هاوڵاتى وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، "هەنگاوەکانمان بە ئاراستەی دروستکردنی هێزێکی بەتوانا و تۆکمەی یەکگرتوی سەردەمیانەیە، کە هاوتابێت لەگەڵ خواستی ئێمە و هاوپەیمانان"، دەشڵێت، "هەنگاو بە هەنگاو دەچینە پێشەوە و سبەی لە ئەمڕۆ باشتر دەبێت". ئەمڕۆ 12ی ئەیلوول، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فەرماندەی لیواکانی 1 و 9 و 16ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبۆتەوە. بەپێی راگەیەندراوێکی سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە وتارێکیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئێوە هێزێکی قارەمان و کۆڵنەدەرن، شایەنی باشترن، سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام لە هەوڵی چارەسەکردنی کەموکوڕی و گرفتەکانتانن و دڵنیابن، هەنگاو بە هەنگاو دەچینە پێشەوەو سبەی لە ئەمڕۆ باشتر دەبێت. پەیوەست بە پەیوەندییەکانی هێزی پێشمەرگەو سوپای عیراقی، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندووە، پەیوەندیەکانمان لەگەڵ سوپای عێراقی بەرەو پێشچوونی باشی بەخۆوە بینیوەو دەخوازین ئەو پەیوەندیانە فراوانتر بکرێت و بەردەوامی پێبدرێت، لەپێناو ئەوەی بەیەکەوه سەقامگیری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەهەموو پێکهاتەو نەتەوەکانیەوە بپارێزین. لەسەر هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هاوپەیمانان، وەزیری پێشمەرگە رونیکردۆتەوە، هاوکاری و پشتیوانییە بەردەوامەکانی هاوپەیمانان جێگەی بایەخ و ستایشی زۆری وەزارەتی پێشمەرگەیە. هاوکات، وەزیری پێشمەرگە ئەوەی خستۆتەڕوو، هەنگاوەکانمان بە ئاراستەی دروستکردنی هێزێکی بەتوانا و تۆکمەی یەکگرتوی سەردەمیانەیە، کە هاوتابێت لەگەڵ خواستی ئێمە و هاوپەیمانان.
هاوڵاتى سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تەقینەوەکانی کابوولی بە "تراژیدی" ناودەبات و دەڵێت، "نەدەبوو هەرگیز رێگە درابا رووبدەن". دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە 27-08-2021 لە راگەیێندراوێکدا وتی، "من و میلانیا هاوخەمیی خۆمان بۆ خێزانەکانی سەربازە قارەمان و بوێرەکانمان دەردەبڕین کە ئەرکەکەیان بەرامبەر ئەمریکا بۆ ئەوان واتایێکی زۆری هەبوو. بیر و دڵمان لای خێزانی ئەو خەڵکە سڤیلە بێتاوانەشە کە لە هێرشی دڕندانەی ئەمڕۆی کابوولدا گیانیان لەدەستدا." رۆژی پێنجشەممە تەقینەوەیەک لە دەروازەی سەرەکی فڕۆکەخانەی کابوول روویدا، ئەو هۆتێلەی تەقینەوەکە لە نزیکی روویدا لەلایەن هەندێک وڵاتەوە لە 14ی ئابەوە بەکاردەهێندرا بۆ دەربازبوون لە وڵاتەکە. جەنەراڵ کێنز مەکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکاش دەڵێت، "12 سەرباز کوژراون و 15ـی دیکەش بریندارن." لەو بارەوە ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات، "نابێت هەرگیز رێگە درابا ئەم تراژیدییە رووبدات کە خەمی ئێمەی قووڵتکرد." دوای ئەو تەقینەوەیەش بە کەمتر لە کاژێرێک، تەقینەوەی دووەم روویدا. جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن تەقینەوەکانی پشتڕاست کردووەتەوە و رایگەیاند، یەکێکیان لە نزیک دەروازەیەکی سەرەکیی فڕۆکەخانەکە بووە و ئەوی دیکەشیان لەنزیک هۆتێلێکی نزیکی فڕۆکەخانەکە بووە.
هاوڵاتى وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگه‌یاند:" رێگەنادات نرخی ته‌به‌قی ھێلکە بە پێنج ھەزار دینار زیاتر بفرۆشرێت". رۆژی چوار شەممە 25ی ئابی 2021، بەرێوه‌بەرایەتی چاودێری بازرگانی بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نرخی ھێلکە و بۆئەوەی بازرگان و خاوەن دوکان و مارکێتەکان بەئارەزوی خۆیان نرخی ھێلکە بەرز نەکەنەوە بڕیاریان دا ھەر شوێنێک نرخی ته‌به‌قه‌ی ھێلکە لە پێنج ھەزار دینار زیاتر بفرۆشێت سزا دەدرێت و شوێنەکەی دادەخرێت. لە هەرێمی كوردستان 11 پرۆژەی بەخێوكردنی مریشك بۆ بەرهەمهێنانی هێلكە هەن، ساڵانە یەك ملیار و 200 ملیۆن هێلكە بەرهەمدەهێندرێن، 95%ـی هێلكەی بەرهەمهاتوو رەوانەی بازاڕەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق دەكرێن و خه‌ڵكی كوردستان زیاتر هێلكه‌ی توركی و ئێرانی ده‌خۆن.
هاوڵاتى سەرۆکایەتی هەرێم ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئیبراهیم رەئیسی، سه‌رۆكى كۆمارى ئێران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كانی هەولێر-تاران، دۆخى عيراق و هه‌رێم، پاراستنی ئارامى و سه‌قامگيرى ناوچەکە و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش تاوتوێ کراون. به‌ياني ئه‌مڕۆ هه‌ينى سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ تاران، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى ئێران كۆبووه‌وه. ئەوەش هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ڕێواز فايه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندى ياوه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، دۆخى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و ئێران، ئارامى و سه‌قامگيرى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران. لەراگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە، هه‌ردوولا ئاماژه‌يان به په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد و جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى بواره‌كانى په‌يونديى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى كرده‌وه به‌تايبه‌تى بره‌ودان به بوارى ئاڵوگۆڕى بارزگانى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریى سنووره‌كان و ناوچه‌كه به‌گشتى. هەروەها پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
هاوڵاتى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند: واشنتمان به‌جێ هێشت و به‌ره‌و به‌غداى خۆشه‌ویست به‌رێکه‌وتین، کۆبوونه‌وه‌که‌مان له‌گه‌ڵ جۆو بایدن و ئیداره‌که‌ى سه‌رکه‌وتووبوو، که خۆى له‌لایه‌نى ئابوورى و سیاسى و رۆشنبیرى ده‌بینییه‌وه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى ته‌موزى 2021 مسته‌فا کازمى بۆ رۆژنامه‌ى گاردیان ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که :"بوونى سوپاى ئه‌مریکا له عێراق له په‌یوه‌ندى ئه‌منییه‌وه ده‌گۆرێت بۆ په‌یوه‌ندى فێرکارى و هاوکارى بۆ سوپاى عێراق، تا کۆتایى ئه‌مساڵیش هیچ هێزێکى شه‌رکه‌رى ئه‌مریکى له عێراق نامێنێت". له‌کاتى ئێستادا دوو هه‌زارو 500 سه‌ربازى ئه‌مریکا له عێراق بوونى هه‌یه، که هێزى شه‌رکه‌رن و دژى پاشماوه‌کانى داعش چالاکى ده‌که‌ن و پاڵپشتى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ن، به‌ڵام له‌دواى ئه‌م قسانه‌ى مسته‌فا کازمى چیتر ئه‌و هێزه له عێراق نامێنێت و له هێزکى شه‌ڕکه‌ره‌وه ده‌بێته هێزى فێرکاری.
