هاوڵاتی هاوسەرۆکی کۆدار ڕایگەیاند، گەلانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پشت بە هیچ هێزێک نابەستن، بە هێزی خۆیان بۆ ئازادی تێدەکۆشن و وتیشی، ئەگەر دەوڵەتی ئێران گوێ لە گەل بگرێت ئەوا دەتوانێت بە شێوەیەکی دیموکراسییانە کێشەکان چارەسەر بکات. گوڵان فەهیم لە دیداریکدا لەگەڵ ئاژانسی فورات ڕایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە خۆپیشاندانەکان بەردەوامن. هەزاران کەس لە جیهاندا پشتیوانی لەم بەرخۆدانە دەکەن. بەتایبەتی بە پێشەنگایەتیی ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا چەندین چالاکی جۆراوجۆر بۆ پشتیوانیکردن بەڕێزەوە سڵاو لە ژنان و هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە بەشدارییان لەو چالاکییانەدا کردووە. هاوسەرۆکی کۆدار ڕایگەیاند، ئەوەی رێگەدەدات سەرکەوتن و بەرخۆدانی تێکۆشان مسۆگەر و زامن بکرێت، یەکگرتنی گەلانە و بەردەوامیی دا وتیشی: ئەو خۆپیشاندانانە، کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیانپێکرد و ئەم هەڵوێستە بەرەنگارانە و تێکۆشەرانە، کە لە لایەن ژنان و گەلانەوە ئەنجامدرا، دەکرێت بڵێین، جارێکی تر هیوای ئازادی، یەکسانی، تێکۆشان و هیوای ژیانێکی پڕ لە مانای زیندوو کردەوە. بۆیە دەبینین لە هەموو شوێنێکی جیهاندا ورە و ڕۆح، پەرۆشی، جۆش و خرۆشێکی گەورە هەیە، چونکە هەمووان ئازادیی خۆیان لەم هەڵوێستە خۆڕاگر و تێکۆشەرانەی گەلی ڕۆژهەڵات و ئێران‌دا دەبینن. ئاماژەی بە کۆبوونەوەی ژنان و گەلان لە دەوری دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ کرد و وتی: ئەم دروشمە تەنها لەسەر یەک بنەما بەرز نەکراوەتەوە، بەڵکو هاوکات گوزارشت لە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیا و پارادایمی ژیانێکی نوێ دەکات، بۆیە هەر چەندە ڕاپەڕین بە داخوازیی ئازادیی ژنان دەستی پێ‌کرد، بەڵام لە بنچینەدا ڕاپەڕینی داخوازیی ئازادی کۆمەڵگایە، ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سەرکەوتنێکە لەسەر بنەمای هەموو کۆمەڵگا، واتە ئەوە کراوە بە ئامانج. ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە. هاوکات لە بەهاریی عەرەبی، کە لە ساڵی ٢٠١٠ – ٢٠٢٢ لە وڵاتانی عەرەبی دەستی پێ‌کرد گۆڕانکاریی بەرچاو ڕوویاندا. ئەمڕۆ هەمان شت لە پێشەنگایەتیکردنی ژنان دا لە ڕۆژهەڵات و ئێران دەبینین. وەک دەزانرێت لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٠دا گەنجێکی تونسی خۆی لە دژی دەسەڵات سوتاند. لەوانەیە کەسێک بێت، بەڵام لە ئەنجامدا لە بەرامبەر دەسەڵاتدا جەستەی خۆی سوتاند. گەل لە دژی دەسەڵات داوای ئازادیی خۆیان دەکەن و بۆ ئەوە ڕادەپەڕن. هەرچەندە لە وڵاتانی عەرەبیدا گۆڕانکارییەکی بەرچاو ڕوویدا، بەڵام لەبەر ئەوەی لە بنەڕەتدا ئازادی ژن و کۆمەڵگا ڕووی نەدا