شارەوانی تاران رایگەیاند؛ لەخۆپیشاندانەکانی ئەو شارەدا زیان بە 50 پاسی گەورەو 120 وێستگەی پاس گەیشتوە. وتەبێژی شارەوانیی تاران-ی پایتەختی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە، لەسەرەتای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لەو شارە، زیانی 30 ملیار تمەن کە دەکاتەوە نزیکی 900 هەزار دۆلار بە وێستگەی پاس و پاسەکان گەیشتوە. بە وتەی ئەو بەرپرسە ژمارەیەک لەخۆپیشاندەران هێرشیان کردوەتە سەر پاس و ێستگەکانی پاسی پایتەخت و زیانی زۆریان پێگەیاندون. ماوەی مانگێگە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لە تارانی پایتەخت بەردەوامە و پێشتریش شارەوانیی تەنەکەی خۆڵ و زبڵەکانی ئەو شارەی بە بیانوی سوتانیان لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە کۆکردەوە.
لەکۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەحمەد ئەمجەد عەلی باڵیۆزی پاکستان رێککەوتن کرا لەسەر؛ کردنەوەی خوێندنگەیەکی تایبەت بە میوانداری و خزمەتگوزاری گەشتیاری لە سلێمانی. لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی یەکشەمە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، لێکتێگەیشتن کرا کە پسپۆڕانی پاکستانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم کاربکەن بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی سیستمی بانکی لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم. هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پڕۆژەی خزمەتی حکومەتی هەرێم کرا کە قوباد تاڵەبانی خۆی سەرپەرشتی دەکات و لەمبارەیەشەوە لێکتێگەیشتن کرا پاکستان هاوکاری حکومەتی هەرێم بکات بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەی خزمەت کە هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ دروستکردنی حکومەتی ئەلیکترۆنی لە کوردستان و کەمکردنەوەی رۆتین. لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆسەی سیاسی عێراق کراو تیایدا باڵیۆزی پاکستان پیرۆزبایی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی دکتۆر لەتیف رەشید بە سەرۆک کۆماری عێراق و هیوای خواست قۆناغێکی نوێی سیاسی لە عێراق دەست پێ بکات و حکومەتی داهاتووی عێراق بتوانێت لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هەموو خەڵکی عێراقدا بێت. هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی پاکستان کرا و هەردوولا خواستی خۆیان دەربڕی کە پێکەوە کاربکەن لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندییەکانیانی نێوانیان بەهێزتر بکەن.
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق داوای دانیشتنی تایبه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات له‌باره‌ی دیارنه‌مانی ئه‌و بڕه زۆره‌ی پاره‌ی بانكی رافیده‌ین. په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن سه‌لیم داوای دانیشتنێكی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مانی كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دیارنه‌مانی پاره‌ی خه‌ڵك له‌لایه‌ن كازمی و حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه. په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن سه‌لیم داوای كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له‌سه‌ر هه‌موو پاره‌ی دزراو و به‌فیرِۆدراوانه‌ی له سه‌ر ده‌ستی مسته‌فا كازمی دیارنه‌ماون. هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، پێویسته په‌رله‌مان لێكۆڵینه‌وه له ئه‌و 3.7 ترلیۆن دیناره بكرێت كه له‌بانكی رافیده‌ین دیارنه‌ماوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پارێزه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌هید ئه‌لشه‌مه‌ری داوای له‌داواكاری گشتی كردوه كه گه‌شتكردن له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رجه‌م راوێژكاران و وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی قه‌ده‌غه بكات، هه‌تا بابه‌تی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و دیارنه‌مانی پارانه روونده‌بێته‌وه.
