هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتی رایگه‌یاند، پشتیوانى له یه‌کخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و دروستکردنى هێزێکى نیشتیمانى ده‌که‌ن و باوه‌ڕیانوایه "ده‌بێت هێزى نیشتیمانى ده‌بێت دوربێت له ده‌ستێوه‌ردانى حزب". ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 18ى ئایارى 2021، بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان ئه‌مڕۆ له ده‌باشان پێشوازى له وه‌فدێکى باڵاى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى کرد که پێکهاتبون له کۆڵۆنێڵ چارلى سایکێس، ده‌یڤ ویڵیامس و یان تێن هۆڤ، له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ى یه‌کخستنه‌وه‌ى ھێزى پێشمه‌رگه و پێکھێنانى ھێزێکى سه‌ربازى نیشتمانیى به دیسپلین و مه‌شقپێکراو خراوه‌ته‌ڕوو. بافڵ تاڵه‌بانى له‌باره‌ى چۆنییه‌تى یه‌کخستنه‌وه‌ى ھێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و رێکخستنه‌وه‌یان له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌کى نیشتمانیى نه‌ته‌وه‌یی، ھه‌ڵوێستى یه‌کێتى خستوه‌ته‌ڕو و جه‌ختى له به‌رده‌وامى ھه‌وڵه‌کان کردوه‌ته‌وه به‌و ئاڕاسته‌یه‌ى که بنه‌ماى ھاوسه‌نگى و یه‌کسانى له یه‌کگرتنه‌وه‌ى ھێزى پێشمه‌رگه ره‌چاوبکرێت و ھێزێکى نیشتمانى رێکخراو دروستبکرێت که ره‌نگدانه‌وه‌ى ھه‌مو پێویستییه‌کانى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ئه‌مڕۆى ھه‌رێم بێت. ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى راشیگه‌یاندووه که" هێزى نیشتیمانى ده‌بێت دوربێت له ده‌ستێوه‌ردانى حزبى" و ھه‌مو پشتیوانییه‌کى یه‌کێتیشى بۆ سه‌رخستنى ئه‌م پرۆژه نه‌ته‌وه‌ییه ده‌ربڕیوه. هاوکات سوپاسى ھێزه‌کانى ھاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ن که ھاوکار و پشتیوانى ھه‌رێم و عێراق بون له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆر و به‌رقه‌رارکردنى ئاسایش و سه‌قامگیرى له ناوچه‌که.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان فه‌رمانى پله‌به‌رزکردنه‌وه‌ى بۆ 356 ئه‌فسه‌ر ده‌رکرد له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه بۆ سه‌رجه‌مى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه هه‌ژمار ده‌کرێت، به‌ڵام هێشتا پله به‌رزکردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نى به‌ته‌واوى راگیراوه. وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان له‌دواین فه‌رمانیدا که دوێنێ 17ى ئایار به‌واژۆى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ ده‌رچوه ئاماژه به‌وه‌کراوه، دواى ره‌زامه‌ندى سه‌رۆک وه‌زیران بڕیاردراوه به پله‌به‌رزکردنه‌وه‌ى 356 ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندى وه‌زاره‌تى ناوخۆ.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و کونسوڵى ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌هه‌ولێر کۆبونه‌وه تێیدا قوباد تاڵه‌بانى رایگه‌یاند که" هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌فدى دانوستانکارى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌کاته‌وه". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ى ئایارى 2021، نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بڵاویکرده‌وه، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ کلێمنس سێمتنه‌ر کونسوڵى گشتى ئه‌ڵمانیا کۆبوه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵ و کۆمه‌ڵێک پرسى تریان تاوتوێ کرد. له کۆبونه‌وه‌که‌دا قوباد تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا له دواى تێپه‌ڕاندنى یاساى بودجه‌ى 2021 په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له ئاستێکى