هاوڵاتى نرخى نه‌وت به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت له سه‌روو 113 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ى ئایارى 2022، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 133 دۆلار‌و 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا (ته‌کساس) به 110 دۆلار‌و 14 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. رۆژى هه‌ینى رابردوو نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به‌راورد به کردنه‌وه‌ى بازار زیاتر له دۆلارێک به‌رزبووه‌وه، بۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ى ئایارى 2022 جارێکى دیکه نرخى نه‌وت به‌رزبووه‌وه. سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى رێکخراوى ئۆپێک رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده بۆ وڵاتانى جیهان زیاد ده‌کات، به‌ڵام به‌هۆى زیاتر گرژى و شه‌رى رووسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا نرخه‌که‌ى زیاتر به‌رزبووه‌ته‌وه‌و زیادبوونى به‌رهه‌مى نه‌وتى خاو نرخى نه‌وتى دانه‌به‌زاندووه. رۆژى چوارشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، ئۆرسولا ڤۆندێرلاین، سه‌رۆکى کۆمیسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وروپا پێشنیازى قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوه‌تى هاورده‌ى نه‌وتى روسیا بۆ وڵاتانى یه‌کێتى ئه‌وروپا کرد و دوا به‌دواى لێدوانه‌که‌ى نرخى نه‌وت به‌رزبووه‌وه بۆ 110 دۆلار، ئه‌مڕۆش له به‌رزبوونه‌وه به‌رده‌وامه.
هاوڵاتى وه‌زیرى به‌رگرى ئۆکرانیا دوایین ئاماره‌کانى جه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى روسیا ئاکشرا کرد که 24 هه‌زارو 900 سه‌ربازى رووسى کوژراون و سه‌دان فرۆکه‌و ههلیکۆپهتهرى جه‌نگیان تێکشکاندووه. ئۆڵێکسى رێزنیکۆڤ، وه‌زیرى به‌رگرى ئۆکرانیا رایگه‌یاند ئاماره‌کان ده‌ریده‌خه‌ن گورزى کوشنده‌یان له هێزه‌کانى روسیاداوه، توانیویشیانه هه‌زارو 110 تانک و دوو هه‌زارو 686 زرێپۆش تێکبشکێنن و 199 فرۆکه‌ى جه‌نگى و 155 هێلیکۆپته‌ر بخه‌نه خواره‌وه. هه‌روه‌ها وه‌زیرى به‌رگرى ئۆکرانیا راشیگه‌یاند، له درێژه‌ى روبهڕوبونهوهکانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى روسیا، له 24ى شوباتى 2022 تا ئه‌مڕۆ توانیویانه 24 هه‌زارو 900 سه‌ربازى رووسیا بکوژن. ماوه‌ى 72 رۆژه شه‌ڕى رووسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا به‌رده‌وامه‌و له‌ئێستادا شه‌رى سه‌خت له شارى مارپۆیل که رووسیا گه‌مارۆى خستۆته‌سه‌ر و داواى خۆبه‌ده‌سته‌وه دانى سه‌ربازانى ئۆکرانی ده‌کات ئه‌وانیش به‌رگرى له شاره‌که‌یان ده‌که‌ن.
هاوڵاتى سوپاى ئۆکرانیا له هێرشێکى سه‌ربازانى وڵاته‌که‌یان بۆسه‌ر که‌شتییه‌کى سه‌ربازى هێزه‌کانى روسیا به‌ناوى "ئه‌دمێرال گریگۆرۆڤیج" له جۆرى هێرشبه‌ر، توانیویانه ئه‌و که‌شتییه ژێرئاو بخه‌ن. به‌پێى تۆڕى هه‌واڵى Sky News، به‌رپرسانى ئۆکرانیا رایانگه‌یاندووه، هێزه‌کانى ئۆکرانیا له نزیک به‌نده‌ره‌کانى ده‌ریاى ره‌ش که‌شتییه‌کى سه‌ربازى هێرشبه‌رى دیکه‌ى هێزه‌کانى روسیایان تێکشکاندوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان ئاشکرا کردووه که هێزه‌کانیان له رێگه‌ى به‌کارهێنانى چه‌کى "دژه که‌شتی"ییه‌وه توانیویانه که‌شتى "ئه‌دمێرال گریگۆرۆڤیج" ى رووسى له جۆرى هێرشبه‌ر له به‌نده‌ره‌کانى نزیک سنوره‌کانى نێوان ئۆکرانیا و مۆڵدۆڤا بکه‌نه ئامانج. هاوکات روسیا به به‌له‌م و هه‌لیکۆپته‌رى رزگارکه‌ره‌وه له شوێنى ژێرئاوکه‌وتنى ئه‌و که‌شتییه سه‌ربازییه‌ن و کار له‌سه‌ر به‌هاناوه‌چونى ده‌ریاوانه‌کانى ئه‌و که‌شتییه ده‌که‌ن. له 15ى مانگى رابردو به‌رپرسێکى باڵاى پێنتاگۆن ئاشکرایکردبو، که که‌شتیى سه‌ربازیى مۆسکڤاى روسى که 12 هه‌زار و 490 تۆن کێشه‌که‌یه‌تى به‌هۆى ئه‌وه‌ى به دو موشه‌کى "نێپتن" له‌لایه‌ن سوپاى ئۆکرانیاوه کراوه‌ته ئامانج، تێکشکاوه و ژێرئاو که‌وتوه.
هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان رایگه‌یاند له ساڵى داهاتوو نرخى خوارده‌مه‌نییه‌کان به‌رزده‌بێته‌وه به‌هۆى وه‌ستاندنى هه‌نارده‌کانى بیلاروس و ئۆکرانیاو روسیاوه. ئه‌نتۆنیۆ گۆته‌رێس، سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند:"رێگه‌م بده‌ن شتێک رونبکه‌مه‌وه، چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى هه‌ڕه‌شه‌ى ئاسایشى خۆراک، داوامان لێده‌کات که جارێکى دیکه به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه ئۆکرانییه‌کان و و به‌رهه‌مى خۆراک و ئالیکى روسیا و بیلاروس له بازاڕه‌کانى جیهان تێکه‌ڵ بکه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش بهلهبهرچاوگرتنى ئه‌و دۆخى شه‌ڕه‌ى که هه‌یه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" چاره‌سه‌رى راسته‌قینه‌ى ئاسایشى خۆراکى جیهان نییه، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کانى ئۆکرانیا و به‌رهه‌مه روسى و بیلاروسیه‌کان بۆ بازاڕه‌کانى جیهان". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هه‌وڵى به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجه ده‌دات، له‌پێناو گهرهنتیکردنى ئاسایشى خۆراک و رێگریکردن له به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى خواردن له جیهاندا ده‌دات. به‌پێى پێشبینییه‌کانى رێکخراوى خۆراکى جیهانی، تا ساڵى 2023، نرخى خواردن ده‌گاته به‌رزترین ئاستى خۆی. له‌دواى ده‌ستپێکردنى ئۆپراسیۆنه‌کانى روسیا له ئۆکرانیا هه‌نارده‌ى به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کانى ئۆکرانیا بۆ بازاڕه‌کانى جیهان وه‌ستاوه، که سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌کى دانه‌وێڵه‌ى جیهانه، روسیاش به‌هۆى سزاکانى سه‌رییه‌وه رێگرى له هه‌نارده‌ى به‌رهه‌مه‌کانى کراوه بۆ بازاڕه‌کانى جیهاندا، به‌و هۆیه‌شه‌وه نرخى خواردن و به‌رهه‌مه‌کانى به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزبونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى له‌دواى پێشنیاره‌کانى ئه‌مریکاو یه‌کێتى ئه‌وروپا بۆ سه‌پاندنى سزاى نوێ به‌سه‌ر روسیادا نرخى نه‌وتى خاوى گه‌یانده 110 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،5ى ئایارى 2022، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشته 110 دۆلار‌و 19 سه‌نت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا (ته‌کساس) گه‌یشته 107 دۆلار‌و 75 سه‌نت. دوێنێ چوارشه‌ممه، له‌سه‌ر پێشنیارى ئۆرسۆلا فۆن ده‌رلاین سه‌رۆکى یه‌کێتى ئه‌وروپا بۆ زیادکردنى سزاکانى سه‌ر روسیا و به‌شێوه‌یه‌کى پله‌به‌ندى هاورده‌کردنى نه‌وتى ئه‌و وڵاته کۆتایى پێبهێنن تا کۆتایى ئه‌مساڵ. هه‌ر دوێنێ جۆ بایدن سه‌رۆکى ویلایهنه یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند له کۆبونه‌وه‌ى لوتکه‌ى حه‌وت وڵاتى پیشه‌سازى جیهان(G7) باس له سزادانى زیاتر به‌سه‌ر رووسیادا ده‌که‌ن.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ئۆکرانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رازى نابێت به رێککه‌وتنێک بۆ راگرتنى شهر ئه‌گه‌ر رێگه بدرێت به مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى روسیا له‌ناوچه داگیرکراوه‌کانى وڵاته‌که‌ی. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ى ئایارى 2022، ڤۆلۆدمیر زیلێنسکى به رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵى راگه‌یاند، سوپاى ئۆکرانیا له قۆناغى یه‌که‌مدا توانى رێگرى له پێشڕه‌وییه‌کانى سوپاى روسیا بکات، له قۆناغى دوه‌میشدا هێزه‌کانى روسیا له‌ناوچه داگیرکراوه‌کانى وڵاته‌که‌ی ده‌رده‌کرێن، قۆناغى سێیه‌میش بریتى ده‌بێت له به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى ته‌واوى خاکى وڵاته‌که‌یان. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، رازى نین به رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ روسیا که رێگه به‌مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى پوتن بدات له‌ناو خاکى وڵاته‌که‌یدا. زلێنیسکی، سه‌رۆکى ئۆکرانیا رایگه‌یاند، له‌م کاته‌دا قۆناغێکى نوێى گفتوگۆ و دانوستان له‌نێوان وهفدى روسیا و ئۆکرانیا ده‌ستپێده‌کات، له‌م قۆناغه‌دا داواکارییه‌کانى کێیڤ بۆ ئاشتى بریتین له پاراستنى سه‌روه‌رى ئۆکرانیا و گه‌ره‌نتى ئه‌منى به‌ئامانجى گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان بۆ هاوڵاتیان له که‌مترین ماوه‌دا.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یه‌ند:"له کۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانى وڵاتانى خاوه‌ن حه‌وت گه‌وره‌ترین پیشه‌سازى جیهان ناسراو به (G7) که هه‌فته‌ى داهاتو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، باس له سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر روسیادا ده‌که‌ین". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، جۆ بایدن له وتارێکدا بۆ هاوڵاتیانى وڵاته‌که‌ی، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر روسیادا رایگه‌یاند: "ئێمه هه‌موو کاتێک کراوه‌ین بۆ سه‌پاندنى سزاى زیاتر، هه‌فته‌ى داهاتوو له کۆبونه‌وه‌ى گروپى وڵاتانى خاوه‌ن حه‌وت گه‌وره‌ترین پیشه‌سازى جیهان ناسراو به (G7)، پرسى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر روسیادا تاوتوێ ده‌که‌ین". له رۆژى 24ى شوباته‌وه روسیا هێرشیکردۆته سه‌ر ئۆکرانیا و تائێستاش ئه‌مریکا و ئه‌وروپا به‌شێوه‌ى رۆژانه سزاى نوێ به‌سه‌ر که‌رتى ئابورى و پیشه‌سازى روسیادا ده‌سه‌پێنن. شه‌ڕى روسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا 70 رۆژى تێپه‌راندووه‌و تا ئێستدا هیچ ئاسۆیه‌ک بۆ وه‌ستاندنى شهر بوونى نییه‌و بریاره له 9ى ئایار سه‌رۆکى روسیا دواى ئاهه‌نگى سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر نازییه‌کاندا هێرشه‌کانى بۆسه‌ر ئۆکرانیا زیاتر بکات.
هاوڵاتى کۆمسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وروپا له‌رێگه‌ى پرۆژه‌یه‌که‌وه له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى داهاتوودا کڕینى نه‌وت و سوته‌مه‌نى له روسیا به‌ته‌واوى قه‌ده‌غه ده‌کرێت. کۆمسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وروپا داوایکردوه سزایه‌کى دیکه‌ى توند به‌سه‌ر روسیادا بسه‌پێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته پشتیوانى دارایى بۆ شه‌ڕى ئۆکرانیا له‌ده‌ستبدات، بۆیه داواى کردوه وڵاتانى ئه‌وروپا له ماوه‌ى شه‌ش بۆ هه‌شت مانگى داهاتودا به قۆناغ کڕینى نه‌وت، غاز و سوته‌مه‌نى روسیا کهمبکانهوه. بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو پڕۆژه‌که له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا بخرێته ده‌نگدانه‌وه و دواتریش ئاڕاسته‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌کرێت بۆ تاوتوێکردنی. له‌رۆژى 24ى شوباته‌وه روسیا هێرشیکرده‌سه‌ر ئۆکرانیا تائێستا ئه‌مریکا و وڵاتانى ئه‌وروپا سه‌ره‌راى هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانیان بۆ کیڤ، سزاى توندیان به‌سه‌ر مۆسکۆدا سه‌پاندووه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا رایگه‌یاند له جه‌ژنى سه‌رکه‌وتنى وڵاته‌که‌ى پلانى ئه‌وه‌یان نیه ده‌ستبه‌ردارى جه‌نگى ئۆکرانیا ببێت. سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا له لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانى ئیتاڵیا رایگه‌یاند که له نۆى ئایاردا که جه‌ژنى سه‌رکه‌وتنى وڵاته‌که‌یه‌تى به‌سه‌ر نازیه‌کاندا، روسیا نایه‌وێت ده‌ستبه‌ردارى جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئۆکرانیا ببێت. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که له یادى سه‌رکه‌وتنى وڵاته‌که‌یدا به‌سه‌ر نازیه‌کاندا وه‌ک نه‌ریتى ساڵانه‌یان له ژێر چاودیرى سوپاى روسیادا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێن به‌ڵام چالاکییه سه‌ربازیه‌کانیان له ئۆکرانیا به‌رده‌وام ده‌بێت. له 24ى شوباتى 2022 تا ئه‌مڕۆ که ماوه‌ى 69 رۆژ ده‌کات، سوپاى رووسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا جه‌نگى راگه‌یاندووه‌و رووسیا زیاتر له بیست هه‌زار سه‌ربازى لێ کوژراوه‌و 15 هه‌زارى دیکه‌شى برینداربووه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، له ڕێگه‌ى دوو فڕۆکه‌ى گواستنه‌وه‌ى که‌لوپه‌لى سه‌ربازى کاروانێکى دیکه‌ى هاوکارى سه‌ربازى ده‌گه‌یه‌ننه ئۆکرانیا، که له چه‌کى تۆپهاوێژى دورمه‌وداى "هاوته‌رز" پێکهاتون که به موشه‌کهاوێژه تۆقێنه‌ره‌که وه‌سف ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ى ئایارى 2022، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى له تویته‌ر بڵاویکردوه‌ته‌وه، "به هاوکارى هه‌ریه‌که له هێزه ده‌ریاییه‌کان و هێزه ئاسمانییه‌کانى وڵاته‌که‌مان ئه‌مڕۆ کاروانێکى دیکه‌ى سه‌ربازى ده‌گه‌یه‌نینه ئۆکرانیا که ژماره‌یه‌ک چه‌کى تۆپهاوێژى دورمه‌وداى هاوته‌رز ده‌گه‌یه‌نینه ئۆکرانیا". وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که له‌م کاروانه سه‌ربازییه‌شدا ژماره‌یه‌ک چه‌کى تۆپهاوێژى دورمه‌وداى "هاوته‌رز" ده‌گه‌یه‌نینه کیێڤ، به‌شێوه‌ى دابه‌زاندنى ئاسمانیش چه‌ک و پێداویستیه سه‌ربازیه‌کان ره‌وانه‌ى هێزه‌کانى به‌رگرى ئۆکرانیا ده‌که‌ن که له‌ڕیزى پێشه‌وه‌ى بهرهنگاربونهوهدان به‌رانبه‌ر سوپاى رووسیا. بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتودا به‌شێک له سه‌ربازانى ئۆکرانیا له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئه‌مریکاوه مه‌شق و راهێنانیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌کارهێنانى چه‌کى موشه‌ک هاوێژى دورمه‌وداى "هاوته‌رز" پێبکرێت.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاڕه‌کانى جیهاندا به‌راورد به دوێنێ یه‌کشه‌ممه یه‌ک دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک دابه‌زیوه. نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت به 106 دۆلار‌و 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت، له کاتى داخستنى بازاڕدا به 107 دۆلار و 12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا. هه‌روه‌ها نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ته‌کساس به 103 دۆلار و 83 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، له کاتى داخستنى بازاڕدا به 104 دۆلار‌و 67سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرا. شه‌ڕى روسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا که زیاتر ه دوو مانگه به‌رده‌وامه کاریگه‌رى له‌سه‌ر بهزبونهوهى نرخى نه‌وتى خاو له جیهاندا دروستکردووه.
هاوڵاتى ژماره‌ى کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان و 11 وڵاتى دیکه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له حه‌فتا ملیۆن که‌س. محه‌مه‌د کاروانى له ئه‌کاونتى خۆى له فه‌یسبوک بڵاویکردووه‌ته‌وه و ده‌نوسێت دواى ماندووبونێکى زۆر ئه‌و ئامارانه‌ى ده‌ست که‌وتووه که زیاتر له شه‌ش مانگى خایاندووه‌و له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى نێوده‌وڵه‌تى له ژنێڤا ( ژنێف )وه زۆر نزیکه له ڕاستیه‌وه و ڕێژه‌ى هه‌ڵه تییدا بریتیه له 0,01 که سه‌رچاوه‌ى UN به‌گشتى له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کانى ناوخۆ‌و دانیشتوانه. کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان گه‌یشتووه‌ته نزیکه‌ى 60 ملیۆن که‌س و له‌وڵاتانى ئه‌وروپاو چه‌ند وڵاتێکى تر نزیکه‌ى 10 ملیۆن که‌سى دیکه دهببن و به‌کۆى گشتى گه‌یشتووه‌ته 70 ملیۆن و 228 هه‌زارو 544 که‌س. دوا ئامارى ژماره‌ى کورد به‌م شێوه‌یه خراوه‌ته‌روو: ١- کوردستانى تورکیا: ، 32,812,439 ٢-کوردستانى ئێران: 18,281,137 ٣- کوردستانى ئێراق: 7,949,571 ٤- کوردستانى سوریا: 3,642,117 ٥- ئه‌ڵمانیا: 1,898,319 ٦- ئه‌وروپا و وڵاتانى تر: 1,892,691 ٧- کازاخستان: 892,638 ٨- جۆرجیا: 758,009 ٩- ئه‌رمینیا: 699,571 ١٠- ئیسرائیل: 592,622 ١١- ئه‌فغانستان: 312,075 ١٢- پاکستان: 234,006 ١٣- میسر: 153,561 ١٤- سودان: 101,000 ١٥- بوسنه هه‌رزه‌گۆڤین: 8,788
هاوڵاتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە ٢٨ی نیساندا لە ئۆكراینا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سەرۆكی ئەو وڵاتە، كۆدەبێتەو و بریاریشە سەردانی مۆسكۆ بكات بۆ راگرتنی شەر. نووسینگەی وتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو كە ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس لە سەردانەكەی بۆ ئۆكراینا، زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، ساز دەكات. لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش ئاشكرا كراوە، گۆتەرێس لە 28ی نیساندا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆكراینا، دمیترۆ كولێبا، كۆدەبێتەوە و دواتریش لەلایەن سەرۆكی ئەو وڵاتە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی پێشوازی لێدەكرێت. هاوكات بریارە گوتەرێس بۆ گفتوگۆ كردن لە بارەی زیادكردنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ گەلی ئۆكراینا لەگەڵ كارمەندانی دامەزراوەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لەو ناوچەیە كۆببێتەوە. لە 20ی نیساندا گوتەرێس، نامەیەی ئاڕاستەی نوێنەرانی هەمیشەیی رووسیا و ئۆكراینا لە ئەنجوومەنی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد و تیایدا داوای كرد بە ئامانجی گفتوگۆ كردن لەسەر ئەو هەنگاوانەی پێویستن لە پێناو ئاسایشی ئۆكراینا بگیرێنە بەر، لە مۆسكۆ چاوی بە ڤلادیمیر پۆتین و لە كیێڤ چاوی بە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی بكەوێت.
هاوڵاتى ده‌سه‌ڵاتدارانى روسیا رایانگه‌یاند، گفتوگۆ و دانوستنه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئۆکرانیادا راگرتووه، ئه‌وه‌ش دواى چه‌ندین دانوساندن دێت له نێوانیاندا که ئه‌نجامه‌کانى نه‌رێنى بوون و به‌و هۆیه‌وه قۆناغێکى نوێى شهر ده‌ستپێده‌کاته‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ى نیسانى 2022، ده‌سه‌ڵاتدارانى روسیا رایانگه‌یاند، سه‌رجه‌م گفتوگۆ و دانوستانه‌کانیان له‌گه‌ڵ وهفدى ئۆکرانیا راگرتووه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، ده‌سه‌ڵاتدارانى کیێڤ ئاماده‌نین کێشه‌کانى نێوان دوو وڵات چاره‌سه‌ر بکه‌ن، هه‌ربۆیه ئۆکرانیا له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانى به‌رده‌وام نییه و له‌گفتوگۆکانیدا دۆسییه‌کان ده‌گۆڕێت. هاوکات، ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆکى روسیا له مۆسکۆى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى هه‌میشه‌یى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى وڵاته‌که‌ى کۆبووه‌وه و دۆسیه‌ى هاریکاریکردنى نێوان وڵاتانى پێشووى یه‌کێتى سۆڤییه‌تى تاوتوێکرد. پوتن ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که چاوده‌خشێنینه‌وه به بابه‌تى هاریکارى کردن له‌گه‌ڵ نزیکترین دراوسێکانیان دواى یه‌کێتى سۆڤییه‌ت. له 24ى شوباتى ئه‌مساڵه‌وه رووسیا شه‌رى به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا راگهیاندو له‌و کاته‌وه تا ئێستا 58 رۆژه به‌رده‌وامه‌و تا ئێستا سوپاى روسیا نه‌یتوانیووه کیفى پایته‌ختى ئۆکرانیا کۆنترۆڵ بکات و داواى خۆبه‌ده‌سته‌وه دانى سه‌ربازانى ئۆکرانیا ده‌کات، له‌به‌رانبه‌ر دا سه‌رۆکى ئۆکراین داواى پاڵپشتى و هاوکارى سه‌ربازى له ئه‌مریکاو وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌کات.
هاوڵاتى به‌رپرسێکى باڵاى پێنتاگۆن ئاشکرایکرد، که‌شتیى سه‌ربازیى مۆسکڤاى روسى که 12 هه‌زار و 490 تۆن کێشه‌که‌یه‌تى به دوو موشه‌کى "نێپتن" له‌لایه‌ن سوپاى ئۆکرانیاوه کراوه‌ته ئامانج، تێکشکاوه و ژێرئاو که‌وتووه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى نیسانى 2022، به‌رپرسێکى باڵاى پێنتاگۆن که ناوه‌که‌ى ئاشکرا نه‌کراوه، باسى له‌وه‌کردوه، "هه‌ڵسه‌نگاندمان کردوه بۆ تێکشکان و ژێر ئاو که‌وتنى که‌شتیى سه‌ربازیى مۆسکڤاى روسى و بۆمان ده‌رکه‌وتوه که به موشه‌کى نێپتن له‌لایه‌ن ئۆکرانییه‌کانه‌وه کراوه‌ته ئامانج‌و که 12 هه‌زارو 490 تۆن کێشه‌که‌یه‌تى. هاوکات به‌رپرسێکى دیکه‌ى باڵاى ئه‌مریکا به رۆیته‌رز-ى راگه‌یاند، ئه‌و موشه‌که‌ى که که‌شتییه‌که‌ى پێکراوه‌ته ئامانج، له جۆرى "نێپتن" بوه و به‌هۆیه‌وه کوژراو و بریندارى له‌نێو سه‌ربازانى روسیادا لێکه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یان رون نه‌بوه‌ته‌وه. ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیا له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، که‌شتى جه‌نگى "مۆسکڤا" هاوسه‌نگى خۆى به‌هۆى خراپى که‌شوهه‌واوه له‌ده‌ستداوه و زیان بهپێکهاتهکانى گه‌یشتوه کاتێکیش هه‌وڵدراوه به‌ره‌و به‌نده‌رى دیاریکراو رابکێشرێت ژێرئاوکه‌وتووه. وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیا هیچ ئاماژه‌یه‌کى به هۆکاره‌کانى ئاگره‌که یان ته‌قینه‌وه‌کان نه‌داوه، له کاتێکدا ئۆکرانیا دوپاتیکرده‌وه، که که‌شتییه جه‌نگییه‌که به دو موشه‌ک کراوه‌ته ئامانج. که‌شتى جه‌نگى مۆسکڤا سه‌ر به که‌شتییه‌کانى ده‌ریاى ڕه‌شه، له ساڵى 1983 به ناوى سلاڤا دروستکراوه و له ساڵى 1996 ناوى نراوه مۆسکڤا و 16 موشه‌کى جۆرى "ڤۆلکان بی-1000" هه‌ڵده‌گرێت. له 24ى شوباتى ئه‌مساڵه‌وه رووسیا شه‌رى به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا راگه‌یاندووه‌و تا ئێستا نزیکه‌ى 20 هه‌زار سه‌ربازى رووسى کوژراون و زیاتر له 15 هه‌زار برینداریان هه‌یه، هه‌روه‌ها نزیکه‌ى هه‌شت هه‌زار سه‌ربازى ئۆکرانى کوژراون و بریندارن و نزیکه‌ى هه‌زار که‌سى دیکه‌ى مه‌ده‌نى گیانیان له‌ده‌ستداوه.
