ئەمریکا رێوشوێنی نوێ بۆ توندکردنەوەی سزاکانی سەر روسیا دەگرێتەبەر بۆ ئەو مەبەستەش بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی سەردانی تورکیا و ژمارەیەک وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. بەپێی هەواڵی میدیا ئەمریکییەکان، لە هەفتەی داهاتودا بەرپرسی سزاکان لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەردانی چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و تورکیا یەکەم وێستگەی سەردانەکەی دەبێت. ئاماژە بەوەشکراوە؛ ئەمریکا دەیەوێت هۆشداریی بداتە ئەو وڵاتانەی کە بانگەشەی ئەوەیان کردوە مامەڵەی هاوسەنگ لەگەڵ روسیا دەکەن و بە پێی ئامارەکانیش هاوڵاتییان و بازرگانانی روسیە زیاترین خانوبەرەیان لە تورکیا کرێوە. واشنتتۆن  ئامانجی ئەوەیە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگادار بکاتەوە کە ئەگەر لەروی دارایی و بازرگانییەوە پشتیوانیی روسیا بکەن، ئەوا لە هەر مامەڵەیەکی بازرگانیی لەگەڵ ولاتانی  پیشەسازیی جیهان ناسراو (جی 7) قەدەغە دەکرێن. لە ئامارەکاندا دەرکەوتوە؛ تورکیا لە سێ مانگدا بڕی دو ملیارد دۆلار کاڵای بۆ روسیا هەناردە کردوە کە بەراورد بە رابردو 30٪ زیادی کردوە. بڵاوبونەوەی هەواڵەکە لە کاتێکدایە تورکیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاترین پەیوەندیی بازرگانیی لەگەڵ روسیا هەیە و هاوکات ئەندامی ناتۆ و بە هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەکە لەقەڵەم دەدریت.

بەشی پێشبینی کەشناسی هەرێمی کوردستان ،  باردۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕاگەیاند. کەشناسی دەڵێت:کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست لە ئێستادا رووى لە  ناوچەکەمان کردووە، بارانبارین و بەفربارین لەسەر ناوچەکەمان دەبارێت، ئەم شەپۆلە تا رۆژى پێنجشەممە لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت. باس لەوەش دەکات، کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای ناوەڕاست کە بارستە هەوایەکى سارد یاوەرى دەکات لە  ماوەى رۆژانى سێشەممە و چوارشەممە کاریگەرى ئەم بارستە هەوایە زیاتر دەبێت و پلەکانى گەرما زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەکات، هەر لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە بارانبارین لەکاتى جیا جیا دەبارێت، چڕترین ماوەى دابارین لە رۆژى سێشەممە و چوارشەممە دەبێت. لە درێژەدا کەشناسی ڕونیکردۆتەوە ، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت و  هەندێک کات هەورى تەواو دەبێت، لە هەندێک ناوچە ئەگەرى نمە باران هەیە، لەگەڵ کەمێک بەفر بارین لە سەر لووتکەى شاخە بەرزەکان  و ناوچە سنوورییەکان  دەبێت، ئەمڕۆ تا رادەیەک کەش جێگیرە. کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی ئاماژەی داوە، سبەی دووشەممە ئاسمان هەورى  دەبێت، لەگەڵ بارانبارین لە تەواوى ناوچەکەمان، بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، ئاستى دابارین لە دواى نیوەرۆ  و ئێوارەدا زیاتر دەبێت، لە شەودا هەندێک جار لێزمە باران دەبێت. لەکۆتایدا ،کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستۆتەڕوو: هەولێر:  12 پلەى سیلیزى سلێمانی: 10  پلەى سیلیزى دهۆک:  10 پلەى سیلیزى کەرکووک: 14 پلەى سیلیزى هەڵەبجە:  10 پلەى سیلیزى زاخۆ:  9 پلەى سیلیزى سۆران:  4 پلەى سیلیزى گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى

ئێران هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر ناوەندێکی وەزارەتی بەرگیی پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت هێرشەکەی پوچەڵ کراوەتەوە. وەزارەتی بەرگریی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا هێرشی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەواقنی بۆ سەر کارگەیەکی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی لە شاری ئەسفەهان پشتراستکردەوە و رایگەیاند دوو لەو فڕۆکەوانەیان تێکشاندوە. شەوی شەمەی ڕابردو (28/1/2023) کارگەیەکی چەک و تەقەمەنی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئێران لە شاری ئەسفەهان کرایە ئامانجی سێ درۆن و دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لەو شارە بیسترا.  وەزارەتی بەرگریی ئێران ئاماژەی بەوەکردوە یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە کارگەکە تەقیوەتەوە و دوو فڕۆکەشیان لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی کراونەتە ئامانج و تێکشکێنراون. وەزارەتی بەرگریی ئێران هیچ گروپ یان وڵاتێکی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار نەکردوە بەڵام لە بەشێک لە میدیاکانی جیهاندا وابڵاو کراوەتەوە کە ئیسرائیل هێرشەکەی ئەنجام دابێت.    

ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەی خۆی لە رۆژهەلاتی کوردستان گەیشتە زیاتر لە 800 کەس و بەرپرسێکیش رایگەیاند لانیکەم زیان بە 70 گوندی ئەو ناوچەیە گەیشتوە. محەمەد سادق موعتەمیدیان، پارێزگاری ورمێ رایگەیاند؛ لە بومەلەزەکەی شەوی رابردوی خۆی سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 20 بۆ 50٪ی خانوەکانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە زیانیان پێگەیشتوە . سەرچاوەکانی هەواڵ تا ئێستا برینداربونی 816 کەسیان بڵاو کردوەتەوە و پێدەچێت ئاماری قوربانییان بەرز ببێتەوە. شەوی شەممە کاتژمێر نۆ و 45 خولەک بە کاتی ئێران بومەلەزەیەک بە گوڕی (5.9) بە پلەی ریختەر شاری خۆی و گوندەکانی ئەو ناوچەیەی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و بومەلەزەکە تا 113 کیۆمەتر لە دوری ورمێ هەستی پێکراوە.

هاوڵاتی بەرپرسی باڵای سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە گەشتێکیدا بۆ تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەفتەی داهاتوو ئەو وڵاتانە  ئاگادار دەکاتەوە کە  دەستگەیشتن بە بازاڕەکانی جی 7 لە دەست بدەن ئەگەر بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیا قەدەغەکراوەکانی روسیا بکەن . ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، برایان نێلسۆن  بەرپرسی باڵای سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەفتەی داهاتووبەرەو عومان و ئیمارات و تورکیا گەشت دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومی ئەو وڵاتانە کۆدەبێتەوە  بۆ ئەوەی دووپاتی بکاتەوە کە واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی سزاکانی بە توندی بەسە ڕوسیاداوئاگاداریان دەکاتەوە دەکرێت ئەو وڵاتانە  بازاڕی ئەمریکا لە دەستبەن ئەگەر هاتوو مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیای قەدەغەکراوی روسیدا ئەنجامبدەن. لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، ئامانج لەم گەشتە ی نێڵسۆن هەوڵدانی ئەمریکایە بۆ ڕێگەگرتن لە ڕوسیا لە دەرچوون لەو سزایانەی دراوە بەسەریدا بەهۆی ئەو جەنگەی بەرامبەر ئۆکرانیا هەڵیگیرسانووە .  هاوکات ئەم گەشتە نوێترین سەردانی بەرپرسێکی باڵای گەنجینەیی ئەمریکایە بۆ تورکیا  بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سزاکان، دوای زنجیرە ئاگادارکردنەوەکانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن بەرپرسانەوە،دوای ئەوەی  واشنتۆن فشاری خستە سەر ئەنقەرە بۆ دڵنیابوون لە سەپاندنی بەربەستەکانی ئەمریکا لەسەر ڕوسیا. نێلسۆن ڕۆژی 2-3ی شوبات سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و ناوەندی دارایی ئەستەنبوڵ دەکات و  بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، ئەو بازرگان و بانکەکان ئاگادار دەکاتەوە کە دەبێت خۆیان بەدوور بگرن لە مامەڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی تەکنەلۆجیای دووانی شاراوە، کە لە کۆتاییدا دەکرێت لەلایەن سوپای ڕووسیاوە بەکاربهێنرێت. لەسەر سەردانەکەشی بۆ ئیمارات نێلسۆن بە ڕۆیتەرزی وتووە، باس لە خراپ یان لاواز پابەندبونی ئەو وڵاتە دەکات لە سەپاندنی سزاکاندا .

هاوڵاتی لە شاری خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.8 پلەی رێختەر روویدا و هەمان بوومەلەرزە لە وانی باکووری کوردستان هەستی پێکرا.  ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەوروپا و دەریای ناوەراست بڵاویکردەوە، کاتژمێر 9 و 15 خوولەکی ئەمشەو ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.8 پلەی رێختەر لەنزیک شاری خۆی لە ورمێ روویداوە. چەقی بوومەلەرزەکە حەوت کیلۆمەتری ژێر زەوی بووە و لە 23 کیلۆمەتر باشووری رۆژهەڵاتی شاری خۆی و 94 کلیۆمەتر باکووری ورمێ روویداوە. هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە رانەگەیه‌ندراوه‌. هاوکات بوومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان راستەوخۆ کاریگەریی کردووەتە سەر شارۆچکەی ئێلباک لە پارێزگای وان کە تەنیا 44.8 کیلۆمەتر لە شاری خۆی دوورە. هەمان ئەو بوومەلەرزەیە لە ناوەندی پارێزگای وان و شارۆچکەکانی شاخ، وێستان، پایزان، قەلقەلیا، بێگر، ئەردیش و ئارتەمێتان و لە پارێزگای جۆلەمێرگ-یش هەستی پێکراوە.    

هاوڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سه‌ڵاحه‌دین ڕایگه‌یاند، به‌هۆی شكاندنی كه‌للـه‌سه‌ری خوێندكارێك و لێدان به‌ ئه‌ڵقه‌كه‌ی ده‌ستی، له‌یه‌كێك له‌گونده‌كانی سنوری قه‌زای دوجه‌یل مامۆستایه‌ك له‌كاره‌كه‌ی دورخرایه‌وه‌.  ئه‌مه‌جد ته‌لمس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سه‌ڵاحه‌دین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌ك به‌ئه‌ڵقه‌كه‌ی ده‌ستی له‌ سه‌ری خوێندكارێكیدا به‌ناوی زیاد حسێن یاسین له‌ پۆلی سێیه‌می بنه‌ڕه‌تی، بڕیارماندا ئه‌و مامۆستایه‌ دوربخه‌ینه‌وه‌ و رێگه‌ نه‌ده‌ین جارێكی دیكه‌ وانه‌ بڵێته‌وه‌.  وتیشی،لەماوەی سێ ڕۆژدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا دەکەین بۆڕای گشتی. هاوکات پێشتر ڤیدیۆیه‌ك له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان لەمبارەیەوە بڵاوکرایەوە مامۆستاکە، به‌ ئه‌ڵقه‌كه‌ی په‌نجه‌ی له‌سه‌ری خوێندكاره‌كه‌یداوه‌ و كونی كردوه‌، دواتریش به‌په‌له‌ گواستویانه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست. وێنەکە هەستیارە ....    

