دوای بوومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان کەجەکە ڕایدەگەنێت: دەبێت هەموان بە گیانێکی بەرزی پشتیوانییەوە بجوڵێنەوە و هەموو تواناکانیان بخەنەکار. گەلەکەمان بە بێ ئەوەی چاوەڕێی دەوڵەت بکات لە هەموو شوێنێک دەبێت تواناکانی خۆی بەکاربهێنێ و بۆ خۆی برینەکانی خۆی ساڕێژ بکات. پاش زنجیرە بوومەلەرزەکانی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان، کە ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە، کۆماجڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی: راگەیەندراوی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم جۆرەیە: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز روویدا کە ناوەندەکەی پازارجخی مەرەشە و بەتایبەتی زۆر شاری باکور، کاریگەریشی کردە سەر زۆر ناوچەی دیکە. سەرەتا سەرەخۆشی لە گەلانی باکوری کوردستان و تورکیا دەکەین، خودا لەو کەسانە خۆشبێت کە گیانیان لەدەستداوە و هیوای چابوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین. هاوبەشی ئازارەکانی گەلەکەمان و هەموو ئەوانەی دیکەین کە بە هۆی بومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە. بە گوێرەی زانیارییەکان بومەلەرزەکە کاریگەریشی کردووەتە سەر زۆر شاری رۆژئاوا و سوریاش و چەندین کەس ژیانیان لەدەستداوە لەهەمان کاتدا هەستی خۆمان بۆ گەلەکەمان لە رۆژئاوا و گەلانی سوریاش دەردەبڕین. هۆکاری ئەوەی بومەلەرزەکە ئەو هەموو زیانەی لێکەوتووەتەوە دەوڵەت و دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەیە کە دەوڵەت بەڕێوەدەبەن. دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە هەموو جارێک کە بوومەلەرزە روودەدات هەندێک هەوڵی فریودەرانە ئەنجام دەدات و بەم جۆرە هەوڵ دەدات وانیشانی بدات کە هاوکاری گەل دەکات. ئەو هەوڵانە هەمووی بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیەتی. دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لە بەرامبەر بومەلەرەدا هیچ رێوشوێنێک ناگرێتەبەر، سەرچاوەکانی وڵاتی خستووەتە خزمەت لایەنگرانی خۆیەوە و بۆ شەڕ دژی گەلی کورد بەکاریان دەهێنێت. ئەگەر لە بەرامبەر بومەلەرزە رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر، دەتوانرێت رێگریی لە زیانەکانی بومەلەرزە بکرێت، بەڵام ئاکەپە کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە دەسەڵاتدایە تائێستا هیج رێوشوێنێکی نەگرتووەتەبەر و هەموو بومەلەرزەیەک بووەتە هۆکاری زیانی گیانی و ماددی زۆر. لە جوگرافیای تورکیا و کوردستان کە هێڵی رۆچوونی تێدایە و بەهۆی ئەوەی ئاستی مەترسی بومەلەرزە لەو هەرێمەدا زۆر بەرزە، بینا و سیستمی بیناسازی دەبێت بە گوێرەی ئەوە بێت. بەڵام دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە کە حکومەتی شەڕ و گەندەڵییەنەک هەر رێکار بەرامبەر بە بومەلەرزە ناگرێتەبەر، بەڵکوو ئەو بودجەیەش کە بۆ بومەلەرزە دادەنرێت دەیخوات و بۆ سیاسەتە شەڕانگێزیەکانی بەکاریان دەهێنێت. هەربۆیە ئۆباڵی زیانە گیانی و مادییەکان لە ئەستۆی ئاکەپە-مەهەپەیە کە بەرپرسە لە گرتنەبەری رێوشوێن، کەچی هیچ رێوشوێنێکی نەگرتووەتەبەر. لەبارەی بوومەلەرزەکەوە ئەم بانگەوازە رادەگەیەنین؛ بەتایبەتی گەلی باکوری کوردستان دەبێت هەموو کەس بە گیانێکی بەرزی پستیوانییەوە بچوڵێنەوە و هەموو تواناکانی خۆیان بخەنەکار. گەلەکەمان بە بێ ئەوەی چاوەڕێی دەوڵەت بکات، لەهەموو شوێنێک دەبێت دەرفەت و تواناکانی خۆی