هاوڵاتى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا ئاماژه به کردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م هۆڵه‌کانى بۆنه‌و ئاهه‌نگێران ده‌دات که به‌رێنمایى ته‌ندروستى بکرێنه‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر: یه‌که‌م/ له‌به‌یانییه‌وه ڕۆژى دووشه‌مه 2021.5.17، سه‌رجه‌م هۆڵه‌کانى بۆنه و ئاهه‌نگێڕان، به ڕه‌چاوکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزى و جێبه‌جێکردنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان ده‌کرێنه‌وه، بۆیه داوا له خاوه‌ن هۆڵ و هاووڵاتییان ده‌که‌ین، له‌کاتى بۆنه و ئاهه‌نگه خێزانیه‌کان ره‌چاووى رێکاره‌کانى خۆپارێزى بکه‌ن، به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ده‌مامک). دووه‌م/ وه‌کو ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، پێشتر و ئێستاش هه‌ر بڕیارێک و رێکارێک گیرابێته‌به‌ر، له‌پێناو سه‌لامه‌تى گشتیى و پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتییان بووه، له‌م دۆخه‌ى ئێستاشدا به‌رپرسیارێتى گه‌وره له سه‌رشانى خودى هاووڵاتییان خۆیانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تاکپارێزى له‌و بارودۆخه‌دا هۆکارى سه‌ره‌کى پاراستنى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى گشتییه له‌شاره‌که‌مان. ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر 2021.5.16
هاوڵاتى سکرتێرى لقى سلێمانی سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنى رۆژنامه‌نوس هێمن باقر بڵاوده‌کاته‌وه‌و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌دات که "ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌نووس هێمن باقر له بنکه‌ى پۆلیسى به‌ختیاریه‌وه په‌یوه‌ندیى پێوه‌کردین، پێشتر هیچ زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌و سکاڵایه نه‌بوو، ئاگادارى فرمانى ده‌ستگیرکردنه‌که‌شى نه‌بووین، چونکه له دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى هه‌ولێره‌وه ده‌رچوبوو، هیچ کۆپیه‌کیش بۆ لقى سلێمانى نه‌هاتبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دادوه‌رى هه‌ولێر به ماده‌ى 433 له یاساى سزادانى عیراقى داواى ده‌ستگیرکردنى ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ى کردوه". هه‌روه‌ها کاروان ئه‌نوه‌ر، سکرتێرى لقى سلێمانی سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان له روونکردنه‌وه‌که‌دا ده‌شڵێت:" خۆشبه‌ختانه دادوه‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى سلێمانى به‌که‌فاله‌ت ناوبراوى ئازاد کردوه تا به‌پێى خۆى بڕواته به‌رده‌م دادگاى هه‌ولێرو له ئۆتۆمبێلى بۆکس دا به‌باڵبه‌ست کراوى نه‌یبه‌ن.... ئێمه وه‌ک لقى سلێمانى لێره‌وه داوا له لقى هه‌ولێرى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان ده‌که‌ین که نوێنه‌ریان ئاماده بێت له‌گه‌ڵ هێمن باقر عه‌بدول که ئه‌ندامى کاراى لقى سلێمانیه‌و له شارى هه‌ولێر به‌یاساى سزادانى عیراقى دادگایى ده‌کرێت، هه‌روه‌ها هیوادارین لقى هه‌ولێر هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه کار تا به یاساى ژماره 35 ى رۆژنامه‌وانیى هه‌رێمى کوردستان دادگایى بکرێت". ده‌قى روونکردنه‌وه‌ی لقى سلێمانى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسان له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنى رۆژنامه‌نووس هێمن باقر: بۆ ئه‌وه‌ى لاى هه‌موان ئاشکرا بێت، که ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌نووس هێمن باقر له بنکه‌ى پۆلیسى به‌ختیاریه‌وه په‌یوه‌ندیى پێوه‌کردین، پێشتر هیچ زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌و سکاڵایه نه‌بوو، ئاگادارى فرمانى ده‌ستگیرکردنه‌که‌شى نه‌بووین، چونکه ئه‌م فرمانه له دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ى هه‌ولێره‌وه ده‌رچوبوو، هیچ کۆپیه‌کیش بۆ لقى سلێمانى نه‌هاتبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دادوه‌رى هه‌ولێر به ماده‌ى 433 له یاساى سزادانى عیراقى داواى ده‌ستگیرکردنى ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ى کردوه‌و ئاڕاسته‌ى پۆلیسى سلێمانى کراوه، تا به باڵبه‌ست ئه‌م (تۆمه‌تباره) که ئه‌ندامى لقى سلێمانیه ره‌وانه‌ى هه‌ولێر بکه‌ن.. بۆیه بۆ هه‌موو لایه‌کى روون ده‌که‌ینه‌وه ئێمه وه‌ک لقى سلێمانى ئاگادارى ئه‌و که‌یسه نین و نازانین تایبه‌ته به کام گۆڤار یان له ساڵى چه‌نده‌وه سکاڵاکه تۆمار کراوه.. خۆشبه‌ختانه دادوه‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى سلێمانى به‌که‌فاله‌ت ناوبراوى ئازاد کردوه تا به‌پێى خۆى بڕواته به‌رده‌م دادگاى هه‌ولێرو له ئۆتۆمبێلى بۆکس دا به‌باڵبه‌ست کراوى نه‌یبه‌ن.. ئێمه وه‌ک لقى سلێمانى لێره‌وه داوا له لقى هه‌ولێرى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان ده‌که‌ین که نوێنه‌ریان ئاماده بێت له‌گه‌ڵ هێمن باقر عه‌بدول که ئه‌ندامى کاراى لقى سلێمانیه‌و له شارى هه‌ولێر به‌یاساى سزادانى عیراقى دادگایى ده‌کرێت، هه‌روه‌ها هیوادارین لقى هه‌ولێر هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه کار تا (هێمن باقر) به یاساى ژماره 35 ى رۆژنامه‌وانیى هه‌رێمى کوردستان دادگایى بکرێت نه‌ک به یاساکانى عیراق.. سه‌روه‌رى بۆ ئازادى وتن و راده‌ربڕین کاروان أنور سکرتێرى لقى سلێمانی سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدێکى باڵاى ئه‌مریکى له‌باره‌ى که‌یسى حوکمدراوانى بادینانه‌وه پێى راگه‌یاندوون، که‌یسه‌که "بابه‌تێکى یاساییه". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 16 ئایارى 2021 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشوازیى له وه‌فدێکى باڵاى ئه‌مریکى کرد که پێکهاتبوو له جۆوى هوود، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه بۆ کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نزیک به وه‌کاله‌ت؛ ئه‌یمى که‌ترۆنا نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌مریکا بۆ سووریا به وه‌کاله‌ت و زه‌هرا بێل، به‌ڕێوه‌به‌رى کاروبارى سووریا و عێراق له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نیشتمانیى ئه‌مریکا. به‌پێى راگه‌یه‌ندنى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ردوولا پشتیوانیى خۆیان بۆ ئازادیى کارى راگه‌یاندن و ئازادیى راده‌ربڕین و رێزگرتن له مافه‌کانى مرۆڤ و کارى رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ده‌ربڕی، "که سیمایه‌کى گه‌شى هه‌رێمى کوردستان و هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى دیموکراته". له‌سه‌ر که‌یسى حوکمدراوانى بادیناندا، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه دا که "ئه‌وه بابه‌تێکى یاساییه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵسوکه‌وتى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت". به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى سه‌رۆکى حکومه‌ت، مه‌سرور بارزانى ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که "ره‌فتاره نایاساییه‌کانى حوکمدراوان و خراپ به‌کارهێنانى په‌یوه‌ندییه‌کانیان" به هیچ شێوه‌یه‌ک گومان له‌سه‌ر لایه‌نه دیپلۆماسییه‌کان دروست ناکات.
هاوڵاتى له به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیارى نوێى له‌باره‌ى رێنماییه‌کانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆنا و رێکاره‌کانى خۆپارێزى ده‌رکرد که کارئاسانى کردنه‌وه‌ى هاتووچۆ له نێوان هه‌رێمى کوردستان و پارێزگاکانى عێراق به ڕه‌چاوکردنى رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی جێبه‌جێ ده‌کرێت. ده‌قى به‌یاننامه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ:
هاوڵاتى هێزه‌کانى رزگاریى عه‌فرین، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، رایگه‌یاند، له دوو چالاکى هێزه‌کانیاندا سه‌ربازێک و دو ئه‌ندامى میتى تورکى کوژراون و دو ئه‌ندامى دیکه‌ى میت بریندار بون. هێزه‌کانى رزگاریى عفرین، له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاشکرایکرد، رۆژى 10ى ئه‌م مانگه له چالاکییه‌کى هێزه‌کانیاندا دژ بنکه‌یه‌کى سوپاى تورکیا له نزیک گوندى "جلبیری" له ناحیه‌ى شێراوا، سه‌ربازێکى تورکیا کوژراوه. هاوکات به‌پێى به‌یاننامه‌که، هه‌مان رۆژ هێزه‌کانى رزگاریى عفرین له نزیک گوندى "برادێ"ى سه‌ربه ناحیه‌ى شێراوا، چالاکییه‌کیان له‌دژى کۆبونه‌وه‌یه‌کى ژماره‌یه‌ک میت و سه‌ربازى تورکیا ئه‌نجام داوه‌و له ئاکامى چالاکییه‌که‌دا دو ئه‌ندامى میت کوژراون و دو ئه‌ندامى دیکه‌ى میتیش برینداربون.
هاوڵاتى په‌رله‌مانى کوردستان به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره 13ى ئاسایى خولى به‌هاره‌ى راگه‌یاند که بریاره رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجام بدرێت و تێیدا ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵاوتنى مه‌سیحییه‌ک بۆ پۆستى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌کانى مرۆڤ ئه‌نجام ده‌دات. ده‌قى به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى په‌رله‌مانى کوردستان بۆ رۆژى سێشه‌مه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه: به‌رنامه‌ى کار به‌پێى حوکمى مادده‌ى (5)و بڕگه‌کانى (یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ى (16)و بڕگه‌ى (سێیه‌م) له‌مادده‌ى (18)و بڕگه‌کانى (یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ى (20)و مادده‌کانى (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان -عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره (13)ى ئاسایى خولى به‌هاره‌ى ساڵى سێیه‌م له خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له‌کاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى سێشه‌ممه رێکه‌وتى 18/5/2021، به‌م شێوه‌یه بێت: یه‌که‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵاوتنى به‌ڕیز (منى یوخنا یاقو) بۆ پۆستى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق. دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یاسایانه‌ى خواره‌وه، پشت به‌ستن به‌حوکمى بڕگه‌ى (یه‌که‌م)ى مادده‌ى (83) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان. 1- پڕۆژه‌یاساى (به‌رکارکردنى یاساى ڕه‌سمى پولى عێراقى ژماره (71)ى ساڵى 2012 له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق). 2- پڕۆژه‌یاساى (هه‌موارى یاساى ماف و ئیمتیازاتى که‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیى تایبه‌ت ژماره (22)ى ساڵى 2021 له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق). 3- پڕۆژه‌یاساى (به‌رکارکردن و هه‌موارى پیاده‌کردنى یاساى وه‌به‌رهێنانى پیشه‌سازیى هه‌ردووکه‌رتى تایبه‌ت و تێکه‌ڵاو، ژماره (20)ى ساڵى 1998ى هه‌موارکراو له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق). 4- پرۆژه‌یاساى (هه‌موارى دووه‌مى یاساى یه‌کێتیى ژووره‌کانى بازرگانى و پیشه‌سازى له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق ژماره (14)ى ساڵى 1993). 5- پڕۆژه‌یاساى (هه‌موارى یه‌که‌مى یاساى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى له‌هه‌رێمى کوردستان -عێراق ژماره (10)ى ساڵى 2010). 6- پڕۆژه‌یاساى (هه‌موارى پیاده‌کردنى یاساى بازرگانیى عێراقى ژماره (30)ى ساڵى 1984 له‌هه‌رێمى کوردستان -عێراق). سێیه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕِۆژه‌یاساى یاساى (وه‌زاره‌تى کاره‌با له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق)، به‌پێى حوکمى مادده‌کانى (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان. چواره‌م: خستنه‌ڕووى بیرۆکه‌ى به‌ڕێز په‌رله‌مانتار (عبدالستار مجید قادر) په‌یوه‌ست به دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى کار له‌ڕێگاى به‌گه‌رخستنه‌وه‌ى کارگه‌کان) به‌پێى حوکمى خاڵى (2)ى بڕگه‌ى (یه‌که‌م) له‌مادده‌ى (49)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق.
هاوڵاتى سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتیى رایده‌گه‌یه‌نێت، تکایه لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ھه‌رێم راگرن و واز له رۆتیناتى فاشلى نوسینگه‌کان بهێنن. ئاڵا تاڵه‌بانى سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتیى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندوه، دیاره لاى هه‌موان ئاشکرایه که پرسى په‌سه‌ند کردنى بودجه‌ى عێراق چه‌نده به‌لاى خه‌ڵکى پارێزگاکانى عێراقه‌وه گرنگ بوو دوو ھێنده‌ش خه‌ڵکى ھه‌رێمى کوردستان به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێى ئه‌و پرسه بوون. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سه‌ربارى رێکه‌وتنى نێوان ھه‌ولێرو به‌غدا و په‌سه‌ند کردنى به‌شه بودجه‌ى ھه‌رێم ده‌بینین ھێشتا لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه و فه‌رمانبه‌رانى ھه‌رێم مافى خۆیان به ته‌واوه‌تى وه‌رناگرن". هاوکات ئاڵا تاڵه‌بانى جه‌ختیشکرده‌وه، بۆیه داواکاره به زوترین کات بێنه سه‌رخه‌ت و چیتر رێگه نه‌ده‌ن یارى به قوتى ھاوڵاتیان بکرێت.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند، له‌سێ رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا زیاتر له چوار هه‌زار که‌س سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى شاریان کردوه و نۆ هه‌زارو 972 نه‌خۆش و روداوى جۆراوجۆریش تۆمارکراون. ئومێد عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى نه‌خۆشخانه‌ى شار له سلێمانى له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌سێ رۆژى جه‌ژندا نۆ هه‌زارو 972 نه‌خۆش و روداوى جۆراوجۆر تۆمارکراون که‌سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌یان کردوه و چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ کراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، روداوه‌کانى هاتوچۆ زۆرینه‌ى روداوه‌کان پێکده‌هێنن و له‌سێ رۆژدا شه‌ش که‌س له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى شار گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان(که‌نه‌که)، وه‌فدێک ده‌نێرێته باشوورى کوردستان و بڕیاره له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان و ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیى و توێژه جیاجیاکانى باشوور کۆببنه‌وه، ئامانجى سه‌ره‌کییش یه‌کده‌نگیى دژى داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا. بڕیاره له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا وه‌فدێکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیى زه‌ینه‌ب موراد هاوسه‌رۆکى که‌نه‌که سه‌ردانى باشوورى کوردستان بکه‌ن و له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه ده‌ست به دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیان بکه‌ن. میدیاى رۆژنیوز بڵاویکرده‌وه که بڕیاره وه‌فده‌که له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان و توێژه جیاجیاکانى باشوورى کوردستان کۆببنه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر دوایین په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیى و سه‌ربازییه‌کانى باشوورى کوردستان بکه‌ن، به‌تایبه‌تیش هێرشه داگیرکارییه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ ناوچه‌کانى زاپ و مه‌تینا و ئاڤاشین. سه‌ردانه‌که له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌کانى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ی(که‌نه‌که) ده‌بێت بۆ پرسى یه‌کڕیزیى ناوماڵى کورد و ڕۆژى 15ى ئازارى 2021یش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، کۆنفرانسێکى ئۆنلاینى به به‌شداریى نزیکه‌ى 200 که‌س له نوێنه‌رانى لایه‌نه سیاسییه‌کان، ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان، هونه‌رمه‌ندان، که‌سایه‌تییه‌کان و ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدا.
هاوڵاتی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، داوادەكات لەسەر پرسی له‌سه‌ر دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار پارێزگاری بانكی ناوەندی و وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن. بەهادین نوری، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە: پێویستە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان تایبەت بێت بە بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "پێویستە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی بەرپرسیارێتی دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار لە ئەستۆبگرن و وەڵامی ئەو پرسیارانەش بدەنەوە كە ئەوان لە رابردوودا لەسەر ئەو بابەتە كردوویانە". لەكۆتایی ساڵی رابردوودا حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و بەوەش نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی لە 125 هەزار دینارەوە گەیشتە سەرووی 145 هەزار دینار و ئەو بڕیارەش كاردانەوە و ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتەوە.
هاوڵاتی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا 4351 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە و 17 رووداوی شەڕکردن هەبووە. ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار ئەمڕۆ یەكشەممە، 16ئایاری 2021 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا 4351 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە. ناوبراو روونیکردەوە: بەشێکی زۆری نەخۆشەکان بەهۆی نەخۆشی هەناوی بوون، بەهۆی زۆر خواردن و تێکچوونی باری تەندروستییانەوە بووە. بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شار ئاماژەی بەوەشکرد: لە سێ رۆژی جەژندا 88 رووداوی هاتووچۆ روویداوە، 17 رووداوی شەڕکردن هەبووە، بە تێکڕای هەر سێ رۆژەکە تەنیا 6 رووداوی مردن هەبووە لە نەخۆشخانەی شار. روونیشیکردەوە: زۆربەی ئەو رووداوانەی لە رۆژانی جەژندا روویانداوە لای ئێمە تۆمار کراوە گەشتیاری عەرەب بوون، واتا لە پێنج بەشی رووداوەکانی جەژن تەنیا یەک بەشیان کورد بوون.
هاوڵاتی پەرلەمانتارێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی رایگەیاند عێراق دووبارە باس لە کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانی دەكات، قسە لەسەر ئەگەری کڕینی ئێس-400ی ڕوسییە، لە چەند مانگی داهاتوودا عێراق لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای گرنگدا گرێبەست دەکات بۆ کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوو. نایف شەمەری لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، 16ئایاری 2021 لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی،"لە یاسای بودجەی 2021دا بودجەی تایبەت تەرخانکراوە بۆ پەرەپێدانی سیستمی بەرگریی وڵات بە چەکی پێشکەوتوو، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەکەیان کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگری و فەرماندەی بەرگریی ئاسمانی ئەنجامداوە". ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوەشكردۆتەوە" ئەمریكا لە هەنگاوێكی لەوجۆرە نیگەرانە و هەڕەشەی سزادانی بەغداد دەكات". جێگری سەرۆکی لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاند، لە چەند مانگی داهاتوودا عێراق لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای گرنگدا گرێبەست دەکات بۆ کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوو. باسیلەوەکردووە، ئەو گرێبەستانە بەتەواوی لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی وەزارەتی بەرگریدایە و “ئێمە لە لیژنەی بەرگریی پەرلەمان تەنها چاودێریی گرێبەستەکان دەکەین”. پێشتریش بەشێك لە پەرلەمانتارانی عێراق باسیان لە كڕینی سیستمی بەرگریی ئێس-400ی ڕوسی كردبوو، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە عێراقی و ئەمریكییەكان ویستی عێراقیان لەوبارەیەوە ئاشكراكردبوو. بەڵام هەرزوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ئەگەری کڕینی سیستمی بەرگریی ئێس-400ی ڕوسی، سزا بەسەر عێراقدا دەسەپێنن. ساڵی ڕابردوو مۆسکۆ ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی سیستمی بەرگریی عێراق و هاریکاریی سەربازی دەربڕی. لە ساڵی 2017دا عێراق هەوڵی کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ڕوسیی دا، بەڵام هەڕەشەکانی سەپاندنی سزای ئابوری لەلایەن ئەمریکاوە، گفتوگۆکانی لەوبارەیەوە ڕاگرت.
ئارا ئیبراهیم وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند لە سێ ڕۆژی جەژندا نزیکەی ١٠٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی سلێمانی کردوە. ئارام شوانی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت" بەپێی ئامارەکان لە سێ ڕۆژی جەژندا نزیکەی ١٠٠ھەزار گەشتیار و ھاوڵاتی ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری سلێمانی کردوە". وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی، دەشڵێت وەزارەتی ناوخۆ كۆمەلێك بریاری دەركرودوە كە دژی بریاری گەشتیاریە و وتی" رێگری دەكات گەشتیاری زۆر بێتە هەرێم و پێچەوانەی ئەوەیە ئێمە بتوانین گەشتیاری زیاتر رابكێشین بۆ ناو هەرێم و پارێزگای سلێمانی". ساڵانە بەتایبەتی لە بۆنە جیاوازەكاندا گەشتیارێكی زۆر ڕو دەكەنە شوێنە گەشتیارەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی كە زۆربەی گەشتیارەكان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە دێنە هەرێم.
هاوڵاتی لە رۆژی جیهانی پێکەوەژیان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات کە كێشه و ناكۆكييەکان لە هەر شوێنێک بن بە ئاشتییانە چارەسەر بکرێن. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە، 16ئایاری 2021 لە تۆری كۆمەوڵایەتی تویتەر بەبۆنەی رۆژی جیهانی پێکەوەژیان رایگەیاند "كار ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان بۆ هه‌ميشه به لانه‌ى پێكه‌وه‌ژيان، ته‌بايى و ئاشتى بمێنێته‌وه." سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیش لەوە دەکاتەوە کە پشتیوانی لە پێکەوەژیان و ئاشتی لە سەرانسەری جیهان دەکەن.