هاوڵاتی وهزارهتی ناوخۆی عیراق رایگهیاند:"ئەو شوێنەی درۆنە هێرشبەرەکانی بۆ سەر ماڵی مستهفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لێهەڵدراوە، لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی بەغداوە بووە. ئەمڕۆ دووشهممه 8ی تشرینی دووهمی 2021، سەعد مەعن، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشکرایکرد، لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی بەغداوە، درۆنە هێرشبەرەکان بۆ سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق هەڵدراون. سهعد مهعن، ئاماژهی بهوهش كرد، ماوەی 10 بۆ 20 کیلۆمەتر درۆنهكان بە نزمی فڕیوون و هێرشەکەیان ئەنجامداوە، کە بەهۆیەوە حهوت کەس له پاسهوانهكانی كازمی برینداربوون. پێشتریش سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاندبوو، لە رێگەی مانگە دەستکردەکانەوە وێنەی ئەو شوێنەیان گرتووە، کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تێدا هەڵدراون. شهوی یهكشهممه 7ی تشرینی دووهمی 2021، ههوڵی تیرۆركردنی سهرۆك وهزیرانی عیراق درا له رێگهی سێ فڕۆكهی بێ فڕۆكهوان، وهزارهتی ناوخۆی عیراق رایگهیاندبوو، كه هێزه عیراقییهكان دوو فڕۆكهیان خستووهته خوارهوه، یهكێكیشیان به ماڵهكهی كازمیدا تهقییهوه
هاوڵاتی سەرۆکی ئەمریکا بەتوندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی مستەفا کازمی، سهرۆك وهزیرانی عیراق کرد و رایگەیاند، ئامانج لەو هێرشە لەباربردنی پڕۆسەی دیموکراسییە لە عیراق. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی سزا بدرێن. دەشڵێت، "داوای لە تیمی ئاسایشی نیشتمانی کردووە هاوکاری پێویست پێشکەشی هێزە ئەمنییە عیراقییەکان بکەن کە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هێرشەکە". شهوی رابردوو شوێنی مانەوەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دووچاری هێرشی موشەكی بووەوە، لە ئەنجامیشدا هەندێك لە پاسەوانەكانی بریندار بوون. لەپاش هێرشەكە مستەفا كازمی، لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا دەركەوت و رایگەیاند، "ماڵەكەم دووچاری دوژمنكارییەكی ترسنۆكانە بووەتەوە، سوپاس بۆ خوا خۆم و ئەوانەی لەگەڵما كار دەكەن سەلامەتن".
هاوڵاتی هاوسهرۆكی یهكێتی راگهیهندراوێكی له بارهی هێرشهكهی شهوی رابردووی سهر ماڵی مستهفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی عیراق بڵاوكردهوه و رایگهیاند، ھەر کارێکی تاوانکاری دژ بە سەقامگیری سیاسی، ئاشتی و پێکەوەژیان بێت رووبەڕووی دەبینەوە. بافڵ تاڵهبانی، له راگهیهندراوێكدا دهڵێت: "بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکەین کراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و مایەی نیگەرانی قوڵمانە". باسی لهوهشكردووه: "ھەر کارێکی تاوانکاری دژ بە سەقامگیری سیاسی، ئاشتی و پێکەوەژیان بێت رووبەڕووی دەبینەوە و بە ھەموو ھێزمانەوە کار دەکەین بۆ سەروەری و سیادەی عیراق و ھەرێم". بافڵ تاڵهبانی دهشڵێت: "ئەم رووداوە پێمان دەڵێت کە پێویستە هێز و لایەنە سیاسییە براوەکانی ھەرێم و عێراق پێکەوە لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی ھاوبەش کار بکەین بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی چاکساز و خزمەتگوزار و رووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەوانەی پێشێلی یاسا دەکەن و دەبنە ئاستەنگ لەبەردەم پێشکەوتنی وڵات. دووپاتیشی دەکەینەوە سەقامگیری سیاسی و ئاسایش و ئارامی لای ئێمە ھێلی سوورە". بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە به سێ فڕۆكهی بێفڕۆكهوان هێرشكراوهتهسهر ماڵی مستهفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی عیراق و سێ لە پاسەوانەکانی ماڵهكهی برینداربوون. لهسهر هێرشهكهش مستەفا کازمی، لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند،"پێشتر و ئێستاش پرۆژەی گیانفیدایی بووم بۆ عیراق و گەلی عیراق، موشەكەكانی ستەمكاری ئیمانداران سڵ ناكاتەوە، و موویێكی ھێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان نالەرێنێتەوە لە مكوڕی و سووربوونیان بۆ پاراستنی ئاسایشی خەڵك و بەدیھێنانەوەی ماف و دانانەوەی یاسا بۆ سەر رێچكەی خۆی"، هەروەها وتی، "من باشم سوپاس بۆ خوا لەناو گەلەکەمدام و لە پێناو عێراق داوای ئارامی و دان بەخۆداگرتن لە هەمووان دەکەم".