زۆر باشدایه و ڕایگه‌یاند" هه‌فته‌ى داهاتو شاندى دانوستانکارى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌کاته‌وه بۆ دیاریکردنى میکانیزمه‌کانى جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه". هه‌روه‌ها له به‌شێکیترى کۆبونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى هه‌ڵبژاردنى گشتى داهاتوى عێراق کراوه و هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ده‌بێت کار بکرێت به ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنێکى پاک و بێگه‌رد. هاوکات هه‌ر له کۆبونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى دواین پێشهاته سیاسى و ئه‌منییه‌کانى ناوچه‌که و هه‌رێم کراوه و له‌مباره‌یه‌شه‌وه هه‌ردولا هاوڕابون که ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدرال و هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌کان به هاوکارى وڵاتانى دۆست و هاوپه‌یمان پێکه‌وه کارى زیاتر بکه‌ن له‌پێناو سه‌قامگیرى زیاترى عێراق به هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، ڕێکاریى پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه ده‌گیرێته‌به‌ر که ڤیدیۆی خۆسوتاندنی گه‌نجه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه، داواش له‌ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی داواکاری گشتی ده‌کات، هه‌موو ڕێکارێکی یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندن‌و په‌یجانه‌ی سۆشیال میدیا‌و په‌یامنێرو وێنه‌گرانه‌ی که ڕوماڵی ڕوداوه‌که‌یان کردووه، وه‌ربگرێت. ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 18ى ئایارى 2021، دوو په‌نابه‌رى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌هه‌ولێر گردبونه‌وه‌و گه‌نجێکیان ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو دواتر بۆ نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه، به‌شێک له‌که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنیش ڕاسته‌وخۆ دیمه‌نه‌کانی خۆسوتاندنی گه‌نجه‌که‌یان په‌خش کرد. ڕاگه‌یاندراوێک له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و لاوانه‌وه: بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوویدا، که چه‌ند که‌ناڵێکی ڕاگه‌یاندن و سۆشیاڵ میدیا ڕاسته‌وخۆ گواستییانه‌وه، گه‌نجێک له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌شاری هه‌ولێر، خۆی سوتاند، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان کۆبوونه‌وه، دۆخى ئێستای ڕاگه‌یاندن و سۆشیال میدیای له هه‌رێمی کوردستاندا، له ڕووی ئیتیکی رۆژنامه‌وانی و به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، به دۆخێکی ناله‌بار و خراپ وه‌سف کرد و ده‌یانخاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی یاسایى و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه. وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، له ڕێى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌وه، وێڕاى ڕێنمایى ژماره (١)ی ساڵی ٢٠١٤ به‌تایبه‌تیش بڕگه‌ی سێیه‌م، هه‌روه‌ها ئاگادارینامه‌یه‌کی له ٢/٥/ ٢٠٢١ دا داوه به‌هه‌موو که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن که خۆیان به‌دووربگرن له په‌خشکردنی ئه‌و هه‌واڵ و ریپۆرتاژ و به‌رنامانه‌ی ده‌چنه خانه‌ی بڵاوکردنه‌وه و هاندانی توندوتیژی و کوشتن و خۆکوشتن، که له ڕووی ده‌روونیه‌وه زه‌مینه‌یان بۆ خۆش ده‌که‌ن. له ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوونیان به‌و ڕێنماییانه‌وه، له ڕێى ده‌سته‌ی داواکاری گشتی و له‌به‌ر ڕۆشنایى یاسا و ڕێنماییه به‌رکاره‌کانی هه‌رێمی کورستان، ڕێکاری یاساییان به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گیرێت. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش ڕوویدا، ده‌چێته هه‌مان خانه‌وه، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان جگه له جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکی وه‌زاره‌ت به پێى ئه‌و ڕێنماییانه‌ی ئاماژه‌یان پێکراوه، داوا له ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی داواکاری گشتی ده‌کات، هه‌موو ڕێکارێکی یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندن و په‌یجانه‌ی سۆشیال میدیا و په‌یامنێر و وێنه‌گرانه‌ی که ڕووماڵی ڕووداوه‌که‌یان کردووه، وه‌ربگرێت. وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ١٨/٥/٢٠٢١
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى بڵاوکرده‌وه که تێیدا 858 تووشبوونى نوێ تۆمار کراوه‌و 965 چاکبونه‌وه هه‌بووه‌و هه‌شت تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه. ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم: ١. پشکنین: (٨٨٠٩ پشکنینى نوێ) • (٢٧٢٦) هه‌ولێر • (٣٠٩٨) سلێمانی • (٢١٦٠) دهۆک • (٦٥) هه‌ڵه‌بجه • (٦٤٧) گه‌رمیان • (١١٣) ڕاپه‌ڕین • ٢. تووشبوو: (٨٥٨ تووشبووى نوێ) • (١٩٢) هه‌ولێر • (٣٢٤) سلێمانی • (٢٦٢) دهۆک • (١٧) هه‌ڵه‌بجه • (٥٣) گه‌رمیان • (١٠) ڕاپه‌ڕین ٣. چاکبوون: (٩٦٥ چاکبوون) • (٢٩١) هه‌ولێر • (٢٢٠) سلێمانی • (٣٨٩) دهۆک • (١٢) هه‌ڵه‌بجه • (٤٩) گه‌رمیان • (٤) ڕاپه‌ڕین • ٤. مردن: (٨ مردن) • (١) هه‌ولێر • (٦) سلێمانی • (١) دهۆک • (٠) هه‌ڵه‌بجه • (٠) گه‌رمیان • (٠) ڕاپه‌ڕین • ئامارى گشتی: که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ ده‌رچوو) پشکنین ١٧٥٩١٤٤ (٦١٤٥٨٥ هه‌ولێر، ٤١٢٥٤٠ سلێمانی، ٧١٧٥٢٣ دهۆک، ١٤٤٩٦ هه‌ڵه‌بجه) تووشبوون ١٦٢١٨٥ (٥١٣٦٤ هه‌ولێر، ٥٠١٧٤ سلێمانی، ٥٧٠١٣ دهۆک، ٣٦٣٤ هه‌ڵه‌بجه) چاکبوون ١٤٥٧٠٥ (٤٥٤٠٨ هه‌ولێر، ٤٤١٨٠ سلێمانی، ٥٢٨٨٩ دهۆک، ٣٢٢٨ هه‌ڵه‌بجه) له‌ژێر چاره‌سه‌ر ١٢٣٠٤ (٤٨١٢ هه‌ولێر، ٤٠٨٥ سلێمانی، ٣١٤٨ دهۆک، ٢٥٩ هه‌ڵه‌بجه) مردن ٤١٧٦ (١١٤٤ هه‌ولێر، ١٩٠٩ سلێمانی، ٩٧٦ دهۆک، ١٤٧ هه‌ڵه‌بجه) بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و وه‌رگرتنى ڤاکسین، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ١٨ى ئایار ٢٠٢١
هاوڵاتى وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەبەرئەوەی كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا كێشەیەكی سیاسییە "نابێت پشت بە هیوا ببەستین، بەڵكو دەبێت زیاتر واقعی بین". وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە كلێمنس زێمتنەر كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا و شاندی یاوەری كرد، كلێمنس زێمتنەر پیرۆزبایی ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 كرد و بە هەنگاوێكی گەورەی بۆ بەرەو پێشچوونی دارایی و ئابوری لە هەرێمی كوردستانی ناوزەند كرد. ئاماژەی بەوەشکردوە، لەو كۆبونەوەیەدا باس لە ڕێكەوتنی نێوان هەرێمی و بەغدا كرا و چۆنیەتی بەڕێوەچونی دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و باسی ئاستەنگەكانی بەردەم ڕێكەوتنەكە كرا. ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاندوە، "ئەڵمانیا دۆستی كوردە، بۆیە دەبێت ئەوانیش پاڵپشتی ئەم ڕێكەوتنە بن، لەبەرئەوەی كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا كێشەیەكی سیاسییە نابێت بە پشت بە هیوا ببەسیتن بەڵكو دەبێت زیاتر واقعی بین". لە كۆتایی كۆبونەوەكەشدا، ئاوات جەناب نوری ئاماژەی بەوەشدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدان دەستپێشخەری گەورەیان كردوە تاوەكو ڕێكەوتنێك بێتە ئاراوە لە بەرژەوەندی هەمو عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەت بێت.
هاوڵاتى بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگه‌یاند" پێویستمان بە 40 هەزار کارمەند دەبێت بۆ ئەوەی سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکە بکەن". ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی ئایاری 2021، حوسێن رەقیب، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگه‌یاند "ئێمە بۆ هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری 2021، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پێویستمان بە 40 هەزار کارمەند دەبێت بۆ ئەوەی سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکە بکەن." بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ده‌شڵیت" لە پارێزگای هەولێر پێویستمان بە 14 هەزار کارمەند دەبێت، لە پارێزگای سلێمانی پێویستمان بە 16 هەزار کارمەند و لە پارێزگای دهۆکیش 10 کارمەندمان دەوێت." بڕیارە 10ـی ئۆکتۆبەری 2021، هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، تێیدا 329 بەربژێر لەنێو زیاتر لە سێ هەزار بەربژێر کە خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکە تۆمارکردووە، هەڵدەبژێردرێن. ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆنی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، "ئەو کارمەندانەی ناویان دەردەچێت و وەردەگیرێن بۆ ماوەی سێ تاوەکو چوار رۆژ مەشق و راهێنانیان پێدەکرێت، هەروەها ئەوان پێشتر بەڵێننامە پڕدەکەنەوە کە نابێ سەر بە لایەنی سیاسیی بن و هەروەها پابەندی رێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بن." ئەو کەسانەی دەیانەوێت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناوی خۆیان بۆ کارمەندی کۆمسیۆنی تۆماربکەن، دەبێت فەرمانبەری حکومەت بن، یان لانیکەم بروانامەی ئامادەییان هەبێت، یاخود خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگەکان بن و تەمەنیان لە 19 ساڵ کەمتر نەبێت. ئەوانەشی دەیانەوێت خۆیان تۆماربکەن دەتوانن لەرێگەی ئەم وێبسایتەوە لە رێککەوتی 23ـی ئایار تاوەکو 1ـی ئابی ئەمساڵی 2021 خۆیان تۆماربکەن: www.ihec.iq
هاوڵاتى مەزڵوم كۆبانێ رایگەیاند، " ئەمریکا لە پشتیوانیكردنی ڕۆژئاڤا بەردەوام دەبێت". شاندێکی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد، مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە، دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، “گفتوگۆمانکردووە لەبارەی پشتیوانیی هاوپەیمانان بۆ لەناوبردنی داعش و جەختکراوەتەوە لە پشتوانیی ئەمریکا لە ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک”. شاندەکەی ئەمریکا پێکهاتبوون لە جۆوی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک به وه‌كاله‌ت، زەهرا بێل بەڕێوەبەری کاروباری سوریا و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا . پێشتر ئەو شاندە ئەمریکییە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حكومەتی هەرێم کۆبووەوە و گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و سوریا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرابوو.
هاوڵاتى راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، راگه‌یاند"ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بكات". راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ، ته‌له‌فۆنی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ كردووه و نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه. به پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ناتانیاهۆ سوپاسی مێركڵی كردووه له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی مێركڵ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژه سامیبوون له ئه‌ڵمانیا. هه‌روه‌ها ناتانیاهۆ ده‌ڵێت: حه‌ماس له یه‌ك كاتدا دوو تاوانی جه‌نگی كردووه، یه‌كێكیان مووشه‌ك ده‌نێت به مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه و دووه‌میان مه‌ده‌نییه‌كانی غه‌ززه‌ی كردووه‌ته قه‌ڵغانی مرۆیی. وته‌بێژی مێركڵ، رایگه‌یاندووه، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا دووپاتیكردووه‌ته‌وه، كه ئیدانه‌ی هاوێشتنی ئه‌و مووشه‌كانه ده‌كات كه له غه‌ززه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كرێن.
هاوڵاتى مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "خۆشحاڵم كه ده‌بینم ئێمه ته‌نیا قسه‌مان نه‌كردووه، به‌ڵكو رۆژ به رۆژ به‌رهه‌می ئه‌و جۆره به‌ڵێنانه ده‌بینن، رۆژ به رۆژ ده‌بینین كه كوردستان هه‌نگاوێكی زیاتر ده‌هاوێژێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشبكه‌وێت". مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له مه‌راسیمێكدا کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسنی (مێد ستیل MED STEEL) لە شاری هەولێر كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌م كارگه‌یه توانای به‌رهه‌مهێنانی 350 هه‌زار تۆن ئاسن و ستیلی هه‌یه، كه نه‌ك ته‌نیا بۆ كوردستان، به‌ڵكو بۆ عێراقیش ده‌توانێت ئه‌و خزمه‌ته فه‌راهه‌م بكات و بۆ شوێنه‌كانی دیكه‌شی بنێرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌لیكار بۆ زیاتر له 1000 كه‌سیش ده‌ڕه‌خسێنێت. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە وتارەكەیدا جەختی لەوە كردەوە " خۆشحاڵم كه ده‌بینم ئێمه ته‌نیا قسه‌مان نه‌كردووه، به‌ڵكو رۆژ به رۆژ به‌رهه‌می ئه‌و جۆره به‌ڵێنانه ده‌بینن، رۆژ به رۆژ ده‌بینین كه كوردستان هه‌نگاوێكی زیاتر ده‌هاوێژێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشبكه‌وێت، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیگیریكردنتان و ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كارگه‌كه "مه‌سرور بارزانی"، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه پوخته‌ی وتاره‌كه‌یه: به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان به‌ڕێزان ئاماده‌بووانی هێژا رۆژتان باش من زۆر خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم له بۆنه‌یه‌كی دیكه لێره ئاماده‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی ئاسنی "مید ستیل" له هه‌ولێر، ئه‌مه ئه‌و راستییه نیشان ده‌دات، كه ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامین له پشتیوانیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌تایبه‌ت له‌م بۆنه‌یه‌دا كه ئه‌م "مید ستیل"ه له بواری پیشه‌سازیدا خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. ئێمه ته‌نیا به‌ڵێن ناده‌ین، به‌ڵكو به‌ڵێنه‌كانیشمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت به‌ڵێنی ئه‌وه‌ماندا، كه پشتیوانی كه‌رتی تایبه‌ت بین، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین بۆ هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری كوردستان. لێره‌دا خۆشحاڵم كه ده‌بینم كارگه‌یه‌كی وا گه‌وره به ستاندارێكی جیهانی دروست كراوه و گه‌وره‌ترین و پێشكه‌وتووترین كارگه‌ی ئاسنه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان. گوێمان لێ‌بوو، كه ئه‌م كارگه‌یه ساڵانه توانای به‌رهه‌مهێنانی 350 هه‌زار تۆن ئاسن و ستیلی هه‌یه، كه نه‌ك ته‌نیا بۆ كوردستان، به‌ڵكو بۆ عێراقیش ده‌توانێت ئه‌و خزمه‌ته فه‌راهه‌م بكات و به‌رهه‌مه‌كانی بۆ شوێنه‌كانی دیكه‌ش بنێرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌لیكار بۆ زیاتر له 1000 كه‌س ده‌ڕه‌خسنێت. جێی شانازییه، كه ده‌بینین هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ پڕۆژه‌ی ستراتیژی دروست ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارێزگاكان و كوردستانیشدا. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها له‌و هه‌وڵانه‌ی كه حكومه‌ت پێكه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌یدات بۆ هه‌مه‌جۆركردنی ژێرخانێكی به‌هێزی ئابووری له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئێمه پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات نه‌به‌ستین. كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزا و سامانه سرووشتییه‌كه‌ی، به‌ڵام تاكو ئێستا وه‌كو پێویست سوودی لێوه‌رنه‌گیراوه، به‌ڵام ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ دروستكردنی ئه‌و ژێرخانه ئابوورییه‌ی كه پێویسته كوردستان بخاته سه‌ر نه‌خشه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو. به‌مجۆره هه‌وڵانه من دڵنیام، كه هه‌م ئه‌و سه‌رمایه‌داره به‌ڕێزانه‌ی كه به‌رهه‌مهێنان له كوردستان ده‌كه‌ن، سوودمه‌ند ده‌بن، هه‌م خه‌ڵكی كوردستانیش له‌م به‌رهه‌مانه سوودمه‌ند ده‌بن. بۆیه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیكردنی ئه‌م جۆره هه‌وڵانه و سوپاسی هه‌موو ئه‌و سه‌رمایه‌داره به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین و داوا له وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كه‌ین، كه به‌رده‌وام وه‌به‌رهێنان له هه‌موو كه‌رته‌كان، وه‌كو كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار، ته‌نانه‌ت بواری خوێندن و فێركردن و كه‌رتی ته‌ندروستیش بكه‌ن، ئێمه به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه و گه‌وره‌مان هه‌یه، دیدێكی گه‌وره‌مان هه‌یه بۆ پێشخستنی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو روویەكه‌وه، بۆیه پێویستمان به هاوكاری یه‌كتر هه‌یه. خۆشحاڵم كه ده‌بینم ئێمه ته‌نیا قسه‌مان نه‌كردووه، به‌ڵكو رۆژ به رۆژ به‌رهه‌می ئه‌و جۆره به‌ڵێنانه ده‌بینن، رۆژ به رۆژ ده‌بینین كه كوردستان هه‌نگاوێكی زیاتر ده‌هاوێژێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشبكه‌وێت، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیگیریكردنتان و ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م، ده‌ستخۆشی له كۆمپانیای جێبه‌جێكار ده‌كه‌م، ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز "سابیر یوزه‌ل" ده‌كه‌م بۆ ئه‌و وه‌به‌رهێنانه، كه له‌م بواره كردوویانه و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم. هیوادارم هه‌مووتان سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز و سه‌لامه‌ت و ته‌ندروست بن. جارێكی دیكه سوپاس و هه‌ر له شادی‌دا بن.
هاوڵاتى ڕۆژنامەیەكی بەریتانی وێنەی سێ گەریلای شەهیدی بڵاو کردووەتەوە وەک بەڵگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی تورکیا دژی کورد كەلە بۆردومانەكانی ئەم دواییەدا بەكاریهێناوە. ڕۆژی 16ئایاری 2021 ڕۆژنامەی ‘مۆڕنینگ ستار’ی بێریتانی وێنەی سێ گەریلای شەهیدی بڵاو کردووەتەوە، کە لە ئاڤاشین بە چەکی کیمیاوی شەهید بوون و ڕایگەیاندووە، کە ئەمە چەندین جارە تورکیا لە دژی کوردان چەکی کیمیاوی بەکار دێنێت و دونیا بێدەنگە. ڕۆژنامەکە چەند وێنە و دیمەنێکی گەریلای شەهیدی لە ئاڤاشین پیشانداوە، کە ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە (ئایار) شەهید بوون و وەک باسی کردووە، هیچ ئاسەوارێکی برینداربوون لە سەر تەرمی گەریلاکان نابینرێت و پشتڕاستی دەکاتەوە، کە سوپای تورک چەکی کیمیایی لەدژی گەریلاکان بەکار هێناوە و بەوشێوازە شەهیدیی کردوون. هەروەها ڕۆژنامەکە دەستنیشانیکردووە، کە سەربازانی تورکیا تەرمی ژنە گەریلایەک کە وادیارە لە تونێلێکی ژێر زەومینیدا شەهید بووە دێننە دەرەوە و لە قسەکانیاندا بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە دژی گەریلاکانی کوردستان لە یەکتر پیرۆز دەکەن. مۆڕنینگ ستار بەبیریهێناوەتەوە، کە بەڕێوبەرانی کەجەکە و پەکەکە چەندینجار هۆشداریان داوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، کە پێچەوانەی پەیمانی ١٩٩٧ی پێش‌گرتن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیاییە کە تورکیاش واژۆی لەسەر کردووە. ڕۆژنامەی مۆڕنینگ ستار هاوکات سەرنجی ڕاکێشاوەتەسەر ئەوەی، کە ئەمە جاری یەکەم نییە کە دەوڵەتی تورک لە دژی کوردان چەکی کیمیایی بەکاردێنێت، بەڵکو لە دژی شەنگال و کامپی پەنابەرانی مەخموریش بەکاریهێناوە، هەروەها ساڵی ٢٠١٩ لە سەرێکانی دەوڵەتی تورکیا چەکی قەدەغەکراوی فسفۆڕی لە دژی کوردان بەکارهێنابوو، بەڵام لەدژی ئەم پێشلکاریی و تاوانەی دەوڵەتی تورک تا ئێستا ڕای نێودەوڵەتی بێدەنگی هەڵبژاردووە.
هاوڵاتى لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان میوانداری دوو وەزیری حکومەت دەکات لەبارەی هەنگاوەکانی چاکسازیی چەند پرسیارێکیان ئاراستە دەکەن ئەمڕۆ سێشەممە 18-05-2021 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و عەبدوڵڵا مەحموود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لەبارەی هەنگاوەکانی چاکسازیی میوانی لیژنەی دارایی دەبن و سکرتێری باڵای چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادە دەبن. ڕۆژی 26ـی نیسانی2021 حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای چاکسازیی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتایازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان رادەستی پەرلەمان کرد. پرۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە، لە خولی پێشووی پەرلەمان پەسندکرا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی خەڵک لە مووچە و خانەنشینی پلەباڵاکان و کەمی مووچەی خانەنشینی فەرمانبەران پرۆژەکە گەڕێندرایەوە بۆ حکومەت. یاسای چاكسازی لە 19 ماددە پێكهاتووە، لە 16-01-2020 لە پەرلەمان دەرچووە رۆژی 03-02-2020 لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر کرا. لە سەرەتای مانگی 7ـی ساڵی رابردوو یاساكە چووە بواری جێبەجێكردنەوە. لە 01-07-2020 یەکەمین راپۆرتی چاکسازیی درایە پەرلەمانی کوردستان و حکومەت بڕیاریداوە هەر سێ مانگ جارێك راپۆرتێك لەسەر چۆنێتی جێبەجێكردنی یاساكە بداتە پەرلەمانی كوردستان و دیوانی چاودێری دارایی.
هاوڵاتى بانكی ڕافیدەین رایگەیاند " بۆ دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی خانوو بۆ فەرمانبەرانی حكومەت دەستپێدەكەن، كە بڕەكەی تا 50 ملیۆن دینار دەبێت". ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بانكی ڕافیدەین بڵاویكردەوە، پێشكەشكردنی قەرز بۆ دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی خانوو بۆ فەرمانبەرانی حكومەت دەستپێدەكەن، كە بڕەكەی تا 50 ملیۆن دینار دەبێت. بانكەكە باسیلەوەشكردووە، ئەولەویەتی وەرگرتنی قەرزەكە بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە، كە هەڵگری كارتی زیرەكی (ماستەر كارت)ن. ڕونیشیكردووەتەوە، ڕێژەی سوودی قەرزەكە 5% دەبێت، فەرمانبەران بۆ كاروباری نیشتەجێبوون و نۆژەنكردنەوەی خانووەكانیان، دەتوانن لێی سوودمەندبن. قەرزەكەی بانكی ڕافیدەین هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا ئەو بانكە لقی لە هەرێمی كوردستان نیە.
