هاوڵاتى وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" لەئیدارە سەربەخۆکان هاوشێوەی پارێزگاکان بڕیاردراوە بە کردنەوەی فەرمانگەی دادنوسی ئێواران کەلەئێستادا تەنها لەناوەندی پارێزگاکاندا بونی هەیە". وەزارەتی داد لەدواین نوسراویدا کە 18ی ئایار بەواژۆی فرسەت ئەحمەد، وەزیری داد دەرچوە ئاماژەی بەوەشكراوە، وەزارەتی دادی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوە فەرمانگەی دادنوسی کەلار/2 بکرێتە فەرمانگەی دادنوسیی ئێوارانی کەلار و هەروەها فەرمانگەی دادنوسی کەلار/1ی دەبێتە فەرمانگەی دادنوسیی کەلار. وەزارەتی داد ئەوەشی خستوەتەڕو، بە پێی پلانێک هەنگاوی کردنەوەی فەرمانگەی دادنوسی ئێواران لە ئیدارە سەربەخۆکان و شارۆچکەکانیش دەستپێدەکات و پرۆسەکە بەردەوامی دەبێت. بونی فەرمانگەی دادنوسیی ئێواران دەبێتەکارئاسانییەک بۆ مامه‌ڵه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه كه لە کاتی دەوامی بەیانیاندا ناتوانن سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی دادنوسی بكه‌ن، بەگوێرەی رێنماییەکانیش ده‌وامی فەرمانگەکانی دادنوسیی ئێواران، لە كاتژمێر 1:30 تا 6:30ـی ئێواره ده‌بێت.
هاوڵاتى سەرکردەی بزوتنەوەی فەتح لەفەڵەستین ڕایگەیاند، " لەلایەن میسر و نەتەوە یەکگرتوەکان هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ راگرتنی هێرشە دوژمنکاریەکانی ئیسرائیل". حسێن حمایل، سەرکردەی بزوتنەوەی فەتح لەفەڵەستین ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20 ئایاری 2021 لەلێدوانێکدا رایگەیاندوە، لەلایەن میسر و نەتەوە یەکگرتوەکانیش هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ راگرتنی "هێرشە دوژمنکاریەکانی ئیسرائیل"، ئومێدەواریشن کە گفتوگۆکان دەگاتە ئەنجام. ئاماژەی بەوشکردوە، سەرەڕای هەمو ئەو ئاستەنگیانەش کە هێزەکانی ئەمنییەکانی ئیسرائیل دروستیکردون، گەلی فەڵەستین بەردەوام دەبێت لەسەر پارێزگاریکردن لە خاک و پیرۆزییەکانی. لە ئیسرائیل لە ئەنجامی هێرشە موشەکییەکانی حەماس، دوازدە کەس کوژراون کە دوانیان منداڵن، هەروەها سێ سەد هاوڵاتی دیکەی ئیسرائیلی برینداربون تاوەکو ئێستا دو سەد و بیست و حەوت هاوڵاتی فەلەستینی لە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل‌دا کوژران کە شەست و چوار یان منداڵن، هەروەها زیاتر لە هەزار و شەش سەد کەسی دیکەشیان برینداربون.
هاوڵاتى وەزیری بەرگری عێراق گەیشتە شاری کەرکووک، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەکانی سوپای عێراق لە کەرکووک باس لە جێبەجێکردنی رێککەوتن لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بکەن. جومعه عناد وه‌زیرى به‌رگرى عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20 ئایاری 2021 به‌مه‌به‌ستى دانانى ژوورى هاوبه‌شى نێوان هێزه عیراقییه‌كان و پێشمه‌رگه له ناوچه دابڕێنراوه‌كان گه‌شته كه‌ركوك، هاوكات هه‌ریه‌ك له (راكان جبورى، پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركوك، عه‌لى فه‌ریجى، سه‌رۆكى ئه‌ركانى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، لیوا ساڵح عامرى، به‌رپرسى پۆلیسى ئیتیحادى، عه‌مید كاوه غه‌ریب، به‌رپرسى پۆلیسى كه‌ركوك، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى سه‌ربازى عیراقى پارێزگاى كه‌ركوك) پێشوازییان لێ‌كرد. لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسە سەربازیی و ئەمنییەکان، وەزیری بەرگری عێراق باس لە دانانی نەخشەڕێگەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن، بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکە". ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق رێککەوتنیان واژۆکردووە، بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکان، بڕیار دراوە چەند ناوەند و لیژنەیەکی هاوبەش بۆ ئەم مەبەستە دروست بکەن. دوێنێ 19/5/2021، ئەو رێککەوتنە لە سنووری پارێزگای دیالە چووەتە بواری جێبەجێکردن و ژوورێکی هاوبەش پێکهێنراوە.
شاناز حەسەن پارێزەرێکی سزادراوانی بادینان، ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ گروپێك لە پارێزەرانین چەند كاتژمێرێكی دیكە دەچینە دادگای پێداچونەوە و تانەی خۆمان لە بڕیاری پەسەندكردنی سزادراوان پێشکەش دەکەین بە هۆكاری نەبونی بەڵگەی یاسایی". محەمەد عەبدوڵڵا، یەکێک لە پارێزەرانی پێنج چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسەکەی بادینان لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت" ئەمڕۆ لە دادگای پێداچوونەوە تانە لە بڕیاری پەسەندکردنی سزای زیندانی ئەو سزادراوانە پێشکەش بەدادگاكە دەکەن، بەهۆی بوونی چەندین هەڵەی یاسایی. ئەم پارێزەرە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئەمڕۆ تیمەكەیان لە شەش پارێزەر پێكهاتون و دەژنە دادگای پێداچونەوەی تانەكەی خۆیان دەگەیەنن. محەمەد عەبدوڵڵا ی پارێزەر ئەوەشی خستەڕوو یەکێک لەو خاڵانەی پشتیان پێبەستووە لە تانەکەیاندا، دادگای پێداچوونەوە بێئەوەی نوێنەریان لە ئاسایش هەبووبێت لەکاتی لێکۆڵینەوەدا، باسیان لەوەکردوە، کە سزادراوانی بادینان بە ویست و خواستی خۆیان وتەکانیان لێوەرگیراوە و واژۆیان لەسەر وتەکانیان کردوە، کە ئەوەش ڕاستنییە، “چونکە پێشتر ئەو سزادراوانە لەبەردەم سەرۆک و ئەندامانی دادگای تاوانی دووی هەولێر، جەختیان لەوەكردبووەوە لەژێر هەڕەشەی جەستەیی و هەڕەشەی ناموس ناچاربوون ئەو شتانە واژۆ بکەن کۆ بۆیان نوسراوە”. ئەو پارێزەرە زیاتر وتی: خاڵێکی دیکە، کە پشتیان پێبەستووە، ئەوەیە كە “ناکرێت ئاسایش خۆی سکاڵاکار بێت و هەر خۆشی لە ڕۆژی دانیشتنی دادگادا بەشێک بێت لە دادگا”. مانگی ڕابردو دادگای پێداچوونەوەی هەرێم، سەرەڕای بوونی نیگەرانییەكان دژ بە پەسەندکردنی بڕیاری داداگای هەولێر بۆ سزادانی پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەکەی بادینان بە سزای شەش ساڵ زیندانیکردن، بە واژۆی سێ دادوەری دادگای پێداچوونەوەی هەرێم لە کۆی پێنج دادوەر، سزای زیندانیكردنی دەستگیركراوانی بادینانی بەشەش ساڵ پەسەند کرد، ئەوەش كاردانەوەی ناوخۆیی لە هەرێم و دەرەوە لێكەوتەوە.
هاوڵاتى شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق تەقاندنەوەی ژمارەیەک حەشارگە و تونێلی چەکدارانی داعشی لە کەرکوک راگەیاند. شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە: "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی هێزە هاوبەشەکان لە کەرکوک، نۆ حەشارگە، سێ تونێل و 15 بۆمب تەقێنرانەوە و دەستبەسەر 127 مووشەک و دوو ماتۆڕسکیلی چەکدارانی داعش داگیرا". تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشکرایکرد، چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەکی کەرکوک هەوڵی خۆڕێکخستنەوە دەدەن. لەلایەکی دیکەوه دەزگای هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیداوە، پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری و بە بڕیاری دادگا لە چەند شوێنێکی جیاوازی کەرکوک توانیویانە شەش داواکراو بە ماددەی تیرۆر دەستگیر بکەن، کە سەرجەمیان سەر بە رێکخراوی داعش بوون. هەروەها ئاماژەیداوە، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بەرپرسی پشتیوانی لۆجستی چەکدارانی رێکخراوەکە بووە لە کەرکوک، یەکێکی دیکەشیان یەكێکە لە بکەرانی کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر و سێیەمیشیان بەرپرسی سووتەمەنی بووە لە رێکخراوەکە. رۆژی چوارشه‌ممه 19ی ئایاری 2021، هێزەکانی سوپای عیراق بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیس و حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە ناوچەکانی وادی شای، وادی زەغیتون و گوندی سادە تا گوندی عەسری، لە سنووری پارێزگای کەرکوک بۆ كێوماڵكردنی چه‌كدارانی داعش دەستپێکرد.