هاوڵاتی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان رایگەیاند، ڕوداوی هێرشكردنه سهر ماڵی سهرۆك وهزیران شتێكی زۆر مهترسیدارهو دۆخی ئهمنیی عێڕاق بهرهو ئاقارێكی خراپتر لهوهی ههیه دهبات. ئەمڕۆ یەک شەممە، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایگەیاند، لە ئێستادا دۆخی عێراق زۆر مهترسیدارهو دۆخی ئهمنیی عێڕاق بهرهو ئاقارێكی خراپتر لهوهی ههیه دهبات، دەشڵێت، ئەم روداوەی ئێستا ڕوودەدات بۆنی تهسفیه حیسابی دهوڵهتانی لێدێ و ئێمه له كۆمهڵی دادگهریی بهتوندیی ئیدانهی دهكهین". سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان داواش دەکات لایەنەکان و هێزە ئەمنییەکان ڕێ لهدوباره بونهوهی ئهو جۆره ههوڵانه بگرن، چونکە "زهرهرمهندی گهوره خهڵكی عێڕاقه بهگشتییو بهههمو پێكهاتهكانیهوه". دوای هێرشەکە سەرۆک و سەرکردەی لایەنەکانی عێراق و کوردستان و وڵاتانی ئەمریکا و ئێران ئیدانەی هەوڵەکەیان کرد، فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانیش پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی راگەیاند. سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە، بەڵام هەوڵەکە شکستیهێناوە.
هاوڵاتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، ئەمرۆ لە هەولێر ڕێزو پێزانین ئاراستەى کۆمەڵناس و نوسەری ناسراوى تورک ئیسماعیل بێشکچی کراوە، هاوکات زانکۆی دهۆکیش ڕاسپێردرا ئامادەکارى بکات بۆ پێدانى دکتۆراى فەخرى بە بێشکچی. ئەمڕۆ یەکشەمە 7ی تشرینی دووەمی 2021، ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا لەگەڵ کۆمەڵناس و نوسەری ناسراوى تورک ئیسماعیل بێشکچی کۆبۆتەوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتە، خەبات و تێکۆشانی ئیسماعیل بێشکچی لە داکۆکیکردن لە گەلی کوردستان و دۆزی ڕەوای کورد بەرز نرخێندراوە، بۆ ئەمەش ئاماژە بە هەڵوێست و نوسین و بەرهەمەکانی بێشکچی کراوە، کە لە ڕێگەی توێژینەوەکانى بە شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی، بەرگری لە مافەکانی گەلی کوردستان کردوە. هەروەها وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژە بەوەکردوە، هەمو وشەیەکی نێو کار و بەرهەمە زانستییەکـان و قوربانییە مەزنەکانى بێشکچى بەرز دەنرخێنین، پاشتر وەزیری خوێندنی باڵا سەرۆکى زانکۆى دهۆکى ڕاسپاردووە ئامادەکارى پێویست ئەنجامبدەن، بۆ پێدانى دکتۆراى فەخرى بە ناوبراوو. ئیسماعیل بێشکچی، لە 7ی کانونی دووەمی 1939، لە ناوچەی ئیسکسلیپی لە نزیک پارێزگای کۆرم-ی تورکیا لە خێزانێکی تورک و بە دین حەنەفی لەدایکبووە، کەسایەتی کۆمەڵناسی تورکە کە ماوەیەکی زۆر ژیانی تەرخانکردوە بۆ پشتیوانی لە دۆزی کورد لە تورکیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ھەر بۆیە نازناوی "ساری ھۆجا"ی بە تورکی لێنراوە.
هاوڵاتی قوباد تاڵەبانی رایگهیاند:" دەبێت هانی وەبەرهێنەرانی عێراق و بیانی بدرێت رووبکەنە سلێمانی لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون ئەولەویەت بۆ كەمدەرامەتانە". ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021، نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، قوباد تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرانی پەیوەست بە وەبەرهێنان تاوتوێی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی وەبەرهێنانی کردوە و جەختی کردۆتەوە، "لەسەر کارئاسانیکردنی تەواو بۆ وەبەرهێنەران و خزمەتكردنی ھاوڵاتیان". ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەپێناو هاندانی زیاتری کاری وەبەرهێنان دەبێت کارئاسانی تەواو بکرێت بۆ وەبەرهێنەران و رۆتین بە تەواوەتی کەم بکرێتەوە"، ئاماژەی بەوەشداوە، پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران لە ئەولەوییەتەکانمانە لەپێناو بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری هەرێم، هەربۆیە، ئەرکی بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانییە کە نەک تەنها کارئاسانی تەواو بۆ وەبەرهێنەران بکەن، بەڵکو دەبێت کار بۆ ئەوەبکرێت هانی وەبەرهێنەرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق و وەبەرهێنەرانی بیانیش بدرێت بۆ کاری وەبەرهێنان رووبکەنە پارێزگای سلێمانی. قوباد تاڵەبانی بە ئامادەبوانی كۆبوونەوەكەی وتووە،"مەبەستمانە لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون ئەولەویەت بدرێت بەو پڕۆژانەی كە تایبەت دەبن بە چینی كەمدەرامەت، بۆیە گرنگی بدەن بەو جۆرە پڕۆژانە بۆ ئەوەی زوو بكەونەگەڕ"، ھەروەھا جەختی كردۆتەوە لەسەر گرنگیدان بە پڕۆژەكانی گەشتوگوزار و پیشەسازی و كشتوكاڵ.
هاوڵاتی بهڕێوهبهرایهتى بهرههمه نهوتیهكانى سلێمانى خشتهى دابهشكردنى نهوتى ڕاگهیاندو بهپێى خشتهكه سبەینێ نهوت له ناوسهنتهرى سلێمانى دابهش دهكرێت. بهپێى ڕاگهیهندراوێكى بهرههمه نهوتهیهكانى سلێمانى،ئەمڕۆ یهكشهممه 7-11-2021 نهوت له شارۆچكهى قهڵادزێ دابهشكراوە. ئهوهشخراوهتهڕوو، ڕۆژى دووشهممه دابهشكردنى نهوت لهناوشارى سلێمانى له مهڵبهندهكانى پێنج و شهش بهردهوام دهبێت. حكومهتى ههرێم ماوهى دووساڵه لهوهرزى هاوین ڕایدهگهیهنێت بۆ ههر خێزانێك بهرمیلێك نهوت دابین دهكات بهلام بهو نهوتهى ڕۆژانه بهغدا دهینێرێته ههرێم لهههردوساڵهكهدا نهتوانراوه یهك بهرمیل نهوت بگهیهندرێته دهستى ههر خێزانێك.
