هاوڵاتى دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمیلێك نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوه‌وه و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 76 دۆلاری تێپه‌ڕاند. به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا 049% دۆلار به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 76.05 دۆلار، به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساسیش به ڕێژه‌ی 065% نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه و 73.95 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینیی نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان روی لەدابەزین کرد، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 0.21 دۆلار دابەزی کە ڕێژەی 0.28ی نرخەکەیەتی و بەوەش دابەزی بۆ 75.35 دۆلار. به‌وته‌ی پسپۆڕانی بواری نه‌وت، یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ فراوانی دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا له وڵاتانی جیهان له‌چوار هه‌فته‌ی رابردودا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كاریگه‌ری كردوه‌ته سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاركردنی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری پیشه‌سازی. یه‌كێكی دیكه‌ش له‌هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ كه‌می به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له‌پاشه‌كشه‌دایه، هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت "ئۆپێك" كه بڕیاره مانگی داهاتو به‌ڕێوه‌بچێت، هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بو.
هاوڵاتى دوای روخانی باڵەخانەیەکی 11 نهۆمی، سەرۆکی ئەمریکا باری نائاسایی لە ویلایەتی فلۆریدا راگەیاند. به‌پێی میدیاکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی کۆشکی سپی لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە، لەسەر راسپاردەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، باری نائاسایی لەویلایەتی فلۆریدا رایگەیەنراوە بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکی 11 نهۆمی. راگەیاندنی باری نائاسایی بەمەبەستی پێشکەشکردنی هاوکارییەکانی حکومەتی فیدڕاڵییە بۆ دەسەڵاتی ناوخۆیی ویلایەتەکە و دۆزینەوەی ونبوەکان و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە. لە شاری مایامی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا بەشێکی باڵەخانەیەکی 11 نهۆمی داڕوخا و لە ئەنجامدا لانیکەم کەسێک گیانی لەدەستدا و 99ی دیکەش لە ژێر داروپەرتوەکاندا ماونەتەوە. تیمەکانی بەهاناوەچون دەیان کەسیان لە ژێر ئاسن و دیوارە روخاوەکانی باڵەخانەکە رزگارکرد و گەڕان بە دوای ئەوانی دیکەشدا بەردەوامە. بەرپرسانی شاری مایامی باس لەوە دەکەن، ترسی ئەوەیان هەیە ژمارەی قوربانیانی روداوەکە بەرزبێتەوە، لە کاتێکدا کە چارەنوسی 99 کەسە گیرخواردوەکە دیارنییە کە ئایا زیندون یان مردون. باڵەخانەکە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر یەک و نیو بە کاتی فلۆریدا روخا و بەرپرسانی شاری مایامی دڵنیانین لەو کاتەدا چەند خەڵکی تێدا بوە. 10 بۆ 12 کەس لە تیمی فریاکەوتن بە سەگ و پێداویستیی پشکنینەوە چونەتە شوێنی باڵەخانە روخاوەکە بۆئەوەی خەڵکە گیرخواردەکە دەربهێنن. هاوکات جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە نزیکەوە لەگەڵ بەرپرسانی ویلایەتی فلۆریدا لە پەیوەندیدایە و ئامادەیی حکومەتی فیدراڵی بۆ پێشكێشکردنی هاوکاریی دەربڕیوە.
هاوڵاتى ئه‌مریکا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى سزاکانى سه‌ر سێکته‌ره‌کانى نه‌وت و گواستنه‌وه و دڵنیایى له‌سه‌ر ئێران ده‌گرێته‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2021، میدیاکانى ئێران له‌سه‌ر زارى مه‌حمود واعزى به‌رپرسى نوسینگه‌ى حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆک کۆمارى پێشووى ئێران باسى له‌وه‌کردووه، له‌چوارچێوه‌ى گفتوگۆکانى ڤییه‌نا، ئه‌مریکا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى سزاکانى وڵاته‌که‌ى له‌سه‌ر که‌رته‌کانى نه‌وت، گواستنه‌وه و دڵنیایى ئێران ده‌ربڕیوه. به‌رپرسى نوسینگه‌ى حه‌سه‌ن رۆحانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، له‌چوارچێوه‌ى هه‌ڵگرتنى سزاکانیشدا، ئه‌مریکا بڕیارى ده‌رهێنانى چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کى دیارى ئێرانى له لیستى سزاکانى خۆیدا داوه"رێککه‌وتنه‌که هه‌لگرتنى سزا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تیى و ئه‌ندامى نزیک له عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێرانییه‌وه ده‌گرێته‌وه". له سه‌ره‌تاى مانگى رابردوو گفتوگۆکانى ڤییه‌نا له نێوان ئێران و روسیا و چین و ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ى زیندووکردنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران به ئامانجى رێگریکردن له و وڵاته بۆ وه‌ستاندنى پیتاندنى یۆرانیۆم و به‌ده‌ستنه‌هێنانى چه‌کى ئه‌تۆمى و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریکا سزا سه‌پێنراوه‌کانى به‌سه‌ر که‌رته جیاجیاکان و کۆمپانیا و بانک و که‌سایه‌تییه‌کان هه‌ڵگرێت. له مانگى ئایارى ساڵى ٢٠١٨ـدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌شێوه‌یه‌کى یه‌کلایه‌ننانه کشانه‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى له رێککه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران راگه‌یاند و چه‌ندین سزاى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت 75 دۆلار زیاتره. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 75 دۆلار‌و 31 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 73 دۆلار و 24 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. بڕیاره مانگى داهاتوو ئه‌ندامانى رێکخراوى ئۆپێک پله‌س کۆببنه‌وه و بڕیار له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ى قه‌بارى خستنه‌ڕووى نه‌وت بده‌ن له مانگى ئابدا.
هاوڵاتى ئەمڕۆ یەکشه‌ممه 20ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 73 دۆلار و 51 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 71 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.
هاوڵاتى ئەنتۆنیۆ گوتێرس که له‌لایه‌ن پۆرتوگال وه‌ک هاووڵاتیى وڵاته‌که کاندید کرابوو و له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کاندیدبوونى په‌سه‌ندکرابوو، له کۆمه‌ڵه‌ى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان که له 193ئه‌ندام پێکهاتووه، بۆ جارى دووه‌م وه‌ک سکرتێرى گشتیى رێکخراوه‌که هه‌ڵبژێردرایه‌وه. ئه‌و که له ئێستادا سکرتێرى گشتیى رێکخراوه‌که‌یه، خولى دووه‌مى سکرتێربوونى له 1ى کانوونى دووه‌مى 2022دا ده‌ستپێده‌کات. ئه‌نتۆنیۆ گوتێرس له خولى یه‌که‌مى سکرتێرییدا، یه‌کسانیى جێنده‌ریى و گۆڕ‌انى که‌شوهه‌واى خستبوویه نێو لیستى کاره له‌پێشینه‌کانییه‌وه. رێکخراوى هیومان رایتس ۆچ داوا له گوتێرێس ده‌کات له خولى دووه‌مى سکرتێریى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا مافى مرۆڤ بکاته پێشینه‌ى کاره‌کانی، له‌به‌رامبه‌ریشدا ناوبراو به‌ڵێنى ئه‌وه ده‌دات له دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌کاندا ببێته نێوه‌ندگیرێکى سه‌ر ڕاست و رۆڵى بنیاتنه‌رى پردى به‌یه‌کگه‌یاندن بگێڕێت.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو له‌بازاره‌کاندا داده‌به‌زێت و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 72 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى حوزه‌یرانى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى برنت به 72 دۆلار و 65 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، له دوا داخستندا به 73 دۆلار و 9 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 70 دۆلار و 77 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، له دوا داخستندا به 71 دۆلار و دوو سه‌نت بوو. له‌دوو رۆژى رابردوودا نرخى نه‌وتى خاو به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کى خه‌یاڵى به‌خۆوه بینى و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برنت به‌رزبوه‌وه بۆ سه‌رو 74 دۆلار.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، دواى کۆبونه‌وه‌یه‌کى دو کاتژمێرى له‌گه‌ڵ ڤیلادمیر پوتن سه‌رۆکى روسیا کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامداو ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌که‌ى ئاشکراکرد:"له‌گه‌ڵ پوتن رێکه‌وتووین که رێگرى بکه‌ین له‌وه‌ى ئێران ده‌ستى به‌چه‌کى ئه‌تۆمى بگات". جۆ بایدن رایگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ پوتن پرسى داهاتوى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان واشنتن و مۆسکۆمان تاوتوێکرد، که ئه‌جێنداى ئه‌و دژى روسیا نیه، به‌ڵکو له‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى ئه‌مریکایه". هه‌روه‌ها سه‌رۆکى ئه‌مریکا راشیگه‌یان:" به‌هیچ جۆرێک له‌پێشێلکارییه‌کان دژى سه‌روه‌رى خاکى وڵاته‌که‌مان و ده‌ستێوه‌ردان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان خۆشنابین، وه‌ڵامى ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه ده‌ده‌ینه‌وه". بایدن له‌باره‌ى هه‌نگاوه‌کانى روسیا دژى ئۆپۆزسیۆنى وڵاته‌که‌ی، سه‌رۆکى ئه‌مریکا سه‌رکۆنه‌ى ده‌ستگیرکردنى ئه‌لێکسانده‌ر ناڤالنى سه‌رۆکى ئۆپۆزسیۆنى ئه‌و وڵاته‌ى کرد و جه‌ختیکرده‌وه که هه‌نگاوه‌کان دژى ئه‌و سه‌رکرده‌یه پێچه‌وانه بنه‌ما دیموکراسییه‌کانه. بایدن پرسى هێرشى ئه‌لیکترۆنى له‌گه‌ڵ پوتین تاوتوێکردوه و به‌ڕاشکاوى پێیوتوه که هێرشکردنه سه‌ر ژێرخانى ته‌کنۆلۆجیاى وڵاته‌که‌یان ره‌تده‌که‌نه‌وه سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد که له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى روسیا پرسه‌کانى ئه‌تۆمى ئێران، مه‌له‌فى سوریا و لیبیاى تاوتویکردوه" ره‌خنه‌کانى پوتن له‌ئه‌مریکا و په‌یوه‌ندیدار به‌مافه‌کانى مرۆڤ مایه‌ى گاڵته‌جاڕیى و پێکه‌نینن".
هاوڵاتى دواى دو خولى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا، ڤیلادمیر پوتن سه‌رۆکى روسیا به‌ته‌نها کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و تێیدا رایگه‌یاند:"هه‌ردولا ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌رپرسیارێتى جیهانى هه‌ڵگرین، له‌گه‌ڵ بایدن هیچ گرژییه‌ک روینه‌داوه و کۆبونه‌وه‌کان ئه‌رێنى بوون". سه‌رۆکى روسیا راشیگه‌یاند:" له‌باره‌ى ئۆکرانیا و شه‌ڕى ئه‌لیکترۆنى گفتوگۆى راشکاوانه‌مان ئه‌نجامداوه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هه‌ردولا کۆک بوین که نابێت دامه‌زراوه هه‌ستیاره‌کان هێرشى ئه‌لیکترۆنییان بکرێته سه‌ر و ده‌بێت ئه‌وه کۆتایى پێبهێنرێت، ئه‌وه ته‌نها ئه‌مریکا نیه که روبه‌ڕوى ئه‌و کێشه‌یه بوه‌ته‌وه، روسیاش ئه‌و کێشه‌یه‌ى هه‌یه، له‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌که‌ش نزیکبونه‌ته‌وه. هاوکات، سه‌رۆکى روسیا ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که مانگى داهاتو له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه وه‌فدى هه‌ردولا جارێکى دیکه کۆده‌بنه‌وه، به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندییه‌کانیش په‌یوه‌سته به‌ئاستى کۆبونه‌وه‌کانى هه‌ردوولاوه.
هاوڵاتى وەفدی روسیا و ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن و ڤلادیمیر پوتن گەیشتنە تەلاری لاگوانچ لە سویسرا و لەلایەن سەرۆکی سویسراوە پێشوازییان لێ‌کرا. نیو کاتژمێر به‌ر له‌ئێستا سه‌رۆکى سویسرا له ته‌لارى لاگوانچ پێشوازیى له سه‌رۆکى رووسیا و ئه‌مریکا کرد، سێ کۆبوونه‌وه له نێوان وه‌فدى ئه‌مریکا و رووسیا ده‌کرێت، هه‌ردوو سه‌رۆک وه‌فدیان له‌گه‌ڵه و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ردوو وڵات ئاماده‌ن.
هاوڵاتى ئێستا نرخى نه‌وتى خاو له بازاڕى بۆرسه‌ى جیهانى به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو ڕووى له به‌رزبوونه‌وه کردووه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت 74 دۆلارى تێپه‌راند. یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت 74 دۆلار‌و 12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، له کاتى داخستنى بازاڕدا به 72 دۆلار و 87 سه‌نت بووه. هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 72 دۆلار‌و 25 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا، له‌کاتى داخستنى بازاڕدا به 70 دۆلار‌و 88 سه‌نت بوو. تێپه‌ربوونى به‌رمیلێک بۆ سه‌رو 74 دۆلار به‌هۆى بوژانه‌وه‌ى بازارى نه‌وت و زیادبوونى خواست ده‌گه‌رێته‌وه.
هاوڵاتى رێکخراوى ئه‌منستیى ئینته‌رناشناڵ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان و ئاژانسى پاراستن به سه‌رکوتکردنى خۆپیشانده‌ران له رێگه‌ى ده‌ستگیرکردنیان و دادگایی‌کردنیان به‌شێوه‌یه‌کى نادادپه‌روه‌رانه و ترساندنیان تۆمه‌تبار ده‌کات" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى حوزه‌یرانى 2021، له ماڵپه‌رى فه‌رمیى خۆیدا راپۆرتێکى به‌هه‌ر سێ زمانى کوردى و عه‌ره‌بى و ئینگلیزى بڵاوکردووه‌ته‌وه و داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات که" کۆتایى به هه‌ڵمه‌تى ترساندن و تۆقاندن و ده‌ستگیرکردنى هه‌ڕه‌مه‌کى و دادگاییکردنى نادادپه‌روه‌رانه و هه‌ڵمه‌تى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له رۆژنامه‌وانان و چالاکوانان و که‌سوکاره‌کانیان بهێنن". رێکخراوه‌که ده‌ڵێت، به‌رده‌وام دیدار و کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک پارێزه‌ر و چالاکوانانى بواره‌کانى مافه‌کانى مرۆڤ کردووه، له ناوه‌ڕاستى ساڵى 2020دا له هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانیدا خۆپیشاندانى فراوان کراوه، داواى کۆتاییهێنان به گه‌نده‌ڵی، خزمه‌تگوزاریى باشتر، پێدانى مووچه دواکه‌وتووه‌کانى فه‌رمانبه‌ران کراوه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌کان به‌تایبه‌تى له ناوچه‌ى بادینان زیاتر له سه‌د که‌سیان ده‌ستگیرکردووه. تا ئێستا 30 که‌س له گرتووخانه‌کاندا ماونه‌ته‌وه. رێکخراوى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تیى ده‌ڵێت 21 چاوپێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ قوربانیان و که‌سوکارى ده‌ستبه‌سه‌رکراوان و پارێزه‌ران و کارمه‌ندانى مافه‌کانى مرۆڤ و رۆژنامه‌وانان له هه‌رێمى کوردستان کردووه، چاوى به په‌ڕاوى به‌ندکراواندا خشاندووه. به‌مه‌ش که‌یسى 14 که‌سى له بادینان تۆمارکردووه، که سێیانیان رۆژنامه‌وان و 11 چالاکوانى مه‌ده‌نى و سیاسیین، که له مانگه‌کانى نێوان ئاب و تشرینى یه‌که‌مى 2020 به‌شێوه‌یه‌کى هه‌ڕه‌مه‌کى "له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى پاراستنى پارتى ده‌ستگیرکراون". رێکخراوه‌که که‌یسى شه‌ش له‌و ده‌ستبه‌سه‌رکراوانه‌ى به "شوێنبزربوو" تۆمارکردووه، که به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌کان کردووه یان ره‌خنه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدارانى ناوخۆ یان به‌هۆى کارى رۆژنامه‌ڤانییه‌وه بووه. شه‌ش که‌سه شوێن بزربووه‌کان له نێوان 10 رۆژ تاوه‌کو سێ مانگ شوێن بزرکراون "ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ى یاساى نێوده‌وڵه‌تیى به تاوان هه‌ژمار ده‌کرێت". ئه‌مه به‌پێى راپۆرتى رێکخراوه‌که. کۆتایى به هه‌ڵمه‌تى ترساندن و تۆقاندن و ده‌ستگیرکردنى هه‌ڕه‌مه‌کى و دادگاییکردنى نادادپه‌روه‌رانه و هه‌ڵمه‌تى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له رۆژنامه‌وانان و چالاکوانان و که‌سوکاره‌کانیان بهێنن هاوکات له راپۆرته‌که‌ى ئه‌منستیدا هاتووه: "پێنج له‌م که‌سانه‌ش به شه‌ش ساڵ به‌ندکردن سزادراون، ئه‌وانى به‌شێوه‌یه‌کى نادادپه‌روه‌رانه دادگایى کراون. چوار له‌م که‌سانه‌ش هه‌ڕه‌شه له ئه‌ندامانى خێزانه‌کانیان کراوه و گێچه‌ڵییان پێکراوه و هه‌ڕه‌شه‌ى زاره‌کییان لێکراوه". هه‌ر له‌باره‌ى که‌یسى ئه‌م 14 که‌سه، رێکخراوه‌که ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که هێزه ئه‌منییه‌کان به‌بێ فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن و به‌بێ روونکردنه‌وه‌ى هۆکارى ده‌ستگیرکردنیان، هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌کانیان و بردوویانن، تا ئاماده‌کردنى ئه‌م راپۆرته، پێنج له ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کان