هاوڵاتى سه‌رۆکى نوسینگه‌ى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس، جه‌ند مه‌رجێکى بۆ راگرتنى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راگه‌یاند که یه‌کێکیان ده‌رکردنى هێزه‌کانى ئیسرائیله له مزگه‌وتى ئه‌قسا. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئایارى 2021، تۆڕى سپوتنیک بڵاویکرده‌وه، خالید مه‌شعه‌ل سه‌رۆکى نوسینگه‌ى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس ڕایگه‌یاند، پێویسته ئیسرائیل ده‌رکردنى دانیشتوانى شێخ جه‌راح ڕابگرێت و ئه‌و که‌سانه‌شى له توندوتیژییه‌کانى مزگه‌وتى قودس ده‌ستگیر کراون، ئازاد بکات. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند”بۆ وه‌ستاندنى شه‌ر پێویسته ئیسرائیل هێزه‌کانى له‌مزگه‌وتى ئه‌قسا بکاته ده‌ره‌وه و هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌کانیشى بۆ سه‌ر غه‌زه ڕابگرێت". هاوکات ئاشکراشیکرد، تورکیا و میسر و قه‌ته‌ر له هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وامن بۆ وه‌ستاندنى هێرشه‌کانى ئیسرائیل بۆسه‌ر که‌رتى غه‌ززه و قودس. له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا به‌هۆى هێرشه‌کانى حه‌ماس و ئیسرائیل بۆ سه‌ریه‌کتر 139 که‌س له فه‌ڵه‌ستیینییه‌کان و کوژراون و هه‌زارى دیکه‌یان برینداربوون، به‌هۆى موشه‌که‌کانى حه‌ماسیشه‌وه هه‌شت که‌س و شه‌ش سه‌ربازى ئیسرائیلى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیکه‌ى بیست که‌سى دیکه‌ش برینداربوون.
هاوڵاتى ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و عه‌لى لاریجانى سه‌رۆکى پێشووى ئێران دوو کاندیدى موحافزکاره‌کانن خۆیان کاندید کردووه بۆ سه‌رۆکى ئێران و له‌به‌رانبه‌ردا موحسین هاشمی، ئیسحاق جه‌هانگیرى وه‌ک دوو ریفۆرمخواز ئه‌مڕۆ ناوى خۆیان تۆمارکرد. ئه‌مڕۆ، شه‌ممه 15ى ئایارى 2021، هه‌ریه‌که له ئیبراهیم ره‌ئیسی، موحسین هاشمی، عه‌لى لاریجانی، ئیسحاق جه‌هانگیرى ناوى خۆیان تۆمارکرد. ئیبراهیم ره‌ئیسى به‌ربژێرى سه‌ره‌کیى موحافزکاران، که هه‌ڵبژاردنى پێشووى به حه‌سه‌ن رووحانى دۆڕاند و سه‌رۆکى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى ئێران و عه‌لى لاریجانی، سه‌رۆکى پێشووى په‌رله‌مان له‌به‌ره‌ى موحافزکاران خۆیان کاندید کردووه. هه‌روه‌ها ئیسحاق جیهانگیرى که یه‌کێکه له سه‌رکرده ناسراوه‌کانى ئێران و جێگرى سه‌رۆک کۆمارى ئێرانه له‌به‌ره‌ى ریفۆرمخوازان که هه‌شت ساڵه جێگرى حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆککۆماره، خولى پێشووى هه‌ڵبژاردن کاندید بوو، به‌ڵام به قازانجى رووحانى کشایه‌وه و موحسین هاشمى که یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ى خۆى به درێژکراوه‌ى ڕه‌وتى هاشمى ره‌فسه‌نجانى ده‌زانێت، له‌به‌ره‌ى ریفۆرمخوازان خۆى کاندید کردووه. پرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تى و پرسه ئابووریه‌کان گه‌مترین دۆسییه‌ن که کاندیده‌کان له‌کاتى ناوتۆمارکردندا خستیانه‌روو. عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌گه‌ڵ به‌شێک له کاندیده‌کانى سه‌رۆک کۆمارى ئێران
هاوڵاتى موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل(نه‌په‌گه)، له ڤیدیۆیه‌کدا ده‌ڵێت 20 رۆژه به‌رگریى ده‌که‌ن و به‌ڕاستى به‌رخۆدانێکى گه‌وره به‌ڕێوه‌ده‌برێت. موراد قه‌ره‌یلان، له‌سه‌ر نه‌خشه زانیاریى له‌سه‌ر به‌رخۆدانى گه‌ریلا له‌به‌رامبه‌ر داگیرکاریى و شوێنى شه‌ر دایه به‌شداربوانى کۆنفرانسی"هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یى دژى داگیرکاریی" و بانگه‌وازییشى ئاڕاسته‌ى حکومه‌ت و حزبه‌کانى باشوورى کوردستان و پارچه‌کانى دیکه کرد. موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل(نه‌په‌گه) په‌یامێکى ڤیدیۆیى ئاڕاسته‌ى کۆنفرانسى ڕاوێژى هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یى دژى داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک کرد، که له‌لایه‌ن که‌نه‌که‌وه ئاماده‌کاریى بۆکراوه و له ئێستادا له‌ڕێگاى تۆڕى زوومه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. قه‌ره‌یلان، له سه‌ره‌تادا سوپاسى که‌نه‌که‌ى کرد بۆ ئه‌و ده‌رفه‌تى پێیداووه و سڵاوى بۆ به‌شداربوانى کۆنفرانس نارد، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌وڵدانه‌ى که‌نه‌که‌ى به تێکۆشانێکى گرنگ و پێویست ناوبرد. هه‌روه‌ها موراد قه‌ره‌یلان، به‌م جۆره شرۆڤه‌یه‌کى گشتیى کرد: ئه‌مڕۆ له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست شه‌ێ هه‌یه، به‌ڕێبازێکى نوێ شه‌ڕى جیهانیى سێییه‌مه، هه‌موو که‌س ده‌زانێت، دواى ئه‌و شه‌ڕه ناوچه‌که سه‌رله‌نوێ دیزاین ده‌کرێته‌وه، ده‌وڵه‌تانى داگیرکه‌رى کوردستان، له هه‌ڵدان بۆ ئه‌وه‌ى له دیزاینى نوێ‌دا کورد شوێنى نه‌بێت، په‌یمانى ١٠٠ساڵیى لۆزان، دوو ساڵى ماوه و له ٢٠٢٣ حوکمى نامێنێت، ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر ده‌ڵێت، ‘له لۆزاندا ئێمه مافمان پێشێلکرا’، ئه‌ردۆغان خۆى ئه‌مه‌ى وت، بۆیه ئاماده‌کاریى ده‌که‌ن، دواى په‌یمانى لۆزان، سنوورى میساقى میلـلیى له‌ڕووى سیاسیى و یاسایى و سه‌ربازییه‌وه بخه‌نه ڕۆژه‌ڤ. هاوکات قه‌ره‌یلان، ڕوونیکرده‌وه، کاتێک ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یه‌وێت له عه‌فرین هه‌تا سیده‌کان و خواکورک داگیر بکات و زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت، ئامانجى دروستکردنى بناغه‌ى ستراتیژیى میساقى میلـلییه. موراد قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد، له به‌رامبه‌ر پیلانه‌کانى ده‌وڵیتى سه‌رده‌ست و داگیرکه‌ر، پێویسته ئێمه‌ى کوردیش خاوه‌ن ستراتیژیى هاوبه‌شى نه‌ته‌وه‌یى بین، ئه‌گه‌ر نا مه‌ترسیى جدیى له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانمان دروست ده‌بێت. فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل، جارێکى دیکه جه‌ختیى له‌سه‌ر گرنگیى هه‌ڵوێستى ناوخۆیى کرده‌وه و پشت به‌ستن به هه‌ڵوێستیى ده‌ره‌کیى ڕه‌تکرده‌وه و وتی: ئه‌م هێرشانه به‌بێ پشتیوانیى هێزى