ره‌و تونێلێکی تاریک ده‌مانبه‌ن". یه‌کێکی دیکه له‌و په‌نابه‌رانه‌ى ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته به‌ریتانیا خه‌ڵکی شاری حه‌له‌بی سوریایه‌و کورده، به‌ناوی، محه‌مه‌د حه‌له‌بی. حه‌له‌بی وتی:"ئه‌و بڕیاره کاردانه‌وه‌ی خراپ له‌سه‌ر سومعه‌ی به‌ریتانیا به‌جێ ده‌هێڵێت، له‌کاتێکدا خۆی به‌پێشه‌نگی پاراستنی دیموکراسی و مافی مرۆڤ ده‌زانێت". هه‌روه‌ها وتیشى:" بڕیاره‌که زۆر ئازارم ده‌دات ئه‌مه کاره‌ساتم بۆ دێنێته پێش، وابیرده‌که‌مه‌وه که‌ئه‌مه گه‌وره‌ترین سزایه بۆمان، چونکه به‌قاچاغ هاتووم". له‌وه‌ڵامی ئه‌گه‌ری جێبه‌جێکردنی پلانه‌که ئاماده‌یه بچێته رواندا یان جێهێشتنی به‌ریتانیا، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێت بچێته رواندا، "ئه‌وه‌نده‌ی کهبیستومه ده‌ڵێن، ئه‌وێش هاوشێوه‌ی سوریا که‌جێم هێشتووه پڕه له‌چه‌کدارو وه‌ک وڵاته وێرانه‌که‌م سوریایه‌و پارێزراوو سه‌لامه‌ت نیه، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌زۆره‌ملێ بیانه‌وێ دیپۆرتی رواندام بکه‌ن، ده‌گه‌ڕێمه‌وه سوریا‌و با له‌وڵاتی خۆم بکوژرێم". عه‌بدوڵا مه‌حمودیان، کوردێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌و ئه‌ویش نیگه‌رانی دایگرتووه له‌باره‌ی هه‌واڵی ناردنی په‌ناخوازان، بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، وتی:" کاریگه‌ری نابێت، ته‌نها ئه‌وه‌ی لێی چاوه‌ڕوان ده‌که‌م ئه‌وه‌یه، کهشهرمهندهیی بۆ حکومه‌تی ئێستای به‌ریتانیاو رواندا، به‌جێده‌هێڵێت". له‌باره‌ی بژارده‌ی جێهێشتنی به‌ریتانیا، یان ئاماده‌یه بچێته رواندا؟ مه‌حمودیان پێیوایه، بۆ ئه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران باشتره، نه‌ک بچێته ئه‌فریقاو له‌وێ چه‌ندین ساڵ چاوه‌ڕێ بکات، به‌بوون و نه‌بوونی جواب، ده‌شڵێت" هاتووم په‌نا بدرێم نه‌ک سزا بدرێ". هه‌ر له‌هه‌مان هۆتێلی مانه‌وه‌ی به‌شێک لهپهنابهرهکانى ئه‌مساڵ، گه‌نجێکی وڵاتی ئه‌ریتریا، قسه‌ی بۆمانکرد، به‌ناوی ئیبراهیم حوسێن. ئه‌و گه‌نجه ئهریتریه به‌نیگه‌رانیه‌وه باسى بڕیاره‌که ده‌کات و وتى:" بڕیارێکی دژه مرۆڤایه‌تیه، به‌ڵام پێموانیه سه‌ربگرێت چونکه گاڵته‌کردنه به‌ژیانی په‌نابه‌رو بازرگانی کردنه پێیان. ئیبراهیم ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که رواندا وڵاتێکه پڕه له‌چه‌کدارو له‌ڕووی سیاسی و ئابورییه‌وه هیچ پێشکهوتوونیه" له‌وه‌ته‌ی بڕیاره‌که باس ده‌کرێ نه‌متوانیوه به‌باشی بخه‌وم و له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه ئازارم ده‌دات". "به‌ریتانیا ده‌یه‌وی سزایه‌کی قورسمان بدات و رواندا بکاته گرتوخانه‌یه‌ک، هاوشێوه‌ی گوانتانامۆ "، ئیبراهیم حوسێن وا ده‌ڵێت. ده‌رباره‌ی جێبه‌جێکردنی پلانه‌که ئه‌و په‌ناخوازه ئهریتریایە ئه‌وه‌ی روونکرده‌وه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ دیپۆرتی ئه‌و وڵاته‌یان بکه‌ن به‌زۆر، باشتر بێت بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌که‌ی خۆی، وتیشی:" له‌وێ بکوژرێم باشتره نه‌ک بۆ رواندا".
