هاوڵاتى وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا له پارێزگاى شرناخى باکورى کوردستانه‌وه وتارێکى پێشکه‌شکرد و رایگه‌یاند:" ئه‌و رۆژانه دور نین به پێ بڕۆینه عێراق و سوریا و سڵاو بۆ برایانمان له لیبیا بنێرین". سلێمان سۆیلۆ، وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا له‌به‌رنامه‌یه‌دا به‌ناوى جه‌ژنه‌پیرۆزه قسه‌ى کرد و وتى:" خوا ئه‌و رۆژه به ئێمه و ئێوه‌ش نیشانده‌دات. ئه‌و رۆژانه دور نین که به پێ بڕۆینه عێراق و سوریا و له‌وێشه‌وه به‌یه‌که‌وه سڵاو بۆ برایانمان له لیبیا بنێرین. ئه‌و رۆژانه دور نین که له جوگرافیاى موسڵمانانه‌وه تا فه‌ڵه‌ستین و ئه‌فغانستان باسى شارستانییه‌تى مرۆڤایه‌تى بۆ هه‌مو جیهان بکرێت". سۆیڵو له میانى به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که ئه‌وان به‌رپرسیارێتییه‌کى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه و وتی: "ئێمه ته‌نها له خۆمان به‌رپرسیار نین، هاوشێوه‌ى گه‌لى خۆمان به‌رپرسیارێتیى جۆگرافیاى ده‌وربه‌رى خۆیشیمان له‌ئه‌ستۆدایه". تا ئێستا حکومه‌ته‌کانى عێراق و سوریا هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بوه و ناشزانرێت وته‌کانى سوله‌یمان سۆیلو له‌چى چوارچێوه‌یه‌کدایه.
هاوڵاتى به‌پێى رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆستى ئه‌مریکى له رێگه‌ى به‌رنامه‌یه‌کى ئیسرائیلییه‌وه هه‌وڵى کردنه ئامانجى مۆبایلى زیاتر له 50 هه‌زار که‌س دراوه که له‌نێویاندا ژماره مۆبایلى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا هه‌ن. به‌پێى راپۆرتێکى رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست، له‌نێو ئه‌و لیسته 50 هه‌زار که‌سییه‌دا سه‌دان سیاسه‌تمه‌دارو به‌رپرسى حکومه‌تى جیهان هه‌ن که له رێگه‌ى به‌رنامه‌ى پیگاسۆسى ئیسرائیلییه‌وه هه‌وڵدراوه مۆبایله‌کانیان هاک بکرێن و سیخوڕییان به‌سه‌ره‌وه بکرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که له‌نێو لیسته‌که‌دا سێ سه‌رۆکى ئێستاى وڵاتان هه‌ن که پێکدێن له ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نساو به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆکى عێراق و سیریل رامافوزا، سه‌رۆکى ئه‌فریقاى باشور، له‌گه‌ڵ پاشایه‌کدا. هه‌روه‌ک لیسته‌که سێ سه‌رۆک وه‌زیرانى ئێستاى وڵاتان و حه‌وت سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشوو له‌خۆده‌گرێت. سه‌رۆکایه‌تى فه‌ره‌نسا له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى راپۆرته‌که‌وه وتویه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌م زانیارییانه راست بن ئه‌وا "زۆر مه‌ترسیدارن." واشنتن پۆست ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که نازانرێت ئایا هه‌وڵى هاککردنه‌که دراوه‌و مۆبایلى ئه‌و که‌سانه هاککراون یاخود هێشتا هه‌وڵى هاککردنیان نه‌دراوه‌و ته‌نها له‌و لیسته‌دان بون بۆ ئه‌وه‌ى هاک بکرێن.
