ــ لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی سەرکەوتوودا پێنجشەممه‌ى رابردوو ئەنجامدراوه. ــ لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر چه‌ند چەک و بەڵگەنامەیه‌كدا گیراوە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکه‌وه، توانیویانه حه‌وت بەکرێگیراوی داعش لە ڕۆژهەڵاتی شاری دێرەزوور دەستگیربكه‌ن. ئەمڕۆ شه‌ممه ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستگیركردنى ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ى ئاشكراكردووه. تەواوی بەشی رۆژئاوا و حەوت گوندی رۆژهەڵاتی دێره‌زوور لە ژێر کۆنترۆڵی حكومه‌تى كاتى سوریادایه، بەشی رۆژهەڵاتیش لە ژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدایەو هێزەکانی ئەمریکای لێ جێگیرن. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندووه، هێزەکانیان بە هاوکاریی دەزگای ئاسایشی گشتی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیان حەوت ئەندامی شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور دەستگیر بکەن، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی سەرکەوتوودا کە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممه‌ى رابردوو ئەنجامدراوه. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئاماژەیان بەوەدا لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر چه‌ند چەک و بەڵگەنامەیه‌كدا گیراوە کە لەبەردەستیاندا بووە، هەروەها ڕەوانەی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کراون بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییە پێویستەکان پێش ئەوەی بخرێنە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری. ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانه بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی تیرۆر‌و پاککردنەوەی ناوچەکە لە هەڕەشە ئەمنییەکان بووە. پارێزگای دێرەزوور، زۆرینە عەرەبە، دەکەوێتە سەر سنووری عێراق، بە سەرچاوەی سرووشتی دەوڵەمەندە و رووباری فورات دەیکات بە دوو بەشەوە.
ــ ئێستا پرۆسەی جێبەجێکردنی ناڕوونە ــ لە 25ـى ئادارى 2023ـەوە هەناردەى نەوتى هەرێم راگیراوە ئەندامێکی لیژنەی نەوت، گاز‌و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەردوولا لەسەر دۆسیەی نەوت رێککەوتوون، بەڵام پرۆسەی جێبەجێکردنەکەی ناڕوونە. عەلی مەشکوور، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند: حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر دۆسیەی نەوت رێککەوتوون، بەڵام تاوەکو ئێستا پرۆسەی جێبەجێکردنی ناڕوونە و نازانرێت چۆنە. بە بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، لە 25ـى ئادارى 2023ـەوە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا راگیراوە.
ــ 1340 حاڵه‌ت نەگەیشتوونەتە چارەسەرو بە تەڵاق و جیابوونەوە کۆتایی هاتووە ــ توانراوە لە کوردستان 522 پرۆسەی سوڵح و ئاشتەوایی ئەنجام بدرێت ــ 922 سیمینار‌و خول و وانەی زانستی و شەرعی سازكراوه یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین كار‌و چالاکیەکانی له‌ساڵی 2024 بڵاوكرده‌وه، به‌پێى ئاماره‌كان، بەراورد بە ساڵی 2023، کێشەی خێزانی لە ساڵی 2024 زیادیان کردووە، بەڵام جیابوونەوە کەم بووەتەوە. بە پێی زانیاری و ئاماری لێژنەکانی فەتوا لە هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو کێشانەی روویان کردۆتە لقەکانی یەکێتی زانایان لە ساڵی 2024 بەتایبەت بە بواری کێشەی خێزانی بریتی بووە لە (3461) حاڵەت و لە نێویاندا ئەوانەی نەگەیشتوونەتە چارەسەرو بە تەڵاق و جیابوونەوە کۆتایی هاتووە بریتی بوونە لە (1340) حاڵەت. هەر بەپێی ئامارەکە سەرەڕای دەرکردنی (14) فەتوای فەرمی؛ ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان و لێژنەکانی فەتوای سەر بە لقەکان (5921) پرسیاری شەرعی هاوڵاتیانی وڵام داوەتەوەو (1078) کێشەی میرات و زەوی و زار‌و (1168) کێشەی مامەڵەو بازرگانی و کرین و فرۆشتنی چارەسەر کردووە. هەروەها توانراوە لە کوردستان (522) پرۆسەی سوڵح و ئاشتەوایی ئەنجام بدرێت، کە بەشێکیان کۆمەڵایەتی و خێزانی و بەشێکیان پەیوەست بوون بە کێشەی مامەڵەو میرات و زەوی و زار‌و تەنانەت کێشەی خوێنداریش بووە. لە لایەکی تریشەوە یەکێتی زانایان لەماوەی یەک ساڵ توانیویەتی (922) سیمینار‌و خول و وانەی زانستی و شەرعی ساز بکات و، بەشداری (37) کۆنفرانسی زانستی و پیشەیی لەسەر ئاستی ناوخۆ‌و دەرەوە بێت، لەگەڵ ئەوەش (98) توێژینەوەو بابەتی زانستی و رۆشنبیری بڵاوکردۆتەوەو، (81) پەیام و پۆستەری سۆشیال میدیایی وەک دەربڕینی هەڵوێست و دیدگای یەکێتی زانایان هەبووە، سێ بەرهەمی چاپکراویشی کەوتۆتە بەردیدی خوێنەران. هەر بە پێی ئاماری سألی رابردوو، توانراوە (754) پرۆسەی کۆمەکی و هاوکاریکردن ئەنجام بدرێت، لەگەڵ ئەوەش توانراوە گرفت و کێشەو خواستی (741) مامۆستای ئایینی چارەسەر بکرێت.
