هاوڵاتى عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی ئیسلامی، بڕێك پارە وەك جەژنانە بۆ هاووڵاتیانی فەڵەستینی دانیشتوانی هەردوو شاری قودس و غەززە رەوانە دەكات، دەشڵێت، ئەم كارە وەك پاڵپشتییەكە بۆ خۆڕاگریی فەڵەستینییەكان. عەلی قەرەداغی لە پەیامێكدا كە لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، نووسیویەتی: لەگەڵ كوڕو نەوەكانم رێككەوتین بۆ رەوانەكردنی جەژنانە بۆ كەسوكارمان لە عەززەو قودس و ئەقسا، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی زیاتر لە 2500 دۆلارمان كۆكردەوە. ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانیی زانایانی ئیسلامی لەبارەی ئەو كارەیەوە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمە ریایی نییە، بەڵكو بانگەوازێكە بۆ پاڵپشتیكردن لە خۆڕاگریی فەڵەستینییەكان ئەگەر بە بڕێكی كەمیش بێت. عەلی قەرەداغی باسی لەوەشكردووە كە لە قورئاندا هاتووە قوربانیدان بە پارە لەپێش قوربانیدانە بە گیان.
هاوڵاتى ئهندامێكی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق رایگهیاند، دوای جهژن حكومهتی فیدڕاڵ بهشه بودجهی ههرێمی كوردستان دهنێرێت. شێروان دوبهردانی، ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق بهسایتی شهفهق نیوزی راگهیاندووه، لیژنه تهكنیكییه هاوبهشهی كه بۆ بهداداچوون بۆ بهندهكانی ڕێككهوتن له نێوان حكوومهتی فیدڕاڵ و حكوومهتی ههرێمی كوردستان پێكهێندراوه بهردهوامه لهسهر كارهكانی بۆ جێبهجێكردنی ڕێككهوتنهكه و ئهوهی كه له بودجهدا هاتووه. ئاماژهی بهوهشدا كه دوای پشوی جهژن، حكومهتی فیدڕاڵ موچهی فهرمانبهران و بهشه بودجهی ههرێمی كوردستان لهبودجهی 2021 دهنێرێت. شێروان دوبهردانی ئهوهشی رونكردۆتهوه كه ناردنی بهشه بودجهی ههرێمی كوردستان به یهكجار یان به چهند قۆناغێك له نێوان لیژنهی تهكنیكی و وهزارهتی دارایی حكوومهتی فیدڕاڵ دایه.
هاوڵاتى ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنیی هەپەگە ڕاگەیەندراوی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی چالاکییەکانی گەریلاکانیانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، تا ئێستا شەڕ لە زناری کێستە بەردەوامە و تورکیا دەیانەوێت گوندەکانی سنوورەکە داگیربکەن. ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیەند و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا باسی شەڕی بەیانی ئەمڕۆی کردووە لە زناری کێستە و ڕایگەیاندووە: لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٤ی ٥ی ٢٠٢١ەوە سوپای تورکیا هەوڵدەدات بچێتە ناو گوندەکانی ئاشوریی و کێستە-وە، هێزەکانمان ڕووبەڕوویان وەستاونەتەوە و تا ئێستاش شەڕ لەو سنوورە بەردەوامە. هەپەگە ڕایگەیاندووە، لە هەر پەرەسەندێکی نوێدا نوێترین زانیارییەکان لەبارەی شەڕی زناری کێستە بۆ گەلەکەمان و ڕایگشتیی بڵاودەکەینەوە. باسی لەوەشکردووە لەسەر سنوور چالاکییەکی کاریگەریان دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و چەندین داگیرکەر سزادراون. ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕاشیگەیاندووە: هێزەکانمان دوێنێ ١٣ی ٥ی ٢٠٢١ لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی لە ناوچەی سەرحەد-ی باکوری کوردستان چالاکییەکیان لە ناوچەی سنووریی گورجوبوولاک لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و ئوتۆمبێلێک و بنکەیەکیان تەقاندووەتەوە و گورزیان لە ئۆتۆمبێلێک و دوو سەنگەری دیکەی دوژمن داوە. ڕوونیشیکردووەتەوە، لەو چالاکییەدا کە هێزەکانی گەریلا لە دوو لاوە لە سوپای تورکیان داوە، لە ئەنجامدا چەندین سەربازی سزادراون کە دەوڵەتی تورکیا تەنها ناسنامەی یەکێکیان ئاشکراکردووە بەناوی وەلی قلابانی. هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە دوێنێ ١٣ی ٥ی ٢٠٢١ لە نێوان کاتژمێر ١٠:٢٠ خولەکی شەو بۆ ١٢:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەکانی شوکێ و مەرڤانۆس لە سنووری ناوچەی ئاڤاشین لەلایەن هێلیکۆپتەرەکانی سوپی تورکیاوە بۆردوومان کراون و پاشان داگیرکەرانیان لەو ناوچانە داگرتووە.
