هاوڵاتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەوتارێكدا لە ئاهەنگی دەرچوانی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی رایگەیاند:"بانگهێشتی كۆی لایەنە سیاسییەكانی عێراق دەكەم بۆئەوەی لەسەر بنەمای دەستور و بەسەروەركردنی یاسا هەوڵی چارەسەركردنی هەمو ئەو كێشانە بدەین كە ئەمڕۆ توشی وڵاتەكەمان بوون". نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەوتارێكدا پەیامێكی ئاراستەی دەرچوانی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی وتی: "دونیای دەرەوەی زانكۆ پڕە لەئاستەنگ لەگەڵئەوەشدا پڕە لەدەرفەت، ئێوە زانستی زۆر و بڕوانامەیەكی گرنگتان هەیە، بۆیە لەئەمڕۆوە دەتوانن دەست بەدروستكردنی دوارۆژێكی گرنگ بۆ خۆتان و وڵاتەكەتان بكەن، كار پەیدا بكەن و هەر دەرفەتێكی كار كە دەستتان دەكەوێت، لەدەستی مەدەن و دواتر دەتوانن خەونی گەورەتر بەدەستبهێنن.". هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد كە"مێژوی وڵاتەكەمان پڕە لەجەنگ و چەوسانەوە و وێرانی، نەوەكانی رابردو ژیانێكی زۆر سەختیان هەبو، بەرگری و خەباتێكی زۆریان كرد، بۆئەوەی ئێوە لەوان باشتر و خۆشتر بژین، زۆر گرنگە ئەمڕۆ گەشبینی بڵاوبكەنەوە و بەدڵگەرمی بۆ دوا رۆژێكی باشتر بدەنە هەمو گەلی كوردستان و عێراق، پێویستی ئامانجی سەرەكیتان ئەوە بێت ژیانی خۆتان خۆش بكەن و ژیان لەوڵاتەكەمان بەرەو پێش ببەن. باسی لەوەشكرد كە "كاری ئێوە كۆتایی نەهاتوە و بەرپرسیارێتیتان بێ كۆتاییە، هەر رۆژێك كە بەشداری دەكەن لە باشتركردنی ژیانی كەسانی دیكەدا، شان دەدەنە بە بەرپرسیارێتی، نابێت كۆڵ بدەن و بەدڵنیاییەوە سەردەكەون". نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی وت، "داواتان لێدەكەم ئامادەبن بۆ هەمو ئەو ئاستەنگ و بەرپرسیارێتیانەی دێنە رێگاتان، ببنە هێزی چارەسەركردنی كێشەكان و بەشداری سەرەكیتان لە ژیانێكی نوێ هەبێت لەم وڵاتە، دونیایەكی باش لەخۆیەوە دروست نابێت، بەڵكو پێویستە بەلەخۆبوردەیی و كاری بەردەوام ئەو دونیایە دروست بكرێت". ده‌قی وتاری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق.. به‌ڕێزان سه‌رۆك و مامۆستایانی زانكۆ و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی بۆردی زانكۆ .. ئاماده‌بوانی به‌ڕێز .. ئێواره‌تان باش و به‌خێر بێن خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ له سلێمانیم، له شوێنێكی گرنگ كه زانكۆی ئه‌مریكییه، له بۆنه‌یه‌كی زۆر خۆشدا كه ئه‌ویش ڕێوڕه‌سم و ئاهه‌نگی ده‌رچونی (291) خوێندكاری ئه‌م زانكۆیه یه. سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت پیرۆزبایی له یه‌ك به یه‌كی قوتابیانی ده‌رچو بكه‌م، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له دایك و باوكیان ده‌كه‌م. زۆر سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆ و هه‌مو مامۆستایانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له سلێمانی ده‌كه‌م، بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌م ژماره‌یه له گه‌نجه خۆشه‌ویسته‌كانمان. هه‌ر لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم پیرۆزباییه‌كی تایبه‌ت ئاراسته‌ی ئه‌و (32) ده‌رچوه بكه‌م كه خه‌ڵكی ئه‌فغانستانن و ئه‌مڕۆ له‌م زانكۆیه ده‌رده‌چن. هیوادارم به‌و زانسته‌ی لێره وه‌ریانگرتوه ببنه پشتیوان بۆ به‌دیهێنانی ئاوات و ئامانجی گه‌له‌كه‌یان. سوپاسی هه‌مو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه ده‌رفه‌تیان ڕه‌خساند بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قوتابیانه له‌م زانكۆیه‌دا بخوێنن، چ ئه‌وانه‌ی كه له ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تیی ئه‌م خوێندكارانه‌یان دا، چ سه‌رۆك كۆماری عیراق كه من ئاگادارم زۆر به په‌رۆشه‌وه بوه بۆ هێنانی ئه‌م قوتابیانه و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان له ده‌ست نه‌چێت و به‌رده‌وام بن له خوێندن و پیرۆزباییان لێده‌كه‌م. پیرۆزبایی له دامه‌زرێنه‌ری زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له سلێمانی، هاوڕێ و برای خۆشه‌ویستم د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌كه‌م كه هه‌میشه كار ده‌كات بۆ پێشكه‌وتنی ئه‌م زانكۆ گرنگه‌ی كوردستان و عیراق. ده‌رچوانی خۆشه‌ویست. ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی گرنگ و نوێی ژیانتانه. ئه‌ویش چونه بۆ ناو ژیانی كرده‌یی و مه‌یدانی كار. دنیای ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ پڕه له ئاسته‌نگ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پڕه له ده‌رفه‌ت. ئێوه زانستێكی زۆر و باوه‌ڕنامه‌یه‌كی گرنگتان پێیه. بۆیه ده‌توانن له ئه‌مڕۆوه ده‌ست به دروستكردنی دواڕۆژێكی گرنگ بكه‌ن بۆ خۆتان و بۆ وڵاته‌كه‌تان. كار په‌یدا بكه‌ن، هه‌ر ده‌رفه‌تێكی كار كه ده‌ستتان ده‌كه‌وێت له ده‌ستی نه‌ده‌ن. دواتر به خه‌ونی گه‌وره و كاری زۆری خۆتان، ده‌توانن كار و ده‌رفه‌تی زۆر گه‌وره‌تر به‌ده‌ست بهێنن. داواتان لێده‌كه‌م ببنه بنیاتنه‌ری دنیایه‌كی نوێ. دنیایه‌ك كه ئێوه ده‌تانه‌وێت. دنیایه‌ك كه له دروستكردنیدا كوڕ و كچ وه‌ك یه‌ك به‌شدارن و هاوكارن. جێگه‌ی دڵخۆشییه كه ڕێژه‌یه‌كی هاوسه‌نگ له كوڕان و كچانی سه‌ركه‌وتو لێره ده‌بینم. ئه‌مه ئومێدبه‌خشه، چونكه هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی كه له بنیاتنانی داهاتوی ئه‌م وڵاته‌دا، هه‌ردو ڕه‌گه‌ز پێكه‌وه به‌شدارن و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵده‌گرن. به‌داخه‌وه مێژوی وڵاته‌كه‌مان پڕه له جه‌نگ و چه‌وساندنه‌وه و وێرانی. نه‌وه‌كانی ڕابردو ژیانێكی زۆر سه‌ختیان هه‌بوه. به‌رگری و خه‌باتێكی زۆریان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه له‌وان خۆشبه‌ختتر و باشتر بژین و ده‌رفه‌تی باشتری خوێندن و پێگهیشتنتان هه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه زۆر گرنگه ئێوه ئه‌مڕۆ گه‌شبینی بڵاوبكه‌نه‌وه و دڵگه‌رمی بۆ دواڕژێكی باشتر بده‌نه هه‌مو گه‌لی كوردستان و گه‌لی عێراق. پێویسته