هاوڵاتی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە رایدەگەیەنێت، هێزەکانیان لە یەکەی شەهید دۆغان زنار حەوت ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان ئەنجام داوە بۆ یادی چەکدارانی بەرخۆدانی 14ی تەموز کە دەیانوت “بەرخۆدان ژیانە”. ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەموزی 2024، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە رایگەیاند، "هێزەکانمان لە یەکەی شەهید دۆغان زینار حەوت ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان ئەنجامدا بۆ یادی چەکدارانی بەرخۆدانی 14ی تەموز کە دەیانوت “بەرخۆدان ژیانە”، خێرایی بەرخۆدانیان لە زیندانی ئامەد زیاد کرد و مێژووییترین ئیرادەیان نیشاندا". لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "لە نێوان سێ بۆ 11ی تەموزدا هێزەکانمان بە فڕۆکە مۆڵگەکانی سوپای تورکیایان لە ناوچەی شەهید دەلیل زاگرۆس لە رۆژئاوای زاب کردە ئامانج و بنکەکانی تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدیە دوو جار، بنکەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار جارێک، بنکەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سەرکەلی چوار جار بۆردوومانکراون". بەپێی راگەیەندراوەکە بێت، ئەم ئۆپەراسیۆنانە بووە هۆی کوژرانی 5 سەربازی تورکیا و برینداربوونی هەشت سەربازی دیکەش، ئەمە جگە لە تێکشکاندنی دوو زرێپۆشی کیربی و زیانگەیاندن بە بنکەکانی تورکیا. ئەوەشخراوەتەڕوو، "هێزەکانی گەریلا لە رێگەی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییە بەردەوامەکانییەوە، ئاستێکی بەرزی قووڵی تاکتیکی، داهێنان، توانا و تەکنیکی بەدەستهێناوە". ئەوەش هاتووە، "ئێمەی گەریلا هێزی ئازادی کوردستان هەموو زانیاریەکان لەگەڵ دیمەنە دۆکیۆمێنتارییەکانی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی یەکەی شەهید دۆغان زونار بۆ گەلی نەتەوەیی و ڕای گشتیمان بڵاو دەکەینەوە، هەروەک پێشتر کردمان، بەڵام تورکیا هیچ کات زیانەکانی خۆی راناگەیەنێت.
هاوڵاتی شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو چەکدارەى داعش کە لە قەرەهەنجیر دەستگیرکراوە، دانى بەوەدا ناوە، لە چیاى پەڵکانە لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین حەشارگەیان هەیە و لەسەر بنەماى ئەو زانیارییە ئەو حەشارگەیە بۆردوومان کراوە. ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەموزی 2024، شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق رایگەیاند، "ئەو چەکدارەى داعش کە لە قەرەهەنجیر دەستگیر کراوە، دانى بەوەدا ناوە، لە چیاى پەڵکانە لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین حەشارگەیان هەیە و لەسەر بنەماى ئەو زانیارییە ئەو حەشارگەیە بۆردوومان کراوە". ئاماژە بەوەشکراوە، "یەکەى ئاسمانیى سەربازیى عێراق لە رێگەى فڕۆکەى ئێف 16وە بۆردوومانى ئەو حەشارگەیەى داعشی کردووە، وێڕاى خاپوورکردنى حەشارگەکە، ژمارەیەک چەکدارى داعش لەو بۆردوومانەدا کوژراون". لە 14ى تەموزی 2024، لە ناحیەی قەرەهەنجیری سنووری پارێزگای کەرکوک ئاسایش و دوو چەکداری داعش رووبەڕووی یەک بوونەوە، لە ئەنجامدا چەکدارێکی داعش کوژراو و کارمەندێکی ئاسایش-یش گیانی لەدەستدا، هەروەها چەکدارێکی داعشیش بە برینداری دەستگیرکرا.
