هاوڵاتى پهرلهمانتارێکى دهوڵهتى یاسا رایگهیاندووه که بهغدا بۆ لهمهودوا ئهو 200 ملیار دیناره بۆ ههرێمى کوردستان نانێرێت، بهڵام تا ئێستا بهرپرسانى ههرێم ئهو ههواڵهیان پشت راست نهکردووهتهوه. عالیه نوسهیف، پهرلهمانتارى عێراق له دهوڵهتى یاسا ڕایگهیاند:"له مانگى ئایارهوه بڕیاردراوه به ڕاگرتنى ناردنى 200 ملیار دینارهکه، هۆکارى ئهمهش دهگهڕێتهوه بۆ جێبهجێنهکردنى بڕیارهکهى دادگاى فیدڕاڵى که دهسهڵاتى جێبهجێکارى وهزارهتى دارایى و وهزارهتى نهوت دهخاته ژێر بهرپرسیارێتییهوه”. ههروهها راشیگهیاندووه که “تهنانهت ئهوهى پێشتریش وهک پێشینه نێردراوه بۆ ههرێم سهرپێچى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى و یاساى بودجهى ڕابردوو بووه”. تا ئێستا حکومهتى ههرێمى کوردستان بهفهرمى لهلایهن حکومهتى عێراقهوه ئاگادارنهکراوهتهوه له بڕینى 200 ملیارهکه. بهپێى رێککهوتنێک که لهساڵى رابردوو لهنێوان حکومهتى ههرێم و عێراقدا ئهنجامدراوه مانگانه بڕى 200 ملیار دینار بۆ ههرێم رهوانه دهکرێت ئهوهش دواى بهپێى یاساى بودجهى 2021 که به لێدهرکردنى داهاتى نهوت مانگه ههرێم 200 ملیار دینارى بۆ دهنێردرێت. حکومهتى عێراق له مانگى شهشى 2021دا دهستى کرد به ناردنى 200 ملیار دینارى مانگهو تا ئێستا بهردهوام بووه، بهڵام بۆ ههرمانگێک برێک لهو 200 ملیار دیناره دهدرێتهوه به بانکى تى بى ئاى عێراقى که ههرێم نزیکهى حهوت تریلۆن دینارى ئهو بانکه قهرزار بووه.
هاوڵاتى هەر فەردە ئاردێكی تایبەت بە سەمون لە ئێران نرخەكەی 10 هێندە بەرز بوەتەوە و وەزیری دارایی و ئابوریی وڵاتەكەش دەڵێت هەر تاكێك رۆژانە 250 گرام ئاردی بەردەكەوێت كە دەكاتە تەنها دوو نان. گرانبونی نان و سەمون لە ئێران خۆپیشاندانی دانیشتوانی ژمارەیەك ناوچەی لەو وڵاتەی لێكەوتوەتەوە و كەشی ئەمنی و سەربازیی لە ترسی سەرهەڵدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی باڵی بەسەر شار و شارۆچكەكانی ئێراندا كێشاوە، چاوەڕوان دەكرێت شۆڕشی نان لەو وڵاتە سەرهەڵ بدات. رەخنەگرانی ناو پەرلەمانی ئێران و دەسەڵاتی وڵاتەكە رایانگەیاندوە؛ حكومەت بۆ ئەوەی كورتهێنانی بودجەكەی قەرەبوو بكاتەوە دەستی خستووەتە سفرەی خەڵكەوە و هاوكارییە مادییەكانی بڕیوە بۆ دابینكردنی ئارد بە نرخێكی هەزارن. بەرپرسانی ئێران ئاشكرایان كردووە نرخی هەر فەردەیەك ئاردی حكومی لە وڵاتەكە ناگاتە دوو دۆلار بەڵام لە وڵاتانی دراوسێ نرخی هەمان ئەو فەردە ئاردە دەگاتە زیاتر لە 20 دۆلار و گومان دەكرێت بۆ رێگریی لە بەقاچاخبردنی ئاردی ئێران حكومەت بڕیاری گرانكردنی ئاردی دابێت، چونكە هاوكات بەڵێنی داوە هاوكارییە ماددییەكان كە لە ئێران پێی دەوترێت (یارانە) زیاد بكات. وەزیری كشتوكاڵی ئێران جەنگی ئۆكرانیا و كەمبونەوەی ئارد لە وڵاتانی دراوسێی وڵاتەكە بەهۆكاری بەرزبونەوەی نرخی ئارد ناوبردوە و تاڵیبانیش رایگەیاندوە بۆ دابینكردنی ئارد، ئەفغانستان پێویستی بە ئاردی قاچاخیی ئێران نییە. ژمارەیەك میدیای ئێران بڵاویان كردوەتەوە»حكومەت پلانی هەیە نان بە كارتی ئەژماری بانكی و پێناسی نیشتیمانی دابەش بكات بۆ ئەوەی رێگریی بكات لە فیڕۆدانی نان و بەقاچاخبردنی ئارد». سەرۆك كۆماری ئێران سەبارەت بە بەرزبونەوەی نرخی ئارد و نان لە وڵاتەكەی رایگەیاندوە؛ دەبێت خەڵك تامی دادپەرویی بچێژن، چونكە بە بڕینی دۆلاری حكومی لە بازرگانەكان ئەو پارەیە بۆ گیرفانی خەڵك دەگەڕێتەوە». بیانوی گرانبونی ئارد و نان لە ئێران زۆربەی بەرپرسانی حكومەت رایانگەیاندوە» تا كۆتایی زستانی ساڵی داهاتوو نرخی نان لە نانەواخانە گشتییەكان زیاد ناكات، بەڵام حكومەت لە بودجەی وڵاتەكەدا دۆلاری چوار هەزار و 200 تمەنیی لابردوە كە پێشتر وەك هاوكاریی ماددیی بە مەبەستی كڕینی ئارد و پێدوایستییە سەرەكییەكان تەرخان دەكرد بەوەش بەشێكی بەرچاو لە كورتهێنانی بودجەكەی قەرەبوو دەكاتەوە، چونكە لە ئێستادا بەهای هەر دۆلارێك لە بازاڕەكانی ئێران دەگاتە نزیكەی 29 هەزار تمەن». جەواد ساداتی نەژاد، وەزیری كشتوكاڵی ئێران رایگەیاندووە»یەكێك لە وڵاتانی دراوسێ پێویستی بە سێ ملیۆن تۆن ئارد هەیە و هەوڵ دەدات ئاردی ئێران بە قاچاخ بەرێتە وڵاتەكەی و پێدوایستییەكەی بۆ ئارد لە رێگەی ئێرانەوە چارەسەر بكات». ساداتی نەژاد بە بێ ناوهێنانی هیچ وڵاتێك ئاماژەی بەوە كردوە نرخی هەر فەردەیەكی 50 كیلۆیی ئارد لە ئێران بە نرخی حكومیی 38 هەزار تمەن كە دەكاتە نزیكەی یەك دۆلار نیو رادەستی نانەواخانەكان دەكرێت، بەڵام هەر هەمان ئەو فەردە ئاردە لە وڵاتانی دراوسێ 500 هەزار تمەن تا 600 هەزار تمەن كە دەكاتە نزیكەی 20 دۆلار دەفرۆشرێت. لێدوانەكەی وەزیری كشتوكاڵی ئێران بوە مایەی كاردانەوەی تاڵیبان و وەزارەتی كشتوكاڵی ئەفغانستان بە راگەیەنراوێكی فەرمی وەڵامی ئەو بەرپرسەی دایەوە و رایگەیاند:» حاشا لەوە ناكرێت كە ئەفغانستان پێویستی بە سێ ملیۆن تۆن ئاردە بۆ دابینكردنی نان و سەمون لە وڵاتەكەی، بەڵام هەوڵ نەدراوە ئاردی ئێران بە قاچاخ بگاتە ئەفغانستان، چونكە وەڵاتەكە پێویستی بە ئێران نییە كە كەمبونەوەی ئاردەكەی پێ چارەسەر بكات». ئارد و ئاسایشی نیشتیمانیی لە ئێران لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی ئارد و نان لە ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە چەند شارێكی گرتەوە و پەرلەمانی وڵاتەكەش رۆژی یەكشەممە (7/5/2022) وەزیری دارایی و ئابوریی لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی بە مەبەستی لێپرسینەوە بانگهێشت كرد و لە دانیشتنێكی تایبەتدا لێپرسینەوە لەو دوو وەزیرە كرا. دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێران بە میدیاكانی راگەیاندوە كە دانیشتنە تایبەتەكەی پەرلەمان و ئاڕاستەكردنی پرسیار لەو دو وەزیرە كاتی زۆری خایاندوە و پێویستی بە دانیشتنی ئاشكرا هەیە كە راستەوخۆ لە میدیاكانەوە پەخش بكرێت. بە پێی راگەیەنراوی پەرلەمانی ئێران حكومەت لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاراندا رایگەیاندوە؛ ئێران ساڵانە پێویستی بە 12 ملیۆن تۆن گەنم هەیە، بەڵام لە ئێستادا تەنها چوار ملیۆن تۆن گەنم و ئارد لە ناوخۆ و دەرەوە كڕدراوە. ئەو دوو وەزیرە بە پەرلەمانیان راگەیاندوە؛ ئەو فەردە ئاردانەی حكومەت بە هاوكاریی ماددیی بە نرخی یەك دۆلاری نیو رادەستی نانەواخانە گشتییەكانی دەكات لە سەر سنورەكانی ئێران هەندێك جار بە 900 هەزار تەمەن كە دەكاتە 39 دۆلار دەفرۆشرێت ئەوەش وای كردوە ئاردی هاوردە كە لەسەر حكومەت زۆر دەكەوێت جارێكی دیكە بە قاچاخ هەناردەی دەرەوەی ئێران بكرێت. پەرلەمانی ئێران رایگەیاندوە؛ هۆشداریی دراوە بە حكومەت كە دەبێت نرخی سەرجەم كاڵا و پێدوایستییە سەرەكی و خۆراكییەكان بگەڕێتەوە بۆ نرخە دیاریكراوەكانی سەرەتای ساڵی 2022 تەنانەت ئەگەر ناچار بێت دۆلاری حكومی بەكار بهێنێتەوە و هاوكات داوا كراوە بە راشكاوی بەرپرسیاری سەرەكیی بەرزكردنەوەی نرخەكان رون بكرێتەوە كە سەرۆك كۆماری وڵاتەكەیە یان تیمە وەزارییەكەی. عەلی عەلی زادە، ئەندامی دەستەی ئاسایش لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند؛ دەستبردنی حكومەت بۆ نانی خەڵك یارییە بە ئاسایشی نیشتیمانیی وڵاتەكە بۆیە حكومەت پێش لابردنی هاوكارییە مادییەكانی كڕینی نان دەبوایە خەڵكی وڵاتەكەی ئاگادار كردایەوە و لە پەرلەمانیش كۆدەنگیی لەسەر دروست بكرایە. ئێران ساڵانە پێویستی بە هاوردەكردنی هەشت ملیۆن تۆن گەنمە لە ئامارەكانی وەرزی دورینەوەی گەنم لە ساڵی رابردودا دەركەوتوە بەرهەمهێنانی گەنم لە ناوخۆی ئێران زیاتر لە 30% كەمی كردوە و وڵاتەكە پێویستی بە هاوردەكردنی هەشت ملیۆن تۆن گەنم لە درەوە هەبوە چونكە بە پێی خەمڵاندنی پێویستییەكان بۆ ئارد، ئێران لە ساڵێكدا پێویستی بە 13 تۆن گەنم هەیە و لە كاتێكدا بەرهەمهێنانی گەنمی ساڵی 2021 لە ئێران چوار ملیۆن و 700 هەزار تۆن بوە بۆیە پێویست بوە ئەو وڵاتە لانیكەم هەشت ملیۆن تۆن گەنم هاوردەی وڵاتەكەی بكات بەڵام بەرپرسان دانیان بەوەدا ناوە تەنها چوار ملیۆن تۆن گەنمیان هاوردە كردوە. رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان (فاو) رایگەیاندوە؛ گەنمی بەرهەمهێنراوی ئێران لە ساڵی 2019 نزیكەی 14 تۆن بوە و كە یەك ملیۆن و200 هەزار تۆنی بە مەبەستی تۆ بۆ چاندنەوە بەكارهاتوە و ئەوی دیكەی پێدوایستیی ناوخۆی وڵاتەكەی پێ پڕكراوەتەوە. فاو ئاشكرای كردوە یەك لەسەر سێی ئەو زەویانەی لە ئێران گەنمی تێدا بەرهەم دەهێنرێت (دێمە) و دو لەسەر سێی زەوییەكانی وڵاتەكەش بەر ئاوان و پێویستیان بە باران و ئاوی گونجاو هەیە. لە ئامارەكانی ناوخۆی ئێران و فاو دەردەكەوێت گەنمی بەرهەمهێنراوی وڵاتەكە لە دو ساڵی رابردودا زۆر كەمی كردوە و گەنمی ئەو وڵاتە بەهۆی وشكەساڵییەوە لە 13 ملیۆن تۆنەوە بۆ نزیكەی پێنج ملیۆن تۆن كەمی كردوە. شارەزایانی كشتوكاڵ لە ئێران ئاشكرایان كردوە بەرزبونەوەی نرخی گۆشتی ئاژەڵ وای كردوە بەشێكی بەرچاو لە گەنمەكانی وڵاتەكە بۆ لەوەڕ و خۆراكی بزن و مەڕ و مانگا بەكار بهێنرێت چونكە جوتیاران و ئاژەڵداران ئەوە بە قازانجیانە لە كاتێكدا گەنم بە نرخێكی زۆر هەرزان لە جوتیاران وەردەگیرێت. سەر فیترە نرخی گەنم لە ئێران بەرز دەكاتەوە حكومەتی ئێران بە نوسراوی رەسمی رایگەیاند نرخی هەر كیلۆیەك گەنم بە مەبەستی سەر فیترە بە 12 هەزار تەمەن خەمڵێنراوە و گەنمی جوتیارانیش لە ساڵی داهاتودا بە 11 هەزار و 500 تمەن وەردەگیرێت لە كاتێكدا ساڵی رابردو هەر كیلۆیەك گەنم بە حەوت هەزار و 500 تمەن لە جوتیاران وەرگیراوە. لە نوسراوەكەی حكومەتدا هاتوە بە پێی نرخی گەنم سەر فیترە بۆ هەر كەسێك لە ئێران 40 هەزار تمەنە. بڕیارەكەی حكومەت بۆ دیاریكردنی كڕینی نرخی گەنم و سەر فیترە بوە هۆی بەرزبونەوەی نرخی ئارد و نان و زۆربەی ئەو پێداویستییانەی كە پەیوەندییان بە ئارد و گەنمەوە هەیە و زۆربەی رەخنەگرانی حكومەت بڕیارەكەی حكومەت بۆ دیارییكردنی كڕینی گەنم لە جوتیاران و سەرفیترە بە بریسكەی سەرهەڵدانی گرانیی و بەرزبونەوەی نرخەكان لە ئێران لەقەڵەم دەدەن. رۆژنامەی (تیجارەت) لە ئێران بڵاوی كردوەتەوە ئەو بڕیارەی حكومەت لە نزیك جەژنی رەمەزاندا بەس بو بۆ ئەوەی نرخی هەر كیلۆیەك ئارد لە دو هەزار و 700 تمەنەوە بۆ نزیكەی 17 هەزار تمەن بەرز بێتەوە و هەر ئەوەش رویدا. رۆژنامەكە ئاشكرای كردوە نرخی ئارد بۆ سەمونخانەكان لە هەندێك حاڵەتدا و بە تایبەت لە تارانی پایتەخت لە 900 تمەنەوە بە رێژەی (1230%) بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخەكەی گەیشتە 12 هەزار تمەن . ئەو بڕیارەی حكومەت كاریگەریی لەسەر سەرجەم كاڵاكانی ناو بازاڕەكان هەبوە و بەرزبونەوەكانیش لە نێوان 67% بۆ 200% بوە. جیاوازیی نرخی ئارد لە نانەواخانە گشتی و تایبەتییەكان محەمەد جەواد كەرەمی سەرۆكی سەندیكای نانەواخانە و سەمونخانەكان لە ئێران رایگەیاندوە؛ نرخی هەر فەردەیەك ئاردی تایبەت بە سەمونخانەكان لە 67 هەزر تمەنەوە كە دەكاتە نزیكەی دو دۆلار و سێ سەنت بۆ 630 هەزار تمەن واتە زیاتر لە 21 دۆلار بەرز بوەتەوە. كەرەمی رونی كردوەتەوە بەرزبونەوەی نرخی فەردەیەك ئارد نزیكەی 10 هێندەی جارانە و بارگرانییەكەشی لەسەر شانی خەڵكە. كەرەمی ئاشكرای كردوە كە 80%ی ئاردی حكومی رەوانەی ناونەواخانەكان دەكرێت بەڵام سەمونخانەكان و شوێنی دروستكردنی نانە گەورەكان دەبێت لەمەودا ئاردەكەیان بە نرخی بازاڕی ئازاد دابین بكەن . پێشتر نرخی هەر كیلۆیەك ئارد بۆ نانەواخانە گشتییەكان دەیكردە 665 تمەن تا 900 تمەن واتە سێ سەنت،هاوكات سەمونخانەكان هەر كیلۆیەك ئاردیان بە دو هەزار و 700 تمەن دەكڕی كە دەیكردە هەشت سەنت بەڵام سەمونخانەكان ناچارن لەمەودوا هەر كیلۆیەك ئارد بە 16 هەزار تمەن بكڕن كە دەكاتە زیاتر لە نیو دۆلار. ئێران لە ساڵێكدا زیاترین بەرهەمی گەنم و ئاردی هەناردە كردوە ئاژانسی خوێندكارانی ئێران (ئیسنا) بڵاوی كردوەتەوە لە ساڵێكدا بە بەهای 470 ملیۆن دۆلار بیسكیت و شیرینی و نیشاستەی وەك بەرهەمەكانی ئارد و گەنم هەناردەی وڵاتان كردوە. ئێران لە ساڵی 2021 بە گشتی دو ملیۆن و 274 هەزا و 872 تۆن ماددەی خۆراكیی بەرهەمهێنراو لە ئارد و گەنمی هەناردە كردوە و بەراورد بەوەی كە لەو ساڵەدا نزیكەی 50 ملیارد دۆلار كاڵای هەناردە كردوە، پشكی هەناردەی گەنم و ئارد 1%ی سەرجەم هەناردەی یەك ساڵی ئێران بوە. لە وردەكاریی ئامارەكاندا رون كراوەتەوە لە ساڵێكدا 236 هەزار تۆن بە بەهای 84 ملیۆن دۆلار وەك مەعكەرۆنی (پاستا) رەوانەی دەرەوەی ئێران كراوە و هەر لەو ماوەیەشدا بڕی 12 هەزار 800 تۆن بە بەهای سێ ملیۆن و 400 هەزار دۆلار ئارد و بە بەهای 86 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار جۆرە جیاوزەكانی نانی هەناردە دەرەوە كردوە. هاوكات هەرلە ماوەی یەك ساڵدا بە بەهای 331 ملیۆن و دۆلار لە جۆرە جیاوازەكانی بیسكویت و شیرینی هەناردە كردوە كە پێكهاتەی سەرەكییان گەنم و ئارد بوە و نزیكەی 10 هەزار و 200 تۆنیشی وەك نیشاستە هەناردە كردوە كە بەهاكەی دو ملیۆن و 600 هەزار دۆلار بووە
هاوڵاتی دادگای فیدراڵی لەسەر داوای پەرلەمانتارێكی بەسرە كە شكاتی كردبوو لەسەر ناردنی 200 ملیار دینار مانگانە بۆ هەرێم، ئەو دادگایە بڕیاریدا كە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم یاساییە. پەرلەمانتارێكی عەرەب كە لەسەر پشكی پارێزگای بەسرەیە داوای لەسەر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق تۆماركرد و داوای كرد دادگای فیدراڵی ئەو پرسە یەكلایبكاتەوە. ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیاری دەركرد كە ناردنی ئەو بڕە پارەیە یاساییەو سكاڵای ئەو پەرلەمانتارەی رەتكردەوە. ئەوە لە كاتێكدایە كە هەر ئەو دادگایە رۆژی 15 ی شوباتی ئەمساڵ بڕیاری دەركرد كە یاسای نەوت و غازی هەرێم یاسایی نییەو دەبێت پرۆسەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا بكرێت.