عه‌مار عه‌زیز ئه‌مڕۆ 16ی تشرینی یه‌كه‌م، گه‌وره‌ترین پاركی شوێنه‌واری له‌ناحیه‌ی فایده كه ده‌كه‌وێته سنوری قه‌زای سێمێل كرایه‌وه. دكتور بێكه‌س بریفكانی، به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری له پارێزگای دهۆك به هاوڵاتی ی وت" به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی ئودونی ئیتاڵی گه‌وره‌ترین پاركی شوێنه‌واری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان وعێراق له‌ناوچه‌ی فایده مان كرده‌وه، ڕووبه‌ری ئه‌و پاركه130كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه ، پێنج شوێنی شوێنه‌واری گرنگ ده‌كه‌ونه ناو پاركه‌كه كه بریتین له شوێنه‌واره‌كانی خنس، جه‌روانه، به‌نده‌وایه، فه‌یدی و ئه‌شكه‌وتی هه‌ڵامه‌ت" دكتور بێكه‌س بریفكانی وتیشی" پرۆژه‌كه ته‌نیا پارك نیه، به‌ڵكوو له‌ناو پاركه‌كه‌دا سه‌نته‌رێكی ڕۆشه‌نبیری گه‌وره دروستكراو وه مۆزه‌خانه‌و تابلۆی شیكردنه‌وه‌ی تیادا دانراون" "ئه‌مه قوناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌یه‌له فه‌یدییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، له‌وێ جێیه‌كی شوێنه‌واری دۆزراوه‌ته‌وه كه 13نه‌خشی هه‌ڵكۆڵراوی لێیه"
هاوڵاتی لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا سێ ژن دەکوژرێن کە دوانیان لە لایەن بنەماڵەکانی خۆیانەوە بووەو یەکیان خۆشەویستەکەی کوشتوێتی. رۆژی شەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2022 پلاتفۆڕمی "تاوانی دژی ژنان دەوەستێنین"، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێردا لە پارێزگای خارپێت سێ ژن کوژراون. ئەو سێ ژنە بە ناوەکانی : ١- حوسنییە کەسکین باشی تەمەن 29 ساڵ لە لایەن نادر ئوستوونـی تەمەن 41 ساڵی خۆشەویستییەوە کوژراوە. دوای کوشتنیشی تەرمەکەی لە نزیک ناوەندی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک فڕێداوە.باڵام نادر ئوستوون دوای دان نان بە تاوانەکەیا لە لایەن دادگاوە بە مارجی دادوەری ئازاد کراوە. ٢- واحیدە دووران لە لایەن براکەیەوە بە چەک کوژراوە ٣- یاسەمین ئو لە لایەن یاشار ئوی هاوژینییەوە بە چەک کوژراوە
هاوڵاتی به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/10/16 له هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ ماتيو ماكفارلان فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كان و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له عێراق و سووريا، دوا ياداشتى لێكگه‌يشتنى پێنتاگۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، کۆبونەوە. لە کۆبونەوەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكارى و پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه تا له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش و نه‌هێشتنى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانيان له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى. له‌مباره‌يه‌وه جه‌نه‌راڵ ماكفارلان پابه‌نديى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى به به‌رده‌واميى پشتگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا دووپاتكرده‌وه و هه‌ردوولا هاريكاريى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌يان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به پێويست زانى. هەروەها دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمارى عێراق و ئه‌ركداركردنى سه‌رۆك وه‌زيرانى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.
هاوڵاتی ئەو ٢٦ هاوڵاتییەی لە شاری ئامەد دەستگیر کرابوون لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی "تیرۆر" ئەمڕۆ دوای دوو ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنیان ئازاد کران شەوی شەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2022 دوای وەرگرتنی گوتەکانیان لە سەرۆکایەتیی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ئامەد، ئەو 26 کەسە، کە یەکێکیان کچە هونەرمەندی کورد ساریا ئەرتاش بوو و دووانیشیان منداڵ، ئازاد کران. ئەمەش لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٤ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ تیمەکانی پۆلیسی ئامەد هەڵیان کوتایە سەر ناونیشانی ئەو 26 کەسە و دەستبەسەریان کردن