عالیە نسەیف ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: حکومەتی عێراق نزیکەی ٥٠ ملیار دیناری لە تێوەگلاوانی دزی سەدە وەرگرتووەتەوە. دەشڵێت پرۆسەکانی ریشەکێش کردنی گەندەڵی ئەوانەش دەگرێتەوە کە دۆسیەی مڵک و ماڵیان ساختەکردووە. ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاشیگەیاند: زۆرینەی وەزارەت و پارێزگاکان لیژنەی تایبەتیان پێکهێناوە بۆ بەرگرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی.
ــ داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن كه لێپرسینه‌وه له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان بكات ــ داوا له‌په‌رله‌مانتارانى كوتله عه‌ره‌بیه‌كان ده‌كه‌ن، پشتیوانیان بن ـ بڕوایان به‌هیچ په‌رله‌مانتارێكی كورد نه‌ماوه‌و ناتوانن، بوێرانه به‌رگری له موچه‌ی دزراویان بكه‌ن ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی ڕایگه‌ده‌یه‌نن، داوا له‌په‌رله‌مانتارانى كوتله عه‌ره‌بیه‌كان ده‌كه‌ن، پشتیوانیان بن و فشار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌كانیان ته‌وتین بكرێت و نه‌درێته ده‌ست حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مرۆ شه‌ممه ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی نارازیی به‌یاننامه‌یه‌كیان بۆ رایگشتى خوێنده‌وه‌و تیایدا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو، بڕوایان به‌هیچ په‌رله‌مانتارێكی كورد نه‌ماوه‌و ناتوانن، بوێرانه به‌رگری له موچه‌ی دزراویان بكه‌ن. ده‌سته‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران داوا له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانی حقوق، سادقون، بابلیۆن، ده‌وڵه‌تی یاسا، ڕه‌وتی حیكمه و سه‌ربه‌خۆكان د. یوسف كیلابی و مسته‌فا سه‌نه‌د ده‌كه‌ن فشار بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌وتینی موچه پاڵپشت به بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق. له‌به‌شێكى دیكه‌ى به‌یاننامه‌كه‌ى ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم كه‌وتوه‌ته هه‌ڵه‌ی ڕون و چه‌واشه‌كاری ڕای گشتی، خۆیان ده‌ڵێن شایسته‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بریتییه له 11 ترلیۆن و 576 ملیار دینار، هه‌ر خۆیان ده‌ڵێن، حكومه‌تی عێراق 10 ترلیۆن و 752 ملیار دیناری بۆ تێكڕای ساڵه‌كه، ئه‌گه‌ر ئه‌و 442 ملیار دیناره‌ی كه هێشتا نه‌گه‌یشتوه‌ته هه‌ژمار بكرێت، كه‌واتا به‌غدا زیاتر له 11 ترلیۆن و 200 ملیار دیناری ناردوه له 2024دا. ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، ده‌سه‌ڵاتداران و بانكه‌كانی هه‌رێم جیگه‌ی متمانه‌ى ئه‌وان نین و نابن، ده‌ڵێن "له‌ئێستادا تاكه چاره‌سه‌ر ده‌رهێنانی ده‌ستی به‌رپرسانی هه‌رێمه له موچه‌ی خه‌ڵك و ته‌وتینكردنی موچه له‌سه‌ر هه‌ردو بانكی ڕه‌شید و ڕافیده‌ین. هاوكات داواش له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن كه لێپرسینه‌وه له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان بكات، ده‌ڵێن :هه‌ڵه‌كانی ساڵی ڕابردو دوباره نه‌كه‌نه‌وه و لێپرسینه‌وه له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت ده‌رباره‌ی موچه‌ی مانگی 12ی ساڵی ڕابردو".
