وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان: - حکومەتی فیدراڵ پێشێلی مافە دەستوریەکانی خەلکی هەرێمی کوردستان دەکات. - حکومەتی فیدراڵ ئامادە نییە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەک خۆی بنێرێت. - حکومەتی فیدراڵی دەیەوێت فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکاتە قوربانی کێشەکانی خۆی. وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند حکومەتی فیدراڵ پێشێلی مافە دەستوریەکانی خەلکی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامادە نییە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەک خۆی بنێرێت. دەقی ڕاگەیەندراوەكە: ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە سەرەڕای مافی دەستووری و بوونی یاسای بوودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مووچەخۆرانی تری عێراق و بەدەرکردنی لەهەر کێشە و گرفتێکی تر، هاوکات بوونی تەرخانکراوی پێویست لە خشتەکانی یاسای بوودجە بەراورد بەو تەمویلەی وەزارەتی دارایی عێراق ناردوویەتی و ڕێکكەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بۆ خەرجکردنی تەواوی مووچەی فەرمانبەران تا کۆتایی ساڵی( ٢٠٢٤ )، بەڵام حکومەتی فیدراڵ پێشێلی مافە دەستوریەکانی خەلکی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامادە نییە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەک خۆی بنێرێت. ١- کۆی تەرخانکراوی هەرێمی کوردستان لەهەردوو بڕگەی ( تعویضات الموضفین ) و ( الرواتب التقاعدیة و الرعایة الاجتماعیة ) بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بریتیی بووە لە ( ١١،٥٧٦،٥٢١،٣٣٥،٠٠٠) یانزە ترلیۆن و پێنجسەد و حەفتا و شەش ملیار و پێنجسەد و بیست و یەک ملیۆن و سێسەد و سی و پێنج هەزار دینار، هەرچەندە پێویستی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی ساڵی ڕابردوو نزیکەی ( ١٢،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) نزیکەی دوانزە ترلیۆن دیناربووە و هەوڵمانداوە لە ڕێی ( المناقلة ) وە ئەو کورتهێنانە پڕ بکەینەوە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بۆ تێکڕای ساڵەکە تەنها (١٠،٧٥٢،٥٨٢،٥٥٨،٤٨٠) دە ترلیۆن و حەوتسەد و پەنجا و دوو ملیار و پێنج سەدو هەشتا و هەشتاو دوو ملیۆن و پێنج سەدو پەنجاو هەشت هەزار و چوار سەدو هەشتا دینار خەرج کراوە ، بڕی ( ٨٢٣،٩٣٨،٧٧٦،٧٢٠ ) هەشتسەد و بیست و سێ ملیار و نۆ سەدو سی و هەشت ملیۆن و حەوت سەدو حەفتاو شەش هەزارو حەوت سەدو بیست دینار لە تەرخانکراوی هەرێم بۆ مووچە ماوەتەوەو خەرج نەکراوە، حکومەتی فیدراڵی دەیەوێت فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکاتە قوربانی کێشەکانی خۆی و بەبیانووی نەمانی تەرخانکراو و کەمی سیولەی نەقدی ئەمساڵیش مووچەیەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەدات. ٢- سەبارەت بە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٤، هەندێک کەس و لایەن بەناشارەزایی قسەی لەسەر دەکەن و کردوویانە بەکەرەستەی مزایەدە ، لەمانگی ئایارەوە کە هەردوو بەڕێزان سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سەرشێوازی ناردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕێکەوتن بۆ ماوەی پێنج مانگ دوابەدوای یەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی نێردراوە کەبڕەکەی ( ٣٩٩،١٦٨،٩٦١،٠٠٠ ) سێسەد و نەوەد و نۆ ملیار و سەد و شەست و هەشت ملیۆن و نۆسەد و شەست و یەک هەزار دینار بووە، تا ئەو کاتەی کورتهێنانی گەورە بۆ دابەشکردنی مووچە لەلایەن وەزارەتی عێراقەوە دروست کراو بەناچاری بە داهاتی ناوخۆ پڕ کرایەوە. لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ تا مانگی تشرینی یەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستان بەناچاری