هاوڵاتی سه‌رۆکكۆماری توركیا داوای لە مێرکل كرد كولتووری ره‌گه‌زپه‌رستی كۆتایی پێبهێنێت و رایگەیاند:" ریشه‌كێشكردنی كولتووری ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی توركه‌كان له ئه‌وروپا هه‌ست بكه‌ن به ته‌واوی له ماڵی خۆیاندا ده‌ژین، رایگەیاند "مێركل بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه به‌رده‌وام هه‌وڵی جیددی داوه. له‌و باوه‌ڕه‌یشدام ئه‌وه‌ی دێته جێی، هه‌مان رۆڵ ده‌گێڕێت". ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021، دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیی نێوانیان، ئه‌ردۆغان و مێركل له كۆشكی هوبه‌ر له ئیستەنبووڵ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا. رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی له ئیستەنبووڵ پێشوازی كردووه له راوێژكاری ئه‌ڵمانیای دۆست و هاوپه‌یمانی و شاندی یاوه‌ری، گوتی: "هیوادارم له سه‌رده‌می كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وامی بدەین به‌و كاره له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل به‌ڕێوه‌مان بردوون. گفتوگۆ نزیكه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مێركل ته‌نیا له‌باره‌ی هه‌ردوو وڵاته‌وه نه‌بووە، به‌ڵكو رۆڵی جیددی هه‌بووه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه. به ناوی خۆم و گه‌لی توركیاوه سوپاسی هه‌وڵه جیددییه‌كانی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌م بۆ هه‌وڵه‌كانی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به تایبه‌ت كێشه‌كانی سووریا." ئه‌ردۆغان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندین كۆسپ و به‌ربه‌ست خراوه‌ته به‌رده‌م ئه‌ندامبوونی ته‌واوه‌تیی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، به‌ڵام وتی، "هه‌میشه مێركل رۆڵێكی گونجاو و باشی گێڕاوه و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌میشه به پێزانینه‌وه ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌نگێلا مێركل هه‌ڵده‌سه‌نگێنن." سه‌رۆکكۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ریشه‌كێشكردنی كولتووری ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی توركه‌كان له ئه‌وروپا هه‌ست بكه‌ن به ته‌واوی له ماڵی خۆیاندا ده‌ژین، رایگەیاند "مێركل بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه به‌رده‌وام هه‌وڵی جیددی داوه. له‌و باوه‌ڕه‌یشدام ئه‌وه‌ی دێته جێی، هه‌مان رۆڵ ده‌گێڕێت." ئه‌ردۆغان دڵنیایی خۆیشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه له مه‌ودوایش مێركل رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له دۆستایه‌تیی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا. هەر لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا مێرکل ئاماژەی بەوە کرد، باسیان لە پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا کردووە، گوتیشی، "پرسی کۆچی نایاسایی بابەتێکی زۆر گرنگە. من باسم لەوە کرد کە یەکێتیی ئەوروپا بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی ئەو پشتیوانییانەی دەربارەی ئەم پرسە بە تورکیای دابوو. لە پرسی پەنابەران و کۆچبەراندا تورکیا هەنگاوی زۆر گرنگی گرتووەتە بەر. هەروەها هاوئاهەنگییەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بەردەوامن." راوێژکاری ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی رێککەوتنی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا لەسەر پرسی پەنابەران رایگەیاند، "رێککەوتننامەی تایبەت بە پەنابەران، رێککەوتننامەیەکە لەنێوان تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا. لەم پرسەدا ئەڵمانیا وەک بەرگریکارێک رۆڵی بینی. دەمانەوێت رێگری لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بگیرێت و لەم پرسەشدا مەرجە یەکێتیی ئەوروپا پشتیوانیی تورکیا، بکات."
هاوڵاتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پەیامێکی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردەوە ورایگەیاند:"کەمیی رێژەی بەشداریی خەڵک لەو هەڵبژاردنە بۆ زۆر خەڵک بێهیواکەربوو." نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، گرنگە لە تایبەتمەندیی هەڵبژاردنەکەی 10ـی ئۆکتۆبەر تێبگەن کە پێ‌زانین بووە بەو داواکارییەی خەڵکی عێراق دوو ساڵە باسی دەکەن. نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق باسی لەوەشکردووە، وڵاتان بەر لە هەڵبژاردن و لە رۆژی هەڵبژاردنیشدا لە پاڵ عێراقییەکان بوون و لە رۆژانی داهاتووشدا هەروا دەمێننەوە. دەستخۆشی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش دەکات، دەڵێت جێگەی رێز و تەقدیرن بۆ ئەو کارە سەختەی لە رۆژی هەڵبژاردندا کردوویانە، هاوکات دەستخۆشی لە هەوڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش دەکات کە ئەمنییەتی پرۆسەکەیان پاراستووە. بەرنامەی هاریکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە 94٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و تاوەکو ئێستا هیچ پارتێک لە 329 کورسییەکەی پەرلەمان زۆرینەی بەدەستنەهێناوە. رێژەی بەشداریی دەنگدەران بە 41٪ کەمترین رێژەی تۆمارکرد و ژمارە پێوانەییەکەی هەڵبژاردنی 2018ـی شکاند کە ئەوکات رێژەی بەشداریی خەڵک 44٪ بوو.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى پێشوترى ئێران له ته‌مه‌نى 89 ساڵیدا له پاریسى پایه‌ختى فه‌ڕه‌نسا گیانى له‌ده‌ستدا. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، ئه‌بو حه‌سه‌ن به‌نى سه‌در، سه‌رۆک کۆمارى پێشوترى ئێران له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌ى پاریسى پایته‌ختى فه‌ڕه‌نسا به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نى 89 ساڵیدا گیانى له‌ده‌ستدا. به‌نى سه‌در دواى ئه‌وه‌ى له ساڵانى سه‌ره‌تاى شه‌ڕى ئێران و عێراق له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه به خیانه‌تى تۆمه‌تبار کرا، پۆسته‌که‌ى به‌جێ هێشت و له‌وکاته‌وه به یه‌کێک له سه‌رکرده ئۆپۆزسیۆنه‌کانى ئێران له تاراوگه ناو ده‌برێت.
هاوڵاتی مەکتەبى ساسى یەکێتى رایگەیاند" لە دوایین ساتەکانی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نزیک دەبینەوەو بە گڕوتینی دەستپێکردنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و رۆژانی راپەڕین و رزگارکردنی کوردستان لە چنگی بەعسی داگیرکەر و بەرەنگاربوونەوەی تاریکپەرستانی داعش بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەچین." ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، مەکتەبى ساسى یەکێتى رایگەیاند" لە دوایین ساتەکانی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نزیک دەبینەوەو بە گڕوتینی دەستپێکردنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و رۆژانی راپەڕین و رزگارکردنی کوردستان لە چنگی بەعسی داگیرکەر و بەرەنگاربوونەوەی تاریکپەرستانی داعش بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەچین." ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەمڕۆ پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، بە سوپاسێکی زۆرەوە پێشمەرگە قارەمانەکان، ھێزەکانی ناوخۆ بە گڕوتینەوە بەشداری پڕۆسەکە بوون و دەنگیان دا، ئومێدەوارین ئێمەش بە ھەمان رۆحیەتی ئەوانەوە لە پرۆسەکە بەشداربین. مەکتەبى سیاسى یەکێتى راشیگەیاندوە"یەکێتی وەک ھێزێکی رەسەنی خاوەن مێژوویەکی پاک و پڕشنگدار، پێشەنگ لە خەبات و قوربانیدان، داھێنەر لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمن و تێکشکێنەری پیلانەکان، بۆ ئەم ھەڵبژاردنە لەگەڵ ھەڤاڵانمان لە بزووتنەوەی گۆڕان لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی کوردستان لە پڕۆسەکە بەشدارین، بە پشتیوانی و پاڵپشتی تێکۆشەرانی گەلەکەمان و خەڵکی دڵسۆز‌و قارەمانی کوردستان چاومان لە سەرکەوتنی گەورەیە، دەمانەوێ سەرکەوین و سەرکەوتنمان بکەینە دیاری بۆ رۆحی رابەرانمان مام جەلال و کاک نەوشیروان و سەرجەم تێکۆشەرانی گەلەکەمان". هەروەها مەکتەبى سیاسى یەکێتى جەختیکردوەتەوە کە بەشداریکردنی هاوڵاتیان لە پڕۆسەی دەنگدان مافێکی سەرەتایی خۆتانەو بە بەشداریکردنتان لە پرۆسەکە دەتوانن ببنە بەشێک لە رێڕەوی بڕیاردان لەم وڵاتە، دەنگدانتان بە کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەھێزترکردنی پێگەی کوردە لە بەغدا. هەروەها مەکتەبی سیاسی یەکێتى دەشڵێت، یەکێتییەکی بەھێز لە بەغدا زامنی ژیانێکی سەقامگیرە لە ھەرێمی کوردستان و راستکردنەوەی رێڕەوی بڕیاردانە لە بەرژەوەندی گەلەکەمان. هاوکات مەکتەبى سیاسى یەکێتى روونیکردوەتەوە کە ئەمجارەش بە بەشداری یەکێتیانەتان لە پڕۆسەکە و سەرخستنی کاندیدانمان دەتوانین بۆ یارو نەیاری بسەلمێنین کە یەکێتی ھێزێکی رەسەنەو خاوەنی جەماوەرێکی پۆڵاینەو ھەرگیز ناکەوێ، دەبێ ئەمجارە ھەموومان پێکەوە بیسەلمێنین کە یەکێتی ھێزێکە لەھەناوی خەڵکی کوردستانەوە ھەڵقوڵاوە، ھەر خەڵکی تێکۆشەرو بە شەرەفی کوردستانیشن یەکێتی سەردەخەن و دەیسەلمێنن کە مامی ھەموومان مام جەلال راستی فەرموو کە وتی سەفین لەبن بێ یەکێتی لەبن نایە. لە کۆتاییشیدا مەکتەبى سیاسى یەکێتى داوا لە ھەموو کادیرو ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی، کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری پێشمەرگە قارەمانەکان، زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر، خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان، بە تایبەت گەنجان و لاوان و ژنان، تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات دەنگ بدەن بە ھاوپەیمانی کوردستان. هاوكات لەراگەیاندراەوكەی یەكێتیدا باس لە بۆردومانەكەی ئەم ئێوارەی توركیا دەكات لەسنوری ناوچەی چەمچەماڵ و داوا لە حکومەتی عێراق دەکات کە "ئەرکی دەستووری و نیشتمانیی خۆی لە داکۆکیکردن لە خاکی عێراق بە کوردستانیشەوە راپەڕێنێت و لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە حکومەتی تورکیا لەم پێشێلکارییە ئاگاداربکاتەوە."
هاوڵاتی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند :"هەڵبژاردن رێگایەكی نیشتمانییە بۆ بەهەمهێنانی ئەنجومەنێكی نوێنەرانی نوێ". ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق پەیامێكی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاوكردەوە كە تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران كۆتایی بەماوەی پەرلەمانی خۆی هێنا وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردن لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 10ی تشرینی یەكەم. كازمی دەڵێت:"هەڵبژاردن رێگایەكی نیشتمانییە بۆ بەرهەمهێنانی ئەنجوومەنێكی نوێنەرانی نوێ، هەروەها بۆ پاراستنی نیشتمانەكەمان و بونیاتنانی دەوڵەت." سەرۆكوەزیرانی عێراق رووی دەمی لەدەنگدەران دەكات و دەڵێت:" لەسەر بنەمای بەها نیشتمانییەكان، ئازادانە ئەو كەسە هەڵبژێرن كە نوێنەراتیات دەكات." مستەفا كازمی لەكۆتایی تویتەكەیدا نوسیوویەتی :" بەویستی خۆتان گۆڕانكاری دروست بكەن."
هاوڵاتی وەزارەتی نەوتی ئێران لە نوسراوێكدا رایگەیاند ماوەیەكی نزیكدا ناردنی بەنزین و گاز‌و بەرهەمە نەوتییەكان بۆ دەرەوەی وڵات رابگرێت. ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، وەزارەتی نەوتی ئێران لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی هەناردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی وڵاتەكەی كردوە و نوسراوەكە لە بەشێك لە میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاوكراوەتەوە تیایداهاتووە، لە ماوەیەكی نزیكدا ناردنی بەنزین و گاز‌و بەرهەمە نەوتییەكان بۆ دەرەوەی وڵات رابگرێت. جێی ئاماژەیە، بەپێی ئەوەی هەرێمی كوردستان لە 80% بەنزین بۆ پێداویستی ناوخۆ لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردە دەكات، لەئەگەری جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە قەیرانی بەنزین دروست دەبێت و جارێكی دیكە كێشە بۆ شۆفێران و هاوڵاتیانی هەرێم دروست دەبێتەوە.
هاوڵاتی دەستەی ئیدارەی کارەساتەکان لە پاکستان رایگەیاند:" لەئەنجامی ئەو بومەلەرزە بەھێزەی لە باشوری ئەو وڵاتەی داوە 20 کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 200 کەسی دیکە برینداربوون. ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، نەسیر ناسر، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی ئیدارەی کارەساتەکان لە پاکستان رایگەیاند، بومەلەرزەیەکی بەھێز لە باشووری ئەو وڵاتەی داوە و بەھۆیەوە 20 کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 200 کەسی دیکە برینداربوون. دەستەی روپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی رایگەیاند: گوڕی بومەلەرزەکەی پاکستان 5.7 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و لە قوڵایی 20 کیلۆمەترەوەبووە و چەقی بومەلەرزەکەش 102 کیلۆمەتر لە دووری خۆرھەڵاتی کویتاوە بووە. لەلایەن خۆیەوە سوھەیل ئەنوەر جێگری پارێزگاری پارێزگای ھارنای بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند، بەھۆی بومەلەرزەکەوە زیتر لە 100 خانوی لە قوڕ دروستکراو خاپوربوون و زیانێکی زۆر بە خان‌و و باڵەخانەکان گەیشتووە بە باڵەخانە حکومییەکانیشەوە. ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا سەدان کەس بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە. بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەھۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێرزەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیھان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەھێزن کە ھەستیان پێبکرێت.
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ دووشه‌ممه به‌رهه‌مه‌کانى کۆمپانیاى فه‌یسبووک ( فه‌یسبووک، ئینستاگرام، وه‌تسئه‌پ و ماسێنجه‌ر ) بۆ ملیۆنه‌ها به‌کارهێنه‌ر له‌کارکه‌وتن چه‌ند خوله‌کێک له‌مه‌وبه‌ر ته‌نها فه‌یسبوک هاتووه‌ته‌وه. تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک که بۆ ماوه‌ى چه‌ند کاتژمێرێک کاره‌کانى وه‌ستاو دواى هاتنه‌وه‌ى باس له زیانى دارایى زیاتر له نزیکەی شەش ملیار دۆلار ده‌که‌ن، سه‌ره‌راى دابه‌زینى له‌سه‌دا 5%ى پشکه‌کانى. په‌یجى فه‌یسبووک له‌سه‌ر تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویکرده‌وه که ئاگادارین که هه‌ندێک له به‌کارهێنه‌ره‌کانمان ناتوانن ئه‌پى فه‌یسبووک و به‌رهه‌مه‌کانى فه‌یسبووک به‌کاربهێنن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند که تیمى فه‌یسبووک به‌شێوه‌یه‌کى خێرا کار له‌سه‌ر فه‌یسبووک ده‌که‌ن بگه‌ڕێته‌وه بۆ باره ئاساییه‌که‌ى خۆی. ئه‌م که‌وتنه‌ى فه‌یسبووک هه‌موو ئه‌په‌کانى فه‌یسبووکى گرته‌وه وه‌ک فه‌یسبووک و ئینستاگرام و وه‌تسئه‌پ و مێسنجه‌ر و ئۆکیله‌س(Oculus). تائێستاش دواى هاتنه‌وه‌ى فه‌یسبوک به ته‌واوى ڕوون نه‌بوه‌ته‌وه هه‌رچه‌نده هه‌ندێک له شاره‌زایانى سکیوریتى ئاماژه به تێکچوونى (DNS) (Domain Name System)ى کۆمپانیاى فه‌یسبووکه. لە رۆژی یەکشەممەوە فەیسبووک بەدەست دوو قەیرانەوە گیرۆدە بووە، کۆمپانیاکە لەکاتێکدا خەمی ئەوەی بوو چۆن وەڵامی بەکارهێنەرانی و جیهان بداتەوە لەبارەی ئەو زانیارییانەی یەکێک لە کارمەندە ئافرەتەکانی پێشووی ئاشکرای کردن، رووبەڕووی گەورەترین لەکارکەوتن بووەوە لەدوای ساڵی 2008. رۆژی یەکشەممە ژنێکی 37 ساڵان کە کارمەندی پێشووی فەیسبووک بوو و کاری شیکردنەوەی داتاکانە، هاوکات لە کۆمپانیا گەورەکانی وەکو گووگڵ و پینترێست کاریکردووە، رایگەیاند، "هیچ شتێکی وەکو فەیسبووکی" نەبینیوە لەوەی کە گوێ بەوە نادەن بەکارهێنەرەکانی تووشی چی دەبن. هاوکات تۆڕەکەیشی بە "ژەهراوی" بۆ گەنجان و هەرزەکاران پێناسەکرد. ئەو ژنە کە ناوی فرانسیس هاوجینە، رایگەیاند، بەڕێوەبەرانی ئینستاگرام کە سەر بە کۆمپانیای فەیسبووکە ئاگاداری ئەو کاریگەرییە نەرێنییانەن کە تۆڕەکە لەسەر کەسانی گەنجان و هەرزەکاران دایدەنێت. گوتیشی، ئەلگۆریزمی فەیسبووک رێگە بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە و چەندان شتی دیکە دەدات. ئەو ژنە داوای گۆڕانکاری و شۆڕشێکی کرد دژی تۆڕەکانی فەیسبووک. سى تى ئۆى (CTO)ى فه‌یسبووک (Mike Schroepfer)ى وتى " زۆر داواى لێبوردن له‌هه‌مووتان ده‌که‌م به‌هۆى ئه‌و که‌وتنه‌ى فه‌یسبووک له ئێستادا، ئێمه کیشه‌ى نێتۆرکمان هه‌یه و تیمه‌کانمان کار له‌سه‌ر چاکردن و دۆزینه‌وه‌ى هه‌ڵه‌کانى فه‌یسبووک ده‌که‌ن و به‌خێراى هه‌موو شتێک چاک ده‌که‌ینه‌وه". فه‌یسبووک به گه‌وره‌ترین سۆشیاڵ میدیا داده‌نرێت له دنیادا داده‌نرێت که له ساڵى ٢٠١٢ فه‌یسبووک ملیارێک به‌کارهێنه‌رى چالاکى تێپه‌ڕاند، بووبه یه‌که‌م و گه‌وره‌ترین سۆشیاڵ نێتۆرک له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا. بۆ رکابەرانی فەیسبووکیش، رۆژێکی باش بوو، تویتەر زیادبوونێکی بەرچاوی لە ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆمارکرد، تۆڕی پەیوەندیی تەلەگرامیش لە ریزبەندی 56ـەمین ئەپلیکەیشن کە خەڵکی ئەمریکا بەکاریدەهێنن بۆ نامەگۆڕینەوە، هاتە ریزبەندی پێنجەم. تۆڕی سیگناڵیش لە تویتێکدا دەڵێت، "ملیۆنان" بەکارهێنەری زیادیکردووە.
هاوڵاتى وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند:" لە ساڵی 2020 لەسەرتاسەری عێراقەوە، زیاتر لە حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێل هاوردەکراون بە هەرێمی کوردستانیشەوە". ئەمڕۆ پێنجشەممە30 ی ئه‌یلولی 2021، دەزگای ئاماری سەربە وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای کرد، تا کۆتایی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2020 حەوت ملیۆن و 26 هەزار و 106 ئۆتۆمبێل هاوردەی عێراق کراوە بەهەرێمی کوردستانیشەوە. ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، رێژەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی ژمارەی هەمیشەیییان بەستووە 59.7٪ بووە بەهەرێمی کوردستانیشەوە، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی کاتییان بەستووە گەیشتووەتە 5٪0 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بەراورد بە ساڵی 2019 ژمارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەرزبووەتەوە، چونکە لەو ساڵەدا شەش ملیۆن و 888 هەزار و 201 ئۆتۆمبێل هاوردەکراوە و بەمەش 2٪ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەرزبوەتەوە. لەبارەی رێژەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی ژمارەی نوێیان بەستووە راپۆرتەکە ئاشکرای کردووە، 25.3٪ بووە لە ساڵی 2020، لەکاتێکدا لە هەرێم ئۆتۆمبێل نییە ژمارەی کاتی یان نوێی بەستبێت. له راپۆرتەکەدا باسلەوەشکراوە، لە ساڵی 2020 دا تێکڕا 175 هەزار ئۆتۆمبێل بۆ هەزار هاوڵاتی تۆمار کراوە.
هاوڵاتى کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی راگەیاند. بەپێی ئەنجامە بەراییەکان کە تاوەکو ئێستا، سێ کورد دەنگی پێویستیان بەدەستهێناوە و دەبنە پەرلەمانتار. هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا کۆتایی پێهات و بەپێی ئەنجامەکانی کۆتایی پرۆسەکەش پارتی سۆسیال دیموکرات بەبەدەستهێنانی ٢٥.٨%ی دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا. بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کەناڵی فەرمی ئەڵمانیا ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە. لەناو ئەو كاندیدانەشدا كە دەنگی پێویستیان بەدەست هێناوە سێ كاندیی كوردی تێدایە و بەو پێیە بونە پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئەڵمانیا. بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکەی کۆمیسیۆن، پارتی سۆسیال دیموکرات 25.7٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، پارتەکانی یەکێتیی کریستیان دیموکرات و یەکێتیی سۆسیال کریستیانیش کە هاوپەیمانن 24.1٪ی دەنگەکان، پارتی سەوز 14.8٪، پارتی دیموکراتیی ئازاد 11.5٪ و پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیاش 10.3٪ی دەنگەکانیان بردووەتەوە. بە پێی ئەم ئەنجامانە بێت ئۆڵاف شوڵتس کاندیدی پارتی سۆسیال دیموکراتەکان چانسی زیاترە بۆ ئەوەی ببێتە راوێژکاری داهاتووی ئەڵمانیا و جێگرەوەی ئانگێلا مێرکڵ. دوێنێ یەکشەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢١ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەبەشداری (٤٧) پارتی سیاسی بەڕێوەچوو، زیاتر لە (٦٠) ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.
هاوڵاتى له‌نیا ته‌ها که‌ریم کچه کوردێکى دانیشتووى وڵاتى ئایسله‌ندایه، به ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرا که سه‌ر به پارتێکى ئۆپۆزسیۆنه. له‌نیا ته‌ها که‌ریم، کاندیدى پارتێکى ئۆپۆزسیۆنى ئاسله‌ندایه‌و حزبه‌که‌ى توانى چه‌ند کورسییه‌ک له‌کۆى 63 کورسى په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت. کاروان ئه‌نوه‌ر، سکرتێرى لقى سلێمانى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسان که خاڵى له‌نیایه، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:"له‌نیاى خوشکه‌زام خوێندکارى زانکۆیه‌و ته‌مه‌نى 21 ساڵه، توانى ببێته بچوکترین ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئایسله‌ندا". دوێنێ 25ى ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ئایسله‌ندا به‌رێوه‌چوو تێیدا له‌نیا ته‌ها که‌ریم له پارتێکى ئۆپۆزسیۆن سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا. کاروان ئه‌نور وتیشى:" پارته‌که‌ى له‌نیا پارتێکى ئۆپۆزسیۆنه‌و گرنگى به گه‌نجان و په‌نابه‌ر ده‌دات، له‌نیا به‌و پێیه‌ى خه‌ڵکى کورستان و عێراقه و جززورى ئیسلامى هه‌یه، بووه‌ته جێى باسى میدیاکانى ئه‌و وڵاته که کچه کوردێک توانى متمانه به‌ده‌ست بهێنێت و بگاته په‌رله‌مان". له‌نیا ته‌ها، که به (له‌نیا روون) ناسراوه، رۆژى 18-12-1999 له ئایسله‌ندا له‌دایکبووه، دایکى خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و باوکیشى خه‌ڵکى سلێمانییه.
هاوڵاتى چەكدارانی تاڵیبان تەرمی چوار كەسی كوژراویان لەگۆڕەپانێكی ئەو وڵاتە بەهەڵواسراوی نمایشكرد كە تۆمەتباربوون بە رفاندنی بازرگانێك. ئەمڕۆ یەکشه‌ممه 26ی ئه‌یلوولی 2021، مەولەوی شیر ئەحمەد عومەر، جێگری فەرمانڕەوای ھەڕات لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان، رایگەیاند:" ئەو چوار كەسە لە ویلایەتی ھەڕات بازرگانێك و كوڕەكەیان رفاندووە". عومەر، ئەوەشی ئاشكرا كرد، بۆ رزگاركردنی رفێندراوەكان ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامداوە. جێگری فەرمانڕەوای ھەڕات ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو چوار كەسە لە ئەنجامی پێكدادان لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكەدا كوژراون كە تیایدا چەكدارێكی تاڵیبان برینداربووە. مەولەوی شیر ئەحمەد عومەر، ئەوەشی خستەڕوو، تەرمی قاچاخچییە كوژراوەكانیان لە گۆڕەپانی چەڤك ھەڵواسیوەو وتی: "بۆ ئەوەی ببێتە پەند بۆ ئەوانی دیكە، تەرمی ئەوانەی كەسەكانیان رفاندووە لە گۆڕەپانەكەدا ھەڵواسران"
هاوڵاتى سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند:" پەرلەمانی کوردستان لە خولی پێنجەمدا ھەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە دەبنە مایەی بەھێزکردنی سێکتەرە ئابوورییە گشتییەکان جگە لە نەوت". ئەمرۆ چوارشەممە 22ی ئەیلوولی 2021. لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق د.ڕێواز فایەق ڕاشیگەیاندووە، دەبوو ئەم بووژانەوەیە زۆر لەوە زیاتر بوایە ئەگەر شەڕی داعش ڕووبەڕووی ھەرێمی کوردستان نەبوایەتەوە. ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە میانی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پێدرۆ مارتینێز، باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق ئەوەیخستۆتەڕوو، ئەو بەرەو پێشەوەچوونانەی هەرێم ڕاستەوخۆ پەیوه‌ستن بەو ئارامی و سەقامگیرییەی کە لەکوردستاندا ھەیە، دەبوو ئەم بووژانەوەیە زۆر لەوە زیاتر بوایە ئەگەر شەڕی داعش ڕووبەڕووی ھەرێمی کوردستان نەبوایەتەوە. رێواز فایەق، ئەوەشی ئاشکراکردووە، پەرلەمانی کوردستان لە خولی پێنجەمدا ھەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە دەبنە مایەی بەھێزکردنی سێکتەرە ئابوورییە گشتییەکان جگە لە نەوت، ھەروەھا ئەو یاسایانەی کە دڵنیایی بە وەبەرھێنەری بیانی دەدات بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان.
هاوڵاتى زانكۆی هۆپكینزی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه كۆی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا گه‌یشتوه‌ته زیاترله 228 ملیۆن كه و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش بۆ زیاترله 4 ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رزبوه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كانی زانكۆكه تائێستا له جیهاندا 228 ملیۆن و 113 هه‌زار و 556 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و 4 ملیۆن و 685 هه‌زارو 144 له‌و توشبوانه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه. هۆپكینز ئاشكراشیكردوه كه كۆرۆنا زۆرترین زیانی له ئه‌مریكا داوه و له پله‌ی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهاندایه به‌وه‌ی 673 هه‌زار و 464 كه‌سی لێ كوشتوه و 42 ملیۆن و 48 هه‌زار و 376 كه‌سیش توشی ڤایرۆسه‌كه بون. له پله‌ی دووه‌میشدا به‌رازیل و پله‌ی سێیه‌مش هندستانه كه زۆرترین رێژه‌ی توشبون و گیانله‌ده‌ستدانیان هه‌یه.
هاوڵاتى ئەمڕۆ یه‌كشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە 75 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت 27 سەنت دابەزیوە. ھاوکات بەپێی بۆرسەی بازاری جیهانی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 71 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. له مانگی ته‌مموزی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 76 دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە كه ئێستا له‌و نرخه نزیك بووه‌ته‌وه. بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.