هاوڵاتى وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌م قۆناغه‌دا هه‌ڵده‌ستن به‌دیاریکردنى بڕى پێدانى کاره‌با بۆ ئه‌و هاوبه‌شانه‌ى پێوه‌رى زیره‌کیان بۆ دانراوه "به‌پێوه‌رى سینگل فه‌یس به 40 ئه‌مپێێ و سرى فه‌یس به 90 ئه‌مپێڕ". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى ئایارى 2021، وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه"ئاگاداریى هاوبه‌شانى کاره‌با ده‌که‌ینه‌وه ئه‌وانه‌ى پێوه‌رى زیره‌کیان بۆ دانراوه له‌م قۆناغه‌دا وه‌زاره‌تى کاره‌با هه‌ڵده‌ستێت به‌دیاریکردنى بڕى پێدانى کاره‌با به‌مشێوه‌یه: جۆرى هاوبه‌شى پێوه‌رى سینگل فه‌یس به 40 ئه‌مپێێ و سرى فه‌یس به 90 ئه‌مپێڕ". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو که به‌مشێوه‌یه هه‌مو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى پێوه‌رى زیره‌کیان بۆ به‌ستراوه ئه‌گه‌ر وزه‌ى کاره‌باى به‌کارهاتو له‌و ئاسته‌ى وه‌زاره‌ت دیاریکردوه زیاتر به‌کارهێنرا ئه‌وا وه‌کو ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک وزه‌ى کاره‌باى ئه‌و هاوبه‌شه بۆ ماوه‌ى 45 چرکه( پانیه) ده‌کوژێته‌وه‌و پاش ( 150 ) چرکه کاره‌باکه‌ى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى 30 خوله‌کدا (ده‌قیقه) پێنج جار بڕینى کاره‌با له‌سه‌ر یه‌ک رویدا، ئه‌مجاره کاره‌باى هاوبه‌شه‌که ده‌بڕدرێت و پاش 45 خوله‌ک ( ده‌قیقه ) کاره‌باکه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه". هاوکات وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که په‌یڕه‌وکردنى ئه‌م شێوازه بۆ پێدانى کاره‌با به یه‌کێک له‌مواسه‌فاته‌کانى پێوه‌رى زیره‌ک داده‌نرێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌وه‌رزه‌کانى ساڵدا به‌پێى هه‌ڵکشانى خواست و به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با وه‌زاره‌ت بتوانێت کۆنترۆڵى کاره‌با بکات و به‌شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه زۆرترین ماوه کاره‌با بدات به هاوڵاتیان، "له‌گه‌ڵ باشکردنى بارودۆخى کاره‌با و جێگیرکردن و کۆنترۆڵکردنى سیسته‌مى کاره‌با گۆڕانکاریى به‌سه‌ر په‌یڕه‌وکردنى شێوازى دیارکردنى بڕه‌که‌دا دێت".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌دوێنێوه 10 هه‌زارو310 پشکنینى تایبه‌ت به کۆرۆنا ئه‌نجامدراون و له‌و ژماره‌یه‌ش 785 توشبوى نوێ تۆمارکراون و 12 که‌سى دیکه به ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم: ١. پشکنین: (١٠٣٠١ پشکنینی نوێ) • (٢٩٤٢) هەولێر • (٢٦٤٢) سلێمانی • (٣٧٨٥) دهۆك • (٢٩٧) هەڵەبجە • (٥٤١) گەرمیان • (٩٤) ڕاپەڕین • ٢. تووشبوو: (٧٨٥ تووشبووی نوێ) • (١٤٧) هەولێر • (٣٤٢) سلێمانی • (٢٣٤) دهۆك • (١٣) هەڵەبجە • (٤٢) گەرمیان • (٧) ڕاپەڕین ٣. چاکبوون: (٨٨٢ چاکبوون) • (٢٣٥) هەولێر • (٢١٩) سلێمانی • (٣٦٥) دهۆك • (١٦) هەڵەبجە • (٤٢) گەرمیان • (٥) ڕاپەڕین • ٤. مردن: (١٢ مردن) • (٢) هەولێر • (٣) سلێمانی • (٥) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (١) گەرمیان • (١) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ١٧٨٨٠١٠ (٦٢٣٥٣٦ هەولێر، ٤٢٢٣٤٣ سلێمانی، ٧٢٧٢٧٧ دهۆك، ١٤٨٥٤ هەڵەبجە) تووشبوون ١٦٤٤٥١ (٥١٨١٥ هەولێر، ٥١٣٠٦ سلێمانی، ٥٧٦٧٥ دهۆك، ٣٦٥٥ هەڵەبجە) چاکبوون ١٤٨٢٨٩ (٤٦٢٢٥ هەولێر، ٤٤٩٧٢ سلێمانی، ٥٣٨٢٢ دهۆك، ٣٢٧٠ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١١٩٥٥ (٤٤٤١ هەولێر، ٤٤٠٥ سلێمانی، ٢٨٧١ دهۆك، ٢٣٨ هەڵەبجە) مردن ٤٢٠٧ (١١٤٩ هەولێر، ١٩٢٩ سلێمانی، ٩٨٢ دهۆك، ١٤٧ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢١ی ئایار ٢٠٢١
