هاوڵاتی ئەمڕۆ بەغدا مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی نارد و مووچەی هێزەکانی رۆژ و حسێن یەزدان پەنا و هێزە بیانییەکانی بڕیوە. ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تەموزی 2024، غالب محەمەد، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "وەزارەتی دارایی و ئابووری، خشتەی مووچەی هێزئەمنییەكانی بڵاوكردەوەو ئاماژە بەوەدەكات، بڕی 26 ملیار و 790 ملیۆن دینار کورتهێنان لە کۆی مووچەی ئەو دوو مانگەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان دروست بووە، بەغدا نەیناردووە". ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوەش بودجەی هێزەكانی رۆژ كە پاراستنی هێزەكانی توركیای لە ئەستۆیە لە هەرێمی كوردستان و هێزەكانی حسێن یەزادان پەنا كە ماوەیك دژ بە خۆپیشاندان بەكاریان دەهێنا". ئەوەشی وتوە، "ئێستا دەبێت بۆ خەڵك و هێزە ئەمنییەكان دەركەوتبێت كە قسەكانی ئێمە هەمووی راستبوو كە دەمانوت ئەم هێزانە لە بودجەی هەرێم پارەیان پێ دەدرێت و خەریكی پاراستنی بنەماڵەی بارزانین و هێزی توركیان، هەروەها بەهۆی بندیوارەكان و ئەو هێزانە، هێزی راستەقینەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكان بێ مووچە بوون".
هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەممە، 16ی تەمووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا و رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا . ئەووشخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا ، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەكە و دەركەوت كە مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان گیانی لەدەستداوە. ئاماژی بەوەشکردووە،" لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار بەردەوام بوو سەرنجام دەركەوت كە تۆمەتبار كارمەندە لە فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ، هەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتنی و فەرمانی راستەوخۆی بەڕێز فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ، تۆمەتبار دەستگیركرا و رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرا" . دەشڵێت، لە ئێستادا تۆمەتبار (ف ، ف ، م ) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراق راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەممە، 16ی تەمووزی 2024، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون بۆ کەیسی هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵح دەکەن، کە دوێنێ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە کەلار لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، له پهيوهندييهكى تهلهفۆنيدا، ههواڵى ئهكرهم ساڵح، بهرپرسى لقى 22ی پارتى ديموكراتى كوردستانى پرسى، كه دوێنێ لهبهردهم ماڵى خۆيدا له كهلار له ههوڵێكى تيرۆركردن به تهقاندنهوهى ئۆتۆمبيلهكهى، رزگار بوو. ئەوەشی خستۆتەڕوو، نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ههواڵپرسى و هيواى سهلامهتى بۆ خۆى و ياوهرانى بريندارى، سهركۆنهى ئهو ههوڵه تيرۆرستييه و ههموو ههوڵێكى تيرۆرى سياسى كرد و جهختى لهوه كردهوه لايهنه پهيوهنديدارهكان بهدواداچوون بۆ كهيسهكه دهكهن تاوەكو ئهنجامدهرانى بدۆزرێنهوه و رووبهڕووى ياسا بكرێنهوه. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، ئهكرهم ساڵح وێڕاى ئاماژهكردن به چۆنيهتيى ههوڵه تيرۆرستييهكه و زيانهكانى، سوپاس و پێزانينى بۆ خهمخۆرى و ههواڵپرسى و بهدواداچوونى سهرۆكى ههرێمى كوردستان دووپات كردهوه. جێگەی ئاماژەیە، رووداوەکە کاتژمێر 09:22ی بەیانیی دووشەممە روویدا، کاتێک ئەکرەم ساڵح لەگەڵ پێشمەرگەیەک و شۆفێرەکەی لەنێو ماڵەکەی خۆیدا دەیویست بچێتە دەوام، بەڵام وەک لە کامێرای چاودێری دەردەکەوێت، ئۆتۆمبێلەکەی دەتەقێتەوە، لە رووداوەکەدا هیچ کەسێک بە قورسی بریندار نەبوو.
هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەممە، 16ی تەمووزی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە. بەگوێرەی خشتەكە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە دوو مووچە دابەشدەكرێت. دەشڵێت، بۆ دابەشکردنی دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان، 26 ملیار و 790 ملیۆن دینار کورتهێنانمان هەیە. جێگەی ئاماژەیە، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوکردەوە، کە بەغدا بڕی زیاتر لە 676 ملیار دیناری مووچەی مانگەكانی ئایار و حوزیرانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەكانی خسۆتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەممە، 16ی تەمووزی 2024، بانکى ناوەندى عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ بڕى 268 ملیۆن و 96 هەزار 384 دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو بڕە 12!ملیۆن و 550 هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و 255 ملیۆن و 546 هەزار و 384 دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە. ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە.
هاوڵاتی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (نەپەگە) بڵاوی كردەوە، "لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هێزەكانمان گوزری كوشندەی لە سوپای توركیا داوە، هەروەها لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیا 27 جار بۆردوومانیان كردووە". ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل لە بارەی ئاماری شەڕ و پێكدادانی هێزەكانیان لە گەڵ سوپای توركیادا لە خاكی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، "لە رۆژی 12ی تەمووزی 2024، كاتژمێر 19:20 هێزەكانمان لە ناوچەی هێفتانین بە قەناس سوپای داگیركەریان لە گۆڕەپانی كانی بەی كردە ئامانج و لە ئەنجامدا سەربازێكی توركیا كوژرا، هەروەها رۆژی 13ی تەمووزدا لە ناوچەی ماتینا هێزەكانمان بە چەكی ئۆتۆماتیكی، بولدۆزەرێكی سوپای داگیركەری توركیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە كولكە كردە ئامانج، كە لە ئەنجامدا گورزێكی توند لە بولدۆزەرەكە كەوت و لە كاركردن وەستا". ئاماژە بەوەشكراوە، "هەر رۆژی 13ی تەمووز لە رۆژئاوای ناوچەی زاب هێزەكانمان بە تاكتیكی قەناس سیستەمێكی كامێرای چاودێری سوپای داگیركەری توركیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی كردە ئامانج، هەر لە هەمان رۆژدا یەكینەكانی ژنانی ئازاد بە تاكتیكی قەناس سوپای داگیركەریان كردە ئامانج، كە لە ناو گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودیدا بوون، لە ئەنجامدا سەربازێكی توركیا كوژرا". ئەوەش خراوەتەڕوو، "لە 13ی تەمموزدا هێزەكانمان بە چەكی قورس سوپای داگیركەری توركیایان كردە ئامانج، كە لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە جموجۆڵدا بوون، ئەمەش بووە هۆی وەستاندنی جموجۆڵەكانی سوپای دوژمن، هەروەها هێزەكانمان بە چەكی نیمچە ئۆتۆماتیكی سەربازانی دوژمنیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار كردە ئامانج و گورزێكی توندیان لە شوێنێكی سوپای داگیركەر دا". باس لەوەشكراوە، "لە 14ی تەمووزی 2024، سوپای داگیركەر كە لە هەوڵی جێگیركردنی كەرەستەی جەنگی بوو لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدی، دواتر لێدانێك ئاراستەی پێگەیەكی داگیركەر كرا و كرانە ئامانج، لە ئەنجامدا جموجۆڵەكانی سوپای دوژمن راگیرا، هەمان رۆژ هێزەكانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدی بە قەناس چەند سەربازێكی سوپای داگیركەری توركیایان كردە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو سەربازی توركیا كوژران". دەشڵێت، هێرشەكانی سوپای داگیركەری توركیا لە 12 و 13 و 14ی تەمموزدا بەم شێوەیە بوو، توركیا فڕۆكە جەنگییەكانی نۆ جار گردی شەهید هاوار و شەهید شەریف و بەربازین و سێنین و خانیریان لە دەڤەری خاكورك بۆردومان كرد، 13 جاریش گۆڕەپانەكانی سپیندەر و مەج و زیڤیك و خەیر و كۆزێیان لە ناوچەی كاری بۆردومان كرد، هەروەها پێنج جاریش ناوچەی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە رۆژئاوای زاب بۆردومان كرا، واتە بە گشتی 27 بۆردومان بووە. لە كۆتایدا ئەوە خراوەتەڕوو، لە 14ی تەمووزدا گۆڕەپانەكانی بەرخۆدان لە متینا، كولكە، شیلاز، دەركاڵ لە ناوچەی متینا، گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاب و گۆڕەپانی گردی شەكیف لە ناوچەی خاكورك بەر هێرشی هێلیكۆپتەرەكانی توركیا كەوتوون.
