هاوڵاتى وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا رایگه‌یاند،"چاوه‌ڕوانین کارى پێویست بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌زوترین کات تیرۆریستانى شنگال و مه‌خمور له چالاکى په‌کبخرێن." ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى نیسانى 2021، ئه‌نادۆڵى تورکی، خولوسى ئاکار وه‌زیرى به‌رگریى تورکیا، به رێگه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆبونه‌وه‌یه‌کى له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رماندانه‌ى سوپاى تورکیا ئه‌نجامدا که له‌سه‌ر ھێڵى سنوریى و ده‌ره‌وه‌ى سنور له ئه‌رکدان و رایگه‌یاند،"چاوه‌ڕوانین کارى پێویست بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌زووترین کات تیرۆریستانى شنگال و مه‌خمور له چالاکى په‌کبخرێن." خولوسى ئاکار له‌میانى کۆبوونه‌وه‌که‌دا له‌باره‌ى جموجوڵه‌کانى یۆنان وتی:"وێڕاى ھه‌ڵوێستى ئاشتیانه و دانوستانخوازانه‌ى ئێمه، چه‌واشه‌کارى و ده‌ستدرێژییه‌کانى یۆنان به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌ش گرژییه‌کان زیاتر ده‌کات". خولوسى ئاکار باسى له به‌رده‌وامى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى سوپاى تورکیاى کرد و وتی: "سه‌ربازه‌کانمان حه‌شارگه‌کانى تیرۆریان ھه‌ڵته‌کاندوه و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانمان به‌توندى به‌رده‌وامن".
هاوڵاتی سەرۆكی ئێران رایگەیاند، لەدوو ناوچەی وڵاتەكەی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا دەستیپێكردووەو دەشڵێت:" توانای نیشتیمانیمان زۆرە بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا". ئەمڕۆ شەممە 3ی نیسانی 2021، حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ دەستەی نیشتیمانی بۆ روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا رایگەیاند:" لەدوو ناوچەی وڵات شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا دەستیپێكردوە و ئەگەر پابەند نەبین بەرێكارەكان پێدەچێت ناوچەكانی دیكەش بگرێتەوە". رۆحانی راشیگەیاند:" لەماوەی سێ ساڵی رابردودا ئێران دو روداوی بەخۆوە بینیوە كە پێشتر رویان نەداوە، ئەوانیش پرسی پەتای كۆرۆنا و شەڕی ئابورییە، لەماوەی 100 ساڵی رابردودا وێنەیان نەبووە". سەرۆك كۆماری ئێران ئەوەشی دووپاتكردەوە كە توانای نیشتیمانییان زۆرە بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا بەجۆرێك مایەی شانازییە، ئەو بابەتەش لەماوەی 14 مانگی رابردودا كاری لەپێشینەی حكومەت بووە. هاوكات ئەوەشی روونكردەوە كە حكومەت لەقۆناغەكانی داهاتودا چوار هەنگاو دەنێت ئەویش بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا، شكاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، باشتركردنی ژیانی هاوڵاتیان و تەواوكردنی پرۆژە ئابورییەكانە. تائێستا ئێران بەتۆماركردنی یەك ملیۆن و 920 هەزار و 394 حاڵەتی توشبون بەكۆرۆنا لەپلەی یەكەمی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە و رۆژانە زیاتر لە 70 بۆ 80 كەس لەو وڵاتە بە ڤایرۆسەكە گیان لەدەست دەدەن.
هاوڵاتى په‌رله‌مانتارێکى پارتى دیموکراتى گه‌لان هه‌ده‌په به‌هۆى ده‌رچوونى بڕیارى سزاى زیندانییه‌وه پارێزبه‌ندى لێسه‌ندرابووه‌وه، له ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى تورکیا ده‌ستگیرکرا. عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى تورکیا له فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى گه‌لان (ھه‌ده‌په) له کۆبوونه‌وه‌ى ١٧ى ئازارى ئه‌نجومه‌نى گشتیى په‌رله‌مان، له‌دواى خوێندنه‌وه‌ى یاداشتنامه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى تورکیا له‌باره‌ى ده‌رچوونى بڕیارى کۆتایى سزاى زیندانی، پارێزبه‌ندى لێسه‌ندرایه‌وه و دواتریش بڕیارى ده‌ستگیرکردنى بۆ ده‌رچوو. له‌دواى ده‌رچوونى فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى ناوبراو له‌نێو ماڵه‌که‌ى خۆى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانى تورکیاوه ده‌ستگیرکرا.