هاوڵاتى نوێنه‌رایه‌تى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"داوا له مه‌سعود بارزانى ده‌که‌ین بانگهشتى لایه‌نه‌کان بکات بۆ یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان و خۆى ڕابه‌رایه‌تى بکات". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى ئایارى 2021، محه‌مه‌د شه‌ریف، ئه‌ندامى نوێنه‌رایه‌تیى هه‌ده‌په له هه‌رێمى کوردستان به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند، "ده‌وڵه‌تى تورکیا هیچ کاتێک نه‌یویستوه هیچ ستاتۆیه‌ک هه‌بێت به‌ناوى کورده‌وه، بۆنمونه ده‌ڵێن بۆ باشورى کوردستان هه‌ڵه‌یه‌کمان کرد و بۆ ڕۆژئاوا دوباره‌ى ناکه‌ینه‌وه، ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورک به‌م داگیرکارییانه ده‌یه‌وێت خه‌ون و خه‌یاڵى میساقى میلـلى پێکبهێنێت". نوێنه‌رایه‌تى پارتى دیموکراتى گه‌لان راشیگه‌یاند:"بانگه‌وازى سه‌ره‌کیمان بۆ مه‌سعود بارزانییه، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ى که سه‌رۆکى په‌ده‌که‌یه، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ى که له ته‌مه‌نێکى بچوکه‌وه له‌ناو شۆڕشى کوردستاندایه، ئه‌مڕۆش به‌م ته‌مه‌نه‌ى خۆیه‌وه وه‌ک ڕیش سپییه‌کى کورده...بانگ له هه‌مو پارت و ڕێکخراوه کوردییه‌کان بکات بۆ یه‌کڕیزى و یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى کورد و خۆشى ڕێبه‌ڕێتى بکات".
هاوڵاتى پارێزگارى هه‌ولێر له‌باره‌ى هێرشکردنه سه‌ر کارمه‌ندێکى هاتوچۆى ئه‌و شاره له‌لایه‌ن شۆفێرێکى ژنه‌وه، رایگه‌یاند": هه‌ر که‌سێک له هه‌ر پله‌و پۆستێک بێت بێڕێزى به کارمه‌ندانمان بکات، لێى قبوڵ ناکرێ و سزاى توند ده‌درێت". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى ئایارى 2021، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند:"وه‌ک پارێزگاى هه‌ولێر به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک و به پشتبه‌ستن به بنه‌ما یاساییه‌کان، به‌رگرى و پشتیوانى له ته‌واوى ئه‌فسه‌رو کارمه‌ندانى پۆلیسى هاتوچۆ و پۆلیس و تێکڕاى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ‌و سه‌رجه‌م کارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌کانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌که‌ین." هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند"وه‌ک چۆن به‌رده‌وام ئه‌وان راده‌سپێرین له‌کاتى ئه‌رکه‌کانیان ڕێز له هاوڵاتیان بگرن و له‌خزمه‌ت هاوڵاتیان بن، به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌ر که‌سێک له هه‌ر پله‌و پۆستێک بێت بێڕێزى به کارمه‌ندانمان بکات، لێى قبوڵ ناکرێ و سزاى توند ده‌درێ." پێشتر هاتوچۆى هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوێنێ پێنجشه‌ممه، کارمه‌ندێکى هاتوچۆیان له‌سه‌ر شه‌قامى 40 مه‌تری، به‌هۆى سه‌رپێچییه‌وه ژماره‌ى تابلۆى ئۆتۆمبێلێکى نوسیوه، به‌ڵام شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌که که ژن بوه بۆى دابه‌زیوه‌و به ده‌ست و به شه‌ق له کارمه‌نده‌که‌ى داوه. کارمه‌نده‌که دواى ئه‌و روداوه سکاڵاى یاسایى تۆمارکردووه.