ئامانجی سه‌ره‌كیتان ئه‌وه بێت كه ژیانی خۆتان باش بكه‌ن و ژیان له وڵاته‌كه‌ماندا به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن و خۆشی بكه‌ن. متمانه‌تان به خۆتان هه‌بێت، متمانه‌تان به تواناكانتان هه‌بێت. به كرده‌وه و له كاردا سود له‌و زانسته وه‌ربگرن كه به ده‌ستتان هێناوه. كاری ئێوه كۆتایی نه‌هاتوه. به‌رپرسیاریه‌تیی ئێوه پرۆسه‌یه‌كی بێ كۆتایه، هه‌ر ڕۆژێك كه تواناكانی خۆتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌ر ڕۆژێك كه به‌شداری ده‌كه‌ن له باشتركردنی ژیانی كه‌سانی دی‌دا، زیاتر شان ده‌ده‌نه به‌رپرسیاریه‌تی. كاری ئێوه ئه‌مڕۆ ده‌ست پێده‌كات. ده‌كرێ سه‌ختی و به‌ربه‌ست بێنه ڕێتان، به‌ڵام پێویسته كۆڵ نه‌ده‌ن و به دڵنیاییشه‌وه سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئێوه‌یه. ئێوه ده‌توانن له كاردا سه‌ركه‌ون، چونكه له خوێندندا سه‌ركه‌وتن. ئامانجی ئێوه ده‌بێ گه‌وره بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانتان و كارتان گه‌وره بێت. ده‌بێ گۆڕینی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی باشتر، گۆڕینی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به‌ره‌و باشتر، ئامانجی ئێوه بێت. ئێوه ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن، به دڵنیاییه‌وه ده‌توانن، چونكه ڕێگه زانستییه‌كانی ئه‌و گۆڕینه له‌م زۆنكۆیه و له زانكۆیهكانی دیكه فێربون و ده‌توانن به دڵنیاییه‌وه ئه‌و گۆڕینه به‌ره‌و باشتر له‌م وڵاته‌دا دروست بكه‌ن. ئێوه هێزی گه‌وره‌ی پێشكه‌وتن و گۆڕانكارین له‌م وڵاته‌دا، ژیانی خۆتان باش بكه‌ن و وڵات و كۆمه‌ڵگه‌ش پێشبخه‌ن. ده‌رچوانی خۆشه‌ویست . ئێوه خه‌ڵكی ناوچه جیاكانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقن، هه‌روه‌ها هه‌ندێكیشتان له ده‌ره‌وه هاتون، ئه‌م زانكۆیه ئێوه‌ی پێكه‌وه كۆكرده‌وه، ئێوه‌ش پێكه‌وه سه‌ركه‌وتن. ئێوه لێره فێر بون كه سه‌ركه‌وتن له پێكه‌وه‌بوندا ئاسانتره. ژیان له پێكه‌وه‌بوندا خۆشتره. ئه‌و خۆشه‌ویستی و پێكهوهبونهی لێره فێر بون، ببه‌ن بۆ هه‌مو عێراق. براده‌رانی زانكۆتان له‌بیر نه‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستیتان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بپارێزن. ئێوه پێویسته هاوبه‌شی و پێكه‌وه‌كاركردن بكه‌نه كو‌لتور. ئێوه پێكه‌وه ده‌توانن كار له‌سه‌ر فراوانكردنی ماف و ئازادییه‌كان بكه‌ن. ئێوه‌ی گه‌نج ده‌توانن هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ر بن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان. ده‌بێ دروستكردنی بڕیار له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیان و زانست بكه‌نه كو‌لتور، ئاوا وڵات پێشده‌كه‌وێت. ئێستا قوتابخانه و زانكۆی باش هه‌ن له هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وه بۆ من هه‌میشه یه‌كێك بوه له گه‌وره‌ترین ئامانجه‌كانم. چونكه پێشكه‌وتنی وڵات لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات. زۆر پێویسته زانكۆكان ڕۆڵێكی زیاتریان هه‌بێت و زیاتر تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ببن. جا بۆیه داواتان لێده‌كه‌م كه ئاماده بن بۆ هه‌مو ئه‌و ئاسته‌نگ و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ی دێنه ڕێگه‌تان. بێ هیوا نه‌بن و وڵاته‌كه‌تان به‌جێنه‌هێڵن. ببنه هێزی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. ببنه هێزی نه‌هێشتنی كێشه‌كان و ببنه به‌شداری سه‌ره‌كیی دروستكردنی ژیانێكی نوێ له‌م وڵاته‌دا. دڵنیا بن دنیایه‌كی باش له خۆیه‌وه دروست نابێت، به‌ڵكو پێویسته به له‌خۆبوردویی و كاری به‌رده‌وامی ئێوه ئه‌و دنیایه له كوردستان و له عیراق دروست ده‌بێت. دنیایه‌كی باش و وڵاتێكی پێشكه‌وتو، پێویستی به ئێوه‌یه. ئێوه ده‌بێ ئێره بكه‌نه شوێنێكی باشتر بۆ هه‌مومان. ئێوه به‌شێكن له‌و نه‌وه وشیاره‌ی ئه‌مڕۆ پێده‌گات و ده‌زانێت ده‌بێ ژینگه و هه‌ساره‌كه‌مان له تێكچونێكی زۆر مه‌ترسیداری كه‌شوهه‌وا بپارێزین و چاكی بكه‌ینه‌وه. ده‌رچوانی خۆشه‌ویست.. ئاماده‌بوانی به‌ڕێز .. له‌سه‌ر ئاستی سیاسی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها ڕێگه بۆ پێكه‌وه‌ژیان، یه‌كترقبوڵكردن و یه‌كترخوێندنه‌وه و پێكه‌وه نه‌رمونیانی نواندنه، ئێمه جگه له لێبورده‌یی بژارده‌یه‌كی دیمان نییه، جێگره‌وه‌ی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان، بریتیه له جه‌نگ و په‌راوێزخستنی یه‌كتر، وڵات ئێستا له هه‌مو كات زیاتر پێویستی به ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه، به‌ڵام ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان پێشمه‌رجی خۆی هه‌یه، پێشمه‌رجی پێكه‌وه‌ژیانیش بریتییه له ویستی لێكنزیكبونه‌وه و لێكگه‌یشتن. سه‌ركرده‌كانی عێراق هه‌مو هه‌ست به مه‌ترسیی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای وڵات ده‌كه‌ن، له كاتێكدا كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی وڵات و كۆتاییهێنان به‌و چه‌قبه‌ستویی و بنبه‌ستی سیاسی له وڵات، له ده‌ستی بڕیاربه‌ده‌ستانی وڵاتدایه. هه‌نگاوی یه‌كه‌می چاره‌سه‌ریش بریتییه له ویست و ئیراده بۆ چاره‌سه‌ر. ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ریه‌كه‌مان هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ر بڕۆین، هه‌نگاوی كرده‌یی، ئه‌وا له زۆر خاڵی هاوبه‌شدا یه‌كده‌گرینه‌وه و كۆتایی به‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی وڵات ده‌هێنین كه گه‌لی عێراق شایسته‌ی ژیانێكی باشتر و دۆخێكی باشتره. له عێراق ئێمه و هه‌مو پێكهاته‌كان، به زۆرینه و كه‌مینه‌وه، له ژیانێكی هاوبه‌شداین، چوارچیوه‌ی یه‌ك وڵات كۆمانده‌كاته‌وه، یه‌ك ده‌ستور ماف و شایسته‌كانمان پێناسه ده‌كات. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مێژویه‌كی هاوبه‌شمان هه‌یه. مه‌به‌ستم مێژوی ههنوكهییی عێراقی فیدراڵه. ئێمه هه‌مو پێكه‌وه له ئێستایه‌كی هاوبه‌شداین، داهاتو و چاره‌نوسیشمان له چوارچێوه‌ی سنوری عێراقدا هاوبه‌شه. خۆشه‌ویستان؛ ده‌مه‌وێ ئه‌و ڕاستییه به‌بیر هه‌مو لایه‌ك بهێنمه‌وه: عێراقی نوێی فیدراڵ كه سیسته‌مێكی په‌رله‌مانیی دیموكراسی هه‌یه، به به‌شداریی هه‌موان هاتۆته ئاراوه. هه‌مو پێكهاته‌كان له دروستكردنی ئه‌م عیراقه نوێیه به‌شدار بون. هه‌ر بۆیه‌ش پێشمه‌رجی مانه‌وه‌ی عێراق و به‌ره‌وپێشچونی عیراق، بریتییه له پاراستن و چه‌سپاندنی مافی هه‌مو پێكهاته‌كان. ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری هه‌میشه‌ییی عیراقدا ده‌بینین و داخوازیه‌كانمان له عێراقی فیدرال ده‌ستورین، مافن. شتێكی زیاتر له‌وه‌ی كه له ده‌ستوری عیراقدا هه‌یه، داوا ناكه‌ین و داوامان نه‌كردوه. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه من وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتی كۆی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و به‌سه‌روه‌ركردنی یاسا، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو ئه‌و كێشانه بده‌ین كه ئه‌مڕۆ ڕوبه‌ڕوی وڵاته‌كه‌مان بونه‌ته‌وه. ئێمه ئاماده‌ی هه‌مو هاوكاریه‌كین. ویستمان هه‌یه و هه‌نگاومان ناوه به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی دۆخی وڵات. له هه‌نگاوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین تاكو ده‌گه‌ین به چاره‌سه‌رێك كه عێراق ده‌رباز ده‌كات له‌و دۆخه‌ی كه ئه‌مڕۆ پێیدا تێده‌په‌ڕێت. ده‌رچوانی خۆشه‌ویست؛ له كۆتاییدا ڕوی قسه‌م ده‌كه‌مه‌وه ئێوه. خوێندن و زانست ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی به‌دیهێنانی خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتنی وڵاتن. بیری ئێوه به زانست پێشكه‌وتوه. داواتان لێده‌كه‌م وڵاته‌كه‌تان پێشبخه‌ن. چاومان له هیممه‌تی ئێوه‌یه بۆ پێشخستنی ئه‌م وڵاته. دیسانه‌وه له قوڵایی دڵمه‌وه پیرۆزبایی له هه‌رهه‌موتان ده‌كه‌م و كاتێكی خۆش بۆ هه‌مو لایه‌كتان ده‌خوازم و زۆر سوپاس بۆ هه‌مولایه‌كتان. زۆر سوپاس..
هاوڵاتی رۆژنامەیەكی توركی ئەوەی ئاشكرا كرد لەم هەفتەیەدا هێرشەكان بۆ سەر باكورو رۆژهەڵاتی سوریا دەستپێدەكات، ئەنجومەنی سەربازی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئەوە دووپاتدەكەنەوە كە" ئەو هێرشانە تەنها لە ناوچە بەئامانجكراوەكان وەڵام نادرێنەوە، بەڵكو هەموو ئەو ناوچانەی كە ئێستا داگیركراون دەكەوێتە چوارچێوەی بەرپەرچدانەكانەوە". پاش ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند هێرشدەكەنە سەر باكورو رۆژهەڵاتی سوریا كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) دایە، ڕۆژنامەی (حوریەت)ی توركی لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە" ئامادەكارییەكانی توركیا بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەر باكورو رۆژهەڵاتی سوریا تەواوبووە و لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا هێرشەكە دەستپێدەكات". شەوی رابردوو خولوسی ئاكار، وەزیری دەرەوەی توركیا پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەنجامدا و باسیان لە دۆخی ئەمنی باكورو رۆژهەڵاتی سوریاوە كردووە. هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە ئەنقەرە لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبووەتەوەو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رۆژی 1ی حوزەیران، لەبەردەم ئەندامانی كوتلەی حزبەكەی ئاكپارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند:" خەریكە پێ دەنێینە قۆناغێكی نوێ لەبارەی بڕیارەكەمان سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەی دژەفڕین بە قووڵایی 30 كیلۆمەتر لە باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان) ئەمەش بۆ پاككردنەوەی هەردوو ناوچەی تەل رەفعەت و مونبج لە "تیرۆرستان". لێدوانەكەی ئەردۆغان هاوكات بوو لەگەڵ هۆشدارییەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، كە بە فەرمی رایگەیاند، "نیگەرانین لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان چونكە هێرشی لەوجۆرە سەقامگیریی ناوچەكە دەشێوێنێت." ئەنجومەنی سەربازی هەسەدە: ئامادەكاریی تەواو دەكەین بۆ پاراستنی خاك و دانیشتووانی ناوچەكان و وەڵامدانەوەی هێرشە چاوەڕوانكراو و شەڕە درێژمەوداكان دەدەینەوە لەبەرانبەردا دوێنێ جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەگەڵ ئەنجومەنی سەربازیی هەسەدە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەسەر هەڕەشەكانی دەوڵەتی تورك بۆ هێرشكردنە سەر ڕۆژئاوا ئەنجامدا. لە ڕاگەیەندراوێكیشدا ئەوەیان دووپاتكردەوە كە ئەنجامدانی هەر هێرشێكی نوێی سەربازیی، ناوچەكە دەگێڕێتەوە بۆ قۆناغی سەرەتای سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەكانی سووریا" ئێمە گرنگیی بە كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكان و پابەندبوون بە ڕێككەوتنەكان دەدەین". ئەنجومەنی سەربازیی هێزەكانی سووریای دیموكرات-قەسەدە بە ئامادەبوونی فەرماندەكانی ئەنجومەنەكە و گروپە سەربازییەكان، كۆبوونەوەی نائاسایی بۆ تاوتوێكردنی دوایین پەرەسەندنەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەتایبەت دوای هەڕەشەكانی دەوڵەتی تورك بۆ ئەنجامدانی هێرشێكی نوێ دژی ڕۆژئاوا ئەنجامدا. لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر وردەكارییەكانی هێرشەكانی ئەمدواییە دەوڵەتی تورك بەتایبەت لە تلتەمر، زرگان، منبج و شەهبا كرا، هاوكات تاوتوێی كاریگەریی هەر هێرشێكی نوێی دەوڵەتی تورك كرد لەسەر دۆخی مرۆیی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەگشتیی و بەتایبەتیش ئەو ناوچانەی وەك ئامانج نیشان دەدرێن. ئەنجومەنی سەربازیی هەسەدە جەختیان لەوە كردەوە كە" لە هەمان كاتدا ئامادەكاریی تەواو دەكەین بۆ پاراستنی خاك و دانیشتووانی ناوچەكان و وەڵامدانەوەی هێرشە چاوەڕوانكراو و شەڕە درێژمەوداكان دەدەینەوە". "ئەو هێرشانە تەنها لە ناوچە بەئامانجكراوەكان وەڵام نادرێنەوە، بەڵكو هەموو ئەو ناوچانەی كە ئێستا داگیركراون دەكەوێتە چوارچێوەی بەرپەرچدانەكانەوە"، ئەنجومەنی سەربازیی هەسەدە وا دەڵێن.