هاوڵاتى قۆناغى یه‌که‌مى ئۆپه‌راسیۆنی ئاسایش و مرۆڤایه‌تی بۆ سه‌ر کامپى هۆڵ کۆتایى هات له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆوه 125 که‌س که له ناویاندا 20 به‌رپرسیان هه‌بووه ده‌ستگیر کران. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى نیسانى 2021، عه‌لى حه‌سه‌ن، وته‌بێژى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆى ڕۆژئاڤاى کوردستان له ناو کامپى هۆڵ کۆتایى به قۆناغى یه‌که‌مى ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منى و مرۆییه‌که‌ى سه‌ر کامپه‌که هێناو رایگه‌یاند:"له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا به سه‌رکه‌وتوو بووین و ئێستا ژینگه‌یه‌کى ئارامتر و سه‌قامگیرترمان له‌ناو کامپه‌که فه‌راهه‌م کردووه". ناوبراو راشیگه‌یاند:"ئه‌مه به‌بێ پشتیوانى نێوده‌وڵه‌تى زۆر ناخایه‌نێت، هه‌ربۆیه بانگه‌واز ده‌که‌م هه‌ل بقۆزرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى درێژخایه‌نى کامپه‌که". هه‌ڵمه‌ته‌که که به‌پشتیوانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و یه‌کینه‌کانى پاراستنى ژن و یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل له 28ى مانگى ڕابردوو ده‌ستى پێ‌کرد، ئه‌مڕۆ کۆتاییهات و به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوى کۆتایی، تیایدا "زیاتر له پێنج هه‌زار ئه‌ندامى هێزه ئه‌منیه‌کان به‌شدارییان تێدا کرد، 125 چه‌ته ده‌ستگیر کراوه که له نێویاندا ٢٠ سه‌رچه‌ته هه‌یه". له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا 47 که‌س له‌ناو کامپه‌که‌دا کوژراون، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش داوا له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى کرا کێشه‌ى خێزانه‌کانى داعش چاره‌سه‌ر بکات و بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌کانیان و کامپى هۆڵ گرفتێکى نێوده‌وڵه‌تییه.
هاوڵاتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان لەراپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات لەماوەی مانگێکدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٤٦ چالاکوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون‌و ٦ کۆڵبەر کوژراون‌و ٢٢ کەسیش خۆیان کوشتوە. كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له مانگی ئاداردا هه‌ڵمه‌تی گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكوانانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وام بووه‌و له‌و مانگه‌دا 46 چالاكوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌م پێیه له‌سه‌رەتای ئه‌مساڵه‌وه 201 چالاكوانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون. هه‌ر به پێی راپۆرته‌كه‌دا، مانگی رابردوو دوو كه‌س له رۆژهه‌ڵات له سێداره‌دراون و به‌مه‌ش له سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه هه‌شت هاوڵاتی كورد ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كراوه. له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، كه له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ شه‌ش كۆڵبه‌رو كاسبكاری كورد كوژراون و 11 كۆڵبه‌ر و كاسبكاریش برینداربوون. له‌سه‌رەتای ئه‌مساڵه‌وه 15 كۆڵبه‌رو كاسبكار له رۆژهه‌ڵات كوژراون و 33 كه‌سی تریش برینداربوون. كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له مانگی رابردوودا حه‌وت ژن و 15 پیاو خۆیان كوشتووه و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینیشه‌وه كه‌سێك كوژراوه و كه‌سێكی تریش بریندار بووه.