هاوڵاتی پۆلیسی سنووری یۆنان لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەنزیک رووباری ئێڤرۆس، کە خاڵی سنووریی نێوان یۆنان و تورکیایە، ٩٢ کۆچبەریان بە رووتی دۆزیونەتەوە و سەرجەم کۆچبەرەکانیش پیاو بوون ،تا ئێستا نازانرێت بۆچی ئەم کۆچبەرانە بۆ بە ڕوتی لەوێدا بوون. رۆژی شەممە ١٥ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ پۆلیسی یۆنان لەسەر سنوورەکانی باکووری یۆنان لەگەڵ تورکیا، ٩٢ کۆچبەریان بە رووتی دۆزییەوە کە هەندێک لەو کۆچبەرانە بریندار بوون،و تورکیاش یۆنان تاوەنبار دەکات. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئاژانسی چاودێریی سنوور و کەناراوەکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا ناسراوە بە "فرۆنتێکس"، چەند بەڵگەیەکیان دەستکەوتووە کە ئاماژە بەوە دەکات، کۆچبەرەکان بە بەلەمی بچووک لە تورکیاوە هاتوونەتە نێو دەریاکانی یۆنانەوە. هەر لەم بارەیەشەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی یۆنان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەداتەوە ڕەتیکردەوە کە تورکیا لە پشت ئەو کارەوە بێت. ئیسماعیل چاتاکلی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە تویتێکدا نووسیویەتی، "بەو پێیەی یەک پێشێلکاریی مافی مرۆڤتان لەبارەی تورکیا پێ نەدۆزرایەوە، هەوڵدەدەن وێنەی ئەو زوڵمەی خۆتان کردووتانە وا پیشان بدەن کە تورکیا کردوویەتی. ئەو کاتەی کە بۆ دەستکاریکردن و ساختەکاری تەرخانی دەکەن، بۆ پابەندبوون بە مافەکانی مرۆڤ تەرخانی بکەن. دەی، قورس نییە، کەمێک شارستانی بن." ئەمانەش لە کاتێکدایە تورکیا‌و یۆنان بەردەوام کێشەی کۆچبەرانیان هەیە لەسەر سنورەکانیان.
هاوڵاتی فەرماندەیەکی باڵای ئێران رایگەیاند؛ هێرشەکان بۆسەر پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێم دوبارە دەکەنەوە و وتیشی: چاودێریی بنکەکانی ئەمریکاش دەکەن. محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند؛ زیاتر لە هەزار و 200 بنکە لە هەرێمی کوردستان دژایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن و ئیسرائیل لەو رێگەیەوە دەیەوێت زیان بە وڵاتەکە بگەیەنێت. ئەو ئاماژەی بەوە کردوە کە یەکێک لەو بنکانە کە لەهەولێر بوە لە رابردودا کراوەتە ئامانج. باقری پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی تۆمەتبار کردوە کە لە هەرێمی کوردستانەوە هێرش دەکەنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و وتویەتی: لە چوارچێوەی یاسا و رێساکانی نەتەوەیەکگرتوەکاندا هێرشەکان بۆ سەر ئەو پارتانە دوبارە دەکەنەوە. سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتوشیەتی: خەڵکی هەرێمی کوردستان چەند جارێک دژی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم بنکە و بارەگاکانیان خۆپیشاندانیان کردوە و داوایان کردوە بنکە و بارەگاکانیان چۆڵ بکەن. محەمەد باقری لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا؛ جەختی لەوە کردوەتەوە کە چاودێریی هەمو بنکەکانی ئەمریکا دەکەن لە وڵاتانی دراوسێی بە تایبەت عێراق بە وتەی ئەو هۆشداریی دراوە ئەگەر لەو بنکانەوە مەترسیی بۆ ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران دروست بکرێت ئێران وەڵامی دەبێت.
هاوڵاتی لە ماوەی 27 رۆژدا نۆ کۆڵبەری کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون کە بەراورد بە رابردوە کوژرانی کۆڵبەران زیادی کردوە. پێگەی (کۆڵبەرنیوز) بڵاوی کردوەتەوە لە رۆژی (16/9/2022) تا (14/10/2022) لانیکەم نۆ کۆڵبەری کورد لە نێوان سنورەکانی رۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان کوژراون. بە پێی زانیارییەکانی ئەو پێگەیە؛ چوار کۆڵبەر لە سنورەکانی نێوان بانە و هەرێمی کوردستان کوژران و پێنج کۆڵبەریش لە سنورەکانی مەریوان و سەردەشت و پیرانشار و کرماشان بە تەقەی پاسەوانانی سنورەکانی ئێران کوژراون. کۆڵبەرنیوز و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەیان بەوە کردوە دەسەڵاتی ئێران لە چوارچێوەی سەرکوت و چاوترسێنکردنی دانیشتوانی کورد زۆر زیاتر لە رابردو هێرش دەکاتە سەر کۆڵبەران و راستەوخۆ تەقە لە کۆڵبەرەکان دەکرێت. پێشتر سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردبوەوە؛ دەسەڵاتی ئێران ناچاربوە هێزەکانی لەسەر سنورەکانە بۆ ناوشارەکانی رەوانە بکات بە مەبەستی کۆنتڕۆڵی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان ئەوەش وای کردوە ئەو هێزە سەربازییانەی کە لە سەرسنورەکانن زیاتر لە جاران چەک لە دژی کۆڵبەران بەکاربهێنن.
