هاوڵاتى رێکخراوى ئۆپیک رایگه‌یاند که له مانگى حوزیرانى داهاتووه‌وه پشکى عێراق له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى خاو بۆ بازاڕه‌کانى جیهان زیاد ده‌کات و ده‌گاته چوار ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه. ڕێکخراوى ئۆپیک ڕایگه‌یاند:"له مانگى حوزه‌یرانى داهاتووه‌وه، پشکى عێراق له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى خاو زیاد ده‌کات، دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئۆپیک ڕێککه‌وتووه ڕۆژانه 432 هه‌زار به‌رمیلى زیاده به‌رهه‌م بهێنێت". هه‌روه‌ها ڕێکخراوه‌که له خشته‌ى مانگانه‌ى سه‌باره‌ت به بڕى به‌رهه‌مى ئه‌ندامه‌کانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، له مانگى حوزه‌یرانى داهاتوه‌وه ڕۆژانه عێراق بڕى به‌رهه‌مى به چوار ملیۆن و 509 هه‌زار به‌رمیل دیاریکراوه. هه‌روه‌ها بۆ مانگى ئایار بڕه‌که‌ى به چوار ملیۆن و 461 هه‌زار به‌رمیل دیاریکراوه، دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژانه بڕى 95 هه‌زار به‌رمیلى بۆ زیادبووه به‌راورد به مانگى ڕابردوو. له‌ئێستادا به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 133 دۆلار‌و 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت و زیادبوونى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاوى عێراق داهاتى زیاتر ده‌کات. عێراق له‌دواى وڵاتى سعودیه‌وه به دووه‌م وڵاتى هه‌نارده‌کارى نه‌وتى خاو داده‌نرێت، به‌پێى وته‌ى راوێژکارێکى ئابوورى مسته‌فا کازمى که له‌دوو رۆژى رابردوودا رایگه‌یاند داهاتى عێراق له‌مساڵدا ده‌گاته 150 ملیار دۆلار به داهاتى نانه‌وتییه‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند، تائێستا هه‌شت حاڵه‌تى مردن و 40 توشبوى تاى خوێنبه‌ربون له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا تۆمارکراون. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى ئایارى 2022، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه که له‌م کاته‌دا 40 توشبوى تاى خوێنبه‌ربون له عێراق تۆمارکراون که زیاتر له نیوه‌یان له پارێزگاى زیقار بون. هه‌روه‌ها هه‌شت حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆى ئه‌و نه‌خۆشییه تۆمارکراون که پێنج حاڵه‌تیان له زیقار بون. هاوکات ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که وه‌زاره‌ته‌که‌یان چاودێرى هه‌مو حاڵه‌تێکى توشبون و گومانلێکراوانى نه‌خۆشییه‌که ده‌کات، له‌م کاته‌شدا وه‌زاره‌ته‌که‌یان تاقیگه‌ى پزیشکى تایبه‌ت به دیاریکردنى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ى هه‌یه، "ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌که‌ش له سه‌ره‌تادا دیاری‌بکرێت چاره‌سه‌ره‌که‌ى ئاسانتر ده‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر خوێن له‌ژێر پێستیدا بڵاوبوبێته‌وه به‌هۆى دره‌نگ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ری، ئه‌گه‌رى مردنى زیاتره". نیشانه‌کانى تاى خوێنبه‌ربون بریتین له دڵ تێکهه‌ڵاتن و رشانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئازارى جومگه‌کان، سکچون، تا، هیلاکى و لاوازی، هه‌روه‌ها چه‌ند نیشانه‌یه‌کى نه‌خۆشییه‌که ده‌ریده‌خات که مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى توشبوه‌که هه‌یه، له‌وانه خوێنبهربونى ژێر پێست، دروستبونى کێشه له ده‌ماغ، بێهۆشبون، له‌کارکه‌وتنى گورچیله، دروستبونى کێشه‌ى هه‌ناسه‌دان و له‌کارکه‌وتنى جگه‌ر. هێشتا حاڵه‌ته‌کانى کۆرۆنا له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستى سفر، نه‌خۆشى خوێنبه‌ربوون رووى له عێراق کردووه‌و یه‌کێک له‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه له پارێزگاى که‌رکوک بووه‌و ته‌مه‌نى 47 ساڵ بووه‌و پیشه‌ى قه‌ساب بووه.
هاوڵاتى به‌هۆى رووداوێکى هاتوچۆوه جێگرى هادى عامرى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تح و سه‌رۆکى رێکخراوى به‌در گیانى له‌ده‌ستدا. میدیاکانى عێراق بڵاویانکرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى ئایارى 2022 به‌هۆى رووداوێکى هاتوچۆوه له پارێزگاى میسان، ئه‌بو مریه‌م ئه‌نسارى جێگرى هادى عامرى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تح گیانى له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که رووداوه‌که له جۆرى وه‌رگه‌ڕان بووه و له سه‌ره‌تادا بریندار بووه، به‌ڵام به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه. لاى خۆیه‌وه، هادى عامرى نووسیویه‌تی بۆ کۆچى دوایى ئه‌بو ئه‌نسارى نوسویهتى: "ئه‌مڕۆ جێگرى سکرتێرى گشتى رێکخراوى به‌در حاج عه‌بدولکه‌ریم ئه‌لئه‌نسارى له‌ڕووداوێکى ناخۆشى هاتوچۆدا له کاتى به‌جێگه‌یاندنى ئه‌رکه‌که‌یدا گیانى له‌ده‌ستدا و له رۆژى کۆچى دوایى ئه‌ودا پێویسته هه‌موومان وه‌ک رۆژانى جیهادى دژ به سته‌مکار و گه‌نده‌ڵى و سه‌ختى کارى سیاسى له حکومه‌ت و په‌رله‌مان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر یادبکه‌ینه‌وه."