هاوڵاتى هێزەکانی ئیتلاعات و سوپای پاسدارانی ئێران لەنێوان شارەکانی مهاباد و بۆکان بۆسەیان بۆ چەند پێشمەرگەیەکی حدکا دانایەوە، لە شەڕەکە دا 5 لە سوپای پاسداران کوژران. بەگوێرەی زانیارییەکان، شەڕەکە لە نێوان شارەکانی مهاباد و بۆکان بوە دوای ئەوەی سوپای پاسداران بۆسەیەک بۆ چەند پێشمەرگەیەکی حدکا دادەنێن. رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت، لەو شەڕەدا 7 کەس کوژراون کە 5 یان لە هێزەکانی ئیتلاعات و سوپای پاسداران و دوو کەسیش کە سەر بە حیزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون، گیانیان لەدەستداوە. دەشڵێت، کەسێکیش لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بە برینداری بەدیلگیراوە. بەڵام میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بە ژمارەی قوربانییان نەداوە.
هاوڵاتى وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ تەنها وابەستە نییە بە وەزارەتی پەروەردەوە، بەڵکو وابەستەیە بە کۆی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەوەش واقیعی دۆخەکەیە کە لەڕووی داراییەوە هەموو لایەک پێی ئاشنایە. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند پلانیان هەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی زەرەر و زیانەکانی کۆرۆنا کە لە کەرتی پەروەردەی داوە، بەڵام جێبەجێکردنەکەی کاتی دەوێت و کاری لەسەر دەکەن. وتیشی:"ئێمە ساڵێکی ئاساییمان بەرێ نەکردووە، بەڕێنەکردنی ساڵی ئاسایی بۆخۆی ئەوە دەگەیەنێت کە کۆرۆنا زەرەری لێداوین، بەڵام وەزارەتی پەروەردە پلانی هەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زەرەر و زیانانە". ئالان حەمە سەعید دەربارەی ئەوەی بەپێی هەڵسەنگاندنەکان زیانەکان چی بوون رایگەیاند "دەبێت هەڵسەنگاندنێکی ورد بکرێت بۆ قەبارەی زیانەکان، هەرکەسێک ئێستا قسەی لەسەر بکات دەبێتە قسەی میزاج و منیش لە ئاستێکدانیم لەسەر بنەمای میزاج قسەبکەم، ئەگەر بڵێم پرۆسەکە سەد لەسەد تەواوە ناکرێت، ئەگەر بشڵێم پرۆسەکە کەموکوڕی تێدایە دەبێت بڵێم کەموکوڕییەکان لە کوێدان، ئەمە بابەتێکە دەتوانین لە داهاتوو بەزانستی هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین و دیاریی بکەین لە کوێدا زەرەرمان کردووە و پێویستمان بە چییە". وەزیری پەروەردە دەشڵێت:" لە ئێستادا هەوڵێک نییە بۆ وەستاندنی تەواوەتی دەوامی قوتابخانەکان. بەڵام لە قۆناغی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا-دا نا‌توانیت پێشبینی زیاتر لە هەفتەیەکی دیکە بکەیت. تا ئێستاش رەوشی خوێندن ئاسایی نەبووەتەوە و ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کە پەتاکە بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەرمان دروستکردوە بەڵام وەک وەزارەت کۆمەڵێک پلانمان هەیە بۆ کەم کردنەوەی کاریگەرییەکان".