هاوڵاتى شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق ئامارى فه‌رمى قوربانیانى ته‌قینه‌وه‌که‌ى شه‌وى ڕابردووى گه‌ڕه‌کى سه‌درى شارى به‌غدا بڵاوکرده‌وه و ڕایگه‌یاند "به‌هۆى کرده‌وه تیرۆرستییه‌که‌وه 80 که‌س کوژراون و برینداربوون و هۆکارى ته‌قینه‌وه‌که‌ش خۆکوژى بووه". ئه‌مڕۆ 20ى ته‌موزى 2021شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق بڵاویکرده‌وه "ئامارى قوربانیانى کرده‌وه تیرۆرستییه‌که‌ى دوێنێى شه‌وى بازارى وه‌حیلاتى گه‌ڕه‌کى سه‌درى شارى به‌غدا گه‌یشتووه‌ته 30 کوژارو و 50 بریندار". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که تیمه ئه‌منییه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد و چڕیان له ڕووداوه‌که کردووه و له‌ئاکامدا بۆیان ده‌رکه‌وتووه "ته‌قینه‌وه‌که کرده‌وه‌یه‌کى تیرۆرستى خۆکوژیى بووه". هاوکات له‌ڕێگه‌ى ده‌سته‌به‌رکردنى زانیاریى هه‌وڵگری، هێزه ئه‌منییه‌کان سه‌رقاڵى دۆزینه‌وه و ڕاوه‌دوونانى ئه‌و گروپه تیرۆرستییه‌ن که‌ده‌ستیان هه‌بووه له هێرشه‌که‌دا.
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان( هه‌ده‌په) ره‌خنه له هه‌ڵوێستى پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کانى تورکیا ده‌گرێت به‌رامبه‌ر به چاره‌سه‌رى پرسى کورد و ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر پارته‌که‌شیان دابخرێت، ده‌توانن هاوکێشه‌ى سیاسى له‌و وڵاته بگۆڕن. مه‌دحه‌ت سانجار، هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په رایگه‌یاند:" پارته‌کانى ئۆپۆزسیۆن ده‌توانن به‌رنامه و پلانیان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کورد، به‌ڵام ئه‌وان ترسیان له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کورد هه‌یه و به‌شێکیان لێدوانى خراپ و جێگه‌ى نیگه‌رانى ده‌ده‌ن، که مایه‌ى شه‌رمه‌زارییه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ى له تورکیا ده‌کرێنه سه‌ر هه‌ده‌په، ته‌نها هێرش نین بۆ سه‌ر پارتێک، به‌ڵکوو هێرشن بۆ سه‌ر دیموکراسى له‌و وڵاته". هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په راشیگه‌یاند: "پارته‌که‌یان ئه‌و هێزه‌ى هه‌یه بتوانێت له ئه‌گه‌رى داخستندا به‌رگرى له خۆى بکات، هه‌روه‌ها به‌رنامه و پلانى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووش هه‌یه". هاوکات سانجار جه‌ختیشیکرده‌وه: "ئێمه وه‌کوو هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ ئه‌وه داین تورکیا بچێته ناو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌وه و له‌و ڕووه‌شه‌وه ئاماده‌کاریى کراوه. ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په دابخه‌ن، ئه‌وه بزانن ئه‌وه‌ى هاوکێشه‌ى سیاسى له تورکیا ده‌گۆڕێت هه‌ر ئێمه‌ین و ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنین".