هاوڵاتی دروشمی (ژن، ژیان، ئازادی) چۆن خەمڵی؟ چاوگە و ڕەگوڕیشە فیکریی، سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و کەلتووریی و سەربازییەکانی ئەم دروشمە چین، ئەو ژنە کێ بوو ئەم درووشمەی لە باکوورەوە گواستەوە بۆ ناو زیندانی (ئەوین)ی ڕژێمی ئیسلامیی ئێران؟. ئەم بابەتە دەقی ڕاپۆرتێکی (بی بی سی فارسیی)ـە، بى بى سى لەم ڕاپۆرتەدا گەڕاوەتەوە بۆ چاوگە و ڕەگوڕیشە فیکریی و سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و کەلتووریی و سەربازییەکانی درووشمی (ژن، ژیان، ئازادیی) و خەمڵاندنی ئەم چەمک و بیرۆکەیە لە زەینی رابەرى زیندانیکراوى پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان، لەوێوە بۆ نێو دەستەکانی شەهید ساکینە جانسز، دواتر بۆ نێو ژنانی کۆمەڵی کوردەواریی و باڵکێشانی بۆ نێو ژنانی گەلانی تر. دەقی ڕاپۆرتەکەى بى بى سى؛ بەهار شەپۆلانی بوو، تەپۆڵکە بڵندەکانی ڕووباری فوورات سەوز دەچوونەوە، شەڕڤانانی کورد، زستانێکی تووشیان بڕی بوو، نزیکەی شەش مانگ بوو بۆ پاراستنی کۆبانێ، لە سنوورەکانی سووریا و تورکیا، ڕووبەڕووی داعش دەبوونەوە، چەند ڕۆژی پێش ئەوە توانیبوویان هێزەکانی داعش بۆ ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فووڕات پاشەکشێ پێ بکەن، لە گوندی شێخلەری کەناراوی ڕۆژئاوای فووڕات، جەژنێکی بچووکیان دەگێڕا. هاوکات ئەو ڕۆژە خۆرەتاوییە هەشتی مارسیش بوو، ڕۆژی جیهانیی ژن، ئەو شەڕڤانە ژن و پیاوانەی ماندووێتیی جەنگ لە ڕووخساریان دەباری، پیرۆزبایی ڕۆژی ژنیان لێک دەکرد، شەڕڤانە ژنەکان نزیکەی سەد کەسێک دەبوون، لە کەناراوی فووڕات دەستیان لە دەستی یەکتری وەرنا بوو و هەڵدەپەڕین و درووشمی (ژن، ژیان، ئازادیی)ـیان دەوتەوە، بە چەشنێک ئەم درووشمەیان دەبێژا، تا لەودیو ڕووبارەکەوە چەکدارانی داعش زایەڵەیان بژنەفن. ئێستا پتر لە حەوت ساڵ لەو ڕۆژە تێپەڕیوە، ئەم درووشمە لە مەڕاسیمی ناشتنی (ژینا ئەمینیی) لە سەقز دەوترێتەوە، پاش چەند کاتژمێری کەم، لە شەقام و گۆڕەپانەکانی زانکۆکانی ئێران دەنگی دایەوە، درووشمێک، کە ئێستا بووە بە ناسنامەی بزووتنەوەیەکی نوێدەمی ئێران. لێ ڕیشەی ئەم درووشمە بۆ کوێ دەگەڕێتەوە؟ عەبدووڵا ئۆجالان، ڕابەری زیندانیی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پاییزی ١٩٧٨ بە یارمەتیی هەڤاڵانی ئەم حزبەى لە تورکیا دامەزراند. لە وێنەی زۆرینەی پارتە چەپەکان، بەرخۆدان بۆ بەدیهێنانی مافی ژنان، بەشێک بووە لە نەخشەڕێی سیاسیی ئەم پارتە، لە ناوەڕاستی هەشتاکان و تەڤلیبوونی ئەم پارتە بۆ گۆڕەپانی سەربازیی ژنان شانەوشانی پیاوان، چەکدار بوون، خولی سەربازیی و ئایدۆلۆژیی بۆ ئەو ژنانەی لە کۆمەڵگەی چەقبەستوو و پیاوسالاریی کوردستان هەڵهاتبوون، ئەم پارتەی لای ئەوان خۆشەویست کرد. ئۆجالان پێی وابوو ژنان لە بن فەرمانڕەوایی سیستەمی باوکسالارانەی سەرمایەداریی