هاوڵاتى کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتوەکان بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ تۆمارکردنی ناو و زانیارییەکانی ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن، بەگوێرەی ستاندارد و یاسا نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە پەناخوازان. نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق رایدەگەیەنێت، بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، ناو و زانیاریی ئەو پەنابەرانە تۆمار ده‌كه‌ین، كه داوای مافی پەنابەرێتی دەكەن. دوای دوو رۆژ لە خۆسووتاندنی گەنجە رۆژهەڵاتیەکە کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتوەکان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی روداوی خۆسوتاندنی پەنابەرەكەی رۆژهەڵات لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، روداوی تراژیدی خۆسوتاندنی ئەو پەنابەرە لەبەردەم باڵەخانەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە هەولێر، نیگەرانی کردین. تیمی تەندروستیەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان هاوکاری پزیشکیان پێشکەش به‌و گه‌نجه کردوە و گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، تیمی تەندروستیەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان هاوکاری پزیشکیان پێشکەش به‌و گه‌نجه کردوە و گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە دەشڵێت،" بەبێ جیاوازی هاوکاری راستەخۆ پێشکەشی هەمو ئەو پەنابەرانە دەکەن، کە لە هەرێمی کوردستان و عێراقن، هاوکارییەکانیش بریتین لە، خزمەتگوزارییەکانی پارستن، هاوکاری دارایی و یاسایی. ئاماژەبەوەشكراوە، پشتیوانی دامەزراوەکانی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان دەکەین بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی بۆ پەنابەران وەك، خزمەتگوزاری تەندروستی، پەروەردە، ئاو
هاوڵاتى سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتوو رایگەیاند، سەرکەوتنی حەماس و گەلی فەڵەستین رەنگدانەوەی ھەمەلایەنەی دەبێت لەسەر ھاوکێشە سیاسییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لاوازبوونی رژێمە دیکتاتۆر و کۆنەپەرستەکان. هادی عەلی، سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتوو لەبارەی ئاگربەستی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل رایگەیاند "ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی لەم شەڕەدا حەماس و گەلی فەڵەستین بەدەستیانھێنا، رەنگدانەوەی ھەمەلایەنەی دەبێت لەسەر ھاوکێشە سیاسییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لاوازبوونی رژێمە دیکتاتۆر و کۆنەپەرستەکان". سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتوو دەشڵێت، ئەمەش "بێگومان سەرەتایەکی باش دەبێت بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە". شەوی رابردوو حکومەتی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس رەزامەندییان نیشاندا بۆئەوەی ئاگربەست رابگەیێنن، ئەوەش بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕی 11 رۆژەی نێوانیان. سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیش ئاماژەی بەوە کرد، میسر چاودێریی ئاگربەستەکە دەکات. نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئە‌نجوومە‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل بە زۆرینەی دەنگ رەزامەندی لەسەر پێشنیازەکەی میسر بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی بێ مەرج راگەیاندووە. تاوەکو ئێستا، بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە، 213 هاووڵاتیی فەلەستینی کوژراون کە 65یان منداڵ و 36ی دیکەیان ژن بوون، ئەمە جگە لەوەی کە هەزار و 900 کەسی دیکە برینداربوون. لە ئیسرائیلیش، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی حەماسەوە 12 ئیسرائیلی کوژراون کە دووانیان منداڵ بوون. گرژییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل 10ـی ئەم مانگە دەستیانپێکرد، کاتێک کە ئیسرائیل هێزی دژی خۆپێشاندەرانی رۆژهەڵاتی قودس/ئورشەلیم بەکارهێنا کە دژی بڕیاری دادگاییەکی ئیسرائیل بۆ چۆڵکردنی گەڕەکی شێخ جەڕاح ناڕەزاییان دەردەبڕی. دوای ئەوە، حەماس ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد. لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومانی کەرتی غەززە کرد.
