هاوڵاتى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند: واشنتمان به‌جێ هێشت و به‌ره‌و به‌غداى خۆشه‌ویست به‌رێکه‌وتین، کۆبوونه‌وه‌که‌مان له‌گه‌ڵ جۆو بایدن و ئیداره‌که‌ى سه‌رکه‌وتووبوو، که خۆى له‌لایه‌نى ئابوورى و سیاسى و رۆشنبیرى ده‌بینییه‌وه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى ته‌موزى 2021 مسته‌فا کازمى بۆ رۆژنامه‌ى گاردیان ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که :"بوونى سوپاى ئه‌مریکا له عێراق له په‌یوه‌ندى ئه‌منییه‌وه ده‌گۆرێت بۆ په‌یوه‌ندى فێرکارى و هاوکارى بۆ سوپاى عێراق، تا کۆتایى ئه‌مساڵیش هیچ هێزێکى شه‌رکه‌رى ئه‌مریکى له عێراق نامێنێت". له‌کاتى ئێستادا دوو هه‌زارو 500 سه‌ربازى ئه‌مریکا له عێراق بوونى هه‌یه، که هێزى شه‌رکه‌رن و دژى پاشماوه‌کانى داعش چالاکى ده‌که‌ن و پاڵپشتى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ن، به‌ڵام له‌دواى ئه‌م قسانه‌ى مسته‌فا کازمى چیتر ئه‌و هێزه له عێراق نامێنێت و له هێزکى شه‌ڕکه‌ره‌وه ده‌بێته هێزى فێرکاری.
هاوڵاتى ده‌زگاى هه‌واڵگریى هه‌رسێ وڵاتى ڕووسیا، تورکیا و سووریا، کۆبوونه‌وه‌ى نهێنییان له‌باره‌ى منبج و ناوچه‌کانى دیکه‌ى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا، کردووه و داوا له هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات ده‌که‌ن"منبج" چۆڵ بکات و تورکیاش ئاماده‌کارى بۆ له‌شکرکێشى ده‌کات. ماڵپه‌ڕى ستێرک تیڤى بڵاوى کرده‌وه که" سیخوڕه‌کانى میتى تورک له شارى حه‌ڵه‌ب، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى لۆبیى ڕووسى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى نهێنییان ئه‌نجام داوه و تێیدا پیلانگێڕییه‌ک ئاماده کراوه به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر منبج". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌ندامانى هه‌واڵگریى ڕ‌ژێمى سووریایش، به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌که‌ى سیخوڕه‌کانى میت و ئه‌ندامانى لۆبیى ڕووسیا بوون و باس له هێرشێکى نوێى داگیرکارى له دژى ئیدلب و منبج کراوه"به‌شدارانى کۆبوونه‌وه‌که، ڕێککه‌وتوون که منبج بۆ ڕ‌ژێمى سوریا به‌جێ بهێڵن و ڕووسیا و ڕژێم، کاتیان به ئیداره‌ى خۆسه‌ر داوه بۆ ڕاده‌ستکردنى منبج و دواى ئه‌وه‌یش، هێرشه داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک له دژى ئه‌م هه‌رێمه، سه‌ختتر ده‌بن". نزیکه‌ى دوو مانگ ده‌بێت، ده‌وڵه‌تى تورکیا و میلیشیاکانى هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گونده‌کانى منبج بۆ رێ خۆشکردنى هێرشه له‌شکرکێشییه‌که‌یان.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند، ت کۆتایى ئه‌مساڵ هیچ بنکه‌یه‌کى شه‌ڕکه‌رى ئه‌مریکا له عێراق نامێنێت ئه‌کر هاوپه‌یمانان ته‌نها راوێژکارى و راهێنان ده‌بێت. که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" بنکه سه‌ربازییه‌کان به ته‌واوى له‌ژێر کۆنترۆڵى عێراقدا ده‌بن و بنکه‌کانى هاوپه‌یمانان ته‌نیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌کارده‌هێندرێن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که ئه‌مریکا جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه که رێز له سه‌روه‌ریى عێراق ده‌گرێت و به‌ڵێنى داوه که پابه‌ند ده‌بێت به پاراستنى یه‌کپارچه‌یى خاکى عێراقه‌وه.
