هاوڵاتى ئێستا نرخى نه‌وتى خاو له بازاڕى بۆرسه‌ى جیهانى به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو ڕووى له به‌رزبوونه‌وه کردووه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت 74 دۆلارى تێپه‌راند. یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت 74 دۆلار‌و 12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، له کاتى داخستنى بازاڕدا به 72 دۆلار و 87 سه‌نت بووه. هه‌روه‌ها نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 72 دۆلار‌و 25 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا، له‌کاتى داخستنى بازاڕدا به 70 دۆلار‌و 88 سه‌نت بوو. تێپه‌ربوونى به‌رمیلێک بۆ سه‌رو 74 دۆلار به‌هۆى بوژانه‌وه‌ى بازارى نه‌وت و زیادبوونى خواست ده‌گه‌رێته‌وه.
هاوڵاتى رێکخراوى ئه‌منستیى ئینته‌رناشناڵ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان و ئاژانسى پاراستن به سه‌رکوتکردنى خۆپیشانده‌ران له رێگه‌ى ده‌ستگیرکردنیان و دادگایی‌کردنیان به‌شێوه‌یه‌کى نادادپه‌روه‌رانه و ترساندنیان تۆمه‌تبار ده‌کات" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى حوزه‌یرانى 2021، له ماڵپه‌رى فه‌رمیى خۆیدا راپۆرتێکى به‌هه‌ر سێ زمانى کوردى و عه‌ره‌بى و ئینگلیزى بڵاوکردووه‌ته‌وه و داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات که" کۆتایى به هه‌ڵمه‌تى ترساندن و تۆقاندن و ده‌ستگیرکردنى هه‌ڕه‌مه‌کى و دادگاییکردنى نادادپه‌روه‌رانه و هه‌ڵمه‌تى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له رۆژنامه‌وانان و چالاکوانان و که‌سوکاره‌کانیان بهێنن". رێکخراوه‌که ده‌ڵێت، به‌رده‌وام دیدار و کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک پارێزه‌ر و چالاکوانانى بواره‌کانى مافه‌کانى مرۆڤ کردووه، له ناوه‌ڕاستى ساڵى 2020دا له هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانیدا خۆپیشاندانى فراوان کراوه، داواى کۆتاییهێنان به گه‌نده‌ڵی، خزمه‌تگوزاریى باشتر، پێدانى مووچه دواکه‌وتووه‌کانى فه‌رمانبه‌ران کراوه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌کان به‌تایبه‌تى له ناوچه‌ى بادینان زیاتر له سه‌د که‌سیان ده‌ستگیرکردووه. تا ئێستا 30 که‌س له گرتووخانه‌کاندا ماونه‌ته‌وه. رێکخراوى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تیى ده‌ڵێت 21 چاوپێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ قوربانیان و که‌سوکارى ده‌ستبه‌سه‌رکراوان و پارێزه‌ران و کارمه‌ندانى مافه‌کانى مرۆڤ و رۆژنامه‌وانان له هه‌رێمى کوردستان کردووه، چاوى به په‌ڕاوى به‌ندکراواندا خشاندووه. به‌مه‌ش که‌یسى 14 که‌سى له بادینان تۆمارکردووه، که سێیانیان رۆژنامه‌وان و 11 چالاکوانى مه‌ده‌نى و سیاسیین، که له مانگه‌کانى نێوان ئاب و تشرینى یه‌که‌مى 2020 به‌شێوه‌یه‌کى هه‌ڕه‌مه‌کى "له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى پاراستنى پارتى ده‌ستگیرکراون". رێکخراوه‌که که‌یسى شه‌ش له‌و ده‌ستبه‌سه‌رکراوانه‌ى به "شوێنبزربوو" تۆمارکردووه، که به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌کان کردووه یان ره‌خنه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدارانى ناوخۆ یان به‌هۆى کارى رۆژنامه‌ڤانییه‌وه بووه. شه‌ش که‌سه شوێن بزربووه‌کان له نێوان 10 رۆژ تاوه‌کو سێ مانگ شوێن بزرکراون "ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ى یاساى نێوده‌وڵه‌تیى به تاوان هه‌ژمار ده‌کرێت". ئه‌مه به‌پێى راپۆرتى رێکخراوه‌که. کۆتایى به هه‌ڵمه‌تى ترساندن و تۆقاندن و ده‌ستگیرکردنى هه‌ڕه‌مه‌کى و دادگاییکردنى نادادپه‌روه‌رانه و هه‌ڵمه‌تى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له رۆژنامه‌وانان و چالاکوانان و که‌سوکاره‌کانیان بهێنن هاوکات له راپۆرته‌که‌ى ئه‌منستیدا هاتووه: "پێنج له‌م که‌سانه‌ش به شه‌ش ساڵ به‌ندکردن سزادراون، ئه‌وانى به‌شێوه‌یه‌کى نادادپه‌روه‌رانه دادگایى کراون. چوار له‌م که‌سانه‌ش هه‌ڕه‌شه له ئه‌ندامانى خێزانه‌کانیان کراوه و گێچه‌ڵییان پێکراوه و هه‌ڕه‌شه‌ى زاره‌کییان لێکراوه". هه‌ر له‌باره‌ى که‌یسى ئه‌م 14 که‌سه، رێکخراوه‌که ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که هێزه ئه‌منییه‌کان به‌بێ فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن و به‌بێ روونکردنه‌وه‌ى هۆکارى ده‌ستگیرکردنیان، هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌کانیان و بردوویانن، تا ئاماده‌کردنى ئه‌م راپۆرته، پێنج له ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کان تائێستا رێگه‌یان پێنه‌دراوه چاویان به که‌سوکاره‌کانیان بکه‌وێت. له کاتێکدا هێزه‌کانى ئاسایش له هه‌ولێر و دهۆک ره‌تیانکردووه‌ته‌وه ئه‌و ده‌ستگیرکراوانه له‌لاى ئه‌وان بن. له به‌شێکى دیکه‌ى راپۆرته‌که‌ى ئه‌منستى ئینته‌رناشناڵ، تیشک خراوه‌ته سه‌ر دادگاییکردنى گیراوانى بادینان و ئاماژه به‌وه‌کراوه تۆمه‌تى زۆر قورسیان خراوه‌ته پاڵ وه‌ک سیخوڕی‌کردن بۆ لایه‌نى ده‌ره‌کى و زیان گه‌یاندن به ئاسایش و سه‌روه‌ریى هه‌رێمى کوردستان و پێدانى زانیارى هه‌ستیار به په‌که‌که و مه‌ترسى خستنه سه‌ر ژیانى به‌رپرسه باڵاکانى هه‌رێم و کۆکردنه‌وه‌ى چه‌ک و به‌ڕێوه‌بردنى گرووپى چه‌کدارى نه‌ناسراو. له ئه‌نجامدا رۆژى 16ى شوباتى 2021 دادگاى دووى تاوانه‌کان له هه‌ولێر، سزاى شه‌ش ساڵ زیندانیکردنى به‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌م چالاکڤانانه سه‌پاندووه. باس له‌وه‌شکراوه، که به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى نێرده‌ى هاریکارى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان "یونامی" و له‌به‌رچاوى پارێزه‌ران، گیراوانى بادینان به ده‌سته‌ى دادوه‌رانیان گوتبوو که "ئاسایش دانپێدانانه‌کانیان له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌وه وه‌رگرتوون و واژۆیان پێکردوون"، پارێزه‌رانیش پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه، که‌سیان دۆسیه‌ى تاوانه‌کانیان پێش و پاش دادگاییکردنه‌که‌شیان نه‌بینیوه. هاوکات ئه‌منستى له راگه‌یێندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه و داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات "کۆتایى به هه‌ڵمه‌تى ترساندن و تۆقاندن و ده‌ستگیرکردنى هه‌ڕه‌مه‌کى و دادگاییکردنى نادادپه‌روه‌رانه و هه‌ڵمه‌تى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له رۆژنامه‌وانان و چالاکوانان و که‌سوکاره‌کانیان بهێنن".
هاوڵاتى ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوەوە و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 73.11 دۆلارە. نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 71.12 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا. بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.
هاوڵاتى کۆبونه‌وه‌ى لوتکه‌ى ناتۆ له‌برۆکسل کۆتاییهات و سکرتێرى گشتى رێکخراوه‌که ئاماژه‌ى به‌و بڕیارانه کرد که له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا دراون که به‌شێکیان تایبه‌ته به عێراق. جینس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێرى رێکخراوى ناتۆ راگه‌یه‌نراوى کۆتایى له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نوساندا خوێنده‌وه که چه‌ند بڕیارێکى ده‌رباره‌ى (روسیا، سوریا، عێراق، ئێران، چین) و چه‌ند پرسێکى گه‌رمى ناوچه‌یى و جیهانى دراوه. ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاند:" ناتۆ ئه‌رکى راوێژکاریى بۆ هێزه عێراقییه‌کان زیاتر ده‌کات، پاڵپشتییه‌کانیشمان بۆ عێراق زیاد ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها له به‌شێکى دیکه‌ى راگه‌یێندراوى لوتکه‌ى ناتۆدا هاتوه، "به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایى له سووریا و عێراق سه‌رکۆنه ده‌که‌ین." هاوکات لوتکه‌که ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که تا روسیا به‌رده‌وامبێت له پێشێلکردنى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ناتوانن بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دۆخى سروشتى له جیهاندا.
هاوڵاتى ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 69 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 70 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.
هاوڵاتى کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌ى حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه‌که‌ی جیهان ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، که‌نه‌دا، ژاپۆن‌و ئیتاڵیا -G7- له‌به‌ریتانیا ده‌ستى به‌کاره‌کانی کرد و سه‌رۆکى به‌ریتانیا رایگه‌یاند:" وڵاتانى ئه‌ندام له G7 پلانیان بۆ ئه‌وه داناوه تا کۆتایى ٢٠٢٢ بڕى یه‌ک ملیار ژمه ڤاکسینى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ بۆ وڵاتانى که‌مده‌رامه‌ت دابین بکه‌ن". کۆبونه‌وه‌و کاره‌کانی لوتکه‌ی G7، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ناوچه‌ى کۆرنوۆڵ له‌به‌ریتانیا ده‌ستیپێکردو بڕیاره ماوه‌ی سێ ڕۆژ بخایه‌نێت. روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا، گۆڕ‌انى که‌ش و هه‌وا، وه‌رگرتنى باج له‌کۆمپانیا فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان‌و چونه‌ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌یه‌کێتیى ئه‌وروپا ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانى گفتوگۆکانى G7 ده‌بن. هه‌روه‌ها بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆکى حکومه‌تى به‌ریتانیا رایگه‌یاند:" وڵاتانى ئه‌ندام له G7 پلانیان بۆ ئه‌وه داناوه تاکو کۆتایى ٢٠٢٢ بڕى یه‌ک ملیار جورعه ڤاکسینى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ بۆ وڵاتانى که‌مده‌رامه‌ت دابین بکه‌ن". هاوکات، راشیگه‌یاند، وه‌ک سه‌رکه‌وتنى به‌ریتانیا له‌به‌رنامه‌ى ڤاکسین، ئیدى له‌ره‌وشێکدا ده‌توانن ئه‌و ڤاکسینانه‌ى له‌خۆیان زیادن بیانده‌ن به‌و وڵاتانه‌ى پێویستییان پێیه‌تی. "به‌ئه‌نجامدانى ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکى گرنگ ده‌نێین بۆ له‌ناوبردنى ئه‌م په‌تا جیهانگیره". جۆنسۆن ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردووه که چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن سه‌رکرده‌کانى G7 بڕى یه‌ک ملیار جورعه ڤاکسین به‌وڵاتانى که‌مده‌رامه‌ت ببه‌خشن. کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌ى حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه‌که‌ی به‌به‌شدارى ( ئه‌مریکا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ئیتاڵیا، یابان، که‌نه‌دا) چه‌ند کاتژمێرێکه ده‌ستى به‌کاره‌کانى کردووه.
هاوڵاتى له‌بازاره‌کانى جیهاندا نرخى نه‌وتى خاو به‌رێژه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى خاو نزیکه له 73 دۆلار. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى حوزه‌یرانى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 72 دۆلار‌و 83 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 70 دۆلار‌و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 71 دۆلار‌و 62 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبونه‌وه‌ى نه‌وتى خاو له‌کاتێکدایه که ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌ى وڵاتانى (G7)ده‌ستى پێکردووه‌و جۆبایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانى وڵاته‌که‌یدا کار بۆ ئابوورییه‌کى باشتر ده‌که‌ن. هاوکات به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو بۆ بڵاوبونه‌وه‌ى ڤاکسینى دژه کۆرۆنا ده‌گه‌رێته‌وه‌و خواستى کرینى نه‌وتى خاويش له جیهاندا زیاتر بووه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا پێش به‌شداریکردنى له‌کۆبونه‌وه‌ى لوتکه‌ى وڵاتانى (G7)رایگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان کار بۆ بنیادنانى ئابورییه‌کى به‌هێزى جیهانى گشتگیر و دادپه‌روه‌رانه‌تر ده‌که‌ین". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى حوزه‌یرانى 2021، جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی:"پابه‌ندم به زیادکردنى کار له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانى وڵاته‌که‌م بۆ بنیادنانى ئابوریه‌کى به‌هێز گشتگیر و دادپه‌روه‌ر". هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:" ئه‌مڕۆ رۆژى فه‌رمى لوتکه‌ى وڵاتانى (G7)ه بۆ شانشینى یه‌کگرتوى بریتانیا، به‌و جۆره‌ش به‌چاوه‌ڕوانییه‌وه، له‌گه‌ڵ به‌هێزکردنى پابه‌ندبونمان، فره‌لایه‌نى و کارکردن له‌گه‌ڵ هاوکارانمان زیاتر ده‌که‌م، به‌مه‌به‌ستى بنیاتنانى ئابورییه‌کى جیهانى گشتگیر و دادپه‌روه‌رتر" . لوتکه‌ى وڵاتانى (G7) له رۆژانى 11-13ى ئه‌م مانگه له‌شارى کۆرنواڵى بریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌شداربوان پلانه‌کانیان له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێکردنى شه‌ڕى دژى کۆرۆنا و بڵاوکردنه‌وه‌ى ڤاکسین و گۆڕ‌انى که‌شوهه‌وا و گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى بۆ دۆخى ئابورى جیهانى ده‌خه‌نه‌روو.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا بۆ یه‌که‌مجار هه‌ڕه‌شه له تورکیا ده‌کات، که ئه‌گه‌ر بازرگان و چالاکڤانى تورک عوسمان کاڤاڵا ئازاد نه‌کات، ئه‌وا رێوشوێنى دیسیپلنکردن له دژى ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى سزاى بدات. عوسمان کاڤاڵا، بازرگانێکى تورکیى ته‌مه‌ن 63 ساڵانه و چالاکوانێکى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نییه و به‌رده‌وام ره‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کردووه. کاڤاڵا له ساڵى 2017 ده‌ستگیرکراوه و رووبه‌ڕووى کۆمه‌ڵێک تۆمه‌تى په‌یوه‌ندیدار به خۆپیشاندانه‌کانى پارکى گه‌زى له ساڵى 2013 و هه‌وڵى کوده‌تاکه‌ى ساڵى 2016 کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام کاڤاڵا ره‌تیده‌کاته‌وه هیچ په‌یوه‌ندیێکى به خۆپیشاندانه‌کان یان هه‌وڵى کوده‌تاکه‌وه هه‌بووبێت. هه‌رچه‌نده، کانوونى یه‌که‌مى ساڵى 2019 دادگاى مافى مرۆڤى سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا بڕیارێکى بۆ ئازادکردنى کاڤاڵا ده‌رکرد، به‌ڵام تورکیا تائێستا ره‌تیکردووه‌ته‌وه ئه‌و بازرگانه ئازاد بکات. ئه‌مڕۆ بۆ یه‌که‌مجار لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیکارى بڕیاره‌کانى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ى له تورکیا کرد که رێوشوێنى دیسیپلینکردن دژى ئه‌نقه‌ره ده‌گرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌ر کاڤاڵا ئازاد نه‌کات. لیژنه‌که ئه‌وه‌یان خستۆته‌روو "به‌رده‌وامبوونى ده‌ستگیرکردنى هه‌ڕه‌مه‌کیى کاڤاڵا پێشێلکاریێکى گه‌وره‌یه و دژى په‌یماننامه‌ى ئه‌وروپى بۆ مافه‌کانى مرۆڤه و له وڵاتێکى خاوه‌ن سه‌روه‌ریى یاسادا جێگه‌ى قبووڵکردن نییه." هه‌روه‌ها لیژنه‌که باس له‌وه ده‌کات ئه‌وان له رێگه‌ى هه‌موو ئه‌و ئامرازانه‌ى له به‌رده‌ستیانن، له نێویشیاندا، رێکارى یاسایی، به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌و بڕیاره‌ی، که له لایه‌ن دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا ده‌رکراوه.
شاناز حەسەن ئەمڕۆ لە بازاڕەكاندا نرخی دیناری عێراقی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی، خاوەنی نوسینگەیەك ئاماژە بەوە دەدات عێراق بڕی كەمتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە بۆیە نرخەكە زیاتر دادەبەزێت و نرخی دۆلار بەرز دەبێتەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە هەر 100 دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر بە 150 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەحمەد مستەفا، خاوەنی نوسنگەی پەیامی ڕاستی لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت"بەپێی دابەشكردنی بەغدایە، كە هەندێك رۆژ كەمتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و بەپێی داواكاری بازاڕ دۆلار ناخاتە بازاڕەكەوە بۆیە ئەو دابەزینە لە نرخی دیناردا ڕودەدات". ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەمڕۆ بەغدا دۆلاری نەكردۆتە بازاڕەوە، بۆیە نرخەكان جێگیر نیە و بەرز دەبێتەوە، ووتيشی" نرخەكان نازانرێت جێگیر دەبن یان نا، ئەوە عتەنیا بەغدا دەزانێت و لەدەسەڵاتی ئەودایە نرخی دینار جێگیر بكات یاخود دابەزێتەوە". ئەحمەد مستەفا، وتیشی" لەئێستادا بازاڕ شڵەژانێكی زۆری پێوە دیارە و ئەو خەڵكەی كاری ئاڵوگۆڕی دراوە و خەڵكەكە ئاساییەكەش كەوتونە شڵەژانەوە نازانن چی بكەن و دۆخەكە چۆن دەبێت بۆ ڕۆژانی داهاتوو ". دوای ئەوەی بانكی ناوەندیی عێراقی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 146 هەزار دینار دیاریكرد نرخی دۆلار لە بازاڕەكاندا رۆژانە بەرز دەبێتەوە و پێشبینیش دەکرێت زیاتر لەوەی هەیە بەرزترببێتەوە. نرخی دراوەکان بەپێی نوسنگەی پەیامی ڕاستی لە سلێمانی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 09-06-2021 بەمشێوەیەیە: 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 150 هەزار 300 دینارە 100 یۆرۆ بە 183 هەزار و 366 دینارە 100 پاو‌ەند بە 212 هەزار و 675 دینارە 100 لیرەی توركی بە 17 هەزار و 675 دینار 100 هەزار تمەن بە 6 هەزار و 448 دینارە
هاوڵاتى ئەمڕۆ سێشه‌ممه 8ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 70 دۆلار و 91 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 68 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو. بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.
هاوڵاتى ئەمڕۆ دووشه‌ممه 7ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 71 دۆلار و 53 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 69 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.
هاوڵاتى ئەمڕۆ یەکشه‌ممه 6ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 71 دۆلار و 89 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 69 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو. بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له په‌یامێکى پیرۆزباییدا بۆ ئیسحاق هێرزۆگ که وه‌ک سه‌رۆکى نوێى ئیسرائیل هه‌ڵبژێردراوه، هیواى خواست په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ر دوو وڵات وه‌ک خۆى به‌رده‌وام بێت. جۆ بایدن له په‌یامێکدا که به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئیسحاق هێرزۆگ به سه‌رۆکى ئیسرائیل بڵاوى کردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، له ناخى دڵییه‌وه پیرۆزبایى له ئیسحاق هێرزۆگ ده‌کات. بایدن جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه که ئیسحاق هێرزۆگ له ژیانى سیاسى خۆیدا هه‌وڵێکى زۆریداوه بۆ ئاسایشى ئیسرائیل و کۆمه‌ڵگاى یه‌هوودى و رایگه‌یاندووه، "له سه‌رده‌مى ئیسحاق هێرزۆگ-دا هاوبه‌شیى نێوان ئه‌مریکا و ئیسرائیل به‌هێزتر ده‌بێت". هاوکات بایدن، هیواى سه‌رکه‌وتن و سوپاسى سه‌رۆکى ئیسرائیل رئۆڤین ریڤلین-ى کرد بۆ ئه‌و ئه‌رکه‌ى که له ماوه‌ى رابردوودا به‌ڕێوه‌ى بردبوو. دۆینێ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانى ئیسرائیل، سه‌رۆکى ئاژانسى زایۆنیزم و سه‌رۆکى پێشووى پارتى کار، ئیسحاق هێرزۆگ به سه‌رکۆمار هه‌ڵبژارد. به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردنى شوێنگره‌وه‌ى سه‌رۆکى ئیسرائیل، رئۆڤین ریڤلین که له نۆى ته‌مووزدا، ماوه‌ى سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى ته‌واو ده‌بێت، په‌رله‌مانى ئیسرائیل کۆبووه‌وه و له ده‌نگدانێکدا سه‌رۆکى پێشووى پارتى کار، ئیسحاق هێرزۆگ له‌گه‌ڵ چالاکوانى زایۆنیست، میریام پێرێتز که له دایکبووى مه‌غریبه و نیشته‌جێى یه‌که‌ى جووله‌که‌نشینى گیڤات زه‌ڤ-ه که ده‌که‌وێته نێوان که‌نارى خۆرئاوا و قودسى خۆرهه‌ڵاته‌وه، به سه‌رۆکى نوێى ئیسرائیل هه‌ڵبژارد. له خولى یه‌که‌مى ده‌نگدانه‌که‌دا له کۆى ده‌نگى 120 په‌رله‌مانتار، هێرزۆگ ده‌نگى 87یانى به‌ده‌ستهێنا و له به‌رامبه‌ریشدا رکابه‌ره‌که‌ى پێرێتز 27 ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا، به‌و شێوه‌یه هێرزۆنگ بووه یازده‌هه‌مین سه‌رۆکى ئیسرائیل. - ئیسحاق هێرزۆگ، کێیه؟ هێرزۆگ-ى ته‌مه‌ن 60 ساڵان که سه‌رۆکى ئاژانسى زایۆنیزمه، کوڕى شه‌شه‌مین سه‌رکۆمارى ئیسرائیل، حایم هێرزۆگ-ه که له ساڵى 1983-1993دا وڵاتى به‌ڕێوه‌بردووه. ئیسحاق هێرزۆگ له ساڵى 2013-2017دا، سه‌رۆکى پارتى کار بووه. سه‌رۆکى ئیسرائیل که بۆ حه‌وت ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت، به پێچه‌وانه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌ت که ده‌سه‌ڵاتێکى فراوانى هه‌یه، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکى سنوورداره و سمبوولییه که ده‌توانێت لێخۆشبوو‌ن بۆ سزادراوان ده‌ربکات له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى نامه‌ى ده‌ستبه‌کاربوونى باڵیۆزه‌کان و راسپاردنى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت.
هاوڵاتى ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 3ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 70 دۆلار و 79 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 69 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.