هاوڵاتى ده‌زگاى هه‌واڵگریى هه‌رسێ وڵاتى ڕووسیا، تورکیا و سووریا، کۆبوونه‌وه‌ى نهێنییان له‌باره‌ى منبج و ناوچه‌کانى دیکه‌ى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا، کردووه و داوا له هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات ده‌که‌ن"منبج" چۆڵ بکات و تورکیاش ئاماده‌کارى بۆ له‌شکرکێشى ده‌کات. ماڵپه‌ڕى ستێرک تیڤى بڵاوى کرده‌وه که" سیخوڕه‌کانى میتى تورک له شارى حه‌ڵه‌ب، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى لۆبیى ڕووسى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى نهێنییان ئه‌نجام داوه و تێیدا پیلانگێڕییه‌ک ئاماده کراوه به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر منبج". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌ندامانى هه‌واڵگریى ڕ‌ژێمى سووریایش، به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌که‌ى سیخوڕه‌کانى میت و ئه‌ندامانى لۆبیى ڕووسیا بوون و باس له هێرشێکى نوێى داگیرکارى له دژى ئیدلب و منبج کراوه"به‌شدارانى کۆبوونه‌وه‌که، ڕێککه‌وتوون که منبج بۆ ڕ‌ژێمى سوریا به‌جێ بهێڵن و ڕووسیا و ڕژێم، کاتیان به ئیداره‌ى خۆسه‌ر داوه بۆ ڕاده‌ستکردنى منبج و دواى ئه‌وه‌یش، هێرشه داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک له دژى ئه‌م هه‌رێمه، سه‌ختتر ده‌بن". نزیکه‌ى دوو مانگ ده‌بێت، ده‌وڵه‌تى تورکیا و میلیشیاکانى هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گونده‌کانى منبج بۆ رێ خۆشکردنى هێرشه له‌شکرکێشییه‌که‌یان.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند، ت کۆتایى ئه‌مساڵ هیچ بنکه‌یه‌کى شه‌ڕکه‌رى ئه‌مریکا له عێراق نامێنێت ئه‌کر هاوپه‌یمانان ته‌نها راوێژکارى و راهێنان ده‌بێت. که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" بنکه سه‌ربازییه‌کان به ته‌واوى له‌ژێر کۆنترۆڵى عێراقدا ده‌بن و بنکه‌کانى هاوپه‌یمانان ته‌نیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌کارده‌هێندرێن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که ئه‌مریکا جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه که رێز له سه‌روه‌ریى عێراق ده‌گرێت و به‌ڵێنى داوه که پابه‌ند ده‌بێت به پاراستنى یه‌کپارچه‌یى خاکى عێراقه‌وه.
هاوڵاتى وته‌بێژى کۆشکى سپى هه‌ڵوێستى ئه‌مریکاى له‌باره‌ى روداوه‌کانى شه‌وى رابردوى تونس ئاشکراکرد و رایگه‌یاند:" ئه‌مریکا نیگه‌رانه له‌وه‌ى که ڕویداوه". جین ساکى وته‌بێژى کۆشکى سپى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئه‌مریکا نیگه‌رانه له‌وه‌ى که له تونس رویداوه و داواى هێورکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که ده‌کات". دوێنێ شه‌و سه‌رۆک کۆمارى تونس بریاریدا سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌سه‌ر کار لابدات و په‌رله‌مانى وڵاته‌که‌ى سڕ بکات ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى لێکه‌وته‌وه‌و به کوده‌تا وه‌سفى ده‌که‌ن.
هاوڵاتى کۆگایه‌کى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى له پارێزگاى نه‌جه‌ف ته‌قیه‌وه که تایبه‌ته به که‌تیبه‌کانى ئیمام عه‌لى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ى ته‌موزى 2021، میدیاکانى عێراق بڵاویانکرده‌وه کۆگایه‌کى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى که تایبه‌ته به که‌تیبه‌کانى ئیمام عه‌لى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى له پارێزگاى نه‌جه‌ف ته‌قیوه‌ته‌وه و تاوه‌کو ئێستاش زیانه‌کان نه‌زانراوه. میدیاکانى عێراق ئه‌وه‌یان خستۆته‌روو که ژماره‌یه‌ک له تیمه‌کانى به‌رگرى شارستانى گه‌یشتونه‌ته شوێنى روداوه‌که و سه‌رقاڵى کوژراندنه‌وه‌ى ئاگره‌که‌ن که به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌که‌وه دروستبووه، به‌ڵام هێشتا زیانه‌کانى ته‌قینه‌وه‌که رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هاوڵاتى که‌تیبه‌کانى حزبوڵاى عێراق که سه‌ربه حه‌شدى شه‌عبین، هه‌ڕه‌شه‌ى زیاد کردنى هێرشه‌کانى سه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مریکا ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر تا کۆتا سه‌ربازییان له عێراق نه‌کشێنه‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى ته‌موزى 2021 ئه‌بو عه‌لى عه‌سکه‌رى، به‌رپرسى ئه‌منى که‌تیبه‌کانى حزبوڵا له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکردووه‌ته‌وه که ته‌قینه‌وه‌که‌ى ناوچه‌ى سه‌در که بووه هۆى کوژرانى لانیکه‌م 35 که‌س سه‌رکه‌وتوو نابێت وه‌ک بیانوویه‌ک بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى داگیرکه‌ر. به‌رپرسى ئه‌منى که‌تیبه‌کانى حزبوڵا راشیگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر دوژمن به ڕاشکاوانه کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ڕانه‌گه‌یه‌نێت و به شێوه‌یه‌کى مه‌یدانى دڵنیا نه‌کرێته‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌کانى په‌رله‌مان و لیژنه نیشتمانى و ئه‌منییه به‌تواناکانه‌وه، ئه‌وا هێزه به‌رگرییه‌کان پرۆسه‌کانیان له سه‌رجه‌م پێگه‌کان فراوانتر ده‌که‌ن، تا ئه‌و کاته‌ى کۆتا سه‌رباز ده‌کشێته‌وه و پارێزراو نابن. بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ک له کاتێکدایه، له ئێستا قۆناغێکى تر‌ى گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و ئه‌مریکا له واشنتن ده‌ستى پێکردووه و به‌پێى ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌کان، ئه‌گه‌رى هه‌یه کۆتایى هاتنى ئه‌رکى هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانى ئه‌مریکا له عێراق ڕابگه‌یه‌ندرێت.