هاوڵاتی پەروەردەی هەولێر، ئاگاداری ئەو مامۆستایانە دەکاتەوە تاوەکو ئێستا هەژماری منیان نەکردووە، دەڵێت، تاوەکو رۆژی پێنجشەممە گەر نەیکەن مووچەکانیان رادەگیرێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، نوسراوێکی ئاراستەی قوتابخانەکان کردووە و دەڵێت، ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی تا ئێستا "هەژماری من"یان نەکردووە ئەگەر تا رۆژی پێنج شەممە 18ی تەمووزی 2024، نەیکەن ئەوا مووچەکانیان رادەگیرێت. جێگەی ئاماژەیە، (هەژماری من) هەژمارێکی بانکییە و سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
هاوڵاتی نرخی زێڕ بەرزبۆوە و یەک ئۆنسەی بە 2428 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەمڕۆ سێشەممە، 16ی تەمووزی 2024، نرخی زێڕ درێژەی دا بە بەرزبوونەوەکانی رۆژی رابردووی خۆی و یەک ئۆنسەی بە 2428 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرزترین ئاستەکانی نرخی زێڕە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا. جێگەی ئاماژەیە، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە؛ بازرگانان چاوەڕوانن بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ کەمبکاتەوە.
هاوڵاتی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارێکی نوێی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی "توطين"کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات. ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەموزی 2024، سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، " بۆ بەدواداچوون دەربارەی چۆنێتی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە توطين، نووسراوی ژمارە (780/د لە 3/6/2024)م ئاڕاستەی وەزیری دارایی عێراق کرد". ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزیری دارایی عێراق بە نووسراوی ژمارە (17819 لە 11/7/2024) هەر سێ بانکی رەشید و رافیدەین و TBI ئاگادارکردووەتەوە لەچۆنێتی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا تایبەت بە توطين". وەزارەتی دارایی عێراق سورە لەسەر ئەنجامدانی "توطين"کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بانکی حکومی فیدڕاڵی رەشیدو رافیدەین و TBI.
هاوڵاتی سبەی سێشەممە بەبۆنەی رۆژی عاشوراوە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە. ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەموزی 2024، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "سبەی سێشەممە، 16-07-2024، بە بۆنەی یادی عاشورا، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمییە'. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئاماژەی بەوەکردووە، "رۆژی چوارشەممە 17-07-2024، دەوامی فەرمیی دەستپێدەکاتەوە".
هاوڵاتی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە رایدەگەیەنێت، هێزەکانیان لە یەکەی شەهید دۆغان زنار حەوت ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان ئەنجام داوە بۆ یادی چەکدارانی بەرخۆدانی 14ی تەموز کە دەیانوت “بەرخۆدان ژیانە”. ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەموزی 2024، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە رایگەیاند، "هێزەکانمان لە یەکەی شەهید دۆغان زینار حەوت ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان ئەنجامدا بۆ یادی چەکدارانی بەرخۆدانی 14ی تەموز کە دەیانوت “بەرخۆدان ژیانە”، خێرایی بەرخۆدانیان لە زیندانی ئامەد زیاد کرد و مێژووییترین ئیرادەیان نیشاندا". لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "لە نێوان سێ بۆ 11ی تەموزدا هێزەکانمان بە فڕۆکە مۆڵگەکانی سوپای تورکیایان لە ناوچەی شەهید دەلیل زاگرۆس لە رۆژئاوای زاب کردە ئامانج و بنکەکانی تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدیە دوو جار، بنکەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار جارێک، بنکەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سەرکەلی چوار جار بۆردوومانکراون". بەپێی راگەیەندراوەکە بێت، ئەم ئۆپەراسیۆنانە بووە هۆی کوژرانی 5 سەربازی تورکیا و برینداربوونی هەشت سەربازی دیکەش، ئەمە جگە لە تێکشکاندنی دوو زرێپۆشی کیربی و زیانگەیاندن بە بنکەکانی تورکیا. ئەوەشخراوەتەڕوو، "هێزەکانی گەریلا لە رێگەی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییە بەردەوامەکانییەوە، ئاستێکی بەرزی قووڵی تاکتیکی، داهێنان، توانا و تەکنیکی بەدەستهێناوە". ئەوەش هاتووە، "ئێمەی گەریلا هێزی ئازادی کوردستان هەموو زانیاریەکان لەگەڵ دیمەنە دۆکیۆمێنتارییەکانی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی یەکەی شەهید دۆغان زونار بۆ گەلی نەتەوەیی و ڕای گشتیمان بڵاو دەکەینەوە، هەروەک پێشتر کردمان، بەڵام تورکیا هیچ کات زیانەکانی خۆی راناگەیەنێت.
هاوڵاتی شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو چەکدارەى داعش کە لە قەرەهەنجیر دەستگیرکراوە، دانى بەوەدا ناوە، لە چیاى پەڵکانە لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین حەشارگەیان هەیە و لەسەر بنەماى ئەو زانیارییە ئەو حەشارگەیە بۆردوومان کراوە. ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەموزی 2024، شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق رایگەیاند، "ئەو چەکدارەى داعش کە لە قەرەهەنجیر دەستگیر کراوە، دانى بەوەدا ناوە، لە چیاى پەڵکانە لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین حەشارگەیان هەیە و لەسەر بنەماى ئەو زانیارییە ئەو حەشارگەیە بۆردوومان کراوە". ئاماژە بەوەشکراوە، "یەکەى ئاسمانیى سەربازیى عێراق لە رێگەى فڕۆکەى ئێف 16وە بۆردوومانى ئەو حەشارگەیەى داعشی کردووە، وێڕاى خاپوورکردنى حەشارگەکە، ژمارەیەک چەکدارى داعش لەو بۆردوومانەدا کوژراون". لە 14ى تەموزی 2024، لە ناحیەی قەرەهەنجیری سنووری پارێزگای کەرکوک ئاسایش و دوو چەکداری داعش رووبەڕووی یەک بوونەوە، لە ئەنجامدا چەکدارێکی داعش کوژراو و کارمەندێکی ئاسایش-یش گیانی لەدەستدا، هەروەها چەکدارێکی داعشیش بە برینداری دەستگیرکرا.
هاوڵاتی سبەی ماوەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت. ئهمرۆ یەکشەممە، 14ی تەمووزی 2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند،سبەینێ دووشەممە 15ی تەمموزی 2024، لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی، ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانییەکان و پارتە سیاسییەکان و کاندیدای تاک و پێکهاتەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت. جێگەی ئاماژەیە، كه رۆژی 3ی تەمموزی 2024،کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بریاریدابوو لە 4 تا 15ی تەمموزی 2024، قۆناغی وەرگرتنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانی و پارتە سیاسییەکان و کاندیدانی سەربەخۆ و کاندیدانی پێکهاتەکان بەردەوام بێت کە خواستی بەشداربوونیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەیە.
هاوڵاتی سبەی ماوەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت. ئهمرۆ یەکشەممە، 14ی تەمووزی 2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند،سبەینێ دووشەممە 15ی تەمموزی 2024، لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی، ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانییەکان و پارتە سیاسییەکان و کاندیدای تاک و پێکهاتەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت. جێگەی ئاماژەیە، كه رۆژی 3ی تەمموزی 2024،کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بریاریدابوو لە 4 تا 15ی تەمموزی 2024، قۆناغی وەرگرتنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانی و پارتە سیاسییەکان و کاندیدانی سەربەخۆ و کاندیدانی پێکهاتەکان بەردەوام بێت کە خواستی بەشداربوونیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەیە.
هاوڵاتی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت, پابەندین بە رێکەوتنی ئۆپیک بۆ ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی داواکراو کە چوار ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا. ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی تەمووزی 2024، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەو پشکەی بۆ عێراق دانراوە بەپێی رێککەوتنی رێکخراوی ئۆپیک دەبێت ڕۆژانە بڕی 148 ھەزار بەرمیل نەوت کەمتر بەرھەمبھێنێت. وتیشی، پابەندن بە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی داواکراو کە چوار ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا بەپێی رێکەوتنەکە بۆ مانگی تەمووز و مانگەکانی داھاتوو. ئاماژە بەوەشکراوە، قەرەبووکردنەوەی زیادەی بەرھەمھێنانی نەوت تا مانگی ئەیلولی 2025 بەردەوام دەبێت.