نێوده‌وڵه‌تیى پێکنه‌هاتوه و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیى ئه‌مریکا فڕۆکه ناتوانێت به‌سه‌ر ئه‌م خاکه‌دا بفڕێت. قه‌ره‌یلان، تیشکى خسته سه‌ر بێده‌نگیى حکومه‌تى هه‌رێم و وتی: حکومه‌تى هه‌رێم بێده‌نگه و هه‌ڵوێستى نادیاره، بێده‌نگیى ڕه‌وایه‌تیى ده‌دات به هێرشه‌کانى تورکیا و وه‌ک ئه‌وه‌یه پشتیوانیى بکات، چونکه ئه‌و به چه‌ک تانک و تۆپ هێرش ده‌کاته سه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان، به‌رپرسانى حکومه‌تى هه‌رێم بوه‌ێ به وته‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک ده‌که‌ن، ده‌وڵه‌تى تورک ده‌ڵێت، ‘کێشه‌م له‌گه‌ڵ کوردنییه، بۆ په‌که‌که دێم’، وادیاره ئه‌وان باوه‌ێ به‌و قسانه ده‌که‌ن!. موراد قه‌ره‌یلان، له به‌رده‌وامییدا وتی: ده‌وڵه‌تى تورک بۆ ساڵێک و دوو ساڵ ناچێته هیچ شوێنێک، پیلانى ماوه درێژى هه‌یه، ده‌یه‌وێت بمێنێته‌وه، تورک ٩٥٠ ساڵه له ئانادۆڵن، تا ئێستا چ به‌ڵێنێکیان به کورد دابێت، جێبه‌جێیان نه‌کردوه، نه له سه‌رده‌مى عوسمانیى و نه له سه‌رده‌مى کۆمارى تورک، له‌کاتى هه‌ر سه‌رهه‌ڵدانێکدا، به‌ره‌یه‌کى کورد ده‌خه‌نه پاڵ خۆیان و پێکه‌وه به‌ره‌ى سه‌رهه‌ڵدان ته‌سفیه ده‌که‌ن، بۆیه باوه‌ڕکردن به وته‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌یه. هه‌روه‌ها، ڕایگه‌یاند: حکومه‌تى هه‌رێم پشتى خۆیان به ئه‌مریکا و یه‌کێتى ئه‌وروپا قایم ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش له شوێنى خۆیدا نییه، ده‌وڵه‌تى تورک ساڵى ١٩٩٤ له‌به‌رچاوى ئه‌مریکا و ئه‌وروپا توانى قوبرس داگیر بکات و تا ئێستاش له‌وێیه، ئه‌مریکا گه‌مارۆى خسته سه‌ر، به‌ڵام دواتر په‌یوه‌ندییه‌کانیان باش بوو، تورکیا ده‌ستکه‌وتى گه‌لى کورد به مه‌ترسییدار بۆ داهاتووى خۆى ده‌بینێت، بۆیه گوێ بۆ هیچ که‌سێک ناگرێت، ده‌بێت باوه‌ڕمان به یه‌کێتیى خۆمان هه‌بێت، ده‌وڵه‌تى تورک به‌ده‌یان جار کوردى فریو داوه، یارییه‌کى گه‌وره له‌سه‌ر گه‌لى کورد ده‌کات، ده‌بێت مرۆڤ ئه‌م ده‌وڵه‌ته بناسێت و مه‌ترسییه‌کانى ببینن. قه‌ره‌یلان، دووباره جه‌ختى گرنگیى هه‌وڵه‌دانه‌کانى که‌نه‌که بۆ یه‌کسخستنى هه‌ڵوێستى کورد کرده‌وه و وتی: پێموایه، کاک مه‌سعود ئه‌و دۆخه ببینێت، کاتێک هه‌وڵدان هه‌بێت، مه‌ترسییه‌کان له‌سه‌ر گه‌لى کورد ده‌بینن، هاوسه‌رۆکان و به‌ڕێوه‌به‌رانى یه‌نه‌که و به‌ڕێوه‌به‌رانى گۆڕان، چاودێریى دۆخه‌که بکه‌ن و هه‌ڵوێستى پێویست نیشان بده‌ن، هه‌ندێک لایه‌نى سیاسیى وه‌ک زه‌حمه‌تکێشان و شیوعى هه‌ڵوێستیان ده‌ربڕیوه، نه‌ک ته‌نیا باشوور، ده‌بێت هه‌موو پارچه‌کانى کوردستان، حزب هونه‌رمه‌ند و ڕۆ شنبیر هه‌وڵى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى بده‌ن، ئێمه‌ش وه‌ک په‌که‌که بۆ هه‌موو فیداکارییه‌ک ئاماده‌ین، چى له ئه‌ستۆماندا بێت، جێبه‌جێى ده‌که‌ین. له به‌شێکى تر‌ى په‌یامه‌که‌یدا، قه‌ره‌یلان زانیاریى وردى له‌سه‌ر شه‌ڕى ٢٠ ڕۆژه‌ى نێوان گه‌ریلا و هێزى داگیرکه‌ر خسته‌ڕوو، “ئه‌و هێرشانه‌ى تورکیا، ئۆپه‌راسیۆنێکى ئاسایى نییه، سووپایه‌کى گه‌وره‌ى هێناوه و چه‌ته‌ى سووریا ش تیایدا به‌شدارن، ته‌کنیکێکى زۆر به‌رفراوان به‌کاردێنن، به‌رده‌وام بۆردوومان ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێکدا شه‌ێ بکات، له شه‌وى ٢٣ى نیسان هێرشى ده‌ستپێکرد، له ڕۆژى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نیی، وه‌ک ئه‌وه‌ى چى به‌سه‌ر ئه‌رمه‌ن هینا به‌سه‌ر ئێمه‌شى دێنێت، ئه‌مه په‌یام بوو، به‌ڵام ئێمه‌ش ئاماده‌کارییمان کردبوو، ده‌مانه‌وێت هێزێکى پرۆفیسیۆناڵ ته‌کنیکى دووژمن تێکببه‌ین و شکست به دووژمن بێنین، به‌رخۆدانێکى زۆر گرنگ ئه‌نجام ده‌ده‌ین”. وتیشی: له هه‌ندێک شوێنى دووژمن له شوێنى ڕۆژى یه‌که‌میه‌تى و هیچ پێشڕه‌ویى نه‌کردوه، له هه‌ندێک شوین چه‌ند کیلۆمه‌ترێک هاتوه‌ته پێش، به‌س شه‌ێ به‌رده‌وامه. موراد قه‌ره‌یلان به نه‌خشه زانیاریى له‌باره‌ى به‌رخۆدانى گه‌ریلا و ناوچه‌کانى شه‌ڕه‌وه دایه به‌شداربوانى کۆنفرانس، ڕوونیکرده‌وه ڕه‌نگى سوور نیشانه‌ى هه‌بوونى ده‌وڵه‌تى تورک و زه‌رد گه‌ریلایه له‌و ناوچانه. هه‌روه‌ها، ڕایگه‌یاند، له مه‌تینا، سوپاى داگیرکه‌ر هاتوونه‌ته گردى زه‌ندۆرا، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه داگیرى بکه‌ن و ٢٠ ڕۆژه شه‌ێ له‌وێ به‌رده‌وامه، شه‌ڕى قورسیش له ئاڤاشینه، گردى مام ڕه‌شۆى گرتوه، به‌ڵام هێشتا سه‌ێ به‌رده‌وامه. له کۆتاییشدا جه‌ختیکرده‌وه، بۆ گه‌ریلا ئامانج سه‌رکه‌وتن و ئه‌نجامێکى مه‌زنه، ئه‌گه‌ر هاوکاریى بۆ گه‌ریلا هه‌بێت، داگیرکاریى تورکیا لێره تێکده‌شکێت، هاوکارییش نه‌بێت، ڕه‌نگه درێژ بکیشێت، به‌ڵام ئامانج تێکشکاندنى داگیرکارییه”ئێمه خه‌باتى ئێوه به‌گرنگ ده‌بنینین و خه‌باتێکى پیرۆزه، باوه‌ڕمان هه‌یه ئه‌نجامى هه‌بێت”.
هاوڵاتى شه‌ڕو پێکدادانى نێوان ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستینى به‌رده‌وامه و ته‌ندروستى که‌رتى غه‌زه ئاشکرایکرد، ژماره‌ى قوربانیانى بۆردومانه به‌رده‌وامه‌کانى ئیسرائیل بۆ 139 کوژراو و زیاتر له هه‌زار برینداره. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئایارى 2021، به‌پێى لێدوانێکى ئه‌مڕۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى که‌رتى غه‌زه‌ى فه‌ڵه‌ستین، ئامارى ئه‌و که‌سانه‌ى له هێرشه‌کاندا کووژراون گه‌یشتووه‌ته 139 که‌س و له‌ناو کوژراوه‌کاندا 39 منداڵ و 22 ژن هه‌یه. هاوکات وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى که‌رتى غه‌ززه ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که زیاتر له هه‌زار که‌س له‌ئه‌نجامى بۆردومانه‌کانى ئیسرائیل برینداربوون. هاوکات لین هاستینگز، رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند:" ده‌یان هه‌زار خێزانى فه‌ڵه‌ستینى ماڵه‌کانى خۆیان جێهێشتووه له ترسى بۆردومانه‌کانى ئیسرائیل". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى راگه‌یاند:" که به‌شێک له فه‌ڵه‌ستینییه‌کان چوونه‌ته خوێندنگا‌و مزگه‌وته‌کانه‌وه و پێویستیان به دابینکردنى ئاو خۆراکه و چاودێرى ته‌ندروستییه.
هاوڵاتى دواى هێرشى سه‌له‌فییه‌کانى شارى مه‌ریوانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان بۆسه‌ر گه‌ڕه‌کێک، ئه‌مجاره‌یان له شارى سه‌قز به بیانوى خواردنى مه‌ى په‌لامارى چه‌ند که‌سێکیانداوه و به سه‌ختى برینداریان کردوون. رێکخراوى هه‌نگاو بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بڵاویکرده‌وه که شه‌وى ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگه‌ى مه‌ل قه‌ڕنى شارى سه‌قز، گروپێکى سه‌له‌فى به پاساوى خواردنى مه‌ی، به چه‌قۆ هێرشیانکردووه‌ته‌سه‌ر چه‌ند که‌سێک و به سه‌ختى برینداریان کردوون. له‌و هێرشه‌دا چه‌ند که‌سێک برینداربوون و برینى یه‌کێک له‌وانه به‌ناوى “هاوڕێ مه‌له‌کی” زۆر قورسه و که‌سێکى دیکه به‌ناوى شه‌هروز له په‌لاماره‌که‌دا بریندار بووه. چه‌ند شایه‌تحاڵێک له ڕوداوه‌که ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن، که سه‌له‌فییه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان کردووه، که سه‌رى ئه‌و که‌سانه ده‌بڕن و پیشتریش هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌یان له چه‌ندین که‌سى دیکه کردووه. ڕۆژى دووى ئه‌م مانگه، چوار که‌س که خۆیان وه‌ک سه‌له‌فى ناساندبوو، هێرشیان کرده‌سه‌ر گه‌ڕه‌کى دارسێران له شارى مه‌ریوان و به‌بیانوى فرۆشتى مه‌ى له‌و کۆڵانه هه‌وڵى سه‌ربڕینى چه‌ند که‌سێکیاندا. هاوکات ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که ئه‌و سه‌له‌فییانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانى ئێران خۆیانه‌وه پشتگیرى ده‌کرێن و له‌کاتى هێرشیش بۆسه‌ر هاوڵاتییان هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ ناکرێت.
هاوڵاتى سوپاى ئیسرائیل ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه له‌کاتى شه‌ر و پێکدادانه‌کانیان و هێرشه‌کانیان بۆسه‌ر که‌رتى غه‌ززه، چه‌ندین موشه‌ک له‌باشورى لوبنانه‌وه ئاراسته‌ى وڵاته‌که‌یان کراوه. ئافیخاى ئه‌درعى وته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل، له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى نوسیویه‌تی"سێ موشه‌ک له‌ناو خاکى لوبنانه‌وه ئاراسته‌ى ده‌ریاى قه‌باله و که‌ناراوه‌کانى جه‌لیل کراون، به‌ڵام له‌وکاته‌دا سیستمى ئاگادارکردنه‌وه‌ى موشه‌کى کارا نه‌بووه" سوپاى ئیسرائیل ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که موشه‌که‌کانى باشورى لوبنان هیچ زیان و قوربانیه‌کیان لێنه‌که‌وتووه‌ته‌وه. به‌رپرسانى هێزه‌کانى حزبوڵاى لوبنان هیچ راگه‌یه‌ندراوێکى فه‌رمیان له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌کردوه‌ته‌وه و هێرشه‌کانى سه‌ر ئیسرائیلیان پشتڕاست نه‌کردوه‌ته‌وه. چه‌ند رۆژێکه شه‌رو پێکدادان له‌ناو مزگه‌وتى ئه‌قساو چه‌ند ناوچه‌یه‌کى دیکه به‌رده‌وامه‌و ئیسرائیل 372 فه‌ڵه‌ستینى ده‌ستگیر کردووه و به‌هۆى موشه‌که‌کانى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسه‌وه حه‌وت ئیسڕائیلى کوژراون.
هاوڵاتى بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند:"پرۆسه سه‌ربازییه‌کانیان دژى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس له که‌رتى غه‌زه توندتر ده‌که‌ین، به‌جۆرێک پێشبینییان نه‌کردبێت". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى ئایارى 2021، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا له باره‌گاى سه‌رکردایه‌تى ناوچه‌ى باشورى سه‌ربازیى رایگه‌یاند:"هێرشه‌کان چڕ و خێراتر ده‌که‌ین، گورزى کوشنده له حه‌ماس ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌ک که پێشبینى نه‌کردبێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌وه ئارامییان لێ ده‌بڕێت و سازشیان پێ ده‌کات، هانیان ده‌دات که گوێ له ڕێنماییه‌کانى سوپا بگرن تایبه‌ت به هێرشه موشه‌کییه به‌رده‌وامه‌کان له غه‌زه‌وه". هاوکات، سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل داواى له‌سه‌رجه‌م سه‌رکرده‌کانیش کرد به‌پله‌ى یه‌که‌م سه‌رکرده‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بى که ئه‌و هێرشانه ئیدانه بکه‌ن و هه‌رچى له توانایاندایه بیکه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئارامى. له‌لایه‌کى تره‌وه ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه جیهانییه‌کان ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه، به‌هۆى گرژییه‌کانه‌وه ئیسرائیل زیانێکى ئابوریى زۆرى کردووه که بریتیین له، وه‌ستانى جوڵه‌ى بازرگانى و ئابوریى و دابه‌زینى نرخى دراوى ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر دۆلار و له‌ناوچوونى موڵک و ماڵک به‌هۆى موشه‌که‌کانه‌وه.
هاوڵاتى لیژنه باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى عێراق بڕیاریدا به هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌ى گشتى هاتووچۆ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانى عێراق و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى ڕێژه‌یى. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى ئایارى 2021 لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکردووه‌ته‌وه، قه‌ده‌غه‌ى گشتى هاتووچۆ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکان هه‌ڵده‌گیردرێت و قه‌ده‌غه‌ى ڕێژه‌یى ده‌سه‌پێده‌کاته‌وه، له کاتژمێر 9ى ئێواره‌وه بۆ 5ى به‌یانى به درێژایى ڕۆژانى هه‌فته قه‌ده‌غه‌ى ڕێژه‌یى جێبه‌جێ ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه، داخستنى مۆڵه‌کان، ڕۆستۆرانته‌کان، کافتریا و خاوه‌کانه‌کان ته‌نها بۆ ڕۆژانى جه‌ژن به‌داخراویى ده‌مێننه‌وه، له ڕۆژى دووشه‌ممه‌وه ڕێگه به کردنه‌وه‌یان ده‌درێت و ڕێگه نادرێت نێرگه‌له به‌کاربهێنرێت، هه‌ر شوێنێک سه‌رپێچى بکات 90 ڕۆژ داده‌خرێت. له به‌شێکى تر‌ى بڕیاره‌کانى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تیدا هاتووه، پێویسته ڕێوشوێنه‌کانى خۆپاراستن جێبه‌جێ بکرێت و سه‌رپێچیکار سزاى دارایى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت، هه‌روه‌ها ڕێگه به گه‌شتى به کۆمه‌ڵى نێوان پارێزگاکان نادرێت. هاوکات جه‌ختله‌وه‌کراوه‌ته‌وه، ده‌وامى فه‌رمى سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌کان له ڕۆژى 17ى ئایاره‌وه تا 20 ئایار ده‌وه‌ستێندرێت و ڕێگه به هیچ کارمه‌ند و هاوڵاتییه‌ک نادرێت به‌بێ به‌ستنى ماسک بچێته ناو فه‌رمانگه‌کانه‌وه.
هاوڵاتى په‌روین بوڵدان و میدحه‌ت سانجار هاوسه‌رۆکانى پارتى دیموکراتیکى گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌یامى پیرۆزکردنى جه‌ژنى ره‌مه‌زانیان بڵاوکرده‌وه و رایانگه‌یاند:"هیوادارین هه‌ورى ره‌شى سه‌ر گه‌له‌که‌مان و مرۆڤایه‌تى بڵاوه‌ى پێ بکرێت و ئه‌م جه‌ژنه ببێته هۆى هێنانى رۆژانى خۆش و رووناک". هاوسه‌رۆکانى هه‌ده‌په له په‌یامه‌که‌یاندا که ئاڕاسته‌ى گه‌لى کوردستانیان کردوه رایگه‌یاندوه، له ناو شه‌رو پێکدادان و داگیرکه‌رى و زوڵم، ناهه‌قی، فشار، په‌تاى گشتگیر و هه‌لومه‌رجه دژواره‌کاندا ئێمه به دڵێکى غه‌مگینه‌وه پێشوازى له جه‌ژنى ره‌مه‌زانى ساڵى ٢٠٢١ ده‌که‌ین. له هه‌ر لایه‌کى جیهانه‌وه زاڵمه زۆرداره‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیان هه‌موو به‌هاکانى مرۆڤایه‌تى ژێر پى ده‌خه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ده‌یانه‌وێت زوڵم و تاریکى شه‌پۆل به شه‌پۆل بڵاوبکه‌نه‌وه و ته‌خت و تاجى زۆردارانه‌ى خۆیان قایم بکه‌ن، که ده‌یانه‌وێت له بریى برایه‌تى دوژمنایه‌تى و له بریى ئاشتى شه‌ێ و له بریى یه‌کسانى سته‌مکارى به‌سه‌ر گه‌لاندا بسه‌پێنن. هاوکات هاوسه‌رۆکانى هه‌ده‌په ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که رۆحى جه‌ژن رۆحى ئارامی، ئاشتی، پشتیوانى وهاوکارییه، رۆحى برایه‌تی، دۆستایه‌تى و یه‌کسانییه،" ئێمه ئه‌م جه‌ژنى ره‌مه‌زانه به رۆح و واتا راسته‌قینه‌کانییه‌وه پیرۆز ده‌که‌ین. له جه‌ژنى ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵدا پشتیوانى و هاوکاریى خۆمان به‌هێز بکه‌ین و له‌دژى ناهه‌قی، زوڵم و زۆردارى تێکۆشانى ره‌وا و دادپه‌روه‌رانه‌مان بڵند بکه‌ین".
هاوڵاتى كۆماری ئیسلامی ئێران لەدوای رووخانی سەدام حسێن لەعێراق هەموو هەوڵێكی بۆ سەپاندنی هەیمەنی خۆی لە رێگەی سوپای قودسەوە داوەو تەنانەت باڵیۆزەكانیشی سەر بەو سوپایە بوون، بەڵام لەئێستادا یەكێك لەمەرجە سەرەكییەكانی ئەمەریكا بۆ رێككەوتنی ئەتۆمیی و لابردنی سزاكانی سەر ئێران كەمكردنەوەی ئەو هەیمەنە سەربازییەیە. چارەنووسی كۆبوونەوە ئەتۆمییەكانی ڤیەننا لەنەمسا راستەوخۆ بەئەنجامی دانوستانە نهێنی و ئاشكراكانی ئێران و سعودیە لەبەغدا گرێدراونەتەوە و یەكێك لە مەرجەكانی دیكەی ئەمەریكا، دڵنیاكرنەوە و كەمكرنەوەی دەستوەردانە سەربازییەكانی ئێران لەعێراق و گرژییەكانی ئەو وڵاتە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی كەنداو كە لەمەشدا عێراق نێوەندگیری سەرەكی و پێشەنگی رێكخستنی دانوستان و گفتوگۆیە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران. دور نییە هەوڵە سەربازیی و چەكدارییەكانی ئێران بەفشاری ئەمەریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمیی بگۆڕدرێت بەهەوڵێكی سیاسی و دیپلۆماسیی و ئەمەش دانوستانێكی راستەقینە دەبێت لەنێوان باڵی ریفۆرمخوازی كۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ واشنتۆن كە ئاماژەكانی لە گەشتەكەی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق و هەرێم دەردەكەوێت و بەزمانێكی سادە ستراتیژی نوێی ئێران لەعێراق لەسەربازیی و جەنگەوە بۆ دیپلۆماسی و ئاشتیی دەگۆڕدرێت و ئەمەش بۆ بەئامانجگەیاندنی رێككەوتنی ئەتۆمیی پێویستییەكە بۆ باڵی ریفۆرمخوازان و سەنگی مەحەكە بۆ مانەوەیان لەحكومەت و جومگەكانی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە. زەریف بە سەردانی شوێنی كوشتنی قاسم سولەیمانی لەبەغدا پەیامێكی ئاماژەداری بۆ گۆڕانكاریی لەسیاسەتی رابردوو ستراتیژی نوێی ئێران راگەیاند، چونكە ئەوە چوارەم گەشتی زەریف بوو بۆ عێراق و پێشتر سەردانی ئەو شوێنەی نەكردبوو. ئەگەرچی شارەزایان پێیانوایە بڵاوبونەوەی ئەو تۆمارە دەنگییەی كە تێیدا زەریف، قاسم سولەیمانی بەجێبەجێكاری سیاستی روسیا لەناوچەكەدا ناودەهێنێت و دەڵێت ئەو لەعێراق و سوریا لەژێر كۆنتڕۆڵی حكومەت و دەسەڵاتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران‌دا نەبوە، بوەتە هۆی كاردانەوەی توندی بەرپرسانی محافزكاران لەئێران و ئەویش بە ناچاری وەك رێزلێنانێك خۆی گەیاندوەتە شوێنی كوشتنی قاسم سولەیمانی بۆ ئەوەی فشارەكان لەسەر خۆی كەم بكاتەوە بەڵام بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ زەریف پێش بڵابوونەوەی تۆمارە نهێنییەكەی بڕیاری سەردانی ئەو شوێنەی داوە. ئەوەی گرنگە بۆ ریفۆرمخوازان و بەشیكی بەرچاو لەخەڵكی ئێران بوژاندنەوەی ئابوریی وڵاتەكەیە، چونكە هەر هەنگاوێكی ریفۆرمخوازان بۆ رێككەوتن و دانوستان لەگەڵ ئەمەریكا دەتوانێت دەستكەوتێكی ئابوریی گرنگ بەدوای خۆیدا بێنیت و بەمەش ئاستی بەشداریی خەڵك لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوی ئەو وڵاتە لە (18/6/2021) بەرز دەبێتەوە و ئەگەری سەركەوتنی ریفۆرمخوزان و بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆماریی بۆ ئەو باڵەی كۆماری ئیسلامی ئێران مسۆگەر دەكات. عێراق فریادڕەسی ئێران و ریفۆرمخوازانە لە رابردودا زۆربەی بەرپرسانی ئێران باسیان لە (32) ملیار دۆلار پارەی ئێران لەعێراق كردوە كە لەلایەن ئەمەریكاوە بلۆك كراوەو ئەمەش پارەیەكی زۆرە بۆ رزگاركردنی ئەو وڵاتە لەو دۆخە قەیرانیاوییەی كە بەهۆی فشار‌و سزاكانی ئەمەریكاوە گیرۆدەی بوەو ئاماژەكان دەریدەخەن ئێران هەوڵی زۆر دەدات بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پارانە، بەڵام ئەمەریكا نایەوێت بێبەرامبەرو بەئاشكرا رێگە بە ئازادكردنی پارەكان بدات. لە رابردودا و لەسەردەمی باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشوتری ئەمەریكا لەساڵی (2016) رۆژنامەنوسێكی ئەمەریكی-ئێرانی بەناوی جیسۆن رەزاییان و سێ كەسی دیكەی ئەمەریكی كە زیاتر لەساڵێك زیندانیی كرابون لەبەرامبەر پێدانەوەی یەك ملیار و (700) ملیۆن دۆلار بەئێران ئازادكران و ئەمەش كاردانەوەی لەئەمەریكا لێكەوتەوەو بەئابڕوچونی و لاوازیی واشنتۆن لە بەرامبەر ئێران لەقەڵەم درا. ئەمەریكا دەیەوێت لە بەرامبەر گۆڕانكاریی لەسیاسەتی ئێران لەعێراق و ناوچەكەو جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەتۆمیی ئەو پارانە لەچەند قۆناغێكدا ئازاد بكرێن و ئاماژەكانی ئەم بەڵێنەش لە راگرتنی لێدوانی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بەو (32) ملیار دۆلارە لەعێراق بەدی دەكرێت. پێشتر بەرپرسان و راگەیاندنەكانی ئێران بە بەردەوامیی لێدوان و هەواڵیان لەسەر ئەو پارە بلۆككراوانە بڵاودەكردەوە، بەڵام دوای دەركەوتنی مەرجەكانی ئەمەریكا زۆربەی بەرپرسان و میدیاكان تەنها باسی قەرزێكی پێنج ملیار بۆ حەوت ملیار دۆلاریی فرۆشتنی غاز و كارەبا بەعێراق دەكەن وەك ئەوەی ئەو (32) ملیارە نەمابێت یان ئێران پارەی بلۆككراوی لە عێراق نەبووبێت. ریفۆرمخوازان گرەویی سەرەكییان لە (12) ساڵی رابردودا لەسەر چارەسەری پرسی ئەتۆمیی و دانوستان لەگەڵ ئەمەریكا بوە و ئەگەر ئاوڕێكی خێرا بۆ مێژوی دانوستانی نهێنی و ئاشكرای نێوان ئێران و ئەمەریكا بدرێتەوە، دەردەكەوێت ( عەلی ئەكبەر هاشمی رەفسنجانی، حەسەن رۆحانی، محەمەد خاتەمی، محەمەد جەواد زەریف و .. ) هەموو ئەم بەرپرسانەی كۆماری ئیسلامی ئێران كە پێشەنگی دانوستان و گفتوگۆی نەهێنی و ئاشكرابون لەگەڵ ئەمەریكا سەر بە باڵی ریفۆرمخوازان ئەژمار دەكرێن بۆیە بۆچونێكی باو هەیە كە ریفۆرمخوازان بەرەو رۆژئاوا هەنگاو دەنێن و محافزكاران بەرەو رۆژهەڵات لە كاتێكدا دروشمی سەرەكیی كۆماری ئیسلامی ئێران لەساڵی (1979) واتە ئەو كاتەی دەسەڵاتی پاشایەتیی لەئێران كۆتایی پێهات (نە رۆژئاوا نە رۆژهەڵات، كۆماری ئیسلامی ئێران) بوو ئەوەی ئێستا دوای (42) ساڵ لە حوكمڕانی و سیاسەت لەو وڵاتە روودەدات پێچەوانەی دروشمە سەرەكییەكەیە چونكە لەلایەك باڵی ریفۆرمخواز بە رێككەوتنی ئەتۆمیی دانوستان و گفتوگۆ دەكەن لەگەڵ ئەمەریكا و رۆژئاوا و لەلایەكی دیكەشەوە باڵی محافزكار رێككەوتنی (25) ساڵە لەگەڵ چین و رێككەوتنی درێژخایەن و پێنج ساڵە كە (نوێ دەكرێتەوە) لەگەڵ روسیا دەكەن. ئەوەی گرنگە بۆ ریفۆرمخوازان و بەشیكی بەرچاو لەخەڵكی ئێران بوژاندنەوەی ئابوریی وڵاتەكەیە، چونكە هەر هەنگاوێكی ریفۆرمخوازان بۆ رێككەوتن و دانوستان لەگەڵ ئەمەریكا دەتوانێت دەستكەوتێكی ئابوریی گرنگ بەدوای خۆیدا بێنیت و بەمەش ئاستی بەشداریی خەڵك لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوی ئەو وڵاتە لە (18/6/2021) بەرز دەبێتەوە و ئەگەری سەركەوتنی ریفۆرمخوزان و بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆماریی بۆ ئەو باڵەی كۆماری ئیسلامی ئێران مسۆگەر دەكات. عێراق تەنها پردی پەڕینەوەی ریفۆرمخوازانی كۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ گەیشتنی بە رێككەوتن لەگەڵ ئەمەریكا و رۆژئاوا، بۆیە ئەمەریكا بەوردی و بەدیدێكی جیاواز و پێچەوانەی سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشوی ئەمەریكا، دەیەوێت ئێران ناچار بكات بۆ زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی مل بۆ داواكارییەكانی واشنتۆن بدات و لە رێگەی باڵی ریفۆمخوازەوە دەستی باڵی محافزكارو سوپای قودس لەعێراق كورت بكاتەوە، دیپلۆماسی و ئاشتی ببێتە جێگرەوەی پلان و جمۆجۆڵە سەربازییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەناوچەكەدا. سەرچاوەكانی هەواڵی عێراق لەزاری چەند بەرپرسێكی ئاگاداری دانوستانەكان لە بەغدا رایانگەیاندوە؛ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق راستەوخۆ رۆڵ دەگێڕێت بۆ نێوەندگیریی نێوان سعودیە و ئێران و هاوكات بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە دیدارێكی لەگەڵ دامەزراوەی (بەیروت ئەنیستیوت) كە راستەوخۆ بەئۆنلاین پەخش دەكرا، ئاماژەی بە خولی نوێی گفتوگۆكانی ئێران و سعودیە كردوەو رایگەیاندوە كە عێراق زیاتر لەجارێك میوانداریی ئەو دو وڵاتەی كردوە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەنێوانیاندا. عێراق ئاو دەكات بەئاگری جەنگدا عێراق بە رێكخستنی دانوستانی نهێنیی نێوان بەرپرسانی ئەمنی و هەواڵگریی سعودیە و ئێران لە رێككەوتی (9/4/2021) لەبەغدا هەلێكی گەورەی بۆ ئەو دوو وڵاتە رەخساند كە بتوانن گفتوگۆ لەسەر كێشە و گرژییەكانی پێنج ساڵی رابردویان بكەن چونكە لەساڵی (2016) و دوای هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران پەیوندییەكانی ئەو دو وڵاتە بە تەواوەتی راگیرابوو بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتەش بە بەردەوامیی لێدوانی توند و هەڕەشەئامێزیان دژی یەكتر دەدا بەڵام عێراق بە رێكخستنی ئەو دانوستانانەی كە بڕیارە بەردەوام بێت ئاوی كرد بەئاگری جەنگی نێوان ریازو تاران‌دا. شاندی ئێران لەكۆبونەوەی نهێنیی نێوان ریازو تاران لەبەغدا پێنج كەس بون كە بەرپرسێكی باڵای سوپای قودس-ی تێدابوە و نوێنەری عەلی شەمخانی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی كۆماری ئیسلامی ئێران سەرپەرشتیی تیمی دانوستانكار ئێرانی كردوەو لەبەرامبەردا وەفدی بەرپرسانی سعودیە شەش كەس بون كە لەلایەن خالید حومەیدان، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی سعودیەوە سەرۆكایەتی كراوە. بەرپرسانی عێراق ئاشكرایان كردوە كە ئەو كۆبونەوەی نێوان تاران و ریاز زۆر ئەرێنیی بوە، تەنانەت دور لەچاوەڕوانی هەردوو لایەنەكە بوە، بۆیە بڕیارە لەهەفتەی داهاتودا جارێكی دیكە خولی دوەمی ئەو كۆبونەوەیە لەبەغدا بەڕێوەبچێت و ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوای كۆبونەوەو دانوستانی بەرپرسانی هەواڵگریی و ئاسایشیی ریاز و تاران لەبەغدا تائێستا هیچ هەواڵێكی دانیشتن و كۆبونەوەی دیكەی نێوان بەرپرسانی سعودیە و ئێران بڵاونەبوەتەوە. سەرچاوەكانی هەواڵی عێراق لەزاری چەند بەرپرسێكی ئاگاداری دانوستانەكان لە بەغدا رایانگەیاندوە؛ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق راستەوخۆ رۆڵ دەگێڕێت بۆ نێوەندگیریی نێوان سعودیە و ئێران و هاوكات بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە دیدارێكی لەگەڵ دامەزراوەی (بەیروت ئەنیستیوت) كە راستەوخۆ بەئۆنلاین پەخش دەكرا، ئاماژەی بە خولی نوێی گفتوگۆكانی ئێران و سعودیە كردوەو رایگەیاندوە كە عێراق زیاتر لەجارێك میوانداریی ئەو دو وڵاتەی كردوە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەنێوانیاندا. رۆژنامەی (نیۆیۆرك تایمز)ی ئەمەریكی بەپشتبەستن بەچەند سەرچاوەیەكی ئاگاداری عێراق ئاشكرای كردوە كە پێدەچێت گفتوگۆ‌و دانوستانەكانی خولێكی دیكەی نێوان ئێران و سعودیە لەبەغدا بەردەوام بێت و دانوستانەكان لەئاستی باڵیۆزەكانی ئەو دو وڵاتەدا بەڕێوەبچێت. ئێران لە دانوستانەكەی رابردویدا داوای لەسعودیە كردوە فشارەكانی بۆسەر هێزە چەكدارەكانی نزیك لە كۆماری ئیسلامی ئێران لەعێراق و سوریا رابگرێت و دەستبەرداری ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ببێت و دژایەتیی رێككەوتنی ئەتۆمیی نەكات و لە بەرامبەردا ئێران بەڵێن بە سعودیە دەدات لە رێگەی ئەو كاریگەرییەی كە لەسەر هێزە چەكداراە حوسییەكانی یەمەن هەیەتی، هەوڵ دەدا بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و رێككەوتن لەگەڵ سعودیە و لایەنەكانی دیكە لەیەمەن. سەرچاوەكانی هەواڵی ئێران بە رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمزیان راگەیاندوە ئەو گفتوگۆیانە لە ئەنجامی فشارەكانی ئەمەریكا لەبەرامبەر سعودیەدا بوە چونكە ئەمەریكا دەیەوێت ناكۆكییەكانی ناوچەكە بەرەو چارەسەر هەنگاو بنێن و سەرنجی واشنتۆن لەسەر روبەڕوبونەوەی چین بێت بەڵام كێشە و ململانێكانی نێوان سعودیە و ئێران زۆر قوڵەو بەم زووانە چارەسەر ناكرێت. خەونی ریفۆرمخوازان لە عێراق.. زەریف لە هەفتەی رابردودا دوای كۆبونەوەكانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان گەشتی بۆ (قەتەر،عوممان، كوەیت) كرد‌و لەتویتێكیدا رایگەیاند:» هاوكات لەگەڵ گفتوگۆكانی ڤیەننا پێنج رۆژم لەچوار پایتەختی وڵاتانی عەرەبی تێپەڕاندوە، گفتوگۆی بەرهەمدارم لەگەڵ خۆشەویستان و براكانمدا ئەنجامداوە و هەمومان بەرەو دروستكردنی پەیوەندیی دولایەنی بەهێز و پەیوەندیی بونیادنەری ناوچەیی هەنگاو دەنێین». لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی هەواڵی كۆماری ئیسلامی ئێران (ئیرنا) بەناونیشانی (عێراق سەرەكیترین ئامانجی ستراتیژیكی ناوچەییە بۆ ئێران) راپۆرتێكی شیكاریی بۆ گەشتەكەی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەروەی ئێران لەعێراق بڵاوكردوەتەوەو نوسیویەتی: زەریف هەوڵی دا بەسازكردنی دیدار لەگەڵ بڕیاربەدەستەكانی عێراق پەیامی ئاشتیخوازانەی كۆماری ئیسلامی ئێران بەسعودیە و جیهان بگەیەنێت و ستایشی رۆڵی بەغدا بكات بۆ گەیاندنی ئەو پەیامە. محەمەد جەواد زەریف لەگەشتە دوو رۆژیەكەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ زۆربەی كاربەدەست و بەرپرسە باڵاكان و كەسایەتییەكانی (شیعە، سوننە، كورد) كۆبوەوە و لەگەڵ كەسایەتییە شیعەكانی وەك عەمار حەكیم و حەمود هومام دیداری كردوە وهاوكات لەگەڵ (نوری مالیكی، عادل عەبدولمەهدی، حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی پێش‌و و پێشوتری عێراق كۆبوەتەوەو لەو كۆبونەوەیەشدا حەنان فەتلاوی و هادی عامری ئامادەبون. زەریف لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان و وەزیری دەرەوە چاوپێكەوتنی كردوەو چاوی كەوتوە بە خەمیس خەنجەر و ژمارەیەك سەرۆك خێڵی سوننە لەعێراق و دوای كۆبونەوە لەگەڵ نوخبەكانی زانكۆ لەعێراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد‌و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان (پارتی) و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆكی هەرێم كۆبوەوە. وەزیری دەرەوەی ئێران دوای كۆبونەوەی لەگەڵ بارزانییەكان رایگەیاند؛ هەوڵدەدەن كە ئاستەنگەكان بۆ بەرفراوانبونی پەیوەندیی هەمەلایەنەی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان لابەرن و رێگریی بكرێت لەخۆشكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان. پەیامەكەی زەریف بۆ كۆبونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم و هەروەها دانوستانی سعودیە و ئێران ئاماژەیەكی رونە كە كۆماری ئیسلامی ئێران و بەتایبەت باڵی ریفۆرمخواز پێش ڤیەننا هیوایان لەسەر بەغداو قوڵبونەوەی پەیوەندییەكانییان لەگەڵ عێراق و هەرێم هەڵچنیوە و ئامانجە سەرەكییەكانی ئەم گەشتەش لەبوژاندنەوەی ئابوریی ئێران و زیندوكردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەكان خۆی دەبینێتەوە بۆیە بەغدا بوەتە شوێنێك بۆ بەدیهاتنی خەونی ئێران بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە قوڵە سیاسی و ئابورییەكانی. عێراق پردی پەڕینەوەی ستراتیژیە بۆ ئێران گەشتەكەی زەریف كە بە چوارەم گەشتی وەزیری دەروەی ئێران لەماوەی هەشت ساڵی رابردو و لەدوو خولی كابینەی ریفۆرموخوازان بەسەرۆكایەتی حەسەن رۆحانی بۆ عێراق ئەژمار دەكرێت، دەرخەری ئەو راستیەیە كە باڵێكی كۆماری ئیسلامی ئێران لەژیر فشاری ئەمەریكا یان فشاری ئابوریی و سیاسیی ناوخۆدا پەنا بۆ گۆرانكاریی سیاسی و ستراتیژیی وڵاتەكەی بە هاوكاریی عێراق دەبات و دەیانەوێت بەستراتیژێكی نوێ لەسەر بنەمای كەمكردنەوەی گرژییە سەربازیی و سیاسییەكان، لەلایەك دراوسێكانی ئێران و لەلایەكی دیكە وڵاتانی رۆژئاوا‌و ئەمەریكا دڵنیا بكەنەوەو بەم دڵنیایی و گۆڕانكارییە سیاسی و دیپلۆماسییە بەرەو زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی و سەركەوتن لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوی وڵاتەكەیان بپەڕنەوە كەبێگومان دەبێتە هۆی بوژاندنەوەیەكی گەورەی ئابوریی بۆ ئێران.
هاوڵاتى کوڕى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌تویته‌ر وێنه‌یه‌کى ئاڵاى کوردستانى پۆستکردوه و له‌گه‌ڵیشیدا هه‌ژمارى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیاى تاگکردووه. یایر نه‌تانیاهۆ، کوڕى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر به‌بێ زیادکردنى هیچ نوسینێک، ئاڵایه‌کى جوڵاوى کوردستانى داناوه و ئه‌ردۆغانى تاگکردووه. ناکۆکییه‌کانى نێوان سه‌رۆکى تورکیا و سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌سه‌ر پرسى فه‌ڵه‌ستین و مزگه‌وتى ئه‌قسایه و له‌م دوایه‌دا ئه‌ردۆغان ئیسرائیلى به ده‌وڵه‌تى "تیرۆر" وه‌سفکرد. کوڕى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل ساڵى رابردووش، وێنه‌یه‌کى ئاڵاى کوردستانى پۆستکرد و داواى له کۆمپانیاى تویته‌ر کردبوو ئاڵاى کوردستان وه‌ک ئیمۆجى زیادبکات.
هەڵۆ سەربەست تۆڕی چالاكوانانی عەفرین كە لەكۆمەڵێك رۆژنامەنوس و چالاكی مەدەنی پێكدێن، بەردەوام چاودێری دۆخی ناوچەكە دەكەن و سەرجەم پێشێلكارییەكانی سوپای توركیا‌و میلیشیا هاوپەیمانەكانی لەناوچەكەدا تۆمار دەكەن و مانگانە بەشێوەی راپۆرت لەڕێی پێگەی تایبەتیی خۆیانەوە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی دەكەنەوە. لەڕاپۆرتی مانگی نیساندا تۆڕەكە پێشێلكارییەكانی دابەشكردووە بۆ حەوت بەشی سەرەكی كەبریتین لە (كوشتن، رفاندن، ئەشكەنجە و دەستدرێژی، گۆڕینی دیموگرافی، داگیركردن، بڕینەوەی درەخت، سەپاندنی سەرانەی دارایی). كوشتن بەپێی راپۆرتی تۆڕەكە لەمانگی نیساندا سوپای توركیا‌و گروپە چەكدارەكانی پێنج هاووڵاتییان كوشتووەو نوسیویەتی كەڕۆژی 29/3/2021 چەكدارەكانی فەیلەقی شام بە ئەنقەست هاووڵاتی شێخۆ مەنان (35) ساڵیان كرد بەژێرەوەو كوشتیان كەخێزاندارەو خاوەنی دوو منداڵە. هەروەها رۆژی 4/4 هاووڵاتی عمیرات، كە عەرەبە، دوای ئەوەی لەڕۆژی یەكی نیساندا مینێك لەنزیك یاریگای بەلەدی لەناوەڕاستی عەفریندا، بە ئۆتۆمبێلەكەیدا تەقییەوەو خۆی و براكەی و سێ هاووڵاتی تر برینداربوون، رۆژی چواری مانگ بەهۆی بریندارییەكەیەوە گیانی لەدەستدا. كچێك بەناوی زەحا یوسف (19) ساڵ، بەهۆی گێچەڵپێكردنی بەردەوامی چەكدارانی سوپای توركیا‌و گروپە هاوپەیمانەكانییەوە لەنهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەكەوە خۆی هەڵدایە خوارەوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا هەروەها، لەڕۆژی 18/4/2021 چەكدارەكانی ئەحرار ئەلشام، هاووڵاتی یەحیا عەلی كە كوردەو دانیشتوی گوندی (كەرزیلە) یە، دەیگرن و سەرەتا لەماڵەكەی خۆیدا ئەشكەنجەی دەدەن و دواتریش دەیبەنە بارەگای ئەمنی گوندەكەو لەوێش بەردەوامدەبن لەئەشكەنجەدانی و دواتر ئازادی دەكەن، بەڵام ئەشكەنجەدانەكەیان بەجۆرێك بوو، رۆژی 21/4 بەهۆی ئاسەواری ئەشكەنجەكەوە، گیانی لەدەستدا." بەڵام لەوانە نەخوازراوتر، راپۆرتەكە باس لەكوشتنی موراد مەزڵوم محەمەد دەكات، كەمنداڵێكی شەش ساڵانەو ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی سەر بەمیلیشیاكانی (سوپای نیشتیمانیی) لێیداوەو كوشتویەتی. رفاندن و دەستگیركردن راپۆرتەكە باس لەئەوە دەكات كە لەماوەی ئامادەكردنیدا، (61) هاووڵاتی لەلایەن دەزگای هەواڵگری و سوپای توركیا‌و پۆلیسی سەربازیی و ئەوانەی ناونراون پۆلیسی ئازاد‌و پۆلیسی مەدەنی و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی بەتایبەتی فەیلەقی شام و فیرقەی حەمزە كە بەحەمزات ناسراوە و فەسیلی مەلەك شا‌و چەكدارەكانی ئەلوەقاص، گیراون و رفێندرێندراون كە هەندێكیان براونەتە خاكی توركیا و هەندێكیشیان هێشتا لەزیندانە ئاشكرا‌و نهێنییەكانی سوریادان و چارەنوسی زۆرینەیان نادیارە، واتە نازانرێت لە چ شوێنێك دەستبەسەرن. بەشێكی زۆری ئەو گرتن و رفاندنانە بەبیانوی ئەوەوەیە كە ئەو هاووڵاتییانە پێشتر پەیوەندیان بە ئیدارەی خۆسەری ناوچەكەوە هەبووە پێش ئەوەی لەلایەن سوپای توركیاوە داگیربكرێت و هەندێكیشیان بۆ ئەوەیە لەبەرامبەر بڕێك پارەدا ئازادیان بكەن. بەپێی راپۆرتەكەی تۆڕی چالاكوانانی عەفرین، كۆی ئەو كەسانەی لەئەو ماوەیەدا ڕفێندراون و گیراون، (61) كەسن كە هەشتیان ژنن و هەشتیان هاووڵاتی بەساڵاچوون و یەكێك لەژنەكانیش منداڵێكی شیرەخۆرەی لەگەڵدا بووە. گۆڕینی دیموگرافی راپۆرتەكە باس لەبەردەوامیی هێزەكانی توركیا دەكات لەهەواڵدان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین بەكەمكردنەوەی كورد‌و نیشتەجێكردنی عەرەب و توركمان لەناوچەكەدا، بەتایبەتی خێزان و كەسوكاری چەكدارەكانی گروپە هاوپەیمانەكانی و دەڵێت: "داگیركەری توركیا بەهاوكاریی دامەزراوەی (ئیحسانی خێرخوازی) بەنیازی دروستكردنی (247) یەكەی نیشتەجێبوونە لەناوچەی شاخی حاجی حەسنو، بەڕوبەری (100) مەتر دووجا بۆ هەر یەكەیەك". پێشتریش ئۆردوگایەكی لەسنوری چیای گوندی بافلیۆنی ئێزدی بەناوی ئۆردوگای تەعاون دروستكرد بۆ نیشتەجێكردنی (70) خێزانی ئۆردوگانشین و خێزانی چەكدارەكان. ئەوەش دوای ئەوەی تەواوی دانیشتوانی گوندە ئێزدیەكەی بەزۆر ئاوارەكردو بەهاوكاری رێكخراوە ئیخوانییەكان كە قەتەرو كوەیت پاڵپشتییان دەكەن، بڕی (200) دۆلاری دایە هەر خێزانێكی نیشتەجێكراو. هاوكات لەڕێگای رێكخراوی (ولیت هنكر هیلف) هەستاوە بە كەمكردنەوەیەك بۆ نۆژەنكردنەوەی (400) خان‌و لەناوچەكانی ئەعزاز و عەفرین، تا بدرێتە خێزانی چەكدارەكان كەبریتین لەماڵی ئەو كوردانەی بەزۆر دەركراون، بەڵام دوای ناڕەزایی (28) رێكخراوی جیهانیی، كەمكردنەوەكە راگیرا. لەدوای داگیركردنی عەفرینەوە لەمانگی ئازاری 2018دا تائێستا توركیا (300) هەزار دانیشتوی رەسەنی ناوچەكەی بەزۆر ئاوارەكردووەو لەهەوڵی ئەوەدایە خێزانی چەكدارەكان و تورك و توركمان بخاتە جێیان. سەرچاوەیەك لەشاری جەرابلوسی سنورییەوە رایگەیاندووە، توركیا شارێكی نوێی لەدەشتی شاری جەرابلوسی رۆژئاوا دروستكردووە تاخێزانی ئەو چەكدارانەی تێدا نیشتەجێ بكات كە لەڕۆژهەڵاتی فوراتەوە هەڵاتوون، لەگەڵ هەندێك خێزانی چەكدارانی داعش و موسوڵمانە ئیگۆرەكانی چین. هەر لەچوارچێوەی سیاسەتی بە تورككردندا، بەهاوكاریی سەنتەری (یونس ئەمرە) هەستاوە بەكردنەوەی خولی فێركردن و بەهێزكردنی زمانی توركی بۆ مامۆستاكانی ناوچەكەو هەواڵدان بۆ گۆڕینی مەنهەجی خوێندن و قەدەغەكردنی خوێندنی زمانی كوردی لەخوێندنگاكاندا. بڕینەوەی درەخت درەختی زەیتون ناسنامەیەكی دیار‌و سەرچاوەیەكی سەرەكیی داهاتنی دانیشتوانی عەفرینەو سوپای توركیا‌و گروپە چەكدارەكان بەردەوام لەهەوڵی داگیركردنی باغەكانی زەیتون و بڕینەوەی درەختەكانیدان. لەماوەی ئامادەكردنی راپۆرتەكەدا توركیا‌و گروپەكانی (810) درەختی زەیتون و (40) درەختی هەناریان لەناوچەكەدا بڕیوەتەوە و بەرو خەرمانی هەندێكی تریشیان دزیوە. راپۆرتەكە ئاماژە بەئەوەش دەكات، لەسەرەتای داگیركاریی توركیاوە تائێستا نزیكەی نیو ملیۆن درەخت لەناوچەكەدا بڕدراونەتەوەو مەترسیی لەناوچونی زۆرێك لەدارستانەكان لەئارادایەو ژینگەی ناوچەكەش بەرەو تێكچوون دەچێت. سەرانە چەكدارەكانی گروپی سوڵتان موراد هەستاون بەسەپاندنی سەرانە بەسەر خاوەن دوكان و كلینیكە پزیشكییەكانی شەقامی (الملعب البلدی) بەبیانوی پاراستنیان بەبڕی (100) لیرەی توركی بۆ هەر دوكان یان كلینیكێك. چەكدارەكانی (ئەحرار ئەلشەرقیە)ش هەمان سەرانەیان بەسەر خاوەن دوكان و كلینیكە پزیشكییەكانی ناوچەی نەخۆشخانەی دێرسیمدا سەپاندووە بەبیانوی هەڵواسینی كامێرای چاودێری، بەمەرجێك پێشتر دەزگای هەواڵگریی توركیا كامێرای لەناوچەكەدا داناوە.
شاناز حه‌سه‌ن ئه‌ندامێکى ڕابه‌رى حزبى کۆمۆنیسى کرێکاراى حیکمه ده‌ڵێت:"سه‌له‌فیه‌کانى ناو شارى مه‌ریوان به‌ناوى دینه‌وه به چه‌قۆ و شمشێر هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خه‌ڵکانى کوردانى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان". عبدڵاى دارابى، ئه‌ندامى ڕابه‌رى حزبى کۆمۆنیسى کرێکاراى حیکمه، له لێوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئه‌و سه‌له‌فیانه، شه‌و به قه‌مه و شمشێره‌وه هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر گه‌ڕه‌کى دارسێران له شارى مه‌ریوان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و کوڕه بدۆزنه‌وه که ئێواره‌که‌ى رێگه‌یان پێ گرتبوو هاتنه سه‌رى و ده‌ستى و سه‌ریان شکاندبوو و ویستبویان هه‌ڵبێن، بۆیه ژنان و کچانى ئه‌و ناوچه‌یه به به‌رد و دار راویان نانن". زیاتر رونیکردوه و وتى" ئه‌و سه‌له‌فیانه ئێستا بۆنى ئه‌وه‌یان کردووه که جمورى ئێران به هێرشى خه‌ڵکى ئێران ئه‌مساڵ بێت یان سالێکى تر ده‌ڕوخێت ده‌یانه‌وێت له‌ئێستاوه جێگه و پێگه‌یه‌ک بۆ خۆیان بگرن و کۆشک و ته‌لار و سامانه‌که‌یان له‌ده‌ست نه‌چێت بۆیه به‌هانه به‌م خه‌ڵکانه ده‌گرن". عبدڵاى دارابى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد ئه‌و سه‌له‌فیانه به‌ناوى دینه‌وه دێن و ئه‌و کاره نامرۆڤانه‌یه به‌رامبه‌ر خه‌ڵک ده‌که‌ن و وتیشى" ده‌ڵێن ئه‌م شه‌ڕانه شه‌ڕى دینیه، به‌ڵام خۆى وانیه هه‌ر که‌س ئازاده له‌دواى هه‌ژده ساڵى". عبدڵاى دارایى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه ئه‌م کاره‌ى سه‌له‌فیه‌کان کاردانه‌وه‌ى ناوخۆى هه‌موو شاره‌کان لێ که‌وته‌وه و خه‌ڵک له‌زۆر لاوه پشتگیرى خه‌ڵکى (دارسێران) ى کردووه بۆ ئه‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه و وتى" خه‌ڵک له‌هه‌موو شاره کوردیه‌کانه‌وه پشگرى خۆیان بۆ خه‌ڵکى دارسێران ده‌ربڕیوه و کۆده‌نگى ناوخۆیى دروست بوو". عبدڵاى دارابى ئه‌وه‌شى وت" ئه‌و هیچ راست نیه به بیانوى دروست کردنى مادده کهولیه‌کان هێرش بکرێته سه‌ر خه‌ڵکى ئه‌م ناوچانه، چونکه ئه‌وه هچ بنبه‌مایه‌کى نیه، به‌ڵام خه‌ڵکى ئه‌و ناوچه‌یه کۆڵبه‌رن ڕه‌نگه مادده کهولیه‌کانیان هێنابێته ماڵه‌وه به‌ڵام نه‌ک ئه‌وه‌ى دروستى بکه‌ن". ئه‌ندامه‌که‌ى رابه‌رى حزبى حیکمه، وتیشى" ئه‌و سه‌له‌فیانه خۆیان و که‌سوکاریان زیاتر مه‌شروب ده‌خۆنه‌وه و به‌کاریده‌هێنن بۆیه ئه‌وانه ته‌نیا بیانوون، ده‌یانه‌وێت خه‌ڵک کۆت و به‌ند بکه‌ن و جێگه‌ى خۆیان بکه‌نه‌وه له ناوچه‌کاندا". ئه‌م گروپه سه‌له‌فیانه‌ى ناو شاره کوردیه‌کانى ئێران زۆربه‌یان له مه‌ریوان و سنه و زۆربه‌ى ناوچه‌کانى دیکه بوونیان هه‌یه، چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وپێش له شاری مه‌ریوان، ژماره‌یه‌ک له سه‌له‌فییه‌کان، هه‌وڵیانداوه که‌سێک به (چه‌قۆ) له پێشچاوی خه‌ڵکه‌وه سه‌رببڕن، به‌ڵام خه‌ڵکی ئاماده‌بووی ڕووداوه‌که ڕێگه‌یان پێناده‌ن، دوای ڕاوه‌ستانه‌وه و په‌لاماربردنیان بۆ سه‌ر سه‌له‌فییه‌کان که‌سه‌که ئازاد ده‌که‌ن له ده‌ستییان. بوته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى حزبى کۆمه‌نیستى کرێکارى به‌ره‌ى سه‌له‌فیه‌کان له‌ئێران دا 42 ساڵه بوونیان هه‌یه و به‌ره‌ى ئیخوانیه‌کانن، زۆر جارى دیکه هێرشیان کردۆته سه‌ر خه‌ڵکى ناوچه کوردیه‌کان و به‌تایبه‌تى دژى ژنان.
هاوڵاتى که‌نه‌دا له‌سه‌ر که‌یسى زیندانیکراوانى بادینان هاته ده‌نگ و باڵوێزخانه‌ى وڵاته‌که‌ى له‌عێراق تویتێکى له‌وباره‌یه‌وه کردوه و نیگه‌رانى خۆیان ده‌ربڕیووه. باڵیۆزخانه‌ى که‌نه‌دا له به‌غداد له‌پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، به زمانى کوردى تویتێکى بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتووه:"که‌نه‌دا زۆر نیگه‌رانه له سزادانى ڕۆژنامه‌نوس‌و چاڵاکوانان له هه‌رێمى کوردستان". له‌به‌شێکى دیکه‌ى تویته‌که‌دا، بالیۆزخانه‌ى که‌نه‌دا له‌به‌غدا ئه‌وه ده‌خاته‌روو که "ڕاگه‌یاندنى ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ بناغه‌ى دیموکراسیه." هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن که ڕاگه‌یاندنکاران‌و بیروڕاى جیاواز وه‌کو ئۆکسجین گرنگه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کى ئازاد‌و هۆشیارو گشتگیر. رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌رێم به‌بیانووى سیخوڕی‌کردن بۆ ولاتانى دیکه و کۆبونه‌وه و وه‌رگرتنى زانیارى له‌باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا، بڕیارى زیندانیکردنى پێنج رۆژنامه‌نوس و چالاکوانى په‌سه‌ندکرد، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش کاردانه‌وه‌ى زۆرى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى به‌دوادا هات، تائێستا چه‌ندین وڵات هه‌ڵوێستى توندیان له‌وباره‌یه‌وه هه‌بووه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى لیژنه‌ى جێبه‌جێکارى ئه‌نجوومه‌نى سوریاى دیموکرات ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌مریکادایه، یارمه‌تى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) بدات و هیوایش ده‌خوازێت، "ئه‌مریکا جارێکى تر، پلانى کشانه‌وه له رۆژئاڤاى کوردستان دانه‌نێت". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى ئایارى 2021، ئیلهام ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکى لیژنه‌ى جێبه‌جێکارى ئه‌نجوومه‌نى سوریاى دیموکرات، به‌شداریى له گفتوگۆیه‌کى په‌یمانگاى (نیولاینز) کرد که له به ئۆنلاین ڕێک خرابوو. ئیلهام ئه‌حمه‌د له به‌رنامه‌که‌دا،ئاماژه‌ى به بارودۆخى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا کرد‌و وتی:" سه‌ره‌ڕاى بوونێکى سنووردارى حکومه‌تى دیمه‌شق، ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، تاڕاده‌یه‌کى باش، سه‌ربه‌خۆیى خۆى هه‌یه و گه‌لانى کورد، عه‌ره‌ب، مه‌سیحى و ئه‌وانى تریش، له‌سایه‌یدا به یه‌کسانى ده‌ژی". سه‌رۆکى لیژنه‌ى جێبه‌جێکارى ئه‌نجوومه‌نى سوریاى دیموکرات، باسى له‌وه‌شکرد ، هێزى سه‌ره‌کى له ناوچه‌که (هه‌سه‌ده)یه که له هه‌موو پێکهاته‌کان پێکهاتووه و وتیشی:" “هیوادارین ئه‌مریکا بۆ پاراستنى ئاسایشى ناوخۆى وڵاته‌که‌ی، درێژه به شه‌ڕى دژى تیرۆر بدات و بۆ ئه‌وه‌یش یارمه‌تى کورد و هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) بدات". له‌باره‌ى کشانه‌وه‌ى ئه‌مریکاوه له ڕۆژئاڤاى کوردستان، ئیلهام ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌ى بیرهێنایه‌وه کاتێک تره‌مپ له ساڵى 2019 بڕیارى کشانه‌وه‌ى دا له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا، ئه‌وه بوارى دا به ده‌وڵه‌تى تورک بۆ هێرشى داگیرکاری، وتیشى:"هیوا ده‌خوازم، ئه‌مریکا جارێکى تر، پلانى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى له ناوچه‌که دانه‌نێت و پشت له هاوپه‌یمانه‌کانى نه‌کات، چونکه مانه‌وه‌ى له‌و ناوچه‌که، له به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌مریکایشدایه".