هاوڵاتى ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 75 دۆلار‌و 41 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس بە 73 دۆلار و 75 سەنت، مامەڵەی پێوەدەكرێت. رۆژی 25ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە. بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
هاوڵاتى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند: واشنتمان به‌جێ هێشت و به‌ره‌و به‌غداى خۆشه‌ویست به‌رێکه‌وتین، کۆبوونه‌وه‌که‌مان له‌گه‌ڵ جۆو بایدن و ئیداره‌که‌ى سه‌رکه‌وتووبوو، که خۆى له‌لایه‌نى ئابوورى و سیاسى و رۆشنبیرى ده‌بینییه‌وه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى ته‌موزى 2021 مسته‌فا کازمى بۆ رۆژنامه‌ى گاردیان ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که :"بوونى سوپاى ئه‌مریکا له عێراق له په‌یوه‌ندى ئه‌منییه‌وه ده‌گۆرێت بۆ په‌یوه‌ندى فێرکارى و هاوکارى بۆ سوپاى عێراق، تا کۆتایى ئه‌مساڵیش هیچ هێزێکى شه‌رکه‌رى ئه‌مریکى له عێراق نامێنێت". له‌کاتى ئێستادا دوو هه‌زارو 500 سه‌ربازى ئه‌مریکا له عێراق بوونى هه‌یه، که هێزى شه‌رکه‌رن و دژى پاشماوه‌کانى داعش چالاکى ده‌که‌ن و پاڵپشتى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ن، به‌ڵام له‌دواى ئه‌م قسانه‌ى مسته‌فا کازمى چیتر ئه‌و هێزه له عێراق نامێنێت و له هێزکى شه‌ڕکه‌ره‌وه ده‌بێته هێزى فێرکاری.
هاوڵاتى حکومه‌تى بریتانیا ئامارى نوێى کۆرۆناى بڵاوکرده‌وه که له‌دوێنێ دووشه‌ممه‌وه زۆرترین ژماره‌ى مردن به‌کۆرۆنا له‌نیوه‌ى مانگى ئادارى رابردوه‌وه تائێستا تۆمارکراوه. به‌پێى ئامارى نوێى کۆرۆنا، له‌دوێنێ دووشه‌مه‌وه تا ئه‌مڕۆ 23 هه‌زار و 511 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به کۆرۆنا تۆمارکراوه و به‌وه‌ش کۆى گشتى ژماره‌ى توشبوان له‌و وڵاته گه‌یشته پێنج ملیۆن و 745 هه‌زار و 526 حاڵه‌ت. هه‌ر به‌پێى ئاماره‌که، له‌دوێنێوه 131 توشبوى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه که زۆرترین ژماره‌ى تۆمارکراوى رۆژانه‌یه له17-ى ئادارى ئه‌مساڵه‌وه، به‌وه‌ش کۆى ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته 129 هه‌زار و 303 حاڵه‌ت. زۆرترین ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدانى رۆژانه له‌مساڵدا له 17-ى ئادار تۆمارکراوه که تێیدا 141 که‌س به‌هۆى په‌تاکه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى ئەمڕۆ بەهای نەوت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 74.81 دۆلار و نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بە 72.11 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. ئەمڕۆ سێشەممە بەهای نەوتی برێنت 31 سەنت بەرزبوەوە بەڕێژەی 0.42% و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 74.81 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نەوتی تەکساسی ئەمریکاش 20 سەنت بەرزبوەوە بەڕێژەی 0.2% و هەر بەرمیلێک بە 72.11 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. ئەوەش لەکاتێکدایە چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ بەردەوامی بوژانەوەی بازارە ئابورییەکان لەئەنجامی کەمکردنەوەی رێکارەکانی کۆرۆنا، خواست لەسەر نەوت لەنیوەی دوەمی ئەمساڵدا بەرزببێتەوە.
هاوڵاتى وته‌بێژى کۆشکى سپى هه‌ڵوێستى ئه‌مریکاى له‌باره‌ى روداوه‌کانى شه‌وى رابردوى تونس ئاشکراکرد و رایگه‌یاند:" ئه‌مریکا نیگه‌رانه له‌وه‌ى که ڕویداوه". جین ساکى وته‌بێژى کۆشکى سپى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئه‌مریکا نیگه‌رانه له‌وه‌ى که له تونس رویداوه و داواى هێورکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که ده‌کات". دوێنێ شه‌و سه‌رۆک کۆمارى تونس بریاریدا سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌سه‌ر کار لابدات و په‌رله‌مانى وڵاته‌که‌ى سڕ بکات ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى لێکه‌وته‌وه‌و به کوده‌تا وه‌سفى ده‌که‌ن.