نزیکەی ( ٩٦٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) نۆسەد و شەست ملیار دینار داهاتی ناوخۆی بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی ئەو مانگانە تەرخان کردووە کە وەزارەتی دارایی عێراق هەرجارەی بەبیانوویەک بڕیویەتی. ئەوەی لە داهاتی ناوخۆ ماوەتەوە، بەشی زۆری بۆ خەرجی بەکاربردن بەکارهاتووە کە مانگانە زیاترە لە ( ١٦٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەد و شەست ملیار دینار کە بۆ ساڵەکە دەکاتە نزیکەی دوو ترلیۆن دینار، ( بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان وەک خزمەتگوزاری تەندروستی وپەروەردەو خوێندنی باڵاو کارەباو پاکردنەوەو ئاو و هەموو ئەو سێکتەرانەی خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن). ئەوە جگە لەخەرجی ئەو پرۆژانەی حکومەتی هەرێم لە ناوچە جیاوازەکان ئەنجامی دەدات، کە سەرجەمیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە بەهۆی ئەوەی چەند ساڵێکە حکومەتی فیدراڵی یەک دیناری بۆ پرۆژەکان نەناردووە. لەمانگی تەموزەوە بڕیاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق لەهەرێم جێبەجێ کراوە و دادگای فیدراڵی عێراق حکومەتی فیدراڵی پابەند کردووە بەدابینی کردنی ئەو شایستەیەی لە هاوتاکردنی مووچەکانیان دروست بووە کە مانگانە نزیکەی ( ٦٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) شەست ملیار دینار تەموویلەکەی زیادی کردووە بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق یەک دیناری بۆ خەرج نەکردون و بڕیاری دادگای فیدراڵیان جێبەجێ نەکردوووە، ئەو تەموویلە زیادەیە لە داهاتی ناوخۆ دابین کراوە، ئەوە سەرەڕای تەموویلی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا دوای ئەوەی لە وانەبێژیەوە کران بە گرێبەست کە سەرجەمی مووچەکەیان لە داهاتی ناوخۆیەو مانگانە نزیکەی ( ٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) بیست ملیار دینارە. ٣-بۆ مووچەی مانگی تشرینی یەکەم ( ١٠ ) وەک وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داوای تەموویل کردنی بڕی ( ٩٩٩،١٢٤،٣٢٩،٠٠٠ ) نۆسەد و نەوەد و نۆ ملیار و سەد و بیست و چوار ملیۆن و سێسەد و بیست و نۆ هەزار دینارمان کردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ تەنها (٧٦٠،٢٦٢،٠٠٠،٠٠٠) حەوتسەد و شەست ملیار و دووسەد و شەست و دوو ملیۆن دیناری ناردووە، بەو شێوەیەش نزیکەی ( ٢٣٩،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) دووسەد و سی و نۆ ملیار دینار کورتهێنانی هەبووە و لەداهاتی ناوخۆ پڕ کراوەتەوە، بۆ مووچەی مانگی یانزە بەپێی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە پێویستمان بەنزیکەی یەک ترلیۆن دینار بووە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تەنها ( ٦٣١،٣٣٥،٠٠٠،٠٠٠) شەشسەد و سی و یەك ملیار و سێ سەدو سی و پێنج ملیاری ناردووە، بۆ مووچەی مانگی دوانزە پێویستمان بە نزیکەی یەک ترلیۆن دینار بووە بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تەنها بڕیاری لەسەر خەرجکردنی تەنها ( ٤٤١،٤٩٣،٠٠٠،٠٠٠ ) چوارسەد و چل و یەک ملیار و چوار سەدو نەوەدو سێ ملیۆن دینار داوە، واتە بۆ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆی سێ ترلیۆن دینار تەنها ( ١،٨٣٣،٠٩٠،٠٠٠،٠٠٠ ) یەک ترلیۆن و هەشت سەدو سی و سێ ملیارو نەوەد ملیۆن دیناری ناردووە بەوەش نزیکەی ( ١،١٦٧،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) یەك ترلیۆن و سەد و شەست و حەوت ملیار دیناری لە تەمویلی مووچەی هەر سێ مانگەکە بڕیوە. لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەی لەم هەفتەیە بڕیاری لەسەردراوە، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یانزە دەکرێت، وەک وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێم سورین لەسەر بەدەستهێنانی مووچەی مانگی دوانزە، کە لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە دابینی بکات. لەماوەی چەند مانگی ڕابردووشدا وەک وەزارەتی دارایی سەرجەم تێبینی و کێشە هونەریەکانی لیستی مووچەمان چارەسەر کردووە و تیمە تەکنیکیەکانمان بەردەوام لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵ بوون تا هیچ بیانوویەک بەدەست حکومەتی فیدراڵەوە نەمێنیت بۆ نەناردن و دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. لە دواین کۆبوونەوەی شاندی هەردوو وەزارەت کە ڕۆژی ١٢/١٥ لە بەغداد بەڕێوەچوو، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیدا کە تەموویلی مانگی دوانزە و ئەو بڕەی بۆ مانگی یانزە پێویستە چارەسەر بکات. لەگەڵ ئەوەی چەند تەرخانکراوێکمان لە پشکی هەرێم لە یاسای بوودجە هەیە و بەپێی یاسا دەتوانین گواستنەوە ( المناقلة ) ی پێ بکەین بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە، بەڵام دوای چەندین بڕیار بۆ گواستنەوەی بڕی ( ٤٣٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) چوارسەد و سی ملیار بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵ بەڵام کێشەی نوێ بۆ جێبەجێکردنی دروست کرا. لەلایەکی ترەوە بوونی مادەی ( ٦٠ ) لەیاسای بوودجەی عێراق دەسەڵات دەدات بەسەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە ئەگەر تەرخانکراویشی نەمابێت، لەبەرئەوەی بابەتی مووچە گرنگ و تایبەتە و پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەژیان و قووتی خەڵکەوە هەیە. بەپێی دواین ڕاپۆرتی تیمی تەکنیکی هاوبەشی هەردوولا کە ماوەی هەفتەیەک لەهەرێمی کوردستان بوون بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگەکانی ( یەک تا یانزە ) دەرکەوت سەرجەم ڕاپۆرتەکان هاوتای ئەو ڕاپۆرتانەن کە پێشتر مانگانە هەرێمی کوردستان ناردوویەتی.

هاوڵاتی - شاندهكه ئهمڕۆ سهردانی نومان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمان دهكات. - پێكهوه گفتوگۆ لهبارهی پرسی كورد له توركیا دهكهن. شاندی ئیمڕاڵی ئهمڕۆ سهردانی سهرۆکی پهرلهمانی توركیا و سهرۆكی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە) دهكات. شاندهكهی ئیمڕاڵی پێڕكهاتوه له سری سورەیا ئۆندەر، پهروین بوڵدان پهرلهمانتارانی دهمپارتی كه سهردانی ئیمڕاڵیان كردوه و لهگهڵ عهبدوڵا ئۆجهلان كۆبونهوه، ههروهها ئهحمهد تورك، هاوسهرۆكی گهوره شارهوانی مێردین-یش لهسهر داوای عهبدوڵا ئۆجهلان بوهته ئهندامی شاندهكه. بهگوێرهی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، شاندهكه ئهمڕۆ سهردانی نومان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمان دهكات و پێكهوه گفتوگۆ لهبارهی پرسی كورد له توركیا دهكهن. سێری سورەیا ئۆندەر و پهروین بوڵدان ئهندامانی پهرلهمانی توركیا له فراكسیۆنی دهم پارتی، دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە لە 28ی 12ی 2024، گەشتی کۆبونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی نوێنەرایەتی لە پەرلەمان دەستپێدەکەن. شاندەکە کە ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کورد لەخۆدەگرێت و ئهمڕۆش لەگەڵ نومان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمان و دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە کۆدەبنەوە، دوای تەواوکردنی سەردانەکەیان بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان، شاندەکە سەردانی بازنەی کۆمەڵایەتی جۆراوجۆریش دەکەن، لەوانە ڕێکخراوە ناحکومییەکان، سەندیکاکان، ڕێکخراوە کرێکاری و پیشەییەکان. دوای تەواوکردنی سەردانەکان، کە تێیدا زانیاری لەسەر کۆبونەوەکانی ئیمڕاڵی دەدرێت و بۆچون و پێشنیارەکان وەردەگیرێن، شاندەکە لێدوانێکی ورد بۆ ڕای گشتی ڕادهگهیهنێت.