گۆڕانکاری لە سیستم دا ڕووی نەدا. گوڵان فەهیم ڕاشیگەیاند: خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەزانن، کە داواکارییەکی تاکلایەنە بەس نییە. بۆ ئەم مەبەستەش بەگشتی لەسەرانسەری ڕۆژهەڵاتدا، داوای گەلان بە شێوەیەکی بەرفراوان لەسەر بنەمای ئازادی بەرەوپێش دەڕوات. ڕژێمی ئێران توانیی ئەو خۆپیشاندان و ڕاپەڕینانە، کە لە ساڵانی ڕابردوودا ئەنجامدران، سەرکوت بکات، تا ڕادەیەکیش ئەنجامێکی بۆ خۆی لێوەرگرتن، بەڵام لە خۆپیشاندانەکانی ئەمجارەدا، بەهۆی ئەوەی، کە هەموو نەتەوەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە یەک دەنگی تێدەکۆشن و بەش و پێکهاتەکانی کۆمەڵگا ناڕەزایی خۆیان لە دژی ڕژێمی ئێران دەردەبڕن، ئەوە دەبێتە هۆی گۆڕانکاریەکی زۆر گرنگ. لە قسەکانیدا هاوسەرۆکی کۆدار باسی لەوەشکرد: ئەگەر ئەمڕۆ هەموو بەشێكی كۆمەڵگە جێگای خۆیان لەخۆپیشاندان و چالاكیە ناڕەزایەتیەكاندا دەگرن، دەبێت بزانین كە ئەوە بەهۆی قەبوڵ نەكردنی رژێمی ئێرانە. وەكو نموونە، ژن، گەنج، كرێكار، مامۆستا، خوێندكار هەموویان لەو رژێمە ناڕازین. مرۆڤ دەتوانێت بڵێ كە هەموو بەشەكانی كۆمەڵگە نارازیبوونێكی زۆر گەورەیان لەبەرامبەر بە رژێم هەیە. هاوسەرۆكی كۆدار بەبیریهێنایەوە كە دەوڵەتی ئێران جارێكی تر هەوڵدەدات ناڕازیبوونەكان بەهێزە دەرەكیەكانەوە ببەستێتەوە و بەو شێوەیە دەیەوێت هێرشەكانی بۆ سەر رەوایەتی پێ بدات. فەهیم ووتیشی؛ پێویستە بزانین، ئەو تێكۆشانەی ئەمڕۆكە بەناڕازیبوون و بڕیاری ئازادی گەل گەیشتووەتە ئاستێك، لەبەر ئەوەش گەل ئەمڕۆكە بە جەسارەت و ئازایەتی پڕ مەزننەوە لەكۆڵان و لەسەر شەقامەكان تێدەكۆشێت. گەل دەیەوێت ئەنجامێك بەدەست بهێنێت و بۆ ئەوەش تێكۆشانی خۆی بەردەوام دەكات و زۆر قۆربانی دراوە. بەڵام گەلەكەمان دەزانێت كە سەركەوتن بەبێ قوربانی بەدەست نایەت. ئەو تێكۆشانەی گەل، زۆر بەنرخە و لەگەڵ خۆشی‌دا سەركەوتنی مەزن بئافرێنێت. هاوسەرۆكی كۆدار دەستنیانشی كرد كە بابەتی هەرە گرنگ و ئەساسی لەو سەرهەڵدانەشدا ئەوەیە كە گەل لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران پشت بەهیچ هێزێك نابەستن و رایگەیاند؛ بەپێچەوانەی ئەوە پشتی بەهێزی خۆی بەستووە و لەسەر ئەساسی زانابوونی پاراستنی خۆیی تێكۆشانی جەوهەری خۆی دەكات. گەل هیچ كاتێك رێگەی توندوتیژی تاقی نەكردۆتەوە، بەڵام كاتێك رژێمی ئێران چارەسەركردنی كێشەكان بەبنەما نەگرێت، گەلیش بۆ ئەوەی داواكاری خۆی بداتە قەبوڵكردن، ماف و ئازادی خۆی بەدەستبخات، چ شێوەیەك لەتێكۆشان پێویست بكات بەگوێرەی ئەوە تێدەكۆشێت. بۆیەش تێكۆشان و بەرخۆدان و رێبازی چالاكی گەل رەوایە. ئەگەر رژێمی ئێران لەسەر رێبازی چارەسەركردن راوەستەی كردبا یا خود رای گەلی بەئەساس وەربگرتبا، دەتوانرا كێشە و پرسەكانی گەل بەشێوەی دیموكراتیك چارەسەر بكردبا.
