حکومەتی ئێران رایگەیاند؛ پلانی هەیە بۆ گەڕانەوەی ئەو کسانەی لە وڵاتانی دەرەوە نیشتەجێن و سەرۆک کۆماریش بەڵێن دەدات دەستگیر نەکرێن و لێکۆڵینەوەیان لێنەکرێت. بە پێی پلانێکی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران هەوڵی گەڕانەوەی ئەو کەسانە دەدرێت کە وڵاتەیان جێهێشتوە و حکومەت ئاسانکارییان بۆ دەکات کە بە بێ سزادان و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان بگەڕێنەوە وڵات و زێدی خۆیان. میدیاکانی ئێران بڵاویان کردوەتەوە ؛حکومەت بە دیارییکرداوی دەیەوێت ئەو گەنج و لاوە وەرزشکار و پاڵەوان، خوێندکار و هونەرمەندانە رازی بکات بە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان کە بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی پێنج مانگی رابردو رویان لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە کردوە. لە پلانەکەی حکومەتی ئێران کە رەئیسی ئامادەی کردوە، بەڵێن بەو کەسانە دەدرێت کە خوازیارن بگەڕێنەوە وڵاتەکە کە بە هیچ شێوەیەک فشاریان نەخرێتەسەر و لە لایەن پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانەوە لێکۆڵینەوەیان لێنەکرێت. ئەو پلانەی رەئیسی لە کاتێکدا لە ماوەی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاترین پاڵەوان و یاریزان و هونەرمەندی ناودار وڵاتەکە و زێدی خۆیان جێهێشتوە و دژی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوە لێدوانیان داوە. سەرەڕای ئەوەی لە ساڵانی رابردوشدا حکومەت هەوڵی هاوشێوەی داوە بەڵام زۆربەی ئەو کەسانەی لە ئەوروپا و ئەمریکاوە گەڕاونەتەوە روبەڕوی تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتانی بیانی کراونەتەوە و سزا دراون. لە خۆپیشاندانەکانی دوا مەرگی ژینا ئەمینی زیاتر لە 80 کەسی خەڵکی ئێران کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی بیانی بون دەستگیرکراون و تا ئێستا زۆرینەیان لە زیندانەکاندان.
وهزیری دارایی عێراق: كێشهی بهرزبونهوهی نرخی دۆلار بهرامبهر بهدیناری عێراقی به ئیرادهی حكومی و جهماوهری چارهسهركرا، لهئێستاشدا حكومهت بهرنامهیهكی گهوره جێبهجێدهكات كه كاریگهری ئهرێنی لهسهر ژیانی كۆمهڵگه دهبێت. تهیف سامی وەزیری دارایی عێراق، ئەمڕۆ له میانی بهشداریكردنی له كۆڕبهندی بهردهوامیی دارایی كه له ئیمارات بهڕێوهچو له وتارێكدا وتی: حكومهتی عێراق بهرنامهیهكی گهورهی له ئاستی ئابوری و دارایی جێبهجێدهكات كه كاریگهری ئهرێنی لهسهر ژیانی كۆمهڵگه و دامهزراوهیی دهوڵهت بۆ بهدهستهێنانی بهردهوامیی دارایی دهبێت. دەربارەی بهرزبونهوهی نرخی دۆلار بهرامبهر بهدینار لەماوەی ڕابردوو، تهیف سامی ڕایگەیاند، كێشهی بهرزبونهوهی نرخی دۆلار بهرامبهر بهدینار به ئیرادهی حكومی و جهماوهری بۆ بهرزكردنهوهی نرخی دیناری عێراقی چارهسهر كرا. هەروەها دەربارەی ئامادەکارییەکانی بودجەی ساڵی نوێ، سامی ئاماژەی بەوەدا، حكومهت له لێواری تهواوكردنی كارهكانه لهسهر بودجهی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2023.
