هاوڵاتى ڕۆژنامەیەكی بەریتانی وێنەی سێ گەریلای شەهیدی بڵاو کردووەتەوە وەک بەڵگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی تورکیا دژی کورد كەلە بۆردومانەكانی ئەم دواییەدا بەكاریهێناوە. ڕۆژی 16ئایاری 2021 ڕۆژنامەی ‘مۆڕنینگ ستار’ی بێریتانی وێنەی سێ گەریلای شەهیدی بڵاو کردووەتەوە، کە لە ئاڤاشین بە چەکی کیمیاوی شەهید بوون و ڕایگەیاندووە، کە ئەمە چەندین جارە تورکیا لە دژی کوردان چەکی کیمیاوی بەکار دێنێت و دونیا بێدەنگە. ڕۆژنامەکە چەند وێنە و دیمەنێکی گەریلای شەهیدی لە ئاڤاشین پیشانداوە، کە ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە (ئایار) شەهید بوون و وەک باسی کردووە، هیچ ئاسەوارێکی برینداربوون لە سەر تەرمی گەریلاکان نابینرێت و پشتڕاستی دەکاتەوە، کە سوپای تورک چەکی کیمیایی لەدژی گەریلاکان بەکار هێناوە و بەوشێوازە شەهیدیی کردوون. هەروەها ڕۆژنامەکە دەستنیشانیکردووە، کە سەربازانی تورکیا تەرمی ژنە گەریلایەک کە وادیارە لە تونێلێکی ژێر زەومینیدا شەهید بووە دێننە دەرەوە و لە قسەکانیاندا بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە دژی گەریلاکانی کوردستان لە یەکتر پیرۆز دەکەن. مۆڕنینگ ستار بەبیریهێناوەتەوە، کە بەڕێوبەرانی کەجەکە و پەکەکە چەندینجار هۆشداریان داوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، کە پێچەوانەی پەیمانی ١٩٩٧ی پێش‌گرتن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیاییە کە تورکیاش واژۆی لەسەر کردووە. ڕۆژنامەی مۆڕنینگ ستار هاوکات سەرنجی ڕاکێشاوەتەسەر ئەوەی، کە ئەمە جاری یەکەم نییە کە دەوڵەتی تورک لە دژی کوردان چەکی کیمیایی بەکاردێنێت، بەڵکو لە دژی شەنگال و کامپی پەنابەرانی مەخموریش بەکاریهێناوە، هەروەها ساڵی ٢٠١٩ لە سەرێکانی دەوڵەتی تورکیا چەکی قەدەغەکراوی فسفۆڕی لە دژی کوردان بەکارهێنابوو، بەڵام لەدژی ئەم پێشلکاریی و تاوانەی دەوڵەتی تورک تا ئێستا ڕای نێودەوڵەتی بێدەنگی هەڵبژاردووە.
هاوڵاتى لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان میوانداری دوو وەزیری حکومەت دەکات لەبارەی هەنگاوەکانی چاکسازیی چەند پرسیارێکیان ئاراستە دەکەن ئەمڕۆ سێشەممە 18-05-2021 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و عەبدوڵڵا مەحموود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لەبارەی هەنگاوەکانی چاکسازیی میوانی لیژنەی دارایی دەبن و سکرتێری باڵای چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادە دەبن. ڕۆژی 26ـی نیسانی2021 حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای چاکسازیی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتایازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان رادەستی پەرلەمان کرد. پرۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە، لە خولی پێشووی پەرلەمان پەسندکرا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی خەڵک لە مووچە و خانەنشینی پلەباڵاکان و کەمی مووچەی خانەنشینی فەرمانبەران پرۆژەکە گەڕێندرایەوە بۆ حکومەت. یاسای چاكسازی لە 19 ماددە پێكهاتووە، لە 16-01-2020 لە پەرلەمان دەرچووە رۆژی 03-02-2020 لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر کرا. لە سەرەتای مانگی 7ـی ساڵی رابردوو یاساكە چووە بواری جێبەجێكردنەوە. لە 01-07-2020 یەکەمین راپۆرتی چاکسازیی درایە پەرلەمانی کوردستان و حکومەت بڕیاریداوە هەر سێ مانگ جارێك راپۆرتێك لەسەر چۆنێتی جێبەجێكردنی یاساكە بداتە پەرلەمانی كوردستان و دیوانی چاودێری دارایی.
هاوڵاتى بانكی ڕافیدەین رایگەیاند " بۆ دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی خانوو بۆ فەرمانبەرانی حكومەت دەستپێدەكەن، كە بڕەكەی تا 50 ملیۆن دینار دەبێت". ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بانكی ڕافیدەین بڵاویكردەوە، پێشكەشكردنی قەرز بۆ دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی خانوو بۆ فەرمانبەرانی حكومەت دەستپێدەكەن، كە بڕەكەی تا 50 ملیۆن دینار دەبێت. بانكەكە باسیلەوەشكردووە، ئەولەویەتی وەرگرتنی قەرزەكە بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە، كە هەڵگری كارتی زیرەكی (ماستەر كارت)ن. ڕونیشیكردووەتەوە، ڕێژەی سوودی قەرزەكە 5% دەبێت، فەرمانبەران بۆ كاروباری نیشتەجێبوون و نۆژەنكردنەوەی خانووەكانیان، دەتوانن لێی سوودمەندبن. قەرزەكەی بانكی ڕافیدەین هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا ئەو بانكە لقی لە هەرێمی كوردستان نیە.