هاوڵاتى عێراق و سعودیه له‌سه‌ر دامه‌زراندنى سندوقێکى هاوبه‌ش به سه‌رمایه‌ى سێ ملیار دۆلار به مه‌به‌ستى به‌هێزکردنى که‌رتى وه‌به‌رهێنان و کارى هاوبه‌ش له بوارى وزه و نه‌هێشتنى باج رێککه‌وتن. ئاژانسى هه‌واڵى سعودیه بڵاویکرده‌وه، سعودیه و عێراق له‌باره‌ى به‌رده‌وامیدان له هاوکاریکردن و هه‌ماهه‌نگیکردنى یه‌کتر له بوارى نه‌وت له چوارچێوه‌ى کارکردن له رێکخراوى ئۆپێک و ئۆپێک پڵه‌س و پابه‌ندبوون به هه‌موو رێککه‌وتن و میکانیزمه‌کانییه‌وه رێککه‌وتن. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى وزه‌ش، هه‌ردوولا رێککه‌وتن له‌سه‌ر به‌ستنى هێڵێکى کاره‌با بۆ هه‌ردوو وڵات و کارکردن له‌سه‌ر به‌هێزکردنى وه‌به‌رهێنانى سعودیه له عێراق و فراوانکردنى چالاکى کۆمپانیا سعودییه‌کان له‌سه‌رجه‌م کایه و بواره‌کاندا. ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هه‌ردوولا رێککه‌وتن له‌سه‌ر دوورکه‌وتنه‌وه له باجى دوولایه‌نه له‌سه‌ر کاڵا و شمه‌که هاورده‌کانى نێوان دوو وڵات و به‌هێزکردنى که‌رتى چالاکییه‌کانى که‌رتى تایبه‌ت. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه و له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ى سه‌ردانه فه‌رمیه‌که‌ى کازمى بۆ سعودیه، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکى ره‌وتى سه‌در رایگه‌یاند، به ئومێده‌وه ده‌ڕوانێته سه‌ردانه‌که و هیواى خواست ببێته ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ده‌رکردنى عێراق له دۆخى دابڕانى مێژوویى و ژینگه‌یى خۆیی. دوێنێ مسته‌فا کازمى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق به‌سه‌ردانێکى فه‌رمى گه‌یشته سعودیه و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سه‌لمان شازاده‌ى ئه‌و وڵاته کۆبووه‌وه و چه‌ند رێککه‌وتنێکیان واژۆکرد.
هاوڵاتی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە وڵاتی کرواتیا چوار پەنابەری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لە دەستدا، سەرەخۆشی لەبنەماڵەکانیان دەکەن و لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی تەرمەکانیان دەگەڕێندرێتەوە رۆژئاوای کوردستان. نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "بە داخەوە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە وڵاتی کرواتیا ، چوار پەنابەری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان ، گیانیان لە دەستدا و چەند پەنابەرێکی دیکەش برینداربوون". ئەوەش هاتوە، "وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان لە بنەماڵە و کەسوکاریان و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان ، لە سەر ڕاسپاردە و ئەرکی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، تەرمی ئەو چوار پەنابەرە دەگەڕێنڕێتەوە هەرێمی کوردستان و دواتر دەنێردرێنەوە ڕۆژئاوای کوردستان و لە زێدی خۆیان بە خاک دەسپێردرێن".
هاوڵاتی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دووباره په‌تای كۆرۆنا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه پشكنین بۆ سه‌رجه‌م مامۆستا و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات. ڕه‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29-3-2021 له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی پشكنین بۆ سه‌رجه‌م مامۆستا و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ده‌كرێت. وتیشی: به‌هۆی ده‌وام و هه‌روه‌ها بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خوێندكاران له به‌شه ناوخۆیی و هۆڵه‌كانی خوێندن، بڕیار درا پشكنین بۆ سه‌رجه‌م مامۆستا و خوێندكاران بكرێت. سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كرد بۆ ناردنی چه‌ند تیمێكی پزیشكی بۆ پشكنینی مامۆستا و خوێندكاران.