هاوڵاتى ڕاوێژکارێکى دارایى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان زیاد بکرێت، داهاتى عێراق بۆ ئه‌مساڵ 150 ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ى ئایارى 2022مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیـدا رایگه‌یاند که خوێندنه‌وه و پێشبینى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌یه که عێراق له‌مساڵدا داهاتى گشتى به‌راورد به ساڵانى رابردوو به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو تێپه‌ڕێنێت، ئه‌ویش به‌ڕه‌چاوکردنى داهاتى نه‌وت و نانه‌وتى فیدڕاڵی. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌گه‌رى هه‌یه ڕێژه‌ى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى خاوى ڕۆژانه‌ى عێراق به سێ ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل بخه‌مڵێنێت، تێکڕاى نرخى ساڵانه‌ش بۆ هه‌ر به‌رمیلێک 104 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک دیاریده‌کرێت، کۆى گشتى داهاته‌که‌شى 8-10 ملیار دۆلاردا ده‌بێت. هاوکات له‌باره‌ى کۆى داهاته‌وه ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌ر داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان زیاد بکرێت، ئه‌وا کۆى داهاتى فیدڕاڵى ده‌توانێت به ئاسانى تا کۆتایى ئه‌مساڵ 150 ملیار دۆلار تێپه‌رێنێت. پێشتر سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى پێشبینیکرد، عێراق له ساڵى 2022 و دواى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت داهاته گشتیه‌کانى خۆى تێپه‌ڕێنێت بگاته 149 ملیار دۆلار.
هاوڵاتى ره‌وتى سه‌در پرۆژه یاساى به‌تاوان هه‌ژمارکردنى ئاسایکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌باته په‌رله‌مانه‌وه‌و گورزى خۆى ده‌وه‌شێنێت و ده‌یه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه شیعه‌کان کۆبکاته‌وه بۆ ئاماده‌بوون له په‌رله‌ماندا. ڕه‌سوڵ عه‌بدولجه‌بار حلفى ئه‌ندامى ره‌وتى سه‌در له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:"له‌دواى پشوه‌کانى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه، په‌رله‌مان کاروبارى لیژنه‌کان و ئه‌ندامه‌کان ته‌واو ده‌کات و ئه‌م دۆسیه‌یه‌ش به مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى یاسادانان کۆتایى پێدێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"گرنگترین پڕۆژه‌یاسا که ڕه‌وتى سه‌در پاڵپشتى ده‌کات پرۆژه‌یاساى به‌تاوان هه‌ژمارکردنى ئاساییکردنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ى ئیسرائیل و له‌و ڕوهشهوه ده‌ست به‌هه‌نگاوه‌کان ده‌که‌ین". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له یه‌که‌م دانیشتنى دواى پشووى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا پرۆژه‌یاساکه ده‌خرێته‌به‌رده‌ست و دواى خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م، ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت و په‌سه‌ند ده‌کرێت. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که چه‌ند وڵاتێکى عه‌ره‌بى رێککه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌نجام داوه له‌بوارى ئابوورى و بازرگانى و په‌یوه‌ندییه‌کانیان ئاسایی کردووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل(نه‌به‌گه) زانیارى نه‌بیستراو له‌باره‌ى شکستى سوپاى تورکیا ده‌خاته‌روو ده‌شڵێت:" هه‌موو گه‌ریلایه‌ک وه‌ک شێر له دژى دوژمن ده‌جه‌نگن". موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل(نه‌به‌گه) له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ رادیۆى ده‌نگى وڵات زانیارى نه‌بیستراو له‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان ئاشکرا ده‌کات و ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که‌دوژمن تا ئێستا نه‌یتوانیووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بکه‌وێته ناو