هاوڵاتى ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، دوای ئەوەی 25ی ئەم مانگە رێککەوتنی کاتی بۆ چاودێریکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کۆتاییهات، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە تائێستا رەزامەندییان بۆ درێژکردنەوەی رێککەوتنەکە دەرنەبڕیوە، بۆیە بەگرنگی دەزانن داوا لەبەرپرسانی تاران بکەن جارێکی دیکە پابەندبونەکانیان جێبەجێ بکەن و رێگەبدەن تیمەکانیان بەردەوام بن لەکارەکانی. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویست دەکات ئێران دەستبەجێ رەزامەندی بدات بۆ درێژکردنەوەی رێککەوتنی کاتی بۆ چاودێریکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی کە دوێنێ هەینی وادەکەی کۆتاییهات، ئەوەش بەئامانجی جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنی ئەتۆمی. مانگی شوباتی ئەمساڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و حکومەتی ئێران گەیشتنە رێککەوتن بۆ چۆنیەتی چاودێریکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان و لەو کاتەشەوە چەندجارێک پرۆسەکە درێژکراوەتەوە. پێشوتر سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگه‌یاندبو، پاش ئەوەی سزاکانی ئەمریکا لەسەر تاران هەڵدەوەشێنرێنەوە تاران جارێکی دیکە پیتاندنی یۆرانیۆم کەمدەکاتەوە و پابەندی خۆی بە رێککەوتنامەی ئەتۆمی ساڵی 2015 جێبەجێ دەکات. ساڵی 2018 ئیدارەی ترەمپ لەرێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015-ی نێوان ئێران و وڵاتانی کاریگەری جیهان کشایەوە و دواتریش ئێران دەستیکرد بەپێشێلکردنی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە، لەئێستاشدا هەریەک لەئەمریکا و ئێران مەرج بۆ هاتنەپێشەوە و رێککەوتن دادەنێن.
هاوڵاتى بڕینەوەی داری دارستانەکانی باکورو باشوری کوردستان لەماوەی رابردوودا پرسی سەرەکیی زۆبەی میدیا‌و چالاکوانانی کورد بوو، بەڵام ئاگرکەوتنەوە بووەتە هەڕەشەیەکی راستەقینە بۆ سەر دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەجۆرێک مەترسیی لەناوچوونی (50%)ی ئەو دارستانانە لەئارادایە. زۆرینەی خەڵک پێیان وایە داری دارستانەکان تەنها بۆ سوتان و کەرەستەی پێویست و بەرهەمهێنانی ئۆکسجین و هەوای پاک گرنگە، لەکاتێکدا دارستانەکان دەتوانن (40%)ی ئاوی سروشتی لەخۆیاندا گل بدەنەوەو هاوکات تووێژینەوە زانستییەکان دەریانخستوە کەهەر پێنج دۆنم دارستان دەتوانێت (67) تۆن گەردیلەی خۆڵ لەخۆبگرێت و مرۆڤەکان لەمەترسیی ئەو گەردیلە و خۆڵبارینانە رزگار بکات، بۆیە لەناوچوونی ئەو دارستانانە جا بەبڕینەوە بێت یان بەسوتان دەتوانێت ژیانی ئاسایی مرۆڤەکان پەکبخات. رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەنوێترین راپۆرتیدا ئاشکرای کردووە لەهەرسێ چرکەدا دارستانەکانی گۆی زەوی بە پانتایی یاریگایەکی دووگۆڵی دەسوتێن و لەناودەچن واتە لەهەر سێ چرکەدا دوو هەزارو (500) مەتر دووجا لەدارستانەکانی کۆی گۆی زەوی دەسوتێن و لەناودەچن. دارستانەکانی رۆژهەڵات هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە.. بەپێی ئامارەکانی ژینگەی ئێران لەهەر (20) چرکەیەکدا رووبەرێکی هاوئەندازەی یاریگایەکی دووگۆڵی لەدارستانەکانی جوگرافیای ئەو وڵاتە بەهۆکاری مرۆیی و ئاگرکەوتنەوە و بڕینەوە رووبەڕووی لەناوچوون دەبێتەوە کەزۆربەی ئەو دارستانانەش دەکەونە رۆژهەڵاتی کوردستان. لەساڵی (1955) تاساڵی (2020) نزیکەی یەک ملیۆن و (500) هەزار هەکتار لەدارستانەکانی ئێران لەناوچوون ، واتە لەهەر چرکەیەکدا (360) مەتر دووجا لەدارستانەکان سوتاون کەئەمەش ئاماژەیە کەساڵانە (1.5%) دارستانەکانی جوگرافیای ئێران لەناوچوون و هەر پێنج ساڵ جارێکیش یەک ملیۆن هەکتار کەدەکاتە حەوت ملیۆن و (500) هەزار دۆنم لەدارستانەکانی ئەو وڵاتە بەتەواوەتی نامێنێت و لەنەخشەدا وەک دارستان ئەژمار ناکرێت. تەنها لەساڵی (2020) زیاتر لە (105)هەزار دۆنم لەدارستانە سروشتییەکان واتە ئەو دارستانانەی خۆڕسکانە سەریانهەڵداوەو لەژینگەدا هەبوون، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە سوتاون و بەتەواوەتی لەناوچوون کەزۆربەی ئاگرکەوتنەوەکان و لەناوچوونەکان دارستانەکانی زاگرۆس ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە. رێکخراوی ژینگەی ئێران ئاشکرای کردووە بڕینەوەو ئاگرکەوتنەوەی ئاسایی یان بەئەنقەست و ئەو هۆکارانەی دەستی مرۆڤی تێدابووە لەماوەی (16) ساڵدا چڕیی زۆربەی دارستانەکانی ئەو وڵاتەی بۆ (25%) تا (50%) کەمکردووەتەوەو بەناچاری هەوڵداروە دارستانی دەستکرد دروستبکرێت کەئەویش چڕییەکەی (1%) بۆ (5%)ە، کە بەراورد ناکرێت بەچڕیی دارستانی خۆڕسک. ئەو رێکخراوە روونیکردووەتەوە کە ساڵانە لەئێران (515) هەزار دۆنم لەچڕیی دارستانەکانی وڵاتەکە کەم دەبێتەوە و لەبەرامبەردا (600) هەزار دۆنم دارستانی دەستکرد بەچڕییەکی کەمەوە جێگەی دەگرێتەوە کەئەمەش بەهەوڵی ژینگەپارێزان و ئەو کەسانەیە کەهەوڵی چاندنی نەمام دەدەن. تائێستا هۆکاری (90%)ی سوتان و لەناوچوونی دارستانەکانی ئێران بۆ مرۆڤ دەگەڕێتەوەو رێکخراوی ژینگەی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە مرۆڤ زیاترین پشکی هەیە لە لەناوچونی دارستانەکانی وڵاتەکە، چونکە جگە لەبڕینەوە و وێرانکاریی ، مرۆڤ هۆکاری زۆربەی ئاگرکەوتنەوەکانە لەدارستانەکاندا بەتایبەت دارستانەکانی (هیرکانی) لەباکوری ئێران و دارستانەکانی (زاگرۆس) لەڕۆژهەڵاتی کوردستان. دارستانەکانی هیرکانی و زاگرۆس لەڕووی چڕییەوە بەچڕترین دارستانەکان لەجوگرافیای ئێران ئەژمار دەکرێن. لەباکورو باشور بڕینەوە لەڕۆژهەڵات سوتان هەڕەشە لەدارستانەکانی زاگرۆس دەکات.. دارستانەکانی زاگرۆس کە لەناوچەی (وان) لەباکوری کوردستانەوە دەستپێدەکات و بە (11) پارێزگا لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران‌دا تێدەپەڕێت، نزیکەی (40%)ی کۆی دارستانەکانی ناوچە جیاوازەکانی ئێران لەخۆدەگرێت کە رووبەرەکەی دەکاتە نزیکەی (30) ملیۆن دۆنم و زۆربەی دارەکانیشی لە بەڕوو، مازو، بێوڵ، قەزوان و چوالە و بایامە. لەماوەی رابردوودا هەواڵی زۆر سەبارەت بەبڕینەوەی دارەکانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و باکوری کوردستان کراوە کەهۆکارێکی سەرەکیی بڕینەوەی ئەو دارانە دەگەڕێتەوە بۆ پرسی داگیرکاریی حکومەتی تورکیا، چونکە مێژووی داگیرکاریی ئەو وڵاتە دەیسەلمێنێت کە تورکیا دوای داگیرکردنی هەر خاکێک هەوڵی لەناوبردن و بردنی بەروبوومی ئەو خاکە دەدات و تەنها زەوییەکی بەتاڵی بێ‌سود دوای خۆی جێدەهێڵێت کە لەسیاسەتدا وەک سیاسەتی زەوی سوتاو ناودەهێنرێت. دارستانەکانی زاگرۆس کە(70%)ی دارەکانی لەداری بەڕوو پێكدێت لەباکوری کوردستانەوە بەرەو پارێزگاکانی (ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام، چوارمەحاڵ و بەختیاری، لوڕستان) لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەگاتە پارێزگاکانی (هەمەدان، مەرکەزی، فارس) لەئێران، ئامارە رەسمییەکان دەریدەخەن تائێستا حەوت ملیۆن دۆنم لەداربەڕووەکانی زاگرۆس لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەهۆی نەخۆشییەوە وشک بوون کە پشکی زۆری ئەو ژمارەیە بەر پارێزگای ئیلام دەکەوێت، چونکە ئەو پارێزگایە سێ ملیۆن و (205) هەزار دۆنم لەداربەڕووەکانی بەهۆی نەخۆشییەوە وشک بووە کە دەکاتە نیوەی زیاتری دارستانەکانی و بەمەش ئەو پارێزگایە کەوتووەتە قەیرانی دارستانەوەو هاوکات پارێزگای لوڕستان تائێستا دوو ملیۆن و (800) هەزار دۆنم لەدار بەڕووەکانی وشک بووەو لوڕستانیش دوای ئیلام رووبەڕووی قەیرانی لەناوچوونی دارستان بووەتەوە. بەپێی ئەو ژمارانە تەنها لە دوو پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان زیاترین رووبەری دارستانەکانی داری بەڕوو کە دەکاتە زیاتر لە شەش ملیۆن دۆنم، وشک بووە، بۆیە چالاکوانان و ژینگەپارێزانی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی حەوتی مانگی خاکەلێوە لەوەزری بەهاری هەموو ساڵێک وەک رۆژی بەڕووی زاگرۆس ناولێناوەو لەو رۆژەدا داوا دەکەن هەموان بە ناشتنی بەڕوو بەشداربن لەپڕۆسەی پارێزگاری