هاوڵاتی جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند:"سوێد و فینلەندا مەرجەكانی ئەندامبوونیان لە ناتۆ تێدایە"، ئەمەش دژی ئەردۆغانە كە رایگەیاندبوو رازی نابن ئەو دوو وڵاتە ببنە ئەندامی ناتۆ. ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆكانی سوێد و فینلەندا، جۆ بایدن، سەرۆكی ویڵایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتیوانی ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتەی لە ناتۆ كرد و رایگەیاند: "سوێد و فینلەندا مەرجەكانی ئەندامبوونیان لە ناتۆ تێدایە." پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا رایگەیاندبوو "ئه‌گه‌ر فینلەنداو سوید داواکاریهکانى تورکیا سه‌باره‌ت به پرسى په‌که‌که جێبه‌جێ نه‌که‌ن، رازى نابین ببنه ئه‌ندام له رێکخراوى هاوپه‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)". ئه‌ردۆغان وڵاتانى سوید و فینلەندا و هۆڵنداى به‌میوانداریکردنى سه‌رکرده‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) تۆمه‌تبارده‌کات که "له تورکیا له لیستى تیرۆردایه".
هاوڵاتى خالید ره‌نجده‌ر، براى مه‌لا کرێکار ئاشکراى ده‌کات که دادگاى باڵاى ئیتاڵیا بڕیاریداوه که سزاکه‌ى مامۆستا کرێکار وه‌ک خۆى بمێنێته‌وه، واتا 12 ساڵ حکوم له زیندان به‌سه‌ر ببات، به‌ڵام دادگا 90 ڕۆژى به‌ده‌سته‌وه‌یه که ئه‌و بڕیاره به‌نوسین بدات به‌پارێزه‌ره ئیتاڵییه‌که و ئه‌ویش شکاتى له‌سه‌ر بکاته‌وه. خالید ره‌نجده‌ر، براى نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د ناسراو به مه‌لا کرێکار نوسویهتى:"دوێنێ چوارشه‌ممه دادگاى باڵاى ئیتاڵیا بڕیاریدا حوکمه‌که‌ى مامۆستا کرێکار وه‌ک خۆى بمێنێته‌وه، واتا 12 ساڵ حوکم، دادگا ئه‌م بڕیاره‌ى به‌زاره‌کى بهپارێزهرهکهى وتوه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، ئێستا دادگا 90 ڕۆژى به‌ده‌سته‌وه‌یه که ئه‌و بڕیاره به‌نوسین بدات به‌پارێزه‌ره ئیتاڵییه‌که و ئه‌ویش شکاتى له‌سه‌ر بکاته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ى نوێ هه‌یه پێشکه‌شى بکات، دواى ئه‌وه دادگا جارێکی‌تر دانیشتنى بۆ ده‌کاته‌وه. هۆکارى سه‌پاندنى 12 ساڵ سزا به‌سه‌ر مه‌لا کرێکاردا ئه‌وه‌یه که نه‌رویج و ئیتاڵیا پێیانوابو مه‌لا کرێکار سه‌رکردایه‌تى بزاڤى ره‌وتى شاخ ده‌کات به‌پێى وته‌ى خالید ره‌نجده‌ر، هۆکارى سه‌پاندنى 12 ساڵ سزا به‌سه‌ر مه‌لا کرێکاردا ئه‌وه‌یه که نه‌رویج و ئیتاڵیا پێیانوابو مه‌لا کرێکار سه‌رکردایه‌تى بزاڤى ره‌وتى شاخ ده‌کات. نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د، ناسراو به مه‌لا کرێکار، له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2020ه‌وه، له نه‌رویجه‌وه راده‌ستى ئیتاڵیا کرا و له‌و وڵاته‌ش، 12 ساڵ سزاى زیندانیکردنى به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