هاوڵاتى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق، ده‌ستگیرکردنى تۆڕێکى تیرۆرستى راگه‌یاند و ئاشکرایکرد:" ئه‌و تۆڕه ئه‌نجامده‌رى ته‌قینه‌وه‌که‌ى بازاڕى وه‌حیلاتى ناوچه‌ى سه‌در بوون. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى ته‌موزى 2021، مسته‌فا کازمى له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی، "فرمێسک و ژانه دڵى خێزانى شه‌هیدانى شارۆچکه‌ى سه‌در رێنیشانده‌رمان بون بۆ ده‌ستگیرکردنى ئه‌و تۆڕه تیرۆریستییه ترسنۆکانه‌ى که پلانداڕێژه‌ر و جێبه‌جێکه‌رى هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ى بازاڕى وه‌حیلات بون. هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:"سه‌رجه‌میان ڕوبه‌ڕوى دادگا و گه‌ل ده‌کرێنه‌وه و ده‌بنه په‌ند بۆ هه‌موو ده‌ستدرێژیکه‌رێکى تاوانبار". شه‌وى 19ى ئه‌م مانگه، له‌ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ناوچه‌ى سه‌درى به‌غدا 30 که‌س کوژراون و زیاتر له په‌نجا که‌سى دیکه‌ش برینداربوون. دواى ته‌قینه‌وه‌که مسته‌فا کازمى فه‌رمانیکرد، به ده‌ستگیرکردنى فه‌رمانده‌ى فه‌وجى یه‌کى لیواى چوارى پۆلیسى فیدڕاڵى که به‌رپرسى دۆسیه‌ى ئه‌منى بازاڕى وه‌حیلاتى ناوچه‌ى سه‌در بوو.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، رایگه‌یاند، له دیداره‌کانیاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئێران به‌ڕاشکاوى گفتوۆیان کردووه که ده‌ستوه‌ردان بکه‌ن بۆ راگرتنى ئه‌و هێرشانه‌ى له‌لایه‌ن گروپه چه‌کداره‌کانه‌وه ده‌کرێنه سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى به‌غداو هه‌ولێر و ناوچه‌کانى دیکه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى ته‌موزى 2021، فواد حسێن له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى (ئه‌لحوڕه) ده‌ڵێت:"له دیداره‌کانماندا له‌گه‌ڵ ته‌واوى به‌رپرسانى ئێران و له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاکان، گفتوگۆى چه‌ند پرسێک به راشکاوى له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئێرانى ده‌که‌ین، له‌وانه هێرشه‌کان بۆ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر و به‌غداو ناوچه‌کانى تر، ئێرانییه‌کان به‌ڕه‌سمى پێمان ده‌ڵێن ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان به‌و هێرشانه‌وه نییه". هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌شڵێت:" له‌میانى چه‌ندین گفتوگۆى دورودرێژدا چ له به‌غداو چ له تاران داوامان له ئێرانییه‌کان کرد ده‌ستوه‌ردان بکه‌ن له‌باره‌ى هه‌ندێک له گروپه چه‌کداره‌کان بۆ راگرتنى هێرشه‌کان و پێمان وتن، هه‌ندێک له‌و گروپانه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌که‌ن که له‌ڕوى بیروباوه‌ڕه‌وه سه‌ربه ئێوه‌ن". وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که هه‌ندێک له‌و گفتوگۆیانه به‌رهه‌میان ئه‌وه‌بووه که له قۆناغێکى دیاریکراودا هێرشه‌کان بۆ سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌کان و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى دیکه راگیراون.
