هاوڵاتى سه‌رۆكی ئه‌مریكا موچەی یه‌ك كاتژمێر كاركردنی فه‌رمانبه‌رانی فیدڕاڵی بۆ 15 دۆلار زیادكرد. به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه به‌كاتی ئه‌مریكا، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا واژۆی له‌سه‌ر بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی كرد و تێیدا فه‌رمانیكردوه فه‌رمانبه‌رانی فیدڕاڵی 15 دۆلار وه‌رگرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كاتژمێرێك كاركردن. له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی ئیداره‌كه‌ی له‌قه‌ڵه‌مداوه و رایگه‌یاندوه، هاوكاربن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بڕیاره. له‌ئێستادا كه‌مترین كرێی یه‌ك كاژمێری كاركردن له‌دامه‌زراوه فیدڕاڵییه‌كان 10.95 دۆلاره و بڕیاره تا مانگی ئاداری رابردو بگه‌یه‌نرێته 15 دۆلار كه به‌وه‌ش ڕێژه‌ی زیادكراو 37%ی كرێكه‌یه. بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا فه‌رمانبه‌رانی خواره‌وه‌ی فه‌رمانگه فیدڕاڵییه‌كان له‌پاككه‌ره‌وه‌وه تا سیانه‌كردن ده‌گرێته‌وه.
هاوڵاتى بیڵ گه‌یتس ملیاردێر و خاوه‌نى کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت، پێشبینى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کوشنده‌ى کۆرۆناى له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا کرد و له‌ئێستاشدا، پێشبینى کۆتایى هاتنى ئه‌و ڤایرۆسه ده‌کات له‌کۆتایى ئه‌مساڵدا. بیڵ گه‌یتس بۆ ماڵپه‌ڕى سکاى نیوزى به‌ریتانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، کۆتایى هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا نزیکه و له‌و بڕوایه‌شدایه جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخى جارانى. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه که بڵاوبوونه‌وه‌ى خێراى ڤاکسینه‌که‌ش هاوکار ده‌بێت له زووتر قه‌ڵاچۆکردنى ڤایرۆسه‌که. پێشبینییه‌کانى بیڵ گه‌یتس تایبه‌ت به کۆرۆنا هه‌میشه جێگاى مشتومڕبووه، به‌جۆرێک له‌مانگى نیسانى رابردوودا، له‌کاتێکدا پرۆسه‌ى دابه‌شکردنى ڤاکسین به‌شێوه‌یه‌کى خیرا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، بیڵ گه‌یتس باسى له‌وه‌کرد: "هه‌رچه‌نده قورسه ڤایرۆسى کۆرۆنا بنه‌بر بکرێت، به‌ڵام له‌وبڕوایه‌دام که له‌کۆتایى ٢٠٢١دا کۆتایى پێبێت".
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى نیسان به‌رزبووه‌ته‌وه نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 66 دۆلار و 18 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، دوێنێ سێشه‌ممه به 65 دۆلار‌و 86 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه کرا. هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى(ته‌کساس) به 63 دۆلار و 27 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، دوێنێ سێشه‌ممه له دوا داخستندا به 62 دۆلار و 93 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه کرا. هاوکات نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 64 دۆلار‌و هه‌شت سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، به‌ڵام دوێنێ سێشه‌ممه به 63 دۆلار‌و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا.
هاوڵاتی خالید فەرەج برای مەلا كرێكار دوای بینینی مەلا كرێكار لە زیندان پەیامێكی مەلا كرێكاری بلڵاو كردووەتەوە، تێیدا مەلاكرێكار رایدەگەیەنێت:" ئەگەر كەسێكتان تووشی شكستێك بوو پشتی بگرن و هەڵیبستێننەوە، ئەگەر كەسێكی تر سەركەوتوو بوو تەشجیعی بكەن و دەست خۆشی لێبكەن". دەقی پەیامەكەی مەلا كرێكار: پەیامی من لەم مانگە پیرۆزەدا بریتییە لە برایەتی و پتەوكردنی كردنی پەیوەندییە كۆمەڵاتییەكانتان. دەست بگرن بە پەیامەكەی خوای گەورە و، پەیوەندی ئیمانیتان بەخواوە پتەوتر بكەن. ئەگەر كەسێكتان تووشی شكستێك بوو، پشتی بگرن و هەڵیبستێننەوە. ئەگەر كەسێكی تر سەركەوتوو بوو تەشجیعی بكەن و دەست خۆشی لێبكەن. هەموو برابن...دڵسۆزی یەكتر بن...یەكتریتان خۆش بوێت...خوای گەورە سەركەوتووی هەردوو دنیاتان بكات.
