هاوڵاتى عومه‌ر فارووق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو ئه‌ندامى فراکسیۆنى هه‌ده‌په له‌لایه‌ن دادگاى خۆجێى بڕیاره‌که‌ى پێگه‌یشت بڕیارى ئازادکردنى ده‌رکرد. گه‌رگه‌رلیئۆغڵو په‌رله‌مانتارى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌سه‌ر بازنه‌ى پارێزگاى کۆجائهلیى تورکیا بوو، به‌ڵام به‌هۆى پۆستێک له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، رۆژى چوارشه‌ممه 17ى ئادارى 2021 به ده‌نگى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتارانى ئاکپارتى و مه‌هه‌په مافى په‌رله‌مانتارى لێوه‌رگیرایه‌وه. بڕیارى دادگا سزاى دوو ساڵ و نیو به‌ندکردنى به‌سه‌ردا سه‌پاند، به‌ڵام دادگاى ده‌ستووریى تورکیا ئه‌مه‌ى به پێشێلکردنى ماف و ئازادیى تاک ناوبرد و بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حوکمه‌که‌ى ده‌رکرد. رۆژى 1ى تهمموز بڕیاره‌که درا، به‌ڵام گه‌رگه‌رلیئۆغڵو ئازادنه‌کرا، رۆژى دووشه‌ممه له ئه‌نقه‌ره و له‌به‌رده‌م گرتووخانه‌ى سینجان خۆپێشاندان بۆ ئازادکردنى گه‌رگه‌رلیئۆغڵو به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ساڵح گه‌رگه‌رلیئۆغڵو ئازادکرا، هه‌ر ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دادگاى خۆجێى بڕیارى ئازادبوونى بۆ عومه‌ر فارووق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو ده‌رکرد.
هاوڵاتى له‌کۆبونه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراقدا، مسته‌فا کازمى بریاریدا 17 کۆمه‌ڵگه‌ى نیشته‌جێبوون و 550 هه‌زار پارچه زه‌وى دابه‌ش بکات. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شه‌شى ته‌مووزى 2021 ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق کۆبووه‌وه، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى حکومه‌تى عیراق بڕیارى دروستکردنى 17 کۆمه‌ڵگه‌ى نیشته‌جێبوون و دابه‌شکردنى 550 هه‌زار پارچه زه‌وى ده‌رکرد. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا کازمى جه‌ختیشیکرده‌وه، که ده‌بێت هه‌موو هاووڵاتییه‌کى عێراق جگه له هه‌رێمى کوردستان سودمه‌ندبن له وه‌رگرتنى زه‌وى و یه‌که‌ى نیشته‌جێبوون.
نامۆ سەربەست ماوەی چەند رۆژێكە نەمانی كارەبا لەناوەڕاست و باشوری عێراقدا بووەتە كێشەیەكی گەورەو بەهۆیەوە لەزۆرین و شار‌و شارۆچكەكاندا خۆپیشاندان بەردەوامەو هەندێكیش هەڵیانكوتایە سەر وێستگەكانی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی كارەبا لەشارەكانیاندا لەكاتێكدا (80) ملیار دۆلار بۆ دابینكردنی خەرجكراوە. دروستبوونی قەیرانەكە لەئەوەوە دەستیپێكرد كەكۆماری ئیسلامی ئێران ئەو غازە سروشتییەی دەینارد بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لەعێراقدا رایگرت، بەبیانووی ئەوەی عێراق بڕی چوار ملیار دۆلاری شایستەی ئەو غازەی