هاوڵاتی ئەنجوومەنی وزاریی ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند:"هەوڵی کوشتنی سەرۆکوەزیران لە لایەن "چەند گرووپێکی چەکداری تاوانکار" ئەنجامدراوە، کە پێشتر زێدەڕۆییان کردەسەر دەوڵەت و سیمبولەکانی و بە ئاشکرا هەڕەشەیان لە فەرماندەی گشتی و هێزەکانیان کرد. ئەنجوومەنی وزاریی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە هەوڵی کوشتنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو رایگەیاند: "ئەو دەستدرێژییە ترسنۆکە کە شەوی رابردوو ماڵی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کردە ئامانج بۆ کوشتنی سەرۆکوەزیران بە ئامانجکردنێکی ترسناکی دەوڵەتی عێراقە لە لایەن چەند گرووپێکی چەکداری تاوانکار، کە دانبەخۆداگرتن و پیشەگەری بەرزی هێزە ئەمنییەکان و سەربازییەکانمانیان بە لاوازی خوێندووەتەوە، بۆیە زێدەڕۆییان کردەسەر دەوڵەت و سیمبولەکانی و بە ئاشکرا هەڕەشەیان لە فەرماندەی گشتی و هێزەکانمان کرد". ئەنجوومەنی وزاریی ئاسایشی نیشتمانی راشیگەیاند: "هێزە پاڵەوانەکانمان بەڵێنیان بە خۆیان داوە ئاسایشی عێراق و سەروەریی بپارێزن لە بەرامبەر هەر کەسێک کە رێگە بە خۆی دەدات سەرسەختی لەگەڵ دەوڵەتدا بکات، بۆیە ئەرکی نیشتمانیی خۆیان رادەپەڕێنن بۆ راودوونانی دەستدرێژیکاران و رادەستکردنیان بە دادگا، وەکو چۆن لە ساڵانی سەردەمی جەنگی دژی تیرۆر کردی و بە سەریدا سەرکەوت". ئەنجوومەنەکە لە راگەیێندراوەکەی ئاماژەی بەوەداوە کە هێزە ئەمنییەکانیان بە بەوپەڕی پێداگیری کار دەکەن بۆ ئاشکراکردنی ئەو لایەنانەی کە لەو "کردەوە تیرۆریستییە" تێوەگلاون بۆ دەستگیرکردنیان و رادەستکردنیان بۆ دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە، "جا ئەوەی کە پێیوایە دەستی هێزەکانمان پێی ناگات ئەوە بە هەڵەدا چووە، چونکە هیچ کەش لە ئاستی یاسا گەورە نییە، هیچ کەسێکیش لە ئاستی عێراق گەورە نییە، سەرکەوتن بۆ عێراق". ئەمە بەپێی راگەیێندراوی ئەنجوومەنەکە. ئەنجوومەنی وزاریی ئاسایشی نیشتمانی عێراق پێکهاتووە لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ وەزیرانی بەرگری، ناوخۆ، دەرەوە، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابووری و فەرماندە ئەمنی و سەربازییە باڵاکان. بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021، دوای کاژێر 02:00 لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوز.
شاناز حەسەن رۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و پەرلەمانتارێك دەڵێت:" كۆبونەوەكە دەنگدان دەبێت لەسەر سێ پڕۆژەیاسا كە پێشتر گفتوگۆی لەسەر كراوە و دەنگدانی بۆ دەكرێت". ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021، پەرلەمانی كوردستان لە وێب سایتی تایبەت بە سەرۆكایەتی پەرلەمان بانگێشتنامەی بۆ سەرجەم پەرلەمانتنارانی خولەكە بڵاوكردەوە و رایگەیاند ڕۆژی سێ شەممە، كە دەكاتە 9 تشرینی یەكەمی 2021 كۆبونەوەی ئاساییی پەرلەمانی كوردستان لەناو بینای پەرلەمان سازدەكرێت و داوا لە گشت پەرلەمانتاران دەكات ئامادەیی كۆبونەوەكە بن. محەمەد سەعدەدین، ئەندامی پارتی گەشەپێدانی توركمانی لەپەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" كۆبونەوەكە دەنگدان دەبێت لەسەر سێ پڕۆژەیاسا كە پێشتر گفتوگۆی لەسەر كراوە و دەنگدانی بۆ دەكرێت". ئەم پەرلەمانتارە زیاتر رونیكردەوە و وتی:" ئەم پرۆژە یاسایانە پێشتر گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە و لە دانیشتنەكەی رۆژی سێ شەممەدا دەنگیان پێدەدەرێت". محەمەد سەعدەدین، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد پڕۆژە یاسایی بزربووەكان بۆ دوبارە هەمواركردنەوە گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت. خشتەی کاری دانیشتنەکە کە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان واژۆیان لەسەر کردووە، بەمشێوەیە:- یەکەم: دەنگدان لەسەر ئەم پرۆژە یاسایانەی خوارەوە، بەپێی حوکمی ماددەکانی (90، 91، 93، 96 و 97) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان. 1- پرۆژەیاسای هەمواری پیادەکردنی یاسای بازرگانیی عێراقی ژمارە 30 لە ساڵی 1984 لە هەرێمی کوردستان-عێراق. 2- پرۆژەیاسای بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆمارکردن و پەسندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان. دووەم: خستنەڕوو و دەنگدان لەسەر بڕگەی دووەمی ماددەی چوار لە یاسای ژمارە هەشتی ساڵی 2021 یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی کوردستان). سێیەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یاسای بزربووەکان لە هەڵمەتەکانی لەناوبردنی بەکۆمەڵی گەلی کوردستان.
هاوڵاتی ئەمینداری یەکگرتو رایگەیاند:" ئێمەلەکاتێکدا بەتوندی ئەم کردە ناڕەوایە ئیدانە دەکەین و بە هەوڵێکی شەڕخوازیی دەزانین بۆ شێواندنی دۆخەکەو بێ هیواکردنی دڵسۆزان، دڵنیاین کە کاروانی خێر ناوەستێ". بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021، دوای کاتژمێر 02:00 لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوز. سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "جێگای داخە کە ئاستی شڵەژانی سیاسی وڵات گەیشتە ئەو ئاستەی کە پەلاماری موشەکی بکرێتە سەر ماڵی سەرۆک وەزیران جەنابی مستەفا کازمی، ئێمەلەکاتێکدا بەتوندی ئەم کردە ناڕەوایە ئیدانە دەکەین و بە هەوڵێکی شەڕخوازیی دەزانین بۆ شێواندنی دۆخەکەو بێ هیواکردنی دڵسۆزان، دڵنیاین کە کاروانی خێر ناوەستێ".
هاوڵاتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەک لە گوندی کۆری وتارێکی پێشکێشکرد و ئاماژەی بەوەدا، دوای لافاوەکەی هەفتەی رابردوو لە هەولێر بەڵێنیان داوە ئەوەی لە توانایاندا بێت ئەنجامی بدەن، دەشڵێت، "ئهمڕۆش لێرهین تا بهڵێنهكهی خۆمان جێبهجێ بكهین". رۆژی هەینی 30-10-2021 لە چەند ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای هەولێر ر دروستبوو، دوو لەو شوێنانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوت گوندی کۆری و شاری زێڕین بوون. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای رۆژێک سەردانی ئەو ناوچانەی کرد و قسەی لەگەڵ زیانلێکەتووان کرد. مەسرور بارزانی ئاماژە بە قسەی گەنجێک دەکات کە داوای کردووە قوتابخانەیان بۆ دروستبکرێت و دەڵێت، کاتێک سەردانی ئەو ناوچانەی کردووە، "شتێك زۆر سهرنجی راكێشام، یهكێك له كوڕه گهنجهكانی دانیشتووی ئهم كۆمهڵگهیه، له جیاتی ئەوەی داوای شتێك بۆ خۆی بكات، گوتی، ئێمه قوتابخانهمان نییه، ئهگهر بكرێت قوتابخانهیهكمان بۆ بکەنەوە". دوای لافاوەکە لیژنەیەک لە پارێزگاری ههولێر و وهزیری شارهوانی دروستکرا و زیانەکانی لافاوەکەیان بە 5.5 بۆ شەش ملیار دینار خەمڵاند. پارێزگای هەولێر رایگەیاند 500 ملیۆن دیناریان بۆ قەرەبووی زیانلێکەتووان تەرخانکردووە و حکومەتی عێراقیش سێ ملیار دیناری بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکردووە. مەسرور بارزانی لەو بارەیەوە دەڵێت، پەیوەندیی بە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە کردووە داوای کردووە کە لە بودجەی فریاگوزاری بڕێک پارەیان بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت و ئەویش بەڵێنی پێداون و دواتر سێ ملیار دیناریان بۆ تەرخانکردووە. لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد لە کابینەیەی حکومەتدا زیاتر لە 50 قوتابخانە کراونەتەوە و بودجهی پێویستیش بڕیاری لهسهر دراوه بۆ دروستكردنی 23 باخچهی ساوایان و قوتابخانهی دیكه، کە به زوویی له سهرتاسهری ههموو كوردستان و پارێزگاكان و ئیداره سهربهخۆكان تهواو دەكرێن. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، داوای لە ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە کردووە کە بە بۆنەی نزیكبوونەوەی ساڵیادی كۆچی دوایی فرسەت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هەولێر یهكێك لهو قوتابخانانه، بهناوی فرسهت سۆفییەوە بکرێت.
هاوڵاتی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بەئامادەبوونی وەزیری تەندروستی هەرێم و بەشێك لەبەرپرسانی دیکەی تەندروستی نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی تایبەت بە توشبووانی شێرپەنجە کرایەوە کە بەبەهای شەش ملیۆن دۆلار و لەسەر ئەرکی خێرخوازان دروستکراوە. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئەم نەخۆشخانەیە لەلایەن خێرخوازی شاری سلێمانی جەمالی حاجی عەلی دروستکراوە و نەخۆشخانەی هیواش لەسەر پشکی سندوقی شێرپەنجە بودجەیەکی تەواوکاری بۆ کڕینی بەشێک لە ئامێر و پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکەی دابینکردووە کە بەگشتی بودجەی پڕۆژەکە شەش ملیۆن دۆلار بووە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هەموو خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی لەلایەک دابنرێن، دەتوانن بڵێن چارەسەری توشبووانی شێرپەنجە و خەرجییەکانی ئەم نەخۆشییە بەتەنها نیوەی کۆی توانا تەندروستییەکانی پێویستە بۆیە سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەن کە لەم پرۆژەیەدا هاوکارییان کردوون، چونکە ئەم پڕۆژەیە لەپاڵ نەخۆشخانەکانی چارەسەری توشبووانی شێرپەنجە لەسلێمانی و هەولێر هاوکارێکی باشیان دەبێت لە خزمەتکردنی زیاتری توشبووانی ئەم نەخۆشییە. وەزیری تەندروستی هەرێم ئەوەشی خستەڕو، حکومەتی هەرێم لەچوارچێوەی پەرەپێدانی زیاتر بە نەخۆشخانە حکومییەکان بڕیاریداوە سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی ئامێر و پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی تەرخان بکات.
هاوڵاتی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند:" سەرکۆنەی هەوڵی کوشتنی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و داوای ئارامی و دانبەخۆداگرتن دەکات. نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر ماڵی، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوکردەوە و تێیدا سەرکۆنەی هێرشەکە دەکات. لە راگەیێندراوەکەی یونامیدا هاتووە: "یونامی بە تووندترین وشە سەرکۆنەی هەوڵی کوشتنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات. یونامی خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت کە سەرۆکوەزیران زیانی بەرنەکەوتووە لە هێرشە درۆنییەکەدا بۆسەر شوێنی نیشتەجێبوونی لە بەغدا". یونامی ئاماژەی بەوەکردووە کە "تیرۆریزم، تووندوتیژی کاری نایاسایی نابێت رێگەیان پێبدرێت بۆ لاوازکردنی سەقامگیری عێراق و لادان لە پڕۆسە دیموکراتییەکەی". یۆنامی هەروەها دەڵێت: "هاودەنگیی سەرۆکوەزیرانین لە داواکاردنی ئارامیی و هاندانی دانبەخۆداگرتن. لەگەڵ ئەوەشدا یونامی بە بەهێزی هانی هەموو لایەنەکان دەدات بۆ بەرپرسیارییەتی وەرگرتن لەپێناو هێورکردنەوە و بەشداریکردن لە دیالۆگ بۆ کەمکردنەوەی گرژی سیاسی، بە پابەندبوون بە بەرژەوەندیی نیشتمانیی عێراق". بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021، دوای کاتژمێر 02:00 لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوز.
