هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان( هه‌ده‌په) ره‌خنه له هه‌ڵوێستى پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کانى تورکیا ده‌گرێت به‌رامبه‌ر به چاره‌سه‌رى پرسى کورد و ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر پارته‌که‌شیان دابخرێت، ده‌توانن هاوکێشه‌ى سیاسى له‌و وڵاته بگۆڕن. مه‌دحه‌ت سانجار، هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په رایگه‌یاند:" پارته‌کانى ئۆپۆزسیۆن ده‌توانن به‌رنامه و پلانیان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کورد، به‌ڵام ئه‌وان ترسیان له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کورد هه‌یه و به‌شێکیان لێدوانى خراپ و جێگه‌ى نیگه‌رانى ده‌ده‌ن، که مایه‌ى شه‌رمه‌زارییه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ى له تورکیا ده‌کرێنه سه‌ر هه‌ده‌په، ته‌نها هێرش نین بۆ سه‌ر پارتێک، به‌ڵکوو هێرشن بۆ سه‌ر دیموکراسى له‌و وڵاته". هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په راشیگه‌یاند: "پارته‌که‌یان ئه‌و هێزه‌ى هه‌یه بتوانێت له ئه‌گه‌رى داخستندا به‌رگرى له خۆى بکات، هه‌روه‌ها به‌رنامه و پلانى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووش هه‌یه". هاوکات سانجار جه‌ختیشیکرده‌وه: "ئێمه وه‌کوو هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ ئه‌وه داین تورکیا بچێته ناو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌وه و له‌و ڕووه‌شه‌وه ئاماده‌کاریى کراوه. ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په دابخه‌ن، ئه‌وه بزانن ئه‌وه‌ى هاوکێشه‌ى سیاسى له تورکیا ده‌گۆڕێت هه‌ر ئێمه‌ین و ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنین".
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى سووریا، کۆبوویه‌وه‌و رایگه‌یاند:" حکومه‌تى په‌کین دژى هه‌ر جۆره هه‌وڵێکه، که ئامانجى بێت، سیسته‌مى سیاسى و حوکمڕانى له سووریا بگۆڕێت". ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 18ى ته‌موزى 2021، وانگ یی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و دژایه‌تى خۆى بۆ ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌کى له کاروبارى ناوخۆى سووریا ده‌ربڕى و رایگه‌یاند:" سه‌رجه‌م ده‌ستوه‌ردانه‌کان له رابردوودا شکستیان هێناوه و له داهاتووشدا هیچ ئه‌نجامێک به‌ده‌ست ناهێنن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" چین به‌رده‌وام پشتیوانى له دیمه‌شق ده‌کات و هه‌ڵوێستى له‌و باره‌یه‌وه به نه‌گۆڕى ده‌مێنێته‌وه". له به‌رامبه‌ردا، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکى سووریا رایگه‌یاند:" سووریا به پشتیوانى وڵاتانى وه‌ک چین به‌رده‌وامه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى بۆ ده‌ستوه‌ردان له کاروبارى ناوخۆى سووریا ده‌درێن".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق چه‌ند راسپارده‌یه‌کى بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌رزکرده‌وه بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست له رۆژانى جه‌ژندا به ئامانجى رێگرى له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاترى ئاماره‌کانى کۆرۆنا. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له راگه‌یه‌نراوێکدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق پێشنیاریکردووه رێوشوێنى به‌په‌له بگیرێته‌به‌ر، له‌ناویاندا قه‌ده‌غه‌ى گشتى هاتوچۆ. هەر لەنوسراوەکەدا داواکراوە، سەرجەم گردبونەوەو کۆڕ‌و کۆبونەوەو تێکەڵبونێکی هاوڵاتییان قەدەغەبکرێت‌و سەرجەم پەرستگاو شوێنە ئاینییەکان، واتە مزگەوت‌و تەکیەو کەنسیەکان بۆ ماوەی 28 ڕۆژ دابخرێن‌و خوێندنی ئامادەبون لەسەرجەم دامودەزگاو قوتابخانەو پەیمانگا حکومی‌و ئەهلییەکانیش بۆ ماوەی28 ڕۆژ ڕابگیرێت‌و هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان قەدەغەبکرێت، تەنها بۆ حاڵەتی مرۆیی ڕێگە بدرێت بەهاوڵاتیان هاتوچۆبکەن.
