هاوڵاتی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەی مووچەی وەزارەتەکەیان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. ئەمشەو سێشەممە 9ی تەموزی 2024، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "وەزیری كارەبا لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی خێرای ئەو كێشەیەی كە بووەتە هۆی خەرج نەكردنی مووچەی وەزارەتەكەمان". ئاماژە بەوەشکراوە، "لەم رووەوە هەمووان ئاگاداردەكەینەوە كە وەزارەتمان بە نووسراوی فەرمی ئەو تێبینییانەی لە راپۆرتی هەردوو دیوانی چاودێری فیدراڵی و هەرێمدا هاتبوو چارەسەری كردووە، لەم پێناوەشدا خەرجی مووچە و تەواوی شایستە داراییەكانی پۆلیسی كارەبای هەرێمی لەسەر میلاكی وەزارەتمان بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ گواستووەتەوە". وەزارەتی دارایی و ئابووەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 9ی تەموزی 2024 لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی بڵاوکردەوە، بەڵام لە لیستەکەدا وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی تێدانەبوو.  

هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ سێشەممە 9ی تەموزی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 10ی تەموزی 2024 بەوەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنجشەممە 11ی تەموزی 2024 بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی دێت". ئەوەشخراوەتەڕوو، "وەزارەتی کارەباو سەرۆکایەتی پەرلەمان لەخشتەکەدا نییە، لەبەرئەوەی تەمویلەکەیان لەبەغداوە نەهاتووە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی دروست بووە".

بەرگری شارستانی هەولێر ئاماری شەش مانگی ئەمساڵی رووداوەکانی ئاگر کەوتنەوەی لە هەولێر بڵاوکردەوە و دەلێت، لە ماوەی شەش مانگدا 971 ئاگر كەوتنەوەتەوەی جۆراو جۆر لە هەولێر روویداوە و بەهۆیەوە 19 کەس گیانیان لە دەستداوە. ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی تەمووزی 2014، شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا لە سنوری پارێزگای هەولێر 971 رووداوی ئاگركەوتنەوەی جۆراو جۆر روویداوە. دەشڵێت، بەهۆی رووداوی ئاگر کەوتنەوەکان 19 كەس گیانیان لەدەستداوە و 69 كەسیش بریندار بوون. ئاماژەی بەوەشدا لەكۆی ئاگركەوتنەوەكاندا 295 حاڵەت رووداوی سوتانی پوش و پاوان بووە، 230 حاڵەتی سوتانی ماڵان هەبووە. سەبارەت بە رووداوی سووتانی ئۆتۆمبێلەکانیش وتی، لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا 137 رووداوی سوتانی ئۆتۆمبێل بەهۆكاری جیاواز تۆماركراوە.

هاوڵاتی بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئاماری شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی چاكسازیەكانی بڵاوكردەوە و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، پێنج هه‌زار و 466 سزادراو له‌ چاكسازیەكانی هەرێمی كوردستانن، کە لە ئێستادا 40 منداڵن و لەو ژماره‌یه‌ش، 30 منداڵیان لە هەولێرن. ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی تەمووزی 2024، ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆی ئەو زیندانیانەی ئەمساڵ هاتونەتە چاكسازیەكانی هەرێمی كوردستان ژمارەیان چوار هه‌زار و 311 كەس بوون، ئەو زیندانیانەشی ئەمساڵ حوكمەكەیان تەواوبووە و  ئازادكراون ژمارەیان سێ هه‌زار و 934 كەس بوون. ئیحسان عوبدولڕەحمان ئاماژەی بەوەشدا، وتیشی، لە ناو چاكسازیەكان 474 خوێندكار هه‌یه‌ كه‌ لە قۆناغەكانی بنەڕەتی و ئامادەیی و زانكۆ و پەیمانگاكانن. ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە چاكسازیەكان منداڵ تا 3 ساڵی دەتوانێت لەگەڵ دایكیدا بێت. وتیشی، بەڵام  چەند منداڵێك لە چاكسازیەكان هەن كە تەمەنیان لە نێوان 7 بۆ 10 ساڵە، دایكیان بە مادەی تیرۆر حوكمداراوه‌ و خەڵكی دەرەوەی هەرێمه‌، كەس نیە لە خۆیان بگرێت، ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ دروستكردوین. باسی لە ئاماری مداڵانی ناو چاکسازییەکانی هەرێم کردوو وتی: لە ئێستادا 40 منداڵ لە چاكسازیەكانیدا هەن و لەو ژماره‌یه‌ش، 30 منداڵیان لە هەولێرن".

هاولاتی گەریلاکانی یەژاستار لە رۆژانی 5 تا 8ی ئەم مانگە لە زاپ و حەفتانین و خواکورک چەند چالاکییەکی دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا. ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی تەمووزی 2024، هەپەگە سەبارەت بە کاروچالاکیەکانی گەریلا لە بەرامبەر سوپای تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە زنجیرە چالاکییەکی گەریلاکانی ئازادیی دا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورکیا خراوەتە خوارەوە. دەشڵێت، سیستەمێکی کامێرای چادێری و دوو مۆڵگەی داگیرکەرانیش تێکشکێندراون. لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، ئەو چالاکییانە لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارەوە و لە رۆژانی 5 تا 8ی ئەم مانگە لە زاپ، حەفتانین و خواکورک ئەنجام دراوە.  

هاوڵاتی بڕی 421 ملیارو 760 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی تەمووزی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغدا 421 ملیار و 760 ملیۆن دیناری وەک بەشێک لەشایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

هاوڵاتی بڕی 421 ملیارو 760 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی تەمووزی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغدا 421 ملیار و 760 ملیۆن دیناری وەک بەشێک لەشایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی تەمووزی 2024، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بارەی تۆمارکردنی ناوی کارمەندان بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەرگای ناوتۆماركردنی بۆ كارمەندانی چاودێری هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە. لە راگەیندراوەکەشدا هاتووە، ئارەزوومەندان دەتوانن تا رۆژی 23 ئەم مانگە ناوی خۆیان تۆمار بكەن. ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو كەسانەی ناو تۆمار دەكەن دەبێت دانیشتووی هەرێمی كوردستان بن، هەروەها بڕوانامەی لە دبلۆم بەرەو سەرەوەیان هەبێت. جێگەی ئاماژەیە، بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، بڕیارە كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بەڕێوە ببات. دەشڵێت،هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەتوانن لە رێگەی ئەم لینگەی خوارەوە ناویان تۆمار بكەن. https://pcemp.ihec.iq/

مەهران رەمەزان هاوڵاتی، سلێمانی سوپای تورکیا دەیان گوندی لە پارێزگای دهۆک داگیرکردووە و بە هۆیەوە سەدان خێزان ئاورە بوون. ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی تەمووزی 2024، رۆژنامەی (العربي الجدید) بڵاوی کردەوە، بەهۆی هاتنی سوپای تورکیا لەم چەند رۆژەی دوایدا بۆ پارێزگای دهۆک و بەتایبەتی ناوچەی دێکما و دواتر بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکاران لە ناوچەکەدا سەدان خێزانی ناوچەکە ئاوارەبوون. جێگەی ئاماژەیە، لەماوەی پێنج رۆژی رابردوودا, هێزەكانی توركیا بەرەو ناوچانەكانی بالیتی و كانی ماسی و چیای مەتین و گوندەكانی ناوچەكە رۆیشتوون.

هاوڵاتی ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی تەمووزی 2024، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لێكتێگەیشتن و بەرە و پێشچوون بۆ چارەسەری كێشەی مووچە هەیە و چەند جارێك وردبینی لە لیست و ناوی هێزە ئەمنییەكان كراوە، هەرچەندە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی نابێت هیچ كێشە و هۆكارێك ببێتە هۆی دواكەوتن و نەدانی مووچە، بەڵام بە بیانووی وردبینییەوە هەموو مانگێك كێشەیەكی نوێ بۆ مووچە دروستدەكەن. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازیكرد لە لیو جیون كونسوڵی گشتیی كۆماری میللیی چین لە هەرێمی كوردستان و وەفدێكی یاوەری كە پێكهاتبوون لە چین جیۆجینگ بەرپرسی بەشی سیاسی و جودیمەن بەرپرسی بەشی ئابوری و بازرگانیی كونسوڵخانە. دەشڵێت، لە دیدارێكدا گفتوگۆ لە سەر دۆخی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان كراو پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەت و كونسوڵخانەی چین بەبایەخەوە هەڵسەنگێندرا. باس لەوەش دەکات، لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی كورتەیەكی لەسەر چاكسازیەكانی وەزارەتی دارایی لە بواری رێكخستنەوەی باج و گومرگ و بانك و خانەنشینی و بەدیجیتاڵكردنی دام و دەزگاكان و كەمكردنەوەی خەرجییەكان خستەڕوو. لە بەشێكی تری دیدارەكەدا ئاوات شێخ جاناب باسی لە کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان کردووە و رایگەیاندووە، لێكتێگەیشتن و بەرەوپێشچوون بۆ چارەسەری كێشەی مووچە هەیە و چەند جارێك وردبینی لە لیست و ناوی هێزە ئەمنییەكان كراوە، هەرچەندە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی نابێت هیچ كێشە و هۆكارێك ببێتە هۆی دواكەوتن و نەدانی مووچە، بەڵام بە بیانووی وردبینییەوە هەموو مانگێك كێشەیەكی نوێ بۆ مووچە دروستدەكەن، لەكاتێكدا بەپێی یاسای بودجە دەبێت سێ مانگ جارێك وردبینی لە خەرجی و داهات بكرێت. ئەوەش خراوەتەڕوو، هەرێمی كوردستان پابەندییەكانی خۆی جێبەجێكردووە لەوانە گەڕانەوەی بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم و رادەستكردنی لیست و ناوی هێزە سەربازی و ئەمنییەكان و بەردەوامی بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و ناردنی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە.

هاولاتی ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بە نیازن سبەینێ كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن و تێیدا تاوتوێی ئەو لە شكركێشییە و داگیركەرییەی دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر سنوورى دهۆك بكەن. محەمەد شەمەری ئەندامی لیژنەی ئەمنیی و بەرگری پەرلەمانی عێراق راگەیاند، سبەی دەستپێكی خولی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق دەبێت، هەروەها  لیژنەی ئەمنی و بەرگری  لە پەرلەمانیش كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر لەشكركێشییەكانی ئەم دواییەی دەوڵاتی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق. ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكەیان دوای كۆبوونەوەی سبەینێ هەڵوێست و بڕیار و راسپاردەی دەبێت سەبارەت بەو دەستدرێژییە مەترسیدار و گەورەیەی توركیا، هەروەها لە كۆبوونەوەكەیاندا میوانداری ژمارەیەك بەرپرسیش دەكرێت، بۆ ئەوەی گفتوگۆیان لەگەڵ بكرێت لەبارەى چەند پرسێک، كە تایبەتن بە سەروەری عێراق. جێگەی ئاماژەیە، لە چەند رۆژی رابردوودا دەوڵەتی توركیا هێزێكی زۆری هێناوەتە ناوچە سنوورییەكانی ئامێدی.

هاوڵاتی لە قەزای دوزخورماتوو کوڕ و باوکێک لەکاتی چوون بۆ راوەماسی لەلایەن چەکداری داعشەوە دەستڕێژی گولـلەیان لێکرا و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا. بەپێی ئەو زانیارییانە بێت کە سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دوزخورماتوو ئاماژەی پێکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی تەموزی 2024 لە دەریاچەی زەرگە دەستڕێژی گولـلە لە دوو کەس کراوە و کوژراون. هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو کەسە کە بە مەبەستی راوەماسی چوونەتە دەریاچەکە بە رەگەز عەرەبن و باوک و کوڕن و لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقەیان لێکراوە.  

هاوڵاتی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی ئەیوب محەمەدی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەستداوە و شەش کۆڵبەری دیکەش برینداربوون. ئەمڕۆ دووشەممە 8ی تەموزی 2024، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە سنوورییەکانی ئێران لە نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بە هۆیەوە حەوت کۆڵبەر برینداربوون. وەک ئاماژەی پێدراوە، یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان بە ناوی ئەیوب محەمەدی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا. هەروەها شەش کۆڵبەری دیکەش بە ناوەکانی ئەیوب مورادی، مەسیح مورادی، مەهدی بەشارەتی، مێهران عەبدی، پەیمان وەیسی و سەمیع زارعی برینداربوون کە سەرجەمیان خەڵکی گوندی زیران سەر بە شاری جوانڕۆ بوون.

هاوڵاتی کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 8ی تەموزی 2024، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "لە پارێزگای هەولێر یەک ملیۆن و 366 هەزار و 462 دەنگدەری گشتیی هەن، کە لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و 16 هەزار و 357 دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە". ئاماژەی بەوەشکرد، "لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە یەک ملیۆن و 496 هەزار دەنگدەری گشتیی هەن لەو ژمارەیەش یەک ملیۆن و 146 هەزاریان کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە". جومانە غەلای لەبارەی دەنگدەرانی دهۆکەوە وتی، "لە دهۆک 926 هەزار دەنگدەری گشتیی هەن تاوەکو 3ی تەموزی 2024، 738 هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان دەرهێناوە". بەپێی ئامارەکەی کۆمسیۆن بێت، کۆی گشتیی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سێ ملیۆن و 789 هەزار دەنگدەرە و تاوەکوو ئێستاش دوو ملیۆن و 901 هەزاریان کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە. بەپێی ئەو وادەیەبێت کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە، رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

هاوڵاتی شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ وردبینی لە لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێر دەکات. بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 8ی تەموزی 2024، بە مەبەستی وردبینیکردن لە لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق سەردانی هەولێر بکات. ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی 69 رۆژ دەبێیت هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە مووچەیان وەرنەگرتووە و بەغدا رایگەیاندووە، تاوەکو وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە تەواو نەکرێت پارە نانێرێت بۆ مووچە.