گۆڕه‌پانه‌کان، به‌پێى ئه‌و ژماره‌یه‌ى که هه‌ڤاڵانمان ئاشکرایان کردوه و به‌و ئه‌ندازه‌ى که ئێمه چاودێریمان کردوه، نزیکه‌ى ٣٠٠ کوژراویانداوه. ئاشکرایه که ئه‌ردۆغان و باخچه‌لى مردنى به‌سه‌دان و به‌هه‌زاران سه‌ربازیان له‌پێش چاویان داناوه". هاوکات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که ده‌یانه‌وێت سه‌ربازانیان دابه‌زێنن، به‌ڵام ناتوانن و هه‌لیکۆپته‌ره‌کانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. پاش کاتژمێرێک، دوو کاتژمێر هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌رباز دابه‌زێنن، گه‌ریلا ده‌ستیان لێده‌که‌نه‌وه و ناتوانن سه‌رباز دانێن. "ئه‌و سه‌ربازانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنکه‌کانى خۆشیان له‌و نێوه‌دا ده‌مێننه‌وه. واتا به‌سه‌ربازه‌کان ده‌ڵێن، یا مردن یا ئه‌وه‌تا خۆتان به‌جێ بکه‌ن. گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نییه." قه‌ره‌یلان شه‌ڕى زاپ و ئاڤاشینى به شه‌ڕێکى نه‌ته‌وه‌یى وه‌سفکرد، که ئاینده‌ى گه‌لى ناوچه‌که دیارى ده‌کات. قه‌ره‌یلان وتیشی: "دوژمن ئێستا به بنبه‌ست گه‌یشتووه، بۆیه هه‌ر چییه‌کى له ده‌ست بێت ئه‌نجامى ده‌دات". قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاکان له زاپ و ئاڤاشین ماوه‌ى 15 ڕۆژه به‌رخۆدانێکى شایسته و هێژایان ئه‌نجام داوه و وتی: "هیچ دۆزێک له دۆزى ئازادیى گه‌لى کورد دۆزێکى مافدارتر نییه. هه‌ر گه‌ریلایه‌ک وه‌ک شێرێک به‌رامبه‌ر به دوژمن ده‌وه‌ستێته‌وه. ئێمه بڕوامان به عه‌قڵ و ڕێگا و ڕێبازه‌کانى خۆمان هه‌یه. ئێمه به ڕوانگه‌ى شه‌ڕى گه‌لى شۆڕشگێڕى بڕوامان هه‌یه و پێى پشت قایمین. به‌و بڕوا و بڕیاره‌وه له دژى دوژمن ده‌جه‌نگین. دوژمنیش ده‌یه‌وێت به رێگا و شێوازى نائه‌خلاقانه ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه سه‌رکه‌وتن بۆ دوژمن نابێت، به‌ڵکو بۆ ئێمه ده‌بێت، سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان ده‌بێت" قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌شى خسته‌روو که ده‌سه‌ڵاتى ئاکه‌په - مه‌هه‌په ده‌سه‌ڵاتێکى ئاسایى نییه. ئه‌م حکومه‌ته بۆ تێکشکاندنى تێکۆشانى ئازادیى کوردستان و له‌ناوبردنى ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد دامه‌زراوه. " ساڵى رابردوو ویستى به هێرشکردنه سه‌ر گاره سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام به به‌رخۆدانى گه‌ریلا شکستیان هێنا، ئێستا به هێرشکردنه سه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئامانجه به‌ده‌ست بهێنن، که ساڵى ڕابردوو نه‌یانتوانى به ده‌ستى بهێنن. ئه‌وان ته‌نها ئه‌مساڵیان به ده‌سته‌وه ماوه، ئه‌مه کۆتا ساڵه بۆ ئه‌م حکومه‌ته. ئه‌گه‌ر له‌و هێرشانه‌ى دژ به ئێمه سه‌ربکه‌ون، ئه‌وا له دژى گه‌لى کورد سه‌رده‌که‌ون، ده‌سه‌ڵاتى خۆیان هه‌میشه‌یى ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شکستیان هێنا ئه‌وه له‌ناو ده‌چن. بۆیه ئه‌م دۆخه بۆ ئه‌وان دۆخى مان و نه‌مانه". موراد قه‌ره‌یلان ده‌شڵێت:" ئه‌مه شه‌ڕى مان و نه‌مانه، شه‌ڕى زاپ شه‌ڕێکى نه‌ته‌وه‌ییه له ئاڤاشین، ئه‌و شه‌ڕه‌یه، که ئاینده‌ى گه‌له‌که‌مان و گه‌لى ناوچه‌که دیارى ده‌کات. ئه‌گه‌ر دوژمن له دژى ئێمه سه‌ربکه‌وێت سیاسه‌تى فاشیزم و جینۆساید له کوردستان زاڵ ده‌بێت و پرۆسه‌یه‌کى تاریک باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا ده‌کێشێت". قه‌ره‌یلان پێیوابوو که" له‌هه‌مووشى گرنگتر ئه‌وه‌یه که هێڵى خیانه‌تى له‌نێو کوردان باشتر ئاکتیڤ کردووه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له‌لاى باشووره‌وه په‌لامارى گه‌ریلا بدات له‌گه‌ڵ په‌ده‌که هه‌ندێ چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجامداوه و هه‌ندێ به‌ڵێنى ژێربه‌ژێریان به په‌ده‌که داوه، په‌ده‌که‌ش بۆ دۆژمن ئاماده‌کارى کرد. پیلانى دۆژمن ئه‌وه بوو که گه‌ریلا له‌زاپ گه‌مارو بدات و به‌مشێوه‌یه‌ش سه‌ربکه‌وێت". فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل(نه‌به‌گه) ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که هێڵى خیانه‌تى کورد به‌ته‌نیا له‌باشور نا، به‌ڵکو ویستیان لهباکوریش ئه‌م هێڵه چالاک بکه‌ن و به‌شدارى ئۆپه‌راسیۆنیان پێ بکه‌ن. "جاشه‌کانیان له‌کوردستان کۆکرده‌وه و هه‌موویان به‌شدارى ئۆپه‌راسیۆن ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌تانه‌ى پاش ماوه‌ى داعش به‌تایبه‌تى ئه‌و چه‌تانه‌ى به‌ره‌چه‌ڵه‌ک تۆرکمانن به‌شدارى پێ ده‌که‌ن. به‌رێگه‌ى ته‌کنه‌لۆجیاى هه‌ره پێشکه‌وتوو، به‌هاوکارى کوردى نۆکه‌ر، به‌تایبه‌تیش به‌به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایى ده‌یانه‌وێت ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن". موراد قه‌ره‌یلان باس له‌ورده‌کارى ئۆپه‌راسیۆنى"جنگى قوفڵ" و هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد که هێرشى دۆژمن له ١٧ى نیساندا ده‌ستى پێ کردوه، به‌ڵام له‌بنه‌مادا هێرش له ١٤ى نیسانه‌وه ده‌ستى پێ کردوه." له ١٤ى نیساندا به‌رێگه‌ى فرۆکه، ئۆبۆس و هاوه‌ن ده‌ستیان به‌هێرش کرد. پاشانیش سهرلهئێوارهى ١٧ى نیسان له‌کاتژمێر ٨:٣٠ ویستیان به‌رێگه‌ى هه‌لیکۆپته‌ر سه‌ربازه‌کانیان له‌زاپ و زۆر شوێنى تر دابه‌زێنن. ویستیان له ٩ بۆ ١٠ شوێن له‌یه‌ک کاتدا سه‌ربازانیان دابه‌زێنن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر له‌گه‌ریلا بشێوێنن. به‌م تاکتیکه و به‌م ره‌وشه ویستیان هه‌رێمه‌که داگیر بکه‌ن.". هه‌روه‌ها وتیشى:" واتا پلانیان کرد له‌ماوه‌ى رۆژێکدا له‌و هه‌رێمانه به‌جێ ببن. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر به‌وان گه‌ریلاى فیدایى کوردستان راوه‌ستابوون. له‌زاپ و ئاڤاشین گه‌ریلا به‌فیداکارى و به‌ئاگایى له‌دۆژمن هاتنه ده‌ست و ئه‌م ده‌ستوه‌شاندنه‌ى گه‌ریلاش جێگاى پێزانینه. هه‌ڤاڵان قاره‌مانیه‌تیه‌کى مه‌زنیان نواند. هه‌ڤاڵان له‌و ٥-٦ رۆژه‌دا له‌هه‌ر هه‌رێمێک که دۆژمن ویستى سه‌رباز دابه‌زێنن له‌دۆژمنیان خست، پێش به‌دۆژمنیان گرت و سینه به‌سینه له‌گه‌ڵ دۆژمندا شه‌ڕیان کرد. ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵان له‌کات و شوێنى خوی‌دا ده‌ستێوه‌ردانیان نه‌کردبا ئه‌وا دۆژمن ده‌یتوانى خوى بگه‌ێنیته هه‌ندێ شوێنى ستراتیژى و سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ست بهێنایه. به‌ڵام هۆشیارى هه‌ڤاڵان و وڵامدانه‌وه‌ى فیدایانه و قاره‌مانانه و زیره‌کى رێگه له‌پلانى دۆژمنان گرت و پلانه‌که‌یان پۆچه‌ڵ کردنه‌وه". قه‌ره‌یلان ده‌شڵێت:"دوژمن نه‌یتوانى سه‌ربازانى خۆى له‌زۆر شوێندا دابه‌زێنێت. راسته له‌هه‌ندێ شوێندا سه‌ربازیان دابه‌زاند، به‌ڵام ئه‌وه‌ش دواى پێنج، شه‌ش رۆژ له‌هێرش و پێکدادانى قورس پێکهاتووه و ئێستاکه‌ش له‌وێدا چه‌قیووه. وه‌کو نموونه، ئه‌و سه‌ربازانه‌ى له‌کۆره‌ژارۆ دابه‌زیووه‌ن، ئێستا زۆر ته‌نگاوبوونه و زۆر زه‌حمه‌تى ده‌کێشن. دوژمن ویستى له‌پێده‌شتى شێڵادزێه‌وه سه‌ربازانى له‌وێدا رزگار بکات. کۆژراوێکى زۆریانداوه. شه‌ڕێکى مه‌زن به‌رێوه ده‌چێت. دۆژمن به‌فرۆکه، هه‌لیکۆپته‌ر و ئۆبۆس و به‌به‌کارهێنانى هه‌موو چه‌کێک له‌ئاسمان و زه‌وییه‌وه هێرشى کرد. له‌لاى باکوریشه‌وه به‌رێگه‌ى زه‌مینى هێرشیان کرد. به‌مشێوه‌یه ویستیان هه‌ڤاڵان چاوترسن بکه‌ن و له‌و قه‌ره‌باڵغیه‌دا ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن. به‌ڵام هه‌ڤاڵانمان به‌قاره‌مانیه‌تى و ئێراده‌یه‌کى مه‌زنه‌وه به‌زیره‌کى وه‌ڵامى هێرشه‌کانیان دایه‌وه و دۆژمنیان تێکۆپێکدا". هاوکات ئه‌وه‌شى باسکرد که له‌م شه‌ڕه‌دا که نزیکه‌ى پانزده رۆژه به‌رده‌وامه، گه‌ریلاکانى ئازادى کوردستان سه‌رکه‌وتنى مه‌زنیان قازانج کردوه." به‌م بۆنه‌وه و له‌رێگه‌ى ئێوه‌وه، ئه‌و هه‌ڤاڵه فیدایانه له‌زاپ و ئاڤاشین به‌دڵ و گیان سڵاو ده‌که‌م. به‌بۆنه‌ى ئه‌و به‌رخۆدانیه‌ى ده‌ینوێنن، پیرۆزبایى له‌هه‌مووتان ده‌که‌م. گه‌له‌که‌شمان ده‌بێت پیرۆزبایى له‌و قاره‌مانانه بکه‌ن. چونکه رێگه‌یان له‌پێش مه‌ترسى گه‌وره گرتووه و رێگه‌یان به‌دۆژمن نه‌داوه، ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن". فه‌رمانده‌که‌ى نه‌به‌گه ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌ردۆغان و باغچهلى کوژراوێکى زۆریانداوه. "به‌پێى ئه‌و ژماره‌یه‌ى که هه‌ڤاڵانمان ئاشکرایان کردوه و به‌و ئه‌ندازه‌ى که ئێمه چاودێریمان کردوه، نزیکه‌ى ٣٠٠ کوژراویانداوه. ئاشکرایه که ئه‌ردۆغان و باخچه‌لى مردنى به‌سه‌دان و به‌هه‌زاران سه‌ربازیان له‌پێش چاویان داناوه. وه‌کو نموونه، ده‌یانه‌وێت سه‌ربازانیان دابه‌زێنن، به‌ڵام ناتوانن و هه‌لیکۆپته‌ره‌کانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. پاش کاتژمێرێک، دوو کاتژمێر هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌رباز دابه‌زێنن، هه‌ڤاڵان ده‌ستیان لێده‌که‌نه‌وه و ناتوانن سه‌رباز دانن. ئه‌و سه‌ربازانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنکه‌کانى خۆشیان له‌و نێوه‌دا ده‌مێننه‌وه. واتا به‌سه‌ربازه‌کان ده‌ڵێن، یا مردن یا ئه‌وه‌تا خۆتان به‌جێ بکه‌ن. گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نییه".
هاوڵاتى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌وڵێکى چه‌کدارانى داعشیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ناحیه‌ى سه‌جر له قه‌زاى فه‌لوجه شکست پێهێناوه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ى ئایارى 2022، ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکردوه‌ته‌وه،"له‌لایه‌ن هێزهلانى لیواى 27ى فه‌وجى دووى ئه‌رکه تایبه‌تییه‌کان، هه‌وڵێکى چه‌کدارانى داعش بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ناحیه‌ى سه‌جر له قه‌زاى فه‌لوجه شکست پێهێناوه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى ئۆپراسیۆنه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌نبار". هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که "به هه‌وڵى هێزه‌کانمان توانراوه هه‌وڵه‌که شکست پێبهێنرێت و دواتر چه‌کداره‌کان هه‌ڵبێن، له‌و کاته‌شه‌وه گه‌ڕان به‌دواى چه‌کداره هه‌ڵاتوه‌کان ده‌ستیپێکردوه". هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که "پێداویستى سه‌ربازى زیاترمان به‌ده‌ستگه‌یشتوه، ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌کانمان له سنوره‌که به‌مه‌به‌ستى ده‌ستگیرکردنى چه‌کدارانى داعش و تێکدانى باره‌گا و مۆڵگه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بێت". له‌عێراق ماوه‌ى چه‌ندین مانگه جموجۆڵى چه‌کدارانى داعش زیادیکردوه به‌تایبه‌ت له سنورى ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان، به‌رپرسانى پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێن به‌هۆى نه‌بونى هه‌ماهه‌نگیى هێزه ئه‌منییه‌کان و بونى بۆشایى ئه‌منی، داعش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کدا جموجۆڵه‌کانى زیادکردووه.
هاوڵاتى دژى هێرشه داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا، له‌به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ى تورکیا له شارى به‌غدا خۆپیشاندان ئه‌نجام درا. دوێنێ شه‌و ده‌یان که‌س چوونه به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ى تورکیا له ناوچه‌ى وه‌زیریه‌ى به‌غداو خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تییان له‌به‌رامبه‌ر هێرشه داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕی. سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان له 15ى نیسانه‌وه هێرشى ئاسمانیى و له 17ى نیسانیشه‌وه له‌ڕێگاى ئاسمانیى و زه‌مینییه‌وه له‌ژێر ناوى ئۆپه‌راسیۆنى "جنگى قوفڵ" هێرشى بۆسه‌ر ناوچه‌کانى زاپ و مه‌تینا و ئاڤاشین ده‌ستپێکردووه و گازى کیمیایى له هێرشه‌کانیدا به‌کارهێناوه.
هاوڵاتى ژماره‌ى کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان و 11 وڵاتى دیکه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له حه‌فتا ملیۆن که‌س. محه‌مه‌د کاروانى له ئه‌کاونتى خۆى له فه‌یسبوک بڵاویکردووه‌ته‌وه و ده‌نوسێت دواى ماندووبونێکى زۆر ئه‌و ئامارانه‌ى ده‌ست که‌وتووه که زیاتر له شه‌ش مانگى خایاندووه‌و له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى نێوده‌وڵه‌تى له ژنێڤا ( ژنێف )وه زۆر نزیکه له ڕاستیه‌وه و ڕێژه‌ى هه‌ڵه تییدا بریتیه له 0,01 که سه‌رچاوه‌ى UN به‌گشتى له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کانى ناوخۆ‌و دانیشتوانه. کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان گه‌یشتووه‌ته نزیکه‌ى 60 ملیۆن که‌س و له‌وڵاتانى ئه‌وروپاو چه‌ند وڵاتێکى تر نزیکه‌ى 10 ملیۆن که‌سى دیکه دهببن و به‌کۆى گشتى گه‌یشتووه‌ته 70 ملیۆن و 228 هه‌زارو 544 که‌س. دوا ئامارى ژماره‌ى کورد به‌م شێوه‌یه خراوه‌ته‌روو: ١- کوردستانى تورکیا: ، 32,812,439 ٢-کوردستانى ئێران: 18,281,137 ٣- کوردستانى ئێراق: 7,949,571 ٤- کوردستانى سوریا: 3,642,117 ٥- ئه‌ڵمانیا: 1,898,319 ٦- ئه‌وروپا و وڵاتانى تر: 1,892,691 ٧- کازاخستان: 892,638 ٨- جۆرجیا: 758,009 ٩- ئه‌رمینیا: 699,571 ١٠- ئیسرائیل: 592,622 ١١- ئه‌فغانستان: 312,075 ١٢- پاکستان: 234,006 ١٣- میسر: 153,561 ١٤- سودان: 101,000 ١٥- بوسنه هه‌رزه‌گۆڤین: 8,788
هاوڵاتی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل، رایگەیاندووە كە حەوتجار سەنگەرەكانی گەریلا لەلایەن سوپای توركیاوە بە چەكی كیمیایی بۆردومان كراوە. ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) ئاماری شەڕی هەفتەی ڕابردووی دژی هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك لە ناوچەكانی زاپ و ئاڤاشین بڵاوكردەوە. دەقی راگەیەندراوی هەپەگە: دەوڵەتی توركی داگیركەر هەموو ڕۆژێك بە فڕۆكەی جەنگیی و پێشكەوتووتریین تەكنەلۆژیا جوگرافیای كوردستان بۆردوومان دەكات، بەڵام ناتوانێت ئامانجەكانی بەدەستبهێنێت، جارێكی دیكەش بۆ داگیركردنی خاكی باشووری كوردستان لە شەوی ١٧ی نیسانەوە هێرشێكی بەفراوانی داگیركاریی لە زاپ و ئاڤاشین دەستپێكرد، ئەمە هێرشێكی ئاسایی نییە، بەڵكو شەڕێكی گەورەیە لە ئاستی شەڕی نێوان دوو دەوڵەتدا. لە ١٧ تا ٢٤ی نیسان گەریلاكانی كوردستان ١٥٢ چالاكیی جیاجیایان دژی سوپای تورك ئەنجامداوە، كە ٥٨ چالاكییان شەڕ و گورزلێدان، ٢٩ چالاكیی بە چەكی قورس، ٢٩ چالاكیی تەقاندنەوە، ٢٣ چالاكیی قەناس بەدەست، سێ چالاكیی هەڵكووتانەسەر، حەوت چالاكیی ڕێكخراو و سێ چالاكیی كە بەنهێنیی چوونەتە ناو داگیركەران و گورزیان لێداون. ئەوەندەی هێزەكانمان پشتڕاستیان كردووەتەوە، ٣٨٧ جار هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا بۆردوومان كراون، هەروەها ٢٤٣ جار بە هێلیكۆپتەری جەنگیی و هاوەن تۆپباران و بۆردوومان ئەنجامدراوە. حەوت جار سەنگەرەكانی هێزەكانمان بە چەكی كیمیایی بۆردوومان كراوە. هەروەها ٢١٨ داگیركەر سزادراون و ٤٨ داگیركەریش برینداربوون، هاوكات چوار درۆن خراوەتە خوارەوە و گورز لە ١١ هێلیكۆپتەر و درۆنێكیش دراوە، سەنگەرێك خاپووركراوە و سیستمێكی كامێرای حەراریی تێكشكێندراوە. هێرشە داگیركارییەكان سەرەتا لە ١٤ی نیسانەوە بە بۆردوومانی چڕ دەستیپێكرد، شەوی ١٧ی نیسان سەرباری بۆردوومانی فڕۆكەی جەنگیی، هەوڵیدا بە هێلیكۆپتەر هێز لە ناوچەكانی گەریلا دابنێت، هێزەكانمان لە هەموو شوێنەكان بەبێ سانسۆر وەڵامی پێویستیان دانەوە، ڕێگەیان نەدا داگیركەران داببەزن، شەویش بەهەمان شێوە هەوڵیاندا دابەزن، هێزەكانمان بەردەوامبوون لە بەرپەرچدانەوەیان و گورزیان لە ١١ هێلیكۆپتەر دا. سوپای توركی داگیركەر كە نەیتوانی سەربازەكانی لە ئاسمانەوە داببەزێنیت، ئەمجارە هەوڵدەدات لە زەمینەوە بێت، بەڵام گەریلاكان بە بەرپەرچدانەوەیان ڕێگەیان نەدا سوپای تورك بە ئامانجەكانی بگات. سوپای توركی داگیركەر لە چوارەم ڕۆژی هێرشەكانییەوە چەكی كیمایی بەكاردەهێنێت لە ناوچەكانی كوڕەژارۆ، وەرخەلێ، شەهید شاهین، كونیشكا و گردی ناوەڕاست. دەوڵەتی تورك لە باشووری كوردستانەوە و لە هێڵی بامەڕنێ، ئامێدی و دێرەلوكەوە هێرشی كردە سەر زاپ، پەدەكە بەئاشكرا ڕێگەی دا لە پشتەوە خەنجەر لە سەنگەرەكانی گەریلا بدرێت، هێزەكانی پەدەكە لە پشتی كوڕەژارۆ جێگیربوون و هەوڵیاندا ناوچەكانی گەریلا داگیربكەن، ماوەی هەفتەیەكە هێزەكانی پەدەكە هەتا ئێستاش دەستیان لەو هەڵوێستە هەڵنەگرتووە.
هاوڵاتی راوێژكاری دارایی سەرۆكی حكومەتی عێراق رایگەیاند، بانكی ناوەندی یەدەگی خۆی لە دراوی بیانی گەڕاندووەتەوە كە نرخەكەی 70 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و وەزیری دارایی عێراقیش دەڵێت دۆخی دارایی عێراق زۆر باشە. محەمەد مەزهەر، راوێژكاری دارایی مستەفا كازمی بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بانكی ناوەندی یەدەگی خۆی لە دراوی بیانی گەڕاندووەتەوە كە نرخەكەی 70 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و ئەمەش سێ هێندەی ئەو قەرزە دەرەكییانەیە كە دەبێت عێراق لە ماوەی ساڵەكانی 2022-2028 بیانداتەوە. بانكی ناوەندیی عێراق لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو راگەیاند، یەدەگی دراوی بیانی گەیشتووەتە 64 ملیار دۆلار. پێشتر عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە كۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە بەغدا رایگەیاندووە كە دۆخی دارایی عێراق زۆر باشە و پێویستی بە هاوكاری نییە. عێراق، دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە نێو وڵاتانی رێكخراوی ئۆپێك و بۆ تەرخانكردنی بودجەی ساڵانە بەڕێژەی 90٪ پشت بە داهاتی نەوتی خاو دەبەستێت.
هاوڵاتی وەزیری بەرگریی توركیا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی "چنگ-قفڵ"ی سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت و ئامانجیانە كۆتایی بە پەكەكە بهێنن. خلوسی ئاكار، وەزیری بەگریی توركیا لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "خەبەر تورك" دەڵێت:"ئامانج لەئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەمان لەهەرێمی كوردستان كۆتاییهێنانە بەپارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)". وەزیری بەرگری توركیا پێشیوابوو كە قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكە بەسەركەوتوویی تەواوبووە، "ئامانجەكانمان بەدیهێناونو لەسەر پڕۆسەكەش بەردەوامدەبین". لەكاتژمێر 9ی شەوی 17ی نیسان سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی لەناو خاكی هەرێمی كوردستان بۆسەر پێگەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەناوچەكانی چیای كوڕەژارۆو زاپ‌و مەتیناو ئاڤاشین لەئامێدیی دەستپێكردووەو ناوەندی ڕاگەیاندن‌و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاندووە، لەماوەی پێنج ڕۆژی شەڕدا 205 سەربازی توركیا كوژراون كە چەندین پلەداری سەربازیی تێدایە، ئەوەشیان ئاشكرا كردووە كە حەوت گەریلایان شەهید بووە.
هاوڵاتی هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان لەبەردەم دادگای سزا قورسەكانی ئەنقەرە باس لە قەندیل و ئیمراڵی دەكات و دەشڵێت:" لە كاتی رووداوەكانی كۆبانێ قەندیل و ئیمراڵی بەبەرپرسیارانە هەوڵی چارەسەریان دەدا". دوێنێ پێنجشەممە 7ی نیسانی 2022، دادگای سزا قورسەكانی ئەنقەرە بەڕێوەچوو، دەمیرتاش وەڵامی گوتەی گەواهیدەرێكی دایەوە كە تۆمەتباركردبوو بە "هەڵسووڕان بە فەرمانی قەندیل." سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە لە یازدەمین دانیشتنی دادگا لە بارەی دۆسیەی رووداوەكانی كۆبانێ رایگەیاند:"دەبێت دەستەی دادوەرانی دادگا ئەوە بزانن كە ئێمە فەرمانمان لە كەس وەرنەگرتووە". دەمیرتاش راشیگەیاند: "قەندیل لەو قۆناغەدا ئامادەباشی دەكرد بۆ ئەوەی چەك دابنێت، هەڵوێستی قەندیلیش لە پرسی كۆبانێ دا، بەبەرپرسیارییەوە چارەسەركردنی دۆخەكە بوو. هەوڵی ئیمراڵی و حكومەتی توركیاش بەو ئاراستەیە بوو". هاوكات دەمیرتاش ئەوەی دووپاتكردەوە كە لە وتارەكانیاندا هۆشدارییان دەدایە قەندیل و حكومەت و كەس پێشبینی سەرهەڵدانی ئەو رووداوانەی نەدەكرد. هەرچەندە لەو قۆناغەدا لە رووی سیاسییەوە سەركۆنەی ئاكپارتییان دەكرد و داوایان لە خەڵك دەكرد بڕژێنە سەر شەقام، لە نێو كۆبوونەوەكانی پارتەكەیاندا گفتوگۆیان لەسەر ئەوە دەكرد ئاخۆ ئەو دۆخە شكست بە قۆناخی چارەسەر دەهێنێ یان نا. دەمیرتاش ئەوەشی خستەروو كە "كاتێك ئێمە داوامان لەخەڵك دەكرد بڕژێنە سەر شەقام، سەرۆكوەزیر، سەرۆككۆمار، وەزیری ناوخۆ، راوێژكار میت و سەرۆكی پارتە سیاسییەكان، لەبەرامبەر داواكارییەكانی ئێمە هیچ وەڵامدانەوەیەكی راستەوخۆیان نەبوو، هەوڵێكی تێكدەرانە خۆپیشاندانە جەماوەرییەكانیان بەلارێدا برد". رووداوەكانی كۆبانێ لە رۆژانی 6-8ی تشرینی یەكەمی 2014 روویاندا. دوای ئەوەی داعش لە ساڵی 2014دا هێرشیكردە سەر كۆبانێ، هەدەپە و ژمارەیەك لە پارتە كوردییەكانی دیكەی باكووری كوردستان داوایان لە حكومەتی ئەو كاتەی توركیا كرد رێگە بە ناردنی چەك و هاوكاری دیكەی سەربازیی لە توركیاوە بۆ شەڕڤانان بدات، بەڵام ئەنقەرە رەتیكردەوە. لە چەند شارێكی باكووری كوردستان خۆپیشاندان دەستیپێكرد، گرژییەكان زیادبوون و لە ئەنجامدا 46 مەدەنی و پۆلیس كوژران و 682 كەس لە خۆپیشاندەران و پۆلیس برینداربوون‌و بەو هۆیەوە 323 كەس دەستگیركران. حكومەتی توركیا رۆژی 4ی كانوونی دووەمی 2016 ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی بۆ سەر هەدەپە دەستپێكرد و هاوسەرۆكان و ژمارەیەكی زۆر لە پەرلەمانتاری ئەو پارتە دەستبەسەركران و دواتر بەبڕیاری دادگا خرانە زیندانەوە. لە دۆسیەی رووداوەكانی كۆبانێ بە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ، هاوسەرۆكانی پێشووتری هەدەپەوە 108 ئەندام و بەرپرسی هەدەپە تێیدا دادگایی دەكرێن و 22 كەسیان ئێستا لە زینداندان. دەیان جارە یەكێتی ئەوروپا داوای دەستبەجێ ئازاكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە بەرپرسانی باڵای توركیا دەكات، بەڵام تا ئێستا رەتیانكردووەتەوە.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تویته‌که‌یدا نووسیویه‌تی:"هێرشه‌کانى سه‌ر سعودیه سه‌رکۆنه ده‌که‌م. ئامانج له هێرشه دووباره‌بووه‌کان بۆ سه‌ر ژێرخانه مه‌ده‌نییه‌کان تێکدانى سه‌قامگیرى ناوچه‌که‌یه". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى ئازارى 2022، مه‌سرور بارزانى تویته‌که‌یدا ده‌شنوسێت: "پاڵپشتى ته‌واوى حکومه‌ت و گه‌لى سعودیه ده‌که‌ین". حوسییه‌کانى یه‌مه‌ن کۆمه‌ڵێک فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان و موشه‌کیان ئاڕاسته‌ى دامه‌زراوه سه‌ره‌کییه‌کانى وزه‌ى سعودیه کردووه، له یه‌کێک له هێرشه‌کاندا ئه‌و موشه‌کانه بۆ ماوه‌یه‌کى کاتى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى ڕاگرتووه.
هاوڵاتى لایه‌نه‌کانى ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له به‌غدا که نورى مالکى زۆرترین کورسى ناو هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ى هه‌یه‌و کۆده‌بنه‌وه‌و پێنج خاڵ ده‌ده‌ته سه‌در له‌باره‌ى پێکهێنانى حکومه‌ته‌وه. میدیا عێراقیه‌کان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویانکرده‌وه، لایه‌نه‌کانى ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى کۆده‌بنه‌وه‌و کۆبونه‌وه‌که‌ش بۆ خستنه‌ڕووى دواین داواکاریانه بۆ ڕه‌وتى سه‌در هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که لایه‌نه‌کان پێنج خاڵ ده‌ده‌نه سه‌در و داواى مانه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى و دابه‌شکارى پۆسته‌کان به یه‌کسانى و چونى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانى نێو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بۆ ناو حکومه‌ت و پێدانى به‌شێک له‌وه‌زاره‌ته سیادیه‌کان ده‌که‌ن و کۆتاخاڵى داواکاریه‌که‌شیان ئه‌وه‌یه که سه‌رۆک وه‌زیرانى داهاتوو به‌بیانوى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان به ئامانج نه‌گرێت. رۆژى 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامدراو چوار مانگ و 10 رۆژ زیاتر به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا تێپه‌ر بووه‌و هێشتا لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار‌و پێکهێکهێنانى حکومه‌ت رێککنه‌که‌وتوون.