هاوڵاتى جۆ بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ شه‌ممه له وتارى ساڵیادى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کان، که تورکیا تۆمه‌تبار ده‌کرێت به ئه‌نجامدانى به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى تاوانه‌که‌ى به جینۆساید ناساند ئه‌مه‌ش گورزێکى گه‌وره‌بوو له ئه‌ردۆغان درا. له چه‌ند رۆژى رابردوودا، سه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا له نامه‌یه‌کدا داوایان له سه‌رۆکى وڵاته‌که‌یان کردبوو، له یادى ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا تاوانه‌که به فه‌رمى و به وشه به جینۆساید ناویببات. پێشتر، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا له تشرینى یه‌که‌مى 2019دا به ده‌نگى 404 ئه‌ندام و به فه‌رمى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کانى به جینۆساید ناساند، له کانونى یه‌که‌مى هه‌مان ساڵدا ئه‌نجومه‌نى پیرانیش په‌سندى کرد. ئه‌مڕۆ 24ى نیسان، 106 ساڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژى ئه‌رمه‌نه‌کاندا تێپه‌ڕده‌بێت، کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کان له ساڵى 1915 تا 1923 له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى ئه‌نجامدرا و تێیدا ملیۆنێک و 500 هه‌زار ئه‌رمه‌نى کوژران.
هاوڵاتى سه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا نامه‌یه‌کیان بۆ جۆ بایدن، سه‌رۆکى ئه‌مریکا ناردووه و داواى لێده‌که‌ن وه‌ک یه‌که‌مین سه‌رۆک له مێژوودا به فه‌رمى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نییه‌کان به جینۆساید بناسێنێت. ئه‌و نامه‌یه له‌لایه‌ن 100 ئه‌ندامه‌وه واژۆ کراوه و ده‌ڵێن:" ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نى پیرانیش به زۆرینه‌ى ده‌نگ رووداوه‌که‌یان له 2019 به جینۆساید ناساندووه، ئێستاش کاتى ئه‌وه‌یه سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئه‌و بێنده‌گییه بشکێنێت که چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه و راستى رووداوه‌که باس‌بکات و به فه‌رمى وشه‌ى جینۆساید له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵکوژکردنى یه‌ک ملیۆن و 500 هه‌زار ئه‌رمه‌نى له‌لایه‌ن عوسیمانییه‌کانه‌وه به‌کاربهێنێت". رۆژى 24ى ئه‌م مانگه 106 ساڵ به‌سه‌ر "جینۆسایدی" ئه‌رمه‌نه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى عوسمانییه‌وه تێپه‌ڕده‌بێت، پرۆسه‌ى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کان له ساڵى 1915 تا1923 له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى ئه‌نجامدرا و تێیدا یه‌ک ملیۆن و نیو ئه‌رمه‌نى کوژران. تائێستا زیاتر له 40 حکومه‌ت و په‌رله‌مانى وڵاتانى جیهان کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کانیان "به‌جینۆساید" ناساندووه و "گرنگترین" ناساندنیش له‌لایه‌ن یه‌کێتیى ئه‌وروپاوه بووه. ساڵانه له یادى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نییه‌کان خه‌ڵک له مۆنۆمێنتى جینۆساید له یه‌ریڤانى پایته‌خت کۆده‌بنه‌وه و چه‌پکه‌گوڵى رێزلێنان داده‌نێن و نزا بۆ قوربانیان ده‌که‌ن. ده‌قى نامه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ جۆ بایدن، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا: کۆنگرێس ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا واشنتن دى سى 20515 21ى نیسانى 2021 سه‌رۆک جۆزێف بایدن کۆشکى سپی 1600 شه‌قامى په‌نسلڤانیا به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆک: له‌م مانگه‌دا، له 24ى نیسان، جیهان یادى 106 ساڵه‌ى ده‌ستپێکى یه‌که‌مین رۆژى جینۆسایدى ئه‌رمه‌نییه‌کان ده‌کاته‌وه، کوشتنى سیسته‌ماتیکى 1.5 ملیۆن ئه‌رمه‌نى له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانییه‌وه له 1915ـه‌وه بۆ 1923، هه‌روه‌ها ئاواره‌بوونى زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ش. دواى چه‌ندین ده‌یه، له‌کاتێکدا زۆر له سه‌رکرده‌کانى جیهان یه‌که‌م جینۆسایدى سه‌ده‌ى بیسته‌میان به فه‌رمى ناساندووه، که‌چى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بێده‌نگه. ئێمه هاوڕاین له‌گه‌ڵ جڤاکى ئه‌رمه‌نى - ئه‌مریکى و هه‌موو ئه‌وانه‌ى پشتیوانى له راستى و دادپه‌روه‌رى ده‌که‌ن و داواده‌که‌ن که ئێوه‌ش به روونى و راسته‌وخۆ دان به جینۆسایدى ئه‌رمه‌نییه‌کان له راگه‌یێندراوى تایبه‌ت به 24ى نیساندا بنێن و به فه‌رمى بیناسێنن. ده‌زانین که ئێوه خۆتان باش ئاگادارى ئه‌م پرسه‌ن له‌وکاته‌وه‌ى که سیناتۆر بوون و ئه‌وکاته‌ش که جێگرى سه‌رۆک بوون، له‌وانه‌ش رێکخستنى ژماره 212 له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دادوه‌رییه‌وه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له 1989 ، که ناساندنى رۆژى نیشتمانى بۆ یادکردنه‌وه‌ى 75 ساڵه‌ى جینۆسایدى ئه‌رمنه‌ییه‌کانى لێکه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها پێزانینمان هه‌یه به‌وه‌ى ئێوه وه‌ک جێگرى سه‌رۆک ئاماده‌ییتان هه‌بوو له یادى جینۆسایدى ئه‌رمنییه‌کان له ساڵى 2015 له کاتیدراڵى نیشتیمانی. له‌و کاته‌شدا بوو که جه‌نابى قه‌داسه‌تى پاپا فرانسیس له گردبوونه‌وه‌ى پیرۆزى سانت پیته‌ردا سه‌باره‌ت به جینۆسایدى ئه‌رمه‌نییه‌کان گوتی: "شاردنه‌وه‌ى یان نکۆڵیکردن له شه‌ێ وه‌ک وازهێنانه له برینێک به‌رده‌وام خوێنى لێبڕژێت به‌بێ ئه‌وه‌ى بپێچڕێت." راستیى مێژوویى ئه‌وه‌ى که سه‌ده‌یه‌ک پێش ئێستا روویداوه پرسێکى کێشه‌له‌سه‌ر نییه. دیپلۆماتکاره ئه‌مریکییه‌کان دۆکیۆمێنتى تایبه‌ت به کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نییه‌کانیان تۆمارکردووه، هه‌رچه‌نده شتێکى وه‌هایان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌گوتووه که بینیویانه. ته‌نها چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک دواى ئه‌وه رافایل له‌مکین زاراوه‌ى "جینۆساید"ى به‌کارهێنا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌لى جینۆسایدکردنى ئه‌رمه‌نییه‌کان به هه‌ند وه‌ربگیرێت. به وه‌سفکردنى رووداوه‌که وه‌ک جینۆساید له‌مساڵدا ئێوه‌ش په‌یوه‌ندى ده‌که‌ن به هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نى پیرانیشه‌وه که به زۆرینه‌ى ره‌ها له ساڵى 2019 به جینۆسایدتان ناساند. جگه له‌وه‌ش کتێبخانه‌ى کۆنگرێس هه‌نگاوێکى گرنگى ناوه بۆ به پۆلێنکردنى ئه‌و کتێبانه‌ى تایبه‌تن به‌و بابه‌ته و خراونه‌ته ناو ره‌فه‌ى تایبه‌تى جینۆسایدى ئه‌رمه‌نییه‌کانه‌وه. به‌ڕێز سه‌رۆک، وه‌ک خۆت له راگه‌یێندراوى 24ى نیسانى ساڵى رابردوودا گوتت "بێده‌نگى به‌شداریکردنه له تاوان"، بێده‌نگى شه‌رمه‌زارییانه‌ى حکومه‌تى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌و راستییه مێژوییه‌ى جینۆسایدى ئه‌رمه‌نییه‌کان زۆر درێژه‌ى کێشاوه و پێویسته کۆتایى پێبێت. داوات لێده‌که‌ین شوێن پابه‌ندییه‌کانى خۆت بکه‌ویت و ئه‌و راستییه بڵێیت.
هاوڵاتی زیاتر لە 400 دادوەر و داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان لە نوسراوێكدا بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێن، بڕینی 50%ی مووچەكانیان ھاوشێوەی پلە تایبەتەكان كاریگەری لەسەر بژێوی ژیانیان دروستكردووەو داوا دەكەن مووچەی تەواوەتیان پێبدرێت. ئەنجومەنی دادوەری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20 نیسانی 2021، لە نوسراوەكەیدا رایگەیاند" دادوەران و داواكارانی گشتی ئەركێكی قورس و ھەستیار لەسەر شانیانەو بەھۆی جێبەجێكردنی ئەركەكانیان مەترسییەكی زۆر لەسەر ژیانیان ھەیە، بڕینی 50%ی مووچەكانیشیان ھاوشێوەی پلە تایبەتەكان بووەتە مایەی نیگەرانی دادوەران و داواكارانی گشتی و رۆژانە لەسەر ئەو بابەتە داواكارییەكانیان بەرزدەكەنەوە، لەبەرئەوەی وەكو پلە تایبەت مامەڵەیان لەگەڵ كراوە. ئەنجومەنی دادوەری داوای لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كردووە چاو بە بڕیاری لێبڕینی مووچەی 408 دادوەر و داواكاری گشتی بخشێنرێتەوە بەو پێیەی ھیچ كارێكی تر ناكەن و بژێوی ژیانیان تەنھا لەسەر مووچەكانیانە.
هاوڵاتی وەزیرێكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم ئەوە ئاشكرادەكات كەوەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات و دوای روونبوونەوەی پشكی هەرێم پرسی موچە یەكلادەكرێتەوەو دەشڵێت:» ئەولەویەتی حكومەتی هەرێم بۆ موچەیەو هەموو تیمی حكومەت لەگەڵ ئەوەدان پارەكەی بەغدا بەشی موچە بكات، بێ لێبڕین دابەش دەكرێت». لەیاسای بودجەی عێراقدا پشكی هەرێم بەڕێژەی لەسەدا (12.67) دانراوەو بەپێی نووسراوی فەرمی وەزارەتی پلاندانانی عێراقیش پشكی هەرێم بەپێی ژمارەی دانیشتوان (13.9) دیاری كراوە. حكومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی چەند مانگی رابردوودا بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و كەمبوونەوەی داهاتەكانی لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی ئەنجامدا بەڕێژەی لەسەدا (21%) بۆ فەرمانبەران و بۆ پلەباڵاكان بەڕێژەی لەسەدا پەنجا، ئەوەش بازاڕی هەرێمی لەجووڵە خست، بەڵام پاش رێكکەوتنی هەرێم و عێراق لەسەر بودجەو داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان هاووڵاتیان چاوەڕێی ئەوە دەكەن لێبڕینی موچە كۆتایی پێبهێندرێت. دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ئاماژەی بەوەكرد ئەو بڕیارە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە، بڕیاری هەموو كوتلە وەزارییەكان بووە، وەكو حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراقی رێككەوتبوون میزانییەی 2021 بەچ ئاراستەیەك بڕوات، وتیشی:» حكومەتی عێراق داواكارییەكانی حكومەتی هەرێمی لەیاسای بودجە جێكردووەتەوە، بەداخەوە كەچووە پەرلەمانی عێراق كەمێك گۆڕانكاری تێدا كرا‌و لەگەڵ ئەوەشدا حكومەتی هەرێم پێی رازیی بووە، ئێمە وەكو حكومەتی هەرێم بەهەموو پێكهێنەرەكانییەوە ئامادەین رەزامەندیمان دەربڕیوەو یاساكە وەكو خۆی جێبەجێ بكەین». ناوبراو وتیشی:» ئەو بودجەیەی كە پشكی هەرێمە بێت بەشی موچە بكات بەدڵنیاییەوە بەبێ لێبڕین دابەش دەكرێت». دانا عەبدولكەریم پێشیوابوو وەفدێكی حكومەتی هەرێم و عێراق لەم نزیكانە كۆبوونەوە ئەنجامدەدەن بۆ میكانیزمی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە، «بەدڵنیایی بەشی ئەوەندە بودجە بێت لێبرینی موچەی پێ پڕبكەینەوە، لێبڕینی موچە نامێنێت، ئەوە تەنها بۆچوونی ئێمە نییەو بۆچوونی هەموو كوتلە وەزارییەكانە». ئەو وەزیرە
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى له وه‌ڵامى سزاکانى ئه‌م دواییه‌ى ئه‌مریکادا، چه‌ند هه‌نگاوێکى گرتوه‌ته‌به‌ر یه‌کێک له‌هه‌نگاوه‌کانیش ده‌رکردنى دیپلۆماتکاره‌کانیان و سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر هه‌شت گه‌وره به‌رپرسى ئه‌و وڵاته‌دا له‌نێویاندا به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا. سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا رایگه‌یاند:" له تواناماندایه له‌به‌رامبه‌ر سزاکانى ئه‌مه‌ریکا به‌رگرى له‌خۆمان بکه‌ین و وه‌ڵامى پێویستیشمان هه‌بێت". ناوبراو راشیگه‌یاند وه‌ک وه‌ڵامێکیش 10 دیپلۆماتکارى ئه‌مریکا ره‌وانه‌ى وڵاته‌که‌یان ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها سزایان سه‌پاندوه به‌سه‌ر هه‌شت به‌رپرسى باڵاى کارگێڕى ئه‌مریکادا، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئامۆژگارى جۆن سولیڤان باڵیۆزى ئه‌مریکا له مۆسکۆ ده‌کات بگه‌ڕێته‌وه بۆ واشنتن. هاوکات سزاکانى روسیا په‌یوه‌ستن به‌وه‌ی، چونه ناو روسیا له ژماره‌یه‌ک به‌رپرسى ئیداره‌ى کۆشکى سپى قه‌ده‌غه ده‌کرێت، که له ناویاندا کریستۆفه‌ر راى به‌ڕێوه‌به‌رى FBI، هه‌روه‌ها ئاڤریل هاینس به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتمانى ئه‌مریکا، مێریک گارلاند وه‌زیرى داد، ئه‌لیخاندرۆ مایۆرکاس وه‌زیرى ئاسایشى ناوخۆى ئه‌مریکاى تێدایه. سزاکانى روسیا بۆسه‌ر ئه‌مریکا، میشال کارفاخاڵ به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى فیدڕاڵى زیندانیکراوان، سوزان ڕایس، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌نجومه‌نى سیاسه‌تى ناوخۆیی، جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکارى پێشوى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى سه‌رده‌مى دۆناڵد تره‌مپ، رۆبه‌رت جایمس ویڵسلى سه‌رۆکى پێشوى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا ده‌گرێته‌وه. سێرگى لاڤرۆڤ ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ده‌ستوه‌ردان له‌کاروبارى سیاسى روسیا بکات، چالاکى داموده‌زگاکانیان له مۆسکۆ راده‌گرن و به‌جۆرێک بیر له "سزاى ئازاربه‌خش" بۆ ئه‌مریکا ده‌که‌نه‌وه. پێشتر ئه‌مریکا سزاى به‌سه‌ر 32 که‌سایه‌تى روسى به تۆمه‌تى ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیى 2020 و شه‌ش کۆمپانیاى ئه‌و وڵاته سه‌پاندوه به تۆمه‌تى هاوکارییکردنى هێرشه ئه‌لیکترۆنییه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌مریکا. جۆ بایدن، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ک هه‌نگاویان په‌سه‌ندکردوه بۆ ده‌رکردنى چه‌ند به‌رپرسێکى روسى له‌به‌رامبه‌ر کاره‌کانیان.
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی عێراق پێشنیازێکی خستوەتەر بەردەم ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی لەمانگی نیسانی ئەمساڵەوە باج لەسەر موچەی فەرمانبەران دابنرێت و ڕێنمایی دارایی ژمارە (1) ی ساڵی 2007 کارابکرێتەوە. وەزارەتی دارایی عێراق لەدواین نوسراویدا کەواژۆی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی لەسەرە پێشنیاز کراوە بۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی ڕێنمایی دارایی ژمارە (1) ی ساڵی 2007 کارابکرێتەوە و لێبڕین لەسەر باجی بەدەستهاتوو لە كۆی داهاتی مانگانەی مووچە لەم مانگەوە بخرێتەبواری جێبەجێکردنەوە. باس لەوەشکراوە، پێشنیاز دەکەن دانانی باج لەسەر سەرجەم داهاتی موچە بێت لەوانەش (مووچەی بنەڕەتی، دەرماڵە، هاندان، دەستكەوتی مانگانە، ساڵانە، پاداشت، ئیفاد و هەر داهاتێكی دیکە) و بڕیارەکەش لەم مانگەوە بچێتەبواری جێبەجێکردەوە. چاوەڕێ دەکرێت پێشنیازەکەی وەزارەتی دارایی کاردانەوەی ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان ، شەقام و هێزە سیاسییەکانی لێبکەوێتەوە، بەتایبەت کە عێراق بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەخت هەنگاو دەنێت و زۆرێک لەهاوڵاتیان بەهۆی بڕیاری بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار لەکڕینی کاڵا و مامەڵەکانیان زیانمەند بوون و لایەنەکان نایانەوێت لەوەزیاتر رێکار بگیرێتەبەر کەزیان لە پێگەی جەماوەرییان بدات.
هاوڵاتى کۆشکى سپى ئاشکرایکرد، به‌هۆى کرداره‌کانى روسیاوه، جۆ بایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا بارى نائاسایى له‌روى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى نیسانى 2021، کۆشکى سپى له راگه‌یاندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، " ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه جۆ بایدن نامه‌یه‌کى ئاراسته‌ى کۆنگرێسى ئه‌مریکا کردوه به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌کانى روسیاوه، کرده‌وه زیانبه‌خشه‌کانى بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه و ئابورى ئه‌مریکا خستوه‌ته‌ڕو، هه‌روه‌ها فه‌رمانیشیکردوه به راگه‌یاندنى بارى نائاسایى نیشتمانی". هه‌روه‌ها راگه‌یاندنى بارى نائاسایى له ئاسایشى نشتیمانى ئه‌مریکادا هۆکارى سه‌ره‌کى سه‌پاندنى سزاکانه به‌سه‌ر روسیادا، چونکه ئه‌و وڵاته بوه‌ته پێگه‌یه‌کى مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ئاسایشى ئه‌مریکا. پێشتر جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا بڕیاریدا سزا به‌سه‌ر 32 که‌س و کۆمپانیاى روسى بسه‌پێنێت، له‌وانه‌ش شه‌ش کۆمپانیاى بوارى ته‌کنه‌لۆجیا که ده‌زگاى هه‌واڵگرى روسیا پشتگیریان ده‌کات، به مه‌به‌ستى ده‌ستتێوه‌ردان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکادا. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه کۆشکى سپى رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بڕیارى جۆ بایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا 10 دیپلۆماتکارى روسیا له‌وڵاته‌که‌یان ده‌رکراون.