هاوڵاتى دادگاى ده‌ستووریى تورکیا کاتى دانیشتنى دادگاکه‌ى بۆ بڕیاردان له‌داواکارییه‌که‌ى داواکارى گشتى تورکیا بۆ داخستنى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) دیاریکرد. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئازارى 2021، دادگاى ده‌ستووریى تورکیا بڕیاریدا ڕۆژى 31ى ئه‌م مانگه دانیشتنى دادگاکه به‌ڕێوه‌بچێت، به‌مه‌به‌ستى بڕیاردان له‌و داواکارییه‌ى داواکارى گشتى تورکیا پێشکه‌شى دادگاى ده‌ستووریى کردووه بۆ داخستنى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په). هه‌روه‌ها له‌هه‌مان رۆژدا بڕیاره دادگاى ده‌ستووریى چاوده‌خشێنێته‌وه به سکاڵاکه‌ى عومه‌ر فاروق، په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په که داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى لێسه‌ندنه‌وه‌ى مافى په‌رله‌مانتاریى کردبوو. ڕۆژى 17ى ئه‌م مانگه داواکارى گشتى دادگاى ده‌ستووریى باڵاى تورکیا داواکارییه‌کى بۆ داخستنى هه‌ده‌په به‌تۆمه‌تى "کارى تیرۆرستی" پێشکه‌شى دادگاى ده‌ستووریى کرد، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش کاردانه‌وه‌ى ئه‌وروپا و ئه‌مریکاى لێکه‌وتووه‌ته‌وه و داواده‌که‌ن، تورکیا بڕیارى داخستنى هه‌ده‌په نه‌دات. پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) پارتێکى کوردى باکورى کوردستانه‌و 56 ئه‌ندامى له په‌رله‌مانى تورکیادا هه‌یه و زیاتر له 10 هه‌زار په‌رله‌مانتارو سه‌رۆک شاره‌وانى و به‌رپرس و ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان له زیندانه‌کانى تورکیادان.
هاوڵاتى محه‌مه‌د ئۆجالان ڕایگه‌یاند: ڕێبه‌ر ئۆجالان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌یدا وتوویه‌تی؛ ده‌وڵه‌ت یارییه‌کى هه‌ڵه ده‌کات، ئێوه‌ش هه‌ڵه‌ن، ئه‌مه بابه‌تێکى سیاسییه، نه یاساییه و نه ڕاسته، پێویسته پارێزه‌رانم بێنه ئێره و له‌گه‌ڵیان دانیشم و ده‌شڵێت عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان پێى راگه‌یاندووه که " نامه‌وێت که‌س بۆ من له مانگرتن له خواردن و له زینداندا بمرێت". دوێنێ پێنجشه‌ممه 25ى ئازارى 2021، محه‌مه‌د ئۆجالان، بڕاى عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان له‌لایه‌ن داواکارى گشتیى ڕۆحاوه، بانگهێشت کرا بۆ ئه‌وه‌ى له‌ژێر چاودێریى داواکارى گشتیدا، به ته‌له‌فۆن قسه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئۆجالان بکات، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسى میزۆپتامیا قسه‌یکردووه. محه‌مه‌د ئۆجالان ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 06:00ى ئێواره‌ى ڕۆژى 24ى ئه‌م مانگه، له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه که خۆى وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رى زیندانى ئیمرالى ناساندبوو ته‌له‌فۆنى بۆ کراوه، پێى وتووه که پێویسته ڕۆژى 25ى ئه‌م مانگه کاتژمێر 01:45 خوله‌کى دویانیوه‌ڕۆ له بیناى داواکاریى گشتى ڕۆحا بێت تا له ڕێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ براکه‌ى قسه بکات. محه‌مه‌د ئۆجلان ده‌ڵێت: به‌یانى خۆمم گه‌یانده دادگاى ڕۆحا، داوام لێ‌کرا که بۆ ماوه‌ى 10 خوله‌ک له ژوورێکى قاتى ژێره‌وه‌ى بیناکه‌بم، له‌وێ کارمه‌ندێک هه‌یه که په‌یوه‌ندییه‌که‌ت له‌گه‌ڵ براکه‌ت ڕێکده‌خات، ده‌نگى ته‌له‌فۆنه‌که هات، وه‌ڵامم دایه‌وه و ڕێبه‌ر ئۆجالان یه‌کسه‌ر وتی:”چۆن هاتوویته ئێره؟ کێ تۆى هێناوه؟ ئه‌مه چۆنه؟ له کوێوه په‌یوه‌ندى ده‌که‌یت؟ محه‌مه‌د ئۆجالان ڕاشیگه‌یاند: براکه‌م وتی: “هه‌م تۆ هه‌ڵه‌ى هه‌میش ده‌وڵه‌ت، هۆکاره‌که‌شى ئه‌وه‌یه، ساڵێکه هیچ دیدارێک نه‌کراوه، ئه‌مه له یاساى ده‌وڵه‌ت و هیچ یاسایه‌کى دیکه‌ش جێگه ناگرێت، هاتنى تۆ هه‌ڵه‌یه و زۆر مه‌ترسیداره، ده‌وڵه‌تیش مه‌ترسیداره، ئه‌مه شتێکى ڕاست نییه، ئه‌گه‌ر دیدارێک بکرێت پێویسته له چوارچێوه‌ى یاسا بێت، نابێت به دڵى خۆیان و دواى ساڵێک دیدارێک به ته‌له‌فۆن درووست بکه‌ن، ئه‌وه‌ى ئێوه ده‌یکه‌ن زۆر هه‌ڵه‌یه، ده‌وڵه‌تیش یارییه‌کى هه‌ڵه ده‌کات، ئێوه‌ش، ئه‌مه یاسایى نییه، ڕاست نییه، هیچکات قبوڵ ناکرێت، هاوکات مه‌ترسیداره، ئاگاتان لێیه چى ده‌که‌ن؟، ده‌مه‌وێت پارێزه‌رانم بێنه ئێره و دیدارم له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، ئه‌مه شتێکى یاساییه، 22 ساڵه لێره‌م، ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک بێته پێش چۆن ده‌بێت؟ ئه‌م کێشه‌یه ته‌نیا له ڕێگه‌ى یاساوه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، بۆ نایه‌نه ئێره؟، ئه‌گه‌ر چاوپێکه‌وتنێک بێت ده‌بێت له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران بێت، چونکه ئه‌م دۆخه هه‌م سیاسییه هه‌میش یاساییه. له به‌رده‌وامیدا محه‌مه‌د ئۆجالان وتی، به سه‌رۆکم وت؛ یه‌کێک له هۆکاره‌کانى هاتنم بۆ ئێره چالاکییه‌کانى مانگرتن له خواردنه‌و و سه‌رۆکیش وتوویه‌تی:”نامه‌وێت که‌س بۆ من له مانگرتن له خواردن و له زینداندا بمرێت، پێشتریش ئه‌مه‌م وتبوو، ئێستاش ده‌یڵێمه‌وه، پێویست به‌مه ناکات، ئه‌مه شتێکى قورسه، پێویسته ئێوه ئه‌مه ببینن. هه‌روه‌ها محه‌مه‌د ئۆجالان له به‌رده‌وامیدا ده‌ڵێت: نزیکه‌ى چوار بۆ پێنج خوله‌ک قسه‌مان کرد، ده‌نگێک به لاوازى هات، به باوه‌ڕم ده‌نگى سه‌رۆک بوو، وتی: ئه‌م دیداره زۆر هه‌ڵه‌یه، ئه‌مه دیداریش نییه، به‌ڵام دواى ئه‌مه ته‌له‌فۆنه‌که پچڕا. محه‌مه‌د ئۆجالان ده‌شڵێت دواى پچڕانى ته‌له‌فۆنه‌که، دۆخه‌که‌م به‌و کاربه‌ده‌سته‌ى له‌وێ بوو گه‌یاند، ویستیان له‌وێ بمێنم، دواتر که‌سێکى دیکه ته‌له‌فۆنى کرد و وتى پێویسته له‌وێ بمێنیت، دواى ١٠ بۆ ١٥ خوله‌ک، وتم چیتر ته‌له‌فۆن ناکرێته‌وه، دوایى وتیان، دیدار ته‌واو بووه. له کۆتایى قسه‌کانیدا محه‌مه‌د ئۆجالان ڕوو له ده‌وڵه‌ت و که‌سانى خاوه‌ن ویژدان وتی: کرده‌وه‌یه‌کى به‌م شێوه‌یه قبوڵکراو نییه.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌یى هه‌رێمى هه‌فتانین هۆشداریى به‌و که‌سانه ده‌دات، که خزمه‌تى داگیرکه‌ران ده‌که‌ن و داوا ده‌کات، ده‌ست له‌و کارانه هه‌ڵگرن که خزمه‌ت به داگیرکه‌ر ده‌کات و دووره له پێوانه‌کانى وڵاتپارێزیی. ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى فه‌رمانده‌ى هه‌رێمى هه‌فتانین: گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان له هه‌ر ده‌ڤه‌رێکى کوردستان و هه‌ره دوایى له گاره و هه‌فتانین به‌رخۆدانێکى به‌هێزیان نیشاندا و سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌یان بۆ گه‌لى کورد تۆمار کرد. گه‌له‌که‌مان به‌و وره و هێزه‌ى که له گه‌ریلا وه‌رى ده‌گرێت، به وره و ڕۆحى گاره ڕژانه گۆڕه‌پانه‌کانى نه‌ورۆز و جارێکى تر نیشانیاندا که ئه‌وان گه‌لى سه‌رهه‌ڵدانن. له قۆناغێکى ئاوه‌هادا ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر ده‌ست له پیلانى داگیرکاریى به‌رنادات و ده‌یه‌وێت زیاترى بکات. به‌تایبه‌تى ده‌خوازن هه‌ندێک که‌س له باشوورى کوردستان تێوه‌گلێنن و ئه‌وان بۆ ئامانجه گڵاوه‌کانیان به‌کار بهێنن. له‌ئه‌م چوارچێوه‌یه هه‌ندێک که‌س بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى مادیى هاوکاریى داگیرکه‌ران ده‌که‌ن، له هه‌فتانین له کارى ڕێگه و له گاره کارى به‌ڕێوه‌بردن ده‌که‌ن. له کوردستان بۆ داگیرکاریى سه‌ربازیى ڕێگه دروست ده‌کرێت. کارکردن له دروستکردنى ڕێگه‌ى سه‌ربازیى به‌واتاى خزمه‌تى دووژمنه و ئه‌و کرده‌وه‌یه تاوانێکى گه‌وره‌یه له دژى گه‌ل. که‌سانێک، که بۆ خزمه‌تى داگیرکه‌ران کار ده‌که‌ن پێشتر له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یى ئێمه هۆشدارییان پێدراوه. گه‌لێک که‌س ڕووى ڕاسته‌قینه‌ى دوژمن-یان بینیوه و وازیان له خزمه‌تکردنى داگیرکه‌ر هێناوه. به‌ڵام هه‌ندێک که‌س هێشتا به به‌رده‌وامیى خزمه‌تى داگیرکه‌ر ده‌که‌ن و له داگیرکاریى باشوورى کوردستان ڕۆڵ ده‌گێڕن. ئێمه جارێکى تر داوایان لێده‌که‌ین که با ده‌ست له‌م کرده‌وه‌یه به‌رده‌ن و خزمه‌تى دووژمن نه‌که‌ن ئه‌م کاره‌یان دووره له پێوانه‌کانى وڵاتپارێزیی. فه‌رمانده‌یى هه‌رێمى هه‌فتانین
هاوڵاتى له‌باره‌ى نمایشه چه‌کداریه‌که‌ى ئه‌مڕۆى میلیشیاکانى ( ربع الله) له به‌غدا، مسته‌فا کازمى رایگه‌یاند: " ئامانج له‌و نمایشه سه‌ربازیه تێکدانى دۆخى ئه‌منیه و هیچ که‌سێک ناتوانێت به‌چه‌ک هه‌ڕه‌شه بکات". ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 25ى ئازارى 2021، له سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسانى عێراق، مسته‌فا کازمى رایگه‌یاند: " که‌سانێک هه‌ن پێیانوایه به چه‌ک هه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن، ئه‌و نمایشه چه‌کداریه‌ى ئه‌مڕۆ کرا بۆ تێکدانى دۆخى ئاسایش و ئه‌منیه‌تى عێراق و دورخستنه‌وه‌یه‌تى له رۆڵى راسته‌قینه‌ى خۆی، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێک رێگه ناده‌ین که‌سانێت به‌چه‌ک هه‌ڕه‌شه له ئاسایشى وڵات بکه‌ن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "پێویسته راگه‌یاندنه‌کان ره‌خنه له هه‌ر بارودۆخێک بگرن که له‌وڵاتدا روده‌دات، ڕۆژنامه‌نوسان شه‌ڕى مه‌زهه‌به ناپه‌سه‌نده‌کانیان کردوه و ئازاانه ڕۆڵى خۆیان گێڕاوه". هاوکات، کازمى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ى دیاریکراوى خۆى و له تشرینى یه‌که‌میى ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌مڕۆ له به‌غداى پایته‌خت، میلیشیه‌کى شیعه‌ى چه‌کدارى له‌ژێر ناوى "ربع الله" نمایشێکى چه‌کداریان ئه‌نجامداو هه‌ڕه‌شه‌ى بنبڕکردنى سیخوڕه‌کانى ئه‌مریکا و سعودیه‌یان کرد و راشیانگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پشکى هه‌رێمى کوردستان له‌پرۆژه‌یاساى بودجه تێپه‌ڕێندرێت، "هه‌ردو گوێى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌بڕن".
هاوڵاتى هاوپه‌یمانى نه‌سر که حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات ده‌ستپێشخه‌ریه‌کى ئاراسته‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان کرد بۆ یه‌کخستنى بۆچونه‌کانیان و راشیگه‌یاند:"هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌کان بکرێت جێگه‌ى قبوڵکردن نییه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى ئازارى 2021، هاوپه‌یمانى نه‌سر له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" به‌رهه‌ڵستى و ناڕازیبون له ئه‌داى کارکردنى حکومه‌ت و ته‌نانه‌ت گۆڕینى حکومه‌تیش له سیستمێکى دیموکراسیدا ئاساییه، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستور و یاسا‌و دامه‌زراوه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدا". هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن:"هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌کان بکرێت جێگه‌ى قبوڵکردن نییه و ده‌بێته هۆى زیاتر دابه‌شبون و نه‌مانى شکۆى وڵات و زیان به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت". هاوکات داوا ده‌که‌ن که ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى نیشتمانیى جددى بێته‌ئاراوه و ڕێککه‌وتنێکى سیاسى بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى بۆچون و ناکۆکیه‌کان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانه گه‌وره‌کانى ده‌وڵه‌ت بکرێت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له به‌غداى پایته‌خت، گروپێکى چه‌کدارى له‌ژێر ناوى "ربع الله" نمایشێکى چه‌کداریان ئه‌نجامدا و هه‌ڕه‌شه‌ى بنبڕکردنى سیخوڕه‌کانى ئه‌مریکا و سعودیه‌یان کرد و راشیانگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر پشکى هه‌رێمى کوردستان له‌پرۆژه‌یاساى بودجه تێپه‌ڕێندرێت، "هه‌ردو گوێى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌بڕن". ئه‌و گروپه چه‌کداریه داواشیکرد، هێزه بیانییه‌کان له عێراق بکشێنه‌وه و ئاگربه‌ستى عێراقیش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و نرخى 100 دۆلارى ئه‌مریکیش به‌رامبه‌ر بکرێت به 120 هه‌زار دینار.
هاوڵاتى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، بۆ جارى حه‌وته‌مین به سه‌رۆکى پارته‌که‌ى به‌بێ هیچ رکابه‌رێک هه‌ڵبژێردرایه‌وه، به‌ڵام به‌شێک له‌سه‌رکرده دیاره‌کانى ناو حزبه‌که‌ى جیابونه‌ته‌وه‌و پارتى سیاسى نوێیان دروست کردووه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ى ئازارى 2021، پارتى دادوگه‌شه‌پێدان(ئاکپارتى) حه‌وته‌مین کۆنگره‌ى خۆى ئه‌نجامداو تیایدا به کۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى کۆنگره‌که به ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى ئاکپارتى هه‌ڵبژێردرایه‌وه، به‌وه‌ش حه‌وت خوله سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات. ئاکپارتى ساڵى 2001 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له هاوڕێیه‌کانى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدانیان دامه‌زراندو له‌یه‌که‌م خولدا و به‌شێوه‌یه‌کى ته‌وافوقى ئه‌ردۆغان کرا به‌سه‌رۆکى پارته‌که، له‌و کاته‌شه ئه‌ردۆغان ده‌ستى به‌سه‌ر کورسى سه‌رۆکایه‌تى ئاکپارتیدا گرتووه و به‌و هۆیه‌وه به‌شێک له‌وانه‌ى له‌گه‌ڵیدا بوون جیابونه‌ته‌وه له‌وانه(عه‌بدوڵا گویل) و بوڵند ئه‌جه‌وید. هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆو عه‌لى باباجان له گرنگترین ئه‌و که‌سایه‌تیانه بوون که له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئاکپارتیان دامه‌زراند، به‌ڵام له‌ساڵى رابردوودا دوو حزبى سیاسى نوێیان دامه‌زراند.