هاوڵاتى پوتن حکومه‌تى وڵاته‌که‌ى بۆ ئاماده‌کردنى لیستى وڵاتانى "هه‌نگاوى نادۆستانه دژ به روسیا" ئاماده بکه‌ن تا سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه دیارى بکرێن که دژ به روسیا بڕیاریانداوه و گه‌مارۆى ئابوریان خستوهتهسهریان. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6ى ئازارى 2022، ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆکى ڕوسیا بڕیارێکى بۆ حکومه‌تى وڵاته‌که‌ى ده‌رکردووه که ده‌بێت له ماوه‌ى دوو ڕۆژدا لیستى ناوى ئه‌و وڵاتانه ئاماده بکه‌ن که دژى هاوڵاتیانى ڕوسیا و قه‌واره ڕوسیه‌کان کار ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها به‌پێى بڕیاره‌که، کۆمپانیا ڕوسییه‌کان مافیان ده‌بێت قه‌رزه‌کانیان بده‌ن به خاوه‌ن قه‌رزه‌کانى ئه‌و وڵاتانه‌ى که له‌م لیسته‌دا ناویان هاتوه به‌جۆرێکیش سه‌رجه‌م قه‌رزه‌کان به رۆبڵى روسى ده‌درێنه‌وه. بڕیاره‌که‌ى پوتین دواى ئه‌وه دێت که ژماره‌یه‌ک له وڵاتانى ڕۆژئاوا گه‌مارۆى ئابوریان به‌سه‌ر ڕوسیادا سه‌پاندوه، به‌هۆى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌کانى بۆسه‌ر ئۆکرانیا، سزاکان چه‌ندین که‌رتى ئابورى ڕوسیا و که‌سایه‌تییه‌کانى سه‌رکردایه‌تى ڕوسیا و بازرگانه گه‌وره‌کانیان کردوه‌ته ئامانج.
هاوڵاتی وەزیری وزەی ئەمریکا لە تویتەر رایگەیاند، لەبارەی کەوتنەوەی ئاگر لەنزیک وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا، قسەی لەگەڵ وەزیری وزەی ئۆکراینا کردووە و بڕیاریداوە کە "تیمی وەڵامدانەوەی رووداوە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا" چالاک بکات. جێنیفەر گرانهۆڵم، وەزیری وزەی ئەمریکا دەڵێت: "ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای رووسیا لەنزیک وێستگە ئەتۆمییەکە بێباکانەیە و پێویستە بوەستێندرێت". بە وتەی جێنیفەر گرانهۆڵم، "ریاکتۆرەکانی (کارلێکەرە ئەتۆمییەکان) بە پێکهاتەی بەهێز پارێزراون و بەشێوەیەکی سەلامەت کوژێندراونەتەوە". ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ هەینی 04-03-2022 لەنزیک وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا، کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئەوروپایە، ئاگر کەوتەوە. ئاگرەکە لە باڵەخانەیەکی نزیک وێستگەکە بووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە چوونە شوێنی رووداوەکە و دوای چەند کاژێرێک کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەیان راگەیاند. لەدوای کەوتنەوەی ئاگرەکە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رووسیای تۆمەتبارکردووە بە "تیرۆری ئەتۆمی" و ویستی "دووبارەکردنەوەی" کارەساتی چێرنۆبیل.