تائێستا رێگه‌یان پێنه‌دراوه چاویان به که‌سوکاره‌کانیان بکه‌وێت. له کاتێکدا هێزه‌کانى ئاسایش له هه‌ولێر و دهۆک ره‌تیانکردووه‌ته‌وه ئه‌و ده‌ستگیرکراوانه له‌لاى ئه‌وان بن. له به‌شێکى دیکه‌ى راپۆرته‌که‌ى ئه‌منستى ئینته‌رناشناڵ، تیشک خراوه‌ته سه‌ر دادگاییکردنى گیراوانى بادینان و ئاماژه به‌وه‌کراوه تۆمه‌تى زۆر قورسیان خراوه‌ته پاڵ وه‌ک سیخوڕی‌کردن بۆ لایه‌نى ده‌ره‌کى و زیان گه‌یاندن به ئاسایش و سه‌روه‌ریى هه‌رێمى کوردستان و پێدانى زانیارى هه‌ستیار به په‌که‌که و مه‌ترسى خستنه سه‌ر ژیانى به‌رپرسه باڵاکانى هه‌رێم و کۆکردنه‌وه‌ى چه‌ک و به‌ڕێوه‌بردنى گرووپى چه‌کدارى نه‌ناسراو. له ئه‌نجامدا رۆژى 16ى شوباتى 2021 دادگاى دووى تاوانه‌کان له هه‌ولێر، سزاى شه‌ش ساڵ زیندانیکردنى به‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌م چالاکڤانانه سه‌پاندووه. باس له‌وه‌شکراوه، که به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى نێرده‌ى هاریکارى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان "یونامی" و له‌به‌رچاوى پارێزه‌ران، گیراوانى بادینان به ده‌سته‌ى دادوه‌رانیان گوتبوو که "ئاسایش دانپێدانانه‌کانیان له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌وه وه‌رگرتوون و واژۆیان پێکردوون"، پارێزه‌رانیش پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه، که‌سیان دۆسیه‌ى تاوانه‌کانیان پێش و پاش دادگاییکردنه‌که‌شیان نه‌بینیوه. هاوکات ئه‌منستى له راگه‌یێندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه و داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات "کۆتایى به هه‌ڵمه‌تى ترساندن و تۆقاندن و ده‌ستگیرکردنى هه‌ڕه‌مه‌کى و دادگاییکردنى نادادپه‌روه‌رانه و هه‌ڵمه‌تى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له رۆژنامه‌وانان و چالاکوانان و که‌سوکاره‌کانیان بهێنن".
هاوڵاتى ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوەوە و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 73.11 دۆلارە. نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 71.12 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا. بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.
هاوڵاتى کۆبونه‌وه‌ى لوتکه‌ى ناتۆ له‌برۆکسل کۆتاییهات و سکرتێرى گشتى رێکخراوه‌که ئاماژه‌ى به‌و بڕیارانه کرد که له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا دراون که به‌شێکیان تایبه‌ته به عێراق. جینس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێرى رێکخراوى ناتۆ راگه‌یه‌نراوى کۆتایى له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نوساندا خوێنده‌وه که چه‌ند بڕیارێکى ده‌رباره‌ى (روسیا، سوریا، عێراق، ئێران، چین) و چه‌ند پرسێکى گه‌رمى ناوچه‌یى و جیهانى دراوه. ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاند:" ناتۆ ئه‌رکى راوێژکاریى بۆ هێزه عێراقییه‌کان زیاتر ده‌کات، پاڵپشتییه‌کانیشمان بۆ عێراق زیاد ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها له به‌شێکى دیکه‌ى راگه‌یێندراوى لوتکه‌ى ناتۆدا هاتوه، "به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایى له سووریا و عێراق سه‌رکۆنه ده‌که‌ین." هاوکات لوتکه‌که ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که تا روسیا به‌رده‌وامبێت له پێشێلکردنى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ناتوانن بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دۆخى سروشتى له جیهاندا.
هاوڵاتى ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 69 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 70 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.