و رێگریی لە لەناوچونی داربەڕووەکانی زاگرۆس. ئاگر ئامانی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕیوە.. ئەمساڵ لەوەرزی بەهارو سەرەتای هاویندا زیاتر لە (51) ئاگرکەوتنەوەی گەورە لەدارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە و تەنها لەئاگرکەوتنەوەی ناوچەی سەردەشت سەر بەپارێزگای ورمێ کە چوار رۆژی خایاندووە نزیکەی (600) دۆنم لەدارستانی ئەو ناوچەیە سوتاوەو زیانی گەورەی ژینگەیی لێکەوتووەتەوە لەکاتێکدا سەرجەم دارستانەکانی پارێزگای ورمێ (13) ملیۆن و (400)هەزار دۆنمەو لە رووی چڕیی دارستانەوە بەیەکەمین دارستانی چڕ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەژمار دەکرێت. سەرچاوەکانی هەواڵی ژینگە لەئێران بڵاویان کردووەتەوە لەهەفتەیەکداو لەسەرەتای وەرزی هاوینی ئەمساڵدا ئاگرکەوتنەوە لە رووبەری سێ هەزار دۆنم دارستان و پوش و پاوەنی ناوچە جیاوازەکان لەو وڵاتە روویداوە کە زۆربەیان لەدارستانەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە. بەڕێوەبەری سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای ورمێ ئاشکرای کردووە لەساڵی (2020) نزیکەی (67) رووداوی ئاگرکەوتنەوە بووەتە هۆی سوتانی هەزارو (325) دۆنم لەدارستانەکانی ئەو پارێزگایە. جگە لەئاگرکەوتنەوە مێرووی (پەپولەی سپی) کە لەساڵی (1998) سەریهەڵداوە بووەتە هەڕەشە بۆ لەناوچوونی داری چوالە و بەڕوو کە دارستانە چڕەکانی و سەردەشت و پیرانشار لەپارێزگای ورمێ گرتووەتەوە و تائێستا زیانی بە (650) هەزار دۆنم دارستان گەیاندووە و (50) هەزار بۆ (150) هەزار دۆنمی خستووەتە دۆخی لەناوچوونەوە. حکومەتی ئێران بڕی چوار ملیۆن دۆلاری بۆ پاراستنی دارستانەکانی ورمێ تەرخان کردووە کە بەوتەی شارەزایان بەو بڕە پارەیە ناتوانرێت لانیکەمی ئامرازەکانی پاراستنی دارستانەکانی ئەو پارێزگایە دابین بکرێت. لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەری سەرچاوە سروستییەکانی پارێزگای سنە رایگەیاندوە لەسەرەتای وەرزی بەهار تاسەرەتای هاوینی ئەمساڵ (36) رووداوی ئاگرکەوتنەوە لەناوچەکانی ئەو پارێزگایە بووەتە هۆی سوتانی هەزارو (610) دۆنم لەدارستان و پوش و پاوەنەکان کە بەدیاریکراوی لەو ژمارە (950) دۆنم دارستانی خۆڕسکی سەر بەدارستانەکانی زاگرۆس بووە لەکاتێکدا ساڵی (2020) نزیکەی (187) ئاگرکەوتنەوە روویانداوە کە بووەتە هۆی سوتانی حەوت هەزارو (225) دۆنم لەدارستانەکانی ئەو پارێزگایە. سەرجەم زەوی دارستان و پوش و پاوەنی پارێزگای سنە دەگاتە حەوت ملیۆن و (935)هەزار دۆنم کەنزیکەی نیوەی زیاتری سەرجەم رووبەری ئەو پارێزگایە دەکات و ساڵانە نێوەنجی (6.7%) کۆی ئالیکی ئاژەڵ لەئێران دابین دەکات. سەرۆکی فەرمانگەی دارستانی پارێزگای کرماشان رایگەیاندووە پارێزگاکە خاوەنی دوو ملیۆن و(635) هەزار دۆنم دارستانەو هاوکات زیاترین زەوی کشتوکاڵی و پوش و پاوەنی هەیە کەدەکاتە نزیکەی حەوت ملیۆن و (875) هەزار دۆنم ، بەڵام ئاگرکەوتنەوەو وشکەساڵی بووەتە هۆی لەناوبردنی (850) هەزار دۆنم دارستانی خوڕسکی پارێزگاکە. ئاگری بەئەنقەست.. ئەوە یەکلایی بووەتەوە کە هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەنانەت ئێرانیش، مرۆڤە، بەڵام مەبەست و ئامانجەکان جیاوازن. بۆ نموونە لەدارستانەکانی باکوری ئێران لەپێناو بەرژەوەندیی ماددی و بازرگانیدا ئاگر لەدارستانەکان بەردەدرێت، بۆیە سوتانی دارستانەکان و دارەکان دەبێتە هۆی دروستبوونی خەڵوزو ئەمەش سەرچاوەیەکی گرنگی بازرگانییە، چونکە یاساکانی ئێران زۆر سنوردارەو رێگە بە سوتاندنی دار بۆ دروستکردنی خەڵوز نادات. لەڕۆژهەڵاتی کوردستان چەند دیاردەیەک هۆکاری سەرەکیی سوتاندنی دارستانەکانن، کەسەرەکیترینیان بەبڕوای خەڵکی ئەو ناوچەیە: هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەوەی رێگریی لەجموجۆڵی نەیارانی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران بەتایبەت نەیارە کوردەکان لەسنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بگرن و بواری خۆحەشاردان و حەوانەوە