هاوڵاتی لە ناوچەی دەفنەی پارێزگای هاتای کە بومەلەرزەکە کاریگەریەکی زۆری لەو ناوچەیە دروست کردووە، سێ کەس کە پیکابێکیان پێبووە و کەلوپەلی ماڵانیان بار کردبوو، لەلایەن هەندێک کەسی دیکەوە بە لێدان و ئەشکەنجە کوژران. رۆژی ٦ی شوباتی ئەمساڵ بومەلەرزەیەکی بەهێز کە ناوەندەکەی پارێزگای مەرەشی باکوری کوردستان بوو روویدا و کاریگەری لەسەر ١٠ پارێزگای تورکیا و باکوری کوردستان و چوار پارێزگای سوریا و رۆژئاوای کوردستان دروست کرد. لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دیمەنێکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە کە سێ کەس بە دەموچاوی خوێناویەوە لەسەر زەوی کەوتون. باسی ئەوە دەکرێت کە ئەو سێ کەسە لە هاتای دەستیان بە تاڵانی کردووە و کەلوپەلی ماڵانیان دزیوە. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لە تۆڕەکاندا بڵاودەکرێنەوە، سێ کەسەکە بە ئەشکەنجە و لێدان کوژراون. لە ماوەی چەند رۆژی دوای بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا، چەندین دیمەنی بەم شێوەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوونەتەوە کە سەربازانی تورکیا، چەندین کەس بە تۆمەتی دزیکردن لە باڵەخانە رووخاوەکاندا ئەشکەنجە دەدەن. بەگوێرەی ئامارێکی ئاژانسی ئەنادۆڵۆی فەرمی تورکیا، تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٠٠ کەس لەو شارانەی کە زیانیان بەرکەوتووە، بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکراون.
پۆلیسی تورکیا لە شاری سەمسور 5 گەنجی کوردی دەستگیرکرد و ئەشکەنجەی دان، کە بە خۆبەخش لە ئامەدەوە بە مەبەستی رزگارکردنی هاوڵاتیان چوونەتە ئەو شارە. رەجەب تانریڤەردی، ئایدن تانریڤەردی، یوسف ئاباتای، ئیبراهیم تانریڤەردی و ئەرهان تانریڤەردی کە لە قایمقامی ناوچەی چناری ئامەد مۆڵەتیان وەرگرتبوو، کە بە شێوەیەکی خۆبەخش بەشداری لە هەڵمەتی رزگارکردنی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە بکەن، لە سەمسور لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران. ئاژانسی میزۆپۆتامیا رایگەیاند، ئەو گەنجانە دوێنێ تەرمێکیان لەژێر باڵەخانە رووخاوەکاندا دەرهێنابوو، بەڵام لەکاتی گەڕانەوەیاندا بۆ رزگارکردنی هاوڵاتیانی دیکە لەلایەن جەندرمەکانەوە وەک کەسانی گۆماناوی دەستگیرکران. جەندرمەکان ئەو 5 کەسیان رادەستی پۆلیس کرد. گەنجەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ئەشکەنجەدران و دواتر بەبێ جلوبەرگ و بە رووتی لە شاری سەمسور دەرکران.