هاوڵاتى ده‌سته‌ى چاودێرى که‌شوهه‌واى عێراق جارێکى تر پێشبینى شه‌پۆلێکى دیکه‌ى گه‌رماى راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى ته‌موزى 2021، ده‌سته‌ى چاودێرى که‌شوهه‌واى عێراق رایگه‌یاند:" رۆژى یه‌ک شه‌ممه شه‌پۆلێکى دیکه‌ى گه‌رما رووده‌کاته عێراق و پله‌ى گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه". له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که‌شوهه‌واى رۆژانى پێنجشه‌ممه و هه‌ینى که‌مێک دابه‌زیوه، به‌ڵام سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو پله‌کانى گه‌رما به‌رز ده‌بێنه‌وه. هاوکات که‌شناسى عێراق، پێشبینیش ده‌کات تا رۆژى دووشه‌ممه پله‌ى گه‌رما به به‌رزى بمێنێته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بۆ به‌شداریکردن له خولى چواره‌مى گفتوگۆى ستراتیژى نێوان وڵاته‌که‌ى و ئه‌مریکا له واشنتۆنه رایگه‌یاند:" ئه‌م خوله‌ى گفتوگۆکان، دوایین خول ده‌بێت و رێککه‌وتن له‌باره‌ى خشته‌ى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق له‌خۆده‌گرێت". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى ته‌موزى 2021، له لێدوانێکدا بۆ میدیاى ره‌سمى عێراق رایگه‌یاند" خولى چواره‌مى گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و ئه‌مریکا، دوایین خولى گفتوگۆکان ده‌بێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" له‌م خوله‌ى گفتوگۆکاندا رێککه‌وتن له‌باره‌ى خشته‌یه‌ک بۆ کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق ده‌کرێت. فواد حسێن جه‌ختیشى کرده‌وه که "هیچ بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى ئه‌مریکا له‌عێراق بونى نییه"و "ئه‌مریکییه‌کان له‌نێو بنکه سه‌ربازییه عێراقییه‌کاندا بونیان هه‌یه نه‌ک بنکه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریکی." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که له دیدارى نێوان مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و جۆ بایدن، سه‌رۆکى ئه‌مریکادا، تاوتوێى کۆى په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و ئه‌مریکا ده‌کرێت.
هاوڵاتى وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا له پارێزگاى شرناخى باکورى کوردستانه‌وه وتارێکى پێشکه‌شکرد و رایگه‌یاند:" ئه‌و رۆژانه دور نین به پێ بڕۆینه عێراق و سوریا و سڵاو بۆ برایانمان له لیبیا بنێرین". سلێمان سۆیلۆ، وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا له‌به‌رنامه‌یه‌دا به‌ناوى جه‌ژنه‌پیرۆزه قسه‌ى کرد و وتى:" خوا ئه‌و رۆژه به ئێمه و ئێوه‌ش نیشانده‌دات. ئه‌و رۆژانه دور نین که به پێ بڕۆینه عێراق و سوریا و له‌وێشه‌وه به‌یه‌که‌وه سڵاو بۆ برایانمان له لیبیا بنێرین. ئه‌و رۆژانه دور نین که له جوگرافیاى موسڵمانانه‌وه تا فه‌ڵه‌ستین و ئه‌فغانستان باسى شارستانییه‌تى مرۆڤایه‌تى بۆ هه‌مو جیهان بکرێت". سۆیڵو له میانى به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که ئه‌وان به‌رپرسیارێتییه‌کى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه و وتی: "ئێمه ته‌نها له خۆمان به‌رپرسیار نین، هاوشێوه‌ى گه‌لى خۆمان به‌رپرسیارێتیى جۆگرافیاى ده‌وربه‌رى خۆیشیمان له‌ئه‌ستۆدایه". تا ئێستا حکومه‌ته‌کانى عێراق و سوریا هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بوه و ناشزانرێت وته‌کانى سوله‌یمان سۆیلو له‌چى چوارچێوه‌یه‌کدایه.