هاوڵاتى بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەتوندی روداوی هێرشکردنەسەر خێزانێکی کورد لەتورکیا شەرمەزار دەکەن و ئومێدەوارن بەرپرسانی ئەو وڵاتە بە دروستی لەسەر روداوەکە بڕیار بدەن، جەختیش دەکاتەوە لەسەر روداوەکە سێ کەس دەستگیرکراون. سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر سێ هاوڵاتی هەرێم لە تورکیا رایگەیاند، ئێمە بە توندی روداوەکە شەرمەزار دەکەین، بەداخەوە ئەو خێزانە دەستدرێژییەکی نامرۆڤانەیان کراوەتەسەر، بەتایبەت کە منداڵ و خانمی خێزانەکە لە شوێنەکەدا بون، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی پێمان دراوە، سێ کەس دەستگیرکراون. لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئەو هاوڵاتییەش کە هێرشیکرایەسەر، سەفین دزەیی رایگەیاندوە، "پەیوەندیم بە کاک موشتاق کردوە و سوپاس بۆ خوا رەوشی تەندروستیی جێگیرە". لەبارەی هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەبارەی ئەو روداوە، سەفین دزەیی دەڵێت، "ئێمە پەیوەندیمان بە کونسوڵی تورکیا لە هەولێر کردوە و ناڕەزایی خۆمانمان پێگەیاندوە، هیوادارین بەرپرسەکانی تورکیا بە دروستی بڕیار بدەن". لە پارێزگای مێرسینی تورکیا ژمارەیەک هاوڵاتی تورک هێرشیان کردە سەر خێزانێکی کوردی خەڵکی هەولێر و دوای سوکایەتیپێکردن بەردبارانیان کرد و یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە بە سەختی برینداربو و رەوانەی نەخۆشخانە کرا. بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەلایەن هاوڵاتییەکەوە لە شارۆچکەی ئاناموری پارێزگای مێرسینی تورکیا تۆمارکراوە، ئەندامانی خێزانێکی کورد لەسەر شەقامێک دەردەکەوێت کە پیاوێک لەهۆش خۆی چوە و هاوسەرەکەی بەدەم گریانەوە داوای هاوکاری فریاگوزاری دەکات، چەند ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەش دەگرین.