هاوڵاتى پەرلەمانتارێكی یەكێتی ڕایگەیاند " دەستورێكی هاوچەرخی دیموكراسی دورمەودا بەم عەقڵیەتەی ئێستای سیاسەتمەداران و حوكمڕانانی هەرێم نانوسرێتەوە بۆیە داوا دەكات واز لە نوسینەوەی دەستور بهێنرێت. بڵێسە جەبار فەرمان، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"دەستورێکی ھاوچەرخی دیموکراسی دورمەودا، بۆ ھاوڵاتیانی کوردستان و نەوەی داھاتو بەم عەقلیەتەی ئێستای سیاستمەداران و حوکمرانانی ھەرێم نانوسرێتەوە." ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی وتوشیەتی"واز لە دەستور بێنن (چاکی مەکەن با خراپ نەبێ) فریای قەوارەی ھەرێم بکەون." چوارشەممە سەنتەری زانکۆی کوردستان- هەولێر بۆ توێژینەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتی، کۆنفرانسێکی تایبەت بە ناونیشانی ''یەکڕیزی و دەستوور'' رێکخست. لە کۆنفرانسەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆک و سەرکردەی حیزبەکانی باشووری کوردستان و ژمارەیەک لە توێژەر و ئەکادیمی و 29 کۆنسوڵی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان بەشداریی تێدادەکەن.
هاوڵاتى له یادى چواره‌مین ساڵیادى کۆچى دوایى به‌رێز کاک نه‌وشیروان مسته‌فادا وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ به‌رز راگرتنى یادى ئه‌و پیاوه گه‌وره‌یه، هاوڵاتى بۆ یه‌که‌مجار هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و پیاوه شاره‌زایه له مێژووى رۆژنامه‌گه‌رى کوردی‌دا بڵاوده‌کاته‌وه. کاک نه‌وشیروان شاهیدى ئه‌وه ئه‌دات له‌دواى ساڵى 1968 که به‌عس هاتۆته سه‌ر حوکم له عێراق رۆژنامه‌ى هاوڵاتى یه‌که‌مین ده‌زگاى ئه‌هلى و ئازاد بووه، ئه‌م دانپیانانه‌ى بۆ ئێمه‌ى دامه‌زرینه‌رانى رۆژنامه‌ى هاوڵاتى شه‌ره‌فێکى گه‌وریه یادت به‌رزو شکۆداربێت ئه‌ى مرۆڤى راستگۆ
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له پانێڵى یه‌کریزى و ده‌ستور زۆرترین قسه‌ى له‌باره‌ى ده‌ستوره‌وه کرد‌و باسى پرسى موچه‌خۆران و کابینه‌ى پێشتر و ئێستاى حکومه‌تى کرد‌و وتى:"ئه‌گه‌ر پشتیوانى و خۆڕاگریى گه‌لى کوردستان و تێگه‌یشتنى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان نه‌بوایه، ئه‌سته‌م بوو حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بتوانێت تا ئێستا به‌رده‌وام بێت. له‌وه ناخۆشتر نییه بۆ هه‌ر سه‌رۆک حکوومه‌ت و جێگرى سه‌رۆک حکوومه‌تێک له جیهان که نه‌توانێت پرسى دابینکردنى مووچه به ته‌واوه‌تى جێبه‌جێ بکات". هاوکات له‌باره‌ى کابینه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه وتیشى:"کابینه‌ى پێشترى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌ندێک شتى باشى کردووه و هه‌ندێک شتى خراپیشى کردووه، کابینه‌ى پێش ئه‌ویش هه‌ر وابووه و ئه‌م کابینه‌یه‌ش واده‌بێت و دواى ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وه‌ى که ده‌مێنێته‌وه ئه‌م گه‌له‌یه، ئه‌م وڵاته‌یه که ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و نه‌وه‌یه‌یه که دواى ئێمه‌ش ده‌بێت هه‌وڵى جددى بدات بۆ پاراستنى ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ى گه‌ل له‌پێناویدا خه‌باتى کردووه، له‌پێناویدا خوێنى ڕشتووه". سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌قى وته‌کانى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم و ئه‌و پرسانه‌ى په‌یوه‌ندى به یه‌کریزى و حکومرانى هه‌رێمه‌وه هه‌یه بڵاوکرده‌وه. ده‌قى وتار‌و گفتوگۆى سه‌رۆکى هه‌رێم له پانێڵى یه‌کریزى و ده‌ستور: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/5/2021 له کۆنفرانسى یه‌کڕیزى و ده‌ستووردا که له‌لایه‌ن زانکۆى کوردستانه‌وه له هه‌ولێر ڕێکخرابوو، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌شدارى له کۆتا پانێلى کۆنفرانسه‌که‌دا کرد و تیایدا تیشکى خسته سه‌ر چه‌ندین پرسى په‌یوه‌ست به ده‌ستوور و دۆخى هه‌رێمى کوردستان و عێراق. سه‌ره‌تا له وه‌ڵامى پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به دید و بۆچوونى به‌ڕێزیان ده‌رباره‌ى ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى له کۆنفرانسه‌که‌دا پێشکه‌ش کران، هه‌روه‌ها جموجۆڵه سیاسییه‌کانى به‌مه‌به‌ستى یه‌کڕیزیى لایه‌نه کوردستانییه‌کان و پرسى ده‌ستوور ، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى گوتى “پێشه‌کى ده‌مه‌وێ سوپاسى هه‌موو ئاماده‌بووانى به‌ڕێز بکه‌م که به قسه و بۆچوونه‌کانى خۆیان ئه‌م کۆنفرانسه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند کرد. سوپاسى به‌ڕێز سه‌رۆکى حکوومه‌ت و سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌که‌م، هه‌روه‌ها سوپاسێکى تایبه‌ت بۆ نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق که به به‌شداریکردنى له‌م کۆنفرانسه‌دا و مانه‌وه‌ى ئه‌و ماوه دوورودرێژه له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌ر له به‌یانییه‌وه، نیشانه‌یه‌کى دیاره بۆ پشتگیرى و جددیه‌تى پرۆسه‌ى سیاسى له هه‌رێمى کوردستان و عێراقیش، زۆر سووپاس”. له به‌رده‌وامیى وه‌ڵامه‌کانیدا به‌رێزیان ڕایگه‌یاند “بێگومان زۆر قسه له‌سه‌ر پرسى یه‌کڕیزى و ده‌ستوور کرا، هه‌ندێک له‌و قسانه ئه‌وه‌ى که به‌ته‌مابووم پێشکه‌شى بکه‌م، هه‌ر له به‌یانییه‌وه به‌شێکى جه‌نابى سه‌رۆکى حکوومه‌ت به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى و به‌شێکیشى خاتوو ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مان پێشکه‌شیان کرد. ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر پرسى ده‌ستوور باسى بکه‌م، ده‌ستوور ئامرازه بۆ ئامانجێک، ئایا ئامانجمان له پرسى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور چییه؟ ده‌مانه‌وێ چ ئامانجێک بپێکین؟ ده‌مانه‌وێ له نووسینه‌وه‌یدا چى بکه‌ین؟. ده‌ستوورمان بۆ ئه‌وه‌یه سیستمى سیاسى له هه‌رێمى کوردستان ڕێکبخه‌ین، ده‌ستوورمان بۆ ئه‌وه‌یه له‌م وڵاته‌دا یاسا سه‌روه‌ر بێت، ده‌ستوورمان بۆ ئه‌وه‌یه هه‌موو پێکهاته‌کانى هه‌رێمى کوردستان هه‌ست به ئارامى بکه‌ن له‌م وڵاته‌دا، هه‌ست به ئاینده‌یه‌کى باشتر بۆ خۆیان و نه‌وه‌کانیان بکه‌ن. ئامانجى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور ئه‌وه‌یه پرسى هاووڵاتیبوون بپارێزێت که گرنگترین ئامانجه له نووسینه‌وه‌ى ده‌ستووردا. له عێراق به شێوه‌یه‌کى گشتى جیاوازى زۆرمان هه‌یه، له هه‌رێمى کوردستانیش هه‌مانه، ئه‌و پێکهاتانه‌ى له هه‌رێمى کوردستانن، پێیان ناڵێین که‌مینه، چونکه جوانیى کوردستان له‌و مۆزایکه‌ى پێکه‌وه‌ژیانه‌دایه که هه‌موومان پێکه‌وه له‌م وڵاته‌دا ده‌ژین، جوانیى هه‌رێمى کوردستان له‌وه‌دایه. بیرتان ده‌هێنمه‌وه ساڵى 2014 که داعش به‌ره‌و هه‌رێمى کوردستان هات، سه‌رۆکى ئه‌وکاتى ئه‌مه‌ریکا قسه‌یه‌کى کرد و پشتگیریى خۆى بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕى و گوتى (پێکه‌وه‌ژیان هه‌یه)، ئه‌و شته‌ى که پێویسته به‌رده‌وام شانازى پێوه بکه‌ین ئه‌وه‌یه که پێکه‌وه‌ژیان له‌م وڵاته‌دا هه‌یه، جوانیى کوردستان له‌وه‌دایه که هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى له هه‌رێمى کوردستان ده‌ژین، هه‌موومان کوردستانین. بێگومان پێویسته ئه‌م ده‌ستووره دڵنیایى بداته ئه‌م پێکهاتانه، ئه‌و قسانه‌ى ئه‌مڕۆ له‌م کۆنفرانسه‌دا کران به‌تایبه‌تى ئه‌و پانێڵه‌ى که پێش ئێمه به‌ڕێوه‌چوو هى ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى له کوردستان ده‌ژین، ئه‌وه‌ى نیشان دا که تا ئێستا دڵنیا نین. ده‌ستوورى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت دڵنیایى بداته ئه‌م خه‌ڵکه. ده‌ستوورى هه‌رێمى کوردستان هه‌روه‌ک خاتوو ڕێواز فایه‌ق باسى کرد، به سوپاسه‌وه له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ستیان پێ‌کرد و دواى ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش باسیان کرد. ئێستا ڕوونه که پێویستیمان به‌وه‌یه زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى قسه بکه‌ین، چونکه ده‌ستوور هه‌روه‌ک به‌ڕێز سه‌رۆکى حکوومه‌ت ئه‌م به‌یانییه ئاماژه‌ى پێ‌کرد و ده‌مه‌وێ دووپاتى بکه‌مه‌وه بۆ یه‌ک حزب نییه، ده‌ستوور بۆ یه‌ک نه‌ته‌وه‌ش نییه، ده‌ستوور بۆ یه‌ک پێکهاته‌ش نییه، ده‌ستوور بۆ هه‌موو ئه‌و کوردستانیانه‌یه که له هه‌رێمى کوردستاندا ده‌ژین، بۆیه ده‌بێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ى بیروبۆچوون و گرنگیپێدانى هه‌موو ئه‌و پێکهاتانه بێت که له هه‌رێمى کوردستان ده‌ژین و ئه‌مه‌ش گرنگه. له سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان به هاوکارى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى کوردستان و سه‌رۆکایه‌تیى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ده‌ست به‌وه ده‌که‌ین که هه‌نگاوى کردارى بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور بهاوێژین. هه‌ندێک له لایه‌نه‌کانمان بینیوه، به‌ڵام گه‌شته‌که‌مان هێشتا ته‌واو نه‌بووه و سه‌ردانى لایه‌نه‌کانى دیکه‌ش ده‌که‌ین و له‌سه‌ر ئه‌م پرسه زۆر به جددى ده‌وه‌ستین، ده‌مانه‌وێت ده‌ستوورێک بێت بۆ هه‌رێمى کوردستان که جێگه‌ى دڵنیایى و ئومێدى هه‌موو پێکهاته‌کانى هه‌رێمى کوردستان بێت”. ده‌رباره‌ى پرسى یه‌کڕیزیش، به‌ڕێز سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئاشکراى کرد “یه‌کڕیزى شتێکى زۆر زۆر گرنگه، له مێژووى خۆماندا و له‌و وێستگانه‌ى که پێکه‌وه بووین، بێگومان وه‌ک حزب جیاوازیمان زۆره، به‌ڵام ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌ک شت ڕێکبکه‌وین، پێناسه‌یه‌ک که هه‌موومان کۆبکاته‌وه، یه‌ک شت که هه‌موومان کۆبکاته‌وه. بۆ نموونه که شه‌ڕى داعش بوو، پێشمه‌رگه ئه‌و شوناسنامه‌یه بوو که هه‌موو کوردستانییانى له ده‌ورى خۆى کۆکرده‌وه و شه‌ره‌فێکى گه‌وره بوو، له‌و شه‌ڕه‌دا که‌س نه‌یگوت ئه‌مه یه‌کێتییه و ئه‌مه پارتییه و ئه‌مه گۆڕانه و ئه‌مه مه‌سیحییه و ئه‌مه ئێزدییه، هه‌موو لایه‌ک پێکه‌وه به‌رگرییان له کوردستان کرد، پێشمه‌رگه بوو به سیمبول و ناسنامه‌ى نیشتمانی، پێویسته زیاتر په‌ره‌وه به‌وه بده‌ین و هه‌وڵ بده‌ین پێناسه‌یه‌ک له هه‌رێمى کوردستان بۆ خۆمان دروست بکه‌ین که هه‌موو لایه‌کمان له‌سه‌رى کۆک بین، له‌وانه‌یه ده‌ستوور یه‌کێک له‌و ده‌رگایانه و له‌و شتانه بێت بزانین هه‌م ئه‌رکه‌کانمان چییه و هه‌م مافه‌کانمان چییه، ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ک ئه‌مه‌یان زانی، ده‌توانین چه‌مکى هاووڵاتیبوون له‌م وڵاته‌دا زیاتر په‌ره‌ى پێ بده‌ین. پرسى ئه‌و پره‌نسیپانه‌ى تا ئێستا هه‌رێمى کوردستانیان پاراستووه، با سه‌یرى ئه‌و قۆناغانه بکه‌ین، هه‌ر له ساڵى 1991ه‌وه که به‌ره‌ى کوردستانى دانرا و هه‌موو هێزه‌کان به‌شدار بوون، توانیمان ده‌ستکه‌وتى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنین، چونکه پێکه‌وه بووین. له قۆناغه‌کانى دیکه‌ى دواى ئه‌وه، له نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا پێکه‌وه بووین، له شه‌ڕى داعشدا پێکه‌وه بووین، تا ڕاده‌یه‌کى زۆر پێکه‌وه بووین، به‌م دواییه‌ش هه‌ندێک له‌و شتانه‌ى له په‌رله‌مانى عێراقدا ئه‌نجام دران پێکه‌وه بووین و توانیمان هه‌ندێک ده‌ستکه‌وت به‌ده‌ست بهێنین، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌رکى یه‌کڕیزیى ئێمه ته‌واو بووه، یان ده‌بێت زیاتر په‌ره‌ى پێ بده‌ین؟ ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه بزانین ئه‌وه‌ى له ده‌ستوورى عێراقیشدا بۆ هه‌رێمى کوردستان چه‌سپاوه، به‌ڵگه‌یه‌کى زۆر گرنگى مێژوویییه، دواى ساڵى حه‌فتا تاقه به‌ڵگه‌یه‌کى مێژوویى به ده‌ستمانه‌وه بێت، ده‌ستوورى عێراقه که دواى ساڵى 2003 نووسرا، به‌ڵام با هه‌موومان یه‌ک پرسیار له خۆمان بکه‌ین، ئایا له ساڵى 2003ه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌غدا ده‌ستوورى عێراق و مافه ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى جێبه‌جێ کردووه؟ له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه قه‌ت نه‌یکردووه. ئێمه ساڵى 2003 ئه‌م دۆخه‌مان هه‌بوو، ئه‌وه نییه بڵێى دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى پێشوو شتێک زیاد بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسیار له هه‌موو کوردستانییان بکه‌ین و بڵێین ئێوه له ئاینده‌ى خۆتان دڵنیان له‌م وڵاته‌دا؟ پێموایه هه‌موو پێکه‌وه ده‌ڵێین نه‌خێر! چونکه تا ئێستاش زۆر به‌داخه‌وه زۆربه‌ى ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ى که په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌یه، جێبه‌جێ نه‌کراون. چۆن ئه‌م ماددانه جێبه‌جێ ده‌کرێن؟ چۆن ئه‌م ده‌ستووره جێبه‌جێ ده‌کرێت؟ یه‌که‌م مه‌رجى جێبه‌جێکردن و مه‌رجى ئه‌وه‌ى که هه‌وڵى بۆ بده‌ین ئه‌وه‌یه ده‌بێت پێکه‌وه بین، به‌م په‌رته‌وازه‌ییه نه ده‌توانین یارمه‌تیى خۆمان بده‌ین و نه ده‌توانین یارمه‌تیى عێراقیش بده‌ین. ئه‌مڕۆ ته‌حه‌ددیاتى گه‌وره له به‌رده‌م هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه، له‌سه‌ر بودجه ڕێککه‌وتین، ئه‌وه جه‌نابى سه‌رۆکى حکوومه‌ت لێره‌یه و به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌تیش لێره‌یه، تا ئێستا هیچى جێبه‌جێ نه‌کراوه، تا ئێستا عێراق یه‌ک له‌و شتانه‌ى که به یاسا کراوه بۆ هه‌رێمى کوردستانى جێبه‌جێ نه‌کردووه، که‌واته ئه‌و ئه‌رکانه‌ى له‌سه‌ر شانمانه ئه‌وه‌یه ده‌بێت پێکه‌وه بین و یه‌کڕیز بین، زۆرمان له پێش ماوه که ده‌بێت به‌و یه‌کڕیزییه له به‌غدا جێبه‌جێیان بکه‌ین، باوه‌ڕمان به سیستمى فیدرالى هه‌یه، باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه که کێشه‌کانمان له چوارچێوه‌ى عێراقدا و به‌پێى ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بکرێن. ده‌مانه‌وێت ئه‌و مادده ده‌ستووریانه‌ى که په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌یه، جێبه‌جێ بکرێن. ده‌ستوورى عێراق مافى به هه‌رێمى کوردستان داوه خاوه‌نى ده‌ستوورى خۆى بێت، ئه‌و ده‌ستووره‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌یبێت، ده‌بێت ده‌ستوورێک بێت ئه‌و به‌هایانه‌ى هه‌رێمى کوردستان هه‌میشه شانازى پێوه کردوون که پرسى دیموکراسى و ئازادى ڕاده‌ربڕین له‌و پره‌نسیپانه‌ن و هه‌رێمى کوردستانى له هه‌موو شوێنه‌کانى دیکه‌ى عێراقى جیا کردۆته‌وه، ده‌بێت به‌رده‌وام ئه‌م پره‌نسیپانه بپارێزین. لێره پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا وه‌ک باس کرا هیچ ده‌ستکه‌وتێک به‌دى نه‌هاتووه؟ ده‌ستکه‌وتى زۆر گه‌وره‌مان له سایه‌ى خۆڕاگریى خه‌ڵکى کوردستان و خه‌باتى پێشمه‌رگه و خوێنى شه‌هیدانمان و ماندوبوونیان به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌وه‌ى هه‌مانبووه که‌م نییه، به‌ڵام ئایا هه‌موو شتێک له‌م وڵاته‌دا ته‌واوه و هیچ کێشه‌یه‌کمان نییه؟ نه‌خێر زۆر کێشه هه‌یه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه له‌پاڵ ئه‌و کێشانه‌ى له هه‌رێمى کوردستان هه‌ن، ده‌بینین له هه‌ندێک بواردا به‌ره‌وپێشچوون هه‌یه، ئه‌مڕۆ پرسى ئابوورى کێشه‌یه‌کى گه‌وره‌ى ئه‌م وڵاته‌یه، کێشه‌ى دارایى کێشه‌یه‌کى گه‌وره‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بینین هه‌رێمى کوردستان له زۆر قۆناغدا پێشکه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى ئه‌و یه‌کڕیزى و پێکه‌وه‌بوونه به‌ده‌ستى هێناوه. ئه‌مه شانازى نییه بۆ ته‌نیا یه‌ک حزب، به‌ڵکو شانازییه بۆ هه‌موو گه‌لى کوردستان و ئه‌گه‌ر پشتیوانى و خۆڕاگریى گه‌لى کوردستان و تێگه‌یشتنى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان نه‌بوایه، ئه‌سته‌م بوو حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بتوانێت تا ئێستا به‌رده‌وام بێت. له‌وه ناخۆشتر نییه بۆ هه‌ر سه‌رۆک حکوومه‌ت و جێگرى سه‌رۆک حکوومه‌تێک له جیهان که نه‌توانێت پرسى دابینکردنى مووچه به ته‌واوه‌تى جێبه‌جێ بکات. ده‌بێت بزانین ئه‌رکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌رکێکى قورسه، ڕاسته پێشتر کێشه هه‌بووه و ئێستاش کێشه هه‌یه، به‌ڵام به ڕاستى پێشکه‌وتنى باشیشمان به‌ده‌ست هێناوه، له پرسى شه‌فافیه‌ت و نه‌وت و وردبینیى نه‌وت و بودجه‌دا پێشکه‌وتنى باش به‌ده‌ست هاتووه و با ئه‌م شتانه به که‌م نه‌بینین. پێویسته هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى له حکوومه‌تدا به‌شدارن، هه‌ست به ئه‌رکى خۆیان بکه‌ن، ده‌بێت هه‌ست به‌وه بکه‌ن که به‌شێکن له پرۆسه‌ى سیاسى و بڕیاردان له‌م حکوومه‌ته‌دا، به‌و هۆیه‌وه‌ش ده‌توانن پێکه‌وه کار بکه‌ن و ناکرێت گه‌ر ده‌ستکه‌وتێک هه‌بوو هه‌ر لایه‌نێک بڵێت ئه‌وه ده‌ستکه‌وتى ئێمه‌یه و کاتێکیش دۆخه‌که باش نییه بڵێن خه‌تاى فڵان حزبه و خه‌تاى فڵان که‌س و فڵان لایه‌نه، گه‌لى کوردستان به ڕاستى له‌و دروشمانه تێگه‌یشتووه و ده‌زانێت. ده‌بێت هه‌موومان پێکه‌وه ئه‌و قۆناغه سه‌خته‌ى له‌پێشمانه به‌ڕێى بکه‌ین. ئه‌و ده‌ستووره ده‌نووسینه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ده‌ستوورێک بێت که هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌سه‌رى کۆک بن و ده‌بێت ئه‌و یه‌کڕیزییه بپارێزین و له هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وام بین تا ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ى هه‌مانه له ده‌ستوورى عێراقدا جێبه‌جێیان بکه‌ین. قۆناغێکى زۆر هه‌ستیارمان له‌پێشه، پرسى هه‌ڵبژاردنى عێراقمان له‌پێشه، قۆناغێکى گرنگه و هه‌موو لانه‌کان خه‌ریکن خۆیان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ڕێکده‌خه‌نه‌وه، ئێمه‌ش له هه‌رێمى کوردستان ئه‌گه‌ر په‌رته‌وازه بین و هه‌ریه‌که‌مان به لایه‌کدا بڕۆین، ناتوانین هیچ ده‌ستکه‌وتێک بۆ هه‌رێمى کوردستان و کوردستانییان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موومان پێکه‌وه بین، بێگومان ده‌توانین ئه‌م قۆناغه سه‌خته، په‌نا به‌خوا به‌ڕێکه‌ین”. ده‌رباره‌ى سه‌قامگیریى سیاسى و هه‌وڵه‌کانى له ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و به‌رده‌وامیى هه‌وڵه‌کانى و ئه‌نجامه‌کانی، به‌ڕێز سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند “بێگومان هه‌وڵه‌کانمان چ له ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان و چ له‌گه‌ڵ به‌غدا و چ له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه به‌رده‌وام ده‌بن. له ده‌ره‌وه پشتگیرییه‌کى سیاسیى گه‌وره بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان هه‌یه، پێویسته بۆ خۆمان وه‌به‌رهێنان له‌م پشتگیرییه سیاسییه‌دا بکه‌ین تاکو بتوانین کێشه‌کانى خۆمان له‌گه‌ڵ به‌غدا له چوارچێوه‌ى عێراق و به‌پێى ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بکه‌ین.” هه‌ر سه‌باره‌ت به پشتگیریى سیاسیى ده‌ره‌وه و وته‌ى خاتوو جینین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق له کۆنفرانسه‌که‌دا و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانى به‌ڕێزیان له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان و عێراق، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى وتى “ئاشکرایه ئه‌رکه‌کانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق چییه، جینین خان که سه‌رپه‌رشتیى ئۆفێسى یۆنامى له عێراق ده‌کات، ئه‌رکى ئه‌م ئۆفێسه یارمه‌تیدانى عێراقییه‌کانه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیان و به سوپاسه‌وه تا ئێستا ڕۆڵێکى ئه‌رێنییان بینیوه و هه‌وڵى جددیشیان داوه که کێشه‌کانى نێوان خودى عێراقییه‌کان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر بکه‌ن. له نامه‌یه‌کدا بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌ک هه‌رێمى کوردستان داوامان کردووه ڕۆڵى یۆنامى زیاتر به‌رجه‌سته بکرێت بۆ یارمه‌تیدانى چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشانه‌ى له‌نێوان هه‌رێمى کوردستان و به‌غدادا هه‌ن. ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمانه له ئه‌نجامدا سه‌قامگیریى سیاسیى وڵاتمان ده‌وێ، به‌بێ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشانه‌ى هه‌ن، سه‌قامگیریى سیاسى له عێراقدا جێگیر نابێت، ئێستا له‌و ناوچانه‌ى پێى ده‌ڵێن ماده‌ى 140، داعش زۆر له جاران چالاکتره و به‌رده‌وام هه‌وڵى زیاتر ده‌دات بۆ تێکدانى ئارامى و ئاسایش له‌و ناوچانه‌دا، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سه‌قامگیریى سیاسى له عێراقدا به‌دى بهێنرێت، پێویسته ئه‌م کێشانه چاره‌سه‌ر بکرێن. تا ئێستا هه‌رێمى کوردستان به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه له ئاینده‌ى خۆى دڵنیا نییه، ئێمه پێویستیمان به دڵنیایى هه‌یه، پێویسته به‌غدا و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش له‌م چوارچێوه‌یه‌دا زۆر جددیتر یارمه‌تیى عێراق به شێوه‌یه‌کى گشتى بده‌ن، مه‌به‌ستمان ته‌نیا یارمه‌تیدانى هه‌رێمى کوردستان نییه، به‌ڵکو مه‌به‌ستمان یارمه‌تیدانى هه‌موو عێراقه، کێشه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیش به‌شێکن له‌و کێشانه‌ى له عێراقدا هه‌ن و بۆ به‌دیهێنانى سه‌قامگیریى سیاسى له عێراقدا چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشانه زۆر گرنگن، به‌تایبه‌تیش نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌توانن ڕۆڵێکى زیاتر له‌مباره‌یه‌وه بیین، به ڕاستى زۆر سوپاسى هه‌موو ڕۆڵ و هه‌وڵه‌کانیان ده‌که‌ین که تا ئێستا داویانه”. دواتر ئاماده‌بووانى پانێل به چه‌ند پرسیار و تێبینییه‌ک به‌شداریان کرد. له وه‌ڵامى پرسیارێکدا ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى که ئایا خاڵى هاوبه‌ش له خاڵى جیاواز له‌نێوان لایه‌نه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا زیاتره، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى گوتى “به‌ڵى له هه‌رێمى کوردستان خاڵه هاوبه‌شه‌کانمان زۆر له خاڵه جیاوازه‌کان زیاتره و گه‌شبینم که ده‌توانین خاڵه جیاوازه‌کانیش چاره‌سه‌ر بکه‌ین. بێگومان جیاوازیى هزریى حزبى و حزبایه‌تى له‌م وڵاته‌دا هه‌ر ده‌مێنێت و ئه‌مه‌ش به‌شێکه له دۆخى هه‌رێمى کوردستان. با شتێکى دیکه باس بکه‌م، جاران که کێشه له‌م وڵاته‌دا هه‌بوو، ترسى ئه‌وه هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان ده‌ست بۆ چه‌ک ده‌بردرێت و شه‌ڕى ناوخۆ دروست ده‌بێت، به ڕاستى ئه‌مڕۆ کێشه‌مان هه‌یه، به‌ڵام که‌س بیر له‌وه ناکاته‌وه ڕۆژێک له ڕۆژان چه‌ک دژى یه‌کترى هه‌ڵگرن چ وه‌ک حزبه‌کان و چ وه‌ک لایه‌نه‌کانى دیکه‌ش، ڕاسته ئێمه هێشتا قۆناغى زۆرمان ماوه، به‌ڵام خودى ئه‌م پرسه به ڕاى من پێشکه‌وتنێکه، گفتوگۆى سیاسیمان هه‌یه و قسه‌مان هه‌یه، له‌گه‌ڵ یه‌کترى ته‌با نین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ لایه‌نێک له هه‌رێمى کوردستان بیر له‌وه ناکاته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌یه‌ک په‌نا بباته به‌ر چه‌ک، پێموایه ئه‌مه پێشکه‌وتنێکى گه‌وره‌یه له دۆخى هه‌رێمى کوردستاندا”. له وه‌ڵامى ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کى به‌ڕێز ڕه‌حمان غه‌ریب سه‌رۆکى سه‌نته‌رى میترۆ سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆکى ده‌ستوورى هه‌رێمى کوردستان، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى ئاشکراى کرد “هاوڕاى قسه‌کانى کاک ڕحمان غه‌ریبم سه‌باره‌ت به ده‌ستوور. حکوومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانى کوردستان و سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم پابه‌ندى ئه‌و پره‌نسیپانه‌ین (ئازادییه‌کان و دیموکراسى و مافه‌کانى مرۆڤ و ئازادیى ڕاده‌ربڕین و میدیا) که کاک ڕه‌حمان باسى کرد و به دڵنیاییه‌وه هه‌موومان له‌وه تێده‌گه‌ین و ئه‌و چه‌مکانه‌یه هه‌رێمى کوردستانیان پاراستووه. ئێمه شه‌ڕمان بۆ ئازادى کردووه، گه‌لى کوردستان شه‌ڕى بۆ ئازادى کردووه، دروشمى یه‌که‌مى شۆڕش ئۆتۆنۆمى و دیموکراسى بووه. بێگومان دیموکراسى شتێک نییه و دیارییه‌ک نییه وڵاتێک پێت بدات و بڵێت ئه‌مه دیموکراسییه، به‌ڵکو پرۆسه‌یه‌کى ژیانه. ناڵێم دیموکراسى له هه‌رێمى کوردستان هیچ که‌موکوڕییه‌کى نییه، بێگومان که‌موکوڕى هه‌یه، گرنگ ئه‌وه‌یه ورده ورده له‌سه‌ر پرۆسه‌ى دیموکراسى به‌رده‌وام بین. ناتوانین دیموکراسییه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ دیموکراسییه‌تى وڵاتانى ڕۆژئاوا به‌راورد بکه‌ین و جیاوازه، به‌ڵام پرسیاره گرنگه‌که ئه‌وه‌یه ئایا ئێمه له‌سه‌ر ڕێچه‌که‌یه‌کى ڕاستین به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه؟ ئه‌وه گرنگه، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام بین، ئه‌م وڵات و ئه‌م گه‌له‌ى که شه‌ڕى بۆ ئازاد و دیموکراسى کردووه، تازه بۆ دواوه ناگه‌ڕێته‌وه و ئه‌وه ده‌زانین و هیچ کاتێکیش کێشه‌ى ئێمه ئه‌وه نه‌بووه، به پێچه‌وانه‌وه پشتگیریى ئه‌و بۆچوونانه ده‌که‌ین، به‌ڵام گه‌ر پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا له هه‌رێمى کوردستان هیچ کێشه‌یه‌ک نییه و هه‌موو شتێکمان ته‌واوه له‌م ڕووه‌وه؟ نه‌خێر کێشه هه‌یه، به‌ڵام ورده ورده ده‌بێت ئه‌م کێشانه چاره‌سه‌ر بکرێن. پرۆسه‌یه‌ک هه‌یه، پێویسته ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام بێت به‌ره‌و ئه‌و ئامانجانه‌ى ئه‌م گه‌له بۆ ئازادى و دیموکراسییه‌ت و سه‌ربه‌خۆیى هه‌وڵى بۆ داوه و تێکۆشانى بۆ کردووه، بۆیه له‌گه‌ڵ قسه‌کانى مامۆستا ڕه‌حمان کۆکین”. ده‌رباره‌ى ڕوونکردنه‌وه‌ى به‌شداربوویه‌کى دیکه‌ى پانێڵه‌که سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌کانى پێکهاته‌کان و نه‌هێشتنى ئه‌و مه‌ترسیانه له ده‌ستوورى هه‌رێمى کوردستاندا، به‌ڕێزیان گوتى “ده‌بێت ده‌ستوورێک بنووسرێته‌وه بۆ واقعى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌و ده‌ستووره‌ى ده‌ینووسین ده‌بێت به‌رجه‌سته‌ى ئه‌و واقعه بێت که له هه‌رێمى کوردستان به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه هه‌مانه. له‌و کۆنفرانسه‌دا که هه‌ر له ئه‌مڕۆ به‌یانییه‌وه ده‌ستیپێکردووه، له ترس و نیگه‌رانیى هه‌موو لایه‌ک تێگه‌یشتین، جا ئه‌وه‌ى به‌رگرى له عه‌لمانییه‌ت و ئه‌وه‌ى به‌رگرى له ئیسلامییه‌ت و ئه‌وه‌ى به‌رگرى له پێکهاته‌کان و ئایینه‌کان ده‌کات، تا حه‌ددێکى زۆر ئه‌و خاڵانه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانین باس کران و هه‌موو ئه‌مانه به جددى وه‌رده‌گرین. ئێمه تا حه‌ددێک ڕۆیشتووین پێکهاته‌یه‌ک که له شوێنێک زۆرینه‌ن مافى خۆبه‌ڕێوه‌بردنیان هه‌بێت و کێشه‌مان له‌سه‌ر ئه‌مه نییه، ئه‌زموونێکى زۆر سه‌رکه‌وتوومان هه‌بوو له هه‌رێمى کوردستان که دواى ساڵى 2003 له ده‌شتى نه‌ینه‌وا پێشمه‌رگه و ئاسایشمان بۆ ئه‌وێ نه‌نارد، یارمه‌تیى ئه‌و پێکهاتانه‌مان دا له‌و سنوورانه خۆیان هێزیان هه‌بێت و خۆیان ناوچه‌کانیان بپارێزن، به ڕاستى تا ئه‌و کاته‌ى داعش‌یش هات زۆر به باشى سنوورى خۆیان له هه‌موو شتێک پاراست. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى جه‌نابى ئه‌بوونا ساکۆ ئاماژه‌ى بۆ کرد، ئه‌و مه‌ترسییانه جددین لاى ئه‌و پێکهاتانه، واته گوشارێکى زۆر له‌و پێکهاتانه له‌و سنوورانه ده‌کرێت و نابێت ئه‌وه به که‌م بزانین. هه‌میشه شانازى به‌وه‌وه ده‌که‌ین که هه‌رێمى کوردستان جێگه‌ى پێکه‌وه‌ژیان بووه. سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپا بۆ هه‌رێمى کوردستان و عێراق، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌وه بوو، جه‌نابى قه‌داسه‌تى پاپا خۆى ئه‌و بڕیاره‌ى دا که سه‌ردانى عێراق بکات و له عێراقیش سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان بکات، به‌ڵام په‌یامى ئه‌و په‌یامى پێکه‌وه‌ژیان بوو، ئه‌و به‌هایانه بوون که ئێمه وه‌ک کوردستانى و حکوومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌میشه شانازییان پێوه ده‌که‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌م به‌هایانه. ئه‌و ده‌ستووره که نووسراوه و ڕشنووسه‌که‌ى هه‌یه، خۆى میکانیزمى ده‌ستوور نووسراوه، هه‌ندێک وا ده‌زانن په‌رله‌مان ده‌ستووره‌که ده‌سنووسێت، نه‌خێر به‌ڵام میکانیزمه‌که ڕوونه که ده‌بێت په‌رله‌مان ئه‌و ئه‌رکه جێبه‌جێ بکات، ده‌بێت په‌رله‌مان لیژنه‌ى بۆ دا‌نێت، به‌ڵام مه‌رج نییه لیژنه‌که ته‌نیا ئه‌وانه بن که له‌ناو په‌رله‌مانن، ده‌بێت بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور پسپۆڕان و خه‌ڵکى جیاوازى تێدابێت. ڕه‌شنووسێکى ده‌ستوورمان هه‌یه که زۆر شتى باشى تێدایه و گه‌یشتۆته هه‌ندێک شتى زۆر باش و پێویستى به پێداچوونه‌وه‌یه که په‌نا به‌خوا ده‌نگى بۆ بدرێت”. له وه‌ڵامى پرسیارێکدا ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى که لایه‌نه‌کانى هه‌رێمى کوردستان هه‌ر یه‌که ده‌خوازێت له‌سه‌ر پێوه‌ره‌کانیان ده‌ستوور بنووسرێته‌وه و جێگه‌ى پێوه‌ره‌کانیان تیادا بکرێته‌وه، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى گوتى “له پانێڵى یه‌که‌م قسه‌ى باش کرا، هه‌ندێک قسه‌ى ئه‌رێنى کرا و هه‌ندێک بۆچوونى باش له‌و پانێڵه‌دا باس کران و هه‌ندێکیشیان که‌شى هه‌ڵبژاردن و موزایه‌داتى هه‌ڵبژاردنى تێدابوو که پێموایه ئه‌مه‌ش شتێکى ئاسایییه و گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌توانین هه‌موو ئه‌و شتانه له شوێنى خۆى وه‌ڵامى بده‌ینه‌وه. له ڕاستیدا نایبینم کێشه‌یه‌کى زۆر گه‌وره له پرسى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستووردا هه‌بێت، گرنگترین شت ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌ستووره‌ى ده‌نووسرێت تا ڕاده‌یه‌کى زۆر ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خواست و داواکاریى هه‌موو پێکهاته‌کانى گه‌لى هه‌رێمى کوردستان بێت و پێموایه ئه‌مه له هه‌مووى گرنگتره، وه‌ک باسم کرد ده‌ستوور بۆ حزبێک نانووسرێت، به‌ڵکو بۆ هه‌رێمى کوردستانه و بۆ ئه‌وه‌شمانه که شته‌کان ڕێکبخه‌ین، له‌وانه‌یه چه‌ند ساڵێکى دیکه ده‌ستوور هه‌موار بکرێته‌وه، به‌ڵام بۆ ئێستاى هه‌رێمى کوردستان پێویستیمان به نووسینه‌وه‌ى ئه‌م ده‌ستووره هه‌یه تاکو کاره‌کان ڕێکبخه‌ینه‌وه. پرۆسه‌ى حوکمڕانى و ملله‌تسازى پرۆسه‌یه‌که به ساڵ و زه‌مان ده‌ڕوات. گه‌ر سه‌یرى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ین هه‌ر له ساڵى 1992ه‌وه تا 2003 هه‌ڵبژاردنمان ئه‌نجام داوه و له ڕێگه‌ى سه‌ندووقه‌کانى ده‌نگدانه‌وه په‌رله‌مانمان دامه‌زراندووه که ئه‌مڕۆ ساڵیادى یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى کوردستان بوو، که‌واته له‌وکاتیشه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بووه هه‌رێمى کوردستان کێشه‌کانى خۆى له ڕێگه‌ى سه‌ندووقه‌کانى ده‌نگدانه‌وه یه‌کلایى بکاته‌وه، هه‌ر له ساڵى 1992ه‌وه تا ئێستا ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام بووه، به‌رده‌وامیش ده‌بێت. بۆ هه‌رێمى کوردستان پرسى خۆبه‌ڕێوه‌بردن سه‌ره‌تا بوو. بیرمه ساڵى 1991 له به‌غدا هه‌موویان گره‌ویان له‌سه‌ر یه‌ک خاڵ کرد و گوتیان هه‌رێمى کوردستان ناتوانێت خۆى به‌ڕێوه ببات و ناچار ده‌بن دێن ده‌ستیشمان ماچ ده‌که‌ن و داوا له ئێمه ده‌که‌ن بگه‌ڕێینه‌وه کوردستان و حوکم بکه‌ین، له‌و کاته‌وه تا ئێستا ده‌بینین حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دامه‌زرا و کابینه دواى کابینه، کێشه هه‌بووه و پێشکه‌وتن هه‌بووه و که‌موکوڕى هه‌بووه و دیموکراسییه‌ت وه‌ک پێویست نه‌بووه، به‌ڵام به‌رده‌وام بووه و شته‌کان به‌ره‌و خراپتر نه‌ڕۆیشتوون و نابێ به‌ره‌و خراپتریش بڕۆن و ده‌بێت له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ئه‌م شتانه به‌ره‌و باشتر ببه‌ین. کابینه‌ى پێشترى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌ندێک شتى باشى کردووه و هه‌ندێک شتى خراپیشى کردووه، کابینه‌ى پێش ئه‌ویش هه‌ر وابووه و ئه‌م کابینه‌یه‌ش واده‌بێت و دواى ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وه‌ى که ده‌مێنێته‌وه ئه‌م گه‌له‌یه، ئه‌م وڵاته‌یه که ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و نه‌وه‌یه‌یه که دواى ئێمه‌ش ده‌بێت هه‌وڵى جددى بدات بۆ پاراستنى ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ى گه‌ل له‌پێناویدا خه‌باتى کردووه، له‌پێناویدا خوێنى ڕشتووه، له‌پێناویدا زۆر ئازار و ئه‌زیه‌تى بینیوه. ئه‌گه‌ر پرسیار له هه‌ریه‌ک له‌و به‌ڕێزانه‌ى لێره دانیشتوون بکه‌ین، هه‌ریه‌که‌یان چیرۆکێکیان له نه‌هامه‌تى و به‌دبه‌ختى و ناخۆشى هه‌یه که به‌سه‌ریان هاتووه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هه‌موومان به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان به‌رپرسین وکه‌سمان به‌ده‌ر نین و پێویسته پرسى چه‌مکى هاووڵاتیبوون له هه‌رێمى کوردستاندا له سه‌رووى هه‌موو شتێکه‌وه بێت و ته‌نها ده‌رگا و ڕێگه‌یه که هه‌رێمى کوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات”. له کۆتاییدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى گوتى “سوپاسێکى تایبه‌تیى زانکۆى کوردستان و سه‌رۆکى زانکۆکه ده‌که‌م بۆ ڕێکخستنى ئه‌م کۆنفرانسه، پێموایه کۆنفرانسێکى با ش بوو و به‌و بیروبۆچوونانه‌ى تیایدا پێشکه‌ش کران، ده‌وڵه‌مه‌ند کرا. په‌نا به خوا و هه‌موو لایه‌ک به‌خێر و به خۆشی. زۆر سوپاس”.
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ سێشه‌ممه نرخى نه‌وتى خاوى برێنت بۆ گه‌یشته 70 دۆلار و 11 سه‌نت، ئه‌مڕۆ نرخه‌که‌ى به‌رده‌وام له‌دابه‌زیندابووه و بۆ هه‌ر به‌رمیلێک زیاتر له سێ دۆلار نرخه‌که‌ى له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 66 دۆلار‌و 61 سه‌نت. ئاژانسه‌کانى نه‌وتى خاوى جیهان بڵاویانکرده‌وه که به‌هۆى پڕبونى کۆگاکانى نه‌وت هه‌ڕه‌شه‌کانى چین و ئه‌مریکا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى یه‌کتر، ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وتى برێنت نزیکه‌ى سێ دۆلار دابه‌زى. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا دابه‌زى بۆ 63 دۆلار‌و 65 دابه‌زیی.
هاوڵاتى جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌ڕێوبه‌رى کۆمان جڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) رایگه‌یاند:" بۆ ئه‌وه‌ى ئێزدییه‌کان جارێکى دیکه ڕووبه‌ڕووى کۆمه‌ڵکوژى نه‌بنه‌وه، پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رخاکى خۆیان له شه‌نگال و خاوه‌ندارى له خۆبه‌ڕێوبه‌رى خۆیان بکه‌ن". جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌ڕێوبه‌رى که‌جه‌که له میانه‌ى به‌شداریکردنى له به‌رنامه‌یه‌کى ته‌له‌فزیۆنى ستێرک، وتى:"ڕێککه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا له سه‌ر شه‌نگال که به پشتیوانى هه‌ندێک هێزى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه کرا، له بنه‌ڕه‌تدا بڕیارێکى هه‌ڵه و به‌واتاى فه‌رمانێکى دیکه‌یه له دژى ئێزدییه‌کان، چونکه ئێزدیکه‌کان بۆ خۆشیان له‌و باوه‌ڕه‌دان که سوپاى عێراق و چه‌کداره‌کانى په‌ده‌که که له شه‌نگال هه‌ڵهاتن و به بێ به‌رگرى ئێزدییه‌کانیان ڕاده‌ستى داعش کرد، ئه‌و هێزانه ناتوانن جارێکى دیکه ببنه فریادڕه‌سیان و خه‌ڵکى شه‌نگال هێشتا داخداره و به هه‌زاران ژن و گه‌نجیان چاره‌نووسیان نادیاره". ناوبراو وتیشى:" ئێزدییه‌کان حه‌ز و خۆشه‌ویستییان بۆ ڕێبه‌ر ئۆجالان و په‌که‌که هه‌یه ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر گه‌ریلاکان و شه‌ڕڤانانى یه‌په‌گه نه‌بوایه‌ن، به ته‌واوه‌تى کۆمه‌ڵکوژ ده‌کران، ئه‌وه‌ى به هاناى ئێزدییه‌کانه‌وه چوو گه‌ریلا و شه‌ڕڤانانى یه‌په‌گه بوون". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که “ئه‌گه‌ر بشمرین، جارێکى دیکه ڕێگه‌ناده‌ین ئه‌و هێزه‌ى ئێمه‌ى له ناو چنگى داعشدا جێهێشت و هه‌ڵهاتن جارێکى دیکه بگه‌ڕێنه‌وه شه‌نگال”، خه‌ڵکى شه‌نگال داواى درووستکردنى ده‌وڵه‌تێکى دیکه یان پارچه‌کردنى عێراق ناکه‌ن، به‌ڵکو ئه‌وان ته‌نها داواکارییان ئه‌وه‌یه له سه‌ر خاکه‌که‌ى خۆیان، به‌رگرى له خۆیان بکه‌ن و سیستمێکى خۆبه‌ڕێوبه‌رى خۆیان هه‌بێت، که ئه‌مه‌ش داوایه‌کى ڕه‌وایه و پێویسته هه‌ولێر، به‌غدا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش دان به ئه‌م داوا ڕه‌وایه‌ى خه‌ڵکى شه‌نگالدا بنێن". بایک ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که ئه‌و ئێزدییانه‌ى له ناو کامپه‌کاندا ده‌ژین، پێویسته ئه‌و پرسه له خۆیان بکه‌ن که کێ ئه‌وانى له کۆمه‌ڵکوژى ڕزگار کرد؟ ئه‌و هێزه‌ى ئه‌وانى ڕزگار کرد ناتوانێت دژایه‌تییان بکات، بۆیه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه شه‌نگال. "له هه‌ر شوێنێک ئێزدیى هه‌یه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاک و شوێنى خۆیان، ئه‌مه داواکارى خۆبه‌ڕێوبه‌رى شه‌نگالیشه که ده‌بێت هه‌موو ئێزدییه‌ک خاوه‌ندارى له‌م بانگه‌وازییه بکات و خاوه‌ندارى له خۆبه‌ڕێوبه‌رى خۆیان بکه‌ن، چونکه گه‌ر وه‌ها نه‌که‌ن، جارێکى دیکه ئه‌سته‌مه بتوانن له فه‌رمانێکى دیکه ڕزگاریان ببێت و له ئه‌گه‌رێکى وه‌هادا فه‌رمانێکى دیکه بۆ هه‌میشه به‌ته‌واوه‌تى کۆتایى به ئێزدییه‌کان دێنێت"، هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌ڕێوبه‌رى که‌جه‌که واى وت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له کۆنفرانسى یه‌کریزى و ده‌ستور رایگه‌یاند:"هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت به‌هاکانى دیموکراسى و ئازادیى راده‌ربڕین بپارێزێت و ره‌نگدانه‌وه‌ى زۆربه‌ى خواسته‌کانى پێکهاته‌کانى گه‌لى کوردستان بێت و ده‌ستوورمان بۆ ئه‌وه‌یه یاسا سه‌روه‌ر بکه‌ین له کوردستان و هاووڵاتییان پارێزراوبن". نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان راشیگه‌یاند:"ده‌ست به هه‌نگاوى کردارى ده‌که‌ین بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى کوردستان.. ده‌ستوورێکمان ده‌وێت هه‌موو پێکهاته‌کانى کوردستان وه‌کو یه‌ک بپارێزێت که پێکه‌وه‌بووین توانیوومانه هه‌ندێک ده‌ستکه‌وت به‌ده‌ستبێنین". سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که "ده‌ستکه‌وته‌کان به یه‌کڕیزى به‌ده‌ستهاتوون و شانازین بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان نه‌ک یه‌ک لایه‌ن". هاوکات سه‌رۆکى هه‌رێم وتیشى:" ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کانى به‌شدار له حکومه‌تدا هه‌ست به به‌شداریى خۆیان له بڕیارداندا بکه‌ن، نابێت له‌کاتى کێشه‌کاندا هیچ لایه‌نێک خۆى به به‌شدار نه‌زانێت و ته‌نیا له‌کاتى ده‌ستکه‌وته‌کاندا خۆى به به‌شدار بزانێت".