بەو نەیارانە نەدەن، دارستانە چڕەکان ئاگر تێبەردەدەن و ئەمەش کارەساتی بۆ ژینگەی ئەو ناوچانە لێدەکەوێتەوە. شەهیدانی پاراستنی دارستانەکانی رۆژهەڵات.. ساڵانێکە کۆمەڵێک چالاکوان و ژینگەپارێزی کوردستان لەچوارچێوەی گروپی چالاکیی مەدەنی و شاخەوانی و ژینگەپارێزیدا هەوڵی رزگارکردنی دارستانەکان لەسوتان و لەناوچوون دەدەن و لەو پێناوەشدا تائێستا زیاتر لەهەشت کەس گیانی خۆیان بەخت کردووە. لە (25)ی ئابی ساڵی (2018) بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەدارستانەکانی مەریوان دوو خۆبەخشی ژینگەپارێز بەناوەکانی (شەریف باجوەر، ئۆمێد کۆنەپۆشی) و دوو کارمەندی فەرمانگەی ژینگە لەئێران لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا بەهۆی تەقینەوەی مین و پاشماوەی کەرەستەی سەربازیی گیانیان لەدەستداو لە(28)ی حوزەیرانی بەهۆی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی پاوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سێ کەسی خۆبەخش و ژینگەدۆست بە ناوەکانی (موختار خەندانی، بیلال ئەمینی، یاسین کەریمی) گیانیان لەدەستدا. ژیان لەپێناو ژینگەدا.. رووبەری دارستانەکانی جیهان بەگشتی (17) ملیار‌و (225) ملیۆن دۆنمە و (10) وڵاتی (روسیا، ئۆسترالیا، بەڕازیل، کۆنگۆ، کەنەدا، ئەندۆنیزیا، پیرۆ، هندستان، چین) خاوەنی (75%)ی سەرجەم دارستانەکانی گۆی زەوین و پشکی ئێران لەڕووی جوگرافییەوە (04%)ی دارستانەکانە کە نیوەی زیاتری لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە. بایەخدان بەپاراستنی سروشت و ژینگە لەجیهاندا بووەتە بەشێکی گرنگی ژیان و لوتکەی شاخ و کێوەکان تا قوڵایی زەریاکانی گرتووەتەوە و لەو چوارچێوەیەدا نەتەوەیەکگرتووەکان دەیەی نێوان ساڵانی (2021) تا (2030) وەک سەردەمی (بووژانەوەی ئیکۆسیستم) ناولێناوەو هەوڵدەدات سیاسەتی ئابوریی و کەلتوریی و کۆمەڵایەتیی وڵاتانی جیهان لەسەر بووژاندنەوەی ئیکۆسیستم رێکبخات.
هاوڵاتى ئه‌مریکا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى سزاکانى سه‌ر سێکته‌ره‌کانى نه‌وت و گواستنه‌وه و دڵنیایى له‌سه‌ر ئێران ده‌گرێته‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2021، میدیاکانى ئێران له‌سه‌ر زارى مه‌حمود واعزى به‌رپرسى نوسینگه‌ى حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆک کۆمارى پێشووى ئێران باسى له‌وه‌کردووه، له‌چوارچێوه‌ى گفتوگۆکانى ڤییه‌نا، ئه‌مریکا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى سزاکانى وڵاته‌که‌ى له‌سه‌ر که‌رته‌کانى نه‌وت، گواستنه‌وه و دڵنیایى ئێران ده‌ربڕیوه. به‌رپرسى نوسینگه‌ى حه‌سه‌ن رۆحانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، له‌چوارچێوه‌ى هه‌ڵگرتنى سزاکانیشدا، ئه‌مریکا بڕیارى ده‌رهێنانى چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کى دیارى ئێرانى له لیستى سزاکانى خۆیدا داوه"رێککه‌وتنه‌که هه‌لگرتنى سزا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تیى و ئه‌ندامى نزیک له عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێرانییه‌وه ده‌گرێته‌وه". له سه‌ره‌تاى مانگى رابردوو گفتوگۆکانى ڤییه‌نا له نێوان ئێران و روسیا و چین و ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ى زیندووکردنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران به ئامانجى رێگریکردن له و وڵاته بۆ وه‌ستاندنى پیتاندنى یۆرانیۆم و به‌ده‌ستنه‌هێنانى چه‌کى ئه‌تۆمى و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریکا سزا سه‌پێنراوه‌کانى به‌سه‌ر که‌رته جیاجیاکان و کۆمپانیا و بانک و که‌سایه‌تییه‌کان هه‌ڵگرێت. له مانگى ئایارى ساڵى ٢٠١٨ـدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌شێوه‌یه‌کى یه‌کلایه‌ننانه کشانه‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى له رێککه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران راگه‌یاند و چه‌ندین سزاى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.
هاوڵاتى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ئامارى سه‌ربازه کوژراوه‌کانى سوپاى تورکیاى له مه‌تینا و زاب و ئافاشین بڵاوکرده‌وه که له‌و ماوه‌یه‌دا 238 سه‌ربازیان لێ کوژراوه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2021، به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێک که میدیاى په‌که‌که بڵاویکردووه‌ته‌وه، سوپاى تورکیا 230 هێرشى زه‌مینیى و ئاسمانیى کردووه‌ته سه‌ر باشورى کوردستان و زیاتر له 13 جاریش چه‌کى کیمیایى له هێرشه‌کانیدا به‌کارهێناوه. په‌که‌که ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که ئێستا تورکیا ڕوبه‌رى 100 کیلۆمه‌ترى له خاکى هه‌رێمى کوردستان داگیرکردووه‌و 12 جاریش گازى ژه‌هراوى و کیمیاییان به‌کارهێناوه: *تورکیا 42 جار هه‌وڵیانداوه بڕۆنه ناو تونێله‌کانى گه‌ریلا و هه‌موو جاره‌کان تێکشکێنراو. * سوپاى تورکیا 12 جار گازى ژه‌هراوى و کیمیاییان به‌کارهێناوه. *هێزه‌کانمان 169 چالاکییان ئه‌نجامداوه. * هێزى ئاسمانیى شه‌هید ده‌لال ئامه‌د 24 چالاکییان ئه‌نجامداوه. * له ئه‌نجامى چالاکیى گه‌ریلاکان 238 سه‌رباز کوژراون، 30 سه‌ربازیشبریندار بوون. * 39 گه‌ریلا شه‌هیدبوون.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق تاوتوێى ره‌وانه‌کردنى پڕۆژه‌ى ستراتیژى هێڵى ئاسنین (فاو - فیشخابور) ده‌کات بۆ وه‌به‌رهێنان، بۆ به‌ستنه‌وه‌ى عێراق به‌تورکیاوه. ئه‌مڕۆ 23ى حزوه‌یرانى 2021، تاڵیب جه‌واد حوسه‌ینى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى گشتى هێڵه‌کانى شه‌مه‌نده‌فه‌رى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ڕایگه‌یاندووه، وه‌زاره‌ته‌که‌یان سه‌رجه‌م به‌دواداچوونه ته‌کینیکى و لایه‌نه ئابوورییه‌کانى ته‌واو کردووه به‌مه‌به‌ستى خستنه ڕووى پڕۆژه‌ى هێڵى شه‌مه‌نده‌رفه‌رى فاو - فیشخابور. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه که"پڕۆژه‌که دروستکردنى هێڵێکى ئاسنینه به‌درێژایى شارى فاو به‌ره‌و ناوچه‌ى فیشخابوور له‌پارێزگاى دهۆک پاشان به‌ستنه‌وه‌ى به‌تورکیاوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێشه‌وه ڕاسته‌وخۆ به‌ئه‌وروپاوه ببه‌سترێته‌وه. حوسه‌ینى باسى له‌وه‌ش کردووه، وه‌زاره‌ت کار بۆ کاراکردنه‌وه‌ى هێڵى ئاسنین ده‌کات له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێیدا ئه‌وه‌ش بایه‌خێکى ئابوورى زۆرى هه‌یه و هه‌روه‌ها جموجۆڵ ده‌خاته که‌رتى بازرگانى و گه‌شتوگوزارییه‌وه. ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، وه‌زاره‌ت له‌ڕێگه‌ى هاریکارى نێو ده‌وڵه‌تى یاخود قه‌رز و وه‌به‌رهێنانه‌وه پڕۆژه‌کانى ته‌واو ده‌کات چونکه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى له‌بودجه‌دا دانراوه به‌شى هه‌موو ئه‌وانه ناکات جێبه‌جێبکرێن.
هاوڵاتى بانکى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى پرۆژه‌کانى نیشته‌جێبون بڕیاردراوه بڕى پێنج ترلیۆن دینار پشتیوانى پڕۆژه راگیراوه‌کان بکات و به‌مه‌به‌ستى پێدانى ده‌رفه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، له‌ماوه‌یه‌کى نزیکدا پرۆسه‌ى فرۆشتنى سه‌نه‌داتى دارایى ده‌ستپێده‌کاته‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2021، مسته‌فا غالب مخیف، پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق له‌کۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌ماندا باسى له‌وه‌کردووه که له هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وامن بۆ جێگیرکردنى نرخى دۆلار له‌بازار و که‌مکردنه‌وه‌ى کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانى گۆڕانکارى دراو له‌سه‌ر هاوڵاتیان. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه که پرسى به ئه‌لیکترۆنیکردنى وه‌زاره‌ته‌کانى دارایى و بارزگانی، ده‌سته‌ى گومرگ و باج له‌گه‌ڵ بانکى ناوه‌ندى له‌ئێستادا گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت. هاوکات پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق جه‌ختیکردوه‌ته‌وه پێشنیازێکیان خستوووه‌ته‌روو که له ماوه‌ى داهاتودا جێبه‌جێ ده‌کرێت ئه‌ویش له‌رێگه‌یه‌وه بڕى پێنج ترلیۆن دینار پشتیوانى پڕۆژه راگیراوه‌کانى که‌رتى نیشته‌جێبون ده‌کرێت.