هاوڵاتی نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەعێراق پەیامێك ئاراستەی پارتی‌و یەكێتی دەكات‌و ڕایگەیاند:"هەرێمی كوردستان قسەكانی ساڵێك پێش ئێستای منیان بەهەند وەرنەگرت". جنین پلاسخارت لەكۆبونەوەیەكی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: "پەیوەندیەكانی نێوان بەغداو هەولێر خراپن‌و هۆكارەكەشی نەمانی متمانەیە". هەروەها راشیگەیاند:" ساڵێك پێش ئێستا هۆشداریم بەسەركردەكانی هەرێمدا كە ناكۆكیەكانیان وەلاوەبنێن‌و داواكانیان بەهەند وەرنەگرت، بۆیە ئێستا خەڵك باجەكەی دەدات و لە دۆخێكی خراپدان و وڵاتانیش فراوانتر دەستیان خستۆتە كاروبارەكانی هەرێمەوە". نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەعێراق ئەوەشی دووپاتكردەوە كە پێویستە "سەركردەكانی كورد ناكۆكەكانیان وەلاوەبنێن‌و ناوچەی زەردو سەوز نەمێنێت، بەڵام نەك ئەوە نەكراوە، ئێستا دۆخەكە خراپترە". لە ساڵی ڕابردوو لەهەولێر، پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەبەردەم بەرپرسانی هەرێم ڕایگەیاند:" مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان هەیە"، بەڵام سەركردایەتی لایەنەكان بەتایبەت پارتی و یەكێتی وەك ئەو دەڵێت گوێیان بە هۆشیارییەكەی ئەو نەداوە. هاوكات، ماتی‌و تۆلەر، باڵوێزی ئەمریكا لەعێراق بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكانی هەمان هۆشداری پلاسخارتی دا بە لایەنە سیاسییەكان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆبۆتەوەو هۆشاری پێداون.
هاوڵاتى سکرتێرى گشتیى ناتۆ به فه‌رمى داواکارییه‌که‌ى سوید وفینلانداى بۆ بهئهندامبوونيان له په‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)وه‌رگرت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى ئایارى 2022، یه‌نس ستۆلتنبێرگ، سکرتێرى گشتیى ناتۆ داواکارى ئه‌و دوو وڵاته‌ى وه‌رگرت و رایگه‌یاند" هه‌نگاوێکى مێژوویه‌و ئه‌ندامانى ناتۆ تاوتوێى ده‌که‌ن". دواى له‌شکرکێشى رووسیا بۆ سه‌ر ئۆکرانیا گۆڕانکارییه‌کى گه‌وره له سیاسه‌تى بێلایه‌نیى سه‌ربازیى ئه‌و دوو وڵاته دروست بووه و ئه‌مڕۆ به فه‌رمى داوایان له ناتۆ کردووه، له هاوپه‌یمانێتییه‌که قبووڵیان بکه‌ن. هه‌موو ئه‌ندامانى دیکه‌ى ناتۆ ره‌زامه‌ندیان ده‌ربریووه بۆ ئه‌و دوو وڵاته، ته‌نها تورکیا تێبینى له‌سه‌ر به ئه‌ندامبوونى سوید وفینلاندا هه‌یه و هۆکاره‌که‌شى بۆ بوونى چالاکییه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان و داڵده‌دانى ئه‌ندامانى فتحوڵا گوله‌ن گه‌راندووه‌ته‌وه. هاتنی ئەم دوو وڵاتە خاوەن جیۆسیاسیە گرنگەی ئەوروپا بۆ ناو ناتۆ، پیگەی تورکیا لاواز دەکات و دەریای بەڵتیك بەتەواوی بەڕوی ڕوسیادا دا دەخات. په‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) 30 ئه‌ندامى له‌خۆى گرتووه‌و هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى و هه‌واڵگرى له‌نێوانیاندا هه‌یه‌و ئه‌مریکا پێشه‌وایه‌تى ده‌کات.
هاوڵاتی هێزی ئاسمانی ئەمریكا مووشەكە نوێیەكەیان تاقیكردووەتەوە كە خێراییەكەی پێنج هێندەی دەنگە ئەوەش وەك وەڵامێك لەرووی سەربازییەوە بەرانبەر رووسیا. هێزی ئاسمانی ئەمریكا ئەوەی خستۆتەروو كە تاقیكردنەوەكە لە نزیك كەناراوەكانی باشوری كالیفۆرنیا ئەنجامدراوە و تێیدا سەركەوتووبوون. لەسەر ئاستی جیهان، ئەمریكا و رووسیا هەنگاوەكانیان بۆ دروستكردنی ئەو مووشەكە نوێیانە چڕ كردووەتەوە و بە نەوەی نوێی چەك دادەنرێن. تاقیكردنەوەی ئەو مووشەكە نوێیە لەلایەن ئەمریكاوە لە ئێستادا وەك وەڵامێكە بۆ رووسیاو كە لە ئێستادا لە جەنگێكدایە بەرانبەر ئۆكرانیا.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا باسى به‌هێزى و چالاکییه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌کات، له‌کاتێکدا که سوپاکه‌ى له بادینان به‌ده‌ست گه‌ریلاوه شکستى هێناوه. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر فینلاند و سوید داواکاریهکانى تورکیا سه‌باره‌ت به پرسى په‌که‌که جێبه‌جێ نه‌که‌ن، رازى نابین ببنه ئه‌ندام له رێکخراوى هاوپه‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)". ئه‌ردۆغان وڵاتانى سوید و فیله‌ندا و هۆڵنداى به‌میوانداریکردنى سه‌رکرده‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) تۆمه‌تبارده‌کات که "له تورکیا له لیستى تیرۆردایه". هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که" په‌که‌که له‌و وڵاتانه له چالاکییه‌کانیان به‌رده‌وامن، سوید‌و فیله‌ند رێگریان لێ ناکه‌ن و هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ریان نییه". ئه‌مه له‌کاتێکدایه که ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) دوێنێ یه‌کشه‌ممه 15ى ئایار، ئامارى مانگێکى چالاکییه‌کانیان بڵاوکرده‌وه به‌رانبه‌ر سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان که 427 سه‌ربازیان کوژراون و 88 دیکه برینداربوون. هاوکات، هه‌ر دوێنێ گه‌ریلا سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغانى له‌ناوچه‌کانى برادۆست و ئاڤاشین و زاپ کردووه‌ته دۆزه‌خ بۆ سه‌ربازه‌کانى تورکیا‌و 15 لێ کوژراوه‌و چه‌ند سه‌ربازێکى دیکه‌ش برینداربوون و به سێ کۆپته‌ر ته‌رمى کوژراو برینداره‌کانیان بردووه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌که‌یان.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاوى له بازاره‌کانى جیهاندا به هه‌رسێ جۆرى برێنت و ئه‌مریکاو ئۆپێکه‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ى زۆر به‌سه‌ر نرخه‌که‌یاندا هاتووه. له ئێستادا یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت له بازاره‌کانى جیهاندا به 114 دۆلار‌و 28 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا گه‌یشته 113 دۆلار‌و 72 سه‌نت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک به 112 دۆلار‌و 47 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو دواى ئه‌وه دێت که به‌رپرسانى باڵاى سوێد و فله‌ندا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به هاوپه‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى(ناتۆ) بکه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن رووسیاوه به‌توندى ره‌خنه‌ى لێ گیرا و له‌زارى وته‌بێژى کرملنه‌وه ئه‌وه راگه‌یاندرا که چوونى ئه‌و دوو وڵاته بۆ چوونه ناو ناتۆ، ئاسایشى ئه‌وروپا باشتر ناکات. هاوکات، کۆمپانیا نه‌وتییه گه‌وره‌کانى جیهان ئاماده نیین به‌رهه‌مى خستنه‌روو زیاتر بکه‌ن له بازاردا که خواستێکى زۆرى له‌سه‌ره ئه‌وه‌ش هۆکارێکى دیکه‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاوه. به‌هۆى شه‌رى رووسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا سوته‌مه‌نى له جیهاندا به‌تایبه‌ت نرخى غاز‌و به‌نزین دوو به‌رانبه‌ر زیادى کردووه.
هاوڵاتى گه‌نجێک له تاوانێکى ره‌گه‌زپه‌رستیدا له یه‌کێک له ناوچه‌ى رهشپێستهکانى شارى نیویۆرک 10 ره‌شپێستى کوشت و سیانى دیکه‌شى بریندار کردووه. میدیاکانى ئه‌مریکا، له ناوچه‌ى (بوفالۆ)ى تایبه‌ت به ره‌شپێسته‌کان له نیویۆرک که‌سێکى سپى پێستى ته‌مه‌ن 18 ساڵ که خوێندکارى زانکۆیه، له تاوانێکى ره‌گه‌زپه‌رستیدا له‌ناو فرۆشگایه‌کدا ده‌ستدرێژى گولـله‌ى کردووه و له ئه‌نجامدا 10 که‌سى کوشتووه و سێ که‌سی دیکه‌شى بریندار کردووه. دادگاى نیویۆرک ئاشکراى کردووه، تۆمه‌تباره‌که ناوى (بایتۆن جیندرۆن)ه و خه‌ڵکى برۆکلینه و کاره‌که‌ى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان راسته‌وخۆ په‌خش کردووه. پێش ده‌ستگیر کردنى له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هه‌وڵى خۆکوشتنى داوه و قوربانییه‌کانیش 11یان ره‌شپێستن و دوانییان سپى پێست، یه‌کێک له کوژراوه‌کانیش پاسه‌وانێکى فرۆشگاکه‌یه که رووبه‌ڕووى بووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت 111 دۆلارى تێپه‌راند و نه‌وتى ئه‌مریکاش به 110 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ى ئایارى 2022، نرخى نه‌وتى خاو له بازاڕه‌کانى جیهاندا به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو ڕووى له به‌رزبوونه‌وه کردووه‌و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت له ئێستادا به 111 دۆلار‌و 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ى ده‌کرێت، پێشتر به 107 دۆلار‌و 45 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرا. هاوکات نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى به 110 دۆلار‌و 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، به‌ڵام پێشتربه 106 دۆلار‌و 14 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرا. به‌رزبوونه‌وه‌ى نه‌وتى خاو په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به شه‌ڕى روسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا هه‌یه و وڵاتانى ئه‌وروپا بریاریانداوه خۆیان ئاماده بکه‌ن چیتر غاز له رووسیا نه‌کرن.
هاوڵاتى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دانبه‌وه‌دا ده‌نێت که ئه‌مریکا گوێ له تورکیا ناگرێت له‌باره‌ى تۆمه‌تبارکردنى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(یه‌په‌گه)وه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له‌باره‌ى لێخۆشبونى ئه‌مریکا له سزاکانى سه‌ر سوریا رایگه‌یاند، ئه‌سته‌مه ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ى ئه‌مریکا قبوڵ بکه‌ن، راشیگه‌یاند:" هه‌مو ئه‌و ئیدارانه‌ى که له‌م چه‌ند قۆناغه‌ى دواییدا له ئه‌مریکا هاتون، پشتیوانیى یه‌په‌گه ده‌که‌ن، ئۆتۆمبێل و که‌ره‌سته و ته‌قه‌مه‌نییان به بارهه‌ڵگره‌وه بۆ ناردوون". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند" هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌مان به هه‌موو ئیداره‌کانى ئه‌مریکا وت(ئیداره‌ى تره‌مپ، ئیداره‌ى جۆیایدن)، به‌ڵام گوێییان نه‌گرت و ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رده‌وام بووه". هاوکات باسى له پڕۆسه‌ى ئه‌ندامبونى فینلاند و سوید له ناتۆ کرد که بۆچونێکى ئه‌رێنییان نییه، ئه‌ردۆغان وتیشى:"وڵاتانى سکاندیناڤیا، وه‌کو میوانخانه‌یه‌ک وان بۆ گروپه چه‌کداره‌کانى په‌که‌که و چه‌ند رێکخراوێکى دیکه‌ش له سوید و هۆڵندا گیرساونه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى وه‌کو په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانه‌کانیاندا چالاکن، بۆیه له‌م خاڵه‌دا ناکرێت روانگه‌یه‌کى ئه‌رێنیمان هه‌بێت".
