هاوڵاتى سەرۆکایەتی هەرێم ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئیبراهیم رەئیسی، سه‌رۆكى كۆمارى ئێران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كانی هەولێر-تاران، دۆخى عيراق و هه‌رێم، پاراستنی ئارامى و سه‌قامگيرى ناوچەکە و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش تاوتوێ کراون. به‌ياني ئه‌مڕۆ هه‌ينى سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ تاران، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى ئێران كۆبووه‌وه. ئەوەش هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ڕێواز فايه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندى ياوه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، دۆخى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و ئێران، ئارامى و سه‌قامگيرى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران. لەراگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە، هه‌ردوولا ئاماژه‌يان به په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد و جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى بواره‌كانى پهيونديى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى كرده‌وه به‌تايبه‌تى بره‌ودان به بوارى ئاڵوگۆڕى بارزگانى و پاراستنى ئارامى و سهقامگيریى سنووره‌كان و ناوچه‌كه به‌گشتى. هەروەها پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
هاوڵاتى ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی ئابی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 70 دۆلار و 58 سەنتە. هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 68 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
هاوڵاتى ئەمڕۆ سێشه‌ممه 3ی ئابی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 92سەنتە. هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 71 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئەمڕۆ سێشه‌ممه 3ی ئابی 2021، رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە کە ئۆپێک بڕیاری زیادکردنی هەناردەکردنی داوە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر نرخەکەی هەبوە، هەروەها وڵاتی چین دواین ئاماری گەشەی ئابوری بڵاوکردوەتەوە کەباسیان لەوەکردووە گەشەی ئابوری وەک دوەم گەورەترین بەکارهێنەری نەوت لەجیهاندا دابەزینی تۆمارکردوە.
هاوڵاتى ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 75 دۆلار‌و 41 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس بە 73 دۆلار و 75 سەنت، مامەڵەی پێوەدەكرێت. رۆژی 25ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە. بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
هاوڵاتى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند: واشنتمان به‌جێ هێشت و به‌ره‌و به‌غداى خۆشه‌ویست به‌رێکه‌وتین، کۆبوونه‌وه‌که‌مان له‌گه‌ڵ جۆو بایدن و ئیداره‌که‌ى سه‌رکه‌وتووبوو، که خۆى له‌لایه‌نى ئابوورى و سیاسى و رۆشنبیرى ده‌بینییه‌وه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى ته‌موزى 2021 مسته‌فا کازمى بۆ رۆژنامه‌ى گاردیان ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که :"بوونى سوپاى ئه‌مریکا له عێراق له په‌یوه‌ندى ئه‌منییه‌وه ده‌گۆرێت بۆ په‌یوه‌ندى فێرکارى و هاوکارى بۆ سوپاى عێراق، تا کۆتایى ئه‌مساڵیش هیچ هێزێکى شه‌رکه‌رى ئه‌مریکى له عێراق نامێنێت". له‌کاتى ئێستادا دوو هه‌زارو 500 سه‌ربازى ئه‌مریکا له عێراق بوونى هه‌یه، که هێزى شه‌رکه‌رن و دژى پاشماوه‌کانى داعش چالاکى ده‌که‌ن و پاڵپشتى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ن، به‌ڵام له‌دواى ئه‌م قسانه‌ى مسته‌فا کازمى چیتر ئه‌و هێزه له عێراق نامێنێت و له هێزکى شه‌ڕکه‌ره‌وه ده‌بێته هێزى فێرکاری.
هاوڵاتى حکومه‌تى بریتانیا ئامارى نوێى کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه که له‌دوێنێ دووشه‌ممه‌وه زۆرترین ژماره‌ى مردن به‌کۆرۆنا له‌نیوه‌ى مانگى ئادارى رابردوه‌وه تائێستا تۆمارکراوه. به‌پێى ئامارى نوێى کۆرۆنا، له‌دوێنێ دووشه‌مه‌وه تا ئه‌مڕۆ 23 هه‌زار و 511 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به کۆرۆنا تۆمارکراوه و به‌وه‌ش کۆى گشتى ژماره‌ى توشبوان له‌و وڵاته گه‌یشته پێنج ملیۆن و 745 هه‌زار و 526 حاڵه‌ت. هه‌ر به‌پێى ئاماره‌که، له‌دوێنێوه 131 توشبوى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه که زۆرترین ژماره‌ى تۆمارکراوى رۆژانه‌یه له17-ى ئادارى ئه‌مساڵه‌وه، به‌وه‌ش کۆى ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته 129 هه‌زار و 303 حاڵه‌ت. زۆرترین ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدانى رۆژانه له‌مساڵدا له 17-ى ئادار تۆمارکراوه که تێیدا 141 که‌س به‌هۆى په‌تاکه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى ئەمڕۆ بەهای نەوت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 74.81 دۆلار و نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بە 72.11 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. ئەمڕۆ سێشەممە بەهای نەوتی برێنت 31 سەنت بەرزبوەوە بەڕێژەی 0.42% و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 74.81 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نەوتی تەکساسی ئەمریکاش 20 سەنت بەرزبوەوە بەڕێژەی 0.2% و هەر بەرمیلێک بە 72.11 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. ئەوەش لەکاتێکدایە چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ بەردەوامی بوژانەوەی بازارە ئابورییەکان لەئەنجامی کەمکردنەوەی رێکارەکانی کۆرۆنا، خواست لەسەر نەوت لەنیوەی دوەمی ئەمساڵدا بەرزببێتەوە.
هاوڵاتى وته‌بێژى کۆشکى سپى هه‌ڵوێستى ئه‌مریکاى له‌باره‌ى روداوه‌کانى شه‌وى رابردوى تونس ئاشکراکرد و رایگه‌یاند:" ئه‌مریکا نیگه‌رانه له‌وه‌ى که ڕویداوه". جین ساکى وته‌بێژى کۆشکى سپى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئه‌مریکا نیگه‌رانه له‌وه‌ى که له تونس رویداوه و داواى هێورکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که ده‌کات". دوێنێ شه‌و سه‌رۆک کۆمارى تونس بریاریدا سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌سه‌ر کار لابدات و په‌رله‌مانى وڵاته‌که‌ى سڕ بکات ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى لێکه‌وته‌وه‌و به کوده‌تا وه‌سفى ده‌که‌ن.
هاوڵاتى به‌رپرسى باڵاى ئه‌مریکا بۆ نه‌خۆشیه گوازراوه‌کان هۆشیاریدا له‌باره‌ى زیادبونى حاڵه‌ته‌کانى توشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆناى ده‌لتاو ده‌ڵێت:" جۆرى دهلتاى ڤایرۆسه‌که به‌خێرایى بڵاوده‌بێته‌وه". ئه‌نتۆنى فاوچى به که‌ناڵى سى ئێن ئێنى رایگه‌یاند: " ئێمه به ئاڕاسته‌یه‌کى هه‌ڵه‌دا ده‌ڕۆین، 50% ى وڵاته‌که ڤاکسینیان وه‌رنه‌گرتوه، به‌وه‌ش ئێمه خۆمان ده‌خه‌ینه مه‌ترسییه‌وه." ناوبراو راشیگه‌یاند:"حاڵه‌ته‌کانى توشبونى نوێ به ڤایرۆسه‌که له‌و ناوچانه‌ى ئه‌مریکادا که دودڵن له وه‌رگرتنى ڤاکسین به‌خێرایى زیاد ده‌بێت". ڕۆژى شه‌ممه زیاتر له 51 هه‌زار حاڵه‌تى نوێى توشبون به ڤایرۆسى کۆرۆنا له ئه‌مریکا تۆمارکرا و ڕۆژانه زیاتر له 250 حاڵه‌تى مردن له وڵاته‌که‌دا تۆمار ده‌کرێت. حکومه‌تى ئه‌مریکا ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه که زیاتر له 162 ملیۆن که‌سى ئه‌مه‌ریکى به‌ته‌واوه‌تى ڤاکسینیان وه‌رگرتووه.
هاوڵاتى وتەبێژی تالیبان رایگەیاند :" ئێمە دەمانەوێت حکومەتێکی دیکە پێکبهێندرێت و شوێنی ئەم حکومەتەی ئێستا بگرێتەو". سوهەیل شاهین، وتەبێژی تالیبان کە هاوکارت ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری بزووتنەوەکەیە لە گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستان لە دەوحەی قەتەر رایگەیاند "دەمەوێت روونی بکەمەوە کە ئێمە باوەڕمان بە قۆرخکردنی دەسەڵات نییە و هەر حکومەتێكیش لە ئەفغانستان کە لە رابردوودا ویستوویەتی دەسەڵات قۆرخبکات شکستیهێناوە. تالیبان نایەوێت ئەو هاوکێشە شکستخواردووە دووبارە بکاتەوە". سوهەیل شاهین وتیشی، حکومەتی ئەفغانستان ئاشتی ناوێت، بەڵکو لەلایەک دەیەوێت ئاگربەست هەبێت و لەلایەکی دیکەش دەیەوێت دەسەڵاتەکەی بمێنێتەوە و ئەوەش جێگەی قبووڵکردن نییە. وتەبێژی تالیبان دەڵێت، ئەوان دەیانەوێت حکومەتێکی دیکە پێکبهێندرێت و شوێنی ئەم حکومەتەی ئێستا بگرێتەوە. حکومەتی ئەفغانستان و بزووتنەوەی تالیبان چەند گەڕێکیان لە گفتوگۆی سیاسی لە دەوحەی قەتەر ئەنجامداوە و بە گوتەی چەند بەرپرسێکی هەردوولا گفتوگۆکان تاوەکو ئێستا ئەرێنین. ئەمە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەمریکا و ناتۆ لە کشاندنەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان کە بڕیارە دوا سەرباز لە کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ لەو وڵاتە بچێتە دەرەوە.