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى سووریا، کۆبوویه‌وه‌و رایگه‌یاند:" حکومه‌تى په‌کین دژى هه‌ر جۆره هه‌وڵێکه، که ئامانجى بێت، سیسته‌مى سیاسى و حوکمڕانى له سووریا بگۆڕێت". ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 18ى ته‌موزى 2021، وانگ یی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و دژایه‌تى خۆى بۆ ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌کى له کاروبارى ناوخۆى سووریا ده‌ربڕى و رایگه‌یاند:" سه‌رجه‌م ده‌ستوه‌ردانه‌کان له رابردوودا شکستیان هێناوه و له داهاتووشدا هیچ ئه‌نجامێک به‌ده‌ست ناهێنن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" چین به‌رده‌وام پشتیوانى له دیمه‌شق ده‌کات و هه‌ڵوێستى له‌و باره‌یه‌وه به نه‌گۆڕى ده‌مێنێته‌وه". له به‌رامبه‌ردا، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکى سووریا رایگه‌یاند:" سووریا به پشتیوانى وڵاتانى وه‌ک چین به‌رده‌وامه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى بۆ ده‌ستوه‌ردان له کاروبارى ناوخۆى سووریا ده‌درێن".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق چه‌ند راسپارده‌یه‌کى بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌رزکرده‌وه بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست له رۆژانى جه‌ژندا به ئامانجى رێگرى له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاترى ئاماره‌کانى کۆرۆنا. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له راگه‌یه‌نراوێکدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق پێشنیاریکردووه رێوشوێنى به‌په‌له بگیرێته‌به‌ر، له‌ناویاندا قه‌ده‌غه‌ى گشتى هاتوچۆ. هەر لەنوسراوەکەدا داواکراوە، سەرجەم گردبونەوەو کۆڕ‌و کۆبونەوەو تێکەڵبونێکی هاوڵاتییان قەدەغەبکرێت‌و سەرجەم پەرستگاو شوێنە ئاینییەکان، واتە مزگەوت‌و تەکیەو کەنسیەکان بۆ ماوەی 28 ڕۆژ دابخرێن‌و خوێندنی ئامادەبون لەسەرجەم دامودەزگاو قوتابخانەو پەیمانگا حکومی‌و ئەهلییەکانیش بۆ ماوەی28 ڕۆژ ڕابگیرێت‌و هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان قەدەغەبکرێت، تەنها بۆ حاڵەتی مرۆیی ڕێگە بدرێت بەهاوڵاتیان هاتوچۆبکەن.
هاوڵاتى پاش ئه‌نجامدانى چه‌ندین کۆبونه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانى ڕێکخراوى ئۆپێک پڵه‌س له‌سه‌ر زیادکردنى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت رێککه‌وتن و پشکى عێراق رۆژانه زیادکردنى هه‌نارده‌ى 150 هه‌زار به‌رمیل ده‌بێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 18ى ته‌موزى 2021، ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه، ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانى (ئۆپێک پڵه‌س) ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ده‌ربڕى بۆ مانگى ئابى داهاتوو. هه‌روه‌ها بریاردراوه که پشکى وڵاتى ئیمارات بۆ سێ ملیۆن و (500) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژیکدا به‌رزده‌کرێته‌وه و هێڵى بنه‌ڕه‌تى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى هه‌ردوو وڵاتى عێراق و کوه‌یتیش به‌بڕى (150) هه‌زار به‌رمیل زیاد ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌شداربووانى کۆبونه‌وه‌که رێککه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌مانگى ئایارى ساڵى داهاتوو هه‌ریه‌ک له سعودیه و روسیا 11 ملیۆن و 500 به‌رمیل نه‌وت له رۆژێکدا به‌رهه‌م بهێنن.
هاوڵاتى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش داوا له هاونیشتمانیانى باکوورى کوردستان ده‌کات گوێ به‌ده‌نگۆکان نه‌ده‌ن و ڤاکسین وه‌ربگرن بۆ پاراستنى گیانیان له په‌تاى کۆرۆنا و متمانه به زانست بکه‌ن. سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) که ئێستا له گرتووخانه‌ى ئه‌درنه له زینداندایه له هه‌ژمارى خۆى له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "رێژه‌ى وه‌رگرتنى ڤاکسین له ژماره‌یه‌ک شار و شارۆچکه‌کانماندا زۆر که‌مه، تکا له هاونیشتمانیانمان ده‌که‌م، ئه‌وانه‌ى دوودڵن له وه‌رگرتنى ڤاکسین و تا ئێستا