هاوڵاتی ئامینە كاكە باوە، لەپەرلەمانی سویدەوە بەرانبەر ئەردۆغان وەستایەوە كە ئەو داواكاریانەی هەیانە لەحكومەتی سوید، سوید رەتیبكاتەوەو بەو مەرجە دەنگی بەلێسەندنەوەی متمانە لەوەزیری داد‌و ناوخۆ نەداو لەپەرلەمانیشەوە رایگەیاند:» ئەرتەشی توركیا 25 ساڵە هێرش دەكاتەسەر كوردەكان و خەڵكی بێ‌تاوان دەكوژێت». دوێنێ سێشەممە 7ی حوزەیرانی 2022، لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی سوید تایبەت بە لێسەندنەوەی متمانە لەوەزیری داد دەنگی ئامینە كاكە باوە یەكلاكەرەوە بوو. ئامینە كاكە باوە، لەپەرلەمانی سوید وتی:» لەماوەی بیست و پێنج ساڵی رابردوودا ئەرتەشی توركیا بە بەردەوامی سنوورەكانی عێراقی بەزاندووە و هێرشی كردووەتە سەر كوردەكانی عێراق». هەروەها وتیشی:» ئەرتەشی توركیا بە بەردەوامی بۆردومان و تۆپبارانی گوندەكانی كوردانی كردووەو سەدان كوردی بێ‌تاوانیان كوشتووە، ١٤٠ گوندیان وێران كردووە و هەزاران كەسیش ئاوارە بوون. خەڵكی ئەو دەڤەرە لەترس و دڵەڕاوكێدا دەژین، زەوی كشتوكاڵ، دارستان، باخ و بەروبوومی ئەو خەڵكە وێران بوون و لەناوچوون». هاوكات ئەوەی دووپاتكردەوە كە ئەوەی توركیا لەكوردستانی عێراق دەیكات هیچ جیاوازیەكی نیە لەگەڵ ئەوەی لەعەفرین روودەدات» واتە بەكارهێنانی توندوتیژی دژی خەڵكی سڤیل و بنپێكردنی مافەكانی مروڤ». كاكە باوە وتیشی:» پرسیاری من لەوەزیری دەرەوەی سوید مارگوت ڤالستروم ئەوەیە: ئایا سوید سەبارەت بەو بابەتە چ هەنگاوێكی هەڵێناوەتەوە كە لەڕێگەی نەتەوەیەكگرتوەكان و یەكێتی ئەوروپاوە توركیا ناچار بەپاشەكشە لەكوردستانی عێراق بكات؟ مارگوت ڤالستروم وەزیری دەروەی سوید لەوەڵامدا وتی:» ئێمە بەردەوام ئەم مژارەمان لێرەدا لەمینبەری پەرلەمانەوە خستووەتە بەرباس و من شتێكی باشترم نیە لەوەی ئامینە باسی كرد بۆ ئاماژەدان بەڕەوشی ناوچەكە، بێگومان ئێمە لەڕێگەی پەیوەندی تایبەتی خۆمان و لەڕێگەی یەكێتی ئەوروپاوە كە ٢٨ وڵات لەخۆدەگرێ و پێكەوە بەهێزترو كاریگەرتر دەبین، فشار دەخەینە سەر توركیا سەبارەت بەم بابەتەو ئەو هەڵوێستانەی ئێمە هەمانە». وەزیری دەرەوەی سوید وتیشی:» ئێمە بەردەوام چالاك دەبین لەباسكردنی مافەكانی مروڤ و توندوتیژیەكان و ئەوانە كێشەی بەرچاون لەتوركیادا و بەردەوام بەرفراوان دەبنەوە. ئەوە كێشەیەكی گەورەیە لە توركیادا ئەگەر باسی پرسی كورد بەگشتی نەكرێ». هاوكات وەزیری دەرەوەی سوید ئەوەی دووپاتكردەوە كە خوازیارن كە پرسی كورد بكەوێتە رۆژەڤەوەو دانوساندنەكان دەستپێبكەنەوە و دانیشتنەكان بۆ باسكردنی ئاشتی بێت لەداهاتوودا. لەبەرانبەردا ئامینە كاكە باوە باسی لەوەكرد كە سێشەمەی رابردوو لەپەرلەمان دوو میوانیان لەكوردستانەوە هەبووە كە»شیروان شیروانی و تارا حوسێن» رۆژنامەوان و چالاكی سیاسی و مافەكانی مرۆڤن و داوایان لەپەرلەمان و دەوڵەتی سوید ئەوە بووە كە پێش بەم بۆردومان و هێرشانەی توركیا بگرن، هەر لەکاتی ئەو قسانەیان هەواڵ بڵاوبووەوە كە چوار كەس لە بۆردومانەكانی توركیادا كوژراون كە كوردی سڤیلن». ئامینە پرسیاری ئەوەی كرد كە ئایا دەوڵەتی سوید‌و وەزیری دەرەوە واتە بەڕێزتان، ئەمە دەخەنە بەرباس لەگەڵ توركیادا كۆتایی بەم وەزعە بێنێت، چونكە ئەو شوێنانەی بۆردومانیان دەكات پ ك ك-ی لێ نیە و تەنیا خەڵكی سڤیل لەوێدا دەژین؟ لەوەڵامدا، مارگوت ڤاڵستروم وتی:» ئاواتەخوازم بمتوانیایە بڵێم كە دەستبەجێ كۆتایی بەو بۆردومانانە بێنن، ئەوە ویستی شەخسی خۆمە، بێگومان ئێمە دەبێ هەموو رێگا‌و رێبازە سیاسییەكان بگرینەبەرو فشار بخەینەسەر توركیا كە بەپێی پرنسیپەكانی مافی مروڤ بجوڵێتەوەو رێبازێكی ئاشتیانە بگرێتەبەرو ئێمە یارمەتیدەری قوربانیانی بۆردومانەكان بین و كەڵك لەهەموو ئامرازەكانمان وەربگرین». ئامینە كاكە باوە دەنگی بۆ لێسەندنەوەی متمانە لەوەزیری داد‌و ناوخۆ نەداو بەو هۆیەوە حكومەتی سوید بەسەرپەرشتی سۆشیالیستەكان بەردەوام دەبێت كە لیبراڵەكان(راستڕەوەكان) داوایان كرد كە متمانەی لێوەربگیرێتەوە. ئەو وتانەی ئامینە كاكە باوە حكومەتی سوید ناچار دەكات ئەو داواكاریانەی توركیا هەیەتی بۆ تەسلیمكردنی دەیان داواكراو سوید رەتیبكاتەوە كە یەكێكیان ئامینە كاكە باوە، پەرلەمانتاری سویدە.
هاوڵاتی وەزیری بەرگری توركیا ڕایگەیاند:" هێرشی سەر باكورو رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدەدەین كاتی خۆی هات چی پێویست بكات ئەنجامی دەدەین". ئەمڕۆ 7ی حوزەیرانی 2022، خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا دوای پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی رووسیا قسەیكرد و باسی لەو ئۆپەراسیۆنە كرد كە توركیا دەیەوێت بۆ سەر ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریاری دیموكرات(هەسەدە) ئەنجامی بدات. خولوسی ئاكار، راشیگەیاند:" وەڵامی پێویستمان بۆ ئەو هەوڵانە دەبێت سەقامگیری هەندێك ناوچەی سووریا دەكەنە ئامانج كە ئارامییان بۆ دەستەبەركراوە، تەنیا دەمانەوێت ئاسایشی سنوورەكەمان و هاووڵاتییانمان بپارێزین".
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرای دەكات تێكڕای داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان تا مانگی نیسان گەیشتۆتە 48 ترلیۆن دینار،جێگری پارێزگاریی بانكی ناوەندییش ڕایگەیاند:"كۆتایی ئەمساڵ یەدەگی دراوی بیانی دەگاتە 90 ملیار دۆلار". ئەمڕۆ 7ی حوزەیرانی 2022، وەزارەتی دارایی عێراقدا لە راپۆرتێكدا داهاتی چوار مانگی ئەمساڵی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە:" كۆی گشتیی خەرجییەكانی حكومەتی عێراق تا مانگی نیسان 34 تریلۆن و 500 ملیار دینار بووە لە كۆی 48 تریلۆن داهاتی نەوتی و نانەوتی، ئەو زیادەیەی بەدەستهاتووە 13 تریلۆن و 500 ملیار دیناربووە". وەزارەتەكە پێشبینیشیكردووە، كۆی گشتی داهاتەكان تا كۆتایی ساڵ بگاتە 142 ترلیۆن دینار، هاوكات كۆی گشتیی خەرجییو پێشینەكانیش بگاتە نزیكەی 100 ترلیۆن دیناری عێراقی، بەوجۆرە عێراق تا كۆتایی ساڵ 40 ترلیۆن دیناری عێراقی زیادەی داهاتی دەبێت. ئەمە لەكاتێكدایە كە داهاتی مانگی ئایاری هەناردەو فرۆشی نەوت گەیشتە 11 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار، ئەوەش پێشبینییە داراییەكانی بۆ داهاتی عێراق تێپەراند كە لەماوەی 50 ساڵی رابردوودا عێراق لە ماوەی مانگێكدا ئەو بڕە داهاتەی لە فرۆشی نەوتی خاو دەست نەكەوتووە. عەمار خەڵەف جێگری پارێزگاریی بانكی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند:" بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر یەدەگی دراوی بیانی وڵات كە ئێستا بڕەكەی زیاتر لە70 ملیار دۆلارە". هاوكات ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە ئەگەر نرخی نەوت بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە تا كۆتایی ئەمساڵ یەدەگی دراوی بیانی دەگاتە 90 ملیار دۆلار. نرخی نەوتی خاو لەجیهاندا لەمانگی حوزەیراندا بەراورد بە مانگی ئایار بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیووەو بۆ هەر بەرمیلێك 5 تا 8 دۆلار نرخەكەی زیادی كردووە.
هاوڵاتی "لە زاپ زلـلەیەكی نوێ لە لە سوپای تورك دەدرێت و تەرمی ئەو سەربازانەی لە دۆڵەكاندا كەوون بۆی كۆناكرێتەوە،ئەو سەربازانەشی لە ناوچەكانی جەنگدان باری دەرونییان تێكچووە، بۆیە بە ناچاری چەكی كیمیایی بەكاردەهێنێت".، لەراپۆرتێكی تایبەتدا باسی داگیركارییەكانی سوپاكەی ئەردۆغان دەكرێت. ئەمڕۆ 7ی حوزەیرانی 2022، ئاژانسی فورات نیوز میدیای نزیك لەپارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە)راپۆرتێكی بڵاویكردووەتەوە كە لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە، دەوڵەتی تورك هێرشێكی نوێی داگیركاری بۆسەر هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە، بەڵام لەسەر دەستی گەریلاكان شكستی گەورەریان بەركەوتووە. هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە كە"زلـلەیەكی نوێ لە زاپ لە سوپای تورك دەدرێت لە گۆڕەپانەكانی كوڕەژارۆ، ئەشكەوتی برینداران، چیاڕەش و ئەرتوش تێكۆشانێكی مێژوویی هەیە، لەلایەك بەرخودانی تونێلەكان هەیە، كە ڕێگە بە پێشڕەویی داگیركەری نادەن و شاخەكان و لوتەكان دەپارێزن". ئەوەش خراوەتەروو كە " تیمە نیمچە گەڕۆكەكان هەر لە رۆژی یەكەمەوە لە ژێر بۆردومانی قورسی فڕۆكەكاندا چالاكییان ئەنجام دەدا و بۆ ساتێكیش ڕانەوەستان و بەردەوامن لە چالاكییەكانیان، تیمە نیشانەشكێنەكان سەربازەكانی توركیان تووشی شۆك كردووە، دەیان گەریلا بۆ سەركەوتنی ئەم شەڕە خۆیان فیدا كردووە". وەك لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە:" فڕۆكە جەنگییەكان ناتوانن گورز لە گەریلا بدەن و لەبەر ئەوەش ناوچەكانی كوردستان بۆردوومان دەكەن، تەرمی ئەو سەربازانە، كە ناسنامەكانیان ئاشكرا نەكراوە و بە ڕای گشتی و بنەماڵەكانیان ڕانەگەیەندراوە، لە ژێر تاشەبەردەكاندا كەوتوون، تەرمی ئەو سەربازانەی لە دۆڵ و زنارەكانی زاپ دا كەوتوون بۆ ئەو سوپایە كۆ ناكرێتەوە، ئەو سەربازانەشی لە ناوچەكانی جەنگدان باری دەرونییان تێكچووە…". هاوكات ئەوە دووپاتدەكەنەوە كە" تەنها یەك چەك لە دەستی سوپای توركدا ماوە، ئەوش چەكی كیمیایی، گازی ژەهراوی و تەقەمەنی گەورەیە، سوپای تورك ساڵی پار بە تایبەتی لە هەرێمی ئاڤاشین بەهۆی ئەو گورزانەی لێیدرابوون لە دژی تونێلەكانی جەنگ گازی كیمیایی بە ڕێژەییەكی زۆر بەكارهێنا و پێوەر و ئەخەلاقی جەنگی پێشێلكرد، ئەمساڵیش بەهەمان شێوە لەم جەنگە پیسەیدا هەمان ئەو شێوازە چەپەڵە بەكار دەهێنێت، لە چیاڕش هەشت گەریلا و لە كوڕەژارۆش پێنج گەریلا بەهۆی چەكی كیمیاییەوە شەهید بوون".
هاوڵاتی لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەوروپا ناڕەزایەتیی زۆر بەرامبەر توركیا سەریهەڵدا و پەرلەمانتارانی ئەوروپا لە ڕاپۆرتی تایبەت بە دۆخی توركیادا، چەندین ناڕەزایەتییان بەرامبەر سیاسەتەكانی ئەردۆغان و داگیركارییەكانی لە باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان نیشاندا. بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 7ی حوزەیرانی 2022، راپۆرتێك لەبارەی پێشێلكاری و داگیركارییەكانی ئەردۆغان بخرێتە دەنگدانەوە و هەڵوێستێكی توند بدەنە حكومەتی توركیا. لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەوروپادا كە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەستیپێكردووە، ڕاپۆرتێكی تایبەت لەبارەی دۆخی توركیا خوێندرایەوە، لەبارەی بارودۆخی ئازادیی ڕادەربڕین و دیموكراسیی و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر كوردستان. ناچۆ سانچێز ئامۆر، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا ڕاپۆرتەكەی خوێندەوە و ڕایگەیاند:" ڕۆڵی جیۆپۆلەتیكی توركیا هەرچییەك بێت یەكێتیی ئەوروپا بێدەنگ نابێت بەرامبەر پێشێلكردنی ئازادییە بنچینەییەكان". وتیشی: توركیا جیۆپۆلەتیكەكەی بەرامبەر ڕۆژئاوا قۆستووەتەوە و سیاسەتی هێرشكردن بەڕێوەدەبات، لە ناوەڕۆكی ڕاپۆرتەكاندا دەردەكەوێت كە بنەماكانی دیموكراسیی لە چ كارەساتێكدان. هەروەها باسی پارتی دیموكراتی گەلان(هەدەپە)ی كرد كە خاوەنی شەش ملیۆن دەنگە و زیاتر لە سەد شارەوانییە، كە لە چەند مانگی ڕابردوو بڕیاری نایاساییبوون بەسەر سێیەم گەورەترین پارتی وڵاتەكەدا سەپێندراوە، وتیشی:" دەبێت مامەڵەكردن لەگەڵ هەموو ئەو كەسانەی یاسا پێشێل دەكەن وەك یەك بێت، توركیا لە پێگەی داگیركەردایە لە ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان". هاوكات دیمیتریۆس پاپادیمۆلیس، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند:" ئەگەر ئێمە دەمانەوێت لە توركیا دیموكراسیی بەدی بێت، ئەوا پێویسمان بە هەڵوێستێكی بەهێز هەیە بەرامبەر ئەردۆغان".
هاوڵاتی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ئاشكرای دەكات كە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، وەزارەتی دارایی ناچار دەكات بەهەند بڕیارەكە وەربگرێت و راشیگەیاند:" هەرێمی كوردستان هیچ بڕە پارەیەك لە چوارچێوەی پشكی 12% وەرنەگرێت". ئەمڕۆ 6ی حوزەیرانی 2022، وەزیری دارایی عێراق لە میانی چاوپێكەوتنێكدا ڕایگەیاند:"داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ناشەرعییە". هەروەها راشیگەیاند:"ناكرێت هیچ بڕە پارەیەك لە بودجەی ئەمساڵ بۆ هەرێمی كوردستان دیاریبكرێت، تا ئەو كاتەی پرسی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم یەكلانەكرێتەوە و نەچێتە دەستی كۆمپانیای سۆمۆ". ئەم وتانەی وەزیری دارایی عێراق لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ ئومێد سەباح، ئەندامی وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا، دوای سەردانەكەیان و گفتوگۆیان لەگەڵ دویانی چاودێری دارایی عێراق رایگەیاند:" هیچ بیانوویەكیان نەهێشتووەتەوە بۆ بەغدا كە 200 ملیار دینارەكە رەوانە نەكات". هەروەها ئەوەشی دووپاتكردەوە كە سەرجەم داتاكانی داهات و خەرجییەكانیان تەسلیمی بەغدا كردووە.
هاوڵاتی بریكاری وەزارەتی رۆشنبیریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە سەرقاڵی بەدواداچوونن و وەڵامیان بۆ زنجیرە دراما توركییەكە دەبێت. لە ئەڵقەی 19یەمی زنجیرە درامای (گورگی تەنیا) كە رۆژی 3ی حوزەیرانی 2022، پەخشكرا، لە یەكێك لە دیمەنەكاندا كەسێكی تورك دادگایی دەكرێت لە دادگاكەدا ئاڵای كوردستان و وێنەی مەسعود بارزانی لەپشت دەستەی دادوەران دانراوەو یەكێك لە ئەندامانی دەستەی دادوەران جامانەیەكی سووری لەسەرە. ئەو كەسە تۆمەتبارە بە كاری سیخوڕی، كوشتن و كاری مافیایی و بە سووكایەتییەوە باس لە حكومەت و دادگاكانی هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت" ئەو دان بەو دادگایە و حكومەتەكەشدا نانێت". تۆمەتباری نێو زنجیرە دراماكە دەشڵێت، تورك هەزارو 200 ساڵە لە ناوچەكەدا دەژی و لەبارەی هەرێمی كوردستانیشەوە وەك لە درامەكەدا هەیە دەڵێت:" كەركوك خاكی توركمانەكانە، كەركووك و موسڵ هی ئێمەیە، گەورەترین شەقامی هەولێریش موزەفەرەدین گۆكبۆروە، لەوانەیە رۆژێك بیسڕنەوە، بەڵام ناتوانن مێژوو بسڕنەوە." ئەو كەسە كە لە زنجیرە دراماكەدا رۆڵی كەسێكی مافیا و سیخوڕ بەناوی "تەكین گیریتلی" دەگێڕێت، جوگرافیایەك بەناوی هەرێمی كوردستان رەتدەكاتەوە و داوا دەكات لە بەغدا یانیش لە توركیا دادگایی بكرێت. سالار عوسمان، بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی زنجیرە دراماكەوە رایگەیاند:"شتێكی خراپەو بەدواداچوون بۆ بابەتەكە دەكەین بۆئەوەی وەڵامی بدەینەوە، بە دڵنیاییەوە وەڵامی خۆمان دەبێت و رایدەگەیێنین. زنجیرە درامای "گورگی تەنیا" لەلایەن گرووپی كۆمپانیاكانی توركواز میدیا كە نزیكە لە حكومەتی توركیاوە بەرهەم دەهێندرێت. سیناریۆی زنجیرە درامای "گورگی تەنیا" باس لە مێژووی توركیا، شەڕوپێكدادانی نێوان سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) و دۆخی سیاسیی توركیا دەكات. هەروەها گۆڕانكارییەكانی توركیا و دەوروبەری و رۆڵی ئەمریكاش لە ناوچەكەدا باسیان لێوە دەكرێت.
هاوڵاتی کورتکراوەی سوکایەتی دراما تورکییەکە" ئێوە داشی دامەی ئەمریکان هەر رۆژێک ئیشییان پێتان نەما لادەبردرێن و فرێدەدرێن، بەڵام کاتێک دوو تورک دەگەن بە یەک دەوڵەتیک دروست دەکەن". کورتکراوەی درامای #YalnızKurt کە لە ئەلقی 19 باسی دادگایەکی هەرێمی کوردستان دەکات کە تێیدا وێنەی مەسعود بارزانی و جامانی سوور و ئاڵای کوردستان دەردەکەوێ هاووڵاتییەکی تورک دادگای دەکرێ بە ئامادەبوونی نوێنەری دیپلۆماسی دەوڵەتی تورکیا. کابرای تۆمەتبار روو لە دادوەر دەکات دەڵێت بە ناوی خۆم قسە دەکەم نەک بە ناوی دەوڵەتی تورکیا "موسڵ و کەرکووک موڵکی ئێمەیە، گەورەترین شەقامی هەولێر کە بە ناوی سوڵتان موزەفەرە هی تورکمانەکانە، من ئیعتیراف بە حکومەتی باکووری عێراق ناکەم، حساب بۆ ئەو دادگایە ناکەم ئەگەر دادگای بکەم دەبێ لە دادگای تورکیا یان عێراق دادگای بکرێم". "ئێوە هیچ نین ئەو ئەمریکایە کە لێرەیە پشتیوانی‌تان دەکات رۆژێک دێ ئەمریکا دەروات ئێوەش حەق و حسابی خۆتان لەگەڵ دەکرێ لە سەر ئەو زوڵم و ستەمانەی لە تورکمان و سریان و کلد نەتەوەکانی دیکەتان کردووە، ئێوە داشی دامەی ئەمریکان هەر رۆژێک ئیشییان پێتان نەما لادەبردرێن و فرێدەدرێن، بەڵام کاتێک دوو تورک دەگەن بە یەک دەوڵەتیک دروست دەکەن".
هاوڵاتی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) ڕایگەیاند:" ئەگەر توركیا هێرش بكات، بەرخۆدانێكی مێژوویی نیشان دەدەین"، راشیگەیاند:" ڕووسیا دڵنیامان دەكاتەوە، كە ڕێگە بە هێرشی دەوڵەتی توركیا نادات". جەنەراڵ مەزڵوم عابدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات(هەسەدە) لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی ڕووناهی هەڵسەنگاندنی بۆ هەڕەشە و هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا كرد. مەزڵوم عبدی وتی:" ئامانجمان چارەسەركردنی هەموو كێشەكانە لە ڕێگەی دیالۆگەوە، ئێمە هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی دیالۆگەوە كێشەی ناوچە داگیركراوەكانمان چارەسەر بكەین، ئێمە دەمانەوێت لە ڕێگەی دانووساندەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ كێشەكانمان چارەسەر بكەین". هەروەها وتیشی:" ئێمە ئامادەین و لە جاران بەهێزترین بۆ وەڵامدانەوەی دەوڵەتی توركیا، دەوڵەتی تورك لە شەڕدا سەرناكەوێت، ئێمە شەڕخواز نین، بەڵام ئەگەر هێرش بكات، بەرخۆدانێكی مێژوویی دەكەین". هاوكات، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئەوەشی روونكردەوە كە ئەمریكا، نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕووسیا و ڕژێمی سووریا تا ئێستا لە دژی هێرشێكی توركیا هەڵوێستیان هەبووە، بەڵام دەبێت بەهێز بكرێت، وتیشی:" دەبێت توركیا ناچاربكرێت پابەند بێت بە ڕێككەوتنی ئاگربەستی ساڵی 2019، ئێمە پابەندی ڕێككەوتنی 2019 بووین، بەڵام دەوڵەتی توركیا پابەند نەبووە". عەبدی ئەوەشی دووپاتكردەوە كە" ڕووسیا دڵنیامان دەكاتەوە، كە ڕێگە بە هێرشی دەوڵەتی توركیا نادات".
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فونى له‌گه‌ڵ سکرتێرى گشتیى ناتۆ ئه‌نجام ده‌دات و باسى پارتى کرێکارانى کوردستانى بۆ ده‌کات. به‌پێى ئاژانسى ئه‌نادۆڵى تورکی، کهزمانحاڵى حزبه‌که‌ى ئه‌ردۆغانه ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه که ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێرى گشتیى ناتۆ ئه‌نجامداوه و داواکاریى سوید و فینلاندیان بۆ ئه‌ندامبون له ناتۆ، تاوتوێ کردوه، ئه‌ردۆغان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه، که "پێویسته هه‌ردو وڵات (سوید و فینلاند) به رونى ئه‌وه بخه‌نه‌ڕو که وازیان له پاڵپشتیکردنى تیرۆر هێناوه، ئاماده‌ن هاوسۆزیى هاوپه‌یمانى نیشان بده‌ن". هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان به سکرتێرى گشتى ناتۆى راگه‌یاندووه که نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانى تورکیا سه‌باره‌ت به داواکارییه‌کانى سوید و فینلاند بۆ ئه‌ندامێتى له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رانه و ره‌وا دامه‌زراوه". هاوکات ئه‌ردۆغان جارێکى دیکه ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ره‌زامه‌ندى وڵاته‌که‌ى بۆ بون به ئه‌ندامى سوید و فینلاند له ناتۆ په‌یوه‌سته به به‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه تا چ ئاستێک رێز له هه‌ستیارییه‌کانى تورکیا ده‌گرن، به‌تایبه‌ت له بابه‌تى راده‌ستکردنه‌وه‌ى که‌سانى داواکراو به تورکیا، به‌پێچه‌وانه‌وه ناهێڵن بێنه‌ناو ناتۆوه. رۆژى 18ى ئایارى 2022 سوید و فینلاند داواکارییان بۆ ئه‌ندامبونیان له ناتۆ به فه‌رمى به‌رزکرده‌وه‌و داواکارییه‌که له‌لایه‌ن زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى رێکخراوه‌که به گه‌رمى پێشوازى لێ‌کرا، به‌تایبه‌ت جۆبایدن، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، به‌ڵام ئه‌ردۆغان له دژى بڕیارى به ئه‌ندامبونى ئه‌و دو وڵاته وه‌ستایه‌وه و بیانووى ئه‌وه‌ى هێنایه‌وه که ئه‌و دوو وڵاته ئه‌ندامانى پارتى کرێکارانى کوردستانى تێدایه‌و ده‌بێت راده‌ستى تورکیا بکرێنه‌وه. پێشتر، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوید ئه‌وه‌ى خستبووه روو که تورکیا لیستێکى 30 که‌سى ئاماده کردووه و له‌رێگه‌ى باڵوێزى تورکیا پێیان گه‌یشتووه‌و یه‌کێک له‌وانه ئامینه کاکه‌باوه، په‌رله‌مانتارى سویده، ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ى توندى سویدییه‌کانى لێکه‌وته‌وه. له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌رپرسانى فینلاند ئه‌وه‌یان دووپاتکرده‌وه که رێز له‌مافى مرۆڤ ده‌گرن و ناچنه ژێر بارى داواکارییه‌کى تورکیاوه که پێشێلکردنى مافى هاوڵاتییه‌کانى بێت.
هاوڵاتى وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق ئاشکرایکرد، مووچه‌ى سه‌رباز به‌پێى یاساى خزمه‌تى زۆره‌ملێ ده‌گاته 700 هه‌زار دینار، ماوه‌ى خزمه‌تکردنیش به‌پێى بڕوانامه‌ى خوێندن ده‌بێت. لیژنه‌ى ئاسایش‌و به‌رگریى له‌په‌رله‌مانى عێراق ورده‌کارییه‌کانى ناو پڕۆژه‌یاساى "خزمه‌تکردنى ئاڵا" واته به‌سه‌ربازگرتنى زۆره‌ملێى ئاشکراکردووه که له‌لایه‌ن لیژنه‌که‌وه خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆکراوه‌و پێده‌چێت له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ده‌نگى له‌سه‌ربدرێت. ئه‌حمه‌د موسه‌وى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش‌و به‌رگریى له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:"لیژنه‌که ده‌ستیکردووه به‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى (خزمه‌تى ئاڵا)، که ڕۆڵى ده‌بێت لهخزمهتکردنو ڕاهێنانو کۆنتڕۆڵکردنى گه‌نجان، به‌وپێیه‌ى به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ههژارییو بێکارییه‌وه کێشه‌یه‌کى زۆر له‌ناو کۆمه‌ڵگادا درووستبووه". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که یاساکه هه‌موو جۆره ناونانێکى تائفیفى لاده‌بات، به‌وپێیه‌ى هه‌موولایه‌ک له‌ژێر چه‌ترى سوپاى عێراقدا کۆده‌کاته‌وه". لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژ به‌ناوى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق ئاشکرایکرد، مووچه‌ى سه‌رباز به‌پێى یاساى خزمه‌تى زۆره‌ملێ ده‌گاته 700 هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها ماوه‌ى خزمه‌تکردنیش به‌پێى بڕوانامه‌ى خوێندن ده‌بێت.
هاوڵاتى سوپاى داگیرکه‌رى ئه‌ردۆغان له رێگه‌ى سه‌دان ئۆبۆس، هاوه‌ن، 46 جار به فڕۆکه و 33 جار به چه‌کى کیمیایى هێرشیان کردووه‌و له به‌رانبه‌ردا گه‌ریلا هه‌لیکۆپته‌رێک ده‌خه‌نه خواره‌وه‌و حه‌وت داگیرکه‌ر ده‌کوژرێن. ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) وبڵاویکردووهتهوه" چالاکى هێزه‌کانمان له یادى ١٨مین ساڵیادى هه‌نگاوى ١ى حوزه‌یران به‌رده‌وامه. ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک له رێگه‌ى سه‌دان ئۆبۆس، هاوه‌ن، ٤٥ جار به فڕۆکه و ٣٣ جار به چه‌کى کیمیایى هێرشى کردووه. له به‌رانبه‌ردا چالاکى هێزه‌کانمان به‌رده‌وامه. له چالاکیه‌کاندا هه‌لیکۆپته‌رێک خرایه خواره‌وه، ٧ داگیرکه‌ر سزادران و سه‌نگه‌رێک له‌ناوبرا". زانیارى ورد به‌م شێوه‌یه‌یه: له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى جه‌نگى خابور له هه‌رێمى مه‌تینا؛ ١ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٢:٣٠ هێزه‌کانمان له‌دژى داگیرکه‌ران له ده‌وروبه‌رى گه‌لى گردى ئازاد چالاکیان کرد و به به‌هێزى له ئامانجه‌کانیاندا. ١ى حوزه‌یران کاتژمێر ٢١:٣٠ هێزه‌کانمان به چه‌کى سووک و بۆمبى ده‌ستى له‌داگیرکه‌رانیاندا له سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕى شه‌هید زه‌مانى گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى گردى هه‌کاری. له چالاکیه‌که‌دا ٢ داگیرکه‌ر سزادران و داگیرکه‌رێک بریندار بوو. ٢ى حوزه‌یران کاتژمێر ٠٢:٠٠ له کاتێکدا که هه‌لیکۆپته‌ره‌کان ویستیان گۆڕه‌پانى گردى هه‌کارى بۆردومان بکه‌ن، هێزه‌کانمان له دوو لاوه له هه‌لیکۆپته‌ره‌کانیاندا. گورز له هه‌لیکۆپته‌رێک وه‌شێنرا و کاتێک ویستى دوور بکه‌وێته‌وه له گۆڕه‌پانى به‌رخۆدان که‌وته خواره‌وه و تێکشکا. له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى بازه‌کانى زاگرۆس له هه‌رێمێ زاپ؛ ١ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٧:٣٠ داگیرکه‌ران ویستیان داره‌کانى ده‌ورى زنارهکانى گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى شه‌هید شاهین ببڕنه‌وه. هێزه‌کانمان له داگیرکه‌رانیاندا و داگیرکه‌رێک سزادرا. ١ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٧:٢٠ و ٢٢:١٠ هێزه‌کانى یهژهئاستارمان به چه‌کى سووک و به قه‌ناس له داگیرکه‌رانیاندا له سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕى شه‌هید رێبه‌رى گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى کارکه‌ر. ٢ داگیرکه‌ر سزادران. ١ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٤:٣٠ و ٢٢:٠٠ داگیرکه‌ران کاتێک ویستیان به ته‌قه‌مه‌نى سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕى شه‌هید به‌رخۆدانى گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى شه‌هید شاهین بته‌قێننه‌وه. هێزه‌کانمان له دوو داوه له داگیرکه‌رانیاندا. دواى ده‌ستوه‌ردانه‌که داگیرکه‌ران کشانه‌وه. له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى مه‌ره‌شى شه‌هید ساڤاش له هه‌رێمى زاپ؛ ٢ى حوزه‌یران کاتژمێر ٠٥:١٠ داگیرکه‌ران له ده‌وروبه‌رى سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕى شه‌هید ساڤوشکاى هه‌رێمى به‌رخۆدانى گردى جوودى له دوو لاوه له‌لایه‌ن هێزه‌کانمانه‌وه کرانه ئامانج. له چالاکیه‌که‌دا گروپى یه‌که‌مى چالاکیه‌که‌دا و دووه‌مى چالاکیه‌که له نزیکه‌وه به چه‌کى سووک و بۆمبى ده‌ستى له داگیرکه‌رانیاندا، ٢ داگیرکه‌ر سزادران، ٢ داگیرکه‌ر بریندار بوون و سه‌نگه‌رێک رووخێنرا. دواى چالاکیه‌که داگیرکه‌ران کشانه‌وه. هێرشى سوپاى داگیرکه‌رى تورک به چه‌کى کیمیایى و ته‌قه‌مه‌نی؛ ١ى حوزه‌یران، گۆڕه‌پانه‌کانى ئه‌شکه‌وتى برینداران، کارکه‌ر، شه‌هید به‌رخۆدان، شه‌هید شاهینى هه‌رێمى زاپ و گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى وه‌رخه‌لێى ئاڤاشین ٣٣ جار به چه‌کى کیمیایى و ته‌قه‌مه‌نى بۆردومانکرا. هێرشى سوپاى داگیرکه‌رى تورک به ئۆبۆس، هه‌لیکۆپته‌رى هێرشبه‌ر و فڕۆکه‌ى شه‌ڕ؛ ١ى حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌کانى گردى جوودی، گردى ئێف ئێم، گردى به‌هار، کوره‌ژارۆ، شه‌هید شه‌مدین، شه‌هید تۆڵهه‌ڵدان، شه‌هید شاهین، چه‌مچح و سیداى هه‌رێمى زاپ له‌لایه‌ن هه‌لیکۆپته‌ره‌کانه‌وه، به سه‌دان جاریش به ئۆبۆس له‌لایه‌ن باره‌گاکانى سه‌ر سنوره‌وه و ٢٥ جاریش به فڕۆکه بۆردومان و تۆپبارانکران. ١ى حوزه‌یران ده‌وروبه‌رى گوندى ده‌شیشێ، سه‌ره‌رۆ، ئێدنێى مه‌تینا، هه‌روه‌ها هه‌رێمه‌کانى گردى هه‌کاری، گردى ئۆرتێ، سه‌رێ مه‌تینا و شه‌هید زه‌مانى به هه‌لیکۆپته‌ر، به ده‌یان جار به ئۆبۆس و ١٧ جار به فڕۆکه‌ى جه‌نگى بۆردومانکران. ١ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٠:٠٠ گوندى یه‌کمالێى هه‌رێمى گاره به فڕۆکه‌ى جه‌نگى بۆردومانکران. ١ى حوزه‌یران گوندى شێخانى کالاتوکاى قه‌ندیل ٣ جار به فڕۆکه‌ى جه‌نگى بۆردومانکرا."