نەداوە. حكومەتی عێراق بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا پشت دەبەستێت بەئەو غازەی لەئێرانەوە هاوردەی دەكات، بەڵام بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە ناتوانێت راستەوخۆ پارەكە بداتەوە بەئێران، بەڵكو دەبێت لەئەژمارێكی بانكیدا دایبنێت و ئێران تەنیا بۆ كڕینی پێداویستیی مرۆیی وەك خواردن و دەرمان بەكاری بهێنێت. هاوكات لەگەڵ بڕینی سەرچاوەی وزەكەیدا، بەهۆی چەند هێرشێكەوە بۆ سەر تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا، قەیرانەكە زۆر گەورەتربوو، بەجۆرێك رۆژی هەینی رابردوو زیاتر لە 99٪ی ناوەڕاست و باشوری عێراق بێ كارەبا بوون و هەندێك ناوچە بۆ زیاتر لە (72) كاتژمێر كارەبای نیشتیمانییان نەبوو، هەندێك سەرچاوەی حكومیش بەكەناڵی سۆمەریە نیوزیان راگەیاند، كە نەمانی كارەبا بەهۆی كێشەیەكی هونەرییەوە بووەو بەهۆیەوە وێستگەكان 99٪ی تواناكەیان لەدەستداوە. ئێران لەڕێگەی كۆمپانیایەكەوە هەژموونی خۆی بەسەر وەزارەتی كارەبای عێراقدا دەسەپێنێت بەهۆی ئەو قەیرانەوە ماجد حەنتوش وەزیری كارەبا دەستی لەكار كێشایەوەو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەحمەد خەیری، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گواستنەوەی كارەبای لەسەر كارەكای لابرد‌و شانەیەكی قەیرانی بەسەرۆكایەتیی خۆی بۆ چارەسەری كێشەكان پێكهێناوە. قەیرانی كارەبا لەعێراقدا هەمیشە وەك كێشەیەكی ئەزەلی ناودەبرێت و وێڕای گۆڕینی چەندین وەزیرو بەوتەی ماجد حەنتوشی وەزیری دەستلەكاركێشاوەی كارەبا، خەرجكردنی زیاتر لە (80) ملیار دۆلار، هێشتا بەردەوامە، چونكە كێشەكە زیاتر لەڕەهەندێكی هەیەو ئیرادەیەكی راستەقینە نییە بۆ چارەسەركردنی. یەكێك لەڕەهەندەكان بوونی گەندەڵی و بەش بەشێنەی سیاسییە، كەبووەتە مایەی ئەوەی گەندەڵەكان لێپێچینەوەیان لەگەڵ نەكرێت و سزا نەدرێن، محەمەد ئەلغەزی پەرلەمانتاری عێراق لەو بارەیەوە دەڵێت:»بابەتەكە ئەوەیە كە بەیەكتر دەڵێن تۆ لەوەزیرەكەی من بێدەنگ بەو منیش لە وەزیرەكەی تۆ بێدەنگ دەبم، بۆیە لێپێچینەوە لەكەس ناكرێت و كەس سزا نادرێت. ئەوەتا ئەمبارەكانی وەزارەتی كارەبا چۆڵكراوە لە محەویلەكان، چونكە كاندیدی حزبەكان بردوویانە تا لەهەڵمەتی هەڵبژاردندا بەكاری بهێنن». هاوكات لایەنی ئەمنی و تەقاندنەوەی تاوەرەكان بەشێكی تری هۆكارەكەیە كە دەبێتە هۆی نەمانی كارەبا. ئەگەر چی هەموو جارێك هێزە ئەمنییەكان دەڵێن هێرشەكان لەلایەن داعش یان رێكخراوە تیرۆریستییەكانی ترەوە كراوە، بەڵام جاسم ئەل جەبارە نوێنەری پارێزگای سەڵاحەدین لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت:»چەند لایەنێكی سوودمەند لەپشت هێرشی بەردەوامی سەر تاوەرەكانەوەن، كەسانێك هەن بازرگانی بەئەو سوتەمەنییەوە دەكەن كە بۆ موەلیدە ئەهلییەكان دابیندەكرێت، بۆیە ئەگەر كارەبای نیشتیمانی بەردەوام بێت ئەوان زیان دەكەن» لەلایەكی دیكەوە زۆرێك هۆكاری سەرەكیی كێشەی كارەبا دەگێڕنەوە بۆ دەستوەردانی ئێران لەدۆسیەكەدا، قاسم فەهداوی وەزیری پێشوی كارەبای عێراق بەماڵپەڕی عەینی هەواڵیی راگەیاند:»هەندێك وادەزانن چارەسەری كێشەی كارەبا تەنیا بەدەست وەزارەتی كارەبایە، بەڵام وەزارەتەكانی دارایی و نەوت و هێزە ئەمنییەكانیش بەشدارن، ئەوە بێجگە لەدەستوەردانە دەرەكییەكان». فەهداوی ئەوەی ئاشكراكرد وەزارەتی نەوت لەساڵی 2008دا بەڵێنیدا تاساڵی 2013 غاز بۆ سەرجەم وێستگەكان دابینكات، بەڵام تائێستا نەیكردووە، بەمەرجێك ئەو غازەی لەئێرانەوە دێت لەوە كەمترە كە لەكێڵگەكانی بەسرەو باشوردا بێ‌سود دەسوتێن، وتیشی:»عەبدول جەبار لعێبی وەزیری پێشوتری كارەبا ویستی غازی كێڵگەی نەهران عومەر بەكاربهێنێت، بەڵام بەهۆی بەرژەوەندیی حزبەكان و كاریگەریی دەرەكییەوە نەیانهێشت». زۆرینەی ئەوانەی لەسەر دۆسیەی كارەبای عێراق دەدوێن كۆكن لەسەر ئەوەی بەهۆی هەژمونی ئێرانەوە بەسەر عێراقدا ئەو دۆسیەیە چارەسەر نابێت، چونكە بووەتە مایەی داهاتێكی گەورە بۆ ئەو وڵاتەو ئەو میلیشیا عێراقییانەی سەر بەئێرانن هاوكات، خالد ئەلئەسەدی پەرلەمانتار لەبەرنامەی (لعبە الكراسی) كەناڵی شەرقیەدا وتی:»كۆمپانیایەك دەسەڵاتی بەسەر وەزارەتی كارەبادا گرتووە كەوەزیر و سەرۆك وەزیرانیش دەزانن كێیە، بەڵام كەس جورئەتی ئەوەی نییە كارەبا لەدەست ئەو كۆمپانیایە خۆماڵی بكات»، كە مەبەست لێی كۆمپانیایەكی سەر بەكۆماری ئیسلامی ئێرانە. ئەسەدی ئاشكراشیكرد:» ئەو كۆمپانیایە، لەڕێگەی بەرتیل و پاڵپشتیی وڵاتێكی دەرەكییەوە هەژمونی وەرگرتووە، كۆمپانیاكە هی سەركردە باڵاكانی ئەو وڵاتەیەو ئەو پارەیەی لەگەندڵیی وەزارەتی كارەباوە دەستی دەكەوێت دەیداتە ئەوان، تەنانەت هەندێك جار دەستوەردەداتە دامەزراندنی وەزیرەكانیشەوە». زۆرینەی ئەوانەی لەسەر دۆسیەی كارەبای عێراق دەدوێن كۆكن لەسەر ئەوەی بەهۆی هەژمونی ئێرانەوە بەسەر عێراقدا ئەو دۆسیەیە چارەسەر نابێت، چونكە بووەتە مایەی داهاتێكی گەورە بۆ ئەو وڵاتەو ئەو میلیشیا عێراقییانەی سەر بەئێرانن، بەجۆرێك تەنانەت رێگانادەن وەزارەتی كارەبا وێستگەی كارەبایی تیشكی خۆر دابمەزرێنێت، تاداهاتی ئێران و حزبە سیاسییەكان لەبازرگانیكردنیاندا بەسوتەمەنییەوە كەمنەكاتەوە. بەدەر لەداهاتە داراییەكەشی، هەمیشە كارتێكی فشارە بۆ سەر عێراق تا زیاتر هەژمونی خۆی بەسەردا بسەپێنێت. محەمەد ئەلغەزی پەرلەمانتاری عێراق ئەوەی دووپاتكردووەتەوە كە دروستكردنەوەی قەیرانی كارەبا بەم شێوە قورسەو لەكاتی ئەم گەرما زۆرەی عێراقدا كەپلەكانی گەرمی لە سەروو (50) پلەوەیە، بۆ ئەوەیە كارتێكی فشار بێت تا هەڵبژاردنەكانی مانگی تشرینی یەكەم دوابخرێت، چونكە «ئێرانییەكان هەستدەكەن حزبە لایەنگرەكانی ئەو هێشتا ئامادە نین بۆ هەڵبژاردن و كاتی زیاتریان پێویستە».
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى تورکیا ئاشکراى ده‌کات که سێ حاڵه‌تى توشبون به کۆرۆناى جۆرى گۆڕاوى ده‌لتا پله‌س له‌سێ ناوچه‌ى تورکیا تۆمارکراون. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شه‌شى ته‌موزى 2021، فه‌خره‌دین کۆچا وه‌زیرى ته‌ندروستى تورکیا رایگه‌یاند:" سێ حاڵه‌تى توشبون به کۆرۆناى جۆرى گۆڕاوى ده‌لتا پله‌س له‌سێ ناوچه‌ى تورکیا تۆمارکردوه، تائێستا 284 حاڵه‌تى توشبون به جۆره‌کانى ده‌لتا له 30 ناوچه‌ى جیاوازى تورکیا تۆمارکراون". وه‌زیرى ته‌ندروستى تورکیا راشیگه‌یاند، هه‌نگاوه‌کانى پێدانى ڤاکسین خێراتر ده‌که‌ن و تا جه‌ژنى قوربان پێدانى ڤاکسین ده‌گه‌یه‌ننه نزیکه 43 ملیۆن که‌س. تورکیا یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ى که له یه‌که‌م رۆژى ئه‌م مانگهیهوه زۆربه‌ى رێکاره‌کانى دژى کۆرۆناى هه‌ڵگرت، تائێستاش نزیکه‌ى 5.5 ملیۆن که‌س توشى کۆرۆنا بون و نزیکه‌ى 50 هه‌زار که‌سیش به‌هۆى ئه‌و په‌تایه‌وه مردوون. جۆرى گۆڕاوى ده‌لتا پله‌س زوو بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ى کۆمپانیاکانى به‌رهه‌مهێنانى ڤاکسین باس له‌وه ده‌که‌ن که ڤاکسینه‌کانیان تواناى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هه‌مو جۆره‌کانى دهلتاى هه‌یه.
هاوڵاتى پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یاسای بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنوری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان. ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان لە نوسراوێکدا رایگەیاندوە، "پشتبه‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (17)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه 6-7-2021". به‌رنامه‌ی كار به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (١٦)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (١٨)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (٢٠)و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨، ٥٢، ٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تيی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١٧)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/٧/٦ به‌مشێوه‌یه بێت: یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٩، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان. دووەم: خستنەڕووی بیرۆكەی ئەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی خاڵی (٢)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٤٩) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان: 1- بیرۆكەی پەرلەمانتار (عبدالستار مجید قادر) سەبارەت بە (دۆزینەوەی هەلی كار لەڕێگای بەگەڕخستنەوەی كارگەكان). 2- بیرۆكەی پەرلەمانتار ( عوسمان علی سمایل) سەبارەت بە (لەپێناو پاراستنی ژینگەی شار‌و شارۆچكەكانی كوردستان هەوڵێك بۆ ڕێسایكلینی خاشاك). 3- بیرۆكەی پەرلەمانتار (زێدان رەشید خان اودل) سەبارەت بە (پرسی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی). 4- بیرۆكەی پەرلەمانتار (شایان كاكە صالح) سەبارەت بە (ڤایرۆسی نەخۆشی كۆڤیدـ ١٩). سێیەم : خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز‌و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان. 1- پێشنیاز‌و پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستيی تایبەت ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١ لەهەرێمی كوردستان-عێراق). 2- پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراق ژمارە (٧١)ی ساڵی ٢٠١٢ لەهەرێمی كوردستان-عێراق). 3- پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو ژمارە (٢٠)ی ساڵی ١٩٩٨ی هەمواركراو).
هاوڵاتى هێزه‌کانى رزگاریى عه‌فرین ئامارى شه‌ش مانگى ئه‌مساڵیان بڵاوکرده‌وه و رایانگه‌یاندووه، که 31 سه‌ربازو 79 ملیشیاى هاوپه‌یمانى تورکیا و دوو سیخورى ده‌زگاى هه‌واڵگرى میت کوژراون و 26 ئوتومبێلى سه‌ربازیشیان تێکشکانووه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پێنجى ته‌موزى 2021، هێزه‌کانى رزگاریى عه‌فرین (HRE) ئامارى شه‌ش مانگى یه‌که‌مى چالاکییه‌کانى ساڵى 2021 بڵاوکرده‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هێزه‌کانى رزگارى عه‌فرین: هێرشه نامرۆڤانه‌کان له دژى هاووڵاتییان به‌رده‌وامه "ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر دواى داگیرکردنى عه‌فرین به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان هه‌موو جۆره پێشێلکارییه‌کى به‌ده‌ر له هه‌موو پێوه‌ره مرۆڤایه‌تییه‌کانى ئه‌نجامدا. له‌سه‌ر دیمۆگرافیا و سروشتى عه‌فرین سیاسه‌تى قێزه‌ون و تێکده‌رانه‌ى به‌ڕێوه‌برد. هه‌موو رۆژێک به تۆپبارانى چێ گه‌لى ناوچه‌که و سروشتى ناوچه‌که ده‌کاته ئامانج. ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر پێشێلکاریى به‌ده‌ر له مرۆڤایه‌تى له دژى گه‌له‌که‌مان به‌ڕێوه‌ده‌بات. چالاکى و به‌رخودانى هێزهکانمانیش به شێوه‌یه‌کى به‌هێز به‌رده‌وامه. له ٦ مانگى یه‌که‌مى ٢٠٢١دا له دژى داگیرکه‌ران چالاکیى به‌هێز ئه‌نجامدران و له‌و چالاکییانه‌دا گورزى قورس له داگیرکه‌ران درا. ٣١ سه‌رباز و ٢ سیخوێ و ٧٩ چه‌ته و به گشتى ١١٢ داگیرکه‌ر کوژراون هێزه‌کانمان له ٦ مانگى یه‌که‌مى ساڵى ٢٠٢١دا له دژى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر و گروپه چه‌ته‌کان ٦٧ چالاکییان ئه‌نجامداوه. له‌و چالاکییانه‌دا ٣١ سه‌رباز کوژراون، که یه‌کێکیان سه‌رله‌شکر بووه و ٢٧ سه‌ربازى تریش بریندار بوو. ٢ سیخوڕ‌ى میت-یش کوژراون و ٢ ئه‌ندامى تر‌ى میت-یش بریندار بوون. هه‌روه‌ها پسپۆڕێکى ئه‌ندازه‌یى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر کوژراوه. ٧٩ چه‌ته کوژراون، که ٢دانهیان سه‌ره‌ک چه‌ته بوون و ٨٣ چه‌ته‌ى تریش بریندار بوون. ٢٦ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى و ٢ ماتۆێ و کارگه‌یه‌ک و ٤ باره‌گاى سه‌ربازى تێکشکێنراون له‌و چالاکییانه‌دا ١٩ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازی، ئۆتۆمبێلێکى کار، ٢ ماتۆێ سکیل، ٢ زرێپۆشى جۆرى کیرپی، ٤ چه‌کى دۆشکا له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌کانیان، ١ دووربینى له‌یزه‌ر، ١ دووربینى رۆژ و بێته‌لێک تێکشکێنراون. هه‌روه‌ها کارگه‌یه‌کى چه‌ته‌کان و ٤ باره‌گاى چه‌ته‌کانیش ته‌قێنراونه‌ته‌وه و زیانیش به ٢ ئۆتۆمبێلى تریان گه‌یه‌ندراوه. ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کى زۆر چه‌ک و که‌لوپه‌لى سه‌ربازیدا گیراوه له‌و چالاکییانه‌دا به گشتى ١ بى که‌ى سی، ٣ ئه‌ى که‌ى – ٤٧ ، ١ دووربینى شه‌و، ١ بێته‌ل و ٣ ته‌له‌فون ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه. ٨ هاووڵاتیى مه‌ده‌نى شه‌هیدبوون و ١١ هاووڵاتیى تریش بریندار بوون سوپاى تورکى داگیرکه‌ر له سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠٢١ تاوه‌کو ئێستا سه‌دانجار ناوچه‌که‌ى بۆردومان کردووه. له‌و بۆردومان و تۆپبارانانه‌دا ٨ هاووڵاتیى شه‌هید بوون، که ٤یان منداڵ بوون و ١١ هاووڵاتیى تریش بریندار بوون. چه‌ته داگیرکه‌ره‌کان ٣ جار هێرشى زه‌مینییان ئه‌نجامداوه. ٥ شه‌ڕڤان شه‌هید بوون له هێرشه‌کانى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر و چه‌ته‌کانیاندا ٥ شه‌ڕڤانمان شه‌هید بوون".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى كارەباى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، گرێبەستی جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی كارەبای لە سنوری پارێزكای سلێمانی ئیمزا كرد، كه تێچووى هه‌ردوو پرۆژه‌كه به بڕى 48 ملیار‌و 810 ملیۆن دیناره. وه‌زاره‌تى كارەباى هه‌رێم یڵاویكردۆتهوه، وەزیری كارەبا گرێبەستی جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی كارەبای لە سنوری پارێزكای سلێمانی ئیمزا كرد كه تێچووى هه‌ردوو پرۆژه‌كه به بڕى 48 ملیار‌و 810 ملیۆن دیناره. پرۆژه‌كانیش بریتین له: پرۆژەی یەكەم: بەستنی هێڵی 132 كەی ڤی لەنێوان بازیان‌و رانیە، بە درێژایی 105 كیلۆمەتر، بە گوژمە 31 ملیار‌و 600 ملیۆن دینار، لەلایەن كۆمپانیای (هێرۆ)وە لە ماوەی 365 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت. پرۆژەی دووەم: بەستنی هێڵی 132 كەی ڤی لەنێوان تانجەرۆو سەیدسادق بەدرێژایی 55 كیلۆمەتر، بە تێچوونی 17 ملیار‌و 210 ملیۆن دینار، لەلایەن هەردوو كۆمپانیای (هێرۆ)و (مادۆ)وە لە ماوەی 220 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى کۆمیسیارانى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق بۆ ڕێگری‌کردن له ساخته‌کارى چوار بڕیارى نوێى ده‌رکرد که یه‌کێکیان هه‌ر 10 په‌نجه‌که‌ى ده‌نگده‌ر مۆر ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه سێى ته‌موزى 2021، له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو له پێناو سه‌رکه‌وتنى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراقدا ئه‌نجومه‌نى کۆمیساران بڕیاریداوه کۆمه‌ڵێک بڕیارى دیکه بۆ گره‌نتیکردنى هه‌ڵبژاردنێکى پاک و دوور له ساخته‌کارى بگرێته‌به‌ر. هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که باسى بڕیاره‌کان کراوه که ئه‌وانیش، “وه‌رگرتنه‌وه‌ى کارتى ئه‌لکترۆنى ده‌نگدان له ده‌نگده‌ر ده‌بێت له دواى پرۆسه‌ى ده‌نگدان، هه‌روه‌ها له کارخستنى سه‌رجه‌م کارته ئه‌لکترۆنییه‌کان ڕاسته‌وخۆ له دواى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆماوه‌ى سێ رۆژ". هاوکات یه‌کێکى دیکه له بڕیاره‌کانى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق بۆ ڕێگری‌کردن له ساخته‌کارى بریتییه له وه‌رگرتنى په‌نجه‌مۆرى هه‌ر 10 په‌نجه‌که‌ى ده‌نگده‌ر، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستى ڕێگرى له دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى ده‌نگدانى ده‌نگده‌رێک له بنکه‌یه‌کى دیکه‌ى ده‌نگداندا. کۆتا بڕیارى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ئه‌وه‌یه که پێویسته ده‌نگده‌ر له‌کاتى ده‌نگداندا جگه له کارتى ئه‌لیکترۆنى ده‌نگدان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کى فه‌رمى دیکه‌شى پێ بێت.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، بۆ چاره‌سه‌ر کردنى دۆخى کاره‌با سه‌رپه‌رشتى کۆبونه‌وه‌ى شانه‌ى فریاکه‌وتنى قه‌یرانى کاره‌باى کرد و ژماره‌یه‌ک راسپارده‌ى به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌که ده‌رکرد. ئه‌مڕۆ شه‌ممه سێى ته‌موزى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆک وه‌زیران، مسته‌فا کازمى سه‌رپه‌رشتى یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ى شانه‌ى فریاکه‌وتنى چاره‌سه‌رى کاره‌باى کرد و که دوێنێ هه‌ینى پێکهێندرا به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌کانى به‌رده‌م کاره‌با. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، ئامانجى کۆبونه‌وه‌که لێکۆڵینه‌وه بو له هۆکاره‌کانى کوژاندنه‌وه‌ى سیستمى کاره‌با له‌به‌ره‌به‌یاندا دوێنێ هه‌ینى و هه‌روه‌ها دهرخستنیى ئه‌وه‌ى که هۆکاره‌که‌ى ته‌کنیکى بوه یاخود که‌مته‌رخه‌مى تا لێپرسینه‌وه بکرێت، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له چه‌ندین ڕێوشوێنکرا بۆ ڕێگه‌گرتن له دوباره‌بونه‌وه‌ى ئه‌و کێشه‌یه. هاوکات جه‌ختله‌وه‌کراوه‌ته‌وه ده‌بێت کاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بکرێت و چاره‌سه‌رى خێرا بۆئه‌و کێشه‌یه بدۆزرێته‌وه. مسته‌فا کازمى وه‌زاره‌تى دارایى و وه‌زاره‌ته‌کانى دیکه‌ى ئاراسته کرد، بۆئه‌وه‌ى هه‌مو ئاسانکارییه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنى به‌په‌له‌ى ئه‌و گرفتانه بکه‌ن که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى کاره‌باوه خراونه‌ته‌ڕو، هه‌روه‌ها پلانى به‌په‌له بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى کاره‌با دابنرێت. هه‌ر له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک راسپارده ده‌رکران، یه‌کێک لهراسپاردهکانیش، بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى نزمى ڤۆڵتیه له‌ناوچه‌کانى باشورى عێراق، له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئێرانى گفتوگۆ بکرێت، راسپارده‌ى دوه‌میش، کۆمپانیاکانى گواستنه‌وه‌ى کاره‌باى گشتى به به‌رده‌وامى پشکنین بۆ هێڵى KV400 بکه‌ن، راسپارده‌ى سێیه‌میش، به‌رپرسیارێتى تۆڕه‌کانى گواستنه‌وه‌ى کاره‌با له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه له‌ئه‌ستۆ ده‌گیرێت.
هاوڵاتى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) داواى دروستکردنى لیژنه‌یه‌کى په‌رله‌مانى کردووه بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌وه‌ده‌که‌ن سوپاى تورکیا گازى کیمیایى له‌دژى گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان( په‌که‌که) له هه‌رێمى کوردستان به‌کارهێناوه. دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه میدیاى نزیک له پارتى کارێکارانى کوردستان به‌ڵگه‌ى ڤیدیۆ و وێنه‌ى له‌سه‌ر به‌کارهێنانى گازى کیمیایى دژى گه‌ریلا بڵاوکرده‌وه، پارتى دیموکراتى گه‌لان له‌په‌رله‌مانه‌وه لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه پێکده‌هێنێت. دواى ئه‌وه‌ى سوپاى تورکیا له 23ى نیسانه‌وه هێرشه‌کانى بۆ سه‌ر گه‌ریلا له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌ستپێکردووه تا ئێستا به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه 12 جار گازى کیمیایى دژى گه‌ریلا به‌کارهێناوه. دوێنێ میدیاى فوراتنیوز، نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ئه‌وه‌ى بڵاوکرده‌وه که ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین گازى کیمیاییدا گرتووه که له‌رێگه‌ى گوریسوه هه‌ڵدراوه‌ته تونێله‌کانه‌وه.
هاوڵاتى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، کۆبوونه‌وه‌ى رێکخراوى وڵاتانى ئۆپێک پڵه‌س به‌مه‌به‌ستى که‌مکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ده‌ستى به‌کاره‌کانى کردوه سبه‌ینێ هه‌ینى ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى ته‌موزى 2021، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وت له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، وڵاتانى ئه‌ندام لهرێکخراوى ئۆپێک پڵه‌س، بڕیارى دواخستنى کۆبونه‌وه‌که‌یان داوه، که ئه‌مڕۆ ده‌ستى به کاره‌کانى کردوه و چه‌ند کاتژمێرێکى خایاندوه، بڕیاره سبه‌ینێ درێژه بهکۆبونهوهکان بده‌ن. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه که دواخستنى کۆبونه‌وه‌ى ئۆپێک بۆ گفتوگۆ و ڕاوێژى زیاتره به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێک که ئامانجى هاوبه‌ش له سه‌قامگیرى و هاوسه‌نگى بازاڕه‌کانى نه‌وتى جیهانیدا به‌دیبهێنێت . هاوکات، وه‌زیرى نه‌وت ئاماژه‌ى به‌هه‌وڵه‌کان کرد، بۆ نزیککردنه‌وه‌ى بۆچونه‌کان لهرێککهوتنێک که خزمه‌ت بهبهرههمهێنهران بکات و سه‌قامگیریى بۆ وڵاتانى بهرههمهێنى نه‌وت دابین بکات. سه‌باره‌ت به‌کۆبونه‌وه‌ى داهاتوى رێکخراوى وڵاتانى ئۆپێک، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئاشکرایکرد، کۆبونه‌وه‌ى داهاتوى رێکخراوى ئۆپێک له به‌غدا ده‌بێت، به‌مه‌به‌ستى پیرۆزڕاگرتنى یادى 60 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى رێکخراوه‌که له به‌غدا.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق داهات و فرۆشتنى مانگى حوزه‌یرانى ئاشکرا کرد که له‌و مانگه‌دا زیاتر له 86 ملیۆن به‌رمیل فرۆشراوه‌و داهاته‌که‌شى شه‌ش ملیار‌و141 ملیۆن دۆلار بووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى ته‌موزى 2021، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڵاویکرده‌وه که له‌مانگى رابردوودا بڕى 86ملیۆن و 765 هه‌زار و 589 به‌رمیل نه‌وتى خاو هه‌نارده‌کراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ڕۆژانه تێکڕا دوو ملیۆن و 892هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ههناردهکراوهو به‌رهه‌مى نه‌وتى که‌رکوک سێ ملیۆن و 75هه‌زارو 237 به‌رمیل نه‌وت بووه. هاوکات وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو تێکڕاى نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت گه‌یشتوه‌ته ( 70.778) دۆلار، داهاتى نه‌وت گه‌یشتوه‌ته شه‌ش ملیار و141 ملیۆن و 77 هه‌زار دۆلار. مانگى رابردوو نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى که له‌کۆتایى مانگه‌که‌دا نرخى یه‌ک به‌رمیل گه‌یشته 75 دۆلار، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش کاریگه‌ریه‌کى ئه‌رێنى له‌سه‌ر پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق ده‌بێت.
هاوڵاتى په‌رله‌مانى عێراق 43ى واژۆى کۆکردووه‌ته‌وه بۆ میوانداریکردنى مسته‌فا کازمى له‌باره‌ى سه‌روه‌ریى وڵاته‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى حوزه‌یرانى 2021، ڕێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق واژۆى په‌رله‌مانتارانى کۆکرددووهتهوه بۆ میوانداریکردنى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، له‌باره‌ى چه‌ند پرسێکه‌وه. یه‌کێک له‌و پرسانه میوانداریى کردنى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقه له‌باره‌ى پێشێلکردنى سه‌روه‌ریى عێراق له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه به‌تایبه‌ت پرسى بۆردومانه‌کانى تورکیا بۆ سه‌رخاکى عێراق. له نووسراوى داواکاریى میوانداریکردنه‌که‌دا، له‌باره‌ى هۆکارى ئه‌و داوایه‌وه، ئاماژه به‌وه کراوه، “بۆ زانینى ئه‌و ڕێکارانه‌ى کازمى وه‌ک فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کان، گرتوونیه‌تییه‌به‌ر له‌باره‌ى ئه‌و پێشێلکارییانه‌ى ده‌کرێنه سه‌ر سه‌روه‌ریى عێراق و به‌رده‌وامیش دووباره ده‌بنه‌وه.