وه‌ریاننه‌گرتووه، به‌زووترین کات خۆیان ناونووس بکه‌ن و ڤاکسین وه‌ربگرن". هه‌روه‌ها ده‌میرتاش له تویته‌که‌یدا تکا ده‌کات و ده‌نوسێت:" تکایه گوێ به ده‌نگۆکان مه‌ده‌ن، راست نین. متمانه به زانست بکه‌ن". تا ئێستا پێنج ملیۆن و 470 هه‌زار و 764 که‌س له باکوورى کوردستان و تورکیا تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و پێنج ملیۆن و 124 هه‌زار و 661 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه و 50 هه‌زار و 155 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی و پاراستنی کۆمەڵ لەئیمارات ئاشکرایکرد، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لەبارەی چارەسەری (سۆترۆڤیماب) دژی کۆرۆنا راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد ئەو دەرمانە چارەسەری کۆرۆنا دەکات. لێکۆڵینەوەکە بەهاوکاری دەسەڵاتدارێتی تەندروستی ئیمارات ئەنجامدراوە و تێیدا دەرکەوتوە دەرمانی (سۆترۆڤیماب) کاریگەریی دژی کۆرۆنا هەیە و دەتوانرێت بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو پەتایە سودی لێوەربگیرێت. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەو دەرمانە پێگەیشتوان، ژنانی دوگیان، منداڵانی سەرو 12 ساڵ و زۆربەی ئەو کەسانە چارەسەر دەکات کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە. لەو لێکۆڵینەوەیەدا، شەش هەزار و 175 توشبوی کۆرۆنا چارەسەرەکەیان وەرگرتوە کە لەسەدا 52 یان تەمەنیان لەسەرو 50 ساڵییەوە بوە، دواتر دەرکەوتوە باری تەندروستییان زۆر باشتر بوە.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عێراق ئاشکرایکرد، سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق زۆرینه‌ى سه‌رکرده سیاسییه‌کانى له ناسنامه‌ى ئه‌و لایه‌نه ئاگادار کردووه‌ته‌وه که بکوژه‌که‌ى هیشام هاشمى شیکه‌ره‌وه‌ى دیارى عێراقى ئه‌ندامێتى. ئه‌مڕۆ 17ى ته‌موزى 2021، عه‌لا‌و ڕوبه‌یعى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکردووه‌ته‌وه، پێویسته پشتگیرى هه‌وڵى دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کان بکرێت بۆ ڕاوه‌دونانى بکوژى خۆپیشانده‌ران و ڕۆژنامه‌نوسان و چالاکوانان و که‌سه به‌توانا عێراقییه‌کان و ئه‌و دامه‌زراوانه له‌و که‌سانه پاک بکرێنه‌وه که چێنراون تێیاندا. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که مسته‌فا کازمى ناسنامه ئه‌و لایه‌نه‌ى بۆ زۆرینه‌ى سه‌رکرده سیاسیه‌کان ئاشکرا کردووه که بکوژه‌که‌ى هیشام هاشمى ئه‌ندامێتى، بۆیه داوا ده‌کات ناوى ئه‌و لایه‌نه ئاشکرا بکرێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو سنوردارکردنى کرده‌وه تاوانکاریه‌کان، تا گه‌لى عێراقى بزانن کێ له‌گه‌ڵیانه و کێش بازرگانى به ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانیانه‌وه ده‌کات. پێشتر دانپێدانانى بکوژى هیشام هاشمى بڵاوکرایه‌وه، که که‌سێکه ناوى "ئه‌حمه‌د کنانى"ه و له داکیبووى ساڵى 1985ه و سه‌ربه یه‌کێک له گروپه چه‌کداره‌کانه، له‌ساڵى 2007 بووه به پۆلیس و پله‌ى ملازمى یه‌کى هه‌بووه. هاوکات ئه‌حمه‌د کنانى باسى له‌وه‌کردووه، دوو ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلێکى جۆرى کرۆلایان پێبووه و چاوه‌ڕێى هاشمییان کردووه بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه، کاتێک گه‌یشتووه به چه‌کێکى جۆرى "غه‌داره" ته‌قه‌ى لێکردووه و دواى ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌که‌ى وه‌ستاوه، به ده‌مانچه چه‌ند گولـله‌یه‌کى تر‌ى پێوه ناوه. به‌پێى وته‌ى شاره‌زایانى ئه‌منى، له دانپێدانانه‌کانى بکوژه‌که و ئه‌و شوێنانه‌ى باسى ده‌کات ده‌رده‌که‌وێت، ناوبراو سه‌ربه میلیشیاى "که‌تیبه‌کانى حزبوڵڵایه". هیشام هاشمى، شاره‌زاى ئه‌منى و ستراتیژى دیارى عێراقى که یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ى زانیارى له‌سه‌ر میلیشیا چه‌کداریه‌کانى سه‌ربه ئێران بڵاوده‌کرده‌وه، له 6ى ته‌موزى 2020 له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ى خۆیدا کوژرا و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیى و ته‌نانه‌ت جیهانیش کاردانه‌وه‌ى لێکه‌وته‌وه.
هاوڵاتى په‌یه‌ده و یه‌په‌گه، هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕستانه‌کانى شه‌هیدان له عه‌فرین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیاوه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن و داوایش له کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ن، سنوورێک بۆ تاوانه‌کانى دابنرێت. ئه‌مرۆ شه‌ممه 17ى ته‌موزى 2021، ئه‌نجوومه‌نى گشتیى پارتى یه‌کێتیى دیموکرات (په‌یه‌ده)، به‌یاننامه‌یه‌کى له‌باره‌ى تێکدان و هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕستانه‌کانى شه‌هیدان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیا و به‌کارهێنانى بۆ مه‌رامى تایبه‌ت، بڵاو کرده‌وه. په‌یه‌ده رایگه‌یاند که ده‌وڵه‌تى تورک و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى که سڵ له هیچ تاوانێک ناکه‌نه‌وه، گۆڕستانى شه‌هیدان هه‌ڵ ده‌ده‌نه‌وه و واى بڵاو ده‌که‌نه‌وه که گۆڕى به‌کۆمه‌ڵن. ئه‌نجوومه‌نى گشتیى په‌یه‌ده، داوا له کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات، هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و سنوورێک بۆ کرده‌وه تاوانکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا دابنێن و ڕۆڵیان هه‌بێت له گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵکى ڕه‌سه‌نى (عه‌فرین، سه‌رێکانى و گرێسپی)ى داگیرکراو بۆ زێدى خۆیان. هاوکات، نوورى مه‌حموود، وته‌بێژى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه)، بانگشه‌کانى ده‌وه‌َه‌تى تورکیا بۆ دۆزینه‌وه‌ى گۆڕى به‌کۆمه‌ڵ له عه‌فرین، ڕه‌ت کرده‌وه و ڕایگه‌یاند:"ده‌وڵه‌تى تورک به به‌رچاوى جیهانه‌وه، گۆڕى شه‌هیده‌کانمان هه‌ڵده‌داته‌وه، کور له‌سێ داره ده‌کات و له‌وێدا ده‌یشارنه‌وه، بۆیه پێویسته کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵوێستیان هه‌بێت‌و سنوورێکى بۆ دابنێن". سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا، ده‌ستیان کردووه به ده‌رهێنانى ته‌رمى شه‌هیدانى عه‌فرین له‌ناو گۆڕه‌کانیان و وێنه و ڤیدیۆى له ڕاگه‌یاندنه‌کانیان بڵاو ده‌که‌نه‌وه، که گوایه ئه‌وانه گۆڕى به‌کۆمه‌ڵن و شه‌ڕڤانانى پێ تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌وانه گۆڕى ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ن، که له‌کاتى به‌رخۆدانى عه‌فریندا، شه‌هید بوون.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانیى نه‌سر په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:"وڵات به قۆناغى مه‌ترسیدارى تیرۆرى کوێرانه تێپه‌ڕیووه که ئامانجى بووه بونى بسڕێته‌وه". حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆکى هاوپه‌یمانیى نه‌سر له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى: "رێز له قسه‌کانى براى به‌ڕێزم موقته‌دا سه‌در ده‌گرم و دوپاتده‌که‌مه‌وه، ئه‌وه داواکاریى هه‌موومانه بۆ خۆڕ‌اگرى و یه‌کڕیزى له‌پێناو رزگارکردنى وڵات و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنێکى بێگه‌رد که عێراقییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى فراوان به‌شداریى تێدا بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى نوێنه‌ره‌کانى خۆیان هه‌ڵبژێرن". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، عێراق زۆر پێویستى به داڕشتنه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتنێکى نوێیه بۆ خزمه‌تکردنى هاوڵاتییان: "وڵات به قۆناغى مه‌ترسیدارى تیرۆرى کوێرانه تێپه‌ڕیوه که ئامانجى بوه بونى بسڕێته‌وه، به‌ڵام به یه‌کڕیزیى عێراقییه‌کان سه‌رکه‌وتین و عێراق به یه‌کگرتویى ماوه‌ته‌وه". رۆژى 15ى ته‌موز ، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌په‌یامێکى ڤیدیۆییدا بێبه‌ریبونى خۆى له حکومه‌تى ئێستا و پێشوى عێراق ده‌ربڕى و رایگه‌یاند، بۆ قۆناغى داهاتوو " به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ناکه‌م، به‌ڵام هیوادارین خه‌ڵکى باش و چاکسازییخواز له‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن". موقته‌دا سه‌در راشیگه‌یاند:"ره‌وته‌که‌یان هیچ کاتێک به‌شێک نیه له‌وانه‌ى ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانى وڵات‌دا و عێراقیان بۆ ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌وێت، به‌ڵکو لاى ره‌وتى سه‌در خۆشه‌ویستى و خزمه‌تکردنى نیشتیمانى له‌هه‌مو کورسى و هه‌ڵبژاردنێک گرنگتره".
