هاوڵاتی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، داوادەكات لەسەر پرسی له‌سه‌ر دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار پارێزگاری بانكی ناوەندی و وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن. بەهادین نوری، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە: پێویستە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان تایبەت بێت بە بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "پێویستە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی بەرپرسیارێتی دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار لە ئەستۆبگرن و وەڵامی ئەو پرسیارانەش بدەنەوە كە ئەوان لە رابردوودا لەسەر ئەو بابەتە كردوویانە". لەكۆتایی ساڵی رابردوودا حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و بەوەش نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی لە 125 هەزار دینارەوە گەیشتە سەرووی 145 هەزار دینار و ئەو بڕیارەش كاردانەوە و ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتەوە.
هاوڵاتی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا 4351 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە و 17 رووداوی شەڕکردن هەبووە. ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار ئەمڕۆ یەكشەممە، 16ئایاری 2021 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا 4351 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە. ناوبراو روونیکردەوە: بەشێکی زۆری نەخۆشەکان بەهۆی نەخۆشی هەناوی بوون، بەهۆی زۆر خواردن و تێکچوونی باری تەندروستییانەوە بووە. بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شار ئاماژەی بەوەشکرد: لە سێ رۆژی جەژندا 88 رووداوی هاتووچۆ روویداوە، 17 رووداوی شەڕکردن هەبووە، بە تێکڕای هەر سێ رۆژەکە تەنیا 6 رووداوی مردن هەبووە لە نەخۆشخانەی شار. روونیشیکردەوە: زۆربەی ئەو رووداوانەی لە رۆژانی جەژندا روویانداوە لای ئێمە تۆمار کراوە گەشتیاری عەرەب بوون، واتا لە پێنج بەشی رووداوەکانی جەژن تەنیا یەک بەشیان کورد بوون.
هاوڵاتی پەرلەمانتارێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی رایگەیاند عێراق دووبارە باس لە کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانی دەكات، قسە لەسەر ئەگەری کڕینی ئێس-400ی ڕوسییە، لە چەند مانگی داهاتوودا عێراق لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای گرنگدا گرێبەست دەکات بۆ کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوو. نایف شەمەری لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، 16ئایاری 2021 لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی،"لە یاسای بودجەی 2021دا بودجەی تایبەت تەرخانکراوە بۆ پەرەپێدانی سیستمی بەرگریی وڵات بە چەکی پێشکەوتوو، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەکەیان کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگری و فەرماندەی بەرگریی ئاسمانی ئەنجامداوە". ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوەشكردۆتەوە" ئەمریكا لە هەنگاوێكی لەوجۆرە نیگەرانە و هەڕەشەی سزادانی بەغداد دەكات". جێگری سەرۆکی لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاند، لە چەند مانگی داهاتوودا عێراق لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای گرنگدا گرێبەست دەکات بۆ کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوو. باسیلەوەکردووە، ئەو گرێبەستانە بەتەواوی لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی وەزارەتی بەرگریدایە و “ئێمە لە لیژنەی بەرگریی پەرلەمان تەنها چاودێریی گرێبەستەکان دەکەین”. پێشتریش بەشێك لە پەرلەمانتارانی عێراق باسیان لە كڕینی سیستمی بەرگریی ئێس-400ی ڕوسی كردبوو، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە عێراقی و ئەمریكییەكان ویستی عێراقیان لەوبارەیەوە ئاشكراكردبوو. بەڵام هەرزوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ئەگەری کڕینی سیستمی بەرگریی ئێس-400ی ڕوسی، سزا بەسەر عێراقدا دەسەپێنن. ساڵی ڕابردوو مۆسکۆ ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی سیستمی بەرگریی عێراق و هاریکاریی سەربازی دەربڕی. لە ساڵی 2017دا عێراق هەوڵی کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ڕوسیی دا، بەڵام هەڕەشەکانی سەپاندنی سزای ئابوری لەلایەن ئەمریکاوە، گفتوگۆکانی لەوبارەیەوە ڕاگرت.
ئارا ئیبراهیم وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند لە سێ ڕۆژی جەژندا نزیکەی ١٠٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی سلێمانی کردوە. ئارام شوانی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت" بەپێی ئامارەکان لە سێ ڕۆژی جەژندا نزیکەی ١٠٠ھەزار گەشتیار و ھاوڵاتی ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری سلێمانی کردوە". وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی، دەشڵێت وەزارەتی ناوخۆ كۆمەلێك بریاری دەركرودوە كە دژی بریاری گەشتیاریە و وتی" رێگری دەكات گەشتیاری زۆر بێتە هەرێم و پێچەوانەی ئەوەیە ئێمە بتوانین گەشتیاری زیاتر رابكێشین بۆ ناو هەرێم و پارێزگای سلێمانی". ساڵانە بەتایبەتی لە بۆنە جیاوازەكاندا گەشتیارێكی زۆر ڕو دەكەنە شوێنە گەشتیارەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی كە زۆربەی گەشتیارەكان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە دێنە هەرێم.
هاوڵاتی لە رۆژی جیهانی پێکەوەژیان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات کە كێشه و ناكۆكييەکان لە هەر شوێنێک بن بە ئاشتییانە چارەسەر بکرێن. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە، 16ئایاری 2021 لە تۆری كۆمەوڵایەتی تویتەر بەبۆنەی رۆژی جیهانی پێکەوەژیان رایگەیاند "كار ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان بۆ هه‌ميشه به لانه‌ى پێكه‌وه‌ژيان، ته‌بايى و ئاشتى بمێنێته‌وه." سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیش لەوە دەکاتەوە کە پشتیوانی لە پێکەوەژیان و ئاشتی لە سەرانسەری جیهان دەکەن.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئاگادارى سه‌رجه‌م سه‌ربڕخانه‌کانى په‌له‌وه‌رى له پارێزگاکان ده‌که‌نه‌وه که له پێناو پارێزگارى له به‌رهه‌مى ناوخۆیی، پێویسته له‌مه‌ودوا به‌رهه‌مى (مریشک، پارچه‌کانى فرێش و به‌ستو) ستیکه‌ر و بارکۆدى په‌سندکراوى وه‌زاره‌تى لێ بدرێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 16ى ئایارى 2021، وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌نوسراوێکدا که‌به‌ژماره به‌ژماره (2616) ده‌رچوه و ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م سه‌ربڕخانه‌کان کراوه ئاماژه به‌وشکراوه، پێویسته تا 21ى ئه‌م مانگه سه‌ربڕخانه‌کانى په‌له‌وه‌رى به‌مه‌به‌ستى خستنه بازاڕى به‌رهه‌مى (مریشک، پارچه‌کانى فرێش و به‌ستو)، بارکۆد و ستیکه‌ر له به‌رهه‌مه‌کانیان بده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که ئامانج له‌و بڕیاره له پێناو پارێزگاریکردنه له به‌رهه‌مى ناوخۆیى و دواى ئه‌و به‌رواره‌ش به‌رهه‌مى بێ ستیکه‌ر و بارکۆد قه‌ده‌غه ده‌کرێت. وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ دوا واده‌ى دیارى کردووه که دواى 21ى ئه‌م مانگه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى به‌بێ ستیکه‌ر و بارکۆدى په‌سندکراوى وه‌زاره‌ت له بازاڕه‌کان ساغ بکرێنه‌وه، وه‌ک به‌رهه‌مى ساخته هه‌ژمار ده‌کرێن و رێکارى یاسایى به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌کانیان ده‌گیرێته‌به‌ر.
هاوڵاتی سەڵاحەدین دەمیرتاش سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ فەلەستینیەکان دەردەبڕێت . سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر،پەیامێك لە بارەی گرژیەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەیدا سەرکۆنەی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەلەستین دەکات و پشتیوانیی خۆی بۆ گەلی فەلەستین رادەگەیێنێت. لە تویتەکەیدا وتتویەتی،”سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەم کە لە دژی گەلی فەلەستینی ستەملێکراو دەکرێت. لێرەوە پشتیوانی و خۆم بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و گەلی فەلەستینی ستەملێکراو بەتایبەت رادەگەیێنم، کە بەرەنگاری ستەم دەبنەوە”. بەگوێرەی ئامارێک لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی ئەم شەش رۆژەی رابردوی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، 139 فەڵەستینی مردون زیاتر لە هەزار کەسیش بریندارن، هاوکات ئیسرائیل رایگەیاندوە، 11 هاوڵاتی وڵاتەکەیان لەماوەی شەڕ و پێکدادانەکان کوژراون.