شەوی رابردوو لە پارێزگای موسەننای باشووری عێراق، لە روبەڕوبوونەوەیەکدا،ئەفسەرێک و دوو ئەندامی باندێک کوژران. لەم بارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوێنێ شەممە، 11ی2ی2023، بڵاویکردەوە، لە ناوچەی ئوم عەسافیر لە باکووری پارێزگاری موسەننا، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێکی پۆلیسی پارێزگای موسەننا و باندێکی مادەی هۆشبەر و دزی روویدا. بەپێی راگەیێندراوەکەدا، لە ئەنجامی شەڕەکە دوو ئەندامی باندەکە کوژران و دووی دیکەی برینداربوون، ئەفسەرێکیش کوژراوە. بەپێی زانیاری وەزارەتی ناوخۆی عێرق ، باندەکە مانگی رابردوو هەڵاتبوون و هێزەکانی پۆلیسی بەدواوەیان بوون. ئەو ئەفسەرەی کوژراوە پلەکەی ملازمی یەکەمە و ناوی عەبدوڵڵا کامل بەراکە و لە بەڕێوەبەرایەتیی تاوانی موسەننا کاری کردووە. ژمارەی ئەو کەسانەی لە 10 مانگی ساڵی 2022دا بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون 13 هەزار و 680 کەسە؛ تەنیا لە مانگی تشرینی یەکەم هەزار و 360 کەس دەستگیر کراون. وێنەی ئەفسەرە کوژراوەکە
هاوڵاتی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە لە باکووری کوردستان، تورکیا، رۆژئاوای کوردستان و سووریا بۆ 33 هەزار و 179 کەس بەرزبووەوە. نەتەوەیەکگرتووەکانیش هۆشداری دەدات کە دەکرێت ژمارەکە دوو هێندەی لێ بێت. رۆژی یەکشەممە 12-2-2023، سەرۆکایەتیی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا - ئافاد بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی رۆژی دووشەممەی رابردوو لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە بۆ 29 هەزار و 605 کەس بەرزبووەتەوە. هەر لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە 80 هەزار و 276 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا برینداربوون. بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی سووریا، هەزار و 408 کەس لەوان لەو ناوچانە گیانیان لەدەستداوە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتدان؛ هاوکات 2 هەزار و 167 کەس لەو ناوچانە گیانیان لەدەستداوە لە ناوچەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتن. ئەوە لە کاتێكدایە، مارتن گریفیس، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی شەممە، 11ـی شوباتی 2023 هۆشداریدا لە بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6ـی شوباتی 2023 و رایگەیاند، 50 هەزار کەس تێدەپەڕێنێت. هاوکات،ستیفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە بەرنامەی تۆدەی رادیۆی چواری بی بی سی وتی، بۆ ئەوەی تیمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بگەنە هەندێک ناوچەی سوریا، دانوستان بەردەوامە و داوای لە وڵاتان کرد پشتیوانی و هاوکاری لەم رووەوە بکەن. سەرلەبەیانی ٦ی ئەم مانگە چەند بومەلەرزەیەكی بەهێز باكورو رۆژئاوای كوردستانی هەژاندو كارەساتێكی گەورەی مرۆیی لێكەوتەوە، ناوەندی بومەلەرزەكە باكوری كوردستان بوو. یەكەم بومەلەرزە كاتژمێر 4:17 بەگوڕی ٧.٧ ناوچەی پازارجكی پارێزگای مەرەش، دووەم بومەلەرزە كاتژمێر 4:26 بەگوڕی 6.4 ناوچەی نورحەقی دیلۆك (عەنتاب) و سێیەم بومەلەرزەش كاتژمێر 4:36 بە گوڕی ٥.٥ ناوچەی ئیسلاحیەی دیلۆكی (عەنتاب) باكوری كوردستانی هەژاند. بومەلەرزەكان لەقۆڵایی هەشت بۆ پێنج كیلۆمەتر لەژێر زەوی روویانداو هەرسێكیان زیاتر لەخولەكێك بەردەوام بوو. لەگەڵ پارێزگاكانی دیلۆك و مەرەش، بومەلەرزەكان كاریگەریەكی زۆریان لەسەر پارێزگاكانی، ئامەد، سەمسور، روحا، مێردین، سێرت، شڕنەخ، كلس، مەلەتی، عوسمانیە، هاتای و ئەدەنەی باكوری كوردستان و توركیا دروستكرد.
جارێکی دیکە بەهای تەمەن بەرامبەر دۆلار دابەزیی و میدیاکانی سەر بە دەسەڵاتی ئێرانیش بەهای جیاواز و کەمتر لە نرخی راستەقینەی دۆلار بڵاو دەکەنەوە. ئەمڕۆ بەهای یەک دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران گەیشتە زیاتر لە 46 هەزار و 50 تمەن و ئەوەش بە ژمارەیەکی پێوانەیی بەهای دۆلار لەو وڵاتە ئەژمار دەکرێت. بەهای یەک یۆرۆ لە 50 هەزار تمەن نزیک بوەوە و هەر پاوەندێکی بەریتانی بۆ زیاتر لە 55 هەزار تمەن بەرزبوەوە. لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم سەر بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بڵاوی کردەوە کە بەهای یەک دۆلار لە بازاڕەکاندا بۆ 42 هەزار و 987 تمەن دابەزیوە. دابەزینی بەها لە بەرامبەر تەمەندا تەنها رۆژێک دوای بەڕێوچونی ساڵیادی 44 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران رویدا کە دەیان بەرپرسی باڵا لە ساڵیادەکەدا بەڵێنی باشترکردنی دۆخی ئابوریی وڵاتەکە و بژێویی خەڵکیان دا.
هاوڵاتی بەهۆی زۆری ژمارەی ئاوارەکانی ناوچە کارەساتبارەکانی بومەلەرزەکەی تورکیا، عێراق بڕیاری داوە، دووەم ناوەندی پەناگە بۆ ئاوارەکان بکاتەوە. باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئەنقەرە دوەم سەنتەری پەناگە لە قوتابخانەی داهێنەری عێراقی كرایهوه، ئهوهش بەهۆی زیادبونی ژمارەی هاوڵاتیانی ئاوارە لە ناوچەکانی بومەلەرزە وێرانکەرەکە. ئەوەش ئاشکراکراوە، بڕیارەکە لە چوارچێوەی زۆری ژمارەی کۆچبەراندا دراوە کە بەهۆی بومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیاوە ئاوارەبوون و دوای ئەوەی، دوێنی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە کارەکانی ناردنەوەی ٧٥ هاوڵاتی عێراقی و دەرکردنی بەڵگەنامەی تایبەتی بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ عێراق تەواوکرد. 6ی ئهم مانگه بومهلهرزهیهكی بههێز باكوری كوردستان، توركیا و سوریا و رۆژئاڤای كوردستانی گرتهوه و تائێستاش ههزاران كهس گیانیان لهدهستداوه و ههزاران بینا و باڵهخانهش روخاون.
هاوڵاتی وەزیری کشتوکاڵی تورکیا لهبارهی بەنداوەکانی وڵاتهكهی له دوای بومهلهرزه بههێزهكه "دڵنیایی"دا كه هەمو بەنداو و وێستگەکانی کارەبای وڵات لە دۆخێکی باشدان و کاریگەرییان لەسەر نەبوە، ههندێك له شارەزایانیش دهڵێن، بەنداوەکانی تورکیا هەرچەندە هۆکاری راستەوخۆی بومەلەرزەکە نەبون، بەڵام بەشدارییان کردوە لە زیادکردنی هێزی بومەلەرزەکەی تا ئەوڕادەیەی کە بوەتە وێرانکەر. دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەک سەبارەت بە تەقینی بەنداوەکان بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەڕەشی باکووری کوردستان، ڤاهیت کیریشچی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە، 12-2-2023، سەردانی پارێزگای ئەدەنەی کرد و رایگەیاند، "بەنداوەکان پشکنینیان بۆ دەکرێت و لە هیچیاندا دزەی ئاو بەدی نەکراوە". ئاماژەی بەوەشکرد، تیمە تەکنیکیەکان پشکنین و چاودێری بەنداو و وێستگەکانی کارەبا دهكهن بۆ دڵنیابون لە سەلامەتییان، بهڵام "هیچ دزەکردنێک نییە، چ لە بەنداوەکان و چ لە وێستگەکانی کارەبای ئاویدا". وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا ئاشکرایکرد، 110 بەنداو و 30 پۆند لە ناوچەی بوومەلەرزەلێدراو هەن و گوتی: "لەو 140 بەنداو و پۆندەدا هیچ کێشەیەک دروستنەبووە و رۆژانە پشکنینیان بۆ دەکرێت. لە 132یاندا تیمەکانمان دڵنیابوونەتەوە لەوەی هیچ بەهاناوەچوونێک پێویست نییە. پشکنینی هەشت بەنداویش بەردەوامە". بومەلەرزە وێرانکەرەکەی 6ی ئهم مانگه، زیانێکی زۆری ماددی و مرۆیی لێكهوتهوه، هەروەها مشتومڕێکی بەرفراوانی لەسەر سەلامەتی بەنداوەکان لە هەردو وڵاتی تورکیا و سوریا دروستکردوه. بەوتەی شارەزایان، بەنداوەکانی تورکیا هەرچەندە هۆکاری راستەوخۆی بومەلەرزەکە نەبون، بەڵام بەشدارییان کردوە لە زیادکردنی هێزی بومەلەرزەکە تا ئەوڕادەیەی کە بوەتە وێرانکەر، بەو پێیەی ئەو بەنداوانە لە ناوچەکانی چالاکیی بومەلەرزەیی مەترسیدار و چالاکدا هەڵکەوتون. شارەزایان دەڵێن، ئەو بەنداوانە کاریگەرییان لەسەر توێکڵی زەوی و ژێر خاکەکەی هەیە، بەوپێیەی ئاو لە درزەکانەوە دەڕژێتە ناو زەوی و دادەبەزێت بۆ ناو حەوزەکانی ژێر زەوی و دەبێتە