هاوڵاتى دادگاى ده‌ستورى تورکیا رایگه‌یاند له‌باره‌ى دۆسیه‌ى داواکارى بۆ داخستنى هه‌ده‌په ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه کردووه و دۆسییه‌که‌ى قبوڵکردووه، پارتى دیموکراتى گه‌لانیش پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى به جوڵاندنى ئه‌و پرسه ده‌زانن. داواکارییه‌که له‌لایه‌ن داواکارى گشتى کۆماریى تورکیاوه ئاڕاسته‌کراوه، به‌ڵام به‌رپرسانى هه‌ده‌په ئه‌م هه‌وڵه به پیلانى پارتى ئاکه‌په‌ى ده‌سه‌ڵاتدار و مه‌هه‌په‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رستى باخچه‌لى ناوده‌به‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پارته‌که‌یان. به‌کر شاهین سه‌رۆکى داواکارى گشتیى کۆماریى تورکیا رایگه‌یاند:"سه‌رجه‌م بڕیار دۆسیه و لێدوانه‌کانى به‌رپرسانى هه‌ده‌په‌مان له‌ناو دۆسیه‌که‌دا هه‌یه که زیاتر له 800 لاپه‌ڕه‌یه، تیایدا داواکراوه قه‌ده‌غه‌ى کارى سیاسیى بخرێته سه‌ر 451 که‌س و رێوشوێنى پێویستیش له به‌رامبه‌ر هه‌ژماره بانکییه‌کانى هه‌ده‌په بگیرێته‌به‌ر". دادگاى ده‌ستورى تورکیا له 15 ئه‌ندام پێکدێت و بۆ داخستنى هه‌ر پارتێکى سیاسى له‌و وڵاته پێویسته دوو له‌سه‌ر سێ واتا 10 ئه‌ندام ده‌نگبده‌ن و رازى بن به‌و بریاره.
هاوڵاتى موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له تویتێکدا داوا له هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و چه‌کدارانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌کات تێڕوانین و په‌یوه‌ست بوونیان نیشتمانیانه‌وه هه‌بێت. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى حوزه‌یرانى 2021، له‌په‌یامه‌که‌یدا موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌شڵێت: "پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبى له چوارچێوه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کانى عێراقدان، بۆیه ده‌بێت پابه‌ندبن به نیشتیمانه‌وه و رێز له سه‌روه‌رى و شکۆى ده‌وڵه‌ت بگرن." موقتەدا سەدر دەشڵێت:"عێراق خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاوازە، ئەگەرچی دوو تایبەتمەندی عەرەبی بوون و شێعەبوونی تێدایە، بەڵام مانای ئەوەنییە کە سونە و کورد بوونیان نەبێت و رێزی زۆرمان هەیە بۆیان." رێبەری رەوتی سەدر راشیگەیاندووە: "ئێمە رێز لە رەگ و ریشەی عەرەبی بوونمان و مەزهەبەکەشمان دەگرین و داواش دەکەین هەردوولا دراوسێیەتی باشمان لەگەڵدا بکەن، چونکە نامانەوێت خۆمان بۆ لایەنێک ساغ بکەینەوە لەسەر حسابی لایەنێکی دیکە."
هاوڵاتى له یه‌که‌م رۆژى ده‌وامى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بانکى ناوه‌ندى عێراق بڕى فرۆشى دۆلارى بۆ 243 ملیۆن و 385 هه‌زار دۆلار به‌رزکردووه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش به به‌رزترین ئاست داده‌نرێت له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا. له پاش به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى سه‌د دۆلار له بازاڕه‌کانى عێراق و هه‌رێم بۆ زیاتر له 150 هه‌زار دینارى عێراقى، بانکى ناوه‌ندیى به چوار رێگا هه‌وڵى دابه‌زاندنى به‌هاى دۆلار ده‌دات. ئه‌و رێگایانه‌ش بریتى بوون له، زیادکردنى فرۆشى رۆژانه‌ى دۆلار و زیادکردنى پشکى دۆلارى هه‌فتانه بۆ بانکه‌کان و کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى دراو. هاوکات پێدانى دۆلار به نرخى فه‌رمى بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى به مه‌به‌ستى گه‌شت و چاره‌سه‌رى پزیشکى و خوێندن گه‌شتى ده‌ره‌وه ده‌که‌ن، جگه له‌وه‌ش، ته‌رخانکردنى بڕى سێ ملیار دۆلار بۆ کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریى له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئێران رایگه‌یاند:" له‌پلانمدایه حکومه‌تێکى شۆڕشگێڕیی و دژه گه‌نده‌ڵى پێکبهێنم". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ى حوزه‌یرانى 2021، میدیاکانى ئێران، بڵاویانکرده‌وه که ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئێران له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند، له‌پلانیدایه حکومه‌تێکى شۆڕشگێڕیی، چاکه‌خواز و دژه گه‌نده‌ڵى پێکده‌هێنێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆکى نوێى ئێران جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه کردوه، به‌ره‌و فراوانکردنى پانتایى دادوه‌ریى له‌وڵاته‌که‌ى هه‌نگاو ده‌نێت و به ئه‌رکى سه‌ره‌کى خۆى ده‌زانێت. دوێنێ هه‌ینى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار له‌سه‌رتاسه‌رى ئێران‌دا ئه‌نجامدراو تائێستا به‌پێى ئه‌نجامه به‌راییه‌کان، ئیبراهیم ره‌ئیسى کاندیدى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌که‌بوو که 17 ملیۆن و 800 ده‌نگى له‌کۆى 28 ملیۆن و 900 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ستهێناوه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى له سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى ئێران‌دا، پیرۆزبایى له ئیبراهیم ره‌ئیسى ده‌کات و داوا ده‌کات که"له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تى باش په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێرو تاران په‌ره‌ى پێبدرێت". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان: سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پیرۆزبایى له سه‌رۆکى تازه‌ى ئێران ده‌کات ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/6/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پیرۆزباییى سه‌رکه‌وتنى له به‌ڕێز ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆکى تازه‌ى کۆمارى ئیسلامیى ئێران کرد که له هه‌ڵبژاردنه‌کانى دوێنێدا، به سه‌رکۆمارى تازه‌ى ئێران هه‌ڵبژێردرا. له نامه‌یه‌کدا که به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى ئاراسته‌ى سه‌رۆک ڕه‌ئیسى کردووده، وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى سه‌رکه‌وتن له پۆست و ئه‌رکى تازه‌یدا، هیواى خواستووه له سه‌رده‌مى سه‌رۆکاتیى به‌ڕێزیاندا په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش زیاتر په‌ره‌یان پێبدرێت و بواره‌کانى هاریکاریى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌ردوولا و ناوچه‌که‌دا، فراوانتر بکرێن.
هاوڵاتى به‌پێى نووسراوێکى وه‌زاره‌تى دادى عێراق، که له 15ى ئه‌م مانگه ده‌رچووه و واژۆى مافپه‌روه‌ر صادق عبد حسین، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پێشوازى و به‌ردانى زیندانیانى له‌سه‌ره، بڕیار دراوه به ئازادکردنى (جه‌مال مسته‌فا عه‌بدوڵا سوڵتان) و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و تۆمه‌ته‌ى ئاڕاسته‌ى کراوه به‌پێى یاساى تیرۆر به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى پێویست له‌سه‌رى نه‌بووه. جه‌مال مسته‌فا عه‌بدوڵڵا سوڵتان هاوسه‌رى (حه‌لا)ى کچه بچووکى (صه‌دام حسێن)ى سه‌رۆکى له‌سێداره‌دراوى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراقه و یه‌کێک بووه له‌و که‌سانه‌ى ناوى له لیستى تیرۆرى ئه‌مریکادا هاتبوو، که لیستێکى 52 که‌سیدا به ژماره 20 بوو. ئه‌و زاوایه‌ى صه‌دام حسێن له 20ى نیسانى 2003 ده‌ستگیرکرا و له ئێستاشدا دواى 18 ساڵ زیندانى ئازادکرا.
هاوڵاتى هێزه‌کانى ڕزگارى عه‌فرین رایانگه‌یاند که دژ به سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ریدا، 11یان لێک کوشتوون. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى حوزه‌یرانى 2021، هێزه‌کانى ڕزگارى عه‌فرین له‌سه‌ر چالاکیى شه‌ڕڤانانى دژ به سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری، ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هێزه‌کانى رزگارى عه‌فرین: ڕۆژى ٦ى ئه‌م مانگه، له عه‌فرین له‌سه‌ر ڕێگاى جندرێس له ئه‌نجامى چالاکییه‌ک چه‌ته‌یه‌ک سزادرا. ڕۆژى ٧ى ئه‌م مانگه، له شاره‌دێى ڕاعى له ناوچه‌ى باب، چالاکییه‌کى تایبه‌ت دژى چه‌ته‌کان ئه‌نجامدرا، له ئه‌نجامى چالاکییه‌که‌دا، سێ چه‌ته سزادران و نۆى دیکه‌ش برینداربوون و مۆتۆڕسکێڵێکیش تێکشکێندرا. ڕۆژى ٨ى ئه‌م مانگه، له گه‌ڕه‌کى مه‌حمودیه‌ى عه‌فرین، له ئه‌نجامى چالاکییه‌کدا، دوو چه‌ته برینداربوون و ئۆتۆمبێلێکیش که‌وته به‌ر گورزى شه‌ڕڤانان. ڕۆژى ١١ى ئه‌م مانگه، له گوندى تل جلبرین سه‌ربه ناوچه‌ئ عه‌زاز، خاڵێکى سوپاى داگیرکه‌رى تورک کرایه ئامانج، له ئه‌نجامیدا سێ چه‌ته سزادران و چه‌ته‌یه‌کیش برینداربوو. ڕۆژى ١٢ى ئه‌م مانگه، له جه‌رابلوس، دژى چه‌ته داگیرکه‌ره‌کان چالاکى ئه‌نجامدرا، له ئه‌نجامیدا سه‌رچه‌ته‌یه‌ک به‌ناوى ‘فه‌یسه‌ل خه‌لیل’ به‌سزاگه‌ینرا و چه‌ته‌یه‌کى دیکه‌ش برینداربوو. ڕۆژى ١٥ى ئه‌م مانگه، له گوندى که‌فه‌رجه‌نه سه‌ربه ناوچه‌ى شه‌را له ئه‌نجامى چالاکییه‌کدا سێ چه‌ته سزادران و ئۆتۆمبێلێک تێکشکێندرا. به گشتى له‌م چلاکییانه‌دا ١١ چه‌ته‌ى تورک سزادراون و ١٣ چه‌ته‌ى دیکه‌ش برینداربوون.
هاوڵاتى پێشنیوه‌ڕۆى دوێنێ له شارى ئیزمیرى تورکیا هێرشێکى چه‌کدارى کرایه سه‌ر باره‌گاى هه‌ده‌په و ژنێکى ئه‌ندامێکى ئه‌و پارته به‌ناوى (ده‌نیز پۆیراز) ژیانى له‌ده‌ستدا، به‌ڵام وێنه‌ى هێرشبه‌ره‌که و په‌یوه‌ندییه‌کانى به‌رووداوه‌که‌وه ئاشکراده‌کرێت. میدیاکانى باکورى کوردستان ئاشکرایان کرد که ئه‌و که‌سه‌ى هێرشه‌که‌ى ئه‌نجامداوه به‌ناوى (ئۆنور گه‌نجه‌ر) چه‌ندین وێنه‌ى به‌چه‌کى جۆراوجۆره‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه که هه‌ندێک له‌وێنه‌کانى له ناوچه داگیرکراوه‌کانى سوریا له‌لایه‌ن تورکیاوه گرتووه. والى ده‌وڵه‌تى ئیزمیر یاوز سه‌لیم کۆشگه‌ر دوێنێ له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئه‌و که‌سه‌ى هێرشه‌که‌ى ئه‌نجامداوه کێشه‌ى ده‌روونى هه‌یه" به‌ڵام هه‌رزوو به‌شێک له دانپێدانانه‌کانى هێرشبه‌ر له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى ئیزمیر ئاشکرا بوو که رایگه‌یاندوه" من په‌یوه‌ندیم به‌که‌سه‌وه نییه، ته‌نها ڕقم له په‌که‌که‌یه بۆیه ئه‌و هێرشه‌م ئه‌نجامداوه". به‌کوژه‌که ئه‌وه‌شى له دانپیانانه‌کانیدا ئاشکرا کردووه که بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت بێ کێشه چه‌ک هه‌ڵبگرێت له مانگى ئازارى ئه‌مساڵدا مۆڵه‌تى چه‌ک هه‌ڵگرتنى له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى غازى ئه‌میرى شارى ئیزمیر وه‌رگرتووه‌و به‌به‌ها سێ هه‌زار و 500 لیره‌ى تورکى چه‌کى کڕیووه بکوژه‌که ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که" 10 فیشه‌کم ناوه به‌باره‌گاى هه‌ده‌په‌وه‌و ئامانجم ئه‌وه بووه که چه‌ند که‌سێک له‌وێ بکوژم، به‌ڵام ته‌نها یه‌ک که‌س له باره‌گاکه‌دا هه‌بوو، ئه‌ویشم کوشت".
هاوڵاتى دادوه‌رى دادگایکردنى سه‌دام حوسێن رایگه‌یاند:"له 95%ى سیاسییه‌کانى عێراق له دۆسیه‌کانى گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گلاون، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌ى به‌رده‌ست له‌سه‌ریان نییه بۆ ئه‌وه‌ى دادگاییان بکه‌ن" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى حوزه‌یرانى 2021، مونیر حه‌داد دادوه‌رى دادگایکردنى سه‌دام حوسێن ئاشکرایکرد:" زیاتر له 95٪ى ئه‌وانه‌ى له‌گۆڕه‌پانى سیاسى عیراقدان و کێشه‌ى سیاسیان هه‌یه، له دۆسیه‌کانى گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گلاون، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌ى به‌رده‌ست له‌سه‌ریان نییه بۆ ئه‌وه‌ى دادگاییان بکه‌ن". هه‌روه‌ها ئه‌و دادوه‌ره به‌میدیاکانى عێراقى راگه‌یاندووه که به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى کێشه‌یه‌کى گه‌وره‌یه، به‌ڵام دادوه‌ر و دادگاى ئازایان هه‌یه، به‌ڵام "ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق له‌ژێر فشار و ده‌ستتێوه‌ردانى سیاسیدایه" هاوکات به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، وڵاته‌که‌ى له‌ساڵى 2003 وه به‌هۆى گه‌نده‌ڵى دارایى و ئیدارى له‌ده‌زگاکانى ده‌وڵه‌تدا ، سه‌دان ملیار دۆلارى له‌ده‌ستداوه.