و دەوڵەت- نەتەوەدان، ئەو ژنان بە "یەکەمین نەتەوەی کۆتکراوی دیرۆک"، دەزانێت و دەڵێت: "لە دڵی خۆمدا دەموت: ژن نیشتمانێکی داگیرکراوە و گەرەکە ئازاد بکرێت". جا تا ئەو سنوورە ڕۆشت، کە لە ناوەڕاستی نەوەدەکاندا داوای لە پیاوان کرد، ستەم دژی ژنان ببڕێننەوە و بە ماناوە گوتی: "پیاوێتیی لە خۆتاندا بکوژن.'' هاوکاتیی ئەمە ئەندامە ژنەکانی پەکەکە خەریکی تیۆریزەکردنی ڕامانە ژنتەوەرەکانی خۆیان بوون، کەسانێکی وەک ساکینە جانسز (ساڵی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆر کرا) باسی بزووتنەوەیەکی ژنتەوەریان دەکرد، ئەمە فیمینیزمی ڕۆژئاوایی دەلەرزاند، چونکە ئەوەیان پێ ئیمپریالیست و بۆرژوازیی و نوخبەیی بوو، جانسز لە زیندان و ئۆجالان لە دەرێ، خەریکی ڕسکاندنی نموونەیەکی ژنانە بوون، جا ئەمە سرووشی لە دڵی مێژوو و کۆمەڵی ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە وەردەگرت و لە خوار بۆ سەرێ بوو، هەروەتر ڕوانگەیەکی باننەتەوەیی و دژەئیمپریالیست بوو. ئۆجالان لە کۆتایی نەوەتەکاندا بیرۆکەی (ئایدۆلۆژیای ژنی ئازاد)ـی خستە ڕوو. ئەو ئەم ئایدۆلۆژیایە لەم ڕستەیەدا کورت دەکاتەوە: تا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگە ئازاد نابێت، یان دەڵێت: "ژن، ژیان، ئازادیی، واتە ژنی ئازاد، نیشتمانی ئازاد و پیاوی ئازادیش.'' مرۆڤێکی تەنیا لە زیندانی تاکەکەسیی ساڵێک پاش بڵاوکردنەوەی ئەم بیرۆکەیە، لە پڕۆسەیەکی ئاڵۆزی نێودەوڵەتییدا و ساڵی ١٩٩٩ ئۆجالان لە کینیا ڕفێنرا، لەو کاتەوە لە زیندانی دورگەی ئیمپڕالی زیندانییە، لێ لە ڕێی نامەکاریی و پارێزنامەکانییەوە کۆشا تا پتر ئایدۆلۆژیای ژنی ئازاد مشتوماڵ بدات. ئەنجامی ئەم هەوڵە ژنانی وەک ساکینە جانسز و مشتوماڵدانی فەلسەفەی (ژنۆلۆژیی) بوو، ئێستا زانستی ناسینی ژن لە چیاکان و زانکۆی قامیشلۆ و هەندێ ئەکادیمیای ژنانی ئەورووپا و ئەمریکای لاتین دەخوێنرێت. ژنۆلۆژیی لە کۆبانێ یەکەم جار (ژنۆلۆژیی)ـم لە کەناراوی فووڕات گوێ لێ بوو. دەمەوخۆرئاوا بوو، ڕووباری فووڕات ئارام شەپۆلانی بوو، قیڕەی بۆق قامیشەڵانی تەنی بوو، دەستەیەکی ژنان لە ژێر فەرماندەیی ژنێک، لە تەنیشتی کوڵبەی ئەو ماسیگرانەی کەس نازانێ بەختیان گاڵ دێنێ یان پەموو، تۆمارەیان لە ئاگرێک دابوو و چاییان هەڵدەقووڕاند، جگەرەیان بە جگەرە دادەگیرساند، لەم نێوەندەدا پیاوێکی ئیسپانیی هەبوو، ناوە ڕێکخستنییەکەی، شەڕڤان بوو، بۆ جەنگی داعش هاتبوو، لەمەڕ یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) پرسیاری لە دەلیلای ژنە فەرماندە دەکرد، دەیخواست بزانێت چۆن ئەم گشتە ژنە لە کۆمەڵگەیەکی ئاوا پیاوسالاردا توانیویانە بەم ڕەنگە خۆیان ڕێک بخەن و دژی داعش بجەنگێن. دەلیلا، کە پێستی تاوەسووت و ئێسکنی لەبەر ئاگردا گرپەی دەهات، هەڵوەدا گفتوگۆکەی بۆ پێشێ دەبرد، دەیوت: لە خێزانێکی کرێکاری کوردی