ئەگەرچی خۆپیشاندانی سەر شەقامەکان لە رۆژهەڵات و ئێران بەدی ناکرێت بەڵام ناڕەزایەتییەکان 134 رۆژە بەردەوامە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی حاشا لەوە ناکەن کە خۆپیشاندانەکان هاوشێوەی ئاگری بن خۆڵەمێشە و سەر هەڵدەداتەوە، دەستگیرکردن گەنجان لە رۆژهەڵات و کوشتنی خەڵک لە بەلوچستان کۆتایی نەهاتوە و کەشی سەربازیی سەپێنراو لە جوانڕۆ و بۆکان و سنە توندتر بوەتەوە. کوشتن و دەستگیرکردن لە رۆژهەڵات و بەلوچستان لە شارەکانی قوروە و سنە و ئیلام ژمارەیەک گەنجی دیکە دەستگیرکران و چوار زیندانیی کورد کە لە ناڕەزایەتییەکانی پارێزگای ئیلام دەستگیرکران بەهۆی دۆخی خراپیان لە زیندان منیان لە خواردن گرت. سەرچاوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە تا ئێستاش دۆخی توندی سەربازیی بەسەر شارەکانی جوانڕۆ و بۆکان و سنەدا سەپێنراوە و دەیان بازگە لە نێوان رێگا سەرەکییەکانی شارەکانی رۆژهەڵات دانراوە کە تەنانەت مۆبایلی خەڵك و گەشتیاران لەو بازگانە چاودێریی دەکرێن و دەپشکێنرێن. نازیلا مەعروفیان، کچە رۆژنامەوانی کورد بە بێ ئامادەبونی خۆی لەبەردەم دادگا سزای دوو ساڵ زیندانیی و 15 ملیۆن قەرەبوی بەسەردا سەپێنرا و بۆ ماوەی پێنج ساڵ گەشتی بۆ دەرەوە لێ قەدەغەکرا. ئەو رۆژنامەوانە بەهۆی بڵاوکردنەوەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینیی دەستبەسەرکرا و دواتر تۆمەتی هەوڵدان بۆ بانگەشە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی درایە پاڵی. سەرچاوەکانی هەواڵی بەلوچستان بڵاویان کردوەتەوە رۆژی هەینی دەیان کەس کە ویستویانە بەشداریی لە نوێژی هەینی مزگەوتی مەککی لە شاری زاهیدان بکەن بە دەستی ئەو هێزە ئەمنییانەی جلی مەدەنیان پۆشیوە دەستگیرکراون و ریش سپییەکی ناوچەکە بەناوی خوداڕەحم کوژراوە. دوێنێ 17یەمین هەینی ناڕەزایەتییەکانی شاری زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە کەشێکی ئەمنی و سەربازیدا بەڕێوەچو و سەرەڕای هەمو رێگرییەکان خۆپیشاندان کرا و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانیش بە تەقەکردن و غازی فرمێسکڕێژ بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد. ئاماری کوشتن و سێدارە بە پێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانى رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لانیکەم 488 کەس کوژراون و 107 کەس لە دەستگیرکراوانیش مەترسیی لەسێدارەدانیان لە سەرە کە 19 کەسیان کوردن.  ئەو ریکخراوەیە کوژرانی 64 منداڵ و 39 ژن لە خۆپیشاندانەکانی پشتڕاست کردوەتەوە و ئاماژەی بەوەش کردوە زۆرترین ئاماری کوژراوەکانیش لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان، ورمێ ، سنە و تاران بوە. هاوکات هەر ئەو رێکخراوەیە بڵاوی کردوەتەوە؛ لە دەستپێکی ساڵی نوێی بە ئامانجی چاوترسێنکردن و بڵاوکردنەوە ترس و تۆقاندن خەڵک جگە لە چوار دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکان زیاتر لە 50 کەسی دیکە لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە لەسێدارە دراون. ئەو رێکخراوەیە ئاشکرای کردوە؛ لە 26 رۆژی دەستپێکی ساڵی 2023 لانیکەم سزای سێدارەی 55 کەس جێبەجێکراوە. مافی مرۆڤی ئێران رونی کردوەتەوە 37 کەس لەوانەی کە لەسێدارەدراون تۆمەتی بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکانیان لەسەر بوە. بە پێی ئامارەکان لە 21 رۆژی ئەمساڵدا لانیکەم نۆ کەسی کورد بە تۆمەتیی کوشتنی بە ئەنقەست و بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەر لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراوەن. ئەمریکا رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران رەت دەکاتەوە بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی رایگەیاند؛ هیچ گۆڕانکاری و پێشکەوتنێک لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران روی نەداوە و سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت رێگایەی دیکە دژی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی تاران بگیرێتەبەر. جۆن کیربی، وتەبێژ و رێکخەری پەیوەندییەکانی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا بە گۆڤاری (نیوزویک)ی راگەیاندوە؛ ئیدارەی ئێستای ئەمریکا هیچ چاوەڕوانییەکی لە رێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 نەماوە و دەیەوێت هەنگاوێکی بەدیل بگرێتەبەر بەرامبەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران. کیربی جەختی لەوە کردوەتەوە؛ ئەمریکا بە هیچ شێویەک لە ئێستادا کار بۆ زیندوکردنەوە یان چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ناکات بەڵام واشنتۆن بۆ رێگریی لە ئێران بە ئامانجی گەیشتن بە چەکی ئەتۆمیی هەمو هەوڵێک دەدات. "ناڕەزایەتییەکان ئاگری بن خۆڵەمێشە" کەسایەتی و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداریی دەدەن لە دۆخی وڵاتەکە و سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتییەکان. محەمەدڕەزا باهونەر، ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند؛ گەندەڵی و ناکارامەیی و گوێ نەگرتن لە قسەی خەڵک راستییەکانی ناو سیستمی دەسەڵاتن و هەر ئەوانەش هۆکارێک دەبن بۆ سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتییەکان باهونەر وتویەتی: پێچەوانەی بۆچونی بەرپرسان ناڕەزایەتییەکان کۆتاییان نەهاتوە و هاوشێوەی ئاگری بن خۆڵەمێشە بۆیە بیانویەک بەسە بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو ناڕەزایەتییانە. لە لایەکی دیکەوە سەیدحەسەن خومەینی، نەوەی روحەڵڵا خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی لە ئێران رایگەیاند؛ دۆخی وڵاتەکە باش نییە و نابێت بە هەر نرخێک دەسەڵات بپارێزرێت و پشتیوانیی لێبکرێت. خومەینی لە کۆتایی لێدوانەکەیدا جەختی لەوە کردوەتەوە دەسەڵاتی ئێستای کۆماری ئیسلامی کێشە و کەموکوڕیی زۆرە و نابێت خەڵک بێهیوا بکرێت.

هاوڵاتی پۆلیسی ئیسرائیل پەوەست بەو هێرشە چەکدارییەی لە ئۆرشەلیم-قودس کوژرانی حەوت کەسی لێکەوتبووەوە، ٤٢ فەڵەستینی ده‌ستگیرکرد. دوای ئەوەی رۆژی هەینی، 27ـی کانوونی دووەمی 2023، پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشێکی "تیرۆریستی کراوەتەسەر پەرستگەی جووەکان لە رۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم" و تیایدا حەوت کەس کوژران ، ئەمڕۆ شەممە،گوتەبێژی پۆلیسی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان بە هێرشە چەکدارییەکەی قودسی رۆژهەڵات هەبووە، ئەنجام داوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ٤٢ کەس دەستگیر کراون کە باوەڕدەکرێت تیوەگلاون لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە، هاوکات بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی له‌باره‌ی پڕۆسەی لێکۆڵینەوەکان قەدەغە کراوە. هەروەها ناسنامەی ئەنجامدەری هێرشەکەش ئاشکرا کراوە کە ، ناوی خه‌یری عه‌لقه‌م تەمەن ٢١ ساڵبووە و دانیشتووی گەڕەکی تور بووە. جێگەیباسە ئەو گەڕەکەی کە هێرشەکەی تێدا کرا، ناوی نیڤی یاکۆڤە و لە ساڵی 1967 دوای شەڕی شەش رۆژەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین، خراوەتە سەر خاکی ئیسرائیل.

هاوڵاتی وانەبێژانی بەردەڕەش داوای پێدانی شایستە داراییەکانیان دەکەن و دەڵێن هێشتا موچەی مانگی دوانزەی ساڵی پاریان وەرنەگرتووە.  عائیشە عەزیز ئیبراهیم، وانەبێژ لەسنوری پەروەردەی بەردەڕەش بە هاوڵاتی ی وت"نزیکدەبینەوە لەمانگی شوبات تا ئێستا مووچەی مانگی12ی ساڵی2022مان ورنەگرتووە ، هەر دەڵێن ئەم حەفتەیە نا حەفتەیەکی تر دابەش دەکرێت و هیچ دیارنیە". وتیشی،"بەڕاستی ستەمێکی گەورە لە وانەبێژان دەکرێت ئەمە لەکاتێکدایە ئێستا دۆخی هەرێم لەرووی دارایییەوە باشە، بۆ ئێمەش جێگای پرسیارە کە بۆچی ئەوەندە مووچەکەمان دوا ئەکەوێت". هەروەها عەلی رەئوف، نوێنەری وانەبێژان لەهەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی ی وت" لەکۆی 38 پەروەردە لەهەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی،دهۆک تەنها پەروەردەی رۆژهەڵات ورۆژئاوا لەسەنتەری دهۆک لەگەڵ پەروەردەی کۆیە شایستەداراییەکانی مانگی 12ی وەرگرتووە ئەوانەی تر هەموویان ماون." ڕاشیگەیاند،" بەرپرسانی بانک بە ئێمەیان ووتووە پارە نیە لەبانکەکان بۆیە شایستە داراییەکانی وانەبێژان دواکەوتووە". جێگەیباسە لە هەرێمی کوردستان ژمارەی وانەبێژان 35هەزار و509وانەبێژە، هاوکات 27ی کانونی یەکەمی 2022 حکومەتی عیراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیارەکەش ئەو وانەبێژانە دەگرێتەوە لە خزمەتیان دوو ساڵ یان زیاترە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام کێشەی نەبوونی بودجەی پێویست ودابیننەکردنی شایستە داراییەکانیان هەیە.

بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی رایگەیاند؛ هیچ گۆڕانکاری و پێشکەوتنێک لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران روی نەداوە و سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت رێگایەی دیکە دژی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی تاران بگیرێتەبەر.   جۆن کیربی، وتەبێژ و رێکخەری پەیوەندییەکانی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا بە گۆڤاری (نیوزویک)ی راگەیاندوە؛ ئیدارەی ئێستای ئەمریکا هیچ چاوەڕوانییەکی لە رێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 نەماوە و دەیەوێت هەنگاوێکی بەدیل بگرێتەبەر بەرامبەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران. کیربی جەختی لەوە کردوەتەوە؛ ئەمریکا بە هیچ شێویەک لە ئێستادا کار بۆ زیندوکردنەوە یان چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ناکات بەڵام واشنتۆن بۆ رێگریی لە ئێران بە ئامانجی گەیشتن بە چەکی ئەتۆمیی هەمو هەوڵێک دەدات. رێکخەری پەیوەندییەکانی ئاسایشی نیشتیمانیی لە کۆشکی سپی وتوشیەتی: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بڕوای وایە لە رێگەی دیپلۆماسی و هەنگاوی ئاشتیانە ریگریی لە ئێران بکرێت بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمیی بەڵام هاوکات جەختی لەوە کردوەتەوە لە ئەگەری شکستی هەنگاوی ئاشتیانە ئەوا واشنتۆن توانای هەیە بە شێوازی دیکە رێگریی لە تاران بکات. لە لایەکی دیکەوە گۆڤاری نیوزویک لە زاری ئەمیرسەعید ئیرەوانی، نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوەیەکگرتوەکان بڵاوی کردوەتەوە کە تاران ئامادە بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی و تەنها مەرجی سەرەکیشی نەمانی سزا و گەمارۆکانە لەسەر ئێران. زیاتر لە دوو مانگە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئامانجی ئێستای ئیدارەی وڵاتەکەیان پشتیوانییە لە ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆی ئێران و هیچ هەنگاوێکیان بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی نەناوە بەڵام میدیاکانی سەر بە دەسەڵاتی ئێران باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا بە بەردەوامی پەیام ئاڕاستەی تاران دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان بە ئامانجی چالاک کردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی. پێشبینیی دەکرێت بە جەختکردنەوەی ئەمریکا لە جێگرەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی جارێکی دیکە پێگەی نێودەوڵەتیی ئێران لاوازتر بێت بە تایبەت کە پێشتر رۆژنامەی واشنتۆن پۆست و نیویۆرک تایمز بڵاویان کردبوەوە کە کۆشکی سپی بەرپرسانی ئاسایشی و سەربازیی وڵاتەکەی راسپاردوە بۆ تاوتوێکردنی بژاردەی سەربازیی دژی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران.

کەسایەتی و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداریی دەدەن لە دۆخی وڵاتەکە و سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتییەکان. محەمەدڕەزا باهونەر، ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند؛ گەندەڵی و ناکارامەیی و گوێ نەگرتن بۆ خەڵک، راستییەکانی ناو سیستمی دەسەڵاتن و هەر ئەوانەش هۆکارێک دەبن بۆ سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتییەکان. باهونەر وتویەتی: پێچەوانەی بۆچونی بەرپرسان ناڕەزایەتییەکان کۆتاییان نەهاتوە و هاوشێوەی ئاگری بن خۆڵەمێشە بۆیە بیانویەک بەسە بۆ سەرهەڵدانەوەی ئەو ناڕەزایەتییانە. لە لایەکی دیکەوە سەیدحەسەن خومەینی، نەوەی روحەڵڵا خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی لە ئێران رایگەیاند؛ دۆخی وڵاتەکە باش نییە و نابێت بە هەر نرخێک دەسەڵات بپارێزرێت و پشتیوانیی لێبکرێت. خومەینی وتویەتی: هۆکاری سەرەکیی ئەو دۆخەی ئیستای وڵاتەکە دەسەڵاتدارانن کە راوێژ و قسە لەوان وەرناگرن و کاریگەرییان لەسەر دەسەڵاتداران نەماوە. ئەو وتوشیەتی پێشتر کۆماری ئیسلامی بە پشتیوانیی چینی هەژار و ناوەڕاست سەرکەوتنی بەدەست هێناوە بەڵام لە ئێستادا بەهۆی هەڵسوکەوتی خراپی دەسەڵاتداران چینی هەژار پشتیوانیی لە کۆماری ئیسلامی ناکەن. خومەینی لە کۆتایی لێدوانەکەیدا جەختی لەوە کردوەتەوە؛ دەسەڵاتی ئێستای کۆماری ئیسلامی کێشە و کەموکوڕیی زۆرە و نابێت خەڵک بێهیوا بکرێت.

هاوڵاتی ڕاگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆکردنی راشکاوانە لەسەر کۆی ئە بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی بۆچوون و هەڵوێستەکان لەسەر چەندین بابەتی هەنووکەیی، شاندی باڵای هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی  دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەمڕۆ ٢٨-١-٢٠٢٣ کۆبوونەوە. بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانە ڕوو. لەکۆتاییدا هەردوولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان

هاوڵاتی لە شاری مەمفیس، پێنج پۆلیس هێرش دەکەنە سەر پیاوێکی ڕەش پێست لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا و بیبەر دەکەن بە دەمووچاویدا، بەوهۆیەوە پیاوەکە دوای ٣ ڕۆژ گیان لەدەست ئەدات. لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا، تایر نیکۆڵس کاتێک پۆلیس هێرش دەکاتە سەری و قاچێکی بریندار دەکەن بەهۆیەوە ناتوانێت بڕوات و هاواری دایکی دەکات، پاش بریندارکردنی تایر نیکۆڵس ناتوانێت بڕوات و بەهۆیەوە پۆلیسەکان ئەمبوڵانس بانگ دەکەن؛ ئەو پۆلیسانەی هێرشیان کردۆتە سەری پێنج  پۆلیس بوون و سەرجەمیان ڕەش پێست بوون. بەهۆی ڕوداوەکەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ناڕەزایی ونیگەرانی خۆی دەربڕی،هاوکات  هەر پێنج پۆلیسەکە لەکارەکانیان دورخارونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا   لەچەندین و شار ویلایەتی ئەمریکا خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێوەچوو دژی کاری دڕندانەی پۆلیس بەرامبەر ڕيشپێستەکان. تایر نیکۆڵس، گەنجێکی تەمەن ٢٩ ساڵی ڕەشپێستە کە لە  ١٠ مانگی کانوونی دووەمدا بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا، تایر نیکۆڵس ٣ ڕۆژ بەر لە مردنی لە لایەن پۆلیسەوە لە شاری مەمفیس وەک لە گرتە ڤیدیۆەکەدا کە پۆلیس بڵاوی کردۆتەوە، بە تۆمەتی دزین بە سەختی بریندار دەکرێت لە لایەن پۆلیسەوە و تەنها کاتژمێرێک دوای بریندارکردنی ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.  

هاوڵاتی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی چوار شەهیدی راگەیاند کە لەنێو خاکی هەرێمی کوردستاندا شەهید بوون. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی چوار شەهیدی خۆی بە ناوەکانی دەڤریم هەژار، دیجلە روحاد، ئاندۆل سەرحەد و رۆژگەر گابار راگەیاند کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا لە ناوچەی مەتینای دەڤەری بادینانی هەرێمی کوردستاندا لە هێرشێکی سوپای تورکیادا شەهید بوون. بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی هەپەگە، دوو لە شەهیدەکانی خەڵکی کۆبانێ و دووانیش خەڵکی باکوری کوردستانن. هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە لەو شەڕ و پێکدادانەدا،  ١٢ سەربازی تورکیا کوژراون و هەشت سەربازیش بریندار بوون. نزیکەی نۆ مانگە، سوپای تورکیا هێرشێکی فراوانی لەبەرامبەر گەریلاکانی پەکەکە لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان دەست پێکردووە. ئەم ئۆپراسیۆنە بە درێژترین ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنور دادەنرێت کە مێژووی سوپای تورکیادا. بەگوێرەی راگەیەندراو و بەرپرسانی پەکەکە، سوپای تورکیا لەم ئۆپراسیۆنەکەدا چەکی قەدەغەکرا و گازی کیمیایی بەکار دەهێنێت. هەپەگە پێشتریش رایگەیاندبوو کە بە دەیان گەریلا بەهۆی چەکی کیمیاییەوە شەهید کراون.