هاوڵاتى سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کارێک دەکەین رێگە بە حەماس نەدرێت جبەخانەی چەکەکانی دروستبکاتەوە. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بە کارکردن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێشکەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بە گەلی غەززە دووپاتکردەوە و، راشیگەیاند، سەرجەم کارەکانیان لەگەڵ دەسەڵاتی فەلەستینی دەبێت نەک لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس. لەبارەی ئاگربەست و رۆڵی چەند وڵاتێکی ناوچەکەوە، جۆ بایدن وتی" ئێمە کاتژمێر گفتوگۆی چڕ و ئاست بەرز لەگەڵ میسر، دەسەڵاتی فەلەستینی و چەند وڵاتێكی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستمان ئەنجامداوە تاوەکو رێگری لە سەرهەڵدانەوەی قەیرانەکان لەو ناوچەیە بکەین. سوپاسی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی میسر و وڵاتانی دیکەش دەکەم کە بەشداربوون لە گەیشتنمان بەم ئەنجامە". سەرۆکی ئەمریکا سەرەخۆشی ئاراستەی خێزانە ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان کرد و وتی: "ئەمریکا پابەندە بە کارکردن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێشکەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بە گەلی غەززە و هەروەها بۆ بنیاتنانەوەی کەرتەکە. ئەو کارە بە هاوبەشی لەگەڵ دەسەڵاتیی فەلەستینی ئەنجامدەدەین نەک بزووتنەوەی حەماس؛ ئێمە ئەو کارە بەجۆرێك ئەنجامدەدەین کە رێگە بە حەماس نەدرێت جبەخانەی چەکەکانی دروستبکاتەوە". حکومەتی ئیسرائیل و بزووتنەوەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی رەزامەندییان پێشاندا بۆئەوەی ئاگربەست رابگەیێنن، ئەوەش بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕی 11 رۆژەی نێوانیان. رۆژی پێنجشەممە 20-5-2021 نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئە‌نجوومە‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل بە زۆرینەی دەنگ رەزامەندی لەسەر پێشنیازەکەی میسر بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی بێ مەرج راگەیاندووە. دواتر هەردوو بزووتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە رێگەی بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوێکەوە ئاماژەیان بەوەکرد، ئاگربەستەکە لە کاژێر 02:00ـی بەرەبەیانی رۆژی هەینی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. گرژییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل 10ـی ئەم مانگە دەستیانپێکرد، کاتێک کە ئیسرائیل هێزی دژی خۆپیشاندەرانی رۆژهەڵاتی قودس-ئورشەلیم بەکارهێنا کە دژی بڕیاری دادگەیێکی ئیسرائیل بۆ چۆڵکردنی گەڕەکی شێخ جەڕاح بە فەلەستینییەکا ناڕەزاییان دەردەبڕی. دوای ئەوە، حەماس ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد. لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومانی کەرتی غەززە کرد. تاوەکو ئێستا، بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە، 213 هاووڵاتیی فەلەستینی کوژراون کە 65 یان منداڵ و 36ی دیکەیان ژن بوون، ئەمە جگە لەوەی کە هەزار و 900 کەسی دیکە برینداربوون. لە ئیسرائیلیش، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی حەماسەوە 12 ئیسرائیلی کوژراون کە دووانیان منداڵ بوون.
هاوڵاتى فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان له ناحیه‌ی مانكیشكێ لەدهۆک بۆردومانکردوە و بەهۆیەوە ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا به‌وردی ژماره‌ی قوربانیه‌كان نه‌زانراوه. لەسنوری پارێزگای دهۆک ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا، ئۆتۆمبێلێكیان له‌نزیك دوڕیانی دیلیا له ناحیه‌ی مانكیشكێ كردوه‌ته ئامانج، کەناحیەکە دەکەوێتە دوری 30 كیلۆمه‌تر له‌سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆكه‌وه. ئاماژەی بەوەشکراوە، لەئەنجامی بۆردومانەکە ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا به‌وردی ژماره‌ی قوربانیه‌كان نه‌زانراوه. هێزە ئەمنییەکان گه‌یشتونه‌ته شوێنی بۆردومانه‌كه و كوژراو و برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن كراون، ورده‌كاری زیاتری ئه‌و روداوه‌ش لەم کاتەدا نه‌زانراوه. لە 23ی مانگی رابردوودا سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "چڕنووکی هەورە برووسکە"ی بە پاساوی رووبەڕووبوونەوەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لە بەرزاییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێکرد. لە دەستپێکی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە، یەکەمجارە گوندێکی سەر بە قەزای دهۆک بۆردوومان دەکرێت.