هاوڵاتى ئیداره‌ى جۆو بایدن به به‌هاى 23 ملیار دۆلار، فڕۆکه‌ى ئێف 35 و فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان و که‌لوپه‌لى سه‌ربازى به ئیمارات ده‌فرۆشێت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ى نیسانى 2021، ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز له زارى راوێژکارانى باڵاى کۆشکى سپییه‌وه بڵاویکرده‌وه که ئیداره‌ى جۆو بایدن کۆنگرێسى ئه‌مریکاى له رێککه‌وتننامه‌یه‌کى فرۆشتنى چه‌ک و که‌لوپه‌لى سه‌ربازى به ئیمارات ئاگادارکردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌مریکا له پاکێجێکى سه‌ربازى فرۆشتنى چه‌کدا به‌پێى رێکه‌وتنه‌که‌یان به‌رهه‌مه‌کانى جه‌نه‌راڵ ئۆتۆمیکس، ته‌کنۆلۆژیاى رایتۆن و لۆکهید مارتن به ئیمارات ده‌فرۆشێت. هاوکات، 50 فڕۆکه‌ى ئێف 35 و 18 فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان له جۆرى MQ-9B و فڕۆکه‌ى ئاسمان به ئاسمان و ئاسمان به زه‌ویش له‌خۆده‌گرێت. لاى خۆیه‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که وڵاته‌که‌ى پێشبینى دیالۆگێکى جددى و گرنگ له نێوان ئه‌مریکا و ئیماراتدا ده‌کات، تایبه‌ت به کارى هاوبه‌شێتى و سه‌قامگیرییه‌تى ئه‌منی.
كاوە ڕەش کۆشکی شاهانەی بوکینگهام ڕایگەیاندوو، کە شازادە فیلیپ، هاوسەری شاژن ئێلیزابێسی دووەم لە تەمەنی 99 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. شازادە فیلیپ، لەساڵی 1947 هاوسەرگیری لەگەڵ شازادە ئیلیزابێس کردوە، پێنج ساڵ پێش ئەوەی بێت بەشاژن، كەئەوەش درێژترین خزمی پاشایەتییە لەمێژووی ئەو شانشینی یەكگرتووی بەریتانیادا. ئەو دوو هاوسەرە خاوەنی چوار منداڵ و هەشت نەوەو 10 نەوەی نەوەكانیان. لە بەیاننامەیەکی کۆشکی بەکینگهام-ەوە هاتووە: «بەخەمێکی قوڵەوە ڕایدەگەیەنین، کەهاوسەری خاوەن شکۆ شاژن، مردنی مێردە خۆشەویستەکەی شازادە فیلیپی، شازادەی دوک لەئەدینبۆرگ بڵاو دەكاتەوە. كەخاوەن شکۆ ئەم بەیانییە، بەئارامی کۆچی دوایی کردوە لە كۆشكی ویندسۆر" شازاده فیلیپ، هاوژینى شاژنى به‌ریتانیا کۆچى دواییکرد، دواى ئه‌وه‌ى مانگى رابردوو به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه له نه‌خۆشخانه خه‌وێنرا، ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نى 99 ساڵى کۆچى دواییکرد. شازاده فیلیپ له ساڵى 1921 له یۆنان له‌دایکبووه، له ساڵى 1939 په‌یوه‌ندى به هێزى ده‌ریایى به‌ریتانیاوه کردووه و له ساڵى 1951 وازى له هێزى ده‌ریایى هێناوه و یارمه‌تى شاژنه ئێلیزابێزى داوه له کاره‌کانیدا.
کاوه ڕه‌ش.به‌ریتانیا دواى ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کى به‌ربڵاو و چه‌ندین دانیشتنى داداگا له‌مه‌ر که‌یسى کوشتن و پارچه‌پارچه‌کردنى جه‌سته‌ى ژنێکى ته‌مه‌ن 32ساڵ، ڕۆژى حه‌وتى نیسان، ده‌سته‌ى دادوه‌ران به‌کۆى ده‌نگ سزاى زیندانى هه‌تاهه‌تاى و لانى که‌م 20ساڵیان سه‌پاند، به‌سه‌ر ئه‌زام مه‌نگوڕى ته‌مه‌ن24ساڵ که کوردێکى باکورى عێراقه. ئه‌زام مه‌نگوڕى دواى ئه‌وه‌ى له‌شه‌وێکدا ده‌که‌وێته دواى (لۆرین کۆکس)ى ته‌مه‌ن ٣٢ساڵ، کاتێک له‌ده‌ره‌وه بووه بۆبه‌سه‌ر بردنى پشوى هه‌فته له‌سێپته‌مه‌رى ٢٠٢٠ دیارنامێنێت. له‌سه‌ر کوشتن و بێ سه‌روشوێن بونى لێکۆڵینه‌وه‌کانى پۆلیس، له‌گه‌ڵ کوردێک ده‌ستى پێکردو دواتر ئاشکرا بوو، که‌کوژراوه‌و به‌شێک له جه‌سته‌ى له کۆڵانێکى نزیک ئه‌و ئه‌وشوقه‌ى تێدا کوژراوه خرابوه نێو ته‌نه‌که‌ى خۆڵه‌وه. پاشماوه‌ى پارچه‌کانى دیکه‌ى جه‌سته‌شی، له‌دوورى ٩کیلۆمه‌تر له‌شارى ئێکسێته‌ر و له‌ناوچه‌کى دارستان شاردرابۆوه. ئه‌زام مه‌نگوڕى که‌په‌ناخوازێکى شکستخواردوى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانه، نکۆڵى له‌کوشتنى ئه‌و ژنه کردوه، به‌ڵام دانى به‌وه‌دا ناوه که‌دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و ژنه مادده‌ى هۆشبه‌رى به‌کارهێناوه‌و بڕێکى زۆر کحولى خواردۆته‌وه، پاشان سێکسیان پێکه‌وه کردوه، دواتر ئه‌و ژنه که‌ناوى (لۆرین کۆکس)ه گیانى له‌ده‌ستداوه. به‌پێى گێڕانه‌وه‌کانى بۆ دادگا ده‌ڵێ; ته‌نها ئه‌وه‌م له‌یاده که‌وه‌ک کابوسێک وابوو، کاتێک بینیویه‌تى ئه‌و ژنه مردوه. ده‌ڵێ هه‌ستم کرد جه‌سته‌ى زۆر سارد بوو، بۆیه منیش ڕام کێشایه سه‌ر ته‌خته‌ى نوستنه‌که‌م، هه‌رچه‌نده ده‌مزانى گیانى له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام گوتم ڕه‌نگه به‌خه‌به‌ر بێیته‌وه. له‌درێژه‌ى گێڕانه‌وه‌کانى ده‌ڵێ، توشى شۆک بوه نه‌یزانیوه چى بکات بۆیه چه‌ند ڕۆژیک لاشه‌که‌ى له‌ژوره‌که‌یدا هێشتۆته‌وه پاشان کردویه‌تى به حه‌وت پارچه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ئاسانى پارچه‌کانى جه‌سته‌ى بشارێته‌وه له‌چه‌ند شوێنێک و ناو دارستانێکى نزیک شارى ئێکسێته‌ر. دۆکتۆرو پسپۆڕه‌کانى لێکۆڵینه‌وه‌ى جه‌سته، نه‌یان توانیوه هۆکارى مردنى ئه‌و ژنه پشت ڕاست بکه‌نه‌وه، به‌هۆى ئه‌و ماوه درێژه‌ى له‌نێوان مردن و دیارنه‌مانى ئه‌ندامه‌کانى جه‌سته‌یدا هه‌بوه مه‌نگوڕى که‌دانیشتوى دارتماوس، بووه له ستۆک ئۆن ترێنت، به‌کۆى بڕیارى ده‌سته‌ى سوێندخۆران، له دادگاى ئێکسته‌ر کراون، به تاوانى کوشتن و ده‌ستدرێژێژى و پارچه‌پارچه‌کردنى جه‌سته‌ى ئه‌و خانمه ئینگلیزه تاوانبار ناسێندرا، دواى ئه‌وه‌ى خۆى دانى نابه شاردنه‌وه‌ى پارچه‌کانى جه‌سته‌یى قوربانیه‌که‌و به‌خاکسپاردنى به‌شێوه‌یه‌کى نایاسا. دادوه‌ر گارنهام ده‌ڵێ: که‌پێویسته به‌لایه‌نى که‌مه‌وه 20 ساڵ له زیندان دا بمێنێته‌وه. مه‌نگوڕى پێش ئه‌وه‌ى لاشه‌ى خاتوو (کۆکس)له‌ت له‌ت بکات، جه‌سته‌که‌ى له‌ژێر ته‌خته‌ى نوستنه‌که‌ى بۆماوه‌ى یه‌ک هه‌فته هێشتبۆوه وه‌ک له‌کامێراکانى چاودێرى تۆمار کراوه، مه‌نگوڕى دواى هه‌فته‌یه‌ک له‌فرۆشگاکان، پێداویستى تایبه‌ت وه‌ده‌ست ده‌خات، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت لاشه‌که‌ى پارچه‌پارچه بکات و به‌ئاسانى بیشارێته‌وه. له کاتى خوێندنه‌وه‌ى سزادانه‌که‌دا، دادوه‌ر، به‌مه‌نگوڕى گوت: تۆ کۆتاییت به‌ژیانى ژنێکى گه‌نج و چالاک و زیره‌ک هێناوه‌و هه‌موو ژیانت لێ سه‌ندۆته‌وه، ئه‌و وتی: تۆ که‌سێکى ترسنۆکیت له‌وه‌ی، نه‌ت ویستوه ڕاپۆرتى مردنى ئه‌و خانمه بده‌یت به‌پۆلیس و هه‌وڵت داوه بۆ شاردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى تاوانه‌که‌ت، که‌ئه‌مه‌ش خزمه‌تى تۆى نه‌کردوه‌و بۆته هۆى ئازار‌و زیانى زۆر به‌خێزان و هاوڕێکانى خانمه کۆکس. خێزانى خاتوو کۆکس، هه‌شت ڕۆژ، به‌هیواى گه‌ڕانه‌وه‌و چاوه‌ڕوانى بێ ئاکامیان چه‌شتوه، له‌کاتێکدا تۆ له‌سه‌ر جێگاکه‌ت دانشتبوییت و بڕیارت داوه، چۆن و به باشترین شێوه، خۆت ده‌ربازبکه‌یت له‌به‌رپرسیارێتى تاوانه‌که‌ت. به‌پێى ئاماژه پێدانى دادوه‌ره‌که ده‌ڵێ، ڤیدیۆیه‌ک که‌مه‌نگوڕى خۆى دروستى کردوه‌و بڵاوى کردۆته‌وه چه‌ندکاتژمێرێک دواى کوشتنه‌که وانیشان ده‌دات تاونبار گوێ بۆ مۆسیقا ده‌گرێت و دوکه‌ڵى نێرگه‌له به‌با ده‌دات به‌شێوه‌یه‌ک هیچ ڕووى نه‌دابێت و زۆر هێمن و له‌سه‌رخۆیه. ئیلیس فالۆ، هاوبه‌شى خاتوو کۆکس، له لێدوانێکیدا له‌دواى بڕیارى دادگا ووتى "دڵى شکاوه، هه‌رگیز چاک نابێته‌وه، ئه‌و ژنه ئه‌وه‌شى ووت: هیچ شتێک ئه‌و ئازاره ڕاناگریت که هه‌ست ده‌که‌م خۆشه‌ویسته‌که‌ى ژیانم له ته‌نیشت منه‌وه نییه. مه‌نگوڕى که‌کوردێکى عێڕاقییه‌و له‌دیسه‌مبه‌رى ٢٠١٨ شکستى هێناوه له‌دواکارى مافى په‌ناخوازییه‌که‌ى و بڕیار بووه دیپۆرتى ووڵاته‌که‌ى بکرابایه‌وه، داواکارى گشتى سیمۆن لاوس، مه‌نگوڕى به‌درۆزنێکى لێزان و فریووده‌ر ناوبردوه به‌وه‌ى له‌دواى کوشتنى خاتوو کۆکس، سیمکارتى له‌ته‌له‌فۆنه‌که‌ى به‌کارهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ها نیشاندانى بدات، که‌هێشتا ئه‌و کچه له ژیاندا ماوه، به‌هۆیه‌شه‌وه په‌یامى بۆ خێزان و هاوکار و هاوڕێکانى کۆکس ناردوه. وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌ریتانیا ده‌رباره‌ى ئه‌و که‌یسه ده‌ڵێن " ئه‌و که‌سانه‌ى بیانین و هه‌ڵده‌ستن به‌ئه‌نجامدانى تاوانى پیس و ناپه‌سه‌ند، ئێمه میوانداریان ناکه‌ین و بێ هیچ گومانێک له‌سه‌ر ئێمه پێویسته دیپۆرتیان بکه‌ینه‌وه. وته‌بێژێک له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ڵێت " ئه‌وله‌ویه‌تى له‌پێشینه‌یان هه‌میشه پاراستنى خه‌ڵکى گشتى به‌ریتانیا ده‌بێت و سه‌لامه‌تى ئه‌وان گرینگتره له‌هه‌موو شتێک. ووته‌بێژه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، که چاکسازى له‌سیسته‌مى په‌نابه‌ریدا ده‌کرێت و ئه‌وکات گه‌ڕاندنه‌وه‌ى په‌ناخوازانى شکستخواردو بۆ ئه‌وان ئاسانتر ده‌بێت، ئه‌وانه‌ى که‌مافى مانه‌وه‌یان له‌به‌ریتانیا نییه.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌رمیلێک نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کانى جیهاندا دابه‌زى و نه‌وتى برێنت گه‌یشته 62 دۆلار‌و 72 سه‌نت به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت له بازاڕه‌کانى جیهاندا به 62 دۆلار و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى ئه‌مریکا(ته‌کساس) له بازاڕه‌کانى جیهاندا به 59 دۆلار و 34 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 60 دۆلار‌و 94 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.