هاوڵاتى ئەمینداری گشتی یەکگرتو رایدەگەیەنێت، ئەوەی ئێستا رودەدات لە سوکایەتی بە پیرۆزیەکانی موسڵمانان، دەیان شەهیدی مەدەنی و تاوەری نیشتەجێبونی وێران‌کراو لەفەڵەستین" جەژنانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە بۆ موسڵمانان، دەسا نەفرەت لەو دروشمە بۆش و ویژدانە مردوانە". سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر باسی لەوەشکردوە، "ئەم ڕۆژانە ،لەفەڵەستین چی دەبینین؟: سوکایەتی بە پیرۆزیەکانی موسڵمانان ودەیان شەهیدی مەدەنی و تاوەری نیشتەجێبونی وێرانکراوو بێسەروشوێن بونی هاوڵاتیان وئاوارەبونی ماڵوێرانکراوان". ئاماژەی بەوەشکردوە ئەوەی رودەدات "وەک جەژنانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە بۆ موسڵمانان، دەسا نەفرەت لەو دروشمە بۆش و ویژدانە مردوانە..!". بەگوێرەی ئامارێک لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی ئەم شەش رۆژەی رابردوی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، 139 فەڵەستینی مردون زیاتر لە هەزار کەسیش بریندارن، هاوکات ئیسرائیل رایگەیاندوە، 11 هاوڵاتی وڵاتەکەیان لەماوەی شەڕ و پێکدادانەکان کوژراون.
هاوڵاتى ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی ئایاری 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 83 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 65 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه به‌جۆرێك له سه‌رو 60 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
هاوڵاتى کۆمپانیاکانى هێڵى ئاسمانیى ئیمارات بڕیاریاندا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌کانیان بۆ ئیسرائیل رابگرن تا ئه‌وکاته‌ى هێرشه مووشه‌کییه‌کانى حه‌ماس کۆتایى پێدێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئایارى 2021، کۆمپانیاى فڕۆکه‌وانیى ئیمارات رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه له‌ئه‌مڕۆوه سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌کانیان بۆ فڕۆکه‌خانه‌کانى ئیسرائیل رابگرن، ئه‌مه‌ش له‌ترسى هێرشه مووشه‌کییه‌کانى حه‌ماس که تائێستا بۆسه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها کۆمپانیاکه ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هێڵى ئاسمانیى ئیسرائیل له په‌یوه‌ندیدا ده‌بن بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێک و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى گه‌شته‌کان. له‌به‌رانبه‌ردا ده‌زگاى فڕۆکه‌وانیى ئیسرائیل داواى له کۆمپانیا ئیماراتییه‌که کردووه، بۆ پاراستنى فڕۆکه‌کانیان له هێرشه مووشه‌کییه‌کانى حه‌ماس، رووى گه‌شته ئاسمانییه‌کانیان له فڕۆکه‌خانه‌ى بن گۆریون-ه‌وه بگوازنه‌وه بۆ فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى رامون له بیابانى نه‌قه‌ب. ئیمارات یه‌کێکه له وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ى که په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى کردووه‌ته‌وه‌و له‌مانگى ئه‌یلولى 2020ه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ده‌ستپێکرد، که رۆژانه چه‌ندین گه‌شتى نه‌فه‌رهه‌ڵگرو بارهه‌ڵگر بۆ فڕۆکه‌خانه‌کانى ئیسرائیل ئه‌نجامده‌دات.