هاوڵاتى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا پڕۆژه‌یاسایه‌کى نوێ تێپه‌ڕاند که گه‌یشتنى کۆچبه‌ران به‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌کى قاچاخ به تاوان ده‌زانرێت، پارتى کرێکارانیش دژى یاساکه‌یه. بریتى باتیل، وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند:" یاسایى ڕه‌گه‌زنامه و سنوره‌کان چاره‌سه‌رى سیستمى په‌نابه‌رى شکاو ده‌کات کاره‌کانى قاچاخچێتیش کۆتایى پێده‌هێنێت که به‌شێوه‌یه‌کى نایاسایى خه‌ڵکى ده‌په‌ڕێننه‌وه بۆ به‌ریتانیا". به‌پێى یاساکه که شه‌وى سێشه‌ممه به زۆرینه‌ى 366 ده‌نگ په‌سه‌ندکرا، ده‌سه‌ڵاتى داوه‌ته هێزه‌کانى پاسه‌وانانى سنور بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌له‌مى کۆچبه‌ران که هه‌وڵى په‌ڕینه‌وه‌ى نۆکه‌ندى ئینگلیزى ده‌ده‌ن له فه‌ڕه‌نسا به به‌کارهێنانى هێز ئه‌گه‌ر پێویست بکات. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شى که به‌شێوه‌یه‌کى ناشه‌رعى ده‌چنه ئه‌و وڵاته‌وه له شه‌ش مانگ بۆ چوار ساڵ سزاى زیندانیکردن به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنرێت و سزاى زیندانیکردنى هه‌تاهه‌تایش بۆ ئه‌و قاچاخچیانه‌ى که سه‌رپێچى یاساکه ده‌که‌ن. هاوکات حکومه‌تى به‌ریتانیا به‌و یاسایه ده‌یه‌وێت چاکسازییه‌کى گشتگیر له بنه‌ماکانى مافى په‌نابه‌رێتیدا بچه‌سپێنیت له‌دواى ده‌رچوونى له یه‌کێتى ئه‌وروپاوه و بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له هه‌وڵه‌کانى په‌ڕینه‌وه‌ى کۆچبه‌ران له‌ڕێگه‌ى نۆکه‌نده‌کانه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته چر بکاته‌وه.
هاوڵاتى به‌پێى رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆستى ئه‌مریکى له رێگه‌ى به‌رنامه‌یه‌کى ئیسرائیلییه‌وه هه‌وڵى کردنه ئامانجى مۆبایلى زیاتر له 50 هه‌زار که‌س دراوه که له‌نێویاندا ژماره مۆبایلى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا هه‌ن. به‌پێى راپۆرتێکى رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست، له‌نێو ئه‌و لیسته 50 هه‌زار که‌سییه‌دا سه‌دان سیاسهتمهدارو به‌رپرسى حکومه‌تى جیهان هه‌ن که له رێگه‌ى به‌رنامه‌ى پیگاسۆسى ئیسرائیلییه‌وه هه‌وڵدراوه مۆبایله‌کانیان هاک بکرێن و سیخوڕییان به‌سه‌ره‌وه بکرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که له‌نێو لیسته‌که‌دا سێ سه‌رۆکى ئێستاى وڵاتان هه‌ن که پێکدێن له ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نساو به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆکى عێراق و سیریل رامافوزا، سه‌رۆکى ئه‌فریقاى باشور، له‌گه‌ڵ پاشایه‌کدا. هه‌روه‌ک لیسته‌که سێ سه‌رۆک وه‌زیرانى ئێستاى وڵاتان و حه‌وت سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشوو له‌خۆده‌گرێت. سه‌رۆکایه‌تى فه‌ره‌نسا له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى راپۆرته‌که‌وه وتویه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌م زانیارییانه راست بن ئه‌وا "زۆر مه‌ترسیدارن." واشنتن پۆست ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که نازانرێت ئایا هه‌وڵى هاککردنه‌که دراوه‌و مۆبایلى ئه‌و که‌سانه هاککراون یاخود هێشتا هه‌وڵى هاککردنیان نه‌دراوه‌و ته‌نها له‌و لیسته‌دان بون بۆ ئه‌وه‌ى هاک بکرێن.