هاوڵاتى پاش ئه‌نجامدانى چه‌ندین کۆبونه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانى ڕێکخراوى ئۆپێک پڵه‌س له‌سه‌ر زیادکردنى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت رێککه‌وتن و پشکى عێراق رۆژانه زیادکردنى هه‌نارده‌ى 150 هه‌زار به‌رمیل ده‌بێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 18ى ته‌موزى 2021، ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه، ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانى (ئۆپێک پڵه‌س) ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ده‌ربڕى بۆ مانگى ئابى داهاتوو. هه‌روه‌ها بریاردراوه که پشکى وڵاتى ئیمارات بۆ سێ ملیۆن و (500) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژیکدا به‌رزده‌کرێته‌وه و هێڵى بنه‌ڕه‌تى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى هه‌ردوو وڵاتى عێراق و کوه‌یتیش به‌بڕى (150) هه‌زار به‌رمیل زیاد ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌شداربووانى کۆبونه‌وه‌که رێککه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌مانگى ئایارى ساڵى داهاتوو هه‌ریه‌ک له سعودیه و روسیا 11 ملیۆن و 500 به‌رمیل نه‌وت له رۆژێکدا به‌رهه‌م بهێنن.
هاوڵاتى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش داوا له هاونیشتمانیانى باکوورى کوردستان ده‌کات گوێ به‌ده‌نگۆکان نه‌ده‌ن و ڤاکسین وه‌ربگرن بۆ پاراستنى گیانیان له په‌تاى کۆرۆنا و متمانه به زانست بکه‌ن. سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) که ئێستا له گرتووخانه‌ى ئه‌درنه له زینداندایه له هه‌ژمارى خۆى له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "رێژه‌ى وه‌رگرتنى ڤاکسین له ژماره‌یه‌ک شار و شارۆچکه‌کانماندا زۆر که‌مه، تکا له هاونیشتمانیانمان ده‌که‌م، ئه‌وانه‌ى دوودڵن له وه‌رگرتنى ڤاکسین و تا ئێستا وه‌ریاننه‌گرتووه، به‌زووترین کات خۆیان ناونووس بکه‌ن و ڤاکسین وه‌ربگرن". هه‌روه‌ها ده‌میرتاش له تویته‌که‌یدا تکا ده‌کات و ده‌نوسێت:" تکایه گوێ به ده‌نگۆکان مه‌ده‌ن، راست نین. متمانه به زانست بکه‌ن". تا ئێستا پێنج ملیۆن و 470 هه‌زار و 764 که‌س له باکوورى کوردستان و تورکیا تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و پێنج ملیۆن و 124 هه‌زار و 661 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه و 50 هه‌زار و 155 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی و پاراستنی کۆمەڵ لەئیمارات ئاشکرایکرد، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لەبارەی چارەسەری (سۆترۆڤیماب) دژی کۆرۆنا راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد ئەو دەرمانە چارەسەری کۆرۆنا دەکات. لێکۆڵینەوەکە بەهاوکاری دەسەڵاتدارێتی تەندروستی ئیمارات ئەنجامدراوە و تێیدا دەرکەوتوە دەرمانی (سۆترۆڤیماب) کاریگەریی دژی کۆرۆنا هەیە و دەتوانرێت بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو پەتایە سودی لێوەربگیرێت. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەو دەرمانە پێگەیشتوان، ژنانی دوگیان، منداڵانی سەرو 12 ساڵ و زۆربەی ئەو کەسانە چارەسەر دەکات کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە. لەو لێکۆڵینەوەیەدا، شەش هەزار و 175 توشبوی کۆرۆنا چارەسەرەکەیان وەرگرتوە کە لەسەدا 52 یان تەمەنیان لەسەرو 50 ساڵییەوە بوە، دواتر دەرکەوتوە باری تەندروستییان زۆر باشتر بوە.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عێراق ئاشکرایکرد، سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق زۆرینه‌ى سه‌رکرده سیاسییه‌کانى له ناسنامه‌ى ئه‌و لایه‌نه ئاگادار کردووه‌ته‌وه که بکوژه‌که‌ى هیشام هاشمى شیکه‌ره‌وه‌ى دیارى عێراقى ئه‌ندامێتى. ئه‌مڕۆ 17ى ته‌موزى 2021، عه‌لا‌و ڕوبه‌یعى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکردووه‌ته‌وه، پێویسته پشتگیرى هه‌وڵى دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کان بکرێت بۆ ڕاوه‌دونانى بکوژى خۆپیشانده‌ران و ڕۆژنامه‌نوسان و چالاکوانان و که‌سه به‌توانا عێراقییه‌کان و ئه‌و دامه‌زراوانه له‌و که‌سانه پاک بکرێنه‌وه که چێنراون تێیاندا. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که مسته‌فا کازمى ناسنامه ئه‌و لایه‌نه‌ى بۆ زۆرینه‌ى سه‌رکرده سیاسیه‌کان ئاشکرا کردووه که بکوژه‌که‌ى هیشام هاشمى ئه‌ندامێتى، بۆیه داوا ده‌کات ناوى ئه‌و لایه‌نه ئاشکرا بکرێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو سنوردارکردنى کرده‌وه تاوانکاریه‌کان، تا گه‌لى عێراقى بزانن کێ له‌گه‌ڵیانه و کێش بازرگانى به ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانیانه‌وه ده‌کات. پێشتر دانپێدانانى بکوژى هیشام هاشمى بڵاوکرایه‌وه، که که‌سێکه ناوى "ئه‌حمه‌د کنانى"ه و له داکیبووى ساڵى 1985ه و سه‌ربه یه‌کێک له گروپه چه‌کداره‌کانه، له‌ساڵى 2007 بووه به پۆلیس و پله‌ى ملازمى یه‌کى هه‌بووه. هاوکات ئه‌حمه‌د کنانى باسى له‌وه‌کردووه، دوو ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلێکى جۆرى کرۆلایان پێبووه و چاوه‌ڕێى هاشمییان کردووه بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه، کاتێک گه‌یشتووه به چه‌کێکى جۆرى "غه‌داره" ته‌قه‌ى لێکردووه و دواى ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌که‌ى وه‌ستاوه، به ده‌مانچه چه‌ند گولـله‌یه‌کى تر‌ى پێوه ناوه. به‌پێى وته‌ى شاره‌زایانى ئه‌منى، له دانپێدانانه‌کانى بکوژه‌که و ئه‌و شوێنانه‌ى باسى ده‌کات ده‌رده‌که‌وێت، ناوبراو سه‌ربه میلیشیاى "که‌تیبه‌کانى حزبوڵڵایه". هیشام هاشمى، شاره‌زاى ئه‌منى و ستراتیژى دیارى عێراقى که یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ى زانیارى له‌سه‌ر میلیشیا چه‌کداریه‌کانى سه‌ربه ئێران بڵاوده‌کرده‌وه، له 6ى ته‌موزى 2020 له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ى خۆیدا کوژرا و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیى و ته‌نانه‌ت جیهانیش کاردانه‌وه‌ى لێکه‌وته‌وه.
هاوڵاتى په‌یه‌ده و یه‌په‌گه، هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕستانه‌کانى شه‌هیدان له عه‌فرین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیاوه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن و داوایش له کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ن، سنوورێک بۆ تاوانه‌کانى دابنرێت. ئه‌مرۆ شه‌ممه 17ى ته‌موزى 2021، ئه‌نجوومه‌نى گشتیى پارتى یه‌کێتیى دیموکرات (په‌یه‌ده)، به‌یاننامه‌یه‌کى له‌باره‌ى تێکدان و هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕستانه‌کانى شه‌هیدان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیا و به‌کارهێنانى بۆ مه‌رامى تایبه‌ت، بڵاو کرده‌وه. په‌یه‌ده رایگه‌یاند که ده‌وڵه‌تى تورک و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى که سڵ له هیچ تاوانێک ناکه‌نه‌وه، گۆڕستانى شه‌هیدان هه‌ڵ ده‌ده‌نه‌وه و واى بڵاو ده‌که‌نه‌وه که گۆڕى به‌کۆمه‌ڵن. ئه‌نجوومه‌نى گشتیى په‌یه‌ده، داوا له کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات، هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و سنوورێک بۆ کرده‌وه تاوانکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا دابنێن و ڕۆڵیان هه‌بێت له گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵکى ڕه‌سه‌نى (عه‌فرین، سه‌رێکانى و گرێسپی)ى داگیرکراو بۆ زێدى خۆیان. هاوکات، نوورى مه‌حموود، وته‌بێژى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه)، بانگشه‌کانى ده‌وه‌َه‌تى تورکیا بۆ دۆزینه‌وه‌ى گۆڕى به‌کۆمه‌ڵ له عه‌فرین، ڕه‌ت کرده‌وه و ڕایگه‌یاند:"ده‌وڵه‌تى تورک به به‌رچاوى جیهانه‌وه، گۆڕى شه‌هیده‌کانمان هه‌ڵده‌داته‌وه، کور له‌سێ داره ده‌کات و له‌وێدا ده‌یشارنه‌وه، بۆیه پێویسته کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵوێستیان هه‌بێت‌و سنوورێکى بۆ دابنێن". سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا، ده‌ستیان کردووه به ده‌رهێنانى ته‌رمى شه‌هیدانى عه‌فرین له‌ناو گۆڕه‌کانیان و وێنه و ڤیدیۆى له ڕاگه‌یاندنه‌کانیان بڵاو ده‌که‌نه‌وه، که گوایه ئه‌وانه گۆڕى به‌کۆمه‌ڵن و شه‌ڕڤانانى پێ تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌وانه گۆڕى ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ن، که له‌کاتى به‌رخۆدانى عه‌فریندا، شه‌هید بوون.