سازدانى: ئارا ئیبراهیم وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاشکراى ده‌کات چاوه‌ڕێى بڕیارى حکومه‌تن بۆ دابه‌شکردنى زه‌وى و ده‌شڵێت: »هه‌ر هاووڵاتى و فه‌رمانبه‌رێک مافى وه‌رگرتنى زه‌وى هه‌بێت پێى ده‌درێت». ساسان عه‌ونى، وه‌زیرى شاره‌وانىو گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه ده‌دات که‌پڕۆژه‌ى شه‌قامى سه‌د مه‌ترى له‌به‌ر زۆریى تێچووى پڕۆژه‌که کراوه به‌سێ قۆناغ، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا یه‌ک پڕۆژه‌یه‌و ده‌شڵێت:» هه‌مووى ته‌واو ده‌کرێ و حکومه‌ت هه‌وڵده‌دات راسته‌وخۆ دواى قۆناغى یه‌که‌م، قۆناغه‌کانى تریش ده‌ستپێبکات و ئه‌و کاته‌ش ده‌لیڤه‌یه‌کى دارایى بۆ دابین ده‌کات». هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى یه‌ک ساڵى کابینه‌ى نۆیه‌مدا وه‌ک وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار چیتان کردووه به‌تایبه‌ت خاڵه جه‌وهه‌رییه‌کان ئه‌گه‌ر باسى بکه‌ن سوپاس؟ ساسان عه‌ونى: وێڕاى دۆخه جیاوازه دژواره‌کانى له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هاتنه پێشه‌وه‌و دابه‌زینى بودجه‌ى وه‌زاره‌ت و پاشتریش دۆخى نه‌خوازراوى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا که به‌شێکى زۆرى پڕۆژه‌کان و ده‌وامى فه‌رمانبه‌رانیشى راگرت، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانى که‌ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به‌ژیانى رۆژانه‌ى خه‌ڵکى، وه‌ک دابینکردنى ئاوى خاوێن، کۆکردنه‌وه‌ى خاشاک که پرۆسه‌یه‌کى رۆژانه‌ى به‌رده‌وامه و کاریگه‌ریى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر ته‌ندروستیى هاووڵاتییان و ژینگه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها خاوێنکردنه‌وه‌ى ئاوه‌ڕۆو به‌رده‌وامبوون له‌گه‌شه‌پێدانى پارکه‌کان و سه‌وزکردنى شار‌و شارۆچکه‌کان، هه‌روه‌ها به‌پێى توانا‌و داهاتى شاره‌وانییه‌کانیش، شه‌قامه‌کان نۆژه‌ن کراونه‌ته‌وه. وه‌ک ده‌زانن، خزمه‌تگوزارییه‌کانى وه‌زاره‌ت به‌سه‌ر چوار سێکته‌رى سه‌ره‌کى دابه‌ش ده‌بن که بریتین له‌سێکته‌رى ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ، سێکته‌رى شاره‌وانى که ئه‌ویش بواره‌کانى خۆڵ و خاشاک و ژینگه‌پارێزى، پارک و باخچه‌کان، ماسته‌رپلان و نه‌خشه‌دانان، مۆڵه‌تى بیناو دابینکردنى زه‌وى و چه‌ندان خزمه‌تگوزاریى دیکه، هه‌روه‌ها سێکته‌رى گه‌شتوگوزارو سێکته‌رى شوێنه‌وار. وه‌زاره‌تى شاره‌وانى، له‌سه‌ر ته‌واوى سێکته‌ره‌کان خزمه‌تگوزارییه‌کانى پێشکه‌ش کردووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌یش به‌ڕه‌چاوکردنى ئه‌و دۆخانه‌ى باسمان کرد، واى کردووه ئه‌وله‌وییه‌ت بدرێ به‌هه‌ندێک زیاتر له‌هه‌ندێکى دیکه، وه‌ک ئه‌و بوارانه‌ى راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به‌ژیانى رۆژانه‌ى هاووڵاتیانه‌وه که بابه‌تى ئاو‌و خاوێنکردنه‌وه‌یه. به‌گشتى له‌ماوه‌ى یه‌که‌م ساڵى کابینه‌ى نۆیه‌مدا، توانیومانه هه‌شت پڕۆژه له‌سێکته‌ره‌کانى شاره‌وانى و ئاو به‌گوژمه‌ى زیاتر له (١٩) ملیار دینار ته‌واو بکه‌ین. هه‌روه‌ها ته‌واوکردن و جێبه‌جێکردنى به‌شى دووهه‌مى پرۆژه‌کانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه به‌دانان و گۆڕینى تۆڕى ئاو، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه به‌گوژمه‌ى زیاتر له (١٧٦) ملیۆن دۆلار. وێڕاى ئه‌م پڕۆژه سه‌ره‌کییانه، له‌سه‌ر داهاتى ناوخۆى فه‌رمانگه‌کانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت، (252) پرۆژه‌ى دیکه به‌گوژمه‌ى زیاتر له (٢٠) ملیار دینار له‌سێکته‌رى شاره‌وانییه‌کان جێبه‌جێ کراون. هاوڵاتى: پلانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى گه‌شتوگوزار له‌ماوه‌ى چوار ساڵى کابینه‌ى نۆیه‌مدا چییه؟ ساسان عه‌ونى: له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکى کابینه‌ى نۆیه‌م، له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، داوا له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان کرا پلانى خۆیان ئاماده‌بکه‌ن، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزاریش که‌یه‌کێکه له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌کان و سێکته‌ره‌کانى زۆرن، پێویستى به‌وه بوو پلانێکى چڕ‌وپڕ دابنێت که‌ڕه‌چاوى گرنگیى جۆرى بابه‌ته‌کان به‌پێى دۆخ و به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتیان له‌و شوێنه‌ى تێیدان دیارى بکات. هه‌روه‌ها ره‌چاوى یه‌کسانى بکرێت که‌هه‌موو ناوچه‌و شوێنه جوگرافییه‌کان هه‌مان بایه‌خیان پێبدرێت به‌بێ جیاوازى. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، وه‌زاره‌ت داواى له هه‌موو فه‌رمانگه‌کانى له‌هه‌ر چوار سێکته‌ره سه‌ره‌کییه‌که کرد، پلانى خۆیان ئاماده بکه‌ن، هه‌مووى کۆکرایه‌وه‌و وردبینییان بۆ کرا، دواتر ره‌وانه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى پلاندانان کران و خرانه چوارچێوه‌ى پلانى چوارساڵه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که به‌پێى ڕێژه‌ى پڕۆژه‌کانى هه‌موو حکومه‌ت 46%ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار جێبه‌جێى ده‌کات. هاوڵاتى: تاچه‌ند هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌پرسى یه‌کلابوونه‌وه‌ى ئه‌و زه‌ویانه‌ى بڕیاره بدرێته فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان؟ ساسان عه‌ونى: حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، یه‌ک بازنه‌یه له‌چوارچێوه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، هیچ وه‌زاره‌تێک کارێک یان پڕۆژه‌یه‌ک ناخاته ناو چوارچێوه‌ى پلانه‌کانییه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پلانه‌کانى وه‌زاره‌تێکى تر پێچه‌وانه بێت یان یه‌ک نه‌گرێته‌وه. وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو له‌چه‌ند ته‌وه‌رێک هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه، یه‌کێک له‌وانه پرسى زه‌وییه‌کانه و یه‌کێکى دیکه‌ش که‌زۆر گرنگه، پرسیى ئاوه. هاوڵاتى: زیاتر له 300 هه‌زار یه‌که‌ى کارت و زیاده‌ڕۆیى بوونى هه‌یه، ئایا بڕیارى تاپۆکردنى ئه‌و یه‌کانه که‌ى ده‌که‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه؟ ساسان عه‌ونى: بڕیاره‌که که‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و شاره‌وانییه‌کان پێى هه‌ڵده‌ستن. هاوڵاتى: ئایا بۆ هه‌ر خانوویه‌کى کارتى شاره‌وانى که تاپۆ ده‌کرێت بۆ هه‌ر مه‌ترێک چه‌ند بڕه پاره له‌هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، ئه‌ى بۆ ئه‌و خانووانه‌ى که به‌زیاده‌ڕۆیى دروستکراون؟ ساسان عه‌ونى: مه‌به‌ستت له زه‌ویى زێده‌ڕۆکاره، ئه‌مه‌ش به‌پێى یاساى ژماره ٣ى ساڵى ٢٠١٩ که تایبه‌ته به به‌خاوه‌نکردنى ئه‌و زەویانه‌ى له‌سنوورى شاره‌وانییه‌کان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر کراوه له‌هه‌رێمى کوردستان- عێراق، ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌تى شاره‌وانى که ئه‌رکى جێبه‌جێکردنى یاساکه‌مان له‌سه‌ره، وه‌ک خۆى جێبه‌جێى ده‌که‌ین. هاوڵاتى: هه‌ر یه‌که‌یه‌کى نیشته‌جێبوون له ماسته‌رپلانى شار‌و پارێزگاکاندا نه‌بێت تاپۆ ده‌کرێت؟ ساسان عه‌ونى: تاپۆکردنى یه‌که نیشته‌جێیه‌کانى ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌و گونده هاوچه‌رخانه، یه‌کێکه له‌بڕیاره‌کانى لیژنه‌ى باڵاى وه‌به‌رهێنان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌کى هاوبه‌ش له‌وه‌زاره‌تى داد‌و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى پێکهاتووه بۆ ئه‌وه‌ى په‌له له‌جێبه‌جێکردنى ئه‌و پرۆسه‌یه بکه‌ن. هه‌ر یه‌که‌یه‌کى نیشته‌جێبوون وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر زه‌ویى نیشته‌جێبوون بێت و مه‌رجه‌کانى تێدا بێت که به‌یاسا رێکخراوه، تاپۆ ده‌کرێت. ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌کانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه، کردارى ئیفرازکردنه. هاوڵاتى: حکومه‌تى هه‌رێم تا چ ئاستێک هاوکارتانه له‌وه‌ى که داهاتى به‌شێک له‌وه‌زاره‌ت بۆ خزمه‌تگوزارییه‌کان خه‌رج بکرێت؟ ساسان عه‌ونى: به‌پێى رێنمایى ڕێکخراوه، ١٥%ى داهاتى شاره‌وانییه‌کان بۆ خزمه‌تگوزارى داده‌نرێ و ٢٠%ى داهاتى ئاویش بۆ پڕۆژه‌کانى ئه‌و سێکته‌ره دابین ده‌کرێ، به‌ڵام به‌پێى پێویستییه‌کانى حکومه‌تیش رێژه‌که که‌م و زیاد ده‌کات. هاوڵاتى: به‌شێک له‌هاووڵاتیان گله‌یى له‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ده‌که‌ن که شه‌قامه‌کانى ناو شاره‌کان کێشه‌ى زۆرى تێدایه‌و چاره‌سه‌ر نه‌کراون؟ چى ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى که‌مترین گله‌یى و ره‌خنه رووبه‌ڕووى وه‌زاره‌تتان ببێته‌وه؟ ساسان عه‌ونى: له‌هه‌موو شاره‌وانییه‌کان به‌شێوه‌ى به‌رده‌وام به‌شێکى کاره سه‌ره‌کییه‌کانیان بۆ چاککردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌کان ته‌رخان کردووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش دیسان په‌یوه‌سته به‌و ته‌نگژه ئابوورییانه‌ى روویان له‌هه‌رێمى کوردستان کرد، وێڕاى ئه‌وه، شاره‌وانییه‌کان له‌ماوه‌ى کاتى که‌ره‌نتین له‌سه‌ر داهاتى خۆیان، به‌شێکى به‌رچاوى شه‌قامه سه‌ره‌کییه‌کانیان نۆژه‌ن کرده‌وه. دواى ته‌واوکردنى قۆناغى یه‌که‌مى پرۆژه‌ى شه‌قامى سه‌دمه‌ترى سلێمانى قۆناغى دووه‌م و سێیه‌میش جێبه‌جێ ده‌کرێت هاوڵاتى: شه‌قامى 100 مه‌ترى به‌ردى بناغه‌ى دانرا بۆ جێبه‌جێکردنى؟ ئایا دواى قۆناغى یه‌که‌م قۆناغه‌کانى دیکه‌ش ده‌ستپێده‌کات یان دۆخى دارایى ئه‌وه یه‌کلاییده‌کاته‌وه؟ ساسان عه‌ونى: شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى که‌پڕۆژه‌یه‌کى ستراتیجیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه، وێڕاى قه‌یرانه داراییه‌کان، له‌به‌ر گرنگیى ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ شارى سلێمانیى خۆشه‌ویست، رێزدار مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، واژووى له‌سه‌ر خه‌رجکردنى گوژمه‌ى قۆناغى یه‌که‌مى دا که (٤٠٠) ملیار دیناره بۆ فه‌یسى یه‌که‌م که‌درێژییه‌که‌ى ده‌کاته (٣٣) کم. شه‌قامى سه‌د مه‌ترى سلێمانى له‌به‌ر زۆریى تێچووى پڕۆژه‌که کراوه به‌سێ قۆناغ، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا یه‌ک پڕۆژه‌یه‌و هه‌مووى ته‌واو ده‌کرێ و حکومه‌ت هه‌وڵده‌دات راسته‌وخۆ دواى قۆناغى یه‌که‌م، قۆناغه‌کانى تریش ده‌ستپێبکات و ئه‌و کاته‌ش ده‌لیڤه‌یه‌کى دارایى بۆ دابین ده‌کات. هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى ساڵێکى ده‌ستبه‌کاروبوونى به‌ڕێزتاندا داهاتى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار چه‌ند بووه؟ ساسان عه‌ونى: به‌هۆى ئه‌و رێکخستنه‌وانه‌ى له‌سه‌ر ئاستى جیاوازى وه‌زاره‌ت کردوومانه که به‌شێک بوون له‌چاکسازییه‌کانى ناو وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، جیا له‌یاساى چاکسازى، هۆکاربوون بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ى خه‌رجى که‌م بکه‌ینه‌وه‌و رێژه‌ى داهاتیش به‌رز ببێته‌وه. وێڕاى ئه‌وه‌ى حکومه‌ت له‌ماوه‌ى ساڵێکدا ته‌نیا حه‌وت مانگ به‌ته‌واوى پلانه سه‌ره‌کییه‌که‌ى کارى کردووه‌و دواتر به‌هۆى کۆرۆناوه زۆربه‌ى پلانه‌کان گۆڕان، هێشتا داهاتى یه‌که‌م ساڵى کابینه‌ى نۆیه‌م به‌به‌راورد به‌ساڵێکى پێش خۆى، زیادى کردووه و خه‌ونى ئێمه ئه‌وه‌یه، داهاتى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کى سه‌ره‌کیى داهاتى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان. هاوڵاتى: سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان داواى دابه‌شکردنى زه‌وییان کردووه بۆ چه‌ند سه‌د که‌سێک، ئه‌م پرسه گه‌یشتووه به‌چى؟ ساسان عه‌ونى: هه‌ر هاووڵاتییه‌کى هه‌رێمى کوردستان یان فه‌رمانبه‌رێک، پێشتر فه‌رمانى وه‌رگرتنى زه‌ویى هه‌بێ، بێگومان مافى نافه‌وتێت و زه‌ویى پێده‌رێت. هاوڵاتى: لێره‌و له‌وێ باسى دابه‌شکردنى زه‌وى ده‌کرێت، ئایا به‌فه‌رمى له‌مساڵدا ده‌ستپێده‌کات بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رو که‌سانه‌ى که شایسته‌ن و پێشتر ناوه‌کانیان نێردراوه بۆ وه‌زاره‌ت؟ ساسان عه‌ونى: دابه‌شکردنى زه‌وى له‌ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تێکدا نییه، به‌ڵکو په‌یوه‌سته به سیاسه‌تى گشتیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، هه‌ر کاتێک له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بڕیارى له‌سه‌ر درا، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێکردنى. هاوڵاتى: که‌رتى گه‌شتوگوزار له‌زۆربه‌ى وڵاتاندا گرنگى و بایه‌خى تایبه‌تى پێده‌درێت، تاچه‌ند ئه‌م که‌رته ئابوورییه له‌مه‌هام و ئه‌وله‌ویاتى وه‌زاره‌تدایه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شه‌ى پێبدرێت تا ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کى داهاتى باش بۆ حکومه‌ت و که‌رتى تایبه‌ت؟ ساسان عه‌ونى: خۆشبه‌ختانه که‌رتى گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێمى کوردستان به‌ره‌وپێشچووه، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار بایه‌خێکى تایبه‌تی پێداوه‌و به‌پێى ماسته‌رپلانى وه‌زاره‌ت که ماسته‌رپلانى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزاریش تێیدا په‌سه‌ند کراوه، ئه‌گه‌ر دۆخه دارایییه‌کان رێگه‌بده‌ن، بڕیاره (67) پڕۆژه‌ى گه‌شیاریى گه‌وره‌و مامناوه‌ندى نوێ دروستبکرێن ، ئه‌م (67) پڕۆژه‌یه، (19)یان له‌هه‌ولێرن، (20)یان له‌سلێمانین، (19)یان له‌دهۆک و (9) پڕۆژه‌شیان له‌ئیداره‌ى گه‌رمیانه. به‌مه‌ش گه‌شتوگوزار له‌کوردستان ده‌خاته قۆناغێکى باشتر. هاوڵاتى: پرۆژه‌ى گه‌شتیارى دوکان گه‌یشتووه به‌چى، که‌به‌ڕێز فاروق مه‌لا مسته‌فا له‌کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رمایه‌داران و حکومه‌ت ئه‌و داوایه‌ى له‌حکومه‌ت کردووه که‌کاره‌کان ته‌واو بکرێت تا ده‌ستپێبکات؟ ساسان عه‌ونى: بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک، پرۆسه‌ى کارگێڕى و یاسایى به‌ئه‌ندازه‌ى گه‌وره‌یى پڕۆژه‌که کار له‌سه‌رکردنى ده‌وێت.
شاناز حه‌سه‌ن په‌رله‌مانى کوردستان ده‌رگاى کرده‌وه بۆ ئه‌ندامه‌کانى ئێستا‌و چوار خولى رابردوو ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت موچه‌ى خانه‌نشینى ره‌تبکه‌نه‌وه فۆرم پڕبکه‌نه‌وه‌و تائێستا له‌کۆى (750) یان ته‌نها هه‌شت په‌رله‌مانتار ره‌تیانکردووه‌ته‌وه. به‌پێى یاسا به‌رکاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان، موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران که‌مکراوه‌ته‌وه‌و به‌پێى مه‌رجى ته‌مه‌ن و ساڵى خزمه‌ت خانه‌نشینى وه‌رده‌گرن که بڕى پاره‌که‌ى له‌نێوان دوو ملیۆن و (50) هه‌زار دینار ده‌ستپێده‌کات بۆ چوار ملیۆن دینار بۆ هه‌ر مانگێک. سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان له 1ى ته‌مموز تاکۆتایى ئه‌م مانگه ده‌رگاى بۆ ئه‌ندامه‌کانى کردووه‌ته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى ئێستا‌و خوله‌کانى رابردوو تا ئه‌وانه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینى ره‌تده‌که‌نه‌وه فۆرمه‌که‌ى پێشکه‌شى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بکات به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى رێکارى یاسایى پێویست. په‌رله‌مانتاران ده‌ستبه‌ردارى مووچه‌ى خانه‌نشینییان نابن له‌کۆى پێنج خولى په‌رله‌مانى کوردستان که‌زیاتر له (750) ئه‌ندام پێکدێن به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، ته‌نها هه‌شت ئه‌ندامى خولى ئێستاى په‌رله‌مان (خولى پێنجه‌م) فۆڕمى ره‌تکردنه‌وه‌ى خانه‌نشینیان پڕکردووه‌ته‌وه که سێ ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان و چوار په‌رله‌مانتارى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ و یه‌ک په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆیه. له‌چوار خولى رابردووى په‌رله‌مان زیاتر له (650) په‌رله‌مانتار خانه‌نشین بوون و به‌پێى وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هیچ ئه‌ندامێکى چوار خولى رابردوو فۆڕمى ره‌تکردنه‌وه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینیان پڕنه‌کردووه‌ته‌وه که‌مانگانه بڕى شەش ملیۆن و (200) هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن و بۆ مانگێک بڕه‌که‌ى ده‌گاته چوار ملیار و (30) ملیۆن و بۆ ساڵێک بڕى موچه‌که‌یان ده‌گاته (48) ملیار و (360) ملیۆن دینار. سه‌رۆکى یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانى کوردستان :نه‌مبیستووه‌و باسیان نه‌کردووه تا ئێستا هیچ ئه‌ندامێکى خوله‌کانى پێشوو واز له‌و مافى خانه‌نشینییه‌ى خۆى بهێنێت به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان ئاشکراى ده‌کات هیچ په‌رله‌مانتارێکى چوار خولى رابردووى په‌رله‌مان فۆڕمى ره‌تکردنه‌وه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینیان پڕنه‌کردووه‌ته‌وه. سامان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» تائێستا به‌فه‌رمى ته‌نها هه‌شت په‌رله‌مانتارى ئه‌م خوله فۆرمى ره‌تکردنه‌وه‌ى خانه‌نشینیان پڕکردۆته‌وه‌و په‌سه‌ندکراون». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد هه‌ر په‌رله‌مانتارێک له‌ماوه‌ى ئه‌و مانگه‌دا به‌ئاره‌زوومه‌ندانه ویستى فۆرمى ره‌تکردنه‌وه‌ى خانه‌نشینى پڕبکاته‌وه بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌شى یاسایى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، ئه‌وکات که‌دیوان سه‌یرى ده‌کاته‌وه‌و په‌سه‌ندده‌کرێت»ده‌بێته بڕیارێکى یاسایى و ناکرێت په‌شیمان ببنه‌وه«. به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان، ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد په‌رله‌مانتارى چوار خولى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان هه‌یه‌و موچه‌ى خانه‌نشینى وه‌رده‌گرن، وتیشى:» تائێستا هیچ که‌سێک له‌ئه‌ندامانى خوله‌کانى رابردوو نه‌هاتووه فۆرمه‌که پربکاته‌وه‌و خانه‌نشینیه‌که‌ى ره‌تبکاته‌وه«. سه‌رۆکى یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانى کوردستان ده‌ڵێت: »نه‌مبیستووه‌و باسیان نه‌کردووه تا ئێستا هیچ ئه‌ندامێکى خوله‌کانى پێشوو واز له‌و مافى خانه‌نشینییه‌ى خۆى بهێنێت». جه‌مال قاسم، سه‌رۆکى یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» تائێستا نه‌مبیستووه‌و باس نه‌کراوه هیچ ئه‌ندامێکى خوله‌کانى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان که‌ژماره‌یان (650) بۆ (700) ئه‌ندام ده‌بێت واز له‌و حه‌ق و مافه یاساییه‌ى خۆى بهێنێت و خانه‌نشینى ره‌تبکاته‌وه«. سه‌رۆکى یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانى کوردستان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه «تائێستا له‌هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه نییه که‌سێک ببێته په‌رله‌مانتارو بڵێت ته‌نها رۆڵه‌که ده‌بینم و موچه‌و ئیمتیازاته‌کان ره‌تبکاته‌وه، به‌ڵام له‌وڵاتانى دیکه ئه‌وه هه‌یه«. له‌خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستاندا له‌کۆى (111) ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان ته‌نها هه‌شت په‌رله‌مانتار فۆڕمى ره‌تکردنه‌وه‌ى خانه‌نشینیان پڕکردووه‌ته‌وه. سیروان بابان، په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له‌په‌رله‌مانى کوردستان یه‌کێکه له‌و هه‌شت که‌سه‌و له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» له‌داواکه‌مدا به روونى و ره‌وان نووسیومه، من ته‌نه‌زول له‌و مافه‌ى خۆم ده‌که‌م به‌مه‌رجێک ئه‌و پاره‌یه گوزه‌رانى که‌مئه‌ندامانى پێ چاکبکرێت». ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه« ئه‌م حکومه‌ته جێى متمانه نییه هه‌رچى هه‌یه هه‌ڵیده‌گرێت و که‌س نازانێت چی لێده‌کات و چۆن خه‌رجیده‌کات، بۆیه به روونى ئه‌وه‌م نووسیوه به‌و مه‌رجه ده‌ستبه‌ردارى موچه‌ى خانه‌نشینى خۆم ده‌بم که به‌شى که‌مئه‌ندامانى پێ زیادبکرێت». فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان تائێستا سێ په‌رله‌مانتاریان موچه‌ى خانه‌نشینیان ره‌تکردۆته‌وه که‌پێکهاتوون له( عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، شایان عه‌سکه‌رى، شیرین ئه‌مین). شیرین ئه‌مین، په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆڕان له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئه‌ندام په‌رله‌مان سه‌رپشککراوه له‌وه‌ى موچه‌ى خانه‌نشنى قبوڵ ده‌کات یا ره‌تیده‌کاته‌وه، فراکسیۆنی گۆڕانیش ئازادى کردووین». ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ى فراکسیۆنى گۆڕان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه« ئه‌مه له‌یاساکه‌شدا هه‌یه‌و له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانیشدا ئاماژه‌ى پێکراوه که‌په‌رله‌مانتار خۆى ئازاده‌و سه‌رپشکه، دواى ته‌واوبوونى خولى په‌رله‌مانى بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر کاره‌که‌ى پێشومان». هاوکات، رۆژان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى و ئه‌ندام له‌لیژنه‌ى یاسایى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» هه‌ر په‌رله‌مانتارێک که فۆرمه‌که‌ى پڕکرده‌وه به‌پێى یاسا ناتوانێت موچه‌ى خانه‌نشینى وه‌ربگرێت، به‌ڵام دواى ته‌واوبوونى کارى په‌رله‌مانتارى بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کاره‌که‌ى پێشووترى». رۆژان محه‌مه‌د جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که ره‌تکردنه‌وه یان وه‌رگرتنى موچه‌ى خانه‌نشینى مافى تاکه که‌سییه و فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌وباره‌یه‌وه ئه‌ندامه‌کانى ئازاد کردووه. هه‌ریه‌که له‌فراکسیۆنه‌کانى کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووى ئیسلامى تائێستا به ره‌سمى راى خۆیان له‌سه‌ر قبوڵکردنى موچه‌ى خانه‌نشینى یان ره‌تکردنه‌وه‌ى رانه‌گه‌یاندووه. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو، له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»تائێستا بڕیارمان نه‌داوه موچه‌ى خانه‌نشینى قبوڵ بکه‌ین یان ره‌تبکه‌ینه‌وه، له‌کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حزب یه‌کلاییده‌که‌ینه‌وه«. هه‌روه‌ها روپاک ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه وه‌ک فراکسیۆنه‌که‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هیچ قسه‌یه‌ک ناکه‌ن. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، که له‌دوو په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى پارتى وه‌ریگرتووه‌و نه‌یانویست ناویان بهێندرێت، ئه‌ندامه‌کانى ئازاد کردووه له‌وه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینى ره‌تبکه‌نه‌وه یان وه‌ریبگرن.
ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له به‌غدا جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که رێکه‌وتنى 50 ساڵه‌ى پارتى و تورکیا ریسه‌که‌ى کردووه‌ته‌وه به خورى و حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ناکات و ده‌شڵێت:" نه‌وتى هه‌رێم له‌لایه‌ن تورکیاوه ره‌هن کراوه". ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"دۆسیه‌ى نه‌وت له‌ده‌ستى هه‌رێمى کوردستان نه‌ماوه، کاتى خۆى پارتى نه‌وتى راده‌ستى تورکیا کردووه‌و رێککه‌وتنى 50 ساڵه‌ى له‌گه‌ڵ کردووه، ئێستا تورکیا خاوه‌نى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانه". ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، وتیشى:" چۆن دانه غازتوانى قه‌ره‌بووى 2 ملیار دۆلار له حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ربگرێت له‌برى ئه‌و ساڵانه‌ى که خه‌مڵاندوویه‌تى قازانج ده‌کات، تورکیاش قازانجى 50 ساڵ له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌سه‌نێت، که‌وته نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان بۆته ره‌هن لاى تورکیا". "تورکیا مانگانه 117 ملیۆن دۆلارى له نه‌وتى هه‌رێم ده‌ست ده‌که‌وێت، که بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت 9 دۆلار که‌متر ده‌دات، ئاماده نییه ده‌ستبه‌ردارى بێت و نه‌وته‌که‌ى ره‌هن کردووه" ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم بۆیه ناتوانێت نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکات" ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت ته‌سلیم بکات تورکیا سکاڵاى یاسایى له له‌نده‌ن و سویسرایه". ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید باسى له‌وه‌شکرد که تورکیا یه‌کێک له ئه‌دنامانى لیژنه‌ى دارایى بینیبوو" ئێمه ئاماده‌ین پرۆسه‌ى نه‌وتى هه‌رێم رابگرین، به مه‌رجێک حکومه‌تى عێراق ئه‌و سکاڵا یاساییه‌ى که دادگاى سی سى له پاریس کردوویه‌تى نێوده‌وڵه‌تى رایبگرێت". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵ وتیشى:" ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت راده‌ست بکات ئه‌و قه‌رزه‌ى تورکیا که لاى هه‌رێمى کوردستانه له‌ده‌ستى ده‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌وته هه‌رزانه‌ى له‌ده‌ست ده‌چێت". ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد ئه‌گه‌ر جیاوازى راپۆرته‌که‌ى دیلۆیت و نه‌وتى حکومه‌تى عێراق بکه‌یت 9 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک جیاوازى هه‌یه"مانگانه حکومه‌تى هه‌رێم 13 ملیۆن دۆلار نه‌وت ده‌فرۆشێت و بۆ هه‌ر به‌رمیلێک 9 دۆلار جیاوازى هه‌یه که 117 ملیۆن دۆلار ده‌کات که تورکیا قازانجى تێدا ده‌کات، بۆیه تورکیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رازى نییه هه‌رێم نه‌وت راده‌ستى عێراق بکات". ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه‌شکرد چوونى وه‌فدى هه‌رێم بۆ به‌غدا "ته‌نها خۆ ماندووکردنه"، چونکه به‌بڕواى ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، حکومه‌تى عێراق ئاماده نییه داهاتى نه‌وت وه‌ربگرێت له حکومه‌تى هه‌رێم. هه‌روه‌ها وتیشى:" عێراق تا ئێستا موچه‌ى مانگى حوزه‌یرانى دابه‌ش نه‌کردووه و پاره‌ى لێ زیاد نییه بیداته هه‌رێم و کێشه بۆ خۆى دروست بکات". ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى ته‌موزى 2020 وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند بڕیاردراوه، شاندى دانوستاندنکارى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بکه‌نه‌وه‌و ئاماده‌ن داهاتى نه‌وت ته‌سلیم بکه‌ن نه‌ک نه‌وت وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که شاندى حکومه‌ت به سه‌رۆکایه‌تیى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت له کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى له‌گه‌ڵ شاندى حکومه‌تى عێراق باسى له بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان، مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان و نه‌وت کردووه و "له ئایینده‌یه‌کى نزیکدا شانده‌که سه‌ردانى به‌غدا ده‌کاته‌وه". هه‌روه‌ها به راشکاوى ئه‌وه‌ى خسته‌روو که " حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێکبکه‌وێت، ئاماده‌ن داهاتى نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکه‌ن، نه‌ک نه‌وت زائیده‌ن نیوه‌ى داهاتى ناوخۆش به حکومه‌تى عێراق بدرێت له‌به‌رامبه‌ر دابینکردنى شایسته‌داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان".
هاوڵاتى دواى گه‌رانه‌وه‌ى وه‌فدى دانوستانکارى هه‌رێم بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ى پرسى موچه‌و شایسته داراییه‌کانییه‌وه بۆ هه‌ولێر، بڕیاره مه‌سرور بارزانى کۆببنه‌وه بۆ بریاردانى کۆتایى له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ى که به‌غداد بۆ رێکه‌وتن دیارى کرده‌وه. ئه‌مڕۆ 29ى حوزه‌یرانى 2020 سه‌رچاوه‌یه‌ک له حکومه‌تى هه‌رێم به پێگه‌ى (العراق الیوم)ى راگه‌یاندووه که به‌غداد داواى له هه‌رێم کردبوو به راده‌ستکردنى ته‌واوى نه‌وته‌که‌ى و له‌گه‌ڵ داهاتى 50%ى ده‌روازه سنورییه‌کان له‌به‌رامبه‌ر ناردنى بڕى 600 ملیار دینار بۆ هه‌ر مانگێک. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که ئاراسته‌کان به‌و شێوه‌یه که حکومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى ده‌رببڕێت به پێدانى نه‌وته‌که‌ى و راده‌ستکردنى له 50%ى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان به‌مه‌رجێک حکومه‌تى ناوه‌ندى بڕى پاره‌که‌ى بۆ 650 ملیار دینار زیاد بکات له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارێتى پێدانى موچه‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسى بکه‌وێته ئه‌ستۆى حکومه‌تى عێراق. ئاشکراشیکردوه که ئه‌گه‌ر به‌غدا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه نوێیه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بدات ئه‌وا راسته‌وخۆ رێککه‌وتن ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ مانگى داهاتوو کارى پێده‌کرێت. له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌وپێى حکومه‌تى عێراق له قه‌یرانى دارایدایه یه‌کێکى دیکه له سیناریۆکان ئه‌وه‌یه که حکومه‌تى عێراق مانگانه 200 ملیۆن دۆلار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه بکات له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاتى سه‌رجه‌م ده‌روازه فیدراڵییه‌کان و فرۆکه‌خانه‌کان و هه‌رێم رۆژانه 370 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌که‌ى راسته‌وخۆ بفرۆشێت و موچه‌و پێداویستییه‌کانى دابین بکات. هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که رێکه‌وتن ئه‌نجام بدرێت له‌نێوان هه‌ردوولادا ته‌نها بۆ ئه‌مساڵ و ئه‌و چه‌ند مانگه‌ى 2020 ده‌بێت.
شاناز حه‌سه‌ن فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان بۆچونى جیاواز له‌باره‌ى بڕینى له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران باس ده‌که‌ن و جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که "حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌و بڕینى موچه‌یه‌ک وه‌ک قه‌رز له‌سه‌ر خۆى هه‌ژمار ناکات و ناگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران". رۆژى یه‌کشه‌ممه 21ى حوزه‌یرانى 2020 حکومه‌تى هه‌رێم له بڕیارێکیدا له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى مانگى شوباتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى بڕى و ئه‌وه‌یان ئاشکرا کرد که بۆ پله باڵاکان له‌سه‌دا 50یان لێ ده‌بردرێت وه‌ک خۆیان باسی ده‌که‌ن ته‌نها بۆ ئه‌م مانگه‌یه بڕیاره‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌و که‌سانه ناگرێته‌وه که موچه‌کانیان که‌متر له 300 هه‌زار دینارى مانگانه‌یه له‌گه‌ڵ مینحه‌ى که‌سوکارى شه‌هیدان هه‌ر وه‌کو خۆى ده‌مێنێته‌وه. بڕیاره‌که‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم کاردانه‌وه‌ى جیاوازى له‌سه‌ر ئاستى هاوڵاتیان و شاره‌زایانى ئابوورى لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌و نیگه‌رانیى ده‌رده‌بڕن و په‌رله‌مانیش دژى بریاره‌که‌ى حکومه‌ت وه‌ستاوه‌ته‌وه و به"سته‌م کردن له فه‌رمانبه‌ران" وه‌سفیان کردووه. سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى حکومه‌ت وابریاریداوه برینى موچه ته‌نیا بۆ ئه‌م مانگه بێت وتى"به‌هه‌ر هۆکارێک ده‌ست ببرێت بۆ برینى موچه ناره‌وایه و هیچ بیانویه‌کى نیه". زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" حکومه‌ت باسى له‌وه‌کردووه که برینى موچه ته‌نیا بۆ ئه‌م مانگه ده‌بێت دواتر به‌پێى بارى دارایى حکومه‌ت گۆرانکارى تێداده‌کرێت". سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى شێوازى برینى موچه‌که‌ى رونیکرده‌وه که برینى شێوازى موچه‌که له پله‌باڵاکانه‌وه ده‌ست پێده‌کات که زۆرترین موچه‌یان لێده‌بردرێت و تا ده‌گاته موچه‌ى فه‌رمانبه‌رێک که له سه‌دا 21ى موچه‌که‌یان ده‌بردرێت. زیاد جه‌بار، وتیشى:" ئه‌م بریاره‌ى حکومه‌ت ته‌نیا بۆ ئه‌م مانگه‌یه ناوى نانێت پاشه‌که‌وتى موچه و قه‌رز". ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى دوپاتکرده‌وه " به‌هه‌ر هۆکارێک ده‌ست ببرێت بۆ برینى موچه ناره‌وایه و هیچ بیانویه‌کى نیه". په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى گۆڕان ده‌ڵێت له بڕیارى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، پرس به په‌رله‌مان نه‌کراوه‌و دژى وه‌ستاونه‌ته‌وه. دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆران له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ده‌یان ڕێگا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بیر له ده‌ستکاریکردنى موچه نه‌کاته‌وه، له بازگه‌ى مه‌خمور، سه‌یرانبه‌ن، پاره له کاسبکار و بارهه‌ڵگره‌کان وه‌رده‌گرێت، هه‌فته‌ى پێشوش به هه‌وڵى پۆلیسێک له بنکه‌یه‌کى گومرگى خورماڵ، ڕێگه له بارى قاچاغى جگه‌ره گیراوه، هه‌مو ئه‌و پارانه داهاتن بۆ وه‌زاره‌تى دارایى و به‌سن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستکارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌کرێت". ناوبراو یه‌کێتى و پارتى تۆمه‌تبار ده‌کات که داهاتى هه‌رێمى کوردستان له‌رێکه‌ى کۆمپانیاکانه‌وه ده‌به‌ن، دابان وتى:" کۆمپانیاکانى پارتى و یه‌کێتى که خزمه‌تگوزاری(( ئاو و کاره‌با و خۆڵ و خاشاک و عه‌ریزه‌یان وه‌رگرتوه)) ...کۆمپانیاکانى ئاسایشى گشتى ((سکیوریتی))، خزمه‌تگوزارى و گواستنه‌وه‌ى نه‌وت و غاز و خاڵه سنورییه‌کان، باج و به‌خشین و ڕسومات، قاچاغى به‌رده‌وام بارته‌قاى له سه‌دا21 ى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران زیانیان له داهات داوه، ئه‌وه خودى داهاتى نه‌وت له‌ولاوه بێت". هاوکات جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که 460 خانه‌نشینى پله‌باڵاى نایاسایى که موچه‌کانیان 6 ملیۆن دینارى مانگانه زیاتره نایاساییى و وتیشى:"هه‌زاران که‌س دوو موچه وه‌رده‌گرن له لق و کۆمیته و مه‌ڵبه‌نده‌کان ده‌وام ده‌که‌ن، بون به نه‌زیفى دارایى و خواردنى مافى موچه‌خۆرى ئاسایی، ده‌بوو حکومه‌ت ئه‌مانه نه‌هێڵێت نه‌ک له‌سه‌دا 21ى موچه ببرێت". کۆمه‌ڵى ئیسلامى دواى بڵاوبنه‌وه‌ى بریاره‌که‌ى حکومه‌ت دژى وه‌ستانه‌وه‌و وه‌ک پارتێکى ئۆپۆزسیۆن به کارێکى دیکه‌ى"نایاسایى" حکومه‌ته‌که‌ى مه‌سرور بارزانى وه‌سفیانکرد. روپاک ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت"هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانین و کارێکى نایاساییه ئه‌و بریاره و ده‌بێت له‌په‌رله‌مان بریار له‌سه‌ر ده‌ستبردن بۆ موچه‌ى خه‌ڵک و موچه‌خۆران ببرێت نه‌ک حکومه‌ت بێ گه‌رانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتى ته‌شریعى بریار بدات". هه‌ر یه‌ک له فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ یه‌کگرتوو ئازادى په‌رله‌مانتارانى سه‌ربه‌خۆ له‌دواى کۆبونه‌وه‌ى خۆیان وه‌ک لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کانى ناو په‌رله‌مان بیروراى خۆیان له‌چه‌ند خالێکدا راگه‌یاند که تێیدا هاتبوو " به‌توندى دژى بڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانین و به بڕیارێکى سته‌مکارانه و نایاسایى ده‌زانین و پێچه‌وانه‌ى یاساى ڕێکخستنى موچه‌یه". راشیانگه‌یاند" له ڕێى په‌رله‌مانه‌وه کار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره ده‌که‌ین و داواى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان تایبه‌ت:به‌و بابه‌ته ده‌که‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان نه‌چووه ژێربارى ئه‌و داوا ڕه‌وایه‌ى خه‌ڵک، ئه‌وه له ڕێگاى دادگا و داواکارى گشتییه‌وه ڕێگه‌ى لێده‌گرین". په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى پارتى پێیوایه باشترین میکانزمى حزبه‌کانى به‌شدار له حکومه‌ت که پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان بووه بڕینى له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بووه. رێبوار عبدالرحیم ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" له‌روى پره‌نسیپه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هیچ بره پاره‌یه‌ک له هیچ فه‌رمانبه‌رێک که‌منه‌کرێته‌وه، به‌ڵام که بردرا گفتوگۆیه‌کى زۆرى له‌سه‌ر کرا، کێشه‌یه‌کى زۆرى له‌سه‌ر هه‌بوو، له‌میدیا و تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌نگۆیه‌کى زۆرى له‌سه‌ر بوو، ئایا به چ میکانیزمێک که‌مکراوه‌ته‌وه ئه‌و له‌سه‌دا 21 ". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له‌سه‌دا75ى داهاتى ناوخۆیی به‌هۆى کۆرۆناوه که‌مى کردووه و نرخى نه‌وت دابه‌زى و ئه‌و بره پاره‌یه‌ى له به‌غداوه هات نه‌ما، هه‌موو ئه‌مانه وایکرد ئه‌نجومه‌نى وه‌ه‌زیران به‌تێکراى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن "به‌تایبه‌ت هه‌ر سێ حزبه‌که، (پارتى و یه‌کێتى و گۆران ) پێ‌داگر بوون له‌سه‌ر باشترین میکانیزم له‌ئێستادا بۆ دابینکردنى موچه‌ى مانگى شوبات به‌شێوه‌یه‌کى کاتى تایاساسى چاکسازى له 1ى7 ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌پێویستیان زانى به په‌سه‌ندکردنى که‌له‌سه‌دا21 که‌مبکرێته‌وه".