هاوڵاتى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس وه‌ڵامى بڕیاره یه‌کلاکه‌ره‌وه‌که‌ى فه‌ڵه‌ستینى داوه‌ته‌وه بۆ ئاگربه‌ست و ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیووه که له کاتژمێردووى ئه‌مشه‌وه‌وه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. که‌مێک پێش ئێستا، ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه که بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستینى له راگه‌یه‌ندراوێکدا باسى له‌وه‌کرد، که پابه‌ندن به راگه‌یاندنى ئاگربه‌سته‌که ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه به‌پرۆژه‌ى ئاگربه‌ست و کۆتایى هێنان به گرژیى و ئاڵۆزییه‌کان. پێشتر ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى ئیسرائیل ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پرۆژه‌ى ئاگربه‌ستى نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌بربڕى و دواتریش، گروپى چه‌کدارى حه‌ماسى فه‌له‌ستینیش پابه‌ندبوونى خۆى وه‌ک لایه‌نى دووه‌م به ئاگربسته‌که‌وه راگه‌یاند، ئاگربه‌سته‌که‌ش له کاتژمێر 2ى شه‌وى 20/21ه‌وه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. له‌باره‌ى بڕیاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى ئیسرائیله‌وه، ئه‌نتۆنى بلینکن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ گابى ئه‌شکه‌نزى هاوتا ئیسرائیلییه‌که‌ى قسه‌ى کردووه و پێشبینى بایدنیان له‌باره‌ى راگه‌یاندنى ئاگربه‌سته‌وه بۆ ده‌ربڕیووه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان نرخى وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى دیاریکرد و رایگه‌یاند، ته‌نێک گه‌نمى پله یه‌ک له‌به‌رامبه‌ر 610 هه‌زار دینار له‌جوتیاران وه‌رده‌گیرێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێم، له چوارچێوه‌ى خۆئاماده‌کردن بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم بۆ ساڵى 2021 پاش چه‌ندین کۆبونه‌وه، به‌ئاماده‌بونى وه‌زیرى بازرگانى و بریکارى وه‌زاره‌ت بۆ کاروبارى بازرگانی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانى دانه‌وێڵه له هه‌رێمى کوردستان، سه‌ردانیکردنى پلانى به بازاڕکردن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى حکومه‌تى فیدراڵ و کۆبونه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه له‌گه‌ڵ پارێزگاکانى هه‌رێم بۆ دیاریکردنى نوێنه‌ره‌کانیان له پرۆسه‌ى به بازاڕکردنى گه‌نمى جوتیاران، نرخى گه‌نم دیاری‌کرا. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومه‌تى ئاماده‌کارى ده‌کات له‌رۆژانى داھاتو بڕى گه‌نمى دیاریکراو وه‌ربگیرێت، بۆ هه‌رته‌نێکیش له‌مساڵ بڕى 50 هه‌زاردینار زیادکراوه. هاوکات نرخى وه‌رگرتنى گه‌نمیان ئاشکرا کردووه که بۆ ئه‌مساڵ، گه‌نمى نمره یه‌ک به 610 هه‌زار دینار، گه‌نمى پله دوو به 530 هه‌زار دینار‌و پله سێ به 470 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر تۆنێک دیارى کراوه.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى ئیسرائیل به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیاریدا، هێرشه‌کانیان بۆسه‌ر که‌رتى غه‌ززه به‌شێوه‌یه‌کى تاکلایه‌نه رابگه‌یه‌نن، دواى چه‌ند کاتژمێرێکى دیکه‌ش، ئاگربه‌سته‌که ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. هه‌روه‌ها میدیاکانى ئیسرائیل بڵاویانکرده‌وه، له میانه‌ى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش‌دا، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیران پێشنیارێکى بۆ ئاگربه‌ستى تاکلایه‌نه بۆسه‌ر که‌رتى غه‌ززه پێشکه‌ش کردوه. میدیاکانى ئیسرائیل ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه که دانوستانه‌کان تا ئێستا به‌نهێنى و به هه‌وڵى ده‌زگاى هه‌واڵگرى میسر و تۆر وینسلاند نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌نجامدراون، نوێنه‌رایه‌تى میسر سه‌رۆکایه‌تى دانوستانه‌کانى کردوه و راوێژى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانى حه‌ماس له که‌رتى غه‌ززه ئه‌نجامداوه، تۆر وینسلاندیش سه‌ردانى ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌رى کردوه بۆئه‌وه‌ى چاوى به ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده‌ى حه‌ماس بکه‌وێت که به‌هۆى دۆخى شه‌ڕه‌وه له‌و وڵاته نیشته‌جێن. هاوکات ئه‌مڕۆ عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆکى میسر له‌په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا داوای‌کرد، به‌په‌له هێرشه‌کانى ئیسرائیل بۆسه‌ر فه‌ڵه‌ستین رابگیرێت و دۆخه‌که هێوربکرێته‌وه. زیانه گیانییه‌کان تا ئێستا زیاتر 225 هاوڵاتى فه‌ڵه‌ستینى له بۆردومانى فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى ئیسرائیل‌دا کوژران که 64 یان منداڵن، زیاتر له هه‌زارو 600 که‌سى دیکه‌شیان برینداربون، هه‌روه‌ها 12 ئیسرائیلى کوژراون و 300 دیکه‌ش برینداربوون.