هاوڵاتی وه‌زیری به‌رگریی سعوودیه، شازاده خالید بن سه‌لمان ئاشكرایكرد هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی ئۆپیك پڵه‌س ته‌نها ئابوورییه و سه‌ریان سووڕماوه له‌وه‌ی كه به‌هۆی بڕیاره‌وه سعوودیه به پشتیوانییكردنی رووسیا دژی ئۆكراینا تاوانبار كراوه. خالید بن سه‌لمان له هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند: "سه‌رمان سووڕما له‌وه‌ی كه تاوانباركراین به پشتیوانییكردنی مۆسكۆ له جه‌نگی ئۆكراینا-رووسیادا. جێگه‌ی خۆیه‌تی باسی ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌م لێدوانه بێ بنه‌مایانه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئۆكرایناوه سه‌رچاوه ناگرن. ئه‌گه‌رچی بڕیاره‌كه‌ی ئۆپیك پڵه‌س ته‌نها هۆكاری ئابووریی هه‌یه به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س سعوودیه به پشتیوانییكردنی رووسیا تاوانبار ده‌كه‌ن". بن سه‌لمان هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "ئێرانیش ئه‌ندامی ئۆپیكه، ئه‌مه به‌و مانایه دێت كه سعوودیه به هه‌مان شێوه پشتیوانیی ئێرانی كردووه؟". رۆژی ٥ی تشرینی یه‌كه‌م وه‌زیرانی وزه و نه‌وتی رێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س كه له وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپیك و ژماره‌یه‌ك وڵاتی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه پێكدێت له ڤیه‌ننا پایته‌ختی نه‌مسا، بڕیاریان دا له مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه بڕی رۆژانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دوو ملیۆن به‌رمیل كه‌م بكه‌نه‌وه.
هاوڵاتی بەگوێرەی راپۆرتێکی بلومبێرگ، سەرۆکی نوێی حکوومەتی سوید کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەستبەکاربێت، خواستی خۆی بۆ جێبەجێ کردنی رێککەوتنێک لەگەڵ تورکیا بۆ رادەستکردنەوەی ناڕازییەکورد کان راگەیاند، ئەوەش لە بەرامبەر ڕازی بوونی ئەنقەرە بە ئەندامێتی ستۆکهۆڵم لە ناتۆ. ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاوی کردووەتەوە کە ئولف کریستێرسۆن کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەکوو سەرۆک وەزیرانی نوێی سوید سوێندی یاسایی بخوات، ڕایگەیاندووە کە ڕێز لە ڕێککەوتنی نێوان سوید و تورکیا دەگرن سەبارەت بە ئەندامێتی ئەو وڵاتە لە ناتۆ. سوید و فینلاند لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا بە سەرپەرشتیی ناتۆ، رێککەوتنێکیان لەگەڵ تورکیا واژۆ کرد، بەپێی ئەو رێککەوتنە تورکیا رازی دەبێت بە ئەندامبوونیان لە ناتۆ لە بەرامبەر بەڵێنی ئەم دوو وڵاتە سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆی چەک لەسەر تورکیا و رادەست کردنەوەی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بە تایبەت کوردەکان. لە کۆی 30 وڵاتی ئەندامی ناتۆ، 28 وڵات لەسەر ئەندامێتی سوید و فینلاند رێککەوتوون، بەڵام تورکیا و هەنگاریا تا ئێستا رێککەوتنی کۆتایی خۆیان رانەگەیاندووە. کریسترسۆن ڕایگەیاندووە کە ئێمە ئەم بەڵێنانە جێبەجێ دەکەین، کە پەیوەندییان بە سوید و فینلاندەوە هەیە. جەختیشی لەوە کردەوە کە پەیوەندیی لە نێوان ئەم سێ وڵاتەدا (تورکیا،فینلاند و سوید) لە ئاستێکی بەرزدایە و پرۆسەکە بە باشی دەڕواتە پێش.
