شاندی ئیمراڵی پەیامی ئۆجالانیان بڵاوکردەوە، بفەرموون لە دەزگای میدیایی هاوڵاتییەوە گوێبیستی دەقی پەیامەکە بن: بانگەواز بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی پارتی؛ لە سەدەی بیستەم دامەزراوە، توندوتیژترین سەدەی مێژووە. ئەو ژینگەیەی کە پەکەکە تێیدا دروست بوو، ژینگەی دوو شەڕی جیهانی، سۆسیالیزمی ڕاستەقینە و سەردەمی شەڕی سارد بوو لە جیهاندا. لەو چوارچێوەیەدا نکۆڵیکردن لە واقیعی کورد و قەدەغەکردنی ئازادییەکان و بەتایبەت ئازادیی بیرکردنەوە ڕوویدا. واقیعی سیستەمی سۆسیالیستی واقیعی سەدە کاریگەری لەسەر ئەم پێکهاتە هەبووە لە ڕووی تیۆری و بەرنامە و ستراتیژی و تاکتیکەوە. لە ساڵانی نەوەدەکاندا بە هۆی هۆکاری ناوخۆیی و داڕمانی سۆسیالیزمی واقیعی و تێکچوونی نکۆڵی لە ناسنامە لە وڵاتدا و پێشهاتەکانی ئازادیی بیرکردنەوە بووە هۆی ئەوەی پارتی مانای خۆی لەدەست بدات و زیاتر خۆبەدەستەوەدەر بێت. بۆیە وەک ئەوانی تر گەیشتووەتە کۆتایی تەمەنی و پێویستی بە کۆتاییهێنانە. پەیوەندی کورد و تورکیا؛ بەدرێژایی زیاتر لە هەزار ساڵ لەمێژوودا، تورک و کورد هەمیشە بەپێویستیان زانیوە خۆبەخشانە لە هاوپەیمانییەکدا بمێننەوە بۆ ئەوەی بوونی خۆیان بپارێزن و دژی زلهێزە هەژموونییەکان بوەستنەوە. دوو سەدەی ڕابردووی مۆدێرنیتی سەرمایەداری ئامانجی شکاندنی ئەم هاوپەیمانییە بووە. ئەو هێزانەی کە کاریگەرییان لەسەر بووە، لەگەڵ بناغە چینییەکانیان، ئەمەیان وەک بنەمایەک وەرگرتووە. ئەم پرۆسەیە بەهۆی لێکدانەوە یەکسانەکانی کۆمارەوە خێراتر بووە. ئەرکی سەرەکی ڕێکخستنەوەی ئەو پەیوەندییە مێژووییە کە ئەمڕۆ تێکچووە، بە گیانی برایەتی و یەکڕیزی، بەبێ ئەوەی بیروباوەڕەکانمان پشتگوێ بخەین. پێویستی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی حاشا هەڵنەگرە. پەکەکە درێژترین و بەرفراوانترین بزووتنەوەی یاخیگەر و توندوتیژانە لە مێژووی کۆماردا. چونکە ڕێگای سیاسەتی دیموکراسی داخرا، پارتی بەهێزتر بوو و پشتیوانی پەیدا کرد. دەوڵەتە نەتەوەیی و فیدراسیۆنە جیاکراوەکان، ئۆتۆنۆمی ئیداری و چارەسەری کولتووری کە دەرئەنجامی پێویستی ناسیۆنالیزمی توندڕەون، ناتوانن وەڵامی کۆمەڵناسی کۆمەڵگەی مێژوویی بن. ڕێزگرتن لە شوناسەکان، ئازادی بیرکردنەوە، ڕێکخستنی دیموکراسی و گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی-ئابووری و سیاسی هەموو پێکهاتەکان تەنیا بە بوونی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و فەزای سیاسی مومکین دەبێت. سەدەی دووەمی کۆمار تەنیا کاتێک دەتوانێت یەکگرتوویی و بەردەوامی هەمیشەیی هەبێت کە تاجی دیموکراسی لەسەر بێت. هیچ ڕێگەیەکی تر نییە بۆ گەڕان بەدوای سیستەمەکان و جێبەجێکردنیان جگە لە ڕێگەی دیموکراسی و ناکرێ. کۆدەنگی دیموکراتی میتۆدی بنەڕەتییە. زمانی سەردەمی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسیش بەگوێرەی ئەم واقیعە پەرەی پێبدرێت. ئەو بانگەوازەی بەڕێز دەولەت باخچەلی کردوویەتی، ئەو ئیرادەیەی جەنابی سەرۆک کۆمار نیشانیداوە و ڕێبازە ئەرێنییەکانی لایەنەکانی دیکە ئەم پرۆسەیەیان خوڵقاندووە و منیش داوای داماڵینی چەک لەم پرۆسەیەدا دەکەم و بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەم بانگەوازە لە ئەستۆ دەگرم. هەروەک چۆن هەموو کۆمەڵگا و حیزبێکی هاوچەرخ کە بوونیان بە زۆر کۆتایی پێنەهاتووە، ئێوەش خۆبەخشانە کۆنگرەی خۆتان بانگ دەکەن و بڕیار دەدەن؛ پێویستە هەموو گروپەکان چەکەکانیان دابنێن و پارتی هەڵبوەشێتەوە. سڵاوی خۆم بۆ هەموو ئەو کەسانە دەنێرم کە باوەڕیان بە پێکەوە ژیان هەیە و گوێ لە بانگەوازەکەم دەگرن. ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥ عەبدوڵڵا ئۆجالان”

  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕایدەگەیەنێت پێشوازی له‌ په‌يامى به‌ڕێز ئۆجالان و بانگه‌وازه‌كه‌ى بۆ چه‌كدانان و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ين. داواكارين په‌كه‌كه‌ پابه‌ند و گوێڕايه‌ڵى په‌يامه‌كه‌ بێت و جێبه‌جێى بكات. دەقی پەیامەکەی نێچيرڤان بارزانى:   به‌ گه‌رمى پێشوازی له‌ په‌يامى به‌ڕێز ئۆجالان و بانگه‌وازه‌كه‌ى بۆ چه‌كدانان و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ين. داواكارين په‌كه‌كه‌ پابه‌ند و گوێڕايه‌ڵى په‌يامه‌كه‌ بێت و جێبه‌جێى بكات. هيوادارين ئه‌م بانگه‌وازه‌ زه‌مينه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ به‌ديهاتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌. بێگومان سه‌رده‌مى خه‌باتى ئاشتى و مه‌ده‌نى و ديموكراسييه‌‌ و له‌و ڕێگه‌يه‌وه‌ ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتى باشتر دێنه‌ دى، نه‌ك به‌ چه‌ك و توندوتيژى.   ئێمه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان پشتيوانيى ته‌واو له‌ پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كه‌ين و هه‌رچى بكه‌وێته‌ سه‌رشانمان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌، ئاماده‌ين ڕۆڵى يارمه‌تيدان و هاريكاريى بگێڕين. هه‌روه‌ها به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاتى ئاك پارتى ده‌ڕوانين كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌ بير و بڕوا و ڕوانگه‌يه‌كى ڕوونه‌وه‌ زه‌مينه‌سازى و كاريان بۆ ئاشتى كرد.   هيوادارين قۆناغى داهاتوو بە بەشداری و هاودەنگیی لایەنەکانی دیکەش له‌ توركيا، قۆناغى سه‌ركه‌وتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى بێت و ئارامى و سه‌قامگيرى باڵ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ و ته‌واوى ناوچه‌كه‌دا بكێشێت.

شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ پەیامی ئاشتیی ئۆجەلانیان بڵاوکردەوە، ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی شارەوانیی مێردین پەیامەکەی بەزمانى کوردى خوێندەوە. ئەوەش دوای ئەوەی شاندە 7 کەسییەکە ئەمڕۆ سەردانی ئیمراڵییان کرد.  لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بانگەوازی ئاشتی، شاندەکە وێنەیەکیان کە لە ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان گرتبوو، بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکرات پارتی کرێکارانی کوردستان لە سەدەی بیستەمدا لەدایک بوو، کە توندوتیژترین سەردەمی مێژوو بوو، لە سایەی دوو جەنگی جیهانی، سۆشیالیزمی واقیعی و کەشوهەوای جەنگی سارد کە جیهان بەخۆیەوەبینی، هەروەها نکۆڵیکردن لە واقیعی کوردی و سنوردارکردنی ئازادییەکان، لەسەرووی هەموویانەوە ئازادی دەربڕین. لە رووی تیۆری و بەرنامە و ستراتیژی و تاکتیکەوە، حیزبەکە بە تووندی کاریگەر بوو بە سیستەمی سۆشیالیزمی واقیعیی سەدەی بیستەم. لەگەڵ رووخانی سۆشیالیزمی واقیعی لە نەوەدەکان بەهۆی هۆکاری نێوخۆیی و لەگەڵ پاشەکشەی سیاسەتی نکۆڵیکردن لە ناسنامە لە وڵاتدا و ئەو پێشکەوتنانەی کە لە ئازادی دەربڕیندا روویاندا، حیزبەکە گرنگیی خۆی لەدەستدا و دووچاری دووبارەبوونەوەی زێدەڕۆیانە بوو. لە ئەنجامدا، وەکو هاوتاکانی رۆڵی خۆی تەواو کرد و هەڵوەشاندنەوەی بووە پێویستییەک. بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ، تورک و کورد هەوڵیان داوە لە بەرامبەر هێزە زاڵەکاندا مانەوەی خۆیان بپارێزن و خۆڕاگر بن، هەر ئەوەش بوو وایکرد هاوپەیمانێتی لەسەر بنەمای ئارەزوومەندانە ببێتە پێویستییەکی بەردەوام بۆیان. بەڵام مۆدێرنبوونی سەرمایەداری، لە ماوەی دوو سەد ساڵی رابردوودا، ئامانجی سەرەکی خۆی کردە هەڵوەشاندنەوەی ئەم هاوپەیمانێتییە. هێزە جیاوازەکان کاریگەرییان لێکرا و بەپێی بنەماکانی چینایەتی بەم ئاراستەیەدا رۆیشتن. بە لێکدانەوە تاکلایەنەکانی کۆمار، ئەم رێڕەوە خێراتریش بوو. ئەمڕۆ، دووربارە رێکخستنەوەی ئەم پەیوەندییە مێژووییە کە زۆر ناسک بووە، بە رۆحی برایەتی، لەگەڵ رەچاوکردنی باوەڕەکانیش پێویستە. ناکرێت نکۆڵی لە پێویستیی هەبوونی کۆمەڵگەیەکی دیموکرات بکرێت. ئەگەر پەکەکە، کە درێژترین و بەرفراوانترین بزووتنەوەی یاخیبوون و توندوتیژی بوو لە مێژووی کۆماردا، توانیویەتی هێز و پشتگیری بەدەست بهێنێت، ئەوا لەبەر داخستنی دەرەچەکانی سیاسەتی دیموکراتی بووە. ئەو چارەسەرانەی لەسەر بنەمای نەتەوەپەرستیی توندڕەو بنیاتنراون، وەک دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی جیاواز، یان فیدراڵی، یان ئۆتۆنۆمی، یان چارەسەری کولتووری، پێداویستییەکانی مافە کۆمەڵایەتییە مێژووییەکانی کۆمەڵگە دابین ناکەن. رێزگرتن لە ناسنامە، ئازادیی دەربڕین، رێکخستنی دیموکراتی و بنیاتنانی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی بۆ هەر گرووپێک بەپێی بنەماکانی تایبەتی خۆی، تەنها بە بوونی کۆمەڵگەیەکی دیموکرات و بواری سیاسی دیموکراسی جێبەجێ دەبێت. سەدەی دووەمی کۆمار ناتوانێت مانەوەی هەمیشەیی و برایانە بەدەست بێنێت ئەگەر دیموکراسی بەدەستنەهێنێت.  هیچ رێگەیەکی دیکە جگە لە دیموکراسی نییە بۆ بەدەستهێنانی سیستەمی نوێ و جێبەجێکردنی و ناشبێت. رێگەی بنەڕەتی، رێککەوتنی دیموکراسیانەیە. هەروەها پێویستە زمانێک پەرە پێ بدرێت کە لە ماوەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیدا لەگەڵ واقیع بگونجێت.  لە کەشوهەوای ئێستادا، کە بە بانگەوازی بەڕێز دەوڵەت باخچەلی دروست بووە، هەروەها ئەو ئیرادەیەی کە بەڕێز سەرۆک کۆمار نیشانیداوە و هەڵوێستە ئەرێنییەکانی پارتە سیاسییەکانی دیکە بەرامبەر بەم بانگەوازە، من بانگەواز بۆ چەکدانان دەکەم و بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەم بانگەوازە دەگرمە ئەستۆ. وەک چۆن هەموو کۆمەڵگە و پارتە مۆدێرنەکان دەیکەین، کە نەتوانراوە بە هێز کۆتایی بە هەبوونیان بهێنرێت، لەسەر بەستنی کۆنگرەیەک و بڕیاردان لەسەر تێکەڵبوون لەگەڵ دەوڵەت و کۆمەڵگە رێکبکەون و پێویستە هەموو گرووپەکان دەستبەرداری چەک بن و پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە. سڵاو بۆ هەموو ئەو گرووپانە دەنێرم کە باوەڕیان بە پێکەوەژیان هەیە و بەدەم بانگەوازەکەمەوە دێن. 25ی شوباتی 2025 عەبدوڵڵا ئۆجەلان

هاوڵاتى بڕیارە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو وەزارەتى دارایی حکومەتى فیدراڵ، شایستە داراییەکان بۆ مووچەى مانگى دووى مووچەخۆرانى هەرێم بنێرێت ئەمەش بەوتەى سەرچاوەیەکى وەزارەتى دارایی، پاش ئەوەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لیستى مووچەى مانگى شوباتى بە (سیستمى پەیڕۆڵ) ڕەوانەى بەغداد کردوە لەئەمڕۆوە وردبینى تێدادەکرێت. سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیاند: ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەستیپێكردووە و تاوەكوو ڕۆژی یەكشەممە كۆتایی دێت و چاوەڕوان دەكرێت لەدوای تەواوبوونی وردبینیكردنی لیستی مووچە، ڕاستەوخۆ پارەی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵ لەلایەن بەغداوە خەرج بكرێت. هاوکات ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى خستوەتەڕوو، لەگەڵ لیستى مووچەى مانگى شوبات، لیژنە تەکنیکییەکە ناوى ئەوانەى مووچەکانیان بەبانکى کراون و ئەوانەشى کە هێشتا مووچەکانیان بە بانکى نەکراون و وردەکارى تەواو لە راپۆرتێکدا رادەستى دارایى عێراق کرا.  هاوکات، ئەوەشى روونکردەوە، پاش وردبینیی ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو وەزارەتى دارایى عێراق تەرخانى دارایى بۆ مووچەى مانگى شوباتى 2025 رەوانەى هەرێمى کوردستان دەکات، کە بڕەکەى زیاتر لە 950 ملیار دینارە. پرسی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڕاوەتەوە و ڕێککەوتن کراوە، ڕێککەوتنەکە بۆ کۆی مانگەکانی ئەمساڵە، بەڵام بەهۆی خانەنشینبوونی ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەر و چەند داواکارییەکی نوێی وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی لیستی مووچەی مانگی شوبات دواکەوت.

هاوڵاتى فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، داوای لە ئیدارەی نوێی سووریا کرد ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن بۆ راگرتنی هێرشەکان لەسەر رۆژئاوای کوردستان، هاوکات داواش دەکات کار بکرێت بۆ بەدیهێنانى ئاگربەستێکی هەمەلایەنە لە هەموو سوریا. ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە پەراوێزی “کۆڕبەندی سووریا بۆ دیالۆگی نیشتمانی بەرەو سوریایەکی فرەیی و دیموکراسی” لە شاری رەقەلەلایەن “ناوەندی “رۆژئاڤا بۆ لێکۆڵینەوە” و بە بەشداریی کەسایەتییە سیاسییەکانی سووریا لە ناوچە جیاوازەکانەوە رێکخرابوو. لەگرتەڤیدیۆییەکى تۆمارکراودا، مەزڵوم عەبدى، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات قسەى بۆ ئامادەبوان کردو وتى: ئێمە پابەندین بە پێویستی بەردەوامی دانوستانەکان لەگەڵ دیمەشق و یەکێک لە کارە لەپێشینەکانمان وەستاندنی هێرشەکانی تورکیایە. هەروەها جەختی لە پاراستنی نەگۆڕە نیشتمانییەکانی پەیوەست بە یەکڕیزی خاکی سوریا و یەکڕیزیی دامودەزگا مەدەنی و سەربازییەکانی دەوڵەت لە چوارچێوەی سیستەمێکی لامەرکەزیدا کردەوە. فەرماندەى هەسەدە بە پێویستی ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان کردەوە،  لە لایەن گروپە بەکرێگیراوەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، هەروەها  داوای لە دەسەڵاتدارانی دیمەشق کرد ئەرکەکانی خۆیان لەو چوارچێوەیەدا جێبەجێ بکەن. لە کۆتاییدا مەزلوم عەبدی داوای لە سەرجەم نوێنەرانی پێکهاتەکانی ناوچەکە کرد، ڕۆشنبیران، پیاوانی ئایینی، ژنان و گەنجان، بەشداری لە دیالۆگێکی ناوخۆییدا بکەن بۆ گەیشتن بە دیدێکی هاوبەش بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی لە سەرتاسەری سوریادا. کۆڕبەندەکە کە نزیکەی 300 کەسایەتی لە سیاسەتمەداران و چالاکوانانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی لەخۆگرتووە و بڕیارە ئەمڕۆ کۆتایی بە کارەکانی بهێنێت.

هاوڵاتى شاندی ئیمرالی کە لە ٧ کەسیی دەم پارتی پێکهاتوون بۆ سێهەمین دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان بەرەو زیندانی دوورگەی ئیمرالی بەڕێکەوتن. وەزارەتی دادی تورکیا دوینێ ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکەی دەم پارتی دەربڕی، تاکوو بۆ جاری سێیەم ئەمرۆ پێنج شەممە  شاندی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان بکات. جیاواز لە دووجاری پێشوو، ئەمجارە جگە لە سڕی سورەییا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، ئەحمەد تورک یش وەک ئەندامی سێیەمی شاندەکە سەردانی ئۆجەلان دەکات. بڕیارە هەر ئەمرۆ، دواى سەردانى شاندی ئیمرایی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە کاتژمێر ٥ى پاشنیوەڕۆ لە ئیستەنبوڵ کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ئەنجامبدەن و  بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان ئاشکرا بکەن. بەپێی ئەو هەواڵەی لە میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاو کراوەتەوە، ڕاگەیاندراوەکەى شاندەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ و لەسەر شاشەی گەورەوە ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت، بۆ ڕاگەیاندراوە مێژووییەکە، لە ئامەد و وان شاشەی گەورە دادەنرێت. ئامادەکارى کراوە لەشارى ئامەد لە گۆڕەپانی شێخ سەعید لە شاشەیەکی گەورەدا ڕاگەیاندراوەکەى شاندەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ پەخش بکرێت. چاوەڕێ دەکرێت، لە شارەکانی دەوروبەرەوە هەزاران کەس روبکەنە ئەوشارە، هاوکات لەشارى وانیش شاشەیەکی گەورە لە گۆڕەپانی شارەکە دادەنرێت. دەم پارتی، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بانگەوازیان بۆ هاوڵاتیان کردووە، سبەی کاتژمێر چوار لە گۆڕەپانەکانی ئامەد و وان بن. پێشتر ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند: داواکارییان پێشکەشی وەزارەتی دادی تورکیا کردووە بۆ ئەوەی شاندی ئیمڕاڵی بۆ جاری سێیەم سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکات. پێشکەشکردنی ئەم داواکارییەی دەم پارتی دوای ئەوە دێت، لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان شاندێکی دەم پارتی سەردانێکی سێ رۆژەی بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. هاوسەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی ئەوەش دەخاتەڕوو لە سەردانەکەى ئیمرالیدا بە تایبەت زانیاری لەسەر سەردانەکانی باشووری کوردستان و ئەو گفتوگۆیانەی کراون بە  ئۆجەلان ڕادەگەیەنرێت.

  وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی قوڵی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە بەردەوامی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا دەربڕی. لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا لە نیویۆرک، ستیفان دوجاریک لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا لە نیویۆرک ڕایگەیاند، "ئێمە بە قووڵی نیگەرانین لە بەردەوامی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا، هەروەها پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی جیابوونەوە لە ساڵی 1974". هەروەها جەختیکردەوە لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە هەموو پابەندبوونەکان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە. ستیفان دوجاریک ئەوەشى زیادکرد: هەر جارێک ئەم لێدانانە و پێشێلکارییەکانی دیکە لە لایەن کەسانی دیکەوە بۆ یەکپارچەیی خاکی سووریا دەبینین، مەترسی دووبارەبوونەوەی دوژمنایەتی و زیادبوونی توندوتیژی و ناسەقامگیریی ناوچەکە زیاتر دەکات. وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان  بەرگری لە ئاسایشی گەلی سوریا و یەکگرتوویی و سەروەری خاکی سوریا دەکەین و ئەمانەش پەیامگەلێکن کە لەلایەن پێدەرسن نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەوانی دیکەوە گەیاندووە.  وتیشى: پێویستە ڕێز لە هەموو پابەندبوونەکان بگیرێت کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان. دوێنێ چوارشەممە، ناوچە سەربازییەکانی باشووری سووریا لەلایەن  فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە بۆردومانکرا، لە درێژەی هێرشە دووبارەکان، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، بۆ سەر خاکی سوریا، لەوانە داگیرکردنی ناوچەی پاراستن و کۆنترۆڵکردنی لوتکەی چیای هرمون، دەستدرێژیی هێزەکانی داگیرکەری ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگای قونەیترە، و بۆردومانی سەدان شوێنی سەربازی، لەگەڵ سوپای سوریا لە تێکدانی ژێرخانی سوپای سوریا.

  بڕیارە سبەینێ، دواى سەردانى شاندی ئیمرایی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە کاتژمێر ٥ى پاشنیوەڕۆ لە ئیستەنبوڵ کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ئەنجامبدەن و  بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان ئاشکرا بکەن. بەپێی ئەو هەواڵەی لە میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاو کراوەتەوە، ڕاگەیاندراوەکەى شاندەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ و لەسەر شاشەی گەورەوە ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت، بۆ ڕاگەیاندراوە مێژووییەکە، لە ئامەد و وان شاشەی گەورە دادەنرێت. ئامادەکارى کراوە لەشارى ئامەد لە گۆڕەپانی شێخ سەعید لە شاشەیەکی گەورەدا ڕاگەیاندراوەکەى شاندەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ پەخش بکرێت. چاوەڕێ دەکرێت، لە شارەکانی دەوروبەرەوە هەزاران کەس روبکەنە ئەوشارە، هاوکات لەشارى وانیش شاشەیەکی گەورە لە گۆڕەپانی شارەکە دادەنرێت. دەم پارتی، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بانگەوازیان بۆ هاوڵاتیان کردووە، سبەی کاتژمێر چوار لە گۆڕەپانەکانی ئامەد و وان بن. وەزارەتی دادی تورکیا ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکەی دەم پارتی دەربڕی، تاکوو بۆ جاری سێیەم سبەینێ پێنج شەممە شاندی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان بکات. بەپێی ئەو هەواڵەی لە میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاو کراوەتەوە جیاواز لە دووجاری پێشوو، ئەمجارە جگە لە سڕی سورەییا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، ئەحمەد تورک یش وەک ئەندامی سێیەمی شاندەکە سەردانی ئۆجەلان دەکات.

هاوڵاتى ناوەندى ڕاگەیاندنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات، ئاشکرایدەکات بەهۆى هێرشێکى فرۆکە جەنگیەکانى تورکیاى داگیرکارەوە، ١٢ کەسى سەربازى و مەدەنى شەهید بوون لە  بیابانی "روەیشد"، لە ناوچەی "ئەلشەدادی"، باشووری ئەلحەسەکە. ئێوارەى ئەمرۆ چوارشەممە، هەسەدە ئەو ڕاگەیەندراوەى بڵاوکردوەتەوەو تیایدا ئەوە دەخاتەڕوو، لە دەستدرێژییەکی نوێی تورکیا، چەند فڕۆکەیەکى جەنگیی داگیرکەری تورکیا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کاتژمێر سێى ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر چەند ناوچەیەک لە بیابانی "ئەلروەیشد"، لە ناوچەی "ئەلشەدادی"، باشووری ئەلحەسەکە. بەپێى ڕاگەیەندراوەکە، هێزی ئاسمانی داگیرکەر خاڵێکی سەربازی هێزەکانی هەسەدەى کردوەتە ئامانج، جگە لە ماڵی نیشتەجێبوونی کرێکارانی مەدەنی، هەروەها ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کە شوانەکانی هەڵگرتبوو لەسەر ڕێگای ئەلخەرەفی کە دێرەزوور و ئەلحەسەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە کردە ئامانج، لەوێ زیاتر لە ١٦ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکە ئەنجامداوە. هەروەها دەشڵێن: لە ئەنجامی ئەو دەستدرێژییە خیانەتکارانەدا؛ چوار شەڕڤانمان و شەش کرێکاری مەدەنی و دوو شوان شەهید بوون. هەسەدە ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەری تورکیا ماڵێکی لە گوندی "ساکیرۆ" لە باشووری ڕۆژئاوای لادێی شاری "سولوک" کردە ئامانج و زیانی ماددی بە ماڵی ئەو هاووڵاتییە مەدەنییە گەیاندووە کە بە ئامانج گیراوە. ئەم هێرشە ترسنۆکانە ئاماژەن بۆ عەقڵیەتی دڕندە و فراوانخوازانەی داگیرکەری تورکیا و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بەم هێرشە ئاشکرایە بۆ سەر خاکی سوریا دەرببڕن.

  نوێترین دیمەنى چالاکى خۆى لە چیای کورەژارۆ لە شارۆچکەی شیلادزێ بڵاوکرایەوە،  کە ٢٠ى ئەم مانگە ئەو ئۆپراسیۆنەى ئەنجامداوە. دیمەنە ڤیدیۆییەکە نزیکەی ٢ خولەکە و ڕایگەیاند لە ئایندەدا دیمەنی زیاتر هەمان چالاکى بەدرێژتر بڵاودەکەنەوە، ئەو ساتانە دەردەکەوێت کە چۆن گەریلا لە هەلومەرجی دژوارو شاردو بەفردا  بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکە هەنگاودەنێن، هەروەها ساتەکانی ئەنجامدانی چالاکییەکە دەبینرێت. بەپێى ڕاگەیەندراوێکى پێشترى ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ٢٢ ی شوبات بڵاویکردەوە هێزەکان پاراستنی گەل-هەپەگە، ئاماری چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی دژی سوپای داگیرکەری تورک و هێرشەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەیدا هەپەگە ئاماژەی بەوەکرد، لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکدا لە ئاسمان و زەوییەوە، هێزەکانی گەریلامان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕوادا وەکو وەڵام، لە ٢٠ـی شوبات ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕانەییان لە زاپ ئەنجامدا، ئەم چالاکییە بۆ بەبیر هێننەوەی شەهیدانی کۆتا ئپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانەیە، کە بە ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی سەرکەوتنێکی گەورە ئەنجامدرا. ئەنجامی ئەم ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییە لە گەلی تورکیا و ڕای گشتی شاردراوەتەوە، سوپای تورکیا ئاشکرای نەکردووە و کوژراو و بریندارەکانی خۆی شاردۆتەوە، وەزارەتی بەرگری نیشتمانی دەوڵەتی تورک دوێنێ ڕایگەیاند؛ تۆڵەی سەربازەکانی کردوەتەوە و ١٧ گەریلا شەهید بوون، بەڵام شتی وا بوونی نییە و ئەمە درۆیەکی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ خەڵکی تورکیادا کراوە. بۆ بینى گرتە ڤیدیۆییەکە کلیک بکە. https://t.me/hawlatinews/22912

  وەزارەتی دادی تورکیا ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکەی دەم پارتی دەربڕی، تاکوو بۆ جاری سێیەم سبەینێ شاندی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان بکات. بەپێی ئەو هەواڵەی لە میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاو کراوەتەوە جیاواز لە دووجاری پێشوو، ئەمجارە جگە لە سڕی سورەییا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، ئەحمەد تورک یش وەک ئەندامی سێیەمی شاندەکە سەردانی ئۆجەلان دەکات. سەرنجیش خراوەتە سەر ئەوەی چاوەڕێ دەکرێت سبەینێ شاندەکە سەردانی ئۆجەلان بکات لە زیندانی دورگەی ئیمڕاڵی.  بەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ (26ـی شوباتی 2025) ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند: داواکارییان پێشکەشی وەزارەتی دادی تورکیا کردووە بۆ ئەوەی شاندی ئیمڕاڵی بۆ جاری سێیەم سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکات. پێشکەشکردنی ئەم داواکارییەی دەم پارتی دوای ئەوە دێت، لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان شاندێکی دەم پارتی سەردانێکی سێ رۆژەی بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. هاوسەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی ئەوەش دەخاتەڕوو لە سەردانەکەى ئیمرالیدا بە تایبەت زانیاری لەسەر سەردانەکانی باشووری کوردستان و ئەو گفتوگۆیانەی کراون بە  ئۆجەلان ڕادەگەیەنرێت. لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا، گوڵستان کلچ کۆچیگیت وتیشى: دوای چاوپێکەوتنەکە کاتی ڕاگەیاندنی بانگەوازە مێژوویەکی بەڕێز ئۆجالان دیاری دەکرێت، کە لە چارەسەری پرسی کورددا دەبێتە قۆناغی سەردەمێکی نوێ.  ئەو جەخت لەسەر ئەوەکردەوە دڵنیاین بانگەوازەکە مێژووی دەبێت ئەو کردە و ڕێگرییانەی گورز لەم زەمینە هاوپەیمانی و هاوبەشەیی تورک و کورد دەدەن و ئاستەنگی بۆ درووستەکەن، دەبێت لە لایەنی سیاسی و کۆمەڵگەوە شەرمەزار بکرێن." گوڵستان کلچ کۆچیگیت ئەوەشى روونکردەوە،  دوای ئەوەی بانگەوازییە مێژوویەکە دەدرێت، بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی پەڕلەمان و وتی: دوای ئەوەی ئەم بانگەوازییە مێژووییە دەدرێت، بانگەوازی لە پەڕلەمان دەکەین بە بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت، بکەوێتە ژێرباری بەرپرسیارێتی خۆی و گۆڕین و هەموواری یاسایی بۆ جێبەجێکردنی پێویستییەکانی بانگەوازییەکە بکات و دەستبەجێ هەنگاوبگرێتەبەر." شاندەکە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا لە هەرێمی کوردستانن. رۆژانی 16 و 17ـی ئەم مانگە لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. رۆژی سێشەممە، 18ـی شوباتی 2025، لە شاری سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.     شاندەکە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا لە هەرێمی کوردستانن. رۆژانی 16 و 17ـی ئەم مانگە لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.  شاندی دەم پارتی رۆژی 28ـی کانوونی یەکەمی 2024 سەردانی ئیمراڵی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبووەوە. رۆژی دواتر شاندەکە پەیامێکی لەسەر زاری ئۆجەلان بڵاوکردەوە، تێیدا جەختی لە بەهێزکردنی برایەتیی کورد و تورک کردەوە. شاندی دەم پارتی بۆ جاری دووەم لە 22-01-2025 سەردانی ئیمراڵیی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە؛ دواتر پەیامێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، "کارەکانی بەڕێز ئۆجەلان لەبارەی پرۆسەکە بەردەوام دەبێت. دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، پەیام بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە."

  پزیشکانی نیشتەجێی خولاو-پلە بەند و پزیشکانی گەنجی دامەزراو ڕایانگەیاند، دەبێت هەوڵەکان لەلایەن وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێم چڕ بکرێتەوە بۆ دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی ٢٠٢٤ چونکە پلە بەندی پزیشکی نیشتەجێی خولاوە پەیوەستە بەو دامەزراندنەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، پزیشکانی نیشتەجێی خولاوە لە بەردەم نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی بە گردبوونەوەیەک پشگیریی خۆیان بۆ خوێندکارانی دەرچووی بەشە پزیشکییەکان کە تا ئێستا دانەمەزراون دەربڕی و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجام دا. لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، دارۆ هادی، نوێنەری پزیشکانی نیشتەجێی خولاو وتی: پزیشکانی خولاو-پلەبەند و پزیشکانی گەنجی دامەزراو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمرۆ کۆبووینەتەوە بۆ گەیاندنی دەنگمان بە حکومەتی ناوەندی عێراق و حکومەتی هەرێم و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی ساڵی ٢٠٢٤. ئەو وتیشی: دواکەوتنی دامەزراندنی پزیشکانی نوێ کاریگەری لەسەر سەرجەم سێکتەرەکانی تەندرووستی لە تەواوی دەزگا تەندرووستییەکانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم پارێزگاکان دەبێت. لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا جەختى لەسەر ئەوەکردەوە لە ئێستادا بۆ هەر ڕۆژێک دواکەوتنی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی ساڵی ٢٠٢٤ ئەوا کۆمەڵێک پزیشکی تر بە ناونیشانی خولاو، پلەبەند، دێرین سیستەمی پلەبەندیان دوادەکەوێت. هەروەها وتیشى: ئەمەش بووەتە جێگای نیگەرانی ئێمە و تێکچوونی سیستەمی پلەبەندیمان کە ڕۆژانێک هەوڵ و ماندووبونمان چەشتووە بۆیە وەک پزیشکانی گەنجی دامەزراو دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی دەرچووانی ئەمساڵی کۆلێژی پزیشکی و داواکارین بە زووترین کات وەڵامێکی دڵخۆشکەر وەرگرین. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، هەوڵەکان لەلایەن وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێم چر بکرێتەوە بۆ دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی ٢٠٢٤ چونکە پلەبەندی پزیشکی پەیوەستە بەو دامەزراندنەوە، چیتر مەترسی لەسەر تێکچوونی سیستەمی پلەبەندیمان نەبێت ئەمساڵ و ساڵانی داهاتوویش، لە ئەگەری دواکەوتنی زیاتری دانەمەزراندنی دەرچووانی ئەمساڵی کۆلێژی پزیشکی، سەرجەم پزیشکانی گەنجی دامەزراو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی ترمان دەبێت.

  فڕاکسیۆنى یەکگرتوو لە بەغدا لەبارەى موچە و تەوتینەوە کۆنفراسێکى رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و ڕایگەیاند، بەغدا مانگانە ترلیۆنێک دینار دەنێرێت بەڵام هەرێم بەردەوام کێشە بۆ موچە دروست دەکات. موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند ناوچەكە لە گۆڕانكاریدایە، كەی كاتی ئەوەیە دەسەڵاتدارانی هەرێم خەڵك بە موچەوە خەریك بكەن،  تاكەی حكومەت ناتوانێت كێشەیەكی وا سادە چارەسەربكات، كە یاسای بودجەو دادگا فیدراڵی كێشەكەی چارەسەر كردووە. ئەو پەرلەمانتارەى عێراق ئەوەشى خستەڕوو، حكومەتی هەرێم (10) وەفدی ئەنارد بۆ بەغداد، تائەوان نەچونە دادگای فیدراڵی دوو سەد سێ‌ سەد ملیار دیناری پێنەدەدان، ئێستا ئامادەیە مانگانە یەك تریلیۆن دینار بنێرێت، بۆچی رێوشێنەكان جێبەجێناكەن و پاساوی دروستبونی كێشە دەدەن بە حكومەتی فیدراڵی. هەروەها ئاماژە بەوەدەکات كاتێكیش خەڵك ناڕەزایی دەربڕێت لە دێگەڵە بە گازی فرمێسك رێژو، لە سلێمانیش چالاكەوانان و فەرمانبەران و میدیاكاران داركاری دەكرێن. موسەنا ئەمین لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا دەشڵێت: یەكێتی تەوتینی كردبوو بە ئاڵا لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، بابچن ئێستا بەڵێنەكانیان بەرنە سەر، یەكێتی هەركاتێك داواكارییە كەسی و حزبییەكانی جێبەجێبووبێت كێشەی خەڵك مەسەلەیەك نیە بەلایەوە. سەبارەت بەمووچەى مانگى دوو، وتى: بۆ موچەی مانگی دوو هێشتا كات ماوەو دەبوو ئێستا بهاتایە، فشار دەخەینە سەر هەردوو حكومەت بۆ ئەوەی كێشە بۆ موچەی خەڵك دروست نەكەن، موچەی مانگی دوو بەمزوانە دابەشنەكرێت، ئەگەر بەغداد هەڵەیەكی هەبێت حكومەتی هەرێم سەد هەڵەی هەیە. ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەش ئاشکرا دەکات حكومەتی هەرێم دووجار كەیسی موچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیای سیاسی دۆڕاندووە، دەڵێت: جارێك داوای (17%) بودجەی عێراقی كرد وتیان ئێمە خۆمان قەرەبوی كەسوكاری شەهیدو زیندانی سیاسی دەكەینەوە، نەشی كردەوە، تائێستا زیاتر لە (5بۆ6) وەجبە زیندانی سیاسی هەن ناسنامەیان بۆ كردون و هیچ پارەیەكیان بۆ خەرجنەكردوون. هەروەها ئەوەشى وت :ئەوانەی بۆشیان كراوە، نیوە كەمتری ئەوەیان پێدەدرێت كە لە عێراق بۆیان كراوە، بۆ ماوەی (10) ساڵ و ئەوەشیان بڕیوە، زیاتر لە (10) چین و توێژی جیاواز موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی وەردەگرێت لە عێراق، كە ملیۆنەها كەسن، لە هەرێمی كوردستان تەنها كەمئەندام موچە وەردەگرێت كە (150) هەزار دینارە.

  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە هادی عامری، ئه‌مینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کردوە،  باسیان لە دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و ڕەوشی گشتیی وڵات و پرسە هاوبەشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان کردووە. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025، لە دیدارەکەی نێوانیان، باسیان لە دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و ڕەوشی گشتیی وڵات کرد، هەروەها پرسە هاوبەشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانیان بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی نیشتمانی دەستەبەر بکات، خسته‌ به‌ر باس. ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی دیالۆگ و لێکگەیشتن لەنێوان هەموو لایەنە عێراقییەکاندا و کاری هاوبەش بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی وڵات و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە ڕۆحی هاوکاری و هاوبەشیی نیشتمانی کردەوە. هەروەها هەردوولا باسیان لە دۆخی وڵات و گرنگیی پارێزگاریکردن لە یەکڕیزیی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ناوچه‌یی و نێودەوڵەتییەکان کرد. نێچیرڤان بارزانی گرنگیدانی هەرێمی کوردستانی بۆ بەردەوامیی هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ هەموو هێزە نیشتمانییەکان لە عێراق دووپات کردەوە، هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی پشتگیریکردنی هەوڵەکانی حکوومەتی فیدراڵ کرد لە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزکردنی هاوبەشیی نیشتمانی کە لە بەرژەوەندیی ته‌واوی وڵاتدایه‌.

هاوڵاتى وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێککەوتووە ئەو وڵاتە لەڕووی وزەوە سەربەخۆ بێت و هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش لەڕێگەی ‌هێڵی بۆری عێراق  و تورکیاوە بەخێرایی دەستپێبکاتەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وردەکاری نوێی سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردبووی راگەیاند. تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا وتی: رۆبیۆ لەگەڵ سودانی کۆمەڵێک بابەتی تاوتوێ کردووە، لەوانە، کاریگەری ئێران لە ناوچەکە، پێویستی سەربەخۆیی عێراق لە بواری وزەو وەبەرهێنانە بازرگانییەکانی ئەمریکا. ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر پێویستی سەربەخۆیی عێراق لەبواری وزەو دەستپێکردنەوەی کارپێکردنی هێڵی بۆری عێراق-تورکیا بەخێرایی و، پابەندبون بە مەرجەکانی گرێبەستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە لە عێراق کاردەکەن بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی زیاتر. وەزیری دەرەوە جەختیکردەوە کە گرنگە سووریا نەبێتە پێگەیەک بۆ تیرۆر و هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانی، لەم بوارەشدا سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە جەختیان لە بەردەوامی ڕاوێژ لەبارەی دۆسییەکانی ناوچەکە و بەهێزکردنی هاوبەشی ئەمنی لەنێوان  عێراق و ئەمریکا کردەوە. بەیاننامەكەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە كاتێكدایە، پێشتر نوسینگەی راگەیاندنی سودانی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفونییەی رۆبیۆو سودانی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند،  گفتوگۆ لە بوارەكانی هەماهەنگی نێوان عێراق و ئیدارەی نوێی ئەمریكاو چوارچێوەی هاوكاری كراوە، لەسەر بنەمای رێككەوتنە دوو قۆڵیەكان.  هاوكات ئەو پێشكەوتنانە خراوەتەڕوو كە لە كاری هاوبەش لە بوارە جیاوازەكان بە ئەنجام گەیشتووە، رێككەوتون لەسەر چڕكردنەوەی پەیوەندیەكان و قۆڵكردنەوەی هاریكاری نێوانیان، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بە هیچ كام لەو زانیارییانە بكات كە لە بەیاننامەكەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا هاتووە. ئەمریکا بڕیاریداوە سزای توند بەسەر ئێراندا بسەپێنێت و هەناردەی نەوتەکەی بۆ سفر بەرمیل دابەزێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت عێراق بە خێرایی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ قەرەبووکردنەوەی نەوتی ئێران دەستپێبکاتەوە، تا ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا بکات.