هاوڵاتی رۆژنامەی تایمزی چاپی لەندن لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردۆتەوە بە پێی کۆمەڵێک نامە و بەڵگە کە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستین کەوتووە کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ٦ ساڵدا و لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بۆ ٢٠٢٠ لانیکەم ٢٢ ملیۆن دۆلار یارمەتی ماددی حەماسی داوە. تایمزی لەندەن لە راپۆرتەکەیدا باس لەوە ئەکات سوپای ئیسرائیل ئەم نامە و دێکۆمێنتانەی لە کاتی جەنگی غەزە دا دەستکەوتووەو بە شێوەیەکی تایبەت خراوەتە بەردەست رۆژنامەکە. سوپای ئیسرائیل لەسەر ئەو باوەڕەیە ئەم نامە و دێکۆمێنتانە بەڵگەی تەواون بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی پشتیوانی لە حەماس ئەکات و بەردەوام یارمەتی ماددی ئەم رێکخراوەیەی داوەو لایان وایە ئەمە تەنها بەشێکە لەو بەڵگانەی کە دەستیان کەوتووە. لە یەکێک لەم نامانەدا مەروان عیسا، فەرماندەی لقی سەربازی حەماس لە غەزە کە ناوی خوازراوەکەی "ابو البراء"ە و نامەکەی بۆ یەحیا سێنوار رێبەری ئەم گرووپەی نووسیوە، وردەکارییەکانی وەرگرتنی لانیکەم ٢٢٢ میلیۆن دۆلار لە کۆماری ئیسلامی خراوەتەڕوو و باسی لێوە کراوە. بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٤ دا، بۆ ناوچەیەک لە نزیک کەمپی "نەسیرات" لە ناوەندی غەزە باس لەوە کرا مەروان عیسا کوژراوە. ئەمریکا و ئیسرائیل کوژرانی ئەم فەرماندە باڵایەی حەماسیان پشتڕاستکردۆتەوە. ئیسرائیل هەروەها بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە ئەکاتەوە "یەحیا سێنوار"یش ئەکوژن و یەحیا سێنوار بە داڕێژەری سەرەکەی پلانی هێرشی ٧ی تشرینی یەکەمی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ئەزانن. ئیسرائیل لەگەڵ ئەوەی بەردەوام باس لەوە ئەکات سوورن لەسەر کوشتنی یەحیا سێنوار، سێنوار بە پیاوێکی گەڕۆک ئەزانن کە دوای ٧ی تشرینی یەکەم لە هیچ کوێ ئارام ناگرێت و بەردەوام لە گەڕاندایە ولایان وایە ئەمەش وایکردووە تا ئێستا نەکوژرێت. لە نامەی یەکەمدا کە لە رێگای سوپای ئیسرائیلەوە گەیشتۆتە دەست تایمزی ئیسرائیل و نامەکە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا نووسراوە بە وردی باس لەو بڕە پارەیە کراوە کە بە شیوەی مانگانە لە کۆماری ئیسلامیان وەرگرتووە. وردەکاری وەرگرتنی پارەکان بە شێوەی مانگانە لەو نامەیەدا باسی لێوە کراوەو ئەم تۆمارە لە مانگی ٧ی ٢٠١٤ ەوە دەستی پێکردوە، راست ئەو کاتەی کە حەماس لە جەنگدا بووە لە گەڵ ئیسرائیل. رۆژی٨ی ٦ی ٢٠١٤ دوای ئەوەی کە ٣ مێرمنداڵی ئیسرائیلی لە لایەن حەماسەوە رفێندران، ئیسرائیل حەماسی بەوە تۆمەتبار کرد کە دەستیان هەیە لە رفاندنی ئەو ٣ مێرمنداڵەدا و بەو هۆیەوە جەنگی حەماس ئیسرائیل دەستی پێکرد لە کەرتی غەزە و لە ٨ی مانگی ٦ی ٢٠١٤ەوە تا ٢٦ی ئابی ٢٠١٤ خایاند. لەم جەنگەدا ٦٤ سەربازی ئیسرائیلی و ٢ هاوڵاتی مەدەنی ئیسرائیلی کوژران. لە بەرامبەردا ٢٠٤٠ کەس لە فەلەستینییەکان کوژران و بە پێی ئامارەکان نزیک بە ١٦٠٠ کەسیان هاوڵاتی مەدەنی بوون . بە پێی ئەو زانیارییانەی لەنامەی یەکەمدا هاتووە، لەو ٦ ساڵەدا بە گشتی ١٥٤ میلیۆن دۆلار راستەوخۆ و بە شێوەی نەخت دراوە بە حەماس و ئەوەی ماوەتەوە دراوەتە دەست کەسێک بە ناوی "ابوالعابد" کە گومان ئەکرێت ئەو کەسە هەمان "ئیسماعیل هەنییە" سکرتێری مەکتەب سیاسی حەماس بێت کە لە دووحە پێتەختی قەتەر ئەژی و تایمزی لەندەن لە زاری سەرچاوە ئیسرائیلییەکانەوە باس لەوە ئەکات ئەو کەسە ئیسماعیل هەنییەیە. نامەی دووهەم لە تشرینی دووهەمی ٢٠٢١ نووسراوەو بەم شێوەیە دەستی پێکردووە:" بە ناوی خوای گەورەو دلۆڤان. بۆ برای ئازیزم ، ئەبوو ئیبراهیم، خوا بیپارێزێت"... پێدەچێت " ئەبوو ئیبراهیم" هەمان یەحیا سێنوار بێت. لەم نامەیەدا باس لە وردەکاری یارمەتییە مادییەکانی کۆماری ئیسلامی کراوە بۆ حەماس، دوای جەنگەکانی ٢٠١٤ کە بە " ئۆپەراسیۆنی شمشێری قودس" دژی ئیسرائیل ناوی دەبرا. دوای ئەم جەنگە ، کۆماری ئیسلامی بە یەک جێ ٥٨ میلیۆن دۆلاری گەیاندۆتە دەست حەماس، دواتر بە دوو جار و هەرجارەو ٥ میلیۆن دۆلاری گەیاندۆتە دەست حەماس و رێبەرەکانی. بە پێیزانیارییەکانی تایمزی لەندەن ، ئیسرائیل لای وایە ئەم بڕە زۆرە پارەیە سەرەتا گەیشتۆتە بەیرووت پایتەختی لوبنان و لەوێوە لە لایەن ئەفسەرەکانی سوپای پاسدارانەوە گەیەندراوەتە دەست کەسەکانی حەماس. مەروان عیسا لەم نامانەدا کە باسی " سەعید ئیزەدی" ئەکات بە " حاجی رەمەزان" ناوی ئەبات. سەعید ئیزەدی یەکێک لەو ئەفسەرانە بوو کە محەممەد رەزا زاهیدی فەرماندەیان بووەو راستەوخۆ لە محەممەد رەزا زاهیدی فەرمانی وەرئەگرت. محەممەد رەزا زاهیدی و ٦ ئەفسەری پلەبەرزی سوپای پاسداران، رۆژی ١ی نیسان لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆنسولگەری کۆماری ئیسلامی لە دیمەشق کوژرا، کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوە ئەکات و ئیسرائیل رایگەیاندووە ئامادەی هەرجۆرە وەڵامدانەوەیەکە. تایمزی لەندەن باسی لەوە کردووە مەبەستی ئیسرائیل لەم هێرشە ئەوە بووە تاران تێ بگەیەنێت لەوەی ئیتر ناتوانێت خۆی لە پشتی هێزە میلیشیاکانەوە بشارێتەوە. ناوەندە هەواڵگرییەکان لە رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر ئەو باوەڕەن کۆماری ئیسلامی تۆڵە ئەکاتەوە، بەڵام پرسیار ئەوەیە کۆماری ئیسلامی راستەوخۆ هێرش ئەکاتە سەر ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل یان ئەوەیە لە رێگای هێزە پرۆکسییەکانەوە ئەم کارە ئەکات. دوای ئەوەی سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە رایانگەیاند ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی بەم نزیکانە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، هەرچەن نازانرێت ئاخۆ راستەوخۆ هێرش ئەکات یان لە رێگای هێزە پرۆکسییەکانەوە. بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی پێنج شەممە سەردانی بنکەیەکی ئاسمانی وڵاتەکەی کرد و وتی، جگە لە غەزە خۆمان بۆ هەر ئەگەرێکیتر لە ناوچەکانیتر ئامادە کردووە. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەروەها وتی :" هەرکەسه هێرشمان بکاتە سەر و زیانمان پێ بگەیەنێت، هێرش ئەکەینەوە سەری و زیانی پێ ئەگەیەنین. ئامادەین بە هەموو شێوەیەک بەرگری لە ئیسرائیل بکەین". ئەفسەرەکانی بەشی هەواڵگری ئیسرائیل لەسەر ئەو باوەڕەن محەممەد رەزا زاهیدی پارەی دەگەیاندە دەست "صالح العاروری" فەرماندەی سەربازی حەماس لە بەیرووت کە مانگی کانوونی دووهەمی ٢٠٢٤ لە هێرشی ئیسرائیلییەکاندا کوژرا. دواتر ئەم پارەیە لە رێگای ژمارەیەک لە نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو و بە کەڵک وەرگرتن لە دراوە دیجیتاڵییەکان دەگەیەنرایە غەزە و سەرەنجام پارەکە دەگەیشتە دەست مەروان عیسا یان نوێنەرەکانیتریان. محەممەد سروور، یەکێک لە خاوەن نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو کە دەستی بووە لە گواستنەوەی پارە بۆ حەماس، لەگەڵ چەندکەسیتر لەوانەی کە دەوترێت دەستیان بووە لە دابینکردنی پارە بۆ حەماس کوژران. سوپای ئیسرائیل هەروەها رۆژی پێنج شەممە ١١ی نیسان رایگەیاند یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی حەماس بە ناوی " ناسر یەعقووب جابر نەسر" کە کاری دابینکردنی پارە بووە بۆ حەماس، لە هێرشێ ئیسرائیل بۆ سەر رەفح کوژراوە. حەماس لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە پشتیوانی ئەکریت. هەرچەند لە چاو حزبوڵڵای لوبنان کە کۆماری ئیسلامی دایمەرزاندووە سەربەخۆترە. تایمز ئاماژەی بەوە داوە جیهادی ئیسلامی فەلەستین بە تەواوەتی لە لایەن تارانەوە بەڕێوە ئەبرێت و هیچ جۆرە سەربەخۆییەکی نییە. تایمز هەروەها لە بەشێکیتر لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە ، رێکخراوە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل لەسەر ئەو باوەڕەن کۆماری ئیسلامی پێش هێرشی ٧ی تشرینی یەکەمی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، ئاگاداری ئەو هێرشە بووە. دامەزرێنەری حەماس، ئەحمەد یاسین کە یەکێک بوو لە شوێنکەوتوانی ئێخوان المسلمینی میسر، لەگەڵ کۆماری ئیسلامی پەیوەندییەکی باشی هەبوو، بەڵام دوای دیدار لەگەڵ ئایەتوڵڵا خومەینی لە تاران، بڕیاری دا پارە لە کۆماری ئیسلامی وەرنەگرێت. بەڵام تایمز ئاماژەی بەوە داوە رێبەرەکانی حەماس لەم چەند ساڵەی دواییدا جۆری روانینیان گۆڕیوەو سەدان میلیۆن دۆلاریان لە تاران وەرگرتووە. تایمز هەروەها نووسیویەتی، حەماس لەم چەند ساڵەی رابردوودا گۆڕانی زۆری بەسەردا هاتووە. بۆ وێنە خالید مەشعەل، سکرتێری پێشتری مەکتەب سیاسی حەماس، ساڵی ٢٠١٢ دوای سەرکوتی خوێنای دژبەرەکانی حەماس کە لەو ساڵەدا ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان ئێخوان المسلمین لە سووریا کوژران، بڕیاری دا نووسینگەی حەماس لە دیمەشق دابخات و لە تاران دوور بکەوێتەوە. تایمزی لەندەن هەروەها نووسیویەتی، بۆ ماوەی چەند ساڵ رێبەرانی حەماس ناکۆک بوون لەسەر ئەوەی ئاخۆ پەیوەندی لەگەڵ ئێران و سووریا دروست بکەنەوە یان نا. ئێستا ئەم بە پێی ئەم بەڵگانە بێت لانیکەم لە ٢٠١٤ ەوە پەیوەندی حەماس و تاران دروست بۆتەوەو حەماس یارمەتی ماددی لە تاران وەر گرتووە. ناوەندەکانی هەواڵگری ئیسرائیل لەسەر ئەو باوەرەن کە هۆکاری دەستپێکردنەوەی پەیوەندی نێوان ئێران وحەماس جەنگی حەماس – ئیسرائیلە لە ساڵی ٢٠١٤ کە ٧ حەوتووی خایاند. بە پێی بەڵگەکان لە ساڵەکانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ دا کۆماری ئیسلامی یارمەتی ماددی حەماسی نەداوە، هۆکارەکەشی ئەکرێ بۆ ئەوە بگەڕێتەوە حەماس لەو ساڵانەدا لەبری ئەوەی دژی ئیسرائیل بجەنگێت، خەریکی نۆژەنکردنەوەی غەزە بوو. رەنگە جیاوازی بۆچوونی نێوان رێبەرانی حەماس هۆکار بێت بەوە لەو ٢ ساڵەدا یارمەتی لە تاران وەر نەگرن. دوای جەنگی ١٢ رۆژەی حەماس- ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢١ یارمەتییە مادییەکانی ئێران بۆ حەماس زیاتر بووە و ئەمەش وەک پێزانینی ئێران بۆ حەماس و بەشداری کردنی لەو جەنگەدا لێک ئەدرێتەوە. سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل لەسەر ئەو باوەڕەن یارمەتییە ماددییەکانی کۆماری ئیسلامی لانیکەم تا ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ هەر بەردەوام بووەو کۆماری ئیسلامی یارمەتی حەماسی داوە بەوەی کۆگاکانی چەک و چۆلی خۆی دەوڵەمەندتر بکات.
هاوڵاتی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆمپانیاکانی سەر بە ئەپیکور هێشتا پابەندن بە رێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش گەشبینن و وەک کرانەوەی دەرگایەک بە روی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەیبینن. ئەمڕۆر هەینی، ئەپیکور لە راگەیەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە، سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كۆشكی سپی دەرفەتێكی گرنگە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان. رونیكردوەتەوە، ئەندامەكانی ئەپیكور پابەنددەبن بە گرێبەستەكانیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان،و پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەك دەكەن، ببێتە هۆی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت. كۆمهڵهی پیشهسازی نهوتی كوردستان له میانی راگهیهندراوهكهیدا ئاماژه به زیانهكانی راگرتنی ههناردهی نهوتی ههرێمی كوردستان دهكات و دهڵێت، نەبوونی رێككەوتنێك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، زیانی 14.5 ملیار دۆلاری بە داهاتی عێراق گەیاندووە، هەروەها لە هەرێمی كوردستان و عێراق و كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكانی بواری نەوتیش ژمارەیەكی زۆر خەڵكی كارەكانیان لەدەستداوە و دەرفەتی وەبەرهێنانیش كەمبووەتەوە . دووپاتیش دهكاتهوه، كه كۆمپانیا ئەندامەكانی ئەپیكور پابەندن بە گرێبەستەكانیان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چاویان لە رێككەوتنێكی هاوبەشە ببێتە هۆی دەستپێكردنەوەی دەستبەجێی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق - توركیاوە.
هاوڵاتی کاربەدەستانی ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی ڕایانگەیاند پەنتاگۆن بوونی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێزتر دەکات، ئەمەش بە ناردنی کەشتی جەنگی و فڕۆکەی زیاتر بۆ ناوچەکە بە مەبەستی پاراستنی هێزەکانی بەتایبەت دوای هەڕەشەکانی ئێران. ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆستی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی بەرگری ئەمەریکاوە ئەمڕۆ هەینی ١٢/٤/٢٠٢٤ بڵاویکردەوە کە ، پنتاگۆن بڕیاریداوە ژمارەیەک کەستی سەربازی بەرەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بجوڵێن بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاراستنی کارمەند و هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا". ئەم گۆڕانکارییە نیگەرانییەکانی بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن دەردەخات لەوەی پشتیوانی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل لە شەڕی غەزەدا لەوانەیە ببێتە هۆی توندوتیژییەکی فراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تەنانەت لە کاتێکدا بەرپرسانی واشنتۆن ڕەتیان کردەوە ئەمەریکا دەستی هەبووبێت لە هێرشەکەی 1 ی مانگی چواردا لە دیمەشق کە بووە هۆی کوژرانی دوو فەرماندەی سەربازی ئێران، کۆماری ئیسلامی ئێران ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بە هێرشەکە و بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی دا. سەبارەت بە جۆری ئەو کەشتی و فڕۆکانەی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەجوڵێنرێن ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوەکردوە کە بەرپرسێکی دیکەی بەرگری ئەمەریکا کە ئاگاداری پلانەکەی پنتاگۆنە ڕەتیکردۆتەوە جۆری کەشتییەکە ئاشکرا بکات لەبەر ئاسایشی کەشتییەکە. ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشداوەکە، سەرکردە باڵاکانی پێنتاگۆن نائومێد بوون لەوەی ئیسرائیل حکومەتی ئەمەریکای ئاگادار نەکردۆتەوە پێش هێرشەکەی دیمەشق هاوکات ژمارەیەک کاربەدەستی پنتاگۆن لەم هەفتەیەدا بە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستیان ڕاگەیاندوە وەزیری بەرگری لۆید ئۆستن ڕاستەوخۆ سکاڵای لە هاوتا ئیسرائیلییەکەی وەزیری بەرگری یۆڤ گالانت کردووە و جەختی لەوە کردەوە کە کاریگەری لەسەر هێزەکانی ئەمەریکا و بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا هەیە. لە کاتێکدا ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەمەریکا بەرپرسیار دەکات لە کردەوەکانی ئیسرائیل، لەوانە هێرشەکەی سەر دامەزراوەکەی لە دیمەشق، بەڵام ڕوون نییە کە ئایا تاران هەوڵدەدات ڕاستەوخۆ ڕێوشوێن لە دژی ئەمەریکا بگرێتەبەر یان تەنها تیشک دەخاتە سەر ئیسرائیل.
هاوڵاتی له راگهیهندراوێكدا مقاوهمهی ئیسلامی له عێراق ئاماژه بۆ ئهوه دهكات، ئهگهر ئهمهریكا هێرش بكاته سهر ناوخۆی عێراق و یاخوود وڵاتانی دهوروبهر، راستهوخۆ وهڵامیان دهبێت و هێرشەکانیان دەستپێدەکاتەوە. موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لەبارەی ئەو دۆخەی لەنێوان ئێران و ئیسرائیل و پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکاوە ئەمڕۆ هەینی، 12ی نیسانی 2024، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات و رەخنەی تووندیش لە حکومەتی عێراق دەگرێت. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "گۆڕینی ناوی هێزی ئهمهریكا بۆ هاوپهیمانان و ههر ناوێكی دیكه، هیچ بههایهكی نییه و بووهته بارێكی قورس بۆسهر سینگی عێراقی بریندار وئهمهریكا سهروهری خاك و ئاسمانی عێراقیشی پێشێل كردووه و جیا له كۆنترۆڵی بڕیاری سیاسیش". روونیشیكردووتهوه، بههۆی پاڵپشتی واشنتن بۆ ئیسرائیل، رۆژ له دوای رۆژ رێژهی تاوان و كۆمهڵكوژییهكان زیاد دهبن. هۆشداریشیدا، "ههر هێرشێك لهلایهن ئیسرائیل یاخوود ئهمهریكا بكرێتهسهر عێراق یاخوود وڵاتێكی دراوسێ، وهڵامی راستهوخۆمان دهبێت و هێرش دهكهینه سهر ههموو ئهو شوێنانهی كه دهستمان دهیگاتێ". بڵاوکردنەوەی ئەم راگەیەندراوە لە کاتێکدایە، رۆژی 1ی نیسانی ئەم ساڵ هێرش کرایە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و حەوت ئەفسەر و راوێژکاری سەربازیی سوپای پاسدارانی ئێران کوژران لەگەڵ ئەوەی ئیسرائیل بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە، بەڵام بەرپرسانی ئێران پەنجەی تۆمەت ئاراستەی ئەو وڵاتە دەکەن و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکەن. ئیسرائیلیش دەڵێت، وەڵامی بۆ هەر هێرشێکی ئێران دەبێت. هاوکات بەگوێرەی زانیارییهكانی دوو بەرپرسی باڵای ئەمهریكا و ئیسرائیل، كە قسەیان بۆ كهناڵی سی بی ئێس نیوزی ئهمهریكی كردووە، ئێران ئامادەكاری تەواویكردووە و دەیەوێت لە رێگەی زیاتر لە 100 درۆن و دهیان مووشهك هێرش بكاتەسەر ئیسرائیل. لهلایهن خۆشییهوه وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، ئیسرائیل و ئەمەریکا شانبەشانی یەکدی دەوەستنەوە و "دوژمنانمان نەک ناتوانن ئێمە لێک جیا بکەنەوە، بەڵکو پەیوەندیمان بەهێزتر بووە".
هاوڵاتی/ زریان فەرەیدوون دوو بەرپرسی ئەمەریکی بە ئاژانسی هەواڵی سی بی ئێس نیوزی ئەمریکییان ڕاگەیاندووە ،چاوەڕوان دەکرێت هێرشێکی گەورەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە ئەمڕۆ هەینیدا ئەنجام بدرێت، پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دەیان موشەکی تێدا بەکاربهێنرێت کە ئامانجیان بنکە سەربازییەکانی ناو وڵاتەکە بێت. بەرپرسانی ئەمەریکا پێیان وایە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی داهاتودا هێرشی ڕاستەوخۆی ئێران بۆ سەر خاکی ئیسرائیل وەک تۆڵەکردنەوەیەک بۆ هێرشەکەی دوو هەفتە لەمەوبەر کە بووە هۆی کوژرانی حەوت ئەفسەری سەربازی ئێران ئەنجام بدرێت. ئەو بەرپرسە ئەمریکیانە بەو ئاژانسەیان وتووە، ئێران بە نیازە لە ھێرشەکەدا زیاتر لە ١٠٠ فرۆکەی بێفڕۆکەوان و دەیان موشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل بکات و چەند پێگەیەکی سەربازی بکاتە ئامانج. باسیانلەوەشکردووە ، بۆ ئیسرائیل ئاسان نابێت خۆی بپارێزێت و نەهێڵێت زیانی پێبگات گەر هێرشەکە بەو ڕادەیە بەهێز و گەورە بێت، بەڵام ئەمریکا پێی وایە ئێران لە کۆتاییدا ھێرشێکی بەو ڕادەیە گەورە ئەنجام نادات بۆ ئەوەی خۆیان بەدووربگرن لە زیاتر ئاڵۆزبونی ڕوشی ئەمنی ناوچەکە. زیادبونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە کاتێکدایە دووشەممەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی جۆری ئێف ٣٥ی ئیسرائیلی باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئێرانی لە ناوەڕاستی دیمەشق بۆردومان کرد و حەوت سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێرانی كوشت و دوابەدوای ئەمەش ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند: "باڵیۆزخانەکان لە هەر وڵاتێک هەبن، بە خاکی ئەو وڵاتە هەژمار دەکرێن کە خاوەندارێتییان دەکات. کاتێک هێرش دەکەنە سەر کۆنسوڵخانەی ئێمە، وەکو ئەوە وایە هێرشیان کردبێتە سەر خاکی ئێمە. رژێمە پیسەکە لەم بابەتەدا هەڵەی کرد؛ دەبێت تەمبێ بکرێت و دەشکرێت." هاوکات لە وڵامی ئایەتوڵا خامنەی، نیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "بە کاتێکی هەستیاردا تێدەپەڕین. کار لەسەر بنەمایەکی سادە دەکەین؛ هەرکەسێک ئازارمان بدات، ئازاری دەدەین. خۆمان بۆ فەراهەمکردنی ئاسایشی ئیسرائیل ئامادە دەکەین لە رووی بەرگری و هێرشکردنەوە."
هاوڵاتی شارەوانی سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ بڕی ٥٠٠ هەزار دینار سزای دوکانداران و خاوەن عەرەبانەکانی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە) یدا بەهۆی هەبوونی پیسی لەبەردەم دوکان و عەرەبانەکاندا و خاوەن کارەکانیش ناڕەزایی بەرامبەر ئەو بڕیارە دەردەبڕن . ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەک خاوەنکار لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە) کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسییان سازکرد و باسیانلەوەکرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ شارەوانی سلێمانی سەرجەم دوکان و سەر عەرەبانەکانی شەقامەکە گەڕاوەو بە بڕی ٥٠٠ هەزار دینار غەرامەی کردوون بەهۆی ئەوەی بەردەم شوێنی کارەکانیان پاک نەبووە. ئەوان دەڵێن، هۆکاری پیسی شەقامەکە ئەو هاوڵاتییانەن کە بەوێدا هاتوچۆ دەکەن و پاک ڕایناگرن بەو پێیەی ئەو شەقامە زۆرترین گەستیار و هاوڵاتی سەردانی دەکات و هاتوچۆی پێدا دەکات. هاوکات لە پرسیارێکی پەیامنێری هاوڵاتیدا کە ئایا سەرجەمی دوکاندار و عەرەبانەچییەکان پێکەوە غەرامە کراون، ئەوەیانڕونکردەوە کە " هەمووی غرامە کراوە جگە لەو دوکاندارانەی بەرپرسێک یان کەسێک دەناسن ئەوان وەسڵەکانیان بۆ ڕەشکراوەتەوە". جێگەیباسە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا خاوەن دوکاندار و عارەبانەکانی ئەو شەقامەی ئاگادار کردەوە لە پیسبونی شەقامەکە و ڕایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا چەندینجار هۆشیاریمان بڵاوکردووەتەوە و رێنماییمان داوەتە کاسبکار و دوکاندار و دەستگێڕەکان کە پێویستە پابەندبن بە پاکڕاگرتنی شوێنکارەکانیان و پاکوخاوێنی شۆستە و شەقامەکان بپارێزن، بەڵام بە داخەوە لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوودا شەقامی سالم و ناوبازاڕ بەشێوازێک پیسکراوە کە لە توانای ژینگەپارێزە بەڕێزەکان دەرچووە". لە ڕاگەیەندراوەکەی شارەوانیشدا ئاماژە بەوەشکراوە "جارێکی تر هۆشداری دەدەین کە لە ئەگەری پابەندنەبوونیان بە پاراستنی ژینگەی شارەکەمان ناچار دەبین بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر لە تاوانەکردن و داخستنی دوکان و شوێنکارەکانیان و گلدانەوەی عەرەبانەکان وکەپرو مێزەکانتان".
هاوڵاتی هۆشدارییەک لە شارەوانی سلێمانییەوە بۆ دوکاندار و دەستگێڕەکانی شەقامی سالم و ناو بازاڕ لەبارەی پاکوخوێنی شوێنەکانی کارکردنیان. لە راگەیەندراوەکەی شارەوانی سلێمانی هاتووە "سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا چەندینجار هۆشیاریمان بڵاوکردووەتەوە و رێنماییمان داوەتە کاسبکار و دوکاندار و دەستگێڕەکان کە پێویستە پابەندبن بە پاکڕاگرتنی شوێنکارەکانیان و پاکوخاوێنی شۆستە و شەقامەکان بپارێزن، بەڵام بە داخەوە لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوودا شەقامی سالم و ناوبازاڕ بەشێوازێک پیسکراوە کە لە توانای ژینگەپارێزە بەڕێزەکان دەرچووە". ئاماژە بەوەکراوە "جارێکی تر هۆشداری دەدەین کە لە ئەگەری پابەندنەبوونیان بە پاراستنی ژینگەی شارەکەمان ناچار دەبین بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر لە تاوانەکردن و داخستنی دوکان و شوێنکارەکانیان و گلدانەوەی عەرەبانەکان وکەپرو مێزەکانتان".
هاوڵاتی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، چەند گوندێکی سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک-یان بۆردوومانکرد. فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 12ی نیسانی 2024 گوندەکانی (گوهەرزێ و بلاڤا)ی لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد و تائێستاش فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە. بەهۆی سەختی شوێنەکە و مەترسییەوە تائێستا زیانەکانی بۆردوومانەکە نەزانراوە.
هاوڵاتی وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، دوێنێ پێنجشەممە وەرزى وەرگرتن و بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لە باشووری عێراق دەستیپێکرد و پرۆسەکە بەردەوامی هەیە. ئەسیر غورەیری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند "وەرزی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لە باشووری عێراق دەستیپێکرد و چوار بارهەڵگری یەکەمی ئەمساڵ وەرگیرا". ئاماژەی بەوەشکرد "دوێنێ پێنجشەممە 11ی نیسانی 2024 پرۆسەکە لە پارێزگای موسەنا وەک یەکەم ناوچەى عێراق دەستیپێکردووە و لە داهاتوودا لە ناوچەکانی دیکە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات".
هاوڵاتی بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی شەفافییەت بێت، داھاتی نانەوتی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە لەم ھەفتەیەدا کەمتر لە ملیارێک دینار بووە و بەراورد بە ھەفتەی رابردوو ٩٧٪ کەمیکردووە. ماڵپەڕی شەفافیەت کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی داھاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین رایگەیاندووە، لە رۆژانی ٦ تا ١٢ی نیسان کە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆکردنەوەی داھات تیایدا ھەبووە، داھاتی ئەو سنوورە لەو ماوەیەدا ٨٤٩ ملیۆن و ٤٢٢ ھەزار دینار بووە. بەڵام داھاتی ھەفتەی رابردووی ھەمان سنور ٣١ ملیار و ٦٢٧ ملیۆن و ٥٤٤ ھەزار دیناربووە، بەوپێیەش داھاتی ئەم ھەفتەیە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو ٩٧٪ کەمیکردووە.
هاوڵاتی شارەزایەکی کەشناسی زانیاری نوێ لەسەر رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و دوو رۆژی داهاتوو دەخاتەڕوو و دەڵێت "کەشوهەوا جێگیردەبێت". شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند "ئەمڕۆ هەینی و سبەینێ شەممە 13ی نیسانی 2024 ئاسمانی ناوچەکانی خۆرهەتاو و ساماڵ و پەڵە هەوری دەبێت کەشوهەوا گونجاوە بۆ گەشت، هەروەها ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەڕێژەی 2 پلە بەرزدەبنەوە". ئاماژەی بەوەشکرد "شەممەش پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی تر بەرزدەبنەوە ، خێرایی با بۆ رۆژانی داهاتوو ئاسایی لەسەر خۆ تا مام ناوەند دەبێت و بەزۆریش ئاسایی لەسەرخۆ دەبێت و رۆژی یەکشەممەش کەشوهەوا سەقامگیره". ئەو کەشناسە ئاشکراشی کرد "ناوەڕاستی ئەم مانگە شەپۆلێکی تری بارانبارین لەئارادایە، بەڵام جێگیر نەبووە لەگەڵ جێگیر بوونی رۆژانی داهاتوو باسی دەکەین".
هاوڵاتی رووسیا و ئەڵمانیا نیگەرانن لە دەستپێکی جەنگی ئیسرائیل و ئێران و داوا دەکەن نەبنە هۆی قووڵتربوونەوەی قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێوشوێنی ئەمنی جیاوازیان گرتە بەر بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی وڵاتەکانیان. رۆژی پێنج شەممە ١١ ی نیسان، ئانالنا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، داوای لە لایەنی ئێرانی کرد دان بە خۆیاندا بنێن و پەرە بە نائارامییەکان نەدەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەسەندنی جەنگ لە بەرژەوەندی کەسدا نییە. بە پێی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاو کراوەتەوە، داوا لە هەموو لایەنەکان کراوە دان بە خۆیاندا بنێنن و بەرپرسانە بجووڵێنەوە. هاوکات کۆمپانیای 'لۆفتهانسا'می ئەڵمانی بۆ فڕۆکەوانی کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە؛ بڵاویکردەوە، بەهۆی دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسییە ئەمنییەکانەوە گەشتەکانیان بۆ تارانی پایتەختی ئێران ڕادەگرن و ڕێگەشنادەن هیچ فڕۆکەیەک لە تارانەوە بەرەو ئەڵمانیا بفڕێت. لە لایەکیترەوە، مۆسکۆ داوای لە ئێران و ئیسرائیل کردووە بەرپرسانە هەڵسووکەت بکەن و نەبن بە هۆی پەرەسەندنی نائارامییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دیمێتری پێسکۆڤ ، وتەبێژی کۆشکی کرێملین رۆژی پێنج شەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییەدا وتی :" گرینگە لایەنەکانی دان بە خۆیاندا بنێنن و نەبن بە هۆی پەرسەندنی نائارامی و ناسەقامگیری زیاتر لە ناوچەکە". لەهەمانکاتدا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هۆشداریی بە هاووڵاتییە ڕووسیەکانی دەدات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی ئیسرائیل و لوبنان نەکەن. لەوبارەیەوە ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، داوایان لە هاووڵاتییەکانیان کردووە خۆیان لە سەردانیکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزن، ئەوەش وەک ڕێکارێکی ئەمنی بۆ پاراستنی سەلامەتییان. گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەڵمانیا تا دێت پەرەدەسێنێت، و پێشبینیدەکرێت لەم چەند ڕۆژەدا ئێران وەڵامی هێرشەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەیان لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بداتەوە کە بەهۆیەوە ژمارەیەک فەرماندە و سەربازیی سوپای پاسداران کوژران و بریندرابوون.
هاوڵاتی رادیۆی سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنج شەممە ١١ی نیسان رایگەیاند، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە رۆژەکانی رابردوودا نمایشێکی سەربازی هاوبەشی لەگەڵ سوپای قوبرس ئەنجام داوەو هێزەکانی خۆیان راهێناوە بۆ هێرش کردنە سەر ئامانجە دوورەکان. لەم راپۆرتەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئامادەکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە وەها نمایشێکی سەربازیدا بە مەبەستی هیرشکردنە سەر ئێران بووە لە ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل. بە وتەی رادیۆی سوپای ئیسرئیل، بەشداری فڕۆکەکانی سووتەمەنی گەیاندن لەم نمایشە سەربازییەدا لە ئاسمان قوبرس و دەریای ناوەڕاست ئەوە ئەخاتە روو کە ئەم نمایش و ئامادە کارییە بە چ مەبەستێک بووە. زیادبونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە کاتێکدایە دووشەممەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی جۆری ئێف ٣٥ی ئیسرائیلی باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئێرانی لە ناوەڕاستی دیمەشق بۆردومان کرد و حەوت سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێرانی كوشت و دوابەدوای ئەمەش ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند: "باڵیۆزخانەکان لە هەر وڵاتێک هەبن، بە خاکی ئەو وڵاتە هەژمار دەکرێن کە خاوەندارێتییان دەکات. کاتێک هێرش دەکەنە سەر کۆنسوڵخانەی ئێمە، وەکو ئەوە وایە هێرشیان کردبێتە سەر خاکی ئێمە. رژێمە پیسەکە لەم بابەتەدا هەڵەی کرد؛ دەبێت تەمبێ بکرێت و دەشکرێت." هاوکات لە وڵامی ئایەتوڵا خامنەی، نیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "بە کاتێکی هەستیاردا تێدەپەڕین. کار لەسەر بنەمایەکی سادە دەکەین؛ هەرکەسێک ئازارمان بدات، ئازاری دەدەین. خۆمان بۆ فەراهەمکردنی ئاسایشی ئیسرائیل ئامادە دەکەین لە رووی بەرگری و هێرشکردنەوە." یەکی نیسانی ئەم ساڵ، کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق کرایە ئامانج و دوو فەرماندە و پێنج راوێژکاری سەربازیی ئێرانی کوژران
هاوڵاتی سهرۆكی لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی رایگهیاند، لهسهر بنهمای ئاماره تۆماركراوهكانی مانگی رهمهزانی پیرۆز و بههۆی پابهندبوونی شوێنهكان بهمهرج و رێنماییهكانی كاركردن، سلێمانی پێشهنگی پاكوخاوێنییه لهسهر ئاستی تهواوی شارهكانی ههرێم و عێراق. گۆران قادر، سهرۆكی لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی رایگهیاند: لهمانگی رهمهزانی پیرۆزدا، بهشێوهیهكی بهردهوام لیژنهكان سهردانی دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییهكانیان كردووه و له ههڵمهتهكانیاندا پشكنینیان بۆ سهرجهم ئهو خواردن و خواردنهوانه ئهنجام داوه كه لهلایهن بازرگانهكانهوه به هاوڵاتیان دهفرۆشرێت. وتیشی، جێگهی سوپاس و دهستخۆشییه بۆ خاوهن شوێنهكان و كارمهندهكانیان كه زۆربهی زۆری ئهو چێشتخانه و رێستۆرانت و ئهو شوێنانهی لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی سهردانیكردوون و خواردن و خواردنهوه دروست دهكهن، پابهندی مهرجهكانی تهندروستی و ڤێتێرنهری و رێنماییهكانی دیكهی كاركردن بوون". باسیلەوەسکرد،"لهسهر بنهمای ئاماره تۆماركراوهكانی مانگی رهمهزانی پیرۆز و بههۆی پابهندبوونی شوێنهكان بهمهرج و رێنماییهكانی كاركردن، سلێمانی پێشهنگی پاكوخاوێنییه لهسهر ئاستی تهواوی شارهكانی ههرێم و عێراق". هاوکات سهرۆكی لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی داوایەکیش لە هاوڵاتییان دەکات وكه "له پێناوی بهرژهوهندی و تهندروستی گشتی و بۆ ماوهنهوهی شاری سلێمانی له ئاستی جێبهجێكردنی رێنماییهكانی كاركردن، دواكارم له خاوهن شوێنهكان زیاتر پابهندی مهرجهكانی تهندروستی و ڤێتێرنهری و رێنماییهكانی دیكهی كاردن بن".
هاوڵاتی/ زریان فەرەیدوون ڕۆژنامەی “جەریدە”ی کوەیتی لە زاری سەرچاوەیەکەوە لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە کە ،واشنتۆن بەڵێنی داوە ئیسرائیل ڕازی بکات کە هێرشەکانی له سوریا و لوبنان ڕابگرێت لە بەرامبەر ئەوەی تاران وەڵام نەداتەوە بۆ بۆردومانهكهی سەر دیمەشق. ڕۆژنامەی جەریدەی کوەیتی لە ڕاپۆرتێکیدا سەبارەت بە ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەتایبەت دوای هێرشەکەی سەر دیمەشق بڵاویکردۆتەوە کە ئەمریکا هەوڵدەدات وەڵامدانەوەی ئێران ڕابگرێت بەرامبەر بە ئیسرائیل و لە ڕێگەی نێوەندگیرێکی سویسری و ئەمریکی ، واشنتون پێشنیاری دانوستانی ڕاستەوخۆی تاران و تەلئەبیب دەکات. سەبارەت بە وڵامی هەریەک لە ئیسرائیل و ئێران بۆ پێشنیارەکەی واشنتۆن ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوە کردووە کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو پێشنیارانەی ئهمریكای ناردۆته نووسینگەی عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران، بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدرێت . هاوکات سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە بەیروت بە “جەریدە”ی ڕاگەیاندووە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێشنیاری ئەمریکای ڕەتکردووەتەوە کە هێرشەکان لە سوریا ڕابگرێت. زیادبونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران زیادیکرد کاتێک دووشەممەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی جۆری ئێف ٣٥ی ئیسرائیلی باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئێرانی لە ناوەڕاستی دیمەشق بۆردومان کرد و حەوت سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێرانی كوشت دوا بەدوای هێرشەکەش ئێران دەستی بە خۆڕێکخست و هەڕەشەی هێرشی تۆڵەسەندنەوە بۆ سەر ئیسرائیل دەکات.