هۆی پرۆسەی فراوانبون یان شکانەکانی ناو حەوزەکان و خلیسکانیان. ژمارەی بەنداوەکانی تورکیا 579 بەنداوە، کە کۆگاکەیان 650 ملیار مەتر سێجا ئاوی تێپەڕاندوە و بەنداوی ئەتاتورک و کەبان گەورەترین بەنداون لە وڵاتەکەدا. رۆژی 6-2-2023 پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان بە بوومەلەرزەیەکی 7.8 پلەی رێختەر هەژا. تائێستا زیاتر لە 24 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 80 هەزار کەسیش بریندارن.
هاوڵاتی لە هێرشێکی چەکداری داعشدا لە ناوەڕستی سووریا، 11 کەس کوژران کە یەکێکیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانە. بە گوێرەی هەواڵێكی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە رۆژهەڵاتی شاری حمس هێرشیان کردووتە سەر 75 کەس کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی دومەڵان بوون. لەو هێرشەدا 10 هاووڵاتی سڤیل و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سووری گیانیان لەدەستدا و 64 کەسیش بێسەروشوێنن. ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (سانا) لەوبارەیەوە رایگەیاند، چەکدارانی داعش بە چەکی "رەشاش" هێرشیان کردووەتەوە سەر هاووڵاتیان و لەنێو کوژراوەکاندا، ژنێک هەیە، 10 کەسی دیکەش برینداربوون. هاوکات دکتۆرێکی نەخۆشخانەی نیشتمانی پالمیرا دکتۆر وائل جیهاد ئەنتاکلی لەلێدوانێکیدا بۆ ئەو ئاژانسە گوتی کە تەرمی چوار کەس کە ئافرەتێکیان تێدایە گەیشتوونەتە نەخۆشخانە و جگە لەوان 10 کەس بە برینداری گەشتونەتە ئێرە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە .
هاوڵاتی رێکخەری فریاگوزاری خێرای نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ژمارەی قوربانیەکانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیا – رۆژئاوای کوردستان و سوریا دوو ئەوەندە زیاد دەبێت. مارتن گریفیتس رێکخەری فریاگوزاری خێزای نەتەوە یەکگرتووەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیوز رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت دەیان هەزار کەسی دیکە لە بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریادا گیانیان لەدەست بدەن و وتی، " ئەمە دۆخێکی مەترسیدارە. ئەم دۆخە بە راستی وڵامێکی توندی سروشتیە. تاوەکو ئێستاش زۆر کەس لەژیر باڵەخانە داڕماوەکاندان. بۆیەش تاوەک ئێستا ئاماری راستەقینەمان رانەگەیاندووە. مارتن گریفیتس دەشڵێت، ٧٢ کاتژمێر دوای بومەلەرزەکە وەک 'کاتی زێڕین' دەزانرێت، بەڵام ئەو کاتە تیپەڕیوە و تاوەکو ئێستا هەندێک مرۆڤ هەیە کە زیندوون و دەرنەهێنراون. زەحمەتە بڕیار بدرێت، کەی کۆتایی بە هەڵمەتی رزگارکردن دەهێندرێت. ستیفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە بەرنامەی تۆدەی رادیۆی چواری بی بی سی وتی، بۆ ئەوەی تیمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بگەنە هەندێک ناوچەی سوریا، دانوستان بەردەوامە و داوای لە وڵاتان کرد پشتیوانی و هاوکاری لەم رووەوە بکەن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەگوێرەی دوایین ئامار، لە باکوری کوردستان و تورکیا، ٢٤ هەزار و ٦١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٠ هەزار و ٢٧٨ کەسیش بریندارن.
هاوڵاتی بەهۆی بومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیا وسوریاوە، ئەرمینیا وتورکیا دوای ٣٥ ساڵ دەروازە سنوریەکانیان کردەوە، ئەو دەروازەیەش دەکەوێتە سنوری ئالیجان و ئەرمینیا لەڕیگەیەوە هاوکاریە مرۆیەکان دەگەێنێتە تورکیا. سەردار کلێچ، نێردەی تایبەتی تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا وئەرمینیا لە تویتێکدا رایگەیاند، " هەمیشە ئەم هاوکاریی و بەخشندەییەی خەڵکی ئەرمینیام لەبیر دەمێنێتەوە کە خەڵکی ئەرمینیا بۆ کەمکردنەوەی ئازار و مەینەتیەکانی گەلەکەمان لە ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکانی تورکیا ناردویانە". هاوکات سەردار کلێچ لە تویتەکەیدا چەند وینەیەکی بارهەڵگرەکانی ئەرمینیای بڵاوکردۆتەوە کە بە دەروازەی سنوری ئالیجاندا تێدەپەڕن و هاوکاریەکان دەگەێننە تورکیا. لەگەڵ ئەوەشدا تورکیا ساڵی ٢٠٢١ لەڕێگەی نێردەی تایبەتیەوە هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەرمینیادا داوە. دواین جار کە ئەو دەروازانە بەکارهاتبن لەلایەن تورکیا و ئەرمینیاوە، ساڵی ١٩٨٨ بوو کە بومەلەرزەیەکی وێنرانکەر بەپلەی ٦.٨ پلەی ڕێختەر باکوری ئەرمینیای هەژاند و زیاتر لە ٢٥ هەزار قوربانی لێکەوتەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە تورکیا وئەرمینیا هەمیشە پەیوەندیەکانیان گرژی وئاڵۆزی تیدابووە ئەوەش بەهۆی جینۆسایدی ئەرمەنەکان لەسەردەمی عوسمانیەکاندا.
هاوڵاتی بانكی ناوهندی عێراق ئهمڕۆ شهممه لهڕاگهیهندراوێكدا ئهنجامی كۆبونهوهكهی لهگهڵ بانكی فیدراڵی ئهمریكا و وهزارهتی گهنجینهی ئهمریكا بڵاوكردهوه و بهگوێرهی راگهیهندراوەکە، ئهمریكا پاڵپشتی تهواوی بۆ ههنگاوهكانی سهرۆك وهزیرانی عێراق لهڕوی چاكسازی دارایی دوپاتكردۆتهوه. بانكی ناوهندی لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، دوێنێ هەینی شاندی بانكی ناوهندی عێراق بۆ ماوهی چهندین كاتژمێر لهگهڵ ههریهك له شاندهكانی بانكی یهدهگی فیدڕاڵی ئهمریكا و وهزارهتی گهنجینهی ئهمریكا له واشنتن كۆبۆوه. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە شاندی بانكی فیدڕاڵی ئهمریكا و وهزارهتی خهزێنهی ئهمریكا كۆمهڵێك میكانیزمی پاڵپشتیان بۆ بانكی ناوهندی عێراق خستهڕو، بهشێوهیهك كه تواناكانی بۆ مامهڵهكردن به شێوهیهكی نهرم و نیان لهگهڵ قهیرانهكان لهم قۆناغهدا بهرز بكاتهوه. هاوکات یاریدهدهری جێگری وهزیری گهنجینهی ئهمریكا ئاماژهی به "رێگاكانی پاڵپشتیكردنی تهواوهتی له ههوڵهكانی حكومهتی محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق له چاكسازیی ئابوریدا"، ههروهها ئامادهیی وهزارهتی گهنجینهی ئهمریكای بۆ پێشكهشكردنی پاڵپشتیی پێویست و زیاتر دهربڕی. ههر بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، له كۆبونهوهكهدا پارێزگاری بانكی ناوهندی عێراق سهبارهت به ئاڕاستهكانی بانكهكه له گهیشتن به گرنگترین ئامانجهكانی بۆ دهستهبهركردنی سهقامگیری گشتی له نرخهكاندا راپۆرتێكی خستهڕو، ههروهها بژارده و پێشنیارهكان له بواری خێراكردن و فراوانكردن و ڕێكخستنی كارهكانی پلاتفۆرمی ئهلیكترۆنی بۆ گواستنهوهی دهرهكی تاوتوێكران. عهلی موحسین عهلاق پارێزگاری بانكی ناوهندی عێراق رایگهیاندوه، "مهبهستی بانكی ناوهندی بۆ خستنهبازاڕی پاكێجی دوهمی ئاسانكارییهكانه كه دهبێته هۆی بهرزكردنهوهی سهقامگیری بههای دۆلار بهرامبهر بهدینار".
هاوڵاتی سیڤانکا داناپالا کۆمیساری باڵای سوریای کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە سوریا بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون. سیڤانکا داناپالا ئاماژەی بە زیانەکانی بومەلەرزەکەی ٦ی ئەم مانگە کرد لە لە سوریا و تورکیا کارەساتێکی مرۆیی گەورەی لێکەوتووەتەوە و وتی، " بومەلەرزە لە سوریا، قەیرانێکە لەنێو قەیراندا." داناپالا دەشڵێت، لە سوریا دوای شەڕ، قەیرانی ئابوری، ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئیستاش بومەلەرزە و شەپۆلی سەرما مرڤی هەراسان کردوو. تاوەکو ئێستا ٢٠ ترێلە هاوکاری لە رێگەی دەروازەی باب ئەلهەواوە بۆ لێقەوماوان نێردراوە، بەڵام ئەم ژمارەیە بەشی لێقەوماوان ناکات و ئاماژەی بەوەکرد لە پێنج ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس لە ئێستادا بێ ماڵ و حاڵن و پێویستیان بە هاوکاری هەیە. بەگوێرەی دوایین ئامار، لە سوریا بە گشتی سێ هەزار و ٥٥٩ کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و ٣٣٣ کەسیش بریندار بوون. دەستەی تەندروستی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریاش ئاماژەی بەوەکردووە کە لە رۆژئاوای کوردستان تەنیا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٧ کەس بریندار بوون.
هاوڵاتی ئاژانسی فرانس پرێس ئەمڕۆ ڕایگەیاند، سوپای نەمسا ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی قوربانیانی لە تورکیا ڕاگرتووە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی " سەلامەتی" لە ناوچەکەدا. وتەبێژی سوپای نەمسا ڕۆژی شەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە سوپای نەمسا ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی لە تورکیای بوومەلەرزەلێدراو ڕاگرتووە بەهۆی "دۆخێکی ئەمنی سەخت". مایکل باوەر، وتەبێژی وەزارەتەکە لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، یەکەی فریاگوزاری کارەساتەکانی هێزەکانی نەمسا ئامادەیە بۆ ئۆپەراسیۆنی زیاتری ڕزگارکردن کاتێک ژینگەی کارکردن سەلامەت بوو. نزیکەی ٨٠ کارمەندی فریاگوزاری هێزە چەکدارەکانی نەمسا لە ٧ی شوباتەوە لە عەنتابی تورکیا بوون و پسپۆڕەکانیان ٩ کەسیان لە داروپەردووەکان ئازاد کردووە.