هاوڵاتى لەماوەی دو رۆژی جەژنی رەمەزاندا 10 روداوی هاتوچۆ رویانداوە و بەهۆیانەوە 21 کەس برینداربون و دو کەسیش مردون. ڕائیدی ھاتوچۆ بەھمەن عبداللە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، "لە یەکەم ڕۆژی چەژندا ڕوداوەکانی ھاتوچۆ ئاماری ترسناکیان تۆمارکردوە، بە ئەندازەی خراپی ڕێگاوبانەکان شۆفێرانیش کەمتەرخەم و ھۆکارن بۆ ڕوداوی ھاتوچۆ، لەیەکەم ڕۆژی چەژنی ڕەمەزاندا 9 ڕوداوی ھاتوچۆ ڕویانداوە، کە قوربانی لێکەوتوەتەوە". ئاماژەی بەوەشکردوە، پێنج روداوی هاتوچۆ لە دەرەوەی شار و چوار روداوی دیکەش لە ناو شار رویانداوە، "بەهۆیەوە 16 کەس برینداربون و 2 کەسیش مردون"، نیوەڕۆی ئەمڕۆش روداوێکی لە سلێمانی رویداو بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربون، بەوەش ژمارەی بریندارانی هاتوچۆ لەئەمڕۆ و دوێنێدا بۆ 21 کەس بەرزبوەوە. ڕائیدی ھاتوچۆ بەھمەن عبداللە باسی لەوەشکردوە، "لەدوای ھێڵکاری ڕوداوەکان دەرکەوت کە ھۆکاری سەرەکی ڕوداوەکان کەمتەرخەمی شۆفێرانە لە خێرایی لە ڕادەبەدەر و سەرقاڵ بون بە مۆبایل و تێپەڕاندنی ھەڵە ھۆکاری ڕوداوەکان بون، ئەمە جگە لە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان کە پابەندی مەرجەکانی سەلامەتی نابن و دواجار کارەسات دەخوڵقێن".
هاوڵاتى بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان رایگەیاند:" لەسیستەمی بازنەی ھەڵبژاردنەکان ناحەقییەکی گەورە لە کوردی کەرکوک کراوە و لەبازنەی حەویجە بە ٩٨ ھەزار دەنگ کورسییەک بەدەست دەھێنرێت، بەڵام لەبازنەی رۆژھەڵات کە بازنەی کوردییە بە سەد و ٣٠ ھەزار دەنگ کورسیەک بەدەست دێت". لەسەر ئامادەکارییەکانی حزبەکەی بۆ ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان،، رایگەیاند: "ئێمە وەکوو پارتی پێشنیاری یەک لیستی و دروستکردنی ھاوپەیمانێتی خستە بەردەم لایەنەکانی کەرکوک، بەڵام سەری نەگرت و پارتیش بەشداری ھیچ کۆبوونەوەیەکی لایەنەکانی کەرکوکی نەکرد بۆ یەک لیستی و دروستکردنی ھاوپەیمانێتی، بەڵام ئەم سیستەمی ھەڵبژاردنە شێوازی دەنگدانە بەتاک و کاندید، بۆیە دروستکردنی ھاوپەیمانێتی گرنگییەکی ئەوتۆی نییە". باسی لەوەشکردوە،"وەکوو ھەر پارتێکی دیکەی عێراق ئاماددەکاریمان بۆ ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێکردوە و بەدوو کاندید بەشداری ھەڵبژاردنەکانی کەرکوک دەکەین و ھەر بابەتێکی تریش بێتە پێشەوە ئەوکات بڕیاری پێویستی بۆ وەردەگرین"محەمەد خورشید وای وت. دەشڵێت:"جەماوەری پارتی ھەر لەکەرکوکن تەنھا ھەندێک بارەگایان لەھەولێرە ئەویش بەھۆی داگیرکردنی کەرکوک و بارەگانیان لەشارەکە و ھەرکات ھەست بەئازادی کاری سیاسی بکەین حەتمەن دەگەڕێینەوە کەرکوک". بڕیارە رۆژی ١٠-١٠-٢٠٢١، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 353 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا 7 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 1014 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە. بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا پێنج هەزار و 21 پشکنینکراون، ئەنجامی پشکنینی 353 کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی بووە.
هاوڵاتى پارێزگاری رایدەگەیێنێت: کاری لەمجۆرە لەژێر هەر پاساوێک و بڕوبیانوویەک بێت لەلای ئێمە قبوڵکراو نییە. ئێوارەی پێنجشەممە 13-5-2021 لەنێوان هەردوو شارۆچکەی ئاناموور و بۆزیازی سەر بە مێرسین چەند توركێك هێرشیانکردەسەر خێزانێکی کوردی خەڵکی هەولێر و باوک و کوڕێکیان بریندارکرد کە باوکەکە ئێستا لە نەخۆشخانەی ئاناموور لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پەیوەندیی بە کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کردووە و داوایکردووە: "بەزووترین کات پهڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە بکرێتهوه و لەڕێگەی یاساوە هۆکاری ئەو پەلاماردان و هێرشکردنە نامرۆڤانەیە بۆ سەر ئەو خێزانە یەکلابکرێتەوە و پەلاماردەر و تاوانباران بەسزای تووندی یاسایی خۆیان بگەیێنن". روونکردنەوەیەک لە پارێزگای هەولێرەوە دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک کەتێیدا خێزانێکی شاری هەولێر، لەلایەن چەند کەسێکەوە لەوڵاتی تورکیا و لەنێوان هەردوو شاری (مێرسین و ئەدەنا) بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە هێرشیان دەکرێتەسەر و لێیان دەدرێت، بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پەیوەندی بەو خێزانە و کەس و کاریانکرد و دڵنیایکردنەوە کە لەگەڵ لایەنە فەرمییەکان لەسەر هێڵ دەبێت بۆ دەستگیرکردنی تاونباران و بەسزاگەیاندنیان و ڕایگەیاند: "ئێوە کەس و کاری ئێمەن و لهههر شوێن و جێگهیهك بێت کردەوەی لەمجۆرە بەرامبەر بەهاوشاریانی خۆمان قەبوڵناکەین و بەتوندی سەرکۆنەی دەکەین"، پاشان لەبارەی ئەو کەیسەوە بەڕێز پارێزگاری ههولێر، پەیوەندی بە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی تورکیا لەهەولێر کرد و داوای لێکردن: یەکەم/ داوا دەکەین لەزووترین کاتدا پهڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە بکرێتهوه و لەڕێگەی یاساوە هۆکاری ئەو پەلاماردان و هێرشکردنە نامرۆڤانەیە بۆ سەر ئەو خێزانە یەکلابکرێتەوە و پەلاماردەر و تاوانباران بەسزای توندی یاسایی خۆیان بگەێنن. دووەم/ داو لەکونسڵخانەی گشتیی وڵاتی تورکیا لە هەولێر دەکەین، بەفەرمی بۆ ڕایی گشتی ڕوونکردنەوە بدات و هۆکاری پەلاماردان و هێرشکردنە سەر هاوڵاتییانی ئێمە لەوڵاتەکەیان ڕوونبکاتەوە. سێیەم/ وەک پارێزگای هەولێر، بەهەمووشێوەیەک کاری لەمجۆرە لەژێر هەر پاساوێک و بڕوبیانیویەک بێت لەلای ئێمە قەبوڵکراو نییە و کارێکی نادروستە و بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی دەکەین، قەبوڵیشمان نییە لەهیچ شوێنێک هاوشاریانی ئێمە بێڕێزیان بەرابەمبەر ئەنجامبدرێت. نووسینگەی پارێزگاری هەولێر 2021.5.14
هاوڵاتى هێزەکانى سوریای دیموکرات-هەسەدە گروپێک لە شانە نوستووەکانى داعشی دەستگیر کرد کە بە نیازبوون لە رۆژی جەژندا کردەوەى تیرۆرستى ئەنجام بدەن. ئەمڕۆ هەینی، ١٤ ئایاری ٢٠٢١ هەسەدە بە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند" رۆژی ١٣ی گولان لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا لە شارۆچکەی سەحێلای دێرئەزۆر ، لە دژی شانە نووستووەکانی داعش ئۆپەراسیۆنیک ئەنجامدرا". ئاماژەی بەوەشکردوە، کە ئەم چەکدارانە بەنیاز بوون لە رۆژانی جەژندا کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا ٣٩ چەتەی داعش دەستگیرکرا و هەروەها دەستگیرا بە سەر چەندین پارچە چەک و ئامیری پێوەندی چەتەکاندا.