هاوڵاتی - تۆڕی سووریا بۆ مافی مرۆڤ لەلایەن توركیاوە بەڕێوەدەبرێت. - سیاسەتێكی داڕێژراوی چەواشەكاری دژ بە هێزەكانی هەسەدە پەیڕەو دەكات. - تۆڕی سووریا بۆ مافی مرۆڤ لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست و چەواشەكار یارمەتی تاوانباران دەدات. هەسەدە بەیاننامەیەكی لەسەر هەواڵەكانی تۆڕی سووریا بۆ مافی مرۆڤ بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند ئەو تۆڕە لەلایەن توركیاوە بەڕێوەدەبرێت. هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: تۆڕی سووریا بۆ مافی مرۆڤ كە لەلایەن توركیاوە بەڕێوەدەبرێت لە هەواڵێكی چەواشەكاریدا بڵاویكردەوە كە گوایە هێزەكانمان سێ هەوڵاتی مەدەنیان لە گوندی قشلەی باشوری ڕۆژهەڵاتی منبج كوشتوە. وتیشی: تۆڕی سووریا بۆ مافی مرۆڤ سیاسەتێكی داڕێژراوی چەواشەكاری دژ بە هێزەكانی هەسەدە پەیڕەو دەكات بۆ شاردنەوەی ئەو تاوانانەی بەكرێگیراوانی توركیا ئەنجامیاندا لەو گوندەدا كاتێك دەستیان بەسەردا گرتبوو. ڕونیشیكردەوە: دوای ئەوەی پێش دە ڕۆژ هێزەكانمان ئەو گوندەیان لە بەكرێگیراوانی توركیا پاك كردەوە، تەرمی ئەو سێ هاوڵاتیە مەدەنیەمان دۆزیەوە كە لەلایەن بە كرێگیراوانی توركیاوە كوژرابوون دوای ئەوەی ڕێگەیان نەداوە ماڵ و موڵكیان تاڵان بكەن. دووپاتیشیكردەوە تۆڕی سووریا بۆ مافی مرۆڤ لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست و چەواشەكار یارمەتی تاوانباران دەدات لەشاردنەوەی سەدان تاوان كە بەكرێگیراوانی توركیا لە عەفرین و منبج و ناوچەكانی تر ئەنجامیان داوە.

هاوڵاتی -( ٦ )کورەی خەڵوز تێکدران. - دەست بەسەر ژمارەیەک داری بڕدراودا گیرا. پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند ( ٦ )کورەی خەڵوز تێکدران و دەست بەسەر ژمارەیەک داری بڕدراودا گیرا. وتيشى لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی هاوبەشی نێوان بەشی پۆلیسی دارستانی سەید سادق و بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە بۆ سنوری گوندی ( حاجی مامەندە ) توانیان دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر داری تەڕی بڕدراوەدا بگرن کە ئامادەکردبوو بۆ خەڵوز کردن ، هاوکات( ٦ ) شەش کورەی خەڵوز تێکدران کە لەلایەن چەند سەرپێچیکارێک ئامادە کرابوون . ڕونیشیكردەوە لە ئێستادا بەفەرمانی بەڕێز دادوەر بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەنجامدەرانی ئەوکارە دەرچووە .
هاوڵاتی - وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جارێکی تر هێرشی کردە سەر کاربەدەستانی ئێستای سووریا. - بە کۆمەڵێک جیهادی توندڕەو ناویبردن. - نیگەرانی خۆی سەبارەت بە کەمینەکان لە سووریا نیشاندا. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند بەرێگەی دیبلۆماتی ئیسرائیل هەوڵ دەدات کوردی سووریا ئۆتۆنۆمی بەدەستبێنێت. گیدیۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جارێکی تر هێرشی کردە سەر کاربەدەستانی ئێستای سووریا و بە کۆمەڵێک جیهادی توندڕەو ناویبردن. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیاشی بەوە تۆمەتبارکرد کە گروپەکان لە دژی ئیسرائیل هاندەدات. سەربارەت بە کوردانی رۆژئاواش، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل نیگەرانی خۆی سەبارەت بە کەمینەکان لە سووریا نیشاندا و رایگەیاند وڵاتەکەی کاردەکات بە رێگەی دیبلۆماتی کوردی سووریا ئۆتۆنۆمی بەدەستبێنێت.

هاوڵاتی - بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشهممه لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق لە باشوری رۆژئاوای کۆبانى. - هێزهكانیان فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی توركیایان لهجۆری بهیرهقدار TB2ی توركیا لهسنوری كۆبانى تێكشكاندوه. ناوهندی راگهیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) رایگهیاند، هێزهكانیان فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی توركیایان لهجۆری بهیرهقدار TB2ی توركیا لهسنوری كۆبانى تێكشكاندوه و خستوهتهخوارهوه. ههسهده لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشهممه لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق لە باشوری رۆژئاوای کۆبانى فڕۆکەیەکی سیخوڕی لە جۆری بەیرەقدار TB2ی دەوڵەتی توركیایان خستهخوارهوه. تاوهكو ئێستا هیچ زانیاریهك لهبارهی زیانهكانی خستنهخوارهوهی فڕۆكهكه نهزانراوه و لایهنی توركیش هیچ رونكردنهوهیهكی لهوبارهیهوه نهداوه.
هاوڵاتی - ئاسمان ساماڵ دهبێت لهگهڵ ههندێ پهڵه ههوری جیا جیا. - پلهكانی گهرما كهمێك بهرزتر دهبنهوه. بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێم پێشبینیكرد ئهمڕۆ و سبهینێ كهشوههوای ناوچه جیاجیاكانی ههرێم ساماڵ دهبێت و پلهكانی گهرماش رو لهبهرزبونهوه دهكهن. كهشناسی بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ چوارشهمه ئاسمان ساماڵ دهبێت لهگهڵ ههندێ پهڵه ههوری جیا جیا، پلهكانی گهرماش نزیك دهبنهوه له تۆماركراوهكانی دوێنێ، خێرای با لهسهرخۆ و مامناوهند لهنێوان 10-15 كیلۆمهتر لهكاتژمێرێكدا دهبێت. ئاماژهی بهوهشكردوه، سبهی پێنجشهممه بهههمانشێوه كهشی ناوچه جیاجیاكان و ئاسمان لهنێوان ساماڵ و پهڵه ههور دهبێت، پلهكانی گهرما كهمێك بهرزتر دهبنهوه بهراورد به تۆماركراوهكانی ئهمڕۆ. بهرزترین پلهكانی گهرمای پێشبینیكراو به پلهی سیلیزی : ههولێر :17 پلهی سیلیزی سلێمانی : 15 پلهی سیلیزی دهۆك : 16 پلهی سیلیزی كهركوك : 18 پلهی سیلیزی ههڵهبجه : 16 پلهی سیلیزی زاخۆ : 15 پلهی سیلیزی حاجی ئۆمهران : 3 پلهی سیلیزی سۆران : 12 پلهی سیلیزی
هاوڵاتی -٥٩ لەو کۆڵبەرانە گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٦ کەسیشیان بریندار بوون. - ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون و برینداربوون بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی لەسەدا ١٥ زیادیکردووە. - هەروەها ٢٢ کۆڵبەریان منداڵ بوون و تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە. بەپێى ئامارێک لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ٣٤٥ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و لە ڕێگاکانی نێوان ڕێگاوبانەکان لە پارێزگاکانی سنە (کوردستان) و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆو بەفربارین وبەستەڵەک و مین و تەقەمەنی و کەوتنە خوارەوە لە شاخەکانەوە گیانیان لەدەستداوە. ماڵپەرى کۆڵبەر نیوز ئامارى ساڵى رابردووى بڵاوکردوەتەوەو بەپێى ئەو ڕاپۆرتە، ٥٩ لەو کۆڵبەرانە گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٦ کەسیشیان بریندار بوون، ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون و برینداربوون بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی لەسەدا ١٥ زیادیکردووە. ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لە کۆی گشتی ٣٤٥ کۆڵبەرەکە، ٢٥٩ حاڵەتیان کە یەکسانە بە ٧٥ لەسەد، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانى کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بووە. هەروەها ٢٢ کۆڵبەریان منداڵ بوون و تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە، یەکێک لەوانە بووە بەهۆی بەستەڵەک و سەرماى زۆرەوە گیانى لەدەستداوە.

هاوڵاتی - دواکەوتنی کاتی پەڵە کاریگەری هەیە لەسەر کەمبوونەوەی بەرهەمی گەنم - کێشەکە لە دەشتی هەولێرە کە تاوەکو ئێستا پەڵەی نەداوە. هیشام عەبدولخالق بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، تائێستا لە هەندێک ناوچە پەڵەی نەداوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی گەنم. هیشام عەبدولخالق رایگەیاند دواکەوتنی کاتی پەڵە کاریگەری هەیە لەسەر کەمبوونەوەی بەرهەمی گەنم، ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان بەرهەمی گەنم کەمدەبێتەوە. وتيشى: کێشەکە لە دەشتی هەولێرە کە تاوەکو ئێستا پەڵەی نەداوە، بەڵام لە گەرمیان و سلێمانی و هەندێک ناوچەی دهۆک پەڵەی داوە. لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 5.5 ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەیە کە ساڵانە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆنمی دەکرێتە گەنم و جۆ.