هاوڵاتى سەرۆککۆماری تورکیا نیگەرانیی بەرامبەر پرۆژەیاسایەک نیشاندا کە لە ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا پەسندکراوە و تێیدا سەرپۆش بۆ تەمەنی خوار 18 ساڵ قەدەغەکراوە و رایگەیاند "ڤایرۆسی دووژمنایەتیکردنی ئیسلام کە بە ھێندەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە، زۆر بەخێرایی لە وڵاتانی ئەوروپا بڵاودەبێتەوە". رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە بەشداریکردن لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی پێشبڕکێی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز،وتارێکی پێشکێش‌کرد کە تێیدا زیاتر جەختی لەسەر گوشاری سەر موسڵمانانی ئەوروپا کردەوە و وتی: "ڤایرۆسی دووژمنایەتیکردنی ئیسلام کە بە ھێندەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە، زۆر بەخێرایی لە وڵاتانی ئەوروپا بڵاودەبێتەوە. ئەوروپا کە 35 ملیۆن موسڵمانی لێیە و لەو ژمارەیەش شەش ملیۆنیان تورکن، رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێتە زیندانێکی کراوە بۆ موسوڵمانان". لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەردۆغان وتی: "ئەو دۆخەی ئێستا پێیگەیشتووین، زۆر مەترسیدارە. بووەتە ھەڕەشەیەکی رژدی و ئەمنی بۆ سەر ئەو موسڵمانانەی کە لە ئەوروپا دەژین". لەبارەی "یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندڕەوی" کە لەلایەن حکومەتی فەرەنساوە پێشکەشکراوە، سەرۆککۆماری تورکیا وتویەتی: "پێداگریی حکومەتی فەرەنسا لە تێپەڕاندنی 'یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندڕەوی' سەرەڕای کاردانەوەی کۆمەڵگەی موسڵمان، نیگەرانییەکانی ئێمەی زیاترکردووە. ئەو پڕۆژە یاسایە کە موسڵمانەکان گۆشەگیر دەکات و گوشار دەخاتە سەر دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەگەر بەمشێوەیەی ئێستای جێبەجێ بکرێت، دەبێتە ھاندان بۆ تووندڕەوی نەک بەرەنگاربوونەوەی تووندڕەوی. بەم رەشنووسە، مافی ئافرەتانی موسڵمان لە لەبەرکردنی جلوبەرگ و ھەبوونیان لە نێو کۆمەڵگە سنووردار دەکات". وتوشیەتی "بەم رەشنووسە ھەروەکو سەردەمانێک لە وڵاتەکەی ئێمەدا وابوو، کچان ناچار دەکات لە نێوان باوەڕ و پەروەردەیان یەکێکیان هەڵبژێرن. دووبارە بەم یاسایە، مافی پەروەردە، بەجێگەیاندنی پەرستش بە شێوەیەکی ئازادانە و بە رێکخراوەیی بوونی کۆمەڵگەی موسڵمان زەوت دەکرێ. بە یاساکردنی ئەو رەشنووسە کە بە شێوەیەکی ئاشکرا پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤ، ئازادی باوەڕ و بەھاکانی ئەوروپایە، دەبێتە وەشاندنی گورزێکی تووند بۆ سەر دیموکراسییەتی فەرەنسا". ئەردۆغان هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە یاسایەکی لەم جۆرە، روونە ئاشکرایە کە دەبێتە ھۆی تێکدانی ئاسوودەیی لە نێو کۆمەڵگەی تورکی و ملیۆنەھا موسڵمانی فەرەنسا. ئەردۆغان رووی دەمی کردە سەرۆککۆماری فەرەنسا و داوای لێکرد ژیرانە مامەڵە بکەن، هەروەها ئاماژەیکرد کە چاوەڕێ دەکەن حکومەتی فەرەنسا ئەو پرۆژەیاسایە هەڵبوەشێنێتەوە کە 12ی نیسان لە ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکە پەسندکراوە. رۆژی 12ی نیسانی 2021 ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا لە دەنگدانێکدا پرۆژەیاسایەکی پەسندکرد کە تێیدا سەرپۆش بۆ کچانی خوار تەمەنی 18 ساڵ قەدەغەەکراوە.