هاوڵاتى به‌رپرسى باڵاى ئه‌مریکا بۆ نه‌خۆشیه گوازراوه‌کان هۆشیاریدا له‌باره‌ى زیادبونى حاڵه‌ته‌کانى توشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆناى ده‌لتاو ده‌ڵێت:" جۆرى ده‌لتاى ڤایرۆسه‌که به‌خێرایى بڵاوده‌بێته‌وه". ئه‌نتۆنى فاوچى به که‌ناڵى سى ئێن ئێنى رایگه‌یاند: " ئێمه به ئاڕاسته‌یه‌کى هه‌ڵه‌دا ده‌ڕۆین، 50% ى وڵاته‌که ڤاکسینیان وه‌رنه‌گرتوه، به‌وه‌ش ئێمه خۆمان ده‌خه‌ینه مه‌ترسییه‌وه." ناوبراو راشیگه‌یاند:"حاڵه‌ته‌کانى توشبونى نوێ به ڤایرۆسه‌که له‌و ناوچانه‌ى ئه‌مریکادا که دودڵن له وه‌رگرتنى ڤاکسین به‌خێرایى زیاد ده‌بێت". ڕۆژى شه‌ممه زیاتر له 51 هه‌زار حاڵه‌تى نوێى توشبون به ڤایرۆسى کۆرۆنا له ئه‌مریکا تۆمارکرا و ڕۆژانه زیاتر له 250 حاڵه‌تى مردن له وڵاته‌که‌دا تۆمار ده‌کرێت. حکومه‌تى ئه‌مریکا ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه که زیاتر له 162 ملیۆن که‌سى ئه‌مه‌ریکى به‌ته‌واوه‌تى ڤاکسینیان وه‌رگرتووه.
هاوڵاتى وتەبێژی تالیبان رایگەیاند :" ئێمە دەمانەوێت حکومەتێکی دیکە پێکبهێندرێت و شوێنی ئەم حکومەتەی ئێستا بگرێتەو". سوهەیل شاهین، وتەبێژی تالیبان کە هاوکارت ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری بزووتنەوەکەیە لە گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستان لە دەوحەی قەتەر رایگەیاند "دەمەوێت روونی بکەمەوە کە ئێمە باوەڕمان بە قۆرخکردنی دەسەڵات نییە و هەر حکومەتێكیش لە ئەفغانستان کە لە رابردوودا ویستوویەتی دەسەڵات قۆرخبکات شکستیهێناوە. تالیبان نایەوێت ئەو هاوکێشە شکستخواردووە دووبارە بکاتەوە". سوهەیل شاهین وتیشی، حکومەتی ئەفغانستان ئاشتی ناوێت، بەڵکو لەلایەک دەیەوێت ئاگربەست هەبێت و لەلایەکی دیکەش دەیەوێت دەسەڵاتەکەی بمێنێتەوە و ئەوەش جێگەی قبووڵکردن نییە. وتەبێژی تالیبان دەڵێت، ئەوان دەیانەوێت حکومەتێکی دیکە پێکبهێندرێت و شوێنی ئەم حکومەتەی ئێستا بگرێتەوە. حکومەتی ئەفغانستان و بزووتنەوەی تالیبان چەند گەڕێکیان لە گفتوگۆی سیاسی لە دەوحەی قەتەر ئەنجامداوە و بە گوتەی چەند بەرپرسێکی هەردوولا گفتوگۆکان تاوەکو ئێستا ئەرێنین. ئەمە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەمریکا و ناتۆ لە کشاندنەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان کە بڕیارە دوا سەرباز لە کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ لەو وڵاتە بچێتە دەرەوە.