هاوڵاتی سەرچاوەیەکی سوپای پاسداران ئاشکرای دەکات لە روداوی زیندانی ئێڤین لانیکەم حەوت زیندانیی بە تەقینەوەی مین کوژراون و سەرچاوە فەرمییەکانیش دەڵێن ئاگرکەوتنەوەی ئەو زیندانە چوار کوژراو و 61 برینداری لێکەوتەوە. پێگەی مەشرق نیوز کە نزیکە لە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندوە؛ شەوی شەممە لەگەڵ ئاگرکەوتنەوە لە زیندانی ئێڤین حەوت بەندکراو کە ویستویانە لە بەشی باکوری زیندانەکە هەڵبێن کەوتونەتە ناو مین و بەهۆی تەقینەوەی مینەکان کە بۆ پارێزگاریی لە زیندانەکەیە، کوژراون. بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵەش لە کاتێکدا کە بەرپرسانی زیندانەکە رایانگەیاندوە رودواەکە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشی درومانی زیندانی ئێوین رویداوە و چوار کەس بە هۆی دوکەڵی ئاگر خنکاون و 61 کەسیش بریندارن کە دۆخی چوار کەسیان ناجێگرە.
هاوڵاتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاكیی گەریلاكانی ئازادیی كوردستاندا لە ناوچەكانی بەرخۆدان پێنج سەربازی داگیركەری تورك كوژراون و دوو سەربازی تریش بریندار بوون، هاوكات سەنگەرێك و فڕۆكەیەكی سیخوڕیش تێكشكێندراون. ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری چالاكییەكانی گەریلاكانی ئازادیی كوردستانی لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆ لە ناوچەكانی بەرخۆدانی زاپ و خواكورك بڵاوكردەوە. لە ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، “لە ئەنجامی چالاكیی هێزەكانماندا پێنج داگیركەر سزادران و دوو داگیركەریش برینداربوون، لەهەمان كاتدا سەنگەرێك و فڕۆكەیەكی سیخووڕیش تێكشكێندران”. هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگە، “سوپای داگیركەری تورك هەرێمەكانی بەرخۆدانی ١٦ جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی و دەیان جار بەتۆپ، تانك، هاوەن و چەكی قورس بۆردوومان و تۆپباران كردووە”.
هاوڵاتی نرخی عومرە دادەبەزێت و له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نوسیشدا گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانیش هۆکارەکان دەخاتەڕوو. رۆژی یەکشەممە 16-10-2022، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاندووه: "زۆرجار لە کاتی پشووەکان و لە مانگی رەمەزانیش خواست لەسەر عومرە زیاد دەبێت و ئەوەش وادەکات نرخەکەی زیادبکات، بەڵام ئێستا دەوام هەیە و ئەوەش وایکردووە خەڵکی کەمتر هەوڵبدات بچێتە سعودیە بە مەبەستی عومرەکردن. ئەوە یەکێکە لە هۆکارەکانی نزمبوونەوەی نرخی عومرە." بە گوتەی کاروان ستوونی، هۆکارێکی دیکەی نزمبوونەوەی نرخی عومرە دەگەڕیتەوە بۆ زیادبوونی ژمارەی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە؛ لەوبارەوە گوتی: "مەرجی دامەزراندنی کۆمپانیا ئاسانتر بووە؛ پێشتر پێویست بوو ئەوەی کۆمپانیا دادەمەزرێنێت حەجی کردبێت، بەڵام ئێستا پێویستە تەنیا عومرەی کردبێت." گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان گوتیشی، پێشتر نرخی عومرە نزیکەی 800 بۆ 900 دۆلار بوو، بەڵام ئێستا بۆ نزیکەی 660 بۆ 700 دۆلار دابەزیوە. نزیکەی 150 کۆمپانیای حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان هەن؛ کاروان ستوونی گوتی: "ئێستا دەرفەتی کردنەوەی کۆمپانیا زیاتر بۆ ئەو کەسانەیە کە فەرمانبەر نین، ئەوەش بۆ زیادکردنی هەلی کارە."