هاوڵاتى لە پارێزگای مێرسین لە توركیا، چەند توركێك، لەسەر رێگا، دوای قسە پێوتن و سوكایەتی هێرشیان كردۆتە سەر خێزانێكی كوردی گەشتیاری خەڵكی هەولێر، پیاوی خێزانەكەو كوڕێكیان برینداركردون ئەو خێزانە کورد کە بۆ گەشت لە تورکیا بوون، كاتژمێر 16:00ی رۆژی پێنجشەممە 13-5-2021 کاتێک لە ئاداناوە بەرەو ئەنتاڵیا بەڕێکەوتبوون لەسەر رێگای سەرەكی شارۆچكەی ڤیراژلار لە پارێزگای مێرسین، لەلایەن چوار تورکەوە رێگرییان لێکرا و دوای سوكایەتیكردن و جنێودان بەكورد، خێزانە كوردەكەیان بەردباران كرد و پیاوی خێزانەكە و كوڕێكی 12 ساڵیان بریندار کرد. دواتر باوكەكە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا. هێزشکردنە سەر ئەو خێزانە هەولێرییە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ دامەزراوەیەکی فەرمی لەبارەی رووداوەکەوە راگەیێندراوی بڵاونەکردووەتەوە. محەمەد ئەمین دەمیر، رۆژنامەنوس، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی ئەو خێزانە كوردەدا لەدوای ئەوەی هێرشیان كراوەتە سەر، رایگەیاندوە، خێزانەكە گەشتیارن و خەڵكی هەولێرن، لەلایەن چوار توركی "فاشیست"ەوە هێرشیان كراوەتە سەر. ئۆتۆمبێلی ئەو خێزانە كورد لەسەر رێگا لەلایەن ئۆتۆمبێلی توركەكانەوە راگیراوەو دواتر هێرشیان كردونەتە سەرو قسەی زۆریان بە كورد وتوە. سەبارەت بە هۆكاری روداوەكە، ئەو رۆژنامەنوسە، وتویەتی، هۆكارەكەی تەنها ئەوە بوە كە ژمارەی ئۆتۆمبێلەكەیان هەولێر بوەو خێزانەكەش كورد بون. بەپێی قسەی محەمەد ئەمین دەمیر، هێرشكارەكان بەر لە هێرشكردنە سەریان، لەو خێزانە كوردەیان پرسیوە كە كوردن یاخود توركمان، دوای ئەوەی زانیویانە كوردن، ئینجا هێرشیان كردونەتە سەرو لێیان داون. ئەمڕۆ شاندێکی بارۆی ئامەد چوونەتە بۆ مێرسین، بە مەبەستی هاوکاریکردنی ئەو خێزانە کوردەی شاری هەولێر، کە لەو شارەدا لەلایەن چەند توركێكەوە پەلاماردران. بەگوێرەی راگەیێندراوێک، کە لەلایەن بارۆی ئامەد بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ هەینی 14ی ئایاری 2021، ناهید ئەرەن سەرۆکی بارۆی ئامەد بە سەرۆکایەتی شاندێک لە پارێزەران بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئەو خێزانە کوردە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە چوونەتە شاری مێرسین. ئەمە یەکەمینجار نییە گەشتیار و کرێکارانی کورد لە شارەکانی تورکیادا رووبەڕووی هێرشی نەژادپەرستی دەبنەوە. ساڵی رابردوو کرێکارێکی کورد لە پارێزگای ساکاریا کوژرا و لە مانگی تەمموزی ئەمساڵیش لە پارێزگای یۆزگات هێرشکرایەسەر ژمارەیەک کرێکاری کورد، کە لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەدا کاریان دەکرد.
هاوڵاتى بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی رەسمی كە سێ رۆژ دەخایەنێت بگاتە ئەرمینیا. سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكی نوسراودا رایگەیاند"قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی رەسمی دەچێتە كۆماری ئەرمینیا بەمەبەستی كەڵك وەرگرتن لە ئەزمونی ئەو وڵاتە لە كەرتە جۆربەجۆرەكانی ئای تی و خوێندنی پیشەیی و پەرەپێدانی توانای گەنجان." سەمیر هەورامی ئەوەشی خستۆتەڕو"لەم سەردانە سێ رۆژییەدا کە ئەمڕۆ هەینی 14/5 دەستپێدەكات، جێگری سەرۆک وەزیران زنجیرەیەک کۆبونەوە لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی ئەرمینیا ئەنجامدەدات، لەهەمانکاتدا سەردانی چەند سەنتەرێکی ئەکادیمی و پیشەیی دەکات." ئاماژەی بەوەشداوە كە لە سەردانەكەدا وەزیری پلاندانان د.دارا ڕەشید و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئومێد سەباح، یاوەری قوباد تاڵەبانی دەكەن.
هاوڵاتى جین پساكی وتهبێژی كۆشكی سپی رایگهیاند، میسر و تونس دهتوانن له ماوهیهكی نزیكدا ڕۆڵ ببینن بۆ هێوركردنهوهی ناكۆكییه بهردهوامهكانی نێوان ئیسرائیل و فهلهستینییهكان. جین پساكی له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند، ئەو دوو وڵاتە و چەند وڵاتێکی دیکە دەتوانن ڕۆڵیان لە هێورکردنەوە و ڕاگرتنی گرزیەکاندا هەبێت. ئامازەی بۆ ئەوەشکرد "پێویسته هێرشه موشهكیهكانی سهر ئیسرائیل دهستبهجێ رابگیرێن و ههردولاش دان بهخۆیاندا بگرن و كۆتایی بهگرن و كۆتایی بهگرژیهكانی نێوانیان بهێنن". پێشتریش، جۆ بایدن سهرۆكی ویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمریكا، جارێكی دیكه ههڵوێستی خۆی لهبارهی ئاڵۆزییهكانی قودس و هێرشهكانی نێوان حهماس و ئیسرائیل ئاشكراكرد و رایگهیاند، ئیسرائیل لهبهرامبهر سهدان موشهكدا كه له غهززهوه ئاراسته دهكرێن، مافی بهرگری لهخۆكردنی ههیه. سهرۆكی ئهمریكا هیواشیخواست بهزوترین كات روبهڕوبونهوهكان رابگیرێن و دوانهخرێن. پێشتر ههریهك لهبریتانیا و ئهمریكا دژایهتی خۆیان بۆ هێرشه موشهكییهكانی بزوتنهوهی حهماسی فهلهستینی نیشاندا و داوایانكرد كۆتایی بهو توندوایژیانه بهێنرێت. ماوهی زياتر له ههفتهیهكه بههۆی پێداگیریی ئیسرائیل لهسهر درێژهدان به چالاكییهكانی پرۆسهی نیشتهجێبون لهقودس و ناوچهكانی دیكهی فهلهستین، ئاگری شهڕ و پێكدادان كهوتوهته ئهو ناوچهیه، زیاتر له 300 فهلهستینی بریندارن، بههۆی هێرشهكانی ئیسرائیلهوه زیاتر له 10 كهس كوژراون، موشهكهكانی حهماسیش لهباشوری تهلئهبین زیانی گیانی و مادییان ههبوه.ژیهكانی نێوانیان بهێنن.
هاوڵاتى مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وتارێکی پیشکێشکرد و رایگەیاند، لێکتێگەیشتنی باشیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دروستکردووە. بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵیك بەسەر پیکهێنانی کابینەی حکومەتەکەی و جەژنی رەمەزانەوە، لە وتارە کەیدا، مستەفا کازمی وتی "ئەم کابینەیە لە بارودۆخێکی نائاسایی ترسناک لەدایکبوو، عێراق لەو کاتەدا بەهۆی قەیرانێکی گەورە و چارەنووسسازەوە لەمەترسییەکی گەورەدابوو، ئەویش بەهۆی خراپ بەڕێوەبردن و نەبوونی ئیرادەی راستەقینە بۆ گۆڕانکاری و گەشەپێدان". سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەرکی سەرەکیی کابینەکەی بە دیاریکردنی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دادپەروەر ناوبرد و وتی: "لەو پێناوەدا رۆژی 10ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵمان دیاریکردووە بۆ ئەو هەڵبژاردنە و هەموو هەوڵەکانمانی بۆ دەخەینەگەڕ". کازمی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی" بەڵێنی خۆمان بردووەتە سەر لەوەی بەشداریی ئەم هەڵبژاردنە نەکەم و پاڵپشتی هیچ حیزب یان لایەنێک لەدژی لایەنێکی دیکە ناکەم و هەڵبژاردنەکە دەپارێزین". لەبارەی بەدیاردەی چەکداری، سەرۆکوەزیرانی عێراق وتی: "پار لەرێگەی پاڵپشتیکردنی هێزەکانی ئاسایش و گێڕانەوەی متمانە لەنێوان ئەمان و کۆمەڵگە، کارمان بۆ پتەوکردنی سەروەریی دەوڵەت و هێشتنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت کردووە، لەپێناو رووبەڕووبونەوەی تیرۆر و چەکی بێ مۆڵەت و مافیاکانی تاوانکاری". هەرچی پەیوەندیی بە هێرشەکانی داعشەوە هەیە، مستەفا کازمی رایگەیاند: "سەرکەوتووبوین لە کوشتنی والی عێراق و جێگری خەلیفە کە بە ئەبو یاسر عیساوی ناسراوە، لەگەڵ کوشتنی جێگری والی داعش لە عێراق، چەندین ئۆپەراسیۆن بۆ رووبەڕووبونەویان دەستپێدەکەین". لەبارەی هێرشی سەر باڵیۆزخانەکانیش سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: "رووبەڕووی ئەو گرووپانە بووینەوە و سەدان کەسمان دەستگیرکردوون، لەوانەی لەیاسا لادەر و ئەندامانی گرووپەکانی مەرگ بوون کە خەڵکیان دەتۆقاند". کازمی لەدرێژەی قسەکانیدا روونیکردەوە" پەیوەست بە رووداوەکانی تشرینی 2019 لیژنەیەکی باڵای وردمان پێکهێناوە و هیشتا داتا و زانیاریی کۆدەکاتەوە لەگەڵ شاهیدەکان و هەر کاتێک تەواوبوون راپۆرتەکەیان بڵاودەکرێتەوە". لەبارەی پرسی گەندەڵی و دژایەتیکردنیدا وتی "ئەوەی لەیەکساڵ کردوومانە لەوە زیاترە کە لە 17 ساڵی پێشتر بۆ دژایەتی گەندەڵی کرابوو، هەموو ئەو پارانە دەگەڕێنینەوە کە دزراون". گوتیشی: حکومەت پابەندە بە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و 90 لەسەدی کەمپەکانی ئاوارەکانیان داخستووە لەماوەی یەکساڵدا. لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، مستەفا کازمی روونیکردەوە"لێکتێگەیشتنی باشمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە وەکو سەرەتایەک بۆ چارەسەکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان". سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە رێککەوتنی شنگال لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ وتی "چاودێریی رێککەوتنی شنگالمان کرد کە بەرپرسیارێتیی حکومەتی عێراقی بەرامبەر بەکەسوکارە ئیزدییەکانمان لە شنگال لەهەردوو ئاستی کارگێڕی و ئاسایش زیادکرد، بەچەشنێک رێگە دەدات بەگەڕانەوەی کەسوکارە ئاوارەکانمای لە شنگال بۆ شارەکەی خۆیان".
هاوڵاتى سوپاى ئیسرائیل ئهمشهو پێنجشهممه لهکاتى شهر و پێکدادانهکانیان و هێرشهکانیان بۆسهر کهرتى غهززه، چهندین موشهک لهباشورى لوبنانهوه ئاراستهى وڵاتهکهیان کراوه. ئافیخاى ئهدرعى وتهبێژى سوپاى ئیسرائیل، له تویتێکدا له ههژمارى تایبهتى نوسیویهتی"سێ موشهک لهناو خاکى لوبنانهوه ئاراستهى دهریاى قهباله و کهناراوهکانى جهلیل کراون، بهڵام لهوکاتهدا سیستمى ئاگادارکردنهوهى موشهکى کارا نهبووه" سوپاى ئیسرائیل ئهوهى ئاشکرا کرد که موشهکهکانى باشورى لوبنان هیچ زیان و قوربانیهکیان لێنهکهوتووهتهوه. بهرپرسانى هێزهکانى حزبوڵاى لوبنان هیچ راگهیهندراوێکى فهرمیان لهوبارهیهوه بڵاونهکردوهتهوه و هێرشهکانى سهر ئیسرائیلیان پشتڕاست نهکردوهتهوه. چهند رۆژێکه شهرو پێکدادان لهناو مزگهوتى ئهقساو چهند ناوچهیهکى دیکه بهردهوامهو ئیسرائیل 372 فهڵهستینى دهستگیر کردووه و بههۆى موشهکهکانى بزوتنهوهى حهماسهوه حهوت ئیسڕائیلى کوژراون.
هاوڵاتى بنیامین نهتانیاهۆ سهرۆک وهزیرانى ئهو وڵاته رایگهیاند:"پرۆسه سهربازییهکانیان دژى بزوتنهوهى حهماس له کهرتى غهزه توندتر دهکهین، بهجۆرێک پێشبینییان نهکردبێت". ئهمڕۆ پێنجشهممه 13ى ئایارى 2021، بنیامین ناتانیاهۆ، سهرۆک وهزیرانى ئیسرائیل له کۆنگرهیهکى ڕۆژنامهوانیدا له بارهگاى سهرکردایهتى ناوچهى باشورى سهربازیى رایگهیاند:"هێرشهکان چڕ و خێراتر دهکهین، گورزى کوشنده له حهماس دهدرێت بهشێوهیهک که پێشبینى نهکردبێت". ههروهها راشیگهیاند:" ئهوه ئارامییان لێ دهبڕێت و سازشیان پێ دهکات، هانیان دهدات که گوێ له ڕێنماییهکانى سوپا بگرن تایبهت به هێرشه موشهکییه بهردهوامهکان له غهزهوه". هاوکات، سهرۆک وهزیرانى ئیسرائیل داواى لهسهرجهم سهرکردهکانیش کرد بهپلهى یهکهم سهرکردهکانى کۆمهڵگهى عهرهبى که ئهو هێرشانه ئیدانه بکهن و ههرچى له توانایاندایه بیکهن بۆ گێڕانهوهى ئارامى. لهلایهکى ترهوه ڕاپۆرته ڕۆژنامهوانییه جیهانییهکان ئهوهیان ئاشکرا کردووه، بههۆى گرژییهکانهوه ئیسرائیل زیانێکى ئابوریى زۆرى کردووه که بریتیین له، وهستانى جوڵهى بازرگانى و ئابوریى و دابهزینى نرخى دراوى ئهو وڵاته بهرامبهر دۆلار و لهناوچوونى موڵک و ماڵک بههۆى موشهکهکانهوه.