هاوڵاتى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا پڕۆژه‌یاسایه‌کى نوێ تێپه‌ڕاند که گه‌یشتنى کۆچبه‌ران به‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌کى قاچاخ به تاوان ده‌زانرێت، پارتى کرێکارانیش دژى یاساکه‌یه. بریتى باتیل، وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند:" یاسایى ڕه‌گه‌زنامه و سنوره‌کان چاره‌سه‌رى سیستمى په‌نابه‌رى شکاو ده‌کات کاره‌کانى قاچاخچێتیش کۆتایى پێده‌هێنێت که به‌شێوه‌یه‌کى نایاسایى خه‌ڵکى ده‌په‌ڕێننه‌وه بۆ به‌ریتانیا". به‌پێى یاساکه که شه‌وى سێشه‌ممه به زۆرینه‌ى 366 ده‌نگ په‌سه‌ندکرا، ده‌سه‌ڵاتى داوه‌ته هێزه‌کانى پاسه‌وانانى سنور بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌له‌مى کۆچبه‌ران که هه‌وڵى په‌ڕینه‌وه‌ى نۆکه‌ندى ئینگلیزى ده‌ده‌ن له فه‌ڕه‌نسا به به‌کارهێنانى هێز ئه‌گه‌ر پێویست بکات. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شى که به‌شێوه‌یه‌کى ناشه‌رعى ده‌چنه ئه‌و وڵاته‌وه له شه‌ش مانگ بۆ چوار ساڵ سزاى زیندانیکردن به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنرێت و سزاى زیندانیکردنى هه‌تاهه‌تایش بۆ ئه‌و قاچاخچیانه‌ى که سه‌رپێچى یاساکه ده‌که‌ن. هاوکات حکومه‌تى به‌ریتانیا به‌و یاسایه ده‌یه‌وێت چاکسازییه‌کى گشتگیر له بنه‌ماکانى مافى په‌نابه‌رێتیدا بچه‌سپێنیت له‌دواى ده‌رچوونى له یه‌کێتى ئه‌وروپاوه و بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له هه‌وڵه‌کانى په‌ڕینه‌وه‌ى کۆچبه‌ران له‌ڕێگه‌ى نۆکه‌نده‌کانه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته چر بکاته‌وه.
هاوڵاتى به‌پێى رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆستى ئه‌مریکى له رێگه‌ى به‌رنامه‌یه‌کى ئیسرائیلییه‌وه هه‌وڵى کردنه ئامانجى مۆبایلى زیاتر له 50 هه‌زار که‌س دراوه که له‌نێویاندا ژماره مۆبایلى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا هه‌ن. به‌پێى راپۆرتێکى رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست، له‌نێو ئه‌و لیسته 50 هه‌زار که‌سییه‌دا سه‌دان سیاسه‌تمه‌دارو به‌رپرسى حکومه‌تى جیهان هه‌ن که له رێگه‌ى به‌رنامه‌ى پیگاسۆسى ئیسرائیلییه‌وه هه‌وڵدراوه مۆبایله‌کانیان هاک بکرێن و سیخوڕییان به‌سه‌ره‌وه بکرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که له‌نێو لیسته‌که‌دا سێ سه‌رۆکى ئێستاى وڵاتان هه‌ن که پێکدێن له ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نساو به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆکى عێراق و سیریل رامافوزا، سه‌رۆکى ئه‌فریقاى باشور، له‌گه‌ڵ پاشایه‌کدا. هه‌روه‌ک لیسته‌که سێ سه‌رۆک وه‌زیرانى ئێستاى وڵاتان و حه‌وت سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشوو له‌خۆده‌گرێت. سه‌رۆکایه‌تى فه‌ره‌نسا له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى راپۆرته‌که‌وه وتویه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌م زانیارییانه راست بن ئه‌وا "زۆر مه‌ترسیدارن." واشنتن پۆست ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که نازانرێت ئایا هه‌وڵى هاککردنه‌که دراوه‌و مۆبایلى ئه‌و که‌سانه هاککراون یاخود هێشتا هه‌وڵى هاککردنیان نه‌دراوه‌و ته‌نها له‌و لیسته‌دان بون بۆ ئه‌وه‌ى هاک بکرێن.