هاوڵاتی سبەی ماوەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت. ئهمرۆ یەکشەممە، 14ی تەمووزی 2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند،سبەینێ دووشەممە 15ی تەمموزی 2024، لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی، ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانییەکان و پارتە سیاسییەکان و کاندیدای تاک و پێکهاتەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت. جێگەی ئاماژەیە، كه رۆژی 3ی تەمموزی 2024،کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بریاریدابوو لە 4 تا 15ی تەمموزی 2024، قۆناغی وەرگرتنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانی و پارتە سیاسییەکان و کاندیدانی سەربەخۆ و کاندیدانی پێکهاتەکان بەردەوام بێت کە خواستی بەشداربوونیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەیە.
هاوڵاتی سبەی ماوەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت. ئهمرۆ یەکشەممە، 14ی تەمووزی 2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند،سبەینێ دووشەممە 15ی تەمموزی 2024، لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی، ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانییەکان و پارتە سیاسییەکان و کاندیدای تاک و پێکهاتەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت. جێگەی ئاماژەیە، كه رۆژی 3ی تەمموزی 2024،کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بریاریدابوو لە 4 تا 15ی تەمموزی 2024، قۆناغی وەرگرتنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانی و پارتە سیاسییەکان و کاندیدانی سەربەخۆ و کاندیدانی پێکهاتەکان بەردەوام بێت کە خواستی بەشداربوونیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەیە.
هاوڵاتی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت, پابەندین بە رێکەوتنی ئۆپیک بۆ ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی داواکراو کە چوار ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا. ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی تەمووزی 2024، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەو پشکەی بۆ عێراق دانراوە بەپێی رێککەوتنی رێکخراوی ئۆپیک دەبێت ڕۆژانە بڕی 148 ھەزار بەرمیل نەوت کەمتر بەرھەمبھێنێت. وتیشی، پابەندن بە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی داواکراو کە چوار ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا بەپێی رێکەوتنەکە بۆ مانگی تەمووز و مانگەکانی داھاتوو. ئاماژە بەوەشکراوە، قەرەبووکردنەوەی زیادەی بەرھەمھێنانی نەوت تا مانگی ئەیلولی 2025 بەردەوام دەبێت.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی پرسی دانانی کامێراکانی سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) لە سنووری ڕێگاوبانی دەرەوەی شار روونکردنەوە دەدات. ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، "لە چەند رۆژی رابردوو یەکێک لە کەناڵەکان و لەڕێی پەیامنێرێک بابەتێکی پەیوەندیدار بە پرسی دانانی کامێراکانی سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) لە سنووری ڕێگاوبانی دەرەوەی شار وە بەدیاری کراوی سلێمانی – چەمچەماڵ و بە پێچەوانەوە بڵاوکراوەتەوە، کە لەڕاستیدا کاری ئەو کەناڵە نییە لە بری بەڕێوەبەرایەتیمان قسە و روونکردنەوە بدەن، وە شۆفێران تووشی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ بکەن بە بابەتێک کە لەئێستادا لە قۆناغی جێبەجێ کردندا نییە، وە ورووژاندنی ئەم بابەتە سوود بە هیچ کەس و لایەنێک ناگەیەنێت وە ئەوان کەسانی پسپۆڕ و شارەزانین تا شیکاری لەسەر پرسی کامێراکان بکەن و تەنها مەرام لە پشتی ئەم جۆرە ڕاپۆرتانە زیادکردنی ڤیو و کۆمێنت و لایکە بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکانی خۆیان". ئاماژە بەوەشکراوە، "لێرەوە ئەوە ڕوون دەکەینەوە کە هەر بابەتێک پەیوەندیدار بێت بە کاروباری بەڕێوەبەرایەتیمان یاخود هەر پڕۆژەو بڕیارێکی هاتووچۆیی بە ڕوونی و بە ئاشکرایی لە ڕێی میدیا و پەیج و ماڵپەڕی فەرمی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیمان بڵاوی دەکەینەوە جگە لەو پێگە فەرمییانەمان هەر هەواڵ و ڕوونکردنەوەیەک لە هەر کەناڵ و سۆشیال میدیایەکی دیکە بڵاو بکرێتەوە هیچ بەهایەکی نییە".
هاوڵاتی فەرمانبەرانی گرێبەست بەیاننامەیەکی ناڕەزایی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئاماژە بەوەدەدەن، بیانوی جیاواز حکومەت بە جدی کار لەسەر دامەزاندنیان ناکات. ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تەموزی 2024، دەستەی نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، "پاش چەندین ساڵ لە چاوەڕوانی دامەزراندن کە مافێکی سەرەتایی خۆمانە بە بیانوی جیاواز حکومەت بە جدی کار لەسەر ئەم کەیسە ناکات، ئێمە بە هەموو شێوەیەک لەبەر بارودۆخ هاوکاربوین و بەردەوام بوین لەسەر خزمەتکردن لە دام و دەزگاکانی حکومەت، بەڵام پاش چەندین ساڵ چاوەڕوانی نییەتی حکومەت بەپێی داواکاری ئێمە نییە خۆشبەختانە سەرۆک وەزیران تیمێکی راسپارد لە ماوەی 15 رۆژ کاری جدی بکەن لەسەر دامەزراندنی گرێبەستەکان". "ئەو تیمە تەنانەت ئامادەنین زانیاری و گفتوگۆشمان لەگەڵ بکەن بە بیانوی جیاواز، ئێمە هەموو جۆرە قوربانییەکماندا لە ماوەی چەندین ساڵ فەرمانبەری دوور بووین لە مۆڵەتی نەخۆشی، بێ مۆڵەتی دایکایەتی بە نیو مووچە بێ تعدیل کردنی بڕوانامە بێ دەست خۆشی و سەرمووچە و بێ هەموو ئیمتیازێک بەردەوام بووین ئێستا پاش چەندین ساڵ چاوەڕوانی ئومێدمان بەوە هەبوو بارودۆخ گونجاوە و وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندوە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بارگرانی نییە بۆ حکومەت"، فەرمانبەرانی گرێبەست وادەڵێن. ئەوەشیان خستووەتەڕو، "بۆیە بڕیارماندا تا 1ی ئابی 2024، چاوەڕوانی حکومەت بین ئەگەر تا ئەو ئەو رێکەوتە بڕیارێکی جدی لە بارەی گرێبەستەکانەوە نەدرێت بە ناچاری خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری هەموو شار و شارۆچکەکان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدەدەین و هەنگاوی دواترمان بردنی ئەم کەیسەیە بەرەو بەغدا". وەک دەستەی نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەی پێداوە، فەرمانبەرى گرێبەست هەیە 15 بۆ 20 ساڵ خزمەتى هەیە.
پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و دا*ع*شدا روویدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و دا*ع*شدا لە ناحیەی قەرەهەنجیری سەر بە پارێزگای کەرکوک پێکدادان روویدا و کارمەندێکی ئاسایش گیانی لەدەستدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تەموزی 2024، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سەرلەبەیانی کاتژمێر 8:00ی بەیانی لە ناحیەی قەرەهەنجیر، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک لە ئەنجامی دەستخستنی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوون بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش رووبەڕوبونەوە روویدا و لەئەنجامدا تیرۆریستێک کوژرا و یەک لە تیرۆریستان بە برینداری دەستگیرکرا". ئاماژە بەوەدراوە، "ئەم دوو چەکدارەی گروپی تیرۆریستی داعش بەمەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی ڕوویان لەناوچەکە کردبوو، لە ڕابردوودا لە کردەوەی یەکەم کارمەندێکی پۆلیس شەهید دەکەن لە گەڕەکی شۆراو و لە کردەوەی دووەم لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کاتی دانانی بۆمبی چێنراو رووبەڕوبونەوە روویدا و کارمەندێکی پۆلیس شەهیدبوو و هەرروەها لە کردەوەی سێهەمیان دوو کارمەندی تری پۆلیسی کەرکوک لەناو بازاڕی کەرکوک شەهید دەکەن و لە کردەوەی چوارەمدا لە بەردەم نەخۆشخانەی جمهوری ئەفسەرێکی پۆلیسیان شەهیدکرد، تیرۆریستان چەندین کردەوەی تیرۆریستیان ئەنجام داوە". ئەوەش هاتووە، "لە ئەنجامی ڕووبەڕوبونەوە لە قەرەهەنجیر کارمەندێکی ئاسایش بەناوی ( جوامێر عەزیز ڕەشید) شەهیدبوو و کارمەندێکی ترمان برینداربوو".
هاوڵاتی پارێزگای کەرکوک لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا 86 تاوانی لێ تۆمارکراوە و بەمەش پارێزگاکە کەمترین تاوانی لەسەر ئاستی عێراق لێ تۆمارکراوە. ئەمڕۆ شەممە، 13ی تەمووزی 2024، بەپێی ئامارێکی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک کە تێیدا هاتووە لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 86 تاوان لە پارێزگای کەرکوک تۆمارکراون و بەشێکیش لە تاوانەکان تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێردا تاوانبارەکانیان دەستگیرکراون. لەو 86 تاوانەش کە لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا تۆمارکراون پێکهاتوون لە چوار حاڵەتی کوشتن و 38 حاڵەتی دزینی ماتۆڕسکیل و پایسکیل لەگەڵ ژمارەیەک تاوانی تری هاوشێوە. یەکێک لە سەیرترین تاوانەکانیش دزینی بولبولی عێراقی بووە لە ماڵێکدا. جێگای ئاماژەیە، لە تەواوی ساڵی رابردوودا لەپارێزگای کەرکوک 225 تاوانی جیاواز تۆمارکرابوون.
هاوڵاتی وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و دوای تەواوبوونی وردبینییەکە لیستەکە رەوانەی بەغدا دەکرێت. ئەمڕۆ شەممە 13ی تەموزی 2024، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لیستی مووچەی مانگی 7ی وەزارەت و دەستەکان ئامادەکراوە و نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان". ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکردووە، "دوای ئەوەی وردبینیی تێدا دەکرێت رەوانەی بەغدا دەکرێت، بۆ ئەوەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران دوانەکەوێت". ئەمەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشیان وەرنەگرتووە و بەغدا بڕیاریداوە پارە بنێرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی ئەو دوو مانگەی هێزە ئەمنییەکان نەهاتووە.
هاوڵاتی بەرەی گەل لەبارەی لەبارەی درووستکردنی هاوپەیمانیەتیەک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ شەممە 13ی تەموزی 2024، بەرەی گەل رایگەیاند، "لەبارەی درووستکردنی هاوپەیمانیەتیەک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەرەی گەل رایدەگەیەنێت؛ لەرابردوودا دەستپێشخەرییمان هەبووە و هەوڵمانداوە بەرەیەکی فراوان درووستبکەین بەڵام وەڵامی لایەنەکان ئەرێنی نەبوون، لە ئێستادا لەگەڵ هیچ هێز و لایەنێک لەگفتوگۆدانین بۆ ئەو مەبەستە، هاوکات نە ئێستا و نە دوای هەڵبژاردن دەرگای هاوپەیمانیەتی و دروستکردنی بەرەیەکی فراوان لەگەڵ هیچ هێز و لایەن و کەسێکدا داناخەین کە خێر و خۆشی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستانی بوێت". ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەرەی گەل دووپاتی دەکاتەوە کە وەک هێزێکی جەماوەری خۆی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی کوردستان ئامادەکردووە و بە پشتیوانی دەنگی ئەو دەنگدەرە بوێر و دلێرانەی کە خواستێکی گەورەی گۆڕانکارییان هەیە و زۆرینەی دەنگدەران پێکدەهێنن لە کوردستان، دەیەوێت گۆڕانکاریی ریشەیی لە حکومڕانی ئەنجام بدات و خەڵکی کوردستان لەم نائومێدی و دۆخە ناهەموارە رزگار بکات".
هاوڵاتی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە بەغداوە بەشێكی دیكەی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە، كە بڕەكەی 10 ملیار دینارە. ئەمڕۆ شەممە 13ی تەموزی 2024، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاند، "لە بەغداوە بەشێكی دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە، كە بڕەكەی 10 ملیار دینارە، سێ ملیار دیناری بۆ هەولێرە، پێنج ملیار دیناری بۆ سلێمانییە و دوو ملیار دیناریشی بۆ دهۆكە". ئاماژەی بەوەشکردووە، "رێكارە كارگێڕی و داراییەكانی دابەشكردنی ئەو 10 ملیار دینارە بەرەو تەواو بوونە و لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی چەكەكان دەكرێت، هەروەها ئەو پارەیەی دێت بەردەوام دابەش دەكرێت، بەڵام كاتێك پارە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتمان، دواتر چەك دەكرێت و چەكەكانیش كاتیان دەوێت تاوەكو ئامادە دەكرێن و پەسند دەكرێت، بەڵام دڵنیایی دەدەین، پارەی گەنمی جوتیاران زۆر بە رێكوپێكی دابەش دەكرێت و كێشەی نییە". وەک ئاماژەی پێداوە، بە گشتی تاوەكو ئێستا 70 ملیار دیناری پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران هاتووە و بێجگە لەو 10 ملیار دینارەی تازە هاتووە، زیاتر لە 60 ملیار دیناری دیكە نێردرابوو، بەشی زۆری دابەش كراوە. بۆ هەر یەك تۆن گەنم بڕی 850 هەزار دینار دەدرێت و حکومەتی عێراق بڕیاری داوە 700 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت و تاوەكو ئێستاش نزیكی 450 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە و پڕۆسەكەش بەردەوامە.
هاوڵاتی فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق دەڵێت، تورکیا هێرشێكی زهمینی بهرفراوانی بۆ نیو قوڵای كوردستانی عێراق و ناوچه سنوریهكان دهستپێكردووە، كه بههۆیهوه بهدهیان خهڵكی گوندنشین له ژن و مناڵ پیرو پهككهوتهی ئاواره و بێ خانهولانه كردوه و چهندین رهز و باخ و ماڵی هاوڵاتییانی سوتاندووه. ئهمڕۆ ههینی، 12ی تهمموزی 2024، فیدراسیۆنی سهرانسهری پهنابهرانی عێراقی بانگهوازێكی ئاراستهی رێكخراوهكانی مافی مرۆڤ، یهكێتیه كرێكاریهكان و ئازادیخوازان كرد و تیایدا داواكاره كه "بهرامبهر به لهشكركێشی حكومهتی توركیا بۆ سهر خهڵكی كوردستان بێنه دهنگ!". فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق ئەوەی خستۆتەڕوو، ماوهیهكه حكومهتی توركیا به ههزاران سهرباز و تانك و زریپۆشهوه، لهژێرناوی پاراستنی سنورهكان و شهڕ له دژی پهكهكه، هێرشێكی زهمینی بهرفراوانی بۆ نیو قوڵای كوردستانی عێراق و ناوچه سنوریهكان دهستپێكردووه، كه بههۆیهوه بهدهیان خهڵكی گوندنشین له ژن و مناڵ پیرو پهككهوتهی ئاواره و بێ خانهولانه كردوه و چهندین رهز و باخ و ماڵی هاوڵاتیانی سوتاندووه. تهنانهت سووپا و لهشكریان گهیشتوونهته ناو شاری دهۆك و ژیان و ئهمنیهتی خهڵكیان خستۆته مهترسیهوه. ئهمه سهرباری ئهوهی لهماوهی رابردوودا چهندین خهڵكی سڤیل بههۆی هێرشی بهردهوامی توركیاوه ژیانیان لهدهستداوه یان بریندار بوون. باس لەوەشکراوە، ئهم لهشكركێشی و عهسكهرتاریهتهی حكومهتی ئهردۆغان بهشێكه له ململانێیهكی ناوچهیی كه توركیا دهیهوێ به سوودوهرگرتن له دۆخی تازهی جیهان و كێشمهكێشی نێوان زلهێزهكان، جێگای پێی خۆی له ناوچهكهدا قایم بكات، بهتایبهتی دهوری كاریگهری ههبێت له ئارایشدانهوهی ئایندهی سیاسی- ئابوری- ئهمنی عێراق و سوریادا. دەشڵێت، توركیا دهیهوێت له رێگهی باڵادهستی سهربازیهوه له ههرێمی كوردستان و باكووری سوریادا، بهو ئامانجهی خۆی بگات. بهوجۆرهش بتوانێ وهڵامێك به دۆخی ناوخۆیی بداتهوه، كه ئێستا دهسهڵاتهكهی ئهردۆغان لهههموو كات زیاتر رووبهڕووی نهفرهتی خهڵكی كرێكار و زهحمهتكێش و ئازادیخوازی توركیا بۆتهوه. له بانگهوازهكهیدا فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهران، باس لهوه دهكات كه ئهوهی زیاتر دهستدرێژی حكومهتی توركیای بۆ سهر ناوچهكانی كوردستانی عێراق ئاوهڵاكردووه، كهڵك وهرگرتنه له بێدهنگی رێكخراوی نهتهوه یهكگرتووهكان لهلایهك و رهزامهندی ئهمریكا و ههردوو حكومهتی عێراق و ههرێمه لهلایهكی دیكهوه، بهتایبهتی دوای سهردانهكهی ئهردۆغان بۆ بهغدا و ئهنجامدانی كۆمهڵێك رێكهوتن لهگهڵ حكومهتی عێراقدا. ئهوهشی خستووهتهڕوو كه، بێگومان بیانوی توركیا بۆ لهشكركێشی بۆسهر كوردستانی عێراق، لێدانه له چهكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان- پهكهكه لهناو خاكی ههرێمی كوردستاندا، بهڵام ئهوه تهنها پاكانهیهكه بۆ هێرشه بهرفراوانهكهی بۆ داكوتانی قاچی خۆی لهناو خاكی عێراق و دانانی كاریگهری لهسهر دهوڵهتی عێراق تا توركیاش وهكو یاریزانێكی ناوچهیی و ركابهری ئێران، دهوری باڵای ههبێت له عێراقدا، بهتایبهتی كه پرۆژهی (رێگای گهشهپێدان) وهكو پرۆژهیهكی ستراتیژی بڕیاره لهنێوان كهنداو و توركیادا به خاكی عێراقدا تێپهڕێت، كه توركیاو عێراق و قهتهر و ئیمارات به چهند ملیار تێیدا هاوبهشن، به پاڵپشت و هاوكاری چین. له بهشێكی تری بانگهوازهكهدا هاتووه كه ئێمه له فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی له كاتێكدا بهتوندی سهركۆنهی ئهم هێرش و لهشكركێشهیهی حكومهتی توركیا بۆ سهر خهڵكی كوردستان دهكهین، هاوكات داوا له رێكخراوی نهتهوه یهكگرتوهكان و تهواوی رێكخراوهكانی مافی مرۆڤ و یهكیتی كرێكاریی و ئازادیخوازان دهكهین كه بهدهوری شایستهی خۆیان ههڵسن و فشار بهێنن بۆ دهوڵهتی توركیا كه : 1-دهستبهجێ لهشكركێشی سهربازی و تۆپبارانكردنی گوند و ناوچه سنوریهكان رابگرێت. 2- تهواوی هێزهكانی توركیا له كوردستانی عێراق بچنه دهرهوه تا خهڵكی گوندو ناوچهكه بگهڕێنهوه بۆ سهر ماڵ و حاڵ و ژیانیان. 3- قهرهبۆكردنهوهی دانیشتوانی گوندهكان كه زیانیان پێگهیشتوه. جێگەی ئاماژەیە، فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی بهگوێرهی راپۆرتێكی پێشتری تیمی كوردستانی عێراقی CPTی ئهمریكی، له رۆژی 15ی حوزهیرانهوه سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی له سنوری بهرواری باڵاوه دهستیپێكردووه و تائێستا به قوڵایی 15 كیلۆمهتر ھاتووهته ناو خاكی ھهرێمی كوردستانهوه. ئاشكراشیكردووه كه، له سهرهتای دهسپێكردنی ئهو ئۆپهراسیۆنه نوێیهدا تاوهكو ئێستا، توركیا (238) جار بۆردوومان و هێرشی بۆسهر خاكی ههرێمی كوردستان ئهنجامداوه. بههۆی ئهم بۆردوومان و هێرشانه، زیاتر له (20) ههزار دۆنم زهوی كشتوكاڵی و دارستانی ئهو ناوچهیه سوتاون. سهرباری ئهوه، نزیكهی (55٪)ی دارستان و ڕهز و باخی هاووڵاتییانی مهدهنی گوندی سهرگهلێ بههۆی هێرشهكانی توركیاوه سوتاون. راشیگهیاندووه كه "ئۆپهراسیۆنه بهردهوامهكانی توركیا بوونهته هۆی چۆڵبوونی (162) گوند له ههرێمی كوردستان و زیاتر له (602) گوندیش له ژێر مهترسی چۆڵبووندان".
هاوڵاتی سەنتەری میترۆ سەركۆنەی بە ئامانجگرتنی تیمی (چیرا تیڤی و چیرا ئێف ئێم) وهاوڵاتییانی مەدەنی دەكات و داوا لە رێكخراوە نێدەوڵەتییەكان دەكات فشار بكەنە سەر حكومەتی توركیا. ئەمڕۆ هەینی 12ی تەموزی 2024، لە بەیاننامەیەکدا سەنتەری میترۆ بە تووندی سەركۆنەی بە ئامانجگرتنی تیمی (چیرا تیڤی و چیرا ئێف ئێم) وهاوڵاتییانی مەدەنی دەكات و داوا لە رێكخراوە نێدەوڵەتییەكان دەكات فشار بكەنە سەر حكومەتی توركیا بە ئاراستەی دوورخستنەوەی ئاگری شەڕ لەو كەسانەی دەستیان لە هەڵگیرسانی جەنگ نییەو بەشدارنین تیایدا. رۆژی 8ی تەموزی 2024 هێزی ئاسمانی توركیا لە كۆمەڵگەی تل قەسەبی شنگال، رۆژنامەنووسانی تەلەفزیۆنی چیرا تیڤی و چیرا ئێف ئێمی تێدابوو، كردە ئامانج, لەو هێرشەدا بۆسەر كارمەندانی چرا تیڤی و چرا ئێف ئێم، (مەدیا حەسەن كەمال و مراد میرزا برایم، خەلەف خیدر بریندار بوون)، مراد میرزا, پەیامنێری كەناڵی چرا ئێف ئێم، لە نەخۆشخانەیەكی شاری موسڵ لەكاتی نەشتەرگەریدا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا. بەهۆی بۆردوومانی سوپای توركیا، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 11 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و 9 هاوڵاتیی دیكەیش برینداركراون، هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستانیش رۆڵی تەماشاكەر دەبیینن. سەنتەری میترۆ داوا لە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، زانیاری و رونكردنەوە لەسەر رێكەوتنی ئەمنی نێوان خۆیان و حكومەتی توركیا بدەن، تا هاوڵاتییان بڕیاربدەن، چی بكەن؟. لە بەیاننامەکەدا سەنتەری میترۆ داوا حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، رۆڵی تەماشەكەر نەبینن، هاوڵاتییانیان لە ئاگری ئەم جەنگە بپارێزن. لەو هێرشانەی هێزی ئاسمانی و زەمینی سوپای توركیا، بە هیچ شێوەیەك رەچاوی(رێككەوتنی ژنێف ساڵی 1949) نەكراوە كە هەموو بڕگەكانی باس لە پارستنی مافە بنەرەتیەكانی مرۆڤ دەكات لە كاتی سەرهەڵدانی جەنگ و داگیركاری و پاراستنی گیانی خەڵكی سڤیل لە مەیدانی جەنگدا و مافی ئەوانەی دەستیان لە هەڵگیرسانی جەنگ نییەو بەشدارنین تیایدا.
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد ئەمڕۆ لە گوندی ئیسماوای سنووری قەزای بەردەڕەش کەسێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا. شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە هاوڵاتی راگەیاند، "بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 12ی تەموزی 2024، لە گوندی ئیسماوای سنوری قەزای بەردەڕەش کەسێک لەکاتی گەڕانەوەی لە کار لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا". بەپێی وتەی شایەتحاڵەکە بێت، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی "یونس محەمەد"ە و پاسەوانی قوتابخانە بووە و کێشەی کۆمەڵایەتی هەبووە دانیشتووی بەردەڕەش بووە، ئەمڕۆش بە مەبەستی کارکردن چووەتە گوندی ئیسماوا و لەوێ لەلایەن ئامۆزاکەی خۆیەوە کوژراوە.