هاوڵاتى جۆ بایدن کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل‌دا ئەنجامداوە و پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی بەدیهێنانی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەربڕیوە. کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا جۆ بایدن پشتیوانی جێگیری خۆی بۆ مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە هێرشی موشەکی دوپاتکردوەتەوە و پێشوازی لە هەوڵەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ڕەگەزی و گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ قودس کرد و داوای لە ئیسرائیل کرد هەمو هەوڵەکانی خۆی بۆ پاراستنی خەڵکی سیڤیلی بێ‌تاوان بدات. شەڕی ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین لە هەفتەی دووەمیدایە. بەپێی راگەیێندراوی کۆشکی سپی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، جۆ بایدن باسی لە هەوڵەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ میسر و هاوبەشەکانی دیکەی کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە "شەڕی خوێناویی" ئیسرائیل و حەماس لە غەززە. ئەوە لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا بایدن نەچووەتە ژێر باری داخوازیی بەشێک لە سەرکردەی وڵاتان و بەشێک لە ئەندامانەی پارتەکەی خۆی کە پارتی دیموکراتەکانە بۆ ئەوەی داوای راگەیاندنی دەستبەجێی ئاگربەست لە ئیسرائیل بکات. لەلایەکی دیکەوە میسر دەیەوێت رۆڵی هەرێمایەتیی خۆی بگێڕێتەوە بە نێوەندگیریی فەلەستین و ئیسرائیل بۆ راگەیاندنی ئاگربەست. لەکاتێکدا بەپێی دوایین ئامارەکانی تەندروستیی فەلەستین، زیاتر لە 210 کەس لە غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە کە زیاتر لە 60 کەسیان منداڵن. شەوی رابردووش، ئاریا شالیکار، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا 10 ئیسرائیلی بە مووشەکەکانی حەماس گیانیان لەدەستداوە. شەوی رابردوو بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دووبارەی کردەوە کە وڵاتەکەی "بەردەوام دەبێت لە بەئامانجکردنی پێگەی تیرۆریستان" کە نەتەنیاهوو مەبەستی لێی بنکەکانی حەماس و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو بزووتنەوەیە بوو لە فەلەستین. بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی شەڕەکەوە نزیکەی 40 هەزار فەلەستینی ئاوارەبوون و نزیکەی دوو هەزار 500 کەسی دیکەش بەهۆی بۆردوومانەکانەوە بێ ماڵ بوون و ماڵەکانیان خاپوور بوونە. ئیسرائیل دەڵێت، تاوەکو ئێستا گرووپە چەکدارەکان سێ هەزار و 350 مووشەکیان ئاراستەی وڵاتەکە کردووە کە بەهۆی سیستمی بەرگریی مووشەکیی ئیسرائیلەوە نزیکەی 90%یان لە ئاسمان تەقێندراونەتەوە. شەڕی ئیسرائیل و حەماس دوای ئەوە هات لە 7ـی ئەم مانگە لە مزگەوتی ئەقسا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیسی ئیسرائیلی و نوێژخوێنان دروستبوو و دواتر بۆ هێرشی مووشەکی سەری کێشا. لە راگەیێندراوی کۆشکی سپی‌دا ئەوەشهاتووە، بایدن پشتیوانیی خۆی بۆ مافی ئیسرائیل لەپێناو بەرگریکردن لە خۆی دووپاتکردەوە لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییە هەڕەمەکییەکاندا. هاوکات بایدن داوای لە ئیسرائیل کردووە هەوڵی پاراستنی خەڵکی سڤیل بدات. لە راگەیێندراوی کۆشکی سپی‌دا ئەوەشهاتووە، بایدن پشتیوانیی خۆی بۆ مافی ئیسرائیل لەپێناو بەرگریکردن لە خۆی دووپاتکردەوە لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییە هەڕەمەکییەکاندا. هاوکات بایدن داوای لە ئیسرائیل کردووە هەوڵی پاراستنی خەڵکی سڤیل بدات.
هاوڵاتى ئەمڕۆ سێشه‌ممه 18ی ئایاری 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 64 سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 66 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی دووبارە کرانەوەی ئابوری ئەوروپا و زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لەئەمریکا کەلەماوەکانی رابردودا بەهۆی رێکارەکانی تایبەت بە بڵابوونەوەی کۆرۆنا خواست لەسەر ئەو وزەیە دابەزی، ئەمڕۆ سیشەممە بەهای نەوت 1% بەرزبووەوە. بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.