هاوڵاتى جێف بێزۆس دامەزرێنەری ئەمازۆن و دەوڵەمەندترین کەسی جیهان ئەمڕۆ بە کەشتی بلو ئۆریجن دەچێتە بۆشایی ئاسمان کەشتییەکە بە تەواوی ئۆتۆماتیکییە و پێویستی بە فڕۆکەوان نییە. گەشتەکە لە 55ـەمین ساڵڕۆژی نیشتنەوەی یەکەم گەشتی نیل ئارمسترۆنگ و بووز ئاڵدرین لەسەر مانگ ئەنجامدەدرێت. مارک بێزۆس، برای جێف بێزۆس، ژنێکی 82 ساڵان و گەنجێکی تەمەن 18 ساڵان یاوەری گەشتە ئاسمانییەکەی جێف بێزۆس دەبن ئەوەش دەبێتە یەکەم گەشتی کەشتییەکەی کۆمپانیای بلو ئۆریجن کە بە سەرنشینەوە دەچێتە بۆشایی ئاسمان. کەشتییەکە بە تەواوی ئۆتۆماتیکییە و پێویستی بە فڕۆکەوان نییە. جێف بێزۆس، دامەزرێنەری ئەمازۆن رایگەیاند "بۆئەوەی زەوی لە بۆشاییەوە ببینی، ئەمە دەتگۆڕێت. پەیوەندیت لەگەڵ ئەو هەسارەیە و مرۆڤایەتیی دەگۆڕێت. دەمەوێت ئەو گەشتە بکەم چونکە ئەوە شتێکە بەدرێژایی ژیانم ویستوومە. ئەوە سەرکێشییە، رێککەوتنێکی گەورەیە بۆ من. براکەمم بانگێشتکردووە بۆئەوەی لەم گەشتەدا لەگەڵم بێت چونکە ئێمە نزیکترین هاوڕێین". چەند ساڵێکە ملیار دێر و کۆمپانیاکان لە پێشبڕکێدان بۆئەوەی بتوانن بەزوویی گەشتیاران ببەنە بۆشایی ئاسمان. هەر یەک لە جێف بێزۆس، ئیلۆن مەسک و ریچارد برانسۆن ملیاران دۆلاریان لەو بوارەدا خەرجکردووە. بۆب سمیس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بلو ئۆریجن وتی "مەیلی دانی پارەیەکی زۆر هێشتا لە ئاستێکی بەرزدایە. گەشتەکانی سەرەتاییمان بە نرخێکی باش دەبن. بینیتیان کە حەز و تامەزرۆی خەڵک لە سەرەتا زۆر بوو. ئێمە خەڵکمان هەیە لە تەمەنی بیستەکان دایە، هەموویان حەز دەکەن." لە 11ی ئەم مانگە، ریچارد برانسۆن، دامەزرێنەری ڤێرجن گالاکتیک لەگەڵ سێ کەسی دیکە بە کەشتی ڤێرجن گالاکتیکی دروستکراوی کۆمپانیاکەی چوو بۆشایی ئاسمان. بەگوێرەی کۆمپانیاکە 600 کەسیش داوایان کردووە وەک گەشتیار بچنە بۆشایی ئاسمان. کۆمپانیاکەی ڤێرجن گالاکتیک، تاوەکو ئێستا 600 تیکتی فرۆشتووە هەر تیکتێک بە 250 هەزار دۆلار. برانسن بەڵێنی داوە نرخی تیکتی گەشتەکانی داشکێنێت بۆ 40 هەزار دۆلار. بەڵام ساڵی 2022 دەست بە گەشتی بازرگانی بۆ بۆشایی ئاسمان دەکات. کۆمپانیای بلو ئۆریجن، کۆمپانیاکەی جێف بێزۆس تیکتێکی بە 200 هەزار دۆلار دەفرۆشێت. بێزۆس هێشتا خشتەیەکی دیارکراوی بۆ نرخی تیکتەکانی دانەناوە، بەڵام 20ـی ئەم مانگە لە رێگەی مەزاتکردنەوەوە تیکتێکی کەشتییە ئاسمانیەکەی بێزۆس بە 28 ملیۆن دۆلار دەخرێتە مەزاتەوە. هەروەها مانگی 9ی ئەمساڵ ئێلۆن مۆسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و بەڕێوەبەری سپەیس ئێسک گەشتیارانی سڤیل دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان و لە ساڵی 2023 شدا پلانی هەیە بۆ مەبەستی بازرگانی دەست بە گەشتەکان بۆ بۆشایی ئاسمان بکات.
هاوڵاتى نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی 68 دۆلار و 82 سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بەدوێنێ 57 سەنت دابەزیوە. هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە 66 دۆلار 52 سەنت. رۆژی 25ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە. بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى سووریا، کۆبوویه‌وه‌و رایگه‌یاند:" حکومه‌تى په‌کین دژى هه‌ر جۆره هه‌وڵێکه، که ئامانجى بێت، سیسته‌مى سیاسى و حوکمڕانى له سووریا بگۆڕێت". ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 18ى ته‌موزى 2021، وانگ یی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و دژایه‌تى خۆى بۆ ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌کى له کاروبارى ناوخۆى سووریا ده‌ربڕى و رایگه‌یاند:" سه‌رجه‌م ده‌ستوه‌ردانه‌کان له رابردوودا شکستیان هێناوه و له داهاتووشدا هیچ ئه‌نجامێک به‌ده‌ست ناهێنن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" چین به‌رده‌وام پشتیوانى له دیمه‌شق ده‌کات و هه‌ڵوێستى له‌و باره‌یه‌وه به نه‌گۆڕى ده‌مێنێته‌وه". له به‌رامبه‌ردا، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکى سووریا رایگه‌یاند:" سووریا به پشتیوانى وڵاتانى وه‌ک چین به‌رده‌وامه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى بۆ ده‌ستوه‌ردان له کاروبارى ناوخۆى سووریا ده‌درێن".