هاوڵاتی / ئیمان زه‌ندی هاوسه‌رگیری مسیار له‌هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته جێی باس، مامۆستایانی ئاینی رایان جیاوازه سه‌باره‌ت به‌م هاوسه‌رگیرییه، پارێزه‌رێك ده‌ڵێت: له‌هه‌رێمی كوردستان مسیار كارێكی نایاساییه‌و به‌یاسا رێكنه‌خراوه‌و هیچ ده‌قێكی یاسایمان نیه ئاماژه‌ی پێبكات، ئه‌نجومه‌نی باڵاتی فتواش له‌ساڵی ٢٠١٩ه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م هاوسه‌رگیرییه پێچه‌وانه‌ی عورفی كۆمه‌ڵگای كوردییه و گونجاو نیه‌و ناپه‌سه‌نده، پزیشكێكی راوێژكاریش بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی ژنان و منداڵبوون و نه‌زۆكی باس له‌كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ئه‌م شێوازه له‌هاوسه‌رگیری ده‌كات. موحسین مه‌حمود زه‌ڕایه‌نی، مامۆستای ئاینی سه‌باره‌ت به‌هاوسه‌رگیری مسیار بۆ هاوڵاتی دواو ده‌ڵێت:» ئاگاداریه‌ك بده‌م ئه‌وه‌ی ئێستا له‌كوردستان ده‌گوزه‌رێت هاوسه‌رگیری مسیار نیه، به‌ڵكو خه‌ڵكیان چه‌واشه كردووه له‌ژێر په‌رده‌ی هاوسه‌رگیری مسیاردا، چونكه وه‌لی ئه‌مر ئاگادار نیه‌و دوو شاهید ده‌هێنن كه له‌ناو ئه‌و بازنه‌یه‌دا ده‌خولێنه‌وه رۆژانه خه‌ریكی ئه‌و جۆره كارانه‌ن و ده‌یشارنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پیاو هیچی ناكه‌وێته ئه‌ستۆ»، و وتیشی:» پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رمووێت: هه‌ر ئافره‌تێك شوو بكات به‌بێ وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی ئه‌وه ماره‌ییه‌كه‌ی به‌تاڵه به‌تاڵه به‌تاڵه، زانایان ره‌حمه‌تی خودایان لێبێت به‌حه‌رامیان زانیوه، هه‌ندێكی تریان رێككه‌تون كه فتوای حه‌ڵاڵی ناده‌ن، چونكه كێشه‌كانی زۆره، هه‌ندێكی پێیان ئاساییه»، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه:» كه زانایان ده‌فه‌رموون ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ماره‌بڕینه‌كه‌ش به‌شه‌رعی ئه‌نجام درابێت شایه‌ته‌كان بشارنه‌وه‌و هیچ مافێك نه‌كه‌وێته سه‌ر زاوا ئه‌و هاوسه‌رگیریه به‌تاڵه، چونكه رێگه خۆشده‌كات بۆ خراپه‌كاری، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س كۆمه‌ڵێك رای لاوازیان هێناوه له‌ملاوله‌ولا پینه‌ی ده‌كه‌ن و ژێر به‌ژێر خه‌ریكی ئه‌و كاره‌ن و ره‌وایه‌تی پێده‌ده‌ن، مسیار بیدعه‌یه‌كی مۆدێرنه‌یه (عه‌سری)ه‌و له‌قورئان و سونه‌تدا باسنه‌كراوه». راشیگه‌یاند:» له‌مسیاردا به‌هێزی پیاو ده‌رناكه‌وێ و خانمان به‌كۆیله ده‌بێت چونكه له‌خۆشی و ناخۆشی له‌گه‌ڵیدا نیه، كۆرپه له‌بارده‌برێت كه‌گوناحێكی گه‌وره‌یه‌و ده‌چێته خانه‌ی كوشتنه‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت وه‌لی ئه‌مر پێویستی به‌پاره بێت بۆیه ره‌زامه‌نده، ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ی كه شوێن ئه‌م پرۆسه‌یه كه‌وتوون با له‌خودا بترسن، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی لاوازن و پشتی پێنه‌به‌ستن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خودا». «ئه‌وانه‌ی به‌ڕه‌هایی ده‌ڵێن حه‌رامه به‌سه‌ر فه‌رمووده‌و قسه‌ی زانایان و زانست‌دا بازیانداوه» له‌به‌رامبه‌ردا د.ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی، مامۆستای ئاینی و مامۆستای زانكۆ به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:» به‌ڕای من باسكردنی ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیریه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا هه‌ڵه‌یه، چونكه پێویستمان نیه و نه‌بووه به‌حاڵه‌تیش تا بگات به‌دیارده، ئه‌وانه‌ی به‌ره‌هایی ده‌ڵێن حه‌رامه به‌سه‌ر فه‌رمووده و قسه‌ی زانایان له‌گه‌ڵ كتێب و زانست‌دا بازیانداوه، ئه‌ركه له‌سه‌ر ئێمه‌ی مامۆستای ئاینی راستی ئاشكرا بكه‌ین، ئه‌م جۆره هاوسه‌رگرییه بۆ هه‌ندێ حاڵه‌تی دیاریكراو ئاساییه جا لێره بێت یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام من له‌م جۆره هاوسه‌رگیریه‌م ماره نه‌كردووه»، ناوبراو وتیشی:» زۆربوونی قه‌یره‌و رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌و ئه‌و ئافره‌ته‌ی تاكه سه‌رپه‌رشتی دایك و باوكیه‌تی له‌گه‌ڵ زۆر سه‌فه‌ركردنی پیاو هۆكارن، جمهوری زانایان به‌تایبه‌ت له‌لای سێ مه‌زهه‌به‌كه‌ی حه‌نابیله و شافیعیه‌كان و حه‌نه‌فیه‌كان رێگه‌پێدراوه، ئه‌و زانایانه‌یش كه به‌درووستیان نه‌زانیوه وه‌كو مالیكیه‌كان نه‌یانگوتووه فاسیده یان باتیڵه به‌ڵكو رێگریان لێیكردووه»، روونیشیكرده‌وه:» لای ئه‌و سێ مه‌زهه‌به‌ی به‌درووستی ده‌زانن ته‌نها بوونی وه‌لی ئه‌مرو دوو شایه‌ت له‌سنووری نهێنی ده‌چێته ده‌ره‌وه، ته‌نها مالیكیه‌كان كێشه‌یان له‌م ئاشكراكردنه هه‌یه چونكه لای ئه‌وان بۆ ئاشكراكردن دوو شایه‌ته‌كه به‌س نیه، سیغه كاتیه به‌ڵام مسیار تاهه‌تاییه‌و له‌دادگاكاندا گرێبه‌ستیان بۆ ده‌كرێت مافی هه‌ردوولا پارێزراو ده‌بێت». هه‌ورامان حه‌مه شه‌ریف گه‌جینه‌یی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به هاوڵاتی ده‌ڵێت:»هیچ په‌ڕاوێكی فه‌رمی بۆ به‌یاساكردنی هاوسه‌رگیری مسیار پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان نه‌كراوه. رۆژی 31/8/2022 ئه‌نجومه‌نی باڵای فتوای هه‌رێمی كوردستان فتوای له‌باره‌ی هاوسه‌رگیری مسیاره‌وه راگه‌یاند كه تێیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: ئه‌و هاوسه‌رگیرییه پێچه‌وانه‌ی عورفی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه و گونجاو نیه‌و ناپه‌سه‌نده، داواشكراوه زانایانی ئاینی خۆیان به‌دوربگرن له‌گرێبه‌ستی ئه‌و هاوسه‌رگیریه. هاوكات پرۆفیسۆر د.حه‌سه‌ن موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای فتوای هه‌رێمی كوردستان به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:» له‌ساڵی ٢٠١٩ه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه ده‌كه‌ین، به‌پێی رای ئه‌نجومه‌نی باڵای فتوای هه‌رێم هاوسه‌رگیرییه‌كی ناپه‌سه‌نده وه كه‌موكوڕی زۆر تێدایه‌و سه‌رده‌كێشت بۆ هاوسه‌رگیری حه‌رام، هه‌روه‌ها قورئان به‌جائیزی دانانێت ئافره‌ت بڵێت ماره‌یم ناوێت خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ۆآتُوا النِّسَاءَ ێَدُقَاتِهِنَّ نِحْڵه ۚ فَإِنْ گِبْنَ ڵكُمْ عَنْ شَیْءٍ مِنْهُ نَفْسًا فَكُلُوهُ هَنِیئًا مَریئًا) نیسا‌ء ئایه‌تی (4) واته: ماره‌یی ژنان بڕیاری خودایه‌و فه‌رزه‌و مافی خۆیانه‌و كه‌سێك بۆی نییه رێی لێبگرێت، جا ئه‌گه‌ر به‌پێخۆشبوونی خۆیان شتێكیان له‌ماره‌ییه‌كه‌یان پێبه‌خشین، ئه‌و كاته ئێوه‌ش بیخۆن و نۆشی گیانتانی بكه‌ن»، راشیگه‌یاند:» ماره‌یی ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه ماره‌یی ناوبراو وێنه‌ی ماره‌یی، ماره‌یی ناوبراو ئه‌وه‌یه كه له‌په‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌چه‌ند درابێت ئه‌وه‌نده‌یه، وێنه‌ی ماره‌یی واته گه‌ر ژنه‌كه ماره‌یی دیاری نه‌كات شه‌رع هه‌ر بۆی دیاری ده‌كات»، ده‌ڵێت:» مسیاركردن له‌شوێنێك بۆ شوێنكیتر جیاوازه رێژه‌كه له‌سلێمانی زیاتره پاشان هه‌ولێر دواتر دهۆك، هه‌موی چاولێكه‌رییه‌و ده‌ڵێین شیعه سیغه‌یان هه‌یه بائێمه‌ش مسیارمان هه‌بێ، راپۆرت له‌به‌رده‌ستماندا بووه له‌یه‌ك كاتدا ئافره‌ت سێ مسیاری كردووه، له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب زۆر ده‌كرێت و ئاواره‌كانیش ئیستغلال ده‌كرێت». مسیار وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه له (سَیر)ه‌وه هاتووه واته رۆیشتن و هاتووچۆ، بریتیه له‌گرێبه‌ستێك له‌نێوان ژن و پیاوێك كه‌سه‌رجه‌م مه‌رج و بنه‌ماكانی عه‌قدی شه‌رعی تێدایه له‌ئیجاب و قه‌بوڵ و بڕی ماره‌یی و دوو شایه‌ت و وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی، ئافره‌ته‌كه له‌سێ مافی خۆی به‌رامبه‌ر پیاوه‌كه خۆش ده‌بێت له‌وانه‌ش نه‌فه‌قه‌و شوێنی نیشته‌جێبوون له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی پیاو له‌لای، له‌ڕووی حوكمی شه‌رعیه‌وه زانایان بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه. یه‌كێتی پیاوانی كوردستان كه له‌ساڵی ٢٠٠٧ راگه‌یه‌ندراوه ئامانجی به‌رگریكردنه له‌مافی پیاوان، بورهان عه‌لی، سكرتێری رێكخراوه‌كه بۆ هاوڵاتی دواو ده‌ڵێت:» هاوسه‌رگیری مسیار به‌شێكه له‌فره‌ژنی، هه‌ندێك كه‌س هه‌یه له‌ده‌ره‌وه ئه‌م هاوسه‌رگیریه ده‌كات ژنه‌كانیان ئاگادارن، له‌لایه‌كی تره‌وه رێژه‌ی نێر كه‌مبووه‌ته‌وه به‌هۆی كۆچكردن و رووداوی هاتووچۆ ته‌نها له‌ساڵێكدا نزیكه‌ی ٢٨ بۆ ٣٠ هه‌زار گه‌نج كۆچ بۆ ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، له‌و رێژه‌یه دوو هه‌زاریان ره‌گه‌زی مێیه، ئه‌وی تر ره‌گه‌زی نێره»، وتیشی:» مسیارمان پێ باش نیه، چونكه ته‌نها لایه‌نێكی ده‌خوێنرێته‌وه ئه‌ویش جنسیه، به‌ڵام به‌و جۆره‌ش ترسناك نیه كه منداڵ باوك ناناسێت و به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌كۆیله‌كردنی ژنیش نیه چونكه ژن خۆی تێیدا بڕیارده‌ره، به‌بڕوای ئێمه مسیار بكرێت به‌یاسا باشتره چونكه پێمان وایه له‌داهاتوودا ببێت به‌پرۆسه‌یه‌كی گرنگ». سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی مسیار له‌وڵاتی سعودیه بووه كه ده‌ڵاڵێك به‌ناوی (ساتر غونه‌یم) ئه‌م بیدعه‌یه‌ی داهێناوه، هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كانی تر مێژووه‌كه‌ی بۆ وڵاتی میسر ده‌گه‌ڕێننه‌وه. هه‌ژار غه‌فور، پارێزه‌ری راوێژكار ده‌ڵێت:» یاسای ژماره پانزه‌ی ساڵی ٢٠٠٨ له مادده‌ی سێ به‌ڕوونی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری باسكراوه كه‌بریتیه له‌گرێبه‌ستێكی یاسایی له‌نێوان ژن و پیاودا له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌زامه‌ندی و یه‌كتر قبوڵكردن و رێز‌و خۆشه‌ویستی، یه‌كتر، مسیار له‌ڕووی یاساییه‌وه كارێكی نایاساییه به‌یاسا رێكنه‌خراوه هیچ ده‌قێكی یاسایمان نیه ئاماژه‌ی پێبكات، چونكه دژی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه»، وتیشی:» ئافره‌ت ناتوانێیت هیچ سكاڵایه‌كی یاسایی تۆمار بكات ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر له‌باربردنی كۆرپه‌ش كاتێك له‌ڕووی یاساییه‌وه ئه‌و مافه‌ی پێده‌درێت كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌ناو دادگاكان پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پێكهێنابێت»، ناوبراو ده‌ڵێت:» له‌دادگاكان فره‌ژنی قه‌ده‌غه نیه به‌ڵكو سنورداركراوه‌و وتیشی:» ئه‌و ئه‌كاونت و په‌یجانه‌ی ریكلام بۆ مسیار ده‌كه‌ن رووبه‌ڕووی یاسا ده‌بنه‌وه،و پێویسته داواكاری گشتی هه‌ڵوێستی هه‌بێت». د.عه‌تیه حه‌مه سه‌عید، پزیشكی راوێژكار بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی ژنان و منداڵبوون و نه‌زۆكی له‌گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تی هاوڵاتیدا ده‌ڵێت:» داخی گرانم نه‌مزانیوه ئه‌م بابه‌ته هاتووه‌ته كوردستان زۆر دڵته‌نگم به‌ڕاستی، لای من له‌شفرۆشیه به‌به‌رنامه، چۆن ده‌كرێ له‌كوردستان گه‌وره كچێك و بێوه‌ژنێك پیاوێكی نه‌ناسراو بێنێته ماڵ باوكی جوت ببێ له‌گه‌ڵی دواتر بڕوا ئه‌مه قوربانی نه‌بێ چیتره! به‌نهێنیه‌وه سكپڕی بكات و دواتریش پێی له‌بارببات به‌ڕاستی حه‌یاچوونه كورده‌واری بابه‌تی وای تێبكه‌وێت و ده‌بێت حكومه‌ت بێته‌سه‌ر خه‌ت»، وتیشی:» مسیار هاوسه‌رگیری نیه، به‌ڵكو له‌شفرۆشیه، چونكه نازانرێ پیاوه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئافره‌ت جووت بووه هه‌موو ڤایرۆس و به‌كتریاكانی ئه‌وانیتر ده‌گوازێته‌وه بۆ ئه‌م ژنه‌و به‌و هۆیه‌وه زاوزێی ژنه‌كه تووشی هه‌وكردن ده‌كات و نه‌زۆكی ده‌كات»، ئه‌وه‌شی وت:» رێگری له‌سكپڕبوون چ له‌وله‌ب دانان بێت یان حه‌ب و مه‌نعی ته‌بیعی هه‌مووی كاره‌سات بۆ ته‌ندروستی ژنه‌كه ده‌هێنێت به‌تایبه‌ت حه‌به‌كه، چونكه دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ملی زاوزێی ده‌كات، شێرپه‌نجه له‌ئافره‌تی خاوێن كه‌متره«، ده‌شڵێت:» گه‌ر دووجار كۆرپه له‌باربچێت به‌هۆكارێكی سروشتی له‌ژێر ده‌ستی دكتۆر زۆر گرفتی ته‌ندروستی دروستناكات، به‌ڵام ئه‌مانه به‌ئامێری پیس له‌لایه‌ن سسته‌رو مامانه‌وه له‌باریده‌به‌ن، پیسیه‌كه ده‌چێته میزڵدانی و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كونبوونی میزڵدان یان كاتی له‌باربردنه‌كه ئامێره‌كه له‌شوێنی میزه‌رۆوه براوه له‌جیاتی زێ، گه‌ر بێت و پێنج جار منداڵ له‌بارببرێت چ به‌كورتاج یاخود حه‌ب خراپترین دۆخی ته‌ندروستی چاوه‌ڕوانی ئه‌و ژنه ده‌كات». كه‌ژاڵ عه‌بدولقادر، چالاكی بواری ژنان و خاوه‌نی پڕۆژه‌ی (ژن، ژیانه مه‌یكوژه) باوه‌ڕی وایه مسیار په‌یوه‌ندیه‌كی (گێڵ فرێندو بۆی فرێند)ی ئه‌وروپایه‌و به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:» هاوسه‌رگیری مسیار له‌قازانجی نێردایه، یاساكانمان پیاو سالارانه‌ن و مه‌تاتیانه دایده‌ڕێژن و هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه كه به‌و جۆره‌ش بوو ژن قوربانیه»، وتیشی:هیچ كه‌سێك وه‌كو قوربانی لێكه‌وته‌ی ئه‌م شێوازه له‌هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه نه‌كردووه‌و تائێستاش ئێمه هیچ سیمینار‌و چالاكیه‌كمان نه‌كردووه چونكه بابه‌ته‌كه بۆ ئێمه نوێیه‌و نهێنی بوونی ئه‌م پرۆسه وایكردووه ئاگادارنه‌بین به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ین». هاوكات شیلان حه‌مه‌نوری تووێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاوڵاتی وتی:» شێوازی هاوسه‌رگیری مسیار سه‌رجێییه، ئه‌مه‌ش بچوككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی رۆحی نێوان دوو كه‌سه، سێكس به‌شێكی بچووكه له‌پێكه‌وه‌نانی خێزان، له‌م پڕۆسه كاتێك ژن له‌هه‌موو شت خۆش ده‌بێت هۆشیاری نیه، ته‌نها حه‌ڵاڵكردنی له‌شفرۆشیه هیچ ئامانجێكی هاوسه‌رگیری تێدا نیه»، ده‌ڵێت» به‌ری پێنه‌گیرێت ده‌بێته هاوسه‌رگیری یه‌ك كاتژمێری و بازرگانیشی پێوه‌ده‌كرێت»، وتیشی:» له‌ڕووی یاساییه‌وه ده‌بێت جۆره‌كانی هاوسه‌رگیری باش بناسێنرێت و به‌ربگیرێت به‌فتوادان له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئاینییه‌وه، حكومه‌ت بژێوی ژیانی خه‌ڵك باش بكات به‌تایبه‌ت ژنان و بیانپارێزێت، ده‌بێت ژنانیش هۆشیارو ئاگاداربن».
هاوڵاتی مەراسیمی بە خاک سپاردنی شاژنە ئێلیزابێشی دووەم سبەینێ دووشەمە بەڕێوەدەچێت کە دەبێتە یەکێک لە گەورەترین بۆنە دیپلۆماسییەکانی ئەم سەدەیە و گەورەترین پلانی ئەمنی لە دوای جەنگی دووەمی جیھانییەوە بۆ پاراستنی رێوڕەسمەکە دانراوە. شاژنە ئێلیزابێس لە وێستمینستەر ئابی لەندەن بەخاکدەسپێردرێت مەراسیمەکە لە کاتژمێر ١١ بەیانیەوە دەستپێدەکات، وێستمینستەر ئابی لەندەن هەمان ئەو شوێنەیە کە ٧٥ ساڵ پێش ئێستا شاژن تیایدا هاوسەرگیری لەگەڵ شازادە فیلیپ کردوە، هەر ئەو شوێنەشە کە تیایدا مەراسیمی تاج لەسەردانان و بوون بە شاژنی تێدا ئەنجام دراوە. هەروەها بێجگە لە ئەندامانی خێزانی شاهانە، سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانیۆل ماکرۆن یەکێکن لەو ١٠٠ سەرۆکی وڵاتانەی کە بەشداری لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم دەکەن. ھاوکات جەستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و "ئەنتۆنی ئەلبانیز" سەرۆک وزیرانی ئوسترالیا گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمەکەدا . ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاو سەرجەم سیاسەتمەدارەکانی ئەو وڵاتە و ئەندامانی خێزانی شاهانە لە وڵاتەکانی ئیسپانیا وهۆڵەندا و مۆناکۆ و سوید و دانیمارک و بەلجیکا و یۆنان لە پرسەکەدا بەشداردەبن و پێشبینیش دەکرێت نزیکەی 500 کەسایەتی بیانیش ئامادەبن. میدیاکانیش بڵاویانکردوەتەوە، گەورەترین پلانی ئەمنی بۆ پاراستنی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شاژنی بەریتانیا دانراوە.
هاوڵاتی له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی روسیا له ئۆكرانیا، به فه‌رمانی سه‌رۆكی روسیا چه‌كی ئه‌تۆمی تاقیده‌كرێته‌وه‌و نیشانی ئۆكرانیا ده‌درێت. ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له‌زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌فه‌رمانی ڤلادیمیر پوتینی سه‌رۆكی ڕوسیا چه‌كی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش یان له‌ناو خاكی ئۆكرانیا تاقیده‌كرێته‌وه. به‌رپرسێكی باڵای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكاش له‌و باره‌یه‌وه وتی: مشتومڕێكی به‌رده‌وام هه‌یه له‌ناو ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكادا كه ئایا پوتین باوه‌ڕی وایه كه ئه‌و چه‌كه تاقی بكاته‌وه؟ له‌به‌رامبه‌ریشدا جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ سی بی ئێس، هۆشداریدا به روسیا له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی و جه‌ختیشیكرده‌وه كه " به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئۆكرانیا جه‌نگه‌كه ده‌گۆڕێت و زۆر به‌زیانی مۆسكۆ ده‌شكێته‌وه.
هاوڵاتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، داواده‌که‌ن دژ به کوژرانی ژیلا ئه‌مینی داوا لە هەموو گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کورد، ژنان، گەنجان، رۆشنبیران، زیندانیانی سیاسی، چالاکوانان و هەڵسوڕاوانی سیاسی و مەدەنی، رێکخراوە مەدەنییەکان، حیزبە سیاسییەکان، میدیا ئازادەکان، کرێکاران، مامۆستایان، کاسبکاران و بازاڕەکان و هەموو زەحمەتکێشانی چەوساوە دەکەین، کە رۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان / ١٩ی ئەیلول بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی بە دەست فاشیزمی ئێران، بە دروشمی "ژن، ژیان ئازادی – شەهید نامرێ" بەشداری لە مانگرتنی گشتی و شکۆمەندی سەرتاسەری دا بکەن. ده‌قی ڕاگەیاندراوی پەژاک و کۆدار بۆ مانگرتنی گشتی و ناڕەزایەتی کوشتنی "ژینا ئەمینی (مەهسا)" بە دەستی هێزەکانی رژێمی دژە ژن و فاشیست لە رۆژی هەینی ٢٥ی خەرمان / ١٦ی ئەیلول کارێکی دژ بە هەموو کۆمەڵگەى ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەو کردارە قێزەون و ناپەسەندەی رژێمی فاشیستی ئێران لە دژی ژنان بە تایبەتی ژنانی کورد پێویستی بە هەڵوێستگرتنی ڕادیکاڵ و ئازادیخوازانەى هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە هەیە. کێشەى ژن لە ئێران بووە بە گەورەترین کێشە و چووەتە ریزی سەرەوەی هەموو کێشەکانی ئەو وڵاتە. رژێمی ئێستای ئێران بە شێوەیەکی فاشیستی و بە شێوەی سیستماتیک و دڵڕەقانە گوتەزای دژە ژن بڵاودەکاتەوە و برەوی پێ دەدات. ئەشکەنجە، زیندان، لەسێدارەدان و کوشتنی ژنان بووەتە کارێکی رۆژانەى ئەو رژێمە فاشیستە و ئەگەر لەلایەن کۆمەڵگەوە جڵەو نەکرێت، زیان و تێچووی رۆژ لە دوای رۆژ قورس‌تر دەبێت و ئاسایشی هەموان زیاتر دەخاتە مەترسییەوە. ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کێشەى ئازادیی ژن بووەتە ناواخن و ناوەرۆکی سەرەکیی شۆڕش بۆ ئازادی و دیموکراسی و گەلانیش ناچار بە بەدیهێنانی ئەو ئازادییە بەهادارەن. بێگومان هەر شۆڕشێک لە بیر و ئەندێشەى ئازادیی ژن و ڕاپەڕین بۆ بە دەستهێنانی بێبەش بێت، زیاتر لە هەموان تووشی داڕمان و ڕووخان دەبێت. ئەمڕۆ پێگەى ژنان لە تێکۆشانی کورد و کۆمەڵگە لە ڕێگای ئازادیی ژنان کوردستان، ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بۆ هەموان ڕوون و ئاشکرایە. کەواتە شۆڕشێک، بە پلەی یەکەم بایەخ بە گوتەزای ئازادیی ژن بدات بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت. ئەمڕۆ ئازادیخوازیی ژنانی کورد لە عەفرین و کۆبانێ تاوەکو باکوور، باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان و سەقز، بووەتە گەردونی و کوشتنی بێبەزەیانەى ژنانی کورد و بۆ نمونە ژینا ئەمینی قبوڵ ناکرێت. بە خۆشییەوە رۆژ لە دوای رۆژ لە سایەی تێکۆشانی ئازادیخوازانەى گەلان و لەوانەش گەلی کورد بۆ بەدیهێنانی مافەکان و ئازادییە مرۆییەکانی خۆیان پێداگرتر و هۆشیارتر دەبنەوە و هەوێنی راپەڕینی سەرتاسەری شکڵی گرتووە. رژێمی فاشیست و دژە ژنی ئێران بە پاساوی دەسەڵاتخوازانەى خۆی بە بەردەوامی کرداری پلان بۆ دانراو و سیستماتیک لە دژی هەموو چین و توێژەکان بەڕێوەدەبات، کە بە ئاشکرا ئاسایشی کۆمەڵگە و ژنانی بە تەواوەتی خستووەتە مەترسییەوە. ئەگەر ئەمڕۆ کۆمەڵگەی هۆشیار و بوێری ئێمە پێش بەو دڵڕەقیانە نەگرێت، بە دڵنیاییەوە سبەی درەنگ دەبێت. بەم بۆنەیەوە ئێمە وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) کوشتنی ژینا ئەمینی بە دەستی رژێمی فاشیستی ئێران بە توندی ئیدانە دەکەین و داوا لە هەموو گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کورد، ژنان، گەنجان، رۆشنبیران، زیندانیانی سیاسی، چالاکوانان و هەڵسوڕاوانی سیاسی و مەدەنی، رێکخراوە مەدەنییەکان، حیزبە سیاسییەکان، میدیا ئازادەکان، کرێکاران، مامۆستایان، کاسبکاران و بازاڕەکان و هەموو زەحمەتکێشانی چەوساوە دەکەین، کە رۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان / ١٩ی ئەیلول بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی بە دەست فاشیزمی ئێران، بە دروشمی "ژن، ژیان ئازادی – شەهید نامرێ" بەشداری لە مانگرتنی گشتی و شکۆمەندی سەرتاسەری دا بکەن. ئەوە ئەرکی مرۆیی، ئەخلاقی و سیاسییە لە پێناو پارێزگاری لە کۆمەلگە و ژنان و بە بە تایبەتی شلێر ڕەسوڵییەکان و ژینا ئەمینییەکانە. شۆڕشی ئازادیی ژنان، ناوەرۆکی شۆڕشی نوێی کوردستان، ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکدەهێنێت و تێکۆشان لەو رێگایەدا ئەرکی مرۆیی کۆمەلگەى چەوساوە و ستەملێکراو و گەلانە، سڵاو لەگەلەکەمان و بە تایبەتی خەڵکی سەقز دەکەین، کە دەستیان بە ناڕەزایەتیی دیموکراتیک کردووە".
هاوڵاتی به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق وادەی کۆتایی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی ڕاگەیاندرا، هاوکات باس لە پەرەپێدانی میکانیزمێک کرا بۆ ڕاگرتنی کارتی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان. له‌وباره‌یه‌وه نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی به ئاژانسی فه‌رمی عێراقی ڕاگه‌یاندووه" یاسای ئاسایشی خۆراک تا بەرواری (12/31) سەبەتەی خۆراکی دابینکردووە و لەو بەروارەوە کۆتایی دێت، بەڵام دەکرێت عەمبارکردنی فریاگوزاری بۆ دابین بکرێت, بۆ ماوەی دوو بۆ سێ مانگی ساڵی داهاتوو لە ڕێگەی دەرچەیەکی خەرجکردن بەپێی میکانیزمێک. ئاماژەی بەوەشکرد" میکانیزمێک ھەیە بۆ ڕاگرتنی کارتی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان،بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی دەوڵەت،کە ڕاگرتنەکە بەپێی داهاتی مانگانەی هاوڵاتی دیاری بکرێت، ئەویش بە ئامادەکردنی کارتی ئەلیکترۆنی ، کە سوودی دەبێت بۆ باشترکردنی و زیادکردنی کەرەستەی دیکە بۆ سەبەتەی خۆراک بۆ ئەوەی سەبەتەیەکی یەکگرتوو بێت بۆ هاوڵاتیان ، بەتایبەتی خێزانە هەژارەکان. ھەروەک ئاماژەی بەوەشکرد" کە بە هەماهەنگی وەزارەتەکانی دەوڵەت، وەزارەتی بازرگانی و کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراک، لەگەڵ بریکارەکانی کارتی بەشەخۆراک لەھەوڵدان بۆ کارکردن بە کارتێکی ئەلیکترۆنی خۆراک، کە لەڕێگەیەوە کارتەکە بەپێی ستانداردەکان دیاریکراوە،ئەمەش رۆڵی دەبێت لەسەر تواناکانی هاوڵاتیان بەجۆرێک کە ئەو خێزانانەی توانای سنوورداریان هەیە سوود لە سەبەتەکە وەردەگرن.لەگەڵ چاودێریکردنی نرخ لەلایەن ڕێکخەران و کۆنترۆڵکردنی بازاڕ.
هاوڵاتی میدیاکانی تورکیا بڵاویانکرده‌وه تاوه‌کو ئێستا ٦٤ کیلۆمەتر لە دیواری سەر سنووری تورکیا-ئێران ته‌واوبووه که ئه‌و وڵاته به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له‌هاتوچۆی گه‌ریلاکانی په‌که‌که له‌ناو خاکی کوردستاندا ده‌ستی به‌دروستکردنی کردووه. له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکی بڵاویکردۆته‌وه کارەکانی پڕۆژەی دروستکردنی دیواری ئەمنی لەسەر سنوور بە درێژایی ٢٩٥ کیلۆمەتر کە لەئێستادا ٦٤ کیلۆمەتری تەواو بووە لەلایەن حەوت کۆمپانیا بەڵیندەر جێبەجێ دەکرێت و بە درێژایی ٢٨٣ کیلۆمەتریش خەندەق لێدراوە.هەروەها کارەکانی دروستکردنی ٥١ قولەی ئەلیکترۆ ئۆپتیکاڵی تەواو بووە و پلان بۆ ئەوە دادەنرێت لەگەڵ تەواوبوونی دروستكردنی ٧٢ تاوەری لێگۆ و ٤٥ تاوەری مۆنۆبلۆك لە ماوەیەكی كەمدا سنوورەكە بەتەواوی بخرێتە ژێر كۆنترۆڵ. ئاماژه‌شی به‌وه‌کردووه لە پارێزگای وان کە لەنێو پارێزگاکانی دیکەی تورکیا درێژترین سنووری هەیە لەگەڵ ئێران، هێزە ئەمنییەکان بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بەردەوام بەسەر هێڵە سنوورییەکاندا دەگەڕێن و هەموو پێداویستییە تەکنەلۆجییەکانی وەک کامێرای چاودێری، تەلی هەستەوەر، دووربینی شەو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەکاردەهێندرێن. ئه‌وه‌شخراوه‌ته ڕوو به‌وته‌ی بەڕێوەبەری کاروباری بیناسازی،مەندرێس، بەر لەهاتنی زستان کارەکانیان خێراتر کردووە، ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو لەلایەک خەندەق لێدەدرێت، لەلایەکی دیکەوە دیوار، رێگا و قولەی چاودێری دروست دەکرێت. کارەکان بە سەدان کەرەستە لەلایەن سەدان کارمەندەوە ئەنجام دەدرێن. جێگای ئاماژه‌یه سوپای تورکیا به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی چالاکی گه‌ریلاکانی په‌که‌که چه‌ندین ساڵه باس له‌دروستکردنی دیوارێکی وه‌ها له‌سه‌ر سنور ده‌کات.
هاوڵاتی له‌میانی کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی ئەورووپا و وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو داواکاریانەی کە ئەنقەرە بۆ دیپۆرتکردنەوەی داواکراوانی تورک پێشکەشی فینلاندای کردووە، سەرۆک وەزیرانی فینلەندا رایگەیاندووە، کە لە وڵاتەکەیدا بڕیاردان لە رادەستکردنەوەی داواکراوە بیانییەکان ئەرکی دامەرزاوە دادوەرییەکانە و ئەو پرسە لە دەسەڵاتی حکوومەتدا نییە. ساننا مارین سه‌رۆک وه‌زیرانی فینله‌ندا وتیشی سەروەری یاسا بۆ فینلاند زۆر گرنگە و ئەم پڕەنسیپە لای ئەوان زۆر بەبەهایە. مارین هەروەک وتوویەتی: "رادەست کردنی داواکراوان بەبڕیاری سیاسیی نابێت، ئێمە لە حکوومەت قسە لەسەر ئەوە ناکەین کە ئایا کەسێک دیپۆرت بکەینەوە یان نا. ئەو بڕیارانە سیاسییەکان نایدەن، بەڵکوو ئەو پرسانە لەدەسەڵاتی دامەزراوە دادوەرییەکانە". سەرۆک وەزیرانی فینلەندا ئاماژەی بەوەکرد کە پڕۆسەی رەزامەندیدانی پەڕلەمانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ سەبارەت بە داواکاریی ئەندامبوونی ئەوان بەردەوامە، جەختیشی کردەوە کە ئەوان دەیانەوێت لەزووترین کاتدا ببنە ئەندامی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی. لەسەرەتادا تورکیا ڤیتۆی دژ بە ئەندامبوونی هەریەک لە سوید و فینلەندا لە ناتۆ بەکارهێنا، بەوپێیەی ئەو دوو وڵاتەی بە پەناگەی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان و بزووتنەوەی خزمەت هەژمار دەکرد، بەڵام لە دوایین لوتکەی ناتۆ لە مەدرید یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی سێقۆڵیان واژۆ کرد کە بەپێی ئەوە لەبەرانبەر رازی بوونی تورکیا بە بەئەندامبوونیان لە ناتۆ، دەبێت ئەو دوو وڵاتە ئەسکەندەناڤییە ئەندامانی پەکەکە و بزووتنەوەی خزمەت رادەستی تورکیا بکەنەوە. تورکیا چەندین جار لەسەر زاری گەورە بەرپرسانییەوە هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر بێت و سوید و فینلاند بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەو کەسانە کە لەلایەن تورکیاوە داواکراون پەشیمان بووبێتنەوە، ئەوا ئەنکەرەش پرۆسەی بەئەندامبوونیان لە ناتۆ ڕادەگرێت.
هاوڵاتی بەهۆی شکانی بۆری لە بەندەری بەسرە هەناردەکردنی نەوتی خاو ڕاگیراوەو چاککردنی یەک هەفتەی پێویستە،کە ئەمەش زیانی زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری هەیە بەندەری بەسرە چوار سەکۆی بارکردن لەخۆدەگرێت کە توانای هەناردەکردنی یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەیە لە ڕۆژێکدا، بەڵام دوای ئەوەی دەرکەوت دزە کردنی نەوت هەیە لە بۆرییەکانی بەندەرەکە هەناردەکردنی نەوتی خاو لەو بەندەرە ڕاگیراوە بە مەبەستی چاککردنەوەی. بەوپێیەش زیانەکان بە نرخی ئەمڕۆی نەوت زیاتر لە یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە ئەمە جگە لە خەرجی چاککردنەوەی شکستی بەندەرەکە. بەشێک لە میدیا عێراقییەکان ئیحسان حەبدولجەبار، بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای نەوتی بەسڕە و وەزیری نەوتی ئێستا تۆمەتباردەکەن بەوەی کە هۆکاری چاکنەکردنەوەی ئەو بۆرییەن . جێی ئاماژەیە یەکێک لە هێڵەکانی دیکەش ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە شکستی تێدایە و چاکنەکراوەتەوە کە توانای هەناردەکردنی نەوتی رۆژانەی ٣٥٠ هەزار بەرمیلە، بەوپییەش ماوەی چوارسالە عێراق بێبەش بووە لە بەدەستهێنانی ٥٢ ملیار دۆلار.
هاوڵاتی دوابەدوای گیانلەدەست دانی ژینا ئەمینی و بە خاکسپاردنی لە گۆڕستانێکی سەقز پاش خواحافیزی لە تەرمی زینا ئامادەبوانی گۆرستانەکە کە هەزاران کەس دەبوون ناڕەزاییان دەربڕی. لەو چوارچێوەیەشدا هێزە ئەمنییەکانی سەقز ڕوبەڕویان بونەوەو بەو هۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو. بە پێی زانیارییە ناڕەسمییەکان بەهۆی دروستبوونی گرژیوئاڵۆزییەکانەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژراو و بریندار بوون. تا دێت گرژیوئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی ڕوولەزیادبوون دەکات ،هەرچەندە میدیای ڕەسمی ئێران گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردۆتەوە کە ئاماژە بەوە دەکات ناوبراو لە هۆڵێکدا لە هۆشخۆی چووەو هیچ توندوتیژییەکی بەرامبەر نەکراوە لە بەرامبەریشدا چالاکوانان و میدیاکارانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن کە ژینا ئەمینی لە لایەن چەند چەکدارێکەوە هێرشکراوەتە سەری و ئازار بە سەری گەیشتووە هەر ئەمەش وایکردووە کە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بێهۆشببێت و پاشان گیان لە دەست بدات. بۆ بینینی ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکان کلیک لێرە بکە
تاران: تیراناو واشنتۆن له‌ژێر كاریگه‌ری سیناریۆكانی ئیسرائیلدان هاوڵاتی ئه‌لبانیا تارانی تۆمه‌تبار كرد به‌هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رجه‌م ئێرانیه‌كانی له‌وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌لبانیا ده‌ڵێت: گروپه هاككه‌ره‌كانی ئێران پێشتر هێرشیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل، ئیمارات، ئوردن، كوه‌یت و قوبرس ئه‌نجامداوه، بۆ پشتیوانی له‌ئه‌لبانیا ئه‌مریكاش سزا به‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و وه‌زیری هه‌واڵگریی ئێران سه‌پاند، هاوكات سعودیه‌و به‌ریتانیا به‌به‌یاننامه پشتیوانیی خۆیان بۆ تیرانا دژی تاران ده‌ربڕی و له‌به‌رامبه‌ردا تاران رایگه‌یاند: لێدوانه‌كانی به‌پرسانی تیراناو سزاكانی واشنتۆن له‌ژێر كاریگه‌ریی سیناریۆی ئیسرائیل-ه له‌دژی ئێران. ئه‌لبانیا له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباركردنی ئێران كۆتایی به‌په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هێناو سه‌رجه‌م دیپلۆماتكاره‌كانی ئێرانیشی له‌وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد. تارانیش له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان رایگه‌یاند ئه‌و هه‌نگاوانه سیناریۆی ئه‌مریكاو ئیسرائیله وه‌ك بیانویه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران. زیاتر له 12 ساڵه ناكۆكییه‌كانی تاران و تیرانا به‌هۆی داڵده‌دانی ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق قووڵتربووه‌ته‌وه‌و له‌ئێستاشدا ئه‌و دوو وڵاته شیر‌و تیر له‌یه‌كتر ده‌سون. مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌لبانیاو ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دوای جه‌نگی جیهانی و به‌په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی سیاسی ئه‌ژمار نه‌كراوه به‌تایبه‌ت كه‌ئه‌لبانیا به‌به‌رده‌وامی وه‌ك وڵاتێكی كۆمۆنیستی ده‌ركه‌وتووه‌و پێش به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی له‌ئێرانیش ئه‌و وڵاته له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا مه‌یلی بۆ ئه‌مریكا هه‌بووه‌و تاساڵی 1979 تاران سه‌ره‌كیترین هاوپه‌یمانی واشنتۆن بووه له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌لبانیا هه‌ر به‌هۆی په‌یڕه‌وی له‌كۆمۆنیستی و نزیكبوونی له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌جه‌نگی ئێران و عێراقدا پشتگیری رژێمی به‌عسی كردووه هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه تاران و تیرانا تاساڵی 1990 په‌یوندییه‌كانیان پڕبێت له‌ناكۆكی و ساردوسڕی. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ڵبانیا له‌وڵاتێكی كۆمۆنیستییه‌وه به‌ره‌و دیموكراتی هه‌نگاوی ناو تاڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ئاساییكرده‌وه. موجاهیدن جارێكی تر ساردی ده‌خاته نێوان تاران و تیرانا ساڵی 2010 وڵاتی ئه‌لبانیا ته‌نها وڵات بوو كه‌ئاماده‌یی پیشاندا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدن وه‌ك په‌نابه‌ر له‌وڵاته‌كه‌ی. دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2016 بڕیاری داخستنی كامپی لیبرتی له‌عێراق درا، رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق كه به‌نه‌یاری سه‌ره‌كیی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌سفده‌كرێن به‌هاوكاریی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی كامپی تیرانا له‌نزیك پایته‌ختی ئه‌لبانیا كران. ئه‌لبانیا له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها وڵات بوو كه‌پێشوازیی له‌ئه‌ندامانی موجاهیدین كرد‌و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی ئێرانی لێكه‌وته‌وه به‌تایبه‌ت كه‌ئه‌مریكا به‌ئاشكرا 25 ملیۆن دۆلاری راده‌ستی ئه‌لبانیاو 20 ملیۆن دۆلاریشی راده‌ستی كۆمیساریای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد به‌ئامانجی هاوكاریی ئه‌و رێكخراوه‌یه. رۆژنامه‌ی (گاردیان)ی به‌ریتانی له‌ڕاپۆرتێكی ورددا ئاشكرایكردووه حكومه‌تی ئه‌لبانیا زه‌وی و رووبه‌رێكی فراوانی له‌نێوان شاری تیراناو دوریس له‌وڵاته‌كه‌ی بۆ موجاهیدن دابینكردووه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی راهێنان و مه‌شق به‌ئه‌ندامه‌كانی خۆیان بكه‌ن. یه‌لی زیلا كه له‌ساڵی 2008 تا 2012 سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌لبانیا بووه؛ ئاشكرایكردووه په‌یوه‌ندییه‌كانی موجاهیدین و ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌لبانیا زۆر توندوتۆڵه و به‌هه‌موو جۆرێك هاوكاریی یه‌كتر ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه زۆربه‌ی نه‌یارانی حكومه‌تی ئێستای ئه‌لبانیا، جێگیركردنی ئه‌ندامانی موجاهیدنی خه‌ڵقی ئێران له‌وڵاته‌كه‌یان به‌مامه‌ڵه‌ی نێوان حكومه‌ت و ئه‌مریكا له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی واشنتۆن چاوپۆشیی له‌گه‌نده‌ڵی و مامه‌ڵه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته له‌مادده هۆشبه‌ره‌كان بكات. وڵاتی ئه‌لبانیا به‌یه‌كێك له‌وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانی جیهان ئه‌ژمارده‌كرێت كه‌زۆربه‌ی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌مامه‌ڵه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌وه گلاون و هه‌رئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌و وڵاته نه‌بێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا زیاتر له 17 ساڵ رێكخراوی موجاهیدنی خستووه‌ته لیستی تیرۆر، ئه‌ندامبوونی ئه‌لبانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا هێنده‌ی دیكه دواخستووه. به‌پێی ئاماره‌كان له‌ئێستادا زیاتر له‌دوو هه‌زار ئه‌ندامی رێكخراوی موجاهیدن له‌وڵاتی ئه‌لبانیا ده‌ژین. گرژییه‌كانی تاران و تیرانا ته‌مه‌نی درێژی په‌یوه‌ندییه ئاساییه‌كانی نێوان تاران و تیرانا نزیكه‌ی 20 ساڵ بوو چونكه ساڵی 2010 ئه‌لبانیا بڕیاریدا مافی په‌نابه‌ریی بدات به‌ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدن و له‌ساڵی 2018ه‌ش ئه‌و وڵاته به‌رپرسانی سوپای پاسداران و ئێرانی تۆمه‌تبار كرد به‌كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ناو ئه‌و وڵاته، له‌یارییه‌كانی قۆناغی سه‌ره‌تای كاسی جیهانیی ساڵی 2018، له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی كاردانه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش سه‌رجه‌م دیپلۆماتكاره‌كانی ئێران له‌تیرانا ده‌ركران. ئێران ئه‌وكات تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند ئه‌و سیناریۆو تۆمه‌تانه‌ی به‌ساخته‌و هه‌وڵی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌قه‌ڵه‌مدا دژی تاران. دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودس، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران و حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری پێشوی وڵاته‌كه به‌بێ ناوهێنانی ئه‌لبانیا وتیان وڵاتێكی بچووك و شوم هه‌ستاوه به‌هاوكاریی و داڵده‌دانی نه‌یارانی سوله‌یمانی و كۆماری ئیسلامی، كه به‌پێی شیكردنه‌وه‌كان مه‌به‌ستی خامنه‌یی و رۆحانی و وڵاتی ئه‌لبانیا بووه كه رێكخراوی موجاهیدینی له‌خۆگرتووه‌و ئه‌و رێكخراوه‌ش زانیاریی تایبه‌تی راده‌ستی ئه‌مریكا كردووه به‌مه‌به‌ستی گورز وه‌شاندن له‌ئێران و به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه. ئه‌یدی راما، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌لبانیا له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی خامنه‌یی و رۆحانی به‌ئاشكرا پشتیوانیی له‌هێرشی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌دژی ئێران كرد. هێرشی ئه‌لیكترۆنی ئه‌یدی راما له (7/9/2022) له‌په‌یامێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند؛ چه‌ند گروپێكی هاككه‌ری سه‌ر به‌ئێران هێرشی ئه‌لیكترۆنیان له‌دژی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ئه‌لبانیا ئه‌نجامداوه، بۆیه له‌كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تدا ته‌نها 24 كاتژمێر مۆڵه‌ت به‌دیپلۆماتكارانی ئێران دراوه كه باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌تیرانا دابخه‌ن و سه‌رجه‌م دیپلۆماتكاره‌كانیشیان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان. سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌لبانیا ئاشكرایكرد له (15/8/2022) چوار گروپی هاككه‌ر له‌هێرشێكی ئه‌لیكترۆنیی به‌رفراواندا ویستویانه زیانی گه‌وره به‌وڵاته‌كه بگه‌یه‌نن، به‌ڵام ئامانجه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و زیانه‌كان كه‌مبوو. ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه زیاتر له‌دوو هه‌فته چه‌ند تیمێكی پسپۆڕ‌و شاره‌زا هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌و ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی ئه‌و گروپه هاككه‌رانه‌یان داوه‌و له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و هێرشانه به‌هاوكاریی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌نجامدراوه‌و له‌ناو ئه‌و گروپه‌شدا گروپێك هه‌یه كه‌پێشتر هێرشی ئه‌لیكترۆنیی كردووه‌ته‌سه‌ر وڵاتانی (ئیسرائیل، ئیمارات، ئوردن، كوه‌یت و قوبرس). ئێواره‌ی شه‌ممه (10/9/2022) جارێكی دیكه ئه‌یدی راما رایگه‌یاند؛ هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌لبانیا به‌رده‌وامه‌و هاككه‌ران ئامانجیانه زیان به‌دامه‌زراوه‌و پێگه ته‌كنیكی و پیشه‌سازییه‌كانی وڵاته‌كه بگه‌یه‌نن. ئه‌مریكا له‌به‌ر ئه‌لبانیا سزای ئێران ده‌دات رۆژی هه‌ینی (9/9/2022) وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا سزادانی وه‌زاره‌تی هه‌واڵگریی ئێران (ئیتلاعات)و وه‌زیره‌كه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی راگه‌یاند. له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی و ئاسایشییانه‌ی ئێران له‌دژی هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كیی واشنتۆن ئه‌نجامیده‌دات، ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت و هه‌ر هه‌نگاوێك پێویست بكات له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه. ئێران خۆی بێبه‌ری ده‌كات له‌هێرشی ئه‌لیكترۆنیی سێ رۆژ دوای لێدوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌لبانیاو رۆژێك دوای سزاكانی ئه‌مریكا له‌دژی تاران دواجار ناسر كه‌نعانی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی تیراناو سزاكانی واشنتۆن له‌ژێر كاریگه‌ریی سیناریۆی ئیسرائیل-ه له‌دژی ئێران. كه‌نعانی رۆژی شه‌ممه (10/9/2022) رایگه‌یاند: ئه‌لبانیاو ئه‌مریكا هاوكاریی گروپێكی نه‌یاری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن كه‌ده‌ستی له‌كوشتنی 17 هه‌زار هاووڵاتی و دانیشتویی ئێران‌دا هه‌یه. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه: ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ئه‌لبانیاو ئه‌مریكاو به‌ریتانیا سه‌رباره‌ت به‌هێرشی ئه‌لیكترۆنی دژی تاران بڵاویانكردووه‌ته‌وه مایه‌ی پێكه‌نینه چونكه ئێران خۆی قوربانیی هێرشی ئه‌لیكترۆنییه‌و له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌نێت له‌دژی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان.
هاوڵاتی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ لەمه‌راسیمێکدا تەرمی ژینا ئه‌مینی لە گۆرستانی ئیچی لەشاری سه‌قزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان به ئاماده‌بوونی هه‌زاران که‌س بە خاکسپێردرا . بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری سەقزی رۆژھەڵاتی کوردستان ڕۆژی ١٣ی ئەیلول لەلایەن پۆلیسی روبەروبوونەوەی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشییەوە دەستبەسەرکرا و لەکاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی تارانەوە بە توندی لەسەر و جەستەی دراوە ، دوای سێ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. ئەمەش لە کاتێکدایە میدیای ڕەسمی ئێران گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوەوئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە ژینا ئەمینی ئەشکەنجە درابێت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە خۆی باری تەندروستی تێکچووەو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هاوڵاتی جارێکی دیکە ئیسرائیل هێرشێکی موشەکی بۆ سەر سوریا ئەنجامدا و بەو هۆیەوە پێنج سەربازی سوری کوژران بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا “سانا”، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە ئاکامی هێرشی مووشەکیی ئیسڕائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق و چەند خاڵێک لە گوندەوارەکانی دیمەشق، پێنج سەربازی سووریا کوژران و زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتەوە. لە لایەکی دیکەوە روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئیسرائیل هێرشی مووشەکیی کردە سەر چەند پێگەیەک لە کێڵگەکانی غەسوولە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق و دەوروبەری ناوچەی سەیدە زەینەب و ناوچەی کسوە لە گوندەوارەکانی دیمەشق کە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەخۆ دەگرێت. جێگەی باسە لەمساڵدا ئەمە 25ـە مین جارە ئیسرائیل هێرشی مووشەکی لەنێو خاکی سووریا ئەنجامدەدات.
هاوڵاتی دوای ئەوەی ژمارەیەک میدیای عێراقی هەواڵی جوڵاندنی هێزێکی گەورەی عێراقیان بەرەو ناوچەی بەعشیقە بڵاوکردەوە وەزارەتی بەرگری عێراق هەموو ئەم هەواڵانەی ڕەتکردەوە وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا هەموو ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە هێزێکی گەورەی عێراقی بە فەرمانی لیوا ئەلغەنەم بەرەو ناوچەی بەعشیقە جوڵێنرابێت. بەپێی راگەیەندراوەکە، وەزارەتەکە ئەو هەواڵە ڕەت دەکاتەوە کە لیوای ڕوکن ناسر ئەلغەنەم بە هێزێکی سەربازی گەورەوە بەرەو بنکەی زیلکان لە بەعشیقە نەینەوا بەڕێکەوتبێت،وتەنها چەند کاتژمێرێکیان دابێت بە سوپای تورکیا بۆ ئەوەی ئاڵای تورکیا لەو بنکەیەدا نەهێڵن.
له چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له دژی سوپای توركیا كه ده‌یانویست له گۆڕه‌پانی سیدای سه‌ر به زاپ پێشڕه‌وی بكه‌ن، ١٥ سه‌رباز سزادران و ٥ سه‌ربازیش برینداركران. سه‌رچاوه‌یه‌ك له هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركیا كه ده‌یانویست له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدای سه‌ر به هه‌رێمی زاپ پێشڕه‌وی بكه‌ن، گه‌ریلاكانی ئازادی ڕوبه‌ڕویان بونه‌وه‌و شكستێكی گه‌وره‌یان توشكردن. به گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌په‌گه كه تا ئێستا به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه، له چالاكییه‌كاندا لانیكه‌م ١٥ سه‌ربازی توركیا كوژراون و ٥ سه‌ربازی دیكه‌ش برینداركراون. دوێنێش ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندی هه‌په‌گه ئاماری پێنج مانگی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ سوپای توركیای بڵاو كرده‌وه‌و ئاشكرای كرد، گه‌ریلا له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌زار و ٨٨١ چالاكییان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر ئه‌نجامداوه، له‌ئه‌نجامدا ئه‌وه‌نده‌ی یه‌كلاكراوه‌ته‌وه؛ دوو هه‌زار و ١٣٢ سه‌رباز سزادراون، كه ١٢یان جاش و ١٣ی دیكه‌یان ئه‌فسه‌ری باڵا بوون، ٢٩٠ سه‌ربازیش برینداربوون و ١٠ هێلیكۆپته‌ریش خراونه‌ته‌خواره‌وه و له‌ناوبراون. هه‌په‌گه ڕونیكردوه‌ته‌وه له‌و پێنج مانگه‌دا كه ده‌وڵه‌تی تورك هێرشێكی نوێی ده‌ستپێكردوه دوو هه‌زارو چوار جار بۆمبی فۆسفۆر، ئه‌تۆمی تاكتیكیی و چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه، كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی قه‌ده‌غه‌ن. له‌لایه‌ن هێزه‌كانیشمانه‌وه به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوانه به به‌ڵگه تۆماركراون.
هاوڵاتی ئەمڕۆ هەینی، وڵاتانی بەشداربوو لە لوتکەی سەمەرقەند "شەنگەهای بۆ هاریکاری" پاش كۆبونه‌وه‌یه‌كی دوو رۆژه کۆتای‌یان بە لوتکەکە هێناو راگەیەنراوێکیان بەناوی "راگەیەنراوی سەمەرقەند" بڵاوکردەوە کە ئەوانیش: 1- سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە "شەنگەهای بۆ هاریکاری" رەتیان کردەوە هەردەوڵەتێک بە بیانوی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەستوەربداتە کاروباری دەوڵەتێکی دیکە. 2- وڵاتانی ئەندام سەرکۆنەی کردەوە تیرۆریستییەکانیان کرد لەهەموو جیهاندا و رایانگەیاند دژی هەرکردەوەیەکی تیرۆریستین و بەهەمووشێوەیەک ئامادەن رێگری بکەن لەبەردەم بڵاوبوونەوەی تیرۆردا. 3- باشترکردنی دۆخی ئەفغانستان یەکێکە لە گرنگترین ئەو شتانەی کە دەبێ بایەخی پێبدرێت، چونکە پەیوەندیدارە بەدۆخی ئاسایشی وڵاتانی ئەندام لە لوتکەی شەنگەهای. 4- وڵاتانی ئەندام لە لوتکەی سەمەرقەند داوای راگرتنی هاوبەشی پێکردنی چەکی ئەتۆمی دەکەن لەگەڵ بەردەوامیدان بە داماڵینی وڵاتان لە چەکی ئەتۆمی. 5- لەپێناو ئاشتی و ئارامی ناوچەکەدا، دەوڵەتانی لوتکەی سەمەرقەند جەخت دەکەنەوە لەسەر هەبوونی گیانی هاوکاری لەنێوان رێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا. 6- ئێستا جیهان بە قۆناغی گۆڕانکارییە جیهانییەکاندا تێپەڕدەبێت کە لەگەڵ توندبوونەوەی ململانێ و قەیرانەکان و خراپتربوونی دۆخی نێودەوڵەتی بەگشتی. 7- وڵاتانی رێکخراوی "شەنگەهای بۆ هاریکاریی" کاردەکەن بۆ پێشخستنی سیستەمێکی بازرگانی فرەلایەنی کراوە کە لەسەر بنەما و رێساکانی رێکخراوی بازرگانی جیهانی دامەزراوە، هەروەها دژایەتی سنووردارکردنی بازرگانی دەکەن کە مەترسی لەسەر ئابوری جیهان دروست دەکات. 8- وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی "شەنگەهای بۆ هاریکاری" جەخت دەکەنەوە لەسەر پابەندبوونیان بە هەڵسەنگاندنی وردی پەیوەست بە کارنەمەی نێودەوڵەتی ئێستا، هەروەها بەرگری دەکەن لە سیستمێکی جیهانی یەکسان و دامەزراندنی بەرنامەی کاری هاوبەش و دیدی هاوبەش لەپێناو خزمەتکردن بە مرۆڤایەتی. 9- داوا لە روسیا دەکەن هەوڵەکانی لە پێناو دیاریکردنی پەتا و نەخۆشییەکاندا بخاتەگەڕ و دەستپێشخەری بکات لەو بوارەدا. 10- لە بەڵگەنامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە جێبەجێکردنی یەکلایەنەی سزا ئابورییەکان، جگە لەوانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەندکراون، پێچەوانەی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتییە. جێگەی باسە ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای هاوپەیمانێتیەکی نێودەوڵەتییە کە ئەندامانی ئێستای بریتییە لە چین ، هیندستان، کازاخستان، قرغیزستان، پاکیستان، ڕووسیا، تاجیکستان، ئۆزبەکستان.و لە ساڵی ٢٠٠١ دامەزراوە