هاوڵاتى جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدى ڕایگه‌یاند، سوپاى داگیرکه‌رى تورک، گۆڕى ئه‌و شه‌هیدانه هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، که له‌کاتى به‌رگرییکردن له عه‌فریندا شه‌هیدبوون و وه‌ک گۆڕى به‌کۆمه‌ڵ پیشانى ڕاى گشتیى ده‌دات. جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) له تویته‌رى خۆى نووسیویه‌تی:" سوپاى تورکى داگیرکه‌ر، گۆڕى ئه‌و شه‌هیدانه هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، که له‌کاتى به‌رگرییکردن له عه‌فرین شه‌هیدبوون، دواتر ڕاستییه‌کان ده‌شارنه‌وه و وه‌ک گۆڕێکى به‌کۆمه‌ڵ پێشکه‌شى ڕاى گشتیى جیهانیان ده‌ده‌ن. مه‌زڵوم عه‌بده‌ی، بانگه‌وازیى له کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیى کردووه، که ده‌ستبه‌جێ ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه ڕابگرن و عه‌فرین و دانیشتووانه‌که‌ى له تاوانى جه‌نگ و تاوانى دژ به مرۆڤایه‌تى بپارێزرێن.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمار پێشوازیکرد له رێکخه‌رى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقا. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2021، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێشوازیکرد له برێت مه‌کگۆرک رێکخه‌رى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى رۆژھه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقا و وه‌فدى هاوڕێى و له‌باره‌ى دواین گۆڕانکارییه‌کانى ناوچه‌که و نێوده‌وڵه‌تى گفتوگۆکرا. له‌کۆبوونه‌وکه‌دا گفتوگۆکرا له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانى نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندییه‌کان له‌بواره‌کانى سیاسى و ئه‌منى و ئابوورى و که‌لتوورى له‌چوارچێوه‌ى دیالۆگى ستراتیژیى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها دووپاتکرایه‌وه له‌گرنگى درێژه‌دان به جه‌نگى دژ به تیرۆر و ریشه‌کێشکردنى له‌سه‌رتاسه‌رى ناوچه‌که‌دا. ھه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌رھه‌م ساڵح جه‌ختى له‌گرنگى هێورکردنه‌وه‌ى ته‌نگژه‌کانى ناوچه‌که کرده‌وه به‌پشتبه‌ستن به‌دیالۆگ، ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیرى و سه‌روه‌رى عێراق بنه‌مایه‌کى گرنگى پاراستنى ئاشتى و سه‌قامگیرى و ئارامى ناوچه‌که‌یه، ھاوکات ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که له پێویستى هاوئاهه‌نگى بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دیارده‌ى گۆڕ‌انى که‌شوهه‌وا و پاراستنى ژینگه.
هاوڵاتى ئه‌میندارێتى گشتى حکومه‌تى عێراق له راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له ڕۆژى 18ى ته‌مووز تا 24ى ته‌مووز به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربان له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاکانى حکومه‌ت پشووى فه‌رمى ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئاشکراشیکردووه، له رۆژى 25ى مانگ، ده‌وامى فه‌رمى له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کان ده‌ستپێده‌کاته‌وه. پێشتر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به هه‌مان بۆنه‌وه رۆژانى (18) تا (22)ى ئه‌م مانگه‌ى کرده پشووى فه‌رمى.