هاوڵاتى لەئەڵمانیا بڕیاری زیندانیکردن بۆ سیاسەتمەداری کورد عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان دەرکرا لەزۆرێک لەشارەکانی باشوری ئەڵمانیادا بەرپرسی ناوچەیی پارتى كرێكارانى كوردستان (پەکەکە)یە. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاژانسى هه‌واڵى فورات بڵاویكردۆته‌وه، لەئەڵمانیا بڕیاری زیندانیکردن بۆ سیاسەتمەداری کورد عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان دەرکرا کە دوێنێ لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەو بڕیاری داواکاری فیدراڵی ئەڵمانیا لەشارى هیلبۆرن دەستگیرکرابوو. ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ده‌ستگیركردنى ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ى كورد له‌ئه‌ڵمانیا دوای ئه‌وه‌دێت هەفتەى ڕابردوو مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته بەرلین‌و لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی ئەڵمانیا گفتوگۆى كردبوو. ئه‌و كه‌سایه‌تیه كورده خه‌ڵكى باكورى كوردستانه‌و ناوى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه، ماوەی دوو ساڵە لەلایەن داواکاری گشتی فیدراڵى لەکارلسروه لێکۆڵینەوەى لەبارەوە دەکرێت. داواکاری گشتی فیدراڵیش ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوەو ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، لەساڵی 2019وه دەستیان بەلێکۆڵینەوە لەسەر ئۆجالان کردووە. ئۆجه‌لان لەزۆرێک لەشارەکانی باشوری ئەڵمانیادا بەرپرسی ناوچەیی پارتى كرێكارانى كوردستان (پەکەکە)یەو له‌و چوارچێوه‌یه‌دا کاردەکات. هه‌روه‌ك ئاشكرابوه، دواى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، هەینی ڕابردوو پۆلیسی ئەڵمانیا لەنورنبێرگ هەڵیکوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵی (گەلی مەدیاو (مەقبوڵە کارتاڵ)و دوای ئەو هەڵکوتانەش لەهیلبۆرن هەڵیانکوتایەسەر ماڵی سەعید ئۆزتورک هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵگەى کورد.
هاوڵاتى بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، سەرۆکی روسیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مسوڵمانانی جیهان کرد. بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، ڤیلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مسوڵمانانی جیهان کرد.لەپەیامەکەیدا، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، مانگی رەمەزانی پیرۆز کۆتایهات، ئێستا مسوڵمانانی روسیا بەخۆشی پێشوازی لەجەژنی رەمەزان دەکەن. سەرۆکی روسیا ئاماژەی بەوەش کردوە، شوێنکەوتوانی دینی ئیسلام لەروسیا هاوشێوەی باوباپیرانیان رێز لە ترادسیۆنە ئاینی، کولتوریی و مێژوییەکان دەگرن و ئەم رێزگرتنە بۆ نەوەکانی دوای خۆشیان دەگوازنەوە.
هاوڵاتى گردبونەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران دژی پەسەندکردنی سزای رۆژنامەوانان و چالاکوانانی دهۆک لەلایەن دادگای پێداچونەوەی هەرێم لەبەردەم باغی گشتی سلێمانی دەستیپیکرد. گردبونەوەکە لەسەرداوای ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازییە و پێشتر لەراگەیەنراوێکدا سێ داواکارییان لەبارەی کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان خستبوەڕو، بەڵێنی گردبونەوەشان لەرۆژی جەژندا دا. لەراگەیەنراوی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیدا هاتوە، داواکارییەکانیان خۆی لە سێ خاڵدا دەبینێتەوە کە ئەوانیش، گوێگرتنە لە ناڕەزایەتی و نیگەرانی ناوخۆیی و جیهانی لەوبارەیەوە، ئازادکردنی دەستبەجێی سزاداراوان و ئەوانەش کە دادگایکردنیان کۆتایی نەهاتوە، لەنێویاندا مامۆستا بەدەل بەرواری کە بەبێ هیچ هۆکارێک دادگاییەکەی بۆ 17-ی ئاب دواخراوە و بەوەش زیاتر لە یەک ساڵی تەواو لەزینداندا دەبێت. لەمانگی شوباتی ئەمساڵ، دادگای هەولێر سزای زیندانیکردنی شەش ساڵی بەسەر پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسی دهۆکدا سەپاند، سەرەتای ئەم مانگەش لەگەڵ نزیکبونەوەی جەژن، سزاکەیان لەلایەن دادگای پێداچونەوەی هەرێمەوە پەسەندکرا، هەنگاوەکە کاردانەوەیەکی زۆری جیهانی و ناوخۆیی بەدوادا هاتو داوای ئازادکردنیان دەکرێت.
