هاوڵاتی له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نوسیدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت وڵاته‌که‌ی کاردەکات بۆئەوەی یەکێتیی ئەوروپا سزا بەسەر ئەو کەسایەتییانەدا بسەپێنێت کە بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەو مامەڵە تووندەی لەگەڵ خۆپێشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکرێت. ئانالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەش کرد، هاوپەیمانە ئەوروپییەکە کاردانەوەی زیاتری بەرامبەر ئێران دەبێت، لەوانەش بلۆککردنی سەروەت و سامانی ئەو کەسانەی بەرپرسن لە مامەڵەکردنی تووند لەگەڵ خۆپێشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رەخنەی لە مامەڵەی دەسەڵاتدارانی ئێران گرت و وتی: "هەرکەسێک لە شەقامەکان لە ژنان و کچان بدات؛ هەروەها هەر کەسێک کە ئەو کەسانە دەڕفێنێت هیچی دیکەیان ناوێ جگە لەوەی ئازادانە بژین، ئەوە لای هەڵەی مێژوو وەستاون." جێگای ئاماژه‌یه دوای کوژرانی لە 16ی ئەیلوولی 2022 ژینا ئەمینی کە کچە کوردێکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانبوو، خۆپیشاندان له‌زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێران ده‌ستیپێکرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه.
هاوڵاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ئه‌مه‌ریكا، گرژییه‌كانی نێوان واشنتۆن و ریاز زیاتر ده‌كات. عادل جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند: كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی له ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رھه‌می ئۆپیك پڵه‌سه‌وه نییه، به‌ڵكو توانای كه‌می پاڵاوتنی ئه‌مریكا له پشت به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچوونه‌كانه. ئه‌لجوبه‌یر له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز رایگه‌یاند: "نه‌وت چه‌ك نییه، ئێمه وه‌ك كاڵایه‌ك سه‌یری نه‌وت ده‌كه‌ین و سه‌یری ھه‌موو ئه‌مانه ده‌كه‌ین گرنگن بۆ ئابووری جیھانی كه پشكێكی زۆرمان تیایدا ھه‌یه وه‌ك سعودیه". ھه‌روه‌ھا وتیشی: بیست ساڵه ئه‌مه‌ریكا پاڵاوگه‌ی نوێی دروستنه‌كردووه و كه‌می پاڵاوگه وای كردووه نرخه‌كان به‌رزبێته‌وه نه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رھه‌می ئۆپێك پڵه‌س. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا نرخی به‌نزینی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌و ئه‌وه‌ش به‌ھۆی زۆری خواست و توندی پێداویستییه‌كانی پاڵاوتنی جیهانی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له مانگی حوزه‌یران گه‌یشته لوتكه، ده‌ستی به دابه‌زین كردووه.
هاوڵاتی پێگەی ئەلکترۆنی وەتس ئاپ تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ئاپڵیکەیشنەکەی زیاد دەکات ئەوەی چیتر ڕێگە نادات بەکارهێنەرانی وێنەی ئەو مەسجانە بگرنەوە کە لە باشی view once پێیان دەگات. ئەم تایبەتمەندییە نوێیەی واتسئەپ کار لەسەر بەشی view once دەکات ، لەم بارەدا، تایبەتمەندیی view once واتە تەنیا جارێک ببینە، ئەم تایبەتمەندییە بەکاردێت کاتێک دەتەوێت وێنەیەک بۆ هاوڕێیەک یان کەسێک بنێریت، بەڵام دەتەوێت کەسی بەرامبەر تەنیا یەکجار وێنەکە بکاتەوە و دواتر وێنەکە لادەچێت و دوبارە ناکرێتەوە. کاتێک دەتەوێت وێنەی ئەو وێنەیە یان ئەو ڤیدیۆیە بگریت واتە (screen shot)بکەیت ، یەکسەر شاشەکە رەش دەبێت و رێگەت پێ‌نادرێت سکرینشۆتی ئەو وێنانە یان ئەو ڤیدیۆیانە بکەیت کە لە رێگەی تایبەتمەندیی view once بۆت دەنێردرێن. ئەمەش لە کاتێکدایە هەمان تایبەتمەندی لە ئاپڵیکەیشنەکانی ئینستاگرام و سناپچاتدا هەیە بەڵام لەم ئاپڵیکەیشنانەدا دوای وێنەگرتنەوەی ئەو نامەو ڤیدیۆیانەی بۆت دێت کەسی بەرامبەر ئاگادار دەکرێتەوە لەوەی سکرینی وێنە ڤیدیۆکانیان کراوە.. هەربۆیە لە ئێستادا وەتسئاپ بۆ زیاتر پاراستنی تایبەتمەندی بەکارهێنەرانی لە هەوڵدایە بەم شێوەیە ڕێگری بکات لە بردنی وێنەو ڤیدیۆی بەکارهێنەرانی
هاوڵاتی گۆڤاری «البوابە» کە گۆڤارێکی میسریە لە وتارێکدا بابەتی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیای لێکداوەتەوەو پێوایە بەشی هەرە گەورەی گرژییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بۆ پرسی کورد و دەستوەردانی سەربازیی ئەنقەرە لە عێراق، دەگەڕێتەوە. لەم وتارەدا جەخت کراوەتەوە کە عێراق و تورکیا لە ئێستادا پەیوەندییەکی ئاسایی و هاوسەنگیان نییە و کە هۆکاری سەرەکیی بۆ دەستوەردانی سەربازیی ئەنقەرە لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە. ئەم گۆڤارە ئاماژەی بەوە کردووە کە ژمارەیەک سەرچاوەی نافەرمی باس لە بوونی نزیکەی 100 بنکەی سەربازیی تورکیا لە عێراق دەکەن کە بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان دامەزراون. ئەم گۆڤارە هەروەها باس لەوە دەکات کە ئەنقەرە چاوی تەماحی بڕیوەتەو بەشێک لە خاکی عێراقەوە کە نیشاندەری ئەوەیە کە بیرۆکەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی هێشتا لەنێو دەسەڵاتدارانی تورکیا ماوەتەوە. لەم وتارەدا ئاماژەیش دراوە بە پشتگیریی زۆرینەی ڕەوتە سیاسی و سەربازییەکانی عێراق لە یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەیان و ڕێگری کردن لە دەستوەردانی سەربازیی تورکیا. پرسێکی دیکە کە ناکۆکیی خستۆتە نێوان عێراق و تورکیا پرسی ئاوە.
هاوڵاتی به‌ریتانیا و چه‌ند وڵاتتێكی ئه‌وروپا داوا له ھاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن جگه له‌ھه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاره‌كانی تری عێراق نه‌كه‌ن. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌و پێیه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ھه‌فته‌یه‌كه ھێرش و بۆردومانه‌كان بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق به‌تایبه‌تیش ناوچه سنورییه‌كان زۆر زیادیكردووه‌و ره‌وشی ئه‌منی سه‌قامگیر نییه، پێویسته گه‌شتیاران و ھاوڵاتیانی به‌ریتانیا به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی شاره‌كانی عێراق نه‌كه‌ن جگه له‌ھه‌رێمی كوردستان كه ئه‌ویش بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت . راشیگه‌یاندوه، به‌ریتانیا نایه‌وێت بكه‌وێته كێشه و ململانێوه له‌گه‌ڵ ھیچ وڵاتێكی تردا، بۆیه پێویسته ھاوڵاتیان و گه‌شتیارانی وڵاته‌كه‌یان سه‌ردانی ھه‌موو شوێن و وڵاتێك نه‌كه‌ن، چونكه پێده‌چێت بكرێنه ئامانج و به‌ھۆیه‌وه كێشه و ئاڵۆزی زۆر سه‌رھه‌ڵبدات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساش دوێنی هه‌ینی رایگه‌یاند: پێوسته هاوڵاتیانمان سه‌ردانی عیراق نه‌كه‌ن، چونكه بارودۆخی ئه‌منی عیراق له‌بارنیه‌و بۆ كاری زۆر پێویسته نه‌بوو داوا له‌هاوڵاتیانی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین سه‌ردانی عیراق نه‌كه‌ن. به‌هۆی ململانێ سیاسییه ناوخۆییه‌كان له‌عێراق و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی ئێران و توركیاوه به به‌رده‌وامی ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بارودۆخی ئه‌منی عێراق به‌گشتی باش نیه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد، له‌هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند جارێك گه‌شته فڕۆكه‌وانییه‌كان له‌هه‌ولێر و سلێمانی راگیرێن.
هاوڵاتی کاتژمێر ٦ی ئەم بەیانییە پردی کێرچ کە هەردوو ناوچەی ڕوسیا و کریمینیای ئۆکرانیا پێکەوە دەبەستێتەوە تەقێنرایەوە. تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی چێندراوەوە بووە و سەرۆکایەتی ئۆکرانیا بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆگرت و دەشڵێت، "هەر ئامرازێک لەلای ئۆکرانیا شەرعیەتی نەمابێت پێویستە لەناوببرێت." هەروەها بەگوێرەی قسەکانی راوێژکاری وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا، هەردوو هێڵی شەمەندەفەر و ئۆتۆمبێلی پردی کێرچ لە تەقینەوەکەدا زیانیان پێگەیشتووە. کە ئەمەش ئەمە مانای ئەوەیە کە دابینکردنی کەلوپەل بۆ هێزەکانی ڕووسیا لە باشوور زۆر قورس دەبێت، ئەو کەرەستەی سەربازی، چەک و تەقەمەنی، سووتەمەنیەی لە پردی کێرچ پێیان دەگەشت بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەست نابێت. هەروەها دەستەی نیشتیمانی دژەتیرۆری روسیا رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لەرێگەی بۆمبێکی چێندراوەوە بارهەڵگرێک لەسەر پردی کیرتش تەقیەوە و بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە چەند تەنکەرێکی سووتەمەنی کە بە شەمەندەفەرێکەوە جێگیرکرابوون و بەسەر پردەکەدا دەڕۆیشت. لەم بارەیە دەسەڵاتدارانی ڕووسیا هێرشەکەی سەر پردەکەیان بە "کردەوەی تیرۆریستی" لەسەر دەستی ئۆکرانیا ئیدانە کرد لە بروسکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، وتی: "کاردانەوەی رژێمی کیڤ بەرامبەر بە تێکدانی کەلوپەلی مەدەنی سروشتی تیرۆریستییان دەردەخات ". لەگەڵ ئەمانەشدا ڕۆژنامەی ئۆکراینی ئۆکراینسکا پراڤدا دەڵێت یەکێک لە سەرچاوەکانیان لە ناو هێزەکانی ئۆکرانیادا وتویەتی کە خزمەتگوزاری ئاسایشی ئۆکرانیا لە پشت تەقینەوەی پردی کریمیەوە بووە. هەروەها کۆمپانیاکانی گواستنەوە ئاماژە بەوە دەکەن، سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی پاس لە کریمیاوە بۆ وڵاتی رووسیا هەڵوەشاوەتەوە و هێڵی ئاسنی رووسیا رایگەیاند، فرۆشتنی بلیتی قیتارەکان بۆ کریمیا و گەڕانەوەیان ڕاگیراوە. ساتی تەقاندنەوەی پردی کێرچ لە کریمینیا
هاوڵاتی دوای بڕیارەکەی ئۆپیک پلەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی دوو ملیۆن بەرمیل پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک بە بڕی ٢٥ دۆلار بەرز ببێتەوە. ئۆپیک پڵەس لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە کەمدەکەنەوەو و رایگەیاند لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەروەها دوای بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە، نرخی نەوت نزیکەی سێ دۆلار بەرزبووەتەوە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا و لە ئێستادا بە ٩٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. بانکی گۆڵدمان ساکسی تایبەت بە وەبەرهێنانی فرەنەتەوەیی ئەمریکی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کە لە دۆخی کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە تا مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، بڕوا دەکەن کە ٢٥ دۆلار نرخەکەی بۆ هەر بەرمیلێک بەرزببێتەوە. هەروەها پێشبینی دەکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە کۆتاییەکانی ٢٠٢٢ بگاتە ١٠٤ دۆلار و لە ساڵی ٢٠٢٣دا بۆ ١١٠ دۆلار بەرزببێتەوە. هاوکات، بانکی ئەمریکیش پێشبینی کردووە، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ و تەواوی ساڵی ٢٠٢٣ دا نرخی هەر بەریلێک نەوت لە نێوان ١١٠ دۆلار بۆ ١١٥ دۆلاردا جێگیر ببێت.
هاوڵاتی ئەمریکا رایگەیاند بەهۆی سەرکوتی خۆپیشاندان و بڕینی ئینتەرنێت و تۆڕەکانی پەیوەندیی ژمارەیەک سزای بەسەر کۆماری ئیسلام ئێران‌دا سەپاندوە. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد ژمارەیەک سزای بەسەر بەرپرسانی باڵای دەسەڵاتی ئێران‌دا سەپاندوە و ئەگەر سەرکوتەکانیش بەردەوام بێت سزای دیکە دژی ئەو دەسەڵات لەو وڵاتە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بە پێی بەیاننامەکەی وەزارەتی گەنجینە؛ لە ناو لیستی سزادراواندا هەر یەکە لە ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆ و عیسا زارعپور، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن (پەیوەندییەکان)ی کۆماری ئیسلامی ئێران کەوتونەتە لیستی سزا نوێیەکانی واشنتۆن. هاوکات لەگەڵ ئەو دوو وەزیرە پێنج بەرپرسی دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر بە هۆی توندوتیژی و سەرکوتی خۆپیشاندەرانەوە لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سزایان بەسەردا سەپێنرا.
هاوڵاتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە دەربارەی چەند شروبێکی کۆکە دوای ئەوەی بووە هۆی مردنی ٦٦ منداڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە لەسەر چەند شروبێکی کۆکە کە پێیان وایە بۆتە هۆی مردنی ٦٦ منداڵ لە گامبیا و ڕایگەیاند کە دەبێتە هۆی زیانی کوشندە بە گورچیلەکان. ڕۆژی چوارشەممە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرای کرد کە شیکردنەوەی تاقیگەی دەکەن بۆچەند شروبێکی کۆکە کە لە لایەن کۆمپانیای دەرمانسازی میدێن دەلهی نوێ دروست کراوە. لەم بارەیەوە بەڕێوبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئادهانۆم ڕایگەیاند لێکۆڵینەوە لە مردنی ئەو منداڵانەی کە بەهۆی برینداربوون لە گورچیلەکانیاندا مردوون لە ڕۆژئاوای ئەفریقا ئەنجام دراوە بەڕێوەچووە و تیایدا لێکۆڵینەوەیان لە چەند شروبێکی کۆکەی منداڵان کردووە کە ئەمانەن Promethazine Oral Solution, Kofexmalin Baby Cough Syrup, Makoff Baby Cough Syrup and Magrip N Cold Syrup. تاقیگەکانی WHO بۆیان دەرکەوتووە کە هەموو شروبەکان "بڕێکی قبوڵنەکراو" دای ئەسیلین گلایکول و ئیثیلین گلایکولیان تێدایە، کە هەردووکیان دەکرێت ببێتە هۆی شکستێکی کوشندەی گورچیلەکان. ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاند تا ئێستا بەرهەمەکان تەنیا هەناردەکراون بۆ گامبیا بەڵام دەکرێت لە ڕێگەی کەناڵە نافەرمیەکانەوە لە بازاڕەکانی تردا دابەش کرابن. ئەمەش لە کاتێکدایە ستافی وەزارەتی تەندروستی لە هیندستان بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند کە " لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لە بابەتەکەدا دەستی پێکردووە ". ڕاشیانگەیاند "هەموو هەنگاوە پێویستەکان" دەبرێنە بەر بەڵام ئەوان هێشتا چاوەڕێی ڕاپۆرتێکن کە پەیوەندی لە نێوان مردنی منداڵەکان و بەرهەمە پزیشکییەکانی ناوبراوەکەدا دروست دەکات"
هاوڵاتی دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی و پەیوەندیی تێلێگرام رایگەیاند؛ تۆڕی واتس‌اپ هۆکارێکە بۆ ئەوەی زانیارییە تایبەتییەکانی مۆبایلەکەت پارێزراو نەبێت. پاڤێل دورۆڤ، دامەزرێنەری تۆڕی پەیوەندیی تێلێگرام لە ئەژماری خۆی لەو تۆڕە بڵاوی کردەوە؛ تۆڕی پەیوەندیی واتس‌اپ 13 ساڵە بوەتە ئامرازێک بۆ مەبەستی سیخوڕی و کاری هەواڵگریی. دورۆڤ وتویەتی: واتس‌اپ کە خاوەندارییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای مێتا لە بەرامبەر هاک و هێرشی ئەلیکترۆنیدا لاوازە و دواشی لە بەشداربوانی ئەو تۆڕە کردوە کە دەستبەرداری بن. دامەزرێنەی تێلێگرام جەختی لەوە کردوەتەوە کە کۆمپانیای مێتا هیچ هەوڵێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی واتس‌اپ نەداوە لە کاتێکدا ئاشکرای بوە دەتوانرێت لە رێگەی ئەو تۆڕەی مێتاوە زانیارییەکانی سەر مۆبایل بڵاو بکرێتەوە یان ئاشکرا بێت
هاوڵاتی بەهۆی مەرگی ژینا ئەمینی و سەرکوتی خۆپیشاندەران، پەلەرمانی ئەوروپا پڕۆژەبڕیارێکی دژی دەسەڵاتی ئێران پەسەند کرد. پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە دانیشتی رۆژی پێنجشەممەدا بەکۆی دەنگ پڕۆژە بڕیارێکی دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران پەسەند کرد‌و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپاش رایگەیاند؛ خۆیان بۆ کاردانەوەکانی تاران و چۆنیەتیی جێبەجێکردنی سزاکان ئامادە دەکەن. لە پرۆژەبڕیارەکەی پەرلەمانی ئەوروپا داوای رونکردنەوە و ئاشکراکردنی هۆکارەکانی مەرگی ژینا و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران کراوەو کۆماری ئیسلامی ئێران وەک بەرپرسیاری یەکەمی سەرهەڵدانی توندوتیژییەکان لەقەڵەم دراوە. داواش لە سەرجەم وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا کراوە بە هەماهەنگیی لەگەڵ رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەن کاربکەن بۆ لابردنی ئەو لێخۆشبونانەی کە پێشتر لە چوارچێوەی مافەکانی مرۆڤدا بۆ دەسەڵاتی ئێران دەرکراوە. جۆزێپ بۆڕێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبونەوەی رۆژی پێنجشەممەی پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند؛ ئامادەکاریی دەکرێت بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی سزاکان و کاردانەوەی ئێران.
هاوڵاتی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا هێزه‌كانی دژی یۆنان ده‌خاته ئاماده‌باشییه‌وه‌و وه‌زیری به‌رگریش ده‌ڵێت؛ پاشه‌كشێ بۆ ئه‌سینا ناكه‌ین. خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا له وتارێكدا له زانكۆی به‌رگریی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی هۆشداریی دایه یۆنان و رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م هێزه ئاسمانی و ده‌ریاییه‌كانیان له سنوری دورگه‌كانی ده‌ریای ئیجه خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه. ئاكار وتیشی: توركیا له‌سه‌ر مێزی دانوستان و له گۆڕه‌پانی جه‌نگیشدا پاشه‌كشێ بۆ یۆنان ناكات. ئه‌و جه‌ختی كرده‌وه كه سوپای توركیا به بێ سڵكردنه‌وه له‌وه‌یكه كه چ وڵاتێك پشتگیریی یۆنان ده‌كات، ئه‌وان سور ده‌بن له‌وه كاردانه‌وه‌ی توندیان به‌رامبه‌ر جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانی یۆنان له دورگه‌كانی ئیجه هه‌بێت. توركیا و یۆنان له‌سه‌ر دورگه‌كانی ئیجه له نێوان سنوره ئاوییه‌كانی ئه‌و دو وڵاته ناكۆكییان هه‌یه له كاتێكدا به پێی رێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تیی لۆزان ئه‌و دورگانه له ساڵی 1923 وه‌ك به‌شێك له خاكی یۆنان دیاریی كراوه. ئه‌مریكا دژی كاردانه‌وه و لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی توركیایه به‌رامبه‌ر یۆنان و رایگه‌یاندوه؛ ئه‌سینا هاوپه‌یمانێكی گرنگی واشنتۆن-ه له رێكخراوی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) و یه‌كێتی ئه‌وروپا.
هاوڵاتی گونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ولێر به‌ره‌سمی ئه‌و فۆڕمه‌ی بڵاوكرده‌وه كه هاووڵاتیان ده‌یانه‌وێت كۆچ بكه‌ن بۆ ئه‌مه‌ریكا. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كۆچ بكه‌یت بۆ ئه‌مریكا، ئێستا ناونووسین بۆ پڕۆگرامی ڤیزه‌ی هه‌مه‌جۆر (ناسراو به ڤیزه‌ی یانسیب 2024) كراوه‌یه. ئه‌م لینكه بكه‌ره‌وه بۆ زانیاری زیاتر و پێشكه‌شكردنی داواكاری
هاوڵاتی چووپێك به 40 كۆچبه‌ره‌وه نزیك دورگه‌ی لێسڤۆس (Lesvos)ی یۆنان له ده‌ریای ئیجه ژێر ئاو كه‌وت، له ڕووداوه‌كه‌دا 15 كۆچبه‌ر گیانیان له ده‌ستداوه‌و ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ریش ڕزگار كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان كه پۆلیسی ده‌ریاوانی یۆنان بڵاویكردوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری دیكه له دورگه‌یه‌كی شاخاویدا گیریان خواردووه و هێزی ده‌ریاوانی یۆنان له‌شوێنی ڕووداوه‌كه‌دایه بۆ ڕزگار كردنی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش. له‌هه‌مان كاتدا، ئه‌و یه‌خته‌ی به نزیكه‌ی 100 كۆچبه‌ره‌وه له دورگه‌ی كیتیرای یۆنان ژێر ئاو كه‌وت، تائێستا 80 كۆچبه‌ریان ڕزگار كراون و سه‌لامه‌تن، گه‌ڕان به‌دوای كۆچبه‌ره‌كانی دیكه‌شدا به‌رده‌وامه. ئه‌مه دووه‌م ڕووداوه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له ده‌ریای ئیجه‌دا ڕووده‌دات، هۆكاره‌كه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كه‌شو هه‌وا ناله‌باره‌و شه‌پۆلێكی به‌هێز له‌ده‌ریای ئیجه‌دا هه‌یه‌و ئه‌و یه‌خت و چووپانه‌ی كه له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه به‌ڕێده‌كه‌ون، مه‌ترسین بۆ ژیانی كۆچبه‌ران.
هاوڵاتی وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا به‌ڵێن ده‌دات ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی ئۆكرانیا كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا لێیان كشاونه‌ته‌وه و سوپای ئۆكرانیا جارێكی دیكه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌ته‌وه. دیمێتری بیسكۆف، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا "كریملن" له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند: به‌ڵێن ده‌ده‌ین ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی ئۆكرانیا كۆنتڕۆل بكه‌ینه‌وه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا لێیان كشاوینه‌ته‌وه و سوپای ئۆكرانیا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌ته‌وه. وته‌بێژی كۆشكی كریملن رایده‌گه‌یێنێت، هه‌ر یه‌كه له پارێزگاكانی دۆنێتسك، لوهانسك، خێرسۆن و زاپۆریژیا كه دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به رووسیاوه لكێندراون، هه‌ر سه‌ر به رووسیا ده‌مێننه‌وه و رێگه ناده‌ن جارێكی دیكه سوپای ئۆكرانیا كۆنتڕۆڵیان بكاته‌وه. ده‌شڵێت: به‌رده‌وام ده‌بین له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌و ناوچانه‌ی ژێر كۆنتڕۆلی سوپای رووسیادان به‌مه‌ستی لكاندنیان به‌خاكی رووسیاوه. جێگای ئاماژه‌یه رۆژی دووشه‌ممه 21ـی شوباتی 2022، جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا به بۆردوومانكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه ده‌ستیپێكرد. رووسیا له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه توانی چه‌ند ناوچه و هه‌رێمێكی گه‌وره‌ی ئۆكرانیای كۆنتڕۆڵ بكات، به‌ڵام دوای پاڵپشتیكردنی سوپای ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپییه‌وه، هێزه‌كانی ئۆكرانیا توانیان چه‌ند ناوچه و هه‌رێمێكی وڵاته‌كه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه و دووباره كۆنتڕۆڵیان بكه‌نه‌وه.