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانیى نه‌سر په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:"وڵات به قۆناغى مه‌ترسیدارى تیرۆرى کوێرانه تێپه‌ڕیووه که ئامانجى بووه بونى بسڕێته‌وه". حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆکى هاوپه‌یمانیى نه‌سر له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى: "رێز له قسه‌کانى براى به‌ڕێزم موقته‌دا سه‌در ده‌گرم و دوپاتده‌که‌مه‌وه، ئه‌وه داواکاریى هه‌موومانه بۆ خۆڕ‌اگرى و یه‌کڕیزى له‌پێناو رزگارکردنى وڵات و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنێکى بێگه‌رد که عێراقییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى فراوان به‌شداریى تێدا بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى نوێنه‌ره‌کانى خۆیان هه‌ڵبژێرن". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، عێراق زۆر پێویستى به داڕشتنه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتنێکى نوێیه بۆ خزمه‌تکردنى هاوڵاتییان: "وڵات به قۆناغى مه‌ترسیدارى تیرۆرى کوێرانه تێپه‌ڕیوه که ئامانجى بوه بونى بسڕێته‌وه، به‌ڵام به یه‌کڕیزیى عێراقییه‌کان سه‌رکه‌وتین و عێراق به یه‌کگرتویى ماوه‌ته‌وه". رۆژى 15ى ته‌موز ، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌په‌یامێکى ڤیدیۆییدا بێبه‌ریبونى خۆى له حکومه‌تى ئێستا و پێشوى عێراق ده‌ربڕى و رایگه‌یاند، بۆ قۆناغى داهاتوو " به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ناکه‌م، به‌ڵام هیوادارین خه‌ڵکى باش و چاکسازییخواز له‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن". موقته‌دا سه‌در راشیگه‌یاند:"ره‌وته‌که‌یان هیچ کاتێک به‌شێک نیه له‌وانه‌ى ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانى وڵات‌دا و عێراقیان بۆ ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌وێت، به‌ڵکو لاى ره‌وتى سه‌در خۆشه‌ویستى و خزمه‌تکردنى نیشتیمانى له‌هه‌مو کورسى و هه‌ڵبژاردنێک گرنگتره".
هاوڵاتى جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدى ڕایگه‌یاند، سوپاى داگیرکه‌رى تورک، گۆڕى ئه‌و شه‌هیدانه هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، که له‌کاتى به‌رگرییکردن له عه‌فریندا شه‌هیدبوون و وه‌ک گۆڕى به‌کۆمه‌ڵ پیشانى ڕاى گشتیى ده‌دات. جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) له تویته‌رى خۆى نووسیویه‌تی:" سوپاى تورکى داگیرکه‌ر، گۆڕى ئه‌و شه‌هیدانه هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، که له‌کاتى به‌رگرییکردن له عه‌فرین شه‌هیدبوون، دواتر ڕاستییه‌کان ده‌شارنه‌وه و وه‌ک گۆڕێکى به‌کۆمه‌ڵ پێشکه‌شى ڕاى گشتیى جیهانیان ده‌ده‌ن. مه‌زڵوم عه‌بده‌ی، بانگه‌وازیى له کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیى کردووه، که ده‌ستبه‌جێ ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه ڕابگرن و عه‌فرین و دانیشتووانه‌که‌ى له تاوانى جه‌نگ و تاوانى دژ به مرۆڤایه‌تى بپارێزرێن.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمار پێشوازیکرد له رێکخه‌رى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقا. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2021، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێشوازیکرد له برێت مه‌کگۆرک رێکخه‌رى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى رۆژھه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقا و وه‌فدى هاوڕێى و له‌باره‌ى دواین گۆڕانکارییه‌کانى ناوچه‌که و نێوده‌وڵه‌تى گفتوگۆکرا. له‌کۆبوونه‌وکه‌دا گفتوگۆکرا له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانى نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندییه‌کان له‌بواره‌کانى سیاسى و ئه‌منى و ئابوورى و که‌لتوورى له‌چوارچێوه‌ى دیالۆگى ستراتیژیى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها دووپاتکرایه‌وه له‌گرنگى درێژه‌دان به جه‌نگى دژ به تیرۆر و ریشه‌کێشکردنى له‌سه‌رتاسه‌رى ناوچه‌که‌دا. ھه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌رھه‌م ساڵح جه‌ختى له‌گرنگى هێورکردنه‌وه‌ى ته‌نگژه‌کانى ناوچه‌که کرده‌وه به‌پشتبه‌ستن به‌دیالۆگ، ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیرى و سه‌روه‌رى عێراق بنه‌مایه‌کى گرنگى پاراستنى ئاشتى و سه‌قامگیرى و ئارامى ناوچه‌که‌یه، ھاوکات ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که له پێویستى هاوئاهه‌نگى بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دیارده‌ى گۆڕ‌انى که‌شوهه‌وا و پاراستنى ژینگه.
هاوڵاتى ئه‌میندارێتى گشتى حکومه‌تى عێراق له راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له ڕۆژى 18ى ته‌مووز تا 24ى ته‌مووز به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربان له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاکانى حکومه‌ت پشووى فه‌رمى ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئاشکراشیکردووه، له رۆژى 25ى مانگ، ده‌وامى فه‌رمى له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کان ده‌ستپێده‌کاته‌وه. پێشتر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به هه‌مان بۆنه‌وه رۆژانى (18) تا (22)ى ئه‌م مانگه‌ى کرده پشووى فه‌رمى.
هاوڵاتى راوێژکارى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق بۆ کاروبارى هه‌ڵبژاردن دڵنیایى ده‌دات که هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وه‌ش دواى کشانه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در، رابه‌رى ره‌وتى سه‌در له هه‌ڵبژاردنه‌که. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2021، حسێن هینداوى راوێژکارى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند:"کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان جه‌ختى کردۆته‌وه که هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان له واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا که رۆژى 10ى تشرینى یه‌که‌مى ئه‌مساڵه، به‌ڕێوه‌ده‌چێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" بایکۆتکردن یاخود کشانه‌وه له پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن کارناکاته سه‌ر واده‌ى به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنه‌که". ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در، رابه‌رى ره‌وتى سه‌در کشانه‌وه‌ى خۆى له هه‌ڵبژاردنه‌کان راگه‌یاندو بڕیاریشدا ده‌ست له حکومه‌تى ئێستا‌و حکومه‌تى داهاتوى عێراق هه‌ڵبگرێت. دوابه‌دواى ئه‌وه‌ش، حه‌سه‌ن که‌عبی، جێگرى یه‌که‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق و هه‌روه‌ها چه‌ند کاندیدێکى سه‌ربه ره‌وتى سه‌در، کشانه‌وه‌ى خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌که راگه‌یاند. هه‌روه‌ها ئه‌میندارى گشتى حکومه‌تى عێراقیش وه‌ک یه‌که‌م به‌رپرسى حکومه‌ته‌که‌ى کازمى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى پێشکه‌ش به مسته‌فا کازمى کرد.
هاوڵاتى یه‌که‌م به‌رپرسى باڵاى حکومه‌تى عێراق، ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆى له پۆسته‌که‌ى راگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در کشانه‌وه‌ى له حکومه‌ت و بایکۆتکردنى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراقى راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2021، حه‌مید ئه‌لغزی، ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، ده‌ستى له‌کار کێشایه‌وه، که له‌سه‌ر پشکى ره‌وتى سه‌در له پۆسته‌که‌دایه. سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى ته‌موز، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، کشانه‌وه‌ى وه‌زیره‌کانى له کابینه‌ى مسته‌فا کازمى و بایکۆتکردنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراقى راگه‌یاند، که بڕیاره له 10ى ئۆکتۆبه‌رى ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت. ره‌وتى سه‌در، خاوه‌ن گه‌وره‌ترین فراکسیۆنى په‌رله‌مانییه له په‌رله‌مانى عێراق به‌ناوى فراکسیۆنى سائیروون.
سازدانی: هاوڵاتى عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری ئاشتی و دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كە بەهۆی بڵاوكردنەوەی پۆستێك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ تیرۆری درایە پاڵ و بەدوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیكردن سزادرا. رۆژی 17ی ئازاری 2021 لەپەرلەمانی توركیا مافی پەرلەمانتاری لێوەرگیرایەوەو لە 21ی ئازار لەپەرلەمان دەستبەسەركراو هەمان رۆژ دوای ئەوەی وتەی لێوەرگیرا، ئازاد كرا، بەڵام جارێكی تر‌و لەدووی نیسانی 2021 دەستگیركرایەوەو خرایە زیندانەوە. گەرگەرلیئۆغلۆ لەیەكەم چاوپێكەوتنیدا لەدوای ئازادبوونی بۆ هاوڵاتى دەدوێت و دەڵێت:» هەدەپە لە 12%ی زیاتری دەنگدەرانی توركیا پێكدەهێنێت، هەرگیز رێگە بەداخستنی هەدەپە نادەین، بۆیە ئەكەپەو مەهەپە بەرپرسیاریەتی داخستنی هەدەپە دەكەوێتە ئەستۆیان و توانای ئەوەشیان نییە دایبخەن». هاوڵاتى: هۆكاری دەستگیركردنەكەتان چی بوو وەك پەرلەمانتارێكی هەدەپە؟ عومەر فاروق: لەتوركیادا تاكە هۆكاری دەستگیركردنی من و هەموو هەدەپەییەكان كەئێستا لەزیندانن هەر كوردبوونە هۆكاری دیكە نییە، رێبەر ئاپۆ بۆ دەستگیر كراوە؟ سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن و گوڵتان كشناك و هەزاران ئەندامی دیكەی هەپەدە بۆ دەستگیركراون؟ ئایا ئەمانە كەسیان كوشتووە ئایا پارەی دەوڵەتیان دزیوە، نەخێر، ئێمە تەنیا لەبەرئەوەی كوردین و دەمانەوێ بەكوردی بژین و بخوێنین و هەبین، بەڵام بۆ ئەوەی نەبین، بیانووی جۆراوجۆر دەهێننەوە. بە من دەڵێن بانگەشەت بۆ تیرۆر كردوە لەتویتەردا، بەیەكێكی تر دەڵێن تۆ لەگەڵ تیرۆریستان دانیشتووی، بەیەكێكی تر دەڵێن، سوكایەتیت بەسەرۆك كۆمار كردووە، بۆ هەر یەكێك بیانوویەك دەدۆزنەوە، بەڵام مەسەلە ئەساسەكە كورد بوونەو ئیرادەی گەلی كوردە كە دەیانەوێ تێكی بشكێنن كەئەمەش هەرگیز روونادات. هاوڵاتى: چۆن ئێوە ئازادكران و ئەوانی دیكەی هەدەپە هەر لەزیندانن؟ عومەر فاروق: دەوڵەت دۆسییەكی چەندین لاپەڕەیی بۆ هۆنیبوومەوە كە هەمووی دوور بوون لەڕاستییەوە، هیچ بەڵگەیەك لەسەر ئەو تۆمەتباركردنەم نەبوو، ئەوان تاكە بەڵگە ئەو تویتەبوو كە كردبووم، بەڵام هیچ گرنگیەكی نەبوو، نە پشتگیركردن بوو لەپەكەكە، نە سوكایەتی بوو بە ئەردۆغان، نە هیچ مەترسییەك، بۆیە دادگا بڕیاریدا بەئازادكردنم. لەگەڵ ئەوەی كە من هیچ شتێكم لەسەر نەبوو دەستگیركردنم بڕیارێكی نادادپەروەرانە بوو، دەوڵەت دەیەوێت وا نیشانی بدات ئەوان پابەندی دیموكراسین و ئەوەتا پەرلەمانتاریشیان ئازاد كردووەو هیچی لەسەر نەبووە، بەڵام ئەوانی دیكە كە لەزیندانن تاوانیان كردووەو تیرۆریستن!!، كە ئەمە شەڕێكی دەروونییە لەگەڵ گەلی كورد‌و بەتایبەت هەدەپە دەیكەن، دۆسییەی من و هەموو دۆسییەی ئەوانی دیكە وەكو یەكەو هیچی بەڵگەو دیكۆمێنتیان بۆ تاوانباریكردنی سەركردەكانی ئێمە پێنییە. هاوڵاتى: لەڤیدیۆكاندا دەردەكەوێت پۆلیس بەشێوەیەكی نائاسایی دەستگیرت دەكەن، ئایا لەزیندان ئەشكەنجەنەدرای؟ عومەر فاروق: نەخێر ئەوە هەر ئەو ساتەبوو كە بەشێوازی نامرۆڤانەی خۆیان كەپێی راهاتوون منیان گرت، ئەشكەنجەی جەستەیی نەدرام، بەڵام ئەگەر ئەشكەنجەدانی فیزیكیش نەبێت، هەمیشە ئەشكەنجەدانی دەروونی هەیە. بەڵێ ئەشكەنجەدانی دەروونی لە رێبەر ئاپۆوە تاهاووڵاتییەكی سادەی كورد هەیە، بەڵام هەرگیز دەروون و ئیرادەی گەلی كورد ناشكێت، ئەوان ئەشكەنجە دەخۆن كەگەلی كورد بەو بەهێزییەوە دەبینن لەزیندان، ئەوان ئەشكەنجە دەخۆن كە زەردەخەنەكانی بەڕێز دەمیرتاش و ئێمە دەبینن، ئەوەندەی تر ئیرادەی گەلی كوردیان بۆ رووندەبێتەوە. هاوڵاتى: پێشبینی ئەوە دەكەیت دەستگیربكرێیتەوە؟ عومەر فاروق: ئەمە هەمیشە ئەگەرێكی كراوەیە، ئێمە بۆ ئەم گەلە تێكۆشان دەكەین لەسەر ئەم رێگەیە هەزاران ئاستەنگ و ناڕەحەتی هەیە، زیندان هەیە ئاوارەبوون هەیە، خۆڕاگرتن لەبەردەم ئەشكەنجە هەیە، رێگای بەرگریكردن لەگەلی كورد رێگایەكی گوڵڕێژ نەكراوە، ئێستا دوای ئازادبوونم دەست بەچالاكییەكانم دەكەمەوە لەپەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان، دوور نییە سبەینێ بمخەنەوە زیندان، چونكە ئەوان لەچالاكی هەدەپە دەترسن، لەكورد دەترسن بۆ ئەوەش لەهەموو شوێنێك رووبەڕووی كورد دەبنەوە، بەڵام تێكۆشانی ئێمە لەزیندان و دەرەوەی زیندان بەردەوامە. هاوڵاتى: ئەو چەند مانگەی لەزیندان بووی ئەوەی بینیت و هەستت كرد رەوشی زیندانیان چۆنە؟ عومەر فاروق: بەدڵنیاییەوە زۆر خراپە، رەوشی زیندانیان زۆر خراپەو مافی مرۆڤ پێشێل دەكرێت، ئەمە كارێكی خراپە، مرۆڤ لەهەموو شتێك بەبەهاترەو شایەنی ئەو هەموو ئازار‌و ئەشكەنجەدانە نییە، خوا بەو گەورەییەی خۆیەوە رێزی لەمرۆڤ گرتووە، بەڵام ئەمان بێڕێزی بە مرۆڤ دەكەن، لەزیندان چیرۆكی خەمناك هەیە، من هەستم بەخەمێكی گەورە دەكرد، بەردەوام دەمپرسی ئەو هەموو بێڕێزییە بەرامبەر مرۆڤ بۆچی؟. هاوڵاتى: بۆچی ماوەیەكە گۆشەگیرییەكان لەسەر ئۆجەلان توند كراونەتەوە؟ عومەر فاروق: كاتێك پێویستیان دەبێت گۆشەگیری شل دەكەن و كاتێك پێویستیان نەبێت گۆشەگیری قورس دەكەن، بەڵام ئەو گۆشەگیرییە لەسەر هەموانە. نەك تەنها لەسەر كوردان، بەڵكو ئەو گۆشەگیرییە لەسەر هەموو توركیایە، لەئەساسدا كێشەكان لای رێبەر ئاپۆ چارەسەر دەبن، ئێمە ئازادیمان دەوێت و ناونیشانیش بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە دیارە، نە پێویستی بە ئەمریكا هەیە و نە بە روسیا، ئیمراڵی نزیكەو بڕۆن بۆ ئەوێ. دەبێت ئێمە گۆشەگیری تێكبشكێنین، كاتێك ئێمە ئەو گۆشەگیرییە تێكبشكێنین، هەم رێبەر ئۆجالان و هەم ئێمەش ئازاد دەبین. هاوڵاتى: بۆچی لەم چەند ساڵەی دواییدا ئەوەندە فشارەكان لەسەر كورد توندبوونەتەوە؟ عومەر فاروق: سیاسەتی دەسەڵاتی ئاكەپەو مەهەپە دوژمنایەتی گەلی كوردە، شەش ساڵە هێرش و سیاسەتی قێزەون بەردەوامی پێدەدەن، تا ئەمڕۆ ئەنجامیان بەدەستنەهێناوە و لەئێستاش بەدواوە ئەنجام بەدەستناهێنن. دەبینین كە قێزەونی ئەوان لەئاستی هەرە باڵادایە، لەسەر بناغەی دوژمنایەتی كورد هاوپەیمانی دروست دەكەن و بەئاشكرا دژایەتی كورد دەكەن و نایشارنەوە، بەفشارو هێرش و ئۆپەراسیۆنەكان لەشارەكان، دەیانەوێت ئەنجام بەدەستبهێنن. هاوڵاتى: وەك هەدەپە چۆن سەیری ئەو لەشكركێشەی توركیا دەكەن لەخاكی هەرێمی كوردستاندا؟ عومەر فاروق: ئەردۆغان پلانێكی فراوانخوازی عوسمانیانەی هەیە لەناوچەكەدا بەڕێوەدەبات كەمێژووەكەی لە (100) ساڵی رابردوو داڕێژراوە، ئەردۆغان بەردەوامە لەداڕشتنی پلانەكەی، لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت دەسەڵاتی تەواوی بەسەر رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست و لیبیا‌و میسردا پەیدا بكات، ئەردۆغان دەیەوێت بەرگێكی ئیسلامیانە بكات بەسەر فراوانخوازییەكانیدا و سود لەگروپە چەكدارەكانی سوریا‌و عێراق وەربگرێت تا بتوانێت وەك بەكرێگیراوێك لەجەنگەكانی دژ بەوڵاتان بەكاریانبهێنێت. هاوڵاتى: دۆسییەی داخستنی هەدەپە گەیشت بەكوێ؟ عومەر فاروق: ئەم دۆسیەیە لەدادگایە، هیچ بەڵگەو بیانوویەكیان نیە، بەدوای ریزكردن و دۆزینەوەی بیانوودا دەگەڕێن، لەگەڵ ئەوەشدا فشار زۆر لەسەر ئەپەكە و ئەردۆغان هەیە كە ئەم بڕیارە رابگرن، بەڵام ئەوان هەموو خەباتێك دەكەن بۆ ئەوەی هەدەپە بوەستێنن لەو تێكۆشانەی بەڕێوەی دەبات. هەدەپە لە ١٢%ی زیاتری دەنگدەرانی توركیا پێكدەهێنێت، چۆن پارتێك نوێنەرایەتی لە ١٢% بكات دایدەخات، ئێمە رێگە بەداخستنی هەدەپە نادەین، درێژە بەم رێبازەمان دەدەین، ئەگەر دادگای دەستووری لەكۆتایی ئەم پرۆسەیەدا بڕیاری داخستنی هەدەپە بدات، ئابوڕووچوونێكە بۆ یاسا‌و دەستوری توركیا، جگە لەوەش ئەكەپەو مەهەپە بەرپرسیارییەتی داخستنی هەدەپە دەكەوێتە ئەستۆیان، بۆیە ئەكەپەو مەهەپە توانای ئەوەیان نییە هەدەپە دابخەن. هاوڵاتى: دەوترێت لەسەر داخستنی هەدەپە ناكۆكییەك لەنێوان ئەكەپەو مەهەپە هەیە ئەمە تاچەند راستە؟ عومەر فاروق: ماوەیەك پێش ئێستا هەندێ كێشە دەركەوتن كەدەریدەخەن ناكۆكییەك لەئارادا بێت، قسەكانی دەوڵەت باخچەلی هەندێ ناكۆكی پیشاندا، بەڵام ئەكەپەو مەهەپە خاوەنی یەك زهنیەتین بۆ مانەوەیان پشتگیری یەكتر دەكەن، بۆ ئەوەش لەسەر دژایەتی گەلی كورد كۆكن. هاوڵاتى: دەوترێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو هەدەپە بەنیازە لەگەڵ پارتەكەی ئەحمەد داود ئۆغلۆ و عەلی باباجان یان جەهەپە هاوپەیمانی پێكبهێنن؟ عومەر فاروق: نەخێر ئەوە راست نییە، هەدەپە هیچ هاوپەیمانیەتیەك پێكناهێنێت لەگەڵ ئەو هێزانەی كەدژی گەلی كورد لە تێكۆشاندان، بەڵام جارێ زووە بۆ ئەو بڕیارەو دەكرێت لەداهاتوودا هەدەپە بیر لەڕێگای سێییەم بكاتەوە بۆ هەڵبژاردن. هاوڵاتى: رێگای سێیەم چییە؟ عومەر فاروق رێگای سێیەم هاوپەیمانییەتی دیموكراتییە كەئەو هێزانەن كار بۆ دیموكراتیزەكردنی توركیا دەكەن و بڕوایان بەدیموكراسی و مافی گەلانی دیكەش هەیە.