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئاماده‌یى بۆ پابه‌ندبون به یاساى بودجه‌ى 2021 ده‌ربڕى و رایگه‌یاند:" له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا سه‌ردانى به‌غدا ده‌که‌ینه‌وه". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى ئایارى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ھه‌ولێر پێشوازیکرد له جینین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌عێراق، له‌دیدارێکدا گفتوگۆکرا له‌باره‌ى بارودۆخى ئێستاى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که، سه‌ربارى تاوتوێکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌ردولاش هاوڕابون که‌پێویسته په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌ندروست و باشتر هه‌بێت له‌نێوانیاندا. جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئاماده‌بونى حکومه‌تى هه‌رێمى ده‌ربڕى بۆ پابه‌ندبون به‌یاساى بودجه‌ى عێراق و راشیگه‌یاند: "بڕیاره له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانى به‌غدا بکه‌ینه‌وه". هاوکات له‌باره‌ى چاکسازییه‌کانى حکومه‌تى ھه‌رێم، جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانى چاکسازى له‌سێکته‌ره جیاوازه‌کان،"پێویسته کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ھاوکارى ھه‌رێمى کوردستان بکات بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر رێچکه‌ى دروستى چاکسازى و فراوانکردنى ئازادییه‌کان و به‌رجه‌سته‌کردنى به‌ھاکانى دیموکراسى بێت".
هاوڵاتى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نیشتمانى ئه‌مڕۆ له سلێمانى کۆبوونه‌وه له ته‌وه‌رێکى کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسیان له هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ گۆڕان کرد‌و پێیانوایه " ئه‌و هاوپه‌یمانییه ده‌بێته مایه‌ى ئارامى و ته‌بایى و یه‌ک ریزى کوردستانى که بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و دیموکراسى زۆر پێویستن". میدیاکانى یه‌کێتى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى ئایارى 2021، بڵاویان کرده‌وه کۆبوونه‌وه‌که که به سه‌رپه‌رشتى هاوسه‌رۆکان، ئه‌نجامدراوه، ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ته‌ئکیدى کردۆته‌وه" له‌سه‌ر گرنگى و بایه‌خى پێکهێنانى لیستى هاوپه‌یمانى کوردستان له‌نێوان یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و لێکتێگه‌یشتنى چه‌ند لایه‌نێکى کوردستانى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق که وا بڕیاره رۆژى ١٠ى تشرینى ٢٠٢١ ئه‌نجامبدرێت". هه‌روه‌ها له راگه‌یاندنى " ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى به بۆنه‌ى ٤٦ هه‌مین ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌کێتى و ٤٥ ساڵه‌ى هه‌ڵگیرساندنى شۆرشى نوێوه ئۆرگانه‌کانى راسپاردووه به ره‌چاوکردنى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کانى تایبه‌ت به په‌تاى کۆرۆناوه ئه‌و یاده بکه‌نه‌وه". له راگه‌یاندنى کۆبوونه‌وه‌که‌دا هاتووه" ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى له کۆبوونه‌وه‌که‌یدا هه‌ڵوه‌سته‌ى جددى له ئاستى ره‌وشى ئه‌منی، سیاسى و خزمه‌تگوزاریی، ناوچه جێناکۆکه‌کان به گشتى و که‌رکوک و خانه‌قین به‌تایبه‌تى کرد و پێى وابوو باشترین رێووشوێنى دابینکردنى ئاشتى و ئارامى و پێکه‌وه ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان پێکهاته‌کان له‌و ناوچانه به سه‌رخستنى ژیرانه‌ى به‌رنامه‌ى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شى نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و سوپاى عیراق و هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌بێت". هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ته‌ئکیدیکردۆته‌وه له‌سه‌ر پێویستى جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌ى ساڵى ٢٠٢١ که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقه‌وه په‌سه‌ندکراوه‌و وه‌ک ئاماژه‌ى بۆ ده‌که‌ن، ده‌بێته‌ى مایه‌ى دابینکردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان.