هاوڵاتی دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشکرایەسەر دامەزراوەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی لە شاری ئیسفەهانی ئێران، رۆژنامەیەکی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردوەتەوە کە "ئیسرائیل لەپشت هێرشەکەی ئیسفەهانەوە بوە". رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەمڕۆ لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بەرپرسانی باوەڕپێکراوی ئەمریکاوە دەستیانکەوتوە، "ئیسرائیل لەپشت هێرشەکەی ئیسفەهانەوە بو کە ژمارەیەک دامەزراوەی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی بەئامانج گرت". باسلەوەشکراوە،"ئیسرائیل لەرێگەی ژمارەیەک درۆنەوە دامەزراوەی بەرگری ئێرانی کردوەتە ئامانج، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ چۆنیەتی لەباربردنی خواستی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم". هاوکات،وەزارەتی بەرگریی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا هێرشی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر کارگەیەکی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی لە شاری ئەسفەهان پشتراستکردەوە و رایگەیاند دوو لەو فڕۆکانەیان تێکشاندوە. هەروەها،وەزارەتی بەرگریی ئێران دانی بەوەدا ناوە، سەربانی یەکێک لە کارگەکان زیانی بەرکەوتوە، بەڵام "کێشەیەکی بۆ دامودەزگا و چالاکییەکانی کۆمەڵگەکە دروست نەکردوە."
ئەو دادوەرەی دەستی لە سەپاندنی سزای سێدارە و زیندانیی دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێراندا هەبو، لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی خەڵات کرا. لە رێوڕەسمێکدا خەڵاتی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران بەخشرایە ئەبولقاسم سەڵەواتی، دادوەری بەرپرسی دۆسیەی سزای سێدارەی زۆبەی چالاکوانی سیاسی کورد و ئێران بوە ئەو دادوەرە سزای سێدارەی بەسەر شیرین عەلەم هولی چاکوانی کورد، فەرزدا کەمانگەر مامۆستا و چالاکوانی کورد و محەمەدعەلی زەمانی و زانیار مورادی دا سەپاندوە و سەرجەمیان لەسەر دەستی ئەو دادوەرە لەسێدارە دراون. سەڵەواتی کە لە ماوەی ناڕەزایەتییەکاندا زیاترین دەرکەوتنی بەهۆی سزای قورسی دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکاندا بوە سزای سێدارەی بەسەر سامان سەیدی، هونەرمەندی شاری کرماشان و محەمەد قوبادلودا سەپاندوە.
هاوڵاتی بەلایەنی کەمەوە 50 کەس لە دوو ڕووداوی گواستنەوەی جیادا لە پاکستان گیانیانلەدەستدا هەمزە ئەنجوم نەدیم یاریدەدەری بەڕێوبەری لاسبێلا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە پاسێک لە پردێک کەوتۆتە خوارەوە لە لاسبێلا کە ناوچەیەکی شاخاوییە لە باشوری پاکستان کە 44 سەرنشینی هەڵگرتبوو وتیشی، تا ئێستا تەرمی 40 کەس کە ژن و منداڵیان تێدایە دۆزراوەتەوە و چوار سەرنشینیش کە بەسەختی بریندار بوون ڕزگار کراون . ئەوەشی ڕونکردەوە هۆکاری ڕوداوەکە خێرای پاسەکە بووە کە کۆنترۆڵی لەدەستداوەو لە پردەکە کەوتۆتەخوارەوەو ڕاستەوخۆ گڕیگرتووە. ئاماژەی بەوەشدا بەهۆی ئاگرەکەوە زۆربەی ئەو جەستانەی دۆزراونەتەوە تەواو شێواون کە ناناسرێنەوە هەربۆیە دوای پشکنینی DNA دەدرێنەوە دەستی خێزانەکانیان. هاوکات لە ڕوداوێکی تردا لە هەمان ڕۆژدا بە لایەنی کەمەوە 10 خوێندکارگیانیانلەدەستداوە دوای ئەوەی بەلەمەکەیان لە باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ژێرئاوکەوت. ڕووداوەکە لە دەریاچەی بەنداوی تاند لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا ڕوویدا وبەرپرسی پۆلیسی ناوخۆ قیسمەت خان گوتی 25 خوێندکار لەسەر بەلەمەکە بوون کە خوێندکاری خوێندنگایەکی ئاینی لە باکوری ڕۆژئاوای ناوچەکە بوون ، بۆ سەیرانکردن سەردانی دەریاچەکەیان کردووە. وتیشی،ئەو 10 منداڵەی بەهۆی خنکانەوە گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 13 ساڵیدا بووە و تا ئێستا 9 منداڵی تر بێسەروشوێنن.
هاوڵاتی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، بەهۆی هێرشی سوپای ئۆکراینا بەچەکی ئەمریکی ١٤ کەس لە ڵوهانسک کوژراون و ٢٤ی دیکەیش برینداربوون. وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، دوێنێ سوپای ئۆکراینا بە بەکارهێنانی سیستەمی مووشەکهاوێژی فرەلوولەی "HIMARS"ی ئەمریکی هێرشی کردووەتە سەر نەخۆشخانەیەک لە شاری نۆڤوایدار سەربە ناوچەی ڵوهانسک و لە ئاکامدا، ١٤ کەس کوژراون و ٢٤ی دیکەیش برینداربوون. لە راگەیەندراوەکەدا ڕوسیا ئاماژە بەوەشدەکات کە هەمان رۆژ یەک لەسەر سێی ئەو ١٧ مووشەکەی لەلایەن سوپای ئۆکرایناوە ئاراستەی نۆڤۆڤیا کاهۆڤکا کراون لە ناوچەی خێرسۆن لە گۆڕەپانی نەخۆشخانەکاندا کەوتوونەتە خوارەوە. هاوکات ، ئۆکرانیا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی بە تاوانی جەنگ تۆمەتباردەکات و دەڵێت،"رژێمی کیێڤ و پشتیوانە خۆرئاواییەکانی تاوانباری جەنگن بەهۆی بە ئامانجگرتنی نەخۆشخانەکان بە ئەنقەست. نەبوونی کاردانەوەی ئەمریکا و وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لەهەمبەر ئەو پێشلێکارییانەی ئۆکراینا دەرخەری ئەوەیە کە ئەوانیش راستەوخۆ بەشدارن لەو تاوانە".
هاوڵاتی ئێران ههناردهكردنی غاز بۆ عێراق رادهگرێت و وهزیری كارهبای عێراقیش رایدهگهیهنێت، ههفتهی داهاتوو بۆ بهستنهوهی كارهبای عێراق به وڵاتانی كهنداو، لهگهڵ سعوودیه كۆدهبینهوه. وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ماوەی ١٢ رۆژە، ھەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنان بەمەبەستی چاککردنەوەی بۆری گواستنەوەی غاز، بەپێی ئەوەی لایەنی ئێرانی رایگەیاندووە، راگیراوە. راشیگەیاندووە کە بەھۆی ئەو ھەنگاوەی ئێران، ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، حەوت ھەزار و ٥٠٠ میگاوات کەمبووەتەوە کە ئەوەیش بەشێوەیەکی بەرچاو، کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بە ھاووڵاتییان دروست کردووە. باسی لەوەش کردووە کە وەزارەتی کارەبا رێوشوێنی بەپەلەی گرتووەتەبەر و لەسەر ئاستی باڵا ھەماھەنگیی لەگەڵ وەزارەتی نەوت کردووە بۆ ئەوەی بڕی زیاتر لە سووتەمەنی جێگرەوە بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دابین بکات، تا بتواندرێت کەمکردنەوەی ھەناردەکردنی غاز لەلایەن ئێرانەوە پێ قەرەبوو بکرێتەوە". ههر لهو بارهیهوه زياد عهلی فازڵ، وهزیری كارهبای عێراق به رۆژنامهی شهرقی سعوودیه رایگهیاندووه، ئێران رێژهی ههناردهكردنی غازی بۆ وێستگهكانی بهرههمهێنانی كارهبای گهیاندووهته سفر، بۆیه عێراق له ههوڵهكانی بۆ چارهسهركردنی ئهو كێشهیه له دانوستانی بهردهوامدایه و بهمهبهستی بهستنهوهی كارهبای عێراق به تۆڕی كهنداو، ههفتهی داهاتوو لهگهڵ لایهنی سعوودیه كۆدهبنهوه.
هاوڵاتی سەرۆکوەزیرانى عێراق راوێژکارێک بۆ کاروبارى دەستوورى دادەمەزرێنێت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی سەرۆکایەتییەکانی دەسەڵاتەکانى جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەریى بە مەبەستى هەموارکردنی دەستوور. ئەمڕۆ یەکشەممە نووسینگەى رۆژنامەوانیى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد،سەرۆکوەزیرانى عێراق راوێژکارێک بۆ کاروبارى دەستوورى دادەمەزرێنێت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی سەرۆکایەتییەکانی دەسەڵاتەکانى جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەریى بە مەبەستى گەڵاڵەکردنى نەخشەڕێگەیەک بۆ هەموارى دەستوور. لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، حەسەن نیعمە یاسرى، وەک راوێژکارى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ کاروبارى دەستوورى دەستنیشان کراوە. ئاماژەبەوەشدراوە، ئەو هەنگاوە بۆ جێبەجێکردنى نێوەڕۆکى بەشێک لە کارنامەى حکومەتە کە لە 27ـى تشرینى یەکەمى 2022 لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە دەنگى لەسەردراوە، ئەوەش لەبەر رۆشنایی رێککەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانە . هاوکات بۆ رێکخستنى کارى جومگەکانى دەوڵەتە کە هاوتەریب بێت لەگەڵ بڕیارەکانى پێشووى دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق و هەڵوێستەکانى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى و ویستى راى گشتى بۆ ئەنجامدانى ئەو هەموارە دەستوورییانە.
هاوڵاتی دوای ئەوەی رۆژی 27ی ئەم مانگە سەلام عەبدوڵا، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەهۆکاری "نەوەستان لە بازگەیەکی ئاسایش" لە سنوری ئیدارەی راپەڕین دەستگیرکرا، ئەمڕۆ یەکشەممە ناوبراو لەلایەن دادگاوە بە کەفالەت ئازاد کرا. بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنیوس ئێوارەى رۆژی چوار شەممە لەکاتى گەڕانەوەى لە بناری قەندیل لە لایەن ئاسایشی ڕانیەوە سەلام عەبدوڵا هاوسەرۆکى تەڤگەری ئازادی دەستگیرکرا، هاوکات ئاسایشی ڕانیە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئەوەبووە کە لە بازگەى ئاسایش ئۆتۆمبێلەکەى نەوەستاندووە بۆیە دەستگیریان کردوە. هەروەها ئەمرۆدوای ئازادکردنی سەلام عەبدوڵا، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووە، دوای چوار ڕۆژ مانەوە لە زیندان ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشەوە ئازاد کراوە، بەڵام ئامادە نەبوو هیچ لەسەر دەستگیرکردنەکەى ئاشکرا بکات و ئامادەش نەبوو لێدوان بدات. وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕینیش لەسەر دەستگیرکردنەکەی ڕایگەیاندووە، " دەستگیرکردنی ئەو کەسە هیچ پەیوەندییەکی بەهۆکاری سیاسییەوە نەبوە و ئەمڕۆش دوای ئەوەی دادوەر دۆسییەکەی بینی، بڕیاری بە کەفالەت ئازادکردنی دەرکرد و لەئێستادا ئازاد کراوە." جێگەیباسە،تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ساڵی 2014 دامەزراوە و مۆڵەتی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەرگرتوە. پارتەکە بەشێوەی سیستمی هاوسەرۆکی بەڕێوەدەبرێت و هەریەکە لە تارا حسێن و سەلام عەبدوڵا هاوسەرۆکی گشتیی پارتەکەن.
هاوڵاتی سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراق رایدەگەیەنێت بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان پێچەوانەی ماددەی 27 لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی دەوڵەت و ماددەی 80ی دەستور بوە، بۆیە بڕیارەکەیان هەڵوەشاندوەتەوە. دادوەر جاسم محەمەد عبود، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سۆمەریەنیوز ڕایگەیاند، بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان پێچەوانەی ماددەی 27 لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی دەوڵەت و ماددەی 80ی دەستور بوە، بۆیە بڕیارەکەیان هەڵوەشاندوەتەوە و حکومەت بەبێ یاسا ناتوانێت بودجە خەرج بکات. ئەوەشی ڕونکردەوە، سەبارەت بەبڕیاری ژمارە 6ـی ساڵی 2019ش کە دادگای فیدڕاڵی بەنایاسایی داناوە، پەیوەستە بەوەی کە هەر پارەیەک تەرخانبکرێت ئەگەر لە یاسای بودجەدا بونی نەبێت، پێچەوانەی یاسایە. بەسی لەوەشکرد، بەگوێرەی ماددەی 27یش لە بەڕێوەبردنی دارایی دەوڵەت دەبێت تەواوی شایستە داراییەکان و قەرزەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە 2004 ەوە تاوەکو 2020 پاکتاو بکرێن. سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراق دەڵێت، بەگوێرەی یاسای بودجە و بەڕێوەبردنی دارایی دەوڵەت، دادگای فیدڕاڵی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ خەرجکردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان پێچەوانەی دەستورە.
بانکى ناوەندى عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگهیاند، "بڕیاردرا بانکە حکومییەکانی وهك ڕافیدەین، ڕەشید و بانکی بازرگانی عێراق (TBI) فراوان بکرێن بە فراوانکردنی شوێنەکانی فرۆشتنی دۆلاری کاش بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی وڵات (بەغدا - بەسرە - نەجەف - هەولێر - سلێمانی)". "وەرگرتنی داواکارییەکان لە بەیانیان و ئێواراندا دهبێت، بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زیاتر لە گەشتیاران لەخۆبگرێت". له راگهیهندراوهكهدا ئاماژەبەوە کراوه، "فرۆشتنی دۆلاری نەختینەیی ئەو گەشتیارانە دەگرێتەوە کە لە ڕێگەی دەروازە سنورییە وشکانییەکانەوە دهچنه دهرهوه، دوای پێشکەشکردنی مەرجەکانی گەشتکردن کە پێکدێن کە (ڤیزا یان مۆڵەتی دەرچونی ئۆتۆمبێل)". نیشانەکردن بانکی ناوەندی جێی ئاماژەیە، بەهۆی دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، بانکی ناوەندی عێراق ناوەناوە بڕیار و ڕێنمایی نوێ دەردەکات بۆ بەرزکردنەوە و جێگیرکردنی نرخی دۆلار.
هاوڵاتی نرخی تابلویەکی هاکان یاشار نیگارکێشی کورد کە لە نەرویچ دەژی گەیشتە حەوت هەزار و ٥٠٠ دۆلار کە بۆ پشتگیریکردنی دارایی بۆ هەدەپە خستوویەتیە مەزادێکی کراوەوە. دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەدژی بڕینی بودجەکەی لەلایەن دادگای دەستووریەوە، کەمپەینێکی بەناوی ' گەلەکەمان گەنجینەی ئێمەیە' راگەیاند، هاکان یاشار نیگارکێشی کورد کە لە نەرویچ دەژی بۆ پشتگیریکردنی دارایی بۆ هەدەپە، تابلویەکی خۆی خستە مەزادێکی کراوەوە. نرخی تابلوکە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی. تابلۆکە کە لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان نمایشکراوە، بووەتە جێی سەرنجی هاوڵاتیان. چەند رۆژ لەمەوبەریش باش دەمیرتاش هاوسەرۆکی سەلاحەدین دمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، سەردانی پێشانگای هاکان یاشاری کردبوو و ئەم تابلویەی پەسەند کردبوو و بۆیەش هاکان یاشار تابلوکەی بۆ پشتگیریکردن لە هەدەپە خستە مەزادەوە.
ئەمریکا رێوشوێنی نوێ بۆ توندکردنەوەی سزاکانی سەر روسیا دەگرێتەبەر بۆ ئەو مەبەستەش بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی سەردانی تورکیا و ژمارەیەک وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. بەپێی هەواڵی میدیا ئەمریکییەکان، لە هەفتەی داهاتودا بەرپرسی سزاکان لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەردانی چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و تورکیا یەکەم وێستگەی سەردانەکەی دەبێت. ئاماژە بەوەشکراوە؛ ئەمریکا دەیەوێت هۆشداریی بداتە ئەو وڵاتانەی کە بانگەشەی ئەوەیان کردوە مامەڵەی هاوسەنگ لەگەڵ روسیا دەکەن و بە پێی ئامارەکانیش هاوڵاتییان و بازرگانانی روسیە زیاترین خانوبەرەیان لە تورکیا کرێوە. واشنتتۆن ئامانجی ئەوەیە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگادار بکاتەوە کە ئەگەر لەروی دارایی و بازرگانییەوە پشتیوانیی روسیا بکەن، ئەوا لە هەر مامەڵەیەکی بازرگانیی لەگەڵ ولاتانی پیشەسازیی جیهان ناسراو (جی 7) قەدەغە دەکرێن. لە ئامارەکاندا دەرکەوتوە؛ تورکیا لە سێ مانگدا بڕی دو ملیارد دۆلار کاڵای بۆ روسیا هەناردە کردوە کە بەراورد بە رابردو 30٪ زیادی کردوە. بڵاوبونەوەی هەواڵەکە لە کاتێکدایە تورکیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاترین پەیوەندیی بازرگانیی لەگەڵ روسیا هەیە و هاوکات ئەندامی ناتۆ و بە هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەکە لەقەڵەم دەدریت.
بەشی پێشبینی کەشناسی هەرێمی کوردستان ، باردۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕاگەیاند. کەشناسی دەڵێت:کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست لە ئێستادا رووى لە ناوچەکەمان کردووە، بارانبارین و بەفربارین لەسەر ناوچەکەمان دەبارێت، ئەم شەپۆلە تا رۆژى پێنجشەممە لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت. باس لەوەش دەکات، کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای ناوەڕاست کە بارستە هەوایەکى سارد یاوەرى دەکات لە ماوەى رۆژانى سێشەممە و چوارشەممە کاریگەرى ئەم بارستە هەوایە زیاتر دەبێت و پلەکانى گەرما زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەکات، هەر لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە بارانبارین لەکاتى جیا جیا دەبارێت، چڕترین ماوەى دابارین لە رۆژى سێشەممە و چوارشەممە دەبێت. لە درێژەدا کەشناسی ڕونیکردۆتەوە ، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات هەورى تەواو دەبێت، لە هەندێک ناوچە ئەگەرى نمە باران هەیە، لەگەڵ کەمێک بەفر بارین لە سەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان دەبێت، ئەمڕۆ تا رادەیەک کەش جێگیرە. کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی ئاماژەی داوە، سبەی دووشەممە ئاسمان هەورى دەبێت، لەگەڵ بارانبارین لە تەواوى ناوچەکەمان، بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، ئاستى دابارین لە دواى نیوەرۆ و ئێوارەدا زیاتر دەبێت، لە شەودا هەندێک جار لێزمە باران دەبێت. لەکۆتایدا ،کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستۆتەڕوو: هەولێر: 12 پلەى سیلیزى سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى دهۆک: 10 پلەى سیلیزى کەرکووک: 14 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 10 پلەى سیلیزى زاخۆ: 9 پلەى سیلیزى سۆران: 4 پلەى سیلیزى گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى
ئێران هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر ناوەندێکی وەزارەتی بەرگیی پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت هێرشەکەی پوچەڵ کراوەتەوە. وەزارەتی بەرگریی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا هێرشی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەواقنی بۆ سەر کارگەیەکی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی لە شاری ئەسفەهان پشتراستکردەوە و رایگەیاند دوو لەو فڕۆکەوانەیان تێکشاندوە. شەوی شەمەی ڕابردو (28/1/2023) کارگەیەکی چەک و تەقەمەنی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئێران لە شاری ئەسفەهان کرایە ئامانجی سێ درۆن و دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لەو شارە بیسترا. وەزارەتی بەرگریی ئێران ئاماژەی بەوەکردوە یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە کارگەکە تەقیوەتەوە و دوو فڕۆکەشیان لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی کراونەتە ئامانج و تێکشکێنراون. وەزارەتی بەرگریی ئێران هیچ گروپ یان وڵاتێکی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار نەکردوە بەڵام لە بەشێک لە میدیاکانی جیهاندا وابڵاو کراوەتەوە کە ئیسرائیل هێرشەکەی ئەنجام دابێت.
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەی خۆی لە رۆژهەلاتی کوردستان گەیشتە زیاتر لە 800 کەس و بەرپرسێکیش رایگەیاند لانیکەم زیان بە 70 گوندی ئەو ناوچەیە گەیشتوە. محەمەد سادق موعتەمیدیان، پارێزگاری ورمێ رایگەیاند؛ لە بومەلەزەکەی شەوی رابردوی خۆی سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 20 بۆ 50٪ی خانوەکانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە زیانیان پێگەیشتوە . سەرچاوەکانی هەواڵ تا ئێستا برینداربونی 816 کەسیان بڵاو کردوەتەوە و پێدەچێت ئاماری قوربانییان بەرز ببێتەوە. شەوی شەممە کاتژمێر نۆ و 45 خولەک بە کاتی ئێران بومەلەزەیەک بە گوڕی (5.9) بە پلەی ریختەر شاری خۆی و گوندەکانی ئەو ناوچەیەی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و بومەلەزەکە تا 113 کیۆمەتر لە دوری ورمێ هەستی پێکراوە.
هاوڵاتی بەرپرسی باڵای سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە گەشتێکیدا بۆ تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەفتەی داهاتوو ئەو وڵاتانە ئاگادار دەکاتەوە کە دەستگەیشتن بە بازاڕەکانی جی 7 لە دەست بدەن ئەگەر بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیا قەدەغەکراوەکانی روسیا بکەن . ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، برایان نێلسۆن بەرپرسی باڵای سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەفتەی داهاتووبەرەو عومان و ئیمارات و تورکیا گەشت دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومی ئەو وڵاتانە کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی دووپاتی بکاتەوە کە واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی سزاکانی بە توندی بەسە ڕوسیاداوئاگاداریان دەکاتەوە دەکرێت ئەو وڵاتانە بازاڕی ئەمریکا لە دەستبەن ئەگەر هاتوو مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیای قەدەغەکراوی روسیدا ئەنجامبدەن. لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، ئامانج لەم گەشتە ی نێڵسۆن هەوڵدانی ئەمریکایە بۆ ڕێگەگرتن لە ڕوسیا لە دەرچوون لەو سزایانەی دراوە بەسەریدا بەهۆی ئەو جەنگەی بەرامبەر ئۆکرانیا هەڵیگیرسانووە . هاوکات ئەم گەشتە نوێترین سەردانی بەرپرسێکی باڵای گەنجینەیی ئەمریکایە بۆ تورکیا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سزاکان، دوای زنجیرە ئاگادارکردنەوەکانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن بەرپرسانەوە،دوای ئەوەی واشنتۆن فشاری خستە سەر ئەنقەرە بۆ دڵنیابوون لە سەپاندنی بەربەستەکانی ئەمریکا لەسەر ڕوسیا. نێلسۆن ڕۆژی 2-3ی شوبات سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و ناوەندی دارایی ئەستەنبوڵ دەکات و بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، ئەو بازرگان و بانکەکان ئاگادار دەکاتەوە کە دەبێت خۆیان بەدوور بگرن لە مامەڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی تەکنەلۆجیای دووانی شاراوە، کە لە کۆتاییدا دەکرێت لەلایەن سوپای ڕووسیاوە بەکاربهێنرێت. لەسەر سەردانەکەشی بۆ ئیمارات نێلسۆن بە ڕۆیتەرزی وتووە، باس لە خراپ یان لاواز پابەندبونی ئەو وڵاتە دەکات لە سەپاندنی سزاکاندا .