هاوڵاتی لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەناردەکردنی کاڵا و شتومەک لە تورکیاوە بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو لە سەدا ٢٤،٨ زیادی کردووە و بەرزترین رێژەی هەناردەکردنیش بە بەهای حەوت ملیار و ٥٠٧ ملیۆن دۆلار بۆ عێراق بووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا کۆی کردوونەتەوە لە کانوونی دووەم تاکوو مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ هەناردەکردنی کاڵا و شتومەک لە تورکیا بۆ هەریەک لە بەحرێن، ئیمارات، فەڵەستین، عێراق، ئێران، ئیسرائیل، قەتەر، کوێت، کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، لوبنان، سووریا، سعوودیە، عومان و یەمەن گەیشتووەتە ٢٤ ملیار و ٦٧٢ ملیۆن دۆلار. لە کاتێکدا بەهای هەناردەکردن لە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو ١٩ ملیار و ٧٦٨ ملیۆن دۆلار بووە بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو، ئەمساڵ رێژەکە لە سەدا ٢٤،٨ زیادی کردووە. بەرزترین رێژەی هەناردەکردنیش لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەهای حەوت ملیار و ٥٠٧ ملیۆن دۆلار بۆ عێراق بووە. هەروەها بە بەهای پێنج ملیار و ١١١ ملیۆن دۆلار ئیسرائیل، بە بەهای دوو ملیار و ٥٣٩ ملیۆن دۆلار ئیمارات کاڵا و شتومەکیان لە تورکیاوە هاوردە کردووە و بەم جۆرە لە ریزی دووەم و سێیەمدا دێن. لەو قۆناغەدا ئێران بە بەهای یەک ملیار و ٧٦٥ ملیۆن، لوبنان بە بەهای یەک ملیار و ٧٢٦ ملیۆن و قەتەریش بە بەهای یەک ملیار و ٨٩ ملیۆن دۆلار کاڵا و شتومەکیان لە تورکیاوە هاوردە کردووە. لە قۆناغی هەناردەکردن بۆ کانوونی دووەم تاکوو مانگی ئەیلوول، بە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو هەناردەکردن بۆ ١٣ وڵات زیادی کردووە و لەگەڵ دوو وڵاتیشدا کە یەمەن و عومانن کەمی کردووە. بەرزترین رێژەی هەناردەکردن لەلایەن سعوودیەوە بووە کە گەیشتووەتە لە سەدا ١٨٠. زۆرترین رێژەی هەناردەکردن بە بەهای سێ ملیار و ٩٤١ ملیۆن دۆلار لە کەرتی مادە کیمیاییەکاندا بووە بۆ ئەو وڵاتانە. هەروەها بە بەهای سێ ملیار و ٢٩٥ ملیۆن دۆلاریش "پاقلەمەنی، دانەوێڵە و تۆوە چەورەکان و بەرهەمەکانیان" و بە بەهای دوو ملیار و ٨٠٥ ملیۆن دۆلاریش ستیل هەناردەی وڵاتانی کەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراوە.
هاوڵاتی له‌ڕاپۆرتێکدا کۆمیسیۆنی ئەورووپا سەبارەت بە تورکیا هۆشداری داوە کە بەردەوام بوونی پاشەکشەی دیموکراسی لەم وڵاتەدا وایکردووە دامەزراوە دیموکراسییەکانی تورکیا زیاتر و زیاتر ناکارامە بن. كۆمسیۆنی ئەورووپا لە دوایین راپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە دۆخی توركیا هۆشداری داوە لەبارەوەی ئەوەی دیموكراسی لەم وڵاتەدا پاشەكشەی كردووە و ئەم بابەتە كاریگەریی نەرێنی لەسەر كاركردنی دامەزراوە دیموكراسیەكان هەبووە. ئەم دامەزراوە ئەوروپییە، توانانەبوونی پەرلەمانی تورکیا لە لێپرسینەوە لە حکوومەتی وڵاتەکەی و پابەند کردنی بە بنەماکانی دیموکراسی بە یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی دیموکراسی لە تورکیا دەزانێت. هه‌روه‌ها كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا، سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونی دامه‌زراوه‌كان و چڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به ئاسته‌نگ له به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندنی دیموكراسی له توركیا ناو دەبات. ئەم دامەزراوە ئەورووپیییە ئاماژەی بە هەندێک بابەتی دیکە کردووە لەوان پشتگوێخستنی راسپاردەی دامەزراوە ئەوروپییەکان بۆ ئازاد کردنی بەشێک لە زیندانیانی سیاسی وەک سیاسەتمەداری کوورد سەلاحەدین دەمیرتاش و چالاکی مەدەنی عوسمان کاڤالە لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە کە ئەمەش بە پێشێل کردنی جددی مافی هاوڵاتیان دادەنرێت. کۆمیسیۆنی ئەورووپا هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە شێوازی نائاسایی گرتووەتەبەر، کە مافی هاوڵاتیانی مەدەنی پێشێل کردووە.