هاوڵاتى ئەمڕۆ پێنجشەممە گەشتێکی دیکە بۆ گەڕانەوەی ئەو عێراقییانە دەکرێت کە لە وڵاتی هیندستان گیریانخواردووە. ئەمڕۆ پێنجشەممە گەشتێکی ئاسمانی بۆ هیندستان دەکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو عێراقییانەی لەو وڵاتەدا گیریان خواردووە. رۆژی یەکشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتووش دوو گەشتی دیکە دەکرێت. گەشتیارە گەڕاوەکانیش دەبێت پشکنینی پی سی ئاڕ بکەن و ماوەی 14 رۆژیش لە هۆتێل کەرەنتین بکرێن. زیادبوونی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق دەبێت لە هیندستان، هەر عێراقییەک ناوی خۆی لە باڵیۆزخانە تۆماربکات و ژمارەیان بگاتە 400 بۆ 500 کەس، ئەوا گەشتێکی ئاسمانیان بۆ رێکدەخەن. عێراق لە 3ی ئایاری 2021 دا یەکەم گەشتی ئاسمانی نائاسایی رێکخست بۆ گەڕاندنەوەی 399 هاووڵاتی لەو هاووڵاتییانەی عێراق کە لە هیندستان گیریان خواردووە، دواتر رەبا فەلاح، ئەندامی تیمی راگەیاندنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند: "لە تێکڕای 399 هاووڵاتییەکەمان کە لە هیندستانەوە گەڕاونەتەوە، 82 کەسیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، بەڵام ئەو ڤایرۆسەی کە تووشی بوونە کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی نییە". ئەمە لە کاتێکدایە تاوەکو ئێستا عێراق دوو گەشتی ئاسمانیی نائاسایی رێکخستووە بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییە گیرخواردووەکانی لە هیندستان کە خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی تێیدا تەنگی بە کەرتی تەندروستیی وڵاتەکە هەڵچنیوە.
هاوڵاتى عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئەندامی پێشوی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند"ئەو بۆچونە زۆر هەڵەیە كە تەنها ئەو چەند هەزار كەسەی سەر سۆشیال میدیا بە میللەت و بەرەی گەل دەزاندرێ و ئەو جەماوەرە زۆرینەو بێ شومارەی پارتی دیموكراتی كوردستان...بە بەرەی دژە گەل ئەژماردەكرێت." دەشڵێت"خۆیشم ساڵانێك لەم هەڵە تێگەیشتنەدا ژیاوم." ئەو قسانەی عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئەمرۆ، لە پەیامێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەم دواییانە رایگەیاند، پەیوەندیی بە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردوە. عەبدوڵای كوێخا موبارەك وتویەتی"ئەو بۆچونەش زۆر ھەڵەیە کە تەنھا ئەو چەند ھەزار کەسەی سەر سۆشیال میدیا‌و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە میللەت و بەرەی گەل دەزاندرێ و ئەو جەماوەرە زۆرینەو بێ شومارەی پارتی دیموکراتی کوردستان یان ھەر لایەنێکی تر ناخوێندرێتەوەو بە بەرەی دژە گەل ئەژمار دەکرێت." وتوشیەتی"دیارە من خۆیشم ساڵانێک لەم ھەڵە تێگەیشتنەدا ژیاوم و ئەوەش دەزانم کە خەڵک و گەنجەکانمان ھیچ تاوانێکیان نیە، بەڵکو بە حوکمی مەکینەی ئیعلامی و بە مەبەستی بەرژەوەندی کەسی و حزبی ئەو بۆچونە ھەڵەیەیان لە مێشک‌دا چەسپێندراوە."
هاوڵاتى سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان پەیامێکی بڵاوکردەوە رایگه‌یاند "ھیواخوازین ئەم جەژنە خێر‌و خۆشی لەگەڵ خۆیدا بھێنێت". رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان کردووە و دەڵێت "ھیواخوازین ئەم جەژنە خێر و خۆشی لەگەڵ خۆیدا بھێنێت و گیانی تەبایی و برایەتیی زیاتر لەنێوان سەرجەم ئاین و ئاینزا و پێکهاتە جیاوازەکان قووڵ ببێتەوە". دەقی پەیامی پیرۆزبایی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزان: بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، جوانترین پیرۆزبایى خۆمان ئاڕاسته‌ى سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌ین. ھیواخوازین ئەم جەژنە خێر‌و خۆشی لەگەڵ خۆیدا بھێنێت و گیانی تەبایی و برایەتیی زیاتر لەنێوان سەرجەم ئاین و ئاینزاو پێکھاتە جیاوازەکان قووڵببێتەوە. موسڵمانان باوەشی شادی و بەختەوەری بۆ یەکتر بکەنەوە، ئارامی و سەقامگیریی تەواو باڵ بکێشێت بەسەر وڵاتەکەمانداو پەروەردگاری مەزن دەرگای ڕەحمەت و میھرەبانیی خۆی بەسەر گشت مرۆڤایەتیدا بکاتەوەو دۆخی تەندروستیی خەڵک بگەڕێتەوە دۆخى بەر لەھاتنی ئەم ڤایرۆسە نەگریسە، ژیان ئاسایی بێتەوەو ئاسوودەیی بکەوێتە دڵی سەرجەم کوردستانیانی خۆشەویست و مرۆڤایەتی بەگشتی. خوای گه‌وره ڕۆژوو و نزاكانتان قبووڵ بكات، هه‌میشه له‌شادی و سەرفرازیدا بژین. د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان 12ى ئایارى 2021
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه داوا له هاوڵاتیان ده‌کات مه‌ترسییه‌کانى کۆرۆنا به هه‌ند وه‌ربگرن، ده‌شڵێت:" ئه‌م جه‌ژنه، ببێته مایه‌ى خێر و خۆشى و کۆتاییهاتنى ناخۆشى و نه‌هامه‌تییه‌کان و هانده‌رى ئاشته‌وایى و ته‌بایى بێت له نێوان پێکهاته جیاوازه‌کانى هه‌رێمى کوردستان". په‌یامى پیرۆزبایى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان: به بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایى له سه‌رجه‌م موسڵمانانى کوردستان و عێراق و جیهان ده‌که‌م، به تایبه‌تى پیرۆزبایى له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ و بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ده‌که‌م . هیوادارم خواى دلۆڤان نزا و ڕۆژووى هه‌موولایه‌کى قبوڵ کردبێت و ئه‌م جه‌ژنه، ببێته مایه‌ى خێر و خۆشى و کۆتاییهاتنى ناخۆشى و نه‌هامه‌تییه‌کان و هانده‌رى ئاشته‌وایى و ته‌بایى بێت له نێوان پێکهاته جیاوازه‌کانى هه‌رێمى کوردستان . ئه‌و بۆنه‌یه به ده‌رفه‌ت ده‌زانم، که جارێکى دیکه داواتان لێبکه‌م، مه‌ترسییه‌کانى کۆرۆنا به هه‌ند وه‌ربگرن و پابه‌ند بن به ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان. جه‌ژنتان پیرۆز و کوردستان هه‌میشه ئارام و ئاوه‌دان بێت. مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا داوا ده‌کات "جه‌ژن بکه‌ینه ده‌رفه‌تێک بۆ پێچانه‌وه‌ى یه‌کجاریى لاپه‌ڕه‌کانى ڕق و یه‌کترشکاندن و زمانى زبر و به دڵ و نیازێکى پاکه‌وه بیکه‌ینه ده‌سپێکى سه‌ره‌تایه‌کى تازه‌ى ته‌بایى و هاوبه‌شى و هاریکاریى نێوان هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کان". ده‌قى په‌یامى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان به گه‌رمى له ته‌واوى موسڵمانانى کوردستان، عێراق و جیهان، به‌تایبه‌تى له خانه‌واده و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم خێر و خۆشى و ئاسووده‌یى بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت، جه‌ژن و پشوویه‌کى ئارام به‌سه‌ر به‌رن و بۆنه‌کانى داهاتوومان له دۆخێکى باشتر و دوور له په‌تا و ناخۆشى و قه‌یران و ئاڵۆزى بگه‌ڕێنه‌وه. با هه‌موومان مانا و چه‌مکه‌کانى جه‌ژن له ئاشته‌وایى و لێبورده‌یى و پێکهاتنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌رمان و هه‌مووان، بکه‌ینه بنه‌مایه‌ک بۆ هه‌ڵسوکه‌وت و په‌یوه‌ندى و هه‌نگاوه‌کانى داهاتوومان. با هه‌موومان لاپه‌ڕه‌یه‌کى نوێى پێکه‌وه‌یى و یه‌کترقبووڵکردن بکه‌ینه‌وه، تا پێکه‌وه بتوانین خزمه‌تێکى باشترى گه‌ل و وڵاته‌که‌مان بکه‌ین و به‌ره‌و داهاتوویه‌کى باشتر، ئاسووده‌یى، سه‌قامگیرى، پاراستنى زیاترى ماف و ئازادییه‌کان و یاسا و دادگه‌رى هه‌نگاو بنێین. با له ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان و له ته‌واوى عێراق جه‌ژن بکه‌ینه ده‌رفه‌تێک بۆ پێچانه‌وه‌ى یه‌کجاریى لاپه‌ڕه‌کانى ڕق و یه‌کترشکاندن و زمانى زبر و به دڵ و نیازێکى پاکه‌وه بیکه‌ینه ده‌سپێکى سه‌ره‌تایه‌کى تازه‌ى ته‌بایى و هاوبه‌شى و هاریکاریى نێوان هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئاڵۆزى و کێشه و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌کان و هه‌موومان له ئاست به‌رپرسیاریه‌تیى مرۆیى و نیشتمانیماندا بین. جه‌ژنى هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به خۆشى. نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ٢٠٢١/٥/١٢
هاوڵاتى کۆمیته‌ى دۆخى خێرا بۆ رۆژئاوا نامه‌یه‌کى بۆ ئه‌نتۆنى بلینکن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا نارد و داواى لێکرد:" ئه‌و خه‌ڵاته‌ى بۆ ده‌ستگیرکردنى پێشه‌نگانى په‌که‌که جه‌میل بایک، دوران کاڵکان و موراد قه‌ره‌یلان دا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه". نامه‌که به ئیمزاى سه‌رۆکى کۆمیته‌ى دۆخى خێرا بۆ رۆژئاوا خاتوو مێردێت تاکس (Meredith Tax)، سکرتێر گشتیى ئه‌و رێکخراو، خاتوو دیبى بوکچن (Debbie Bookchin) و به‌ڕێوه‌به‌رى ئیداریى ئه‌و رێکخراوه خاتوو ئۆزله‌م گۆنده‌ر بۆ ئه‌نتۆنى بلینکن نێردراوه. له نامه‌که‌دا داوا له به‌ڕێوه‌به‌ریى بایدن کراوه، که ده‌ستبه‌ردارى سیاسه‌تى دووڕوانه‌ى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى پێشووى ئه‌مریکا له دژى کوردان بێت. له نامه‌که‌دا ئاماژه به وته‌کانى جۆ بادین سه‌رۆکى ئه‌مریکا له کۆنفرانسى رۆژنامه‌نووسى رۆژى چوارى شوباتدا کراوه، که بایدن له‌و کاته‌دا وتبووی:"ده‌بێت سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌سه‌ر بنه‌ماى مافه‌کانى مرۆڤ بچه‌سپێنرێت"، بۆیه له نامه‌که‌دا راگه‌یاندراوه، نوێکردنه‌وه‌ى بڕیارى دژ به پێشه‌نگه‌کانى په‌که‌که جه‌میل بایک، دوران کاڵکان و موراد قه‌ره‌یلان رێگا بۆ تیرۆرکردنیان له‌لایه‌ن تورکیاوه خۆش ده‌کات. هه‌روه‌ها له نامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌کراوه، ستراتیژیى ئاکه‌په له دژى به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌مریکایه، بۆیه ده‌بێت وازى لێ بهێنرێت. هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که سیاسه‌ته‌کانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا پشتیوانیکردنه له داعش و هاوکاریى گروپه میلیشیاکانى جه‌یشى ئیسلام، لیواى سوڵتان موراد ده‌کات و ئه‌وانه‌ش به به‌ڵگه سه‌لمێنراون. له نامه‌که‌دا وته‌کانى برێت مه‌کگۆرک به بیرهێنراونه‌ته‌وه که وتبووى "زۆرێک له‌و گروپه ئۆپۆزسیۆنانه‌ى سوریا، که تورکیا پشتیوانیان لێده‌کات، له بریى ئه‌وه‌ى شه‌ێ له دژى داعش بکه‌ن، به شێوه‌یه‌کى روون و ئاشکرا رایانگه‌یاند، که ده‌یانه‌وێت له دژى کوردان شه‌ێ بکه‌ن، چونکه ئه‌وانه گروپى توندڕه‌ون". "په‌که‌که رێکخستنێکى تیرۆریستى نییه، به‌ڵکو رێکخستنێکى رزگاریى نه‌ته‌وه‌ییه و له ساڵى 1995ه‌وه رێککه‌وتننامه و کۆنڤانسیۆنه‌کانى ژنێڤى ئیمزا کردووه، بۆیه داوا ده‌که‌ین، ئه‌و خه‌ڵاته‌ى بۆ ده‌ستگیرکردنى پێشه‌نگه‌کانى په‌که‌که دانراوه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه"، له‌نامه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه.
هاوڵاتى پارێزگارى سلێمانى داوا ده‌کات له‌م جه‌ژنه‌دا خه‌ڵکى دوورکه‌ونه‌وه له به‌ریه‌ککه‌وتن و دروستکردنى قه‌ره‌باڵغى و تێکه‌ڵاوبوون له پێناو به‌ره‌و باشتربردنى دۆخه‌که له دواى جه‌ژنه‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ى ئایارى 2021، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى کۆرۆنا دروستى کردووه، حکومه‌تى فیدڕاڵى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوى راگه‌یاندووه و هه‌رکه‌سێک به‌گوێره‌ى ئه‌و رێگه‌پێدانانه نه‌بێت که وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق دیاریکردوون ناتوانێت بێته ناو هه‌رێمى کوردستانه‌وه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئومێد ده‌که‌ین له‌م جه‌ژنه‌دا خه‌ڵکى دوورکه‌ونه‌وه له به‌ریه‌ککه‌وتن و دروستکردنى قه‌ره‌باڵغى و تێکه‌ڵاوبوون له پێناو به‌ره‌و باشتربردنى دۆخه‌که له دواى جه‌ژنه‌وه". هاوکات، پارێزگارى سلێمانى روونیکرده‌وه که له ره‌مه‌زاندا هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌کى باش پابه‌ندى رێنماییه‌کان بوون ئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووان به کۆرۆنا که‌مبێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن دواى جه‌ژن ده‌رگا به‌رووى گه‌شتیاراندا بکرێته‌وه پێویسته هاوڵاتیان به‌رده‌وامبن له پابه‌ندبوون به رێکاره‌کانى خۆپارێزییه‌وه.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی داعش و شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک لە سنوور‌ی کفری بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە تووندی سەرکۆنەی دەکەم" و هاوخەمی خۆیشی بۆ کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکە دەردەبڕێت. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 12-05-2021، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر تویتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات "به تووندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشی شه‌وی رابردووی تیرۆریستانی داعش له سنوور‌ی کفری ده‌که‌م. سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه ده‌که‌م که شه‌هید بوو، هاوخه‌میانم." لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا دەشڵێت "جه‌خت له پێویستیی په‌له‌کردن له هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و ناوچانه ده‌که‌مه‌وه."
هاوڵاتى نەتەوە یەکگرتوەکان لە دوایین ڕاپۆریدا، ئاماژە بە هەڵکشانی بەرتەسککردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان دەکات و داوا لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەکات: کۆتایی بە هەراسانکردن و ترساندن و تۆڵەسەندنەوە لە ڕۆژنامەنوسان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانان، بهێنن. بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەمڕۆ دەرچوە، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا بەرتەسکردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین لەهەرێمی کوردستانی عیراقدا لە هەڵکشاندا بووە، ڕاپۆرتەکە ڕوونیدەکاتەوە”ڕەخنەگرانی دەسەڵاتە گشتییەکان نەك تەنها دووچاری مەترسیی تۆقاندن و بەربەست خستنە بەردەم جووڵە و گرتنی هەڕەمەکی بوونەتەوە، بگرە هەندێکیان بە تۆمەتی ناوزڕاندنیش تۆمەتبارکراون، وە هەندێکیشیان لەم دوواییانەدا بەپێی یاساکانی پەیوەست بە ئاسایشی نەتەوەییەوە سزادراون”. ڕاپۆرتەکەی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق/ یونامی چەندین شێوازی نیگەرانیکەری دۆکۆمێنت کردوە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ بۆ نیسانی ٢٠٢١، کە تێبینی کراوە کەسانێك بەئامانج کراون بەهۆکاری پەیڕەوکرنی مافەکانیان لە رێپۆرتکردن یان ڕەخنەگرتن لە هەڵسوکەوتەکانی دەسەڵاتە گشتیەکان. لەو ڕاپۆرتەدا، لێدوانێکی میشێل باشلێت کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ دانراوە، کە وتویەتی” شێوازەکانی سەرکوتکرن کە لەم ڕاپۆرتەدا دۆکۆمێنت کراون زۆر جێگای نیگەرانین، چونکە نەك تەنها تیشك دەخەنەسەر هەڕەشە و تۆقاندن لە ڕەخنەگران، بگرە ئەم جۆرە ڕێکارانە کاریگەرییەکی ترسناکیشی دەبێت بەسەر ئەوکەسانەی هەوڵی شەفافیەت و لێپیچینەوە دەدەن لە دەسەڵاتە حکومییەکان”. ئاماژەش بە هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان و دەستبژێرکردن لە جێبەجێکردنی یاساکاندا و پابەند نەبوون بە ڕێکارە یاساییە پەیوەستەکان و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ، کراوە. باشلێت، جەختی لەسەر ئەوە کردوەتەوە، کە کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی پێویستی بەوە هەیە، کە دەزگا میدییایەکان و چالاکوانان و ڕەخنەگران توانای ئەوەیان هەبێت، بەبێ ترس و دڵەڕاوکی و سانسۆر ڕوماڵی بابەتە گشتییەکان بکەن، هەروەها هاوڵاتیانیش مافی دەستکەوتنی زانیارییەکانیان هەبێت. ئەمە جگە لەوەی، جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق و بەرپرسی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق/ یۆنامی، وتی” شەفافیەت و لێپێچینەوە و کرانەوە بۆ لێپرسینەوە بابەتێکی زیندووە بۆ هەر دیموکراسیەتێکی تەندروست” لە ڕاسپاردەکانیدا، ڕاپۆرتەکە هانی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان دەدات، کە هەنگاوی دەستبەجێ بگرنەبەر بەمەبەستی فەراهەمکردنی پاراستنی تەواوی مافی ئازادیی ڕادەربڕین کۆتاییهێنان بە هەراسانکردن و ترساندن و تۆڵەسەندنەوە لە ڕۆژنامەنوسان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانان. هەروەها داواش لە دەسەڵات دەکات کە یاسای سزادان وەك ئەداتێك بەکارنەهێنن بۆ مەبەستی سنووردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین، لەنێویشیاندا دوورکەوتنەوە لە گرتن و دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانەی، کە بە شێوەیەکی یاسایی ناڕەزایی و توڕەییەکانیان دەردەبڕن. جەختیش کراوەتەوە”پێویستە یاساکان هەمواربکرێنەوە بۆ ئەوەی بە شێوازێکی ڕوون پێناسەی تەواوی خیتابی قەدەغەکراویان تێدا بکرێت، هەروەها پێویستە هەموو بەربەستەکانی بەردەم ئازادیی ڕادەربڕین کە لە یاسا نیوخۆییەکاندا هاتوون گونجاوبن لەگەڵ پێوەرەکانی مافەکانی مرۆڤی نێودەوڵەتیی پەیوەستدا”. ئەم ڕاپۆرتە لە پێشدا لەگەڵ حکومەتی فیدرال و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بەشداریی پێکراوە.