هاوڵاتی ئەمڕۆ هێزەکانی روسیا هێرشیانکردەسەر گەورەترین بنکەی ئەتۆمی ئەوروپا کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، سەرۆکی ئۆکرانیاش رایگەیاند: "ئەمە یەکەم جارە لە مێژووماندا، دەوڵەتی" تیرۆریستی "ڕوسیا پەنای بۆ تیرۆریزمی ئەتۆمی هێناوە". ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئەمڕۆ هەینی 4-3-2022، لە پەیامێکدا باسی لەوەشکرد، سوپای روسیا هێرشیکردووەتەسەر بنکەی ئەتۆمی "Zaporizhzhia" دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان و 40%ـی وزەی ئەتۆمی وڵاتەکەیان لەو بنکەدا بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها شەش ناوەندی گەورەی ئەتۆمی لەکۆی 15 ناوەندی ئۆکرانیا دەکەونە ئەو بنکەیە. ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە یەکەم جارە لە مێژووماندا. لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەوڵەتی تیرۆریستی (ڕوسیا)، پەنای بۆ تیرۆریزمی ئەتۆمی هێناوە". سەرۆکی ئۆکرانیا ئەوەشی خستوەتەڕو، بنکەی "Zaporizhzhia" گەورەترین بنکەی ئەتۆمییە لە ئەوروپا، "بۆیە هیچ دەوڵەتێک لە جیهاندا نیە جگە لە روسیا، کە راستەوخۆ یەکەکانی ناوەندی ئەتۆمی بۆردومان بکات". بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی روسیا بۆ سەر بنکەی Zaporizhzhia ئاگر کەوتوەتەوە و بەوهۆیەش ناوەندێکی بنکە ئەتۆمییەکە لەکار کەوتووە، بەڵام زیان بە بەشە سەرەکییەکانی بنکەکە نەگەیشتووە.
هاوڵاتی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند:" لیژنەی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی گەندەڵی لە عێراق، کە فەریق ئەحمەد ئەبو رغیف، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەرۆکایەتی دەکات، نادەستوورییە". بەپێی دەقی بڕیارەکە کە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڵاویکردەوە، دادگەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 02-03-2022، سەبارەت بە بڕیاردان لە سکاڵایەک کە دژی پێکهێنانی لیژنەکە تۆمارکراوە، دانیشت و رایگەیاند: "فەرمانی دیوانیی ژمارە (29)ی ساڵی 2020 کە تایبەتە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هەمیشەیی بۆ لێكۆڵینەوە لە کەیسەکانی گەندەڵی و تاوانە گەورەکان دروست نییە، بۆیە لیژنەکەمان هەڵوەشاندەوە، ئەم بڕیارەش لە رێکەوتی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت، چونکە پێکهێنانی ئەو لیژنەیە پێچەوانەی بڕگەی یەکەمی ماددەی 37 و دەقی ماددەکانی 47 و 87 و 88ی دەستوورە، کە پاراستنی ئازادی و شکۆی مرۆڤ و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە یەکدی و سەربەخۆیی دادگەیان مسۆگەر کردووە". دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق راشیگەیاند: "پێکهێنانی ئەو لیژنەیە وەکو هەموارکردنی یاسای دەستەی دەستپاکییە کە دەستەیەکی دەستوورییە تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی". مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە مانگی هەشتی ساڵی 2020دا لیژنەیەکی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد ئەبو رغیف پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە و ئەندامێتی چەند ئەفسەرێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای دژەتیرۆر، لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و دەستەی دەستپاکی و دەسەڵاتێکی زۆری پێدا، کازمی هەروەها دەزگای دژەتیرۆری عێراقی راسپارد بڕیارەکانی لیژنەکە بە رەزامەندی دادگە جێبەجێ بکات، بۆیە تاوەکو ئێستا بە راسپاردەی لیژنەکەی ئەحمەد ئەبو رغیف چەندین بەرپرسی ئێستا و پێشووی عێراق بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دەستگیرکراون.
هاوڵاتی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەوەی ئاشكراكرد، لە ئایندەیەكی نزیكدا هێزی سەربازی دەنێرێتە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا. جۆبایدن لە كاتی گەڕانەوەیدا بۆ واشنتۆن، دەربارەی گرژییەكانی سەر سنووری رووسیا-ئۆكراینا رایگەیاند: "لە ئایندەیەكی نزیكدا سەربازانی ئەمریكی دەنێرینە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا". پێشتر جۆن كیربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، ئەوەی راگەیاندبوو كە دژ بە هەر رەوشێكی چاوەڕواننەكراو لە قەیرانی ئۆكراینا و پشتیوانی كردنی هێزی ناتۆ، هەشت هەزار و 500 سەربازیان خستووەتە باری ئامادەباشییەوە. زیاتر لەمانگێكە سوپای رووسیا هەزاران تانك و مووشەكی دووری مەودا و سەربازی لەسەر سنوری رووسیا ئۆكرانیا جێگیر كردووەو چەندین جار پوتن سەرۆكی رووسیا هەرەشەی داگیركردنی ئۆكرانیای كردووە.
هاوڵاتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی پێنج رۆژدا لە سلێمانی 47 كەس بەھۆی رووداوی كەوتنەوە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە . بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی ئامارێك لە ماوەی پێنج ڕۆژدا ھەزار و 634 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە، لەو ژمارەیە 619 كەسیان داخڵ كراون و چارەسەریان پێدراوە. وەك تەندروستی سلێمانی ئاماژەی پێداوە، لەماوەی پێنج رۆژدا لە سلێمانی 47 كەس بەھۆی رووداوی كەوتن و و 18 كەسی تر بەھۆی رووداوی ھاتووچۆوە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە.
هاوڵاتی هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا و بەڕیتانیا، چەک ڕەوانە دەکەن بۆ ئۆکرانیا و ڕایانگەیاند، پشتیوانی ئۆکرانیا دەبن لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ دژی ڕووسیا. هەرچەندە ئاژانسی رۆیتەرز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا هەڵوێستی ئەڵمانیای خستووەتە ڕوو کە ئەڵمانیا لە ئێستادا چەک نانێرێت بۆ ئۆکرانیا، بەڵام ناتۆ و وڵاتانی ئەمریکا، بەڕیتانیا، کەنەدا، چەک ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکەن. ئاژانسی ئینڤیرێڵت تایمز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، ئەمریکا بەڵێنی بە ئۆکرانیا داوە چەکی بۆ بنێرێت، کە پێک دێ لە: موشەک، کەشتی جەنگی، چەکی دەستی. جێی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو بێن واڵاس، وەزیری بەرگریی بەڕیتانیا ڕایگەیاند، چەکی دژە تانک دەنێرن بۆ ئۆکرانیا و لەگەڵ چەند مەشقپێکەرێک بۆ مەشق پێکردنی بەکارهێنانی چەکی دژە تانک. لە ئەنجامی گفتوگۆکانی جنێڤ، مۆسکۆ و واشنتن رێککەوتن گرژییەکانیان لەبارەی ئۆکراینا کەمبکەنەوە و لە داهاتوودا درێژە بە گفتوگۆکانیان لەو بارەوە بدەن بۆ ئەوەی رێگە لە دروستبوونی ململانێی زیاتر بگرن.
هاوڵاتى فەرەنسا بەستنی دەمامکی کردە ناچاری لە پاریسی پایتەخت و هەر کەسێکیش بە بڕیارەکەوە پابەند نەبێت بڕێک پارە غەرامە دەکرێت، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. پۆلیسی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند لە رۆژی هەینییەوە بڕیاردراوه به‌ناچاركردنی هاوڵاتیان تا ده‌مامك له شه‌قامەکانی پاریس ببەستن و هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات بە بەڕی 135 یۆرۆ غەرامە دەکرێت. بڕیارەکە تەنها شەقامە گشتییەکانی پاریس دەگرێتەوە و بۆ سەروو تەمەن 11 ساڵ جێبەجێ دەکرێت، جگە لەو کەسانەی پاسکیلسوارن یان ئۆتومبیل لێدەخوڕن. چەندین رێکاری تریش گیراونەتەبەر بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن لەوانە درێژکردنەوەی داخستنی یانە شەوانەکان و داوا کردن لە خەڵکی وڵاتەکە تا کارەکانیان لە ماڵەوە ئەنجام بدەن. پێشتر بڕیاری بەستنی ماسک لە زۆر شوێنی تر کراوە بە ناچاری لە فەرەنسا وەک دامودەزگا گشتییەکان و هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی. ئۆلیڤەر ڤێران وه‌زیری ته‌ندروستی فەڕه‌نسا پێشتر رایگەیاندبوو، وڵاته‌كه‌ی رووبەرووی شه‌پۆلێكی فراوانی كۆرۆنا بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت جۆره‌كانی ده‌لتا و ئۆمیكرۆن. به‌پێی دواین ئاماری ته‌ندروستی فەڕه‌نسا، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 208 هەزار حاڵەتی نوێی تووشبون تۆمارکراون و 240 کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