پەناهەندەی ئەستەنبووڵەوە هاتووە و لە لاوێتییدا ژیانی گەورەشار ئاگای هێناوەتەوە. پاش ناڕەزاییەکانی بەهاری عەرەبیی و بڵێسەی جەنگی ناوخۆیی لە سووریا، کوردانی ئەم وڵاتە ناوچە کوردییەکانی ڕۆژئـاوایان گرتە دەست، لە بەهاری ٢٠١٣ یەکەمین یەکینەکانی پاراستنی ژنان شانەوشانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) خەمڵی، جا ئەمە ژنانی وەک ئەو دەلیلایەی لە ئەستەنبووڵەوە ڕووەو ئەو بەشەی سووریا ڕاکێشا، دەلیلا یەپەژە بە سوپای ژنان ناودێر دەکات و دەیوت: ئازادیی ڕۆژهەڵاتی نا‌ویین گرێدراوی ئازادیی ژنە. ئەو دەیوت: ژن ژیانە و درووشمی ژن، ژیان، ئازادیی، هێژای ئەم واتایەیە، دیار نییە ئاخافتنەکانی دەلیلا تا چ سنوورێک شەڕڤانە ئیسپانییەکەی دڵکاو کردووە؟ لێ درووشمەکەی ئەوان، هەزاران کیلۆمەتر دوورتر لەو کوڵبە ماسیگرییەی کەناراوی ڕووباری فووڕات و لە شەقامی شارەکانی جیهان و لە ڕێپێوانی پشتیوانیی کۆبانێ، دەزرینگایەوە، ئەم درووشمە لە ڕاپۆرت و بەڵگەفیلمی زۆر ڕۆژنامەواندا ڕەنگی دایەوە، تەنانەت پەلی بۆ ئەو فیلم و زنجیرانەش کوتا وا دەربارەی پرسی جەنگی داعش بوون. لە گرتەیەکی فیلمی کچانی ڕۆژ، کە گوڵشیفتە فەڕاهانی ڕۆڵی تێدا دەگێڕێ، بەهاری فەرماندەی ئێزدیی یەکینەی ژنانی (کچانی ڕۆژ)، پێش دەستپێکی هێرش بۆ سەر داعش، بۆ بەرزکردنەوەی ورەی هەڤاڵانی هاوار دەکات: بۆ ژن، بۆ ژین، بۆ ئازادیی. ئێستا ئەم درووشمە سنووری زۆری پێواوە و بە شەقامەکانی ئێران گەیشتووە، نازانرێت چەندێکی ئەو ژنە ناڕازییانەی ئەم درووشمە دەڵێنەوە، مێژووەکەی دەزانن، لێ بەرخۆدانی ژنان لە ئێران هێندەش بێ پێشینە نییە، تا ئەم چەمکەی لا نامۆ بێت. لەم ڕۆژانەدا عاتیفە نەبەویی زیندانیی سیاسیی، لە تویتێک نووسیبووی، بۆ یەکەم جار، درووشمی ژن، ژیان، ئازادییم، لە زیندانی ئەوین لە شیرینی عەلەمهولیی بیست، نووسیبووی و بە دیواری لاکەشی تەختەخەوەکەیدا هەڵی واسیبوو، شیرین لە مانگی ٤- ١٣٨٩ لەسێدارە درا، شیرین عەلەمهولیی لە ساڵی ١٣٨٩ بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)، هاوڕێ لەگەڵ فەرزاد کەمانگەر و فەرهاد وەکیلیی و عەلی حەیدەرییان و مەهدیی ئیسلامی‌یان، لە زیندانی ئەوین لەسێدارە درا، لەو سەقزەی وا ژینا ئەمینیی لێیەوە چاوی بە ژیان هەڵهانی و ئەسپەردەی خاکەکەشی کرا، ژنان پاش شۆڕشی ١٩٧٩ لە چێوەی شوورای ژناندا خۆیان ڕێکخست، ئەو شوورایانەی وا بە دەستی ناوەندی شۆڕشگێڕیی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران- کۆمەڵە، دامەزرا و سیستەمی تازەدامەزراوی دەلەرزاند. گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی کاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن گەشتی ئیرشادەوە، دڵی زۆرێکی لە ئێرانیان هێشاند، دەستەیەک لە ژنان لە گۆڕستانی ئایچی سەقز، سەرپۆشەکانیان داماڵی و بە وتنەوەی درووشمی، ژن، ژیان، ئازادیی، دیسانەوە بنەما ئایدۆلۆژییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان وەلەرزە هانی. دەڵێی تووڕەیی ژنانی ئێران ئاگری ژێر پەنگرە و بە هەڵمەت سەرپاکی جوگرافیای پێواوە و لە خاڵەوخاڵی جیهان دەبیسترێ، لە کابووڵەوە تا سانتیاگۆی چیلیی، وەک بڵێن: "ئێمە ئیتر چاوەڕێی پیاوانی دەسەڵاتدار نین تا مافمان بسەننەوە"، وتنەوەی ئەم درووشمە لەپاڵ درووشمی (لە کوردستان تا تاران، خوێنینە هەموو ئێران) ڕاهێڵانی پردێک بوو بەسەر خەرەندە ئیتنیکییەکان، جا یەکەونەدوو هەمووان یەکگرتووتر لە جاران هاتنە مەیدانێ، بە شایەتیی کەسانی نێو ڕووداوەکان، لە شارەکاندا ژنان کلیلی ناڕەزاییەکانیان چەرخاندووە و پیاوان، بە تایبەت لاوان، پاڵپشتییان دەکەن. وێنەی ئەو ژنەی وا بە دەستەڕاستی سەرپۆشە گڕتێبەردراوەکەی هەڵکردووە و دوو پەنجەی دەستی چەپی بە نیشانەی سەرکەوتن هەڵبڕیوە، خۆبەخۆ دەلیلا و هەڤاڵە شەڕڤانەکانیم بیر دێنێتەوە، کە پێش حەوت ساڵ داعشیان بە چۆکدا هێنابوو و لە کەناراوی فووڕات، بێ ترس لە داعش و ئایدۆلۆژیا دژەژنەکەیان، هەڵدەپەڕین. نوسینی: سۆران قوربانی لە بی بی سی فارسی وەرگێڕانى - سورێن ئیبراهیم
هاوڵاتی بەپێی چەند بەڵگەنامەیەکی دەستەی باجی عێراق، وردەکاری دزینی زیاتر لە2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لەهەژماری دەستەکە لە بانکی ڕافیدەینی حکومی ئاشکرا دەکرێت. بەپێی بەڵگەنامەکان لەلایەن پێنج کۆمپانیاوە بڕی 3 تریلیۆن و 700 ملیۆن دینار بەچەکی بانکی دەستەی گشتی باج ڕادەکێشرێت. بەڵگەنامەکان ئەوە ئاشکرادەکەن کە ئەوەی جێگەی گومان نیە ئەوەیە ئەو پارانە دەستیان بەسەردا گیراوەو دزراون، بەبێ ئەوەی بگەڕێنرێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
ته‌ندروستیی توركیا ئاشكرای ده‌كات له رۆژێكدا سێ ژن له‌شاری خارپێت له باكوری كوردستان كوژراون و بكوژه‌كانیشیان كه‌سوكاری قوربانییه‌كان بوون. ئاژانسی هه‌واڵی مێزۆپۆتامیا بڵاوی كرده‌وه؛ له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ته‌رمی سێ ژن له شاری خارپێت (ئه‌لازیغ) ره‌وانه‌ی پزیشكی داد و بنكه‌ی ته‌ندروستیی كراون و له سه‌رده‌واه‌كانیشدا ده‌ركه‌وتوه بكوژی هه‌ر سێ ژنه‌كه كه‌سوكاری خۆیان بوون. به پێی زانیاریی ئاژانسه‌كه؛ یه‌كێك له كوژراوه‌كان ناوی (واحیده دوران)ی ته‌مه‌ن 51 ساڵ بوه كه له لایه‌ن برای خۆیه‌وه كوژراوه و یه‌كێكی دیكه له كوژراوانی ژن ناوی (حوسنیه كه‌سكینباش)ی ته‌مه‌ن 29 ساڵ بوه كه له لایه‌ن ده‌ستگیرانه‌كه‌یه‌وه كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌شی له شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی شاره‌كه دۆزراوه‌ته‌وه. هاوكات، پیاوێك له گه‌ڕه‌كێكی شاری خارپێت به چه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ی به ناوی یاسه‌مین و كچه‌كه‌ی بریندار ده‌كات و یاسه‌مین به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی له نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ست ده‌دات و پۆلیسیش رایگه‌یاندوه هاوسه‌ری ئه‌و ژنه‌كوژراوه‌كه هه‌ڵاتووه.
دوای شه‌ش رۆژ مانه‌وه‌یان له‌زیندانه‌كانی ئاسایشی سلێمانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌فه‌رمانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌ردوو رِۆژنامه‌نوسی ده‌ستگیركراو (سه‌رتیپ وه‌یسی) و (ئیبراهیم عه‌لی) ئازادكران. له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌شیان رۆژنامه‌نوس ئیبراهیم عه‌لی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له‌نزیك كۆیه كاتێك ده‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ هه‌ولێر، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراین و دراین به‌ئاسایشی سلێمانی. وتیشی: ماوه‌ی شه‌ش رۆژه له‌ئاسایشی سلێمانین و ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن تیمی پارێزه‌رانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه به كه‌فاله‌ت ئازاد كراین.
حکومەتی ئێران ئاشکرایکردوە لەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی 29 رۆژی رابردوود 32 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون. بە پێی هەواڵێکی پێگەی وەزارەتی ناوخۆی ئێران؛ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەو ولاتەدا ژمارەیەک لە ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کە لە پۆلیس و ئەندامانی سوپای پاسداران و بەسیج پێکهاتون، کوژراون و ژمارەیەکی بەچاویشیان برینداربون. بە وتەی بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆ زۆربەی ئەندامانی ئەو هێزە ئەمنییانە بە گولـلە کوژراون و نەیارانی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران بە کوشتنی زۆرینەی ئەو هێزە ئەمنییانە تۆمەتبار کراون. رۆژنامەی (هەمشەهری) ئاشکرای کردوە تەنها لە دو هەفتەی یەکەمی خۆپیشاندانەکاندا 24 ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون. لە کۆی کوژراوانی هێزە ئەمنییەکان لانیکەم نۆ کەسیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون. لە ماوەی رابردودا پێچەوانەی خۆپیشاندانەکانی رابردو لە ئێران خۆپیشاندەران و گەنجان بەرەنگای پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەبنەوە و ئەوانیش بە چەک تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن. بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاوکراونەتەوە تا ئێستا ناوی 210 کەس ئاشکرا کراون کە لەخۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون و سەرچاوەکانیش باس لەوە دەکەن ژمارەی کوژراون زۆر زیاترە لەوە کە بڵاوکراونەتەوە چونکە حکومەت رێگەنادات ئاماری فەرمیی لەسەر کوژراوانی خۆپیشاندانەکان بڵاوبکرێتەوە.