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران ئاشكرایكرد مانۆڕێكی سه‌ربازیی به ناوی (ئێرانی به‌هێز) ده‌ستپێده‌كات. محه‌مه‌د پاكپور، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی سوپای پاسداران به میدیای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند؛ رۆژی دوشه‌ممه قۆناخی سه‌ره‌كیی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه ده‌ستپێده‌كات كه له سنوره‌كانی پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات و پارێزگای ئه‌رده‌بیل به‌ڕێوده‌چێت. پاكبور رایگه‌یاندوه؛ په‌یامی ئێران له مانۆڕه سه‌ربازییه‌دا ئاشتی و دۆستایه‌تییه بۆ وڵاتانی دراوسێ و نمایشی هێزی سوپا و وڵاته‌كه‌شه. ئه‌و وتوشیه‌تی ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك كه زیان به سنوره‌كانی ئێران بگه‌یه‌نه‌ێت سنوری ئه‌و دوو پارێزگایه‌ی سوپای پاسداران مانۆڕه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌دات نزیكه له سنوره‌كانی وڵاتی ئازه‌ربایجان كه ئێران تۆمه‌تباری ده‌كات به هاوكاریی ئیسرائیل. پێشتر فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئێران ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه ئیسرائیل له ئازه‌ربایجانه‌وه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به مه‌به‌ستی هه‌واڵگریی و زیانگه‌یاند به دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربازیی و ئه‌تۆمییه‌كان ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كات.
شارەوانی تاران رایگەیاند؛ لەخۆپیشاندانەکانی ئەو شارەدا زیان بە 50 پاسی گەورەو 120 وێستگەی پاس گەیشتوە. وتەبێژی شارەوانیی تاران-ی پایتەختی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە، لەسەرەتای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لەو شارە، زیانی 30 ملیار تمەن کە دەکاتەوە نزیکی 900 هەزار دۆلار بە وێستگەی پاس و پاسەکان گەیشتوە. بە وتەی ئەو بەرپرسە ژمارەیەک لەخۆپیشاندەران هێرشیان کردوەتە سەر پاس و ێستگەکانی پاسی پایتەخت و زیانی زۆریان پێگەیاندون. ماوەی مانگێگە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لە تارانی پایتەخت بەردەوامە و پێشتریش شارەوانیی تەنەکەی خۆڵ و زبڵەکانی ئەو شارەی بە بیانوی سوتانیان لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە کۆکردەوە.
لەکۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەحمەد ئەمجەد عەلی باڵیۆزی پاکستان رێککەوتن کرا لەسەر؛ کردنەوەی خوێندنگەیەکی تایبەت بە میوانداری و خزمەتگوزاری گەشتیاری لە سلێمانی. لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی یەکشەمە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، لێکتێگەیشتن کرا کە پسپۆڕانی پاکستانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم کاربکەن بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی سیستمی بانکی لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم. هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پڕۆژەی خزمەتی حکومەتی هەرێم کرا کە قوباد تاڵەبانی خۆی سەرپەرشتی دەکات و لەمبارەیەشەوە لێکتێگەیشتن کرا پاکستان هاوکاری حکومەتی هەرێم بکات بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەی خزمەت کە هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ دروستکردنی حکومەتی ئەلیکترۆنی لە کوردستان و کەمکردنەوەی رۆتین. لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆسەی سیاسی عێراق کراو تیایدا باڵیۆزی پاکستان پیرۆزبایی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی دکتۆر لەتیف رەشید بە سەرۆک کۆماری عێراق و هیوای خواست قۆناغێکی نوێی سیاسی لە عێراق دەست پێ بکات و حکومەتی داهاتووی عێراق بتوانێت لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هەموو خەڵکی عێراقدا بێت. هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی پاکستان کرا و هەردوولا خواستی خۆیان دەربڕی کە پێکەوە کاربکەن لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندییەکانیانی نێوانیان بەهێزتر بکەن.
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق داوای دانیشتنی تایبه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات له‌باره‌ی دیارنه‌مانی ئه‌و بڕه زۆره‌ی پاره‌ی بانكی رافیده‌ین. په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن سه‌لیم داوای دانیشتنێكی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مانی كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دیارنه‌مانی پاره‌ی خه‌ڵك له‌لایه‌ن كازمی و حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه. په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن سه‌لیم داوای كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له‌سه‌ر هه‌موو پاره‌ی دزراو و به‌فیرِۆدراوانه‌ی له سه‌ر ده‌ستی مسته‌فا كازمی دیارنه‌ماون. هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، پێویسته په‌رله‌مان لێكۆڵینه‌وه له ئه‌و 3.7 ترلیۆن دیناره بكرێت كه له‌بانكی رافیده‌ین دیارنه‌ماوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پارێزه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌هید ئه‌لشه‌مه‌ری داوای له‌داواكاری گشتی كردوه كه گه‌شتكردن له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رجه‌م راوێژكاران و وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی قه‌ده‌غه بكات، هه‌تا بابه‌تی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و دیارنه‌مانی پارانه روونده‌بێته‌وه.
عه‌مار عه‌زیز ئه‌مڕۆ 16ی تشرینی یه‌كه‌م، گه‌وره‌ترین پاركی شوێنه‌واری له‌ناحیه‌ی فایده كه ده‌كه‌وێته سنوری قه‌زای سێمێل كرایه‌وه. دكتور بێكه‌س بریفكانی، به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری له پارێزگای دهۆك به هاوڵاتی ی وت" به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی ئودونی ئیتاڵی گه‌وره‌ترین پاركی شوێنه‌واری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان وعێراق له‌ناوچه‌ی فایده مان كرده‌وه، ڕووبه‌ری ئه‌و پاركه130كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه ، پێنج شوێنی شوێنه‌واری گرنگ ده‌كه‌ونه ناو پاركه‌كه كه بریتین له شوێنه‌واره‌كانی خنس، جه‌روانه، به‌نده‌وایه، فه‌یدی و ئه‌شكه‌وتی هه‌ڵامه‌ت" دكتور بێكه‌س بریفكانی وتیشی" پرۆژه‌كه ته‌نیا پارك نیه، به‌ڵكوو له‌ناو پاركه‌كه‌دا سه‌نته‌رێكی ڕۆشه‌نبیری گه‌وره دروستكراو وه مۆزه‌خانه‌و تابلۆی شیكردنه‌وه‌ی تیادا دانراون" "ئه‌مه قوناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌یه‌له فه‌یدییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، له‌وێ جێیه‌كی شوێنه‌واری دۆزراوه‌ته‌وه كه 13نه‌خشی هه‌ڵكۆڵراوی لێیه"
هاوڵاتی لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا سێ ژن دەکوژرێن کە دوانیان لە لایەن بنەماڵەکانی خۆیانەوە بووەو یەکیان خۆشەویستەکەی کوشتوێتی. رۆژی شەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2022 پلاتفۆڕمی "تاوانی دژی ژنان دەوەستێنین"، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێردا لە پارێزگای خارپێت سێ ژن کوژراون. ئەو سێ ژنە بە ناوەکانی : ١- حوسنییە کەسکین باشی تەمەن 29 ساڵ لە لایەن نادر ئوستوونـی تەمەن 41 ساڵی خۆشەویستییەوە کوژراوە. دوای کوشتنیشی تەرمەکەی لە نزیک ناوەندی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک فڕێداوە.باڵام نادر ئوستوون دوای دان نان بە تاوانەکەیا لە لایەن دادگاوە بە مارجی دادوەری ئازاد کراوە. ٢- واحیدە دووران لە لایەن براکەیەوە بە چەک کوژراوە ٣- یاسەمین ئو لە لایەن یاشار ئوی هاوژینییەوە بە چەک کوژراوە
هاوڵاتی به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/10/16 له هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ ماتيو ماكفارلان فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كان و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له عێراق و سووريا، دوا ياداشتى لێكگه‌يشتنى پێنتاگۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، کۆبونەوە. لە کۆبونەوەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكارى و پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه تا له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش و نه‌هێشتنى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانيان له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى. له‌مباره‌يه‌وه جه‌نه‌راڵ ماكفارلان پابه‌نديى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى به به‌رده‌واميى پشتگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا دووپاتكرده‌وه و هه‌ردوولا هاريكاريى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌يان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به پێويست زانى. هەروەها دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمارى عێراق و ئه‌ركداركردنى سه‌رۆك وه‌زيرانى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.