هاوڵاتی هاوسەرۆکی یەکێتی لەسەر شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە لە میحوەری گەرمەسێر دەڵێت، "پێویستی زیاترمان بە پلان، بەرنامەی ھاوبەش و ھەماھەنگی ھەیە". ئەمرۆ 28ی تشرینی دووەمی 2021. بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا دەشڵێت، "بە نیگه‌رانيیەکی زۆرەوە له چه‌ندبارەبوونه‌وه‌ی ئەم پەلامارە تیرۆریستییانە بۆ سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، لە ناوچە کێشەلەسەر و دابڕێندراوەکانی ھەرێم دەڕوانم. بۆ بەرپەرچیدانەوەی ئەم پەلامارانە". ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستی زیاترمان بە پلان، بەرنامەی ھاوبەش و ھەماھەنگی ھەیە، بەتایبەت چڕکردنەوەی کارکردنی پێکەوەیی زیاتر لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و رێگری لە جموجۆڵەکانیان کە مایەی ھەڕەشەی جددین بۆ ئەو سنوورانە. دەقی پەیامەکە: شەوی رابردوو لە ھەوڵێکی ترسنۆکانەی دیکەی تیرۆریستان‌دا، په‌لاماری سەنگەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگە لە سنووری کوڵەجۆی گەرمیان درا. بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە له ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه، پێنج پێشمەرگەی قارەمان شەھید بوون و چوار پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون. وێڕای سەرکۆنەی ئه‌م پەلامارە تیرۆریستییە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆمان ئاراستەی كەسوكار و خانەوادەی سەربەرزی ئەو شەهیدانەمان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین. بە نیگه‌رانيیەکی زۆرەوە له چه‌ندبارەبوونه‌وه‌ی ئەم پەلامارە تیرۆریستییانە بۆ سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، لە ناوچە کێشەلەسەر و دابڕێندراوەکانی ھەرێم دەڕوانم. بۆ بەرپەرچیدانەوەی ئەم پەلامارانە، پێویستی زیاترمان بە پلان، بەرنامەی ھاوبەش و ھەماھەنگی ھەیە، بەتایبەت چڕکردنەوەی کارکردنی پێکەوەیی زیاتر لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و رێگری لە جموجۆڵەکانیان کە مایەی ھەڕەشەی جددین بۆ ئەو سنوورانە. لێرەوە جارێکی تر داوادەکەین دۆسیەی ئەمنی ئەو ناوچانە بە ھاوبەشی، بە سیاسەت و تێڕوانینێکی ترەوە لەپێناو سەقامگیریی، ئاسایش و ئارامی زیاتر بەڕێوەببرێن. دووبارە سەربەرزی بۆ ڕۆحی شەھیدەکانمان و خودای گەورە ئارامی بە كه‌سوكاری شه‌هیدان ببەخشێت. ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانمان دەخوازین و بۆ ھەر ھاوکاری و چارەسەرێکی خێرا ئامادەی خۆمان دەردەبڕین و لەگەڵتانین.
هاوڵاتی سەرۆکشارەوانی شاری میونشنی پایتەختی هەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا، ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی کۆچبەرانی سەر سنووری نێوان پۆڵەندا و بێلاڕووس رادەگەیێنێت، بەڵام حکومەتی ئەڵمانیا هێشتا رەزامەندیی لەسەر وەرگرتنی هیچ کۆچبەرێک دەرنەبڕیوە. بەگوێرەی میدیای ئەڵمانی، ڤێرانا دیتێ، سەرۆکشارەوانی شارەکە رۆژی چوارشەممە رایگەیاندووە: "ئێمە چیدیکە ناتوانین تەماشابکەین خەڵک بێ یارمەتی لە چارەنووسێکی نادیاردا بمێننەوە، کە تەنانەت هەندێکیان بەهۆی برسێتی و نەخۆشی گیانیان لەدەستدا." سەرۆکشارەوانیی میونخ هەروەها سەرکۆنەی ئەو مامەڵەیە دەکات، کە لە سەر سنووری پۆڵەندا و بێلاڕووس لە بەرامبەر کۆچبەران بەکاردەهێنرێت. لە کۆتای مانگی رابردوو، ڤێرانا دێتێ بە حکومەتی فیدڕالیی ئەڵمانیای گوتبوو کە شارەکەیان دەتوانێت خۆی لە کۆچبەرە لێقەوماوەکان بکاتە خاوەن، وەکو میدیای ئەڵمانی باسی کردووە. بەرپرسانی شارەکە داوایان لە حکومەت کردووە کە کۆچبەران راستەوخۆ بگوازرێنەوە بۆ میونشن، کە تاوەکو ئێستا داواکە وەڵامنەدراوەتەوە. ساڵی 2019، میونشن خۆی بە "پەناگەیەکی ئارام" راگەیاند. ئێستاش پابەندبوونی خۆی بە هاوکاریکردنی ئەو کۆچبەر و پەناخوازانە دووپاتدەکاتەوە کە لەسەر سنوورەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا گیریان خواردووە، لەگەڵ ئەوانەشی لە ئەفغانستانەوە رۆیشتوون. ئەو داواکارییەی سەرۆکی شارەوانی میونشن لە کاتێکدایە کە حکومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا پێیوایە دەبێت یەکێتیی ئەوروپا لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆچبەراندا، یارمەتی پۆڵەندا بدات و سزای نوێش بەسەر بێلاڕووسدا بسەپێنێت تاوەکو ناچار بێت رێگە لە شەپۆڵی کۆچبەران بگرێت.
هاوڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نهوتو كانزاكانى سلێمانى ڕایگەیاند:'سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى دهستپێدهكاتو سه‌ره‌تاش له‌سنورى قه‌زاى پشده‌رو ناحیه‌كانى ده‌وروبه‌ریه‌وه ده‌بێت. ئەمڕۆ شەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2021، لە ڕاگه‌یاندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نهوتو كانزاكانى سلێمانى ڕایگەیاند، لە سبەینێەوە یەكشەممە لەسنوری قەزای پشدەرو ناحیەکانی دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان و بۆ هەر خێزانێک‌و له‌به‌رامبه‌ر بڕی 200 لیتردا 55 هەزار دینار له‌هه‌ر خێزانێك وه‌رده‌گیرێت". ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، "ڕۆژی دووشەممە 1ى 11ى 2021، لەناو سەنتەری شار له‌سلێمانى دابەشکردنی نەوتی سپی لەسنوری مەڵبەندەکانی پێنج‌و شەش ده‌ستپێده‌كات". جێی ئاماژەیە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە هەرێمی کوردستاندا بەگوێرەی پێداویستی هاوڵاتییان نەبووە و ساڵی رابردووش، لە هەندێک ناوچە دابەشکرا و لە هەندێک ناوچەی دیکەش دابەشنەکرا، سەرباری ئەوەی هاوڵاتییان گازەندەی گرانی نرخی نەوتەکەیان دەکرد.