هاوڵاتى سهرۆکى دهستهى وهبهرھێنان رایگهیاند، له چوار پارێزگا و چوار ئیدارهى سهربهخۆ 20 ههزار یهکهى نیشتهجێبوون دروستدهکرێت و ههوڵ دهدرێت ئاسانکارى تهواو بۆ پڕۆژهکان بکرێت و رۆتیناتى بهردهم پڕۆژهکهش لادهبرێت. ئهمڕۆ چوارشهممه 11ى ئایارى 2022، محهمهد شوکری سهرۆکى دهستهى وهبهرھێنان له کۆنگرهیهکى رۆژنامهوانیدا رایگهیاند:"سهرۆکى حکومهتى ههرێمى کوردستان رهزامهندى دهربڕیوه لهسهر دروستکردنى 20 ههزار یهکهى نیشتهجێبون و ههفتهى ئاینده دهچێته قۆناغى جێبهجێکردن". ههروهها راشیگهیاند:" له ههرێم ههشت شوێنى سهرهکیمان ههیه که پڕۆژهکه دهیانگرێتهوه، که چوار پارێزگا و چوار ئیدارهى سهربهخۆن، بهپێى پێوهرێکى تایبهت یهکهکان دابهش دهکرێت بهسهر هاوڵاتیاندا بهجۆرێک که پارهکهى و قیستى مانگانهى گونجاو بێت لهگهڵ داهاتى کهمدهرامهت و کرێچیان له ههرێمى کوردستان". سهرۆکى دهستهى وهبهرهێنان ئهوهشى خستهروو که ههموو ئاسانکاریهک دهکات بۆ جێبهجێکردنى پڕۆژهکه بۆ ئهوهى سهرکهوتوو بێت و ئامانجهکانى بپێکێت و بهجۆرێک زۆرترین خهڵکى ههژار سودمهند بێت له پڕۆژهکه و ههوڵ دهدهن رۆتین لهبهردهم پڕۆژهکهدا ههڵبگرن و به زوترین کات دهست دهکهن به پێدانى کارى مۆڵهت. محهمهد شوکرى ئهوهشى روونکردهوه که تا ئێستا نرخى یهکهکان و مانگانهکهى دیارینهکراوه، بهڵام "بێگومان بهشێوهیهک دهبێت که زۆربهى ههره زۆرى ئهو کهسانهى لێى سودمهند دهبن بتوانن پارهکهى بدهن و بهپێى داهاتى کهسهکان دهبێت و پێدهچێت له شارێک بۆ شارێکى دیکه جیاواز بێت". "پارێزگاکان و ئیداره سهربهخۆکان پێویسته خهڵکانى شایسته بۆ ئێمه دیاریبکهن که کێیه شایستهى وهرگرتنى یهکهکانه، ههوڵ دهدهین ئهم پڕۆژه وهک هیچ پڕۆژهیهکى دیکه نهبێت و لهماوهیهکى کوردتدا ههوڵ دهدهین تهواوى بکهین"، سهرۆکى دهستهى وهبهرهێنان واى وت.
لەیال ئەحمەد وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی دەڵێت:» لەبەرئەوەی كارەكەمان سستییەكی تیابوەو بەنزینەكەمان بۆنەفرۆشراوەو بازاڕمان زۆر خاو بوو، نرخی بەنزینمان دابەزاند لەبەر ئەوەی بەهەرزان دەستمان كەوتبوو». بەهمەن شێخ قادر لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى روونكردەوە لەسەر وەستاندنی دابەشكردنی بەنزینی 690 دینارییەكە دەدات و دەڵێت:» ئەوجۆرە بەنزینە دەگەڕێتەوە بۆ كێشەی تەكنیكی لە پاڵاوگەكە، چونكە ئەو بەنزیخانانەی كە پارەیان لە بانكەكان خەواندووە بۆ ئەوجۆرە بەنزینە هەر پارەكانیان لە بانكە و چاوەڕێن ئەو كێشەیەی لەوپاڵاوگەیە هەیە چارەسەربێت و بەنزینەكەیان بۆ بێت چونكە هێشتا بەكتابی ڕەسمی پێمان نەوتراوە كە ئیتر ئەوجۆرەبەنزینە نایەت». لەسلێمانی لەئێستادا نرخی یەك لیتر بەنزین لەجۆری نۆرماڵ بە 900 و موحەسەن بە 1025 و سوپەر بە هەزارو 1125 دینار دەفرۆشرێت. ژمارەی بەنزینخانەكان لە هەرێمی كوردستان نزیكەی هەزار بەنزینخانەیە كە 400 زیاتر دەكەوێتە پارێزكای سلێمانی و هەڵەبجە بەهەردووئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان. بەهمەن شێخ قادر ئەوەی خستەروو كە لە سەرەتای شەڕی نێوان ڕوسیاو ئۆكراینا نەوتی جیهانی تا 130 دۆلار بەرز بوویەوە ،بەڵام ئەوەبوو وەستانێكی تێكەوت و وەكو بەنزینخانەكان بەرزبونەوەیان بینی بۆ بەنزینی نۆڕماڵ تا 1025 دینار بەرزبوویەوە بۆ لیترێك بەنزین، وتیشی:» هەموكات لەكاتی شەڕوقەیرانەكان ئەزمەیەك دروست دەبێت لە خۆراك وسوتەمەنی كە سوتەمەنیش یەكێك بوو لە سێكتەرەكان و شەرەكە كاریگەری لەسەری هەبووە». هەروەها باسی لەوەشكرد كە دابەزینی نرخی بەنزین چەند هۆكارێكی هەیە لەوانە هەفتەی رابردوو دابەزینی نرخی نەوت بوو بە 106 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، « گرانی نرخی بەنزین بوو لەبەنزینخانەكان كە هاوڵاتى ان كەم سەردانیان ئەكردین لەكاتێكدا بەنزین زۆربوو بەڵام خواست لەسەری كەمبوو، لەبەرئەوەی كارەكەمان سستییەكی تیابوەو بەنزینەكەمان بۆ نەفرۆشراوەو بازاڕمان زۆر خاو بووە ئیمەش بەنزینەكەمان بە هەرزان دەستت كەوتوە ویستومانە بەو نرخ دابەزاندنە كارەكانمان بچێتەوە سەر ڕێچكەی خۆی و فڕۆشمان بەرزبێتەوە». هاوكات وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی جەختی لەوەشكردەوە زۆربونی بەنزین هەبێت نرخەكەی زیاتر دادەبەزێنن، وتیشی:»ئێمە لەگەڵ حەق و كاتدا دەڕۆین ، پەیوەندی بەوەوە نییە كەسێك زۆرمان لێبكات تەنیا ئەوەیە بەنزینمان بە هەرزان دەست كەوتوەو ویستومانە فرۆشمان زیاد بكات هاوڵاتى ش پێی خۆشە نرخەكەی دابەزێت». «ئێمە دائیمە وتومانە كاتێک نرخی بەنزین دادەبەزێت پێش هەموو شتێك لە قازانجی ئێمەیە پاشان خەڵك، لەبەر ئەوەی فرۆشمان زیاد دەكات شۆفێرانیش كە دێنەلامان گلەیی ناكەنو دڵمان خۆش دەبێت لەكارەكەمان، چونكە پەیوەندیی راستەوخۆمان لەگەڵ خەڵك هەیە ئەگەر گرانبێت ناڕەزایەتی دروست دەبێت». حكومەتی عێراق زیاتر لەشەش مانگە، نزیكەی نیو ملیۆن لیتر بەنزینی هەناردەی هەرێمی كوردستان دەكرد و رۆژانە لەبەنزینخانەكان نۆرەی بۆ دەگیراو هەر لیترێك بە 690 دینار دابەشدەكرێت. بەهمەن شێخ مستەفا پێشیوابوو كە بەنزینی 690 دینارییەكە كە نزیكەی ساڵێكە بەردەوام هەیە «هەر ئێمەین و بەنزینخانەكانی ئێمەیە دابەشی دەكات و لەنزیكەی 90 بەنزینخانە دەفرۆشرێت، كەحكومەت ئەیهێنێت وئەیدات بە نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئێمەش ئەیدەین بەو بەنزیخانانەی كەبۆ هاتوچۆی خەڵك و پاس و تەكسیەكان نزیكە ، هەرچەندە هەر گلەیشیان هەیە واتە گروپ و لایەنێكی ترنین هەر بەنزینخانەكانی خۆمانن وپاڵپشتێك بوە بۆگرانترنەبونی نرخی بەنزین». بەهمەن شێخ قادر باسی لەوەشكرد كە ڕۆژانە ئەو بەنزینی 690 دیناریە كە هاتۆتە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 80 هەزار لیتربووە كە نزیكەی 500 هەزار لیتری بۆ پارێزگای سلێمانی بووە بە ئیدارەی گەرمیان و هەڵەبجەوە ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ پارێزگای هەولێرو دهۆك بووە. «بەنزینی 690 دینارییەكە لە هەولێر بەرهەمدەهێنرێت كە هی حكومەتی عێراقییە كە لەپاڵاوگەی كار گروپ بەرهەمدەهێندرێت كە ملیۆنێك و 80 هەزار لیترە ڕۆژانە بەسەر چوار پارێزگاكەدا دابەشكراوە، ئەوەی تر بەشێكی هەر لە خواروی عێراقەوە دێت هەر بەبازرگانی و بەشێكیشی لەتوركیاوە هاوردە دەكرێت»، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی وای وت. سەبارەت بە هۆكاری نەمان و وەستانی بەنزینی 690 دینارییەكە ئەوەی روونكردەوە كە وەستانی ئەوجۆرە بەنزینە دەگەڕێتەوە بۆ كێشەی تەكنیكی لەپاڵاوگەكەدا، چونكە ئەو بەنزیخانانەی كە پارەیان لە بانكەكان خەواندووە بۆ ئەوجۆرە بەنزینە هەر پارەكانیان لە بانكە و چاوەڕێن ئەو كێشەیەی لەوپاڵاوگەیە هەیە چارەسەربێت و بەنزینەكەیان بۆ بێت چونكە» هێشتا بەكتابی ڕەسمی پێمان نەوتراوە كە ئیتر ئەوجۆرەبەنزینە نایەت». بەهمەن شێخ قادر، هێمای بۆ ئەوەشكرد كە ئەو بەنزینەی لە بازیان بەرهەم دەهێنرێت بۆ هەرێمی كوردستان نییەو حكومەتی هەرێم نەوتی خاوی بۆ دابین ناكات ، بەڵام گرێبەستی لەگەڵ حكومەتی عێراق كردوە كەنەوتی خاوی بۆدابین دەكات و ئەو سوتەمەنییەی بەرهەمی دەهێنێت دەدرێت بەپارێزگای كەركوك و دەوروبەری. دەربارەی ئەوەی هەندێك لە بەنزینخانەكان 10 تا 25 دینار بۆ هەر لیترێك نرخیان كەمتر كردووەتەوە لەوەی راگەیەندراوە، وتەبێژی بەنزینخانەكان وتی:» بەردەوام دەڵێین باكوالێتیمان باشبێت و لەسەر نرخ دابەزاندن كوالێتیمان خراپ نەكەین ڕەنگە ئەو بەنزینخانانە فرۆشیان كەم بێت و هەوڵدەدەن بەشتێكی كەم سەرنجی خەڵك بەلای خۆیاندا ڕابكێشن».
هاوڵاتی راوێژكاری دارایی سەرۆكی حكومەتی عێراق رایگەیاند، بانكی ناوەندی یەدەگی خۆی لە دراوی بیانی گەڕاندووەتەوە كە نرخەكەی 70 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و وەزیری دارایی عێراقیش دەڵێت دۆخی دارایی عێراق زۆر باشە. محەمەد مەزهەر، راوێژكاری دارایی مستەفا كازمی بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بانكی ناوەندی یەدەگی خۆی لە دراوی بیانی گەڕاندووەتەوە كە نرخەكەی 70 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و ئەمەش سێ هێندەی ئەو قەرزە دەرەكییانەیە كە دەبێت عێراق لە ماوەی ساڵەكانی 2022-2028 بیانداتەوە. بانكی ناوەندیی عێراق لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو راگەیاند، یەدەگی دراوی بیانی گەیشتووەتە 64 ملیار دۆلار. پێشتر عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە كۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە بەغدا رایگەیاندووە كە دۆخی دارایی عێراق زۆر باشە و پێویستی بە هاوكاری نییە. عێراق، دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە نێو وڵاتانی رێكخراوی ئۆپێك و بۆ تەرخانكردنی بودجەی ساڵانە بەڕێژەی 90٪ پشت بە داهاتی نەوتی خاو دەبەستێت.
ناوی كتێب ئەزمونى کۆریای باشوور ساڵی چاپ : 2019 خوێندنهوهی: هیوا كازم له بڵاوكراوهكانی دهزگای ئایدیا بۆ فكرو لێكۆڵینهوه میراتێكی كۆڵۆنیالی بارگران و شەڕێكی وێرانكەر لەساڵی 1945دا لەدوای تێكشكانی ژاپۆن لەجەنگی دوەمی جیهان، كۆریا سەربەخۆیی بەدەستهێنا، بەم شێوەیە نیوەدورگەی كۆریا بەسەر دوو دەوڵەتدا دابەشكرا: یەكێكیان لەباكوور كە خرایە ژێر ركێفی هێزەكانی یەكێتی سۆڤیەت، ئەویتریشیان لەباشوور، كە سەر بە كۆڵۆنیالیزمی ئەمەریكی بوو. لەساڵی 1948دا (سینگمان ڕێی) بەیەكەمین سەرۆكی دەوڵەتی كۆریای باشوور هەڵبژێردرا، كاتێكیش دەوڵەتی كۆمۆنیستی لەكۆریای باكوور دروستكرا لەساڵی 1949دا، هێزەكانی ئەمەریكاو یەكێتی سۆڤیەت لەسەر خاكی هەردوو دەوڵەتەكەی كۆریا پاشەكشەیان كرد. كۆریای باشوور لەكاتی دامەزراندنیدا یەكێك بوو لەهەژارترین دەوڵەتانی جیهان، بەجۆرێك كە داهاتی تاكەكەس لەساڵێكدا سنوری (80) دۆلاری تێپەڕ نەدەکرد، پاشان شەڕی كۆریا لەنێوان ساڵانی 1950-1953 دەستیپێكرد و كاولكارییەكی گەورە و فراوانی لەبەشی باشووری كۆریا لێكەوتەوە، بەجۆرێك قەبارەی زیانەكانی شەڕ گەیشتە نزیكەی (69) ملیار دۆلار. پلانڕێژی و خۆڕاگری لەبەرامبەر ئاستەنگ و هەڕەشەكاندا لەسایەی بارودۆخێكی سیاسی و ئابووری دژوارو شێواودا، ژەنراڵ (پارك چۆنگ هی) لەڕێگەی كودەتایەكی سەربازییەوە لەساڵی 1961دا گەیشتە سەر كورسی دەسەڵات و تاساڵی 1979 لەدەسەڵات مایەوە و گرنگی زۆری بەگەشەسەندنی ئابووری دا. فاكتەرەكانی سەركەوتنی ئەزموونی كۆریاى باشوور فاكتەرە دەرەكییەكان: ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەشداری بەرچاوی هەیە لەئەزمونی گەشەكردنی كۆریا، ئەوەش لەڕێگەی دابینكردنی چەترێكی ئاسایش بۆ بەشی باشووری نیوە دورگەی كۆریا و پێشكەشكردنی كۆمەك و یارمەتی دارایی گرنگ بۆ سەرپێكەوتنی ئەو وڵاتە. ئەمەریكا لەكاتی شەڕی كۆریادا سەركردایەتی هێزەكانی هاوپەیمانانی كرد و هێزەكانی باكووری گەڕاندەوە بۆ پشت هێڵی (38)، پاشان لە ساڵی 1953دا رێككەوتننامەی بەرگری هاوبەشی لەگەڵ كۆریای باشووردا واژۆ كرد، لەئێستاشدا نزیكەی (28000) سەربازی ئەمەریكی لەسەر خاكی كۆریای باشوور بوونیان هەیە و تێكڕای یارمەتییە سەربازیی و ئابوورییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ كۆریای باشوور لەنێوان ساڵانی 1947-1976دا گەیشتە (12.6) ملیار دۆلار، هەروەها قەبارەی كۆمەكە ئابوورییەكان و قەرزە دەرەكییەكانیش گەیشتە (6) ملیار دۆلار، ئەوەش رێژەیەكی نزیكە لەتێكڕای ئەو كۆمەك و یارمەتییە ئابوورییانەی كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەهەمان ئەو ماوەیەدا پێشكەشی هەموو دەوڵەتانی كیشوەری ئەفەریقیای كردووە كە دەگاتە (6.89) ملیار دۆلار. لەدوای دابەشكردنی نیوە دورگەی كۆریا، دۆخی ئابووری زیاتر خراپ بوو. پاشان شەڕی كۆریا–كۆریا لەماوەی ساڵانی 1950-1953 بەرپابوو، كە وێرانكارییەكی بێشوماری بەو وڵاتە گەیاند و هەموو جومگەكانی گرتەوە، بەجۆرێك كە زیانەكانی شەڕەكە بە نزیكەی 69 ملیار دۆلاری ئەمەریكی مەزەندە كرا، كەبەرامبەر بوو بەپێنج ئەوەندەی كۆی داهاتی ناوخۆیی كۆریای باشوور لەو سەردەمەدا. شەڕ 25%ی ژێرخانی ئابووری دەوڵەتی كۆریای باشووری وێران كرد، هەروەها 40%ی خانوو یەكەكانی نیشتەجێبوونی بە تەواوەتی خاپور كرد، جگە لە وێرانبوونی 46.9%ی هێڵەكانی ئاسن و 500 كیلۆمەتر پردو ڕێگاوبان و 80%ی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا، سەرەڕای وێرانبوونی 68%ی كۆی كارگەكان و پاشەكشەكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی پیشەسازی بەڕێژەی 75%، هەروەها كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی برنج بەڕێژەی 65%. شەڕی نێوان هەردوو كۆریا زیان و قوربانی مرۆیی زۆر گەورەی لێكەوتەوە، كە بەنزیكەی 1.3 ملیۆن هاووڵاتی كۆریای باشوور مەزەندە كرا، لەنێوانیشیاندا (400.000)یان كوژران. لەگەڵ كۆتاییهاتنی شەڕ، كۆی داهاتی ساڵانەی تاكە كەس بۆ نزیكەی 50 دۆلار دابەزی تا وای لێهات كۆریای باشوور بەتەواوەتی لەسەر كۆمەك و یارمەتی دەرەكی بەخشین و قەرز دەژیا و دەوڵەت پێی نایە قۆناغێكی پڕ لەئاڵۆزی و پشێوی ئابووری و سیاسیی. وەبەرهێنانی بیانیی: لەم بوارەدا ئەمەریكا لەماوەی ساڵی 1962-1968دا بەهەڵڕشتنی 82%ی سەرمایە بۆ وەبەرهێنان لەكۆریای باشوور رۆڵی باڵای گێڕا لە گەشەسەندنی ئەو وڵاتەدا، بەڵام لەنێوان ساڵانی 1969-1974دا رێژەی هاوكارییەكانی ئەمەریكا تا ئاستی 21% دابەزی . لە دوای ساڵی 1962 تاساڵی 2008، تێكڕای داهاتی ناوخۆی كۆریا لە 2.3 ملیار دۆلار بۆ 928.7 ملیار دۆلار زیادی كرد، ئەمە لەكاتێكدا كە داهاتی تاكەكەس لە 87 دۆلارەوە بۆ نزیكەی 19.231 دۆلاری ئەمەریكی بەرز بۆوە «بە پێی ئامارەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی». رۆڵی حكومەتی كۆریای باشوور لە سەرخستنی ئەزموونی گەشەپێدانی ئابووری لەمانگی ئایاری ساڵی 1961دا ژەنراڵ پارك شنگ هی حكومەتی سەرۆكی هەڵبژێردراو (یو بو سەن)ی رووخاند. ژەنراڵ پارك بەهۆی خۆشەویشتی زۆری بۆ نیشتمانەكەی ویستی كۆریای باشوور لەوڵاتێكی كشتوكاڵی دواكەوتوو بگۆڕێت بۆ دەوڵەتێكی پیشەسازی پێشكەوتووی مۆدێرن، حكومەت لەو ماوەیەدا كەڵكی وەرگرت لەبەكارهێنانی یارمەتییە دەرەكییەكان، بەتایبەتی یارمەتییەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لەدەیەی پەنجاكاندا لەپێناو دامەزراندنی ژێرخانی ئابووریدا، كەتۆڕێكی فراوانی دروستكردنی قوتابخانە سەرەكی و ناوەندییەكان، چەندین ناوەندی پیشەیی، پردو رێگاوبان و تۆڕی نوێی پەیوەندییەكانی گرتەخۆ. ئاستی گرنگیپێدانی كۆرییەكان بەخوێندنی گشتی و زانكۆیی رێژەی منداڵانی تۆماركراو لەخوێندنی سەرەتایی لەپاكستان گەیشتە 30% بەگشتی، بەڵام لەكۆریای باشوور ئەم رێژەیە ئاستی 94%ی تێپەڕاند. لەكۆتایی دەیەی هەشتاكاندا تێكڕای داهاتی نەتەوەیی لەكۆریای باشوور سێ هێندەی داهاتی نەتەوەیی پاكستان بوو. ئەمە مانای وایە كەگرنگیدان بەفێركردنی یەك نەوە بۆ ماوەی 20 یان 30 ساڵ بووە هۆكاری سێ هێندە زیادكردنی داهاتی نەتەوەیی. واقیعی وەبەرهێنانی بیانیی لەكۆریای باشوور لە ساڵی 2015 بەهای وەبەرهێنانی بیانیی راستەوخۆ و نوێ لەكۆماری كۆریای باشوور لەساڵی 2015دا بەڕێژەی 10% زیادی كرد بەوەش گەیشتە ئاستێكی پێوانەیی تازە، لەسایەی زیادبوونی قەبارەی ئەو وەبەرهێنانەی بە شێوەیەكی سەرەكی لە كۆماری چین هاتووە بۆ كۆریا. توانای ناوهكی كۆریای باشوور كۆریای باشوور خاوهنی 20 كورهی ئەتۆمیی (ناوهكی)ه، كهنزیكهی له 40%ی وزهی كارهبا لهو وڵاته بهرههمدههێنن. لهساڵی 1990 دوای تۆماری كرد، بهتایبهتی لهگهڵ ئهو گهشه گهورهیهی لهپیشهسازیه قورسهكان، پیشهسازی دروستكردنی ئۆتۆمبێل، دروستكردنی گهشتی و ئامێره گهورهكان بهدهستی هێنا، ئیتر خواست لهسهر وزهی كارهبایی ساڵانه بهڕێژهی له 9% زیاد دهكات. پڕۆژهكانی ئاینده لهساڵی 2007، كۆریا پلانێكی داڕشت بۆ جێبهجێ كردنی پڕۆگرامێكی ناوهكیی بۆ ماوهی 4 ساڵ، بهئامانجی بردنی كۆریای باشور بۆ پلهی پێنجهم لهسهر ئاستی جیهاندا لهڕووی تێكڕای ئاستی بهرههمهێنانی وزهی ناوهكیی به بهراورد لهگهڵ ئاستی بهكاربردنی وزهی كارهبا لهو وڵاتهدا، كه هیواداره لهساڵی 2035 رێژهی بهرههمهێنانی بگاته له 60%. ئهم پڕۆگرامه كاردهكات بۆ بونیاتنانی چهند كورهیهكی سهلامهت و پارێزراو له جۆری (ABR 1400) كهكۆی تێچوونهكهی دهگاته 100 ملیار دۆلارو بڕیاره كاركردن تیایدا لهساڵی 2030 تهواو بێت .
سەركۆ جەمال حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند ساڵێكە داوای ئەو قەرزانە دەكات كە بەوتەی خۆی لەلای وەبەرهێن و كۆمپانیا و بازرگانانە، بۆ ئەو مەبەستەش رێوشوێنی دەستپێكردووە، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستانیش دەڵێت تائێستاش بەشێك لەكۆمپانیا و بازرگانەكان قەرزیان بە حكومەت نەداوەتەوە. بەپێی نوسراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەشێكی زۆری قەرزەكان نزیكەی 15 ساڵی بەسەردا تێپەڕیوەو بازرگانان و وەبەرهێنەران لەكاتی خۆیدا نەیانداوەتەوە بەوهۆیەوە لەگەڵ ئەو سووەی چووەتەسەری گەیشتووەتە یەك ترلیۆن و 307 ملیار و 793 ملیۆن و 798 هەزار دینار كە لەبنەڕەتدا 513 ملیار و 500 ملیۆن و 114 هەزار و 843 دینار بووە. بۆ وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەش ئەنجومەنی وەزیران داوای لەوەزارەتی دارایی كردووە ئەو قەرزانە پاكتاو بكات، وەزارەتی داراییش داوای لەوەزارەتی داد كردووە دەست بەفرۆشتنی موڵك و ماڵی خاوەن قەرزەكان بكات. بەپێی نووسراوەكان كە هەندێكیان بۆ سەردەمی كابینەی بەرهەم ساڵح سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتی حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە چەندین جار حكومەتی هەرێم داوای لەچەند كۆمپانیایەك كردووە قەرزەكانیان بدەنەوە، داواكارییەكەش بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری و بانكەكان نێردراوە. لەدوایین ئاگاداركردنەوەشدا كە مێژووەكەی بۆ ساڵی 2019 دەگەڕێتەوە ئەنجومەنی وەزیران لە رێگەی دیوانی ئەنجومەنەكەوە وەزارەتی دارایی ئاگاداركردووەتەوە كە دوایین جار قەرزارەكان ئاگادار بكەنەوە لەو ماوەیەی بۆیان دیاریكراوە قەرزەكان بدەنەوە. هاوڵاتى بۆ وەرگرتنی رای وەزارەتی دارایی پەیوەندیكرد بە نەبەرد فوئاد وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵام ناوبراو وتی :» ئاگاداری ئەو نووسراوە نیم بۆیە قسەی لەسەر ناكەم». هاوكات یاسین مەحمود، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان، بەهاوڵاتى وت :»بەهۆی ئەوەی نووسراوەكان كۆنن ئاگادارنیم بەوردی چی كۆمپانیایەك قەرزی داوەتەوە یاخود نا، بەڵام هەندێك لەكۆمپانیاكان بەڕێگەی جیاواز قەرزەكانیان داوەتەوە بەحكومەت». یاسین مەحمود كە هاوكات سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای بەڕێزە وتیشی: «ئەوەندەی ئاگاداربم تائێستا كۆمپانیای نالیا یەكێكە لەو كۆمپانیایانەی قەرزی بە حكومەت نەداوەتەوە، بەڵام كۆمپانیای بەڕێز سەرجەم قەرزەكانی بۆ حكومەت گەڕاندووەتەوە». بەپێی زانیارییەكانی هاوڵاتى، له كابینەكانی پێشووی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا ژمارەیەكی زۆری كۆمپانیا و بازرگان قەرزیان لەحكومەت كردووە و تا ئێستا ئەو قەرزانە نەدراونەتەوە. كاتی خۆی قەرزەكانی بە پێوەری یاسایی كراوەو لەجیاتی قەرزەكە، خانوو، یان موڵكێك وەك رەهن له بەرامبەر ئەو قەرزە خەوێنراوە، قەرزەكانیش جۆراوجۆرون، بەشێكیان قەرزی بچووكە، بەشێكیان قەرزی بازرگانین، بەشێكیان قەرزی گەورە و قەرزی بچووك و پرۆژەی بازرگانین، بەڵام لەهەمان كاتیشدا كۆمپانیا و بازرگان هەیە پارەیان لای حكومەتە. هەر بەپێی زانیاریەكان لە مانگی هەشتی 2021 ەوە حكومەت دەستی بەسەر رەهنی قەرزداراندا گرتووە و هاوكات لە 13ی 5ی 2020 حكومەت لەڕێگای نووسراوێكەوە داوای لە بانكەكان كردووە لیژنەی تایبەتمەند پێكبهێنن بۆ پۆلێنكردنی قەرزەكان و رێكارەكانی وەرگرتنەوەی قەرزەكان. پێشتر عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو: بەپێی یاسای قەرزی ساڵی 1977، هەر بازرگانێك پارەی حكومەتی لابێت، دەبێت لە بەرامبەر ئەوەدا رەهنی دانابێت، جا ئەو رەهنە خانوو، كۆمپانیا، یان هەر شتێكه، بۆ ئەوەی ئەگەر لە ماوەی دیاریكراودا قەرزەكان نەدەنەوە، ئەوەی بەڕەهن دانراوە حكومەت لێی وەردەگرێت و لەجیاتی قەرزەكە دەیفرۆشێت، یان دەیخاتە سەر میلاكی وەزارەتی دارایی و ئەم یاسایەش لە 1/7/2020ـوە جێبەجێ كراوه. سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندبوو:» هەرچەندە ئەمە پرۆسەیەكی كەمێك ئاڵۆزەو رێكاری خۆی هەیه، چونكە ئەگەر هات و ئەو رەهنەی دایناوە بەشی ئەو قەرزەی نەكرد كە لەحكومەت كردوویەتی، دەبێت ئەوەی دەمێنێتەوە وەك قەرز لێی وەربگیرێتەوه».
سازدانی: ئارا ئیبراهیم وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان دەڵێت حكومەتی هەرێم هەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی كەرتە خزمەتگوزارییەكان بە خەسخەسە بداتە كەرتی تایبەت و دەشڵێت:» ساڵی داهاتوو كارەبا دەدرێتە كەرتی تایبەت، وەك چۆن وەحدەی مۆبایل دەكڕدرێت ئەواش وەحدەی كارەبا دەكڕین». یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى، ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان بەرەو باشتر دەڕوات و شتێك نەماوە ناوی قەیرانی دارایی بێت. هەروەها ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی ئەرێنییەو ئیتر لەمەودوا كێبڕكێ لەنێوان پارێزگاكاندا دروست دەبێت بۆ سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنان. هاوڵاتى: دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی گشتی لەچ ئاستێكدایە؟ یاسین مەحمود: بەدڵنیاییەوە ئەمساڵی 2021 گۆڕانكاری گەورە روویداوە بەراورد بەساڵانی رابردوو 2020 و 2019دا، هەرێمی كوردستان دەتوانێت سوودی گەورە ببینێت لەو گۆڕانكارییانەی كە روویداوە هەر لەقەیرانی دارایی و دواتر شەڕی داعش و دواتر ئەوەی لە ریفراندۆم تووشی كێشە بووین، خۆتان باش دەزانن كە لەگەڵ حكومەتی عێراق رووبەڕووی كێشەی گەورە بووینەوەو دواتر كۆرۆنای هاتەسەر، لەهەمووی خراپتر نرخی نەوت زۆر دابەزیبوو، ئێستا ئەمانە قۆناغ بەقۆناغ ئێمە بەجێمان هێشتووە. هەرێمی كوردستان لە دۆخی ئێستادا دەتوانێت گەشەیەكی باش بدات بەهەموو سێكتەرە ئابوورییەكان، ئەو خاڵانەی بۆم باسكردی ئێستا پێچەوانەكەی هەیە كە نرخی نەوت لەجیهاندا بەرزبووەتەوە كاریگەری ئەرێنی بۆ هەرێمی كوردستان هەیە جۆرێك لەئیستقراری ئابووری دروستكردووە، دراوی عێراقی جێگیر بووە، لەبەرانبەر ئەوەدا دراوی وڵاتانی توركیاو ئێران و سوریا بەتەواوی دابەزیوون و وەبەرهێنەكانیان روو لەهەرێمی كوردستان دەكەن بۆ سەرمایەگوزاری، لەوڵاتەكانی خۆیان تۆقیوون كە دراوسێی هەرێم و عێراقن، بۆیە هەرێم دەتوانێت بڵێت دۆخی ئابووریم ئارامی بەخۆیەوە بینیوە. هاوڵاتى: ئایا ئێستا قەیرانی دارایی لەهەرێمی كوردستاندا ماوە؟ یاسین مەحمود: شتێك نەماوە ناوی قەیرانی دارایی بێت، ئێستا لەسەروبەندی كۆتایی هاتنی قەیرانی داراییدان، پەیوەندییەكانمان لەگەڵ بەغدا زۆر باش بووە، بە رەسمی بەغدا رایگەیاندووە كە تا كۆتایی ئەمساڵ مانگانە 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەكات. قەیرانی دارایی هەرێم تەنها نەبوونی نەختینە بووە، خۆ تووشی هیچ داڕمانێكی دیكەی ئابووری نەبووەتەوە، نەمانی نەختینە و لەماوەی رابردوو بەشێوازێكی زانستی مومارەسەی ئابووری نەكردبوو ژمارەیەكی بەرچاو فەرمانبەری دامەزراند، بەبێ بەرنامەش هەندێ پرۆژە جێبەجێ كرابوو، لەسێكتەری وزەشدا بە راستی نەمانتوانیبوو ئەو سێكتەرە بخەینە خزمەتی ژێرخانی ئابوورییەوە كە سەرچاوەی یەكەمی داهات بوو، ئەگەر ئیرادە هەبێت قەیرانی دارایی لەهەرێمی كوردستاندا نەماوە، ئەگەر ئەم رێككەوتنەی هەرێم و عێراق بەردەوام بێت زۆر بەئاسانی دەتوانێت جوڵەی بازاڕ هەم لەڕووی راكێشانی وەبەرهێنەرو بەگەڕخستنی سەرمایەی ناوخۆییەوە دەتوانێت زۆر پێشبكەوێت. كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم زۆر گرنگی بەباج داوە، هیچ كابینەیەك لە حكومەتەكانی پێشوو بەقەدەر ئەم كابینەیە گرنگی بەباج نەداوە، حكومەتی هەرێم وا هەنگاو دەنێت هەر بەباج و داهاتەكانی ناوخۆ وا بكات پێویستی بەو 200 ملیار دینارەی بەغدا نەمێنێت. هاوڵاتى: موڵك و عەقارات لەهەرێمی كوردستاندا زۆر بەرزبووەتەوە هۆكارەكەی چییە؟ یاسین مەحمود: لەساڵی 2009 تا 2013 موڵك و عەقارات بەشێوەیەكی زۆر ناتەندروست بەرزبووەوە، لە 2014 تا 2017 بەشێوەیەكی ۆر ناتەندروست دابەزی، بەڵام دەتوانین بڵێین لەدوای لەساڵی رابردوو و ئەمساڵیش موڵك و عەقارات بەرزبووەتەوە، چونكە خەڵکێكی زۆری شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق موڵك و ماڵ لەهەرێمی كوردستان دەكڕن، لەسەدا 70%ی عەرەب موڵك و ماڵ لەهەولێر دەكڕن، ئەمە بۆ هەرێم زۆر باشەو سەرمایەو هەلی كار دەهێننە هەرێمی كوردستانەوە، پێشتر بەناوی ئەوەی كە دیمۆگرافیای كوردستان تێكدەچێت مامەڵەیان بۆ عەرەب نەدەكرد یان دوو مانگی پێدەچوو، بەڵام لەئێستادا هەر عەرەبێك موڵك لەهەرێمی كوردستاندا بكرێت لەماوەی یەك دوو رۆژدا كارەكانی بۆ رایی دەكرێت. لەسەرتاسەری عێراقدا 129 هەزار خانەوادەی عەرەب و هەرێمی كوردستان موڵك و یەكەی نیشتەجێبوونیان لەوڵاتی توركیا كڕیوە، بەداخەوە تووشی زەرەر بوون، هەتا ئەوانەی كڕیویانە لەسەدا 40% بۆ لەسەدا 50% لەزەرەردایە، لەهەرێمی كوردستانیش چوار پێنج هەزار خانەوادە یەكەی نیشتەجێبوونیان لەتوركیا كڕیوەو تووشی زەرەر بوون. هاوڵاتى: شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان چ كاریگەرییەكی ئەرێنی دروستدەكات؟ یاسین مەحمود: كاریگەری زۆر باش دروستدەكات لەسەر جەستەی ئابووری هەرێمی كوردستان، مونافەسەی گەورە لەنێوان پارێزگاكاندا دروستدەكات و هەلی كار زیاد دەكات، ئێستا هیچ حوجەیەكمان نەماوەو پارێزگار دەتوانێت رۆڵی سەرۆكی حكومەت ببینێت و ئەنجومەنی پارێزگاكان دەتوانن لەچاودێریكردنی پرۆژەكان رۆڵی پەرلەمان ببینن، هەر بەڕێوەبەرایەتییەك دەتوانێت رۆڵی وەزارەتێك ببینێت، لەمەودوا بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان دەتوانێت رۆڵی وەزارەتێك ببینێت، ئەمە زەمینەی لەبارتر دەهێنێتە پێشەوە بۆ وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری، لەناو خودی پارێزگاكاندا رۆتین كەمبكەینەوەو دادپەروەری بنیاد بنێین، بەڵام لەگەڵ شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكانی دەستەی وەبەرهێنان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكان، پێویستە سەرجەم وەزارەتەكان هەمان بڕیار بدەن، چونكە ئەوكات كارئاسانی تەواو بۆ كارەكان دەكرێت و سوودی گەورەتر دەگەیەنێت بەپارێزگاكان و مونافەسەی ئاوەدانی و پێشخستنی وەبەرهێنان دروست دەكات. هاوڵاتى: كابینەی نۆیەم وەك خۆیان رایانگەیاندووە گرنگی بەهەمانگی لەگەڵ كەرتی تایبەت دەدەن، پێتانوایە حكومەت كەرتە خزمەتگوازییەكانی وەك كارەباو پەروەردەو تەندروستی دەداتە كەرتی تایبەت ئەوەندەی لەنزیكەوە ئاگاداربن؟ یاسین مەحمود: هەموو ئەو سێكتەرە خزمەتگوزاریانەی كە پەیوەندی بەژیانی خەڵكەوە هەیە دەدرێتە كەرتی تایبەت، سیاسەتی ئێستای حكومەتی هەرێم روون و ئاشكرایە كە دەیەوێت جۆرەكانی خزمەتگوزاری بەهەموو جۆرەكانی كارەباو پەروەردەو تەندروستی بداتە كەرتی تایبەت. لەچەند ساڵی رابردوو لە چاوپێكەوتنێكمدا هەر لەگەڵ رۆژنامەی هاوڵاتى باسمكردووە كە خەرجییەكی زۆر دەڕوات بۆ خزمەتگوزارییەكانی كارەبا و بەفیڕۆدانی گەورەی تێدایەو ساڵانە سەدان ملیۆن دۆلار بەفیڕۆ دەچێت، ئەوەتا ساسان عەونی وەزیری شارەوانی باسی كردووە كە ساڵانە 311 ملیار دینار بۆ دابینكردنی ئاوی پاك تەرخان كراوە كە حكومەتی هەرێم ساڵانە 11 ملیار دیناری دەستدەكەوێتەوە لەپارەی ئاو. لەساڵی داهاتوو كارەبای هەرێم بەتەواوەتی خەسخەسەی پێ دەكرێت و دەدرێتە دەست كەرتی تایبەت، كاری زۆری بۆ كراوە لەلایەن حكومەتەوە بۆ ئەوەی پرۆسەكە خێراتر بكرێت. سێكتەری كارەبا لەهەموو وڵاتێكدا وەك بەدیلی وزە بەكاردەهێندرێت و پارەی دەستدەكەوێت، تەنها لەهەرێمی كوردستاندا كارەبا بەفیڕۆ دەدرێت، قازانجی ئێستای كەرتی كارەبا تەنها دەچێتە گیرفانی كەرتی تایبەتەوەو حكومەت هیچی لێ دەستناكەوێت و زەرەرەكەی خۆی دەیدات. ئەوەی كابینەی نۆیەم هەنگاوی بۆ ناوە هەریەك لەكەرتی كارەباو پەروەردەو خوێندن و تەندروستی هەر هەمووی دەدرێتە كەرتی تایبەت، چونكە حكومەت ساڵانە پارەیەكی زۆر بۆ ئەم كەرتانە خەرج دەكات، نیوەی بەفیڕۆ دەروات، زۆری نەماوە وەك وڵاتانی دیكەی لێبێت، وەك چۆن ئێستا لەهەندێ لە پرۆژە نیشتەجێبوون و سیتییەكاندا كارەبا وەك كارتی مۆبایل بەوەحدەیە بەو شێوەیەی لێدێت و ئەوكاتە هاووڵاتیان كەمتر كارەبا بەكاردەهێنن. هاوڵاتى: ژمارەی ئەوانەی خاوەنی ملیۆنان دۆلارن لەهەرێمی كوردستاندا چەندە؟ یاسین مەحمود: لەهەرێمی كوردستاندا 10 هەزار كەس سەروەت و سامانیان بەموڵكەوە لەسەروو پێنج ملیۆن دۆلارەوەیە، واتا لە پێنج ملیۆن دۆلارەوە دەستپێدەكات تا سەدان ملیۆن دۆلار، بەڵام رەقەمە گەورەكان 13 كۆمپانیان كە سەرمایەكانیان ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە لە ملیارێك دۆلارەوە دەستپێدەكات تا 6.7ملیار دۆلار، كە دوو كۆمپانیای گەورە لەسلێمانی و هەولێر لەمونافەسەی گەورەدان بۆ ئەوەی ژمارە گەورەكە تۆمار بكەن و ببنە رەقەمی یەكەم، لەو 13 كۆمپانیایە دووانیان حزبی نین، ئەوانی دیكە نیمچە حزبین، دوو كۆمپانیای حزبیشمان هەیە. هاوڵاتى: ئایا چەند هەزار كۆمپانیای بیانی لەهەرێمی كوردستاندا كاردەكەن؟ یاسین مەحمود: لەهەرێمی كوردستاندا پێنج هەزار كۆمپانیای بیانی بوونیان هەیەو كاردەكەن كە ریزبەندی یەكەمی كۆمپانیا بیانییەكان، كۆمپانیا توركییەكانن، كە لەسەدا 67% كەلوپەلی بیناسازی لەوڵاتی توركیاوە دێتە هەرێمەوە، ئینجا بەدوایدا ئێران دێت، ئینجا وڵاتانی دیكە، بۆ خۆمان لەهەرێمی كوردستان لەمەوادی بیناسازی وەك شیش و چیمەنتۆ چەند مەوادێكی دیكە لەسەدا 11% دابین دەكەین. ئەو سوودەی كۆمپانیا توركییەكان لەهەرێمی كوردستاندا بینیویانە لەبوارەكانی كەلوپەلی بیناسازی و بازرگانی و بەڵێندەرایەتی دووبەشیان بردووەو كۆمپانیا بیانییەكانی دیكەو ناوخۆییەكان تەنها یەك بەشیان بردووە. هاوڵاتى: بەشێك لەگەنجان و خانەوادەكانی هەرێم كۆچ دەكەن بۆ هەندەران، پێتوایە دۆخی ئابووری باش دەبێت تا كۆچكردن كەمببێتەوە؟ یاسین مەحمود: لە2014 تائێستا ئەوە حەوت ساڵە لەهەزاردا یەك کەس، حكومەت دەرچووەكانی دانەمەزراندووە، كەرتی تایبەت شەش حەوت مانگە هەناسەیان بەبەردا هاتۆتەوەو كۆمپانیاكانیان هەلی كار رادەگەیەنن، لەشەش ساڵدا ئەزانن چەند كەس زانكۆو پەیمانگاكانی تەواو كردووە، ئەگەر حكومەت دامەزراندنی نەبێت و لەبازاڕدا هەلی كاری بۆ نەڕەخسێت ناچارە كۆچ بكات. لە 2006 تا 2012 كۆچكردن پێچەوانە بووەوە لەبەرئەوەی پارە زۆر بوو پرۆژەو كار هەبوو، تەنها لەكەرتی تایبەتدا نزیكەی 700 هەزار كەس ئیشی دەكرد، ئێستا لەسەرتاسەری هەموو كوردستاندا تەنها 138 هەزار كەس كاردەكەن.
ئارا ئیبراهیم حكومەتی هەرێم بۆ مووچەی مانگی حەوتی ئەمساڵ مووچەی تەواو دابەشكرد بەبێ لێبرین و لە بەغداوە دڵنیایی دەدرێت لەناردنی مانگانەی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان. بەپێی یاسای بودجەی 2021ی عێراق، حكومەتی هەرێم پشكی لەسەدا 12.67ی بۆ دیاری كرا لەبەرنبەر ناردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە نرخی كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانی عێراق و لەسەدا 50ی داهاتە نانەوتییەكان. پاش 17 جار لە چوونی وەفدی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، مستەفا كازمی بەڵێنیدا مانگانە بڕی 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات. مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، كەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سرووشتییەكان و د.دارا رەشید وەزیری پلاندانان كۆبوونەوە و سەرۆكی حكومەت رایگەیاند :» پێمخۆشە بە مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان رابگەیێنم كە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای ئابووری و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانیشە كە لەم مانگەوە لێبڕینی مووچە نامێنێت و بەبێ لێبڕین مووچە دابەش دەكرێت». سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند:»ئەگەر حكومەتی فیدراڵیش بەردەوام بێت لە جێبەجێكردنی بەڵێنەكەی و ناردنی ئەو بەشە بودجەیەی كە لە چوارچێوەی یاسای بودجەی فیدراڵی لەسەری رێككەوتووین، ئەوە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بەردەوام دەبێت لە پێدانی مووچە لە كاتی خۆی و بە تەواوی». هاوكات، وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاند :» ئەنجومەنی باڵای ئابوری ھەرێم بڕیاریدا موچەی مووچەخۆران بەتەواوەتی تەمویل بكرێت و ھیچ بڕە پارەیەكی لێ كەمنەكرێتەوە«. ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ئەم بڕیارەی حكومەتی ھەرێم، پاش ئەوە دێت كە حكومەتی عێراق لەسەر بنەمای یاسای بودجەی 2021 عێراق بڕە پارەیەك كە 200 ملیارە وەك سلفەی دارایی بۆ ھەرێم دەنێرێت. دوو ئەندامی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەدەن كە بەغدا مانگانە ئەو 200 ملیار دینارە رەوانەی هەرێم دەكات تا مستەفا كازمی سەرۆكی حكومەت بێت. سەركەوت شەمسەدین، ئەندامی هاوپەیمانی هیوا لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت:» بەپێی ئەو بەدواداچون و گفتوگۆیانەی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی عێراق كردومانە كە هەرێم داتاو ئامارەكانی داهاتە نانەوتییە فیدراڵییەكانیان پێداون». هەروەها وتیشی:» بەپێی رێكەوتنێكی سیاسی لەنێوان مستەفا كازمی و حكومەتی هەرێمدا مانگانە 200 ملیار دینار رەوانە دەكرێت تا كۆتایی ساڵ، بەڵام شەش مانگی پێشوو قەرەبوو ناكرێتەوە، واتا دەتوانین بڵێن بەكۆی ساڵەكە مانگانە 100 ملیار دینار دەكات». سەركەوت شەمسەدین، ئەوەشی دووپاتكردەوە كە دڵنیاییان وەرگرتووە كە تا مستەفا كازمی سەرۆكی حكومەتی عێراق بێت ئەو برە پارەیە دەنێردرێت بۆ هەرێم، وتیشی:» حكومەتی هەرێم مولزەم كراوە تەنها بۆ مووچە ئەو پارەیە خەرج بكات». سەركەوت ئەوەشی ئاشكرا كرد كە وەزیری دارایی عێراق تا ئێستاش ئامادە نییە لەدەرەوەی یاسای بودجە پارە بۆ هەرێم رەوانە بكات، بۆیە بەبریاری مستەفا كازمی لەرێگەی بانكی ناوەندی عێراقەوە ئەو 200 ملیار دینارە دەنێردرێت. هاوكات، رێبوار كەریم وەلی، ئەندامێكی دیكەی فراكسیۆنی هیوایە، لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى جەختی لەوەكردەوە كە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و دەستەی دەروازە سنورییەكان و دیوانی چاودێری دارایی قسەیان كردووە، وتیشی:» تا ئێستا بریارەكە ئەوەیە كە مانگانە ئەو 200 ملیار دینارە رەوانەی هەرێم بكرێت و هیچ كێشەیەكی ئەوتۆی لەسەر نییە
ئارا ئیبراهیم بەپێی داتا فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم داهاتەکانی نەوتو ناوخۆ زیاترن لەملیارێک دۆلار، بەڵام کابینەی نۆیەم بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی بەردەوامە لەلێبڕینی مووچەی مووچەخۆران. مەسرور بارزانی لەکاتی سوێندخواردنی لەپەرلەمانی کوردستان بەڵێنی دا کەکابینەکەی چاکسازی ئەبجام بداتو شەفاف بێت لەسێکتەرە جیاوازەکاندا، بەڵام پاش تێپەڕبوونی زیاتر لەدوو ساڵ هیچ دۆسێیەک روون نییە. هاوڵاتى بەدواداچوونی وردی بۆ داهاتەکانی نەوتو ناوخۆ کردووە بەپێی داتا فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم. داهاتی نەوت حكومەتی هەرێم رۆژانە (460) هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی دەرەوە دەكات و مانگانە (13) ملیۆن و (800) هەزار بەرمیل دەكات و لەئێستادا هەر بەرمیلێك نەوتی خاو بە (76) دۆلارەو ئەگەر هەرێم بە (11) دۆلار كەمتر بیفرۆشێت لەنەوتی برێنت ئەوا (897) ملیۆن دۆلار دەكات و بەدینار دەكاتە یەك ترلیۆن و (318) ملیار دینار. داهاتەكانی ناوخۆ داهاتی ناوخۆیی و نانەوتی هەرێمی كوردستان مانگانە گەیشتووەتە (350) ملیار دینارو مانگانە بەپێی وتەی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی كە بە پەرلەمانتارانیان راگەیاندووە. داهاتی ناوخۆو نانەوتی لەدوای قاچاغی و ئەوەی لەوەزارەتی دارایی تۆماردەكرێت لەسەرتاسەری هەرێم مانگانە (350) ملیار دینارە كە لەداهاتەكانی (گومرگی دەروازە سنورییەكان، سەرپێچی و موڵەت و ژمارەكردنی ئوتومبێل و مۆڵەت نوێكردنەوە، باج، پارەی كارەباو ئاو، رسوماتی خانوو و تەلاری بازرگانی و مۆڵەكان، ..هتد پێكهاتووە. (350) ملیار دینارەكە بەم شێوەیەیە كە سەد ملیار دیناری مانگانەی داهاتی رسومات و خزمەتگوزارییەكان، (160) ملیار دیناری گومرگی دەروازە سنورییەكان و زیاتر لە (90) ملیار دیناری داهاتی باجەكان. سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بۆ هاوڵاتى ئاشكرا كرد كەبڕیاردراوە لەڕێگەی چاكسازیكردن و سنورداركردنی قاچاغچێتی لەدەروازە سنورییەكان داهاتەكانی ناوخۆ لە (350) ملیار تاكۆتایی ئەمساڵ بگەیەننە (400) ملیار دینار. هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان هاوپەیمانان بەسەركردایەتی ئەمریكا بۆ هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە مانگانە (19) ملیۆن و (700) هەزار دۆلار كەنزیكەی (28) ملیار و (959) ملیۆن دینار دەكات دەداتە وەزارەتی پێشمەرگەو موچەی لیوا هاوبەشەكان و پێداویستییە سەربازییەكانیان بۆ ئامادە دەكەن. بەغداو یاسای بودجەی 2021 سەرەڕای ئەوەی لە 31ی ئازاری 2021 یاسای بودجە پەسەندكراو پشكی هەرێم جێگیركرا، بەڵام پاش سێ مانگ لەدەرچواندنی تائێستا جێبەجێ نەكراوەو هەرێمی كوردستان داهاتی نەوتی نەداوە بەعێراق و بەغداش هیچ بڕە بودجەیەكی نەناردووە، تەنها مستەفا كازمی بڕیاریداوە تاوردەكارییەكان تەواودەبێت (200) ملیار دینار رەوانەی هەرێم بكرێت و واژۆی كردووەو بڕیارە لەم هەفتەیەدا بگاتە هەرێم. دانەوەی قەرزەكان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری دارایی و وەبەرهێنان و ئەنجومەنی راژە رایگەیاند كە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بەردەوام و مانگانە (253) ملیۆن دۆلار كە دەكاتە (379) ملیار دینار دەداتەوە بەقەرز. مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەپەرلەمانی كوردستان لەساڵی رابردوو رایگەیاند كە كابینەكەی (28) ملیار دۆلار قەرزارەو بەرنامەیان هەیە بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە، بەڵام وردەكاری چۆنێتی وەرگرتنی قەرزەكان و دانەوەی ئاشكرا نەكرد. «داهاتەكانی نەوتو ناوخۆی هەرێم ملیارێك دۆلاریان تێپەڕاند» ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەڵێت: »مووچەخۆران تەنها لەسەدا (59)ی موچە وەردەگرن سەرەڕای ئەوەی داهاتەكانی ناوخۆو نرخی نەوت زیادیان كردووە». شێركۆ جەودەت، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت:» (57) پەرلەمانتار واژۆمان كردووە كە حكومەت بێتە پەرلەمان و بڕیاری كۆتایی لەسەر لابردنی لێبڕینی لەسەدا 21%ی موچە بهێندرێت، ئەگەر نەهاتن ئەوا پەرلەمان دەتوانێت بڕیاربدات كە لێبڕینی موچە نەمێنێت ئەو دەسەڵاتەی هەیە». ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد كە سەرەڕای ئەوەی موچەخۆران لەسەدا 21%ی موچەیان لێدەبڕدرێت، بەهای دیناریش بەرانبەر بەدۆلار لەسەدا 20% دابەزیوە، واتا موچەخۆرانی هەرێم لەئێستادا لەسەدا (59)ی موچەكانیان وەردەگرن. شێركۆ جەودەت ئەوەشی دووپاتكردەوە «ساڵێكە حكومەتی هەرێم باسی چاكسازی دەكات و لێبڕینی موچە بەردەوامە سەرەڕای ئەوەی نرخی نەوت دووقات زیادی كردووە ئێستا بەرمیلێك نەوتی خاو بە (76) دۆلارە، داهاتی نەوت كە بەدۆلارە دەكرێتەوە بەدینار لەسەدا (20) زیادی كردووە بۆ حكومەت». « بەپێی ژمارەو داتا فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، داهاتەكانی نەوت و ناوخۆ یەك ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، بەڵام حكومەت بێ منەتە بەرانبەر خەڵك و هاووڵاتییەكانی، فەرموون چاكسازی لە موچەدا بكەن و موچەی بندیوارەكان ببڕن و موچەی تەواو دابەش بكەن». ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە ئەولەویەتیان ژیان و گوزەرانی خەڵكەو دەشڵێت:» پەرلەمان بڕیاریش بدات لێبڕینی موچە كۆتایی پێبێت ئەگەر حكومەت جێبەجێی نەكات سوودی نابێت». عوسمان كەریم، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت:» ئەمڕۆ دووشەممە كە كۆبوونەوەی پەرلەمانە باسی موچەو قوتی ژیانی خەڵك دەكەین، چونكە ئەوە ئەولەویەتمانە لەگەڵ دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆكانی هەرێم». ناوبراو هێمای بۆ ئەوەشكرد كە پەرلەمان ناتوانێت بەبێ هەماهەنگی حكومەت بڕیار لەبارەی كۆتایی هێنان بەلێبڕینی موچەوە بكات، وتیشی:»ئەگەر پەرلەمان بڕیاری كۆتایی هێنان بە لێبڕینی موچەش بكات كەحكومەت نەیەوێت جێبەجێی بكات هیچ سوودی نابێت، بۆیە بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران ئەو بڕیارە بدرێت باشترە». پەرلەمانتارێكی گۆڕان دەڵێت داهاتەكانی ناوخۆ (350) ملیار دیناری تێپەراندووە. دابان محەمەد ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:» نرخی نەوت نزیكی (30) دۆلار بوو، ئێستا نرخی نەوت (76) دۆلارە، وەزیری سامانە سروشتییەكان بێدەنگە، نرخی بەنزین (550) دیناربوو، ئێستا (800) دینار بەرەو ژوورە، لێدوان و قسەیەكی نیە». ناوبراو ئەوەشدەخاتەڕوو كە ئەوكات (120) ملیۆن دۆلار لەداهاتی نەوت بۆ موچە تەرخان دەكراو موچە بەلێبڕینی 21% دابەش دەكرا، «ئێستا (300) ملیۆن دۆلار لەداهاتی نەوت بۆ موچە تەرخان دەكرێت لێبڕین هەر لە 21% و وتەیەكی نیە! پارەی نەوت لەبانكەكانی توركیا كێشەی بۆ دروستدەبێت، زۆر كەس روونكردنەوە دەدەن ئەو نەبێت». دابان محەمەد، جەختلەوەدەكاتەوە چەند بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران هەبوو بۆ پێداچوونەوەی مەلەفی نەوت و كەمكردنەوەی خەرجیەكان، ئەویش وەك پێكهێنانی هێزی هاوبەش بۆ خاڵە سنورییەكان تائێستا هیچی لێ شین نەبووە. كۆمپانیا هەیە، تەنیا لەسەدا پێنجی نەوتی هەرێم بەرهەم دەهێنێت و خاوەنی 62% ی كێڵگەیەكە، بەڵام (607) ملیۆن دۆلاری خەرجی ماوە لای حكومەتی هەرێم وەریبگرێتەوە!!!». سەرچاوەیەكی باڵای حكومەتی هەرێم كە لەبەر هەستیاری پێگەكەی نەیویست ناوی بهێندرێت، بۆ ئەوەی باسكرد كەحكومەتی هەرێم لەپێش پەرلەمانتارانەوە دەیەوێت لێبڕینی موچە نەمێنێت، بەڵام توانای دارایی هەر ئەوەندەیە. لەبارەی داهاتەكانی نەوت و ناوخۆوە وتی:»داهاتەكانی ناوخۆ گەیشتووەتە ئەو ژمارەیە كەباسی دەكەیت، بەڵام داهاتی نەوت لەسەدا (48)ی لێ دەڕوات بۆ خەرجییەكان و حەقی گواستنەوەو شایستەی كۆمپانیاكان و بەشێكیشی بۆ دانەوەی قەرزەكانە، ئەوەی پەرلەمانتاران باسی دەكەن لەوردەكارییەكانی ئەو پرسە تێنەگەیشتوون یان لایان نییە».
سازدانی: ئارا ئیبراهیم بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژە بەوە دەدات كە» ئەگەر مانگانە لەبەغداوە بری (200) ملیار دینار بنێردرێت كێشەی لێبڕینی موچە چارەسەر دەبێت و ئەوكات حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ لێبڕین دەتوانێت موچە دابەشبكات». دكتۆر فازڵ نەبی، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بەو پێیەی كۆمپانیا نەوتییەكان بەرژەوەندیان لەهەرێمدا هەیە دەتوانێت پێداچونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكاندا بكات وەك ئەو دەڵێت:» كۆمپانیا نەوتییەكان بەرژەوەندییان لەهەرێمدا هەیە، رەنگە ئامادەبن بچنە ژێر باری هەندێك گۆڕانكاری لەگرێبەستەكاندا». ناوبراو دەشڵێت:» لەنزیكەوە ئاگادارم كە رەزامەندی دراوە بانكی TBIی وەرگرتنەوەی قەرزەكەی لەحكومەتی هەرێم بۆ ئەمساڵ كەمانگانە (55) ملیار دینارو كەسرێكە كەمبكاتەوە بۆ (25 تا 30) ملیار دینار تا پارەی زیاتر بۆ هەرێم رەوانە بكرێت». هاوڵاتى: رێككەوتن یاسای بودجەی 2021 لەقازانجی هەرێمە جێبەجێ بكرێت یان عێراق، لەكاتێكدا داوای داهاتی (250) هەزار بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ دەكەن كە لەسەروو (70) دۆلار زیاترەوە عێراق دەیفرۆشێت؟ فازڵ نەبی: تائێستاش یاسای بودجەی 2021ی عێراق ئەگەر جێبەجێ بكرێت لەقازانجی هەرێمی كوردستاندایە، راستە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە ئەوەندە قازانجی هەرێم كەمدەبێتەوە لەو روانگەیەی کە عێراق داهاتی نەوت بەنرخی سۆمۆ وەردەگرێت، مەسەلەن كە نرخی نەوت بە (50 بۆ 55) بووە مومكینە مانگانە (200) ملیار دینار بهاتایە بۆ هەرێم، بەڵام مانگی یەك تا شەش كە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە مومكینە مانگانە (50 بۆ 60) ملیار دینارێك بۆ هەرێم بنێردرێت، بەڵام هەر لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستاندایە. بەڵێ بۆ زانیاری تەئكیدم هەیەو لەگەڵ بەرپرسی ئەو دۆسییەیە لەنزیكەوە قسەمان كردووە كە بۆ ئەمساڵ نەك بۆ ساڵەكانی دیكە ئەو مەبلەغە كەمانگانە (55) ملیارو كەسرێكە كەمبكرێتەوە بۆ (25 تا 30) ملیار دینار، بەڵام هێشتا رێككەوتنی لەسەر نەكراوە، بەڵام رەزامەندی نیشاندراوە كە بۆ ئەمساڵ كەمبكرێتەوە هاوڵاتى: بڕیاری ناردنی 200 ملیار دینار وەك سولەفەیە تا وردبینی چاودێری دارایی لەنێوان هەردوولا جێبەجێ دەكرێت؟ یان بەغدا هەر ئەوەندە رەوانە دەكات؟ فازڵ نەبی: بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران دیاری دەكات، ئەگەر بڕیارەكە وەكو سولفە بێت و ناوی وا نرابێت تا ئەوكاتەی یاسای بودجە جێبەجێ دەكرێت ئەوە لەناحیەی قانونی راستە و دەبێت وەزارەتی دارایی جێبەجێی بكات، بەڵام ئەگەر ناوی سولفە لەنوسراوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا نەهاتبێت و تەنها ئەوە نووسرابێت كەمانگانە (200) ملیار دینار مانگانە بۆ هەرێم رەوانە بكرێت ئەوە لەناحیەی قانونی ئیشكالی تێدایە، بۆیە وەزارەتی دارایی تائێستا بڕیارەكەی جێبەجێ نەكردووە، چونكە ئەگەر لەناحیەی یاسایی كێشەی تێدابێت ناتوانی جێبەجێی بكەیت. جارێكی تر دەگەڕێمەوە سەر ئەوەی ئەگەر سولفە نووسرابێت لەبڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كەسولفەش بۆ یەكجار دەنێردرێت تا تەسفیە لەنێوان هەردوولادا دەكرێت. قەرارێك كە لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەرچووە كە (200) ملیار دینار بنێردرێت، بەڵام ئەگەر نووسرابێت سولفە تا ئەوكاتەی وردبینییەكان تەواو دەبێت هیچ كێشەی سیاسی تێدا نییەو دەبێت وەزارەتی دارایی ئەو بڕیارە جێبەجێ بكات هاوڵاتى: پێتانوایە دۆخی دارایی هەرێم بەناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە باشتر دەبێت، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بەموچەوە هەیە كە بێ لێبڕین دابەش بكرێت؟ فازڵ نەبی: بەڵێ بەتەئكید ئەگەر مانگانە لەبەغداوە بڕی (200) ملیار دینار بنێردرێت كێشەی لێبڕینی موچە چارەسەر دەبێت و ئەوكات حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ لێبڕین دەتوانێت موچە دابەش بكات، بەڵام كێشەكە لێرەدایە ئایا مانگانە بەفعلی (200) ملیار دینار دەنێردرێت، چونكە بەپێی یاسای بودجەی 2021 مانگانە ئەو بڕە نانێردرێت و بەپێی یاساكەو بەپێی نرخی نەوت ئەو مەبلەغە دەگۆڕێت. قەرارێك كە لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەرچووە كە (200) ملیار دینار بنێردرێت، بەڵام ئەگەر نووسرابێت سولفە تا ئەوكاتەی وردبینییەكان تەواو دەبێت هیچ كێشەی سیاسی تێدا نییەو دەبێت وەزارەتی دارایی ئەو بڕیارە جێبەجێ بكات، هەرچەندە وەزیری دارایی عێراق دەنگی بە بڕیارەكە نەداوە. هاوڵاتى: پێتانوایە بەغدا دەیەوێت یاسای بودجە جێبەجێ بكرێت ئەوەی پەیوەندی بەهەرێمەوە هەیە كە لەماددەی 11ی یاساكەدا هاتووە؟ فازڵ نەبی: بەغدا بەسەر دوو تیم دابەش بووە، تیمێك كە لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی عێراقیدان زۆر حەز دەكەن یاسای بودجە جێبەجێ بكرێت لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا، تیمێك هەیە كە نایەوێت یاساكە جێبەجێ بكرێت، ئنجا لەبەر بوونی دوو تیم پیاو ناتوانێت بۆچوونی راست بزانێت. هاوڵاتى: حكومەتی هەرێم نزیكەی حەوت ترلیۆن دیناری بانكی تی بی ئای قەرزارە بەپێی ماددەی 11ی بودجەی عێراق دەبێت مانگانە (50) ملیار بدرێتەوە بەو بانكە، پێتانوایە حكومەتی هەرێم لەتوانایدایە مانگانە ئەو پارەیە بداتەوە یان رەزامەندی دراوە ئەو بڕە كەمبكرێتەوە بۆ (30) ملیار دیناری مانگانە؟ فازڵ نەبی: بەڵێ بۆ زانیاری تەئكیدم هەیەو لەگەڵ بەرپرسی ئەو دۆسییەیە لەنزیكەوە قسەمان كردووە كە بۆ ئەمساڵ نەك بۆ ساڵەكانی دیكە ئەو مەبلەغە كەمانگانە (55) ملیارو كەسرێكە كەمبكرێتەوە بۆ (25 تا 30) ملیار دینار، بەڵام هێشتا رێككەوتنی لەسەر نەكراوە، بەڵام رەزامەندی نیشاندراوە كە بۆ ئەمساڵ كەمبكرێتەوە، بەڵام بۆ ساڵەكانی دیكە قەرەبووی ئەوە بكرێتەوە تا بۆ ئەمساڵ پارەیەكی زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت. هاوڵاتى: رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت باسی لەوەكرد كەمانگانە حكومەتی هەرێم 253 ملیۆن دۆلار قەرز دەداتەوە، واتا مانگانە زیاتر لە 379 ملیار دینار دەكات، پێتانوایە دەبێت ئەولەویەت بدرێت بەموچە و چارەسەری لێبڕین بكرێت؟ فازڵ نەبی: هەردووكی موهیم و گرنگە، دایمە لەهەموو چاوپێكەوتنەكان ئەو قسەیەم كردووە دەبێت دابەشكردنی مووچە ئەولەویەتی هەبێت، واتا دەبێت مووچە ئەولەویەتی هەموو شتەكانی دیكە بێت، بەڵام زۆرجار تۆ قەرزێكت كردووە كە ئەو قەرزانە ئەگەر دوابخرێت مومكینە دوو كێشەت بۆ دروست ببێت یەكیان ئەوەی كەئەوان قبوڵ نەكەن لەسەر ئەوەی ئەو جەدوەلەی قەرزانە دوابخرێت یان كەمبكرێتەوە كە رەنگە تووشی كێشەی دادگات بكات، كە ئەوانە وەسیقەی فەرمیان هەیە. هەروەها دواخستنی دانەوەی ئەو قەرزانە سوودی زۆر زیاتر دێتە سەر قەرزەكان، بۆیە حكومەتی هەرێم ئەو ملاحەزانەی بە نەزەری ئیعتبار وەرگرتووەو دەیەوێت ئەو قەرزانە لەكاتی خۆیدا بداتەوە. هاوڵاتى: بەڵام مەبەستم لەوەیە حكومەت كە 379 ملیار دینار قەرز دەداتەوە مانگانە كەمی بكاتەوە بۆ 200 ملیار دینار تا كورتهێنانی دابینكردنی موچەی پێ پڕبكاتەوە؟ فازڵ نەبی: ئەگەر حكومەتی هەرێم توانی بگاتە رێككەوتنێك لەگەڵ ئەوانەی قەرزی حكومەتیان لایە ئەوە دەبێت، بەڵام مەسەلەكە ئەوە نییە حكومەتی هەرێم بەكەیفی خۆی بێت چەند بداتەوە. ئینجا تەحدید كراوە مانگانە دەبێت چەند قەرز بداتەوە، بەڵام ئەگەر حكومەتی هەرێم بتوانێت لەگەڵیاندا قسە بكات و جەدوەلی قەرزەكە پێداچوونەوەی تێدا بكات ئەوە شتێكی باشە بۆ ئەوەی بتوانێت هەم موچەی تەواوی خەڵك بدات و هەم هەندێ خەرجی پێویستیی دابین بكات. چاكسازیكردن زۆر گرنگە لەداهات و خەرجییەكاندا كەحكومەتی هەرێم هەموو هەوڵەكانی بۆ ئەوە بێت كە ئیدارەی مالی بكات، بەڵام بەهەموو ئەو شتانەشەوە ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ ساڵەكانی 2010 تا 2013 هاوڵاتى: پێتانوایە ئەگەر نرخی نەوتی خاو بەم نرخەی ئێستا بمێنێتەوە كە لەسەروو 73 دۆلارەوەیە بۆ هەر بەرمیلێك، پێتانوایە ئەگەر حكومەتی هەرێم پێداچوونەوە بەگرێبەستەكانی نەوت و باجی سەر كۆمپانیا نەوتییەكان بكات دەتوانێت ئیدارەیەكی باشتری دۆسەی نەوت بدات؟ فازڵ نەبی:چەند نرخی نەوت بەرزببێتەوە لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و عێراقیشدایەو هەموو ئەو دەوڵەتانەی كەخاوەنی نەوتن و ئیعتمادییان لەسەر نەوتە. هەموو ئەوانەی خاوەنی نەوتن كێشەكانیان شایستەی دارایی كۆمپانیاكانی نەوتە، ئەگەر حكومەتی هەرێم ئەو مەجالەی هەبێت و فعلەن لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت بەگرێبەستەكانیاندا پێداچوونەوە بكات ئەوە ئیشێكی زۆر باشە، ئەوەش بەگفتوگۆو مفاوەزات، چونكە كۆمپانیا نەوتییەكان مەساڵحیان لەهەرێمی كوردستاندا بۆ دروستبووەو دەچنە ژێر باری هەندێك گۆڕانكاری لەگرێبەستەكانیاندا. هاوڵاتى: لقی بانكی ناوەندی لەهەولێر بوونی هەیە، بەڵام لقی بانكەكانی رەشیدو رافیدەن بوونی نییە، بەتایبەت كە بەشێك لە پەرلەمانتارانی كورد لەبەغدا چەندین جار داوایان كردووە بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی هەرێم سودمەندبن لەو ئۆڤەرە جیاوازانەی بانكەكان پێشكەشی هاووڵاتیانی دەكەن؟ كاتی ئەوە نەهاتووە حكومەتی هەرێم گرنگی بەم پرسە بدات مادام هەرێمێكی فیدراڵین؟ فازڵ نەبی: خەلەلەكە لەبەغدایەو پرسەكە سیاسییە، ئەوكاتەی ئێمەش لەبەغدا بووین لەگەڵ كاك وشیار زێباری گفتوگۆمان لەگەڵ هەردوو بانكەكەدا كرد موافەقەتماندا هەتا داوامان لەبانكەكانی سناعی و تیجاری زراعی كرد ئەوانیش بێن و لەهەرێم لقی بانكەكانیان بكەنەوە، بەڵام جانبی سیاسی رێگرە لەكردنەوەی بانكەكان. هەر كەسێك بتوانێت قەناعەت بەجیهەتی سیاسی بەغدا بكەن گرنگە، چونكە بەڕێوەبەرە گشتییەكانیان دواتر موسائەلەی قانونیان لەگەڵ دەكرێت، بۆیە جانبی سیاسی رێگرە لەكردنەوەی لقی ئەو بانکانە لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا. هاوڵاتى: پێتانوایە كەی چ كاتێك دۆخی دارایی هەرێم دەگاتە قۆناغێكی باش كەوەكو ساڵانی 2010 تا 2013 مان لێبێتەوە كە پارە زۆر بوو پرۆژە جێبەجێ دەكراو ئیشوكاریش زۆر بوو؟ فازڵ نەبی: زۆر زەحمەتە بگەڕێینەوە ئەو ساڵانە، چاكسازیكردن زۆر گرنگە لەداهات و خەرجییەكاندا كەحكومەتی هەرێم هەموو هەوڵەكانی بۆ ئەوە بێت كە ئیدارەی مالی بكات، بەڵام بەهەموو ئەو شتانەشەوە ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ ساڵەكانی 2010 تا 2013.
ئارا ئیبراهیم ئەندامێكی بەڕێوەبەری كۆمیتەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەڵێت:» ئێستا لەنێوان ئێمەو پارتی پەیوەندی هەیەو هەندێك دۆست نێوەنگیری دەكەن شەڕ روونەدات»، دەشڵێت:» داگیركەری تورك گیریخواردووە بەرانبەر بەرخۆدانی گەریلا». موراد قەرەیلان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە بەشداری لەبەرنامەیەكی تایبەتی تەلەڤزیۆنی ستێرك تی ڤیدا و شیكردنەوەی بۆ رووداوەكانی مەتیناو هەوڵەكانی سوپای تورك بۆ داگیركاری راگەیاند. موراد قەرەیلان ئاماژەی بەوەكرد لەئێستادا دۆزی ئازادی گەلی كورد لەسەردەمێكی زۆر گرنگدا تێدەپەڕێت، لەسەر تێكۆشانی ئازادی گەلی كورد پلانی دوژمن و نەیارەكان هەیە وەك دەزانرێت لەباكوری كوردستان رێبەر ئاپۆ لەساڵی 2013دا ئاگربەستێكی راگەیاندو دوو ساڵ بەردەوام بوو، بەڵام دەوڵەتی تورك بینی كە ئاگربەستەكە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستی گەلی كورد بەهێز دەكات و وادەكات كورد لەهەرێمەكەدا ببێتە هێزێك. بۆ ئەوەش لەگەڵ ئەوەی چاوپێكەوتنەكان گەیشتنە ئەنجامێك و پەیامی هاوبەش بڵاوكرانەوە، بەڵام ئەردۆغان قبوڵی نەكردو لەگەڵ پارتە توندڕەوەكانی وەك باخچەلی و دۆغو پەرینچەك كەدوژمنی گەلی كوردن، هاوپەیمانی بەست و لەبەرانبەر تەڤگەرەكەیان هێرشێكی گشتگیری دەستپێكرد. موراد قەرەیلان باسی لەوەشكرد لەسەر باشوری كوردستانیش داگیركەری دەیەوێت هەنگاو بەهەنگاو خاك داگیربكات. دوای داگیركردنی حەفتانین و بەشێك لەخواكوڕك وەك دەزانرێت لە (23 – 24)ی نیسانی ئەمساڵدا هێرشێك لەبەرانبەر هەرێمەكانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین دروست بوو. ئەمڕۆ (50) رۆژی لەدوای خۆی بەجێهێشت. ئەو ئەندامەی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە پێشیوابوو لەسەردەمێكی بەم شێوەیەشدا كەهێرشی فراوان لەبەرانبەریان ئەنجامدەدرێت، ئایا چۆن هێرش دەكەنەسەر پێشمەرگە؟ وتیشی:»ئایا ئەمە دەچێتە عەقڵەوە؟ بۆچی بەدەستی خۆمان بەرەیەكی دیكەی شەڕ لەبەرانبەری خۆمان بكەینەوە؟ هەر كەسێك كە كەمێك ژیر بێت و لەشەڕێكی بەم شێوەیەدا بێت، لەشەڕی مان و نەماندا بێت، چۆن بەرەی دووەمی شەڕ لەدژی خۆی بكاتەوە؟ هەم لەشوێنێكی وەك مەتینا!». موراد قەرەیلان ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە « پلانیان هەیە كە ئیلاو بیلا پێشمەرگە لەبەرانبەر گەریلا بۆ شەڕ بەكاربهێنن، ئێمەش هیچ فەرمانێكمان نەداوە كە لەدژی پێشمەرگە شەڕ بكرێت و تەڤگەرەكەمان بەهیچ شێوەیەك بڕیارێكی بەم شێوەیەی نەداوە. ئێمە شەڕی كورد و كورد لەم سەردەمەدا وەك كارەسات دەبینین، وەك گەورەترین هەڵە دەبینین». ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە هێمای بۆ ئەوەشكرد لەسەر ئەم بناغەیە پێویستە باش لە رووداوەكەی مەتینا تێبگەن كاتژمێر چواری سەرلەبەیانی لەدوو لاوە، بەهەموو ئامێرێكی شەڕو بە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش، خۆیان بۆ شەڕ ئامادە كردو هاتنە ناو هەرێمەكانی گەریلا، بە راستی هیچ واتایەكی نییە، ئەو هەرێمانە هەرێمی سەربازین و (25) ساڵە پێشمەرگە نەچووەتە ئەو هەرێمانەو هەرێمێكە لەژێر كۆنتڕۆڵی گەریلادایە. موراد قەرەیلان ویشی:»بێ ئەوەی ئاگادارییەك بدەن هەڵیانكوتایە سەر هەرێمەكە، ئایا سەد ئۆتۆمبێڵی سەربازیی زرێپۆش راستە؟ دەڵێن، (ئێمە لەوێ سەروەرین، بۆ ئەوەی لەگردێك بچین بۆ گردێكی دیكە، یان بچینە شوێنێكی پێویست، فەرمان لەكەس وەرناگرین. ئێمە لێرەین و ئێمە سەروەرین)، قەرەیلان وتی:»سەر سەری من، باشە تۆ سەروەری. كاكی خۆم پێنج كیلۆمەتر نزیكی لەوێ شەڕ هەیە، ئێستا بچۆ لایەكەوە، بۆچی هاوكاری توركیا دەكەی؟، تو سەروەربە باشە. دۆخێكی نائاسایی هەیە، وا دەیبینی لەبەرانبەر دوكەڵ هەیە، زەویەكان دەسووتێن و فڕۆكە دەگەڕێت، تۆپ كاردەكات و تۆش هاتوویت و لەپشتەوە دەستت بەجووڵە كردووە. ئەمە تاچ رادەیەك دۆخێكی مرۆڤییە، ئەمە تا چ رادەیەك یاساییەو تاچ رادەیەك كوردپەروەرییە؟». بەرێوەبەری كۆنسەی پەكەكە وتی:»ئێستا لەنێوان ئێمەو پارتی پەیوەندی هەیە، هەندێك دۆست نێوەنگیری دەكەن. لەم رۆژەدا كەئێمە لەسەدەی (21)داین، هەموو مرۆڤێك كێشەكانی بەگفتوگۆ و دیالۆگ چارەسەر دەكەن، باشە، ئێمەی كورد بۆچی بەدیالۆگ كێشەكانمان چارەسەر ناكەین، بۆچی دەیانەوێت بەسەربازیی بیكەن، بەبێدەنگی، سەربازو لەناكاودا هێرش دەكەن، بۆچی، هۆكار چییە و ئەمە لەخزمەتی كێدایە؟». «ئێستا لەباكوری مەتینا لەهێڵی كێستێ و گردی زەندورا، هەرێمی زاپ لەقەڵای بەدەوێ، لەئاڤاشین لەدۆڵی ماران و لەگردی مەرڤانۆس داگیركەری تورك گیریخواردووەو ناتوانێت پێشبكەوێت، ئەو بەرخۆدانەی ئەمڕۆ لەگردی زەندورا و مەرڤانۆس دەكرێت، بۆ هەموو كوردێك جێگەی شانازیی و شادومانیە. بە راستی كوڕ و كچە كوردەكان بەشێوازێكی نوێ، ئەمە (47) رۆژە لەبەرانبەر داگیركەری تورك بەرخۆدان دەكەن و رێگەنادەن داگیركەری تورك پێشڕەوی بكات...فڕۆكە، تۆپ هەموو جۆرە گازی ژەهراوی بەكاردەهێنن، بەڵام داگیركەری ناتوانێت بەرخۆدانی گەریلا بشكێنێت. لەبەرانبەر گەریلا گیری خواردووە». قەرەیلان ئاماژە بەكارێكی مەترسیدار دەكات كە سوپای تورك «خائینان» لە دژی گەریلا بەكاردەهێنن، وتی:»بۆ ئەوەی بتوانن گردی زەندورا بگرن، كورد بەكاردەهێنن، لەنێو جاشەكانی سێگركێدا كوردی خائین هەیە، دەیانەوێت ئەوان بخەنە تونێلەكانی شەڕ لە زەندورا، بەڵام ناتوانن. كورد دەخەنە پیش خۆیان و دەیانەوێت بەدەستی كورد ئەم بەرخۆدانە بشكێ. قەریلان پێشیوابوو كە «ئێمە بمانەوێت و نەمانەوێت، ئەو بڕیارو دەستوەردانەی پارتی لەسەر چیای مەتینا، بۆ توركیا دەبێتە پشتگیری و بۆ بەرخۆدانی گەریلا لەگردی زەندورا تێكبچێت، هەوڵدانێكە، ئەوان دەتوانن بڵێن وانییە، بەڵام بمانەوێ و نەمانەوێ تەڵەكە بەم شێوەیەیە، راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ئەو رۆڵە دەبینن». موراد قەرەیلان نهێنییەك ئاشكرا دەكات و دەڵێت:» بەڕاستی شتێكی شاراوە بوو، تا ئێستا من دەمگوت ئەگەر كاك مەسعود ببینم، ئەو شتەی پێڕادەگەیەنم، یان بەرپرسانی پارتی ببینم پێیان دەڵێم، بەڵام ئێستا بۆ رای گشتی كورد ئاشكرای دەكەم، بەر لەچەند مانگێك لە رێگەی هەندێك دۆست، دەوڵەتی تورك هەتا تەیب ئەردۆغان خۆی، داوای لەئێمە كردبوو كە (لەناو توركیا واتە باكوری كوردستان ئێوە ئاگربەست رابگەیەنن، ئێوە لەبەشەكانی دیكەی كوردستان هەرچیەك دەكەن، ئێمە سەرقاڵی نابین)، واتە لەگەڵ ئێمەدا ئاگربەست رابگەیەنن، ئەوەتە شەڕتان لەگەڵ پارتی هەیە، بڕۆن لەگەڵ ئەوان شەڕ بكەن. ئەمە یاری دوژمنە. پێویستە لەبەرانبەر ئەم یارییەی دوژمن هوشیار بین». موراد قەرەیلان ئاماژەی بە ئامانجەكانی پارتی بۆ مەتینا كردو باسی لەوەكرد لەسەر مەتینا دۆڵ و كەندێكی زۆر گرنگ هەیە، كە مەتینا دەكات بە دوو بەشەوە. هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان (پارتی) لەوێ جێگیر بوون. لەوێ لەحەوت شوێن و خاڵدا خۆیان جێگیركردووە، «هێزەكانی ئێمەش لەو شوێنانەوە نزیكن، ئەمڕۆ زانیارییان پێدام، كە بەرەو ئێمە رێگا دروستدەكەن. نێوانمان (200) بۆ (300) مەترە». ئێمە (40) ساڵە لێرەین، بۆ تا ئێستا ئەوەتان نەدەوت، بابەتی دووەم ئەوەیە، لەئاگربەستی 2013دا، كە رۆڵی كاك مەسعودیشی تێدا بوو، بەڕەزامەندیی ئەوان و بەقبوڵكردن و پەسەندكردنی هەمووان ئێمە گەریلاكانمان لەباكوورەوە كشاندەوە بۆ باشووری كوردستان، ئەو كاتە هەموویان ئەوەیان قبوڵ بوو قەرەیلان دەشڵێت:» هێزەكانمان لێمان دەپرسن و دەڵێن، (ئێمە چی بكەین؟) ئێمەش وتمان، ‹هەڤاڵان ئێستا راوەستن. یانی بڵێیت كارێك بكەن، كە رێگاكە بهێنن تاشوێنەكەی ئێوە؟› یانی بابەتێكی هەستیاری لەو جۆرە لەگۆڕێدایە، لەوێ سەنگەری شەڕ دروست دەكەن، حەفارە و شۆفڵ و زرێپۆشیان هێناوە، لەهەمان كاتدا بەرەو كامپەكانی هەڤاڵانمان دەڕۆن». هاوكات موراد قەرەیلان وتیشی: »ئێمە (40) ساڵە لێرەین، بۆ تا ئێستا ئەوەتان نەدەوت، بابەتی دووەم ئەوەیە، لەئاگربەستی 2013دا، كە رۆڵی كاك مەسعودیشی تێدا بوو، بەڕەزامەندیی ئەوان و بەقبوڵكردن و پەسەندكردنی هەمووان ئێمە گەریلاكانمان لەباكوورەوە كشاندەوە بۆ باشووری كوردستان، ئەو كاتە هەموویان ئەوەیان قبوڵ بوو، دوای ئەوە دەوڵەتی تورك پرۆسەی ئاشتیی تێكداو خواستی بەشەڕ كۆتایی بە ئێمە بهێنێت، لە باكوورو باشوور لەهەموو شوێنێكدا هێرشی كردە سەرمان». بەڕێوەبەری پەكەكە وتیشی:»ئێستا لەمەتینا دۆخێكی مەترسیدار هەیە، هەموو ساتێك ئەگەری ئەوە هەیە لەنێوان ئێمە و پارتیدا شەڕ رووبدات، من بۆ ئەوە بانگەوازم هەیە و لەپێش هەمووانەوە داوا لەكۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) دەكەم، داوا لەهەموو حزبە سیاسییەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان دەكەم، بەڕاستی ئێستا دۆخێكی جددی هەیە ئێمە نامانەوێت شەڕی كوشتنی خوشك و برا رووبدات، بەڵام خۆیان خستووەتە ناو شەڕەكەی ئێمە». «داوا دەكەم بەرپرسانی پەدەكەو یەنەكە، گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ، زەحمەتكێشان، سۆسیالیست، حزبی شیوعی، هەموو رۆشنبیران، هونەرمەندان، رێكخراوە مەدەنییەكان لەبەرامبەر ئەوەدا هەڵوێستیان هەبێت و بڕۆن بۆ ئەوێ، رەنگە مرۆڤ نەتوانێت بڕوات بۆ ئاڤاشین و زاپ و هەندێك شوێنی تر، چونكە رۆیشتن بۆ ئەو شوێنانە زەحمەتە، بەڵام رێگای مەتینا كراوەیەو رێگاكە دێت تا ناوەند، هەر كەس بیەوێت دەتوانێت بێت و سەیر بكات تابزانێت كێ مافدارە و كێ مافدار نییە. دەستی خۆتان بخەنەسەر رووداوەكە، ئێمە هەرگیز لەدژی سەروەریی حكومەتی هەرێمی كوردستان نین». «هەموو تەمەنی خۆمم بۆ كوردستان تەرخانكردووە، هەموو هەڤاڵانی تریشمان تەمەنی خۆیان بۆ كوردستان تەرخانكردووە، من ئەو تەمەنەشی ماومە تادوا هەناسە بۆ كوردستانی تەرخان دەكەم، دڵم دەسوتێت و ئاگر دەگرێت. حزبەكەمان نایەوێت، سەرۆكایەتیمان نایەوێت جارێكیتر شەڕی كوردو كورد رووبدات». «لەسەر شاخی زەندوراو لەهەموو شاخەكاندا سەربازانی تورك ورەیان رووخاوە، ماندو شەكەت بوون، باری دەروونییان تێكچووە، هیچ ورەیان بە بەرەوە نەماوە و بۆ ئەوەش هەموو دوو رۆژ جارێك هەموو سەربازەكان ئاڵوگۆڕدەكەن، ئێمە دوژمنمان چەقاندووەو بە بنبەستمان گەیاندووە، بەڵام ئەو دوژمنە دڕندەیەو بەسەرماندا دێت. ئەگەر ئێوە هاوكاریمان ناكەن، بۆ رێگریمان لێدەكەن و گرفتمان بۆ دروستدەكەن و دێنە سەر رێگامان»، قەرەیلان وای وت. لەبارەی وردەكاری رووداوەكەی مەتینا موراد قەرەیلان جەخت لەوە دەكاتەوە كە بەپێی راپۆرتی فەرمیی هەڤاڵانیان لەوێ و بەپێی ئەو رووداوەی روویداوەو بەپێی شتە بەرچاوەكان وادیارە رووداوەكە بەمشێوەیە روویدابێت؛ «ئەو هێزە لەلای باكوورەوە یانی لەلای كانی ماسییەوە قۆڵێكی دەستی جموجوڵ كردو قۆڵێكی تریشی لەلای ئامێدییەوە دەستی بەجموجوڵ كرد، ئەو قۆڵەی لە كانی ماسییەوە دێت، هەڤاڵان لەسەر رێگە بۆ ئەوەی رایانبگرن و نەڕوات، بۆ هۆشیاركردنەوەو ئاگاداركردنەوەیان گولـلەیان تەقاندووە، بەڵام راناوەستن و تێدەپەڕن. لەوێ بەدواوە ئەو ئۆتۆمبێلە زرێپۆشە دەتەقێتەوە. موراد قەرەیلان ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە لێكۆڵینەوەیان لەسەر كردو جارێكیتر پرسیاریان لەسەری كرد هەڤاڵانیان هیچ چەكێكی وەك مووشەك، كە ئەو ئۆتۆمبێلە بتەقێنێتەوە و پارچەی بكات و مرۆڤی تیادا بكوژێت، بەكارنەهێناوە، هەڤاڵانی ئەوێش سەریان سوڕماوە، ئەو رووداوە چۆن روویداوە، بەڵام لەو كاتەدا پێنج بۆ شەش فڕۆكەی چاودێری بەئاسمانی ئەو ناوچەیەوە بوون، وتیشی:»ئێمە لەو ئۆتۆمبێلەمان نەداوە، بەڵام ئەوان (پارتی) ئێستا دەڵێن، (پەكەكە خۆی دانی بەوەدا ناوە، كەتەقەی كردووە)، ئێمە بەچەكی كەسی تەقەمان كردووە نەك تەقەیەك، كە زرێپۆشێك تێكبشكێنێت، جگە لەوەش ئەو مرۆڤانە بەپارچەی بۆمب یان بەهۆی تەقینەوەكەوە زیانیان بەرنەكەوتووە، بەڵكو ئەوەندەی ئێمە بەدوایدا چوون، ئەو كەسانە سووتاون. لەبەر ئەوەشە دیارە بەرامبەریان مووشەك، یان رۆكێتی ئاگرین بەكارهاتووە». ئەو ئەندامەی بەرێوەبەرێتی پارتی كرێكارانی كوردستان داوا دەكات كە دەستەیەك لەهەردوو لایەن پێكبهێنرێت، یان دەستەیەكی سەربەخۆ بێت و لەڕووی تەكنیكییەوە لێكۆڵینەوەی لەسەر بكات، وتی» لەپێناو ئەو مرۆڤانەدا، كە گیانیان لەدەستداوە دەبێت مرۆڤ ئەو لێكۆڵینەوەیە بكات. من ئەوە دەڵێم، كە ئەو كەسانە بێتاوانن». هەروەها قەرەیلان جەختی لەوەشكردەوە كە» ئێمە ئەوەشمان بۆ روون بووەتەوە، كە زۆرێك لەو كەسانە نازانن دەیانبەن بۆ كوێ، بێگومان ئەوانە مرۆڤی بێتاوانن، كە ژیانی خۆیان لەدەستداوەو شەهیدن، من سەرەخۆشی لەبنەماڵەكانیان، لەكەسوكارەكانیان دەكەم، بۆ هەموو بریندارەكان هیوای چاكبوونەوە دەخوازم، ئەو رووداوە ئێمەی غەمگین كرد، بەڕاستی ئەوە شتێكە، كەهیچ كەسێك خوازیاری نەبوو، ئێمە نامانەوێت لە نێوانماندا شەڕێك رووبدات. ئەو رووداوە بەو شێوەیە پێكهات، لەبەرئەوەش ئێمە دەمانەوێت لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت».
ئارا ئیبراهیم پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات لەهەرێمی كورستان ژمارەو داتای جیاواز لەبارەی داهاتی نەوت و داهاتەكانی ناوخۆ ئاشكرا دەكەن، ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان كە وەزیری دارایی سەر بەبزوتنەوەكەیەتی ئەوە ئاشكرا دەكات كە بەفەرمی 825 ملیار دیناری مانگانە دەگاتە خەزێنەی وەزارەتی دارایی هەرێم. سەرەڕای ئەوەی فشارەكان بۆ نەهێشتنی لێبڕینی موچە لەپەرلەمان بەردەوامەو هاووڵاتیان و فەرمانبەران لەتۆڕەكانی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رەخنەی توند لەحكومەت دەگرن، بەڵام بۆ ئەم مانگەش بڕیاردراوە كە لێبڕینی موچە هاوشێوەی شەش مانگی پێشوو بەڕێژەی لەسەدا 21% بۆ فەرمانبەران و لەسەدا 50%ی موچەی پلە باڵاكان ببڕدرێت. هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردوودا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەكۆبوونەوەكانیدا لەگەڵ نوێنەرو بەرپرسانی كونسوڵخانەو یوئێن باسی لەوەكرد كە بڕیارە ئەم هەفتەیە وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە، بەڵام تائێستا بەفەرمی كاتی سەردانەكە یەكلانەكراوەتەوە. پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن لەپەرلەمانی كوردستان جەخت لەزیادبوونی داهاتەكانی حكومەتی هەرێم دەكەنەوەو بەداتا دەیخەنەڕوو كە مانگانە داهاتی نەوتی و نانەوتی گەیشتووەتە ترلیۆنێك و 170 ملیار دینار. عومەر گوڵپی، ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:» تەنها ئەو راپۆرتانەی دیلۆیت بۆ فرۆشتنی نەوت كەخۆی گومانی لەسەرە ئەگەر نرخی بەرمیلێك نەوت (10) دۆلار كەمتر بكات لەنەوتی برێنت و ئەگەر لەسەدا 47%ی داهاتی نەوتیش بۆ خەرجییەكانی بڕوات، داهاتی مانگانەی نەوتی هەرێم دەگاتە (600) بۆ (650) ملیار دینار». ناوبراو باسی لەداهاتەكانی ناوخۆ كرد كەتەنها داهاتی خاڵە گومرگییەكان دەگاتە (300) ملیار دینارو داهاتی مانگانەی باج دەگاتە (90) ملیارو داهاتی رسومات دەگاتە سەد ملیار دینار، واتا بەكۆی گشتی (500) ملیار دینار داهاتی ناوخۆیی هەیە لەگەڵ (30) ملیار دیناری مانگانەی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە. پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵ:داهاتی نەوت و داهاتەكانی ناوخۆ بودجەی مانگانەی هەرێم دەگاتە ترلیۆنێك و (170) ملیار دینار پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵ ئەوەی دووپاتكردەوە كە بەداهاتی نەوت و داهاتەكانی ناوخۆ بودجەی مانگانەی هەرێم دەگاتە ترلیۆنێك و (170) ملیار دینار، كە زیاتر لە(200) ملیار دیناری زیاترە لەخەرجی موچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێم كەحكومەت باسی (890) ملیار دینار دەكات. عومەر گوڵپی وتیشی:» بڕوامان بە حكومەت نییە كەدەڵێن داهاتی گومرگەكان مانگانە (110) ملیار دینارە بەڵكو (300) ملیار دیناری مانگانەیەو باسی ناكەن». پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵی دادگەری كەپارتێكی ئۆپۆزسیۆنە جەختی لەوەكردەوە كە ئۆپۆزسیۆن لەپەرلەمانی كوردستان (16) كورسی هەیەو ناتوانن بێجگە لە رێكاری مەدەنی لەپەرلەمان شتی دیكە بكەن، وتیشی:» هەر كارو هەنگاوێكی مەدەنی لەهەر شوێنێك بێت بۆ كۆتایی هێنان بەلێبڕینی موچە پشتیوانی لێدەكەین». ئەندامێكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بە»شاگردی» حكومەت وەسف دەكات و دەڵێت:» ئەوەی حكومەتی هەرێم رازی نەبێت دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان نایخەنە بەرنامەی كارەوە، كەواتە لەگەڵ لێبڕینی موچەدان». مژدە مەحمود، ئەندامی فراكسیۆنی نەوی نوێ لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:»بەپێی ئەو داتایانەی حكومەتی هەرێم خۆی بڵاویدەكاتەوە لەفرۆشتنی نەوتدا كەپێشتر بەشی خۆیان بردووە، لەگەڵ داهاتەكانی ناوخۆ بەزیادەوە بەشی موچە دەكات». هەروەها باسی لەوەشكرد لەپەرلەمانی عێراق رێگە نەدرا بڕێك لەموچەی فەرمانبەران پاشەكەوت بكرێت یان لێی ببڕدرێت، وتیشی:» پەرلەمانی كوردستان نوستووە، ئەوە حەوت مانگە موچە بەلێبڕینەوە دابەش دەكرێت دەنگ ناكەن، ئەگەر فراكسیۆنەكانی دەسەڵات لەگەڵ لێبڕینی موچەدا نین فەرموون وەرن بەیەك دەنگ دانیشتنێكی پەرلەمانی بۆ تەرخان دەكەین، بەڵام رێگە نادرێت لەكاتی دانیشتنەكانیشدا باسی بكەین». پەرلەمانتارەكەی نەوەی نوێ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی تۆمەتبار كرد كە بوونەتە»شاگردی» حكومەتی هەرێم، وتیشی:»ئەوەی حكومەتی هەرێم رازی نەبێت دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان نایخەنە بەرنامەی كارەوە، كەواتە لەگەڵ لێبڕینی موچەدان». «چارەسەری لێبڕین تەنها فشاركردنە لەپەرلەمان یان ئەوەتا شەقام لەحكومەت بگرین و فشارەكان فراوانتر بكەین»، مژدە مەحمود وای وت. كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەساڵی 2019 لەمانگی حەوتدا دەستبەكار بووە كەنزیكبوونەتەوە لەدوو ساڵی كاركردنیان كە لەلایەن پارتی و یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان پێكهێندراوە و رووی رەخنەكان زیاتر ئاراستەی ئەو سێ لایەنە دەكرێت كەپێكهێنەری حكومەتن. ئەندامێكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان ئەوە ئاشكرا دەكات كە لەفرۆشی نەوت و داهاتی ناوخۆو هاوپەیمانان و داهاتی پاڵاوگەكان زیاتر لە (825) ملیار دیناری مانگانە دەگاتە خەزێنەی وەزارەتی دارایی. دابان محەمەد، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:»لەسەرەتای ئەم كابینەیەوە باسی چاكسازیمان كردووە كەحكومەت خۆی نەخاتە بەردەم پاشەكەوت و لێبڕینەوە، بەداخەوە یاسای چاكسازی راپۆرتی یەكەم و دووەمی بەو پێیە بڕوات بەدوو كابینەی دیكەی حكومەت جێبەجێ ناكرێت، ئەوەی گەڕاوەتەوە كاریگەری زۆری لەسەر داهات نەكردووە». ناوبراو باسی لەوەشكرد بۆ زیادكردنی داهات و پەنا نەبرێت بۆ بڕینی قوتی خەڵك باسی كۆمەڵێك پرسیان كردووە كە قاچاغچێتی خاڵە سنورییەكان و گرێبەست و مەلەفی نەوت و بەهەدەردان و گەندەڵی و پرسی كۆمپانیا سێبەرەكانی حزب كە لەژێر سایەی ئەوانەوە خەریكی پارە كۆكردنەوەن كەهیچیان نەخراوەتە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە. وتیشی:» ئەو رێككەوتنەكەی لەنێوان هەرێم و عێراق كراوە لەسەرەتاوە زۆر باس كرا، بەڵام ئێستا بێدەنگی لێكراوەو دەبێت بەغداو هەولێر بەیەك بگەیەنرێت كە بزانرێت ئیمكانی جێبەجێكردنی هەیە یان بە مەقاسە وەك ساڵانی رابردوو بڕێك پارە رەوانە دەكرێت، هێشتا ئەوە یەكلانەكراوەتەوە». هاوكات پەرلەمانتارەكەی گۆڕان ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ئەوەی هەیە تەنها مانگانە (350) ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ لەگەڵ سەروو (300) ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوت دەگاتە وەزارەتی دارایی لەگەڵ پارەی هاوپەیمانان و هەندێ داهاتی پاڵاوتنی نەوت، وتیشی:» ئەو داهاتانە وەك داهاتی فعلی دەچێتە خەزێنەی دارایی، بەڵام ئەوە داهاتی فعلی نییە، چونكە داهاتی ناوخۆ ئەگەر چاكسازی تێدا بكرێت دەگاتە (500) ملیار دیناری مانگانە». بەپێی وتەكانی پەرلەمانتارەكەی گۆڕان داهاتی نەوت ئەگەر تەنها (300) ملیۆن دۆلار بۆ هەر سەد دۆلارێك لە (148) هەزار دینار بشكێنینەوە دەگاتە (445) ملیار دینارو لەگەڵ (30) ملیار دیناری هاوپەیمانان و (350) ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ دەگاتە (825) ملیار دینار. دابان محەمەد پێشیوابوو ئەو گەندەڵییەی لەكابینەكانی رابردوو هەبووە ئێستا بەردەوامە، تەنها جیاوازییەكە ئەوەیە لە رابردوودا بەزەقی قسەی لەسەركراوەو ئۆپۆزسیۆن و راگەیاندنی كارا هەبووە، ئێستا ئەوە نەماوە. ماوەی حەوت مانگە بەهۆكاری قەیرانی دارایی، لێبڕینی لەسەدا 21%ی موچەی فەرمانبەران جێبەجێ دەكرێت، سەرەڕای ئەوەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراق رێكکەوتنی لەسەر یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق كردووە كە لەبەرانبەر داهاتی رۆژانەی (250) هەزار بەرمیلی هەرێم بەنرخی كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانی عێراق لەگەڵ لەسەدا 50%ی داهاتە فیدڕاڵییەكان تەسلیمی بەغدا بكرێت، لەبەرانبەردا لەسەدا (12.67) بودجە رەوانە دەكرێت. بودجەی ئەمساڵی عێراق لە31ی ئازاری 2021 لەپەرلەمانی عێراق پەسەندكراوەو هێشتا ئاسۆی رێككەوتنەكە لەنێوانیاندا یەكلانەكراوەتەوە كەبڕیارە وەفدێكی تەكنیكی حكومەتی هەرێم بچێتە بەغدا بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 11ی بودجەی عێراق كە تایبەتە بەپشكی هەرێم. وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی: داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان ناگەڕێتەوە بۆ حكومەتی هەرێم ئەگەر هەمووی بنێرنەوە لێبڕینی موچەی فەرمانبەران كۆتایی پێدێت هەریەكە لەسەرۆكی هەرێم و حكومەت لەبەرپرسانی پارتی پێكهاتوون و لەپەرلەمانی كوردستانیش خاوەنی (45) كورسی پەرلەمانن و پارتی تۆمەتبار دەكرێت وەك لایەنێكی دەسەڵات كە دەتوانێت بەداهاتەكان لێبڕینی موچە نەهێڵێت. وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دەڵێت:» ئەگەر تەنها كۆی گشتی داهاتەكانی ناوخۆی زۆنی سەوز بگاتەوە حكومەتی هەرێم، حكومەت دەتوانێت بەبێ لێبڕین موچە دابەش بكات». پێشەوا هەورامی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:»پێش چەند رۆژێك لەمەوبەر لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم كۆبووینەوە تەفاسیلی داهاتی نەوتمان پێبدات، ئەمە خەمی تەنها ئۆپۆزسیۆن نییە خەمی ئێمەو حكومەتیشە، دوو رۆژی دیكە هەڵبژاردنی لەبەردەمدایە ئەی نایەوێت دەنگ بەدەستبهێنێت كەئەوەش رەزامەندی خەڵكی دەوێت، هیچ كەسێك پێی خۆش نییە لێبڕینی موچە هەیە». دەربارەی ئەوەی تا كەی لێبڕینی موچە بەردەوام دەبێت كە هاووڵاتیان ناڕازین، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دەڵێت ئێستاش چاوەڕێی جێبەجێكردنی رێكکەوتنی هەرێم و عێراقن كە ئۆپۆزسیۆن و هەموو لایەنەكان لەگەڵیدابوون» بۆ خۆم لەسەرەتاوە ئەوەم وتووە كە لەناوخۆی هەرێم چارەسەری دۆخی دارایی بكەین، هەتا ئێستا پارەی داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان ناگەڕێتەوە بۆ حكومەتی هەرێم، مانگی رابردوو (80) ملیۆن دۆلاریان گەڕاندووەتەوە كە زۆر زۆر زیاترە، ئەگەر هەمووی بنێرنەوە لێبڕینی موچەی فەرمانبەران كۆتایی پێدێت». پێشەوا هەورامی جەختی لەوەشكردەوە كە:» تەنها لەسەدا 30% باج و خاڵە گومرگییەكان گەڕێندراوەتەوە بۆ حكومەتی هەرێم و لەسەدا 70%ی داهاتەكانی سلێمانی نەگەڕێندراوەتەوە». وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی ئەوەشی خستەڕوو كە داهاتی ئیبراهیم خەلیل و سەرجەم داهاتەكانی زۆنی زەرد دەگاتەوە حكومەتی هەرێم. هاوكات پێشەوا هەورامی پێشیوابوو كە سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئامادەیە بۆ خاڵە سنورییەكانی زۆنی زەرد ئەو هێزە هاوبەشەی بڕیاربوو دروستبكرێت و رێگری لەقاچاغچێتی بكەن بینێرێت. لەبەرانبەر قسەكانی وتەبێژەكەی فراكسیۆنی پارتی، پەرلەمانتارەكەی گۆڕان وتی:» بەداخەوە كە وادەڵێم لەهەردوو زۆنی زەردو سەوز قاچاغچێتی و گەندەڵی هەیە لەخاڵە سنورییەكان و فرتوفێڵی گومرگی هەیە، بۆ نموونە مەوادێك داخڵ دەكرێت بەناوی مەوادێكی تر گومرگی بۆ دەكرێت».
ئارا ئیبراهیم ئهندامێکى لیژنهى دارایى له پهرلهمانى عێراق دهڵێت:" دهبێت وهفدى حکومهتى ههرێم بهم زوانه بچێته بهغدا و گفتوگۆ لهسهر جێبهجێکردنى بودجه بکات"، دهشڵێت:" ههرێم مافى ئهوهى ههیه پارهى پێنج مانگى رابردوو له بهغدا وهربگرێت به(مهقاسه)". بودجهى عێراق له 31ى 3ى 2021 له پهرلهمانى عێراق پهسهند کراو تێیدا لهماددهى 11 پشکى ههرێم جێگیرکرا لهبهرانبهر داهاتى 250 ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانه به نرخى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى زائیدهن نیوهى داهاته فیدراڵییهکان. جهمال کۆچهر، ئهندامى لیژنهى دارایى له پهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت:"دهبێت وهفدى ههرێم بهم زوانه بچێته بهغداو گفتوگۆ لهبارهى جێبهجێکردنى ماددهى 11ى یاساى بودجه بکات، تا وردهکارى داهاتهکان لهنێوانیاندا یهکلابکرێتهوه". ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد یاساى بودجه له 1ى 1ى 2021 جێبهجێ دهکرێت بۆ کۆتایى ساڵ، وتیشى:" ههرێمى کوردستان مافى ئهوهى ههیه تهواوى پارهى ئهم پێنج مانگهش وهربگرێت به (مهقاسه) له بهغدا، بهڵام دهبێت وهفدى ههرێم لهگهڵ بهغدا گفتوگۆى لهسهر بکات". ههرێمى کوردستان بهخهمڵاندن داهاتهکانى نهوت و نانهوتى لهمانگێکدا 700 ملیار دینار بێت، واته بهکۆى ئهم پێنج مانگه دهگاته سێ تریلۆن و 500 ملیار دینار، بهڵام پشک و ئیستحقاقى ههرێم بهپێى یاساى بودجه بۆ ههر مانگێک 956 ملیار دیناره، ئهوا پێویسته بهغدا بۆ ههر مانگێک بڕى 256 ملیار دینار بداته ههرێم، بهکۆى ئهم پێنج مانگه دهکاته تریلۆنێک و 280 ملیار دینار. جێبهجێکردنى (مهقاسه) بهم شێوهیهیه ئهگهر لهمانگهکانى 1، 2،3، 4، 5ى ئهمساڵ، ههرێمى کوردستان بهخهمڵاندن داهاتهکانى نهوت و نانهوتى لهمانگێکدا 700 ملیار دینار بێت، واته بهکۆى ئهم پێنج مانگه دهگاته سێ تریلۆن و 500 ملیار دینار، بهڵام پشک و ئیستحقاقى ههرێم بهپێى یاساى بودجه بۆ ههر مانگێک 956 ملیار دیناره، ئهوا پێویسته بهغدا بۆ ههر مانگێک بڕى 256 ملیار دینار بداته ههرێم، بهکۆى ئهم پێنج مانگه دهکاته تریلۆنێک و 280 ملیار دینار. پێشتر، سهرچاوهیهکى ئاگادار له حکومهتى ههرێم ئهوهى بۆ هاوڵاتى دووپاتکردهوه که پاش پشووهکانى جهژن وهفدى حکومهتى ههرێم دهچێته بهغدا و ئهو پرسه یهکلادهکرێتهوه، وتیشى:" دهمانهوێت پێش 25 مانگ بهرچاومان روون بێت بۆ ئهوهى پێش دابهشکردنى موچه بریار لهسهر کهمکردنهوه یان لابردنى لێبڕینى موچهى فهرمانبهران و موچهخۆرانى ههرێم بدهین". تا کۆتایى ئهم ههفتهیه له عێراق پشووى فهرمییهو چاوهروان دهکرێت کۆتایى ئهم ههفتهیه یان سهرهتاى ههفتهى داهاتوو وهفدێکى تهکنیکى حکومهتى ههرێم بچێته بهغداو ئاوات شێخ جهناب وهزیرى دارایى سهرۆکایهتى وهفدهکه دهکات و ههریهک له وهزیرى پلاندانان و سکرتێرى یاسایى ئهنجومهنى وهزیران و سهرۆکى دیوانى ئهنجومهنى وهزیران لهگهڵ کۆمهڵێک شارهزاو راوێژکار که پێشتر لهوهفدهکاندابوون، بچنه بهغدا، ئهوهش بهپێى زانیارى نوێى سهرچاوهى حکومهتى ههرێم که بۆ هاوڵاتى خرایهروو.