هاوڵاتى رێزان ساریجا، یه‌کێک له پارێزه‌رانى نووسینگه‌ى مافه‌کانى سه‌ده و یه‌کێک له پارێزه‌ره‌کانى عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌رى گه‌لى کورد رایگه‌یاند:" مانگى کانوونى دووه‌م سزایه‌کى نوێى دیسیپلین به‌سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌رى گه‌لى کورد دا سه‌پێنراوه و له مانگى ئازاره‌وه ئاگادارى ئه‌و سزایه‌ن". رێزان ساریجا یه‌کێک له پارێزه‌رانى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به ئاژانسى هه‌واڵى میزۆپۆتامیاى رایگه‌یاند:" هه‌موو رۆژێک مافى موه‌کیله‌که‌مان پێشێل ده‌کرێت و تاوانى له دژ ئه‌نجام ده‌درێت، ئێمه له داواکارى گشتیى کۆمارى له بورسا سکاڵامان تۆمار کرد، به‌ڵام داواکارى گشتى هیچ وه‌ڵامێکى نه‌دایه‌وه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ئێمه سه‌ردانى به‌شى سزاکانى بورسامان کرد، به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌کى دوور و درێژ ئێمه رووبه‌ڕووى بڕیارێکى دژ به هه‌موو مافه‌کان بووینه‌وه. هه‌موو مافه‌کانى راگه‌یاندن، بنه‌ماڵه، پارێزه‌ران، به‌رگری، سه‌ردان، ئازادیى بیر‌ورا و هه‌موو مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کان به کۆمه‌ڵ ره‌تکرانه‌وه. له وه‌ڵامه‌که‌دا ئێمه له‌وه تێگه‌یشتین، که له مانگى کانوونى دووه‌مى 2021ه‌وه سزایه‌کى تر‌ى دیسیپلینیان به‌سه‌ر موه‌کیله‌که‌ماندا سه‌پاندووه". هاوکات ئه‌و پارێزه‌ره‌ى ئۆجه‌لان ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه که "گۆشه‌گیریى ئیمراڵى ته‌نها به ئازادیى ئۆجالان ده‌توانرێت کۆتایى پێ بهێنرێت. بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و قۆناغ و پرۆسه‌ى گۆشه‌گیرییه کۆتایى پێ بێت، ئێمه سه‌ردانى هه‌موو رێکخراوه به‌رده‌نگ و په‌یوه‌ندیداره‌کانى سیستممان کرد. یه‌کێک له‌و لایه‌نانه وه‌زاره‌تى داده. به‌ڵام هه‌موو سه‌ردان و داواکانمان بێ ئه‌نجام بوون". رێزان ساریجا ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له پرۆسه‌ى ئه‌مدواییه‌دا دووجار سه‌ردانى سى پى تی-یان کرد، به‌ڵام تا ئێستا سى پى تى هیچ وه‌ڵامێکى نه‌داونه‌ته‌وه" سى پى تى پێشتر وتبوی، کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى کۆتایى به گۆشه‌گیرى بهێنرێت، به‌ڵام تا ئیستا هیچ یه‌ک له داواکانى ئێمه له به‌رچاو نه‌گیراون". پارێزه‌که‌ى عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌وه‌شى باسکردووه که له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانى تردا ناڕه‌زایه‌تییان نیشانداوه و تانه‌یان له‌و دۆخه داوه و له به‌رده‌وامیى وته‌کانیدا وتی، "دواى ئه‌وه‌ى زانیمان سزایان ده‌رکردووه، ئێمه داواى نمونه‌ى دۆسیه‌که‌مان کرد، به‌ڵام داواکه‌یان بۆ بینینى دۆسیه‌که ره‌تکردینه‌وه، تاوه‌کو ئێستا وه‌ڵامى تانه‌که‌مان له سزاکه نه‌دراوه‌ته‌وه. کاتێک وه‌ڵامه‌که‌مان بۆ بگه‌ڕێته‌وه ئێمه ده‌ڕۆین بۆ دادگاى ده‌ستووریى تورک و له‌وێ سکاڵا تۆمار ده‌که‌ین". "ئێمه نامانه‌وێت مافه‌کانى موه‌کیله‌که‌مان، مافه‌کان و یاساکانى به هیچ شێوه‌یه‌ک رێگرییان لێ بکرێت و پێشێل بکرێن. هه‌ر خۆى ده‌یانه‌وێت مافه‌کانى موه‌کیله‌که‌مان پێشێل بکه‌ن و رێگرى له مافه‌کانى بکه‌ن، به‌ڵام له دژى ئه‌و بێ مافییه تێکۆشانى مافدارانه و یاساییانه‌ى ئێمه درێژه‌ى ده‌بێت. تاوه‌کو ئه‌نجام به ده‌ست بهێنین ئێمه داکۆکى له هه‌موو مافه‌کانى موه‌کیله‌که‌مان ده‌که‌ین. هه‌موو رێگا نه‌ته‌وه‌ى و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌گرینه‌به‌ر"، پارێزه‌ره‌که‌ى ئۆجه‌لان واى وت.
هاوڵاتى سه‌رۆکى نوسینگه‌ى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس، جه‌ند مه‌رجێکى بۆ راگرتنى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راگه‌یاند که یه‌کێکیان ده‌رکردنى هێزه‌کانى ئیسرائیله له مزگه‌وتى ئه‌قسا. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئایارى 2021، تۆڕى سپوتنیک بڵاویکرده‌وه، خالید مه‌شعه‌ل سه‌رۆکى نوسینگه‌ى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس ڕایگه‌یاند، پێویسته ئیسرائیل ده‌رکردنى دانیشتوانى شێخ جه‌راح ڕابگرێت و ئه‌و که‌سانه‌شى له توندوتیژییه‌کانى مزگه‌وتى قودس ده‌ستگیر کراون، ئازاد بکات. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند”بۆ وه‌ستاندنى شه‌ر پێویسته ئیسرائیل هێزه‌کانى له‌مزگه‌وتى ئه‌قسا بکاته ده‌ره‌وه و هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌کانیشى بۆ سه‌ر غه‌زه ڕابگرێت". هاوکات ئاشکراشیکرد، تورکیا و میسر و قه‌ته‌ر له هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وامن بۆ وه‌ستاندنى هێرشه‌کانى ئیسرائیل بۆسه‌ر که‌رتى غه‌ززه و قودس. له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا به‌هۆى هێرشه‌کانى حه‌ماس و ئیسرائیل بۆ سه‌ریه‌کتر 139 که‌س له فه‌ڵه‌ستیینییه‌کان و کوژراون و هه‌زارى دیکه‌یان برینداربوون، به‌هۆى موشه‌که‌کانى حه‌ماسیشه‌وه هه‌شت که‌س و شه‌ش سه‌ربازى ئیسرائیلى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیکه‌ى بیست که‌سى دیکه‌ش برینداربوون.
هاوڵاتى ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و عه‌لى لاریجانى سه‌رۆکى پێشووى ئێران دوو کاندیدى موحافزکاره‌کانن خۆیان کاندید کردووه بۆ سه‌رۆکى ئێران و له‌به‌رانبه‌ردا موحسین هاشمی، ئیسحاق جه‌هانگیرى وه‌ک دوو ریفۆرمخواز ئه‌مڕۆ ناوى خۆیان تۆمارکرد. ئه‌مڕۆ، شه‌ممه 15ى ئایارى 2021، هه‌ریه‌که له ئیبراهیم ره‌ئیسی، موحسین هاشمی، عه‌لى لاریجانی، ئیسحاق جه‌هانگیرى ناوى خۆیان تۆمارکرد. ئیبراهیم ره‌ئیسى به‌ربژێرى سه‌ره‌کیى موحافزکاران، که هه‌ڵبژاردنى پێشووى به حه‌سه‌ن رووحانى دۆڕاند و سه‌رۆکى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى ئێران و عه‌لى لاریجانی، سه‌رۆکى پێشووى په‌رله‌مان له‌به‌ره‌ى موحافزکاران خۆیان کاندید کردووه. هه‌روه‌ها ئیسحاق جیهانگیرى که یه‌کێکه له سه‌رکرده ناسراوه‌کانى ئێران و جێگرى سه‌رۆک کۆمارى ئێرانه له‌به‌ره‌ى ریفۆرمخوازان که هه‌شت ساڵه جێگرى حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆککۆماره، خولى پێشووى هه‌ڵبژاردن کاندید بوو، به‌ڵام به قازانجى رووحانى کشایه‌وه و موحسین هاشمى که یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ى خۆى به درێژکراوه‌ى ڕه‌وتى هاشمى ره‌فسه‌نجانى ده‌زانێت، له‌به‌ره‌ى ریفۆرمخوازان خۆى کاندید کردووه. پرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تى و پرسه ئابووریه‌کان گه‌مترین دۆسییه‌ن که کاندیده‌کان له‌کاتى ناوتۆمارکردندا خستیانه‌روو. عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌گه‌ڵ به‌شێک له کاندیده‌کانى سه‌رۆک کۆمارى ئێران
هاوڵاتى موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل(نه‌په‌گه)، له ڤیدیۆیه‌کدا ده‌ڵێت 20 رۆژه به‌رگریى ده‌که‌ن و به‌ڕاستى به‌رخۆدانێکى گه‌وره به‌ڕێوه‌ده‌برێت. موراد قه‌ره‌یلان، له‌سه‌ر نه‌خشه زانیاریى له‌سه‌ر به‌رخۆدانى گه‌ریلا له‌به‌رامبه‌ر داگیرکاریى و شوێنى شه‌ر دایه به‌شداربوانى کۆنفرانسی"هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یى دژى داگیرکاریی" و بانگه‌وازییشى ئاڕاسته‌ى حکومه‌ت و حزبه‌کانى باشوورى کوردستان و پارچه‌کانى دیکه کرد. موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل(نه‌په‌گه) په‌یامێکى ڤیدیۆیى ئاڕاسته‌ى کۆنفرانسى ڕاوێژى هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یى دژى داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک کرد، که له‌لایه‌ن که‌نه‌که‌وه ئاماده‌کاریى بۆکراوه و له ئێستادا له‌ڕێگاى تۆڕى زوومه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. قه‌ره‌یلان، له سه‌ره‌تادا سوپاسى که‌نه‌که‌ى کرد بۆ ئه‌و ده‌رفه‌تى پێیداووه و سڵاوى بۆ به‌شداربوانى کۆنفرانس نارد، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌وڵدانه‌ى که‌نه‌که‌ى به تێکۆشانێکى گرنگ و پێویست ناوبرد. هه‌روه‌ها موراد قه‌ره‌یلان، به‌م جۆره شرۆڤه‌یه‌کى گشتیى کرد: ئه‌مڕۆ له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست شه‌ێ هه‌یه، به‌ڕێبازێکى نوێ شه‌ڕى جیهانیى سێییه‌مه، هه‌موو که‌س ده‌زانێت، دواى ئه‌و شه‌ڕه ناوچه‌که سه‌رله‌نوێ دیزاین ده‌کرێته‌وه، ده‌وڵه‌تانى داگیرکه‌رى کوردستان، له هه‌ڵدان بۆ ئه‌وه‌ى له دیزاینى نوێ‌دا کورد شوێنى نه‌بێت، په‌یمانى ١٠٠ساڵیى لۆزان، دوو ساڵى ماوه و له ٢٠٢٣ حوکمى نامێنێت، ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر ده‌ڵێت، ‘له لۆزاندا ئێمه مافمان پێشێلکرا’، ئه‌ردۆغان خۆى ئه‌مه‌ى وت، بۆیه ئاماده‌کاریى ده‌که‌ن، دواى په‌یمانى لۆزان، سنوورى میساقى میلـلیى له‌ڕووى سیاسیى و یاسایى و سه‌ربازییه‌وه بخه‌نه ڕۆژه‌ڤ. هاوکات قه‌ره‌یلان، ڕوونیکرده‌وه، کاتێک ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یه‌وێت له عه‌فرین هه‌تا سیده‌کان و خواکورک داگیر بکات و زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت، ئامانجى دروستکردنى بناغه‌ى ستراتیژیى میساقى میلـلییه. موراد قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد، له به‌رامبه‌ر پیلانه‌کانى ده‌وڵیتى سه‌رده‌ست و داگیرکه‌ر، پێویسته ئێمه‌ى کوردیش خاوه‌ن ستراتیژیى هاوبه‌شى نه‌ته‌وه‌یى بین، ئه‌گه‌ر نا مه‌ترسیى جدیى له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانمان دروست ده‌بێت. فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل، جارێکى دیکه جه‌ختیى له‌سه‌ر گرنگیى هه‌ڵوێستى ناوخۆیى کرده‌وه و پشت به‌ستن به هه‌ڵوێستیى ده‌ره‌کیى ڕه‌تکرده‌وه و وتی: ئه‌م هێرشانه به‌بێ پشتیوانیى هێزى نێوده‌وڵه‌تیى پێکنه‌هاتوه و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیى ئه‌مریکا فڕۆکه ناتوانێت به‌سه‌ر ئه‌م خاکه‌دا بفڕێت. قه‌ره‌یلان، تیشکى خسته سه‌ر بێده‌نگیى حکومه‌تى هه‌رێم و وتی: حکومه‌تى هه‌رێم بێده‌نگه و هه‌ڵوێستى نادیاره، بێده‌نگیى ڕه‌وایه‌تیى ده‌دات به هێرشه‌کانى تورکیا و وه‌ک ئه‌وه‌یه پشتیوانیى بکات، چونکه ئه‌و به چه‌ک تانک و تۆپ هێرش ده‌کاته سه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان، به‌رپرسانى حکومه‌تى هه‌رێم بوه‌ێ به وته‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک ده‌که‌ن، ده‌وڵه‌تى تورک ده‌ڵێت، ‘کێشه‌م له‌گه‌ڵ کوردنییه، بۆ په‌که‌که دێم’، وادیاره ئه‌وان باوه‌ێ به‌و قسانه ده‌که‌ن!. موراد قه‌ره‌یلان، له به‌رده‌وامییدا وتی: ده‌وڵه‌تى تورک بۆ ساڵێک و دوو ساڵ ناچێته هیچ شوێنێک، پیلانى ماوه درێژى هه‌یه، ده‌یه‌وێت بمێنێته‌وه، تورک ٩٥٠ ساڵه له ئانادۆڵن، تا ئێستا چ به‌ڵێنێکیان به کورد دابێت، جێبه‌جێیان نه‌کردوه، نه له سه‌رده‌مى عوسمانیى و نه له سه‌رده‌مى کۆمارى تورک، له‌کاتى هه‌ر سه‌رهه‌ڵدانێکدا، به‌ره‌یه‌کى کورد ده‌خه‌نه پاڵ خۆیان و پێکه‌وه به‌ره‌ى سه‌رهه‌ڵدان ته‌سفیه ده‌که‌ن، بۆیه باوه‌ڕکردن به وته‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌یه. هه‌روه‌ها، ڕایگه‌یاند: حکومه‌تى هه‌رێم پشتى خۆیان به ئه‌مریکا و یه‌کێتى ئه‌وروپا قایم ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش له شوێنى خۆیدا نییه، ده‌وڵه‌تى تورک ساڵى ١٩٩٤ له‌به‌رچاوى ئه‌مریکا و ئه‌وروپا توانى قوبرس داگیر بکات و تا ئێستاش له‌وێیه، ئه‌مریکا گه‌مارۆى خسته سه‌ر، به‌ڵام دواتر په‌یوه‌ندییه‌کانیان باش بوو، تورکیا ده‌ستکه‌وتى گه‌لى کورد به مه‌ترسییدار بۆ داهاتووى خۆى ده‌بینێت، بۆیه گوێ بۆ هیچ که‌سێک ناگرێت، ده‌بێت باوه‌ڕمان به یه‌کێتیى خۆمان هه‌بێت، ده‌وڵه‌تى تورک به‌ده‌یان جار کوردى فریو داوه، یارییه‌کى گه‌وره له‌سه‌ر گه‌لى کورد ده‌کات، ده‌بێت مرۆڤ ئه‌م ده‌وڵه‌ته بناسێت و مه‌ترسییه‌کانى ببینن. قه‌ره‌یلان، دووباره جه‌ختى گرنگیى هه‌وڵه‌دانه‌کانى که‌نه‌که بۆ یه‌کسخستنى هه‌ڵوێستى کورد کرده‌وه و وتی: پێموایه، کاک مه‌سعود ئه‌و دۆخه ببینێت، کاتێک هه‌وڵدان هه‌بێت، مه‌ترسییه‌کان له‌سه‌ر گه‌لى کورد ده‌بینن، هاوسه‌رۆکان و به‌ڕێوه‌به‌رانى یه‌نه‌که و به‌ڕێوه‌به‌رانى گۆڕان، چاودێریى دۆخه‌که بکه‌ن و هه‌ڵوێستى پێویست نیشان بده‌ن، هه‌ندێک لایه‌نى سیاسیى وه‌ک زه‌حمه‌تکێشان و شیوعى هه‌ڵوێستیان ده‌ربڕیوه، نه‌ک ته‌نیا باشوور، ده‌بێت هه‌موو پارچه‌کانى کوردستان، حزب هونه‌رمه‌ند و ڕۆ شنبیر هه‌وڵى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى بده‌ن، ئێمه‌ش وه‌ک په‌که‌که بۆ هه‌موو فیداکارییه‌ک ئاماده‌ین، چى له ئه‌ستۆماندا بێت، جێبه‌جێى ده‌که‌ین. له به‌شێکى تر‌ى په‌یامه‌که‌یدا، قه‌ره‌یلان زانیاریى وردى له‌سه‌ر شه‌ڕى ٢٠ ڕۆژه‌ى نێوان گه‌ریلا و هێزى داگیرکه‌ر خسته‌ڕوو، “ئه‌و هێرشانه‌ى تورکیا، ئۆپه‌راسیۆنێکى ئاسایى نییه، سووپایه‌کى گه‌وره‌ى هێناوه و چه‌ته‌ى سووریا ش تیایدا به‌شدارن، ته‌کنیکێکى زۆر به‌رفراوان به‌کاردێنن، به‌رده‌وام بۆردوومان ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێکدا شه‌ێ بکات، له شه‌وى ٢٣ى نیسان هێرشى ده‌ستپێکرد، له ڕۆژى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نیی، وه‌ک ئه‌وه‌ى چى به‌سه‌ر ئه‌رمه‌ن هینا به‌سه‌ر ئێمه‌شى دێنێت، ئه‌مه په‌یام بوو، به‌ڵام ئێمه‌ش ئاماده‌کارییمان کردبوو، ده‌مانه‌وێت هێزێکى پرۆفیسیۆناڵ ته‌کنیکى دووژمن تێکببه‌ین و شکست به دووژمن بێنین، به‌رخۆدانێکى زۆر گرنگ ئه‌نجام ده‌ده‌ین”. وتیشی: له هه‌ندێک شوێنى دووژمن له شوێنى ڕۆژى یه‌که‌میه‌تى و هیچ پێشڕه‌ویى نه‌کردوه، له هه‌ندێک شوین چه‌ند کیلۆمه‌ترێک هاتوه‌ته پێش، به‌س شه‌ێ به‌رده‌وامه. موراد قه‌ره‌یلان به نه‌خشه زانیاریى له‌باره‌ى به‌رخۆدانى گه‌ریلا و ناوچه‌کانى شه‌ڕه‌وه دایه به‌شداربوانى کۆنفرانس، ڕوونیکرده‌وه ڕه‌نگى سوور نیشانه‌ى هه‌بوونى ده‌وڵه‌تى تورک و زه‌رد گه‌ریلایه له‌و ناوچانه. هه‌روه‌ها، ڕایگه‌یاند، له مه‌تینا، سوپاى داگیرکه‌ر هاتوونه‌ته گردى زه‌ندۆرا، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه داگیرى بکه‌ن و ٢٠ ڕۆژه شه‌ێ له‌وێ به‌رده‌وامه، شه‌ڕى قورسیش له ئاڤاشینه، گردى مام ڕه‌شۆى گرتوه، به‌ڵام هێشتا سه‌ێ به‌رده‌وامه. له کۆتاییشدا جه‌ختیکرده‌وه، بۆ گه‌ریلا ئامانج سه‌رکه‌وتن و ئه‌نجامێکى مه‌زنه، ئه‌گه‌ر هاوکاریى بۆ گه‌ریلا هه‌بێت، داگیرکاریى تورکیا لێره تێکده‌شکێت، هاوکارییش نه‌بێت، ڕه‌نگه درێژ بکیشێت، به‌ڵام ئامانج تێکشکاندنى داگیرکارییه”ئێمه خه‌باتى ئێوه به‌گرنگ ده‌بنینین و خه‌باتێکى پیرۆزه، باوه‌ڕمان هه‌یه ئه‌نجامى هه‌بێت”.
هاوڵاتى شه‌ڕو پێکدادانى نێوان ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستینى به‌رده‌وامه و ته‌ندروستى که‌رتى غه‌زه ئاشکرایکرد، ژماره‌ى قوربانیانى بۆردومانه به‌رده‌وامه‌کانى ئیسرائیل بۆ 139 کوژراو و زیاتر له هه‌زار برینداره. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئایارى 2021، به‌پێى لێدوانێکى ئه‌مڕۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى که‌رتى غه‌زه‌ى فه‌ڵه‌ستین، ئامارى ئه‌و که‌سانه‌ى له هێرشه‌کاندا کووژراون گه‌یشتووه‌ته 139 که‌س و له‌ناو کوژراوه‌کاندا 39 منداڵ و 22 ژن هه‌یه. هاوکات وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى که‌رتى غه‌ززه ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که زیاتر له هه‌زار که‌س له‌ئه‌نجامى بۆردومانه‌کانى ئیسرائیل برینداربوون. هاوکات لین هاستینگز، رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند:" ده‌یان هه‌زار خێزانى فه‌ڵه‌ستینى ماڵه‌کانى خۆیان جێهێشتووه له ترسى بۆردومانه‌کانى ئیسرائیل". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى راگه‌یاند:" که به‌شێک له فه‌ڵه‌ستینییه‌کان چوونه‌ته خوێندنگا‌و مزگه‌وته‌کانه‌وه و پێویستیان به دابینکردنى ئاو خۆراکه و چاودێرى ته‌ندروستییه.