هاوڵاتی كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند:" 108 سكاڵا خراوه‌ته به‌رده‌م كۆمسیۆن ته‌نها 22سكاڵامان مه‌رجه‌كانى پێشكه‌شكردنى سكاڵاى تێدابوه‌و له‌به‌شێك له‌پارێزگاكانى ههرێمو ناوهڕاستو باشور بوه‌و ده‌ستمان به‌لێكۆڵینه‌وه كردوه". كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، "ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بەڕەزامەندیدان لەسەر دوبارە ژماردن‌و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لەوێستگەکانی ھەڵبژاردنی سكاڵا لەسەرکراو لەسەر بنەمای (22) سكاڵا و دابەشبون بەسەر پارێزگاکانی، (واست، سلێمانی، نەجەف، ھەولێر، نەینەوا، کەرکوک، زیقار، ئەنبار، قادسیە، سەڵاحەدین، بەسرە، بەغداو بابل) بەھۆی بونی بەڵگەو کۆمسیۆنیش ھەڵدەستێت بەپێشکەشکردنی ڕاسپاردەی گونجاو لەبارەیەوە دوای تەواوکردنی ڕێککارەکانی ژماردن‌و جیاکردنەوەی دەستیی". كۆمسیۆن ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، "ئەوە دروست نییە کە لەھەندێک لەھۆیەکانی ڕاگەیاندن‌و سۆشیال میدیا باسکراوە لەبارەی ئەنجامی سكاڵا کان، بەڵکو لەلایەن کۆمسیۆنەوە دوای بەکۆتاھاتنی پرۆسەی ژماردن‌و جیاکردنەوەی دەنگەکان دەرەنجامی سكاڵاکان لەبەغدا ڕادەگەیەنرێت". هه‌ر لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، "كۆمسیۆن دەستدەکات بەڕێکاری ژماردن‌و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان بۆ وێستگە تانە لەسەر دراوەکانی سەر بەئۆفیسی پارێزگای نەینەوا لەڕۆژی 27ى تشرینی یەکەم لەکاتژمێر هه‌شتى بەیانی تاکاتژمێر پێنجى پاشنیوەڕۆ، بەدواشیدا پرۆسەکە بەردەوامدەبێت بۆ سەرجەم پارێزگاکانی دیکە بەپێی خشتەیەکی کاتی کە دواتر ناو‌و ژمارەی ناوەندو وێستگە سكاڵا لەسەر دراوەکانی تێدا دیاریدەکرێت لەسەر ئاستی پارێزگا‌و بازنەی ھەڵبژاردن". باس لهوهشكراوه، "پرۆسەکەش بەئامادەبونی نوێنەری پاڵێوراوەکانی ئەو بازنەو وێستگانەی سكاڵایان لەسەرەو لەگەڵ چاودێرەکانو ھۆیەکانی ڕاگەیاندن‌و کۆمسیۆن بەردەوامە لەڕوانین بۆ ئەو سكاڵا نەی دیکە کە پێشکەشکراون". په‌سه‌ندكردنى 22 سكاڵا له‌به‌شێك له‌پارێزگاكانى عێراق له‌كاتێكدایه كه دوێنێ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك سكاڵاى پێشكه‌شكراو له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا په‌سه‌ندكراوه‌و ڕۆژى چوارشه‌ممه ده‌ست بهجیاكردنهوهى ده‌ستى ده‌نگه‌كان ده‌كرێت.
هاوڵاتی بانكى ناوه‌ندى عێراقى خستنه بازاڕى دۆلارى كه‌مكرده‌وه‌و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ته‌نها 52ملیۆن و 70 هه‌زار دۆلارى خستۆته بازاڕه‌كانه‌وه‌و به‌مه‌ش ڕێژه‌ى فرۆشى دۆلار كه‌مبۆته‌وه بۆ نزیكه‌ى 75%. ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی تشرینی یەکەمی 2021، بانكى ناوه‌ندى عێراق ڕایگه‌یاند:" كۆمه‌ڵێك ڕێكارى نوێیان بۆ خستنه بازاڕى دۆلار گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌مڕۆش 52 ملیۆن و 70 هه‌زار دۆلاریان خستۆته بازاڕه‌وه. ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌م هه‌نگاوانه به‌مه‌به‌ستى ڕێگریكردن له سپیكردنه‌وه‌ى دراو رێگریكردن بوه له ته‌مویلى گروپه تیرۆرستیه‌كان. خستنه‌بازاڕى دۆلار له‌مرۆدا به‌به‌راورد به‌رۆژى چوارشه‌مه‌ى ڕابردوو نزیكه‌ى 75% كه‌میكردوه‌و رۆژى چوارشه‌ممه،زیاتر له 206 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته بازاڕه‌كانى عێراقه‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێكى سه‌ره‌كى بۆ به‌رزبونى نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینارى عێراقى.
هاوڵاتی سهرۆکكۆماری توركیا داوای لە مێرکل كرد كولتووری ره‌گه‌زپه‌رستی كۆتایی پێبهێنێت و رایگەیاند:" ریشه‌كێشكردنی كولتووری ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی توركه‌كان له ئه‌وروپا هه‌ست بكه‌ن به ته‌واوی له ماڵی خۆیاندا ده‌ژین، رایگەیاند "مێركل بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه به‌رده‌وام هه‌وڵی جیددی داوه. له‌و باوه‌ڕه‌یشدام ئه‌وه‌ی دێته جێی، هه‌مان رۆڵ ده‌گێڕێت". ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021، دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیی نێوانیان، ئه‌ردۆغان و مێركل له كۆشكی هوبه‌ر له ئیستەنبووڵ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا. رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی له ئیستەنبووڵ پێشوازی كردووه له راوێژكاری ئه‌ڵمانیای دۆست و هاوپه‌یمانی و شاندی یاوه‌ری، گوتی: "هیوادارم له سه‌رده‌می كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وامی بدەین به‌و كاره له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل به‌ڕێوه‌مان بردوون. گفتوگۆ نزیكه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مێركل ته‌نیا له‌باره‌ی هه‌ردوو وڵاته‌وه نه‌بووە، به‌ڵكو رۆڵی جیددی هه‌بووه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه. به ناوی خۆم و گه‌لی توركیاوه سوپاسی هه‌وڵه جیددییه‌كانی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌م بۆ هه‌وڵه‌كانی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به تایبه‌ت كێشه‌كانی سووریا." ئه‌ردۆغان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندین كۆسپ و به‌ربه‌ست خراوه‌ته به‌رده‌م ئه‌ندامبوونی ته‌واوه‌تیی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، به‌ڵام وتی، "هه‌میشه مێركل رۆڵێكی گونجاو و باشی گێڕاوه و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌میشه به پێزانینه‌وه ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌نگێلا مێركل هه‌ڵده‌سه‌نگێنن." سهرۆکكۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ریشه‌كێشكردنی كولتووری ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی توركه‌كان له ئه‌وروپا هه‌ست بكه‌ن به ته‌واوی له ماڵی خۆیاندا ده‌ژین، رایگەیاند "مێركل بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه به‌رده‌وام هه‌وڵی جیددی داوه. له‌و باوه‌ڕه‌یشدام ئه‌وه‌ی دێته جێی، هه‌مان رۆڵ ده‌گێڕێت." ئه‌ردۆغان دڵنیایی خۆیشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه له مهودوایش مێركل رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له دۆستایه‌تیی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا. هەر لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا مێرکل ئاماژەی بەوە کرد، باسیان لە پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا کردووە، گوتیشی، "پرسی کۆچی نایاسایی بابەتێکی زۆر گرنگە. من باسم لەوە کرد کە یەکێتیی ئەوروپا بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی ئەو پشتیوانییانەی دەربارەی ئەم پرسە بە تورکیای دابوو. لە پرسی پەنابەران و کۆچبەراندا تورکیا هەنگاوی زۆر گرنگی گرتووەتە بەر. هەروەها هاوئاهەنگییەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بەردەوامن." راوێژکاری ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی رێککەوتنی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا لەسەر پرسی پەنابەران رایگەیاند، "رێککەوتننامەی تایبەت بە پەنابەران، رێککەوتننامەیەکە لەنێوان تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا. لەم پرسەدا ئەڵمانیا وەک بەرگریکارێک رۆڵی بینی. دەمانەوێت رێگری لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بگیرێت و لەم پرسەشدا مەرجە یەکێتیی ئەوروپا پشتیوانیی تورکیا، بکات."