هاوڵاتى وته‌بێژى کۆشکى سپى هه‌ڵوێستى ئه‌مریکاى له‌باره‌ى روداوه‌کانى شه‌وى رابردوى تونس ئاشکراکرد و رایگه‌یاند:" ئه‌مریکا نیگه‌رانه له‌وه‌ى که ڕویداوه". جین ساکى وته‌بێژى کۆشکى سپى له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئه‌مریکا نیگه‌رانه له‌وه‌ى که له تونس رویداوه و داواى هێورکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که ده‌کات". دوێنێ شه‌و سه‌رۆک کۆمارى تونس بریاریدا سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌سه‌ر کار لابدات و په‌رله‌مانى وڵاته‌که‌ى سڕ بکات ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى لێکه‌وته‌وه‌و به کوده‌تا وه‌سفى ده‌که‌ن.
هاوڵاتى کۆگایه‌کى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى له پارێزگاى نه‌جه‌ف ته‌قیه‌وه که تایبه‌ته به که‌تیبه‌کانى ئیمام عه‌لى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ى ته‌موزى 2021، میدیاکانى عێراق بڵاویانکرده‌وه کۆگایه‌کى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى که تایبه‌ته به که‌تیبه‌کانى ئیمام عه‌لى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى له پارێزگاى نه‌جه‌ف ته‌قیوه‌ته‌وه و تاوه‌کو ئێستاش زیانه‌کان نه‌زانراوه. میدیاکانى عێراق ئه‌وه‌یان خستۆته‌روو که ژماره‌یه‌ک له تیمه‌کانى به‌رگرى شارستانى گه‌یشتونه‌ته شوێنى روداوه‌که و سه‌رقاڵى کوژراندنه‌وه‌ى ئاگره‌که‌ن که به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌که‌وه دروستبووه، به‌ڵام هێشتا زیانه‌کانى ته‌قینه‌وه‌که رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هاوڵاتى که‌تیبه‌کانى حزبوڵاى عێراق که سه‌ربه حه‌شدى شه‌عبین، هه‌ڕه‌شه‌ى زیاد کردنى هێرشه‌کانى سه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مریکا ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر تا کۆتا سه‌ربازییان له عێراق نه‌کشێنه‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى ته‌موزى 2021 ئه‌بو عه‌لى عه‌سکه‌رى، به‌رپرسى ئه‌منى که‌تیبه‌کانى حزبوڵا له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکردووه‌ته‌وه که ته‌قینه‌وه‌که‌ى ناوچه‌ى سه‌در که بووه هۆى کوژرانى لانیکه‌م 35 که‌س سه‌رکه‌وتوو نابێت وه‌ک بیانوویه‌ک بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى داگیرکه‌ر. به‌رپرسى ئه‌منى که‌تیبه‌کانى حزبوڵا راشیگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر دوژمن به ڕاشکاوانه کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ڕانه‌گه‌یه‌نێت و به شێوه‌یه‌کى مه‌یدانى دڵنیا نه‌کرێته‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌کانى په‌رله‌مان و لیژنه نیشتمانى و ئه‌منییه به‌تواناکانه‌وه، ئه‌وا هێزه به‌رگرییه‌کان پرۆسه‌کانیان له سه‌رجه‌م پێگه‌کان فراوانتر ده‌که‌ن، تا ئه‌و کاته‌ى کۆتا سه‌رباز ده‌کشێته‌وه و پارێزراو نابن. بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ک له کاتێکدایه، له ئێستا قۆناغێکى تر‌ى گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و ئه‌مریکا له واشنتن ده‌ستى پێکردووه و به‌پێى ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌کان، ئه‌گه‌رى هه‌یه کۆتایى هاتنى ئه‌رکى هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانى ئه‌مریکا له عێراق ڕابگه‌یه‌ندرێت.
هاوڵاتى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق، ده‌ستگیرکردنى تۆڕێکى تیرۆرستى راگه‌یاند و ئاشکرایکرد:" ئه‌و تۆڕه ئه‌نجامده‌رى ته‌قینه‌وه‌که‌ى بازاڕى وه‌حیلاتى ناوچه‌ى سه‌در بوون. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى ته‌موزى 2021، مسته‌فا کازمى له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی، "فرمێسک و ژانه دڵى خێزانى شه‌هیدانى شارۆچکه‌ى سه‌در رێنیشانده‌رمان بون بۆ ده‌ستگیرکردنى ئه‌و تۆڕه تیرۆریستییه ترسنۆکانه‌ى که پلانداڕێژه‌ر و جێبه‌جێکه‌رى هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ى بازاڕى وه‌حیلات بون. هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:"سه‌رجه‌میان ڕوبه‌ڕوى دادگا و گه‌ل ده‌کرێنه‌وه و ده‌بنه په‌ند بۆ هه‌موو ده‌ستدرێژیکه‌رێکى تاوانبار". شه‌وى 19ى ئه‌م مانگه، له‌ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ناوچه‌ى سه‌درى به‌غدا 30 که‌س کوژراون و زیاتر له په‌نجا که‌سى دیکه‌ش برینداربوون. دواى ته‌قینه‌وه‌که مسته‌فا کازمى فه‌رمانیکرد، به ده‌ستگیرکردنى فه‌رمانده‌ى فه‌وجى یه‌کى لیواى چوارى پۆلیسى فیدڕاڵى که به‌رپرسى دۆسیه‌ى ئه‌منى بازاڕى وه‌حیلاتى ناوچه‌ى سه‌در بوو.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، رایگه‌یاند، له دیداره‌کانیاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئێران به‌ڕاشکاوى گفتوۆیان کردووه که ده‌ستوه‌ردان بکه‌ن بۆ راگرتنى ئه‌و هێرشانه‌ى له‌لایه‌ن گروپه چه‌کداره‌کانه‌وه ده‌کرێنه سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى به‌غداو هه‌ولێر و ناوچه‌کانى دیکه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى ته‌موزى 2021، فواد حسێن له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى (ئه‌لحوڕه) ده‌ڵێت:"له دیداره‌کانماندا له‌گه‌ڵ ته‌واوى به‌رپرسانى ئێران و له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاکان، گفتوگۆى چه‌ند پرسێک به راشکاوى له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئێرانى ده‌که‌ین، له‌وانه هێرشه‌کان بۆ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر و به‌غداو ناوچه‌کانى تر، ئێرانییه‌کان به‌ڕه‌سمى پێمان ده‌ڵێن ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان به‌و هێرشانه‌وه نییه". هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌شڵێت:" له‌میانى چه‌ندین گفتوگۆى دورودرێژدا چ له به‌غداو چ له تاران داوامان له ئێرانییه‌کان کرد ده‌ستوه‌ردان بکه‌ن له‌باره‌ى هه‌ندێک له گروپه چه‌کداره‌کان بۆ راگرتنى هێرشه‌کان و پێمان وتن، هه‌ندێک له‌و گروپانه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌که‌ن که له‌ڕوى بیروباوه‌ڕه‌وه سه‌ربه ئێوه‌ن". وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که هه‌ندێک له‌و گفتوگۆیانه به‌رهه‌میان ئه‌وه‌بووه که له قۆناغێکى دیاریکراودا هێرشه‌کان بۆ سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌کان و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى دیکه راگیراون.
هاوڵاتى ده‌سته‌ى چاودێرى که‌شوهه‌واى عێراق جارێکى تر پێشبینى شه‌پۆلێکى دیکه‌ى گه‌رماى راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى ته‌موزى 2021، ده‌سته‌ى چاودێرى که‌شوهه‌واى عێراق رایگه‌یاند:" رۆژى یه‌ک شه‌ممه شه‌پۆلێکى دیکه‌ى گه‌رما رووده‌کاته عێراق و پله‌ى گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه". له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که‌شوهه‌واى رۆژانى پێنجشه‌ممه و هه‌ینى که‌مێک دابه‌زیوه، به‌ڵام سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو پله‌کانى گه‌رما به‌رز ده‌بێنه‌وه. هاوکات که‌شناسى عێراق، پێشبینیش ده‌کات تا رۆژى دووشه‌ممه پله‌ى گه‌رما به به‌رزى بمێنێته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بۆ به‌شداریکردن له خولى چواره‌مى گفتوگۆى ستراتیژى نێوان وڵاته‌که‌ى و ئه‌مریکا له واشنتۆنه رایگه‌یاند:" ئه‌م خوله‌ى گفتوگۆکان، دوایین خول ده‌بێت و رێککه‌وتن له‌باره‌ى خشته‌ى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق له‌خۆده‌گرێت". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى ته‌موزى 2021، له لێدوانێکدا بۆ میدیاى ره‌سمى عێراق رایگه‌یاند" خولى چواره‌مى گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و ئه‌مریکا، دوایین خولى گفتوگۆکان ده‌بێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" له‌م خوله‌ى گفتوگۆکاندا رێککه‌وتن له‌باره‌ى خشته‌یه‌ک بۆ کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق ده‌کرێت. فواد حسێن جه‌ختیشى کرده‌وه که "هیچ بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى ئه‌مریکا له‌عێراق بونى نییه"و "ئه‌مریکییه‌کان له‌نێو بنکه سه‌ربازییه عێراقییه‌کاندا بونیان هه‌یه نه‌ک بنکه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریکی." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که له دیدارى نێوان مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و جۆ بایدن، سه‌رۆکى ئه‌مریکادا، تاوتوێى کۆى په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و ئه‌مریکا ده‌کرێت.
هاوڵاتى وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا له پارێزگاى شرناخى باکورى کوردستانه‌وه وتارێکى پێشکه‌شکرد و رایگه‌یاند:" ئه‌و رۆژانه دور نین به پێ بڕۆینه عێراق و سوریا و سڵاو بۆ برایانمان له لیبیا بنێرین". سلێمان سۆیلۆ، وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا له‌به‌رنامه‌یه‌دا به‌ناوى جه‌ژنه‌پیرۆزه قسه‌ى کرد و وتى:" خوا ئه‌و رۆژه به ئێمه و ئێوه‌ش نیشانده‌دات. ئه‌و رۆژانه دور نین که به پێ بڕۆینه عێراق و سوریا و له‌وێشه‌وه به‌یه‌که‌وه سڵاو بۆ برایانمان له لیبیا بنێرین. ئه‌و رۆژانه دور نین که له جوگرافیاى موسڵمانانه‌وه تا فه‌ڵه‌ستین و ئه‌فغانستان باسى شارستانییه‌تى مرۆڤایه‌تى بۆ هه‌مو جیهان بکرێت". سۆیڵو له میانى به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که ئه‌وان به‌رپرسیارێتییه‌کى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه و وتی: "ئێمه ته‌نها له خۆمان به‌رپرسیار نین، هاوشێوه‌ى گه‌لى خۆمان به‌رپرسیارێتیى جۆگرافیاى ده‌وربه‌رى خۆیشیمان له‌ئه‌ستۆدایه". تا ئێستا حکومه‌ته‌کانى عێراق و سوریا هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بوه و ناشزانرێت وته‌کانى سوله‌یمان سۆیلو له‌چى چوارچێوه‌یه‌کدایه.
هاوڵاتى به‌پێى رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆستى ئه‌مریکى له رێگه‌ى به‌رنامه‌یه‌کى ئیسرائیلییه‌وه هه‌وڵى کردنه ئامانجى مۆبایلى زیاتر له 50 هه‌زار که‌س دراوه که له‌نێویاندا ژماره مۆبایلى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا هه‌ن. به‌پێى راپۆرتێکى رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست، له‌نێو ئه‌و لیسته 50 هه‌زار که‌سییه‌دا سه‌دان سیاسه‌تمه‌دارو به‌رپرسى حکومه‌تى جیهان هه‌ن که له رێگه‌ى به‌رنامه‌ى پیگاسۆسى ئیسرائیلییه‌وه هه‌وڵدراوه مۆبایله‌کانیان هاک بکرێن و سیخوڕییان به‌سه‌ره‌وه بکرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که له‌نێو لیسته‌که‌دا سێ سه‌رۆکى ئێستاى وڵاتان هه‌ن که پێکدێن له ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نساو به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆکى عێراق و سیریل رامافوزا، سه‌رۆکى ئه‌فریقاى باشور، له‌گه‌ڵ پاشایه‌کدا. هه‌روه‌ک لیسته‌که سێ سه‌رۆک وه‌زیرانى ئێستاى وڵاتان و حه‌وت سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشوو له‌خۆده‌گرێت. سه‌رۆکایه‌تى فه‌ره‌نسا له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى راپۆرته‌که‌وه وتویه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌م زانیارییانه راست بن ئه‌وا "زۆر مه‌ترسیدارن." واشنتن پۆست ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که نازانرێت ئایا هه‌وڵى هاککردنه‌که دراوه‌و مۆبایلى ئه‌و که‌سانه هاککراون یاخود هێشتا هه‌وڵى هاککردنیان نه‌دراوه‌و ته‌نها له‌و لیسته‌دان بون بۆ ئه‌وه‌ى هاک بکرێن.
هاوڵاتى شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق ئامارى فه‌رمى قوربانیانى ته‌قینه‌وه‌که‌ى شه‌وى ڕابردووى گه‌ڕه‌کى سه‌درى شارى به‌غدا بڵاوکرده‌وه و ڕایگه‌یاند "به‌هۆى کرده‌وه تیرۆرستییه‌که‌وه 80 که‌س کوژراون و برینداربوون و هۆکارى ته‌قینه‌وه‌که‌ش خۆکوژى بووه". ئه‌مڕۆ 20ى ته‌موزى 2021شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق بڵاویکرده‌وه "ئامارى قوربانیانى کرده‌وه تیرۆرستییه‌که‌ى دوێنێى شه‌وى بازارى وه‌حیلاتى گه‌ڕه‌کى سه‌درى شارى به‌غدا گه‌یشتووه‌ته 30 کوژارو و 50 بریندار". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که تیمه ئه‌منییه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد و چڕیان له ڕووداوه‌که کردووه و له‌ئاکامدا بۆیان ده‌رکه‌وتووه "ته‌قینه‌وه‌که کرده‌وه‌یه‌کى تیرۆرستى خۆکوژیى بووه". هاوکات له‌ڕێگه‌ى ده‌سته‌به‌رکردنى زانیاریى هه‌وڵگری، هێزه ئه‌منییه‌کان سه‌رقاڵى دۆزینه‌وه و ڕاوه‌دوونانى ئه‌و گروپه تیرۆرستییه‌ن که‌ده‌ستیان هه‌بووه له هێرشه‌که‌دا.
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان( هه‌ده‌په) ره‌خنه له هه‌ڵوێستى پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کانى تورکیا ده‌گرێت به‌رامبه‌ر به چاره‌سه‌رى پرسى کورد و ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر پارته‌که‌شیان دابخرێت، ده‌توانن هاوکێشه‌ى سیاسى له‌و وڵاته بگۆڕن. مه‌دحه‌ت سانجار، هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په رایگه‌یاند:" پارته‌کانى ئۆپۆزسیۆن ده‌توانن به‌رنامه و پلانیان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کورد، به‌ڵام ئه‌وان ترسیان له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کورد هه‌یه و به‌شێکیان لێدوانى خراپ و جێگه‌ى نیگه‌رانى ده‌ده‌ن، که مایه‌ى شه‌رمه‌زارییه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ى له تورکیا ده‌کرێنه سه‌ر هه‌ده‌په، ته‌نها هێرش نین بۆ سه‌ر پارتێک، به‌ڵکوو هێرشن بۆ سه‌ر دیموکراسى له‌و وڵاته". هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په راشیگه‌یاند: "پارته‌که‌یان ئه‌و هێزه‌ى هه‌یه بتوانێت له ئه‌گه‌رى داخستندا به‌رگرى له خۆى بکات، هه‌روه‌ها به‌رنامه و پلانى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووش هه‌یه". هاوکات سانجار جه‌ختیشیکرده‌وه: "ئێمه وه‌کوو هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ ئه‌وه داین تورکیا بچێته ناو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌وه و له‌و ڕووه‌شه‌وه ئاماده‌کاریى کراوه. ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په دابخه‌ن، ئه‌وه بزانن ئه‌وه‌ى هاوکێشه‌ى سیاسى له تورکیا ده‌گۆڕێت هه‌ر ئێمه‌ین و ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنین".
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى سووریا، کۆبوویه‌وه‌و رایگه‌یاند:" حکومه‌تى په‌کین دژى هه‌ر جۆره هه‌وڵێکه، که ئامانجى بێت، سیسته‌مى سیاسى و حوکمڕانى له سووریا بگۆڕێت". ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 18ى ته‌موزى 2021، وانگ یی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و دژایه‌تى خۆى بۆ ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌کى له کاروبارى ناوخۆى سووریا ده‌ربڕى و رایگه‌یاند:" سه‌رجه‌م ده‌ستوه‌ردانه‌کان له رابردوودا شکستیان هێناوه و له داهاتووشدا هیچ ئه‌نجامێک به‌ده‌ست ناهێنن". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" چین به‌رده‌وام پشتیوانى له دیمه‌شق ده‌کات و هه‌ڵوێستى له‌و باره‌یه‌وه به نه‌گۆڕى ده‌مێنێته‌وه". له به‌رامبه‌ردا، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکى سووریا رایگه‌یاند:" سووریا به پشتیوانى وڵاتانى وه‌ک چین به‌رده‌وامه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى بۆ ده‌ستوه‌ردان له کاروبارى ناوخۆى سووریا ده‌درێن".