هاوڵاتى ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیارى که‌مکردنه‌وه‌ى ژماره‌ى پاسه‌وانى به‌رپرس و ئه‌فسه‌رانیدا و به‌پێى بڕیاره‌که‌ش پله‌ى خوار عه‌قید پاسه‌وانى لێسه‌ندرایه‌وه. به‌پێى بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بێت خشته‌که به‌م شێوه‌ى خواره‌وه ده‌بێت: وه‌زیر/ 10 پاسه‌وان بریکارى وه‌زیر/ پێنج پاسه‌وان پارێزگار/ هه‌شت پاسه‌وان جێگرى پارێزگار/ دوو پاسه‌وان سه‌رۆکى یٔه‌نجومه‌نى پارێزگاکان/ سێ پاسه‌وان سه‌رۆکى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان/ شه‌ش پاسه‌وان جێگرى سه‌رۆکى دادگاى پێداچوونه‌وه و یٔه‌ندامانى دادگاى پێداچوونه‌وه/ سێ پاسه‌وان سه‌رۆکى دادگا مه‌ده‌نییه‌کان/ سێ پاسه‌وان دادوه‌رى مه‌ده‌نی/ دوو پاسه‌وان سه‌رۆکى داواکارى گشتی/ سێ پاسه‌وان ئه‌ندامى داواکارى گشتی/ دوو پاسه‌وان قائیمقام/ دوو پاسه‌وان به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه/ دوو پاسه‌وان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ناوخۆ/ سێ پاسه‌وان پشکنه‌رى کارگێڕى له وه‌زاره‌تى ناوخۆ/ یه‌ک پاسه‌وان په‌رله‌مانتار/ سێ پاسه‌وان فه‌ریق یٔه‌وه‌ل/ چوار پاسه‌وان فه‌ریق/ سێ پاسه‌وان لیوا/ دوو پاسه‌وان عه‌مید/ یه‌ک پاسه‌وان عه‌قید/ یه‌ک پاسه‌وان
هاوڵاتى یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری وەبەرهێنان و راژەی گشتی ئاشکرایدەکات وەزارەتی دارایی و ئابووری چەند رۆژێکە لیستی نەناردووە بۆ خەزێنەکان، بۆ ئەوەی "تاوتوێی خۆی بکات هەوڵبدات بە زووترین کات ئەو داهاتەی لەبەردەستیدایە بزانێت چەندە، بەپێی ئەوە لێبڕینەکە دیاریدەکرێت". رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری وەبەرهێنان و راژەی گشتی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ى ئایارى 2021، له کۆنفرانسى یه‌کریزى و ده‌ستور رایگەیاند: "دوای پەسندکردنی بودجە دەبوو حکومەتی عێراق ئەو رێنوێنیانەی کە دەریکردوون بۆ جێبەجێکردنی بودجە جێبەجی بکات. ئەو بەشەی کە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، کە داوای شاندی هەرێمی کوردستان بکەن بە تایبەت شاندی تەکنیکی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ ئەوەی بچێتە بەغدا لەسەر شێوازی جێبەجێکردنی یاسای بودجە لەگەڵ حکومەتی عێراق بە تایبەت وەزارەتە پەیوەندیدارەکان قسە بکەن. هەر بۆ ئەو مەبەستەش شاندی ئێمە لەبەرنامەیدا هەیە هەفتەی داهاتوو بچێتەوە بەغدا". لەبارەی دواکەوتنی بودجە بۆ ئەو مانگە و دابەشکردنی مووچە، رێباز حەملان وتی: "ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامین لە پێدانی مووچە، چاوەڕێی بەغدامان نەکردووە ماوەی چوار مانگە خۆمان مووچەمان داوە لەسەر ئەو داهاتەی هەمانە لە نەوت و باج و دەروازە سنوورییەکان و لەو رسووماتانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیەتی". سەبارەت بە لێبڕینی مووچە و ئەگەری لابردنی یان کەمکردنەوەی، رێباز حەملان وتیشی: "ئەوەی بەغدا ئەگەر بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە هێشتا ئەو ژمارەیە دیار نییە کە حکومەتی عێراق چەند دەنێرێت لە چوارچێوەی بودجە، ئەگەر ئەو بەشەی نارد لەگەڵ ئەو داهاتەی کە لەبەر دەستمان دەمێنێتەوە، وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری لەلایەن جەنابی سەرۆکوەزیرانەوە سەرپشککراون کە 30 رۆژ جارێک مووچە بدرێت، هەروەها ئەو لێبڕینە ئەگەر ئەو داهاتە بەشیکرد نەمێنێت، ئەگەر بەشی نەکرد رێژەکەی زۆر کەمدەبێتەوە".
هاوڵاتى سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسی پارتى ده‌ڵێت" ئه‌و یه‌کڕیزییه‌ى له ئاسمانه‌وه بۆمان هاتووه به‌نده‌کان له‌خواره‌وه تێکیانداوه، که‌واته خودا به‌رپرسیار نییه، قورئان و ئینجیلیش به‌رپرسیار نین، به‌ڵکو ئێمه‌ى مرۆڤ لێى به‌رپرسیارین". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ى ئایارى 2021 فازڵ میرانی، سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى له کۆنفرانسى یه‌کڕیزى و ده‌ستووردا، وتی: "یه‌کێک له کێشه گه‌وره‌کانى ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌مومان ره‌خنه ده‌گرین و هه‌موومان له که‌سێک ده‌گه‌ڕێین که بیکه‌ینه قوربانى به‌بێ ئه‌وه‌ى باسى خۆمان بکه‌ین. خودایش ده‌فه‌رمووێت: 'أتأمرون الناس بالبر وتنسون أنفسکم وأنتم تتلون الکتاب أفلا تعقلون' که ئه‌مه باسى پیاوانى ئایین و حیزبه‌کانه." هه‌روه‌ها وتیشى:"ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لۆژیکى ئه‌قڵ و ئه‌م بێئومێدییه به کوردبوون یان به نیشتمانبوون که به داخه‌وه ئه‌مه زاڵبووه به‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسی‌دا گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه". فازڵ میرانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ده‌ستوور پێویسته، گرێبه‌ستێکى کۆمه‌ڵایه‌تییه ماف و ئه‌رکه‌کان ده‌ستنیشان ده‌کات، بۆیه ده‌ستوور پێویسته بۆ هه‌رێمى کوردستان" ئێمه چ وه‌کو بژارده چ وه‌کو حزبى سیاسى و چ ئه‌کادیمی، باسى تیۆرى کرا که مرۆڤێک و زانایه‌ک ئه‌و تیۆرییه داده‌نێت، به‌ڵام ئه‌کادیمییه‌کان پێویسته کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک فه‌راهه‌م بکه‌ن ئه‌و تیۆرییه به شێوه‌یه‌کى راست و دروست جێبه‌جێ بکه‌ن." "قورئان کتابى خودایه، ئینجیل کتابى خودایه، به راستى دابه‌زیون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى جێبه‌جێى ده‌که‌ن تاوه‌کو ئێستا له‌و ئه‌رکه‌ى خۆیاندا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوونه، بۆیه بوونه‌ته کۆمه‌ڵه و ئیجتهادات و گرووپ، له‌برى ئه‌وه‌ى یه‌کڕیزى په‌یدا بکه‌ن ئه‌و یه‌کڕیزییه‌ى له ئاسمانه‌وه بۆمان هاتووه به‌نده‌کان له خواره‌وه تێکیانداوه. که‌واته خودا به‌رپرسیار نییه، قورئان و ئینجیلیش به‌رپرسیار نین، به‌ڵکو ئێمه‌ى مرۆڤ لێى به‌رپرسیارین"، میرانى واى وت. فازڵ میرانى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ده‌ستوور بۆ حیزبێک و که‌سێک دانانێین، به‌ڵکو ده‌ستوور بۆ گه‌لێک داده‌نێین. به‌ڵام پێکهاته‌ى ئه‌و گه‌له ماف و ئه‌رکه‌کانیان له‌ناو ئه‌و ده‌ستووره‌دا هه‌بێت. ده‌ستوور نه‌که‌نه گۆڕه‌پانێک بۆ موزایه‌داتى سیاسی، بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لى ئێمه ئه‌وه‌ى هه‌یه‌تى له‌وه زیاتر به کۆڵیدا نه‌هێنینه‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان، رایگەیاند:" ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان زۆر زه‌رووره هه‌بێت و ده‌مێك بوو ده‌بووایه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن ده‌ستووری خۆی بووایه چونكە دەبێتە رێگریەك لە گەندەڵی". رێواز فایەق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ى ئایارى 2021، له کۆنفرانسى یه‌کریزى و ده‌ستور رایگەیاند:" هه‌ندێكجار گوێم له هه‌ندێك له سیاسییه‌كان دەبێت ده‌ڵێن با ده‌ستوورمان نه‌بێت هه‌لومه‌رج له‌بار نییه، ده‌یه‌وێ ئه‌و ئازادییه‌ی هه‌یه‌تی له هه‌ڵسوكه‌وت له‌وه‌ی كۆتی له‌سه‌ر نییه و ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات و هێزی هه‌یه و گه‌نده‌ڵی ده‌كات، ده‌یه‌وێ شتێك نه‌بێت رایبگرێت". سەرۆکی پەرلەمان رەخنەی لە دواکەوتنی پەسەندکردنی دەستورگرت و وتی:" عێراق توانی لە ماوەی ٢ ساڵدا ببێتە خاوەنی دەستوری خۆی، بەڵام ئێمە دوای ٣٠ ساڵ نەماتنوانی ببینە خاوەنی دەستوری خۆمان و دەستوری عێرافیش رێی پێداوین کە ببینە خاوەنی دەستوری خۆمان بەڵام نەمانتوانیوە". بەوتەی رێواز فایەق سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دانانی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان رێكبكه‌ون. رێواز فایه‌ق وتیشی:" ئه‌و كاته‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه داوایان لێكردووه وه‌ك لایه‌نی كۆكه‌ره‌وه یه‌كڕیزییه‌ك دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان كۆك بن له‌سه‌ر دانانی ده‌ستوورێكی گونجاو". داواشیکرد هەمووان بەشداربن لەنوسینەوەیدا:"تەنها ئەو حیزبانە مافیان نییە بەشداری لەسەر دەستور بکەن کە نوێنەریان لە پەرلەمان هەیە، ئەو حیزبانەش کە نوێنەریان نییە دەتوانن راو بۆچوونی خۆیان لەسەر دەستور بڵێن". وتیشی:" ئەو هێزە سیاسیانەی کە نوێنەریان نییە لە پەرلەمان ئەو هاوڵاتیانەی کە دەنگیان نەداوە و ئێمە بە نوێنەری خۆیان نازانن لە پەرلەمان، با بەشداربن و با لەناوەندە ئەکادیمییەکان، رۆشنبیران قسەیان لەسەر دەستور هەبێت چونکە دەستور بۆ هەموانە و بۆ هەموو کاتێکە".