هاوڵاتی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی بە توندی ئیدانەی هێرشكردنە سەر ماڵی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن رایانگەیاند:" پشتیوانیی خۆمان بۆ مستەفا کازمی دووپات دەکەینەوە". بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2021، دوای کاتژمێر 02:00 لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوز. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەیەک لە هەولێر لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە درۆن قسەی کرد، وتی، "هەوڵێکی ترسنۆکانە دراوە بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئێمە بە تووندترین شێوە ئەم هەوڵە تیرۆریستییانە سەرکۆنە دەکەین." هاوكات قوباد تاڵەبانی لەپەیامێکدا باسی لەوەشکردوە، "بەتوندی ئیدانەی ئەو کارە تاوانکارییە دەکەم کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ماڵی بەڕێز مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی لەبەغدا بەئامانج گرت، هاوکات تەئکید لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەو کارە تاوانکارییە دەکەینەوە کە پێچەوانەی هەموو پرەنسیپ و بەها ئەخلاقی و مرۆییەکانە". ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەروەها داوا لە هەموو لایەکیش دەکەین یەکبگرن و لە ناتەبایی دوور بکەونەوە لە بەرامبەر ئەو کارە تاوانکاریانەدا، هەروەها بەگرنگی دەزانین یەک هەڵوێست بن بۆ بەدەستهێنانی و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری وڵات". جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەم رووداوە لەکاتێکدایە "هاوڵاتیان چاوەڕێی ئەوەبوون لایەنە سیاسییەکان بگەنە ڕێککەوتنێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ کە خزمەتگوزاری و ئاسایش دابین بکات، بۆیە ئێمە داوای کۆدەنگی و وەلانانی جیاوازییەکان دەکەین لەپێناو بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بە هەموو مەزهەب و نەتەوە جیاوازییەکانییەوە".
موقتەدا سەدر داوا لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەن شان بدەنە ئەم بەرپرسیارێتییە تا عێراق چاک دەبێتەوە
هاوڵاتی رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند:" ئەم کارە تیرۆریستییەی، کە لایەنێکی باڵای وڵاتی کردە ئامانج، بە ئامانجکردنێکی روون و راشکاوە بۆ عێراق و گەلەکەی، چونکە ئاسایش و سەقامگیری کراوەتە ئامانج و مەبەستیانە عێراق بگەڕێننەوە بۆ دۆخی پشێوی بۆ ئەوەی هێزە نادەوڵەتییەکان کۆنترۆڵی بکەن و عێراق بخەنە ژێرباری ئاژاوە و تووندوتیژی و تیرۆر تاوەکو دەرەنجام مەترسییەکان و دەستوەردانە دەرەکییەکانی ئێرە و ئەوێ رووی تێبکات". دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، رووداوەکە "بە ئامانجکردنێکی روون و راشکاوە بۆ عێراق و گەلەکەی، چونکە ئاسایش و سەقامگیری کراوەتە ئامانج و مەبەستیانە عێراق بگەڕێننەوە بۆ دۆخی پشێوی بۆ ئەوەی هێزە نادەوڵەتییەکان کۆنترۆڵی بکەن". موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەپەیامێکدا رایگەیاند، "ئەم کارە تیرۆریستییەی، کە لایەنێکی باڵای وڵاتی کردە ئامانج، بە ئامانجکردنێکی روون و راشکاوە بۆ عێراق و گەلەکەی، چونکە ئاسایش و سەقامگیری کراوەتە ئامانج و مەبەستیانە عێراق بگەڕێننەوە بۆ دۆخی پشێوی بۆ ئەوەی هێزە نادەوڵەتییەکان کۆنترۆڵی بکەن و عێراق بخەنە ژێرباری ئاژاوە و تووندوتیژی و تیرۆر تاوەکو دەرەنجام مەترسییەکان و دەستوەردانە دەرەکییەکانی ئێرە و ئەوێ رووی تێبکات". ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەین شان بدەنە ئەم بەرپرسیارێتییە تاوەکو ئەو کاتەی عێراق چاک دەبێتەوە و بەهێزەوە دەگەڕێتەوە". لای خۆیەوە مستەفا کازمی لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، "پێشتر و ئێستاش پرۆژەی گیانفیدایی بووم بۆ عێراق و گەلی عێراق، موشەكەكانی ستەمكاری ئیمانداران سڵ ناكاتەوە، و موویێكی ھێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان نالەرێنێتەوە لە مكوڕی و سووربوونیان بۆ پاراستنی ئاسایشی خەڵك و بەدیھێنانەوەی ماف و دانانەوەی یاسا بۆ سەر رێچكەی خۆی"، هەروەها وتی، "من باشم سوپاس بۆ خوا لەناو گەلەکەمدام و لە پێناو عێراق داوای ئارامی و دان بەخۆداگرتن لە هەمووان دەکەم".
