144چالاکوان و رۆژنامەنووس و کەسایەتی و ڕۆشنبیر و ئازادیخواز و مامۆستای زانکۆ ڕایدەگەیەنن، داوا لە گەلی کوردستان و عێراق و بازرگانان دەکەین، هەڵوێست وەربگرن دژ بە داگیرکردنی خاکی کوردستان و هەڵمەتی فراوانی بایکۆتی کاڵا و کەرەستەی تورکی بکەن. ئەمڕۆ بڕیار بوو گردبوونەوەیەک لە سەکۆی ئازادیی لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانى لە دژی ئۆپەراسیۆن و هێرشە داگیرکارییەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بەڕێوە بچێت، بەڵام هێزەکانى ئاسایشی سلێمانی ڕێگەیان نەداى چالاکییەکە بەڕێوە بچێت. دوای ڕێگرییەکە چالاکوان و ئازادیخوازان ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە و تێیدا هاتووە: هێرشی بەردەوام و بۆردوومان و داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا مەحکوم و شەرمەزار دەکەین، بە دەستدرێژی و پێشێلکاری بۆ سەروەری خاکی کوردستان  و ئیکۆسایدی سروشت دەیبینین. ئاماژەى بەوەشکردوە، بانگی گەلەکەمان لەناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکەین، بێدەنگ نەبن بەرامبەر بە داگیرکردنی خاکی کوردستان و ئیکۆسایدکردنی ژینگە سروشتییەکەی، دەنگ هەڵبڕن و جوڵەی شەقام دەست پێ بکەن. لە بانگەوازەکەدا هاتووە: داوا لە گەلی کوردستان و عێراق و بازرگانان دەکەین، هەڵوێست وەربگرن دژ بە داگیرکردنی خاکی کوردستان و هەڵمەتی فراوانی بایکۆتی کاڵا و کەرەستەی تورکی بکەن. دەقی بەیاننامەی دووەم، دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەمجۆرەیە: هێرش و داگیرکردنی خاک و ئیکۆسایدکردنی ژینگەی سروشتی کوردستان، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکاری تورکیاوە، ڕەتدەکەینەوە و بەتوندی لە دژی دەوەستینەوە: هێرشی بەردەوام و بۆردوومان و داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا مەحکوم و شەرمەزار دەکەین. بە دەستدرێژی و پێشێلکاری بۆ سەروەری خاکی کوردستان و ئیکۆسایدی سروشت دەیبینین. دەبێت دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا هێرش و داگیرکارییەکانی لە خاکی کوردستان ڕابگرێت، وە بنکە و بارەگاکانی بباتە دەرەوەی کوردستان و ئیکۆسایدی ژینگەی کوردستان نەکات. بانگی گەلەکەمان لەناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکەین، بێدەنگ نەبن بەرامبەر بە داگیرکردنی خاکی کوردستان و ئیکۆسایدکردنی ژینگە سروشتییەکەی. دەنگ هەڵبڕن و جوڵەی شەقام دەست پێ بکەن. داوا لە گەلی کوردستان و عێراق و بازرگانان دەکەین، هەڵوێست وەربگرن دژ بە داگیرکردنی خاکی کوردستان و هەڵمەتی فراوانی بایکۆتی کاڵا و کەرەستەی تورکی بکەن. داوا لەو وڵاتانە دەکەین کە بەردەوامن لە هاوکاریکردنی سەربازی دەوڵەتی تورکیا، هاوکاریەکانیان بۆ سوپای ئەو دەوڵەتە داگیرکارەی ئەندامی ناتۆ ڕابگرن. بانگی بێدەنگ نەبوون و هەڵوێست و ڕاگرتنی داگیرکاری و ئیکۆسایدی ژینگەی کوردستان دەکەین، لە پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی حکومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی عێراق، نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌كان و نوێنه‌ریان له‌ عێراق، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێونه‌ته‌وەیی، ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ڕێكخراوه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌ی و كومه‌ڵگه‌ی كوردستان و عێراق و جیهان.   بەپێی دانپێدانانی جیهان و دەستوری عێراق، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی سەربەخۆیە و خاوەن حکومەت و کیانی خۆیەتی! بەڵام هەر ڕۆژەی لەلایەن دەوڵەتێکی داگیرکارەوە، سەروەری ئەم هەرێمە کوردییە پێشێل دەکرێت، دەستدرێژی دەکرێتەسەر و خاکەی داگیردەکرێت! بەتایبەت لەلایەن دەوڵەتی داگیرکاری تورکیاوە، گوند و شاخەکان تۆپباران دەکرێن، خەڵکی مەدەنی بێ ماڵ و جێگە دەکرێن، باخ و ڕەزی هاونیشتیمانیانمان لەناو دەبەن، دارستانە سروشتییە خۆڕسکەکان دەبڕنەوە، درەختەکان لەڕەگەوە هەڵدەکێشن و دەیاندزن، دارستانەکان دەسوتێن، چەکی قەدەغەکراوی کیمیای بەکاردەهێنن، کانی و کانیاوەکان وێران دەکەن، وڵاتپارێزان تیرۆر دەکەن! ئەوەی دەوڵەتی تورکیا دەیکات جینۆسایدی کورد و ئیکۆسایدی سروشت و ژینگەی کوردستانە، بەبەرچاوی دەوڵەتانی جیهان و عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، خاکی پیرۆزمان داگیردەکەن. کەچی نە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نە عێراق و هەرێم، هیچ هەڵوێست و بەیان و ڕێگرییەکیان نیە!   بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی سی پی تی، تەنها لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی ٦ی ٢٠٢٤، سوپای داگیرکاری تورکیا ٨٣٣ هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجامداوە، هێرشەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوون: پارێزگای دهۆک: ٣٦٥، هێرش و بۆردوومان. پارێزگای هەولێر: ٣٥٦، هێرش و بۆردوومان. پارێزگای سلێمانی: ١٠٢، هێرش و بۆردوومان. پارێزگای نەینەوا: ١٠، هێرش و بۆردوومان. بەتەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژدا و لە بەرواری ١٢ و ١٣ ی ٦ی ئەمساڵدا، سوپای داگیرکاری تورکیا ٢٧ بۆردوومانی بۆ سەر زنجیرە چیای مەتینا و گەلی ڕەشاڤا لە قەزای ئامێدی، وە چیای ساوێن لە بناری قەندیل، لوتکەی کوڕاشەڵ و بناری چیای کێوەڕەش لە قەزای ڕانیە، چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر، گوندی کانی میرانی کۆماری و نزارە لە قەزای پێنجوێن ئەنجامداوە. بەتەنیا لەم ساڵدا، ٨ هاووڵاتی مەدەنی، بەهۆی بۆردوومان و لەشکرکێشییەکانی سوپای داگیرکاری تورکیاوە بۆ سەر خاکی هەرێم شەهیدبوون. لە ئێستادا دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت، لە ناحیەی شیلادزێوە بۆ قەزای باتیفا هێڵێکی ئەمنی بکێشێت. هێڵەکە بە ناحیەی دێرەلووک و بامەڕنێ و بێگۆڤادا تێپەڕدەبێت و بەمەش هەموو گوند و شارەدێ و زنار و زەوی و دۆڵ و خاک و ئاوی پشتی ئەم هێڵە، لەژێر کۆنتڕۆڵی سەربازی تورکیادا دەبێت، وە هەر پێکدادانێکیش لەم ناوچەیەدا ڕووبدات، ئەوا لە ناو ئاواییەکاندا دەبێت و شارەدێکانی ئەو ناوچەیە دەبنە گۆڕەپانی شەڕ و خەڵکی سڤیل دەبنە قوربانی و هێندەی تر ژینگە و سروشتی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکاری تورکیاوە وێران دەکرێ. ئامانجێکی تری دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا لەم لەشکرکێشییە سەربازییە، گەیشتنە بە چیای حەوت تەبەق لە ناحیەی شیلادزێ و دواتریش داگیرکردنی زنجیرە چیای گارە، کە بەمە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە %٧٠ – ٧٥ی خاک و سنوری دەسەڵاتەکەی لە پارێزگای دهۆک لەدەستدەدات!   ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیان: 1- کۆمیسیۆنی ژینگەی کەنەکە. 2- ڕێکخراوی سروشتی کوردستان. 3- ڕێکخراوی ئازادبوون. 4- ڕێکخراوی پارێزەرانی ئاوی عێراق. 5- ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە. 6-   ڕێکخراوی ژینگەی تەندروست. 7- د. ابتسام اسماعیل قادر – ماموستای زانكۆ و سەرۆكی بنكەی گەلاوێژ. 8- د. شێرکۆ حەمەئەمین قادر – مامۆستای زانکۆ. 9- د. بڕوا ڕەسوڵ ئەحمەد – مامۆستای زانکۆ. 10- ئالان شکور حەمەی هەیەر – پارێزەری ژینگە و شارەزا لە بواری سەلامەتی. 11-  بیلال حسن ساڵح – ئەندامی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان. 12-  سامان گوڵ محەممەد – شاعیر و چالاکوان. 13-  سوارە مەحمود حەسەن – چالاکوان و ڕۆژنامەنووس. 14-  هەڵوێست کەریم – فیمینستی ژینگەیی. 15-  محمد صالح بەرزنجی- نووسەر و ڕۆژنامەنووس. 16-  ئامانج شارباژێڕی – نوسەر و ڕۆژنامەنووس و ل. ناوەندی ڕووناکبیری شارباژێڕ. 17-  سەروەر قەرەداغی – ڕۆژنامەنوس و پارێزەری ژینگە. 18- عەباس قادر – مافناس. 19- بەرزان شەلال – مامۆستا. 20-  حکیم عبدالکریم عبدالرحیم – چالاکی مەدەنی. 21- شادیار شۆڕش – ڕۆژنامەنووس. 22-  بەرهەم هەورامی – ڕۆژنامەنوس. 23-  ڕێز لەتیف – میدیاکار. 24- بەهرە عومەر – ڕۆژنامەنووس. 25-  ئاڤان نادر – ڕۆژنامەنووس. 26-  شۆخان ساڵح میرزا – ڕۆژنامەنووس. 27-  ساکار محمد سعید – ئەندامی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان. 29-  شۆڕش خدر توفیق – چالاکی سیاسی. 30- لەتیف فاتیح فەرەج – نووسەر. 31- زکریا محمەد سعید – چالاکی مەدەنی . 32- پەروا علی – چالاکی مەدەنی. 33-  ئومێد محمد ساڵح – ڕوژنامەنوس و شارەزای دادوەری . 34- سەنگەر عەبدوڵلا – چالاکوان. 35- ابراھیم محمد فرج – چالاکی سیاسی. 36-  نەبیل موسا – پارێزەری ئاوی عێراق. 37-  عەبدوڵلا کەریم مەحمود – توێژەی بواری ئەنفال. 38-   مهاباد نەجم – هاوڵاتی. 39- سەرکەوت پێنجوێنی – ب. ڕێکخراوی کیکۆ. 40-  ئەڤین تاهیر- ئەندامی باڵای ئەکادیمیای زیرەکی دەستکرد. 41-   ڕەهێڵ شەوکەت – ڕۆژنامەنووس. 42-   بۆتان گەرمیانی – ڕۆژنامەنووس. 43- شایی ئارام – ڕۆژنامەنووس. 44- موحسین کەریم-میدیاکار 45-هەڵبەست عەبدوڵڵا – هاوڵاتی. 46-  نوا عەبدوڵلا – خوێندکاری زانکۆ. 47-  سەردەشت محمد صالح – پارێزەری ژینگە. 48-نەخشەوان زیاد سمایل – مامۆستا و ئەندامی دامەزرێنەری گۆیژە بپارێزە. 49-باران گەرمیانی – ڕۆژنامەنووس. 50-  ئەرکان محەمەد – ڕۆژنامەنووس. 51-  هێمن حسێن – ڕۆژنامەنووس. 52-  هێمن ئەحمەد – ڕۆژنامەنووس. 53- فەیروز ئیسماعیل – ڕۆژنامەنووس. 54-  شەن سدیق – میدیاکار. 55- شادی حەسەن – میدیاکار. 56- ناسیار موستەفا – ڕۆژنامەنووس. 57- شنا فایەق – ڕۆژنامەنووس. 58- هیوا سەید سەلیم – نووسەر و چالاکی سیاسی. 59-   شكراڵلە حمد ئەمین سەعید – چالاكوانی مەدەنی. 60-  بڕوا ئەسعەد – ڕۆژنامەنووس. 61-  زۆسك باڵەك – ڕۆژنامەنووس. 62-  هاوڕێ جەبار – چالاكوانی سیاسی. 63- گەرمیان تۆفیق – ڕۆژنامەنووس. 64- سەرمەند قەرەداغی – ژینگەدۆست. 65-   ئەیاد محەمەد – ڕۆژنامەنووس. 66-   شەیما عەدنان-چالاکوانی سیاسی. 67-هەرێم مەحموود – چالاکوانی سیاسی. 68-  جومعە كەریم – چالاکوانی سیاسی. 69- كۆچەر عومەر – چالاکوانی سیاسی. 70-  بڕوا عبدولڕەحمان – ڕۆژنامەنووس. 71-  میران عەبدوڵا – ڕۆژنامەنووس. 72- بەرهەم لەتیف – ڕۆژنامەنووس. 73-  نێچیر لەتیف – ڕۆژنامەنووس. 74- ژیان سان – ڕۆژنامەنوس. 75- محمد عەزیز – ڕۆژنامەوان. 76-  کەسەر بوڵدان – ڕۆژنامەنوس. 77- زانــا مستەفا – ڕۆژنامەنوس. 78-دیاری فایەق – میدیاکار. 79- ژینا ئیسماعیل – ڕۆژنامەنوس. 80- نژیر میکائیل أحمد – چالاکوانی سیاسی. 81- شنۆ محمد  – شاعیر و نوسەر. 82-  ابراهیم حسن – جێگری بەرپرسی مەڵبەندی هەولێر(پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان). 83- گوڵباغ جەلال – چالاکوانی سیاسی. 84- شۆڕش حەمەئەمین – چالاکوانی سیاسی. 85-  فەرهاد عەلی – چالاکوانی سیاسی. 86- ئەوین سالار – فەرمانبەر. 87-  دڵنیا کەریم – فەرمانبەر. 88- دیانا کەریم – دەرچوی دانەمەزراو. 89- ڕێبین بەکر – ڕۆژنامەنوس. 90- ئاراس ئیبراهیم – ڕۆژنامەوان. 91- سازگار عمر امین – فەرمانبەر و چالاکوانی ژینگە. 92- هاوژین شوانە – ڕۆژنامەنووس. 93- هەوار محمد – ڕۆژنامەنووس. 94- سەیران محمد – پەرستار. 95-هێشو شوانە – ڕاگەیاندکار. 96-  هەنار شوانە – خوێندکار. 97-  ئاوارە سالار – مامۆستا. 98-  ئاڤێستا عوسمان – ڕۆژنامەنوس. 99- هێرۆ بەهادین – ڕۆژنامەنوس. 100-  جوانە محمد – مامۆستا. 101-  ڕێبین هەورامی – ڕۆژنامەنوس. 102- عبدالرحمان حسین – مامۆستا. 103-  نزار کامل حسین – ئەندازیاری کشتوکاڵی و ژینگەدۆست. 104-  هەردی دولبەر – ڕۆژنامەنووس. 105-  ئاوات علی ڕۆستەم – خۆبەخشی ژینگەیی. 106-  توانا مستەفا – ڕۆژنامەنووس. 107-  ڕۆژان ئەبوبەکر – ڕاگەیاندکار. 108-   سامان فەریق – مامۆستا و ئەندام لە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان KNO. 109-   هەردی دولبەر – ڕۆژنامەنووس. 110-  ئەنەس محمد – ڕاگەیاندکار. 111-  وەلید ئەحمەد – ژەنیار. 112-  پەخشان محمد – چالاکوان. 113-  شەهلا حەفید – ئەندامی کۆمیسیۆنی ژینگەی کەنەکە. 114-  د. ڕازاو گوڵێ مەحمود – پارێزەر.

هاوڵاتی چالاکوانانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان دەڵێن: ناڕەزایی تووندی خۆمان دەردەبڕین، دژی لەشکرکێشیی سەربازیی دەوڵەتی تورکیا بۆ ناو قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان و داگیرکردنی ژمارەیەک گوندی سەر سنوور لە دەڤەری بادینان و دانانی بازگەی سەربازی، هەروەها داوای هەڵوێست وەرگرتن دەکەن. ئەمرۆ ژمارەیەکی زۆر لە  چالاکوانە مەدەنییەکان و کەسایەتییەکانی هەرێمی کوردستان دژی لەشکرکێشی و بۆردوومان و تێکدانی ژیگەی هەرێم بەیاننامەیەکی ناڕەزاییان ئاراستەی حزبەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد. دەقی بەیاننامەکە: بۆ/ بەڕێزان:  سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان –عێراق حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان مەکتەبی سیاسیی حیزبەکانی تری هەرێمی کوردستان.    بەناوی ژمارەیەک چالاکی مەدەنیی هەرێمی کوردستان، نیگەرانی قووڵ و ناڕەزایی تووندی خۆمان دەردەبڕین سەبارەت بە لەشکرکێشیی سەربازیی دەوڵەتی تورکیا بۆ ناو قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان و داگیرکردنی ژمارەیەک گوندی سەر سنوور لە دەڤەری بادینان و دانانی بازگەی سەربازی و ناچارکردنی دانیشتوانی هەندێک لەو گووندانە تا ناوچەکانی خۆیان چۆڵ بکەن کە بێگومان ئەم ڕەفتارانەش پێشێلکردنێکی بەرچاوی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە. ئێمە سەرەڕای تێگەیشتنمان لەو ئاڵنگارییانەی کە لەو سنوورەدا ڕووبەڕووی ئاسایشی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە ، درک بەو ڕاستییەش دەکەین کە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە دەبێت لە ڕێگەی هاوکاریکردنی یەکتر و هەوڵدان بۆ فەراهەمکردنی ئاشتی و ڕێزگرتن لە سەروەریی خاکی یەکتری و لێکتێگەیشتنی نێودەوڵەتی و دەستوەرنەدان بێت لە کاروباری یەکتری. بەپێچەوانەی ئەمانەوە، بۆمبارانکردن و داگیرکاری و لەشکرکێشیی سەربازی و پێشێلکردنی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان، تووندوتیژیی زیاتر بەرهەم دەهێنێت و دەبێتە مایەی نائارامی و تێکچوونی ئاسایشی ناوچەکە. ئێمە سەرەڕای نیگەرانیمان بەرامبەر ئەم پێشێلکاری و داگیرکاری ولەشکرکێشیە سەربازییەی دەوڵەتی تورکیا، نیگەرانین لە بێدەنگیی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان و حیزبەکانی دەسەڵات و دەرەوەی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستاندا، هەروەک ئەوەی پێمان بڵین بێدەنگیمان نیشانەی ڕازیبوونمانە بەوەی کە دەگوزەرێت. قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان- عێراق بەرهەمی خەباتی بێوچان و ڕەنج و کۆششی نزیکەی سەد ساڵی ڕابردوی گەلی کوردستانە کە بە درێژایی ئەو مێژووە ڕووبەڕووی پاکتاوی نەژادی و کۆمەڵکوژی و زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و سوتماککردنی خاکەکەی بۆتەوە، لەبەرئەوە بێدەنگبوون لەم دۆخە مەترسیدارە و بەشداریکردن لەگەڵ سوپای دەوڵەتی تورکیا لەو گەمەیەدا بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی یەکجار گەورەیە و قوومارکردنە بە خاکی کوردستان و چارەنووسی گەلەکەی لە ئێستا و ئایندەدا. هەر بۆیە داواتان لێ دەکەین بێدەنگی بشکێنن و ڕاشکاوانە بیروبۆچوون وهەڵوێستە سیاسی و دیبلۆماسییەکانتان بۆ میللەتەکەی خۆتان ڕوون بکەنەوە، واز لە چرپەچرپ وگفتوگۆی ژێربەژێر بهێنن و بە دەنگێکی دلێر لەگەڵ هاوڵاتییەکانی خۆتاندا بدوێن و ئەستۆی خۆتان لەو بەرپرسیارێتییە مێژووییە پاک بکەنەوە. کاتی ئەوەیە هەموومان بە یەک دەنگ بڵێین نا بۆ داگیرکاری ولەشکرکێشیی سەربازیی دەوڵەتی تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێم و پێکەوە داوا لە دەسەڵاتە فیدڕالییەکانی عێراق بکەین کە هەڵوێستێکی بەپەلە و کاریگەریان هەبێت بەرامبەر بەم کردەوانەی دەوڵەتی تورکیا، هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکەین سنوورێک دابنێت بۆ لەشکرکێشی و دەستوەردانەکانی تورکیا لە کاروباری هەرێمی کوردستان و ڕێز لەو یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتیانە بگرێت کە پەیوەندی نێوان دەوڵەتەکان ڕێک دەخات. کۆمەڵێک چالاکی مەدەنی  سلێمانی ٢/٧/٢٠٢٤   ناوەکان: 1- کاوان فەرەج عەلی ... چالاکوانی مەدەنی و راوێژکاری دارایی 2- سەفوەت سدقي ... پارێزەرو ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان (قۆناغی راگوزاری) 3- طیب جەبار ... ئەندازیارو نوسەر. 4- محەمەد کەریم ...جێگری سەرۆکی مونتەدای ئابوریناسانی کوردستان ... سەرۆکی پێشووتری دەستەی وەبەرهێنان 5- خەبات عەبدوڵڵا ... نووسەر و رۆژنامەنووس 6- گەشە دارا حەفيد ... پارێزەرو ئەندامی پێشووتری پارلەمانی کوردستان 7- د. کامەران قەرەداخی ...ئەکادیمی و پزیشکی پسپۆڕ. 8- د. رازاو مەحمود فەرەج ... ئەکادیمی و ئەندامی پێشووتری پارلەمانی کوردستان 9- تەحسین قادر ... وەزیری پێشووتری سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان. 10- پەروا عەلی... ئەندامی پێشووتری پارلەمانی کوردستان. 11- مەحمود رەزا ئەمین... ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 12- ئارام جەمال... چالاکوانی مەدەنی و شارەزا لەکاروباری هەڵبژاردنەکاندا. 13- د. پەروین نوری عارف ... ئەکادیمی و شارەزا لە مێژووی زارەکی 14- ئەبوبەکر عومەر عەبدوڵڵا ... ئەندامی پێشووتری پارلەمانی کوردستان 15- شۆڕش ئەمین ... چالاکوانی مەدەنی. 16- ستارە عارف... نوسەر و رۆژنامەنووس 17- د. شێرکۆ حەمە ئەمین ... ئەندامی پێشووتری پارلەمانی کوردستان 18- فەرەیدون عومەر ... بەڕێوەبەری پێشووی هاتوچۆی سلێمانی 19- نەوزاد مەجید شەریف... مافناس 20- ئیبراهیم مەجید فەرەج ... مامۆستای زانکۆ 21- د. دارا محەمەد جەمیل ... ئەکادیمی و راوێژکاری وەزارەت 22- موحسین ئەدیب... بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی 23- بابەکر دڕەیی ... نوسەرو رۆژنامەوان 24- شوان عەبدوڵڵا تۆفیق... زیندانی سیاسی 25- عەبدولڕەحمان قادر غەفور. ..زیندانی سیاسی 26- جەمال شێخ جەلال... فەرمانبەری خانەنشین 27- رێبوارحەمە ئەمین ... خاوەنکار 28- ئیبراهیم ئەحمەد ساڵح... فەرمانبەری خانەنشین. 29- هۆمەر محەمەد ...نوسەرو چالاکوانی مەدەنی. 30- بابان جەعفەر .... چالاکوانی مەدەنی

هاوڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، پێویستە وەزارەتەكان بەردەوام بن لە ناردنی لیستی مووچە، پێداچوونەوەی مانگانە لە 10 رۆژی یەكەمی هەموو مانگێك تاوەكو هیچ بیانوویەك نەمێنێت كە ببێتە هۆی دواخستنی مووچەی مووچەخۆران. ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بارەی ناردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانەوە لە ڕاگەیاندراوێکدا داواکارییەک ئاراستەی وەزارەتەکان دەکات. لە راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆ لەبارەی بابەتی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم و مووچەی مانگی پێنج و شەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و دوا پێشهاتی وردبینی و پێداچوونەوەی لیستی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە لەلایەن تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ كراوە. ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە وەزارەتەكان بەردەوام بن لە ناردنی لیستی مووچە و پێداچوونەوەی مانگانە لە 10 رۆژی یەكەمی هەموو مانگێك تاوەكو هیچ بیانوویەك نەمێنێت، كە ببێتە هۆی دواخستنی مووچەی مانگانەی مووچەخۆران لەلایەن حکومەتی عێراقەوە. لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە، بەردەوام بن لە ئاسانكاریكردن بۆ تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و بەغداد.

هاوڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نووسراوێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كردووە داوای راگرتنی گۆڕانكارییە ئیدارییەكانی پارێزگای نەینەوا دەکات. ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی تەمووزی 2024، دەستەی باڵای هەماهەنگی پارێزگاكان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كردووە و داوا ده‌كات بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌ گۆڕینی بەڕێوەبەری یەكە ئیدارییەكان رابگرێت. جێگای ئاماژەیە، دوێنێ 2ی تەمووزی 2024، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ژمارەیەك گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكانی پارێزگای نەینەوای پەسەندكرد، بەڵام فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بایكۆتی كرد.  

هاوڵاتی حکومەتى هەرێم، هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینی لەگەڵ عێراق پەسەند کرد کە بەگوێرەى یاساى خانەنشینىی عێراق کەمترین مووچەى خانەنشینان 500 هەزار دینارە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی حوزەیرانی 2024، سەمیر هەورامى، گوتەبێژى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، مووچەى خانەنشینانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ خانەنشینانى عێراق هاوتا دەکرێت. هەروەها وتیشی، لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ دەستپێکردنى رێکارە یاساییەکانى تایبەت بە بڕیارەکە. سەمیر هەورامی ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەى یاساى ژمارە نۆى ساڵى2014  کەمترین مووچەى خانەنشینى لەعێراق 500 هەزار دینار"، بەڵام بەغدا بێجگە لەو مووچەیە مانگانە بڕى 100 هەزار دینارى دیکە دەدات بە خانەنشینان وەک مینحە، بۆیە کۆى گشتیى دەکاتە 600 هەزار دینار مانگانە. سەرچاوە، کەناڵ 8

هاوڵاتی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت، لە کوردستان ئەوانەی توندوتیژی دژی  ژنان دەكەن لە سزادان رزگاریان دەبێت. ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی تەمووزی 2024، رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی لە راپۆرتێكدا سەبارەت بە توندوتیژی دژی  ژنان لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق شکستیان هێناوە لەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەکانی توندوتیژی خێزانی، لەوانە حاڵەتە ترسناکەکانی کوشتن، دەستدرێژی، لێدان و ئاگرتێبەردان، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. رێکخراوەکە نیگەرانی خۆى دەربڕیوە بەهۆى بوونى ژمارەیەکی کەمی ماڵى داڵدەدان کە بۆ ژنانی قوربانی توندوتیژی خێزانی لە ناوچەکەدا بەردەستە، راپۆرتەکە لەسەر بنەمای 57 چاوپێکەوتن لەگەڵ کرێکارانی مرۆیی و بەرپرسان و 15 کەسی رزگاربووە. رێکخراوەکە، لە راپۆرتەکەیدا داوای دابینکردنی بودجەی زیاتری بۆ خزمەتگوزارییەکانی پاراستنی ژنان کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە، بەربەستى سەرەکی بەردەم رزگاربووان ئەوەیە "دەبێت خۆیان سکاڵای تاوانکاری لەسەر هێرشبەرەکەیان تۆماربکەن بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە ئەنجام بدرێت، هەروەها ئەم سکاڵایە پێویستە بۆ ئەوەى لەماڵى داڵدەدان بپارێزرێن. رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، دەشڵێت، ساڵی 2023 لانی كەم 30 ژن لە هەرێمی كوردستان كوژراون، ساڵی 2022 ژمارەی ئەو ژنانەی كە كوژراون 44 ژن بووە، بەڵام رێكخراوە ناحكومییەكان دەڵێ رەنگە ژمارەكە زۆر لەوە زیاتریش بێت. ڕاپۆرتەکە لە زاری توێژەرێکی کۆمەڵایەتییەوە نووسراوە، ژنان نایانەوێت بچنە دادگا چونکە لێیان دەپرسن، ،چیتکردووە واى لە بەرامبەرەکەتکردوە بەمشێوەیە مامەڵەت لەگەڵبکات؟، و راپۆرتەکە دەڵێت، نابێت ئەو پرسیارەبکرێت.  لەم بارەیەوە، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی "لایەنگری"ی نێوان هەندێک لە دادوەرەکانی لە بەرژەوەندی پیاوان سەرکۆنە کردووە، کە سزاى هەندێک تاوانباریان وەکو پێویست و بەگوێرەى گەورەیی تاوانەکە نەداوە.

هاوڵاتی بەهۆی مەشقێکی فریاگوزارییەوە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رادەگیرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی تەمووزی 2024، به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئاگاداری گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ی تەمووزى 2024، بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر راده‌گیرێن. لەبارەى بوونى ژمارەیەکى زۆر ئەمبوڵانس و ئۆتۆمبێلى فریاکەوتن لەناو فڕۆکەخانەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، هاونیشتمانییان دڵنیاده‌كه‌نه‌وه‌ کە هه‌بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌مبوڵانس و ئۆتۆمبێلی به‌رگریی شارستانی و تیمه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له‌ ده‌وری فڕۆكه‌خانه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ مه‌شقه‌كه‌وه  

هاوڵاتی ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیران کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێک و پرسى مووچەى مووچەخۆران و هێزە ئەمنییەکانیش گفتوگۆى لەبارەوە دەکرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەمووزى 2024، ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى هەرێمى کوردستان لە حکومەتى فیدراڵى بەگوێرەى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو گفتوگۆى لە بارەوە دەکرێت. کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى وەزیران، تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنى مووچەى مانگى حوزەیرانى مووچەخۆران و مووچەى مانگى ئایار و حوزەیرانى هێزە ئەمنییەکان. یەکێکی تر لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر کۆبوونەوەى هاوبەشى هەردوو حکومەتى هەرێم و فیدراڵ لەبارەى دەروازە سنوورییەکان.   

هاوڵاتی مەسعود بارزانی لە بەغدا چەند دیدارێک ئەنجامدەدات و لە دیدارەکانیدا پرسی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی تەممووزی 2024، رۆژنامەی (الصباح) راگەیاند، شێروان دووبەرانی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، کە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە دەگاتە بەغدا و چاویدەكەوێت بە سەركردە سیاسیەكان، وێڕای سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری. ئەم پەرلەمانتارە بۆ رۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە دیدارەكانی مەسعود بارزانیدا, پرسی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت، كاروبارەكان ئەرێنین و زۆرینەی كێشەكان لەڕێی لیژنەكانەوە چارەسەردەكرێن. شێروان دووبەرانی، ئاماژەی بەوەشداوە، ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، چەندین پرسی تایبەت لەخۆدەگرێت لەوانە شایستە داراییەكانی هەرێم و موچەی فەرمانبەران و یاسای نەوت و گاز و دۆسیەی هەڵبژاردن و پرسی پارێزگای كەركوك. دەشڵیت، دانوستانەكانی بارزانی لە بەغدا و هاتنەناوەوەی سوپای توركیا بۆ پارێزگای دهۆك و شارە كوردیەكانی تر لەخۆ دەگرێت.  

هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، بەم زووانە رێنمایی نوێ لەبەرژەوەندی هاونیشتمانییان بۆ کارئاسانی گەڕانەوەی پێشینەکان دەردەچێت. ئەمڕۆ سێشەممە 2ی تەممووزی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشێک لە بانکە پسپۆڕیەکانی وەزارەت کۆبۆوە و پرسی گەڕاندنەوەی پێشینەکان لە بواری قەرزی نیشتەجێکردن، خانوبەرە، کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتیاری بەوردی گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و بەرپرسانی بانکەکان داتاو پێشنیاری خۆیان خستەڕوو. ئاماژە بەوەشکراوە، ئاوات شێخ جەناب بانکە پسپۆڕیەکانی راسپارد بەزوترین کات راپۆرت و پێشنیاری خۆیان لەسەر شێوازی گەڕانەوەی پێشینەکان پێشکەش بکەن تاوەکو لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت و دواتر رێنمایی پێویستی بۆ دەردەکرێت بەجۆرێک لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان و ئەو چین و توێژانە بێت کە پێشینەکانیان وەرگرتووە

هاوڵاتی لە گوندی لانەسیتی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک سێ منداڵ دەشێلێت و رەوانەی نەخۆشخانەکران، لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستی پێکردووە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی تەممووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاترۆڵ لە گوندی لانەسیتی لە قەزای کەلار، دوای ئەوەی کۆنترۆڵ لە دەست دەدات سێ منداڵ دەشێلێت پاشان خۆی دەکێشێت بە بۆردێکدا و زیان بە بۆردەکە دەگەیەنێت. دەشڵێت، بریندارەکان لەدایک بووی ساڵی ( 2016 - 2016 - 2017 )ەو، لە گوندی لانە سیتی دادەنیشن، بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران. ئەووشی خستۆتەڕوو، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ووداوەکە دەستی پێکردووە و لێخوڕی ئۆتۆمبێلەکە مۆڵەتی شۆفێری نیە.

هاوڵاتی وەزیری دارایی عێراق ھۆکاری نەناردنی مووچەی ھێزە ئەمنیی و سەربازییەکانی ھەرێم ئاشکرادەکات و لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران وتی: بۆ ناردنی مووچەی هێزە ئەمنیەکانی هەرێم چاوەڕێی چارەسەر کردنی کێشەکانین یاخود چاوڕێی بڕیارێکی سوودانی دەکەین. لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا پرسیار لە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کراوە لەبارەی مووچەی موچەخۆران و هێزە ئەمنیەکانی ھەرێمی کوردستانەوە. تەیف سامی رایگەیاندووە، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێم دراوە، لیستی مووچەی ھێزە ئەمنی و سەربازییەکانیش ھەندێک کێشەی تێدایە و بۆ خەرجکردنی مووچەکانیان چاوەڕوانی چارەسەرکردنی کێشەکان، یاخود بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانە بۆ ئەوەی مووچەکانیان بۆ خەرج بکات. تائێستا بەغداد بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی ئایاری ھێزە ئەمنیی و سەربازییەکانی نەداوە، ئەمە لەکاتێکدا وەزارەتی دارایی ھەرێم لیستی مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی ھێزە ئەمنیی و سەربازییەکانی ناردووە بۆ بەغدا.

مەهران رەمەزان هاوڵاتی، سلێمانی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەبێ‌ فراكسیۆنی پارتی و نینوا لاهلها كۆبوویەوە و قائیمقامی شنگال و مەخموور و 12 بەرپرسی ئیداری دیكەی ناوچەكەیان هەڵبژارد. ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەیاندا سەیدۆ خەیری ئەحمەد بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن وەک قائیمقامی شارۆچکەی شنگال هەڵبژارد. ئاماژە بەوەشکراوە، سەردار حەمەد وەک قائیمقامی شارۆچکەی مەخموور و سامر یوسف، وەک قایمقامی شارۆچکەی حەمدانیە و خەلیل هابش بە قائیمقامی شارۆچکەی تەلەعفەر هەڵبژێردرا. لە راگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی نەینەوادا هاتووە، ڕەعد ناسر وەک قائیمقامی تلکێف و عەلی ساڵح مازی وەک قائیمقامی حەزەر هەڵبژێردران. ئەوەشخراوەتەڕوو، غالب عەلی وەک بەڕێوەبەری شارەدێی قەراج و فەلاح قەنبەر، وەک بەڕێوەبەری شارەدێی بەرتڵە و عوبەید خەلیل ئەحمەد وەک بەڕێوەبەری شارەدێس زوممار هەڵبژێردران. لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا هاتووە، عەلی محەممەد جدەیەع وەک بەڕێوەبەری شارەدێی شۆرە و ئوسامە شاهر وەک بەڕێوەبەری شاردێی گەیارە هەڵبژێردران.

هاوڵاتی هەپەگە رایگەیاند، کە لە باکوورەوە تا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، کوردستان بە تەواوەتی بووەتە گۆڕەپانی بەرخودان. دەشڵێن: مانگی حوزەیران بە گشتی 185 چالاکیی ئەنجامدراون و تێیدا 46 سەربازی دەوڵەتی تورکیا کوژراون. ئەمڕۆ سێشەممە 2ی حوزەیرانی 2024، گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازی تورکیایان لە خاکی هەرێمی کوردستان راگەیاند. هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە ئەوەیان خستۆتەڕوو، لەمیانی هێرشەکانیاندا لە ماوەی مانگی حوزەیراندا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان، 46 سەربازی تورکیایان کوشتووە. جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی رابردوودا تورکیا بوونی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە ناوچەی بەرواری باڵا زیادکردووە و دەستی بە زیادکردنی بنکەکانی مانەوە و دانانی خاڵی پشکنین کردووە، هاوکات ژمارەیەك بنکەی سەربازیی نوێی دروستکردووە.  

هاوڵآتی ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق 269 ملیۆن و 250 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەوە و بەرزبوونەوەی نرخەکەشی بەردەوامە. لە ئێستادا بەراورد بە بەیانى ئەمڕۆ نرخى دۆلار بەرزبوەوە بەجۆرێک لە ئێستادا نرخى 100 دۆلار بەرامبەر 148 هەزار و 300 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت. جێگای ئاماژەیە، لە ئێستادا 100 دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر پێنج ملیۆن و 750 هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت. ئەوەش لەکاتێکدایە، بەیانى ئەمڕۆ هەر 100 دۆلارێک بەرامبەر 147 هەزار و 750 دینار مامەڵەى پێوەکرا.