هاوڵاتى جۆ بایدن کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل‌دا ئەنجامداوە و پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی بەدیهێنانی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەربڕیوە. کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا جۆ بایدن پشتیوانی جێگیری خۆی بۆ مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە هێرشی موشەکی دوپاتکردوەتەوە و پێشوازی لە هەوڵەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ڕەگەزی و گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ قودس کرد و داوای لە ئیسرائیل کرد هەمو هەوڵەکانی خۆی بۆ پاراستنی خەڵکی سیڤیلی بێ‌تاوان بدات. شەڕی ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین لە هەفتەی دووەمیدایە. بەپێی راگەیێندراوی کۆشکی سپی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، جۆ بایدن باسی لە هەوڵەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ میسر و هاوبەشەکانی دیکەی کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە "شەڕی خوێناویی" ئیسرائیل و حەماس لە غەززە. ئەوە لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا بایدن نەچووەتە ژێر باری داخوازیی بەشێک لە سەرکردەی وڵاتان و بەشێک لە ئەندامانەی پارتەکەی خۆی کە پارتی دیموکراتەکانە بۆ ئەوەی داوای راگەیاندنی دەستبەجێی ئاگربەست لە ئیسرائیل بکات. لەلایەکی دیکەوە میسر دەیەوێت رۆڵی هەرێمایەتیی خۆی بگێڕێتەوە بە نێوەندگیریی فەلەستین و ئیسرائیل بۆ راگەیاندنی ئاگربەست. لەکاتێکدا بەپێی دوایین ئامارەکانی تەندروستیی فەلەستین، زیاتر لە 210 کەس لە غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە کە زیاتر لە 60 کەسیان منداڵن. شەوی رابردووش، ئاریا شالیکار، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا 10 ئیسرائیلی بە مووشەکەکانی حەماس گیانیان لەدەستداوە. شەوی رابردوو بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دووبارەی کردەوە کە وڵاتەکەی "بەردەوام دەبێت لە بەئامانجکردنی پێگەی تیرۆریستان" کە نەتەنیاهوو مەبەستی لێی بنکەکانی حەماس و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو بزووتنەوەیە بوو لە فەلەستین. بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی شەڕەکەوە نزیکەی 40 هەزار فەلەستینی ئاوارەبوون و نزیکەی دوو هەزار 500 کەسی دیکەش بەهۆی بۆردوومانەکانەوە بێ ماڵ بوون و ماڵەکانیان خاپوور بوونە. ئیسرائیل دەڵێت، تاوەکو ئێستا گرووپە چەکدارەکان سێ هەزار و 350 مووشەکیان ئاراستەی وڵاتەکە کردووە کە بەهۆی سیستمی بەرگریی مووشەکیی ئیسرائیلەوە نزیکەی 90%یان لە ئاسمان تەقێندراونەتەوە. شەڕی ئیسرائیل و حەماس دوای ئەوە هات لە 7ـی ئەم مانگە لە مزگەوتی ئەقسا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیسی ئیسرائیلی و نوێژخوێنان دروستبوو و دواتر بۆ هێرشی مووشەکی سەری کێشا. لە راگەیێندراوی کۆشکی سپی‌دا ئەوەشهاتووە، بایدن پشتیوانیی خۆی بۆ مافی ئیسرائیل لەپێناو بەرگریکردن لە خۆی دووپاتکردەوە لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییە هەڕەمەکییەکاندا. هاوکات بایدن داوای لە ئیسرائیل کردووە هەوڵی پاراستنی خەڵکی سڤیل بدات. لە راگەیێندراوی کۆشکی سپی‌دا ئەوەشهاتووە، بایدن پشتیوانیی خۆی بۆ مافی ئیسرائیل لەپێناو بەرگریکردن لە خۆی دووپاتکردەوە لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییە هەڕەمەکییەکاندا. هاوکات بایدن داوای لە ئیسرائیل کردووە هەوڵی پاراستنی خەڵکی سڤیل بدات.
هاوڵاتى ئەمڕۆ سێشه‌ممه 18ی ئایاری 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 64 سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 66 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی دووبارە کرانەوەی ئابوری ئەوروپا و زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لەئەمریکا کەلەماوەکانی رابردودا بەهۆی رێکارەکانی تایبەت بە بڵابوونەوەی کۆرۆنا خواست لەسەر ئەو وزەیە دابەزی، ئەمڕۆ سیشەممە بەهای نەوت 1% بەرزبووەوە. بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.
هاوڵاتى وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ رایگەیاند " کشتوکاڵی کەرکوک دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێ زەوێکانی کورد و تورکمان بەسەر جوتیارانی تردا دابەشبکات". لە ئەژماری تایبەتی خۆی خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، " لەدوای ئەم بڕیارەوە بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێ زەوێکانی کورد و تورکمان بەسەر جوتیارانی تردا دابەشبکات". ئەو دەڵێت، "لە درێژەی بەدواداچوونەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گرێبەستە کشتۆکاڵێکانی کەرکووک و بە مەبەستی راگرتنی بڕیارێکی کارگێڕی بۆ زەوی کشتوکاڵێکان و گرێبەستە کشتوکاڵێکانی وەزارەتی کشتوکاڵ کە تیایدا بڕیاریان دابوو بە هەڵگرتنی بڕیاری سڕکردنی ئەوە زەویانەی مەشمولن بە بڕیارەکانی ژمارە 4 ی ساڵی 2007 و بڕیاری ژمارە 29 ی ساڵی 2012 ومادەی 140ی دەستور و سەر لەنۆێ دابەشکرنەوەیان بەسەر ئەو کەسانەی لەسەردەمی رژێمی پێشوو بەمەبەستی تەعریب کردنی کەرکووک ئەو زەیانەیان پێ‌درابوو". ئەوەدەخاتەڕوو، " دوای کۆبونەوەمان لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی فیدڕاڵ، و ئاراستەکردنی نوسراوی رەسمی بۆ ئەم مەبەستە، وەزارەتی کشتوکاڵ بەرەسمی وبەنوسراوی ژمارە 1020 لە بەرواری 4ی ئایاری 2021 ئاگاداریکردینەوە کە کارکردن بەو بڕیارە راگیراوە تاکوو کێشەی زەوێی کشتوکاڵییەکانی کەرکووک بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەلایان لیژنەیەکی باڵاوە یەکلای ئەکرێتەوە". ئەوەش ئاشکرادەکات، "لەدوای ئەم بڕیارەوە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێ زەوێکانی کورد وتورکمان بەسەر جوتیارانی تردا دابەش بکات".
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە هەڵكشاوە بەشێوەیەك كە 797 توشبوی نوێ تۆماركراون و 11 توشبوش گیانیان لەدەستداوە كە شەشیان لە سلێمانی بون. لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو. بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا حەوت هەزارو 810 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بوە لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك 797 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 879 توشبوش چاكبونەتەوە. وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 11 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 1 لە هەولێر، 6 لە سلێمانی، 2 لە دهۆك، 1 لە هەڵەبجە، 1 لە راپەڕین. دەقی راگەیەندراوەكە...
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا به لێخۆشبونی گومرگی و پێدانی تابلۆی كشتوكاڵی به به‌خۆڕایی بۆ ئامێری كشتوكاڵی. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، پاڵپشت به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره 79 له 21ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2020 بۆ پاڵپشتیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و هاندانی جوتیاران، بۆیه‌كه‌مجاره لێخۆشبونی گومرگی بۆ ئه‌و كۆمپانیا و خاوه‌ن پرۆژانه ده‌كرێت كه ئامێره‌كانی كشتوكاڵی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ جوتیاران به شێوه‌ی قیستی درێژخایه‌ن و پێشه‌كی كه‌م. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "رسوماتی تابلۆی كشتوكاڵی وه‌رناگیرێت بۆ ئامێره‌كانی پێشكه‌وتوی كشتوكاڵی كه ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه بۆ پێشخستن و په‌ره‌پێدانی به‌روبومه كشتوكاڵیه‌كان و هاندانی جوتیاران بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیایی نوێ، ئه‌م بابه‌ته‌ش له ڕێگای میكانیزمێكی په‌سندكراوی هه‌ر سێ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دارایی و ئابوریه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو جێبه‌جێده‌كرێت. له‌كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 21ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2020ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، پێشنیازێكی خسته‌ڕو بۆ لێخۆشبونی گومرگی بۆ هه‌ندێك مادده‌ی سه‌ره‌تایی كه له ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێمه‌وه ھاورده ده‌كرێن بۆ پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كان كه له‌ناوخۆدا به‌رهه‌م نایه‌ن، ھه‌روه‌ھا پێشنیازیكرد، لێخۆشبونی هاورده‌كردنی ئامێری كشتوكاڵیی پێشكه‌وتو له ره‌سمی گومرگی بۆ ئه‌و كۆمپانیا تایبه‌تمه‌ندانه ده‌ربكرێت كه ئاماده‌ن ئه‌و ئامێرانه هاورده بكه‌ن و به مه‌رجی ئاسان و به شێوازی قیست بۆ جوتیارانی ڕاسته‌قینه دابین بكرێن. له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا، سه‌رجه‌م پێشنیازه‌كان په‌سه‌ندكران، بۆ پشتگیریی جوتیاران و پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كان، هه‌ردو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری و ناوخۆی راسپێردران به ھه‌ماھه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن".
هاوڵاتى ٨٥ دادوەر، له یاداشتێكدا ڕایانگەیاند بۆئه‌وه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان ڕوون بێت و یاسا سه‌روه‌ر بێت، پێویسته له خولی ئێستا په‌رله‌مان، پرۆسه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور و ئه‌نجامدانی ڕاپرسی له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه ته‌واو بكرێت. ئه‌مڕۆ ٨٥ دادوەر، له یاداشتێكدا كه ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی په‌رله‌مان و هه‌رێم و حكومه‌تیان كردووه، نه‌خشه‌ڕێگای چاكسازییان له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ڕاگه‌یاندووە. ئەو دادوەرانە، سەرەتا دەڵێن: بۆئه‌وه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان ڕوون بێت و یاسا سه‌روه‌ر بێت، پێویسته له خولی ئێستا په‌رله‌مان، پرۆسه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور و ئه‌نجامدانی ڕاپرسی له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه ته‌واو بكرێت. ئاماژه‌یان به‌وه‌یش كردووه: یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره ٢٣ی ساڵی ٢٠٠٧ هه‌موار بكرێته‌وه به‌و ئاراسته‌یه‌ی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، پێگه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵات و هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی بپارێزرێت و ده‌ستكاری په‌یكه‌ری ئه‌نجومه‌ن بكرێت. پێشنیازێكی دیكه‌ی ئەو ٨٥ دادوه‌رە، ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی یاسای سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌رییه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ڕه‌وانه‌كردنی بۆ په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی ده‌رچواندنی، بۆئه‌وه‌ی باشتر كاری دادوه‌ران و دادگاكان به‌دواداچوونی بۆ بكرێت. هەروەها داوا دەكەن، ده‌زگای داواكاری گشتی، یاسایه‌كی تۆكمه‌ی باشی بۆ ده‌ربچووێنرێت و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕیی ئه‌م ده‌زگا دادوه‌رییه فه‌راهه‌م بكرێت. ئه‌و دادوه‌رانه باسیان له‌وه‌یش كردووه: سیستمی لێكۆڵینه‌وه، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بكرێت و ناكرێت له ساڵی ٢٠٢١ بژین و به‌هه‌مان سیستمی لێكۆڵینه‌وه‌ی ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكان لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كان ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی كاری دادگاكان و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ریی یاسا له هه‌رێمی كوردستان، پێویست ده‌كات پلانێكی ستراتیجی تۆكمه‌ی ١٠ ساڵی به هاوكاریی ئاژانس و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده بكرێت، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان. له‌به‌شێكی دیكه‌ی پێشنیازه‌كانیاندا باسیان له‌وەیش كردووه، پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دادوه‌ری، دابمه‌زرێت له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارێزگاكانی هه‌رێم به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگاكان و هیچ یاسایه‌كیش نابێت ده‌ربچێت له په‌رله‌مان كه په‌یوه‌ندیی هه‌بێت به دادوه‌ران و داواكارانی گشتی و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌زگا دادیه‌كان به‌بێ ڕاوێژكردن و ڕه‌زامه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیان. ئەو دادوەرانە داوایش دەكەن، پۆستەكانی سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەریی، سەرۆكی دادگاكانی تێهەڵچوونەوە، سەرۆكی داواكاری گشتی و سەرۆكی سەرپەرشتیاری دادوەری، بە سیستمێكی تایبەتی هەڵبژاردن یەكلا بكرێنەوە و بۆ دوو خول زیاتر نەبێت.
هاوڵاتى ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان داوای پشتیوانی بۆ شاری "بیست بیست" دەکات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پرۆژه زیاتر له سێ ملیار دۆلاری ساڵانه جوڵه‌ی بازرگانی و داھاتی وه‌به‌رھێنان دروستده‌كات. عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌ژێر ناونیشانی " دلسۆزانی سلێمانی.. پشتیوانی ئه‌م پرۆژه گه‌وره‌ترین خزمه‌تی سلێمانی ده‌كات" نوسیویه‌تی، "ئه‌و پرۆژه گه‌وره‌یه زیاتر له‌یه‌ك ملیار دۆلار داھاتیه‌تی و 50.000 (په‌نجا) ھه‌زار ھه‌لیكار دابینده‌كات و زیاتر له سێ ملیار دۆلاری ساڵانه جوڵه‌ی بازرگانی و داھاتی وه‌به‌رھێنان دروستده‌كات". راشیگه‌یاند، "ئه‌م پرۆژه‌یه پێده‌وترێت شاری بیست بیست، ساڵی 2007 له‌سه‌ر ڕێگای عه‌ربه‌ت - سلێمانی له‌سه‌ر ڕوبه‌ری 22 ھه‌زار دۆنم زه‌وی دیزاینی بۆ كراوه، شارێكی ھاوچه‌رخ به خزمه‌تگوزاری و بازرگانی و پیشه‌سازی". ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "ورده‌كاری ئه‌م پرۆژه زۆره، به‌م دۆخه‌ش پێویستی به ھه‌ندێك گۆڕانكاریه، ئه‌مڕۆ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ورده‌كاری ئه‌م پرۆژه‌یه و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ژوری بازرگانی كۆبومه‌وه، به‌دڵنیایی ئه‌م پرۆژه‌یه له چه‌ندین ڕوه‌وه سلێمانی ده‌باته قۆناغێكی تره‌وه". عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌م پرۆژه ته‌رخانكردنی ھیچ بڕه پاره‌یه‌كی پێویست نیه و دیمه‌نێكی زۆر جوان ده‌به‌خشێته سلێمانی وه‌ك شارێكی مۆدێرن، زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار داھات بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی سلێمانی په‌یداده‌كات (پلانی تۆكمه بۆ شێوازی ده‌ستخستنی ئه‌م داھاته ھه‌یه)، نزیكه‌ی 50 ھه‌زار ھه‌لیكار دروستده‌كات و به‌رده‌وام له زیادبونه، ساڵانه سێ ملیار دۆلار بۆ جوڵه‌ی بازرگانی و داھاتی ناوخۆی كه‌رتی تایبه‌ت زیادده‌كات، به‌جۆرێك سلێمانی ده‌بێته ناوندێكی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی له عێراق". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ئاشكراشیكردوه، "22 ھه‌زار دۆنم زه‌وی له ڕێگای سلێمانی - عه‌ربه‌ت بۆ ئه‌م پرۆژه ستراتیژیه ته‌رخانكراوه، چه‌ندین كه‌س پلانیان ھه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ھه‌ڕه‌مه‌كی و ناشرین بیكه‌ن مه‌خزه‌ن و جه‌مه‌لۆن و شتی دیكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داھاتی ناشه‌رعی، وه‌ك ئه‌و مه‌خزه‌ن و گۆڕه‌پانه ته‌جاوزانه‌ی ئێستا كراون، له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و بڕیار به‌ده‌ستاندا ھه‌مو ھه‌وڵێك ده‌ده‌ین ئه‌م خزمه‌ته گه‌وره به‌م شاره‌یه بكرێت".
هاوڵاتى سه‌د که‌سایه‌تى سیاسى و رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نوس و هونه‌رمه‌ند و په‌رله‌مانتار، نامه‌یه‌کى ناره‌زایه‌تى دژى له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا بۆ ناو خاکى هه‌رێم ئاراسته‌ى به‌رپرسانى یه‌که‌مى یوئێن و ئه‌مریکا و عێراق و ئه‌وروپاو وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌نێرن و تێیدا جه‌ختله‌وه کراوه‌ته‌وه که" هه‌رێمی باشووری کوردستان و خاکی عێراق داگیرکراوه ، تورکیا 47 بنکه‌ی سه‌ربازی له هه‌رێمه‌که‌دا دامه‌زراندووه". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى ئایارى 2021، ئه‌و سه‌د که‌سایه‌تییه له‌نامه‌که‌یاندا ده‌شڵێن:"ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیانه، کاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر سه‌قامگیری کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابووری هه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره درووست ده‌کات له‌سه‌ر یه‌کێتی خاکی عێراق و ده‌سکه‌وته‌کانی کورد له ته‌واوی کوردستان". هاوکات داواش ده‌که‌ن که به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌یانه‌وه بچن بۆ راگرتنى له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا و تێیدا هاتووه"بانگه‌واز ده‌که‌ین کاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی خۆتان به‌کاربهێنن بۆ ڕاگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا و سه‌رخستنی چاره‌سه‌رییه‌کی دیموکراتی و ئاشتیانه بۆ پرسی کورد". ده‌قى نامه‌ى ئه‌و سه‌د که‌سایه‌تییه بۆ به‌رپرسانى یه‌که‌مى ئه‌مریکى و ئه‌وروپى و عه‌ره‌بى و عێراقى و کوردستانى باشوور: به‌ڕێز/ ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێز/ نانسی پێلۆسی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا به‌ڕێز/ جۆ بایدن، سه رۆکی ویالیه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ڕێز/ ئه‌نتۆنی بلینکن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ڕێز/ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ڕێز/ محمد حه‌لبوسی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێز/ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێز/ ئورسوال ڤۆن دێر لیین، سه رۆکی کۆمیسیۆنی ئه و‌روپا به‌ڕێز/ جۆزپ بۆرێل فۆنته‌له‌س، جێگری سه‌رۆک و نوێنه‌ری باێ‌لی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ کاروباری ده‌ره‌وه به‌ڕێز/ ئه‌حمه‌د ئه‌بول غیت ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌بی به‌ڕێز/ نیجرڤان بارزانی، سه رۆکی حکومه‌تی هه رێمی کوردستان به‌ڕێز/ ڕێواز فایق، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان سوپای تورکیا هێرشێکی سه‌ربازی به‌رفراوانی بۆ سه‌ر ناوچه هه‌رێمی باشووری کوردستان - باکوری عێراق ده‌ست پێکردووه. به وته‌ی سه‌رۆکی تورکیا ئامانجی ئه‌م هێرشانه نه‌هێشتنی بوونی په‌که‌که‌یه له هه‌رێمه‌که. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه هه‌ڵمه‌تێکی داگیرکارییه له دژی باشووری کوردستان. تورکیا له ساڵی 3891وه تا ئێستا به هه‌مان بیانو به ده‌یان ئۆپه‌راسیۆنی هاوشێوه‌ی له هه‌رێمه‌که ئه‌نجام داوه و ته‌نیا خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که زه‌ره‌رمه‌ند بوون. ئه‌و بیانو و پاساوانه هه‌رچیش بن، ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه که هه‌رێمی باشووری کوردستان و خاکی عێراق داگیرکراوه ، تورکیا 74 بنکه‌ی سه‌ربازی له هه‌رێمه‌که‌دا دامه‌زراندووه و سه‌دان گوندی له‌و هه‌رێمه وێران کردووه و هه‌زاران گوندنشینی ناچار کردووه ماڵ و حاڵیان چۆڵ بکه‌ن و سه‌دانی لێیان کوشتووه. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیانه، کاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر سه‌قامگیری کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابووری هه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره درووست ده‌کات له‌سه‌ر یه‌کێتی خاکی عێراق و ده‌سکه‌وته‌کانی کورد له ته‌واوی کوردستان. له‌وه‌ش گرنگتر کاتی دوایین ئۆپه‌راسیۆنه‌که واتاداره : ته‌نیا چه‌ند کاتژمێرێک پێش یادی 301 ساڵه‌ی تاوانی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نه‌کان و به‌فه‌رمی ناساندنی سه‌رۆک بایدن ڕوویدا .په‌یامه‌که بۆ کورد ڕوونه: "ئێوه‌ش وه‌ک ئه‌رمه‌نییه‌کان کۆمه‌ڵکوژیتان به‌سه‌ردا دێت". ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه نیگه‌رانی جدی الی گه‌لی کورد دروست کردووه، که تازه هێرشی کۆمه‌ڵکوژی داعشیان تێکشکاندووه. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه نه‌ک ته‌نیا له دژی کورد به‌ڵکو له دژی عه‌ره‌ب و هه‌موو ناسنامه ئه‌تنیکی و ئایینییه‌کانی ناوچه‌که به‌ڕێوه‌ده‌چێت. چونکه تورکیا هه‌وڵ ده‌دات هه‌روه‌کو چۆن له لیبیا و ئه‌رمه‌نستان، له کوردستان و عێراقیش چه‌ته تیرۆریسته‌کانی سه‌ربه خۆی بێ‌لو بکاته‌وه. ئه‌مه‌ش به ڕوونی نیشانی ده‌دات که ئامانجی تورکیا چه‌نده مه‌ترسیداره . په‌که‌که که له شکستپێهێنانی گرووپه تیرۆریستیه‌کانی وه‌کو داعش رۆڵی زۆر گرنگی هه‌بوو و ئه‌مه‌ش بوو به جێگای ده‌ستخۆشی هه‌مووان، ئێستاش له دژی داگیرکاری تورکیا خۆڕاگری ده‌کات. پرسی کورد ، کێشه‌یه‌کی سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و مرۆڤییه و ڕه‌گوڕیشه‌ی مێژوویی هه‌یه. پرسی ئازادی و دێموکراسی و مافی سروشتی و دادپه‌روه‌رییه. بۆیه ناکرێت کێشه‌یه‌کی له‌و جۆره له ڕێگه‌ی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌کانه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت که ته‌نیا ده‌بێته هۆی ئاژاوه و ناسه‌قامگیریی زیاتر له ناوچه‌که‌دا . ئێمه وه‌ک سیاسه‌تمه‌دار، ڕۆشنبیر، هونه‌رمه‌ند، رۆژنامه‌نووس، ئه‌کادیمی و چاالکوانانی مافی مرۆڤ و دۆستانی گه‌لی کورد بانگه‌وازی له به‌ڕێزتان ده‌که‌ین که کاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی خۆتان به‌کار بهێنن بۆ ڕاگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا و سه‌رخستنی چاره‌سه‌رییه‌کی دیموکراتی و ئاشتیانه بۆ پرسی کورد. له گه‌ڵ رێزدا List of the First Conveners and Signatories of the Campaign (Stop Turkish Invasion) 1. Shirin Ebadi, Lawyer, Nobel Peace Prize Laureate, Iran 2. Slavoj Žižek, Political Philosopher and Cultural Critic, Ljubljana, Slovenia 3. Baroness Christine Blower, House of Lords, UK 4. Ghalib M. Ali, Member of Iraqi Council of Representatives 5. Shirin Emin Abdulaziz, member of the Parliament of Kurdistan, Iraq 6. Asos Hardi, Kurdish Journalist, Iraq 7. Rajai Fayed, Member of the foreign affairs commission in the Egyptian parliament 8. Ahmed Bahaa El-Din Shaaban, Secretary General of the Egyptian Socialist Party, ESP 9. Ilhami Al-Meliji, Journalist and Political Writer, Egypt 10. Ögmundur Jonasson, Former Minister of Justice, Iceland 11. Lord Hendy QC barrister, House of Lords, UK 12. Simon Dubbins, UNITE International Director, UK 13. Hoshyar Abdullah, Member of the Iraqi Parliament 14. Mariwan Wirya Qani, Kurdish Intellectual, Writer, and political Scientist, Iraq 15. Niyaz Abdullah, Journalist and Civil Society Activist, Kurdistan, Iraq 16. Nasir Razzazi, Kurdish Singer, from Iran. 17. Atif Moughaweri, Member of the Egyptian Parliament, Deputy of National Progressive Unionist Party of Egypt 18. Najmaddin Ghoulami, Kurdish Singer and political Activist, from Iran 19. Hersh Hassan Hamad, MP, Parliament of Kurdistan, Iraq 20. Prof. Kariane Westrheim, University of Bergen, Norway, Chair of EUTCC 21. Sayyed Abdel Fattah, Cairo Centre for Kurdish Studies, Egypt 22. Kalê Ateşî, Singer and Political Activist, from Iran 23. Ahmedy Haji Rashed, Member of Iraqi Council of Representatives 24. Mahmoud Patel, Chairperson, Kurdish Human Rights Action Group, South Africa 25. Kamal Rauf, Journalist, Kurdistan, Iraq 26. Mihemed Emin Pencewini, Writer, Veteran Kurdish Politician 27. Abdullah Mala Nuri, Lawyer, Former MP in the Parliament of Kurdistan, Iraq 28. Arêz Abdullah, Write and MP, Parliament of Kurdistan, Iraq 29. Shavanagh Taj, Trade Union Congress Wales, General Secretary, UK 30. Dr Latif Rashid, PhD Former Minister lraqi Government and Senior Advisor to Iraqi President 31. Ali Karimi, Kurdish Writer and Journalist, Iran 32. Geoff Shears, Vice-President of the Centre for Labour and Social Studies (CLASS), UK 33. Mike Mansfield QC, barrister, UK 34. Rahi Rahber Said Ibrahim, MP, Parliament of Kurdistan, Iraq 35. Prof Bill Bowring, Birkbeck, University of London, UK 36. Dr. Sherko Abdulla, Satirist, Suleymaniyeh-Iraq 37. Dr Thomas Jeffrey Miley, Cambridge University, UK 38. Mary Davis, Professor of Labour History at Royal Holloway University of London, UK 39. Tara Rasoul, Singer, Kurdistan, Iraq 40. Margaret Owen OBE, barrister, UK 41. Ali Hama Salih, MP, Parliament of Kurdistan, Iraq 42. Ayoub Barzani, Kurdish Researcher and Writer, Iraq 43. Matt Sedillo, poet, US 44. James Kelman, novelist, Scotland, UK 45. Rozhan Shahid Hama Rash, MP, Parliament of Kurdistan, Iraq 46. Sean Michael Wilson, Comic book writer, Scotland, UK 47. Ramsey Kanaan, Publisher/PM Press, California, US 48. Latif Fatih Faraj, Journalist and Writer, KRG, Iraq 49. Dafydd Iwan, Former President Plaid Cymru, Wales, UK 50. Rahila Gupta, writer and journalist, UK 51. Elizabeth Nussbaum, writer, UK 52. Rahman Gharib, Head of Metro Center for Press Freedom, KRG, Iraq 53. Jonathan Bloch, writer, UK 54. Nick Hildyard, policy advisor, UK 55. Abdulhamid Zebari, Journalist, Iraq. 56. David Morgan, journalist and writer, UK 57. Ziyad Jabbar Mohammad, Head of PUK Group in the Parliament of Kurdistan, Iraq 58. Luqman Werdi, Human Rights Activist, MP, Parliament of Kurdistan, Iraq 59. Barry White, NUJ Leeds and West Yorkshire Branch (personal capacity), UK 60. Stephen Smellie, Deputy Convenor UNISON, Scotland, UK 61. Margaret Gallacher, Scottish Kurdish Solidarity, UK 62. Shamol Ashti Saber, MP, Parliament of Kurdistan, Iraq 63. Les Levidow, CAMPACC, UK 64. Meredith Tax, writer, US 65. Professor Dr. Abbas Mustafa Abbas, KRG, Iraq 66. Ozlem Goner, Associate Professor, City University of New York, US 67. Dr Isabel Kaser, London School of Economic and Political Science, UK 68. Dr. Fayeq Gulpi, Former MP, Parliament of Kurdistan, Iraq 69. Mick Wheelan, ASLEF General Secretary, Uk 70. Abubakir Haladni, MP, Parliament of Kurdistan, Iraq 71. Kinêr Abdullah, Writer, Politician, and Women’s Rights Activist, Suleymaniyeh, Iraq 72. Kamal Chomani, Journalist, Germany 73. Peyman Izzeddin, Lawyer, Former MP, Parliament of Kurdistan, Iraq 74. Tara Husseyin, Political Activist, Women’s Rights Advocate 75. Kardo Muhammad, Former MP in the Parliament of Kurdistan, Iraq 76. Jonathan Bloch, writer, UK 77. Tareq Fateh Hasan, Journalist, Suleymaniyeh, Iraq 78. Beyar Omar Abdullah, Political Activist and Journalist, Suleymaniyeh, Iraq 79. Omar Gulpi, Human Rights Activist, MP, Parliament of Kurdistan, Iraq 80. Hon. Ian F. Hancock, Professor at University of Texas at Austin, FRSA OBE, USA 81. Bert Schouwenburg, trade union advisor, UK 82. Dr.Hashim Zebari, University Lecturer, Duhok, Iraq 83. Dr Felix Padel, author, UK 84. Dr Greta Sykes, German/English writer and artist, UK 85. Debbie Bookchin, author and journalist, US 86. Clare Baker, UNITE International Officer, UK 87. Hiwa Said Salim, Political Activist, Writer, and Journalist, Suleymaniyeh, Iraq 88. Aonghas MacNeacail, Scottish Gaelic poet, UK 89. Gareth Pierce, lawyer, UK 90. Niyazi Hamid İbrahim, Journalist and Political Observer, Canada 91. Dr. Muhammad Kayani, Former MP, Parliament of Iraq 92. Hemin Baqir, University lecturer, Journalist, Suleymaniyeh, Iraq 93. Salah Rashid, Writer, Kurdistan, Iraq 94. Shiwan Qaradakhi, Singer, Kurdistan, Iraq 95. Nahro Saeed, Former MP, Parliament of Kurdistan, Iraq 96. Fatih Abdullah Abbas, Former Minister, KRG, Iraq 97. Dr. Kamaran Berwari, Political Activist, Duhok, Iraq 98. Farouq Jamil, Former Minister, KRG, Iraq 99. Alex Fishman, Consultant and expert in Middle East affairs 100. Dr. Salar Bapire, Lecturer in Political Science, Germany Note: List of the conveners and signatories and will be updated soon.
هاوڵاتى وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "کێشەی موچەی لیوا هاوبەشەکان هونەرییە و لە چەند هەفتەی داهاتوودا بە زیادەوە موچەکانیان وەردەگرن". دەڵێت " بەهۆی رێکخستنەوەی خەرجییەکانەوە توانراوە چەندین ملیار بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێنرێتەوە ". شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند، "بەهۆی رێکخستنەوەی خەرجییەکانەوە توانراوە چەندین ملیار بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێنرێتەوە". شۆڕش ئیسماعیل، ئاماژەی بەوەشکردووە، "پرۆسەی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی جدی دەنێت"، دەشڵێت، "لە وەزارەتی پێشمەرگەدا دەگەین بە ئەنجامەکانی چاکسازیی و لە ئایندەدا هێزێکی یەکگرتوومان دەبێت". لە ماوەی رابردوودا لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رێکخرانەوە، هەر لیوایەک لە چوار فەوجەوە کرانە سێ فەوج و لە ئێستادا 14 لیوان، کە موچەکانیان لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابین دەکرێت، بەپێی زانیارییەکانیش تاوەکو ئێستا کێشەی لیوای 9 و 12 چارەسەرنەکراوە.
هاوڵاتى مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى وه‌ڵامى قسه‌کانى سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت:" پارتى مه‌غرور نییه، گه‌ر مه‌غرور بووینایه حکومه‌تمان به ته‌نها دروستده‌کرد". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى ئایارى 2021، له نووسینێکدا که له میدیاکانى پارتى بڵاوکراوه‌ته‌وه، مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژى پارتى و ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى نووسیوویه‌تی:" مه‌غرور بوون کاتێک دروست ده‌بێت که که‌سێک یا لایه‌نێک له‌ناکاو ده‌رفه‌تێکى کاتى بۆ دروست بێت و قه‌باره و توانا و رابردووى خۆى نه‌زانی". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "پارتى دیموکراتى کوردستان تازه نییه که زۆرینه‌ى خه‌ڵکى کوردستان پشتیوانى لێ کردووه و به هه‌موو چین و توێژه‌کانیشه‌وه به‌نوێنه‌رى خۆیانیان زانیوه، پارتیش له فکر و له کرده‌وه‌دا ھه‌ر خۆى به‌نوێنه‌رى ئه‌و خه‌ڵکه و هه‌موو چین و توێژه‌کان زانیوه". ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که"قه‌باره و تواناى خۆى له‌هه‌موو قۆناغه‌کاندا ره‌چاوکردووه هه‌تا قه‌باره و تواناى دوژمن و منافسه‌کانى خۆیشى له‌به‌رچاو گرتووه، بۆیه هه‌ڵبه‌زودابه‌زى له ستراتیژیه‌تى خۆیدا په‌یڕه‌و نه‌کردووه و هیچ کاتێکیش ستراتیژیه‌تى نه‌کردۆته قوربانى تاکتیک و جێگۆڕکێى پێ نه‌کردووه". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى له درێژه‌ى نووسینه‌که‌یدا جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که بۆیه پارتى ته‌نیا به (٤٥) کورسى په‌رله‌مانى که ده‌نگى خه‌ڵکى کوردستانى له‌پشته‌وه‌یه له‌به‌رچاو نیه، ئه‌وه‌نده‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى له‌به‌رچاوه"پارتى هه‌وڵی نه‌داوه (یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان) ته‌سلیمى ئیڕاده‌ى خۆى بکات". ئه‌و پێێوایه " ئه‌گه‌ر پارتى به (٤٥) کورسیه‌که‌ى مه‌غرور بوایه، له‌دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌و ماوه زۆره چاوه‌ڕوانى نه‌ده‌کرد و، هه‌ڤاڵ مه‌سرور بارزانى له‌گه‌ڵ یه‌ک به یه‌کى لایه‌نه‌کان کۆنه‌ده‌بۆوه به‌مه‌به‌ستى پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌م، به‌ڵکو به زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى کابینه‌که‌ى پێک ده‌هێنا".
هاوڵاتى وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، یه‌که پاسه‌وانییه‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ک ده‌کرێنه یه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى ئایارى 2021، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان کۆبۆته‌وه و مه‌به‌ستى کۆبوونه‌وه‌که‌ش ئه‌وه بووه به‌دواداچوون بۆ یاساى چاکسازى بکه‌ن و هه‌میش په‌رله‌مان له جێبه‌جێکردنى یاساکه پشتگیرى زیاترى حکومه‌تى هه‌رێم بکه‌ن، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌بوو، بۆ لیژنه‌که‌یان شیکردۆته‌وه، که له چ قۆناغێکدان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ى پێویست بوو بۆ دروستکردنى یه‌که‌ى پاسه‌وانی، یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسه‌وانى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ، په‌یڕه‌وه‌که‌ش به‌واژووى سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌رچووه، له‌دوایین کۆبوونه‌وه بڕیارى لێدراوه، دواى ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ست به‌دروستکردنى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ده‌کات. هاوکات وه‌زیرى ناوخۆ ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو "ئه‌و پێکهاتانه‌ى پێویسته له‌چوارچێوه‌ى یه‌که‌ى پاسه‌وانى دروست ببن، له ئاینه‌ده‌یه‌کى نزیکدا ده‌که‌ونه بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌موو ئه‌و یه‌که پاسه‌وانییانه‌ى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، زێڕه‌ڤانی، به‌رگرى و فریاکه‌وتن، ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و پۆلیس، سه‌رجه‌میان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌کرێنه یه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و له وه‌زارتى ناوخۆ رێکده‌خرێت". رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که "ئه‌م پڕۆژه‌یه‌مان بۆ لیژنه‌ى دارایى شیکرده‌وه که پڕۆسه‌یه‌کى پشوودرێژه، بۆیه هه‌م پێویستى به پشتگیرى زیاترى په‌رله‌مان هه‌یه، هه‌میش پشتگیرى و هاوکاریى لایه‌نه سیاسییه‌کان، بایه‌تى پاسه‌وانى بابه‌تێکى گشتگیره، داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌که‌م، له‌و بڕگه‌یه‌ى په‌یوه‌سته به حزبه‌کان هاوکارییه‌کى باشمان بکه‌ن".
هاوڵاتى له سلێمانى رێوشوێنى پێویست بۆ پاراستنى چیاى ئه‌زمه‌ر و گۆیژه له‌ئه‌گه‌رى سوتان و زیان گه‌یاندن به ژینگه‌و سروشتى ناوچه‌که ده‌گیرته‌به‌ر. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى ئایارى 2021، دیوانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى به ئامانجى پاراستنى چیاى ئه‌زمه‌ر و گۆیژه له‌ئه‌گه‌رى سوتان و زیان گه‌یاندن به ژینگه‌و سروشتى ناوچه‌که، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه ئه‌منى و خزمه‌تگوزارییه‌کانى سلێمانى کۆبوه‌وه و رایگه‌یاند:" به‌ھه‌وڵى دامه‌زراوه‌کانى حکومه‌ت و کۆمپانیاکانى که‌رتى تایبه‌ت و رێکخراوه‌کان له سلێمانى له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابرودا، روبه‌ڕوى 800 دۆنم زه‌وى سه‌وز کراوه و نزیکه‌ى 100 ھه‌زار نه‌مام له چیاکه روێنراوه، ئه‌مه جگه له‌و ھه‌زاران داره‌ى که خۆى له چیاکه‌دا ھه‌یه". هه‌روه‌ها راگه‌یاندنى قائیمقامیه‌تى سلێمانى بڵاویکرده‌وه، دواى ھه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێکرنى بژارده‌کان بۆ پاراستنى چیاکه بڕیارى جێبه‌جێکردنى چه‌ند خاڵێک درا و قائیمقامى سلێمانیش رایگه‌یاند، ھه‌ر که‌سێک پابه‌ند نه‌بێت روبه‌ڕوى رێکارو سزاى یاسایى ده‌کرێته‌وه. بڕیاره‌کان یه‌که‌م: له‌زوترین کاتدا ده‌ست ده‌کرێت به ئاگر بێ بۆ پاراستنى ئه‌زمێ و گۆیژه به ئامانجى رێگریکردن له ئاگرکه‌وتنه‌وه و زیان گه‌یاندن به دار‌و ژینگه‌ى چیاکه. دوه‌م: کۆشک و خواردنگه‌کانى سه‌رچیاکه پێویسته مۆڵه‌تى رێگه‌پێدانى دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌کانیان ھه‌بێت و پابه‌ند ده‌کرێن به مه‌رج و رێنماییه‌کانى کارکردن . سێیه‌م: مانه‌وه‌ى گه‌شتیار و ھاوڵاتى له شه‌واندا تاکو به‌یانى و خه‌وتن له چیاکه قه‌ده‌غه‌یه. چواره‌م: ئاگرکردنه‌وه له‌سه‌ر چیاکه به‌ھه‌مو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه. پێنجه‌م: تیمه‌کانى به‌رگرى شارستانى له ئاماده‌یى ته‌واودا ده‌بن بۆ رێگرى له سوتانى چیاکه‌و ئه‌گه‌رى ئاگر که‌وتنه‌وه. شه‌شه‌م: تیمى ھێزه ئه‌منییه‌کان له ئاسایش و پۆلیس و ھاتوچۆ بڕیاره‌کان جێبه‌جێ ده‌که‌ن. حه‌وته‌م: داوا له ده‌زگاکانى راگه‌یاندن ده‌که‌ین له بڵاوکردنه‌وه‌ى ھه‌ڵمه‌تێکى فراوانى ھۆشیارکردنه‌وه بۆ پاراستنى ژینگه‌و سروشتى شوێنه گه‌شتیارییه‌کانى سلێمانى ھاوکارمان بن.