بەکاربهێنێت و بۆ خۆی برینی خۆی ساڕێژ بکات. هاوکات لەگەڵ کارەکانی رزگارکردن، بەهۆی هەلومەرجی زستانەوە دەبێت ماڵ و تواناکانیان لەگەڵ ئەو کەسانەی ماڵەکانیان وێران بووە هاوبەشی پێبکەن. دەزگا و دامەزراوە دیموکراتیکەکانیش دەبێت پاڵپستی لەگەل بکەن، خۆیان بگەیەننە ئەو مرۆڤانەی پێویستیان بە هاوکاری هەیە و یارمەتیان بدەن. گەلی کوردستان لە دەرەوەی وڵاتیش دەبێت بە هۆی بومەلەرزەکەوە پشتیوانی ناوخۆی وڵات بکات. ئەو بومەلەرزەیەی زیانی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە، بە پشتیوانی گەل و دامەزراوە دیموکراتیکەکانی، بە هاوبەشی کردن بە تواناکان و پاڵپشتی کردن لە یەکتر دەتوانرێت تێپەڕێنرێت. ئێمە جاڕێکیتر بە هۆی زیانە گیانییەکان لە باکوری کوردستان، تورکیا، رۆژئاوا، سوریا و ناوچەکانی دیکە سەرەخۆشی خۆمان رادەگەیەنین، هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. رایدەگەیەنین کە پشتیوانی لە هەموو کەس دەکەین کە بوومەلەرزەکە کاریگەری کردووەتەسەریان، هاوبەشی ئازار و هەستەکانیانین. لەو بڕوایەداین کە وەک گەل بە هاوبەشی کردن بە تواناکانمان و بە پستیوانی دەتوانین ئەم قۆناغە دژوار و بەئازارە تێپەڕێنین".
بەهۆی بوومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان هەناردەکردندنی نەوتی هەرێم ڕاگیرا لەم بارەیەوە، وەزارەتی سامانەسروشییەکان لە روونكردنەودا ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی توركیا و سوریای گرتەوە، بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتی هەناردەكردنی نەوت و خۆپارێزی لەهەر ئەگەرێكی نەخوازراو ؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەكردنی نەوت لە بۆری هەرێم – توركیا راگیراو بڕیارە دوای تەواوبوونی كارەكانی پشكنین پرۆسەی هەناردەكردن دەست پێ بكاتەوە.
هاوڵاتی وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا لەگەڵ هاوتا روسییەکەی کۆبوەوە و رایگەیاند، لەکۆبونەوەکەدا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات و کاری کۆمپانیاکانی روسیا لە عێراق کردوە. سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا دوێنێ گەیشتە بەغدا و ئەمڕۆ لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوەوە، بڕیاریشە ناوبراو لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆببێتەوە و قەیرانی وزە لە جیهاندا سەرەکیترین پرسی کۆبونەوەکان دەبێت. ئەمڕۆ دووشەممە 6/2/2023 وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا لەگەڵ هاوتا روسییەکەی کۆبوەوە و رایگەیاند، لەکۆبونەوەکەدا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات و کاری کۆمپانیاکانی روسیا لە عێراق کردوەو فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دوای کۆبونەوەکەی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، ئاماژەی بەوەکرد، لەکۆبونەوەکەدا باسیان لە پەیوەندییە ئابوری، دیپلۆماسی، بازرگانی، سەربازییەکانی نێوان هەردو وڵات کردوە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر قەیرانی وزە و کاری کۆمپانیاکانی وزەی روسیاش لە عێراق کراوە. وتیشی،بەغدا پابەندە بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی وزەی روسیا و دانەوەی ئەو قەرزانەی کە لەسەر عێراقن، بەڵام بۆ ئەوەی روبەڕوی سزاکانی ئەمریکا نەبێتەوە، پێویستە لە سەردانی سبەی شاندی عێراق بۆ واشنتن، ئەو بابەتە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا تاوتوێ بکەن.
هاوڵاتی کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی شووباتی 2023 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی پازاجخ سەر بە پارێزگای ماڕاشی باکووری کوردستان لە قووڵایی 7 کیلۆمەتر روویدا و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا سەتان کەس لە باکوور و رۆژئاوای کوردستان، تورکیا و سووریا گیانیان لەدەستداوە. دوای ئەو بوومەلەرزەیە 66 پاشلەرزە تۆمارکران؛ سێ بوومەلەرزەیان لە سەرووی 6 پلەی رێختەر بوون و 8 بوومەلەرزش لە سەرووی 5 پلەی رێختەر بوون. فوئاد ئوکتای یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا زیانە گیانی و مادیەکانی بوومەلەرزەکەی بڵاوکردەوە: مەرەش: ٢٠٠ بریندار و ٣٠٠ باڵەخانە رووخاون هاتای: چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، حەوت کەس بریندار بوون و ٢٠٠ باڵەخانە رووخاون عوسمانیە: ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. ٢٠٠ کەس بریندار بوون و ٨٣ باڵەخانە رووخاون سەمسور: ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٢٢ کەس بریندار بوون و ١٠٠ باڵەخانە رووخاون ئامەد: ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە روحا (ئورفا): ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٢٠٠ کەس بریندار بوون و ٦٠ باڵەخانە رووخاون دیلۆک (عەنتاب): ٨٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٥٨١ باڵەخانە رووخاون کلس: هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە، ٥٠ باڵەخانە رووخاون ئەدەنە: ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە مەلەتی: ٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٥٥٠ کەس بریندار بوون و ٣٠٠ باڵەخانە رووخاون کۆی گشتی: ٢٨٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٣٢٣ کەس بریندار بوون و هەزار و ٧١٠ باڵەخانە رووخاون.
دوای کۆتایی هاتنی کۆبونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیانداوێکیان بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەی چوارچێوهی ههماههنگی هاتووە، ئێوارهی ئهمڕۆ یهكشهممه له نوسینگهی حهیدهر عهبادی به ئامادهبونی محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیران چوارچێوهی ههماههنگی كۆبونهوهیهكی ئهنجامدا و تاوتوێی پێشهاتهكانی بواری سیاسی و ئهمنیهكانی كرد، جگه له تاوتوێكردنی دۆسیهی بودجه. ئاماژە بەوە کراوە ، سهرۆك وهزیران ڕونكردنهوهیهكی وردی لهبارهی ئهو میكانیزمانه خستهڕو كه لهسهر بنهمای بودجهی فیدڕاڵی داڕێژراون و ههوڵی گونجانی لهگهڵ بهرنامهی حكومهتدا داوه، ههروهها رونكردنهوهی لهبارهی ئهو گفتوگۆیانهدا كه بانكی ناوهندی عێراق دو ڕۆژ لهمهوبهر لهگهڵ بانكی فیدڕاڵی ئهمریكا له ئیستانبوڵ ئهنجامیدا. محمد شیاع سودانی ئاماژهی بهوهكردوه، "ئهو چارهسهرانهی بانكی ناوهندی پێشكهشیان دهكات له چوارچێوهی پرۆسهی چاكسازی دارایی و بانكیدا دێنه ئاراوه". رێوشوێنه حكومییهكان بۆ كهمكردنهوهی كاریگهرییهكانی ههڵاوسانی بههای دراو لهسهر چینه ههژار و پهراوێزخراوهكان، ههروهها سهردانی داهاتوی شاندی عێراقی بۆ واشنتن به سهرۆكایهتی وهزیری دهرهوه بۆ تهواوكردنی كۆبونهوهكانی ئەستەنبوڵ، بەشێکی تری تەوەری کۆبونەوەکە بووە.
پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقی و سەرۆكی ئەنجومەنی بانكەکان كۆبونەوە، بۆ باسکردنی ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست بۆ پاکێجی یەکەمی ڕێگاکانی کۆنترۆڵکرنی ئاڵوگۆڕی دراو. ئەمڕۆ یەک شەممە 5ی2ی2023 عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەن و بەڕێوەبەرانی گشتی و بانکە ناوخۆییەکان کۆبۆوە بۆ ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست بۆ پاکێجی یەکەمی ڕێکارەکانی کۆنترۆڵی ئاڵوگۆڕی دراو، بۆ ڕوونکردنەوە و ئاسانکردنی ڕێکارەکان بۆ بەدەستهێنانی ڕێژەیی و خێراترکردنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کڕینی دۆلار لەکۆبونەوەکە، پارێزگاری بانکی ناوەندی، جەختی لە توانای بانکی ناوەندی کردتەوە بۆ بەدیهێنانی هەموو داواکارییە یاساییەکان، ئاماژەی بەوەداوە کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا دووەم پاکێجی سەرەکی بڵاو دەکرێتەوە. هەروەها عەلاق دووپاتی کردۆتەوە کە هیچ سنورێک، ناوخۆیی و دەرەکی نییە لە گواستنەوەی دەرەکی یان فرۆشتنی دۆلار بە پێچەوانەی ڕێککەوتنی دارایی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2008 لە ئەنجومەنی نوێنەران. پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەدوە: کە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو پەیوەندی بە ژیانی هاوڵاتیان و توانای کڕینەکانیانەوە هەیە، کە پێویستە لە ئاستی ئامانجداردا جێگیر بکرێت و هەوڵەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان چڕبکرێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە زیان گەیاندن بە هاوڵاتیان. هەروەها عەلی عەلاق، ئاماژە بە سنووردار نەکردنی داواکاریەکانی گواستنەوەی بیانی و پارەی کاش لە بەغدا و کاری خێرا بۆ وەرگرتنی لقی بانکی لە پارێزگاکان و راستەوخۆ ئاماژەی بە بانکی ناوەندی عێراق کرد بۆ کردنەوەی کەناڵی نوێی دەرەکی بۆ ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی گواستنەوەی بیانی. ئاماژەی بەوەشکردوە کە بانکی ناوەندی رێکار و سزای توند بەرامبەر سەرپێچیکارەکان دەگرێتە بەر، هەروەها ستایشی رۆڵی هەندێک لە بانکەکان کرا لە پابەندبوون بە هەر شتێک کە ئامانجەکانی ئاماژەپێکراو بەدەستدەهێنن. لەکۆتای کۆبونەوەکە، بڕیاردرا بە پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان بانکی ناوەندی و بانکەکان، کە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پاکێجی یەکەمی ڕێکارەکان دەکرێت، چاودێری دیاردەکان و دەرئەنجامەکان و بەربەستەکان بکرێت و پێشنیاری گونجاویان لەبارەیانەوە پێشکەش بکرێت.
سەرۆک کۆماری پێشوتری ئێران رەخنە لە دەسەڵاتی وڵاتەکی دەگرێت و دەڵێت ناڕەزایەتیی بەرفراوان لە وڵاتەکەدا رون و ئاشکرایە و دەسەڵات بۆ رازیکردنی کەمینە بوەتە هۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیی لە لای زۆرینەی خەڵک. محەمەد خاتەمی، یەکێک لە سەرکردەکانی بەرەی ریفۆرمخوازان لە ئێران و سەرۆک کۆماری پێشوتری وڵاتکە لە بەیاننامەیەکیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردەوە، دەڵێت: گەنجانی وڵاتەکە زۆر بێزار و ناڕازین و ئەو بێزاریەش نەوەی رابردوی گرتوەتەوە چونکە سەرکوت کراون و بەشێویەکی خراپ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. خاتەمی لە بەیاننامەکەیدا: روخانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی رەت کردوەتەوە و رایگەیاندوە؛ بە پێی ئەو توانا و هێز و ئامرازانەی کە دەسەڵات هەیەتی ، روخان و نەمانی لە روی میکانیکییەوە ئاستەمە و ناکرێت. بە بڕوای ئەو" چاکسازیی لە کۆماری ئێسلامی ئێران پەیوەندیی بە گۆڕانکاریی لە دەستور و چاککردنی یاساکاندا نییە بەڵکو پەیوەندیی بە گەڕانەوە بۆ جەوهەر و هەوێنی دەستورەی ئێستای وڵاتەکەوە هەیە". ئەو وتوشیەتی" هیچ ئاماژەیەک لە دەسەڵاتدا بەدی ناکرێت بە ئامانجی چاکسازیی و دورکەوتنەوە لە دوبارەکردنەوەی هەڵەکانی رابرد و ئێستای". وتەکانی خاتەمی لە کاتێکدایە رۆژی رابردو میرحسێن موسەوی یەکێکی دیکەی لە سەرکردەکانی (بزوتنەوەی سەوز)ی سەر بە باڵی ریفۆرمخوازی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندبو؛ پێویستە دەستورێکی نوێ لە وڵاتەکەدا بنوسرێتەوە و بخرێتە دەنگدانەوە چونکە خەڵکی وڵاتەکە چاکسازیی و ریفۆرمخوازانیان تێپەڕاندوە. پێشتر ژمارەیەک میدیا و راگەیاندن ئاشکرایان کردبو کە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران 11 ساڵە کێشەی قوڵی لەگەڵ محەمەد خاتەمی هەیە کە بە یەکێک لە سەرکردەکانی ریفۆرمخوازان لە وڵاتەکە لەقەلەم دەدرێت و تەنانەت لەو ماوەیەدا وەڵامی دەیان نامە و نوسراوەی خاتەمیی نەداوەتەوە.
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، رایگەیاند، پێویستە لایەنگرانی هەدەپە گوێ لە هەندێک گفتوگۆی ناپەسەند نەگرن و کار بۆ هەڵبژاردن بکەن." دەمیرتاش تویتێکی بە زمانی کوردی (کورمانجی) لەبارەی هەڵبژاردنەکان بڵاوکردەوە و بانگەوازێکی ئاڕاستەی ئەو کەسانە کرد کە دەنگ بە هەدەپە دەدەن. دەمیرتاش دەڵێت، بەشداری لە کاروچالاکی هەڵبژاردن بکەن و بەگوێرەی سەرۆکەکانتان بجووڵێنەوە. تویتەکە بەم شێوەیەیە: " هەر کەسێک چی دەڵێت با بیڵێت، گوێ لە گفتوگۆی بێئەخلاق و بێئەدەب مەگرن. لە هەموو جێگەیەک خۆتان رێکبخەن و بەشداری لە خەباتی هەڵبژاردنەکاندا بکەن و بەگوێرەی سەرۆکەکانتان بجووڵێنەوە. بەڵێنمان داوە، سەردەکەوین. سڵاوی گەرم..." https://twitter.com/hdpdemirtas/status/1622238818647564289?s=20&t=6RwrAGBKDLpWkie-6O0lXg
رێبەری کۆماری ئیسلامی بڕیارى لێبوردنی گشتی و مەرجدار بۆ دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکان دەردەکات و لێبوردنەکە لە 11ی ئەم مانگە جیبەجی بکرێت. بەپێی پێشنیاری موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عەلی خامنەیی، رێبەری وڵاتەکە بڕیار وایە 11ی ئەم مانگە هاوکات لەگەڵ ساڵرۆژی (شۆڕشی کۆماری ئیسلامی) لە ئێران، لێبوردنی گشتی بۆ دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکان دەربکرێت. ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاوی کردوەتەوە؛ ئازادکردنی دەستگیرکراوان بە مەرج دەبێت، بەو پێیە دەبێت هیچ دەستگیرکراوێک تۆمەتی سیخوڕی لەسەر و راستەوخۆ لەگەڵ دەزگاهەواڵگریە بیانیەکان پەیوەندیی نەبوبێت و تۆمەتی کوشتن و بریندارکردنی لەسەر نەبێت. هاوکات مەرجەکانی دیکە ئەوەن کە ئەو دەستگیرکراوانە سکاڵایان لەسەر تۆمار نەکرابێت و لە شەقام و شوێنە گشتییەکان ئاگری نەکردبێتەوە وهێرشی نەکردبێتە سەر دەزگا و دامەزراوەکانی حکومییەکان. ئەمە لەکاتێکدایە لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە تا ئێستا نزیکەی 20هەزار کەس دەستگیرکراون کە چارەنوسی زۆربەیان ناڕونە و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتیش ئاماژەیان بەوەکردوە کە لانیکەم شەش هەزار کەس لەو بەشەی کوردستان دەستگیرکراون.
هاوڵاتی پەیمانگای توێژینەوەی واشنتن: حوکمەتەکەی سودانی هۆشداریەکانی فەرامۆش کردووە و لەبیری کردووە کە چی چاوەڕێی ئەو وڵاتە ئەکات دوای تێپەڕبوونی ١٠٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەکاربوونی حوکمەتی نوێی عێراق، پەیمانگای واشنتنی ئەمریکی حوکمەتەکی سودانی بەمجۆرە هەڵسەنگاند،" حکومەتی عێراق هۆشداریەکانی فەرامۆش کردووە و لەبیری کردووە چی چاوەڕێی ئەو وڵاتە ئەکات. لە ڕاپۆرتێکیدا پەیمانگای واشنتنی ئەمریکی بۆ توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی شێوازی حوکمڕانی حکومەتە نوێیەکەی عێراق و بەڵێنەکانی شیاع سودانیەوە دەڵێت، لەماوەی ١٠٠ رۆژی یەکەمیدا حکومەت بەرژەوەندیی لایەنگرانی خستووەتە پێش بەرژەوەندییە گشتىیهكان، ئاماژەش بەوە ئەدات سودانی زۆرینەی بەڵێنەکانی خۆی بەجێ نەگەیاندووە بەمەش زیانی گەیاندووە بە ئابوری و ئاسایش و سەروەری مافی مرۆڤ لە عێراق. لەبارەی هەموارکردنەوەی یاساکانی هەڵبژاردنەوە لەلایەن حوکمەتەکەی سودانیەوە، ڕاپۆرتەکەی پەیمانگای واشنتن جەختی لەوە کردۆتەوە کە لەگەڵ ئەوەی حوکمەت بڕیاریدابوو لەماوەی سێ مانگدا یاسای هەڵبژاردن هەموار بکاتەوە، بەڵام حوکمەتەکە بۆماوەی چوار ساڵ درێژکرایەوە، چونکە وادیاربوو چوارچێوەی هاوئاهەنگی مەیلی هەڵبژاردنی نیە. هاوکات لەبارەی کارەکانی حوکمەتەوە بۆ بەهێزکردنی بەرگری و ئاسایش وسەروەری عێراق، ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش داوە، بەرگری وکارەکانی هێزە چەکدارەکان شکستی هێناوە بۆ کەمکردنەوەی هێرش ودەستتێوەردانەکانی وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت تورکیا و ئێران بۆسەر عێراق، بەتایبەتیش هەرێمیی کوردستان. هەروەها دەڵێت بەرگری حوکمەت لە ئیدانەکردنێک وناڕەزایەتی دەربڕینێک زیاتر نەبووە، هەروەها باسیشی لەوەکردووە لەبری پاراستنی سنورەکان ودانانی سنورێک بۆ ئەو وڵاتانە سودانی دوای چەند ڕۆژێک لە هێرشە درۆنیەکانی سەر هەرێمی کوردستان چۆتە ئێران و دەستخۆشی ڕۆڵی ئێرانی کردووە لەپاراستنی سنورەکان. لەبارەی چاکسازیەکانی حکومەت و فرەجۆرکردنی سەرچاوەی داهاتەوە کە دەبێتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر، حوکمەتەکی سودانی بەپێچەوانەوە خەرجییهكانی بۆ مووچەی کەرتی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بە بەهای ٢٠ تریلیۆن دیناری دیکە زیاد کرد ئەمەش بەهۆی دامهزراندنی ٦٦ ههزار دهرچووی زانكۆ و ٣٦٠ ههزار گرێبهستی كاتی ، کە ئهمه كێشهی وڵاتێكی وهك عێراق چارهسهر ناكات کە ژمارهی دانیشتوانی به ٤٢ ملیۆن كهس دەخەمڵێنرێت.
بەرپرسێکی باڵا ئێران رایدەگەیەنێت؛ زیاترین فشاری نێودەوڵەی لەسەر کۆماری ئیسلامی هەیە و ناڕەزایەتییەکانیش کۆتاییان نەهاتوە. محەمەدڕەزا باهونەر، ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند؛ ئەگەرچی خۆپیشاندانی بەرفراوان لەسەر شەقامەکان نەماوە بەڵام ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە و کاردانەوە نێودەوڵەتییەکانیش دژی کۆماری ئیسلامی لە مێژودا هاوشێوەی نەبوە. باهونەر وتویەتی: هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان مەرگی ژینا ئەمنیی نەبوە بەڵکو بونی گەندەڵی لە ئاستی ئابوریی و سیاسی و دیپلۆماسی وای کرد مەرگی ئەو کچە ببێتە بریسکەیەک بۆ هەڵگیرسانی ناڕەزایەتییەکان. ئەو بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کردوەتەوە؛ هەڵەیە ئەگەر بەرپرسان پێیان وابێت ناڕەزایەتییەکان کۆتایی هاتوە چونکە کێشەکان چارەسەر نەکراون و لە ئان و ساتدا ئەگەری سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان هەیە. بە وتەی باهونەر لە ئێستادا زیاترین فشاری نێودەوڵەتیی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە کە لە رابردودا هاوشێوەی نەبوە.
هاوڵاتی راپرسیەک بە بەشداری ٤٥٦ هەزار کەس: ئەردۆغان شکست دەهێنێت بەگوێرەی راپرسیەک کە رۆژنامەنووسی دیاری تورکیا فاتیح پۆرتاکال ئەنجامیداوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریدا شکست دەهێنێت. رۆژنامەنووس فاتیح پۆرتاکال کە ماوەیەکی زۆر کاری بێژەری و پێشکەشکاری کردووە و لە نێو کۆمەڵگەی تورکیادا ناسراوە، لە تویتەکەیدا راپرسیەکی ئەنجامدا. پۆرتاکال لە راپرسیەکەیدا پرسیاری کردووە کە لە ١٤ی ئایاردا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئاکەپە یان کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی جەهەپە؟ و ئەنجامی راپرسیەکە کە 456 هەزار کەس رای خۆیان ئاشکرا کردووە، بەم شێوەیەی خوارەوە بووە: کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی جەهەپە ٦٢.٣٪ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئاکەپە و سەرۆککۆماری ئێستا ٢٠.٣٪ بڕیارم نەداوە: ١٧.٤٪ لە بەرامبەردا حیلمی باشدەمیر سەرۆکی کۆمپانیای راپرسی و ئامارەکانی ئۆپتیمار کە نزیکە لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) نارەزایی بەرامبەر راپرسیەکەی فاتیح پۆرتاکال پیشاندا و وتی، " فاتیح پۆرتاکالی ئازیز، بەم لەسەر ئەم مێشکە بەردەوام بیت، تووشی شۆکێکی گەورە دەبیت." هەرچەندە بە فەرمی هیچ لایەنێک کاندیدەکانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بە ناراستەوخۆ هاوپەیمانی گەل ئاماژە بە کاندیدکردنی کلچدارئۆغلۆ و هاوپەیمانی کۆماریش ئاماژە بە کاندیدکردنەوەی ئەردۆغان دەکەن. هاوپەیمانی رەنج و ئازاد (هەدەپە و پێنج لایەنی چەپی تورکیا) تاوەکو ئێستا ئاماژەی بە هیچ کەسێک نەکردووە کە وەک کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا دیاری بکرێت.
یەکێک لە سەرکردەکانی باڵی ریفۆرمی کۆماری ئیسلامی رایگەیاند؛ خەڵکی ئێران بڕوای بە چاکسازیی لە سیستمی ئێستای حوکمڕانیدا نەماوە و وڵاتەکە بەرەو گۆڕانکاریی گەورە هەنگاو دەنێت کە پێویستی بە ریفراندۆمە. پێگەی کەلیمە (کلمە)ی سەر بە بزوتنەوەی سەوز لە ئێران، ئەمڕۆ شەممە بەیاننامەیەکی میرحسێن موسەوی، یەکێک لە سەرکردەکانی باڵی ریفۆرمخوازی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بڵاو کردەوە کە جەختی لە نوسینەوەی دەستور و گۆڕانکاریی ریشەیی لە دەسەڵات و حوکمڕانیی وڵاتەکە کردوەتەوە. موسەوی لەو بەیاننامەیەدا داوای کردوە؛ رەشنوسێکی نوێ بە رەچاوکردنی سەرجەم مافەکانی خەڵک لە لایەن نوێنەرانی سەرجەم پێکهاتە نەتەویی و سیاسیی و بیروباوەڕە جیاوازەکان لە ئێران ئامادە بکرێت و بخرێتە دەنگدانەوە. ئەو وتویەتی: گەورترین کێشەی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران دژبەیەکبونە لە بەڕێوبردنی دەسەڵات و ئامانجەکانیدا بۆیە ئەو سیستم و حوکمڕانییە ناتوانێت بەردەوام بێت. میرحسێن موسەوی جەختی لەوە کردوەتەوە کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی روبەڕوی قەیرانی قوڵی بێمتانەیی بوەتەوە و شەرعیەتی لەدەستداوە و خەڵکی وڵاتەکەش متمانە و بڕوایان بە چاکسازیی نەماوە بۆیە پێویستە پڕۆسەی ریفراندۆم لە وڵاتەکەدا بەڕێوبچێت بە مەبەستی دامەزراندنی سیستمێکی نوێی حوکمڕانیی. ئەو سەرکردەیەی باڵی ریفۆرم کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی سیستمی کۆماری ئیسلامی و بڵاوکردنەوەی بانگەشەی ناڕاست لە هەڵبژاردنکانی ساڵی 2009 وەک کاندیدی سەرۆک کۆماریی، 13 ساڵە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە ، لە سێ خاڵدا پێشنیاری کردوە گۆڕانکاریی لە سیستمی دەسەڵاتی وڵاتەکەدا بکرێت.
هاوڵاتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی لە دۆخی دارایی عێراق و بەهای دینار کرد و رایگەیاند، ئاماژەکان وا دەردەخەن دۆخی دارایی عێراق "جێگەی مەترسی نییە وبەهای دۆلار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی". محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لهپهیامێكدا رایگهیاند، بهپێی پێوهر و بنهما نێودهوڵهتیهكان هیچ مهترسی و نیگهرانیهك لهسهر دۆخی ئابوری عێراق نیه، لهگهڵ جێبهجێكردنی رێوشوێنهكان بههای دۆلار بهرامبهر بهدینار دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی. وتیسی،"ئهمه یهكهمجار نییه كه نرخی ئاڵوگۆڕهكان هاوكات لهگهڵ ڕێوشوێنه یاسایی و ڕێكخراوهییهكانی بانكی ناوهندی گۆڕانكاری بهخۆوه دهبینن كه ئهو رێوشوێنانه هاوتهریبن لهگهڵ مهرجه نێودهوڵهتییهكان و سیاسهته دراوییهكان، ئامانجیشیان ڕێكخستنی جوڵهی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی و ڕێگریكردنه له قاچاخكردنی دراوی ڕهق". باسی لەوەشکرد،"بهپێی پێوهره جیهانیهكان و ههروهها لهبهر ڕۆشنایی گهشهسهندنی یهدهگی نهختینهیی و ئاستی داهاتی بهدهستهێنراو كه بهرزترینه بهراورد لهگهڵ ساڵانی ڕابردو، هیچ نیگهرانی و ترسێك لهسهر ئابوری عێراق نییه". ئەمەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی رابردوو بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەسەر میکانیزمەکانی سەقامگیرکردنەوەی بەهای دۆلار لە عێراق رێککەوتن و کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بازاڕەکانی دراودا هەبوو.
ناوەندێکی راپرسی ئاشکرای دەکات کە زۆرینەی دانیشتوانی ئێران دژی دەسەڵاتی وڵاتەکەن بەڵام 15%ی خەڵک دژی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیین. ناوەندی توێژینەوە بۆ راپرسیی لە ئێران (Gamaan) بڵاوی کردوەتەوە؛ بە پێی نوێترین راپرسی 81%ی دانیشتوانی ناوخۆ و 90%ی هاوڵاتییانی ئێرانیی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات، دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانن و ئەگەر ریفراندۆم بکرێت دەنگ بە دەسەڵاتی ئێستا نادەن . بە پێی راپرسییەکە 67%ی بەشداربوانی ناوخۆی ئێران پێیان وایە ناڕەزایەتییەکانی ماوەی رابردو ئەنجامی دەبێت و 90%ی هاوڵاتییانی ئێرانیی لە دەرەوە گەشبینن بە ئەنجامەکانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە بەرامبەردا تەنها 9%ی خەڵک پێیان وایەوە سەرهەڵدان و ناڕەزیەتییەکان ئەنجامی نابێت. نزیکەی 158 هەزار کەس لە ناوخۆیی ئێران بەشدارییان لە راپرسەییەکەدا کردوە و 42 هەزارکەسیش لە دەرەوە پرسیارەکانی ئەو راپرسییەیان وەڵام داوەتەوە و زۆرینەیان رایانگەیاندوە ئەگەر هاوشێوەی ساڵی (1/4/1979) ریفراندۆم بکرێت ئەوا دەنگ بە دەسەڵاتی ئێستا نادەن لە کاتێکدا بە پێی ئەو بانگەشەی دەسەڵات دەیکات 98%ی دانیشتوانی ئێران دژی سیستمی پاشایەتی دەنگیان بە کۆماری ئیسلامی داوە.