ــ سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەستپێبكات ــ پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەستپێبكات، بەڵام ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 4.1.2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەورو پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزم دەبنەوە. بەڵام سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پێشبینی بارینی نمەباران دەکرێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا، ئەگەری بارینی بەفرێکی کەمیش هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو به‌مجۆره‌یه : هەولێر: 13 پلەى سیلیزى سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى دهۆک: 14 پلەى سیلیزى کەرکوک: 14 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى سۆران: 11 پلەى سیلیزى گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى
ــ لەگەڵ دەیمرتاش گفتوگۆ لەبارەی نامە حەوت خاڵییەكەی ئۆجەلان دەكەن ــ شانده‌ى ده‌م پارتى سەردانی پارتەكانی ناو پەرلەمانی توركیا بكەن ــ لەگەڵ پارتی ئاییندە و ئاکەپە و پارتی سەعادەت كۆده‌بنه‌وه ئەو شاندەی دەم پارتی لە كۆتای ساڵی ڕابردوو سەردانی ئیمراڵییان کرد‌و دیداریان لەگەڵ ع.بد.و.ڵا ئ.ۆج.ه‌لا.ن ئەنجامدا، بەرنامەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی پەرلەمانی توركیا ڕاگەیاندو بڕیاریشه سه‌ردانى سەڵاحەدین دەمیرتاش بكه‌ن. شاندى پارتی یەكسانی و دیموكراتی (دەم پارتی) كە پێكهاتون لە پەروین بوڵدان و سری سورەیان ئۆندەرو ئەحمەد تورك، لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لەگەڵ ئۆجه‌لان لە ئیمراڵی کۆبوونەوەو دوای ئەم کۆبوونەوەیە دەستیان بە دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی توركیا کرد. بڕیاره رۆژی 6 و7 ئەم مانگە ئه‌و شانده‌ى ده‌م پارتى سەردانی پارتەكانی ناو پەرلەمانی توركیا بكەن، دواتر لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گەلان لە زیندانی ئەدرنە كۆببنەوە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیاكان، بڵاویانكردووەتەوە، شانده‌كه‌ى ئیمرالی لەگەڵ دەیمرتاش گفتوگۆ لەبارەی نامە حەوت خاڵییەكەی ئۆجەلان دەكەن، كە (29) مانگی رابردوو و رۆژێك دوای سەردانی وەفدەكەی دەم پارتی بۆ ئیمرالی، ناوەرۆكەكەی بۆ رای گشتی بڵاوكرایەوە. هاوكات شاندەكەی دەم پارتی لە ٦ی کانوونی دووەم لەگەڵ پارتی ئاییندە و ئاکەپە و پارتی سەعادەت، لە ٧ی کانوونی دووەم لەگەڵ پارتی سەرلەنوێ ڕەفا و دەڤا کۆدەبێتەوە. بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەی کە نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی ئاشکرای کردوە، شاندەکە ڕۆژی ٦ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١١:٠٠ لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتی ئاییندە ئەحمەد داودئۆغڵو لە ناوەندی گشتی کۆدەبێتەوە. پاشان کاتژمێر ١:٣٠ سەردانی ئاکەپە دەکەن. دوایین کۆبوونەوەی ئەو ڕۆژە کاتژمێر ٣:٣٠ لە ناوەندی گشتی پارتی سەعادەت لەگەڵ سەرۆکی گشتی مەحمود ئاریکان بەڕێوەدەچێت. شاندەکە ڕۆژی ٧ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١:٠٠ لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتی دەڤا عەلی باباجان لە ناوەندی گشتی پارتەکە کۆدەبێتەوە. هەمان ڕۆژ کاتژمێر ٣:٣٠ لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتی سەرلەنوێ ڕەفا فاتیح ئەربەکان لە ناوەندی گشتی پارتی سەرلەنوێ ڕەفا کۆدەبنەوە.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاوی كردووەتەوە، سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ١١ دەكرێ، بەڵام ئەوانەی بە (هەژماری من) مووچە وەردەگرن، مووچەكانیان پێش دەخرێت سەرچاوەیەک لە تیمی ھەژماری من دەڵێت: سبەی یەکشەممە مووچەی مانگی ١١ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەر دەچێتە سەر ھەژمارەکەیان و دەتوانن وەری بگرن . بۆ مووچەی ئەم مانگە فەرمانبەران دەتوانن لە ٥٥٠ ئامێری پارەڕاکێشان (ئەی تی ئێم) لە ٢٠٠ شوێنی جیاواز لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان مووچەکانیان رابکێشن.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەى بەمەرج ئامادەى دانوستانە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەى. عەباس عێراقچى، وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی ئامادەن بچنە سەر مێزى گفتوگۆ بۆ دانوستانی بنیادنەرانە. راشیگەیاند ئامادەن بەبێ دواکەوتن دانوستان لەسەر بەرنامەى ئەتۆمیی ئێران بکەن، بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتن. ئاشکراشی کرد خولێکی دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا ئەنجامدراوە. خولی دووەمی دانوستانەکان یەکلایی بووەتەوە و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی ئەنجام دەدرێت.
ــ دەبێت چەکەکان بێدەنگ بن لە باکوری سوریادا ــ ئێمەو هەسەدە پێکەوە شەڕی دژی داعشمان کردووە لە پێناو ئایندەی سوریادا. وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئەو لێدوانانەی ڕەتکردەوە، كه گوایا وەزیره‌كه‌یان، سەبارەت بە "داماڵینی چەک"ی کورد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کۆنتڕۆڵکراون، دوای ئەوەی لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عەرەبی و نێودەوڵەتییەوە بڵاوکرانەوە. له‌كاتى سەردانەکەی ژۆن نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بۆ سوریا، هەندێک لە میدیاکان بڵاویانكرده‌وه، گوایا وه‌زیرى ناوبراو داوایكردوه لە پ.ارتی ک.رێک.ارانی کوردستان و ی.ەک.ینەک.انی پ.اراست.نی گ.ەل و هەروەهاش هێزەکانی سوریای دیموکرات تا چەک دابنێن و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی سوریادا بکەن، ئەو میدیایانە بە ناوی وەزیری دەرەوەی فەڕەنساوە ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته روو "هەرگیز ڕێگە بە تێرۆریزم نادرێت لە سوریادا." ژمارەیەک لە میدیای کوردی و عەرەبیش ئەو هەواڵە هەڵبەستراوەیان بڵاو کردۆتەوە. راگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه، فەڕەنسا داوای کۆتاییهاتن دەکات بە شەڕ لە باکوری سوریا‌و داوا دەکات چارەسەرێكى سیاسی هەبێت کە هاوبەشە کوردەکانمان لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، ڕۆڵیان هەبێت لەو پرۆسەیەدا و ئێمەو هەسەدە پێکەوە شەڕی دژی داعشمان کردووە لە پێناو ئایندەی سوریادا. وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، هاوکاتی سەردانەکەی بۆ سوریا داوا لە فەرمانڕەوایانی نوێی ئەو وڵاتە دەکات بگەنە ڕێککەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی کورددا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا. ژۆن نۆوێل بارۆ دەڵێت "دەبێت چەکەکان بێدەنگ بن لە باکوری سوریاداو دەبێت بگەنە چارەسەرییەکی سیاسیانە لەگەڵ کورددا کە هاوپەیمانی فەڕەنسان و بەتەواوەتیش ئاوێتەی ئەم پرۆسە سیاسییە بێت کە لەمڕۆوە دەستپێدەکات و دەبێت ئاگربەست هەمیشەیی بێت."
ــ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، سه‌دو هەشتا پلە بەپێچەوانەی ئەوه‌ى جەزیرەوە باسیكردوه قسه‌ى كرد ــ کاتی ئەوە هاتوە کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا چەکەکان بێدەگببن. ــ بەشێک لە میدیای کوردیش کەوتونە هەڵەوە عادل باخه‌وان نوسه‌رو چاودێرى سیاسى، رایده‌گه‌یه‌نێت له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ سوریا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، سه‌دو هەشتا پلە بەپێچەوانەی ئەوه‌ى جەزیرەوە باسیكردوه، قسه‌ى كرد‌و وتی لە سوریادا کورد هاوپەیمانی فەرەنسایە لە جەنگ دژ بە تیرۆریزمدا، دەبێت لە سوریای نوێ‌دا بە پرۆژەیەکی سیاسی پرسی کورد چارەسەر بکرێت. ئه‌مرۆ هه‌ینى، ژان نۆوێل بارۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، ئوه‌ك یەکەم به‌رپرسى باڵاى حكومه‌تى فه‌ره‌نسا، سەردانی سوریاى كرد. عادل باخه‌وان، له‌په‌ره‌ى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسینێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەدو هەشتا پلە بەپێچەوانەی ئەمەی جەزیرەوە قسەی کردوەو بەزمانێکی فەرەنسی پاراو وتی: لە سوریادا کورد هاوپەیمانی فەرەنسایە لە جەنگ دژ بە تیرۆریزمدا، دەبێت لە سوریای نوێ‌دا بە پرۆژەیەکی سیاسی پرسی کورد چارەسەربکرێت. ئه‌و نوسه‌ره له‌به‌شێكى دیكه‌ى نوسینه‌كه‌یدا به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌رنساى گواستوه‌ته‌وه، كه وتویه‌تى: کاتی ئەوە هاتوە کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا چەکەکان بێدەگببن و بەسیاسیانە گرفتەکانە چارەسەر بکرێن. عادل باخه‌وان ره‌خنه‌ى توند له‌كه‌ناڵى جه‌زیره‌ى ده‌گرێت و ده‌ڵێت :بەداخەوە جەزیرە بە هەڵەبوبێت یان بە ئامانج، تەواوی لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسای تێکداوەو بەشێک لە میدیای کوردیش ڕاستەوخۆ لە جەزیرەیان وەرگرتوەتەوە و بڵاویانکردوەتەو کەوتونەتە هەمان هەڵەوە، بەبێ بەدوادا چون.
ــ تەرمی به‌شێك له‌و چەكدارانه، کەوتونەته دەستی هێزەکانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى مه‌نبه‌ج ــ هێرشەکە بە هاوکاری ٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و تانک بووه. ــ پاش شکاندنی هێرشەکانی دوژمن و نوسینەوەی داستانی قارەمانێتی، 11 شه‌رڤان شەهیدبوون ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج، رایده‌گه‌یه‌نێت لە دوێنێوە لە باشوور‌و ڕۆژهەڵاتی شارەکە شەڕڤانان له‌شه‌رێكى سه‌ختدا له‌گه‌ڵ داگیرکەراندا، تا ئێستاش توانیویانه ٧٢ داگیركه‌ر لەم شەڕەدا بکوژن و دەیان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، و شه‌رو پێكدادانه‌كانیش به‌رده‌وامن. له‌به‌شێكى ڕاگەیاندراوەکەدا، ئه‌وه رونكراوه‌ته‌وه بەرخۆدانی هێزەکانى ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج، له‌دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ ژمارەی کوژراوانی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیان گەیاندوه‌ته ٧٢ داگیرکەرو دەیان داگیرکەریش بریندار بوون. هەروەها تەرمی به‌شێك له‌و چەكدارانه، کەوتونەته دەستی هێزەکانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى مه‌نبه‌ج. راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، ئه‌مرۆ ئۆتۆمبیلێکی چەتەکان تێک شکێندراوه‌و بڕێک چەک و تەقەمەنی کەوتووه‌تە دەست هێزەکانى مه‌نبه‌ج، بەمەش ٧ ئۆتۆمبیل و تانکێک و ٢ ئۆتۆمبیلی دۆشکە هەڵگر لەلایەن ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه تێک شکێندراون. ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى مه‌نبه‌ج، لەبەرامبەر هێرشەکانی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و چەتەکاندا شه‌هیدبوونى 11 شه‌رڤان راده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ڵیت: پاش شکاندنی هێرشەکانی دوژمن و نووسینەوەی داستانی قارەمانێتی، شەهیدبوون. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەتەکانی بە بەشداری سەدان ئەندامی حراس ئەل دینی ئۆزبەکی و تورکمانستانی و چیچانی، هێرشیان کردە سەر گوندەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبەج و گوندەکانی بەنداوی تشرین. هێرشەکەی دوێنێ بە هاوکاری ٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و تانک و پانزەر بۆ سەر گوندەکانی عەتشانە، سەیدین، خربە تەوێنی، مەحشیە شێخ عوبەید موستەفا، خربە زەمالە و مستاحە و گردی سیرەتەل و گوندی عەلوش لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبەج ئەنجامدرا. لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤانەکانمان، هێرشەکە تێک شکێندرا و دەیان چەتە کوژران.
ــ هەرێم دەستی بەسەر داهاتی نەوت و ناوخۆدا گرتووە ــ حكومه‌تى هەرێم ماوه‌ى 35 ڕۆژ موچەی مانگی 10 و 11 ی بەبارمتە گرت ــ هەرێم دەیەوێت ئەو 441 ملیارەی دیکەی بۆ بێت بیخاتە بری پڕکرنەوەی موچەی مانگی 10 و 11 سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق، له‌سه‌ر لیستى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى، رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تى هەرێم ماوه‌ى ٣٥ ڕۆژ موچەی مانگی ١٠ و ١١ ی بەبارمتە گرت و دەیەوێت موچەی مانگی 12 نەدات. ئه‌و په‌رله‌مانتاره، له‌په‌ره‌ى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، نوسینێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و تیایدا ئه‌وه‌ى خستوه‌ته‌ڕوو، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بەبێ هیچ هۆکارێک موچەی مانگی ١٠ یان ١٧ ڕۆژ دواخست و بە ٧ ڕۆژ دابەشیان کرد، موچەی مانگی یانزەشیان ١٨ ڕۆژ دەست بەسەرا گرت و بڕیارە بە ٤ ڕۆژ دابەشی بکەن. به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره :لەم ١٧ ڕۆژەدا خەریکی کات کوشتن و سەرقاڵکردنی موچەخۆران بوون بەناڕاست. سۆران عومه‌ر له‌به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه ده‌خاته روو، هەرێم دەیەوێت ئەو ٤٤١ ملیارەی دیکەی بۆ بێت بیخاتە بری پڕکرنەوەی موچەی مانگی ١٠ و ١١ و بڵێت بەغدا موچەی مانگی ١٢ی نەناردوە. له‌كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى عێراق ده‌ڵێت :هەرێم وا دەستی بەسەر داهاتی نەوت و ناوخۆدا گرتووە وەزارەتی دارایی دەڵێت بەناچاری لەداهاتی ناوخۆ تەواوکاری موچەی مانگی ١٠ یان داوە، وەک ئەوەی داهاتی ناوخۆ ماڵی باوکیان بێت.
ــ پارێزەران و كه‌سوكاری ع,ەب.دو.ڵڵا ئ.ۆج.ەلا.ن، به‌مەبەستی بینینی بریگرتەکەیان داواکارییان بەرزکردەوە. ــ شاندی دەم پارتی رۆژی 28-12-2024 سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵیی كرد. ــ شاندەکە لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئ.ۆج,ەلا.ن,ەوە وتیان تەندروستیی زۆر باشەو ورەی بەرز بووه. پارێزەرانی ع,ەب.دو.ڵڵا ئ.ۆج.ەلا.ن، رێبەری زیندانیکراوی پ.ارت.یی ک.رێک.اران.ی ک.ورد.ستان (پ.ەک.ەک.ە)، له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌ى بە مەبەستی سەردانیکردنی ئیمراڵی و بینینی بریگرتەکەیان داواکارییان بەرزکردەوە. هه‌ریه‌كه له عومەر خەیری کۆنارو حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش، محەمەد ئ.ۆج.ه.لا.ن برای ئ.ۆج.ه‌لا.ن و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، هەروەها ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵاد یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش، به مه‌به‌ستی سازکردنی دیداری نوێ و سه‌ردانیكردنی گرتووخانه‌ی سزا قورسه‌كانی دوورگه‌ی ئیمراڵی، داواكاریه‌كی نوێیان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی كۆماری له بورسا كرد. پارێزەرانی ئۆجەلان، نەورۆز ئویسال و ڕێزان ساریجا دوای 8 ساڵ لە دووی نیسان، 22ی نیسان، دووی حوزەیران، 18ی حوزەیران و دوایین جاریش لە حەوتی ئابی ئەمساڵ(2019) چاویان بە ئۆجەلان کەوتبوو. لە حەوتی ئابی ساڵی 2019وە رێگە بە پارێزەرەکانی ئ.ۆج.ەلان ن.ەدراوە بچنە ئیمراڵی و چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت. له 18ى شوباتى 1999، ع.ه‌بدوڵا ئ.ۆج.ه‌لان رێبه‌رى پ.ا.رت.ى ک.رێک.اران.ى ک.وردستان له‌لایه‌ن فرۆکه‌یه‌کى هه‌واڵگرى که میتى تورکیا سه‌رپه‌رشتى ده‌کرد ده‌ستگیر کراوه‌و تا ئێستا له‌لایه‌ن حکومه‌تى تورکیاوه زیندانى کراوه له زیندانى ئیمراڵى. شاندی دەم پارتی رۆژی 28-12-2024 سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵیی کرد‌و لەگەڵ ع.ەبد.و.ڵڵا ئ.ۆج.ەلا.ن، رێبەری زیندانیکراوی پ.ەک.ەک.ە دیداری کرد. شاندەکەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە پێکهاتبوو لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، راگەیێندراوێکی لەسەر زاری ئ.ۆج.ەلا.ن، رێبەری زیندانیکراوی پ.ەک.ەک.ە په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه. به‌ُپێى ناوه‌رۆكى ئه‌و په‌یامه‌ى شاندەکە خستیانه‌روو، لە کۆبوونەوەکەدا باسی دوایین پێشهاتەکانی تورکیا‌و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا، ئ.ۆج.ەلا.ن پێشنیازی چارەسەریی ئەرێنیی پێشکێشکردوه. هه‌روه‌ها شاندەکە لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئ.ۆج,ەلا.ن,ەوە ئه‌وه‌یان خسته‌روو، تەندروستیی زۆر باشەو ورەی بەرز بووه. بڕیارە شاندەکەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان، چه‌ند رۆژى داهاتوو جارێکی دیکە سەردانی ئیمراڵی بکەن و پەیامێك بگه‌یه‌ننه‌وه ئ.ۆج.ەلا.ن.
ــ به‌نگین رێكانى، وه‌زیرى ئاوه‌ندانكردنه‌وه له‌سه‌ر لیستى پارتى تێدایه. ــ تیمێک بۆ لێکۆڵینەوە و زانیاری تەواویان کۆکردوەتەوە بۆ ئەم لێپرسینەوەیە. ــ یاداشتێکیش دراوەتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردنی لێپرسینه‌وه‌كه. ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە خولی نوێی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران لێپرسینەوە لە نۆ وەزیری حکومەتەکەی سودانی بکرێت و یەکێک لەو وەزیرانەش بەنگین ڕێکانیە لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان. ئەنجومەنی نوێنەران بە پشتبەستن بە مادەی 58ی دەستووری عێراق بۆ ماوەی 30 ڕۆژ بۆ ماوەی یاسادانان چووەتە پشوەوە تا نۆی ئەم مانگە لەپشوودا دەبن دواتر کۆبونەوەکان دەستپێدەکاتەوە. هادی سەلامى ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق (سه‌ربه‌خۆو دانیشتوى پارێزگاى نه‌جه‌ف)، وتی: ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی و واژۆی پێویست کۆکراوەتەوە، بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لەو وەزیرانە بکرێت، یاداشتێکیش دراوەتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردنی. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە تیمێک بۆ لێکۆڵینەوە و زانیاری تەواویان کۆکردوەتەوە بۆ ئەم لێپرسینەوەیە. ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق ناوی بەشێک لە وەزیرەکانی ئاشکراکرد کە بڕیارە لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت، لەوانە پابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، وەزیری بازرگانی سائیر داود، زیاد عەلی وەزیری کارەبا، هەیام یاسر وەزیری پەیوەندییەکان، ڕەزاق سەعداوی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، هەروەها هەردوو سەرۆکی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و دەستەی وەبەرهێنان. ئەنجوومەنی نوێنەران لە نۆی مانگی یەکەوە دەست بە خولی نوێی یاسادانان دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئامادەکارییە چڕەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو یاسایە گرنگانەی کەڵەکەبوو کە گرنگن، دیارترین ئەو یاسایانە هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسایەتییە ، لێبوردنی گشتی، خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥.