هاوڵاتى بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی رەسمی كە سێ رۆژ دەخایەنێت بگاتە ئەرمینیا. سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكی نوسراودا رایگەیاند"قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی رەسمی دەچێتە كۆماری ئەرمینیا بەمەبەستی كەڵك وەرگرتن لە ئەزمونی ئەو وڵاتە لە كەرتە جۆربەجۆرەكانی ئای تی و خوێندنی پیشەیی و پەرەپێدانی توانای گەنجان." سەمیر هەورامی ئەوەشی خستۆتەڕو"لەم سەردانە سێ رۆژییەدا کە ئەمڕۆ هەینی 14/5 دەستپێدە‌كات، جێگری سەرۆک وەزیران زنجیرەیەک کۆبونەوە لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی ئەرمینیا ئەنجامدەدات، لەهەمانکاتدا سەردانی چەند سەنتەرێکی ئەکادیمی و پیشەیی دەکات." ئاماژەی بەوەشداوە كە لە سەردانەكەدا وەزیری پلاندانان د.دارا ڕەشید و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئومێد سەباح، یاوەری قوباد تاڵەبانی دەكەن.
هاوڵاتى جین پساكی وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، میسر و تونس ده‌توانن له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ڕۆڵ ببینن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ناكۆكییه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان. جین پساكی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، ئەو دوو وڵاتە و چەند وڵاتێکی دیکە دەتوانن ڕۆڵیان لە هێورکردنەوە و ڕاگرتنی گرزیەکاندا هەبێت. ئامازەی بۆ ئەوەشکرد "پێویسته هێرشه موشه‌كیه‌كانی سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستبه‌جێ رابگیرێن و هه‌ردولاش دان به‌خۆیاندا بگرن و كۆتایی به‌گرن و كۆتایی به‌گرژیه‌كانی نێوانیان بهێنن". پێشتریش، جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، جارێكی دیكه هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی قودس و هێرشه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، ئیسرائیل له‌به‌رامبه‌ر سه‌دان موشه‌كدا كه له غه‌ززه‌وه ئاراسته ده‌كرێن، مافی به‌رگری له‌خۆكردنی هه‌یه. سه‌رۆكی ئه‌مریكا هیواشیخواست به‌زوترین كات روبه‌ڕوبونه‌وه‌كان رابگیرێن و دوانه‌خرێن. پێشتر هه‌ریه‌ك له‌بریتانیا و ئه‌مریكا دژایه‌تی خۆیان بۆ هێرشه موشه‌كییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی نیشاندا و داوایانكرد كۆتایی به‌و توندوایژیانه بهێنرێت. ماوه‌ی زياتر له هه‌فته‌یه‌كه به‌هۆی پێداگیریی ئیسرائیل له‌سه‌ر درێژه‌دان به چالاكییه‌كانی پرۆسه‌ی نیشته‌جێبون له‌قودس و ناوچه‌كانی دیكه‌ی فه‌له‌ستین، ئاگری شه‌ڕ و پێكدادان كه‌وتوه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه، زیاتر له 300 فه‌له‌ستینی بریندارن، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه زیاتر له 10 كه‌س كوژراون، موشه‌كه‌كانی حه‌ماسیش له‌باشوری ته‌لئه‌بین زیانی گیانی و مادییان هه‌بوه.ژیه‌كانی نێوانیان بهێنن.
هاوڵاتى مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وتارێکی پیشکێشکرد و رایگەیاند، لێکتێگەیشتنی باشیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دروستکردووە. بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵیك بەسەر پیکهێنانی کابینەی حکومەتەکەی و جەژنی رەمەزانەوە، لە وتارە کەیدا، مستەفا کازمی وتی "ئەم کابینەیە لە بارودۆخێکی نائاسایی ترسناک لەدایکبوو، عێراق لەو کاتەدا بەهۆی قەیرانێکی گەورە و چارەنووسسازەوە لەمەترسییەکی گەورەدابوو، ئەویش بەهۆی خراپ بەڕێوەبردن و نەبوونی ئیرادەی راستەقینە بۆ گۆڕانکاری و گەشەپێدان". سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەرکی سەرەکیی کابینەکەی بە دیاریکردنی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دادپەروەر ناوبرد و وتی: "لەو پێناوەدا رۆژی 10ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵمان دیاریکردووە بۆ ئەو هەڵبژاردنە و هەموو هەوڵەکانمانی بۆ دەخەینەگەڕ". کازمی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی" بەڵێنی خۆمان بردووەتە سەر لەوەی بەشداریی ئەم هەڵبژاردنە نەکەم و پاڵپشتی هیچ حیزب یان لایەنێک لەدژی لایەنێکی دیکە ناکەم و هەڵبژاردنەکە دەپارێزین". لەبارەی بەدیاردەی چەکداری، سەرۆکوەزیرانی عێراق وتی: "پار لەرێگەی پاڵپشتیکردنی هێزەکانی ئاسایش و گێڕانەوەی متمانە لەنێوان ئەمان و کۆمەڵگە، کارمان بۆ پتەوکردنی سەروەریی دەوڵەت و هێشتنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت کردووە، لەپێناو رووبەڕووبونەوەی تیرۆر و چەکی بێ مۆڵەت و مافیاکانی تاوانکاری". هەرچی پەیوەندیی بە هێرشەکانی داعشەوە هەیە، مستەفا کازمی رایگەیاند: "سەرکەوتووبوین لە کوشتنی والی عێراق و جێگری خەلیفە کە بە ئەبو یاسر عیساوی ناسراوە، لەگەڵ کوشتنی جێگری والی داعش لە عێراق، چەندین ئۆپەراسیۆن بۆ رووبەڕووبونەویان دەستپێدەکەین". لەبارەی هێرشی سەر باڵیۆزخانەکانیش سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: "رووبەڕووی ئەو گرووپانە بووینەوە و سەدان کەسمان دەستگیرکردوون، لەوانەی لەیاسا لادەر و ئەندامانی گرووپەکانی مەرگ بوون کە خەڵکیان دەتۆقاند". کازمی لەدرێژەی قسەکانیدا روونیکردەوە" پەیوەست بە رووداوەکانی تشرینی 2019 لیژنەیەکی باڵای وردمان پێکهێناوە و هیشتا داتا و زانیاریی کۆدەکاتەوە لەگەڵ شاهیدەکان و هەر کاتێک تەواوبوون راپۆرتەکەیان بڵاودەکرێتەوە". لەبارەی پرسی گەندەڵی و دژایەتیکردنیدا وتی "ئەوەی لەیەکساڵ کردوومانە لەوە زیاترە کە لە 17 ساڵی پێشتر بۆ دژایەتی گەندەڵی کرابوو، هەموو ئەو پارانە دەگەڕێنینەوە کە دزراون". گوتیشی: حکومەت پابەندە بە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و 90 لەسەدی کەمپەکانی ئاوارەکانیان داخستووە لەماوەی یەکساڵدا. لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، مستەفا کازمی روونیکردەوە"لێکتێگەیشتنی باشمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە وەکو سەرەتایەک بۆ چارەسەکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان". سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە رێککەوتنی شنگال لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ وتی "چاودێریی رێککەوتنی شنگالمان کرد کە بەرپرسیارێتیی حکومەتی عێراقی بەرامبەر بەکەسوکارە ئیزدییەکانمان لە شنگال لەهەردوو ئاستی کارگێڕی و ئاسایش زیادکرد، بەچەشنێک رێگە دەدات بەگەڕانەوەی کەسوکارە ئاوارەکانمای لە شنگال بۆ شارەکەی خۆیان".
هاوڵاتى سوپاى ئیسرائیل ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه له‌کاتى شه‌ر و پێکدادانه‌کانیان و هێرشه‌کانیان بۆسه‌ر که‌رتى غه‌ززه، چه‌ندین موشه‌ک له‌باشورى لوبنانه‌وه ئاراسته‌ى وڵاته‌که‌یان کراوه. ئافیخاى ئه‌درعى وته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل، له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى نوسیویه‌تی"سێ موشه‌ک له‌ناو خاکى لوبنانه‌وه ئاراسته‌ى ده‌ریاى قه‌باله و که‌ناراوه‌کانى جه‌لیل کراون، به‌ڵام له‌وکاته‌دا سیستمى ئاگادارکردنه‌وه‌ى موشه‌کى کارا نه‌بووه" سوپاى ئیسرائیل ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که موشه‌که‌کانى باشورى لوبنان هیچ زیان و قوربانیه‌کیان لێنه‌که‌وتووه‌ته‌وه. به‌رپرسانى هێزه‌کانى حزبوڵاى لوبنان هیچ راگه‌یه‌ندراوێکى فه‌رمیان له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌کردوه‌ته‌وه و هێرشه‌کانى سه‌ر ئیسرائیلیان پشتڕاست نه‌کردوه‌ته‌وه. چه‌ند رۆژێکه شه‌رو پێکدادان له‌ناو مزگه‌وتى ئه‌قساو چه‌ند ناوچه‌یه‌کى دیکه به‌رده‌وامه‌و ئیسرائیل 372 فه‌ڵه‌ستینى ده‌ستگیر کردووه و به‌هۆى موشه‌که‌کانى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسه‌وه حه‌وت ئیسڕائیلى کوژراون.
هاوڵاتى بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند:"پرۆسه سه‌ربازییه‌کانیان دژى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس له که‌رتى غه‌زه توندتر ده‌که‌ین، به‌جۆرێک پێشبینییان نه‌کردبێت". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى ئایارى 2021، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا له باره‌گاى سه‌رکردایه‌تى ناوچه‌ى باشورى سه‌ربازیى رایگه‌یاند:"هێرشه‌کان چڕ و خێراتر ده‌که‌ین، گورزى کوشنده له حه‌ماس ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌ک که پێشبینى نه‌کردبێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌وه ئارامییان لێ ده‌بڕێت و سازشیان پێ ده‌کات، هانیان ده‌دات که گوێ له ڕێنماییه‌کانى سوپا بگرن تایبه‌ت به هێرشه موشه‌کییه به‌رده‌وامه‌کان له غه‌زه‌وه". هاوکات، سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل داواى له‌سه‌رجه‌م سه‌رکرده‌کانیش کرد به‌پله‌ى یه‌که‌م سه‌رکرده‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بى که ئه‌و هێرشانه ئیدانه بکه‌ن و هه‌رچى له توانایاندایه بیکه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئارامى. له‌لایه‌کى تره‌وه ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه جیهانییه‌کان ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه، به‌هۆى گرژییه‌کانه‌وه ئیسرائیل زیانێکى ئابوریى زۆرى کردووه که بریتیین له، وه‌ستانى جوڵه‌ى بازرگانى و ئابوریى و دابه‌زینى نرخى دراوى ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر دۆلار و له‌ناوچوونى موڵک و ماڵک به‌هۆى موشه‌که‌کانه‌وه.
هاوڵاتى لیژنه باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى عێراق بڕیاریدا به هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌ى گشتى هاتووچۆ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانى عێراق و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى ڕێژه‌یى. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى ئایارى 2021 لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکردووه‌ته‌وه، قه‌ده‌غه‌ى گشتى هاتووچۆ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکان هه‌ڵده‌گیردرێت و قه‌ده‌غه‌ى ڕێژه‌یى ده‌سه‌پێده‌کاته‌وه، له کاتژمێر 9ى ئێواره‌وه بۆ 5ى به‌یانى به درێژایى ڕۆژانى هه‌فته قه‌ده‌غه‌ى ڕێژه‌یى جێبه‌جێ ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه، داخستنى مۆڵه‌کان، ڕۆستۆرانته‌کان، کافتریا و خاوه‌کانه‌کان ته‌نها بۆ ڕۆژانى جه‌ژن به‌داخراویى ده‌مێننه‌وه، له ڕۆژى دووشه‌ممه‌وه ڕێگه به کردنه‌وه‌یان ده‌درێت و ڕێگه نادرێت نێرگه‌له به‌کاربهێنرێت، هه‌ر شوێنێک سه‌رپێچى بکات 90 ڕۆژ داده‌خرێت. له به‌شێکى تر‌ى بڕیاره‌کانى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تیدا هاتووه، پێویسته ڕێوشوێنه‌کانى خۆپاراستن جێبه‌جێ بکرێت و سه‌رپێچیکار سزاى دارایى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت، هه‌روه‌ها ڕێگه به گه‌شتى به کۆمه‌ڵى نێوان پارێزگاکان نادرێت. هاوکات جه‌ختله‌وه‌کراوه‌ته‌وه، ده‌وامى فه‌رمى سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌کان له ڕۆژى 17ى ئایاره‌وه تا 20 ئایار ده‌وه‌ستێندرێت و ڕێگه به هیچ کارمه‌ند و هاوڵاتییه‌ک نادرێت به‌بێ به‌ستنى ماسک بچێته ناو فه‌رمانگه‌کانه‌وه.
ئارا ئیبراهیم سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که به‌مه‌به‌ستى له‌یه‌کتێگه‌یشتن له‌سه‌ر میکانیزمى جێبه‌جێکردنى بودجه‌و ڕه‌وانه‌کردنى پشکى هه‌رێم، وه‌فدى ته‌کنیکى دواى پشووه‌کانى جه‌ژن ده‌گاته به‌غدا و ده‌شڵێت:" هه‌رێم بۆ که‌مکردنه‌وه یان کۆتایى هاتنى لێبرینى موچه چاوه‌رێى ئه‌نجامى سه‌ردانى وه‌فده‌که‌ى هه‌رێمه بۆ به‌غدا تا پێش 25 مانگ پاره بگات". ئه‌مڕۆ 13ى ئایارى 2021، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" دواى جه‌ژن سه‌ردانى به‌غدا ده‌که‌ین به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 11 له پرۆژه بودجه‌ى عێراقدا که حکومه‌تى هه‌رێم هه‌موو ئاماده‌ییه‌کى ده‌ربریووه ئه‌وه‌ى له‌سه‌ریه‌تى وه‌ک خۆى جێبه‌جێى بکات". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که بزانن به‌غدا ده‌یه‌وێت هه‌ژمارى بانکى له هه‌ولێر یان به‌غدا یان تورکیا بکرێته‌وه تا داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به‌نرخى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى بخرێته سه‌ر ئه‌و هه‌ژماره‌ى دیارى ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ داهاته نانه‌وتییه فیدراڵییه‌کان که له‌سه‌دا 50% ده‌درێته عێراق تا له‌به‌رانبه‌ردا پشکى هه‌رێم ره‌وانه بکرێت. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم چاوه‌رێى ده‌رئه‌نجامى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌و وه‌فده‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا تا بزانرێت له‌م مانگه‌دا که‌ى پشکى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت و بڕه‌که‌ى چه‌ند ده‌بێت، وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت پێش 25 ئه‌م مانگه پشکى هه‌رێم له به‌غداوه ره‌وانه بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى لێبڕینى موچه به‌پێى ئه‌و بره‌ى ده‌گات کۆتایى پێ بهێندرێت یان له‌سه‌دا 21% لێبرین که‌مبکرێته‌وه، چونکه هێشتا به‌رچاو روونى نییه له‌وباره‌یه‌وه". ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى داهاته‌کانى ناوخۆى هه‌رێم زیادى کردووه‌و چه‌ندین په‌رله‌مانتار باس له‌وه ده‌که‌ن که مانگانه ده‌گاته زیاتر له 350 ملیار دینار مانگانه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌که‌ى حکومه‌ت ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که داهاته‌کانى ناوخۆ زیادى کردووه به‌ڵام ناگاته ئه‌و بڕه، به‌ڵام له 300 ملیار دینارى مانگانه زیاتره. حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى باسکردووه که مانگانه 895 ملیار دینارى ته‌نها بۆ موچه ده‌وێت، ناردنى پشکى هه‌رێم له‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ داهاته‌کانى ناوخۆ ده‌گاته ئه‌وه‌ى موچه به‌ته‌واوه‌تى بدرێت، سه‌رچاوه‌که جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که هه‌موو کوتله‌کانى ناو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران (پارتى، یه‌کێتى، گۆران) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان لێبرینى موچه کۆتایى پێبهێندرێت، به‌ڵام دواجار بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌به‌رده‌ست حکومه‌تدا ده‌بێت ئه‌وه یه‌کلایده‌کاته‌وه.
هاوڵاتى په‌روین بوڵدان و میدحه‌ت سانجار هاوسه‌رۆکانى پارتى دیموکراتیکى گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌یامى پیرۆزکردنى جه‌ژنى ره‌مه‌زانیان بڵاوکرده‌وه و رایانگه‌یاند:"هیوادارین هه‌ورى ره‌شى سه‌ر گه‌له‌که‌مان و مرۆڤایه‌تى بڵاوه‌ى پێ بکرێت و ئه‌م جه‌ژنه ببێته هۆى هێنانى رۆژانى خۆش و رووناک". هاوسه‌رۆکانى هه‌ده‌په له په‌یامه‌که‌یاندا که ئاڕاسته‌ى گه‌لى کوردستانیان کردوه رایگه‌یاندوه، له ناو شه‌رو پێکدادان و داگیرکه‌رى و زوڵم، ناهه‌قی، فشار، په‌تاى گشتگیر و هه‌لومه‌رجه دژواره‌کاندا ئێمه به دڵێکى غه‌مگینه‌وه پێشوازى له جه‌ژنى ره‌مه‌زانى ساڵى ٢٠٢١ ده‌که‌ین. له هه‌ر لایه‌کى جیهانه‌وه زاڵمه زۆرداره‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیان هه‌موو به‌هاکانى مرۆڤایه‌تى ژێر پى ده‌خه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ده‌یانه‌وێت زوڵم و تاریکى شه‌پۆل به شه‌پۆل بڵاوبکه‌نه‌وه و ته‌خت و تاجى زۆردارانه‌ى خۆیان قایم بکه‌ن، که ده‌یانه‌وێت له بریى برایه‌تى دوژمنایه‌تى و له بریى ئاشتى شه‌ێ و له بریى یه‌کسانى سته‌مکارى به‌سه‌ر گه‌لاندا بسه‌پێنن. هاوکات هاوسه‌رۆکانى هه‌ده‌په ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که رۆحى جه‌ژن رۆحى ئارامی، ئاشتی، پشتیوانى وهاوکارییه، رۆحى برایه‌تی، دۆستایه‌تى و یه‌کسانییه،" ئێمه ئه‌م جه‌ژنى ره‌مه‌زانه به رۆح و واتا راسته‌قینه‌کانییه‌وه پیرۆز ده‌که‌ین. له جه‌ژنى ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵدا پشتیوانى و هاوکاریى خۆمان به‌هێز بکه‌ین و له‌دژى ناهه‌قی، زوڵم و زۆردارى تێکۆشانى ره‌وا و دادپه‌روه‌رانه‌مان بڵند بکه‌ین".
هاوڵاتى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامى چالاکیه‌کانى دو رۆژى رابردوى گه‌ریلاکانیان، دوو له هه‌رێمى مه‌تینا، دوو سه‌ربازى تورکیا کوژراون و یه‌کێکى دیکه‌ش برینداربووه. ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى (هه‌په‌گه) له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕى جه‌نگى خابور، ئاماژه به‌وه‌کراوه که" هێزه‌کانى ئێمه له رۆژى 12ى ئه‌م مانگه له مه‌یدانى ‘ده‌ردارێى هه‌رێمى مه‌تینا له دژى هێزه‌کانى سوپاى توکریا له‌سه‌ر گردى شه‌هید ئازاد چالاکییه‌کى سابۆتاژیان ئه‌نجامدا، له ئه‌نجامى ئه‌و چالاکییه‌دا دو سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژران و سه‌ربازێکى دیکه‌ش برینداربوو". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو که "هێزه‌کانى به‌رگرى ئاسمانى شه‌هید ده‌لال ئامه‌د رۆژى 11ى ئه‌م مانگه، له هه‌رێمى مه‌تینا هێزه‌کانى سوپاى تورکیایان له‌سه‌ر گردى زه‌ندورا بۆردومان کرد، له چالاکییه‌که‌دا بۆمبه‌کان سه‌رکه‌وتوانه ئامانجه‌کانى پێکا، پاشانیش سوپاى تورکیا به هه‌لیکۆپته‌ر و فڕۆکه‌ى جه‌نگى هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیایان بۆردومانکرد". هاوکات هه‌په‌گه ئه‌وه‌شى باسکردووه که رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردو، ناوچه‌ى قادى وه‌رخه‌لێى ئاڤاشین چوار جار بۆردومانکرا، و دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش، هێزه‌کانى تورکیا له مه‌یدانى مه‌رڤانۆسى ئاڤاشین به رێگه‌ى هه‌لیکۆپته‌ر له ناوچه‌که هێزه‌کانیان دابه‌زاند، هه‌مان رۆژیش قادى تیپى تا و جێلۆى بچوک له هه‌رێمى زاپ به هه‌لیکۆپته‌ر بۆردومانکرا، له‌کۆى بۆردومانه‌کانیش، هیچ زیانێک به‌ر گه‌ریلا نه‌که‌وتوه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیارێکى نوێى سه‌باره‌ت به کارئاسانى و ڕاپه‌ڕاندنى نوسراوه‌کان که‌مکردنه‌وه به‌دواداچوونى فه‌رمانبه‌ران ده‌رکرد. وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان نوسراوێکى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌کانى نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت کردووه تێیدا هاتووه:" به‌مه‌به‌ستى کارئاسانى و راپه‌راندنى نووسراوه‌کانتان و که‌مکردنه‌وه‌ى به‌دواداچوونى فه‌رمانبه‌ران (مراجع) بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ژمێرکارى تکایه کارى پێویست ئه‌نجام بده‌ن که ته‌نها له‌ڕێگه‌ى سیسته‌مى ئۆنڵاین (IIS) نوێنه‌رى ژمێریارى له یه‌که‌ى ژمێریارییه‌کان سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناوبراو بکه‌ن". هه‌روه‌ها له نوسراوه‌که‌دا ئه‌وه‌شى تێدا هاتووه که" نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک نووسراوه‌کانتان بدرێته ده‌ست موراجعه‌کانتانه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیارنین له دواکه‌وتن و جێبه‌جێ نه‌بوونیان".
هاوڵاتى سەرۆککۆماری تورکیا نیگەرانیی بەرامبەر پرۆژەیاسایەک نیشاندا کە لە ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا پەسندکراوە و تێیدا سەرپۆش بۆ تەمەنی خوار 18 ساڵ قەدەغەکراوە و رایگەیاند "ڤایرۆسی دووژمنایەتیکردنی ئیسلام کە بە ھێندەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە، زۆر بەخێرایی لە وڵاتانی ئەوروپا بڵاودەبێتەوە". رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە بەشداریکردن لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی پێشبڕکێی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز،وتارێکی پێشکێش‌کرد کە تێیدا زیاتر جەختی لەسەر گوشاری سەر موسڵمانانی ئەوروپا کردەوە و وتی: "ڤایرۆسی دووژمنایەتیکردنی ئیسلام کە بە ھێندەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە، زۆر بەخێرایی لە وڵاتانی ئەوروپا بڵاودەبێتەوە. ئەوروپا کە 35 ملیۆن موسڵمانی لێیە و لەو ژمارەیەش شەش ملیۆنیان تورکن، رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێتە زیندانێکی کراوە بۆ موسوڵمانان". لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەردۆغان وتی: "ئەو دۆخەی ئێستا پێیگەیشتووین، زۆر مەترسیدارە. بووەتە ھەڕەشەیەکی رژدی و ئەمنی بۆ سەر ئەو موسڵمانانەی کە لە ئەوروپا دەژین". لەبارەی "یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندڕەوی" کە لەلایەن حکومەتی فەرەنساوە پێشکەشکراوە، سەرۆککۆماری تورکیا وتویەتی: "پێداگریی حکومەتی فەرەنسا لە تێپەڕاندنی 'یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندڕەوی' سەرەڕای کاردانەوەی کۆمەڵگەی موسڵمان، نیگەرانییەکانی ئێمەی زیاترکردووە. ئەو پڕۆژە یاسایە کە موسڵمانەکان گۆشەگیر دەکات و گوشار دەخاتە سەر دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەگەر بەمشێوەیەی ئێستای جێبەجێ بکرێت، دەبێتە ھاندان بۆ تووندڕەوی نەک بەرەنگاربوونەوەی تووندڕەوی. بەم رەشنووسە، مافی ئافرەتانی موسڵمان لە لەبەرکردنی جلوبەرگ و ھەبوونیان لە نێو کۆمەڵگە سنووردار دەکات". وتوشیەتی "بەم رەشنووسە ھەروەکو سەردەمانێک لە وڵاتەکەی ئێمەدا وابوو، کچان ناچار دەکات لە نێوان باوەڕ و پەروەردەیان یەکێکیان هەڵبژێرن. دووبارە بەم یاسایە، مافی پەروەردە، بەجێگەیاندنی پەرستش بە شێوەیەکی ئازادانە و بە رێکخراوەیی بوونی کۆمەڵگەی موسڵمان زەوت دەکرێ. بە یاساکردنی ئەو رەشنووسە کە بە شێوەیەکی ئاشکرا پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤ، ئازادی باوەڕ و بەھاکانی ئەوروپایە، دەبێتە وەشاندنی گورزێکی تووند بۆ سەر دیموکراسییەتی فەرەنسا". ئەردۆغان هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە یاسایەکی لەم جۆرە، روونە ئاشکرایە کە دەبێتە ھۆی تێکدانی ئاسوودەیی لە نێو کۆمەڵگەی تورکی و ملیۆنەھا موسڵمانی فەرەنسا. ئەردۆغان رووی دەمی کردە سەرۆککۆماری فەرەنسا و داوای لێکرد ژیرانە مامەڵە بکەن، هەروەها ئاماژەیکرد کە چاوەڕێ دەکەن حکومەتی فەرەنسا ئەو پرۆژەیاسایە هەڵبوەشێنێتەوە کە 12ی نیسان لە ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکە پەسندکراوە. رۆژی 12ی نیسانی 2021 ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا لە دەنگدانێکدا پرۆژەیاسایەکی پەسندکرد کە تێیدا سەرپۆش بۆ کچانی خوار تەمەنی 18 ساڵ قەدەغەەکراوە.
هاوڵاتى لەئەڵمانیا بڕیاری زیندانیکردن بۆ سیاسەتمەداری کورد عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان دەرکرا لەزۆرێک لەشارەکانی باشوری ئەڵمانیادا بەرپرسی ناوچەیی پارتى كرێكارانى كوردستان (پەکەکە)یە. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاژانسى هه‌واڵى فورات بڵاویكردۆته‌وه، لەئەڵمانیا بڕیاری زیندانیکردن بۆ سیاسەتمەداری کورد عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان دەرکرا کە دوێنێ لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەو بڕیاری داواکاری فیدراڵی ئەڵمانیا لەشارى هیلبۆرن دەستگیرکرابوو. ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ده‌ستگیركردنى ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ى كورد له‌ئه‌ڵمانیا دوای ئه‌وه‌دێت هەفتەى ڕابردوو مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته بەرلین‌و لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی ئەڵمانیا گفتوگۆى كردبوو. ئه‌و كه‌سایه‌تیه كورده خه‌ڵكى باكورى كوردستانه‌و ناوى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه، ماوەی دوو ساڵە لەلایەن داواکاری گشتی فیدراڵى لەکارلسروه لێکۆڵینەوەى لەبارەوە دەکرێت. داواکاری گشتی فیدراڵیش ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوەو ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، لەساڵی 2019وه دەستیان بەلێکۆڵینەوە لەسەر ئۆجالان کردووە. ئۆجه‌لان لەزۆرێک لەشارەکانی باشوری ئەڵمانیادا بەرپرسی ناوچەیی پارتى كرێكارانى كوردستان (پەکەکە)یەو له‌و چوارچێوه‌یه‌دا کاردەکات. هه‌روه‌ك ئاشكرابوه، دواى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، هەینی ڕابردوو پۆلیسی ئەڵمانیا لەنورنبێرگ هەڵیکوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵی (گەلی مەدیاو (مەقبوڵە کارتاڵ)و دوای ئەو هەڵکوتانەش لەهیلبۆرن هەڵیانکوتایەسەر ماڵی سەعید ئۆزتورک هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵگەى کورد.
هاوڵاتى بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، سەرۆکی روسیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مسوڵمانانی جیهان کرد. بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، ڤیلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مسوڵمانانی جیهان کرد.لەپەیامەکەیدا، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، مانگی رەمەزانی پیرۆز کۆتایهات، ئێستا مسوڵمانانی روسیا بەخۆشی پێشوازی لەجەژنی رەمەزان دەکەن. سەرۆکی روسیا ئاماژەی بەوەش کردوە، شوێنکەوتوانی دینی ئیسلام لەروسیا هاوشێوەی باوباپیرانیان رێز لە ترادسیۆنە ئاینی، کولتوریی و مێژوییەکان دەگرن و ئەم رێزگرتنە بۆ نەوەکانی دوای خۆشیان دەگوازنەوە.
هاوڵاتى گردبونەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران دژی پەسەندکردنی سزای رۆژنامەوانان و چالاکوانانی دهۆک لەلایەن دادگای پێداچونەوەی هەرێم لەبەردەم باغی گشتی سلێمانی دەستیپیکرد. گردبونەوەکە لەسەرداوای ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازییە و پێشتر لەراگەیەنراوێکدا سێ داواکارییان لەبارەی کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان خستبوەڕو، بەڵێنی گردبونەوەشان لەرۆژی جەژندا دا. لەراگەیەنراوی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیدا هاتوە، داواکارییەکانیان خۆی لە سێ خاڵدا دەبینێتەوە کە ئەوانیش، گوێگرتنە لە ناڕەزایەتی و نیگەرانی ناوخۆیی و جیهانی لەوبارەیەوە، ئازادکردنی دەستبەجێی سزاداراوان و ئەوانەش کە دادگایکردنیان کۆتایی نەهاتوە، لەنێویاندا مامۆستا بەدەل بەرواری کە بەبێ هیچ هۆکارێک دادگاییەکەی بۆ 17-ی ئاب دواخراوە و بەوەش زیاتر لە یەک ساڵی تەواو لەزینداندا دەبێت. لەمانگی شوباتی ئەمساڵ، دادگای هەولێر سزای زیندانیکردنی شەش ساڵی بەسەر پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسی دهۆکدا سەپاند، سەرەتای ئەم مانگەش لەگەڵ نزیکبونەوەی جەژن، سزاکەیان لەلایەن دادگای پێداچونەوەی هەرێمەوە پەسەندکرا، هەنگاوەکە کاردانەوەیەکی زۆری جیهانی و ناوخۆیی بەدوادا هاتو داوای ئازادکردنیان دەکرێت.