سازدانی: کاوه ڕه‌ش.به‌ریتانیا کچه کوردێک له به‌ریتانیا یه‌کێکه له کاندیدان بۆ شاجوانى ئه‌و وڵاته‌و ده‌ڵێت:"به‌ته‌نها جوانی ڕووکه‌ش و ڕوخسار‌و له‌ش ولار مه‌رج نیه، به‌ڵکو کاره خۆبه‌خشیه‌کان و خێرخوازى و ژینگه دۆستى پێوه‌رن بۆ به‌شداریکردن. ڕۆزا کوردۆ ته‌مه‌ن 25 ساڵ کانیدید کراوه بۆ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی شاجوانی که ده‌رگای زیاتر ده‌کاته‌وه بۆ تێکه‌ڵاو بوون له‌گه‌ڵ که‌سانی سیاسیی و هونه‌ری و چالاکوانانان. رۆزا له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى وتى:" یه‌کێکم له‌کاندیده‌کانی پێشبڕکێی شاجوانی و هیواده‌خوازم تاجی شاجوانی ئینگلته‌را بۆ ساڵی 2022 له‌سه‌ر بکه‌م". رۆزا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که کاتێک پێم وترا دیداره‌که بۆ ڕۆژنامه‌ی "هاوڵاتی"یه، زۆرخۆشحاڵ بووم، وتیشى:"باوکم هه‌میشه خوێنه‌رێکی به‌رده‌وامی رۆژنامه‌و سایتى هاوڵاتی"یه. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که هه‌ربه‌م دوایانه‌ش له‌گه‌ڵ دایک و باوکى بانگهێشتکراون بۆ چاوپێکه‌تنێک له‌ڕۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی، له‌سه‌ر کاری خۆبه‌خشی له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانی (باڕۆنیس نیکۆڵسۆن) که‌ئافرتێکه زۆر دۆستی کورده‌و زیاتر له30ساڵه له‌نزیکه‌وه کارله‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراق و کوردستان ده‌کات، وتیشى:" ده‌مه‌وێ سوپاسی پشتگیری دایک و باوک و خاڵم بکه‌م، که‌ئه‌وان هه‌میشه هاندهرو ڕێخۆشکه‌رم بوون، تابگه‌م به‌خه‌ونه‌کانم". وه‌ک ڕۆزا خۆی ده‌ڵێت، یه‌کێک له‌مه‌رجه‌کانی ئه‌وانه‌ی ده‌پاڵوێرێن بۆ پێشبڕکێ شاجوانی ئینگلته‌را، بریتیه له‌وه‌ی ئه‌و کاندیده ده‌بێ که‌سێکی چالاکی بواره‌کانی مرۆڤ دۆستی و ژینگه‌پارێزی و کارى خۆبه‌خشى بێت، وتی:" له‌و پێشبڕکێیه‌دا، به‌ته‌نها جوانی ڕووکه‌ش و ڕوخسار‌و له‌ش و لار مه‌رج نیه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریبیت، به‌ڵکو کار‌و کرده‌وه خۆبه‌خشیه‌کانى وه‌ک ژینگه دۆستى و کارى خۆبه‌خشى پێوه‌رن بۆ به‌شداریکرد ". ڕۆزا کوردۆ، جگه‌له‌وه‌ی که‌خوێندکاری ساڵی چواره‌می زانکۆی وێستمینسته‌ره، له‌شاری له‌نده‌ن له‌به‌شی (biomedical sciences) هاوکات کاری په‌رستاریش ده‌کات، له‌یه‌کێک به‌ناوبانگترین سه‌نته‌ره‌کانی پزیشکی (NHS) له‌ناوچه‌ی هارلی شاری له‌نده‌ن. ئه‌و کچه کورده، ده‌شڵێت که هه‌رله‌ته‌مه‌نی 16ساڵیه‌وه، خولیای بواره‌کانی نوسین و هونه‌ری تابلۆ کێشانى هه‌بووه‌و به‌شداری چه‌ندین پێشانگای تایبه‌ت و به‌ناوبانگی نمایش‌کردنی تابلۆکانى کردووه له‌به‌ریتانیا. هه‌روه‌ها له‌بواری نوسین و کتێب‌دا، ده‌یه‌وێ زیاتر بره‌و به‌تواناکانى بدات و ئێستا کتبێکی نوێى ئاماده‌یه‌و چاپ و بڵاوی ده‌کاته‌وه به‌ناوی(journey of a thousand Kurds) کۆچی هه‌زاره‌ها کورد، وتیشى:" یه‌که‌مجار به زمانى ئینگلیزى بڵاویده‌که‌مه‌وه‌و دواتریش بۆ خوێنه‌ری کوردزمانیش وه‌ری ده‌گێڕین". ڕۆزا ساڵی 2018 له‌سه‌ر بانگهێشتی ڕۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی به‌شداری کۆنفراسێکی تایبه‌تی په‌رله‌مانی به‌ریتانیاى کردووه ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی کوردستانی عێڕاق. ئه‌و کچه کورده له‌ڕێی نوسین و چاوپێکه‌وتنه‌کانیدا له‌ڕۆژنامه‌کان ده‌خوازێ نه‌هامه‌تی و کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی سه‌رکورد له‌مێژوودا به‌دونیای ده‌ره‌وه بناسێنی، له‌دیدارێکی ئه‌م دوایانه‌ی ڕۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی ده‌ڵێت:" به‌شێکی زۆری ئه‌وکێشانه‌ی ئێستا له‌باشوری کوردستان هه‌ن، ڕه‌گ و ڕیشه‌یان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین و ڕژێمه‌کانی پێشوتر که‌ده‌ستیان هه‌بووه له‌کۆمه‌ڵکوژیی و ئه‌نفال و کیمیاباران و ئاواره‌بونی کورد بۆ ده‌ره‌وه". بۆیه ده‌ڵێت:" وه‌ک کوردێکی په‌ناهه‌نده‌و مرۆڤدۆست، زۆر نیگه‌رانم له‌دواین بڕیاری حوکمه‌تی به‌ریتانیا بۆ ڕه‌وانه‌کردنی په‌ناخوازان بۆ ئه‌فریقاو به‌کارێکی قێزه‌ونی ده‌زانم دژ به‌ژیانی په‌ناخوازان، چونکه ئێمه‌ش به‌و ڕۆژگاره سه‌ختانه‌ی ئاواره‌یی و په‌ناهه‌نده‌ی تێپه‌ڕیووین". ڕۆزا ڕوونی ده‌کاته‌وه، که‌چۆن کاتێک له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی گه‌یشتوونه‌ته به‌ریتانیا، ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه به‌ئینگلیزی بدوێن و په‌یوه‌ندی بکه‌ن، به‌ڵام پاش هه‌وڵ و تێکۆشان، ئێستا له‌خێزانه‌که‌یاندا که‌سانی پارێزهرو کارمه‌ندی ته‌ندروستی و پیاوی بازرگان بوونیان هه‌یه. "هه‌موو ئه‌وانه‌ی فێری بووین و پێی گه‌یشتوین له‌ئه‌نجامی باوه‌ش بۆکردنه‌وه‌و پێشوازی لێکردنی ئه‌م ووڵاته بووه بۆکه‌سانی وه‌ک ئێمه، هه‌موومان که‌لتوورو حوکمه‌تی به‌ریتانیامان خۆش ده‌وێت به‌وه‌ی پێی به‌خشیون و کار ده‌که‌ین بۆئه‌وه‌ی پاداشتی کۆمه‌ڵگای به‌ریتانیا بده‌ینه‌وه، کۆچبه‌رانی وه‌ک ئێمه ده‌توانن ببن به‌به‌شێک له‌به‌ڕێوه‌بردن و هاوکاری کردنی ووڵات له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا"، رۆزا واى وت. ڕۆزاو خێزانه‌که‌ی، هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانیان و ماوه‌ی 18 ساڵه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی، له‌شاری (پلیمۆس) ژیاون و دواتر ڕۆزا بۆ کار‌و خوێندن ناچار بووه بچێته له‌نده‌ن. ڕۆزا ده‌ڵێت ئامانجی سه‌ره‌کی بۆ پێشبڕکێی شاجوانی ئه‌وه‌یه که"بتوانم له‌و ڕێگایه‌وه پڕۆژه‌یه‌کی خێرخوازیی دروست بکه‌م و سوودم بۆ کۆمه‌ڵگا هه‌بێت، تابتوانم داهاتویه‌کی گه‌ش بنیادبنێم". هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت به‌شداری ده‌نگدان بکات له‌ڕێگای ئه‌پێکه‌وه به‌ناوی miss England ده‌نگ بدات، داوا ده‌که‌م پشتیوانیم بکه‌ن. ڕۆزا کوردۆ، ئه‌و کاته‌ی ته‌مه‌نی ته‌نها پێنج ساڵان ده‌بێت، هاوشانی دایکی، ڕێگای پڕمه‌ترسی و مان و نه‌مانی هه‌نده‌ران ده‌گرنه‌به‌ر به‌دوای ژیانێکی باشتر‌و پارێزراودا ده‌گه‌ڕان و به‌ڕێگای زه‌مینی و ده‌ریادا، دوای گه‌شتێکی پڕنه‌هامه‌تیی و ترسناک، خۆیان گه‌یاندۆته به‌ریتانیا. "ئێمه هه‌موو به‌و ناخۆشیانه‌دا تێپه‌ڕیوین، بۆیه ئه‌وه به‌شێکه له‌ژیانی ڕابردووی ئێمه. بۆیه من ئێستا هه‌ست ده‌که‌م که‌من کێم. من ئه‌و که‌سه‌م که‌ئێستا له‌به‌ر ئه‌و شتانه‌ی به‌سه‌رماندا هاتووه ده‌بێ بڕوا‌و متمانه‌ی زیاترمان به‌خۆ بێت و هه‌وڵی چونه‌پێشه‌وه بده‌ین بۆ خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵگاو مرۆڤایه‌تی"، رۆزا وا ده‌ڵێت.
سازدانی: ئارا ئیبراهیم یەكێك لەدامەزرێنەرانی یەكێتی دەڵێت:" نابێت تەنها حزبی رابردووبین لەخەبات و تێكۆشانی شاخ بین، ئیتر دەبێت ببینە حزبی ئایندەو دواڕۆژ كەچی دەتوانین بۆ میللەتی خۆمان بكەین، لەو رەوشە قورس و خراپەی كەهەیەتی". عومەر شێخ موس، یەكێك لەدامەزرێنەرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی دەشڵێت:" توركیا لە راستیدا یەك لەسەر سێی خاكی زۆنی زەرد كە لەژێر نفوسی پارتیدایە كۆنترۆڵی كردووە، ئەوەش لەدژی خواستی خۆیانیشە دەیان ساڵە داگیری كردووە، ئەوە زۆر زەرەرمەندە، توركیا بچێتە شوێنێك لێی ناكشێتەوە". هاوڵاتی: یەكێتی كەی و چۆن دامەزرا؟ عومەر شێخ موس: لەمانگی نیساندا، مام جەلال بەسەردان هاتبووە دەرەوەی وڵات، لەپاریسەوە تەلەفونی بۆ كردم دەمەوێت قسە بكەین و كاك كەمال فوئاد لە بەرلینە، پێكەوە دابنیشین چی بكەین باشە، ئیتر چووم بۆ بەرلین موناقەشەیەكی زۆرمان كرد، لەسەر ئەوە رێككەوتین كە مام جەلال بگەڕێتەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو برادەرانەی لە دەوروپشتی كۆبووبوونەوە كە دكتۆر فوئاد مەعسوم لەقاهیرەوە هاتبوو، كاك رەزاق فەیلی و عادل موراد لەئێرانەوە هاتبوون بۆ شام بۆلای مام جەلال، لەوێ شتێك گەڵاڵە دەكەین چ حزب و بزوتنەوەیەك دروستبكەین. لەوكاتەوە ئەوان بووبوون بە ئەندامی تەجەموعی عێراقی كە هەندێك خاڵیان نوسیبوو، دابویان بە تەجەموعی عێراقی، تەجەموعی عێراقی لەباتی ئەوان لەڕادیۆی دیمەشق بڵاویكردبووەوە، ئێمە پێمان ناخۆش بوو كە بڵاوكرابووەوە. ئیتر بڕیاربوو لە 16 تا 19ی مانگی ئایار بێت، بەڵام خستمانە 29،30،31، ئازار لەبەر مەسەلەی ڤیزا كە خەڵك بتوانن بێن بۆ بەرلین. لەوێ كەدانیشتین بەیانەكەمان بینی و موناقەشەی زۆر بوو، بزوتنەوە بێت سۆشیالیست بێت ماركسییەت بێتن شوعی بێت بۆ كوردستانی عێراق بێ یان بۆ هەموو پارچەكانی دیكەی كوردستانیش، لەسەر ئەوە ساغ بووینەوە كە مام جەلال بیری لێكردبووەوە بەپەسەندمان زانی لەو چوار برادەرەی لە دیمەشق لەگەڵ سێ برادەری دیكە كە لەكۆبوونەوەكە پەسەندكرا كە ببنە دەستەی دامەزرێنەر ( كاك نەوشیروانی رەحمەتی، من بووم، كەمال فوئاد بوو) لێ زیاد كراین بڕیارماندا رۆژی 1ی 6ی 1975 رۆژی رەسمی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی بێت، بەیاننامەكەی پێشتر كە بەبێ موافەقەتی ئەوان لەدیمەشق بڵاوكرابووەوە هەندێك گۆڕانكاریمان تێدا كرد بەشێوەیەكی دیكە چاكمان كرد‌و بۆ هەموو زمانەكانی دنیا وەرمانگێرا، ئێمە بەعەمدی ناومان نا (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) ساغنەبووینەوە لەسەرئەوەی بۆ كوردستانی عێراق بێت یان بۆ هەموو بەشەكانی كوردستان بێت، من و كاك نەوشیروان لایەنگری ئەوەبووین كە ئەم رێكخستنە لەدواڕۆژدا ببێتە رێكخستنێك بۆ هەموو بەشەكانی كوردستان، بەداخەوە ئەوە نەبوو ئەو لایەنانەی كە پشتیوانیان دەكردین، ئامادەبوون تەنها بۆ كوردستانی عێراق پشتیوانیمان بكەن. هاوڵاتی: یەكێكن لەو حەوت كەسەی یەكێتی نیشتمانی كوردستانتان دامەزراند، ئەوكات بەڕێزتان تەمەنتان 33 ساڵ بووە؟ عومەر شێخ موس: دەستەی دامەزرێنەر حەوت كەس بووین و ناوەكان دیارن پێویست ناكات ناویان بڵێم، هەنگاوێكی گەورەی مێژوویمان نا پاش ئەوەی كە شۆڕشی ئەیلول كۆتایی هاتوو گەلی ئێمە تووشی كارەساتێكی زۆر گەورە بوو، ئومێدمان بەو میللەتە بەخشیەوەو نیشانی دوژمنەكانماندا كە بزوتنەوەی كوردی تەواو نەبووە و هەموو كاتێك زیندووەو هەڵساوەتەوە، جارێكی دیكە دەست دەكات بەخەبات و تێكۆشان بۆ مافەڕەواكانی بەشێوەیەكی شۆڕشگێرانەتر بەڕێبازێكی چاك و مۆدێرنتر لەجاران دەكەوێتە رێی خەبات. هەروەها بەباشكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەشەكانی دیكەی كوردستان لەگەڵ هێزی پێشكەوتنخوازی جیهاندا، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی كەگەلی كورد تێیدا دەژین. ئەو هەنگاوەی دامەزراندنی یەكێتی تا رادەیەكی زۆر ئامانجە سەرەكییەكانی خۆی بەدەستهێنا. بەگەڕانەوە بۆ دەزگاكانی حزب و كۆنگرە یان پلینیۆمی فراوان بەڕێگای راست دەزانم، بە دیالۆگ لەگەڵ خەڵك و جەماوەر كادرانی ناو حزبەكە بتوانین كەموكوڕییەكان چارەسەر بكەین، پێویستی بەپڕۆسەو گفتوگۆیەكی فراوان هەیە لەناو ریزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەبەرئەوەی تووشی قەیرانی گەورە بووە هاوڵاتی: ئەمڕۆ 47 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یادی یەكێتیدا، چ قسەیەكت هەیە وەك یەكێك لەدامەزرێنەرانی؟ عومەر شێخ موس: ئێمە بەهێزێكی بچووكەوە دەستمانپێكرد، توانیمان یەكێتی بكەینە ئەو هێزەی كە بوو، بۆچوونی فكری و سیاسی و ستراتیژیمان راست بوو، لەئەنجامدا سەدام حوسەین تووشی قەیران بوو و رووخان بوو، لەو وەختەوە ئومێدێكی گەورەمان بەڕاپەرینی جەماوەر هەبوو لەسەركەوتنی شۆڕشێكی گەورەدا، ئەوە بەدیكرا. كوردستان بەتەواوی وێران بوو، چ پاش شۆڕش و چ لەپاش رووخانی رژێمی سەدام حوسێن، وردە وردە جۆرە ئاوەدانییەك هەبوو، ئەگەر رەوشی كوردستان لەڕووی ئاوەدانی بەراورد بكەیت لەگەڵ ئەو كاتەدا پێشكەوتنێكی ئێجگار زۆر گەورە پەیدا بووەو دەستكەوتی زۆر گەورە بۆ میللەتی ئێمە پەیدا بووە لەلایەن هەموو لایەنەكان، بەڵام بەداخەوە هێشتا كەموكوڕی زۆرەو پێویستە چ حكومڕانی رێك‌وپێك بۆ مەسەلەی دادوەری كۆمەڵایەتی و رێكوپێككردنی خزمەتگوزاری لەوڵاتدا بێتەدی. حزبەكانی ئێمە ئەو دەرسە گەورەیەی پێویستە لێوەربگرین نابێت تەنها حزبی رابردووبین لەخەبات و تێكۆشانی شاخ بین، ئیتر دەبێت ببینە حزبی ئایندەو دواڕۆژ كە چی دەتوانین بۆ میللەتی خۆمان بكەین، لەو رەوشە قورس و خراپەی كە هەیەتی. هاوڵاتی: لەدیداری یەكێتی بافڵ تاڵەبانی وەك سەرۆكی یەكێتی ناوی هێندرا، چ قسەیەكتان هەیە بۆ دۆخی ناوخۆی یەكێتی؟ عومەر شێخ موس: بەگەڕانەوە بۆ دەزگاكانی حزب و كۆنگرە یان پلینیۆمی فراوان بەڕێگای راست دەزانم، بە دیالۆگ لەگەڵ خەڵك و جەماوەر كادرانی ناو حزبەكە بتوانین كەموكوڕییەكان چارەسەر بكەین، پێویستی بەپڕۆسەو گفتوگۆیەكی فراوان هەیە لەناو ریزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەبەرئەوەی تووشی قەیرانی گەورە بووە. یەكێتی هەموو كاتێك كە تووشی قەیران بووەو توانیویەتی ریزەكانی خۆی بپارێزێت و هەوڵەكانی خۆی بخاتەگەڕ چارەسەر بدۆزێتەوە، بە رای من پێویستە سەركردایەتی ئێستای یەكێتی كە نەوەی دووەم و سێیەمی یەكێتی نیشتمانین بەشێوەیەكی زۆر حزبیانە بەسنگفراوانی لەگەڵ كادران و ئەندامانی خۆیان چارەسەرێك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی یەكێتی بگەڕێتەوە سەر رەوشی جارانی خۆی. بەباشی دەزانم هەموو دەزگاكانی یەكێتی بۆ رێك‌وپێك كردنی یەكێتی نیشتمانی، چ كاك بافڵ چ سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی كە هەنگاو بنێن رەوشەكە چارەسەر بكەن، لەهەموو دنیا حزب بەتاكە كەسێك بەڕێوە ناچێت. هاوڵاتی: یەكێتی یەكێكە لەهێزە پێكهێنەرو هاوبەشەكانی حكومەت، هاوشێوەی پارتی و گۆڕان، پێتانوایە پێویستە دۆخی خەڵك ئەولەویەتی كارەكانی بێت؟ عومەر شێخ موس: ئەوەم قبوڵە كە بەرپرسیارێتی لەسەر هەموو ئەو لایەنانە هەیە كە بەشدارن لە حكومەتدا، ئەوان دەبوو ریفۆرم و گۆڕانكاری گەورە بكەن رەوشی كوردستان چاك بكەن، لەبەرئەوەی ئیمكانیاتیان هەبووە، بەڵام بەداخەوە بۆچوونی تەسكی حزبیان رێگای لەوە گرتووە كە دەزگای نەتەوەیی دروست بكەن و دەزگاكانی حكومەت بەچاكی بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم زەمانە بگونجێت رەوشی خەڵكەكە چاك بكەنەوە. ئەوە مانای ئەوە نییە تەنها لەگەڵ یەكێتیم بێت، لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستانیشمە، بەداخەوە راستە یەكێتی و گۆڕان لەحكومەتدان، بەڵام پارتی یەكلایەنە بەشی زۆری كارەكانی حكومەت، بڕیارەكان لەدەستی خۆیدایەو زۆربەی جومگەكانی كۆنترۆڵ كردووە زۆر بەداخەوە، بەتایبەت لەم ساڵانەی دیوایی لەكابینەی ئێستا‌و كابینەی هەشتەم و پێشتریش وابووە، چونكە ماوەیەكی زۆرە یەكێتی نەیتوانیوە قورسایی خۆی پیشان بدات، ئەوەش وایكردووە پارتی سو‌و ئیسفادەی لەم رەوشەی یەكێتی كردووە. پێویستە سەركردایەتی ئێستای یەكێتی كە نەوەی دووەم و سێیەمی یەكێتی نیشتمانین بەشێوەیەكی زۆر حزبیانە بەسنگفراوانی لەگەڵ كادران و ئەندامانی خۆیان چارەسەرێك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی یەكێتی بگەڕێتەوە سەر رەوشی جارانی خۆی. هاوڵاتی: یەكێتی سوورە لەسەر كاندیدكردنی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆك كۆمار؟ پێتوایە ئەو پۆستە بۆ یەكێتی چ گرنگییەكی هەیە؟ عومەر شێخ موس: منیش لایەنگرێكی بەهێزی هەڵبژاردنی كاك دكتۆر بەرهەم ساڵحم، چونكە بەلێوەشاوەترین كەسی دەزانم خاوەن ئەزمونەو پەیوەندیەكی زۆر باشی لەگەڵ هێزە عەرەبییەكان و نێودەوڵەتییەكان هەیەو كەسێكی شایستەیە بۆ ئەو پۆستە. لەكاتی خۆی كە رێكەوتن لەنێوان یەكێتی نیشتمانی و پارتی كراوە، بەتایبەتی لەنێوان مام جەلالی رەحمەتی و كاك مەسعود، سەرۆكایەتی كۆمار بۆ یەكێتی نیشتمانی بێت و سەرۆكایەتی هەرێم بۆ پارتی بێت، یان ئەگەر ئاڵوگۆڕی تێدا كرا پۆستەكان بەپێچەوانەوە بكرێتەوە، بەڵام ئەوكات پارتی داوای پۆستی سەرۆكی هەرێمیان كرد. ئێستا ناكرێ لەو رێككەوتنە پەشیمان ببێتەوەو پارتی نفوس و دەسەڵاتی خۆی زیاتر بكات لەبەغداش لەجیاتی ئەوەی رێز لەو رێكەوتنە بگرێت. پۆستی سەرۆك كۆمار، لەسەر ئەو كەسە دەمێنێ كە پۆستەكە وەردەگرێت، چونكە سەرۆك كۆمار دەسەڵاتی ئەوەندە زۆر نییە، بەڵام ئێمە بینیمان كە مام جەلال سەرۆك كۆمار بوو لەبەر عێراق و پێداویستییەكانی، مام جەلال بۆ خۆی توانی ناوەرۆكی دەسەڵاتی سەرۆك كۆمار زۆر زیاتر بكات لەوەی كە لەدەستوردا هەیە، بۆیە لەسەر كاك بەرهەم دەمێنێ كە حزبەكەی چەند پشتیوانی لێبكات و هێزەكان چەند پشتیوانی بكەن، بۆ ئەوەی دەوری كاریگەری زیاتر ببینێ، لەوەدا ئەمینم كە دكتۆر بەرهەم پشتیوانی بكەن و دەرفەتی بۆ بڕەخسێنن دەتوانێت ئەو رۆڵە ببینێت. توركیا لە راستیدا یەك لەسەر سێی خاكی زۆنی زەرد كە لەژێر نفوسی پارتیدایە كۆنترۆڵی كردووە، ئەوە لەدژی خواستی خۆیانیشە دەیان ساڵە داگیری كردووە، ئەوە زۆر زەرەرمەندە، توركیا بچێتە شوێنێك لێی ناكشێتەوە هاوڵاتی: توركیا زیاتر لە 40 كیلۆمەتر خاكی هەرێمی بەزاندووە، بەبیانووی بوونی پەكەكە؟ پەكەكە پارتی تۆمەتبار دەكات كە هاوكاری توركیا دەكات؟ چ قسەكیتان هەیە وەك كەسێكی نەتەوەیی؟ عومەر شێخ موس: ساڵی رابردوو لەوتارێكمدا لە زانكۆی كۆیە بەشێوەی فەرمی باسی ناپەسەندی دروستبوونی شەڕی نێوخۆیم كرد، لەوێ دكتۆرای فەخریان پێبەخشیم، ئەوەبووە كە بەهەموو شێوەیەك شەڕی ناوخۆ لەناو هێزە كوردیەكان دروست نەبێت. ئێمە ئەزمونێكی زۆر تاڵمان هەیە لەشەری ناوخۆ لەهەموو بەشەكانی كوردستان، كوردستانی رۆژئاوا نەبێت. شەری ناوخۆ نێوان لایەنە كوردییەكان زیانێكی زۆر گەورەی بە پرسی نەتەوەیی گەیاندووە، بۆیە لە هەر شێوەیەك و شێوێنێك زەمینەی بۆ خۆش بكرێت بەراستی نازانم، بەگژیدادەچمەوە، چونكە هیچ موبەریرێك نییە ئەوە رووبدات. توركیا لە راستیدا یەك لەسەر سێی خاكی زۆنی زەرد كە لەژێر نفوسی پارتیدایە كۆنترۆڵی كران ساڵە داگیری كردووە، ئەوە زۆر زەرەرمەندە، توركیا بچێتە شوێنێك لێی ناكشێتەوە، ئەوە نمونەی قوبرس-مان هەیە، نمونەی سوریامان هەیە، كوردستانی عێراقیش كە لێی ناكشێتەوە.نمونەیەكی دیكەیە. بۆیە هیچ جۆرە موبەریرێك نییە كە شەر دروست بێت، پەكەكە هەڵە دەكەن و هەڵەشیان كردووە، ئەوە تەبریر و بیانوو نادات كە زەمینە خۆش بكەین بۆ شەڕ، شەریان لەگەڵ بكرێت بەزەرەری خۆت و میللەتی خۆت دەگەرێتەوە.
هاوڵاتى ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى (په.که.که) ڕایگه‌یاند، ئه‌وان له مه‌یدانى جه‌نگدا به ئه‌ندازه‌ى پێویست به‌هێزن و ده‌شڵێت:" چل و پێنج رۆژه گه‌ریلا له‌شه‌ردایه، شه‌ڕێکى وه‌ها دژوار و قورس به‌رێوه ده‌چێت، به‌ده‌م ئاسانه، فیداکاریه‌کى زۆر مه‌زنى ده‌وێت، به‌ڵام دوژمن تێکشکاوه، سه‌ره‌راى به‌کارهێنانى حه‌وت جۆر چه‌کى کیمیایى و چه‌ک و چۆڵى ده‌که‌یان". ئاژانسى هه‌واڵى فورات، نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى په‌که‌که کردووه‌و تێیدا شیکاریى مانگ و نیوێکى شه‌ڕى له دژى داگیرکه‌رى خسته‌روو قه‌ره‌یلان وتى:" ئێمه ئاشتیخوازین و نه شه‌ڕخوازین، ده‌مانه‌وێت پرسى کورد به‌رێ و رێبازى سیاسی، دیموکراسى چاره‌سه‌ر ببێ، پرسى کورد، پرسێکى کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌لتورى و مێژووییه. ئه‌م پرسه ده‌بێت به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ر ببێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دوژمن له‌به‌رامبه‌رمان ئه‌مه قه‌بوڵ ناکات، هه‌ر له‌سیاسه‌تى ئینکار و له‌ناوبردن پێداگره، ئه‌مڕۆکه‌ش له‌کوردستان شهر بوونى هه‌یه. واتا ده‌بێت ئه‌مه باش ببێته مایه‌ى تێگه‌یشتن". ناوبراو وتیشى:" ئه‌و شه‌ڕه‌ى ئێمه له‌کوردستان به‌رێوه‌ى ده‌به‌ین، شه‌ڕى مانه‌وه و پاراستن و بوونمانه. شه‌ڕى ئازادییه. ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م خاکه‌وه بژین، له‌ناونه‌چین و به‌ئازادانه ژیان بکه‌ین. ئه‌م شه‌ڕه له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه به‌رێوه ده‌چێت. ئه‌وه‌ى هێرش ده‌کاته ئێمه نین، ده‌وڵه‌تى تورکه. ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت پرسه‌که به‌رێگه‌ى کۆشتن، به‌خوێنڕشتن چاره‌سه‌ر بکات، ئێمه نین، ده‌وڵه‌تى تورکیایه". قه‌ره‌یلان باسى له‌وه‌شکرد که "ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کى عادلانه پرسى کورد چاره‌سه‌ر ببێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مل نه‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌رى و هه‌ر بیانه‌وێت پێداگرى له‌سه‌ر له‌ناوبردنمان بکه‌ن، بێگومان ئێمه‌ش تا کۆتایى خۆمان ده‌پارێزین. دۆژمن له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاوه". له‌باره‌ى گۆشه‌گیرى له‌به‌رامبه‌ر رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى رێبه‌رى په‌که‌که وتى:"شهر به‌گۆشه‌گیرى ده‌ستى پێ‌کرد. ئه‌م شه‌ڕه‌ى له‌کوردستان ئه‌مڕۆکه به‌رێوه ده‌چێت، شه‌ڕى له‌ناوبردنى گه‌لى کورده. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا لهئیمرالییهوه ده‌ستى پێ کرد، واتا سیسته‌مى ئیمرالی، سیسته‌مێکى پسکۆلۆژیک، ده‌روونی، سیسته‌مى ئه‌شکه‌نجه، سیسته‌مى قڕکردن و له‌ناوبردنى کۆمه‌ڵگه‌ى کورده. ئه‌و شه‌ڕه‌ى له‌وێ به‌رێوه ده‌چێت، شه‌ڕى ده‌روونى له‌به‌رامبه‌ر به‌رێبه‌ر ئاپۆ و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى لهورن به‌رێوه ده‌چێت به‌واتاى خۆى وه‌هایه". "ماوه‌ى پانزده مانگه هیچ زانیاریه‌ک له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى له‌وێ ده‌ژین، نییه. ئه‌م قۆناغه، قۆناغى ته‌کنه‌لۆجیا و ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێته، ده‌وڵه‌تى تورک هه‌موو یاسا و رێسایه‌کى گه‌ردوونى به‌هى خۆشیه‌وه بن پێ ده‌کات و رێگه نادات هیچ زانیاریه‌ک له‌رێبه‌ر ئاپۆوه وه‌ربیگیردرێت، رێگه‌ش ناده‌ن به‌ته‌له‌فۆنیش زانیارى لێوه‌ربگرین. مه‌گه‌ر ئه‌وه نییه ده‌ڵێن زیندانى له‌تورکیا مافى به‌کارهێنانى ته‌له‌فۆنى هه‌یه. مافى دیدارى زیندانى له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و پارێزه‌ره‌کانى هه‌یه. کاتێک ده‌وڵه‌تێک، یا رژێمێک له‌ئیمرالى هه‌رجۆره یاسایه‌کى مرۆڤیی، گه‌ردوونی، ئه‌خلاقى یا هى خۆشى بن پێ ده‌کات، گه‌لۆ تۆ ده‌توانى به‌و ده‌وڵه‌ت چى بڵێى و چه ناوێک له‌و ده‌وڵه‌ته بکه‌ی. تۆ به‌چى ئه‌و ده‌وڵه‌ته باوه‌ێ بکه‌ی؟ ئه‌مه ده‌وڵه‌تێکى چۆن، چۆنییه؟ نه یاسا هه‌یه، نه ئه‌خلاق هه‌ی"، قه‌ره‌یلان وا ده‌ڵێت. موراد قه‌ره‌یلان له‌باره‌ى شه‌ڕى ئێستاى نێوات سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان و گه‌ریلا وتى:" ئه‌مڕۆکه له‌زاپ و ئاڤاشین و مه‌تینا شه‌ڕێکى دژوار به‌رێوه ده‌چێت. شه‌ڕێکى نابه‌رابه‌ر بوونى هه‌یه. واتا له‌لایه‌که‌وه به‌ده‌یان هه‌زار سه‌رباز، تانک"ده‌بابه"، تۆپ، فرۆکه و چه‌کى کیمیایى و هه‌ر شێوه چه‌کێک به‌کاردێنن، و له‌لایه‌کى تره‌وه شۆڕشگێڕن گه‌لى کورد، گه‌ریلاکانى ئازادى کوردستان به‌چه‌کى فه‌ردی"شه‌خسی"، بهبۆمبهى ده‌ستى له‌به‌رخۆداندان و شهر ده‌که‌ن. واتا له‌م شه‌ڕه‌دا هاوسه‌نگى بوونى نییه. به‌ڵام چى هاوسه‌نگى دروست ده‌کات؟ ئێراده ئه‌م هاوسه‌نگیه دروستى ده‌کات". هه‌روه‌ها وتیشى:" گه‌ریلا ئیراده‌ى هه‌یه، گه‌ریلا باوه‌ڕیان به‌ئیراده‌ى خۆیان و ئه‌و رێبازه‌ى که شه‌ڕى بۆ ده‌که‌ن هه‌یه. واتا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ماوه‌ى سى و هه‌شت ساڵه شهر به‌رێوه ده‌به‌ین. هه‌رچه‌نده‌ش چه‌ندین جار ئاگربه‌ستیش پێکهاتبێت. هه‌رچنده ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌رێ و رێبازى سیاسى چاره‌سه‌ر ببێت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر به‌م دۆژمنه شێت و هار و دژوار و شۆڤینست بوونى هه‌یه. نه‌ژادپه‌ره‌سته، هه‌میشه هه‌وڵده‌دات له‌ناومان ببات. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئێمه سى و هه‌شت ساڵه له‌به‌رامبه‌ر به‌م دۆژمنه هۆڤ و ده‌ڕنده‌یه شهر ده‌که‌ین. بێگۆمان له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا هه‌ندێ ئه‌زموون درۆست بووه. ئێمه‌ش به‌رێ و رێبازى نوێ شه‌ێ ده‌که‌ین. ئێمه‌ش به‌رێبازێک شه‌ێ ده‌که‌ین، که هه‌م بتوانین ئه‌و ته‌کنه‌لۆجیایه‌ى له‌ده‌ستیدایه چه ته‌کنه‌لۆجیاى زه‌مینى و چه ته‌کنه‌لۆجیاى ئاسمانى و چه چه‌کى کیمیایى والا ده‌رخه‌ین ده‌جووڵینه‌وه، ئێمه‌ش رێ و رێبازى وه‌ها پێشده‌خه‌ین. ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بێت که‌س ناتوانێت له‌و که‌ژۆ کێوه‌دا بژیت و لهبهرخۆ بدات. بۆچی؟ چونکه هه‌میشه بۆردوومانه. زۆر جاریش جل و به‌رگى کیمیاباران له‌خۆمان ده‌که‌ین، چونکه کیمیایى به‌کاردێنن. شه‌ڕێکى زۆر شه‌ت و مه‌رج هه‌یه. له‌به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش به‌رخۆدانیه‌کى مێژوویى و پیرۆز به‌رێوه ده‌چێت و وه‌هایه. ده‌بێت مرۆڤ بزانیت له‌به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش بێگۆمان باوه‌ڕی، ئیراده‌بوون و ئه‌شقى وڵات هه‌یه. باوه‌ڕى بهوڵات، ئازادى و دیمۆکراسى هه‌یه. نرخى مرۆڤایه‌تى هه‌یه. له‌به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش وه‌حشیه‌ت و هه‌ر شێوازێکى پیس به‌کارهێنان هه‌یه. ره‌وشى شهر وه‌هایه". قه‌ره‌یلان ورده‌کارى زیاترى باسکردو وتى:" به‌مشێوه‌یه دووژمن له‌سه‌ره‌تاوه رووى له‌هه‌رێمى زاپ یا هه‌رێمى رێکان و نێروه کرد و کردیه ئامانج. له‌وێدا گه‌یشته بن به‌ست. چل رۆژى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی. سه‌ربازه‌کانیان مردن. گه‌ریلا هێرشى پێچه‌وانه ده‌ست پێ‌کرد، له‌و هێرشه پێچه‌وانه‌دا هه‌م له‌کۆره‌ژارۆ و هه‌میش له چیاى ره‌ش کۆژراویان زۆر بوو به‌تایبه‌تى به‌گروپی. ئه‌وان له‌وێدا گه‌یشتنه بن به‌ست. له‌بنه‌مادا بنکه‌وتن. تا ئێستا سه‌رنه‌که‌وتوون و شکستیان هێناوه. له‌هیچ شوێنێکدا که گه‌ریلا رێگه‌ى نه‌دابێ، نه‌یانتوانیووه بکه‌ونه ئه‌و شوێنانه. واتا به‌زه‌برى زۆر بیه‌وێت بکه‌وێته ئه‌و شوێنانه و ئیراده‌ى گه‌ریلا بن پێ بکات، پێکنه‌هاتووه. به‌ڵام له‌هه‌ندێک شوێندا له‌ناویه‌کدان و که‌وتوونه‌ته ناو یه‌کدا. له‌مه‌سافه‌ى بۆمبه‌ى ده‌ستدا به‌یه‌که‌وه یهکستهویهخهن و شهر ده‌که‌ن. شه‌ڕێکى وه‌ها دژوار و قورس به‌رێوه ده‌چێت. ئێستاکه لێره‌دا ده‌ڵێیم، به‌ده‌م ئاسانه، به‌ڵام پێکهێنانى ئاسان نییه. زۆر زه‌حمه‌تى خۆى هه‌یه. فیداکاریه‌کى زۆر مه‌زنى ده‌وێت. "ئه‌گه‌ر فیداکاریه‌کى وه‌ها نه‌بێت خۆى له‌خۆیدا ئیمکانى ئه‌وه نییه شتێکى وه‌ها روو بدات. شتێکى وه‌ها ئاسان نییه، ئه‌وه ماوه‌ى چل و چوار، چل و پێنج رۆژه له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شێک که به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک چه‌ک و چۆڵ به‌کاردێنێ و ته‌نانه‌ت چه‌کى قه‌ده‌غه‌کراوى کیمیاییش به‌کاردێنێت و ئهرتهشێکى وه‌ها راوهستینی. ئه‌مه شتێکى ئه‌وه‌نده ئاسان نییه. ناوه‌ڕۆکێکى ئه‌مه هه‌یه. ئێستاکه جێگه‌ى ئه‌وه نییه که باسى لێوه بکه‌م. پاش ئه‌وه‌ى گه‌یشته بن به‌ست له‌ئێستادا شه‌ڕه‌که‌ى گواسته‌وه بۆ رۆژئاواى ئاوى زێ. ئێمه پێ ده‌ڵێن زاپ، ئاوى زاپ. یا لێره‌دا گردى جودى هه‌یه، گردى ئیف ئیم و گردى ئامێدیه هه‌یه. هه‌ڤاڵانمان پێ ده‌ڵێن گردى هه‌کاری. له‌پشت ئامێدییه گردى هه‌ره بڵنده. ئێستاکه شه‌ڕه‌که‌ى گواسته‌وه ئه‌وێ. له‌وێدا ئه‌وه چه‌ند رۆژه شهر و پێکدادان به‌رێوه ده‌چێت. تا ئێستا له‌و شوێنه‌ى سه‌ربازانیان دابه‌زاندوه هه‌ر له‌وێن و هه‌نگاوێک پێشڕه‌ویان نه‌کردوه. ده‌یانه‌وێت پێشڕه‌وى بکه‌ن، به‌ڵام هه‌رجاره زه‌بریان به‌رده‌که‌وێت. ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌کى زۆر هه‌لیکۆپته‌ریشیان زهربریان به‌رکه‌وتووه. هه‌ندێک له‌وانه‌ش ده‌که‌ون. به‌ڵام شێوه‌ى ئێمه وه‌هایه ئه‌گه‌ر به‌چاوى خۆمان نه‌بینین، ناڵێین ئه‌وه‌تا که‌وت. نمونه ئه‌و گرده‌ى جودى له‌پاڵ زاپێ هه‌یه"، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى به‌رێوه‌به‌رى په‌که‌که واى وت. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که"هه‌ڤاڵان له‌وێدا له دوو هه‌لیکۆپته‌رى سکۆرسکیان داوه. هه‌ڤاڵان ده‌ڵێین ئێمه لهیهکیانمان خست و دووکه‌ڵى لێهه‌ستا. له‌وێدا سه‌ربازگه‌یه‌کى سه‌ر سنور هه‌یه، له‌به‌رده‌م رووبار‌ى چه‌لێیه. سه‌ربازگه‌ى گرێک. ده‌ڵێن هه‌ڵیانکۆتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و سه‌ربازگه‌یه و ته‌قینه‌وه‌یه‌کى پێ مه‌زن روویداوه. واتا موممکنه ته‌قیبێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى تێدان ده‌بێت له‌ناو چۆبێتن. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌چاوى خۆیان نه‌یانبینیووه که له‌ناو چوونه. ده‌ڵێین زه‌برى به‌رکه‌وتووه. وه‌ها ده‌ڵێن. به‌ڵام ئه‌وه‌ى که ده‌ڵێن زه‌برى به‌رکه‌وتووه، ره‌نگه کاتێک گه‌یشتنه‌وه جێگه‌ى خۆشیان بته‌قێنه‌وه، یا له‌ناویش بچن. ئه‌وانه‌ى له‌ناودا به‌زۆرینه ده‌مرن". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى به‌رێوه‌به‌رى په‌که‌که ئه‌وه‌شى باسکرد که" به‌راشکاوى ده‌ڵێم له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌وڵه‌تى تورک زه‌ره‌رى زۆر ده‌بینێت. به‌ڵام بۆ راى گشتى بڵاو ناکاته‌وه. کۆژراویان زۆره و زۆرتریش ده‌بێت. ده‌یانه‌وێت مرۆڤه‌کان بکۆژرێن، به‌ڵام هه‌ندێ ئه‌نجام وه‌ربگرێت. ئه‌ردۆغان ـ باخچه‌لى بێ مه‌رحه‌مه‌تى نیشان ده‌دات. ئه‌وانه بۆ پاراستنى ده‌سه‌ڵاتداریه‌تى خۆیان ده‌یانه‌وێت منداڵانى تورک و کورد بده‌نه کوشتن. به‌مشێوه‌یه له‌سه‌ر خوێن ده‌سه‌ڵاتداریه‌تى خۆیان بۆنیاد ده‌نێن. له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌ره زێده کیمیایى به‌کاردێنن. شتێک که زیاتر له‌م شه‌ڕه‌دا پشتى پێ ده‌به‌ستن، کیمیاییه. نمونه‌ى ئه‌وانه‌ش زۆرن. له‌و کیمیایانه‌ى به‌کاریانهێناوه، تا ئێستا هه‌ڤاڵانمان حه‌وت جۆڕه‌یان پشتڕاستکردۆته‌وه. هه‌ڤاڵان چۆن ئه‌و کیمیایانه پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه؟ به‌ڕه‌نگ. وه‌کو نمونه زۆرینه‌یان ره‌نگیان ره‌شه. وه‌کو قیره. واتا خودى قیره. شێوه‌یه‌کى تریان ره‌نگى زه‌رده، گازێکى وه‌هایه. یه‌کێکى دیکه ره‌نگى زیووه. یه‌کێکى تر سه‌وزه و بێ بۆنه. هه‌ندێ جۆریان بۆندارن. هه‌ندێکیشیان بێ بۆنن. هه‌ندێ جۆریشیان ره‌نگیان قاوه‌ییه. جۆرێکى تریشیان ره‌نگى سووره. بۆنى وه‌کو ئاوى ساوون"سابوون" هه‌یه. ئه‌و ئاوه‌ى که جل و به‌رگى پێ شۆردرابێ. بۆنێکى وه‌هاى لێدێت. جۆرێکى تر‌ى ئه‌و کیمیایانه ره‌نگى سپییه. ئێمه ده‌توانین له‌ڕێگه‌ى ره‌نگه‌وه ئه‌و کیمیایانه بناسیینه‌وه. واتا دیار ده‌بێت که چه‌ندین جۆر گازى کیمیایى له‌به‌رامبه‌رمان به‌کاردێنن. وه‌هاش ده‌یانه‌وێت ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن. ئێستا به‌دژوارى پشتیان به‌کیمیاباران به‌ستووه. ده‌یانه‌وێت به‌کیمیاباران ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن. بۆ ئه‌وه‌ش راى گشتى گه‌له‌که‌مان، مرۆڤن پارێزڤانى مافه‌کانى مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر به‌چه‌کى قه‌ده‌غه‌کراوى کیمیایى ده‌بێت هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن".
سازدانی: ئارا ئیبراهیم وتەبێژی كۆماجڤاكێن كوردستان(كەجەكە) هەموو زانیارییەك لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكەی سوپاكەی ئەردۆغان دەخاتەڕوو و ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە «شەڕ بەردەوامە، خۆڕاگری گەریلا لە زاپ و ئاڤاشین شكستی بەسوپای تورك هێناوە». زاگرۆس هیوا، وتەبێژی كۆماجڤاكێن كوردستان(كەجەكە) لەمچاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى پارتی تۆمەتبار دەكات بەهاوكاری كردنی سوپاكەی ئەردۆغان و دەڵێت:»پەدەكە هەموو هاوكارییەكی سوپای تورك دەكات لەڕووی هەواڵگری و هەواڵگری سەربازی و راگەیاندن و پەیوەندییەكان و گەمارۆ خستنەسەر هەرێمەكانی گەریلا».، هەروەها دەشڵێت:» پارتی خۆیان دەڵێن دەستیان بەسەر هەزارو 200 ماسكدا گرتووە كە ئەو ماسكانە دەتوانێت گیانی هەزارو 200 گەریلا بپارێزێت، بەڵام پەدەكە(پارتی دیموكراتی كوردستان) بەهاوكاری توركیا دەستبەسەر ئەو ماسكانەدا دەگرێت». هاوڵاتى: لەدوای ئۆپەراسیۆنی «چنگی قوفڵ» تائێستا زیانەكانی سوپاكەی ئەردۆغان چین؟ زاگرۆس هیوا: ئۆپەراسیۆنەكەی دەوڵەتی تورك كە لە 15ی نیسان و بەتایبەت لە 9ی شەوی 17ی نیساندا دەستی پێكرد، ئێمە دوای مانگێك ئامارێكمان بڵاوكردەوە كە لەماوەی مانگێكدا 427 سەربازی تورك كوژراون و 88 دیكەیان بریندار بوون، بەڵام لەدوای ئەو بەروارەوە تائێستا 155 سەربازی دیكەی تورك كوژراوە، واتا بەكۆی گشتی 582 كوژراو سەربازی سوپای تورك بەدەست و بەرخودانی گەریلا كوژراون. شەڕ بەردەوامە، خۆڕاگریی گەریلا لــــەزاپ و ئاڤاشین شكستی بەسوپای تورك هێناوە هاوڵاتى: سوپاكەی ئەردۆغان چەكی كیمیاوی بەكاردەهێنێت و وەك باستان كردووە كۆمەڵكوژی ئەنجامدەدات، ئەو چەكە كیمیاویانە چۆن بەكاردەهێنێت و لەكوێوە دەستی دەكەوێت؟ زاگرۆس هیوا: توركیا زۆرجار چەكی كیمیاوی دژی گەریلا بەكارهێناوە لەساڵەكانی نەوەدەكان و دواتر‌و ساڵی دوو هەزاریش، تائێستاش هەر بەكاریدەهێنێت. زۆرترین چەكی كیمیاوی لەلایەن سوپای توركەوە كە بەكارهاتووە لە 2020 زۆر زیادی كردووە، ساڵی رابردوو واتا 2021، بەدیاری كراوی 327 جار چەكی كیمیاوی دژی گەریلا بەكارهێناوەو 39 گەریلا شەهید بوون. ئەمساڵ بەتەكبیری تایبەتی هەڤاڵانی گەریلا كە دەرسیان لەوەی ساڵی رابردوو وەرگرتووە، زۆرتر تەكبیری سروشتیی ئەنجام دەدەن بەو هۆیەوە چەكە كیمیاویەكە كاریگەری كەمترە، بەڵام ئەمساڵ هەشت هەڤاڵی دیكەمان بەو چەكە كیمیاویانە شەهید بوون. دیارە یەكێك لەتەكبیریەكانی گەریلا، ماسكی بەرگری كردنە لەچەكی كیمیاوی، بەڵام پەدەكە(پارتی دیموكراتی كوردستان) گەمارۆی خستۆتەسەر هەرێمەكانی گەریلا، ئەو ماسكەش بەئاسانی بەدەستی گەریلا نەگەیشتتوەو پارتی خۆیان دەڵێن دەستیان بەسەر هەزارو 200 ماسكدا گرتووە كە ئەو ماسكانە دەتوانێت گیانی هەزارو 200 گەریلا بپارێزێت، بەڵام پەدەكە(پارتی دیموكراتی كوردستان) بەهاوكاری توركیا دەستبەسەر ئەو ماسكانەدا دەگرێت و بەهەڵمەتی چەواشەكاری دەڵێت بۆ ئاژاوەنانەوەو تەقینەوە بووە. ئەو چەكە كیمیاویانە بەدیاری كراوی لەوڵاتانی ئەڵمانیاو بەریتانیا بەكاردێت، چوار جۆرن و هەندێكیشی دروستكراوی دەوڵەتی توركیا بۆ خۆیەتی، هەندێجار كە لەدژی تونێل و شوێنی داخراو بەكاریدەهێنێت هەرچ گازێك بەكاردەهێنێت لەشوێنی داخراو، چەكی كیمیاوی ئەگەر گازی فرمێسك‌ڕێژ و بیبەریش بێت دەكەوێتە چوارچێوەی چەكی كیمیاییەوە و خۆی بەرهەمی دەهێنێت. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت كە لەگەڵ چەكی كیمیاوی، (((تێرموبارەك))) بەكاردەهێنێت كە لەشەڕی ئێستای روسیا‌و ئۆكرانیا بەكاردەهێنرێت، وڵاتانی نێودەوڵەتی وشیارنین بەرانبەر ئەوەی بەكاریدەهێنێت، بەڵام سەردانمان كردووە بۆ دەزگا نێودەوڵەتییەكان، بەڵام توركیا بەرتیل و رەشووە دەداتە ئەو رێكخراوانەو ئەو رێكخراوانەش خۆیان لەپرسەكە لادەدەن، چونكە ئەو رێكخراوانە خەڵكانی توركیا‌و ئەڵمانیای تێدایەو نایانەوێت كێشە بۆ رێكخراوەكانیان دروست ببێت. پارتی ئابڵۆقەی خستۆتە سەر هەرێمەكانی گەریلا ، پارتی دەڵێت:» پەكەكە سوپای توركیای پەلكێش كردووەو توركیا رەوایە هاتووە، بەڵام پەكەكە هێزێكی نامەشروعەو توركیا هێزێكی مەشروعە، بچووكترین لۆمەی توركیا ناكات». هاوڵاتى: سوپای ئەردۆغان هیچ شوێنێكیان كۆنترۆڵ كردووە لەدوای ئۆپەراسیۆنی»چنگی قوفڵ»؟ زاگرۆس هیوا: سوپای تورك بەحوكمی ئەوەی تەكنەلۆژیای پێشكەوتووی هەیەو بەكاریدەهێنێت و پارتی هەموو هاوكارییەكی لۆجستی دەكات و سەربازەكانی بۆ دەگوازێتەوە بەهەلیكۆپتەر سەربازەكان لەهەرێمی كوردستانەوە بۆ هەرێمەكانی گەریلا دەگوازرێنەوە، سوپای تورك لەشكری بڵاوكردووەتەوە، بەڵام نەیتوانیوە هیچ شوێنێك كۆنترۆڵ بكات، لەهەموو ئەو هەرێمانە سوپای تورك هەیەو گەریلاش هەیەو شەڕو پێكدادان بەردەوامەو سوپای توركیا نەیتوانیوە هیچ شوێنێك كۆنترۆڵ بكات، وەكو چۆن لەیەكەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەكەیان شەڕو پێكدادان هەیە، ئێستاش بەهەمان شێوەیە سەختر بووە، چەكی (((تێر موبارەك))) و چەكی دیكەش بەكاردەهێنن بەرانبەر گەریلا. هاوڵاتى: پارتی تا چ ئاستێك هاوكاری سوپای توركیا دەكات؟ زاگرۆس هیوا: پەدەكە(پارتی دیموكراتی كوردستان) لەو ئۆپەراسیۆنەی توركیادا هەموو ئاسانكارییەك دەكات بۆ ئەوەی سوپای تورك بتوانێت هەرێمی زاپ و ئاڤاشین داگیر بكات، هاوكارییەكانی پارتی بۆ لەشكری داگیركەری توركیا لەبواری (هەواڵگری، هەواڵگری سەربازی، سیاسی، راگەیاندن، دبلۆماتی، لۆجستی، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان) هاوكاری توركیا دەكات. پارتی وا نیشانی دەدات كەئەم ئۆپەراسیۆنەی تورك مافی خۆیەتی، پەكەكە تۆمەتبار دەكات، تەنانەت لەپەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانیدا لەجیاتی ئەوەی توركیا شەرمەزار بكات و داوا بكات توركیا بكشێتەوەو هاتی سوپای تورك بە رەوا نیشان دەدات و پشتگیری دەكات، بەڵام بوونی گەریلا بە نامەشروع دادەنێت. پارتی ئابڵۆقەی خستۆتە سەر هەرێمەكانی گەریلا ، پارتی دەڵێت:» پەكەكە سوپای توركیای پەلكێش كردووەو توركیا رەوایە هاتووە، بەڵام پەكەكە هێزێكی نامەشروعەو توركیا هێزێكی مەشروعە، بچووكترین لۆمەی توركیا ناكات». هەوڵدانی سوپای تورك بۆ ئەوەیە هەرێمی زاپ و ئافاشین لێك جیابكاتەوەو گارەو حەفتانین و خواكورك لەیەك جیابكاتەوە و بۆ ئەوەی گەریلا نەتوانن تێیدا هاتوچۆ بكەن و چەك و خواردەمەنی بگەیەنن، هەر كەسێك بیەوێت هاوكاری پەكەكە بكات لەناو گەل زەختی دەخاتەسەر تەنانەت دەیكوژێت وەكو چۆن ساڵی رابردوو كەسێكیان كوشت لە رەنگ براك كە خەڵكی شیلادزێ بوو. هاوڵاتى: توركیا لەڕێگەی فڕۆكەی درۆنەوە بێجگە لەشكركێشییەكەی خەڵكی مەدەنی لەچەمچەماڵ و سلێمانی و شارباژێر دواتریش كەمپی مەخمور تیرۆر دەكات، بۆ ئەمەیان پێتانوایە كێ هاوكارییان دەكات؟ زاگرۆس هیوا: وەكو چۆن سەلمێندراوە، دەزگای میت بەهاوكاری دەزگای پاراستنی پارتی، توانیویەتی خۆی رێكبخات لەهەولێرو سلێمانی و كەركوك و دهۆك، سوپای تورك بەهاوكاری پارتی ئەم كارەی كردووە. دەسەڵاتی ئەو شارانە بەرپرسن لەپاراستنی گیانی هەموو كەسێك كە ژیان دەكەن، ئەم فرۆكەی كەشفە بەبێ زانیاری كەسێك لەو ناوچانەدا لەسەر زەوی ناتوانێت كاریگەری هەبێت، ئەوەی لەچەمچەماڵ و سلێمانی و مەخمور رودەدات هەمووی بەهۆی ئەو زانیاریانەوەیە كە دەزگای پاراستنی پارتی دەیداتە میت، كە پاراستنی پارتی رێكیدەخات و هاوكاری توركیا دەكات. دەسەڵاتی ئیدارەی زۆنی سەوزو یەكێتی پێویستە وشیار بێت لەبەرانبەر ئەو كارەی پاراستنی پارتی كردوویەتی و دەیكات لەناو خەڵك و دەزگا ئەمنییەكانداو تەكبیری بۆ دەكات. هاوڵاتى: گەریلای ژنان تا چ ئاستێك هاوشانی پیاوانی گەریلا رۆڵیان لەبەرخودان دژی سوپاكەی ئەردۆغان هەیە؟ زاگرۆس هیوا: گەریلای ژن، (یەژاستار) لەو شەڕانەدا رۆڵی پێشەنگایەتی دەگێڕن، لەئاستی شەڕڤان و هەم لەئاستی فەرماندەشدا، لەبەرەی پێشووەی ئەو شەڕەدان. یەكێك لەفەرماندەو گەریلای ژن، هەڤاڵ مزگین روناهی لەیەكەم رۆژەكانی ئۆپەراسیۆنەكەدا لەكاتی بەرپەرچدانەوەی دوژمن گەیشتە كاروانی شەهیدان، بەكردەوەو بەخوێنی خۆی سەلماندی كە پێشەنگی خۆڕاگرییە لەبەرانبەر داگیركەری و لەشكركێشی توركیادا، چونكە زیهنیەتی دەوڵەتی داگیركەری توركیا نەك تەنها دوژمنی گەلی كوردە، دوژمنی ژنیشە، زیهنیەتی ئەردۆغان لەسەر بنەمای دوژمنانەیەتی ژنە، لەبەرئەوە ژنان بەئەركی خۆیانی دەزانن رووبەڕووی سوپای تورك ببنەوە. ئەو خۆڕاگرییەی گەریلای ژنان(یەژاستار) بەرانبەر ئەرتەشی توركیا دەیكات، خۆڕاگرییەكە لەسەر ناوی هەموو ژنانی كوردستان و رۆژهەڵاتی ناوین لەبەرانبەر دەسەڵاتێكی فاشیست و ژن كوژی وەك ئەردۆغان و دەوڵەت باغچەلییە. دەنگی ئەكەپەو مەهەپە ئێستا بەپێی راپرسییەكان كەوتووەتە خوار لەسەدا 30%یەوە، ناتوانن ئەو زۆرینەیە بەدەستبهێنن و ببنەوە خاوەنی دەسەڵات، بەتایبەت ئەكەپە لەبەرئەوەی دەنگی زۆری دۆڕاند، چونكە چووە هاوپەیمانی لەگەڵ مەهەپەی دەوڵەت باغچەلی كردووە، دەنگەكانیان كەمتر بووەتەوە، مەهەپە ناتوانێت بەندی لەسەدا 10% تێپەڕ بكات، لەبەرئەوە بەندەكەیان هێناوەتەوە لەسەدا 7%، زۆرتریش دەنگەكانیان كەمدەكات. هاوڵاتى: بڕیارە ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن لەتوركیا بكرێت، پێتانوایە یەكێك لەئامانجەكانی ئەردۆغان بۆ ئەوەیە لەو هەڵبژاردنەدا شكست نەهێنێت؟ زاگرۆس هیوا: ئامانجی ئەم ئۆپەراسیۆنانە بۆ ئەوەیە كە بتوانن سەركەوتوو بن لە بۆ ئەوەی دەنگیان لەهەڵبژاردنەكاندا زیادبكات، لە 2021 لەهەرێمی گارە خۆیان تاقیكردەوەو شكستیان خوارد، لەبەرئەوە شكستیان خوارد هەڵبژاردنیان نەكرد. لەزاپ و مەتیناو ئاڤاشین خۆیان تاقیكردەوە دیسان شكستیان خوارد، ئەمساڵیش هاتوون خۆیان تاقیبكەنەوە بۆ ئەوەی كە بەو بنكە جەماوەرییە فاشیستەی خۆیان بڵێن كە ئەوە ئێمە سەركەوتنمان بەدەستهێنا بەرانبەر كورد‌و كوردمان پاكتاوكرد تا بچن بۆ هەڵبژاردن، یەكێك لەحساباتەكانی ئەم هەڵبژاردنەیە كە لە 2023 بڕیارە ئەنجام بدرێت. دەنگی ئەكەپەو مەهەپە ئێستا بەپێی راپرسییەكان كەوتووەتە خوار لەسەدا 30%یەوە، ناتوانن ئەو زۆرینەیە بەدەستبهێنن و ببنەوە خاوەنی دەسەڵات، بەتایبەت ئەكەپە لەبەرئەوەی دەنگی زۆری دۆڕاند، چونكە چووە هاوپەیمانی لەگەڵ مەهەپەی دەوڵەت باغچەلی كردووە، دەنگەكانیان كەمتر بووەتەوە، مەهەپە ناتوانێت بەندی لەسەدا 10% تێپەڕ بكات، لەبەرئەوە بەندەكەیان هێناوەتەوە لەسەدا 7%، زۆرتریش دەنگەكانیان كەمدەكات. وەزارەتی ناوخۆی توركیا خۆیان دەڵێن لەزستاندا هەزار ئۆپەراسیۆنمان ئەنجامداوە، گەریلا لەهەموو ناوچەكانی باكوری كوردستان چالاكی هەیەو بوونی هەیەو چالاكییەكانی كاریگەری گەورەی هەیە. بەڵام بۆ رای گشتی وا نیشانی دەدەن كەگەریلا لەباكور نەماوە. هاوڵاتى: بەشێك لەنەیارانتان دەڵێن بۆ لەباكوری كوردستان چالاكیەكانتان كەمترن بەراورد بەباشوری كوردستان؟ زاگرۆس هیوا: وەكو چۆن گەریلا دژی سوپای داگیركەری تورك لەباشور چالاكی هەیە لەباكوریش هەمانە، بەدیاری كراوی چەند رۆژێك لەوان و فاراشین و لەناو شارەكاندا چالاكی هەیە، چاپەمەنی باشور لەجیاتی ئەوەی سەرچاوەی راگەیاندنی گەریلا بەبنەما وەربگرێت زۆرتر گوێ لەسەرچاوەی دەوڵەتی تورك دەگرێت. هەندێ راگەیاندن بەڕەوایەتی پارتی دەڵێن پەكەكە لەباكور چالاكی نییە، چالاكییەكانی راناگەیەنن، ئەوە بەپێچەوانەیە لەباكور شەڕ هەیە، ئەو هەموو ئۆپەراسیۆنەی لەباكور دەكرێت سوپای تورك خۆیان باسی دەكەن، ئێستا لەماردین و شڕنا‌خ و ئاماد ئۆپەراسیۆن و پێكدادان هەیە، بۆچی ئەوە راناگەیەنێت، ئەگەر شەڕ نییە بۆچی هێندە سوپای تورك ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات. وەزارەتی ناوخۆی توركیا خۆیان دەڵێن لەزستاندا هەزار ئۆپەراسیۆنمان ئەنجامداوە، گەریلا لەهەموو ناوچەكانی باكوری كوردستان چالاكی هەیەو بوونی هەیەو چالاكییەكانی كاریگەری گەورەی هەیە. بەڵام بۆ رای گشتی وا نیشانی دەدەن كەگەریلا لەباكور نەماوە. راگەیاندنی باشور، نابێت گوێ لەچەواشەكاری بگرن، بەڵكو پێویستە گوێ لەناوەندەكانی چاپەمەنی پاراستنی گەل(هەپەگە) بگرن، بۆ هەواڵ و زانیاری كە ڤیدیۆی چالاكییەكان بڵاودەكاتەوە، سوپای تورك كوژراوەكانیان باس ناكات یان دەڵێت كەسێك یان دووان كوژراون، بەڵام بۆ خۆتان دەزانن لەڤیدیۆی چالاكییەكانی گەریلا دەبینن چەند سەربازی تورك دەكوژرێن، لەباكوری كوردستان چالاكییەكانی گەریلا لەباشوری كوردستان كاریگەرترو زیاترە. دژوارترین شەڕ نەك تەنها لە زاپ و ئاڤاشین هەیە، بەڵكو دژوارترین شەڕ لەئیمراڵی بەڕێوە دەبرێت كە رێیبەر ئاپۆ لەژێر ئەشكەنجەو گۆشەگیری زۆر دژواردایە بەدەر لەهەموو پێوانەیەكی ئەخلاقی دەوڵەتی و یاسایی. هاوڵاتى: ئەردۆغان مەرجی بۆ وڵاتانی سوید‌و فینلەندا داناوە بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ كە چالاكوانەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان تەسلیم بكرێت؟ بۆچوونتان چییە لەسەر ئەوە؟ زاگرۆس هیوا: ئەردۆغان دەڵێت پەكەكەمان لەناوبرد، لەباكور نەماوە، لەفڵان شوێن لاوازمان كردن، بەڵام لەهەموو پەیوەندییە دبلۆماسییەكانیدا دژایەتی كورد‌و پەكەكە دەكات، ئەوەتا بڵێین، مەسەلەی فینلەنداو سوید كە دەیانەوێت ببنە ئەندامی ناتۆ، ئەردۆغان دەڵێت دەبێت فڵان كەسمان تەسلیم بكەن، هەتا هەندێ كەس كە پێنج شەش ساڵە لەژیاندا نەماوە داوای دەكات، ئەمە نیشانەی زیهنییەتی دژە كوردی ئەردۆغان پیشان دەدات. ئەردۆغان مردووەكانی كوردیشی پێ تەحەمول ناكرێت، بۆ نموونە دەتوانم پێتان بڵێم جۆن بۆڵتن كە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا بوو لەكابینەكەی دۆناڵد ترەمپ، ئێ نە ئەندامی ناوەندی پەكەكەیەو نە ئەندامی كۆنسەی پەكەكەیە، جۆن بۆڵتن یەكێك بوو لەئەساییەكانی ئەمریكا، باسی كردووە كە»لای ئەرۆغان باشترین كورد، ئەو كوردەیە كە مردووە» كە كەسێكی ئاوا بۆخۆی سەلمێنەری ئەو راستییەیە كە ئەردۆغان چەند دژی كوردە، بۆچی هەندێك پارتی دەیانەوێت پاكانە بۆ ئەردۆغان بكەن. ئەو قسانەی ئەردۆغان دەڵێت" پەكەكەمان لەناوبردووە" خۆی بەدرۆدەخاتەوە كە "پەكەكەمان لەناو بردووەو تەنها لەباشوور ماون و ئەویش لەناو دەبەین"، بۆ هەر كۆبوونەوەیەك ئەردۆغان باس باسی پەكەكەیە، ئەوە نیشانەی بەربڵاوی خەباتی پەكەكەیە و رزگاریخوازی كوردە، بەڵكو لەهەموو جیهاندا. بەدیاریكراوی ئەوانەی لەو وڵاتانەن ئەندامی پەكەكە نین، بەڵكو كوردن و خاوەن هەڵوێستن، بۆ ئەردۆغان هەموو ئەو كوردانە ئامانجن و پێی وایە پێویستە پاكتاو بكرێن و زیندانی بكرێن، پەكەكە بیت و پەكەكە نەبیت ئەردۆغان ئامانجییەتی كورد پاكتاو بكات. گەریلا چۆن لەشەڕی داعشدا پێشەنگ بووە ئێستاش گەریلا لەشەڕی بەرانبەر داگیركاری توركیادا پێشەنگە. ئەردۆغان و داعش هیچ جیاوازییەكیان نییەو ئەوە دوو خەلیفەكەی داعش بوو كاتێك لەژێر حیمایەی ئەردۆغان بوون لەئیدلیب، لای سوپای توركیا بوون ئەمریكا كوشتیانی، ئەوە گەورەترین سەلمێنەری ئەو راستیەیە كە ئەردۆغان و داعش دوانەی سیاسی و ئایدۆلۆژین، نابێت هەڵبخەڵەتێین كەتوركیا ئەندامی ناتۆیە، ئەردۆغان دژی هەموو گەلی كوردە. هاوڵاتى: حەوت ساڵە گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجەلانە، بۆچی؟ زاگرۆس هیوا: لەهەموو یاسایەكی ئینسانی و ئەخلاقی بەدەر لەهەموو یاسای نێودەوڵەتی بەتایبەت یاسای توركیا ئەوە لەنیسانی 2015وە تائێستا گۆشەگیری زۆر دژوار لەسەر ئۆجەلان پەیڕەو دەكرێت، ئەو گۆشەگیرییە هیچ یاسایەكی دونیا قبوڵی ناكات، زیندانی گوانتانامۆی ئەمریكا ترسناكترین زیندانییە، بەڵام زیندانی ئیمراڵی بەدەیان جار لەزیندانی گوانتانامۆ زیاترە، تەنانەت ئەو شتانەی لەئیمراڵی تاقیدەكرێنەوە دواتر لەزیندانی دیكە بەكاریدەهێنن، سیستمێكە یەكێتی ئەوروپاو ئەمریكاش لێی بەرپرسیارن كەیاسا نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ بنپێ دەكەن، ئەشكەنجە هەیە، بۆ ئەوەی دەنگی ئۆجەلان نەگات بەگەلەكەی، بۆ ئەوەی كە دەنگی كپ بكەن ئەوەش بەشێكە لەو شەڕە سەرتاسەرییەی كە دژی گەلی كورد راگەیەندراوە، دژوارترین شەڕ نەك تەنها لە زاپ و ئاڤاشین هەیە، بەڵكو دژوارترین شەڕ لەئیمراڵی بەڕێوە دەبرێت كە رێیبەر ئاپۆ لەژێر ئەشكەنجەو گۆشەگیری زۆر دژواردایە بەدەر لەهەموو پێوانەیەكی ئەخلاقی دەوڵەتی و یاسایی. هاوڵاتى: هەماهەنگی توركیا‌و داعش چۆن پێناسە دەكەن؟ زاگرۆس هیوا: گەریلا لەپێشەوەی ئەو داگیركارییەی سەر باشووری كوردستان خۆڕاگری دەكات، ئەو شەڕە هیچ جیاوازی نییە لەهێرشەكانی داعش بۆ سەر باشووری كوردستان، توركیا ویستی سەرەتا لەڕێگەی داعشەوە باشووری كوردستان داگیر بكات، گەریلا یەكەم هێز بوو كەچوو لەبەرانبەریاندا شەڕی كرد لەشەنگال و شوێنەكانی دیكە، گەریلاو شەڕڤان و پێشمەرگە هەموو پێكەوە شكستیان بەداعش هێنا. ئێستا توركیا لەباكوورەوە هێرش دەكات لەسنوری باكووری هەرێمی كوردستانەوە هێرش دەكات، هەمان هێرشن و بەشێكن لەپیلانێكی دژ بەكورد، شەڕی داعش بەشێكی ئەو پیلانە بوون، تەواوكاری هێرشی داعشەو هیچ جیاوازییەك نییە لەنێوان شەڕی توركیا‌و داعشدا بۆ سەر باشووری كوردستان، پێویستە لەو چوارچێوەیەدا پێناسە بكرێت، گەریلا چۆن لەشەڕی داعشدا پێشەنگ بووە ئێستاش گەریلا لەشەڕی بەرانبەر داگیركاری توركیادا پێشەنگە. ئەردۆغان و داعش هیچ جیاوازییەكیان نییەو ئەوە دوو خەلیفەكەی داعش بوو كاتێك لەژێر حیمایەی ئەردۆغان بوون لەئیدلیب، لای سوپای توركیا بوون ئەمریكا كوشتیانی، ئەوە گەورەترین سەلمێنەری ئەو راستیەیە كە ئەردۆغان و داعش دوانەی سیاسی و ئایدۆلۆژین، نابێت هەڵبخەڵەتێین كەتوركیا ئەندامی ناتۆیە، ئەردۆغان دژی هەموو گەلی كوردە. هاوڵاتى: پێتانوایە دەبێت لەباشووری كوردستان چی بكرێت بۆ دژایەتی كردنی ئۆپەراسیۆنەكەی سوپای ئەردۆغان؟ زاگرۆس هیوا: كاردانەوەكان پێویستە بەرانبەر ئۆپەراسیۆنەكان زۆرتربكرێت، گەل لەهەر چوار بەشی كوردستان پشتیوانی گەریلا بێت و گەریلا بەتەنیا نەمێنێتەوە، هێزو لایەنە سیاسییەكان هەڵوێستیان هەبێت، لەهەموو بەشەكانی كوردستان گەریلا پاڵپشتی بكرێت. گوایە وانیشان دراوە كە ئۆپەراسیۆن كۆتایی هاتووەو خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا وای راگەیاندووە، بەڵام بابزانن ئۆپەراسیۆنەكەیان كۆتایی نەهاتووە بەدژواری شەڕ بەردەوامەو پێویستە هەموو كەس ئەوە بزانێت سوپای تورك پاشەكشەی نەكردووەو بەردەوامە لەهەڵمەتی دگیركاری، بەڵام خۆڕاگری گەریلا لەبەرانبەریاندا بەردەوامەو خۆتان دەیبینن گەریلا زاپ و ئاڤاشین و خواكوڕك و كورەژارۆی بۆ سوپای تورك كردووە بەدۆزەخ، بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو چین و تووێژەكان رۆژنامەنووسان و نووسەران و رۆشنبیران و حزبە سیاسییەكان و مامۆستایانی ئاینی ئەوەیە بەهەڵوێستەكانیان دژی سوپای تورك و ئۆپەراسیۆنەكانیان بوەستنەوە
ئارا ئیبراهیم هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکارى ئه‌نجومه‌نى سووریاى دیموکرات ڕایگه‌یاند:" پرسى کورد بۆته پرسێکى جیهانى و رۆڵى ده‌بێت له نوێکردنه‌وه‌ى سیاسه‌تى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا"، راشیگه‌یاند:" ئه‌و کاته‌ى په‌که‌که‌ش نه‌بووه تورک هه‌ر خه‌ریکى قڕکردنى کورد بوون له‌سه‌ر ده‌مى شێخ سه‌عیدى پیران و پێشتر‌و دواتریش، بۆیه تورکیا دوژمنى کورده". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى ئایارى 2022، ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکارى ئه‌نجومه‌نى سووریاى دیموکرات له هۆڵى خاک له شارى سلێمانى سیمینارێکى ئه‌نجامدا، که نوێنه‌رایه‌تیى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا له هه‌رێمى کوردستان ڕێکیخستبوو. ئیلهام ئه‌حمه‌د ماوه‌ى 48 خوله‌ک پرسى رۆژئاڤاى کوردستان و پارچه‌کانى دیکه‌ى کوردستانى خسته‌روو و ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که پرسى کورد به‌ئاسانى ده‌توانن بگه‌یه‌ننه ده‌وڵه‌تى جیهان، وتى:" دۆخى کورد له سوریا ناگه‌رێته‌وه بۆ پێش 2011و به‌ڵکو خۆبه‌رێوه‌به‌رییه‌ک هه‌یه‌و پارێزگارى له کورد و عه‌ره‌ب و مه‌سیحى و هه‌موو پێکهاته‌کانى دیکه ده‌کات". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به دۆخى سووریا کرد که سووریا ئێستا بووه‌ته سێ به‌ش، به‌شێکى ڕ‌ژێمى به‌عسى تێدایه، به‌شێکى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى ڕۆژئاواى کوردستانه و به‌شێکیش "چه‌ته‌کان"ى ملیشیاى سه‌ر به تورکیاى تیادایه. ئیلهام ئه‌حمه‌د وتیشى:" له هه‌ر شوێن و وڵاتێک پرسێکى کورد هه‌وڵى چاره‌سه‌ر هه‌بێت تورکیا دێته سه‌ر خه‌ت و تێکى ده‌دات، بۆ نمونه پرسى کوردى باشور له‌گه‌ڵ عێراق کێشه‌یه‌کى چاره‌سه‌ر بکات، تورکیا دێت تێکى ده‌دات، چونکه دوژمنایه‌تى تورک به‌رانبه‌ر کورده له‌هه‌موو شوێنێک". هاوکات هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکارى ئه‌نجومه‌نى سووریاى دیموکرات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هه‌موو رۆژێک له‌شه‌ردان له‌گه‌ڵ "چه‌ته" میلیشیاکانى تورکیادا و ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام ئاشوب و ئاژاوه هه‌بێت، وتیشى:" ئه‌گه‌ر به فرۆکه‌ى جه‌نگى بۆردومان نه‌کات به تۆپبارانى گونده‌کان و ناوچه جیاوازه‌کان ده‌کات و قه‌سه‌ده‌ش وه‌ڵامده‌داته‌وه". "نه‌بوونى یه‌ک وتارى و یه‌ک هه‌ڵوێستى کورد گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌ماندا و ئه‌وه‌ش کێشه گه‌وره‌که‌یه، نه‌بوونى ستاتۆیه‌ک بۆ کورد کێشه‌ى گه‌وره‌یه، ئێستا له‌ناو هه‌موو جڤاک و حزبه‌کاندا که قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت له‌گه‌ڵ یه‌کخستنى ده‌نگى کوردن به‌ڵام لهناخیاندایهو ده‌رینابڕن، ئێمه‌ش ده‌ڵێن دیاره هه‌لومه‌رجه‌که له‌بار نییه"، ئیلهام ئه‌حمه‌د واى وت. له‌درێژه‌ى قسه‌کانیدا ئیلهام ئه‌حمه‌د جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که فشارێکى زۆر له‌سه‌ر رۆژئاڤا هه‌یه، که تورکیا به‌پێداگرییه‌وه داوا ده‌کات ئه‌و وڵاتانه‌ى هاوکارى رۆژئاوا و قه‌سه‌ده ده‌که‌ن، ده‌ست له پشتیوانییکردنیان هه‌ڵگرن، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ى کردووه به مه‌رج بۆ سوید و فینله‌ند، که ده‌یانه‌وێت ببنه ئه‌ندامى ناتۆ، ده‌شیه‌وێت میساقى میللـى زیندوو بکاته‌وه و بیکاته ئه‌مرى واقع؛ ده‌شڵێت:" پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغان باسى په‌که‌که ده‌کات، ئێ ئه‌و کاته‌ى په‌که‌که نه‌بوو تورک هه‌ر خه‌ریکى قڕکردنى کورد بووه ئه‌ى ئه‌و کات چى، بۆیه تورکیا ده‌یه‌وێت پاش سه‌د ساڵ تێپه‌ربوون به‌سه‌ر په‌یمانى سایکس بیکۆ بیکاته ئه‌مرى واقع و ناوچه‌ى دیکه له باشورى کوردستان و رۆژئاوا داگیر بکات". "پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغان ترسى له‌هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت به دروستکردنى شهر له ده‌ره‌وه‌ى تورکیا، له‌باشوورى کوردستان، له رۆژئاڤاى کوردستان خۆى به‌هێز پیشان بدات، له باکور کورد ه‌ستگیر ده‌کات، ئه‌مانه بۆ ئه‌وه‌یه جارێکى دیکه ئه‌ردۆغان ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه ده‌ست"، هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکارى ئه‌نجومه‌نى سووریاى دیموکرات واى وت. ئیلهام ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که پرسى کورد بۆته پرسێکى جیهانى و رۆڵى ده‌بێت له نوێکردنه‌وه‌ى سیاسه‌تى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا، ئه‌ه‌مش بۆ تورک قورسه‌و پێى هه‌زم ناکرێت بۆیه ده‌یه‌وێت کورد قڕ بکات. هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکارى ئه‌نجومه‌نى سووریاى دیموکرات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد: ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بیى و ئه‌وروپیى و ئه‌مریکا و رووسیا له ڕۆژئاڤاى کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌واندان"ئه‌گه‌ر هه‌ندێک هێز بیانه‌وێت به فشار دروستکردن و داخستنى ده‌رگا په‌یوه‌ندیى ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه بپچڕێنن ئه‌وه هه‌ڵه‌ن، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌رگایه‌کمان لێ دابخه‌ن، ئێمه حه‌وت ده‌رگا ده‌که‌ینه‌وه".
سازدانی: هاوڵاتى راوێژكارێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لەسەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوە دەدات كە بەو پێیەی یاسای هەڵبژاردن هەموار نەكراوەتەوەو كۆمسیۆنی باڵا كارا نەكراوەتەوە هەڵبژاردن دەكەوێتە بەهاری ساڵی داهاتوو. نەوزاد ساڵح، راوێژكاری كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لەسەركردایەتی یەكێتی، لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى ئەوە دەخاتەڕوو بوونی چوار بازنەی هەڵبژاردن كە داوای یەكێتی و لایەنەكانی دیكەیە بێجگە پارتی و پێكهاتەكان بۆ ئەوەیە لەسەر بنەمای جوگرافی نوێنەر بگاتە پەرلەمان، دەشڵێت:» ساختەكاری لەچوار بازنەدا كەمتر دەبێتەوە بەراورد بەیەك بازنەی هەڵبژاردن». هاوڵاتى: گرفتەكانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان چین كەوادەكەی دەستنیشان كراوە؟ نەوزاد ساڵح: سەرۆكی هەرێمی كوردستان 1ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵی دیاری كردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، ئەنجومەنی كۆمسیاران راسپێردراون بۆ ئەو پرۆسەیە، بەڵام لەبەرئەوەی دوو گرفتی گەورە هەیە كە هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 1992 و ئەم یاسایە پێویستە لەجەوهەرەوە بگۆڕدرێت نەك تەنها هەموار بكرێتەوە. هەروەها كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ماوەكەیان تەواو بووەو دەبێت تەمەنیان درێژ بكرێتەوەو گرفتی بۆ هەڵبژاردنەكان دروستكردووە، ئەمەش بووەتە خاڵی ناكۆك و لێكترازانی لەنێوان لایەنەكان دروستكردووە كە پارتی و مەسیحی و توركمانەكان لەگەڵ ئەوەدان هەر بەم یاسایە هەڵبژاردن بكرێت و یەكێتی و لایەنەكانی دیكەش لەگەڵ ئەوەدان هەمواربكرێتەوە. یاسای ژمارە 1ی ساڵی 1992ە تایبەت بەهەڵبژاردنەكان، لە 63 ماددەو حەوت دەروازە پێكهاتووەو تائێستا حەوت جار هەمواركراوەتەوە، ئەگەر ئەمجارەش هەموار بكرێتەوە دەبێتە هەمواری هەشتەم. هاوڵاتى: بۆچی یەكێتی لەگەڵ هەمواركردنەوەیدایە؟ نەوزاد ساڵح: نەك تەنها یەكێتی، كۆمەڵ و گۆڕان و یەكگرتووش هەمان بۆچوونیان هەیەو ئەو لایەنانە پێیانوایە 30 ساڵە بەو یاسایە هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت و بەبەرییەوە نەماوە، حەوت جار هەمواركراوەتەوەو ئەمجارە دەبێتە هەمواری هەشتەم. كۆمەڵێك ماددەی تێدایە پێویستە بگۆڕدرێت، یەكێك لەوانە ماددەی 21، بڕگەی یەكەم و دووەمی ئەوەیە كە كاندیدی دەرچووی پەرلەمان تەنها بتوانێت بنووسێت و بخوێنێتەوە، واتە ئاستی رۆشنبیری پەرلەمان باسی بڕوانامەو شارەزایی نەكردووە، ئەمە نەنگییەكی گەورەیە كە پەرلەمانتار ئەو ئاستەی هەبێت گرفت دروستناكات. پرسی كۆتای پێكهاتەكان كە پێنج كورسی بۆ توركمانەكان و پێنج كورسی بۆ مەسیحییەكان و كورسییەك بۆ ئەرمەنەكان دیاری كراوەو لایەنەكان قسەیان لەسەر كردووە بەیەكێتیشەوە، یەكێتی پێیوایە ئەمانە نوێنەری راستەقینەی پێكهاتەكان نین. بۆ نموونە مونا قەهوەچی كە سكرتێری پەرلەمانە چەند جار سەردانی توركمانەكانی لەكفری كردووە، ئایا نوێنەری مەسیحییەكان تائێستا سەردانی ماڵێكی مەسیحی كردووە لەگەڕەكی سابونكەران لەسلێمانی. هاوڵاتى: پێتانوایە پارتی كۆنترۆڵی پێكهاتەكانی كردووە لەكاتێكدا ئەوانیش لەبەرەی پارتی هەژمار دەكرێت بۆ هەموو ئەو پرۆژانەی لەپەرلەماندا باس دەكرێت؟ نەوزاد ساڵح: بێدەنگی یەكێتی و لایەنەكانی دیكە ئەم بابەتەی بەم شێوەیە هێشتووەتەوە كە نەتوانرێت هیچ لایەنێك بەكاریان بهێنێت. لەهەموو خولێكی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا پارتی 10 بۆ 11 گۆڵی تۆماركراوی هەیە، بێجگە كورسی و دەنگەكانی خۆی، كەواتە پارتی بووەتە براوەو كورسییەكانی پێكهاتەكان لێیان نزیكن. یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕوای تەواوی بەپرۆسەی هەڵبژاردن هەیە كە پاك و بێگەرد بێت و دەستتێوەردانی دەرەكی و ساختەكاری تێدا نەبێت و رێزێكی زۆری بۆ پێكهاتەكانی توركمان و مەسیحی و ئەرمەنەكان هەیە. هاوڵاتى: ئەو هەمواری یاسایەی هەڵبژاردنی پەرلەمان كە یەكێتی داویەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان چۆن باسی پێكهاتەكان كراوە؟ نەوزاد ساڵح: لەهەمواری هەشتەمی یاسای هەڵبژاردن یەكێتی لەگەڵ ئەوەدایە كە باشترین چارەسەر ئەوەیە كە پێكهاتەكان تۆمارێكی دەنگدەرانی تایبەت بەخۆیان هەبێت كەنوێنەرانی راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن و جیاواز بێت لەتۆماری دەنگدەرانی گشتی لەهەرێمی كوردستاندا كە ئەوە چارەسەری ئەو پرسە دەكات. هاوڵاتى: پێتانوایە تۆماری دەنگدەرانی هەرێم پاكەو بەكەڵكی ئەوە دێت هەڵبژاردن بكرێت یان دەبێت ئەو تۆمارەش پاك بكرێتەوە؟ نەوزاد ساڵح: یەكێك لەكارە بنچینەییەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن، تۆماری دەنگدەرانە كە گرفتێكی گەورەیەو گومانی زۆری لەسەرە. تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان بەراورد بەتۆماری دەنگدەرانی عێراق 400 هەزار دەنگی زیاترەو ئەوەش بەمەترسی بۆسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دادەنرێت. لەئێستادا داوا دەكرێت پشت بەتۆماری دەنگدەرانی عێراق ببەسترێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، یان ئەو 400 هەزار دەنگدەرەی زیادەیە لەتۆمارەكەی هەرێمدا لاببرێت و پێداچوونەوەی تێدا بكرێت. هاوڵاتى: پێتانوایە پارتی سوودی لەئاوارە ئێزیدی و سورییەكان بینیوە لەكاتی هەڵبژاردنەكانی پەرلەماندا بەتایبەت لە 2018دا؟ نەوزاد ساڵح: پارتی سوودی لێدەبینێت لەهەڵبژاردنەكاندا، بەڵام پێویستە سكاڵا لەلایەن یەكێتی و ئەو لایەنانەی دیكە لەكاتی خۆیدا لەكۆمسیۆن تۆمار بكرێت یان ئەوەتا پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئەو تۆماری دەنگدانە بەتەواوی لەناوی مردووان و ئەو ناوانەی گومانیان لەسەرە بەتەواوی پاك بكرێتەوە. هەركاتێك بنەمای دیموكراسی بەتەواوی چەسپاو حزبەكان لەسەر پێی خۆیان وەستان و خەڵك متمانەی تەواوی هەبێت بەلایەنەكان و كارئاسانیان كرد بۆ خەڵك ئەوكاتە ئێمەش دەگەینە ئەوەی لەڕێگەی ئەلیكترۆنییەوە دەنگ بدرێت بەبێ ساختەكاری. هاوڵاتى: بەڵام پێتان وانیە خەڵك متمانەی بەهەڵبژاردن نەماوە یان لاواز بووە؟ نەوزاد ساڵح: خەڵك متمانەی لاواز بووە بەپرۆسەی هەڵبژاردن و نیگەرانی هەیە بەرانبەر پارتی و یەكێتی كە حوكمڕانی هەرێمیان بەڕێوە بردووە. هاوڵاتى: پێتان وانییە بەم دۆخەوە هەڵبژاردنی پەرلەمان بۆ ماوەی 10 مانگ تاساڵێك دوا دەخرێت و پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژ دەكاتەوە؟ نەوزاد ساڵح: دواخستنی هەڵبژاردن دیموكراسی نییەو خوالێخۆشبوو مام جەلال لەكاتی خۆیدا ئەوەی باسكردووە كە بەهیچ شێوەیەك نابێت پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە، چونكە كە تەمەنی خۆی درێژكردەوە شەرعییەت لەخەڵك وەردەگرێتەوە. بەحكومی ئەوەی كۆمسیۆن شەش مانگی پێویستە ئەو وادەیەی سەرۆكی هەرێم دایناوە هەڵبژاردن ناكرێت و دەكەوێتە ساڵی داهاتوو، رەنگە لەبەهاری ساڵی داهاتوو ئەنجامبدرێت، بەڵام بڕوا ناكەم ساڵێك دوابخرێت. پارتی و یەكێتی لەزۆر پرسدا پێكەوەن و دەكرێت پرسی سەرۆك كۆماری عێراق كە تائێستا وەك خۆی ماوەتەوە، بەڵام ئەگەر ئەوە چارەسەر بكرێت، چارەسەركردنی گرفتگەكانی دیكە لەنێوان هەردوولادا ئاسانتر دەكات. هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كۆمسیۆنی باڵاش رێكەوتنی لایەنەكانی لەسەر بكرێت و چارەسەری بكەن و دەتوانرێت وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بكرێت. هاوڵاتى: زیانەكانی یەك بازنەی هەڵبژاردن چیە كەیەكێتی و بەشێك لەلایەنەكان داوای چوار بازنەی هەڵبژاردن دەكەن؟ نەوزاد ساڵح: نوێنەرایەتی جوگرافی شارەكان و قەزاكان وەك خۆی دیار نییە، دەمانەوێت نوێنەرایەتی شار‌و قەزاو ناحییەكان نوێنەرایەتی راستەقینەی ناوچەكانی خۆیان بكەن. هەروەها لەیەك بازنەییدا ساختەكاری زیاترە، لەبەرئەوەی هەڵبژاردن لە چواربازنەدا دەنگەكانی دابەش دەبێت و خەڵك ناتوانێت هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان بكات لەو رۆژەدا بۆ ئەنجامدانی ساختەكاری و رێژەی دەنگنەدەرو دەنگدەرانیش جیاوازن لەپارێزگاكانی سلێمانی و هەولێرو دهۆك و هەڵەبجە بۆیە دەستبردن بۆ چوار بازنە بۆ ئەوەشە كە ساختەكاری كەمدەبێتەوە. هاوڵاتى: ئایا یەكێتی كوردسییەكانی بەچوار بازنەی هەڵبژاردن زیاد دەكات بەراورد بەیەك بازنە؟ نەوزاد ساڵح: ناتوانین پێشبینی ئەوە بكەین ژمارەی كورسییەكان زیاد دەكات، چونكە هێشتا دیار نییە كەی هەڵبژاردن دەكرێت، بەڵام یەكێتی ستراتیژ‌و بەرنامەی خۆی هەیەو لە خۆڕێكخستەوەدایەو دیداری یەكێتی لەهەموو ناوچەكان بەڕێوەچووەو بەمزووانەش دیداری یەكێتی بەشێوەی گشتی ئەنجامدەدرێت، ئەوەش بۆ ئەوەیە یەكێتی بەرنامەو كاری لەداهاتوودا باشتر بكات بەرانبەر بەخەڵك و جەماوەرەكەی.
سازدانی: هاوڵاتى ئەندامی مەلەفی سیاسی دانوساندن لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار‌و كادری پێشكەوتووی یەكێتی دەڵێت:» پارتی پەیوەندی لەگەڵ بەرهەم ساڵح باش نییە» و دەشڵێت:»سەرجەم لایەنەكانی عێراق رازین بەدانانەوەی بەرهەم ساڵح تەنها پارتی نەبێت». مەحمود خۆشناو، ئەندامی مەلەفی سیاسی دانوساندن لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى ئەوەش دەخاتەڕوو كە «چاوەڕێین كاك مەسعود لێی رادەبینین لەدەرەوەی ئەو موعادەلەیە بڕیارێكی جەریئانە بڕیارێك لەپێگەی سیاسی خۆی بوەشێتەوە و هاوسەنگی سیاسی بپارێزێت». هاوكات جەختلەوەشدەكاتەوە كە «ئەگەر پارتی كاندیدەكەی خۆی بكشێنێتەوە هەردوو لایان رازیدەبن بەدانانەوەی بەرهەم ساڵح، بەڵام ئەگەر یەكێتی كاندیدەكەی بكشێنێتەوە چوارچێوەی هەماهەنگی رازی نابن لەسەر كاندیدەكەی پارتی ئەوە جیاوازیەكەیە». هاوڵاتى : زانیاری نوێ چییە تایبەت بەدانوساندنی نێوان یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستەكانی بەغدا بە تایبەت پۆستی سەرۆك كۆمار؟ مەحموود خۆشناو: بەڕاستی ئێمە وەكو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و وەك خودی كاك بەرهەمیش پێمان وایە بنەماكانی سەقامگیری سیاسی چ لەهەرێمی كوردستان بێت، چ لەعێراق بێت بەرپرسیارێتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە، بەرپرسیارتێی گۆڕان و پارتی و حزبەكانی دیكەیە بەكورتی و وێڕای ئەوەش كە بەرپرسیارێتی هاوڵاتى ان و ناوەندەكانی راگەیاندنیشە. بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار ئێمە ناڵێین عورفی سیاسی، بەڵام ئێمە رێككەوتنمان هەیە، رێككەوتن و لێكتێگەیشتنمان هەیە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبەكانی دیكە كە پێویستە ئیدارەدانی هەرێمی كوردستان پاش رێككەوتنی واشنتۆن و ئیدارەدانی عێراق پاش 2003و دواجار راسپاردەكانی كۆنگرەی موعارەزە و دواجار دەستوری عێراق. هاوڵاتى : ئەم پۆستە بەرامبەرە بەپۆستی سەرۆكایەتی هەرێم؟ مەحمود خۆشناو: رێك ئاوها بە رەقی نا، راست ئاوها بڵێین ئەوە دەڵێن شەڕە پۆستە، ئاوا بەرەقی ناڵێین ئێمە دەڵێین هاوسەنگی سیاسی لەو ناوچەیە. هاوسەنگی سیاسی لەعێراق لەسەر چەند بنەمایەكە، یەك پێكهاتەی كۆمەڵایەتی عێراق، دوو پێكهاتەی سیاسی عێراق، سێ لێكتێگەیشتن و رێككەوتنەكان هەر لە رێككەوتنی واشنتۆنەوە پێیدا وەرە تا دەگەیتە راسپاردەكانی كۆبوونەوەكانی موعارەزە، تا دەستور لەپاش دەستور ئێمە گەڕاینەوە رێككەوتنی ستراتیژی لەنێوانی یەكێتی و پارتی. ئەوانە هەموو بنەما بوون، لێكتێگەیشتنمان بۆ ئەو بابەتە ئەوەیە لەبەغدا رەنگدانەوەی نێگەتیڤی هەبێت لەسەر هاوسەنگی سیاسی لە هەرێمی كوردستان، رێك رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر خودی هەرێمی كودستان و ئاشتی و كاری پێكەوەیی بۆیە لەو سۆنگەیەوە دەتوانین بڵێین، ئێمە پێمانوایە پۆستی سەرۆك كۆمار پۆستێكی گرنگە هەم بۆ عێراق كە پێویستە سەرۆك كۆمارێكی هەبێت وێڕای مەرجە دەستوری و یاساییەكان هەندێ مەرجی نیشتیمانیشی هەبێت، واتە مەرجی دیكەشی هەبێت كە جیاوازبێت لە كاندیدەكانی دیكە. راستە دەستوورو یاسا دیاریكردووە ئەوە مەرجەكانی سەرۆك كۆمارە، بەڵام سەرۆك كۆماری عێراق بەحوكمی پێكهاتەی كۆمەڵایەتی و سیاسی عێراق و بارودۆخی ئێستا پێویستە سەرۆكێك بێت لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكان پەیوەندی باش بێت. بەرهەم ساڵح لەگەڵ هەر دوو لایەنی هاوكێشە سیاسیەكانی عێراق ئیتارو هاوپەیمانی تەیار كە رەوتی سەدرە پەیوەندی باشە لەگەڵ سەركردەكانی هاوپەیمانی و لەگەڵ قەیادەی سەدر، لەگەڵ عەزم و سیادە لەگەڵ هەردوو تەرەفە سونیەكە نێوانی باشە، لەگەڵ ئەو بزوتنەوانەی كە تازە هاتنە ناو پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە. هاوڵاتى : ئەی بەرهەم ساڵح پەیوەندی لەگەڵ پارتیدا چۆنە؟ مەحمود خۆشناو: لەكۆی پەرلەمانتارانی عێراق، لەكۆی كوتلە و لایەنە سیاسییەكانی عێراق تەنها لەگەڵ پارتی، ئەویش نەك ئەو پەیوەندی لەگەڵ پارتی باش نییە، پارتی پەیوەندی لەگەڵ بەرهەم ساڵح باش نییە. هاوڵاتى : بۆچی پارتی پەیوەندی باش نییە لەگەڵ بەرهەم ساڵح؟ مەحمود خۆشناو: پارتی دیموكراتی كوردستان بەفرسەتی دەزانێت هاوپەیمانیەك هەیە لەعێراق و لەپاڵ ئەوەدا دەیەوێت فشار بخاتە سەر یەكێتی بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە و دەیەوێت ئەو پۆستە لەیەكێتی وەرگرێتەوە. هەروەها پارتی دەیەوێت ژن بەژن بە پۆستی سەرۆك كۆمار بكات لەگەڵ كێشەكانی دیكەی هەرێم، مەسەلەن لەهەرێمی كوردستان كێشەی پەرلەمانی كوردستان و یاسای هەڵبژاردن و كۆمسیۆن و پرسی نەوت و غاز و بودجە و نەهاتن بۆ پەرلەمان هەیە، واتە ئەو كێشانەی لەهەرێمی كوردستان هەیەو بە كۆی ئەو كێشانەی كەناكۆكن لەگەڵ یەكێتی، پارتی دەیەوێت موقایەزەی پێبكات. هاوڵاتى : مەبەستتان ئەوەیە تەنازول بە یەكێتی بكات لەچەند پرسێكدا؟ مەحمود خۆشناو: بەڵێ دەیەوێت لەو كێشانەی كە هەیە تەنازول بە یەكێتی بكات، لەهەمان كاتدا كێشەی پارێزگاری كەركووك هەیە ئەوە لەدیوی پارتی، لای ئێمە نا، بۆیە دەیەوێت زەخت لەیەكێتی بكات و ئەوەیە دەرفەتێكە دەیەوێت بیقۆزێتەوە هاوڵاتى : لە ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دەوترێت مەسعود بارزانی تەئكیدی لەوە كردۆتەوە كە بەرهەم ساڵح نابێت جارێكی دیكە ببێتەوە بەسەرۆك كۆمار؟ ئەگەر وابێت چۆن چارەسەر دەكرێت؟ مەحمود خۆشناو: ئێمە چاومان لەوەیە كاك مەسعود لەدەرەوەی ئەو موعەدەلەیە بیربكاتەوە نەك موعەدەلەی پارتی و دوو كورسی و دە كورسی و پەنجا كورسی، كاك مەسعود یەكێك لەو كەسانەیە كە لەجیلی یەكەمی كورد لەسەر ژیان ماون لەیەكێتی لە پارتی لەگۆڕان، لەپاش رەحمەتی مام جەلال كاك نەوشیروان و لەپاش نەخۆشكەوتنی كاك كۆسرەت، هیوادارین ئەو قسەیە راست نەبێت، چاوەڕێین كاك مەسعود لێی رادەبینین لەدەرەوەی ئەو موعادەلەیە بڕیارێكی جەریئانە بڕیارێك لە پێگەی سیاسی خۆی بوەشێتەوە بدات، بە راستی هەموو ئەوانە وەدەرنێ و هاوسەنگی سیاسی بپارێزێت. هاوڵاتى : بەرهەم ساڵح رۆڵی هەبووە لە وەرگرتنەوەی دوو كورسی پەرلەمان لەپارتی بۆ یەكێتی؟ مەحمود خۆشناو: بەقورئان كاك بەرهەم سەرۆك كۆماری عێراق باوەڕناكەم تاقەتی ئەوەی هەبێت بچێت دوو كورسی وەربگرێتەوە، ئەوەی كورسیەكەی بۆ ئێمە هێنایەوە سكاڵاكان بوون و سكاڵاكانیش لەسەرۆكایەتی كۆمار نەكرابوون و لەدەستەی دادوەری كۆمسیۆن كران و هیچی یەكێتی و هیچی بەرهەم ساڵحی تێدانەبوون، شیعە و سوننە بوون كە ئەوانە عێراقین. هاوڵاتى : سیناریۆك هەبووە كە پارتی سەرۆك كۆمار وەربگرێت و پۆستەكانی دیكەی وەزارەتەكان هەمووی بۆ یەكێتی بێت بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن؟ مەحمود خۆشناو: ئەوە موبادەرەیەك بوو كە تەلەفونێكی سەید سەدر هات ئەو موبادەرەیەی كردووە، بەڵام یەكێتی ئەوە موهیم نیە پۆست چی وەردەگرێت چی وەرناگرێت، ئێمە مەبەستمان ئەوەیە هاوسەنگی سیاسی و سەقامگیری سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق بپارێزین. هاوڵاتى : پێتانوایە پۆستی سەرۆك كۆمار گرنگترە یان پۆستی وەزارەتێكی سیادی و دوو وەزارەتی خزمەتگوزاری بۆ خەڵكی كوردستان؟ مەحمود خۆشناو: بۆ كورد، هەر پۆستێك لەعێراقدا بێت بۆ كورد گرنگە، لەبەر ئەوەی ئێستا قوڵایی ستراتیژی هەرێمی كوردستان لە بەغدایە و كێشەكانمان لەگەڵ بەغدایە. فەرموو دادگای ئیتیحادی لەسەر یاسای نەوت و گاز چ بڕیارێكیدا، پێمانوایە كێشەكانمان لە بەغدا چارەسەر دەبن، پۆستی سەرۆك كۆمار بۆیە گرنگە كە رێگر دەبێت بەرامبەر هەر نادەستووریەك لە عێراق، بەڵام ئەوەی كە هاوكاری سەرۆك كۆمار نەبووە كێشەكانی ناو ماڵی كوردە، ئەگەر بێت و ناوماڵی كورد یەكبخرێت و پاڵپشتی سەرۆك كۆماربكەن بەیەك تیم، دڵنیابە لەوەی سەرۆك كۆمار لێناگەڕێت هیچ خاڵێكی نادەستووری بكرێت. هاوڵاتى : قسەیەك هەیە دەوترێت ئەگەر پارتی رازیبێت بە پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی كاندیدەكەی بگۆڕێت، پێتوایە یەكێتی قەناعەت بەوە دەكات؟ مەحمود خۆشناو: پێموایە ئەوە شەڕی ئیرادەیە، بۆ یەكێتی ئەمە شەڕی ئیرادەیە كاندیدەكەی بگۆڕێت. هاوڵاتى : مەبەستم ئەوەیە بەرهەم ساڵح ئامادەیە لەخۆی ببورێت لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان یەكێتی و پارتی؟ مەحمود خۆشناو: خۆ دكتۆر بەرهەم نیە، ئەوە یەكێتی و ئەنجومەنی سەركردایەتییە بڕیاریداوە دكتۆر بەرهەم كاندید بێت، ئەوە عێراقیەكانن داوا دەكەن، ئەوە وڵاتانی نێودەوڵەتین داوا دەكەن بەرهەم ساڵح لەو شوێنە بمێنێتەوە، ئێمە لەئاستی بەرپرسیارێتییەوە دەڕوانینە پۆستی سەرۆك كۆمار، ئەگەر نا دكتۆر بەرهەم ساڵح لەهەركوێ بێت دەتوانێت بەرهەم ساڵح بێت. هاوڵاتى : پێتانوایە كوتلەی سەدر و سوننەكان رازیبن بە دانانەوەی بەرهەم ساڵح، كە لەهاوپەیمانێتیدان لەگەڵ پارتی؟ مەحمود خۆشناو: ئەگەر پارتی كاندیدەكەی خۆی بكشێنێتەوە هەردوو لایان رازیدەبن بەدانانەوەی كاك بەرهەم، بەڵام ئەگەر یەكێتی كاندیدەكەی بكشێنێتەوە چوارچێوەی هەماهەنگی رازی نابن لەسەر كاندیدەكەی پارتی ئەوە جیاوازیەكەیە. واتە لایەنە ناكۆكەكانی عێراق لەسەر كاندیدەكەی پارتی رازی نابن، ئەوەیە كێشەكەیە. هاوڵاتى : ئەم وەزعە تاكەی بەردەوام دەبێت؟ پێتوایە دەبێت یەكێتی و پارتی خۆیان رێبكەون لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار؟ مەحمود خۆشناو: تا یەكێتی پارتی رێكنەكەون و سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی رێكنەكەون ئەم بابەتە چارەسەر ناكرێت و ئەو بابەتانە هەردووكیان پەیوەندیان بەیەكەوە هەیە واتە هاوتەریبن، چونكە سەرۆك كۆمار كادری گەورەترین كوتلە رادەسپێرێت بۆ سەرۆكایەتی حكومەت.
سازدانی: ئارا ئیبراهیم رۆژنامەنووسێكی كورد لەوڵاتی سویسرا لەڕێگەی ئەكاونتی خۆیەوە ئەوەی بڵاوكردەوە كە ژمارەی كورد لەجیهاندا دەگاتە 70 ملیۆن كەس، محەمەد كاروانی بۆ هاوڵاتى دەڵێت:» ژمارەی كورد 90 ملیۆن كەس دەبــێت لەجیهــانداو بێ دەوڵەتە. محەمەد كاروانی، رۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری ئەنستیوتی كوردی لەسویسرا لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى هێما بۆ ئەوە دەكات كورد لەسەر ئاستی جیهان ژمارەیان 70 ملیۆن كەسی زیاتر تێپەڕاندووە كە هەموو ئەو دۆكیۆمێنت و بەڵگانەم دوای ماندووبونی 13 ساڵ لەڕێگەی یوئێنەوە دەستكەوتووە. هەروەها دەشڵێت:» نزیكەی چوار هەزار لاپەڕەم لەبەردەستدایەو بەڵام بۆم ساغنەبۆتەوە كە كورد لەچەند وڵاتی دیكە هەیە، بێجگە لەوەی كە باسمكردووە، چونكە كورد لەزۆر وڵاتی دیكەدا هەیەو پێویستی بە بەدواداچوونی دیكەیە». هاوڵاتى : ئەو بەدواداچوونەی ئێوە كردووتانە لەبارەی ژمارەی كوردەوە لەسەر ئاستی جیهان، چۆن بیرتان لەوە كردەوە ئاماری ژمارەی كورد وەربگرن؟ محەمەد كاروانی: فكرەكەم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1997 ئەوكاتە بەجۆرێك چوومە بۆسنیاهێرزەگۆڤین و من چووم بۆ پایتەختەکەی ناوی سەرایڤۆو ئێستا وڵاتێكی سەربەخۆیە، لەوێ بەڕێكەوت كەسێكم ناسی و پاسپۆرتەكەم پێدا كە تەدقیقی دەكرد، وتم هیچ كێشەیەكی تێدایە، وتی نەخێرو پرساری ئەوەی كرد كەكوردیت، وتم بەڵێ كوردی عێراق، ئەویش وتی من كوردم و داوەتی كردم و چووینە ماڵی خۆیان و گوندەكانی خۆیان كە 27 گوند بوو هەموویان كورد بوون لەوێ بەدواداچوونێكم كرد كە ئەو كوردانە چۆن گەیشتوونەتە ئەوێ. بەوردی ناوبەناو هەندکێجار كاری رۆژنامەوانی دەكەم لەناو یوئێن مۆڵەتی تایبەتیم هەیەو رێگا پێدراوم زۆر كەسم دەبینی كە كورد بەو شێوەیە كورد دۆكیۆمێنتی هەیەو منیش حەزم كرد بەدواداچوونی بۆ بكەم، نزیكەی 13 ساڵی خایاند تا ئەو دۆكیۆمێنتانەم گەڵاڵە كرد‌و بەشێكی لای خۆم هەیەو هەندێكی پارێزراوەو ناتوانم بڵاویان بكەمەوە، بەڵام وەعدیان پێداوم لەساڵی 2024 كە مۆڵەتم پێدەدەن بەفەرمی بڵاوببێتەوە. هاوڵاتى : چ كاتێك هەماهەنگیتان كرد لەگەڵ یوئێن بۆ وەرگرتنی ئەو دۆكیۆمێنتانە لەبارەی كوردەوە لەجیهاندا؟ محەمەد كاروانی: لەڕێگەی هەندێ كەسی تایبەتمەند كە دۆستی كوردن مۆڵەتم لەیوئێن وەرگرت، كە مامۆستای زانكۆن لەسویسراو جنێف، خۆشم بەحوكمی كارەكەم كە لەناو وەزارەتی پەنابەران كاردەكەم و دۆكیۆمێنتەكان دەتوانین سەیر بكەین، بەڵام هێڵی سوری لەسەرە مانای ئەوەیە كە بۆمان نییە بیبەینە دەرەوەو ئەو بەدواداچوونەم كردووە كە ژمارەی كورد دەگاتە زیاتر لە 70 ملیۆن كەس. هاوڵاتى : ئایا ئەو ئامارەی باستان كردووە كورد 70 ملیۆن زیاترن لەسەر ئاستی جیهان؟ پێتانوایە هێشتا هەندێ وڵات هەیە ئاماژەت پێنەكردووەو كوردیان تێدایە، مەلەفی ئەو ژمارەیەتان لەبەردەستدایە؟ محەمەد كاروانی: كورد لەسەر ئاستی جیهان ژمارەیان 70 ملیۆن كەسی زیاتر تێپەڕاندووە كە هەموو ئەو دۆكیۆمێنت و بەڵگانەم دوای ماندووبونی چەندساڵە لەڕێگەی یوئێنەوە دەستكەوتووە. نزیكەی چوار هەزار لاپەڕەم لەبەردەستدایەو بەڵام بۆم ساغنەبۆتەوە كە كورد لەچەند وڵاتی دیكە هەیە، بێجگە لەوەی كە باسمكردووە. كورد لەساڵی 1920كانەوە لەبەریتانیا ژیاوە، بەڵام هێشتا بۆم ساغنەبۆتەوە و ئاماژەم بەوە كردووە كە ئەوروپاو وڵاتانی دیكە ئەوەندە كوردیان تێدایە لەئەمریكاو دانیمارك و كەنەداو سویسراش ، ئەگەر شتێك لەسەدا سەد دڵنیانەبم ناتوانم بڵاویبكەمەوە، چونكە چەندین كەس تێزی دكتۆراكەیان لەسەر كوردەو لەبەندە زانیارییەكانیان وەرگرتووەو منیش ناتوانم زانیاری هەڵەیان پێبدەم. هاوڵاتى : پێشتر لە راگەیاندنی كوردی باس لەوە دەكرا كە موعەمەر قەزافی بە ئەسڵ كوردە زانیاریتان لەوبارەیەوە هەیە؟ محەمەد كاروانی: وەختی خۆی پەیوەندیم كرد بەسەفارەتی لیبیاوە داوام كرد كە چاوپێكەوتنێك بكەم لەگەڵ خوالێخۆشبوو موعەمەر قەزافی، بەڵام چوار جار داوام كرد‌و رەتكرایەوە. بنەماڵەی موعەمەر قەزافی دایكی لەئەسڵدا عەرەب نییەو جولەكەیەو لەباوكەوە عەرەبەو عەرەبێكی بەدووە، لیبیا بەشێوەیەكی گشتی كوردی تێدایە كە وەختی خۆی بۆ مامۆستایی چوونەتە لیبیا بەتایبەت كورد چوونەتە جەزائیر كە مامۆستاكانی زمانی عەرەبی چوونەتە ئەوێ. هاوڵاتى : لەسەر ئاستی سیاسی كورد دەبێت چی بكات كە ژمارەكەی 70 ملیۆن دەبێت؟ محەمەد كاروانی: دەسەڵاتدارانی كورد دەبێت بەخۆیاندا بچنەوە، وڵاتێكی وەكو (لیرشت شتاین) كە ژمارەیان 34 هەزارو 946 كەسەو دەوڵەتێكی بچووكن، هەتا ناتوانن فرۆكەخانەیەكی تێدا دروست بكەن ئەوەندە بچووكە، دەوڵەتێكە باشترین دیموكراسی هەیەو پەرلەمان و حكومەت و ئاڵای تایبەت بەخۆیان هەیەو لەدوای سویسرا ئەوانن بۆ دیموكراسی، ئەی كورد چی كردووە؟ كە ژمارەی كورد لە 90 ملیۆن كەس كەمتر نییە بەكۆی گشتی لەسەر ئاستی جیهانو بێ دەوڵەتە. تەنانەت كوردمان هەیە لە هندستان و ئەفغانستان، وەختی خۆی نادر شای ئێران هەموو كوردەكانی برد بۆ ئەفغانستان بۆ شەڕ، هەتا ئەوانەی دژی سەركردەكانی ئەفغانستان بوون سەركردەكانیان هەموو كورد بوون چونكە شیعە بوون، لە ئەفغانستان ئێستاش كورد هەیە بەڵام بەداخەوە یەك پەرلەمانتاریشیان نییە. هاوڵاتى : تەنها چوار پارچەی كوردستان 50 بۆ 60 ملیۆن كورد دەبن، بەپێی بڕیاری سایكس بیكۆ دابەشكراو 2023 سەد ساڵ بەسەریدا تێپەڕ دەبێت، پێتانوایە دەبێت دوای تێپەڕبوونی سەد ساڵ سەركردە سیاسییەكانیان چی بكەن؟ محەمەد كاروانی: لەسویسرا زۆر لەسەركردە كورد‌و سەركردایەتییەكانیانم بینیوە بەشەخسی، لەبەرئەوەی سەرۆكی ئنیستیوتی كوردم و خۆشم داممەزراندووە و كاری رۆژنامەوانییەكەم زۆربەی سەركردەی حزبەكانم بینیوە، سەركردایەتی سیاسی كورد هیچ بەرنامەیەكی درێژخایەنیان نییە ئەوەی لێان تێگەیشتتوم. لەساڵی 2016 سەركردایەتییەكی یەكێك لەحزبەكانی پارتی و یەكێتیم بینی، پێموت چ بەرنامەیەكتان هەیە بۆ بۆ كورد، پێی وتم»بۆ كورد قورسایی ماوە تا بەرنامەی درێژخایەنی هەبێت»، میوان بوو لامان بۆیە باسی ناوەكەی ناكەم. وەك چۆن ئێستا روسیا دەیەوێت ئەو وڵاتانەی سەربەخۆن و پێشتر لەساڵی 1991 لە یەكێتی سۆڤییەت جیابوونەتەوە داگیریان بكاتەوە وەكو ئۆكرانیا‌و جۆرجیا‌و ئەرمینیا و وڵاتانی دیكە، توركیاش دەیەوێت پاش 2023 و دوای تەواوبوونی پەیماننامەی سایكس بیكۆ ئەو شوێنانەی بەدەستی عوسمانییەكانەوە بووە دیسان داگیریان بكاتەوە. ئەوەی تێبینی دەكەم توركیا بەرنامەی خۆی هەیەو نەشیشاردۆتەوەو باسی كردووە، گۆڤارێكی ئەڵمانی كەیەكێكە لەڕۆژنامە گرنگەكانی ئەڵمانیاو ئەوروپا زۆر بە راشكاوی باسی ئەوەی كردووە كە لەدوای تەواوبوونی پەیماننامەی سایكس بیكۆ توركیا دەیەوێت حدودەكان دابخات و بچێتەوە ئەو شوێنانەی كە لەكاتی دەوڵەتی عوسمانی‌دا بەدەستییەوە بووە كە هەرێمی كوردستان یەكێكە لەو شوێنانە، بەتەمای كەنداوێكی دیكەیە كە دەستبگرێت بەسەر دەریاكانداو ئێستاش ئاگادارن ئەو كێشەیەی لەگەڵ یۆنانیش هەیە. هاوڵاتى : بۆ كورد بوونی 90 ملیۆن كەس وەك ژمارە چ گرنگییەكی هەیە؟ محەمەد كاروانی: گرنگی خۆی هەیە، لەئیسرائیل كوردێكی زۆری لێیە ئەم سیاسیانەی كورد پەیوەندیان لەگەڵدا ناكەن، بەمەرجێك كورد لەئیسرائیل خۆیان پاراستووەو میوزیك و كلتوری خۆیان پاراستووەو ئینستیوتیان هەیە، پێم باشە پەیوەندی لەگەڵیاندا هەبێت. برادەرێكم لەمیسر پەیوەندی پێوەكردم كە تەنها لە میسر چوار ملیۆن كورد بوونی هەیە، وتم چۆن دەتوانیت بۆم بسەلمێنیت؟ چونكە ئەو كوردانە زانی ئەو وڵاتەیان وەرگرتووەو نەسەبیان وەك كورد نەماوە. لەماوەی رابردوودا سەركردەیەكی حەماس كوژرا، یەكێكن لەخێزانە دیارەكانی كورد، بەڵام كوردی نازانن هەموویان تواونەتەوە لەڕووی كلتور‌و زمان و قەومییەتەوە یان لەبەر ئایین یان لەبەر پاسپۆرت. لەسوریا، زیاتر لە 500 هەزار كورد هەیە كەهەر هیچ پاسپۆرتێكیان نییەو لەوڵاتەكەی خۆیان كە سوریایە بەبیانی لەقەڵەمدراون، كورد هەیە هیچ پاسپۆرتێكی نییە. هاوڵاتى : ئێوە دەتوانن هاوكاری میللەتی كوردبن لەڕووی زانیاری بوونی كورد لەوڵاتانی جیهان؟ محەمەد كاروانی: چارەكە سەدەیەكە لەسویسرا دەژیم و سویسرا سەنگێكی قورسی هەیە لەئەوروپادا، بۆچی پەیوەندی بەو كوردانەوە ناكەن كە دەتوانین یارمەتی میللەتی خۆمان بدەین، ئێمە نە پارەمان دەوێت نە پاسەوان، تەنها دەمانەوێت یارمەتی و هاوكاری میللەتی خۆمان بدەین. هاوڵاتى : پێتانوایە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) رۆڵیان هەیە لەپاراستنی كورد لەهەر چوار پارچەی كوردستان بەگشتی؟ محەمەد كاروانی: لەساڵی 2003 بەرنامەیەكی دوورودرێژم بڵاوكرەوەو ئێستاش لام هەیە ئەوكاتەی كە سەرۆك ئاپۆ لەزیندان بوو لەئیتاڵیا هەموویم پاراستووە. ئەوكاتەی ئۆجەلان لە نەخۆشخانەیەكی سەربازیی رۆما بوو هەوڵماندا بیبینین، بەڵام نەتواندرا، هەر من نەبووم، شڤان پەروەرو چەند كەسێكی دیكە بووین كە رۆژنامەنووسی سویسریشمان لەگەڵدا بوو. من ئەندامێكی حزبێكی سۆشیال دیموكراتی سویسریم و هیچ كەسێك بۆی نییە لەدوو حزبدا بێت، بەڵام ئەوەی دەزانم كە پارتی كرێكارانی كوردستان حزبێكی گەورەیە و پێشبینی دەكەم كە دواڕۆژێكی پرشنگداری هەیە، بۆیە گەلەكۆمەكییەكە لەسەر پارتی كرێكارانی كوردستانە نەك لەسەر لایەنەكانی دیكە. پارتی كرێكارانی كوردستان حزبێكی زۆر دەوڵەمەندن و حزبێكی دامەزراوەین، دەیان كەس هەیە لەسویسرا دایك و باوكیان سویسرین دەچنە قەندیل و زانكۆیان تەواو كردووە. پەكەكە لەئەوروپادا زۆر زۆرن و لەكاتژمێرێكدا سەدان كەس دەهێننە سەر شەقامەكان، بەڵام ئەوە بەلایەنەكانی دیكەی كورد ناكرێت.
سازدانی: هاوڵاتی چالاكوانی بواری ژنان بابەتێك لەبارەی كوشتن بەناوی«شەرەفەوە» دەنووسێت و دەڵێت (خۆشم دەوێی پیاو)، بەڵام لەناوەرۆكدا رەخنە لەمینبەرە جیاوازەكانی كۆمەڵگا دەگرێت و ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە ئەم دوومینبەرە ئەقڵ پاسیڤ دەکەن و غەریزە ئاکتڤ هەریەکەیان بەجۆری خۆی. خەندان جەزا، چالاكوانی بواری ژنان لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى ئاماژەی بەوەكرد: «هەردوو مینبەری سەلەفیەت و مینبەری میدیایی بەناو ئازاد دەبێت سانسۆریان لەسەر بێ کە بوونەتە بەرپرس لە ئاراستەکردن و پەروەردەی تاک . هاوڵاتى : بابەتێكت نوسیبوو زۆر جێگای سەرنجڕاكێشان بوو (خۆشم دەوێی پیاو)، بەڵام لە ناوەڕۆكدا كە دەیخوێنیتەوە باس لەژن كوشتن دەكات لەهەرێمی كوردستان بەناوی شەرەفەوە كە تا ئێستا بوونی هەیە؟ خەندان جەزا: راستە ئەمە گرفتێكە بووەتە شەڕێكی دەستەویەخەی خوێناوی لەنێوانی نێر و مێ لەكۆمەڵگای ئێمەدا، بەڵام ئەوەی بۆ من جێی داخە تەواوی فۆكسەكە لەسەر ئەوەیە كە خەتا تەنها بکەرە کە بكوژ، ناشرین، قێزەون ، جەلاد، تاوانبار، پیاون نێرینەكانن لەكاتێكدا من وای نابینم، چونكە ئەو پیاوانە لەواقعدا خۆشحاڵ نین كەسێك بكوژن، كێ هەیە ئاراەزومەندانە و خۆشحاڵانە كەسێك بکوژێ بەپلان ؟ ئەو جۆری سیستەم و یاسا‌و رێسا‌و عورف و پەروەردە و كۆمەڵگا و مینبەری ئازاد و مینبەری ئاینییەكان هەموو ئەمانە پاڵنەرن و دروستكەری ئەو هێزەن، ئەو هێزە ئەبەخشن بە نێرینەیەك و هانی دەدەن بۆ كوشتنی كەسێك. مێنەکان دەکەنە بوکەڵەیەکی زەعیفی بن دەستەو نێرینەکان رۆڵی قارەمان و پالەوان و شمشیر بەدەست و بریاردەر ٣٠ ساڵە لە بەرکەوتەو جۆری کارەکەم مامەڵە بووە لەگەڵ تاوانبار‌و تاوان‌لێ‌کراو ، لە گرتووخانەكان ، شێڵتەرەكان، نەخۆشخانەی ئێمێرجێنسی ،کوچەوکۆلانەکان و نیو خێزانە جەهەنەمییەکان . هیچ کات باوکێک برایەک هاوسەرێک خۆشەویستێکم نەدیووە کەبەکوشتنی کچەکەی خێزانەکەی دۆستەکەی خوشکەکەی خۆشحال بوبێ ! هەمیشە باسیان لەوەکردووە گەر نەم کوشتنا روم نەبوو لەناو خزم‌و برادەرانم سەر هەڵبرم دەیان گوت تۆ پیاونیت لە راستیدا ئەو پیاوانە بەدبەختن، هەلبژاردەی خۆیان نییە کە دەبێ ببنە پاسەوانی شەرەف بۆیە ئەو ئەركەی دەدرێت بە نێرینەكانی ئەم كۆمەڵگا دواكەوتووانە ئەركی پاراستن و پارێزگاریكردنە لەژنان. هاوڵاتى : واتە پیاو وەك پاسەوانی شەرەف وایە؟ خەندان جەزا: بەڵێ ئەو ئەركەیان پێ ئەیەن، چۆن تۆ پاسەوانی نیشتمانەکەت دەبی پارێزگاری لەنەتەوەكەت، لەزمانەكەت، لەخاكەكەت دەكەیت، ئەمەیان تەواو وابەستەو یەكسان كردۆتەوە بە پاراستنی دامێنی ژنێكەوە كە ناوێكی زلی لێنراوە شەرەفە. تەنانەت دووبنەمالە ببێتەشەریان دەبێ ژنێک تێیدا ئەتکبکرێ پاشانیش هەر بەمێینەیەک سوڵح دەکرێ . شەرەف کراوەتە شوناسێک بۆ بنەمالە بەلام بەتەنها من دەبێ بیپارێزم و تەواوی نێرینەکان دەبنە چاو‌دێر پاسەوان .هەرچییەك ئەكەم یان نایكەم من تەنها وەسیلەیەكم بەكاردەهێنرێم بۆ ئامانجە گشتییەكەی باوان و ماڵە خەزوران لەسەر ئاستێكی گشتی. ئێمە دەبێ دابونەریتو عورف و یاسو رێسا و سیستەمی پەروەردەی و میدیاییمان لەرەگوریشەهەڵوەشینین و بە یاسای سەردەم و دیموکراسی دایرێژینەوە. ئێمە گرفت لە پەروەردەماندا هەیە کە پەروەردەیەکی بکوژو ببرە پەروەردەیەکە جەندەری نییە بەرابەری ناناسێ زیاتر کار لەسەر بەرابەری ئەرک دەکات تا ماف خێزان و دەوڵەت دوو بنکەی سەرەکین لەدروستکردنی کەسێتی تاکدا پاشانیش ئەرکی دامودەزگای ناحکومی و رێکخراوی مەدەنی و میدیا و مینبەر کاتێک دێێن باس لە کوشتن دەکەین خەتاکان دەکەینە ئەستۆی گەردیلە بچوکەکان و بیرمان دەجێ ئەو تۆفانە لەکوێوە سەرچاوەی گرتووە ، فیمینیستە رادیكاڵەكان یان هەندێ چالاكوانی چ ژن بێت چ پیاو توند هێرش دەکەنەسەر خودی نێرینەکان وە وێنایەک دەخولقێنێ کەئێمە دژی پیاوین یان رقمان لەپیاوە ! هاوڵاتى : پێتوایە ئەبێت بەهەستێكی مرۆڤایەتی مامەڵە لەگەڵ نێرینە و مێینەدا بكەین لەكۆمەڵگادا؟ خەندان جەزا: بەدڵنیاییەوە تۆ نابێت ئەم مامەڵە جیاوازە كە ژن بە زەعیفترین و لاوازترین و بەدبەختترین و داماوترین وێنا دەكەیت و پیاویش بە هەموو شتێكی بەهێزو پالەوان و لەدواجاریشا ناشرین و بکوژ . هاوڵاتى : پێتوانییە چی رۆڵی هەیە كە ژن كوشتن بەردەوامە بەناوی شەرەفەوە؟ پێتانوایە رێكخراوەكانی ژنان خەتایان هەیە؟ خەندان جەزا: هەموو كەس و لایەن و دەسەڵات و سوچ و قوژبنێكی ئەو كۆمەڵگایە خەتای هەیەو پشكی بەردەكەوێت. یاسا‌و دەسەڵاتی قەزائی و تەنفیزی كە بەر سیستەمی وڵاتەكە دەكەوێت پشكی شێر بەر ئەمانە دەكەوێت، نەك رێكخراوەكانی ژنان، تۆ ئەو پشكەی كە رێكخراوی ژنان زەق ئەكرێتەوە چی بەدەستە ئادەی پێمبڵێ بتوانێت كار لەیاسایەك بكات، رێکخراوەكانی ژنان نات لەنێو حیزبەکەی خۆیاندا رایان ببێ جا چ بگا بەدەوڵەت ! رێکخراوی ژنان لقێکی مێنەی پارتێکە وەک لاوان قوتابیان ئیدی چاوەروانێێەکی لەخۆڕایە پێت وابێ دەبێ ئەوان کارێکبکەن . راستە رێكخراوەكانی ژنان گەندەڵن و پرسی ژنیان یان پرسی جەندەریان نەکردە کاری سەرەکیان ، بەڵام تاوانباری سەرەكی ئەگەر ئێمە وەكو پلەبەندی پیایدا سەربكەوین لەپلەی یەكەم و بە ئاستێكی زۆر فراوان و گەورە ئەو هێزەیە كە دەسەڵاتی هەیە. هاوڵاتى : چۆن چارەسەری ئەمە ئەكرێت؟ لەكۆتایی تێكستەكەدا بۆ پیاوان نووسیوتە «تۆم خۆشدەوێت بێ تۆ ناژیم وەرە با لەیەك بگەین»؟ خەندان جەزا: بەدڵنیاییەوە لەسەرەتاوە هەر بەوە دەستپێدەكەم ئێمە مریەمێكی ترمان بۆ دروستنابێـت بەبێ پیاو عیسای ببێت، شتی وا نییەو مەلێكیش بە باڵێك نافڕێـت، مرۆڤ كائینێكی كۆمەڵایەتییەو پێویستیان بەیەكە، پێویستم بە هاوڕەگەزە، پێویستم بەڕەگەزە جیاوازەكەیە بۆ زۆربوونی ژمارەی نەسل و تێركردنی غەریزەكانم و بۆ تەواوی پێكهاتەكانی ژیان و خۆشەویستی . من بەبێ ئەوناهاوسەنگم ئەویش بەبێ من توانای فرینی نییە، بۆیە ئەم شەڕە خوێناوییە لە رۆژێكدا دەبێت كۆتایی بێـت وشوناسی مرۆڤ بوون بکریتەوە بەبەلای هەردوکیان دەبێ گرفتە راستەقینەكە بناسن. هاوڵاتى : چارەسەر چییە، گۆڕینی پەروەردەی كۆمەڵگایە؟ خەندان جەزا: چارەسەر دەتوانیت لەچەند شتێك‌دا چڕی بكەیتەوە، بەڵام زۆر فاكتەری دیكەی لێئەبێتەوە. یەكێك لەكارە هەرە گەورەكان ئەوەیە كە لە پەروەردەوە دەستپێبكرێت، پەروەردە بەشێوە گشتییەكەی كە ئەڵێم پەروەردە ئەو شەش ساڵەی سەرەتات لەنێو خێزانێکی بچوکدایت دوایی كە ئەچیتە قوتابخانە و پاشآنیش لەنێوخێزانێکی گەورەتری بەناو کۆمەلگا ئەم سێ پەروەردەیە ئەبێت بەرەیەكی یەكگرتوو پێكبهێنن كە جەندەری بێت كە هاوتەریب بێت، ئێمە لە رووی تیۆر‌و دروشمەوە زۆرترین بەندو یاسای دیموکراسی و مافی مرۆڤمان لەبەرە وەک توتی دەیلێینەوە بەراورد بەكۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو. تۆ لەكۆمەڵگایەكی پێشكەوتوووەک سوید، نەرویج، بەریتانیا فرەنسا تۆ تاكێك نا‌بینیت گەنجێك 20 ساڵە، 25 ساڵە بە روبعێكی تاكێكی كورد قسەو ووشەبەندی و زەخیرەی كەلیماتی پێبێت‌و شرۆڤەی سیاسی و ئابوری و کۆمەلایەتیت بۆبکات باسی نیچەو فرۆیدت وکانتت بۆ بكات. لەگەڵ هەر تاكێكی كورددا قسەئەكەیت وەكو بەندبێژی لێهاتووە ئەوەندە باسی فەیلەسوفەکانت بۆ ئەكات، بەڵام لە كرداردا كاری پێناكات، كار بەوە ئەكات کەدووینبەرە ئازادەکە چی دەلێن و چێ نمایش دەکەن بەبالی راست و چەپییەوە دەبێت دەسەڵاتی قەزائی تەنفیزی لە بەرتیل و رەشوەو خێڵ و خێڵەكی و سوڵحی عەشایەری‌و دالدەدانی بکوژو تاوانکاران بێتە دەرەوەو ببێتە دەسەڵاتێكی بەهێز. زۆر گرنگە تەواوی ئەو بنكە سوڵحە عەشایەریانە دابخرێت. سەنتەرێكی توندوتیژیت هەیە ژنێك كەموشكیلەی هەیە رووی تێناكات، من شەش هەزار كیلۆمەتر لەكوردستان دوورم بەمن ئەڵێ فریام كەوە بۆ كوێت بێنم دادە گیان؟ بتنێرمە كوێ؟. هاوڵاتى : پێتانوایە هەردوو مینبەرەكە بەكەڵك نایەن بۆ ئەم كۆمەڵگایە؟ دەبێت مینبەرێكی نوێمان هەبێت؟ خەندان جەزا: بەدڵنیاییەوە ئەو دوو مینبەرە هەردووكی ئەبێت بێدەنگ بكرێت، بۆ نموونە ئەگەر ئێمە 30 بۆ 40 ساڵ بگەڕێینە دواوە مینبەرە ئاینییەكە سەیربكەین، دەبینین لەخوتبەی جومعە باسی ئاشتەوایی ئەكرد، باسی خێر و خێراتی ئەكرد، باسی تەبایی ئەكرد، زیاتر خوتبەكانیان خوتبەی ئیسلاحی بوو، نە باسی كوشتنە نە باسی دەستبڕینەو نە سەربڕینە، نە بێحورمەتییە بەژن نەحۆری نە سیغەو موتعە. ژنان سالانی حەفتاکان مینی جۆبیان لەبەردەکرد کەچی کەس تەحەروشی پێنەدەکردن ! ژن و پیاودەچونە سینەما رەش بەلەک شەوئاهاەنگ کەسیش بە مولحیدناونەدەبرا هاوڵاتى : چ قسەیەكت هەیە بۆ رەگەزی نێر؟ بۆ پیاوان؟ خەندان جەزا: بەبڕوای من رەگەزی نێر دەبێت زۆر ژیرتر بێت لەوەی كە بكەوێتە ئەو یاریەی كە تەنها پارێزگاری لەخۆی بكات، چونكە كە تۆ ئەبینیت كاتێك ژنێك ئەكوژرێت، شتێك ئەقەومێت، فیمینیستە رادیكاڵەكان هێرشێكی توند دەكەنە سەر پیاوان تۆ لێرەشدا نا‌بینیت پیاوەكان ژیرانە بێنە قسە، بەڵكو هەریەك لەئاستی خۆی بەرگری لەخۆی ئەكات، دەڵێن من بۆ ژنەكەم مێردێکی عەیارە بیستوچوارم بۆخوشکەکەم سەردائەنەوێنم ئەم كێشە و گرفتە کێشەی هەموانە ، باشە من چوارجار قسەم پێنەوتراوەو ریگەم لێنەگیراوە مانای وایە نابێ بەکێشەی خۆمی بزانم ؟ دەبێ تەواوی کۆمەلگا بەسەرجەم چین وتوێژەکانییەوە بەخەموکێشەی خۆی بزانێ دیسان دەلێم خۆشم دەوی پیاو ئەم گەردونە بە من وتۆوە جوانە
عەمار عەزیز بێریڤان ئەیوب دوای ساڵێك و حەوت مانگ لەزیندان ئازاد كرا‌و دەڵێت:» خەونی منە گوزەرانی ناو زیندان بكەم بەكتێبێك و بڵاوی بكەمەوە، لەناو زیندان ژیانی خۆم نوسیووە، بەڵام كە ئازادكرام رێگەیان پێنەدام نووسینەكانم بهێنمە دەرەوە، بەڵام لەبیرمدا ماوەتەوە»و دەشڵێت:» لەو ماوەیەی كە لەزیندان بووم و یەك جار‌و بۆ ماوەی 10 خولەك منداڵەكانم بینیوە». ئەمرۆ 10ی ئایار، دادگای دووی هەولێر بڕیاری ئازادكردنی مەرجدار بۆ ژنە چالاكوان بێریڤان ئەیوبی دەركرد كە سزای دوو ساڵ زیندانیكردن بەسەردا سەپێندرابوو . دوای ئازادكردنی بێریڤان ئەیوب سەرەتا باس لەكاتی دەستگیركردنی خۆی كرد‌و وتی « من و منداڵەكانم لە فامیلی موڵی هەولێر بووین، لەناكاوێداو لەپێش چاوی منداڵەكانم و خەڵك و لەشوێنێكی گشتی كەلەپچەكرام، دواتر منیان بردە زیندان، لەزیندانیش لەژوورێكی تاكەكەسی بووم بۆ ماوەی 15رۆژ لەو ژوورەدا بەتەنیا بووم و مامەڵەی دەزگا ئەمنیەكان لەگەڵ من باش نەبووەو رێگایان بەپارێزەركەم و منداڵەكانم نەدەدا بیانبینم، ئەوكات لەبارودوخێكی زۆر خراپ‌دا بووم». هەروەها باسی لەوەشكرد دوای ئەوەی حوكمدراوە دەزگا ئەمنییەكان شێوازی مامەڵەیان گوڕیوەو بەشێوەیەكی باش مامەڵەیان لەگەڵ كردووە. بێریڤان ئەیوب، باس لەپەیوەندی خۆی و هاوسەرەكەی و منداڵەكانی دەكات و وتی:» لەسەر پرسی جیابوونەوەم لەگەڵ پیاوەكەم ناتوانم هیچ شتێك بڵێم، بەڵام بەتەواوی لێی جیابوومەتەوەو ناگەڕێمەوە لای، تەنیا ئەوە ماوە دەچمە دادگای دهۆك و منداڵەكانم بە رەسمی وەردەگرمەوە، ئەو كاتەی لەزیندان بووم تەنیا یەك جار منداڵەكانی خۆم بینیوە بۆماوەی 10 خولەك». چالاكوانەكەی بادینان ئەوەشی روونكردەوە كە لەناو زیندان زۆر شتی تایبەت لەسەر ژیانی خۆی نووسیوە، وتی:» رۆژانە سەرقاڵی نووسینەوەی چیرۆكی خۆم بووم لەناو زیندان و ئەو نەخۆشیانەی كە بینیومە، بەنیاز بووم ئەو نووسینانە هەمووی كۆبكەمەوە دواتر بیكەمە كتێبێك و بڵاوی بكەمەوە، بەڵام زۆر بەداخەوە كە ئەمڕۆ لەكاتی ئازادكردنم رێگەیان بەمن نەدا ئەو نووسینانە لەگەڵ خۆم ببەمەوەو وتیان نابێت هیچ شتێك لەگەڵ خۆت ببەیتە دەرەوە، شتەكان هەموو لەبیری مندا ماونەتەوە پشتیوان بەخوا جارێكی تر دەینووسمەوە». بێریڤان ئەیوب، تاكە ژنی چالاكوانی بادینانە لە 13/10/2020 دەستگیركراوە، دواتر بەتۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان» و بەپێی ماددەی یەكی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 سزای دوو ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا، پاش تەواوكردنی نزیكەی ساڵێك و حەوت مانگ لەسزاكەی ئازاد دەكرێت. «راستە دەزگا ئەمنییەكان تۆمەتی ئەوەیان خستووتەوە پاڵ من كەپەیوەندیم لەگەڵ پەكەكە هەیە، ئەم قسانە هیچ راست نین، من كەسێكی سەربەخۆم و راستە پەكەكەش شەهیدو قوربانیان داوەو خەباتیان كردووە بۆ گەلی كورد ئەو تۆمەتانە دوورن لە راستیەوە كە پەیوەندیم لەگەڵ پەكەكەدا هەبێت»، بێریڤان وای وت. ئەو ژنە چالاكوانە ئەوەشی دووپاتكردەوە كە دەچێتەوە بۆ دهۆك و لەوێ دەبێت و لەدادگاش منداڵەكانی خۆی وەردەگرێتەوە» تەنیا چالاكوانێكی بادینانم داوای دادوەری و ماف و مووچەی فەرمانبەرانم كردووە و هیچی تر. هاوكات لەڕێگەی رۆژنامەی هاوڵاتییەوە سوپاسی هەموو دەزگا راگەیاندنەكان و رۆژنامەنووسان و تیمی پارێزەرانی بادینان و كوردانی تاراوگەو ناوخۆی هەرێمی كوردستانی كرد‌و وتی:» قەرزاریانم».
لەیال ئەحمەد وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی دەڵێت:» لەبەرئەوەی كارەكەمان سستییەكی تیابوەو بەنزینەكەمان بۆنەفرۆشراوەو بازاڕمان زۆر خاو بوو، نرخی بەنزینمان دابەزاند لەبەر ئەوەی بەهەرزان دەستمان كەوتبوو». بەهمەن شێخ قادر لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى روونكردەوە لەسەر وەستاندنی دابەشكردنی بەنزینی 690 دینارییەكە دەدات و دەڵێت:» ئەوجۆرە بەنزینە دەگەڕێتەوە بۆ كێشەی تەكنیكی لە پاڵاوگەكە، چونكە ئەو بەنزیخانانەی كە پارەیان لە بانكەكان خەواندووە بۆ ئەوجۆرە بەنزینە هەر پارەكانیان لە بانكە و چاوەڕێن ئەو كێشەیەی لەوپاڵاوگەیە هەیە چارەسەربێت و بەنزینەكەیان بۆ بێت چونكە هێشتا بەكتابی ڕەسمی پێمان نەوتراوە كە ئیتر ئەوجۆرەبەنزینە نایەت». لەسلێمانی لەئێستادا نرخی یەك لیتر بەنزین لەجۆری نۆرماڵ بە 900 و موحەسەن بە 1025 و سوپەر بە هەزارو 1125 دینار دەفرۆشرێت. ژمارەی بەنزینخانەكان لە هەرێمی كوردستان نزیكەی هەزار بەنزینخانەیە كە 400 زیاتر دەكەوێتە پارێزكای سلێمانی و هەڵەبجە بەهەردووئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان. بەهمەن شێخ قادر ئەوەی خستەروو كە لە سەرەتای شەڕی نێوان ڕوسیا‌و ئۆكراینا نەوتی جیهانی تا 130 دۆلار بەرز بوویەوە ،بەڵام ئەوەبوو وەستانێكی تێكەوت و وەكو بەنزینخانەكان بەرزبونەوەیان بینی بۆ بەنزینی نۆڕماڵ تا 1025 دینار بەرزبوویەوە بۆ لیترێك بەنزین، وتیشی:» هەموكات لەكاتی شەڕوقەیرانەكان ئەزمەیەك دروست دەبێت لە خۆراك وسوتەمەنی كە سوتەمەنیش یەكێك بوو لە سێكتەرەكان و شەرەكە كاریگەری لەسەری هەبووە». هەروەها باسی لەوەشكرد كە دابەزینی نرخی بەنزین چەند هۆكارێكی هەیە لەوانە هەفتەی رابردوو دابەزینی نرخی نەوت بوو بە 106 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، « گرانی نرخی بەنزین بوو لەبەنزینخانەكان كە هاوڵاتى ان كەم سەردانیان ئەكردین لەكاتێكدا بەنزین زۆربوو بەڵام خواست لەسەری كەمبوو، لەبەرئەوەی كارەكەمان سستییەكی تیابوەو بەنزینەكەمان بۆ نەفرۆشراوەو بازاڕمان زۆر خاو بووە ئیمەش بەنزینەكەمان بە هەرزان دەستت كەوتوە ویستومانە بەو نرخ دابەزاندنە كارەكانمان بچێتەوە سەر ڕێچكەی خۆی و فڕۆشمان بەرزبێتەوە». هاوكات وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی جەختی لەوەشكردەوە زۆربونی بەنزین هەبێت نرخەكەی زیاتر دادەبەزێنن، وتیشی:»ئێمە لەگەڵ حەق و كاتدا دەڕۆین ، پەیوەندی بەوەوە نییە كەسێك زۆرمان لێبكات تەنیا ئەوەیە بەنزینمان بە هەرزان دەست كەوتوەو ویستومانە فرۆشمان زیاد بكات هاوڵاتى ش پێی خۆشە نرخەكەی دابەزێت». «ئێمە دائیمە وتومانە كاتێک نرخی بەنزین دادەبەزێت پێش هەموو شتێك لە قازانجی ئێمەیە پاشان خەڵك، لەبەر ئەوەی فرۆشمان زیاد دەكات شۆفێرانیش كە دێنەلامان گلەیی ناكەن‌و دڵمان خۆش دەبێت لەكارەكەمان، چونكە پەیوەندیی راستەوخۆمان لەگەڵ خەڵك هەیە ئەگەر گرانبێت ناڕەزایەتی دروست دەبێت». حكومەتی عێراق زیاتر لەشەش مانگە، نزیكەی نیو ملیۆن لیتر بەنزینی هەناردەی هەرێمی كوردستان دەكرد و رۆژانە لەبەنزینخانەكان نۆرەی بۆ دەگیراو هەر لیترێك بە 690 دینار دابەشدەكرێت. بەهمەن شێخ مستەفا پێشیوابوو كە بەنزینی 690 دینارییەكە كە نزیكەی ساڵێكە بەردەوام هەیە «هەر ئێمەین و بەنزینخانەكانی ئێمەیە دابەشی دەكات و لەنزیكەی 90 بەنزینخانە دەفرۆشرێت، كەحكومەت ئەیهێنێت وئەیدات بە نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئێمەش ئەیدەین بەو بەنزیخانانەی كەبۆ هاتوچۆی خەڵك و پاس و تەكسیەكان نزیكە ، هەرچەندە هەر گلەیشیان هەیە واتە گروپ و لایەنێكی ترنین هەر بەنزینخانەكانی خۆمانن وپاڵپشتێك بوە بۆگرانترنەبونی نرخی بەنزین». بەهمەن شێخ قادر باسی لەوەشكرد كە ڕۆژانە ئەو بەنزینی 690 دیناریە كە هاتۆتە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 80 هەزار لیتربووە كە نزیكەی 500 هەزار لیتری بۆ پارێزگای سلێمانی بووە بە ئیدارەی گەرمیان و هەڵەبجەوە ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ پارێزگای هەولێرو دهۆك بووە. «بەنزینی 690 دینارییەكە لە هەولێر بەرهەمدەهێنرێت كە هی حكومەتی عێراقییە كە لەپاڵاوگەی كار گروپ بەرهەمدەهێندرێت كە ملیۆنێك و 80 هەزار لیترە ڕۆژانە بەسەر چوار پارێزگاكەدا دابەشكراوە، ئەوەی تر بەشێكی هەر لە خواروی عێراقەوە دێت هەر بەبازرگانی و بەشێكیشی لەتوركیاوە هاوردە دەكرێت»، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی وای وت. سەبارەت بە هۆكاری نەمان و وەستانی بەنزینی 690 دینارییەكە ئەوەی روونكردەوە كە وەستانی ئەوجۆرە بەنزینە دەگەڕێتەوە بۆ كێشەی تەكنیكی لەپاڵاوگەكەدا، چونكە ئەو بەنزیخانانەی كە پارەیان لە بانكەكان خەواندووە بۆ ئەوجۆرە بەنزینە هەر پارەكانیان لە بانكە و چاوەڕێن ئەو كێشەیەی لەوپاڵاوگەیە هەیە چارەسەربێت و بەنزینەكەیان بۆ بێت چونكە» هێشتا بەكتابی ڕەسمی پێمان نەوتراوە كە ئیتر ئەوجۆرەبەنزینە نایەت». بەهمەن شێخ قادر، هێمای بۆ ئەوەشكرد كە ئەو بەنزینەی لە بازیان بەرهەم دەهێنرێت بۆ هەرێمی كوردستان نییەو حكومەتی هەرێم نەوتی خاوی بۆ دابین ناكات ، بەڵام گرێبەستی لەگەڵ حكومەتی عێراق كردوە كەنەوتی خاوی بۆدابین دەكات و ئەو سوتەمەنییەی بەرهەمی دەهێنێت دەدرێت بەپارێزگای كەركوك و دەوروبەری. دەربارەی ئەوەی هەندێك لە بەنزینخانەكان 10 تا 25 دینار بۆ هەر لیترێك نرخیان كەمتر كردووەتەوە لەوەی راگەیەندراوە، وتەبێژی بەنزینخانەكان وتی:» بەردەوام دەڵێین باكوالێتیمان باشبێت و لەسەر نرخ دابەزاندن كوالێتیمان خراپ نەكەین ڕەنگە ئەو بەنزینخانانە فرۆشیان كەم بێت و هەوڵدەدەن بەشتێكی كەم سەرنجی خەڵك بەلای خۆیاندا ڕابكێشن».
هاوڵاتى موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل(نه‌به‌گه) زانیارى نه‌بیستراو له‌باره‌ى شکستى سوپاى تورکیا ده‌خاته‌روو ده‌شڵێت:" هه‌موو گه‌ریلایه‌ک وه‌ک شێر له دژى دوژمن ده‌جه‌نگن". موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل(نه‌به‌گه) له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ رادیۆى ده‌نگى وڵات زانیارى نه‌بیستراو له‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان ئاشکرا ده‌کات و ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که‌دوژمن تا ئێستا نه‌یتوانیووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بکه‌وێته ناو گۆڕه‌پانه‌کان، به‌پێى ئه‌و ژماره‌یه‌ى که هه‌ڤاڵانمان ئاشکرایان کردوه و به‌و ئه‌ندازه‌ى که ئێمه چاودێریمان کردوه، نزیکه‌ى ٣٠٠ کوژراویانداوه. ئاشکرایه که ئه‌ردۆغان و باخچه‌لى مردنى به‌سه‌دان و به‌هه‌زاران سه‌ربازیان له‌پێش چاویان داناوه". هاوکات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که ده‌یانه‌وێت سه‌ربازانیان دابه‌زێنن، به‌ڵام ناتوانن و هه‌لیکۆپته‌ره‌کانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. پاش کاتژمێرێک، دوو کاتژمێر هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌رباز دابه‌زێنن، گه‌ریلا ده‌ستیان لێده‌که‌نه‌وه و ناتوانن سه‌رباز دانێن. "ئه‌و سه‌ربازانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنکه‌کانى خۆشیان له‌و نێوه‌دا ده‌مێننه‌وه. واتا به‌سه‌ربازه‌کان ده‌ڵێن، یا مردن یا ئه‌وه‌تا خۆتان به‌جێ بکه‌ن. گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نییه." قه‌ره‌یلان شه‌ڕى زاپ و ئاڤاشینى به شه‌ڕێکى نه‌ته‌وه‌یى وه‌سفکرد، که ئاینده‌ى گه‌لى ناوچه‌که دیارى ده‌کات. قه‌ره‌یلان وتیشی: "دوژمن ئێستا به بنبه‌ست گه‌یشتووه، بۆیه هه‌ر چییه‌کى له ده‌ست بێت ئه‌نجامى ده‌دات". قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاکان له زاپ و ئاڤاشین ماوه‌ى 15 ڕۆژه به‌رخۆدانێکى شایسته و هێژایان ئه‌نجام داوه و وتی: "هیچ دۆزێک له دۆزى ئازادیى گه‌لى کورد دۆزێکى مافدارتر نییه. هه‌ر گه‌ریلایه‌ک وه‌ک شێرێک به‌رامبه‌ر به دوژمن ده‌وه‌ستێته‌وه. ئێمه بڕوامان به عه‌قڵ و ڕێگا و ڕێبازه‌کانى خۆمان هه‌یه. ئێمه به ڕوانگه‌ى شه‌ڕى گه‌لى شۆڕشگێڕى بڕوامان هه‌یه و پێى پشت قایمین. به‌و بڕوا و بڕیاره‌وه له دژى دوژمن ده‌جه‌نگین. دوژمنیش ده‌یه‌وێت به رێگا و شێوازى نائه‌خلاقانه ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه سه‌رکه‌وتن بۆ دوژمن نابێت، به‌ڵکو بۆ ئێمه ده‌بێت، سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان ده‌بێت" قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌شى خسته‌روو که ده‌سه‌ڵاتى ئاکه‌په - مه‌هه‌په ده‌سه‌ڵاتێکى ئاسایى نییه. ئه‌م حکومه‌ته بۆ تێکشکاندنى تێکۆشانى ئازادیى کوردستان و له‌ناوبردنى ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد دامه‌زراوه. " ساڵى رابردوو ویستى به هێرشکردنه سه‌ر گاره سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام به به‌رخۆدانى گه‌ریلا شکستیان هێنا، ئێستا به هێرشکردنه سه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئامانجه به‌ده‌ست بهێنن، که ساڵى ڕابردوو نه‌یانتوانى به ده‌ستى بهێنن. ئه‌وان ته‌نها ئه‌مساڵیان به ده‌سته‌وه ماوه، ئه‌مه کۆتا ساڵه بۆ ئه‌م حکومه‌ته. ئه‌گه‌ر له‌و هێرشانه‌ى دژ به ئێمه سه‌ربکه‌ون، ئه‌وا له دژى گه‌لى کورد سه‌رده‌که‌ون، ده‌سه‌ڵاتى خۆیان هه‌میشه‌یى ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شکستیان هێنا ئه‌وه له‌ناو ده‌چن. بۆیه ئه‌م دۆخه بۆ ئه‌وان دۆخى مان و نه‌مانه". موراد قه‌ره‌یلان ده‌شڵێت:" ئه‌مه شه‌ڕى مان و نه‌مانه، شه‌ڕى زاپ شه‌ڕێکى نه‌ته‌وه‌ییه له ئاڤاشین، ئه‌و شه‌ڕه‌یه، که ئاینده‌ى گه‌له‌که‌مان و گه‌لى ناوچه‌که دیارى ده‌کات. ئه‌گه‌ر دوژمن له دژى ئێمه سه‌ربکه‌وێت سیاسه‌تى فاشیزم و جینۆساید له کوردستان زاڵ ده‌بێت و پرۆسه‌یه‌کى تاریک باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا ده‌کێشێت". قه‌ره‌یلان پێیوابوو که" له‌هه‌مووشى گرنگتر ئه‌وه‌یه که هێڵى خیانه‌تى له‌نێو کوردان باشتر ئاکتیڤ کردووه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له‌لاى باشووره‌وه په‌لامارى گه‌ریلا بدات له‌گه‌ڵ په‌ده‌که هه‌ندێ چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجامداوه و هه‌ندێ به‌ڵێنى ژێربه‌ژێریان به په‌ده‌که داوه، په‌ده‌که‌ش بۆ دۆژمن ئاماده‌کارى کرد. پیلانى دۆژمن ئه‌وه بوو که گه‌ریلا له‌زاپ گه‌مارو بدات و به‌مشێوه‌یه‌ش سه‌ربکه‌وێت". فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل(نه‌به‌گه) ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که هێڵى خیانه‌تى کورد به‌ته‌نیا له‌باشور نا، به‌ڵکو ویستیان لهباکوریش ئه‌م هێڵه چالاک بکه‌ن و به‌شدارى ئۆپه‌راسیۆنیان پێ بکه‌ن. "جاشه‌کانیان له‌کوردستان کۆکرده‌وه و هه‌موویان به‌شدارى ئۆپه‌راسیۆن ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌تانه‌ى پاش ماوه‌ى داعش به‌تایبه‌تى ئه‌و چه‌تانه‌ى به‌ره‌چه‌ڵه‌ک تۆرکمانن به‌شدارى پێ ده‌که‌ن. به‌رێگه‌ى ته‌کنه‌لۆجیاى هه‌ره پێشکه‌وتوو، به‌هاوکارى کوردى نۆکه‌ر، به‌تایبه‌تیش به‌به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایى ده‌یانه‌وێت ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن". موراد قه‌ره‌یلان باس له‌ورده‌کارى ئۆپه‌راسیۆنى"جنگى قوفڵ" و هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد که هێرشى دۆژمن له ١٧ى نیساندا ده‌ستى پێ کردوه، به‌ڵام له‌بنه‌مادا هێرش له ١٤ى نیسانه‌وه ده‌ستى پێ کردوه." له ١٤ى نیساندا به‌رێگه‌ى فرۆکه، ئۆبۆس و هاوه‌ن ده‌ستیان به‌هێرش کرد. پاشانیش سهرلهئێوارهى ١٧ى نیسان له‌کاتژمێر ٨:٣٠ ویستیان به‌رێگه‌ى هه‌لیکۆپته‌ر سه‌ربازه‌کانیان له‌زاپ و زۆر شوێنى تر دابه‌زێنن. ویستیان له ٩ بۆ ١٠ شوێن له‌یه‌ک کاتدا سه‌ربازانیان دابه‌زێنن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر له‌گه‌ریلا بشێوێنن. به‌م تاکتیکه و به‌م ره‌وشه ویستیان هه‌رێمه‌که داگیر بکه‌ن.". هه‌روه‌ها وتیشى:" واتا پلانیان کرد له‌ماوه‌ى رۆژێکدا له‌و هه‌رێمانه به‌جێ ببن. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر به‌وان گه‌ریلاى فیدایى کوردستان راوه‌ستابوون. له‌زاپ و ئاڤاشین گه‌ریلا به‌فیداکارى و به‌ئاگایى له‌دۆژمن هاتنه ده‌ست و ئه‌م ده‌ستوه‌شاندنه‌ى گه‌ریلاش جێگاى پێزانینه. هه‌ڤاڵان قاره‌مانیه‌تیه‌کى مه‌زنیان نواند. هه‌ڤاڵان له‌و ٥-٦ رۆژه‌دا له‌هه‌ر هه‌رێمێک که دۆژمن ویستى سه‌رباز دابه‌زێنن له‌دۆژمنیان خست، پێش به‌دۆژمنیان گرت و سینه به‌سینه له‌گه‌ڵ دۆژمندا شه‌ڕیان کرد. ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵان له‌کات و شوێنى خوی‌دا ده‌ستێوه‌ردانیان نه‌کردبا ئه‌وا دۆژمن ده‌یتوانى خوى بگه‌ێنیته هه‌ندێ شوێنى ستراتیژى و سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ست بهێنایه. به‌ڵام هۆشیارى هه‌ڤاڵان و وڵامدانه‌وه‌ى فیدایانه و قاره‌مانانه و زیره‌کى رێگه له‌پلانى دۆژمنان گرت و پلانه‌که‌یان پۆچه‌ڵ کردنه‌وه". قه‌ره‌یلان ده‌شڵێت:"دوژمن نه‌یتوانى سه‌ربازانى خۆى له‌زۆر شوێندا دابه‌زێنێت. راسته له‌هه‌ندێ شوێندا سه‌ربازیان دابه‌زاند، به‌ڵام ئه‌وه‌ش دواى پێنج، شه‌ش رۆژ له‌هێرش و پێکدادانى قورس پێکهاتووه و ئێستاکه‌ش له‌وێدا چه‌قیووه. وه‌کو نموونه، ئه‌و سه‌ربازانه‌ى له‌کۆره‌ژارۆ دابه‌زیووه‌ن، ئێستا زۆر ته‌نگاوبوونه و زۆر زه‌حمه‌تى ده‌کێشن. دوژمن ویستى له‌پێده‌شتى شێڵادزێه‌وه سه‌ربازانى له‌وێدا رزگار بکات. کۆژراوێکى زۆریانداوه. شه‌ڕێکى مه‌زن به‌رێوه ده‌چێت. دۆژمن به‌فرۆکه، هه‌لیکۆپته‌ر و ئۆبۆس و به‌به‌کارهێنانى هه‌موو چه‌کێک له‌ئاسمان و زه‌وییه‌وه هێرشى کرد. له‌لاى باکوریشه‌وه به‌رێگه‌ى زه‌مینى هێرشیان کرد. به‌مشێوه‌یه ویستیان هه‌ڤاڵان چاوترسن بکه‌ن و له‌و قه‌ره‌باڵغیه‌دا ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن. به‌ڵام هه‌ڤاڵانمان به‌قاره‌مانیه‌تى و ئێراده‌یه‌کى مه‌زنه‌وه به‌زیره‌کى وه‌ڵامى هێرشه‌کانیان دایه‌وه و دۆژمنیان تێکۆپێکدا". هاوکات ئه‌وه‌شى باسکرد که له‌م شه‌ڕه‌دا که نزیکه‌ى پانزده رۆژه به‌رده‌وامه، گه‌ریلاکانى ئازادى کوردستان سه‌رکه‌وتنى مه‌زنیان قازانج کردوه." به‌م بۆنه‌وه و له‌رێگه‌ى ئێوه‌وه، ئه‌و هه‌ڤاڵه فیدایانه له‌زاپ و ئاڤاشین به‌دڵ و گیان سڵاو ده‌که‌م. به‌بۆنه‌ى ئه‌و به‌رخۆدانیه‌ى ده‌ینوێنن، پیرۆزبایى له‌هه‌مووتان ده‌که‌م. گه‌له‌که‌شمان ده‌بێت پیرۆزبایى له‌و قاره‌مانانه بکه‌ن. چونکه رێگه‌یان له‌پێش مه‌ترسى گه‌وره گرتووه و رێگه‌یان به‌دۆژمن نه‌داوه، ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن". فه‌رمانده‌که‌ى نه‌به‌گه ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌ردۆغان و باغچهلى کوژراوێکى زۆریانداوه. "به‌پێى ئه‌و ژماره‌یه‌ى که هه‌ڤاڵانمان ئاشکرایان کردوه و به‌و ئه‌ندازه‌ى که ئێمه چاودێریمان کردوه، نزیکه‌ى ٣٠٠ کوژراویانداوه. ئاشکرایه که ئه‌ردۆغان و باخچه‌لى مردنى به‌سه‌دان و به‌هه‌زاران سه‌ربازیان له‌پێش چاویان داناوه. وه‌کو نموونه، ده‌یانه‌وێت سه‌ربازانیان دابه‌زێنن، به‌ڵام ناتوانن و هه‌لیکۆپته‌ره‌کانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. پاش کاتژمێرێک، دوو کاتژمێر هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌رباز دابه‌زێنن، هه‌ڤاڵان ده‌ستیان لێده‌که‌نه‌وه و ناتوانن سه‌رباز دانن. ئه‌و سه‌ربازانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنکه‌کانى خۆشیان له‌و نێوه‌دا ده‌مێننه‌وه. واتا به‌سه‌ربازه‌کان ده‌ڵێن، یا مردن یا ئه‌وه‌تا خۆتان به‌جێ بکه‌ن. گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نییه".
سازدانی: شەنای فاتیح ئەندازیارێكی خۆراك كە پێشتر سەرۆكایەتی لیژنەكانی قایمقامییەتی لەسلێمانی كردووە دەڵێت:» بەشێك لەبازرگانەكان لەپێناو دەستكەوتنی پارەیەكی زیاتر جۆرەها خۆراك و كاڵا‌و شتومەكی ناتەندروست بەسەر هاووڵاتیاندا ساغدەكەنەوە، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەركی حكومەتە رێگری لەوەبكات». لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ باسی زیانەكانی جبس دەكات كە زۆركات منداڵان دەیخۆن لەگەڵ خواردنی خێرا‌و لە قتونراو، دەشڵێت:» ئەو كەسانەی خۆراك و شمەكی ناتەندروست دەدەنە هاووڵاتیان كەسانێكن كە لەڕووی ویژدانییەوە گوناحبارێكی سەرەكین». هاوڵاتى: جبس چییەو لەچی دروست دەكرێت؟ لەشكر حەمید: جبس چەند جۆرێكی هەیە، پێكهاتەی سەرەكی جبسی لە پەتاتە یان گەنمەشامی لەگەڵ زەیت و خوێ و تام دروستدەكرێت، بەداخەوە كوالێتی ئەو پەتاتەیەی بۆی بەكاردەهێنرێت زۆر نزمە و زۆرجار ئەو زەیتەشی بۆی بەكاردەهێنرێت چەندجار بەكارهاتووە، ئەمەش بەدڵنیاییەوە كاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت و رێژەیەكی زۆر چەوری هەڵدەمژێت و رێژەیەكی زۆر خوێی تێدایە كەئەمەش بەدڵنیاییەوە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر مرۆڤ هەیە بەتایبەتی منداڵ، لەبەرئەوەی جبسەكە وادەكات ئیشتیهای خواردنی بگیرێت كەئەمەش خواردنە سودبەخشەكان و كانزا و مینراڵ و ڤیتامینەكان نەخوات و تەنها بەو جبسە تەعویزی دەكاتەوە. هاوڵاتى: ئەگەر زیانی تەندروستی هەیە بۆچی رێگەی پێدەدرێت لە ماركێتەكاندا دابنرێت و بفرۆشرێت؟ لەشكر حەمید: بەنیسبەت زیانەكانەوە بێگومان زیانی هەیەو لەسەرتاسەری جیهان رێژەیەكی زۆر لەو خواردنانەی كەزیانیان هەیە بەكاردهێنرێن، بەڵام بەرێژەیەكی كەم بەكاردەهێنرێن بەڕێژەیەكی رەها بەكارناهێنرێن. كوالێتی ئەو پێكهاتانە بەداخەوە ئەوەی لەهەرێمی كوردستاندا هەیە جگە لەوەی كەخۆی زیانی هەیە كوالێتیەكەشی باش نییە كە ئەمە بەدڵنیاییەوە كوالێتیەكەشی خراپەو باشترین شت ئەوەیە كە ناتوانرێت بە رەسمی ئەو شتانە قەدەغەبكرێن، بەڵام وابڵاوبكرێنەوە لەناو خەڵكدا كە زیانەكانی و مەترسیەكانی رێگریش بكرێت لەو جبسانەی كەبەشێوازێكی كوالێتی نزم دروستدەكرێن و بە كوالێتیەكی باش دروستبكرێن بۆ ئەوەی كاریگەریەكەی زیاتر نەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤ. هاوڵاتى: ئایا بازرگانیكردن لە تەندروستی خەڵك بەگشتی و منداڵ بەتایبەتی گرنگترە؟ لەشكر حەمید: بەداخەوە ئەوەی ئێستا دەبینین لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەشێك لەبازرگانەكان لەپێناو دەستكەوتنی پارەیەكی زیاتر جۆرەها خۆراك و كاڵا‌و شتومەكی ناتەندروست بەسەر هاوڵاتىاندا ساغدەكەنەوە، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەركی حكومەتە رێگری لەوەبكات، بۆیە حكومەتی هەرێمی كوردستان پێویستە گرنگی تەواو بەئاسایشی خۆراك لەهەرێمی كوردستان بدات و بەروبوومی خۆماڵی زیادبكات و كەسانی پسپۆڕ و شارەزا لە بوارەكەدا بخاتەگەڕ كە پسپۆڕی خۆراك بن لەسێكتەری چاودێری سەلامەتی خۆراكداو كاربكەن بۆ ئەوەی بتوانن بڕیاری دروست و تەندروست لەسەر ئەو هەموو كاڵا‌و شمەكانە ببدەن كەبەشێوازێكی ناتەندروست دەدرێتە هاووڵاتیان. هاوڵاتى: ئەم حاڵەتە تەنها لەسلێمانی هەیە یان لەسەر ئاستی كوردستان؟ هەر هەمان جبس ناچێتە هەولێرو دهۆكیش؟ لەشكر حەمید: بەدڵنیاییەوە بوونی حاڵەتی جبس تەنیا لەسلێمانیدا نییە و سەرتاسەری هەرێمی كوردستانە هەمووشی بەیەك شێوازە و بەشێكی زۆری ئەو جبسانە لەڕووی كوالێتییەوە كوالێتییەكی باش نییە بەدەرە لەوەی كە جبس خۆی لەخۆیدا زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە. هاوڵاتى: پێتانوایە پێویستە حكومەتی هەرێم و ئاسایشی خۆراك لەسەر ئەم پرسە بێتە سەرخەت؟ بەتایبەت وەزارەتی كشتوكاڵ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لەوەزارەتی دارایی و وەزارەتی بازرگانی، ئەمانە نابێت ژوورێكی عەمەلیاتیان لەسەر ئەم پرسە هەبێت؟ لەشكر حەمید: بەدڵنیاییەوە پێویستە ژوورێكی عەمەلیاتی تۆكمە هەبێت و كەسانی پسپۆڕ و شارەزای تێدابێت و هەموو ئەو خۆراك و كاڵا و شمەكانەی كە لەسنورەكاندا داخڵی هەرێمی كوردستان دەبێت بەو فلتەرانەدا بڕوات ئینجا رێگەیپێبدرێت، بەڵام بەداخەوە لەهەرێمی كوردستاندا تائێستا نەتوانراوە ئەو كاڵا‌و خۆراكانەی كەبەشێوازێكی ناتەندروست و نایاسایی داخڵ دەبن رێگری لێبكرێت. هاوڵاتى: بۆچی خۆراكی لەقوتونراو لەقوتوی شوشەدا باشترە وەك لەقوتوی دیكە؟ لەشكر حەمید: بەدڵنیاییەوە هەموو خۆراكێك لە شووشەدا سەلامەتترە وەك لە قوت‌و، لەبەرئەوەی شوشە هیچ پێكهاتەیەكی شی نابێتەوە و لەگەڵ خۆراكەكەدا كارلێك ناكات و لەگەڵیدا تێكەڵ نابێت، بەڵام بەپێچەوانەوە قوت‌و زۆرجار بەهۆی ترشێتی ئەو ماددانەی تیایەتی شیبوونەوە روودەدات و بەشێك لەپێكهاتەی ئەلەمنیۆمەكە یان قوتووەكە تێكەڵی خواردنەكە دەبێت. هاوڵاتى: كاریگەری نیتراتی سۆدیۆم (ماددەی پارێزەر) لەسەر جەستەی مرۆڤ چییە؟ لەشكر حەمید: نیتراتی سۆدیۆم، ماددەی پارێزەر ئەگەر رێژەیەكی زۆر بەكاربهێنرێت لە خواردنەكاندا، لە جەستەی مرۆڤدا دەنیشێت و بەباشی هەرس ناكرێت و كرداری هەرسكردن كاری تێناكات و ئەمەش وادەكات بەرگری لەش كەمبكاتەوە و یەكێكە لەهۆكارەكانی نەخۆشی شێرپەنجە، بۆیە نیترات پێویستە بەرێژەیەكی زۆر كەم تێبكرێت كە لە (ملیۆنێكدا 0.2) ، بەڵام ئەو رێژانە لە خواردنەكانی هەرێمی كوردستاندا تێست ناكرێت تابزانرێت چەندی تێدایە.. هاوڵاتى: ئەگەر خواردنی لەقوتونراو لەپلەی گەرمی سەروو 25°ی سیلیزیدا هەڵبگیرێت چی لێدێت و كاریگەری و زیانەكەی دەبێتە چەند؟ لەشكر حەمید: بەنسبەت خواردنە لەقوتونراوەكان پێویستە لەپلەی گەرمی ژووردا هەڵبگیرێن كە ٢١-٢٥ پلەیە یان لە بەڕاددا هەڵبگیرێن و بەدڵنیاییەوە كە لەپلەی گەرمی بەرزدا هەڵدەگیرێن زۆرجار بەتایبەتی ئەوانەی پێكهاتەی گۆشتیان تێدایە بەهای خۆراكی لەدەستدەدات و بەكتریا تێیدا گەشەدەكات كە ئەمەش دەبێتە هۆی ژەهراویبوون هاوڵاتى: بەدیلی خواردنی لەقوتونراو و جبس چییە؟ كەسێك كاتی كەم بێت و پێویست بكات خواردنی خێرا یان خواردنێكی لەقوتونراو بخوات، یان منداڵێك حەزی لەجبسە، بەدیلی ئەمانە چییە؟ لەشكر حەمید: بەدڵنیاییەوە بەهۆی سەرقاڵی ژیانی رۆژانەوە زۆرجار ناچاردەبیت خواردنی خێرا یان خواردنی لەقوتونراو بخورێت، بەڵام پێویستە ئەمە نەبێتە نەریت و لە هەفتەیەكدا جارێك بۆ دووجار تێنەپەڕێت بۆ ئەوەی كاریگەریەكەی زیاتر نەبێت هاوڵاتى: بابەتی كوالێتی خراپی خواردنی لەقوتونراو و جبس بابەتێكی جیهانییە؟ یان تەنها لەكوردستاندا هەیە؟ لەشكر حەمید: بەنیسبەت خۆراكی كوالێتی نزم بێگومان لەسەرتاسەری جیهاندا هەیە، بەڵام بەو ئاستەی لەهەرێمی كوردستاندا هەیە مەگەر لەوڵاتە دواكەوتووەكاندا هەبێت ئەگینا بەهیچ شێوەیك بوونی نییە، لەبەرئەوەی لەهەرێمی كوردستاندا‌و لەتاقیگەكانی هەرێمی كوردستان لەو ئاستەدا نین كە پێكهاتەكانی خۆراك و ئەو بەشانەی كە لەخۆراكەكەدا هەیە بەتەواوی شیكردنەوەی بۆ بكرێت و بڕیار لەسەر سەلامەتی و تەندروستی بدرێت، كۆمەڵێك فەحسی سەرەتایی دەكرێن، بەڵام ئەمە بەدڵنیاییەوە ناتوانرێت بڕیار لەسەر كوالێتییەكەی بدرێت. هاوڵاتى: زۆرجار دەوترێت ئیشی حەڵاڵ نەماوە،خواردنێك كە كوالێتی خراپە دەرخواردی خەڵك بدرێت ئەمە لەڕووی دینییەوە راستە مامۆستایانی ئاینی قسەی لەسەر دەكەن، بەڵام بەزمانێكی كوردەواری دەچێتە چوارچێوەی ئیشی حەرامەوە؟ لەشكر حەمید: ئەو كەسانەی خۆراك و شمەكی ناتەندروست دەداتە هاووڵاتیان كەسانێكن كە لە رووی ئاینی و ویژدانییەوە گوناحبارێكی سەرەكین. هاوڵاتى: بۆچی ئەو كاتەی بەڕێزتان سەرۆكایەتی لیژنەكانی قایمقامیەتان دەكرد ئەم شتانەتان باس نەدەكردو ئێستا زیاتر باسی دەكەن كە لەلیژنەكاندا نەماویت؟ ئایا پەیوەندی بەوەوە هەیە كەجارێكی دیكە بگەڕێنەوە لیژنەكانی قایمقامیەت؟ لەشكر حەمید: بەنسبەت ئەو كارانەی كەمن باسم ئەكرد بەدڵنیاییەوە لە رابردوودا و لەساڵی ٢٠١٥وە بەبەردەوام كارم لەسەر ئەوە كردووە ئەو فێڵانەی كە لەخۆراكدا دەكرێن، ئەو بازرگانانەی كە فێڵ لەخۆراكدا دەكەن ئاشكرابكەم بۆ هاووڵاتیان. لەكاتی لیژنەكانی قایمقامییەتیشدا بەشانازییەوە كۆمەڵێك كارم كرد كە لەرابردوودا نەكرابوو و كۆمەڵێك كەیسی گەورەی حەساسم جوڵاندووە، بۆیە هیچ هۆكارێكی ئەوە نییە كەلیژنەكانی قایمقامییەتم یان ناو من لە رابردوو و ئێستا‌و داهاتووشدا لەسەر هەمان مەنهەجی خۆم دەڕۆم كە سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتیان لەپێش هەموو شتێكەوەیە، بۆیە ئەگەر بێدەنگ بوومایە لەوانەیە لەڕابردووشدا باجی گەورەم نەدایە.
سازدانی: شاناز حەسەن مامۆستایەكی زانكۆ باس لە هەواڵی فەیك و چەواشەكاری دەكات و دەڵێت:» هەواڵی چەواشەكاری بریتییە لە تێكدانی ژینگەی هەواڵ و زانیاریی، واتە زانیاریی شێواندن بە مەبەست یان بێ مەبەست، ئەمانە هەموو چەند چەمكێكن لە كایەی رۆژنامەنووسیی كاریان لەسەر دەكرێت»، دەشڵێت:» میدیا نەیتوانیوە ببێتە دەسەڵاتی چوارەم لەكوردستاندا». هاوڵاتى: چۆن هەڵسەنگاندن بۆ میدیای كوردی بەگشتی دەكەن لەئێستادا؟ هێرش رەسوڵ: ئەگەر هەڵسەنگاندنێكی بابەتیی بۆ دۆخی ئەمڕۆی راگەیاندنی كوردیی لە هەرێمی كوردستان بكەین، ناتوانین لە دۆخی گشتیی هەرێمەكە دایببڕێنین، واتە دۆخی سیاسیی، ئابوریی، كۆمەڵایەتیی، كولتوریی و ئاینیی، .. بۆیە دەبێت لەسەر چەند ئاستێكی جیاواز هەڵسەنگاندنەكە بكەین بۆ ئەوەی بابەتی بێت. یەكەم شت راگەیاندنی كوردیی ئێستا لەناو بارودۆخێكی سیاسیی ئەوتۆیە كە تاڕادەیەكی زۆر ناسەقامگیرەو بە دەست كۆمەڵێ كێشە و تەنگژەی جیاواز دەناڵێنێت، ئەوەی كە پێی دەگوترێت سێ دەسەڵاتەكەی دەوڵەت، وەك پێویست لێك جیانەكراونەتەوەو سەربەخۆ نین، كەواتە لەم بارودۆخەدا شتێك بە ناوی «دەسەڵاتی چوارەم» نابێت كە خۆی ناونانێكی مەجازییە و بۆ راگەیاندن بەكاردەهێنرێت، دەبێتە چاو‌دێر بەسەر سێ دەسەڵاتەكەی ترەوە، بەڵام كە ئەم سێ دەسەڵاتە سەربەخۆ نەبێت و هەژموونی دیكەیان لەسەر بێت، ئەوا شتێك بە ناوی «دەسەڵاتی چوارەم» و كاریگەرییەكی نامێنێت، ئەركی رەخنەگرتن و چاودێركاریی لە راگەیاندنی كوردیدا وەك پێویست نابێت. لە بابەتی زانیاریی هەڵە (Misinformation)، زانیاریی شێوێندراو (Disinformation)، هەروا ساختەهەواڵ (Fake News)، وەكچۆن بە جۆرێ لە جۆرەكان ناسەقامگیریی سیاسیی و ئابوریی و كۆمەڵایەتیشی گشتاندووە بەسەر بارودۆخی راگەیاندنیش، لەلایەكی تریشەوە راستە چەند یاسایەك بۆ رێكخستنی بوارەكە هەن، بەڵام هەندێك بەند و بڕگەیان كەموكوریی تێدایە، یاخود جێبەجێنەكردنی ئەو یاسایانە وەك خۆی، دوبارە گرفتی بۆ كایەی رۆژنامەنوسیی و راگەیاندن دروستكردووە، بە دیوێكی تردا، ئاكاری پیشەی راگەیاندن كە وەك بنەماگەلی ویژدانیی، رۆژنامەنووس دەبێت پێیانەوە پابەند بێت، ئەو بنەمایانە هەر لە راستگۆیی و بەرپرسیارێتیی و وردییەوە تادەگاتە مافی ژیانی تایبەت وەك پێویست رەچاونەكراون، بۆیە ئەمەیش گرفتی درستكردووە، یەكێكی تر لەو ئاستەنگانە نەبونی رایەڵەیەكی لێكتێگەیشتن و پەیوەندیی هاو بەرپرسیارێتییە لەنێوان راگەیاندنكار و حوكمڕان لەلایەك، بۆیە دەبینین هیچیان بە شێوەیەكی ساغڵەم لەیەكتری ناڕوانن، زۆرجار دەسەڵات و حوكمران بە چاوێكی دوژمنكارانە سەیری راگەیاندن و راگەیاندنكاران دەكەن. هاوڵاتى: چ قسەیەكتان هەیە بۆ (هاوڵاتى) وەك یەكەمین میدیای ئەهلی ؟ هێرش رەسوڵ: لە دایكبوونی ئەو كاتەی رۆژنامەی (هاوڵاتى) بارودۆخێكی تایبەت بوو، بارودۆخی سیاسیی و كۆمەڵایەتی ئەوكاتی هەرێمی كوردستان جیاواز بوو لەگەڵ ئێستا، ئەوكاتە هەرێمی كوردستان تازە خەریكبوو شەڕی ناوخۆ بەرۆكی بەربدا، هێزە سیاسییەكان تازە خەریكبوو واز لە شەڕی ناوخۆ بهێنن، هێشتا دوو ئیدارەیی مابوو، كە شتێك بەناوی راگەیاندنی ئەهلی لە ئارادا نەبوو، كە لەو كاتەدا تەنیا راگەیاندنی نووسراو هەبوو، هەر لەسەرەتاكانیدا هەنگاوی زۆر باشی نا لە رووی پیشەییەوە، بەڵام ئەویش لەو بارودۆخەدا بێ كەموكوڕی نەبوو، لەگەڵ ئەوەی سەرنجەكان هەر هەبوون لەسەری، بەڵام بەپێی بارودۆخی ئەو سەردەمە دەتوانین بڵێین رۆڵێكی باشی گیرا وەك بەشی چاودێریكردن و رەخنەگرتن و گەندەڵی و هەموو ئەو لادانانەی كە هەبوو، بەڵام زۆرجار ئەویش بەمەبەست بێت یان بێ مەبەست كەوتووەتە ئەوەی بنەماكانی ئاكاری پیشەیی راگەیاندن رەچاو نەكات، كە بەداخەوە بەزیان بگەڕێتەوە بۆ ناووناوبانگی خۆی. لەسەر كاركردنی بابەتەكانی دەبێت لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت بەتایبەت لەو كاتانەی كە هەفتانە بوو خەڵك چاوەڕێی دەكرد، رۆژنامەی كاغەزیش لەو كاتەدا رۆڵی هەبوو لەناو خەڵكدا لەو كاتەدا تەلەفزیۆن و میدیای نوێ و سۆشیال میدیا و جێگەی بگرنەوە و خەڵك كەمتر بەلای رۆژنامەی كاغەزدا بچێت، ئەو دۆخانە كاریگەریان زۆر بوو، بەڵام لەئێستادا هەموو رۆژنامە كاغەزییەكان ئەو رۆڵەی جارانیان نەماوە، بۆیە دەكرێت هاوڵاتى خۆی نوێبكاتەوە لەبری ئەوەی كار لەسەر رۆژنامەیەكی هەواڵی بكات دەكرێت كار بكات لەسەر بنكۆڵكاریی، كە زۆر زۆر گرنگە، بە تایبەت بۆ هاوڵاتى كە مێژوویەكی هەیە بە چاودێریكردنی ئەكر بنكۆلكاری كە یەكێكە لە ئەركە گرنگەكانی راگەیاندن و گەیاندن، چونكە ئەركی چاودێریكردنە بەسەر رەخنەگرتن و سەرپێچی و لادانەكان، رۆژنامەوانی بنكۆڵكاریی كە مۆدێلی سەردەم و هاوچەرخی رۆژنامەوانییە لەئیستاداو لەجیهاندا كاری لەسەر دەكرێت. هاوڵاتى: هەمووان دەزانین شۆسیال میدیا بەرفراوان بووەو هەواڵی فەیك بڵاودەكرێتەوە تێیدا، هاووڵاتیان چۆن دەتوانن خۆیان بپارێزن لەهەواڵی فەیك؟ هێرش رەسوڵ: ساختە هەواڵ یەكێكە لە دیاردە نوێیەكانی كایەی رۆژنامەوانیی كە زیاتر تەشەنەی كردووە و راستە هەر لە زوووەوە هەر هەبووە و بەردەوام دركمان بەوە كردووە یەكێكە لە نائاكارییەكان، بەڵام لەگەڵ پێشكەوتنی زیاتری تەكنەلۆژیا و زانست و گەشەكردنی رۆژنامەوانیی لەئامرازە كۆنباوەكانەوە بۆ نوێچەشنەكان (New Media) و شێوازە جیاوازەكان و تۆڕەكانی پەیوەندیكردنی كۆمەڵایەتیی و سەكۆ جیاوازەكانی، چونكە رۆژنامەنوسیی (Citizen Journalism) دێتەكایەوە و دەتوانن ئاسانتر و خێراتر ببنە سەكۆی تایبەتی خۆیان لە سۆشیال میدیا و لەئاستێكی فراوانتر دەتوانرێت ئەو سەكۆیانە بەكاربهێنرێت و زانیاریی و كۆمەڵێك خزمەتگوزاریی دیكە بگاتە زۆرترین وەرگر. كاتێ كە ساختەهەواڵ بڵاودەكرێتەوە، ئەگەر قوڵتر لە ساختەهەواڵ بڕوانین، بریتییە لە تێكدانی ژینگەی هەواڵ و زانیاریی، واتە زانیاریی شێواندن بە مەبەست یان بێ مەبەست، ئەمانە هەموو چەند چەمكێكن كە لەئێستای كایەی رۆژنامەنوسیی و كاری راگەیاندندا كاریان لەسەر دەكرێت، لە كایەی ئەكادیمیادا كاری لەسەر دەكرێت، بۆیە لەم رووەوە هۆشیاریی تاك زۆر زۆر گرنگە، كە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنیی و لایەنەكان رۆڵیان هەبێت، تاك هۆشیار بكەنەوە لەوەی باوەڕ بە هەموو هەواڵ و زانیارییەك نەكەن كە بڵاودەكرێتەوە، بۆیە ئەمە هەڵمەتی گەورەی هۆشیاریی دەوێت، چونكە ساختەهەواڵ كاریگەریی نەرێنیی زۆر دروستدەكات لەسەر هاونیشتیمانیان و دەروونی تاكەكان. هاوڵاتى: پێویستە چی بكرێت بۆ ئەوەی میدیاكان خۆیان بپارێزن لە هەواڵی چەواشەكاری؟ هێرش رەسوڵ: چەند هۆكارێك و رێگاچارەیەك دەبنە فاكتەر بۆ كاریگەری نەرێنی ئەو هەواڵ و زانیارییە شێواوانە كەمبكەینەوە، پێش هەموو شتێك بەرپاكردنی هەڵمەتی بەردەوامی هۆشیاركردنەوە لە ئاستە جیاوازەكان، لە ئاستی پەروەردەیی زانكۆ و ناوەندەكان و خێزانی و ریخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و راگەیاندنەكان خۆیان و لە ئاستی حكومەتی و دامەزراوەیش و هەموو ئاستە جیاوازەكان كە بە بەردەوامی هەڵمەتی هۆشیاركردنەوە هەبێت سەبارەت بە تۆڕە پەیوەندیكردنە نۆێیەكان و خزمەتگوزاریەكان و چۆنیەتی بەكارهێنانیان، بەتایبەت بابەتی زانیاری هەڵە كە بەردەوام ژینگەی هەواڵ و زانیاری دەشێوێنن و كاریگەری جیاوازیان لەسەر ئاستی جیاواز دەبێت لە رووی دەرونییەوە.
سازدانی: هاوڵاتى بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ ئاماژە بەوە دەدات كە ساختەهەواڵ هەڕەشەیە بۆ سەر ئازادی راگەیاندن و دەشڵێت:» چاوخشانێكی خێرا بەمیدیای ئەلكترۆنی، میدیای نوێ، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەشێك لەو مەترسییە دەبینیت كە چۆن هەواڵی راست و ناڕاستت بۆ جیاناكرێتەوە، كە ئەمە هوشیاری تاك دەشێوێنێت». سەنتەری میترۆ كە رێكخراوێكی سەربەخۆی ناحكومی قازانج نەویستە لەساڵی 2009 دامەزراوە، كەمپینێكی بەناوی «دژە چەواشە» راگەیاند. دیاری محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ روونكردنەوەی زیاتر لەبارەی كەمپینی»دژە چەواشە» دەخاتەڕوو. هاوڵاتى: بارودۆخەكە ئەوەندە مەترسیدارە وادەڵێن، هەواڵی درۆ كۆمەڵگەی كردۆتە ئامانج؟ دیاری محەمەد: بەڵێ بەدڵنیاییەوە، چاوخشانێكی خێرا بەمیدیای ئەلكترۆنی، میدیا نوێ، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەشێك لەو مەترسییە دەبینییت كە چۆن هەواڵی راست و ناڕاستت بۆ جیاناكرێتەوە، كە ئەمە هوشیاری تاك دەشێوێنێت. ئەوەی تری بەكارهێنانی ئینتەرنێتە بۆ بارزگانی بەمرۆڤ، بەكارهێنانی منداڵ، بازرگانی ئەلیكترۆنی نایاسایی، تەرویج بۆ مادەی هۆشبەر، تەرویج بۆ تیرۆر، گوتاری رق و كینەو لەسەر ئەساسی جیاوازی دین، نەتەوە، رەگەز، تەنانەت ئینیتمای سیاسی و هاندانی توندوتیژی، ناوزڕاندن و سوكایەتی بەچالاكوانان و كچانی میدیاكارو هونەرمەندو داكۆكیكارانی مافەكانی مرۆڤ. هاوڵاتى: ئێوە باس لەهەڵمەتەكانی هۆشیاركردنەوە دەكەن، بەڵام دەنگێكی زۆریش بەرزبووەتەوە داوای یاسایەك دەكات، لەناویاندا لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمان، سەندیكای رۆژنامەنووسان، ئایا یاسایەك بۆ ئەمە پێویست ناكات؟ دیاری محەمەد: هەر ئەم هەفتەیە بەشێك لەوڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، كۆبوونەتەوە و گەیشتوونەتە رێكەوتنێك، كە بە « مێژوویی» وەسفكرا، بۆ رێكخستنی فەزای ئەنتەرنێت و ئەو ناوەرۆكانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێتەوە. واتە كێشەی هەواڵی ساختەو ناوەرۆكی خراپ، لەچوارچێوەی یەك وڵات‌دا نییە، بەڵكو پەتایەكی جیهانییە، بەڵام ئەوان فشار دەكەنە سەر كۆمپانیا گەورەكانی وەك گوگڵ و تویتەرو میتا (فەیسبوك)، بۆ بەهێزكردنی لایەنی سانسۆر بۆ سەر ئەو ناوەرۆكانەی كە زیان بەخشن، بەمانای سانسۆركردنی خۆیان بۆ ئەو ناوەرۆكەی بڵاویدەكەنەوە، داوادەكەن ئاسانكاری بۆ بەشداربووان بكەن كە شكات بكەن، هەندێ رێوشوێنی تریش بگرنە بەر ئەگەر نەیكەن، ئەوا سزایان دەدەن. ئێمە یاسایەكمان ناوێ بۆ كۆتوبەندكردن، چونكە تەنها شوێنێك كە بەئازادی تەواو هاووڵاتیان رای خۆیان تیا بڵاودەكاتەوە ئەو تۆرانەن، ئێمە تیشكدەخەینە سەر هۆشیاركردنەوە، پێمانوایە ئەمەیان باشترە. هاوڵاتى: ئامانجی كەمپینەكەتان راگەیاندووە، بەڵام چالاكییەكانی ئەم كەمپینە چین؟ دیاری محەمەد: كەمپینەكەمان بۆ (بەرزكردنی ئاستی هۆشیاری لەدژی بڵاوكرنەوەی زانیاری ناڕاست و نادروست لەهەرێمی كوردستان)، بەئامانجی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری گشتییە لە رێگەی خولی هۆشیاری كەكچان و كوڕانی خوێندكاری بەشی میدیایی زانكۆكان یان تازە دەرچووەكان لە سەنتەری چالاكییەكانماندان هەم بۆ راهێنانیان هەم بەشێك دەبن لە پرۆژەكەمان. بە واتای گروپەكانی زانكۆ و تەلەبەی زانكۆكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆكان، پاشان لەگەڵ میدیاكاندا پەیامێك بڵاودەكرێتەوە، كۆنفرانسێكی نیشتمانیی دەكرێت، دەزانین ئەمە بەتەنها بەئێمە ناكرێت، بۆیە دەبێت هەمووان ببنە بەشێكی ئەو پرۆژەیە. هاوڵاتى : كاریگەری هەواڵی درۆ‌و ناوەرۆكی زیانبەخش، زانیاری چەواشە، بۆ سەر ئازادی میدیا چین؟ دیاری محەمەد: دەسەڵاتی سیاسی لەهەرێمی كوردستان، زۆر شت دەكەنە پاساو بۆ بەرتەسكردنەوەی ئازادی میدیا و رادەربڕین، ئەمە یەكێكە لە مەترسییەكان و باس لەیاسا دەكەن بۆ كۆتوبەندكردن و تۆڵەی هەموو ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەگوزەری، لە ئازادی میدیای بكەنەوە، پرۆژە یاسای میدیای ئەلكترۆنی نموونەیە، لایەكی تری وەرگرو بەشداربووانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان راست و ناڕاستی لێ شێوێنراوە، بۆیە هەواڵ و ناوەرۆكی چەواشەكارو ناڕاست تەنها مەترسی نییە بۆ سەر تاك و گروپێك، بەڵكو ئاڵانگارییەكی گەورەشە لەبەدەم ئازادی رۆژنامەگەری، داوامان كردووە میدیاكانی هەرێم و ئەوانەی ئازادی میدیایان بەلاوە گرنگە پشتیوانی كەمپینەكەمان بكەن. هاوڵاتى: پێتان وایە پارتە دەسەڵاتدارەكان یان ئەوانەی لەبەرەی ئۆپۆزسیۆنن چەندە بەرپرسیارن لەگەشەكردنی ئەم دیاردەیە؟ دیاری محەمەد: هەواڵی درۆ‌و دەنگۆ و پروپاگەندە و چەواشەكاری لەكاتی توندبوونی ململانێ سیاسی و چەكداریدا یان كارەساتی سروشتی و یان بڵاوبوونەوەی پەتا وەك ئەوەی لەسەردەمی كۆرۆنا بینمان یان قەیرانی ئابوری و... هتد ، وڵاتی ئێمە لەناو هەموو ئەم گرفتانەدا، بۆیە زەمینەیەك ئێجگار لەبارە بۆ بڵاوبوونەوەی خێرای هەواڵی ناڕاست و تەنانەت زوو بڕواكردنیش بە درۆ. پەیامی میدیای بەرپرسیار پەیامی حەقیقەت، ئەوەی لەبڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری درۆ‌و چەوشەكاردا دەبێتە قوربانی حەقیقەت، كەوابوو پەیامە پیرۆزەکەی رۆژنامەگەری لەژێر هەرەشەدایە، ئەمە سەرباری ئازادی كاركردنیان. بە رای ئێمە زۆرینەی پارتە سیاسییەكان ئەوانەی دەسەڵاتدارن یان ئۆپۆزسیۆن، سوپایەكی یەدەگیان هەیە ئەوەی پێی دەڵێن سوپا یان میلیشیای ئەلیكترۆنی، كەی بەپێویستیان زانی تۆڕەكان پڕ دەبێت لە زانیاری سەیرو سەمەرەو دوور لەوتووێژی بنیاتنەری سیاسی و مەدەنی، فەزای ئەنتەرنێت دەبێتە مەیدانی شەڕەكەیان، وەك پێشتر وتمان لەم شەڕەیاندا هاووڵاتیان و حەقیقەت قوربانین. هاوڵاتى : ئێوە هێزی ئەلتەرناتیڤ دروست دەكەن؟ دیاری محەمەد: ئەلتەرنایڤ دروستكردنی مەرجەعیەتە، مەرجەعییەتی میدیای بەرپرسیش دەبێت پابەندبوون بێ بەئەخلاقیاتی پیشەكەیان بێت، جا لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵ و ناوەرۆكی ئەلیكترۆنی بڵاوبكەنەوە یان تیڤی و رادیۆ‌و رۆژنامەی نووسراو بێت، میدیای پیشەیی مەحكومە بۆ وتنی راستی جا لە برسا بمرێت یان لە ناو زێڕا نوقمی بكەن. هاوڵاتى : ئەو میدیایە بوونی هەیە؟ دیاری محەمەد: بەڵی جارێ دەزگای میدیای لەو جۆرەو رۆژنامەنوسی ئازاد و راستگۆ هەن كە شەرەفی پێشەكەیان لەكەدار نەبووە، ئەوان هەوێنی پرۆسەی گەڕانەوەی میدیا دەبن بۆ راستەڕێی خۆی.